تسجيل الدخول

مشاهدة النسخة كاملة : خەڵکینە من مەھدی چاوەڕوانكراوی حەقم لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە نەفرەتی اللە ش لەسەر درۆزنان ئەوانەی بە ناڕەوا درۆو بوختان بە ناوی پەروەردگارەکەیان هەڵدەبەستن



Admin
30-10-2019, 02:10 PM
ئیمام ناصر محمد یەمانی
09 - 04 - 1434 کۆچی
19 - 02 - 2013 زایینی
03:43 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
‏https://mahdialumma.xyz/showthread.php?t=11308
ـــــــــــــــــــ

خەڵکینە من مەھدی چاوەڕوانكراوی حەقم لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە، نەفرەتی اللە ش لەسەر درۆزنان، ئەوانەی بە ناڕەوا درۆو بوختان بە ناوی پەروەردگارەکەیان هەڵدەبەستن ..

بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر هەموو پێغەمبەرو نێردراوانی کتێب لە یەکەمیانەوە تا دوایینیان محمد نێردراوی اللە، ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە درودو سڵاو لەسەر خۆیان و کەس و کارە پاکەکانیان بدەن، وە جیاوازی لەنێوان ھیچ یەکێک لە نێردراوەکانی اللە مەکەن و وەڵامی بانگەوازە یەکگرتووەکەیان بدەنەوە بەوەی تەنھا اللە بپەرستن بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ هَذِهِ أُمَّتُكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَأَنَا رَبُّكُمْ فَاعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الأنبياء:92].

وە ئەی بەندەکانی اللە، وەڵامی بانگەوازکاری اللە بدەنەوەو تەنها اللە بپەرستن بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، ڕەنگە یەکێک لە زانایانی موسڵمانان بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی ئایا واماندەبینیت بتەکان دەپەرستین؟ بەڵکو تەنها اللە دەپەرستین بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێین". لەدوای ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم؛ گوێبگرە سوێندت بە اللە ی مەزن بۆ دەخۆم ئەگەر تۆ لەوانەبیت کە لە سوژدەدا فشار دەخەنە سەر نێوچەوانیان تا بە ئەنقەست لە نێو چەوانەکەت شوێنی سوژدەکەت دەربکەوێت تا خەڵکی لەسەر نێوچەوانەکەت بیبینن، ئەوا بەڕاستی تۆ بوویت بە کەسێکی موشریک و ھاوبەشدانەر بۆ اللە، لەوانەی حەزدەکەن خەڵکی لە پەرستنی اللە بیانبینن، تەنھا ئەگەر شوێنەوارەکەی نێوچەوانت بەبێ مەبەستی دەرکەوتنی شوێنەوارەکە بێت؛ جا نامانەوێت ستەم لە بەندە دڵسۆزەکانی اللە بۆ پەروەردگارەکەیان بکەین، چونکە ھەیانە شوێنەواری سوژدەبردن لە نێوچاوانیاندا دەردەکەوێت، بەڵام ئامۆژگاریم بۆیان ئەوەیە ھەوڵ بدەن ئەوە دەرنەکەوێت، چونکە ئەوەیان چاکترو ڕێکترو ڕاسترە بۆ خۆیان.

وە ئەی بەندەکانی اللە، ئایا وا گومان دەبەن شەیتان تەنھا بۆ پەرستنی بتەکان بانگەوازتان دەکات بۆ ئەوەی شەریک و ھاوبەش بۆ اللە دابنێن؟ بەڵکو بە ھەموو هۆکارو ئامرازێک دەتانخاتە ناو شەریک و ھاوبەشدانان، جا یان بە شەریک و ھاوبەشدانانی ڕووپامایی (ڕیا)، یان بە شەریک و هاوبەشدانانی زێدەڕەوی کردن دەربارەی پێغەمبەران لەدوای بەڕاستدانانیان، یان بە زێدەڕەوی کردن دەربارەی پێشەوایانی کتێب لەدوای شوێنکەوتنیان، یان ئەگەر یەکێکتان ماڵەکەی ببەخشێت جا لەڕواڵەتدا لەپێش چاوی خەڵکی ھەروەک ئەوە وایە لەپێناو اللە بەخشیبێتی لەکاتێکدا دەزانێت بۆ ڕووپامایی (ڕیا) ی خەڵکی بەخشیویەتی تا پێی بڵێن کەسێکی بەخشندەو چاکەکارە لە پێناو اللە، لەکاتێکدا کەوتۆتە ناو شەریک و هاوبەشدانانی بەخشینی ڕیاوە، اللە ش لێی قبوڵ ناکات و بە به‌ربای دەداو دەیکاتە ته‌پوتۆزێکی په‌رش و بڵاو. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تُبْطِلُواْ صَدَقَاتِكُم بِالْمَنِّ وَالأذَى كَالَّذِي يُنفِقُ مَالَهُ رِئَاء النَّاسِ وَلاَ يُؤْمِنُ بِاللّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ فَمَثَلُهُ كَمَثَلِ صَفْوَانٍ عَلَيْهِ تُرَابٌ فَأَصَابَهُ وَابِلٌ فَتَرَكَهُ صَلْداً لاَّ يَقْدِرُونَ عَلَى شَيْءٍ مِّمَّا كَسَبُواْ وَاللّهُ لاَ يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ} صدق الله العظيم [البقرة:264].

ڕەنگە یەکێک لە بەندە دڵسۆزەکانی اللە بیەوێت بڵێت: "ئەی ئیمام ناصر محمد یەمانی، بەڕاستی من دەترسم لەوکەسانە بم کە ماڵەکانیان بۆ ڕووپامایی (ڕیا) ی خەڵکی دەبەخشن". لەدوای ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئایا ھۆکاری ترسەکەت چیە بەوەی تۆ لەوکەسانەبیت ماڵەکانیان لەبەر ڕووپامایی خەڵکی دەبەخشن؟ دواتر وەڵامم دەداتەوەو دەڵێت: "چونکە لەپێناوی اللە لەبەر چاوی خەڵکی ماڵەکەم دەبەخشم یان بۆ بڵاوکردنەوەی چاکەیەک بمێنێتەوە یان بۆ چاککردنی ڕێگاوبان یان بۆ پڕۆژەیەکی خێرخوازی یان بۆ کەسە پێویستەکان یان قەرزارەکان یان بۆ سەرخستن و بەرز ڕاگرتنی وشەی اللە، وە ھۆکارە دیارەکەش ئەوەیە بەخشینەکە بە ئاشکرایە، جا لەدوای ئەوە لە ناخمدا ھەست بە ترس و لەرز دەکەم و دەترسم لەوەی ئەوە ڕیای تێدا بێت و اللە ش لێمی وەرنەگرێت؟ پاشان ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: دوورەو زۆر دوورە، سوێند بە پەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکان بەڕاستی تۆ لەو بەندانەی اللە یت کە لە بەندایەتی و پەرستنەکەیان دڵسۆزن بۆ پەروەردگارەکەیان، وە بەڵگەی دڵسۆزیەکەشت بریتیە لەو ترس و لەرزەی لە دڵتدا ھەستی پێدەکەیت بەوەی اللە وەری نەگرتبێت، ئەمەش فەتواکەی لای اللە یە سەبارەت بە خاوەن دڵە بە ترس و لەرزەکان، ئەوانەی نیگەرانن و دەترسن لەوەی لە ڕۆژی گەیشتنەوە پێی اللە پەرستن و بەندایەتیەکەیان لێ وەرنەگرێت، لەترسی ئەوەی پەرستنەکەیان بۆ پەروەردگارەکەیان ڕیای تێدا بێت، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {إِنَّ الَّذِينَ هُم مِّنْ خَشْيَةِ رَ‌بِّهِم مُّشْفِقُونَ ﴿٥٧﴾ وَالَّذِينَ هُم بِآيَاتِ رَ‌بِّهِمْ يُؤْمِنُونَ ﴿٥٨﴾ وَالَّذِينَ هُم بِرَ‌بِّهِمْ لَا يُشْرِ‌كُونَ ﴿٥٩﴾ وَالَّذِينَ يُؤْتُونَ مَا آتَوا وَّقُلُوبُهُمْ وَجِلَةٌ أَنَّهُمْ إِلَىٰ رَ‌بِّهِمْ رَ‌اجِعُونَ ﴿٦٠﴾ أُولَـٰئِكَ يُسَارِ‌عُونَ فِي الْخَيْرَ‌اتِ وَهُمْ لَهَا سَابِقُونَ ﴿٦١﴾ وَلَا نُكَلِّفُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا} صدق الله العظيم [المؤمنون:57 إلى 62].

بەھەمان شێوە محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی ھەمان فەتواکەی ئیمام مەھدی لە قورئانی گەورە داوە، ھەروەک لەم گێڕانەوەیەدا ھاتووە: [ عَنْ أُمِّ المُؤْمِنِينَ عَائِشَةَ رَضِيَ الله عَنْهَا قَالَتْ: سَأَلْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ هَذِهِ الْآيَةِ: {وَالَّذِينَ يُؤْتُونَ مَا آتَوْا وَقُلُوبُهُمْ وَجِلَةٌ}: قَالَتْ عَائِشَةُ: أَهُمْ الَّذِينَ يَشْرَبُونَ الْخَمْرَ وَيَسْرِقُونَ؟ قَالَ: [لَا يَا بِنْتَ الصِّدِّيقِ وَلَكِنَّهُمْ الَّذِينَ يَصُومُونَ وَيُصَلُّونَ وَيَتَصَدَّقُونَ وَهُمْ يَخَافُونَ أَنْ لَا يُقْبَلَ مِنْهُمْ، أُولَئِكَ الَّذِينَ يُسَارِعُونَ فِي الْخَيْرَاتِ]. رواه الترمذي (3175) ، وصححه الألباني (صحيح سنن الترمذي، 287/3) ].

بۆیە ئەی بەندە دڵسۆزەکانی اللە مەترسن، بەڵکو ھۆکاری ترسەکەتان بریتیە لەو کاتەی خەڵکی بە ئاشکرا بەسەر کاروکردەوە چاکەکانتان ئاگادار دەبن و ئێوەش ترساون لەوەی نەوەک ڕیای تێدا بێت؛ جا مەترسن، سوێند بە اللە ئەگەر لە ڕیابازەکان بوونایە لە دڵەکانتان ھەستتان بەم ترسە نەدەکرد بەوەی اللە لێتانی وەرنەگرێت، چونکە ڕیابازەکان لە دڵەکانیان ھەست بەوە ناکەن اللە لێیان وەرنەگرێت، لەبەرئەوەی بە ئامانجی ڕیاو ڕووپامایی خەڵکی دەبەخشێت تا خەڵکی پێیان بڵێن: (بەخشندە) جا ئەوەشیان پێ وترا! بۆیە اللە کاروکردەوەکانیان بە بادا دەدا یان وەکو تەپوتۆزو خۆڵه‌مێشێک ڕه‌شه‌بایه‌کی سه‌خت له ڕۆژێکی گه‌رده‌لوول به‌ توندی لێی بدات، جا لە اللە بترسن ئەی ئەوگەلەی گرنگی بەوە دەدەن خەڵکی بەو چاکانە بزانن کە ئەنجامی دەدەن و هەرگیزیش حەزناکەن بە نهێنی و شاراوەیی کاروکردەوەی چاکە بکەن؛ بەڵکو حەز دەکەن بە شێوەیەکی بەردەوام ئاشکرا بێت، بەڵام بەندە دڵسۆزەکانی اللە بە نھێنی و ئاشکرا حەز بە کاری چاکە دەکەن تا ببن بە نموونە بۆ خەڵک و گەلی تر تا خەڵکی چاویان لێبکەن، وە بۆ ھاندانی خەڵکی لەسەر کردەوەی چاک، لەکاتێکدا دڵسۆزن بۆ پەروەردگارەکەیان، اللە ش کاروکردەوەکانیان لێ قبوڵ دەکات و سەبارەت بەوە ھیچ ترس و نیگەرانیەکیان لەسەر نیە.

وە ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان و ھەموو خەڵکی، اللە منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی نە بە نێردراو نە بە پێغەمبەر بۆ لای ئێوە ڕەوانە کردووە؛ بەڵکو اللە کردوومی بە پێشەوا بۆ خەڵکی، وە زانستی کتێبەکەی قورئانی گەورەی پێداوم تا ئەوەتان فێربکەم کە نەتان زانیوەو سەبارەت بەو باس و بابەتانەی لەسەری جیاوازو ناکۆکن حوکم لە نێوانتان دەکەم، وە ڕیزەکانی مرۆڤایەتی بە سەرکردایەتی مەھدی چاوەڕوانکراو لە دژی دوژمنەکەیان مەسیحی درۆزن و سوپاکەی لە شەیتانە جن و مرۆڤەکان و یەئجوج و مەئجوج یەک دەخەین، جا لە اللە بترسن و گوێڕایەڵم بن بەڵکو سەرفراز بن.

ڕەنگە ئەو نەزانانەی شوێنکەوتووی کوێرانەن بڵێن: "ئەی ناصر محمد یەمانی تۆ درۆزنێکی خراپەکاریت نەک مەھدی چاوەڕوانکراو، ئایا نازانی لە ئەسەردا ھاتووە مەھدی چاوەڕوانکراو خۆی ناڵێت مەھدی چاوەڕوانکراوم؛ بەڵکو زانایان دەیناسنەوە ئەو مەھدی چاوەڕوانکراوە ئینجا دەیناسێنن، جا پێی دەڵێن بەڕاستی تۆ مەھدی چاوەڕوانکراویت لەکاتێکدا ئەویش نکۆڵی لێ دەکات و پاشان بە زۆر ناچاری دەکەن لەسەر بەیعەت پێدانی؟".

لەدوای ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامی ئەو نەزانانە دەداتەوەو دەڵێم: کێیە ئەوکەسەی فەتوای ئەوەی بۆ داون ئێوە خەلیفەی اللە مەھدی چاوەڕوانکراو ھەڵدەبژێرن و دەیناسێنن؟ جا ئێوە چوزانن ئەو بریتیە لە مەھدی چاوەڕوانکراوی خەلیفەی اللە، ئەوکەسەی اللە کردوویەتی بە پێشەوا بۆ نێردراوی اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و دایکی و بنەماڵەی عیمڕان؟ ئایا تێناگەن؟ جا ئێوە بۆتان نیە لەبری اللە خەلیفەی اللە مەھدی چاوەڕوانکراو ھەڵبژێرن پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَيَخْتَارُ مَا كَانَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ سُبْحَانَ اللَّهِ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ} صدق الله العظيم [القصص:68].

ڕەنگە یەکێک لە زانایانی شیعەی دوانزە ئیمامی بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد، سوێند بە اللە لەم فەتوایەتدا ڕاستت کرد، جا ئێمەی شیعەی دوانزە ئیمامی باوەڕمان بەوە نیە، بەڵکو ئەوە سوننە لە کتێبەکانیاندا بڕوایان وایە مەھدی چاوەڕوانکراو خۆی ناڵێت مەھدی چاوەڕوانکراوە؛ بەڵکو زانایان پێی دەڵێن مەھدی چاوەڕوانکراوە، بەڵام ئێمەی گەلی شیعەی دوانزە ئیمامی بە حەق بیروباوەڕمان وایە ئەگەر مەھدی چاوەڕوانکراو ئامادەبوو لەسەریەتی بە خەڵکی بڵێت مەھدی چاوەڕوانکراوە". دواتر مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامی گەلی شیعەی دوانزە ئیمامی دەداتەوەو دەڵێم: ڕاستان کردو درۆشتان کرد، چونکە ئێوە بڕواتان بە بیروباوەڕە ڕاستەکە هەبوو بەڵام دواتر درۆتان لەگەڵ خۆتان کردووەو (لەلایەن خۆتانەوە) مەھدی چاوەڕوانکراوێکتان ھەڵبژاردووە کە اللە ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووە، جا بەڵگەی زانستەکەی بھێنن یان شوێنەوارەکەی لەپێشتر ئەگەر ڕاستدەکەن؟
دەشزانم ئەهلی سوننە قسەتان بۆ هەڵدەبەستن بەوەی باوەڕتان وایە مەهدی چاوەڕوانکراو لە سەردابە، جگە لەوەی بۆم ڕوونبویەوە ئەوە لە سەرەتادا بیروباوەڕی ئێوە بووە، پاشان بیروباوەڕتان وابوو ماوەیەکی زۆرە لە سەرداب دەرچووە، بەڵکو تەنها سەرەتا خۆی لەوێ حەشارداوە، وە هەندێکیش لە ئێوە هەن درۆو بوختان دەکەن و دەڵێت چاوی بە مەھدی چاوەڕوانکراو کەوتووەو قسەی لەگەڵ کردووە! لەکاتێکدا درۆدەکات، جا ھەتانە لەئێوە چاوپێکەوتنی لەگەڵ شەیتانی نەفرەتلێکراو کردووەو ڕێگای لێدەگرێت و پێشیان وایە ھیدایەتدراون. جا لەبری اللە داوا لە مەھدی چاوەڕوانکراو مەکەن ئەی گەلی شیعەی دوانزە ئیمامی تەنھا ئەوەی پەروەردگارم لە ئێوە ڕەحمی پێکردبێت، جا نامانەوێت ستەم لەوانە بکەین کە ھیچ شەریک و ھاوبەشێکیان بۆ اللە دانەناوەو لەگەڵ ئەو داوا لە ھیچ یەکێکی تر ناکەن؛ بەڵکو مەبەستمان ئەوانەیە تەوەسول بە گۆڕەکان دەکەن و دەیانکەن بە نێوەند لە نێوان خۆیان و پەروەردگار، ئەوانەی لەبری اللە داوا لە ئیمامەکان دەکەن و پێشیان وایە ھیدایەتدراون، بەڵام گوێیان لە دوعاو پاڕانەوەکانتان نیە، وە ئەگەر گوێشیان لێبووایە وەڵامیان نەدەدانەوەو ڕۆژی قیامەتیش کوفر بە شیرک و ھاوبەشدانانەکەتان دەکەن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنْ تَدْعُوهُمْ لَا يَسْمَعُوا دُعَاءَكُمْ وَلَوْ سَمِعُوا مَا اسْتَجَابُوا لَكُمْ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكْفُرُونَ بِشِرْكِكُمْ وَلَا يُنَبِّئُكَ مِثْلُ خَبِيرٍ} صدق الله العظيم [فاطر:14].

وە ھەرچەندە من مەھدی چاوەڕوانکراوی ئیمامی دوانزەیەمم لە ئال و بەیتی پاک، بەڵام لە ھیچ شتێکدا لەئێوە نیم تا ئەوکاتەی تەنها اللە دەپەرستن بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن و وەڵامی بانگەوازی حوکم کردن بۆلای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە دەدەنەوە بۆ لە بێژنگ دانی کتێبەکانتان کە ئیمام و پێشەواکانتان دایانڕشتوون تەنھا کەمێکی نەبێت، وە ئەھلی سوننەو لقەکانیشیان لە ئێوە دوورنین، چونکە ئەوانیش بڕوایان بە شەفاعەتی بەندەکان ھەیە لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراو، جا شەیتان ئەوانی خستۆتە ناو شەریک و ھاوبەشدانانەوە بۆ اللە تەنھا کەمێکیان نەبن، جا نامانەوێت ستەم لەوانە بکەین کە لە ئەھلی سوننەو جەماعە ھیچ شەریک و ھاوبەش و هاوەڵێکیان بۆ اللە دانەناوە، بەڵام ئەوانەی لەبەردەستی اللە چاوەڕێی شەفاعەتی محمد نێردراوی اللە دەکەن بە حەق شاھێدبە ئەوانە موشریک و ھاوبەشدانەرن و ھەرگیزیش لەبری اللە پشتیوان و دڵسۆزو بەسەرخەرێک بۆ خۆیان نادۆزنەوە.

وە ئەی گەلی شیعەو سوننەو هەموو موشریک و ھاوبەشدانەران لە ھەموو مەزھەبە جۆربەجۆرو جیاوازو بەشە ئیسلامیەکان، لەوانەی بڕواتان بە شەفاعەتی بەندەکان ھەیە لە بەردەستی پەروەردگاری پەرستراو، وەڵامی بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای قورئانی گەورە بدەنەوە ئەگەر باوەڕدارن، دەشزانم ئەگەر هاتن و ئامادەبوون بە ئایەتە پێکچوو - موتەشابیھەکان - ی دەربارەی شەفاعەت مشتومڕ لەگەڵ ئیمام مەهدی دەکەن، چونکە زیغی (شیرک) لە دڵەکانتان هەیە، بۆیە واز لە ئایەتە مەحکەمە پتەوو ڕوون و ئاشکراکان دەھێنن کە بریتین لەو ئایەتانەی دایک و بنچینەی کتێبەکەن و شەفاعەتی بەندەکان لەبەردەستی پەروەردگاری بەندەکان ڕەتدەکەنەوە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {هُوَ الَّذِيَ أَنزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُّحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَأَمَّا الَّذِينَ في قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاء الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاء تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلاَّ اللّهُ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِّنْ عِندِ رَبِّنَا} صدق الله العظيم [آل عمران:7].

جا ھەرچی ئەو ئایەتە مەحکەم و پتەوانەی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ن و شەفاعەتی بەندەکان لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراو ڕەتدەکەنەوە، بریتین لەوانەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَنفِقُوا مِمَّا رَزَقْنَاكُمْ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَ يَوْمٌ لا بَيْعٌ فِيهِ وَلا خُلَّةٌ وَلا شَفَاعَةٌ وَالْكَافِرُونَ هُمُ الظَّالِمُونَ} [البقرة:254].

وە ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَأَنذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَنْ يُحْشَرُوا إِلَى رَبِّهِمْ لَيْسَ لَهُمْ مِنْ دُونِهِ وَلِيٌّ وَلا شَفِيعٌ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ} [الأنعام:51].

وە ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَذَرِ الَّذِينَ اتَّخَذُوا دِينَهُمْ لَعِبًا وَلَهْوًا وَغَرَّتْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا وَذَكِّرْ بِهِ أَنْ تُبْسَلَ نَفْسٌ بِمَا كَسَبَتْ لَيْسَ لَهَا مِنْ دُونِ اللَّهِ وَلِيٌّ وَلا شَفِيعٌ وَإِنْ تَعْدِلْ كُلَّ عَدْلٍ لا يُؤْخَذْ مِنْهَا} [الأنعام:70].

وە ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ مَا لَكُمْ مِنْ دُونِهِ مِنْ وَلِيٍّ وَلَا شَفِيعٍ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ} [السجدة:4].. صدق الله العظيم.

دەشزانم دواتر ئەوانەی لە دڵەکانیاندا زیغی موشریکی و ھاوبەشدانان بۆ پەروەردگارەکەیان هەیەو خاوەنی بیروباوەڕی شەفاعەتی بەندەکانن لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراو بە چی دەمەقاڵێم لەگەڵ دەکەن، ئەوانە واز لە شوێنکەوتنی ئەو ئایەتە مەحکەمە پتەوانە دەھێنن کە بە تەواوی شەفاعەتەکە ڕەت دەکەنەوەو دەڕۆنە لای ئایەتە پێکچووەکان - موتەشابیهەکان - دەربارەی باسی شەفاعەت کە لە ڕواڵەتدا دژو پێچەوانەی مەحکەمی ئایەتە مەحکەم و پتەوو ڕوون و ئاشکراکانن، بەڵام ئەم ئایەتانە لێکدانەوەی خۆیان ھەیە ئەی ئەوانەی شوێن ڕواڵەتی ئایەتە پێکچوو - موتەشابیھەکان - ی کتێب دەکەون و واز لەو ئایەتە مەحکەم و پتەوانەش دەهێنن کە بۆ زانایانی ئوممەت و موسڵمانان بە گشتی ڕوون و ئاشکران.

بەھەرحاڵ، بەداخەوە موسڵمانان بە ڕێژەی نزیکەی %90 یان زیاتر بڕوایان بە شەفاعەتی بەندەکان ھەیە لە بەردەستی پەروەردگاری پەرستراو، جا شەریک و ھاوبەشیان بۆ اللە ی مەزن داناوەو ھەرگیزیش لەبری اللە پشتیوان و بەسەرخەرێک بۆ خۆیان نادۆزنەوە، جا اللە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بۆ ڕەوانەکردوون تا بەندەکان لە بەندایەتی بەندەکان دەربهێنێت بۆ بەندایەتیکردنی پەروەردگاری پەرستراو، جا وەڵامی بانگەوازی حوکم کردن بە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بدەنەوە ئەگەر بڕواتان پێی ھەیە، وە شوێن کتێبەکەی اللە و سوننەتی ڕاست و دروستی نێردراوەکەی بکەون، جا اللە فەرمانی پێکردوون دەست بە قورئانی گەورەوە بگرن لەوکاتەی شتێک دەبینن دژو پێچەوانەیەتی لە کتێبەکانی تر، جا ئەگەر لە تەورات بێت یان لە ئینجیل یان لە کتێبە نوسراوەکانی سوننەتی موحەممەدی، جا ئەوکاتەی شتێک لەوانە دەبینن دژو پێچەوانە بێت لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە لێرەدا اللە فەرمانی پێکردوون دەست بە ئایەتی مەحکەم و پتەوی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بگرن و وازیش لەوە بێنن کە دژو پێچەوانەیە لەگەڵ ئایەتە مەحکەم و پتەوەکەی و پشتگوێی بخەن، بەم شێوەیە بۆ ڕێگای ڕاست و دروست ھیدایەت دەدرێن، جا وەڵامی بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبەکەی اللە قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ بدەنەوە تا بە مۆڵەتی اللە بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری ڕێنماییتان بکەین.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=86642