تسجيل الدخول

مشاهدة النسخة كاملة : فەتوای ئیمام مەھدی سەبارەت بەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت قوم يحبهم الله ويحبونه



Admin
01-11-2019, 04:00 PM
ئیمام ناصر محمد یەمانی
29 - 05 - 1433 کۆچی
20 - 04 - 2012 زایینی
10:22 AM
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=40769
ــــــــــــــــــــــــــــ

فەتوای ئیمام مەھدی سەبارەت بەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (قوم يحبهم الله ويحبونه) ..


بە ناوی اللە ی گەورەترین نیعمەت لە ڕازیبوونەکەی کە لە نیعمەتی بەهەشتەکەی گەورەترە، وە سڵاو لەسەر باپیرەم محمد و کەس و کارە پاکەکەی و هەموو موسڵمانان تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، دواتر..

اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَنْ يَرْتَدَّ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللَّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ} صدق الله العظيم [المائدة:54].

ڕەنگە یەکێک لە پرسیارکارانی خەڵکی جیهان بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "تۆ دەڵێیت ئەوان پشتیوانەکانی مەھدی چاوەڕوانکراون لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن، جا ئەی ناصر محمد ئەگەر لە ڕاستگۆیانیت باسی گەورەیی خۆشەویستیەکەی ئەوانمان بۆ بکە بۆ پەروەردگارەکەیان تا بزانین بەڕاستی تۆ مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقیت بەرلەوەی لەسەر ئەرزی واقع بتبینین". دوای ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامی پرسیارکارەکە دەداتەوەو دەڵێم: لەڕاستیدا خۆشەویستیەکەی ئەوان جیهانی ماددی نێوان خۆیان و دروستکارەکەیان تێپەڕاندووە، وە سوێند بە پەروەردگاری بەیانیان کە مرۆڤێکی لە ھەڵواسراوێک دروستکردووەو سوێند بەو پەروەردگارە بەخشندەیەم کە بە قەڵەم ئەو مرۆڤەی فێری ئەوە کرد کە نەیدەزانی، بەڕاستی ئەو گەلەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی بەڵێنی هاتنی دابوو لەوکاتەی باوەڕداران لە ئایینەکەیان هەڵدەگەڕێنەوە لەم ئوممەتەدا بوونیان ھەیە.

ڕەنگە پرسیارکارەکە لەوە بپرسێت و بڵێت: "لەڕاستیدا ھەموو بانگەشەیەک بەڵگەی هەیە، جا ئەگەر لە ڕاستگۆیانیت ئەوانە چۆن لەم ئوممەتەدا دەناسرێنەوە". دوای ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئەی پرسیارکار ھەرگیز باوەڕ بە بەڵگەکە ناکەیت تا لەوان نەبیت، چونکە اللە بەڵگە حەقەکەی لە دڵەکانیان داناوە، جا کێ بەوە دەزانێت چی لە دڵەکانی ئەوان ھەیە جگە لە اللە ی زانا بە نھێنی و شاراوەکان نەبێت؟ جا ھەمیشە هیچ قسەیەک بە ناوی اللە وە ناکەم تەنها حەق نەبێت. سوێند بەو اللە یەی منی لە تنۆکە ئاوێکی سادە دروستکردووەو فێری بەیانی ڕاست و دروستی کتێبە ئاشکراکەی کردووە جا بەوپێیەی خۆشەویستیەکەی ئەوان بۆ پەروەردگارەکەیان جیهانی ماددەیان تێپەڕاندووە بۆیە ھەرگیز پەروەردگارەکەیان بە مەلەکوتی دنیاو ڕۆژی دواییش ڕازیان ناکات تا ئەوکاتەی اللە ڕازی دەبێت، ئەوانیش لەسەر ئەوە شاھێدن.

ڕەنگە پرسیارکارێکی تر بیەوێت مەھدی چاوەڕوانکراو بپچڕێنێت و بڵێت: "ئایا ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (قوم يحبهم الله ويحبونه) بریتین لە هەموو پشتیوانەکانی مەھدی چاوەڕوانکراو ئەوانەی لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن بەیعەتیان پێداوە؟". دوای ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: جا ئایا اللە فەتوای بۆ داون بەوەی هاوەڵانی پێغەمبەر لە جەنگی بەدر ھەموویان یەکسان بووبن لە کتێبدا؟ دواتر وەڵامەکە بۆ پەروەردگار لە مەحکەمی کتێبەکەی جێدەهێڵم. لەوەی اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَلَقَدْ صَدَقَكُمُ اللّهُ وَعْدَهُ إِذْ تَحُسُّونَهُم بِإِذْنِهِ حَتَّى إِذَا فَشِلْتُمْ وَتَنَازَعْتُمْ فِي الأَمْرِ وَعَصَيْتُم مِّن بَعْدِ مَا أَرَاكُم مَّا تُحِبُّونَ مِنكُم مَّن يُرِيدُ الدُّنْيَا وَمِنكُم مَّن يُرِيدُ الآخِرَةَ ثُمَّ صَرَفَكُمْ عَنْهُمْ لِيَبْتَلِيَكُمْ وَلَقَدْ عَفَا عَنكُمْ وَاللّهُ ذُو فَضْلٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ} صدق الله العظيم [آل عمران:152].

ڕەنگە یەکێک لە پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان بیەوێت بمچڕێنێت و بڵێت: "داوا لە اللە بکە منیش لەو گەلە بم کە اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (قوم يحبهم الله ويحبونه)". جا لەپاش ئەوە وەڵامی دەدەینەوەو دەڵێین: اللە بەڕاستدابنێ و لەگەڵی ڕاستبکە ئەویش بەڕاستت دادەنێت، جا ئەگەر بە دڵنیاییەوە دەزانی ھەرگیز لە دنیاو ڕۆژی دوایی بە ھەموو مەلەکوتی پەروەردگارەکەت ڕازی نابیت تا ئەوکاتەی ئەو ڕازی دەبێت ئەوکاتە تۆ لەوانیت.

ڕەنگە پشتیوانێکی ترم لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "چۆن بەدڵنیاییەوە بزانم لەو گەلەم کە اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (قوم يحبهم الله ويحبونه) لەم ئوممەتەدا؟". دواتر ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: بیهێنە بەرچاوت ئەگەر پەروەردگارەکەت لەدوای پەردە (حیجاب) ەوە قسەت لەگەڵ بکات و بڵێت:

[[ئەی بەندەکەم، بەڕاستی پەروەرردگارەکەت لێت ڕازیەو حەقیشە لەسەر پەروەردگارەکەت ڕازیت بکات وەکو جێبەجێ کردنێک بۆ ئەو بەڵێنەی پەروەردگارت کە فەرموویەتی: {رَّضِيَ اللّهُ عَنْهُمْ وَرَضُواْ عَنْهُ} [المائدة:119]، وە بەوپێیەی پەروەردگارەکەت لێت ڕازیە ئەوا حەقە لەسەر پەروەدگارەکەت ڕازیت بکات، جا ئایا تۆ ڕازیت بەوەی لە ئاگرەکەم ڕزگارت بکەم و بتخەمە ناو بەھەشتەکەم و پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەی نیعمەتەکانی بەھەشتیشت پێبدەم (الدرجة العالية الرفيعة) و بشتکەم بە خۆشەویسترین و نزیکترین بەندە لەلای اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان؟ جا ئایا ئەوەندەت بەسە؟]]

جا ئەگەر ئەوکەسە لەو گەلە بێت اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (قوم يحبهم الله ويحبونه) لەم ئوممەتەدا دواتر دەبینێت وەڵامە حەقەکەی لەدڵیدا ئەوەیە دەڵێت: "پەروەردگارم پەنات پێدەگرم ڕازی بم تا ئەوکاتەی تۆ ڕازیدەبیت"
وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=40769