تسجيل الدخول

مشاهدة النسخة كاملة : وەڵام بۆ عبد اللە عەسکەری ئەو حەسودی و ئیرەیی بردنەی لە دڵی بەندە نزیکەکانی اللە یە بریتیە لە غیرە لەسەر پەروەردگارەکەیان بەرامبەر بە یەکتری



Admin
02-11-2019, 01:30 PM
ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
‏https://mahdialumma.xyz/showthread.php?t=2733
____________

وەڵام بۆ عبد اللە عەسکەری: ئەو حەسودی و ئیرەیی بردنەی لە دڵی بەندە نزیکەکانی اللە یە بریتیە لە غیرە لەسەر پەروەردگارەکەیان بەرامبەر بە یەکتری ..

بسم الله الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
{إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا} صدق الله العظيم [الأحزاب:56].

درودو سڵاو لەسەر باپیرەم محمد نێردراوی اللە و کەس و کارە پاکەکەی و هەموو نێردراوان و کەس و کارە پاکەکانیان و هەموو موسڵمانانی شوێنکەوتووی حەق تا ئەو ڕۆژەی اللە لەسەر ئایینەکەیان لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات.

سڵاوی اللە تان لەسەر پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووە خۆشەویستەکانم و ھەموو میوانانی مێزی گفتوگۆ، وە درودو سڵاو لەسەر موسڵمانان دەدەم ھەروەک چۆن اللە و فریشتە ڕێزلێگیراوەکان سەڵاواتتان لەسەر دەدەن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {هُوَ الَّذِي يُصَلِّي عَلَيْكُمْ وَمَلَائِكَتُهُ لِيُخْرِجَكُم مِّنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ وَكَانَ بِالْمُؤْمِنِينَ رَحِيمًا} صدق الله العظيم [الأحزاب:43].

پشتیوانە خۆشەویستەکانم بە جوانی لەسەر ئەو نەفامانەی نازانن ئارام بگرن، وە ببن بەو بەندانەی اللە ی ڕەحمان لە مەحکەمی قورئان باسی نەرم و نیانیەکەیانی کردووە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَعِبَادُ الرَّحْمَنِ الَّذِينَ يَمْشُونَ عَلَى الْأَرْضِ هَوْناً وَإِذَا خَاطَبَهُمُ الْجَاهِلُونَ قَالُوا سَلَاما} صدق الله العظيم [الفرقان:63].

وە سەبارەت بەو میوانەیە کە ناوی (عبد الله عەسکەری) یە ئەوا مەھدی چاوەڕونکراو پێشوازیەکی گەورەی لێدەکات، جا چ کەسێک بێت بە شوێن ڕاستیدا بگەڕێت یان شەیتانێکی خراپەکار بێت، وە لەنێوانی من و ئەو حوکم کردن بۆ لای اللە ی تاک و تەنهای زاڵ ھەیە، وە ھیچیشمان لەسەر نیە تەنھا ئەوە نەبێت حوکمەکەی اللە لە مەحکەمی زیکری قورئانی گەورە دەربهێنین، جا بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو وەک بانگەوازی هەموو نێردراوو پێغەمبەرانی لای پەروەردگاری خەڵکی جیھانە بۆ بەندایەتیکردنی اللە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، وە بۆ پێشبڕکێ کردن لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی، جا ھیچ ھاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دامەنێن لە خۆشەویستیدا تا بەسەر خۆشەویستیەکەی اللە دا هەڵیبکێشن، وە ھەرکەسێک ئەوە بکات و کەسێکی تر لە بەندەکانی زیاتر لە اللە خۆشتر بوێت لەڕاستیدا بە گومڕابونێکی زۆر دوور گومڕاو سەرلێشێواو بووە، بەڵام عبد اللە عەسکەری لەوکەسانەیە بە توندی ڕێگادەگرێت لەبەردەم شوێنکەوتنی ڕازیبوونی اللە ی ڕەحمان، جا ئەو کەسێکی ناسراوە لەلای ئێمە، وە اللە شاھێدە ئەو لەم مێزی گفتوگۆیەدا میوانێکی تازە نیە، بەڵام ئەوە ھەرگیز زیانی بۆ ئێمە نابێت، دواتریش مەھدی چاوەڕوانکراو بەحەق لە مەحکەمی زیکری کتێبەکەی اللە لە ھەموو گفتوگۆیەک بە ناوە خوازراوەکەی بەڵگەی بەسەردا جێبەجێ دەکات، جا زانست و جێگیری و ڕاوەستاویش بۆ پشتیوانان و ئەوانەش زیاد دەکەین کە بەشوێن ڕاستیدا دەگەڕێن بە بەڵگەو بەرچاوڕوونی ئاشکراوە تا بۆیان ڕوون دەبێتەوە ھەرگیز ھیچ یەکێک لە موفتی ناوچەو شوێنەکان نە لە ھەموو وتاربێژی مزگەوتەکانیش ناتوانن بە مەحکەمی زیکری کتێبەکەی اللە بەڵگە بەسەر ناصر محمد یەمانیدا بھێننەوە تەنانەت ئەگەر شەوو ڕۆژیش بە درێژایی تەمەن یان تا تێپەڕبوونی ھەسارەی سەقەریش گفتوگۆی لەگەڵ بکەن، ئەو ھەسارەیەی ناویان لێ ناوە ھەسارەی دەیەم لەو شەوەی شەو پێش ڕۆژ دەکەوێت، جا لەپاش ئەوە ئەوانەی پشتیانکردۆتە شوێنکەوتنی زیکری کتێبەکەی اللە دەڵێن: {رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ} صدق الله العظيم [الدخان:12].

وە ئەی عبد اللە عەسکەری، بۆچی قین لە من ھەڵدەگری ئەی پیاو؟ ئایا لەبەرئەوەی باوەڕمان بە اللە ی مەزن ھێناوە بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێین؟ وە لەبەرئەوەی لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی پێشبڕکێ دەکەین تا دەرکەوێت کام لە ئێمە خۆشەویسترو نزیکترە و شوێن ڕازی بوونی اللە کەوتووین بۆ ئەوەی ڕازی بێت؟ بەڵام عبد اللە عەسکەری بەو شێوەیە باسمان دەکات ئێمە لەو دوژمنانەی اللە ین کە ئایین بەتاڵ دەكەنەوە، چونکە بانگەوازی خەڵکی جیھان دەکەین بۆ شوێنکەوتنی ڕازیبوونی اللە و پێشبڕکێ کردن لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی بۆ ئەوەی ڕازی بێت بەبێ بە گەورەگرتنی کەسێک لە بەندەکانی اللە بەهۆی زێدەڕەوی کردنی بەتاڵەوە، جا اللە تایبەت مەکە بە ھەندێک کەس بەبێ ئێمە، وە قەدەغەی خەڵکی جیھانیش بکەی لەوەی پێشبڕکێ کردن لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی تایبەت بکەی بە پێغەمبەرو نێردراوەکان بەبێ ئێمە! بەڵام ئەوە عبد اللە عەسکەری زۆر توڕە دەکات، جا قین لە ئیمام ناصر محمد یەمانی و ئەو کەسە هەڵدەگرێت شوێنی کەوتووەو بە بەتاڵکەرەوەی ئایین باسمان دەکات!
دوای ئەوە ئیمام ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: سوێند بە اللە پێداگری مەھدی چاوەڕوانکراو لەسەر تەواوبوونی نوری اللە بۆ مرۆڤایەتی زیاترە لەسەر پێداگریەکەی شەیتانە مرۆڤەکان لەسەر کوژاندنەوەی نوری اللە لە مەحکەمی زیکری کتێبەکەی اللە، وە اللە نایەڵێت و نورەکەی خۆی هەر تەواودەکات هەرچەندە ھاوبەشدانەرانیش ڕقیان لە دەرکەوتنەکەی بێت.

وە ئەی میوانی بەڕێز عبد اللە عەسکەری، اللە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بە شوێنکەوتەی پێغەمبەرو نێردراوانی اللە ڕەوانەکردووە، جا بانگەوازی خۆی و خەڵکی جیھان دەکات بۆ شوێنکەوتنی ھەنگاو بە ھەنگاوی ئەوەی ئەوان لەسەری بوون و پیادەیان دەکرد، تا اللە بپەرستن بەو شێوەیەی نێردراوو پێغەمبەرانی دەیانپەرست. جا ئەوەی لەلامان ماوەتەوە بریتیە لەوەی چۆن بەدڵنیاییەوە چۆنیەتی پەرستنی نێردراوو پێغەمبەران بۆ پەروەردگارەکەیان بزانین (تا ئێمەش شوێنیان بکەوین و بەو شێوەیە بیپەرستین کە ئەوان پەرستوویانە نەک لەجیاتی ئەوە بە گەورەیان بگرین و پێشبڕکێیان لەگەڵ ڕەت بکەینەوەو لەبری اللە داوایان لێبکەین)، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ لِأَبِيهِ آزَرَ أَتَتَّخِذُ أَصْنَامًا آلِهَةً إِنِّي أَرَاكَ وَقَوْمَكَ فِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ ﴿٧٤﴾ وَكَذَٰلِكَ نُرِي إِبْرَاهِيمَ مَلَكُوتَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَلِيَكُونَ مِنَ الْمُوقِنِينَ ﴿٧٥﴾ فَلَمَّا جَنَّ عَلَيْهِ اللَّيْلُ رَأَىٰ كَوْكَبًا قَالَ هَـٰذَا رَبِّي فَلَمَّا أَفَلَ قَالَ لَا أُحِبُّ الْآفِلِينَ﴿٧٦﴾ فَلَمَّا رَأَى الْقَمَرَ بَازِغًا قَالَ هَـٰذَا رَبِّي فَلَمَّا أَفَلَ قَالَ لَئِن لَّمْ يَهْدِنِي رَبِّي لَأَكُونَنَّ مِنَ الْقَوْمِ الضَّالِّينَ ﴿٧٧﴾ فَلَمَّا رَأَى الشَّمْسَ بَازِغَةً قَالَ هَـٰذَا رَبِّي هَـٰذَا أَكْبَرُ فَلَمَّا أَفَلَتْ قَالَ يَا قَوْمِ إِنِّي بَرِيءٌ مِّمَّا تُشْرِكُونَ ﴿٧٨﴾ إِنِّي وَجَّهْتُ وَجْهِيَ لِلَّذِي فَطَرَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ حَنِيفًا وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ ﴿٧٩﴾ وَحَاجَّهُ قَوْمُهُ قَالَ أَتُحَاجُّونِّي فِي اللَّـهِ وَقَدْ هَدَانِ وَلَا أَخَافُ مَا تُشْرِكُونَ بِهِ إِلَّا أَن يَشَاءَ رَبِّي شَيْئًا وَسِعَ رَبِّي كُلَّ شَيْءٍ عِلْمًا أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ ﴿٨٠﴾وَكَيْفَ أَخَافُ مَا أَشْرَكْتُمْ وَلَا تَخَافُونَ أَنَّكُمْ أَشْرَكْتُم بِاللَّـهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ عَلَيْكُمْ سُلْطَانًا فَأَيُّ الْفَرِيقَيْنِ أَحَقُّ بِالْأَمْنِ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴿٨١﴾ الَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يَلْبِسُوا إِيمَانَهُم بِظُلْمٍ أُولَـٰئِكَ لَهُمُ الْأَمْنُ وَهُم مُّهْتَدُونَ ﴿٨٢﴾ وَتِلْكَ حُجَّتُنَا آتَيْنَاهَا إِبْرَاهِيمَ عَلَىٰ قَوْمِهِ نَرْفَعُ دَرَجَاتٍ مَّن نَّشَاءُ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌ ﴿٨٣﴾ وَوَهَبْنَا لَهُ إِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ كُلًّا هَدَيْنَا وَنُوحًا هَدَيْنَا مِن قَبْلُ وَمِن ذُرِّيَّتِهِ دَاوُودَ وَسُلَيْمَانَ وَأَيُّوبَ وَيُوسُفَ وَمُوسَىٰ وَهَارُونَ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ ﴿٨٤﴾ وَزَكَرِيَّا وَيَحْيَىٰ وَعِيسَىٰ وَإِلْيَاسَ كُلٌّ مِّنَ الصَّالِحِينَ ﴿٨٥﴾ وَإِسْمَاعِيلَ وَالْيَسَعَ وَيُونُسَ وَلُوطًا وَكُلًّا فَضَّلْنَا عَلَى الْعَالَمِينَ ﴿٨٦﴾ وَمِنْ آبَائِهِمْ وَذُرِّيَّاتِهِمْ وَإِخْوَانِهِمْ وَاجْتَبَيْنَاهُمْ وَهَدَيْنَاهُمْ إِلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿٨٧﴾ ذَٰلِكَ هُدَى اللَّـهِ يَهْدِي بِهِ مَن يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَلَوْ أَشْرَكُوا لَحَبِطَ عَنْهُم مَّا كَانُوا يَعْمَلُونَ﴿٨٨﴾ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ وَالْحُكْمَ وَالنُّبُوَّةَ فَإِن يَكْفُرْ بِهَا هَـٰؤُلَاءِ فَقَدْ وَكَّلْنَا بِهَا قَوْمًا لَّيْسُوا بِهَا بِكَافِرِينَ﴿٨٩﴾ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ هَدَى اللَّـهُ فَبِهُدَاهُمُ اقْتَدِهْ قُل لَّا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ أَجْرًا إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرَىٰ لِلْعَالَمِينَ ﴿٩٠﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].

جا لە فەتواکەی اللە دەربارەی هۆشداریەکەی بۆ نێردراوو پێغەمبەرەکانی وردبەرەوە لەوەی اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {ذَٰلِكَ هُدَى اللَّـهِ يَهْدِي بِهِ مَن يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَلَوْ أَشْرَكُوا لَحَبِطَ عَنْهُم مَّا كَانُوا يَعْمَلُونَ﴿٨٨﴾ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ وَالْحُكْمَ وَالنُّبُوَّةَ فَإِن يَكْفُرْ بِهَا هَـٰؤُلَاءِ فَقَدْ وَكَّلْنَا بِهَا قَوْمًا لَّيْسُوا بِهَا بِكَافِرِينَ﴿٨٩﴾ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ هَدَى اللَّـهُ فَبِهُدَاهُمُ اقْتَدِهْ} صدق الله العظيم.

ھەرچی چۆنیەتی ڕێگای پەرستنی پەروەردگارەکەیانە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:57].

جا سەیری ئەوە بکە کە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ} صدق الله العظيم.

جا پرسیارەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو بۆ عبد اللە عەسکەری ئەوەیە، ئایا بڕوات وایە ڕەوایەو دەبێت بۆ تۆ لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی پێشبڕکێ لەگەڵ نێردراوو پێغەمبەران بکەی و ئاواتی ئەوە بکەی خۆت ئەوکەسە بیت کە لە هەموو نێردراوو پێغەمبەران و مەھدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە بەسەر مرۆڤایەتی خۆشەویسترو نزیکتر بیت لەلای اللە؟ جا ئەگەر وەڵامەکەت بەڵێ بوو ئەوا بویت بە شوێنکەوتەی نێردراوو پێغەمبەران، وە ئەگەر وەڵامەکەت بە نا بوو ئەوا تۆ لەو کەسانەیت شەریک و هاوبەش و ھاوەڵیان بۆ پەروەردگارەکەیان داناوە و اللە ھیچ شتێکیان لێ وەرناگرێت، چونکە اللە نێردراوو پێغەمبەرانی ڕەوانە نەکردووە بە خەڵکی بڵین: "خەڵکینە، بزانن اللە تایبەتە بە نێردراوو پێغەمبەران بەبێ چاکەکاران، وە ئێمەش شەفاعەتکارتانین لەلای اللە بۆیە تەوەسولمان پێبکەن و بمانکەن بە نێوەند لەنێوان خۆتان و پەروەردگار ئەوکات ھیدایەت دەدرێن". بەڵکو ئەوەیان فەرمووە کە اللە ی پەروەردگاریان لە ھەموو کتێبە ئاسمانیەکان فەرمانی پێکردوون: {وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ} [الأنبياء:25].

{إِنَّ هَذِهِ أُمَّتُكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَأَنَا ربّكم فَاعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الأنبياء:92].

جا نێردراوانی لای پەروەردگاریان پێیان دەوتن ھیچ جیاوازیەک لەنێوان ئێمەو ئێوەدا نیە، بەڵکو ئێمەش مرۆڤێکین وەکو ئێوە لەوانەی دروستکراون، تەنها اللە دەپەرستین بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێین، جا بووین بە یەکێک لە ڕیزی بەندە پێشبڕکێ کارەکان بۆ لای پەروەردگاری پەرستراو، ئێوەش بەو شێوەیە شوێنمان بکەون بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنماییتان دەکەین، بەڵام ئەوانەی باوەڕ بە اللە ناهێنن تەنھا بە شەریک و ھاوبەشدانان نەبێت بۆی ھەرگیز بە بیروباوەڕی پێشبڕکێ کردنی هەموو بەندەکان لەگەڵ یەکتر تا دەرکەوێت کامیان خۆشەویسترو نزیکترە لەلای پەروەردگاری پەرستراو ڕازی نابن، چونکە باوەڕیان وایە ئەمە ڕەوانیەو نابێت تەنھا بۆ پێغەمبەرو نێردراوەکان نەبێت: {يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ}.

ھەرچی سەبارەت بە چاکەکارانە باوەڕیان وایە بۆیان نیەو نابێت لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی پێشبڕکێ لەگەڵ نێردراوو پێغەمبەرانی اللە بکەن (بۆیە لەلای اللە ئومێدی شەفاعەتیان لێ دەخوازن)، جا ئەوانە شەریک و هاوبەش و ھاوەڵیان بۆ پەروەردگارەکەیان داناوە و کاروکردەوەکانیان بەتاڵ بۆتەوەو اللە ش ھیچ شتێکیان لێ وەرناگرێت، تەنھا ئەگەر لە (مقتصدين) بن لە ھاوەڵانی دەستی ڕاست (أصحاب اليمين) کە وازیان لە پێشبڕکێ کردن بۆ لای اللە ھێناوە، بەڵام نەک بەو بیروباوەڕەی پێیان وابێت بۆیان نیەو ناکرێت لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی پێشبڕکێ لەگەڵ پێغەمبەرو نێردراوەکانی اللە بکەن، بەڵام نەبوونەتە یەکێک لەوانەی پێشبڕکێ دەکەن لە کارە چاکەکان بۆ پێشبڕکێ کردن لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی؛ بەڵکو ڕازیبوونە بەوەی تەنها ئەوەی بە زۆر لەسەریان فەرزکراوە واتە (فەرزەکان) ئەنجام بدەن، جا اللە ناوی لێناون (مقتصدين)، چونکە ئابوریانەن لە ئەنجامدانی کاروکردەوە چاکەکان و دەستیان گرتۆتەوە لە پێشبڕکێ کردن لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی و ڕازی بوون بەوەی تەنھا ئەوە ئەنجام بدەن کە بە زۆر لەسەریان فەرز کراوە. بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {ثُمَّ أَوْرَثْنَا الْكِتَابَ الَّذِينَ اصْطَفَيْنَا مِنْ عِبَادِنَا فَمِنْهُمْ ظَالِمٌ لِّنَفْسِهِ وَمِنْهُم مُّقْتَصِدٌ وَمِنْهُمْ سَابِقٌ بِالْخَيْرَاتِ بِإِذْنِ اللَّـهِ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَضْلُ الْكَبِيرُ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [فاطر:32].

جا سەیری ئەوە بکە کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَمِنْهُمْ سَابِقٌ بِالْخَيْرَاتِ بِإِذْنِ اللَّـهِ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَضْلُ الْكَبِيرُ} صدق الله العظيم.

جا کەسە پێشکەوتووەکان لە ئەنجامدانی کاروکردەوە چاکەکان بریتین لەوکەسانەی پێشبڕکێ دەکەن بۆ لای پەروەردگارەکەیان تا دەرکەوێت کامیان خۆشەویسترو نزیکترە، وە ئەوانە بریتین لە بەندە نزیکەکانی اللە (مقربین) لەوانەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی دەربارەیان فەرموویەتی: {إِنَّهُمْ كَانُوا يُسَارِعُونَ فِي الْخَيْرَاتِ وَيَدْعُونَنَا رَغَبًا وَرَهَبًا وَكَانُوا لَنَا خَاشِعِينَ} صدق الله العظيم [الأنبياء:90].

ڕەنگە عبد اللە عەسکەری بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "بەڵام ئەی ناصر محمد یەمانی تۆ ھیچ لە ئاگرەکەی اللە ناترسی، بەپێی فەتواکەت بۆ خۆت و پشتیوانەکانت کە دەڵێی ئەو نیعمەتەتان دەوێت کە لە بەھەشتەکەی گەورەترە، جا اللە لە نەفسی خۆی ڕازی بێت". دوای ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: بەڵام ئەو لەسەر ئەنجامدانی کردەوەی خراپ سزامان دەدات ئەی پیاو، ئەگەر خراپە بکەین پەناش دەگرین بە اللە لەوە، بەڵام تۆ لە فەتوا حەقەکەی شوێنکەوتنی ڕازیبوونی اللە و پێشبڕکێ کردن لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی تا ڕازی بێت تێنەگەیشتوویت، هەر بۆ ئەوەش اللە دروستی کردووین. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الذاريات:56].

ڕەنگە عبد اللە عەسکەری بیەوێت بڵێت: "بەڵام ئەی ناصر محمد یەمانی من لە بەیانێکتدا ئەوەم بینیوە ئەگەر لە ڕۆژی قیامەتدا بە فڕێدانی خۆت بۆ ناو ئاگری دۆزەخ ڕازیبوونی اللە لە نەفسی خۆی بێتەدی ئەوکاتە ئەوە دەکەی و ھیچیش گوێی پێ نادەی". دوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ببە شاھێد لەسەر ئەوە ئەی عبد اللە عەسکەری، جا اللە خۆشەویستی لە دڵدا نەکردۆتە یەک پێوەر، بەڵکو خۆشەویستی پلەی ھەیە لە دڵی بەندەکانیدا، ئایا (مقتصدين) نابینی چونکە دەستیان گرتۆتەوەو ئابوریانەن لە خۆشەویستی اللە و گرنگیان بە بەدەستهێنانی پلە بەرزو بڵندەکان نەداوە لە خۆشەویستی و نزیکیەکەی اللە، بەڵکو قەناعەتیان ھێناوە بەوەی تەنها اللە لێیان ڕازی بێت و لە ئاگرەکەشی بیان پارێزێت؟ جا ئەوان دەزانن دەتوانن ئەوە بەدەستبێنن ئەگەر بێتو ھەڵبستن بە ئەنجامدانی ئەوەی لە بنچینەکانی ئیسلام بە زۆر لەسەریان فەرزکراوە، جا وازیان لە ئەنجامدانی کاروکردەوە زیادەکان ھێناوە کە بریتیە لە ڕێگای بەندە نزیکەکانی اللە کە دەیانبینی حەسودترین کەسن لەناو خەڵکی بۆ لای پەروەردگارەکەیان و ھەریەکێکیان دەیەوێت ئەگەر پڕ بە زەویش ئاڵتونی ھەبێت بیبەخشێت بۆ نزیکبوونەوە لە پەروەردگارەکەی لەکاتێکدا ھێشتا لە ژیانی دنیا دان، جا سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە ئەو نەبێت ئەگەر تەنانەت یەکێک لەم کەسە خۆشەویستە نزیکانەی اللە پڕ بە زەویش ئاڵتون ببەخشێت ھەر تێرنابێت و قەناعەتیش ناکات، بەڵکو دەیەوێت اللە جارێکی تر بۆی پڕ بکاتەوە تا دیسان لە پێناو اللە بیبەخشێتەوە لەبەر حەزی خۆشەویستی و نزیکی زیاترو زیاتر، چونکە لەوەدا چێژێک دەبینن کە جگە لە خۆیان کەسی تر پێی نازانێت.

ڕەنگە عبد اللە عەسکەری بیەوێێت بڵێت: "چی چی ئەی ناصر محمد یەمانی؟ چۆن دەڵێی دەبینی بەندە نزیکەکانی اللە حەسودترینی کەسانی ناو خەڵکین لەسەر پەروەردگارەکەیان؟ بەڵام ئیرەیی و حەسودی لە سیفەتی باوەڕداران نیە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی: [لا يؤمن أحدكم حتى يحب لأخيه ما يحبه لنفسه]".

پاشان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئەی چی دەبینی دەربارەی ئەو قسەیەی پێغەمبەری اللە سولەیمان درودو سڵاوی لێبێت: {قَالَ رَبِّ اغْفِرْ لِي وَهَبْ لِي مُلْكًا لَّا يَنبَغِي لِأَحَدٍ مِّنْ بَعْدِي إِنَّكَ أَنتَ الْوَهَّابُ (35)} صدق الله العلي العظيم [ص:35].

ئایا ئەوە ئیرەیی (حەسودی) نیە؟ ڕەنگە عەسکەری بیەوێت بڵێت: ئایا مانای ئەوە ئەوەنیە ئەم فەرموودەیەی پێغەمبەر فەرموودەیەکی ھەڵبەستراوە؛ ئەوەی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [والذي نفس محمد بيده لا يؤمن أحدكم حتى يحب لأخيه ما يحبه لنفسه]؟".

دوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: بەڵکو ئەوە فەرموودەیەکی ڕاست و دروستە لەلایەن اللە و نێردراوەکەی، وە لەڕاستیدا ئیرەیی (حەسودی) بریتیە لە ئاواتخواستنی لەدەستدانی نیعمەت بۆ کەسێکی تر. بەڵام هیچ یەکێک نابینی لەوانەی لەسەر پەروەردگارەکەیان ئیرەیی (حەسودی) دەبەن ئاواتی بێباوەڕی بکەن بۆ خەڵکی، بەڵکو ئاواتی ئەوە دەخوازن لەڕێگەیەوە اللە خەڵکی ھەموو ھیدایەت بدات بۆ ئەوەی تەنها اللە بپەرستن بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن تا بەرزترین و بڵندترین پلەی خۆشەویستی و نزیکیەکەی بەدەست بھێنن، وە بۆیە پێغەمبەری اللە سولەیمان درودو سڵاوی لێبێت فەرمووی: {قَالَ رَبِّ اغْفِرْ لِي وَهَبْ لِي مُلْكًا لَّا يَنبَغِي لِأَحَدٍ مِّنْ بَعْدِي إِنَّكَ أَنتَ الْوَهَّابُ (35)} صدق الله العلي العظيم.

جا ئامانجەکەی لەم موڵکەدا بریتی بوو لەوەی تا اللە لە زەویدا جێگیری بکات بۆ ئەوەی لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای پەروەردگارەکەی بانگەواز بۆ لای اللە بکات و تەسلیمی جێبەجێ کردنی سنورەکانی اللە بن لەسەریان کە ڕێدەگرێت لەوەی مرۆڤ ستەم لە برا مرۆڤەکەی بکات، جا فەرمان بە چاکە بکات و ڕێگریش لە خراپە بکات تا ئەوکاتەی بە قەناعەت و ڕازیبوونی خۆیان باوەڕ دەچێتە ناو دڵەکانیان، ئەوکاتەی دەبینن بەڕاستی ئایینی ئیسلام ئایینی ڕەحمەتە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە بۆ ھەموو خەڵکی جیھان، چونکە ڕێدەگرێت لەوەی مرۆڤ ستەم لە برا مرۆڤەکەی بکات و خەڵکیش بە زۆر ناچار ناکات لەسەر باوەڕھێنان، جا لەپاش ئەوە باوەڕ دەچێتە ناو دڵەکانیان و بەو پەڕی دڵسۆزی دڵەکانیانەوە تەنها اللە دەپەرستن بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن.

بەڵکو ئیرەیی (حەسودی) بردن لە دڵی بەندە نزیکەکان بریتیە لە غیرە لەسەر پەروەردگارەکەیان بەرامبەر یەکتری، خۆشەویشیش بریتیە لە غیرە لە دڵ، جا ئەگەر خۆشەویستی لە دڵدا نەبوو غیرەش بوونی نابێت تەنھا لەسەر ئەوەی خۆشتدەوێت، جا ئەگەر خۆشەویستی گەیشتە دڵ بۆ پلەی گەورەترین خۆشەویستی دوای ئەوە دەبینی ئەوکەسە ژیانی لەپێناو ئەوکەسە دەبێت کە خۆشیدەوێت. ھەروەک ئەوانەی ھاوبەشیان بۆ اللە داناوە لە خۆشەویستیدا وەکو قسەی ئەو شاعیرەی لەسەر زمانی ام کلثوم دەڵێت: ((الحُبّ كُله حبيته فيك وزماني كُله أنا عشته ليك ))! جا ھەروەک ببینم یەکێک لە پشتیوانەکان و نەوەکەی ئێستا پێبکەنن، بەڵام دەبینم پێکەنینی باوکەکە بەرزترە بە قاقاوە، چونکە دەزانن مەبەستەکەی من لەو پارچەیەی لە وشەکانی ام کلثوم وەرمگرتووە چیە، کە بۆ ئەوەیە تا ئەوانە بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنمایی بکەم کە لە خۆشەویستیدا ھاوبەشیان بۆ اللە داناوە، چونکە ئەوکەسەی شایەنی ئەم گەورەترین خۆشەویستیەیە بریتیە لە اللە.

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی دەڵێت: ئەی گەلی ئەو عاشقانەی بە حەقیقەتی گەورەترین خۆشەویستیەکەتان زانیووە بە جۆرێک ئەگەر بێتو یەکێکیان پڕ بە زەوی خاوەنی ئاڵتون بێت و فیدای خۆشەویستەکەی بکات تا لە مردن ڕزگاری بێت تەنانەت ئەگەر بزانێت دوای ئەوە ھیچ لە موڵکەکەشی نامێنێتەوە بەڵام گوێ بە هەموو ئەم موڵکە نادات چونکە گرنگترین شت لەلای بریتیە لە بەدەستھێنانەوەی ئەوەی خۆشیدەوێت، بەھەمان شێوە ئیمام مەھدی و عاشقانی اللە ی ڕەحمان ئەوانەی وەڵامی بانگەوازی پێشبڕکێ کردنیان داوەتەوە لەسەر خۆشەویستی پەروەردگاری خۆشەویستترین زات و نزیکیەکەی: {يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ}.

جا ئەوە تەنها لەبەر خۆشەویستیە گەورەکەیانە بۆ اللە.

جا ئەگەر خۆشەویستی لەدڵدا بوونی ھەبوو غیرەش بوونی دەبێت بەگوێرەی بڕی خۆشەویستیەکە، جا هەرجارێک خۆشەویستیەکە لە دڵدا گەورەتر بێت غیرەکەش لەسەر پەروەردگاری خەڵکی جیھان زیاتر دەبێت بۆ پێشبڕکێ کردن لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی، جا لەپاش ئەوە لە دڵیاندا غیرە لەسەر پەروەردگارەکەیان سەرهەڵدەدات، بۆیە پێشبڕکێ لەسەر پەروەردگارەکەیان تا دەرکەوێت کامیان خۆشەویسترو نزیکترەو خۆشەویستی و ڕق لێبوونەوەیان لەپێناو اللە دەبێت، بەم شێوەیە باوەڕ لەدڵیاندا بۆ پەروەردگارەکەیان تەواو دەبێت، جا لەپاش ئەوە ژیان و مردنیان لەپێناو اللە دەبێت، چونکە ھەموو خۆشەویستیەکەیان بۆ پەروەردگارەکەیانەو ئەو بۆتە گەورەترین خۆشەویست لە دڵەکانیان، جا اللە خۆشی ویستوون و لە خۆی نزیک کردوونەتەوە، ئەمانە بریتین لەو گەلەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی بەڵێنی هاتنی پێدابوون لەوەی اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَنْ يَرْتَدَّ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللَّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ} صدق الله العظيم [المائده:54].

ئەوانە وەڵامی فەرمانی پەروەردگارەکەیان لە مەحکەمی کتێبەکەی داوەتەوە: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلة}.

جا لەپاش ئەوە وەڵامی فەرمانی پەروەردگارەکەیان داوەتەوە، جا دەیانبینن {يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ}.

وە بەوپێیەی اللە یان بە خۆشەویستیەکی گەورەتر لە خۆشەویستی مەلەکوتی دنیاو ڕۆژی دوایی خۆشتردەوێت کەواتە چۆن بە نیعمەتەکانی بەھەشت خۆشحاڵ دەبن لەکاتێکدا دەزانن خۆشەویستەکەیان اللە ی ڕەحمان لە نەفسی خۆی خۆشحاڵ نیە، بەڵکو خەفەتبارە لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لە خۆیان کردووە لە ھەموو ئەو ئوممەتانەی نێردراوانی لای پەروەردگارەکەیان بەدرۆ زانیووەو اللە ش بەهۆی گوناهو تاوانەکانیان بەبێ ستەم لەناوی بردن، جا هەرچی نێردراوی لای پەروەردگارەکەیانە ئەوا دوای ئەوەی اللە گەلەکەی لەناو بردووە لە دڵیدا بۆیان خەفەتبار نەبووە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {فَتَوَلَّى عَنْهُمْ وَقَالَ يَا قَوْمِ لَقَدْ أَبْلَغْتُكُمْ رِسَالَاتِ رَبِّي وَنَصَحْتُ لَكُمْ فَكَيْفَ آَسَى عَلَى قَوْمٍ كَافِرِينَ(٩٣)} صدق الله العظيم [الأعراف].

ھەرچی ئەو اللە ڕەحمانەیە کە لە دایکێک بۆ منداڵەكەی بە بەزەییترە دەفەرموێت: {يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].

چونکە پاک و بێگەردی بۆی دەزانێت دوای ئەوەی اللە بەهۆی گوناهو تاوانەکانیان لەناوی بردوون پەشیمان بوونەتەوە، جا لەوکاتەدا دەبینێت لەناخیاندا حەسرەتی پەشیمانیەکەیان گەورەیە، وە دەشزانن اللە ھیچ ستەمێکی لێنەکردوون، بەڵکو خۆیان ستەمیان لەخۆیان کردووەو نێردراوەکانیان بەدرۆزانیووە، وە دوای ئەوەی اللە لەناوی بردوون حەسرەتی پەشیمانی ھەڵدەکێشن لەسەر پەروەردگارەکەیان، ئەوانەی پشتیان کردۆتە پەرستن و لێبوردن و لێخۆشبوونەکەی، وە ڕەتیان کردەوە شوێن نێردراوەکانی بکەون، بۆیە توشی سزایەکەی بوون و لەناوی بردن و دوای ئەوە پەشیمان بوونەوە، جا ھەریەکیک لەوان دەڵێت: {يَا حَسْرَتَى علَى مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ(56)} صدق الله العظيم [الزمر].

جا اللە بە گەورەیی پەشیمانیەکەیانی زانیوە لە ناخیاندا، چونکە ئاواتی ئەوەیان خواستووە خۆزگە بە تەنها اللە یان پەرستبوایە بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن، وە وەڵامی بانگەوازی نێردراوانی لای پەروەردگارەکەیان دابایەوە بۆ پەرستنی پەروەردگارەکەیان بە تەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن، جا لەپاش ئەوە خەشم و توڕەییەکەی نەفسی اللە لەسەریان نامێنێت دوای ئەوەی بە گەورەیی پەشیمانیەکەی ئەوانی زانی لەسەر پەرستنەکەی ئەو بە تەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، بۆیە بەھەمان شێوە دەبینن اللە خەفەتبار دەبێت لەسەر بەندەکانی دوای ئەوەی بەبێ ستەمکردن لێیان لەناوی بردن، جا کێ دەتوانێت لە مەحکەمی کتێبەکەی نکۆڵی لە حەسرەتی خەفەتباری اللە بکات لەسەر بەندەکانی لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم.

کەواتە ئەی پشتیوانەکانی ئیمام مەھدی، ئەوانەی دەتانەوێت خەڵکی بکەن بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست، خۆشحاڵی اللە لەوەدا نیە ئاواتی ئەوە بخوازن خوێنی بەندەکانی بڕێژن تا لەپێناو اللە شەھیدبوون بەدەست بێنن مەگەر تەنھا ناچار بکرێن لەسەر ئەوە، جا لەوکاتەدا پێویستە بەرگری لە خۆتان و ئایینەکەتان بکەن تا نەبنە مایەی ئاشوب بۆ ئەوانەی باوەڕیان بە اللە ھێناوە، بەڵام زۆرێک لە موسڵمانان دەبینم کە دەژی ئاواتی شەھیدبوون لەپێناو اللە دەکات، جا خەڵکینە ئەوە لەبەرچی؟ وە کێ بە ئێوەی وتووە ھەرگیز یەکسەر دوای مردنەکەتان ناچنە ناو بەھەشتەوە تا ئەوکاتەی لەپێناو اللە شەھید دەبن؟ ھەر بۆیە ئاواتی ئەوە دەخوازن بەندەکانی بکوژن تا شەھیدبوون لەپێناو اللە بەدەست بێنن، وە بەڵێ دواتر خۆشحاڵی خۆتان لەوەدا دەبینن بچنە ناو ئەو بەھەشتەی اللە بەڵێنی پێداون، بەڵام سوێند بە اللە ی مەزن خۆشحاڵی اللە لە نەفسی خۆی بەدی نەهاتووە، چونکە اللە بە بێباوەڕی بەندەکانی ڕازی نابێت، بەڵکو بە سوپاسگوزاریان ڕازی دەبێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلاَ يَرْضَىَ لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِن تَشْكُرُواْ يَرْضَهُ لَكُمْ} صدق الله العظيم [الزمر:7].

کەواتە خەڵکینە، ئەگەر ئێوە ھاتنەدی ڕازیبوونی اللە تان لەنەفسی خۆی وەکو ئامانج دەوێت ئەوا بەڕاستی زانیتان اللە بە بێباوەڕی بەندەکانی ڕازی نابێت، بۆیە پێداگربن لەسەر ئەوەی خەڵکی بکەن بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست، نەک ئاواتی ئەوە بکەن لەپێناو اللە بیانکوژن تا شەھیدبوون بەدەست بێنن، کەواتە ئێوە خۆتان خۆشدەوێت و دەتانەوێت ئەوە بێتەدی کە اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی بەڵێنی پێداون: {إِنَّ اللّهَ اشْتَرَى مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُم بِأَنَّ لَهُمُ الجَنَّةَ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللّهِ فَيَقْتُلُونَ وَيُقْتَلُونَ وَعْداً عَلَيْهِ حَقّاً فِي التَّوْرَاةِ وَالإِنجِيلِ وَالْقُرْآنِ وَمَنْ أَوْفَى بِعَهْدِهِ مِنَ اللّهِ فَاسْتَبْشِرُواْ بِبَيْعِكُمُ الَّذِي بَايَعْتُم بِهِ وَذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (111)} صدق الله العظيم [التوبة].

بەڵام ئایا بیرتان لە حاڵی اللە و ئەوەی حەزی پێدەکات و نەفسەکەی پێی ڕازیە کردۆتەوە؟ چونکە ئەو بەوە ڕازی نابێت بەندەکانی بە بێباوەڕی بمرن، بەڵکو ئەوەی خۆشەویستە لەلای اللە و حەزی پێدەکات ئەوەیە ببنە سوپاسگوزار، کەواتە خەڵکینە پێداگربن لەسەر ھاتنەدی ئەوەی اللە پێی ڕازیەو حەزی پێدەکات ئەگەر ئێوە وەکو ئامانج ڕازی بوونی اللە دەپەرستن، جا اللە بەڕاست دابنێن و ڕاست بکەن لەگەڵی ئەویش بەڕاستان دادەنێت، وە بڵێن: "ئەی اللە ئێمە لە بەندەکانی تۆین، تەنها تەوەسول بۆ لای تۆ دەکەین و لێت دەپاڕێینەوە بە حەقی ئەوەی ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە تۆ نەبێت، وە بە حەقی ئەو ڕەحمەت و میھرەبانیەی لەسەر نەفسی خۆت نوسیوە، وە بە حەقی گەورەیی نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسەکەت مەهێڵە بەندەکانت ناچارمان بکەن شەڕیان لەگەڵ بکەین و بیان کوژین و خوێنیان بڕێژین بۆ بەرگری کردن لە خۆمان بە جیھادکردن لەپێناو تۆ، ئەی اللە جا بەرھەمی جیھاد کردنەکەمان لەپێناوی خۆت بکە بەوەی ئەوەمان بۆ بھێنیتەدی کە نەفسی تۆ پێی ڕازی دەبێت، جا بەڕاستی ئێمە زانیمان تۆ حەز بە چی ناکەیت و بە چیش ڕازی نابیت و نەفسیشت حەز بەچی دەکات و بە چیش ڕازی دەبیت، کە ئەوەیە بەندەکانت ھەمووی ھیدایەت بدەیت بۆ ڕێگای ڕاست تا لە نەفسی خۆت ڕازی بیت ئەی ئەو زاتەی بە گەورەترین خۆشەویستی خۆشمان ویستووی، جا خۆشەویست چۆن ڕازی دەبێت لەکاتێکدا دەزانێت ئەوکەسەی خۆشی دەوێت ھەرگیز لە نەفسی خۆی ڕازی نیە تا ئەوکاتەی ھیدایەتی بەندەکانی دەدات". بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلاَ يَرْضَىَ لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِن تَشْكُرُواْ يَرْضَهُ لَكُمْ} صدق الله العظيم [الزمر:7].

کەواتە ئێمە ھاتنەدی ئەوەمان دەوێت کە نەفسی تۆ پێی ڕازی دەبێت، چونکە وەکو ئامانج شوێن ڕازیبوونەکەت کەوتووین نەک وەکو هۆکارو ئامراز بۆ ھاتنەدی بەھەشت دوای ئەوەی بە حاڵی تۆمان زانی و بینیمان بەڕاستی تۆ لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتری؟".

وە ئەی برای بەڕێزم عبد اللە عەسکەری، اللە ئیمام مەھدی و شوێنکەوتووەکانی کردوون بە ڕەحمەت بۆ ھەموو خەڵکی جیھان، جا ئێمە حەز بە کوشتنی خەڵکی و ڕشتنی خوێنیان ناکەین، نەخێر سوێند بە پەروەردگارەکەمان اللە، چونکە ھاتنەدی ئەوەمان دەوێت کە اللە حەزی پێدەکات و نەفسەکەی پێی ڕازی دەبێت، لەوەشدا نھێنی ئامانجی ئەو ئیمام مەھدیە چاوەڕوانکراوە ھەیە کە اللە ھیدایەتی هەموو خەڵکی جیھانی پێ دەدات و دەیانکات بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست، کە بەندەیەکە اللە ی بەڕاست داناوەو لەگەڵیدا کردووەو اللە ش بەڕاستی داناوە، جا ئایا دەیبینی لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرا بێت چونکە ئەو ھاتنەدی ئەوەی دەوێت کە اللە پێی ڕازی دەبێت؟ ئایا اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی فەتوای ئەوەی بۆ نەداون بە بێباوەڕی بەندەکانی ڕازی نابێت؟ کەواتە ھەرگیز ڕازی بوونی اللە نایەتەدی تا ئەوکاتەی سوپاسگوزاری پەروەردگارەکەیان دەبن و بە تەنها دەیپەرستن بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، جا ئایا ئەم فەتوایە لەسەر ئەوە نیە اللە بە چی ڕازی دەبێت و چی پێ خۆشە لە مەحکەمی کتێبەکەی کە دەفەرموێت: {وَلاَ يَرْضَىَ لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِن تَشْكُرُواْ يَرْضَهُ لَكُمْ} صدق الله العظيم.

وە ئەی پیاو سوێند بە اللە ھەرگیزاو ھەرگیز شوێن ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ناکەویت بۆ ئەوەی خەڵکی ببن بە یەک ئوممەت تا ئەوکاتەی اللە تان خۆشدەوێت، ئەوکاتەی ھاتنەدی ئەوەتان دەوێت کە اللە حەزی پێدەکات و نەفسەکەی پێی ڕازی دەبێت پاک و بێگەردی بۆی، جا ئایا لە سوپاسگوزاران نابن لەسەر ئەوەی بەڕاستی اللە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی لە نەوەو ئوممەتەکەی ئێوە ڕەوانەکردووە؟ بەڕاستی ئەوە ڕێزو چاکەیەکی گەورەیە لەلایەن اللە وەو ڕەحمەتە بۆ ھەموو خەڵکی جیھان، جا لە سوپاسگوزاران بن و لە بەرامبەر شوێنکەوتنی مەھدی چاوەڕوانکراو ڕێگری لە مرۆڤایەتی مەکەن کە دەیەوێت خەڵکی بکات بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست بۆ ئەوەی لە سوپاسگوزاران بن، ئەوکاتیش اللە لە نەفسی خۆی ڕازی دەبێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلاَ يَرْضَىَ لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِن تَشْكُرُواْ يَرْضَهُ لَكُمْ} صدق الله العظيم.

جا ئێمە وەکو ئامانج اللە دەپەرستین نەک وەکو هۆکارو ئامراز بۆ ھاتنەدی نیعمەتەکانی بەھەشت، اللە ش دروستی نەکردووین بۆ ئامانجی جوتبوون لەگەڵ حۆریە چاوگەشەکان لە نیعمەتەکانی بەھەشتداو چێژ وەرگرتن لە گۆشتی ئەو باڵندەیەی حەزو ئارەزووی لێدەکەن، وە کۆشک و تەلاری بەرزو ڕێک و کەشخەو باخ و باخاتی لە ترێ و خورماش، جا اللە ئەوەی کردووە بە پاداشتێک بۆ ئەوانەی سوپاشگوزار دەبن و ئاگریش بۆ ئەوەی بێباوەڕ دەبێت، وە نھێنی حیکمەتی دروستکردنەکەمان لەوەدا نیە تا دەستەیەک سزا بدات و ئەویتریش بچێتە بەھەشتەوە، نەخێر سوێند بە پەروەردگارم، بەڵکو اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی ئامانجی دروستکردنی بەندەکانی پێوتوون. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الذاريات:56].

ئایا اللە فەرمانی پێنەکردووین هەوڵبدەین بۆ ھێنانەدی ئەو ئامانجە گەورەو گرنگە بەوەی ھەوڵ و کۆشش بکەین بۆ ھاتنەدی ھیدایەتدرانی ھەموو ئوممەت؟ وە بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {ادْعُ إِلِى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ} صدق الله العظيم [النحل:125].

کەواتە اللە حەز بەوە دەکات لەسەر ئازارەکانیان ئارام بگرین و لەپێناو اللە لێیان ببورین تا بۆ ڕێگای ڕاست ھیدایەتیان بدات، کەواتە ئەی پشتیوانەکانی ئیمام مەھدی پێداگربن لەسەر ئەوەی اللە حەزی پێدەکات و نەفسەکەی پێی ڕازی دەبێت و لە نەفسیدا پێی ئاسودە دەبێت ئەگەر اللە تان خۆشدەوێت، جا پێداگر بن لەسەر ھیدایەتدرانی ئوممەت نەک لەسەر کوشتنیان و ڕشتنی خوێنیان بە بیانووی ئەوەی شەھیدبوونتان دەوێت، بەڵکو اللە لەکاتی پێویستدا مۆڵەتی ئەوەی پێداون بۆ بەرگری کردن لە خۆتان، جا ئەوکاتە لەپێناوی اللە تەنها شەڕ لەگەڵ ئەوانە دەکەن کە شەڕتان لەگەڵ دەکەن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَقَاتِلُواْ فِي سَبِيلِ اللّهِ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَكُمْ وَلاَ تَعْتَدُواْ إِنَّ اللّهَ لاَ يُحِبِّ الْمُعْتَدِينَ} صدق الله العظيم [البقرة:190].

بەڵام من موسڵمانان دەبینم شەڕکردنیان لەپێناو اللە کردووە بە ئامانج تا شەھیدبوون بەدەست بێنن! جا ئایا بازرگانیەکتان نیشان بدەم لەوە خۆشەویستر بێت لەلای اللە؟ ئەمە بریتیە لەوەی پێداگربن لەسەر ھیدایەتدرانی ھەموو ئوممەت، وە ئەگەر اللە بە ئێوە یەک پیاو ھیدایەت بدات لەلای اللە خۆشەویسترە لەوەی بە بێباوەڕی بیکوژیت و ئەویش بیخاتە ناو ئاگرەوە، جا ئایا پێداگرنابن لەسەر ئەوەی لەلای اللە خۆشەویستەو حەزی پێدەکات و نەفسەکەی پێی ڕازیە؟ جا ئەگەر اللە تان خۆشدەوێت پێداگر بن لەسەر ھاتنەدی ئەوەی اللە حەزی پێدەکات و نەفسەکەی پێی ڕازی دەبێت ئەی خۆشەویستانی اللە ی ڕەحمان لە جیھان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ‏} صدق الله العظيم [آل عمران:31].

جا بەھەمان شێوە محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی پێداگر بوو لەسەر ھیدایەتدرانی ھەموو خەڵکی، وە بۆ باوەڕدارانیش بە ڕەحم و میهرەبان بوو، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {لَقَدْ جَاءكُمْ رَسُولٌ مِّنْ أَنفُسِكُمْ عَزِيزٌ عَلَيْهِ مَا عَنِتُّمْ حَرِيصٌ عَلَيْكُم بِالْمُؤْمِنِينَ رَؤُوفٌ رَّحِيمٌ} صدق الله العظيم [التوبة:128].

بەھەمان شێوە ئیمام مەھدی شوێن باپیرەی دەکەوێت و پێداگرە لەسەر ھیدایەتدرانی خەڵکی و میهره‌بانیشە بۆ باوەڕداران.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان؛ ئیمام مەھدی بەندەی گەورەترین نیعمەتەکە (عبد النعيم الأعظم) ناصر محمد یەمانی.
________________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=10658