Admin
03-11-2019, 06:42 AM
ئیمام ناصر محمد یەمانی
08 - 10 - 1433 کۆچی
26 - 08 - 2012 زایینی
07:54 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?t=8400
ـــــــــــــــــــــ
وشەی (الأنبياء) هەم ئەو پێغەمبەرانەی اللە دەگرێتەوە کە لەدوای (رسول) ـەکان حوکمی کتێبی پێداون، هەم ئەوانەش دەگرێتەوە کە اللە بە پەیامی کتێب وەحی بۆ کردوون ..
ئەوەی بڕوای بە قورئانی گەورە ھەیەو لە ڕاستگۆیانە با وەڵامی بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای بداتەوە ..
بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر خۆشەویست و پێشەنگم نێردراوو پێغەمبەرە بەڕێزەکان و ئیمامەکەیان لەگەڵیان و ئەوانەشی لە پێشبڕکێ کردن لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی شوێنی دەکەون، وە پێشبڕکێ کردنیان لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی بۆ پێغەمبەرو نێردراوەکانی جێنەهێشتووە، جا ئەوەی ئەمە بکات بەڕاستی دۆڕاوو نائومێدبووەو شەریک و ھاوبەشی بۆ اللە داناوە، ئەوانەی نێردراوو پێغەمبەرانی اللە و مەھدی چاوەڕوانکراو بە زێدەڕەویکردنی ناڕەوا دەربارەیان بە گەورە دەگرن.
ڕەنگە ھەموو پشتیوانە خۆشەویستەکانم بیانەوێت بڵێن: "ئایا زێدەڕەویکردنی ناڕەوا چیە؟". لەدوای ئەوە وەڵامی دەدەینەوەو دەڵێین: بریتیە لەوەی کاتێک یەکێکتان بە ناحەق باوەڕی وابێت بڵێت: چۆن حەز بە پێشبڕکێ کردن بکەم لەگەڵ نێردراوو پێغەمبەرانی اللە و مەھدی چاوەڕوانکراو لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی؟ چونکە ئەوان شایستەترن. جا چۆن ئەوە بکەم! وە یەکێک لە موشریک و ھاوبەشدانەرانی تر دەڵێت: "چۆن ڕەوایەو دەبێت بۆ من حەزی پێشبڕکێ کردن بکەم لەگەڵ محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - بۆ بەدەستھێنانی پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەی بەھەشت (الدرجة العاليّة الرفيعة)؟ جا خاوەنەکەی بریتیە لە نزیکترین بەندە لەلای اللە، وە بەڕاستی من وازم لێھێناوە بۆ محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - چونکە وای دەبینم ئەو شایستەترە بە نزیکترین پلە لەلای زاتی اللە کە لەسەرووی عەرشی گەورەوە ئیستیوای کردووە". لەدوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی ئەم موشریک و هاوبەشدانەرانە دەداتەوەو دەڵێم: ئەی ئەو گەلەی اللە دەربارەتان فەرموویەتی: {وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُمْ بِاللّهِ إِلاَّ وَهُم مُّشْرِكُونَ} صدق الله العظيم [يوسف:106].
ئەوە بەھۆی بە گەورەگرتنی نێردراوو پێغەمبەرو پێشەواو ئیمام و بەندە دڵسۆزەکانی اللە وەیە، جا وایان دەبینن ئەو مافەی دەربارەی زاتی اللە بۆ ئەوان هەیە بۆ ئێوە نیە! پاک و بێگەردی بۆ اللە ی مەزن، خۆ اللە خاوەنی نیە تا ئەوان شایستەتربن بە نزیکترین پلەی خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی، وە منداڵیشی نیە تا ئەوان شایستەتر بن بە نزیکترین پلە لە خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی! بەڵکو ھەموومان بەندەی اللە ی تاک و تەنھاین کە ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی نیەو پەروەردگاری پەرستراوە، جا اللە خاوەنی پلە ھەرە بەرزو بڵندەکەی بەھەشت (الدرجة العاليّة الرفيعة) ی کردووە بە کەسێکی نەناسراو لەلای خۆی و دەستنیشانی نەکردووە ئەوکەسە لە فریشتەکانە یان لە جنە یان لە مرۆڤ؟ ئەمەش تەنھا لەبەر حیکمەتێکی گرنگ و گەورەو بە بایەخی اللە یە کە بریتیە لەوەی تا پێشبڕکێ کردنەکە لەنێوان هەموو بەندەکان بۆ لای پەروەردگاری پەرستراو بەردەوام بێت (تا دەرکەوێت کامیان نزیکترە - أيهم أقرب -)؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:57].
بەڵام بەداخی زۆرەوە ئەگەر یەکێک لە موسڵمانان بێتە کۆڕێک کە هەموو زانایانی موسڵمانان لە مەزهەب و دەستەو بەشە جیاوازەکانیان لەخۆ بگرێت و لەبەردەمیان بوەستێت و بڵێت: "ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان، من پابەندم بەو فەرمانەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ إِلَّا رِجَالًا نُوحِي إِلَيْهِمْ فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ (43)} صدق الله العظيم [النحل:43].
جا فەتوام بۆ بدەن ئایا ڕەوایە بۆ منیش وەکو موسڵمانێک لە چاکەکاران حەزی پێشبڕکێ کردن بکەم لەگەڵ نێردراوو پێغەمبەران لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی بە حەزی ئەوەی خۆم لەلای اللە لەوان خۆشەویسترو نزیکتر بم؟ جا دواتر بە شەوو ڕۆژ کاروکردەوەی چاک بکەم تا خۆم ببم بە نزیکترین و خۆشەویسترین کەس لەلای پەروەردگار، جا ئایا ئەمە ڕەوایە بۆ من و مافی ئەوەم هەیە ئەی زانایانی موسڵمانان؟". لەدوای ئەوە زانایانی موسڵمانان بە یەک زمان وەڵامی دەدەنەوەو دەڵێن: "بڕۆ دەرەوە! تا اللە بە ئاگرەکەی تۆوە نەمانسوتێنێت". جا ھەڕەشەی لێدەکەن و بەڕوویدا ھەڵدەشاخێن، ئەویش بە گریانەوە دەردەچێت و دەڵێت: "ئەی پەروەردگار، ئایا منیش بەندەیەکی تۆ نیم وەکو نێردراوو پێغەمبەرەکانت، خۆ ئەوان منداڵی تۆ نین تا ببنە کەسانێک شایستەتربن بە خۆشەویستی و نزیکیەکەت؟". دوای ئەوە بە دەنگی بەرزو بە گریانەوە دەپاڕێتەوەو دەڵێت: "ئەی پەروەردگار، ئایا منیش ئەو مافەم نیە دەربارەی تۆ ئەی پەروەردگار؟ ئەی منیش ئەو مافەم نیە دەربارەی تۆ ئەی پەروەردگار؟ منیش ئەو مافەم نیە دەربارەی تۆ کە بۆ پێغەمبەرو نێردراوەکان و مەھدی چاوەڕونکراو ھەیە؟ ئایا منیشت دروست نەکردووە تەنها بۆ پەرستنی خۆت بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکت بۆ دابنێم؟ وە بۆ پێشبڕکێ کردن لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەت تا ڕازی بیت؟ جا ئایا نێردراوو پێغەمبەرەکانت کردووە بە ھێڵێکی سور لەنێوان من و خۆت؟ خۆ ئەگەر ئەوان منداڵی تۆبان ئەوکات شایستەتر بوون بە تۆ بەبێ کەسانی تر، بەڵام ئەوانیش بەندەیەکن وەکو چۆن ئێمە بەندەی تۆین، جا تۆ دادپەروەریت، وە پەروەدگاریشم ستەم لە ھیچ کەسێک ناکات، وە بەڕاستیش فەتوات بۆ داوین دەربارەی حیکمەت لە دروستکردنەکەمان، جا ئەوەتا خۆت فەرمووتەو فەرموودەی تۆش ڕاستە: {وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الذاريات:56]".
لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی دەڵێت: "ئەی ئەو گەلەی ستەمتان لە خۆتان و ئوممەت و گەلەکانتان کردووە، ئیمام مەھدی پرسیارێکتان لێدەکات و دەڵێم: بەوپێیەی ئێوە دەستبەرداری ئەوە بوونە پێشبڕکێ بۆ لای پەروەردگار بکەن و ئاوەتەخوازی گەیشتن بە نزیکترین پلە لەلای اللە ی خاوەن عەرش بە بەرزترین پلەی نیعمەتەکانی بەھەشت ناکەن، جا بەم دەستبەردابوونەتان دەتانەوێت لە کێ نزیک ببنەوە کە لە هەموو نوێژێکدا داوا دەکەن بۆ محمد نێردراوی اللە بێت - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - و بۆ خۆتان داوای ناکەن؟ پرسیارەکە جارێکی تر دووبارە دەکەمەوە: کە دەستبەرداری ئەوە بوونە دەتانەوێت لە کێ نزیک ببنەوە؟ لە پێغەمبەر؟ وەڵامم بدەنەوە ئەگەر ڕاست دەکەن.
بەڵام ئەگەر بێتو ئیمام مەھدی وەسیلەی پێبدرێت کە بریتیە لە پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەی بەھەشت ئەوا دەیبەخشم بە باپیرەم محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - تا لە بەرامبەردا اللە ئەو نیعمەتەکەم بۆ بەدی بێنێت کە لەو پلەیەی بەھەشت گەورەترە. بەڵام ئێوە نازانن لەبەرچی ئەم پلەیە ناوی لێنراوە وەسیلە، چونکە ئەوە ئامانجی دروستکردنەکەتان نیە بۆ ئەوەی وەسیلە بەدەست بێنن، بەڵکو با ھەموو یەکێک لە ئێوە ئاواتی بەدەست ھێنانی ئەو پلەیە بکات تا بیبەخشێت بۆ ھاتنەدی ئەو نیعمەتەی لەم پلەیەی بەھەشت گەورەترە، ئەو گەورەترین نیعمەتەش (النّعيم الأعظم) بریتیە لە ڕازیبوونی اللە لە نەفسی خۆی، ئەو اللە ڕەحمانەی لەسەرووی عەرشە گەورەکەی ئیستیوای کردووە.
وە ڕازیبوونی اللە ش لەسەر یەکێکتان تەنھا بەشێکە لە ڕازیبوونەکەی نەفسی اللە ی پایەبەرز، وە ھەرگیزیش ڕازی بوونی نەفسی اللە ی ڕەحمان نایەتەدی تا ئەوکاتەی لە نەفسیدا حەسرەتی خەفەتباریەکە لەسەر ئەو بەندانەی لەڕێگای ڕاست گومڕابوونە دەڕوات و نامێنێت.
خەڵکینە، بەڕاستی حەسرەتی خەفەتباری نەفسی اللە لەسەر بەندەکانی بەھۆی گەورەیی سیفەتی ڕەحم و میھرەبانیەکەیە لە نەفسی اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، جا ئەگەر یەکێکتان منداڵەکەی ھەزار ساڵیش سەرپێچی بکات و لەدوای ئەوە بیبینێت لە ئاگری دۆزەخ هاوارو ناڵەیەتی و گوێی لێیەتی دەڵێت: خۆزیا سەرپێچی باوکم نەکردبا، جا ئایا گومان دەبەن بەوەی دواتر باوکەکە خۆشحاڵ بێت! ڕەنگە یەکێک لە باوکە میھرەبانەکان بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد، چۆن خۆشحاڵ دەبم لەکاتێکدا دەبینم منداڵەکەم لە ئاگری دۆزەخ ھاوارو ناڵەیەتی؟ جا چۆن لە نەفسی خۆم لەسەر منداڵەکەم ھەست بە حەسرەتی خەفەتباری ناکەم لەکاتێکدا دەزانم بەڕاستی پەشیمانە لەسەر گوناھو لادان و سەرپێچی کردن؟ جا چۆن لەسەری خەفەتبار نابم لەکاتێکدا دەیبینم لە ئاگری دۆزەخ ھاوارو ناڵەیەتی و پێداگر نیە لەسەر سەرپێچی کردنم، بەڵکو دەڵێت: ئای حەسرەتی پەشیمانی لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی لە فەرمانی باوکم دەمکرد، سوێند بە اللە ئەی ناصر محمد لەبەردەم پەروەردگارەکەم چۆک دادەدەم و دەڵێم: ئەی پەروەردگار سوێند بە تۆ ھەست بە حەسرەتێکی گەورەی خەفەتباری دەکەم لەسەر منداڵەکەم ھەرچەندە سەرپێچیشی کردووم، وە دەڵێم: ئەی پەروەردگار ئەگەر ئەوە حاڵی من بێت، ئەی دەبێت گەورەیی حەسرەتی خەفەتباری ئەو زاتە چۆن بێت کە لە من بە ڕەحم و میھرەبانترە بۆ منداڵەکەم؟".
ڕەنگە هەموو زانایانی موسڵمانان بە ھەموو دەستەو بەشە جیاجیاکانەوە بیانەوێت بڵێن: "ئەی ناصر محمد یەمانی، ئایا اللە لەسەر ئەو بێباوەڕانەی تێکدەری و خراپەکاری لە زەوی ئەنجام دەدەن و پشتیانکردۆتە بانگەوازی لای پەروەردگارەکەیان خەفەتبار دەبێت؟". دوای ئەوە ناصر محمد یەمانی وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: حاشا بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان، چۆن اللە لەسەر گەلی تاوانکار بە حەسرەت و خەفەتبار دەبێت لەکاتێکدا ھێشتا پێداگرن لەسەر بێباوەڕی و سەرسەختی و پشتھەڵکردنەکەیان لە شوێنکەوتنی بانگەوازی ڕاست و دروستی لای پەروەردگارەکەیان؟ بەڵکو لەسەریان توڕەیەو خەشم قینی لێگرتوون و سزایەکی گەورەشی بۆ ئامادەکردوون.
جا چیتانە ئەی گەلی مرۆڤایەتی و موفتی ناوچەو شوێنەکان و وتاربێژی مینبەرەکان لە فەتواکەی مەھدی چاوەڕوانکراو سەبارەت بە حەسرەتی خەفەتباری اللە ی تاک و تەنهای زاڵ لەسەر بەندە بێباوەڕەکانی تێنەگەیشتوون؟ جا گوێبگرن و لە قسە ڕاستەکەم تێبگەن: سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت ھەرگیز حەسرەتی خەفەتباری لە نەفسی اللە نایەت تا ئەوکاتەی حەسرەتی پەشیمانی لە نەفسی ئەوان دێت لەسەر ئەو سەرپێچی و لادانانەی لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان دەیانکرد، جا لەوکاتەی ھەر یەکێک لەوان دەڵێت: {أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ ﴿56﴾} صدق الله العظيم [الزمر:56].
دواتر هەموو زانایانی ئوممەت بەیەک زمان وەڵام دەدەنەوەو دەڵێن: ھەرگیز حەسرەتی پەشیمانی لە نەفسی ئەوان نایەت لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان دەیانکرد تەنھا لەدوای ڕوودانی سزاکە نەبێت ئەی ناصر محمد. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ ﴿54﴾ وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ ﴿55﴾ أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ ﴿56﴾} صدق الله العظيم [الزمر].
لەدوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: جا لێرەدا حەسرەتی خەفەتباری لە نەفسی اللە دێت، چونکە چیتر پێداگر نین لەسەر گەڕانەوە بۆ بێباوەڕی و سەرسەختیەکەیان، وە پێداگریش نین لەسەر بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی تاوانەکانیان. جگە لەوەی پەشیمانیەکەیان دوا کەوتووە لەدوای نەمانی کاتەکە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبینن اللە بە حەسرەت و خەفەتبارە لەسەریان و ھیچیش ستەمی لێنەکردوون، بەڵام ھۆکاری حەسرەتی خەفەتباریەکەی لەسەریان بەھۆی سیفەتەکەیەتی کە لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە، جا بە هیچ شێوەیەک ھیچ کەس و شتێک لە دروستکراون نیە لە اللە بە ڕەحم و میھرەبانترو بە بەزەییتر بێت.
ڕەنگە هەموو زانایانی ئوممەت بیانەوێت بڵێن: "ئەی ناصر محمد یەمانی، ئایا بەڵگەکەت لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە چیە بەوەی اللە بە حەسرەت و خەفەتبار دەبێت لەسەر بەندەکانی لەدوای ئەوەی گوێی لە ھەر یەکێکیان بووە دەڵێت: {أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ} صدق الله العظيم.
جا ئەوە حەسرەتی پەشیمانی بەندەکانیەتی لە نەفسیان لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان دەیانکردو بەم شێوەیە لە سزادراوەکان بوون، بەڵام کوا حەسرەتی خەفەتباریەکەی اللە لەسەر بەندەکانی لەدوای ئەوەی بە پەشیمانیەکەیانی زانیوە؟ بەڵگەتان بێنن ئەگەر ڕاست دەکەن". دوای ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی پرسیارکاران دەداتەوەو دەڵێم: اللە خۆی فەتواکەتان بۆ دەدات. جا اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِنْ كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ (29) يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِمْ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ (30) أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُمْ مِنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ (31) وَإِنْ كُلٌّ لَمَّا جَمِيعٌ لَدَيْنَا مُحْضَرُونَ (32)} صدق الله العظيم [يس].
کەواتە ئەی گەلی موسڵمانان، وەرن ببین بە یەک ئوممەت، واز لە فرە مەزھەبی لە ئایینەکەی اللە و دووبەرەکی و بەش بەش بوون و پارچە پارچە بوون بۆ چەندین بەش و حزبی جیاجیا بھێنن لەکاتێکدا هەر حزبێک بەوەی خۆی لەلایەتی خۆشحاڵە..
جا خۆتان و ئەو ئوممەتەشتان لەدەستدا کە بەرپرسیارن لە ڕاگەیاندن پێیان و ھیدایەتدرانیان. جا لە اللە بترسن و وەرنە تەنیشت ئیمام مەھدی تا ببینە خاوەن یەک ئامانج و تەنھا اللە بپەرستین بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێین، جا ڕازی بوونی اللە بکەین بە ئامانجی بەدیهاتنی ئەو نیعمەتەی لە نیعمەتەکانی بەھەشت گەورەترە.
ڕەنگە یەکێک لەوانەی هەرگیز چێژی لە ڕازی بوونەکەی اللە وەرنەگرتووە بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد کێ بە تۆی وتووە ڕازی بوونی اللە ی ڕەحمان لە نیعمەتەکانی بەھەشت گەورەترە؟". دواتر ئیمام مەھدی وەڵامی پرسیارکاران دەداتەوەو دەڵێم: ئەی گەلی وتاربێژی مینبەرەکان و موفتی ناوچەو شوێنەکان، بەڕاستی مەھدی چاوەڕوانکراو لەخۆیەوە فەتوای ئەوەی نەداوە ڕازی بوونی اللە نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی، بەڵکو اللە خۆی ئەم فەتوایەی بۆ داون. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:72].
وە ئەی گەلی موسڵمانان، بەوپێیەی ڕازیبوونی اللە ی ڕەحمان لە نیعمەتەکانی بەهەشت گەورەترە بۆیە ئەی گەلی مرۆڤ و جن وەرن ڕازی بوونی اللە ی ڕەحمان بکەین بە ئامانج، جا ئەگەر دەتانەوێت وەکو ئامانج بەدوای ڕازیبوونی اللە بکەون نەک وەکو هۆکارو ئامراز بۆ ھاتنەدی ئەو نیعمەتەی لەوە بچوکترە کە بریتیە لە نیعمەتەکانی بەھەشت ئەوا بزانن اللە بە بێباوەڕی بەندەکانی ڕازی نابێت، بەڵکو بە سوپاسگوزاریەکەیان ڕازی دەبێت، جا وەرن خەبات بکەین تا مرۆڤ و جن بکەین بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست بەوەی اللە بپەرستن و ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دانەنێن، وە ئاواتی ڕشتنی خوێنی بێباوەڕان نەکەن و ئاواتی ئەوەش نەکەن ئەوان خوێنتان بڕێژن تا بەم ھۆیەوە شەھید بوون بەدەستبێنن تەنھا ئەگەر لەسەرئەوە ناچاربکرێن، جا ئاواتی ئەوە مەکەن، بەڵکو ئەوەی لەلای اللە خۆشەویسترە ئاواتی ئەوە بکەن ھیدایەت بدرێن و اللە لە پێناو ئامانجەکەی ئێوەدا ھیدایەتیان بدات، جا ئەم ئاوات و خۆزگەیەتان لەلای اللە خۆشەویسترە لەم ئاوات و خۆزگەیەتان کە ڕووبەڕوویان بببەوە بۆ ڕشتنی خوێنیان و ڕشتنی خوێنتان تا شەھیدبوون بەدەست بێنن تا بەو هۆیەوە بچنە ناو بەھەشتەوە، جا ئایا ئێوە خۆتان خۆشدەوێت یان اللە تان خۆشدەوێت؟ ئەگەر اللە تان خۆشدەوێت شوێنم بکەون بۆ ھاتنەدی ئەوەی اللە حەزی پێدەکات و نەفسەکەی پێی خۆشحاڵ دەبێت.
ڕەنگە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "ئەوە چیە کە اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر زۆر خۆشحاڵ دەکات تا بە ھەموو هۆکارو ئامرازێک خەبات بکەم بۆ ھاتنەدی ئەوە؟". لەدوای ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی ئەو پرسیارکارانە دەداتەوەو دەڵێم: ئەوەی اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر زۆر خۆشحاڵ دەکات تۆبەو گەڕانەوەی بەندەکانیەتی بۆ لای چونکە بە سوپاسگوزاریەکەیان ڕازی دەبێت و بە بێباوەڕیەکەیان و سزادانی بەئێش و ئازاریان ڕازی نابێت. جا باپیرەشم محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - ئەوەی فێرکردوون سەبارەت بەوەی اللە زۆر خۆشحاڵ دەكات: حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ الصَّبَّاحِ، وَزُهَيْرُ بْنُ حَرْبٍ، قَالاَ حَدَّثَنَا عُمَرُ بْنُ يُونُسَ، حَدَّثَنَا عِكْرِمَةُ بْنُ عَمَّارٍ، حَدَّثَنَا اِسْحَاقُ بْنُ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ اَبِي طَلْحَةَ، حَدَّثَنَا اَنَسُ بْنُ مَالِكٍ، - وَهُوَ عَمُّهُ - قَالَ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم:
[لَلَّهُ اَشَدُّ فَرَحًا بِتَوْبَةِ عَبْدِهِ حِينَ يَتُوبُ اِلَيْهِ مِنْ اَحَدِكُمْ كَانَ عَلَى رَاحِلَتِهِ بِاَرْضِ فَلاَةٍ فَانْفَلَتَتْ مِنْهُ وَعَلَيْهَا طَعَامُهُ وَشَرَابُهُ فَاَيِسَ مِنْهَا فَاَتَى شَجَرَةً فَاضْطَجَعَ فِي ظِلِّهَا قَدْ اَيِسَ مِنْ رَاحِلَتِهِ فَبَيْنَا هُوَ كَذَلِكَ اِذَا هُوَ بِهَا قَائِمَةً عِنْدَهُ فَاَخَذَ بِخِطَامِهَا ثُمَّ قَالَ مِنْ شِدَّةِ الْفَرَحِ اللَّهُمَّ اَنْتَ عَبْدِي وَاَنَا رَبُّكَ . اَخْطَأ مِنْ شِدَّةِ الْفَرَحِ].
فەرموودەکە کۆتایی هات.
وە ئەی ئوممەتی ئیسلام، ئەی حاجیانی ماڵی حەرامکراوی اللە، ئەگەر اللە تان خۆشدەوێت شوێن ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بکەون بۆ ھاتنەدی خۆشحاڵی لە نەفسی اللە، جا شوێنم بکەون اللە ش ئێوەی خۆشدەوێت، وە ببن بەو گەلەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی بەڵێنی پێدابوون: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَنْ يَرْتَدَّ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللَّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ أَذِلَّةٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الْكَافِرِينَ يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَلا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لائِمٍ ذَلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم [المائدة:54].
ڕەنگە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد مەبەستی اللە ی پایەبەرز لەم فەرموودەیەی چیە: {أَعِزَّةٍ عَلَى الْكَافِرِينَ}؟" پاشان ناصر محمد وەڵامی پرسیارکاران دەداتەوەو دەڵێم: "ئەوانە شکۆمەندو نەخۆرن لەسەر ئەو بێباوەڕانەی لە ئایینەکەیان شەڕیان لەگەڵ دەکەن و کۆشش بۆ ئەوە دەکەن نوری اللە بکوژێننەوە، جا مەبەستی ئەوە نیە شکۆمەندو نەخۆرن لەسەر ئەو بێباوەڕانەی شەڕیان لەگەڵ موسڵمانان نەکردووەو تەنها بڕوایان بە ئایینی ئیسلام نەهێناوە، وە لەڕاستیدا اللە فەرمانی پێکردوون لەگەڵ ئەوانە باش بن و بە چاکی ڕەفتاریان لەگەڵ بکەن و دادپەروەر بن لەگەڵیان، وە بە مامەڵەی ئایین و بە چاکی مامەڵەیان لەگەڵ بکەن، اللە ش چاکەکارانی خۆشدەوێت.
ڕەنگە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "وە ئایا مەبەستی اللە ی پایەبەرز چیە لەوەی دەفەرموێت: {يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَلا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لائِمٍ} صدق الله العظيم؟".
پاشان ئیمام مەھدی ناصر محمد وەڵامی پرسیارکاران دەداتەوەو دەڵێم: مەبەستی لە موجاھیدانە لە بانگەوازکردن بۆ لای اللە لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای پەروەردگارەکەیان و لە کردنی قسەی ڕاست و لە سەرزەنشت و لۆمەی لۆمەکارانیش ناترسن، وە لەڕاستیدا ئەوەی اللە فەرمانی پێ بە باپیرەم محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - کردووە هەمان فەرمانیشی بە ئیمام مەھدی و ھەموو زانایانی ئایینیش کردووە بەوەی بەم قورئانە گەورەیە جیھادو ھەوڵ و تێکۆشانێکی گەورە لەگەڵ خەڵکی بکەین تا ئەوکاتەی بە حەق بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ دەکەین بەڵکو ھیدایەت بدرێن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَلا تُطِعْ الْكَافِرِينَ وَجَاهِدْهُمْ بِهِ جِهَادًا كَبِيرًا} صدق الله العظيم [الفرقان:52].
ڕەنگە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد، ئایا ئەو فەرمانەی بۆ نێردراوی اللە دەرچووە دەبێتە فەرمانێکی بەردەوام و بە زۆرو ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە شوێنی دەکەون؟". لەدوای ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی ئەو پرسیارکارانە دەداتەوەو دەڵێم: اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللّهِ عَلَى بَصِيرَةٍ أَنَاْ وَمَنِ اتَّبَعَنِي وَسُبْحَانَ اللّهِ وَمَا أَنَاْ مِنَ الْمُشْرِكِينَ} صدق الله العظيم [يوسف:108].
جا بەوپێیەی ئیمام مەھدی شوێنکەوتەی محمد نێردراوی اللە یە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و ئەوەی شوێنی کەوتووە - بۆیە دەمبینن بە مەحکەمی قورئانی گەورە جیھادو ھەوڵ و تێکۆشانێکی گەورە لەگەڵ خەڵکی دەکەم، ھەرگیزیش بێدەنگ نابم و سڵ ناکەمەوەو بەردەوامیش پێداگرم لەسەر بانگەوازی حوکم کردن بۆلای زیکری کتێبەکەی اللە. جا ئایا ئێوە موسڵمانن و باوەڕتان بە قورئان ھەیە؟ یان ھیچ لە ئیسلام نەماوەتەوە تەنھا ناوەکەی نەبێت و ھیچیش لە قورئان نەماوتەوە تەنھا وێنەکەی نەبێت، وە لەڕاستیدا گەیشتۆتە ئەو ڕاددەیەی لەسەر جگە لە کتێبەکەی اللە و سوننەتی ڕاست و دروستی نێردراوەکەی بن، بۆیە قسەی حەق لەلاتان بووەتە شتێکی نامۆ؟ جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: چ شتێکی نامۆ لە بانگەوازی پیاوێک هەیە کە دەڵێت پەروەردگارەکەم اللە یەو بانگەوازتان دەکات بۆ لای پەرستنی اللە بە تەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، وە بانگەواز دەکات بۆئەوەی شوێن کتێبەکەی اللە و ئەو سوننەتە ڕاست و دروستەی نێردراوەکەی بکەون کە دژو پێچەوانەی مەحکەمی کتێبەکەی اللە نیە! وە نەم وتووە من نێردراوم و نەشم وتووە پێغەمبەرم، کەواتە چ شتێکی نامۆ لە بانگەوازی ڕاست و دروستی لای پەروەردگارەکەتان هەیە؟ یان ئەوەیە شەیتان وەسوەسەتان بۆ دەکات و دەڵێن بەڕاستی ھەر ماوەیەکەو پاشان ناصر محمد وەکو ئەوانەی تری پێش خۆی بانگەشەی پێغەمبەرایەتی دەکات، لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: پەنا دەگرم بە اللە لە نەزانان بم، چۆن ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بەدرۆ دەزانم: {مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمْ وَلَٰكِن رَّسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ وَكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا (40)} صدق الله العظيم [الأحزاب].
ڕەنگە یەکێک لە ئەحمەدیەکان بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد؛ بەڵکو ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو پێغەمبەرێکە (نبي) لەدوای محمد، محمد نێردراوی اللە ش دوایین نێردراوەکانە (رسول)". پاشان ئیمام مەھدی ناصر محمد وەڵامی ئەحمەدیەکان دەداتەوەو دەڵێم: سوێند بە اللە ئەگەر اللە ی پایەبەرز فەرمووبای: محمد دوایین نێردراوەکانە (مرسلین) ئەوا ڕاستان کردبوو، بەڵام اللە دەزانێت وشەی (الأنبياء) هەم ئەو پێغەمبەرانە دەگرێتەوە کە اللە لەدوای نێردراوەکان (رسول) حوکمی کتێبی پێداون هەم ئەوانەی اللە بە وەحی پەیامی کتێبی بۆ دابەزاندوون کە بریتین لە نێردراوەکان (رسل)، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمْ وَلَٰكِن رَّسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ وَكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا (40)} صدق الله العظيم.
وە ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان، وەرن سەبارەت بە پیلانی ئەو شەیتانانەی وەسوەسە بۆ کەسانی نەخۆشە دەروونیەکان دەکەن فەتواتان بۆ بدەین کاتێک دەڵێت ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوە، ئەم پیلانە بۆ ئەوەیە تا ئەگەر اللە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی ڕەوانەکرد ئەوکاتە پشتی لێبکەن و بانگەشەی ئەوە بکەن و بڵێن ئەمەش وەکو ئەوانەی پێش خۆیەتی، جا کە واتان کرد سزای اللە تان بۆ دێت لەکاتێکدا ئێوە پشتانکردۆتە بانگەوازەکەی، جا مەھێڵن ئەم پیلان بۆ دارێژڕاوە شەیتانیە سەرکەوتووبێت. وە ئەوکەسەش بەڕاست دامەنێن کە بانگەشەی ئەوە دەکات ئیمام مەھدیەو بەدرۆشی مەزانن، بەڵکو بڵێن سەیر دەکەین تا بزانین ڕاستت کردووە یان لە درۆزنانیت، جا وەڵامی بانگەوازی گفتوگۆکەی بدەنەوە بە دەسەڵاتی زانست، ئەوکاتە ئەگەر بینیتان اللە دەسەڵاتی زانستەکەی بەسەر ھەموو ئێوەدا زیادکردووەو سەبارەت بەو باس و بابەتانەی لەسەری جیاوازو ناکۆکن حوکمی کرد لەنێوانتان ئەوا بەڕاستی حەقەکەتان بۆ ڕووندەبێتەوە، لەدوای حەقیش ھیچی تر نیە جگە لە گومڕایی نەبێت، وە ئەگەر لە درۆزنان بوو ئەوا سوێند بە اللە ئەو زانا موسڵمانانەی کەمترین زانستیان ھەیە دەیبەزێنن و بە دەسەڵاتی زانست بەسەریدا زاڵ دەبن.
بەھەمان شێوە ناصر محمد، جا ئەگەر بە دەسەڵاتی بەیانی ڕاست و دروستی قورئانی گەورە بەسەرتاندا زاڵ بوو ئەوا ڕاستی کردووە، وە ئەگەر نەیتوانی بۆتان ڕوون دەبێتەوە لە درۆزنانە، جا ئەوکاتە ئوممەتەکەشتان ڕزگار دەکەن ئەگەر ناصر محمد یەمانی وەکو میرزا غولام و جوھەیمان و ئەوانی تر بێت؛ لەوانەی خۆیان و ئوممەتەکەشیان گومڕاو سەرلێشیواو کرد. جا ئەو عەقڵەتان بەکاربێنن کە اللە کردوویەتی بە شاھێد لەسەرتان و نیشانتان دەدات حەقەکە لەگەڵ ئیمام ناصر محمد یەمانیە، جا عەقڵەکانتان بەڕاست دابنێن ئەگەر تێدەگەن. یان نازانن ھۆکاری چوونە ناو ئاگری دۆزەخیەکان چیە؟ جا بۆ ھەموو ئەوانەی اللە لەناوی بردوون ئاشکرابووە ھۆکاری گومڕاییەکەیان لەبەرامبەر حەقی لای پەروەردگارەکەیان بریتی بووە لە ھۆکاری بەکارنەھێنانی عەقڵ، بۆیە دەڵێن؛ {وَقَالُوا لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِي أَصْحَابِ السَّعِيرِ} صدق الله العظيم [الملك:10].
جا گوێ لەم فەتوا ڕاست و دروستە بگرن کە دەیڵێم: سوێند بە اللە ی مەزن کەس شوێن ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ناکەوێت لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن تەنھا ئەوەی تێدەگات و عەقڵی بەکاردەھێنێت، دەزانن لەبەرچی؟ چونکە ئەوان عەقڵەکانیان کردۆتە دادوەر، جا عەقڵەکانیان بۆ حەقی لای پەروەردگارەکەیان ملکەچ بووەو بە تەواوی خۆیان بەدەستەوە داوە، بەھەمان شێوە شوێنکەوتووانی نێردراوو پێغەمبەرەکان لە ھەموو کات و سەردەم و شوێنێک، سەرەتا ھیچ کەسێک شوێنیان نەکەوتوون تەنھا ئەوانەی عەقڵیان بەکارھێناوەو تێگەیشتوون.
ڕەنگە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد، ئەوانە کێن کە تێدەگەن و عەقڵیان دەخەنەکار؟". لەدوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: بریتین لەوانەی پێش گوێگرتن لە قسەی بانگەشەکارەکەو بیرکردنەوە لە دەسەڵاتی زانستەکەی حوکم و بڕیاری لەسەر نادەن؛ بەڵکو حوکم و بڕیارەکەیان لەسەر بانگەشەکارەکە دوادەخەن تا بزانن ئایا بۆ لای حەق بانگەواز دەکات یان لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرایە؟ تا ئەوکاتەی گوێ لە بانگەوازی بانگەشەکارەکەو دەسەڵاتی زانستەکەی دەگرن، جا لەپاش ئەوە بە عەقڵ و لۆژیک بیری لێدەکەنەوە، جا ئەگەر بینیان لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی بانگەواز بۆ لای اللە دەکات ئەوا بە عەقڵ و لۆژیک حەقی لای پەروەردگارەکەیان بۆ ڕووندەبێتەوە. جا ئەوانە بریتین لەوکەسانەی اللە لە ھەموو کات و شوێن و سەردەمێک هیدایەتیان دەدات، ئەوانەی پێش گوێ گرتن لە قسەو گوفتارەکان حوکم و بڕیار نادەن، بەڵکو سەرەتا بیری لێدەکەنەوە، جا لەپاش ئەوە شوێن چاکترینی دەکەون ئەگەر بۆ عەقڵەکانیان ڕوونبوویەوە بانگەوازکارەکە بۆ حەق بانگەواز دەکات و بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنمایی دەکات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَبَشِّرْ عِبَادِ ﴿17﴾ الَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ الْقَوْلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ هَدَاهُمُ اللَّـهُ وَأُولَـٰئِكَ هُمْ أُولُو الْأَلْبَابِ ﴿18﴾} صدق الله العظيم [الزمر].
ڕەنگە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "بە چی مژدە دەدەیتە ئەوانەی کاتێک دەربارەی فەرمان و بانگەوازەکەی ناصر محمد یەمانی پرسیاریان لێ دەکرێت لەوکاتەدا دەڵێن شوێنی مەکەوە بەڕاستی درۆزنێکی خراپەکارە نەک مەھدی چاوەڕوانکراو". لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: حوکم و بڕیارتان لەسەر دام بەرلەوەی لە قسەو گوفتار ورد ببنەوە، جا ئێوە لە خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان نین، بۆیە لەوانە نین کە اللە ھیدایەتیان دەدات، چونکە ئەوانەی اللە ھیدایەتیان دەدات بریتین لە خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان کە اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی بە هیدایەتدرانیان مژدەی پێداون: {فَبَشِّرْ عِبَادِ ﴿17﴾ الَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ الْقَوْلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ هَدَاهُمُ اللَّـهُ وَأُولَـٰئِكَ هُمْ أُولُو الْأَلْبَابِ ﴿18﴾} صدق الله العظيم.
جا ئەوانەی پێش وردبوونەوەو بیرکردنەوە لە دەسەڵاتی زانستی بانگەوازەکە فەتوایان دەربارەی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی داوە پێیان دەڵێم: بەداخەوە بۆ ئێوە، بەڕاستی خۆتان و ئوممەتەکەشتان گومڕاو سەرلێشێواو کردووە، وە ڕێگاتان لە بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای مەحکەمی قورئانی گەورە گرتووە، جا ئەی گەلی پشتھەڵکەران لە بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای مەحکەمی قورئانی گەورە دەتانەوێت بە چی مژدەتان پێ بدەم مەگەر تەنھا بە سزایەکی بەئێش نەبێت؟ بۆیە بە سزایەکی بەئێش مژدەتان لێ بێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَلَا أُقْسِمُ بِالشَّفَقِ ﴿16﴾ وَاللَّيْلِ وَمَا وَسَقَ ﴿17﴾ وَالْقَمَرِ إِذَا اتَّسَقَ ﴿18﴾ لَتَرْكَبُنَّ طَبَقًا عَن طَبَقٍ ﴿19﴾ فَمَا لَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ ﴿20﴾ وَإِذَا قُرِئَ عَلَيْهِمُ الْقُرْآنُ لَا يَسْجُدُونَ ﴿21﴾ بَلِ الَّذِينَ كَفَرُوا يُكَذِّبُونَ ﴿22﴾ وَاللَّـهُ أَعْلَمُ بِمَا يُوعُونَ ﴿23﴾ فَبَشِّرْهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ﴿24﴾ إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَهُمْ أَجْرٌ غَيْرُ مَمْنُونٍ ﴿25﴾} صدق الله العظيم [الإنشقاق].
ئەمەش لە شەوی قەدرو بەڕێزدایە کە لە کتێبەکەی اللە لە ھەزار مانگ چاکترە، لەکاتێکدا بۆ ھەموو ھەسارەیەکیش نھێنیەک ھەیە! جا لە بەرامبەر پیلانەکەی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ هەست بە دڵنیایی مەکەن، جا وا خۆر درکی بە مانگ کرد، بۆیە شوێن زیکری کتێبەکەی اللە بکەون بەرلەوەی شەو پێش ڕۆژ بکەوێت، ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند، ئەی اللە شاھێدبە.
وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=57775