المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : وەڵامەکانی ئیمام لەسەر نەسیم و علم الجھاد دەربارەی عەقیدەو بیروباوەڕی بینینی خودای بەرزو بڵندو گەورە بە دەنگ و ڕەنگەوە



Admin
28-02-2020, 08:00 AM
- 2 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
11 - 07 - 1429 کۆچی
14 - 07 - 2008 زایینی
12:37 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
‏https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=5076
ـــــــــــــــــــ

بۆ زانستی شەیتانی نەفرەتلێکراو..

بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، سڵاوو دروود لەسەر باپیرەو خۆشەویست و پێشەوایەکەم؛ خۆشەویسترین کەسی ناو خەڵکی لەدڵم محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان، وە جیاوازی لەنێوان ھیچ یەکێک لە پێغەمبەرەکانی اللە ناکەم، منیش لە موسڵمانانم، دواتر..

ئەی (علم الجهاد) ـی دژی حەق، بەڕاستی دەزانم تۆ چیت دەوێت وە ویست و نیازەکەت چیەو ئامانج و ئەوپەڕی کۆتایی ھیواو ئاواتەکەت چیە، جا ئێستا پرسیارێکت ئاڕاستە دەکەم و وەڵامەکەتم لەسەری دەوێت بەپەلەو بەبێ دواکەوتن کە بریتی یە لەوەی:
ئایا اللە بە دەنگ و ڕەنگەوە لەدنیادا قسە لەگەڵ خەڵکیدا دەکات یان لە ڕۆژی دوایی؟

ھەرچی سەبارەت بەقسەکەتە دەربارەی ڕۆژی لێپرسینەوە لەکتێبەکەی اللە، جا من دەزانم بەچی دەدوێم. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {يُدَبِّرُ‌ الْأَمْرَ‌ مِنَ السَّمَاءِ إِلَى الْأَرْ‌ضِ ثُمَّ يَعْرُ‌جُ إِلَيْهِ فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُ‌هُ أَلْفَ سَنَةٍ مِّمَّا تَعُدُّونَ ﴿٥﴾} صدق الله العظيم [السجدة].

وە ئەم ھەزار ساڵەش لە ساڵەکانی ئەم زەویە ڕاخراوە (بەھەشتی ژێر خاک) ـەیە کە مەسیحی دەجالی تێدایە، وە ڕۆژێکیشی وەکو ساڵێكە، وە لەبەرئەوەی مانگەکەی سی ساڵەو ساڵەکەشی 360 ساڵە؛ کەواتە:

360 × 1000 = 360000 سێ سەدو شەست ھەزار ساڵ.

ئەمەش ھەموو تەمەنی بەشەریەتە لەکاتی دەرچوونەکەی ئادەمەوە دروودو سڵاوی لێبێت.

جا حسابەکە لەبەرامبەر ڕۆژەکانی اللە لە کتێبدا وەکو {أَلْفَ سَنَةٍ مِّمَّا تَعُدُّونَ}.

بەڵام ئەمە تەنھا یەک ساڵە لەساڵەکانی اللە لەکتێب کە ڕۆژێکی وەکو ھەزار ساڵە ساڵێكیش 360000 ھەزار ساڵە لەوەی ئێمە دەیژمێرین.

ئەمەش لەبەرئەوەی ساڵێکی قەدەری وەکو مانگێکە لە مانگەکانی اللە لەکتێب، ئەمەش دەکاتە سی ھەزار ساڵ، لەبەرئەوەی یەک ڕۆژی قەدەری وەکو ھەزار مانگە لە مانگەکانی ئێمە، وە وەکو یەک مانگی شەمسیە بۆ جوڵەی خۆر، وە لەبەرئەوەی مانگێکی قەدەری وەکو ھەزار مانگە لە مانگەکانی ئێمە کەواتە مانگێکی قەدەری دەکاتە سی ھەزار مانگ لەمانگەکانی ئێمە، وە لەبەرئەوەی سی ھەزار مانگ لەدوای گۆڕینی بۆ ساڵەکان دەکاتە (2500) دوو ھەزارو پێنج سەد ساڵ ئەمەش تەنھا یەک مانگی قەدەریە، کەواتە دوانزە مانگی قەدەری یەک ساڵی قەدەریە. دواتریش بەحسابی ڕۆژەکانی ئێمە دەکاتە سی ھەزار ساڵ ئەمەش یەک مانگە لەحسابەکەی اللە لەکتێب لەسەر حسابی ڕۆژەکانی خۆی پایەبەرزی بۆی بۆ حسابە گشتگیرەکە کە مانگی قەدەری قەمەری و مانگی قەدەری شەمسی و مانگی قەدەری زەمینی دەگرێتەوە. دواتریش ئەم حسابەت بۆ ڕوون دەبێتەوە لەڕۆژی ھەڵھاتنی خۆر لەخۆرئاوای زەوی لەسەردەمەکەی من و سەردەمەکەی تۆو نەوەکەی من و نەوەکەی تۆ نەفرەتی اللە ش لەسەر درۆزنان بێت.

وە ئەی (علم الجھاد)، بەڕاستی من سوێند دەخۆم بە پەروەردگاری ھەموو جیھان تۆ شەیتانی نەفرەت لێکراو دەپەرستی کە لە بەرامبەرتدا بەدەنگ و ڕەنگەوە چاوت پێی دەکەوێت بەئاشکراو ئاگایی و زانستەوە یان لە خەوندا، وە ئەی (علم الجھاد) بەڕاستی تۆ ھەموو کەسێک کە بانگەشەی بەتاڵ دەکات بەڕاستی دادەنێیت و دەیکەیت بە دۆست و خۆشەویستی خۆت لەبەرئەوەی تۆ دەزانی ئەو بوختانکارێکی درۆزنە ئەمەش لەبەرئەوەی بەڕاستی تۆ لەشەیتانە بەشەرەکانی لەوانەی اللە دەربارەیان فەرموویەتی: {وَإِن كَادُوا لَيَفْتِنُونَكَ عَنِ الَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ لِتَفْتَرِ‌يَ عَلَيْنَا غَيْرَ‌هُ وَإِذًا لَّاتَّخَذُوكَ خَلِيلًا ﴿٧٣﴾ وَلَوْلَا أَن ثَبَّتْنَاكَ لَقَدْ كِدتَّ تَرْ‌كَنُ إِلَيْهِمْ شَيْئًا قَلِيلًا ﴿٧٤﴾ إِذًا لَّأَذَقْنَاكَ ضِعْفَ الْحَيَاةِ وَضِعْفَ الْمَمَاتِ ثُمَّ لَا تَجِدُ لَكَ عَلَيْنَا نَصِيرً‌ا ﴿٧٥﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].

وە لەبەرئەوەی تۆ دەزانی ئەحمەد حەسەن یەمانی بوختانکارێکی درۆزنە بۆیە کردووتە بەدۆست و خۆشەویستی خۆت، وە دەشزانی اللە مەھدی چاوەڕوانکراوی ڕەوانە نەکردووە لە سەرداب، وە دەشزانی محمد حەسەن عەسکەری ھیچ ڕاستیەکی نیە لەم سەردابەی کە ھەندێک لە شیعە دوانزە ئیمامیەکان دەورو خولیان داوە جا وادەزانن ئەو مەھدی چاوەڕوانکراوە، جا چاوەڕێی دەرچوونەکەی دەکەن لە سەرداب بەشەوو ڕۆژ وە چاوەڕوانیەكەیان درێژەی کێشاو ھەر ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوەش دەرنەچوو لەم ئەشکەوتەدا، پێشتریش فەتوامان بۆ شیعەی دوانزە ئیمامیدا بەوەی مانگەکە دەرکەوتووە جا با لە سەردابە تاریکەکە دەربچن، جا چۆن ئەو کەسەی لە سەردابی تاریکە مانگی بەدری پڕی تەواو دەبینێت؟ وە خۆشت وا نیشان دەدەی بەوەی حەقت دەوێت و جگە لەحەق ھیچی ترت ناوێت لەکاتێکدا تۆ لەشەیتانە بەشەرەکانی؛ لەوانەی اللە دەربارەیان فەرموویەتی: {وَمِنَ النَّاسِ مَن يُعْجِبُكَ قَوْلُهُ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيُشْهِدُ اللَّـهَ عَلَىٰ مَا فِي قَلْبِهِ وَهُوَ أَلَدُّ الْخِصَامِ ﴿٢٠٤﴾} صدق الله العظيم [البقرة]..

بەڵگەکەش لەسەر ئەوەی بەڕاستی تۆ دوژمنی اللە ی بریتی یە لەم کتێبە داھێنراوەت کە اللە ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووە.

وە ئەی (علم الجهاد)، بەڕاستی ئەوەی درۆو بوختان لەسەر اللە بکات تۆ دەیکەی بە دۆست و خۆشەویستی خۆت ھەروەکو ئەحمەد حەسەن یەمانی، جا تۆ کردووتە بەدۆست و خۆشەویستی خۆت لەبەرئەوەی دەزانی ئەحمەد حەسەن یەمانی بوختانکارێکی درۆزنە، وە بەڕاستی ئیبن عومەر سەرپەرشتیاری گشتی لەسەر ماڵپەڕەکانی مەھدی چاوەڕوانکراوی مێزی گفتوگۆ ڕێگری لێکردیت لە ھاتنە ژوورەوە بۆ مێزی گفتوگۆکردن لەبەرئەوەی تۆ ھەڵیت و پەڵیت و قسەی وا دادەنێیت کە زانایان ھیچی لێ تێناگەن، جا ئەی چی بەوانەی جگە لەزانایانن چۆن تێی دەگەن؟ وە ئەی (علم الجهاد) بەڕاستی من فەرمانێکم دەرکرد بۆ بەڕێوەبەری ماڵپەڕەکەمان بە ڕێپێدانت بۆ جارێکی تر بە گفتوگۆکردن لەگەڵتدا بەڵام بەو مەرجەی حوکم بکەین بۆلای کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی ئەگەر تۆ لە ڕاستگۆیانی، وە ئەگەر سورو پێداگیریش بووی لەسەر ئەم کتێبەی کە شەیتانی نەفرەتلێکراو خۆی پێی داویت ئەوا ئەوکاتە منیش دەڵێم: خۆت و کتێبەکەت و ئەم پەروەردگارەشت کە لە لەجێگای اللە دەپەرستی بڕۆن بۆ دۆزەخ.

لەوەیە ئەوانەی بەدوای ڕاستیدا دەگەڕێن ئەم ڕەقی و توندیەی ناصر محمد یەمانیان لەلا نامۆو سەیر بێت لەسەر ئەم (علم الجھاد) ـە! جا منیش وەڵامیان دەدەمەوە بەحەق و دەڵێم: بەڕاستی من سوێند دەخۆم بە پەروەردگاری ھەموو جیھان بەوەی ئەو ڕاستی ناوێت، وە ئەگەر ڕاستیشی بۆ ڕوون بوویەوە ئەوا ھەر شوێنی ناکەوێت و نایگرێتە بەر لەبەرئەوەی دەزانێت ئەمە ڕاستیە وە ئەگەر ڕێگای بەتاڵیش ببینێت ئەوا ڕێگایەکە دەگرێتە بەر لەبەرئەوەی دەزانێت ئەمە ڕێگای بەتاڵە، وە ئەو کەسەی بوختان و درۆ لەسەر اللە ھەڵدەبەستێت دەیکات بەدۆست و خۆشەویستی خۆی. وە ئەگەر ھەندێک ئایەت لەقورئاندا بھێنێت کە ھیچ پەیوەندیەکی بە بابەتی گفتوگۆکە نەبێت بەڵکو دەیھێنێت تا وەھم بۆ ئەوانی تر بکات بەوەی گوایە ئەو بەقورئان قسە دەکات لەکاتێکدا دوژمنی قورئانە وە دوژمنی ئەوکەسەشە کە اللە قورئانی بەسەردا دابەزاندووە وە دوژمنی ئەوکەسەشە کە اللە فێری بەیانەکەی کردووە، وە منیش بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە دەزانم من ھیچ ستەمێکم لێی نەکردووە وە خۆشی بەھەمان شێوە ئەمە دەزانێت بەوەی من ھیچ ستەمم لێی نەکردووە ئەگەر دانیش بەمەدا نەنێت.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
مەھدی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی
ــــــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=5076

Admin
29-02-2020, 04:23 PM
- 5 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
11 - 07 - 1429 کۆچی
14 - 07 - 2008 زایینی
11:56 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
‏https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=5079
ــــــــــــــــــــ

واز لە گفتوگۆکردنەکە بھێنن لەنێوان مەھدی چاوەڕوانکراوو علم الجھاد ئەی گەلی پشتیوانەکان..

ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو نەفی بینینی اللە دەکات بە دەنگ و ڕەنگەوە بە نەفیکردنێکی ھەمیشەیی ھەتا ھەتایی نە لە خەون و خەوتندا نە لە ئاگایی و زانستدا لەدنیاو لەڕۆژی دواییشدا..

بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، دروودو سڵاو لەسەر دواهەمین نێردراوو پێغەمبەرەکان و کەسە پاک و چاکەکەی وە لەسەر شوێنکەوتووانی حەق تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان، دواتر..

ئەی علم الجھاد، پرسیارەکەم لەتۆ بۆ ئەوەنەبوو تا فەتوایەکەم فێربکەی دەربارەی بینینی اللە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆی، بەڵکو من وەڵامەکەی تۆم دەویست جا بڵێیت بەوەی تۆ اللە ت بینیوە لە خەونەکەتدا پاشانیش من بە حەق بەڵگەم بەسەردا بھێنابایەوە بەتەواوی، وە نەفی بینینی اللە ش دەکەم بەدەنگ و ڕەنگەوە بە نەفیکردنێکی ھەتا ھەتایی و ھەمیشەیی نە لە خەون و خەوتندا نەلە ئاگایی و زانستدا نە لەدنیاو نە لە ڕۆژی دواییشدا، بەڕەچاوکردنی ئەوەی لەبەرئەوەی ھیچ کەسێک بەرگەی بینینی مەزنی و گەورەییەکەی زاتی اللە ناگرێت ھەتا تەنانەت چیایەکی مەزن و گەورەش، پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆی کە درک بەچاوو بیناییەکان دەکات و دەیان بینێت بەڵام چاوو بینایی دروستکراوەکانی درکی پێناکەن و ناتوانن بیبینن! وە ئەی علم الجھاد، کەواتە کێوەکانیش بەرگەی بینینی پەروەردگاری بەندەکان ناگرن بە دەنگ و ڕەنگەوە جا ئایا کێوەکان مەزن و گەورەترن یان بەندەکان؟ موساش
دروودو سڵاوی لێێت فەرموویەتی ھەروەکو ھەواڵەکە لە مەحکەمی قورئانی گەورەدا ھاتووە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَمَّا جَاء مُوسَى لِمِيقَاتِنَا وَكَلَّمَهُ رَبُّهُ قَالَ رَبِّ أَرِنِي أَنظُرْ إِلَيْكَ قَالَ لَن تَرَانِي وَلَـكِنِ انظُرْ إِلَى الْجَبَلِ فَإِنِ اسْتَقَرَّ مَكَانَهُ فَسَوْفَ تَرَانِي فَلَمَّا تَجَلَّى رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكّاً وَخَرَّ موسَى صَعِقاً فَلَمَّا أَفَاقَ قَالَ سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَاْ أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ} صدق الله العظيم [الأعراف:143].

وە ئەی علم الجھاد، بەڕاستی اللە دەیەوێت بۆ موساو ئوممەت ڕوونی بکاتەوە کە لەبەرچی ھەرگیز زاتی اللە نابینن، وە اللە ویستی ئەمەی بە بەڵگەوە بۆ ڕوون بکاتەوە بە بەیانی حەق بە جێێبەجێکردن بۆ بەڕاستدانان لەسەر ئەرزی واقع تا بزانێت لەبەرچی اللە ی پایەبەرز بەم قسەیەی وەڵامی دایەوە: {لَن تَرَانِي}.

ئەمەش لەبەرئەوەی ھیچ یەکێک لە دروستکراوەکانی بەرگەی بینینی مەزنی و گەورەیی زاتی اللە ناگرێت ھەتا تەنانەت چیایەکی مەزن و گەورەش کە بریتی یە لە دروستکراوێکی گەورەترو مەزنترو بەھێزتر لە دروستکردنی مرۆڤ؛ جا مەگەر تەنھا ئەوکاتەی چیاو کێو بەرگەی بینینی مەزنی و گەورەیی زاتی اللە بگرێت جا ئەوکاتە موساش پەروەردگارەکەی دەبینێت، جا اللە بینینەکەی موسای بۆ پەروەردگارەکەی پەیوەست کرد بە بەرگەگرتنی بینینی چیایەکە بۆ مەزنی و گەورەیی زاتی اللە. ھەرلەبەرئەمەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {قَالَ لَن تَرَانِي وَلَـكِنِ انظُرْ إِلَى الْجَبَلِ فَإِنِ اسْتَقَرَّ مَكَانَهُ فَسَوْفَ تَرَانِي فَلَمَّا تَجَلَّى رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكّاً وَخَرَّ موسَى صَعِقاً فَلَمَّا أَفَاقَ قَالَ سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَاْ أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ} صدق الله العظيم.

جا سەیرکە ئەی علم الجھاد چی ڕوویدا بۆ موسا لەکاتێکدا پەروەردگارەکەشی نەبینی بەڵام کەوت و لەھۆش خۆی چوو لەبەرامبەر ئەوەی ڕوویدا بەسەر چیایەکەدا، جا لەپاش ئەوە موسا درکی بەوە کرد بەوەی بینینی اللە بەدەنگ و ڕەنگەوە بۆ ھیچ یەکێک لە بەندەکانی اللە نابێت بەھەموویانەوە، وە ناشکرێت ھیچ یەکێک لە دروستکراوەکانی پێشبڕکێی گەورەیی و مەزنی زاتی اللە بکەن، جا موسا لەدوای بەیانە کرداریەکەوە درکی بە ھۆکاری نەبینینەکە کرد لەلایەن اللە وە بە فەرموودەکەی بۆ موسا کە پێی فەرموو: {لَن تَرَانِي}.

بەڵام اللە بۆ موسای ڕوونکردەوە بە بەیانی حەق لەسەر ئەرزی واقع کە ھەرگیز اللە نابینێت بەدەنگ و ڕەنگەوە، جا لەپاش ئەوە موسا درکی بەھۆکاری نەبینینەکەی اللە کرد بەدەنگ و ڕەنگەوە بەوەی ئەمە لەبەر مەزنی و گەورەییەکەی زاتی اللە یە کە ھیچ کەسێک بەرگەی بینینی زاتی اللە ناگرێت ھەتا تەنانەت چیایەکی گەورەش، وە موسا بە ھۆکاری نەبینینەکەی اللە ی زانی بەوەی ناکرێت بۆ ھیچ یەکێک لەبەندەکانی اللە ھەموویان، ھەر لەبەرئەمەش لەدوای بەھۆش ھاتنەوەی موساو بینینی بەوەی چیایەکە بەڕاستی ووردو خاش بووە درکی بە مەودای مەزنی و گەورەییەکەی زاتی اللە کرد وە بەوەی ڕەوانیەو ناکرێت لەچۆنیەتی زاتی اللە بیربکەیەوە، جا موسا درکی بەھەڵەکەی خۆی کرد، ھەر لەبەرئەمەش بوو فەرمووی: {قَالَ سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَاْ أَوَّلُ الْمُؤْمِنِين}.

وە ئەی علم الجھاد، بینینەکەی اللە تەنھا لەسەر مرۆڤ کورت نەکراوەتەوە بەڵکو لەسەر ھەموو بەندەکانی اللە یە لە ئاسمانەکان و زەوی. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْ‌ضِ أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُ وَلَدٌ وَلَمْ تَكُن لَّهُ صَاحِبَةٌ وَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ ﴿١٠١﴾ ذَٰلِكُمُ اللَّـهُ رَ‌بُّكُمْ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ فَاعْبُدُوهُ ۚ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ ﴿١٠٢﴾ لَّا تُدْرِ‌كُهُ الْأَبْصَارُ‌ وَهُوَ يُدْرِ‌كُ الْأَبْصَارَ‌ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ‌ ﴿١٠٣﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].

وە ئەی علم الجھاد، ئێستاش دەچینە سەر ڕێگاکانی وەحی و نیگاکردن بۆ بەندەکان، جا دواتر دەبینین بەوەی اللە بەھەمان شێوە نەفی بینینەکەی خۆی دەکات بە دەنگ و ڕەنگەوە پاک و بێگەردی بۆی. وەکو اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَا كَانَ لِبَشَرٍ أَنْ يُكَلِّمَهُ اللَّهُ إِلَّا وَحْيًا أَوْ مِنْ وَرَاءِ حِجَابٍ أَوْ يُرْسِلَ رَسُولًا فَيُوحِيَ بِإِذْنِهِ مَا يَشَاءُ إِنَّهُ عَلِيٌّ حَكِيمٌ} صدق الله العظيم [الشورى:51].

بەڵام ئایا پەردەی بینینەکە تەنھا لەدنیا کورتکراوەتەوەو تایبەتە بەدنیا؟ جا دەڵێم نەخێر بەڵکو بەھەمان شێوە لە ڕۆژی دواییشدا ئەم سیفەتە بۆ گەورەیی و مەزنیەکەی زاتی اللە بەردەوامە، وە لەوکاتەی اللە قسە دەکات دەربارەی شتێک ئەوا دەفەرموێت: {وَمَا كَانَ} .

ئەم شتەش کە اللە دەربارەی قسە دەکات ھەرگیز ھیچ گۆڕینەوەیەکی بۆ نیە بۆ ئەم وشانەی اللە دەربارەی، جا ھەرچی دژو پێچەوانەی ئەم وشانە بێت ئەوا بەتاڵە، جا سەیری ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بکە: {مَا كَانَ لِبَشَرٍ‌ أَن يُؤْتِيَهُ اللَّـهُ الْكِتَابَ وَالْحُكْمَ وَالنُّبُوَّةَ ثُمَّ يَقُولَ لِلنَّاسِ كُونُوا عِبَادًا لِّي مِن دُونِ اللَّـهِ وَلَـٰكِن كُونُوا رَ‌بَّانِيِّينَ بِمَا كُنتُمْ تُعَلِّمُونَ الْكِتَابَ وَبِمَا كُنتُمْ تَدْرُ‌سُونَ ﴿٧٩﴾ وَلَا يَأْمُرَ‌كُمْ أَن تَتَّخِذُوا الْمَلَائِكَةَ وَالنَّبِيِّينَ أَرْ‌بَابًا أَيَأْمُرُ‌كُم بِالْكُفْرِ‌ بَعْدَ إِذْ أَنتُم مُّسْلِمُونَ ﴿٨٠﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].

جا ئایا ڕەوایەو دەکرێت لەدوای نەفیکردنەکە بەندەیەک لەبەندەکانی اللە بێت کە اللە کتێب و فەرمانڕەوایی و پێغەمبەرێتی پێدابێت بەخەڵکی بڵێت ببن بە بەندەی من لەجێگای اللە؟ کەواتە ئەی علم الجھاد ھیچ گۆڕینەوەیەک بۆ وشەکانی اللە نیە لە دایک و بنچینەی کتێبەکەی، وە بەھەمان شێوە سەیری ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بکە: {وَمَا كَانَ رَبُّكَ نَسِيًّا} صدق الله العظيم [مريم:64].

بەو مانایەی ناکرێت و نابێت بۆی لەبیربکات جا ھیچ گۆڕینەوەیەک بۆ ئەمە نیە، وە بەھەمان شێوە سەیری ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بکە: {وَمَا كَانَ مَعَهُ مِنْ إِلَهٍ} صدق الله العظيم [المؤمنون:91].

بەو مانایەی ڕەوانیەو ناکرێت لەگەڵ ئەودا پەرستراوێکی تر ھەبێت. وە بەھەمان شێوە سەیری ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بکە: {وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُضِيعَ إِيمَانَكُمْ} صدق الله العظيم [البقرة:143].

بەو مانایەی ناکرێت و ڕەوانیە باوەڕی بەندەکانی زایە بکات پاک و بێگەردی بۆی.

جا لە بابەتەکە دەرنەچووم بەڵکو چەند ئایەتێکم بۆ ھێنایەوە کە قسە دەکەن دەربارەی زاتی اللە بە وشەی نەفیکردنی ھەتاھەتایی و ھەمیشەیی {وَمَا كَانَ}.جا ئایا دەبینی بکرێت اللە لەبیربکات لەدنیا یان لەڕۆژی دواییدا -پاک و بێگەردی بۆی- جا ئەم سیفەتەی بگۆڕدرێتەوە لەم فەرموودەیەی پایەبەرزی بۆی: {وَمَا كَانَ رَبُّكَ نَسِيًّا} صدق الله العظيم؟

وە بەھەمان شێوە ئایا دەکرێت لەگەڵ اللە پەرستراوێکی تر ھەبێت لەدنیا یان لە ڕۆژی دوایی جا وشەی تەوحید بگۆڕدرێتەوە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا كَانَ مَعَهُ مِنْ إِلَهٍ} صدق الله العظيم؟

وە بەھەمان شێوە ئەی علم الجھاد سیفەتی گەورەیی و مەزنی زاتی ئەو پاک و بێگەردی بۆی ھیچ گۆڕینەوەیەکی نیە بۆ ئەم سیفەتە نە لەدنیا نە لە ڕۆژی دواییش بەپشتڕاستکردنەوەی نەفیکردنە ھەمیشەییە ھەتاھەتاییەکەی {وَمَا كَانَ}، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا كَانَ لِبَشَرٍ أَنْ يُكَلِّمَهُ اللَّهُ إِلَّا وَحْيًا أَوْ مِنْ وَرَاءِ حِجَابٍ أَوْ يُرْسِلَ رَسُولًا فَيُوحِيَ بِإِذْنِهِ مَا يَشَاءُ إِنَّهُ عَلِيٌّ حَكِيمٌ} صدق الله العظيم [الشورى:51].

وە ئەی علم الجھاد، ئایا نابینی بەڕاستی اللە بەھەمان شێوە ھۆکاری قسە نەکردنەکەی بە دەنگ و ڕەنگەوە ڕوونکردۆتەوەو فەرموویەتی: {إِنَّهُ عَلِيٌّ حَكِيمٌ} صدق الله العظيم.

بەو مانایەی بەرزو بڵندە لە مەزنی و گەورەییەکەی و لە زاتیدا جا ھیچ شتێک یەکسان نیە بە گەورەیی و مەزنیەکەی ئەو تا بەرگەی بینینەکەی بگرێت پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی.

ئێستاش دەچینە سەر سەیرکردنی دۆخەکە لە ڕۆژی دواییدا لە زانستی غەیب و نھێنی و شاراوە لەقورئانی گەورە تا سەیربکەین ئایا لەنێوان ئەوو دروستکراوەکانیدا پەردەیەک ھەیە لەم ڕۆژەی کە اللە قسە لەگەڵ خەڵکیدا دەکات بەقسەکردنی ڕاستەوخۆوە؟ اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَيَوْمَ تَشَقَّقُ السَّمَاءُ بِالْغَمَامِ وَنُزِّلَ الْمَلَائِكَةُ تَنزِيلًا ﴿٢٥﴾ الْمُلْكُ يَوْمَئِذٍ الْحَقُّ لِلرَّ‌حْمَـٰنِ وَكَانَ يَوْمًا عَلَى الْكَافِرِ‌ينَ عَسِيرً‌ا ﴿٢٦﴾ وَيَوْمَ يَعَضُّ الظَّالِمُ عَلَىٰ يَدَيْهِ يَقُولُ يَا لَيْتَنِي اتَّخَذْتُ مَعَ الرَّ‌سُولِ سَبِيلًا ﴿٢٧﴾ يَا وَيْلَتَىٰ لَيْتَنِي لَمْ أَتَّخِذْ فُلَانًا خَلِيلًا ﴿٢٨﴾ لَّقَدْ أَضَلَّنِي عَنِ الذِّكْرِ‌ بَعْدَ إِذْ جَاءَنِي وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِلْإِنسَانِ خَذُولًا ﴿٢٩﴾ وَقَالَ الرَّ‌سُولُ يَا رَ‌بِّ إِنَّ قَوْمِي اتَّخَذُوا هَـٰذَا الْقُرْ‌آنَ مَهْجُورً‌ا ﴿٣٠﴾} صدق الله العظيم [الفرقان].

وە ئەی علم الجھاد، جا ئایا (الغَمام)؛ ئەم شێوە پەڵە ھەورو تەمە چیە کە اللە دەربارەی فەرموویەتی: {وَيَوْمَ تَشَقَّقُ السَّمَاء بِالْغَمَامِ وَنُزِّلَ الْمَلَائِكَةُ تَنزِيلاً}؟

جا دواتر وەڵامەکەی دەربارەی ئەم شێوە پەڵە ھەورو تەمە لەکتێبدا دەبینیت لەھەمان بابەتدا لەشوێنێکی تر کە اللە فەتوات بۆ دەدات دەربارەی (الغَمام)؛ ئەم شێوە پەڵە ھەورو تەمە جا پێت دەڵێت ئەمە پەردە (حیجاب) ـە؛ لەنێوان دروستکراوەکان. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {هَلْ يَنظُرُ‌ونَ إِلَّا أَن يَأْتِيَهُمُ اللَّـهُ فِي ظُلَلٍ مِّنَ الْغَمَامِ وَالْمَلَائِكَةُ وَقُضِيَ الْأَمْرُ‌ ۚ وَإِلَى اللَّـهِ تُرْ‌جَعُ الْأُمُورُ‌ ﴿٢١٠﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

بەڵام نوری ڕووی پیرۆزی پایەبەرزی بۆی تیشک دەداتەوە لەدوای پەردەکە کە زەوی مەحشەر ڕووناک و درەوشاوە دەکات. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَنُفِخَ فِي الصُّورِ‌ فَصَعِقَ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَمَن فِي الْأَرْ‌ضِ إِلَّا مَن شَاءَ اللَّـهُ ثُمَّ نُفِخَ فِيهِ أُخْرَ‌ىٰ فَإِذَا هُمْ قِيَامٌ يَنظُرُ‌ونَ ﴿٦٨﴾ وَأَشْرَ‌قَتِ الْأَرْ‌ضُ بِنُورِ‌ رَ‌بِّهَا وَوُضِعَ الْكِتَابُ وَجِيءَ بِالنَّبِيِّينَ وَالشُّهَدَاءِ وَقُضِيَ بَيْنَهُم بالحقّ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ﴿٦٩﴾ وَوُفِّيَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَّا عَمِلَتْ وَهُوَ أَعْلَمُ بِمَا يَفْعَلُونَ ﴿٧٠﴾} صدق الله العظيم [الزمر].

جا ئەمە بریتی یە لە حوکم و بڕیارە حەق و ڕاست و دروستەکە دەربارەی فەتوایەکە بە نەفیکردنی بینینی اللە بە دەنگ و ڕەنگەوە لەدنیا یان لەڕۆژی دواییدا، ئێستاش دێینە سەر جێبەجێکردنی یاساو ڕێسایەکە بۆ ئاشکراکردنی فەرموودە مەدسوسە ھەڵبەستراوەکان لەسوننەتی نەبەوی پێغەمبەردا، جا ئایا ئەم یاسا قورئانیە چیە بۆ ئاشکراکردنی فەرموودە مەدسوسە ھەڵبەستراوەکان؟ ئەوە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزدایە: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَ‌زُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ‌ الَّذِي تَقُولُ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ فَأَعْرِ‌ضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا ﴿٨١﴾ أَفَلَا يَتَدَبَّرُ‌ونَ الْقُرْ‌آنَ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ‌ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرً‌ا ﴿٨٢﴾ وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ‌ مِّنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ وَلَوْ رَ‌دُّوهُ إِلَى الرَّ‌سُولِ وَإِلَىٰ أُولِي الْأَمْرِ‌ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنبِطُونَهُ مِنْهُمْ وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّـهِ عَلَيْكُمْ وَرَ‌حْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلًا ﴿٨٣﴾} صدق الله العظيم [النساء].

جا یاسا قورئانیەکە لەسەر ئەمە بنیات نراوە بۆ ئاشکراکردنی فەرموودە مەدسوس و ھەڵبەستراوەکان لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَ‌زُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ‌ الَّذِي تَقُولُ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ فَأَعْرِ‌ضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا ﴿٨١﴾ أَفَلَا يَتَدَبَّرُ‌ونَ الْقُرْ‌آنَ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ‌ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرً‌ا ﴿٨٢﴾} صدق الله العظيم.

جا وەرن ئەی علم الجھاد وە ئەی گەلی ھەموو زانایانی ئوممەت لەپێناو جێبەجێکردنەکە بۆ بەڕاستدانانی سوننەتی محمد جا ئەوەی بینیمان لێی کۆک بوو لەگەڵ ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ئەوا سوێند دەخۆم بە اللە ی پایەبەرزی گەورە بە سوێند خواردنێک کە دەسەڵاتی زانست لە قورئان بەڕاستی دادەنێت و پشتڕاستی دەکاتەوە بەوەی ئەوەی کۆک بوو لەسوننەت لەگەڵ ئەم فەتوایە بەحەقە دەربارەی نەبینینی اللە جا بەڕاستی ئەم فەرموودەیە زمانی ئەم کەسە قسەی پێکردووە کە ھیچ کات بە ئارەزووی خۆی قسەی نەکردووە کە بریتی یە لە باپیرەو خۆشەویستەکەم محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، وە ئەوەشی لە فەرموودەکان دژو پێچەوانە بوو لەبەرامبەر ئەم فەتوایە جا ئەوە بەھەمان شێوە سوێند دەخۆم بەحەق بەوەی بەڕاستی ئەم فەرموودەیە لەلایەن جگە لە اللە وەیەو مەدسوس و ھەڵبەستراوە لە سوننەتی محمد دا، جا وەرن بەتەواوی جێبەجێی بکەین بۆ بەڕاستدانانی سوننەتی محمد، وە بەڕاستی اللە مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی بێ نیاز کردووە لە گەڕان بەدوای گێڕەرەوەکان و ئەوانەی جێی متمانە بوونە بەڵکو من فەرموودە حەق و ڕاست و دروستەکان ڕاستەوخۆ دەگەڕێنمەوە بۆ لای قورئانی گەورە، جا بەم شێوەیە دەزانم ئایا ئەم فەرموودەی سوننەتە بریتی یە لە فەرموودەیەکی حەق و ڕاست و دروست لەلایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانەوەو ئەم کەسە قسەی پێکردووە کە ھیچ کات قسەی نەکردووە بە ئارەزووی خۆی؟ یان بەڕاستی ئەمە فەرموودەیەکە لەلایەن جگە لە اللە وە هاتووە؟ جا بێگومان بەبێ ھیچ شک و گومانێک ھەروەکو اللە ھەواڵی پێداوین بەوەی دواتر لەنێوانی فەرموودەکەو نێوان قورئان جیاوازی و دژایەتیەکی زۆر دەبینینەوە بە تەواوی، وە ناشڵێم دژو جیاوازیەکەی لە ئایەتە پێکچووەکان-موتەشابیھەکان-دایە ئەو ئایەتانەی کەس بە لێکدانەوەکانیان نازانێت تەنھا اللە نەبێت؛ بەڵکو جیاوازی و دژاتیەکە لەنێوان فەرموودە ھەڵبەستراوەکەو نێوان قورئانی گەورەدا لەئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانیدا دەبێت ئەو ئایەتانەی کە بریتین لە دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە، جا وەرن بۆ جێبەجیێکردنەکە بۆ بەڕاستدانانی ڕێسای ئاشکراکردنی فەرموودە مەدسوس و ھەڵبەستراوەکان لەسوننەتی نەبەوی پێغەمبەردا، جا پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی وکەس و کارەکەی فەرموویەتی: [لن يرى اللهَ أحدٌ في الدنيا ولا في الآخرة] صدق عليه الصلاة والسلام.

جا ڕاستی کرد بەوەی اللە بەسەریدا دابەزاندووە لەقورئانی گەورە دەربارەی فەتوای بینینەکەی اللە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی، بەڵام نوری ڕووی پیرۆزی تیشکدەداتەوە لەدوای پەردەی قسەکردنەکەیەوە ھەروەکو محمد پێغەمبەری اللە ئەوەی بینی -دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی وکەس و کارەکەی- لەشەوی ئیسراو میعراج لەلای پەروەردگارەکەی. پێغەمبەری اللە ش دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی وکەس و کارەکەی فەرموویەتی: [رأيتُ نوراً] صدق عليه الصلاة والسلام.

بەو مانایەی ئەو نوری ڕووی پیرۆزی اللە ی بینی پایەبەرزی بۆی لەدوای پەردەی قسەکردنەکەیەوە، وە ئەم پەردەیەش بەردەوام ھەرکاتێک کە اللە دادەبەزێت پاک و بێگەردی بۆی ئەوا پەردەکەش لەگەڵیدا دادەبەزێت پاک و بێگەردی بۆی، محمد پێغەمبەری اللە ش -دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی وکەس و کارەکەی- دەربارەی نەفیکردنی بینینی اللە بە دەنگ و ڕەنگەوە فەرموویەتی: [يهبط وبينه وبين خلقه حجاب] صدق عليه الصلاة والسلام وعلى آله أجمعين.

بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَوْمَ تَشَقَّقُ السَّمَاءُ بِالْغَمَامِ وَنُزِّلَ الْمَلَائِكَةُ تَنزِيلًا ﴿٢٥﴾ الْمُلْكُ يَوْمَئِذٍ الْحَقُّ لِلرَّ‌حْمَـٰنِ وَكَانَ يَوْمًا عَلَى الْكَافِرِ‌ينَ عَسِيرً‌ا ﴿٢٦﴾} [الفرقان].

وە بەھەمان شێوە بەیانەکەش دەبینن دەربارەی ڕاستی (الغمام)؛ شێوە پەڵە ھەورو تەمەکە بەوەی بریتی یە لە پەردەکەی پەروەردگار پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {هَلْ يَنظُرُ‌ونَ إِلَّا أَن يَأْتِيَهُمُ اللَّـهُ فِي ظُلَلٍ مِّنَ الْغَمَامِ وَالْمَلَائِكَةُ وَقُضِيَ الْأَمْرُ‌ وَإِلَى اللَّـهِ تُرْ‌جَعُ الْأُمُورُ‌ ﴿٢١٠﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

وە لەدوای جێ بەجێکردنی یاساو ڕێسایەکە بۆ سەلماندنی ئەوەی لە فەرموودە حەقەکەدا ھاتووە دەربارەی بینینەکەی اللە جا بینیمان کۆک بوو لەگەڵ ئەوەی ھاتووە لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە بە تەواوی، ھەرچی ئێستاشە ئەوا ھەڵدەستین بە جێبەجێکردنی ڕێساکە بۆ ئاشکراکردنی فەرموودە مەدسوسە ھەڵبەستراوەکان وە بێگومان دواتر دەبینین بەوەی جیاوازە لەگەڵ ئایەتە مەحکەمەکانی قورئان، جا دەبینین بە دژو پێچەوانە ھاتووە لەگەڵ کتێبەکەی اللە و سوننەتی پێغەمبەرەکەی بەبێ ھیچ شک و گومان و دوودڵیەک، جا دەڵێن گوایە محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی وکەس و کارەکەی فەرموویەتی:

قالوا: يا رسول الله هل نرى ربنا يوم القيامة؟ فقال رسول الله -صلى الله عليه و سلم-: «هل تضامون في القمر ليلة البدر؟» قالوا: لا، يا رسول الله. قال: «فإنكم ترونه كذلك، يجمع الله الناس يوم القيامة، فيقول من كان يعبد شيئاً فليتبعه، فيتبع من كان يعبد الشمسَ الشمسَ، ويتبع من كان يعبد القمرَ القمر، ويتبع من كان يعبد الطواغيت، وتبقى هذه الأُمَّة فيها شافعوها أو منافقوها فيأتيهم الله في هيئة، فيقول: أنا ربكم. فيقولون:أنت ربنا، فيتبعونه..» إلخ.

ئەمەش لەم فەرموودانەیە کە پێغەمبەر نەیفەرمووە دروودو سڵاوی لێبێت.

بەڵکو ھەتا تەنانەت مەنتقەکەشی بەتاڵە کە ڕاستەوخۆ خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان دەیزانن جا چۆن دەڵێن: [فيأتيهم الله في هيئة، فيقول: أنا ربكم. فيقولون:أنت ربنا، فيتبعونه...]؟

ھەروەکو بڵێی وێڵ و سەرگەردان بن و ونیان کردبێت تا بەدوای پەروەردگارەکەیاندا بگەڕێن! ئایا تێناگەن؟ وە ئایا خۆر یان مانگ دوو دوژمنن بۆ پەروەردگاری ھەموو جیھان تا بڵێن: [فيتبع من كان يعبد الشمسَ الشمسَ، ويتبع من كان يعبد القمرَ القمر، ويتبع من كان يعبد الطواغيت]؟

بەڵکو خۆرو مانگ ھەموویان لە خولگەکەی خۆیاندا تەسبیحات و ستایشی اللە دەکەن وە سوژدەی بۆ دەبەن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يَسْجُدُ لَهُ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَمَنْ فِي الأَرْضِ وَالشَّمْسُ وَالْقَمَرُ وَالنُّجُومُ وَالْجِبَالُ وَالشَّجَرُ وَالدَّوُابُّ وَكَثِيرٌ مِنَ النَّاسِ وَكَثِيرٌ حَقَّ عَلَيْهِ الْعَذَابُ وَمَنْ يُهِنِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِنْ مُكْرِمٍ إِنَّ اللَّهَ يَفْعَلُ مَا يَشَاءُ} صدق الله العظيم [الحج:18].

جا چۆن خۆرو مانگ دەکەنە دوژمنی اللە جا پێیان دەڵێت: ئەوەی خۆری پەرستووە شوێنی خۆر دەکەوێت بەومانایەی دەبێتە دەستەو حزبی خۆر وە ئەوەی مانگی پەرستووە شوێنی مانگ دەکەوێت بەومانایەی دەبێتە دەستەو حزبی مانگ جا چۆن
ئەمەدەبێت ئەی خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان لەکاتێکدا مانگ و خۆر لە دەستەو حزبی اللە ن؟

ھەرچی ئەم قسەیانە کە دەڵێت: [ويتبع من كان يعبد الطواغيت].

بەو مانایەی لەحزبی تاغوتەکان، ئایا نابینن بەوەی ئەوان خۆرو مانگیان کردۆتە دوژمنی اللە بەم قسەیان: [فيتبع من كان يعبد الشمسَ الشمسَ، ويتبع من كان يعبد القمرَ القمرَ، ويتبع من كان يعبد الطواغيت] ؟

وە بەھەمان شێوە ئەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان چۆن دووڕوەکان شوێنی پەروەردگاری ھەموو جیھان دەکەون؟ لەکاتێکدا ئەوان لە سەرسەخترین دوژمنەکانی پەروەردگاری ھەموو جیھانن؟ ئەمەش لەبەرئەوەی لە فەرموودە ھەڵبەستراوەکەدا وتوویانە: [وتبقى هذه الأُمَّة فيها شافعوها أو منافقوها فيأتيهم الله في هيئة، فيقول: أنا ربكم. فيقولون: أنت ربنا، فيتبعونه..].

جا ئایا ئەم فەرموودەیە کەسی تێگەیشتوو بەڕاستی دادەنێت ئەگەر تەنانەت نەشزانێت دژو پێچەوانەی مەحکەمی قورئانە؟ بەڵکو خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان درک بەمە دەکەن کە ئەمە بوختان و درۆیەکە بە جگە لەحەق.

وە ئەی علم الجھاد، لەسەرتە بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە ئەمە بزانیت کە ڕوئیا تایبەتە بە خاوەنەکەی و حوکمی شەرعی لەسەر بنیات نانرێت بۆ ئوممەت: بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودە حەق و ڕاست و دروستەی محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی لێبێت کە فەرموویەتی: [كفى بالمرء أن يوعظ في منامه].

وە بەھەمان شێوە ڕوئیاکەی منیش بۆ باپیرەم محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی وکەس و کارەکەی، جا بەڕاستی بە حەق فەتوام بۆ دان و وتم ڕوئیای باپیرەم تایبەتە بەخۆم و بەڵگەشتان پێی بەسەردا ناھێنمەوە، بەڵکو پێتان دەڵێم اللە نیشانەی داناوە بۆ بەڕاستدانانی ئەم ڕوئیایەی بەحەق کە بریتی یە لە فەرموودەکەی باپیرەم محمد پێغەمبەری اللە بۆم لە ڕوئیاکەدا کە پێی وتم: [وما جادلك أحد من القرآن إلا غلبته].

جا لەپاش ئەمە پێم وتن: جا ئەگەر بەڕاستی من باپیرەم بینیبێت ئەوا ھەر دەبێت اللە ڕوئیاکەم بەڕاست دابنێت بەحەق جا دەبینن کاتێک ئێوە گفتوگۆ لەگەڵ ناصر محمد یەمانی دەکەن لە قورئان ئەوا ھەردەم ئەو دەتان بەزێنێت بەدەسەڵاتی زانست، جا لەم کاتەداو لێرەدا بەڕاستدانانەکە ھاتووە بۆ ڕوئیاکە بەحەق لەسەر ئەرزی واقع جا بەسەر دوودڵ و ڕاڕایەکاندا زاڵ بوومە بەقورئانی گەورە نەک بە بەڵگەی ڕوئیاکە، بەڵام تۆ دەتەوێت مەھدی چاوەڕوانكڕاو بەراستت دابنێت بەم بیروباوەڕەی کە ڕوئیا حوکمی شەرعی لەسەر بنیات دەنرێت بۆ ئوممەت جا ئەم کاتە زەبر لەحەق دەدەیت ئەی علم الجھاد! ئەم کاتەش زەوی تێک و پێک دەچێت لەبەر زۆری بوختان کارەکان لەڕوئیادا، جا لە نەزانان مەبە بەڕاستی من بۆ تۆ ئامۆژگاریکارێکی ئەمینم وە بانگەوازیشت دەکەم بۆ ڕێگای ڕاست. وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..

ئەی اللە بەندەکەت داوات لێدەکات بەحەقی ئەوەی ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لەتۆ نەبێت وە بە حەقی ڕەحمەت و میھرەبانیەکەت کە لەسەر نەفسی خۆتت نوسیوە وە بەحەقی گەورەیی نیعمەتی ڕازیبوونی نەفست ئەگەر دەزانی چاکە لە علم الجھاد دایە ئەوا بەدڵ و بەگیانی ھیدایەتی بدەیت، جا ببێت بە یەکێک لە بەڕاست دانەرەکان بەدڵ و بە گیان بە بێ ڕیاو دووڕوویی، بەڕاستی تۆ بیسەرو زانایت، وەکو بەڕاستدانانێک بۆ فەرموودەکەت ئەی پەروەردگارەکەم لە مەحکەمی کتێبەکەت کە دەفەرمووی: {وَلَوْ عَلِمَ اللَّهُ فِيهِمْ خَيْرًا لَأَسْمَعَهُمْ وَلَوْ أَسْمَعَهُمْ لَتَوَلَّوْا وَهُمْ مُعْرِضُونَ} صدق الله العظيم [الأنفال:23].

جا لە اللە بترسە برایە بەڕێزەکەم ئەگەر تۆ لە اللە دەترسیت جا شوێنی ئەم حەقە بکەوە کە بەحەق دەدوێت نەک بە خەون و وەھمەکان بەڵکو بەکتێبەکەی اللە و سوننەتی پێغەمبەرەکەی، ئەمەش بریتی یە لە بەڵگەکەی اللە لەسەرمان ئەگەر وەرمان گرت جا ئەم کاتە سزامان نادات. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {رُّ‌سُلًا مُّبَشِّرِ‌ينَ وَمُنذِرِ‌ينَ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى اللَّـهِ حُجَّةٌ بَعْدَ الرُّ‌سُلِ وَكَانَ اللَّـهُ عَزِيزًا حَكِيمًا ﴿١٦٥﴾} صدق الله العظيم [النساء].

کەواتە ئەی علم الجھاد بەڕاستی بەڵگەکە لەسەرمانە ئەگەر دەرچووین لەوەی دوایین نێردراوو پێغەمبەرەکان ھێناویەتی، یان دەستگرتن بە کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەق و ڕاست و دروستی پێغەمبەرەکەی بەڵگەیە لەسەرمان لەبەردەستی ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی جا ئەم کاتەش دەمانخاتە بەھەشتەکەی و ڕزگاریشمان دەکات لەسزایەکەی.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
بانگەوازکار بۆ ڕێگای ڕاست؛ مەھدی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=5079

Admin
04-03-2020, 08:02 AM
- 7-
ئیمام ناصر محمد یەمانی
26 - 07 - 1429 کۆچی
29 - 07 - 2008 زایینی
12:31 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
‏https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=51434
ـــــــــــــــــ

بۆ زانستی ئیبلیس لەشەیتانە مرۆڤەکان..

بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر
ئەی زانستی ئیبلیس لەشەیتانە مرۆڤەکان، بەڕاستی تۆ دەتەوێت نکۆڵی لەم ئایەتانە بکەی کە پیلانەکەتان ئاشکرا دەکات ئەی گەلی شەیتانەکان لەجن و مرۆڤ، سوێند دەخۆم بە پەروەردگاری ھەموو جیھان ئێوە ناتوانن ھەتا تەنانەت یەک موسڵمانیش توشی ئاشوب بکەن لە سەردەمی دەرکەوتنی ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوەی کە اللە ڕەوانەی کردووە بە بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئان بە وەحی تێگەیشتن نەک وەسوەسەی شەیتانی نەفرەتلێکراو تا پیلانەکەتان و بەھەشتەکەتان و ئاشوبە جگە لەحەقەکەتان بۆ موسڵمانان ئاشکرا بکات، جا ڕزگاریان بکەین لە مەسیحی دەجال شەیتانی ئیبلیس؛ لەم فێرکراوەی ئیبلیسیش لەشەیتانە مرۆڤەکان ئەوکەسەی ناوی لەخۆی ناوە علم الجھاد.

وە دووبارەشی دەکەمەوە: بەڕاستی مەھدی چاوەڕوانکراو ڕێزو چاکەو میھرەبانیەکەی اللە یە بۆیان لەسەر موسڵمانان، اللە ڕەوانەی کردووم بە بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئان تا ڕزگاریان بکەین لە فیتنەکەی مەسیحی دەجال شەیتانی نەفرەتلێکراوو ئەوانەی ڕێی بۆ خۆشدەکەن ھەروەکو علم الجھاد شەیتانی ئیبلیس لەشەیتانە مرۆڤەکان.

وە سوێندیش دەخۆم بە پەروەردگاری ھەموو جیھان ئەی برایە موسڵمانەكانم من ھیچ ستەمێکم لەم پیاوە (علم الجھاد) نەکردووە، وە ئەو لەم کەسانەیە کە ئەوەی درۆو بوختان ھەڵببەستێت لەسەر اللە دەیکات بە دۆست و خۆشەویستی خۆی، وە لەوکەسانەی کە لەسەرسەخترینی دوژمنەکانی اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھانن، دواتریش دەزانن من ھیچ ستەمێکم لێی نەکردووە.

ھەرچی سەبارەت بەوەیە کە لەبەرچی ناصر محمد یەمانی توندو دڵ ڕەقە لەسەر ئەم علم الجھادە؟ جا لەپاش ئەمە وەڵامتان دەدەمەوەو دەڵێم: ئەمە وەکو جێبەجێکردنێکە بۆ فەرمانەکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی لە نموونەیەکی ئەم جۆرە بەوەی دەفەرموێت با توندی و ڕەقیتان لێ ببینن بۆ بەرگری کردن لە ئایینەکەتان بە دەست و قسە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قَاتِلُوا الَّذِينَ يَلُونَكُم مِّنَ الْكُفَّارِ‌ وَلْيَجِدُوا فِيكُمْ غِلْظَةً} صدق الله العظيم [التوبة:123].

ھەرچی دەربارەی بانگەوازکردنە جا ڕەق و توندی ڕەوانیە بەڵکو دەبێت بە حیکمەت و ئامۆژگاری چاک و بەجێ بیت، بەڵام ئەم علم الجھادە ھەرچەندە حەقیشم پێ داو لەپاش ئەوەی کە بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە زانیشی ئەمە حەق و ڕاستە بەڵام ھەرگیز شوێنی نەکەوت لەبەرئەوەی ئەو دەزانێت بەڕاستی ئەمە ڕێگاو ڕێبازی حەقە. ئایا نابینن ئەو فەتوای ئەمە دەدات بەوەی ھەموو ئەوانە بەڕاست دابنێن کە بانگەشەی مەھدیەت دەکەن بە ناحەق؟ جا منیش فەتواتان بۆ دەدەم بەوەی علم الجھاد بۆچی فەتوای ئەمەتان بۆ دەدات ھەموو کەسێک کە بانگەشەی مەھدیەت بکات ئێوە بەڕاستی دابنێن. ئەمە لەبەرئەوەیە چونکە علم الجھاد بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە دەزانێت ئەوکەسەی بانگەشەی مەھدیەت دەکات مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق نیە جا دەزانێت بە بێ ھیچ شک و گومان و دوودڵیەک ئەوکەسە شەیتان دەستی لێ وەشاندووە وە شەیتانەکانیش دەیانەوێت گومڕاو سەرلێشێواوتان بکەن لەڕێگای یارو یاوەرەکانیانەوە لەناو ئێوەدا وە سوێندیش دەخۆم بە پەروەردگاری ھەموو جیھان علم الجھاد بەمە دەزانێت، ھەرلەبەرئەمەش فەتوای ئەوەیدا بە بەتاڵ ئەمەش تا شەیتانەکان ڕێگاتان لێ بگرن لەبەرامبەر حەقدا لەڕێی ئەوانەی بانگەشەی مەھدیەت دەکەن بە ناحەق، جا ئەوانە چەندە زۆرن.

بەڵام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق فەتواتان بۆ دەدات بەحەق و دەڵێم: بۆتان نیەو ڕەوانی یەو ناکرێت و نابێت بۆ ئێوە ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان ناصر محمد یەمانی و جگە لەئەویش بەڕاست دابنێن ئەگەر بەڵگەیان بەسەردا نەھێنابنەوە بەحەق لە کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەق و ڕاست و دروستی پێغەمبەرەکەی، جا لەپاش ئەوە دەبینن ھەر یەکێک گفتوگۆی لەگەڵدا بکات بە قورئان ئەوا ھەر ئەو دەیبەزێنێت بەحەق، جا ئەوەیە ئەوکەسەی کە بریتی یە لە مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق و ڕاست ئەگەر ئێوە حەق و ڕاستیتان دەوێت.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
مەھدی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــ

Admin
06-03-2020, 02:12 PM
- 10 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
06 - 04 - 1430 کۆچی
01 - 04 - 2009 زایینی
10:31 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
‏https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=51437
ــــــــــــــــــــــ

وەڵام لەسەر نەسیم: جا ئەوەی چیاکەی ووردوخاش کرد بریتی بوو لە مەزنی و گەورەیی بینینی زاتی اللە..

بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَعِبَادُ الرَّ‌حْمَـٰنِ الَّذِينَ يَمْشُونَ عَلَى الْأَرْ‌ضِ هَوْنًا وَإِذَا خَاطَبَهُمُ الْجَاهِلُونَ قَالُوا سَلَامًا ﴿٦٣﴾} صدق الله العظيم [الفرقان].

وە ئەی نەسیم، سوێند دەخۆم بە اللە ی مەزن و گەورە تۆ جنێو بە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی بانگەوازکار بۆ ڕێگای ڕاست دەدەی، وە لەبەرئەوەی من لەبەندەکانی اللە ی ڕەحمانم جا دەڵێم: اللە لێت ببورێت بەڕاستی پەروەردگارەکەم زۆر لێبوردەو لێخۆشبوو میھرەبانە. وە بەڕاستی زانیشم ئەو ھیچ پەیوەندیەکی بە علم الجھادەوە نیە بەڕەچاوکردنی جیاوازیەکەیان دەربارەی ئەم بیروباوەڕە، ھەرلەبەرئەمەش دواتر گفتوگۆت لەگەڵدا دەکەم بە حیکمەت و دانایی بەڵکو بترسی، وە دواتریش وەڵامەکە کورت و پوخت دەکەمەوەو دەڵێم: اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {قَالَ رَبِّ أَرِنِي أَنظُرْ إِلَيْكَ قَالَ لَنْ تَرَانِي وَلَكِنِ انظُرْ إِلَى الْجَبَلِ فَإِنِ اسْتَقَرَّ مَكَانَهُ فَسَوْفَ تَرَانِي فَلَمَّا تَجَلَّى رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكًّا} صدق الله العظيم [الأعراف:143].

وە ئەوپرسیارەی کە ئاڕاستە دەکرێت بریتی یە لەوەی: لەبەرچی لەوکاتەی اللە بەزاتی خۆی خۆی نیشانی چیاکەداو تەجەلای کرد ووردو خاشی کرد؟ جا ھەرچی وەڵامەکەی مەھدی ناصر محمد یەمانی یە بریتی یە لەوەی ھۆکارەکەی بریتی بوو لە بینینی مەزنی و گەورەیی زاتی اللە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی. وەڵامەکەش کۆتایی پێھات..

ئێستاش وانازانم بەوەی دواتر موسڵمانێک بمپچڕێنێت جا نکۆڵی لە گەورەیی و مەزنی زاتی اللە بکات جا ئەوەی کە چیاکەی ووردوخاش کرد بریتی بوو لە مەزنی و گەورەیی بینینی زاتی اللە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَلَمَّا تَجَلَّى رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكًّا} صدق الله العظيم.

وە ئەگەر نەسیم وتی: "بەڕاستی ئەمە لەدنیادایە". جا لەپاش ئەوە وەڵامی دەدەینەوەو دەڵێین: ئایا زاتی اللە مەزنی و گەورەییەکەی کەمترە لە ڕۆژی دواییدا؟ پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی! جا داوای وەڵامی برایەکەم نەسیم بن عبدالھادی دەکەم اللە بیپارێزێت و چاودێری بکات.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
براکەت ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=51437

Admin
06-03-2020, 04:12 PM
- 11 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
06 - 04 - 1430 کۆچی
01 - 04 - 2009 زایینی
11:43 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=51438
ــــــــــــــــــ

چیاکە بەرگەی بینینی مەزنی و گەورەیی زاتی اللە ی نەگرت، وە زاتی اللە ش مەزنی و گەورەییەکەی کەمتر نیە لە ڕۆژی دواییدا..

نەسڕاوەتەوە ئەی نەسیم، بەڵام وەڵامەکانت لەژێر نیشاندان دایە تا وەڵامی لەسەر بدەمەوە یەک بەیەک تا ئاژاوەو تێکەڵ و پێکەڵی دروست نەبێت بە ھۆی ئێوەوە لە ماڵپەڕەکە، جا وابێنە پێش چاو ئەگەر تۆ مامۆستا بوای و پۆلەکەش لە کۆمەڵێک قوتابی پێکھاتبان جا لەپاش ئەوە لەیەک سات و کاتدا ئەوان چەندین پرسیاریان کردبووایە، ئەوا چۆن وەڵامیانت دەدایەوە؟ جا اللە دوو دڵی لە ناخی پیاوێکدا دانەناوە، خۆ ئەگەر یەک بەیەک پرسیاریان لە مامۆستاکەیان کردبووایە ئەوا ئەوکات وەڵامەکەی لەسەر یەکەم پرسیار تەواو دەکرد پاشان پرسیارەکەی دووەمی لێدەکرا پاشان مامۆستاکەش وەڵامی لەسەردەدایەوە، بەڵام ئێوە پرسیارەکانتان لە ماڵپەڕ بەیەکەوە دادەنێن جا خۆزگە چاوەڕێتان کردبووایە تا وەڵامی پرسیارەکانتانم بدابایەوە بەڵام ئێوە یەکسەر بەر لەوەی گوێ لەوەڵامەکە بگرن شوێنی بەیانی دووەمتان دەکەون، ئەمەش تێکەڵی ۆ پێکەڵیەکی بەئەنقەستە لەلایەن ئێوەوە، اللە شم بەسەو چاکترین پشت و پەنایە.

وە ھەر لەبەرئەمەش فەرمانمان کرد بەوەی بەیانەکانتان لەژێر نیشاندان بێت تا کاتی ئامادەبوونەکەم، جا لەپاش ئەمە لەگەڵ وەڵامەکە دایدەبەزێنم ئەگەر بێتو خاڵی بێت لە قسەی ناڕێک و پێک، بەڵام من چەند بەیانێکم لێ بینین قسەی ناڕێک و پێک لەخۆی دەگرێت دەرحەق بە ئیمام مەھدی، ئەمەش گوزارشت لە ئاستی خوڕەوشتەکەی خۆت دەکات جا من بەرگەی قسە ناڕێک و پێکەکانتان دەگرم تا ئەوکاتەی اللە دەیەوێت اللە ش لێتان ببورێت لەوانەتان کە ئەگەر بەحەقیان زانیبووایە شوێنی دەکەوتن.

ھەرچی قسەکەشتە بەوەی تۆ بە زانست بەڵگە دەھێنیەوەو قسە دەکەی جا تۆ زانا نیت ئەی نەسیم، جا چۆن بەڵگە بەسەر ئەم کەسەدا دەھێنیەوە کە زانستی قورئانی گەورەی لەلایە؟ وە قسەو گفتوگۆم لەگەڵ ھەر زانایەکیش کردبێت ئەوا ھەر من بەزاندوومە بەحەق وە ھەر نەزانێکیش قسەی لەگەڵ کردبم ئەوا ھەر بەنەزانیەکەی قسەو گفتوگۆی لەگەڵدا کردووم پاشانیش پشتی لێھەڵدەکەم تا ئەوکاتەی بەیانێکی چاکتر دەھێنێت لە بەیانەکەی من بە تەفسیرو لێکدانەوەیەکی چاکتر.

بەڵام تۆ ئەی نەسیم شوێنی ئایەتی پێکچوو-موتەشابیهـ- دەکەوی و پشتیش ھەڵدەکەی لەم ئایەتە مەحکەمە دایک و بنچینانەی کتێب کە اللە کردوونی بە بنەمای بیروباوەڕی موسڵمان بۆ پەروەردگارەکەی، ئەمەش بەھۆی لاری و لادانە لەدڵ بۆ ئەوانەی سەلماندنی فەرموودە فیتنە ھەڵبەستراوەکانیان دەوێت، جا ئەوانە شوێنی ئایەتە پێکچوو -موتەشابیھ- ـەکان دەکەون و وازیش لە ئایەتی مەحکەم دەھێنن جا لەقورئان ئەمە وەردەگرن کە لەگەڵ ئارەزووەکانی خۆیاندا ڕێکدەکەوێت لەدەرەوەی ئەم ئایەتە پێکچووانەدا کە کەس بە لێکدانەوەکەی نازابێت تەنھا اللە نەبێت، وازیشیان لە ئایەتی مەحکەمی ڕوون و ئاشکرا ھێناوە لەو ئایەتانەی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ن ھەرلەبەرئەمەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {هُوَ الَّذِيَ أَنزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُّحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَأَمَّا الَّذِينَ في قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاء الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاء تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلاَّ اللّهُ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِّنْ عِندِ رَبِّنَا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلاَّ أُوْلُواْ الألْبَابِ} صدق الله العظيم [آل عمران:7].

جا ئایا مەعقولە بەوەی زاناکە فیتنەو ئاشوبی بوێت وە بەھەمان شێوە بیەوێت لێکدانەوەی قورئان بکات؟ جا وەرە تا فێرت بکەم بەیانە حەق و ڕاست و دروستەکە چیە بۆ ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَأَمَّا الَّذِينَ في قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاء الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاء تَأْوِيلِهِ}.

ئەمە بەومانایەی ئەو بەڵگەکەی دەوێت بۆ فەرموودە نەبەویەکە ناشزانێت ئەم فەرموودەیە فەرموودەیەکی فیتنەی ھەڵبەستراوەو بوختانکاران وایان لێکردووە بەوەی بەدەرەوەی ئەم ئایەتە پێکچوو- موتەشابیهـ- ـە بچێت، جا زانایانی فەرموودە وا گومانیان بردووە ئەمە وەکو لێکدانەوە ھاتووە بۆی. وەڵامەکەش ئەگەر بھاتبا ئەم فەرموودەیە بە دژو پێجەوانە نەھاتبووایە بۆ ئایەتە مەحکەمەکان ئەوا ناڕەزاییمان لەسەر نەدەبوو وە دەمان وت بەڵکو ئەمە بەیانێک بێت بۆ ئەم ئایەتە پێکچوو (موتەشابیھەی) کە کەس بە لێکدانەوەکەی نازانێت تەنھا اللە نەبێت،، بەڵام ئەم ئایەتە پێکچوو -موتەشابیه- ـە دەرەوەی دژو پێچەوانەی ئایەتە مەحکەمەکانە بەڵام لێکدانەوەکەی جگە لەوەیە کە لەدەرەوەیدا ھاتووە، جا بوختانکارانیش فەرموودەی وایان داناوە کە بەدەرەوەی ئەم ئایەتە پێکچوو -موتەشابیھ- انە بچێت بەتەواوی، کەواتە پێویستتان بە لێکدانەوەش نابێت ئەگەر بەم شێوەیە بێت ھەروەکو وایدادەنێن ھەروەکو ئەم ئایەتە پێکچوو -موتەشابیھ-ـە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَّاضِرَ‌ةٌ ﴿٢٢﴾ إِلَىٰ رَ‌بِّهَا نَاظِرَ‌ةٌ ﴿٢٣﴾} صدق الله العظيم [القيامة].

پاشان فەرموودەیەکی ھەڵبەستراوو درۆیان داناوە کە بەتەواوی بەدەرەوەی ئەم ئایەتە دەچێت: [إنكم سترون ربكم جلياً يوم القيامة لا تُضامون في رؤيته].

بەڵام ئەم ئایەتە لە ئایەتە پێکچوو -موتەشابیھ- ەکانەو لێکدانەوەکەشی کەس درکی پێناکات و نایزانێت تەنھا ئەوەی اللە فێری کردووە لەبەرئەوەی کەسی تر بە لێکدانەوەی نازانێت جگە لە ئەو نەبێت پاک و بێگەردی بۆی.

جا ئەگەر خاوەن ژیری و ھۆشمەندێکی بیرمەند وورد ببێتەوە لەم ئایەتە ئەوا دەیزانی ئەمە مەبەستی بەم قسەیە چاوەڕێکردنە؛ بەومانایەی چاوەڕوانە بۆ ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی ئەوانی تریش چاوەڕێی کارەساتێکی پشت شکێن دەکەن ھەر لەبەرئەمەش وا گومان دەبات سزاو ئازارێکی پشت شکێنی بەسەردا بێت، جا بەھیج شێوەیەک ئەمە لەبارەی بینین قسە ناکات بەڵکو لەبارەی چاوەڕێکردن قسە دەکات بەومانایەی چاوەڕوانە. جا وەرن تا شوێنی پێکچوونەکە -تشابە- کەتان فێربکەین، جا شوێنی پێکچوونەکە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز دایە کە دەفەرموێت: {نَاظرَةٌ}. جا خوێنەرەکە وا گومان دەبات ئەمە مەبەستی لەسەیرکردنە بە چاوەکان بۆ زاتی پەروەدگارەکەی، بەڵام ئەمە مەبەستی چاوەڕوانیە ھەروەکو ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَنَاظِرَ‌ةٌ بِمَ يَرْ‌جِعُ الْمُرْ‌سَلُونَ ﴿٣٥﴾} [النمل].

جا لێرەدا بۆت ڕووندەبێتەوە مەبەستەکەی (ناظرة) چاوەڕێکردنە بەو مانایەی چاوەڕوانە، وە دەشزانی وشەی (ناظرة) لەچەند شوێنێکدا ھاتووەو مەبەستیشی چاوەڕێکردنە نەک سەیرکردن و تەماشاکردن؛ (النظر)؛ بەڵکو چاوەڕوانکردنە تا ئەوکاتەی ڕەحمی پێدەکات جا دەیخاتە ناو بەھەشتەکەی و ئەویتریش چاوەڕێی سزاکەی اللە دەکات جا واگومان دەبات کارەساتێکی پشت شکێنی بەسەردا دێت، کەواتە ئایەتە پێکچوو -موتەشابیھەکە- قسەدەکات دەربارەی ڕەحمەتەکەی اللە و سزایەکەی، جا ھەندێک ڕووخسار چاوەڕێی ڕەحمەتەکەی اللە دەکەن و ئەوانی تریش وا گومان دەبەن بەوەی کارەساتێکی پشت شکێنیان بەسەردا دێت، ئەمەش لە ئایەتە پێکچوو -موتەشابیھ- ـەکانە جا ئێوە شوێنی ئەم پێکچوو -موتەشابیھـ ـە کەوتوون کە لەدەرەوەیدا لەگەڵ ئارەزووەکانتان ڕێک دەکەوێت و وازیشتان لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکە ھێناوە کە فەتواکە دەھێنێت لە خودی بابەتەکەدا جا قسە دەکات دەربارەی بینینەکەی زاتی اللە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَمَّا جَاءَ مُوسَى لِمِيقَاتِنَا وَكَلَّمَهُ رَبُّهُ قَالَ رَبِّ أَرِنِي أَنظُرْ إِلَيْكَ قَالَ لَنْ تَرَانِي وَلَكِنِ انظُرْ إِلَى الْجَبَلِ فَإِنِ اسْتَقَرَّ مَكَانَهُ فَسَوْفَ تَرَانِي فَلَمَّا تَجَلَّى رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكًّا وَخَرَّ مُوسَى صَعِقًا فَلَمَّا أَفَاقَ قَالَ سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ} صدق الله العظيم [الأعراف:143].

جا ئەمە پێویستی بە لێکدانەوە نیە لەبەرئەوەی فەتوایەکی ھەمیشەیی ھەتا ھەتایی یە بەوەی {قَالَ لَنْ تَرَانِي} صدق الله العظيم.

وە ھەرگیزیش سودی نابێت لەبەرئەوەی نەبینینی اللە بەدەنگ و ڕەنگەوە لەسیفاتە ئەزەلیە ھەمیشەییە ھەتا ھەتاییەکانیەتی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْ‌ضِ أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُ وَلَدٌ وَلَمْ تَكُن لَّهُ صَاحِبَةٌ وَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ ﴿١٠١﴾ ذَٰلِكُمُ اللَّـهُ رَ‌بُّكُمْ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ فَاعْبُدُوهُ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ ﴿١٠٢﴾ لَّا تُدْرِ‌كُهُ الْأَبْصَارُ‌ وَهُوَ يُدْرِ‌كُ الْأَبْصَارَ‌ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ‌ ﴿١٠٣﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].

جا چۆن شوێنی ئایەتی پێکچوو - موتەشابیھ - دەکەوی و وازیش لەئایەتی مەحکەمی ڕوون و ئاشکرا دەھێنی کە فەتوات بۆ دەدات دەربارەی بینینی اللە بە دەنگ و ڕەنگەوە کە ناتوانرێت بیبینی؟ ئەمەش بەڵگەیەکی تەواوە لەسەر ھەبوونی لاری و لادان دەربارەی حەقی ڕوون و ئاشکرا لەبەرامبەر ئایەتە مەحکەمەکانی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ئەو ئایەتانەی کە بنەمان بۆ بیروباوەڕی زاوەڕدار بۆ پەروەردگارەکەی جا وازی لێدەھێنیت و شوێنی ئەم ئایەتە پێکچوو -موتەشابیھ- ـە دەکەویت کە ھێشتا پێویستی بە لێکدانەوە ھەیە.

وە ئەی نەسیم، بەڕاستی من لە بەیانێکی پێش ئەمە دەربارەی ئەم ھۆکارە ڕوون و ڕاشکاوە بۆم ڕوونکردیتەوە کە چیاکەی والێکرد ووردو خاش بێت کە بریتی بوو لە بینینەکەی اللە وە زانیشتان چی بەسەر چیاکەدا ھات لەوکاتەی اللە خۆی نیشان داو تەجەللای کرد بەزاتی خۆی جا ووردو خاش بوو بەو مانایەی ئەو بەرگەی بینیبی مەزنی و گەورەییەکەی زاتی اللە ی نەگرت، لەوەیە نەسیم بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "بەڕاستی ئەمە لەدنیادایە" جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: جا ئایا زاتی اللە مەزنی و گەورەییەکەی کەمترە لە ڕۆژی دواییدا؟ پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی!

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
برایەکەت ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=51438

Admin
08-03-2020, 01:11 AM
- 12 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
09 - 02 - 1430 کۆچی
04 - 02 - 2009 زایینی
02:05 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
‏https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=51439
ـــــــــــــــــ

نەسیم پێی وایە مەھدی چاوەڕوانکراوە!

بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر ، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
بۆم ڕوون بوویەوە ئەی نەسیم بن عبدالھادی بەوەی تۆ باوەڕت وایە مەھدی بە گوێرەی قسەکەت کە دەڵێی لە خەلیفەکانی اللە ی ھەروەکو لەبەیانەکەتدا ڕوون دەبێتەوە، وە دەشتبینم چاوەڕێی خەڵکی دەکەی بەیعەتت پێبدەن بە زۆر جا بڵێن بەڕاستی تۆ مەھدی، جا منیش فەتوات بۆ دەدەم بەحەق ھەرچەندە کە بیروباوەڕەکەشت پوچ و بەتاڵە بەڵام ھەتا تەنانەت ئەگەر واشمان دانا بیروباوەڕەکەت حەق و ڕاست بێت بەوەی تۆ ئیمامی پاشان چاوەڕێی خەڵکی بکەی تا پێت بڵێن بەڕاستی تۆ ئیمام مەھدی ئەوا بزانە ھەرگیز ئەم قسەیەت پێناڵێن بۆ ھەمیشە، جا ئەوان چوزانن تۆ ئیمام مەھدی حەقیت؟ وە زۆرێکیش لەزانایانی موسڵمانان ھەن بەھەمان شێوە چاوەڕێی ئەوە دەکات کەسانی تر پێی بڵێن تۆ ئیمام مەھدی بەڵام سەری سپی بوو گەیشتە تەمەنی پیری و گەورەیی و بەساڵاچوویی کەسیش نەبوو لەخەڵکی پێی بڵێت تۆ ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی، وە ھەرچی ئەوانی تریشن ئەوا قسەیان کردووەو ھەموو یەکێکیان وتوویانە گوایە ئەو خۆی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوە بەبێ دەسەڵاتی زانست و بەڵگەوە لەلایەن اللە ی ڕەحمانەوە، بەڵام ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق اللە دەسەڵاتی زانستەکەی زیاد دەکات بەسەر سەرجەم زانایانی ئوممەتدا جا ھیچ زانایەکی ئوممەت نیە قسەو گفتوگۆی لەگەڵدا بکات ئەوا ھەر بۆی ڕوون دەبێتەوە بەوەی ئەو بەڕاستی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوە پاشانیش ھیچ ناڕەزایی و سەغڵەتیەک لەدڵەکەیدا بۆ حەق نامێنێتەوەو بەتەواوی تەسلیمی دەبێت، جا ئەوەیە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە.

وە بەھەمان شێوە فەتواتان بۆ دەدەم بەوەی بەڕاستی من تەوەسول بۆ لای ئێوە ناکەم و لێتان ناپاڕێمەوە ئەی گەلی موسلمانان و ھەموو خەڵکیش بەوەی دان بنێن بەوەی من ئیمام مەھدی چاوەاروانکراوی حەقم لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە لەبەرئەوەی من بەداخەوە نیم لەسەر دان پێدانانتان بەحەق، ئایا دەزانن لەبەرچی؟ ئەمە لەبەرئەوەی ئێوە ئەگەر بەدرۆتان زانی اللە خۆی بەسەرتاندا دەرمدەخات لە شەوێکدا کە ئێوە ملکەچ و شەرمەزار دەبن، ئەو ڕۆژەی کە ھەسارەی سەقەرتان بەسەردا تێپەڕدەبێت لەو شەوەی کە شەو پێش ڕۆژ دەکەوێت بەھۆی ھەڵھاتنی خۆر لە خۆرئاوای زەوی لەکاتێکدا ئێوەش پشتھەڵکەرن لەحەق.

وە ئەی نەسیم ئەی ئەوەی واگومان بەخۆت دەبەی زۆرزانی لەزانست بەڕاستی من ئامۆژگاریت دەکەم ئەوەی لە کەللەی سەرەکەتدا ھەیە لایبدەیت ئەوەی کە وای لێکردوویت ببیت بەکەسێک بۆخۆت خۆت ھەڵبژێریت بەئیمام مەھدی جا لەپاش ئەوە علم الجھاد پشتگیریت دەکات و واتلێدەکات درۆو بوختان لەسەر اللە ھەڵببەستی و دەشڵێت تۆ چاوپێکەوتنت لەگەڵ اللە دا کردووە ھەروەکو خۆی وایدادەنێت بەوەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ پەروەردگاری ھەموو جیھاندا کردووە، ھەروەکو بڵێی اللە سەرۆک کۆمار بێت! پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی!

وە ئەی خەڵکینە بەڕاستی من بەحەق فەتواتان بۆ دەدەم: بەوەی ھیچ کەسێک ھەرگیزاو ھەرگیز بانگەشەی ئەوە ناکات مەھدی بێت تەنھا ئەوەی شەیتانی نەفرەتلێکراو دەستی لێوەشاندبێت بە بێ ھیچ شک و گومان و دوودڵیەک تەنھا مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی ڕەوانەکراو نەبێت لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە جا لەپاش ئەوە دەبینن بەڕاستی اللە دەسەڵاتی بەزانستەکەی بەسەرتاندا زیادکردووە ھەروەکو چۆن دەسەڵاتی زاستی ئادەمی زیادکرد بەسەر فریشتەکاندا تا ئەمە ببێتە بەڵگەی خەلافەت و پێشەوایەتی حەق لەلایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە، جا سەیری ئیمام طالوت بکەن. وەکو اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَقَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ اللَّهَ قَدْ بَعَثَ لَكُمْ طَالُوتَ مَلِكًا قَالُوا أَنَّى يَكُونُ لَهُ الْمُلْكُ عَلَيْنَا وَنَحْنُ أَحَقُّ بِالْمُلْكِ مِنْهُ وَلَمْ يُؤْتَ سَعَةً مِنَ الْمَالِ قَالَ إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَاهُ عَلَيْكُمْ وَزَادَهُ بَسْطَةً فِي الْعِلْمِ وَالْجِسْمِ وَاللَّهُ يُؤْتِي مُلْكَهُ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم [البقرة:247].

جا ئەگەر طالوت ئیمامی نەوەی ئیسرائیل و سەرکردەی جیھاد اللە خۆی بەسەریاندا ھەڵیبژاردبێت و دەسەڵاتەکەی بەزانست زیادکردبێت جا ئەی چۆن بۆ خۆتان بەحەق و ڕەوای دەبینن ئەی گەلی موسڵمانان کە خۆتان ئیمام مەھدی چاوەروانکراوی خەلیفەی اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان ھەڵبژێرن؟ ئایا لە اللە ناترسن؟ جا ئەوەی درۆو بوختان ھەڵببەستێت بەوەی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوە بەبێ زانست لەلایەن پەروەردگارەکەیەوە ئەوا بێگومان چارەنووسەکەی ڕیسوایی و نەفرەتە لە ژیانی دنیادا پاشانیش اللە لەگەڵ ئەوانەدا کۆی دەکاتەوە کە ڕوخساریان ڕەشە، جا شاھێدەکان دەڵێن ئەوانە ئەم کەسانە بوون کە درۆیان بەناوی اللە ھەڵدەبەست. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللّهِ كَذِبًا أُوْلَئِكَ يُعْرَضُونَ عَلَى رَبِّهِمْ وَيَقُولُ الأَشْهَادُ هَؤُلاء الَّذِينَ كَذَبُواْ عَلَى رَبِّهِمْ} صدق الله العظيم [هود:18].

جا ئایا ئەمە ڕیسواییەکی گەورە نیە لەبەردەم ھەموو خەڵکی لە یەکەمین و دواھەمینەکان؟ جا لەبەرچی ئەی گەلی مەھدیەکان خۆتان تێوە دەگلێنن بەم تێوەگلانە گەورەیە؟ ئایا نازانن بەڕاستی مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق اللە کردوویەتی بە ئیمام و پێشەوا بۆ پێغەمبەری اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم -دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی- وە لەمیانەی ئەمەشدا دەزانن پێگەکەی ئیمام مەھدی گەورەیە جا چۆن بوێری ئەمە دەکەن درۆو بوختان ھەڵببەستن لەسەر کەسایەتی ئیمام مەھدی؟

وە ئەی ئوممەتی ئیسلام، سوێند دەخۆم بە اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان بەوەی من لەلایەن خودی خۆمەوە نەموتووە من ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوم وە ھیچ بەڵگەیەکیش نیە لەنێوان من و ئێوەدا جگە لەکتێبەکەی اللە و سونبەتی حەق و ڕاست و دروستی پێغەمبەرەکەی نەبێت، جا چەندە محمد پێغەمبەری اللە فەتوای بۆ داوم -دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی- لەڕێگای ڕوئیای حەقەوە بەو پلەیەی من نازانم ژمارەی ئەم ڕوئیایانە چەندن کە محمد پێغەمبەری اللە تێیدا فەتوای بۆ داوم دەربارەی پێگەو کاروبارەکەم بەوەی اللە زانستی کتێبەکەی خۆیم پێ دەدات وە ھەرگیزیش ھیچ یەکێک نابێت کاتێک گفتوگۆت لەگەڵدا بکات بەقورئان ئەوا ھەرتۆی کە دەیبەزێنیت بەحەق، وە لەڕوئیای تریشدا فەتوای بۆداوم بەوەی من ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی خەلیفەی اللە م لەزەوی ، جا باسەکەی بۆ زیاتر کردووم. جا ڕوئیاکان تایبەت ناکەم بەئێوە بەڵکو ئەمە فەتوایە بۆ خۆم لەلایەن پەروەردگارەکەمەوە، بەڵام من دواتر شتێکتان فێردەکەم کە لەمیانەیدا دەتوانن بزانن بەوەی ئایا بەڕاستی ناصر محمد یەمانی بوختان کارێک نیە لەسەر اللە و پێغەمبەرەکەی جا ئەوە لەمیانەی فەتوایەکەی محمد پێغەمبەری اللە وە دەزانن -دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی- لەڕوئیاکاندا کە فەتوای داوە بۆم بەوەی ھەرگیز ھیچ زانایەک نابێت بەقورئان قسەو گفتوگۆم لەگەڵدا بکات ئەوا لەوکاتەدا ھەر منم دەیبەزێنم بەحەق، جا لەمیانەی ئەمەدا دواتر دەڵێن: "کەواتە ئەگەر ناصر محمد یەمانی بەڕاستی بریتی بێت لە مەھدی چاوەڕوانکراو ئەوا حەقە لەسەر اللە ڕوئیاکەی بەڕاست بگێڕێت بەحەق لەسەر ئەرزی واقع جا ھیچ زانایەک نەبێت لەقورئان قسەو گفتوگۆی لەگەڵدا بکات ئەوا لەم کاتەدا ھەرئەو بیبەزێنێت بە دەسەڵاتی زانست و ڕێگایەکی باشترو لێکدانەوەیەکی چاکترو باشترین تەفسیر".

جا مێزی گفتوگۆی ماڵپەڕی ئیمام ناصر محمد یەمانی بەخێرھاتنی ھەموو ئەم زانا بەڕێزانەی ئوممەت دەکات کە نایەن تا سوکایەتی بە ناصر محمد یەمانی بکەن لە ماڵپەڕەکەی بە قسەی ناڕێک و پێک جا اللە منی ڕەوانە نەکردووە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەوکەسانەی جنێوو قسەی ناڕێک و پێک دەکەن. جا من پشت لەوانە ھەڵدەکەم، بەڵکو بانگەوازی زانایانی حەقی ئوممەت دەکەم بۆ لای گفتوگۆکردن، جا بەخێرھاتنی گەرمی سەرجەم زانایانی ئوممەت دەکەین، وە ناشبینم نەسیم بن عبدالھادی لەوانە بێت، وە دەشزانم ئەو لە قوربانی شەیتانەکانە بەم زوانەش بانگەشەی مەھدیەت دەکات بە ناحەق جا وێنەی ئەو وەکو وێنەی زۆرێک لەم مەھدیانەیە کە مەس و زیانی شەیتانەکانیان تووش بووە جا وەسوەسەیان بۆ دەکەن بە جگە لەحەق، جا گومڕاو سەرلێشێواو بوون لەڕێگای ڕاست تەنھا ئەوکەسانە نەبن کە دەگەڕێن بەدوای ڕاستیدا ئەگەر ڕاستیان بۆ ڕوونبوویەوە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە ئەوا سوپاسی اللە دەکەن بەوەی ڕزگاری کردن لەم وەسوەسەیەی لەناخ و دەرونیاندا ھەبوو بە ڕەوانەکردنی ئیمام مەھدی حەق لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە ناصر محمد یەمانی جا ئەوانە بریتین لە یاوەرە نزیکەکانی اللە، ئەوانە ھەڵبژێردراوی ناو بەشەریەت و چاکترینی کەسانی ناو خەڵکین، کە ھەیانە لە وەزیرەکانی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراون جا دروودو سڵاو لەسەر ئەوانە دەدەم.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
بانگەوازکار بۆ ڕێگای ڕاست باڵ ڕاخەری بەزەیی بۆ باوەڕداران؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_________________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=51439

Admin
08-03-2020, 01:19 AM
- 13 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
08 - 04 - -1430 کۆچی
03 - 04 - 2009 زایینی
02:50 بەیانی
بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
‏https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=51440
ــــــــــــــــــ

ئیمام مەھدی بەریە لەوەی علم الجھاد بڕوای پێیەتی..

ئەی علم الجھادی شەیتانی نەفرەتلێکراو! بەھەمان شێوە ئیمام مەھدی بەریە لەوەی "علم الجهاد" بڕوای پێیەتی لە بەتاڵ، وە ئەوپرسیارەی کە ئاڕاستەی دەکرێت بریتی یە لەوەی ئەی علم الجھاد : ئایا اللە بەدەنگ و ڕەنگەوە دەبینرێت پاک و بێگەردی بۆی؟ جا بەڕاستی تۆم بینی بەوەی لەیەکێک لە بەیانەکانتدا دانت بەحەقدا ناوە بەوەی اللە بەدەنگ و ڕەنگەوە نابینرێت، ھەرلەبەرئەمەش بە نەسیمت وتووە بەڕاستی تۆ پێچەوانەی ئەو دەکەیت بۆ ئەوەی بڕوات پێیەتی لەبینینی اللە بە دەنگ و ڕەنگەوە، وە ئەگەر ویستیشت نکۆڵی لەم دان پێدانانەت بکەی بەحەق دەربارەی بیروباوەڕی بینینی اللە ئەوا دواتر بەیانەکەی خۆتت بۆ دەھێنم کە تێیدا دانت بەحەقدا ناوە دەربارەی فەتوایەکەمان بەوەی اللە بەدەنگ و ڕەنگەوە نابینرێت، پاک و بێگەردی بۆی! یان تۆ دەترسیت لەوەی نەسیم لێت ھەڵبگەڕێتەوە جا شوێنی حەق بکەوێت؟ کەواتە تۆ حەق و بەدەستھێنانی ڕازیبوونی اللە ت ناوێت؛ بەڵکو دەتەوێت ئەوانی تر ڕازی بکەیت تا شوێنت بکەون، ھەرلەبەرئەمەش شوێنی ئارەزووەکانیان دەکەوی تا توڕەیان نەکەیت. بەڵام ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی شوێنی ئارەزووەکانی بەشەر ناکەوێت جا دژو پێچەوانەی بەیانی حەق و ڕاست و دروستی زیکری کتێبەکەی اللە بکات، پەناش دەگرم بە اللە وەکو تۆ بم ئەی علم الجھاد یان وەکو ئەوانە بم کە ھاوشێوەی تۆن.

وە ئەی علم الجھاد بەڕاستی ئێمە چاوەڕوانی ئەوە دەکەین بزانین بانگەشەکەت چیە، جا ئایا دواتر درۆو بوختان ھەڵدەبەستی بە پەروەردگارێتی؟ یان شەریک و ھاوبەش بۆ اللە دادەنێیت لەدروستکردنەکەی؟ یان تۆ دەتەوێت چی بەخەڵک بڵێیت؟ جا فەرموو بیھێنە؛ وە دەربارەی خۆت و پێگەکەت ڕوونی بکەوە بۆمان ئەی پیاو تا سەیربکەین بزابین چیت دەوێت بەگوێرەی ئەوەی خۆت دایدەنێیت.
وە دووبارەشی دەکەمەوە: فەتوامان بۆ بدە ئایا بەڕاستی تۆ مەھدی چاوەڕوانکراوی؟ یان ئەو پێگەیەت چیە کە دەتەوێت بەخەڵکی بڵێی؟ جا بفەرموو بەسوپاسەوە..

ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
______________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=51440