المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : وەڵامی ئیمام مەهدی بۆ الزمان القدیم ئەی پیاو وەرە تاکو حیکمەتەکەی گەڕانەوەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمت پێ بڵێین عليه الصلاة والسلام



Admin
18-03-2022, 10:11 PM
-1-
ئیمام ناصر محمد یەمانی
08 - 08 - 1434 ک
17 - 06 - 2013 م
06:02 بەیانی
[ لمتابعة رابط المشاركـــــــــــــة الأصليّة للبيــــــــــــــان ]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=104261#post104261
ـــــــــــــــــــــــــ

وەڵامی ئیمام مەهدی بۆ (الزمان القديم) ئەوەی کەوا چەند ساڵێک پێش ئێستا گفتوگۆی لەگەڵ کردووین جا لەدوای ماوەیەک تۆپەکەی گەڕاندەوە..

بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة أنبياء الله ورسله وأئمة الكتاب من أولهم إلى خاتمهم محمد رسول الله، يا أيها الذين آمنوا صلوا عليه وعليهم جميعا لا نفرق بين أحد من رسله ونحن له مسلمون، أما بعد..

ئەی ئەو کەسەی خۆت ناوناوە (الزمان القديم)، لەگەڵ ڕێزم بۆ کەسایەتی بەڕێزتان تۆ بە بەحەق قسە ناکەی وە ڕێنمایی ناکەی بۆ ڕێگای ڕاست لەبەرئەوەی تۆ قسەی اللە دەشێوێنی لەجێگاو مەبەستەکەی خۆی، وەئەی پیاو لەوانە مەبە کەوا اللە لەمحکەمی کتێبەکەی دەربارەیان فەرموویەتی: { يحرفون الكلم عن مواضعه } صدق الله العظيم [النساء:46].

دواتریش بەڵگەو حوجەت بەحەق بەسەردا جێبەجێ دەکەم بەوەی کەوا تۆ قسەکەی اللە ت شێواندووەو لە جێگایەکت داناوە کەوا اللە مەبەستی نیە لەفەرموودەکەیدا، بۆ نموونە تۆ فەتوای ئەوە دەدەی پێغەمبەری اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم صلى الله عليه وآله وسلم بریتیە لە مەهدی چاوەڕوانکراو جا لەپاش ئەوە وایدادەنێی بەوەی تۆ بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوە دەهێنی لەمحکەمی قورئان جا لەپاشان دەڵێی: ئەی ئایا اللە ی بەرزو بڵند نەیفەرمووە: { إذ قالت الملآئكة يا مريم إن الله يبشرك بكلمة منه اسمه المسيح عيسى ابن مريم وجيها في الدنيا والآخرة ومن المقربين (45) ويكلم الناس في المهد وكهلا ومن الصالحين (46) قالت رب أنى يكون لي ولد ولم يمسسني بشر قال كذلك الله يخلق ما يشاء إذا قضى أمرا فإنما يقول له كن فيكون (47) } صدق الله العظيم [آل عمران].

جا لەپاشان (الزمان القدیم) بە حسابی خۆی بەڵگەکەمان بۆ دەردەهێنێت جا دەڵێت: بەڕاستی بەڵگەکە لەمحکەمی قورئان لەسەر ئەوەی کەوا مەسیح عیسای کوڕی مەریەم بریتیە لە مەهدی چاوەڕوانکراو بریتیە لەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { ويكلم الناس في المهد وكهلا ومن الصالحين (46) } صدق الله العظيم.

جا لەپاشان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی وەڵامت دەداتەوەو دەڵێم: ئەی پیاو، بەڵکو فریشتەکان مژدەیان بە مەریەمی کچی عیمڕان دا عليها الصلاة والسلام جا وتیان: { إن الله يبشرك بكلمة منه اسمه المسيح عيسى ابن مريم وجيها في الدنيا والآخرة ومن المقربين (45) ويكلم الناس في المهد وكهلا ومن الصالحين (46) قالت رب أنى يكون لي ولد ولم يمسسني بشر قال كذلك الله يخلق ما يشاء إذا قضى أمرا فإنما يقول له كن فيكون (47) } صدق الله العظيم [آل عمران].

جا سەیری ئەم هەواڵە بکە کەوا فریشتەکان مژدەیان پێ بە بەڕێز مەریەمی پاکیزەی بەتولدا جا هەواڵیان پێدا بەوەی اللە دواتر بەقودرەت و توانایەکەی خۆی منداڵێکی پێدەدات کەوا لە بێشکەدا قسە لەگەڵ خەڵکیدا دەکات لەکاتی لەدایکبوونەکەی، جا وەرە با سەیری ڕاستی ئەم هەواڵە بکەین ئایا بەڕاستی ئەو قسەی لەگەڵ خەڵکیدا کردووە لەکاتێکدا کەوا منداڵێکی ساوا بووە لە بێشکەدا هەروەکو فریشتەکان بەوە هەواڵیان پێدا بەر لەوەی اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم دروست بکات؟ جا وەڵامەکە لە محکەمی کتێبدا دەدۆزنەوە. اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: { فأتت به قومها تحمله قالوا يا مريم لقد جئت شيئا فريا (27) يا أخت هارون ما كان أبوك امرأ سوء وما كانت أمك بغيا (28) فأشارت إليه قالوا كيف نكلم من كان في المهد صبيا (29) قال إني عبد الله آتاني الكتاب وجعلني نبيا (30) وجعلني مباركا أين ما كنت وأوصاني بالصلاة والزكاة ما دمت حيا (31) وبرا بوالدتي ولم يجعلني جبارا شقيا (32) والسلام علي يوم ولدت ويوم أموت ويوم أبعث حيا (33) ذلك عيسى ابن مريم قول الحق الذي فيه يمترون (34) ما كان لله أن يتخذ من ولد سبحانه إذا قضى أمرا فإنما يقول له كن فيكون (35) } صدق الله العظيم [مريم].

جا مەبەستەکەی اللە چۆنە لەو فەرموودەیەی { ويكلم الناس في المهد (46) }.

ئەوە بەو مانایەی کەوا قسە لەگەڵ خەڵکیدا دەکات لەکاتێکدا منداڵێکی ساوایە لەبێشکەدا، هەرلەبەرئەوەش مەریەم ئاماژەی بۆ کرد کاتێک کەوا پرسیاریان لێکرد لەوکاتەی منداڵێکی ساوابوو لەبێشکەدا، هەرلەبەرئەوە گەلەکەی وتیان: { كيف نكلم من كان في المهد صبيا (29) } صدق الله العظيم [مريم].

ئەوەش لەبەرئەوەی فریشتەکان بەڕاستی هەواڵیان بە مەریەم دا عليها الصلاة والسلام بەوەی بەوەی ئەو لە بێشکەدا قسە لەگەڵ خەڵکیدا دەکات، جا ئەوەیە کەوا لە مژدەکەی پێشتردا هاتووە: { إن الله يبشرك بكلمة منه اسمه المسيح عيسى ابن مريم وجيها في الدنيا والآخرة ومن المقربين (45) ويكلم الناس في المهد وكهلا ومن الصالحين (46) } صدق الله العظيم [مريم].

وەهەرچی مژدەکەی ترە ئەوە بریتیە لە گەڕانەوەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم جا اللە ڕەوانەی دەکاتەوە لەتابوتی سەکینەوە جا لەپاشان قسە لەگەڵ خەڵکیدا دەکات لەتەمەنی گەورەیی لەناوەڕاستی تەمەنەکەی، جا موعجیزەکە ئەوە نیە کەوا قسە لەگەڵ خەڵکیدا دەکات لە تەمەنی گەورەییدا بەڵکو موعجیزەکە لە زیندووبوونەوەی جەستەکەیەتی لەو ڕۆژەی کەوا قسەیان لەگەڵدا دەکات لەکاتێکدا لەتەمەنی گەورەیی دایە، وە ئایەت و نیشانەکەی اللە ش لە زیندووکردنەوەی جەستەکەیەتی لەتابوتی سەکینەوە کە لە چاکەکارە شوێنکەوتووەکانە بۆ ئیمام مەهدی، لەبەرئەوەی محمد پێغەمبەری اللە - صلى اله عليه وآله وسلم - بریتیە لە دواهەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکان. جا لە نەزانەکان مەبە خۆشەویستەکەم لەبەر اللە، وە لەوانە مەبە کەوا قسە لەسەر اللە دەکەن بێ ئەوەی بەدڵنیاییەوە بزانن، جا ئەوە لە کاروکردەوەکانی شەیتانە کەوا فەرمان بە خراپەو کاری پیس و قێزەون دەکات وە بەوەی قسە بکەن لەسەر اللە بێ ئەوەی بەدڵنیاییەوە بزانن.

وەئەی پیاو، بەڕاستی تۆ دەمەدەمێ لەگەڵ ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی دەکەی جا ئەگاداربە چاوەڕوانکراو (المنتظر) ئەوەیە کەوا خەڵکی چاوەڕێی دەکەن بەوەی اللە ڕەوانەی بکات بۆیان جا ڕێنماییان بکات بۆ ڕێگای ڕاست لەوساتەی ئەوان وێڵ و گومڕا بوونە لە ڕێگای ڕاست، نەک بەوەی (منظر) اللە دروستی کردبێت بەر لە قەدەری ڕەوانەکردنەکەی جا اللە وای لێکردبێت لەچاوەڕوانی دابن، نەخێر بەڵکو چاوەڕوانکراو بەومانایەی باوەڕداران چاوەڕوانی ڕەوانەکردنەکەی ئەون لەلایەن اللە وە لە قەدەرو کاتە دیاریکراوەکەی لە دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی لای اللە خۆ ئەگەر کەسرە هەبێت لەژێر پیتی (ظ) ـەکە ئەوا دەمانوت مەبەستی چاوەڕێی زیندوو کردنەوەکەیەتی بەڵام ناوی لێنراوە مەهدی چاوەڕوانکراو (المهدي المنتظر) بەو مانایەی باوەڕداران چاوەڕێی ڕەوانەکردنەکەی دەکەن.

وەئەی پیاو، سوێند بەو اللە یەی کەوا هیچ پەرستراوێک نیە جگە لەئەو نەبێت تۆ لەو کەسانەی کەوا قسە لەسەر اللە دەکەن لەکاتێکدا بەدڵنیاییەوە نازانن بەوەی ئەوە حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە، خۆ ئەگەر بڵێم تۆ سوێند بخۆ لەسەر ئەم فەتوایەت بەوەی کەوا مەهدی چاوەڕوانکراو (المهدي المنتظر) بریتیە لە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم ئەوا سوێندت نەدەخواردو دەتوت: اللە زاناترە بەڕاستی ئەوە ئیجتیهادێکە لەمنەوە جا ئەگەر پێکابێتم ئەوا لە اللە وەیە وەئەگەر هەڵەشم کردبێت ئەوا لەخۆم و شەیتانەوەیە. جا لەپاش ئەوە دەڵێین: بەڵکو لەنەفسی خۆت و شەیتانەوەیە، جا ئایا هەڵوێستەکەت چیە لەبەردەستی ڕەحمان لەبەرامبەر فەتواکەت لەکاتێکدا اللە فەتوای پێ نەداوە؟ جا ئەوە درۆکردنە لەسەر اللە. ئەی ئایا اللە ڕێگری لێنەکردوون لەوەی کەوا قسە بکەن لەسەری لەکاتێکدا بەدڵنیاییەوە نەزانن بەوەی ئەوە حەقە لەپەروەردگارەکەتانەوە بەبێ شک و گومان و دوودڵی؟

وەئەی خۆشەویستەکەم لەبەر اللە خۆت نیگەران مەکە لەوەڵامدانەوەی ئیمام مەهدی لەسەرت بەحەق، وە بەگوناهیش عزەت و خۆبەگەورەزانی نەتگرێت ئەگەر تۆ لەوانەی کەوا لە اللە ترسن، وە دان بنێ بەوەی تۆ لە هەڵەکارانی. وە ئەوەی مایەی سەرسامیە لە کردەوەکەت ئەوەیە تۆ دان دەنێی و باوەڕت بەوەیە کەوا اللە ئیمام مەهدی کردووە بە ئیمام بۆ مەسیح عیسای کوڕی مەریەم جا لەپاشان دەڵێی بەڵام مەهدی چاوەڕوانکراو بریتیە لە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم!! جا ئەی پیاو، اللە قەدەری گەڕانەوەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی دانەناوە - عليه الصلاة والسلام - تاکو هیدایەتی موسڵمانان بدات لەدوای گومڕابوونیان، جا چۆن ئەوە دەبێت لەکاتێکدا اللە ئیمام مەهدی ڕەوانە بکات لەپێش ئەو جا هیدایەتی خەڵکی بدات بۆ ڕێگای ڕاست، وە اللە ئیمام مەهدی کردووە بە ئیمام بۆ موسڵمانان وە بەئیمام بۆ مەسیح عیسای کوڕی مەریەم وە بەئیمام بۆ هەموو خەڵکی.

وەئەی پیاو وەرە تاکو حیکمەتەکەی گەڕانەوەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمت پێبڵێین عليه الصلاة والسلام، ئەوەش لەبەرئەوەی اللە دەزانێت بەوەی سەرسەخترین دوژمنەکانی اللە و پێغەمبەرەکانی بریتیە لە شەیتان دواتریش بۆ بەشەر دەردەکەوێت بە شێوەی بەشەرێک وەکو ئەوان جا پێیان دەڵێت گوایە ئەو خۆی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمە، وە دەڵێت گوایە خۆی اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهانە! لەکاتێکدا ئەویش نیە هەرلەبەرئەوەش پێی دەوترێت مەسیحی درۆزن (المسيح الكذاب) لەبەرئەوەی مەسیحی حەق عیسای کوڕی مەریەم نیە وە بۆ مەسیح عیسای کوڕی مەریەمیش نیە قسەیەک بکات لەکاتێکدا حەق نەبێت بۆی، هەرلەبەرئەوەش لەڕۆژی زیندووبوونەوەی یەکەمدا لەوەڵامی پرسیارێکی پەروەردگاردا دەڵێت: { وإذ قال الله يا عيسى ابن مريم أأنت قلت للناس اتخذوني وأمي إلهين من دون الله قال سبحانك ما يكون لي أن أقول ما ليس لي بحق إن كنت قلته فقد علمته تعلم ما في نفسي ولا أعلم ما في نفسك إنك أنت علام الغيوب (116) ما قلت لهم إلا ما أمرتني به أن اعبدوا الله ربي وربكم وكنت عليهم شهيدا ما دمت فيهم فلما توفيتني كنت أنت الرقيب عليهم وأنت على كل شيء شهيد (117) إن تعذبهم فإنهم عبادك وإن تغفر لهم فإنك أنت العزيز الحكيم (118) } صدق الله العظيم [المائدة].

بەهەرحاڵ بەڕاستی ئیمام مەهدی ناصر محمد پێشوازی لە ڕێزدار شێخی بەڕێز (الزمان القدیم) دەکات وە وای دەبینم کەوا بەڕاستی ئەو پێشتر گفتوگۆی لەگەڵدا کردووین لە زەمانێکی قەدیمەوە بەر لەجەند ساڵێک، وەهەتا ئەگەر تەنانەت نکۆڵیش بکات جا ئەوە دەزانێت بەوەی کەوا دەیەوێت تۆپەکە بگەڕێنێتەوە بۆ گفتوگۆکردنی ئیمام ناصر محمد یەمانی، جا لەپاش ئەوە دەڵێین: جا دواتر هەمان وەڵامەکان دەبینی بەبێ گۆڕانکاری و گۆڕینەوە بۆ قسەی حەق وە حەقەکەشت بە ووردی و تێروتەسەلی بۆ باس دەکەین.

جا ئەگەر تۆ حەقت دەوێت ئەوا قسە لەسەر اللە مەکە تەنها حەق نەبێت، جا سەیری قسەکەی پێغەمبەری اللە موسا بکە عليه الصلاة والسلام: { حقيق على أن لا أقول على الله إلا الحق } صدق الله العظيم.[الأعراف:105].

جا کێ ئەوەی بۆ حەڵاڵ کردوون کەوا بەگومانەوە لەسەر اللە قسە بکەن لەلایەن خۆتانەوە جا خۆتان و ئومەتەکەشتان گومڕاو سەرلێشێواو کردووە؟ جا وەڵامی بانگەوازی حۆکم کردن بدەنەوە بۆ لای کتێبەکەی اللە ئەگەر ئێوە ڕاستدەکەن، وە بە بەڵگەی ئاشکراوە قسە بکەن لە محکەمی کتێبەکەی اللە هەروەکو چۆن ناصر محمد یەمانی دەیکات لەوکاتەی کەوا بەیانێکی حەق بۆ قورئان دەهێنێت لە خودی قورئانەوە نەوەک لەلایەن خۆمەوە وەکو تەفسیرەکەی تۆ بۆ ژمارەی هاوەڵانی ئەشکەوت، بەڵکو تۆ فەتواتداوە بۆ خەڵکی بەوەی کەوا ژمارەی ئەوان حەوتن جا لەپاش ئەوە دەڵێی ئەوان سێ براو دووبراو دووبرا بوون هەروەکو لە تەفسیرەکەتدا هاتووە بەم شێوەیە:


المشاركة الأصلية كتبت بواسطة الزمان القديم

سەبارەت بە ژمارەکە: { سيقولون ثلاثة رابعهم كلبهم ويقولون خمسة سادسهم كلبهم رجما بالغيب ويقولون سبعة وثامنهم كلبهم قل ربي أعلم بعدتهم ما يعلمهم إلا قليل فلا تمار فيهم إلا مراء ظاهرا ولا تستفت فيهم منهم أحدا }

هەروەکو قورئان بە ڕیزبەندیەکەیان باسی کردوون: ئەوان ژمارەیان 3 برا+ 2 برا +2 برا + سەگەکەیان بوون بەو مانایەی ژمارەکەیان بەتەواوی حەوتە هەروەکو ڕیزبەندیەکەیان لە قورئاندا هاتووە وەئەوەی چاک قوڵ ببێتەوە لە ژمارەکە درک بەڕاستیەکە دەکات کەوا لەهەواو ئارەزووی خۆمەوە نەموتووە بەڵکو لەوێدا شتانێک هەن کەوا هەندێک کەس دەیزانن و دەیشارنەوە لە کتێبدا خۆ ئەگەر خوێندنەوەکەم نەبووایە بۆ وتاری ئیمامەکەتان ئەوا ژمارەکەم پێ نەدەوتن وە ناشمەوێت لە مەسەلەی ژمارەکە زۆر ووردەکاری بکەم هەروەکو لەپێشتردا وتم جا وانازانم ئەم مەسەلەیە زۆر گرنگ بێت

جا لەپاشان ئیمام مەهدی ناصر محمد وەڵامت دەداتەوەو دەڵێم: ئەوە قسەی بەگومانی خۆتە لەکاتێکدا گومان هیچ سودێکی نیە لەزانینی حەقدا، وەئەی پیاو بەڕاستی بەڵگەکە دەبێت ڕوون بێت بۆ زانایانی ئومەت و موسڵمانان جا بەزانستێک بمدوێنە کەوا شک و گومان هەڵ نەگرێت ئەگەر تۆ لەوکەسانەی کەوا ڕۆچوون لەزانستی کتێبەکەی اللە دا، جا بەڵگە لە خودی کتێبەکەی اللە بهێنی لە ئایەتێکی تر بەو مەرجەی بەڵگەیەکی ئاشکرا بێت بۆهەمان ئایەتەکە نەوەک ئایەتێک بهێنی پاشانیش بەیان و ڕوونکردنەوەکەی بهێنی لەلایەن خۆتەوە! جا ئەوە بریتیە لە هۆکاری گومڕابوونی خۆتان و ئومەتەکەتان کەوا بریتیە لەقسە کردنەکەتان لەسەر اللە بە ڕایەکانی خۆتان لەلایەن خۆتانەوە هەتا ئەوکاتەی بەش بەش بوون بۆ چەند دەستەو مەزهەب وحزبێک وەهەموو حزبێکیش بەوەی خۆی لەلایەتی لەزانست خۆشحاڵە، لەکاتێکدا بەتاڵی هەڵبەستراوە تەنها ئەوەی بەدەسەڵاتی زانستی لای ڕەحمانەوە هاتووە نەوەک لەلایەن خۆیەوە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { إن عندكم من سلطان بهذا أتقولون على الله ما لا تعلمون (68) } صدق الله العظيم [يونس].

جا لەپاش ئەوە دەڵێین: جا کوا دەسەڵاتی زانستی ئاشکرا لەلایەن ڕەحمان و ڕەحیمەوە ئەی بەندەی اللە؟ جا لە اللە بترسەو مەڵێ: "بەڕاستی اللە ئایەت و نیشانەی بەڕاستدانەر بۆ دوژمنەکەی خۆی دەنێرێت". پاک و بێگەردی بۆ اللە ی مەزن و گەورە!! بەڵام من لەکتێبەکەی اللە نەمبینی بەوەی ئایەت و نیشانەکانی خۆی بنێرێت تەنها وەکو بەڕاستدانانێک بۆ بانگەوازی حەق نەبێت نەک بۆ بەڕاستدانانی بانگەوازی بەتاڵ، جا چەندە بوختان لەسەر اللە هەڵدەبەستن لەکاتێکدا فەتوای پێ نەداوە؟ جا شوێنی ئیمام مەهدی بکەوە ڕێنماییت دەکات بۆ ڕێگای ڕێک و ڕاست بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەق بۆ قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ جا ڕێنماییتان دەکەین پێی بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی بەدەسەڵاتی شایستەی سوپاسگوزاری.

وسلام على المرسلين والحمد لله رب العالمين..
براتان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــ

Admin
07-04-2022, 05:40 PM
-2-
ئیمام ناصر محمد یەمانی
11 - 08 - 1434 ک
20 - 06 - 2013 م
06:41 بەیانی
[ لمتابعة رابط المشاركـــــة الأصليّة للبيــــان ]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=104605#post_104605
ــــــــــــــــــــــ

ئاگاداربن زیادکردنی دەسەڵاتی زانست ئایەت و نیشانەیەکە بۆی لە ژیانەکەیدا وە هەڵکێشان بەجەستەش (واتە تێکنەچوونی جەستە) ئایەت و نیشانەیە بۆی لەدوای مردنەکەی ..

بسم الله الرحمن الرحيم، سەلامی اللە تان لەسەربێت خۆشەویستەکانم لەبەر اللە وە (الزمان القدیم)، من وای دەبینم کەوا فەتوا دەدات بەوەی اللە جەستەی پێغەمبەرەکانی هەڵنەکێشاوە (جەستەکانی ئەوانی نەپاراستووە لەتێکچوون) وە (الزمان القديم) فەتوا دەدات بەوەی جەستەی پێغەمبەرەکان لەدوای مردنیان تێکدەچێت وئێسکەکانیشیان ڕزیوو پڕوتوکاو دەبێت وەکو ئەوانەی جگە لەخۆیان جا پارچە وەرگیراوەکە لەفەتواکەی (الزمان القديم) وەردەگرین دەربارەی جەستەی پێغەمبەرەکان لەدوای مردنەکانیان، جا (الزمان القديم) بەم شێوەیە دەڵێت:


((بەڵام ئایا ئەگەری نیە ئەم روفاتانە ئەگەر وامان دانا بوونیان هەبێت هی نێردراو یان پێغەمبەرەکان بن بەڵام پێویست نیە کەوا هی هاوەڵانی ئەشکەوت بن کەوا لە قورئاندا باسکراون))

کۆتایی بەپارچە وەرگیراوەکە هات لەبەیانەکەی (الزمان القديم).

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەهدی وەڵامت دەداتەوەو ڕێز لە پێغەمبەرەکان دەگرێت بەحەق هەروەکو اللە ڕێزی لێناون لەدوای مردنەکەیان وە لە پێشەواو ئیمامە حەقەکانی کتێبەکەی اللە ش، جا ئەوان جەستەکانیان لەدوای مردنەکانیان تێک ناچێت و بۆگەن نابن نە ئێسکەکانیشیان ڕزیوو پڕوتوکاو دەبێت، ئەمەش تاکو بۆ (خەڵکی) ببێتە ئایەت و نیشانەیەک لە.دوای مردنیان تاکو دەستبگرن بەزانستەکەیان جا دەرانن مادام اللە جەستەکەی ئەوی هەڵکێشاوە لەدوای مردنەکەی (بە تێکنەچوون) جا ئەوە ئایەت و نیشانەیەکە کەوا بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەو هەڵبژێردراوە لەلایەن پەروەردگاری هەموو جیهانەوە وەبەڕاستی اللە دەسەڵاتی زانستەکەی زیادکردووە وە بەلاشەکەیشی هەڵیکێشاوە (واتە وایکردووە جەستەکەی تێکنەچێت لەدوای مردنی). هەر اللە ش ئەوکەسەیە کەوا داوای کۆمەکی و یارمەتی لێبکرێت..

جا سەیری ئەوکەسە بکە کەوا اللە کردی بە ئیمام بۆ نەوەی ئیسرائیل چۆن پێغەمبەرەکەی وەسفی بۆ کردوون بە وەسفێکی حەق لەژیانەکەی (بە زیاد کردنی دەسەڵاتی زانست، وەلەدوای مردنەکەیشی هەڵیکێشاوە بە جەستە- واتە بەتێک نەچوونی جەستەکەی-): { وقال لهم نبيهم إن الله قد بعث لكم طالوت ملكا قالوا أنى يكون له الملك علينا ونحن أحق بالملك منه ولم يؤت سعة من المال قال إن الله اصطفاه عليكم وزاده بسطة في العلم والجسم } صدق الله العظيم [البقرة:247].

جا زیادکردنی دەسەڵاتی زانست ئایەت و نیشانەیەکە بۆی لە ژیانەکەیدا وە هەڵکێشانی جەستەش ئایەت و نیشانەیە بۆی لەدوای مردنەکەی، جا جەستەی پێشەواو ئیمامە حەقەکانیش هیچ شتێک کاریگەریان لەسەر ناکات وەکو جەستەی پێغەمبەرەکان عليهم الصلاة والسلام، جا سەیری جەستەی سولەیمان بکە ئایا شتێک کاریگەری لەسەرکرد لەدوای مردنەکەی جا ئایا بوو بە جەستەیەکی تێکچوو تاکو ئەوان بزانن بەوەی ئەو مردووە؟ بەڵکو اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: { فلما قضينا عليه الموت ما دلهم على موته إلا دابة الأرض تأكل منسأته فلما خر تبينت الجن أن لو كانوا يعلمون الغيب ما لبثوا في العذاب المهين } صدق الله العظيم [سبأ:14].

وەئەی پرسیارکار (الزمان القديم)، من وات دەبینم بەوەی تۆ پشت بە وشە پێکچوەکان دەبەستی و ئەوەشت لەلا بەسە کەواتە دواتر لەوکەسانە دەبیت کەوا شوێنی ئایەتە پێکچووەکان (متشابە) دەکەون و وازیش لە ئایەتی محکەم دەهێنن، جا لەپاش ئەوە بەحەق فەتوات بۆ دەدەم و دەڵێم: ئاگاداربە ئەوە بەڕاستی بریتیە لە گومڕاییەکی دوور، بەڵکو حەقی پێکچوو بە وشەیەکی پێکچووە لە دەربڕین و مانادا.

وەئەی پیاو ڕەوانەکردنی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم عليه الصلاة والسلام هێما کراوە بە (دابة) لەبەرئەوەی ڕەوانەکردنەکەی لە نهێنیەکانی کنێبەکەی اللە و مەرج و نیشانە گەورەکانە، وەبەڵێ ڕوحەکەی لەئاسمانەوە دادەبەزێت لەلایەن بەدیهێنەرەکەیەوە پاشان اللە جەستەکەی زیندوو دەکاتەوە لە تابوتی سەکینەدا هەرلەبەرئەوەش هێماکراوە بە (دابة) بۆ زیندوو بوونەوەکەی بۆ دەرچونەکەی لە تابوتی سەکینەوە لە ناخی (حمة) لە زەویدا جا بەزیندوویی دەردەچێت و لەسەر زەوی ڕێدەکات (يدب) هەرلەبەرئەوەش هێمای بۆکراوە بە (دابة) بەهۆی گەڕانەوەکەی بە زیندوویی کەوا ڕێدەکات لە زەوی لەبەرئەوەی دواتر ئەو بەزیندوویی دەردەچێت جا ڕێدەکات لەسەر ڕووی زەوی برایە بەڕێزەکەم، وەهەموو ئەوەی ڕێدەکەن (يدب) پێیان دەوترێت (دابة) جا لەپاشان جۆری ئەم (دابة) یە دێت جا ئایا ئەوە لە نەوەی ئینسانە یان حەیوان، جا قسەکان مەشێوێنە لە شوێن و مەبەستەکەی خۆی خۆشەویستەکەم لەبەر اللە وە لە سوپاسگوزاران بە بەوەی کەوا اللە قەدەری دروستکردنەکەتی لە ئومەتی ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو داناوە لە ئومەتێکی دیاریکراو لە كتێبی ئامادەبووەکان بۆ زیندووبوونەوەی یەکەم ئەم شاهێدانە، وەلە سوپاسگوزاران بە بەوەی اللە ئاگاداری کردی بەسەر دۆزینەوەی بانگەوازەکەی مەهدی چاوەڕوانکراو لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن تاکو ببیت بە یەکێک لەبەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە هەڵبژێردراوەکان لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن، جا چەندە گەورەیە پەشیمانی ئەوانەی ئاگاداربوون بەسەر بانگەوازەکەی مەهدی ناصر محمد یەمانی لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن و شوێنی حەقی لای پەروەردگارەکەشیان نەکەوتن!!

وەبەڕاستی ئەو کاتەی خۆم و کاتی بەسەرخەرەکانیشم پێدای کەوا شایەنت بوو بارک اللە فیک، جا کاتەکەت بەفیڕۆ مەدەو زۆر لەبەیانە حەقەکانی زکری کتێبەکەی اللە ووردبەرەوە تاکو اللە نورەکەت بۆ تەواو بکات جا بۆت ڕوون دەبێتەوە بەوەی ناصر محمد یەمانی بەحەق قسە دەکات وە ڕێنمایی دەکات بۆ ڕێگای ڕاست، وە لەو کەسانە بە کەوا دەڵێن: { ربنا أتمم لنا نورنا واغفر لنا إنك على كل شيء قدير } [التحريم:8].

وەهەوڵ و کۆشش بکە لەگەڕان بەدوای حەقدا تاکو شوێنی بکەوی جا لەپاش ئەوە اللە هیدایەتت دەدات بۆ لای حەق تاکو بەهانەو حوجەت نەبێت لەسەر پەروەدگارەکەت مادام بەدوای حەقدا دەگەڕێی تا شوێنی بکەوی، جا ئەوکاتە حەقە لەسەر حەق هیدایەتت بدات بۆ ڕێگاکانی حەق لەهەموو مەسەلەیەکدا. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { والذين جاهدوا فينا لنهدينهم سبلنا } صدق الله العظيم [العنكبوت:69].

وەئەگەر تۆ بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێی تاکو شوێنی بکەوی ئەوە پێویستە هەرکاتێک کەوا دۆڕای لەمەسەلەیەکدا لەپاش ئەوە دان بنێی، جا دەڵێی: جا دان دەنێم بەوەی کەوا حەقە تێیداو لەگەڵ ئیمام ناصر محمد یەمانیە. بەڵام تۆ پشتی لێهەڵدەکەی تاکو فەرامۆشی بکەین، جا بەڕاستی فەرامۆشمان کرد، وەبەهەمان شێوە دواتر فەتواکەت فەرامۆش دەکەین دەربارەی لاشەی پێغەمبەرەکان بەوەی کەوا لەدوای مردنەکەیان تێکدەچن و بۆگەن دەبن و ئێسکەکانیشیان ڕزیوو پڕوتوکاو دەبێت، جا ئاگاداربن نێردراوو پێغەمبەرەکان و مەهدی چاوەڕوانکراو لە ڕیزی ئەو بونەوەرانەن (دواب) کەوا لە ڕەگەزی بەشەرن جا حەق بەهەڵەدامەنێ اللە هیدایەتت بدات جا لە اللە بترسەو بزانە بەوەی اللە دەزانێت بەوەی لەناختدایە جا ووریاو هۆشداری بە، وە دەشزانم اللە زۆر لێخۆشبوو میهرەبانە بۆ ئەوەی تۆبە دەکات و دەگەڕێتەوەو ملکەچ دەبێت بەدڵسۆزی بۆ لای وە خراپترینی بونەوەرەکانیش (الدواب) لە محکەمی کتێبدا ئەو کەڕو ڵاڵانەن کەوا تێناگەن و عەقڵیان بەکارناهێنن جا لەوانە مەبە. اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی:ْ { إن شر الدواب عند الله الصم البكم الذين لا يعقلون ( 22 ) ولو علم الله فيهم خيرا لأسمعهم ولو أسمعهم لتولوا وهم معرضون } صدق الله العظيم [الانفال].

ئایا نابینی کەوا قسە دەکات دەربارەی بونەوەرەکان (الدواب) لەبەشەر؟ جا لەچاکترینی بونەوەرەکان بە لە خاوەن ژیری و هۆشمەندە بیرمەندەکان ئەوانەی کەوا وورد دەبنەوە لەقسەو گوفتار جا شوێنی چاکترینی دەکەون لەدوای بیرکردنەوە بە عەقڵ، وەلەو کەسانە مەبە کەوا شوێنکەوتەی کوێرانەن بەڵکو بیربکەوە لە هەموو شتێک کەوا باوک و باپیرانت لەسەری بوونە کە ئایا عەقڵ و مەنتق قبوڵی دەکات؟ وە شوێنی فەتواکەی شەیتان مەکەوە جا پێت بڵێت بەڵکو باوک و باپیرانت زاناترو داناترن جا ئەوکاتە لە نەزان و نەفامان دەبیت، وە بشزانە بەوەی اللە دواتر دەربارەی بیستن و بینینەکەت و تێگەیشتنەکەت لێت دەپرسێتەوە کەوا چۆن شوێنی ئەوە کەوتی عەقڵەکەت قبوڵی ناکات و دڵەکەشت بۆلای ئۆقرە ناگرێت. اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: { ولا تقف ما ليس لك به علم إن السمع والبصر والفؤاد كل أولئك كان عنه مسئولا (36) } صدق الله العظيم [الإسراء]

وسلام على المرسلين والحمد لله رب العالمين..
براتان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــــــ