المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : بەڵێ من دوو ونبوونم هەیە غيبتين یەکێکیان گەورەترە لەوی تر



Admin
03-04-2022, 10:36 PM
- 1 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
02 - 09 - 1430 کۆچی
23 - 08 - 2009 زایینی
01:09 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=5720#post_5720
ــــــــــــــــــــــ

بەڵێ من دوو ونبوونم هەیە (غيبتين) یەکێکیان گەورەترە لەوی تر..


السلام عليكم ورحمة الله وبركاته..
نعلم ان الائمة عليهم السلام معصومون بالعصمة التكوينية فما رأيكم انتم بهذا الموضوع؟
ونعلم ان الامام عليه السلام يعلم انه امام منذ ضغره هل انت تعلم انك امام ام ماذا؟
نعلم ان الامام مولود وقد غاب هل انت مولود ام ولدت ؟
الامامة محصورة في ولد الامام الحسين هل انت من ولد الامام الحسين عليه السلام؟
ارجو الرد على اسئلتي حصريا من قبل الاخ ناصر محمد اليماني هذا ولكم فائق شكري وتقديري
والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته

بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..

برای بەڕێزم؛ پێشتر فەتوامان داوە بەحەق بەوەی هیچ بەشەرێک نیە مەعسوم بێت لە هەڵە لە ژیانەکەی اللە ش لەوكەسە خۆش دەبێت کەوا تۆبە دەکات و دەگەڕێتەوەو ملکەچ دەبێت بەدڵسوزی بۆی، وەنەمبینی لەکتێبدا کەسێک هەبێت لە ناو هەموو خەڵکی مەعسوم بێت لەهەڵە تەنانەت بۆ یەکجاریش بێت لە ژیانەکەی بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَوْ يُؤَاخِذُ اللَّـهُ النَّاسَ بِظُلْمِهِم مَّا تَرَكَ عَلَيْهَا مِن دَابَّةٍ} صدق الله العظيم [النحل:61].

جا لەم ئایەتەدا ئەم فەتوایەتان بەحەق بۆ دەردەهێنم بەوەی عیسمەت بۆ اللە یە وەهەتا تەنانەت هەموو فریشتەکانیش دەیانبینم بەوەی هەڵەیەکی گەورەیان ئەنجامداوە لەکتێبدا، ئەمەش بەهۆی ئەم قسەیان: {قَالُوا أَتَجْعَلُ فِيهَا مَن يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاءَ} صدق الله العظيم [البقرة:30].

وەئەو هەڵەیەی کەوا ئەنجامیان دا لەبەرامبەر پەروەردگارەکەیان بەهۆی ئەوە بوو کەوا ئەوان زاناتر نین لە اللە تاکو ئەوە بڵێن لەبەرامبەر پەروەردگارەکەیان بە ناحەق، هەروەکو بڵێی ئەوان زاناترن لە اللە! ئەمەش هەڵەیەکی گەورەیە لەلای اللە وە فریشتەکان درکیان بەوە نەکرد تەنها لەوکاتەی اللە پێی وتن: {أَنبِئُونِي بِأَسْمَاءِ هَـٰؤُلَاءِ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ} صدق الله العظيم [البقرة:31]،

جا سەیری فەرموودەکەی اللە ی پایەبەرز بکەن: {إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ} صدق الله العظيم.

جا فریشتەکان زانیان بەوەی ئەوان هەڵەیان کردووە لەبەرامبەر پەروەردگارەکەیان لەبەرئەوەی ئەوان زاناتر نین لە اللە، هەرلەبەرئەوەش وتیان: {قَالُوا سُبْحَانَكَ لَا عِلْمَ لَنَا إِلَّا مَا عَلَّمْتَنَا ۖ إِنَّكَ أَنتَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

وە لە کتیێبدا نەمبینی کەس مەعسوم بێت لەهەڵە بەتەنها یەک کەس نەبێت ئەویش ئەو کەسەیە کەوا هیچ کەس و شتێک هاوشێوەی ئەو نیە؛ کەوا بریتیە لە اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان.

وەهەرچی ئەم پرسیارەتە کەوا دەڵێی: "ئایا ناصر محمد یەمانی لە بچوکیەوە دەزانێت بەوەی مەهدی چاوەڕوانکراوە؟". جا ئەوە بەتەنها هەستێک بووە لە دڵمدا لەوکاتەی تەمەنم نزیکی بیست ساڵ دەبوو یان بەکەمێک زیاتر، بەڵام من پەنام دەگرت بە اللە لەترسی ئەوەی نەوەک ئەمە وەسوەسەیەک بێت لەلایەن شەیتانی نەفرەتلێکراوەوە لەبەرئەوەی شەیتانەکان وەسوەسە دەکەن لە ناخی زۆرێک لە خەڵکی بەوەی ئەوان مەهدی چاوەڕوانکراون ئەمەش تاکو لەسەر اللە قسە بکات لەکاتێکدا ناشزانێت. وەمن ئەوکاتە فەتوام نەداوە بۆ خەڵک بەوەی من مەهدی چاوەڕوانکراوم تەنها لەدوای ئەوەی لەلایەن اللە وە فەتواکە هات بۆ بەندەکەی بەحەق، وە اللە بەڵگەی بەڕاستدانانەکەمی بۆ ئەوەی بانگەشەی بۆ دەکەم کرد بەوەی دەسەڵاتی زانستەکەمی زیاد کرد بەسەر سەرجەم زانایانی ئوممەتدا جا هەرگیزاو هەرگیز هیچ یەکێک گفتوگۆم لەگەڵدا ناکات بەقورئان ئەوا لەم کاتەدا هەر من بەسەریدا زاڵ دەبم بەدەسەڵاتی زانستی ڕوون و ڕاشکاوی بە بەڵگەوە جا ئەوە بریتیە لە بەڵگەی هەڵبژاردن بۆ پێشەوایەتی و سەرکردایەتی بە فەرمانی اللە بۆ موسڵمانان.

وەسەبارەت بە وون بوونەکان سوێند بە اللە من قسە ناکەم تەنها بە حەق نەبێت، وەبەڵێ من دوو وون بوونم هەیە یەکێکیان گەورەترە لەوی تر له کەس و کارو شوێنەکەم بەڕەچاوکردنی بارودۆخی کەسی خۆم کەوا حەزناکەم جارێکی تر باسی بکەم، گرنگ ئەوەیە ئەوان زانیان بەوەی لەدوای ون بوونەکەی یەکەم من لە کوێم لە زەویدا جا لەناکاو بۆیان دەرکەوت بەوەی من لە عێڕاقم لەدوای ئەوەی منیان لە کەناڵێکی ئاسمانی عێڕاقیدا بینی لەمیانەی جەنگە دوژمنکاریەکەی ئەمریکا لەسەر سوفیانی، جا چومە ناو عێڕاق بەکەمێک پێش جەنگەکە بە هەفتەیەک تەنها وەبەڕاستی شان بەشانی صدام حسین وەستام بۆ بەرگری کردن لەموسڵمانان و زەوی و ئابڕوویان وەنەشم دەزانی ئەو سوفیانیە بەڵام ناپاکەکان ناپاکیان لە موجاهیدەکان کرد کەوا لەدوایاندا دەیانکوشتن بەوەی ناچاریان کردن لەسەر پاشەکشە کردن.

بەهەرحاڵ بەڕاستی کەس و کارەکەم و ئەوانەی منیان دەناسی لە هاوڕێ و برادەرەکانم وە لەوەی منی دەناسی لەهۆزەکەم و هۆزەکانی تر هەموویان وا گومانیان برد بەوەی من کوژراوم لە عێڕاق پاشان لەناکاو دەرکەوتنی منیان بینیەوە لەیەمەن لەدوای وون بوونەکەی دووەم، جا هەردوو وون بوونەکە کۆتایی پێهات فەرمانەکانیش هەر بۆ لای اللە دەگەڕێنەوە. وە پێشریش نەخشەو پلانم بۆیان دانەنابوو سوێند بە پەروەردگاری هەموو جیهان، بەڵام هەردوو وون بوونەکە بە قەدەرو کاتێکی دیاریکراو بوو لە دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی اللە.

وەهەرچی سەبارەت بە ڕەچەڵەکەکەمە جا ئەوە من لەنەوەی ئیمام حوسێن کوڕی عەلی کوڕی ئەبو تاڵیبم دروودو سڵاویان لێبێت.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان
براتان ئیمام ناصر محمد یەمانی.
____________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=5720

Admin
05-04-2022, 09:18 PM
- 2 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
06 - 04 - 1430 کۆچی
02 - 04 - 2009 زایینی
10:34 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=5737#post_5737
ــــــــــــــــــــ

گەشتەکانی ئیمام بۆ عێڕاق و سوریاو پەیوەندیەکانیان بەهەردوو وون بوونە گەورەکەو بچوکەکە..

بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر،وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان، لەدوای ئەمە..

ئەی (علم الجهاد)؛ ئەی ئەوکەسەی بوێری بوختان کردن دەکەی لەسەر پەروەردگاری بەندەکان! وەفەتوا دەدەی بەوەی ناصر محمد یەمانی بریتیە لەو سوفیانیەی کەوا خێری پێوە نەبوو بۆ بەندەکان و وڵات؟ ئایا لە اللە ناترسی بەوەی لەناوت ببات هەروەکو چۆن سەمودو عادو فیرعەونە توندو تۆڵەکانی لەناو برد؟ وە اللە بۆ تۆو هاوشێوەکانی تۆش لە بۆرسە دایە، وە ئێمەش هەر بەسەرتاندا زاڵ دەبین و بەسەریشتاندا سەردەکەوین وەکو بەڕاستگەڕانێک بۆ بەڵێنە حەقەکەی اللە: {فَإِنَّ حِزْبَ اللَّـهِ هُمُ الْغَالِبُونَ} صدق الله العظيم [المائدة:56].

وە (علم الجهاد) و هۆزەکەی (أحمد الحسن اليماني) تاغوتیان کردووە بە یاوەرو پاڵپشت لەجێگای اللە، وە وێنەیان وەکو وێنەی جاڵجاڵۆکەیە کەوا ماڵێک دروست دەکات لەکاتێکدا فشۆڵترین و لاوازترین ماڵ ماڵی جاڵجاڵۆکەیە ئەگەر بیانزانیبووایە، وە (علم الجهاد) لەنەوەی یەهود (أحمد الحسن اليماني) کردووە بەخۆشەویستی خۆی لەبەرئەوەی درۆو بوختان هەڵدەبەستێت لەسەر اللە وەکو خۆی، وە (أحمد الحسن اليماني) دەڵێت گوایە چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەو ئیمام مەهدیە کردووە کەوا اللە هیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووە ئەوکەسەی کەوا هەڵبژێردراوە لەلایەن ئەوانەی گومڕاو سەرلێشێواو بوونە لە شیعە بەر لە سەدان ساڵ؛ بەڵکو تۆ ئەی (علم الجهاد) دەزانی بەوەی (أحمد الحسن اليماني) بوختانکارێکی درۆزنە هەرلەبەرئەوەش کردووتە بەخۆشەویستی خۆت، وەچەندە هەوڵیشتدا ناصر محمد یەمانی مەیلی بەلاتدا بچێت تاکو درۆو بوختان هەڵببەستێت لەسەر اللە بەناحەق، خۆ ئەگەر من مەیلم بەلاتدا چوو ئەگەر شتێکی کەمیش بێت ئەوا ئەوکاتە من دەکەی بەخۆشەویستی خۆت بەڵام اللە ئەو کەسەیە کەوا من جێگیرو ڕاوەستاو دەکات لەسەر ڕێگای ڕاست و دروست.

هەرچی ئێوەنە ئەی گەلی بوختانکارە نەفرەتلێکراوەکان، وێنەتان لەهەرکوێ بێت و له هه‌رکوێ بژین، ده‌بێت ده‌ستگیر بکرێن و بکوژرێن.

بەڵام ئیمام مەهدی شوێنی درۆو هەڵبەستراوەکانتان ناکەوێت هەر لەبەرئەوەش بووم بەمایەی توڕەیی ئێوە! جا لەوەولاترچن هیچ پێویستیەکم بە ڕازی بوونەکەتان نیە اللە شایستەترە بەوەی ڕازی بکەی وە وەکو ئێوە من بوێری ئەوە ناکەم لەسەر اللە قسە بکەم لەکاتێکدا نەزانم، وەسوێندیش دەخۆم بە اللە ی گەورەی چاکەکاری میهرەبان پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و عەرشی گەورە ئەوەی بەهەشتی دروستکردووە جا بەڵێنی پێ بە چاکەکارەکان داوە وە ئاگریشی دروست کردووە جا بەڵێنی پێ بە بێباوەڕەکان داوە؛ بەڕاستی من فەتوا حەقەکەم لەلایەن پەروەردگارەوە پێ گەیشتووە لەڕێی ڕوئیای حەقەوە بەوەی سوفیانی بریتیە لە صدام حسين مەجيد اللە ش لەسەرئەوەی دەیڵێم شاهێدو وەکیلە، وەئەوەی درۆو بوختان هەڵببەستێت لەسەر اللە بەناحەق جا ئەوە لە سوتەمەنی دۆزەخە ئەو ڕۆژەی دەوترێت ئایا پڕ بوویت ئەویش دەڵێت زیاتر هەیە؟.

وەبەهەمان شێوە ڕوئیا حەقەکەمان بۆ ڕاگەیاندن بەر لەوەی سوفیانی کۆتایی پێ بێت جا ئەوەمان بۆ لە ئینتەرنێتی جیهانی ڕاگەیاندن بەوەی صدام حسین کۆتایی پێهات و خێریش لە صدام نەبوو بەگوێرەی فەتوا حەقەکە لە ڕوئیاکەدا، وە بوێری ئەوە ناکەم درۆو بوختان هەڵببەستم لەسەر ئەوەی صدام سوفیانیە ئەگەر اللە بەوە فەتوای بۆ نەدابام لەڕێگای ڕوئیای حەقەوە دەربارەی ئەوکەسەی قسە ناکات بەهەواو ئارەزوو وە شەیتانیش بۆی نیه خۆی بخاتە سەر کەسایەتی ئەو کە محمد پێغەمبەری اللە یە دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی؛ بەڵکو مەهدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی شان بەشانی صدام حسین لەدژی الأبقع والأصلع و بۆشی بچوک و شەیتانە بەشەرەکان ئەوانەی کەوا ستەمکارترن لەسوفیانی صدام حسین، وە پێشی دەوترێت سوفیانی لەبەرئەوەی لە نەوەی معاویەی کوڕی ئەبو سوفیانە جا ئەوەتان بریتیە لە صدام حسین مەجید.

وەلەدوای چونە ژوورەوەم بۆ عێڕاق بەر لە دەستدرێژیە دوژمنکاریە ئەمریکیەکە بە هەفتەیەک بۆم ڕوون بوویەوە بەوەی صدام ستەمکارە وە زانیم دواتر اللە یەکێکی لەخۆی ستەمکارترو سەرکەشتری بەسەردا زاڵ دەکات بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَكَذَٰلِكَ نُوَلِّي بَعْضَ الظَّالِمِينَ بَعْضًا بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ ﴿١٢٩﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].

وەسەرەڕای ئەوەی لەناخی خۆمدا وتم: ئەی پەرستراوەکەم من نەهاتوومە بۆ عێڕاق لەپێناو صدام؛ بەڵکو لەپێناو برایە موسڵمانەکانم بۆ جیهادکردن لە پێناوی تۆ! بەهەرحاڵ ڕۆیشتم بۆ سوریا لەپێناو پێشوازیکردن لەو موجاهیدانەی کەوا لەناوچەو شوێنە جیاوازەکان دەهاتن لە دەوڵەتەکانی جیهان جا سەردانی دیمەشقم کرد بەڵام من لەناکاو بە کەوتنی بەغدادم زانی لەدوای جێهێشتنی عێڕاق ڕاستەوخۆ بە نزیکەی دوو ڕۆژ، وەسەرەڕای ئەوەش لەگەڵمدا کۆمەڵێک لە موجاهیدەکان گەڕانەوە کەوا دەمانویست جیهاد بکەین لەدژی یەهودو پاڵپشت و یاوەرەکانیان بەسەرکردایەتی بۆشی بچوک و ئەوانەشی کەوا پشتگیریان کردن بەسەرکردایەتی بۆشی بچوک و ئەوەشی پاڵپشت و هاوسۆزیان بوو بەڵام بەداخەوە ڕێگایان لێگرتین لە سنورەکانی سوریاو وتیان ئێستا کەس ناچێتە ناو عێڕاق تەنها ئەوەی عێڕاقی بێت، جا ئێمەش پێمان وتن: لەبەرچی؟ ئەوانیش وتیان: فەرمانی ئەمریکیە! جا زانیم بەوەی سوریا ملکەچ و لاوازبووە، وە پەیامیشم بۆ ئەسەد نارد بەڵام وەڵامی داواکاریەکەمی نەدایەوە تاکو بیسەلمێنێت شێرە، جا لەپاش ئەوە گەڕامەوە بۆ یەمەن.

وەلەدوای گەڕانەوەکەم لەیەمەن وون بوونە بچوکەکەم دەستی پێکرد لەدوای گەورەکە، جا لەپاش ئەوە وون بوونە کۆتاییەکە کۆتایی پێهات لەماوەی چەند کاتێکداو صدامیش دەست بەسەرکرا جا ئەوە زۆر خەفەتباری کردم هەروەکو بڵێی عێڕاق لەم ڕۆژەدا شکستی هێنابێت جا خەفەتباریەکە لەدڵمدا تازە بوویەوە، بەڵام اللە لەدوای ئەوە فەتوای بۆ دام بەوەی صدام حسین بریتیە لە سوفیانی لەڕێی محمد - دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی -وەبەوەی صدام کۆتایی پێهات وە خێریش لە صدام نەبوو، وە لەدوای ڕوئیاکە بە چەند مانگێک لەسێدارە درا، ئێمەش هەر هی اللە ین و هەر بۆلای ئەویش دەگەڕێینەوە، بەڵکو اللە لێی خۆشبێت و ڕەحمی پێبکات و تۆبەو گەڕانەوەکەی لێوەرگرتبێت ئەگەر گەڕابێتەوەو ملکەچ بووبێت بەدڵ و بەگیان بەڕاستی پەروەردگارەکەم زۆر لێخۆشبوو میهرەبانە.

وەئەی (علم الجهاد؛ لەنەوەی یەهود) من دەتبینم هەوڵ و کۆشش دەکەی بۆ گومڕاکردنی بەندەکان، وەمنی مەهدی چاوەڕوانکراوی حەق لەبۆرسەدام بۆت بەئیزنی پەروەردگاری بەندەکان وە هێشتا فەتوام بۆ خەڵکی نەداوە دەربارەی تۆ، دواتریش لەتۆوە درۆو بوختانی گەورە دەبیستن، وە بەهەمان شێوە هەموو کەسێکیش هان دەدەی کەوا بانگەشەی مەهدیەت دەکات بەناحەق لەبەرئەوەی تۆ دەزانی کەس بانگەشەی ئەوە ناکات مەهدی چاوەڕوانکراوە تەنها ئەوەی شەیتانی نەفرەتلێکراو دەستی لێدەوەشێنێت وەهەرگیزیش اللە دەسەڵاتی زانستەکەی زیاد ناکات تاکو ببێتە بەڵگەی خەلافەت و سەرکردایەتی؛ بەڵکو شوێنی فەرمانی شەیتان دەکەوێت جا قسە دەکات لەسەر اللە بێ ئەوەی بزانێت، وەبەهەمان شێوە ناصر محمد یەمانی ئەگەر اللە دەسەڵاتەکەی بەزانستی بەیانی قورئان زیاد نەکات جا هەر زانایەک بێت گفتوگۆی لەگەڵدا بکات ئەوا هەر ئەو بیبەزێنێت بەحەق، یان ئەوەتا کاتێک زانایانی ئوممەت منیان بەزاند بە زانستێک کەوا چاکتر ڕێنمایی بکات لە زانستەکەی من و لەڕووی کرداروگوفتارەوە باشتر بێت.

جا ئەگەر زانایانی ئوممەت لە موسڵمانان و نەصاراو یەهود وەکو هاوشێوەکانی تۆ بەسەر ئیمام ناصر محمد یەمانیدا زاڵ بوون بە زاستێک کەوا چاکتر ڕێنمایی بکات لە بەڵگەو دەسەڵاتە ئاشکراکەی من جا ئەوە ئەی گەلی سەرجەم بەسەرخەرەکان بۆتان ڕوون دەبێتەوە بەوەی ناصر محمد یەمانی وەکو ئەو مەهدیانەیە کەوا زیانی شەیتانەکان دەستیان لێوەشاندوون جا ئەوکاتە شوێنم مەکەون و نەفرەتم لێبکەن بە نەفرەتێکی گەورە، وە ئەگەر بۆ ئەوانەی کەوا بەدوای ڕاستیدا دەگەڕێن ڕوون بوویەوە بەوەی اللە بەدەسەڵاتی زانست پشتگیری لە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی کردووە جا هەر زانایەک گفتوگۆی لەگەڵدا بکات لەمەحکەمی قورئانی گەورەو ئەویش بەزاندی و بەسەریشیدا زاڵ بوو بەحەق بەدەسەڵاتی زانست، جا بەڕاستی اللە بەمە باوەڕو جێگیربوونتانی زیادکردووە وە بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە زانیوتانە بەوەی ئەو ئیمام مەهدیەی بانگەواز دەکات بۆ ڕێگای حەق و ڕێنمایی دەکات بۆ ڕێگای ڕاست بریتیە لە مەهدی چاوەڕوانکراوی بەسەرخەر بۆ محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی؛ ئیمام ناصر محمد یەمانی، وەبۆ هەموو بانگەوازێکیش بەڵگەو دەسەڵاتی زانست و بەیانی حەقی قورئان هەیە، وە حیکمەتە حەقەکەشتان بۆ ڕوونبوویەوە لە -تواطؤ- ڕێککەوتنەکە لە ناوەکەم بۆ ناوەکەی محمد لە ناوەکەی باوکمدا (ناصر محمد) تاکو ناوەکە هەواڵ و ئاڵای بانگەوازەکە هەڵبگرێت ئەمەش لەبەرئەوەی هیچ پێغەمبەرێکی تازە نیە لەدوای دواهەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکان پێغەمبەری نەخوێندەواری ئەمین ئەوەی کەوا اللە بە ڕەحمەت بۆ هەموو خەڵکی جیهان لە مرۆڤ و جن ڕەوانەی کردووە کە بریتیە لە محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارە پاکەکەی.

وەدەشتبینم ئەی (راية الجهاد؛ زانستی شەیتانی نەفرەت لێکراو) درۆو بوختانمان لەسەر هەڵدەبەستی بەناحەق وە دەڵێی گوایە من شوێنی فەرموودەکانی سوننەتی نەبەوی ناکەوم تەنها ئەوەی ڕێکدەکەوێت لەگەڵ قورئانی گەورە! بەدرۆکردن و بوختانەوە؛ بەڵکو من شوێنی هەموو ئەم فەرموودە نەبەویانە دەکەوم کەوا لەگەڵ قورئاندا ڕێک دەکەون وەبەهەمان شێوە ئەم فەرموودانەی کەوا دژو پێچەوانەی قورئانیش نین خۆ ئەگەر بەڵگەیەکی بۆ نەبێت لە قورئان ئەوا من کوفری پێناکەم، پەناش دەگرم بە اللە بەوەی لە نەزانان بم لەوانەی جیاوازی دەکەن لەنێوان اللە و پێغەمبەرەکەی جا باوەڕ بەهەندێکی کتێب دەهێنن و کوفریش بەهەندێکی دەکەن؛ جا باوەڕ بەقورئان دەهێنن و کوفریش بەم سوننەتە حەقە نەبەویە دەکەن کەوا لەلایەن اللە وە هاتوون بۆ ئەوەی بەیانی هەندێک لەئایەتەکانی قورئان زیاتر بکەن بۆ موسڵمانان، جا چۆن درۆو بوختانمان لەسەر هەڵدەبەستی ئەی (راية الجهاد؛ زانستەکەی شەیتانی نەفرەتلێکراو)؟ خۆ ئەگەر ئەوانەی بەدوای ڕاستیدا دەگەڕێن بگەڕێنەوە بۆ بەیانەکانی ئیمام ناصر محمد یەمانی لە ماڵپەڕەکەم (ماڵپەڕی ئیمام ناصر محمد یەمانی) ئەوا دەتاندی بەوەی من تەنها کوفر بەم فەرموودانە دەکەم کەوا بە دژو پێچەوانە هاتوون لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە، ئەمەش لەبەرئەوەی من دەزانم فەرموودە حەقەکان لە سوننەتی نەبەویدا لەلایەن اللە وە هاتوون هەروەکو چۆن ئەم قورئانە گەورەیە لەلایەن ئەوەوە هاتووە، بەڵام اللە بەڵێنی بەموسڵمانان نەداوە فەرموودەکانی سوننەتی نەبەوی بپارێزێت لەتەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن هەرلەبەرئەوە اللە قورئانی گەورەی پارێزراوی لەتەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن کردووە بە سەرچاوەو دادوەر بۆ ئەوەی کەوا زانایانی فەرموودە جیاوازو ناکۆکن لە فەرموودەکانی سوننەتدا، هەرلەبەرئەوە اللە فەرمانی پێکردوون بەوەی قورئان بکەن بە سەرچاوە بۆ ئەوەی کەوا زانایانی فەرموودە دەربارەی جیاوازو ناکۆکن وە فەرمانی پێنەکردوون بەوەی هاوتاو بەراووردی ئایەتە پێکچووەکان (موتەشابیهـ) ـەکانی قورئانی بکەن ئەو ئایەتانەی کەس بە لێکدانەوەکانیان نازانێت تەنها اللە نەبێت؛ بەڵکو فەرمانی پێکردوون بە گەڕانەوە بۆ لای قورئان جا ووردببنەوە لەم ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکرایانەی کەوا دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ن، وەئەگەر فەرموودە نەبەویەکەش لەسوننەتی نەبەویدا لەلایەن جگە لە اللە وە هاتبێت بە بوختان لەسەر پێغەمبەرەکەی جا ئەوا اللە فێری کردوون بەوەی دواتر ئێوە لەنێوان ئەوو نێوان ئەوەی کەوا هاتووە لە مەحکەمی قورئانی گەورەدا جیاوازی و دژایەتیەکی زۆر هەیە لەبەرئەوەی حەق و بەتاڵ هەموو کات کەم و کورتن وە ڕەوانیە بەوەی کەموکورتی هەبێت لەنێوان سوننەتی نەبەوی و مەحکەمی قورئانی گەورە، ئەمەش لەبەرئەوەی فەرموودە حەقەکانی سوننەتی نەبەویش لەلایەن اللە وە هاتوون بۆ ئەوەی بەیانی قورئان زیاتر بکات نەک بۆ ئەوەی کەم و کورت بێت لەگەڵ مەحکەمە ڕوون و ئاشکرایەکەی، وەبەڕاستی محمد پێغەمبەری اللە فەتوای بۆ داون- دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - بەوەی قورئان و وێنەو هاوشێوەکەی ئەوی پێدراوە، وەکو محمد پێغەمبەری اللە فەرموویەتی دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی: [ألا إنّي أوتيتُ القرآن ومثله معه] صدق محمدٌ رسول الله صلَّى الله عليه وآله وسلَّم

وەسوێندیش دەخۆم بە اللە ی مەزن و بڵندو گەورە من دڵنیام بەم فەرموودەیە هەروەکو پلەی دڵنیاییەکەم بە قورئانی گەورە، ئایا دەزانن لەبەرچی؟ ئەمە لەبەرئەوەی من هەمان فەتواکەم بینی لە پەروەردگاری هەموو جیهانەوە لە مەحکەمی قورئانی گەورە بەوەی فەرموودەکانی سوننەتیش لەلایەن اللە وە هاتووە تەنها ئەوە نەبێت کەوا اللە فەتوای بۆ داون بەوەی فەرموودەکانی سوننەتی نەبەوی پارێزراو نین لە تەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن وەفەرمانی پێکردوون بەوەی مەحکەمی قورئانی گەورەی پارێزراو لەتەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن بکەن بە دادوەرو سەرچاوەی حەق، وە اللە فێری کردوون بەوەی کاتێک گەڕانەوە بۆ قورئان بۆ ئاشکراکردنی فەرموودە مەدسوسە هەڵبەستراوەکان لە سوننەتی نەبەوی جا ئەگەر فەرموودە نەبەویەکە هەڵبەستراو بێت و لەلایەن جگە لە اللە وە هاتبێت ئەوا دواتر ئێوە دەبینن لەنێوانی ئەوو نێوان مەحکەمی قورئانی گەورەدا جیاوازی و دژایەتیەکی زۆر هەیە، وە حەق و بەتاڵیش هەمیشە کەم و کورتن لەگەڵ یەکتری وە اللە ئەم فەتوایەی لە ئایەتە مەحکەمەکانی قورئانی گەورەدا داناوە کەوا زانای ئوممەت و نەزانەکەی لێی تێدەگەن وەکەسیش لانادات لەوەی تێیدا هاتووە تەنها ئەوەی لەدڵەکەیدا لاری و لادان هەبێت لەبەرامبەر حەقدا ئەمەش لە فەرموودەکەی اللە دایە لە مەحکەمی قورئانی گەورە کەوا دەفەرموێت: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ ۖ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ ۖ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا ﴿٨١﴾ أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا ﴿٨٢﴾} صدق الله العظيم [النساء].

وەئەی گەلی زانایانی ئوممەتی ئیسلام ئەوانەی کۆچتان لەم قورئانە کردووە تا ئەوکاتەی بوختانکارەکان گومڕایان کردن لە ڕێگای ڕاست؛ لەبەر اللە ی بەرزو بڵندو گەورە لێتان دەپرسم: ئایا اللە ئەم ئایەتەی لە ئایەتە مەحکەمەکان دانەناوە لەو ئایەتانەی کەوا بنچینەو دایکی کتێبن کەوا کەس لانادات لەوەی تێیاندا هاتووە تەنها ئەوەی بەئاشکرا ستەم لەخۆی دەکات؟ ئەمەش لەبەرئەوەی بەڕاستی فەتوای بۆ داون بەوەی بەڵێنی پێنەداون بە پاراستنی فەرموودە نەبەویەکان لەتەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن، وە لەبەرئەوەی فەرموودە حەقە نەبەویەکانیش لەلایەن اللە وە هاتوون بۆ زیادکردنی بەیانی ئایەتەکانی قورئان نەک بۆ ئەوەی پێچەوانەو دژی مەحکەمی ڕوون و ئاشکرای قورئانی گەورە بێت، وە لەبەرئەوەی اللە قورئانی گەورەی پاراستووە لەتەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن هەرلەبەرئەوە اللە فەرمانی پێکردوون بەوەی ئەم فەرموودە نەبەویەی کەوا زانایانی ئوممەت جیاوازو ناکۆکن دەربارەی جا اللە بەحەق بڕیاری داوە لەنێوانتان و فەرمانی پێکردوون بەوەی ووردبنەوە لەقورئانی گەورە لە ئایەتە مەحکەمەکان وە فێری کردوون بەوەی کاتێک ئەم فەرموودە نەبەویە لەسوننەتدا لەلایەن جگە لە اللە وە بوو ئەوا دواتر ئێوە لەنێوانی ئەوو نێوان مەحکەمی قورئانی گەورە جیاوازی و دژایەتیەکی زۆر دەبینن.

بەڵام ئەوانەی نکۆڵی لە سوننەتی حەقی محمد پێغەمبەری اللە دەکەن و تەنها باوەڕ بەقورئان دەهێنن و نازانن بەوەی فەرموودە حەقەکانی سوننەتی نەبەویش لە سوننەتی نەبەویدا لەلایەن اللە وە هاتوون وا گومانیان بردووە مەبەستی لەقورئانە بەوەی ئەگەر لەلایەن جگە لە اللە وە بوایە ئەوا جیاوازی و دژایەتیەکی زۆریان تێدا دەدۆزیەوە! بەڵام ئایەتەکە بێباوەڕەکان بەم قورئانە گەورەیە نادوێنێت؛ بەڵکو ئەم باوەڕدارانە بەقورئانی گەورە دەدوێنێت کەوا جیاوازو ناکۆک بوون لەسوننەتی نەبەویدا، هەرلەبەرئەوەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ}، پاشان فێری کردوون بەوەی ئەوان لەنێو ئەو باوەڕدارانە بوونیان هەبوو کەوا دەیانوت گوێڕایەڵی اللە و پێغەمبەرەکەینە؛ کەوا لەنێوانیان دووڕوەکان هەبوون٫ جا کاتێک دەردەچوون لە موحازەرەی فەرموودە حەقەکانی نەبەوی کە نەدەنوسرانەوە ئەوا ئەوان بەپیلانێکی نهێنی و تۆکمەوە دەستیان بە هەڵبەستان ودەسنکاریکردنی فەرموودەکان دەکرد کەوا پێغەمبەر نەیفەرموبوو دروودوسڵاوی لێبێت تاکو ڕێگا لە ئوممەتی محمد - دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی بێت - بگرن لەوەی کەوا لە ئایەتە مەحکەمە پتەوەکانی قورئاندا هاتووە ئەو ئایەتانەی دایکی کتێبن کەوا کەس لانادات لێیان تەتها ئەوەی لەناوچووە جا هەڵیان گەڕاندنەوە لەدوای باوەڕەکەتان بە بێباوەڕ بوون لەبەرئەوەی ئەوانە ئەو ئایەتانەن کە دایکی کتێبەکەی اللە ن و بنەمای ییروباوەڕەکانی ئایینی ڕاست ودروستی ئیسلامن، هەرلەبەرئەوەش اللە فەرمانی پێکردوون بەوەی ئەگەر ئێوە جیاوازو ناکۆک بوون دەربارەی فەرموودەیەکی نەبەوی ئەوا وورد ببنەوە لە ئایەتە مەحکەمە پتەوو ڕوون و ئاشکراکانی قورئان ئەو ئایەتانەی دایکی کتێبەکەی اللە ن، وە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی: [ألا إني أوتيت القرآن ومثله معه].

جا کاتێک فەرموودە نەبەویەکە لەلایەن جگە لە اللە وە هاتبێت ئەوا دواتر ئێوە دەبینن لەنێوانی ئەوو نێوان مەحکەمی قورئانی گەورە لەو ئایەتانەی کەوا دایکی کتێبەکەی اللە ن جیاوازی و دژایەتیەکی زۆر هەیە.

وەئەی ئوممەتی ئیسلام، بەڕاستی اللە منی ڕەوانەکردووە بۆ بەرگری کردن لە سوننەتە حەقەکەی محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی، جا لە داهێنراوەکانی ئایین پاکی دەکەمەوە بەتەواوی، جا بە کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی ڕێنماییتان دەکەم و جا دەتانگەڕێنمەوە بۆ لای ئەوەی محمد پێغەمبەری اللە لەسەری بوو - دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - بۆلای پێڕەوو بەرنامەی کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی، وە اللە نە کردوومی بە پێغەمبەر نە بە نێردراو بەڵکو ڕەوانەی کردووم بە بەسەرخەر بۆ ئەوەی کەوا محمد پێغەمبەری اللە بۆی هێناون - دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - جا لەمەدا حیکمەتەکە دێتەجێ لە ڕێککەوتن -تواطؤ- ـی ناوەکەی محمد - دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - لەناوەکەی ئیمام مەهدی (ناصر مُحمد - بەسەرخەری محمد)، وە اللە وشەی -تواطؤ- ڕێککەوتنەکەی لەناوەکەم بۆ ناوی محمد لە ناوەکەی باوکمدا داناوە (ناصر محمد) تاکو ناوەکەم هەواڵ و ئاڵاو ناونیشانی بانگەوازەکەم هەڵبگرێت جا بمکات بە ئیمامی بەسەرخەر بۆ محمد - دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - جا بانگەوازتان دەکەم بۆ لای ئەوەی کەوا محمد پێغەمبەری اللە - دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - بانگەوازی بۆ دەکردن بۆ لای کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی جا دەتانگەڕێنمەوە سەر پێڕەوو بەرنامەکەی نبوەتی یەکەم کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی.

وەئەی گەلی سوننەو شیعە، بەڕاستی من ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراوی حەقم لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە جا بۆ حەق ڕەوانیە شوێنی هەواو ئارەزووەکانتان بکەوێت وەهیچ پێویستیەکیشم بە ڕازی بوونەکەی ئێوە نیە، جا ئەگەر ڕووتان وەرگێڕا بەوەی وەڵامی ئەوە بدەنەوە کەوا دەتان ژیێنێتەوە جا ئەوکاتە بزانن بەوەی دواتر اللە بەسەر ئێوەو هەموو خەڵکیشدا دەرم دەخات لەشەوێکدا لەکاتێکدا ملکەچ و شەرمەزارن بە سزایەکی سەخت لەلایەن خۆیەوە بە دوکەڵە ئاشکراکە (دخان مبين) لەهەسارەی سزای بەئێش هەسارەی سەقەر لەڕۆژی تێپەڕبوونەکەی ئەو شەوەی کەوا شەو پێش ڕۆژ دەکەوێت جا خۆر لەخۆرئاوای هەڵدێت.

وەنەفرەتی اللە ش اللە ش لەسەر ناصر محمد یەمانی بەنەفرەتێکی گەورە کەوا بەقەد قورسایی هەموو ئەم گەردوونە گەورەیە بێت ئەگەر اللە ئەوی ڕەوانە نەکردبێت بۆ ئێوە جا فەتوای بۆ نەدابێت بەوەی ئەو ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراوی حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیەوە، وە اللە پلەی یەقین و دڵنیاییەکەمی بە ڕوئیا حەقەکەم هەروەکو یەقین و دڵنیاییەکەی پێغەمبەری اللە ئیبراهیم لێکردووە ئەوکەسەی اللە لە خەودا نیشانیدا منداڵەکەی سەر ببڕێت وەنەیوت ئەمە خەونی بێسەرو بنە؛ لەبەرئەوەی خەونی بێسەرو بن لەشەیتانەوەیە وە جیاوازی هەیە لەنێوانی ئەوو نێوان ئەو ڕوئیا حەقەی کەوا لەلایەن اللە ی ڕەحمانەوەیە، هەرلەبەرئەوەش دەمبینن دڵنیام بەوەی من ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراوی حەقم لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە جگە لەوەی فەتواتان بۆ دەدەم بەوەی اللە ڕوئیاکەمی نەکردووە بە بەڵگە لەسەرتان وە ڕەواش نیە حوکمە شەرعیەکانیش لەسەر ڕوئیا بنیات بنێن؛ کەواتە ئەوکاتە منداڵەکانی خۆتان سەردەبڕن هەروەکو چۆن پێغەمبەری اللە ئیبڕاهیم منداڵەکەی خۆی سەربڕی و اللە بە سەربڕینێکی گەورە بۆی گۆڕیەوە بەڵکو ڕوئیا فەتوایەکە بۆ خاوەنەکەی وە حوکمە شەرعیەکانی بۆ ئوممەت لەسەر بنیات نانرێ، کەواتە ئەگەر وابێت ئەوکاتە ئاسمانەکان و زەوی هەمووی تێکدەچێت لە ئەنجامی ڕوئیای درۆو هەڵبەستراو، جا وەرن فێرتان بکەم بەڵگەی ئەو ئیمام مەهدیە چاوەڕوانکراوە چیە کەوا چاوەڕێی دەکەن؟ لەبەرئەوەی اللە دەسەڵاتی زانستەکەی بەسەرتاندا زیاد دەکات وەبەسەر سەرجەم زاناکانیشتان بە بەیانی حەق و ڕاست و دروست بۆ قورئانی گەورە جا ئەوەتان فێر دەکات کە نەتان زانیوە وە حوکم دەکات لەنێوانتان لەوشتانەی جیاوازو ناکۆکن دەربارەی وە کوفر دەکات بە جیاواز بوون و بەش بەش بوونەکەتان بۆ چەند مەزهەب و حزب و دەستەیەکی جیاجیا هەموو حزب و دەستەیەکیش بەوەی خۆیان لەلایانە خۆشحاڵن! هەتا ئەوکاتەی هەرەستان هێناو شان و شکۆتان نەماو ڕۆیشت هەروەکو حاڵی ئێستاتان جا شان و شکۆی موسڵمانان کۆدەکاتەوەو وشەی اللە ش بەرزو بڵند دەکاتەوە لەهەموو جیهان.

ئێوەش ئێستا لەسەردەمی گفتوگۆدان بەر لە دەرکەونن بەقەدەرو کاتێکی دیاریکراو لە دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی اللە وەلەدوای بەڕاستدانان لەلای ماڵە دێرینەکەی اللە بۆتان دەردەکەوم، وەبەڕاستی هەسارەی سزاش لەزەویەکەتان نزیکبۆتەوەو دەستەی گەورە زانایانی موسڵمانانیش لە مەککەی پیرۆز لە مەرکەزی زەوی و گەردوون هێشتا دانیان نەناوە بەمن و بانگەوازەکەم یان ئەوان دڵنیانین! جا شک و گومان و دووڵی و دڵنیا نەبوون لەبەرچی لەبەرامبەر حەقی لای پەروەردگارەکەتان ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان؟ جا ئێوە چاوەڕێی چ مەهدیەک دەکەن! ئایا بەگوێرەی ئارەزووەکانی ئێوە بێت؟ یان بڵێت ئەو پێغەمبەرێکی ڕەوانەکراوە لەلایەن پەروەردگاری هەموو جیهانەوە؟ جا بانگەوازتان بکات بۆ لای کتێبێک جگە لە لەکتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی؟ کەواتە ئەوکاتە ئێوە بێباوەڕن بەکتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی ئەگەر ڕووتان وەرگێڕا لە وەڵامدانەوەی بانگەوازەکەی مەهدی ناصر محمد یەمانی پاشانیش اللە حوکم دەکات لەنێوان من و ئێوەدا بەحەق هەرئەویش چاکترین کەسە کاروبارەکان تاوتوێ و حساب دەکات وە هیچ بەڵگەیەکیش نیە لەنێوانی من و ئێوەدا جگە لەکتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی نەبێت دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی؛ ئەوەش لەبەرئەوەی اللە نەیکردووم بە پێغەمبەر نە بە نێردراویش بەڵکو ڕەوانەی کردووم بە بەسەرخەر بۆ ئەوەی دواهەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکان محمد پێغەمبەری اللە هێناویەتی دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی؛ ئایا تێناگەن! وە اللە بەڵگەکەمی لەسەرتان نەکردووە بەوەی بە ئاشکراو دەنگ و ڕەنگەوە قسەتان لەگەڵدا بکەم لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن جا بەڵگەتان لەسەرنیە لەخودی ناصر محمد یەمانیەوە بەڵکو بەڵگە لەسەرتان ئەوەیە بەڵگەتان بە سەردا بهێنمەوە بەکتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی جا بە دەسەڵاتی زانستی ئاشکرا بتان دوێنم و بەڵگەتان بەسەردا بهێنمەوە، جا ئەگەر بەڕاستان دانا بەحەق ئەوا لەدوای ڕاگەیاندنی بەڕاستدانانەکە لە شانشینی عەرەبی سعودیە بۆتان دەردەکەوم لەلای ماڵە دێرینەکەی اللە بەئاشکراو دەنگ و ڕەنگەوە، وەئەگەر ڕووشتان وەرگێڕاو ئەوەتان نەکردو شوینی ئەوە کەوتن کەوا بانگەوازە حەقەکەی لای پەروەردگارەکەتان بەدرۆ دادەنێت ئەوا اللە بەڵاو کارەساتتان بەسەردا دەهێنێت یان بەڵایەکی سەخت لەنزیک ناوچەو شوێنەکانتان هەتا ئەوکاتەی بەڵێنەکەی اللە دێت جا بە بەندەکەی نورەکەی خۆی تەواو دەکات بەسەر هەموو خەڵکی جیهان ئەگەرچی تاوانکارەکانیش ڕقیان لەدەرکەوتنەکەی بێت.

وە هێشتا ئومێدمان بە دەستەی گەورە زانایانی موسڵمانان هەیە لە ناوەند (مەرکەز) ی زەوی گەردوون لە مەککەی پیرۆز لەشانشینی عەرەبی سعودیە بە ئومێدێکی چاکی زۆرو دان نان بەحەقی لای پەروەردگارەکەیان، وە ڕەواش نیە بۆ سەرپەرشتیارەکان لەسەر ماڵپەڕو پێگە ئیسلامیەکان حەقی لای پەروەردگارەکەیان بێدەنگ بکەن لەدوای ناردنی بۆیان بۆ ئەوەی بەیانی حەقی زیکری مەهدی چاوەڕوانکراو بگەیەنن تاکو موسڵمانان و زاناکانیان بەسەریدا ئاگاداربن، وەئەوەی بەیانی حەقی قورئانی گەورە بێدەنگ بکات لەدوای بەیان کردنەکەی بۆ خەڵکی تا گەیشتنی هەسارەی سزا لەکاتێکدا ئەوانیش لە بێئاگاییدا پشتهەڵدەکەن؛ ئەوانە دواتر اللە نەفرەتیان لێدەکات و نەفرەت کارانیش نەفرەتیان لێدەکەن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ الَّذِينَ يَكْتُمُونَ مَا أَنزَلْنَا مِنَ الْبَيِّنَاتِ وَالْهُدَىٰ مِن بَعْدِ مَا بَيَّنَّاهُ لِلنَّاسِ فِي الْكِتَابِ ۙ أُولَـٰئِكَ يَلْعَنُهُمُ اللَّـهُ وَيَلْعَنُهُمُ اللَّاعِنُونَ ﴿١٥٩﴾ إِلَّا الَّذِينَ تَابُوا وَأَصْلَحُوا وَبَيَّنُوا فَأُولَـٰئِكَ أَتُوبُ عَلَيْهِمْ ۚ وَأَنَا التَّوَّابُ الرَّحِيمُ ﴿١٦٠﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
________________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=5737