المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : جیاوازی لەنێوان شوراو دیموکراسی



Admin
05-04-2022, 10:31 PM
ئیمام ناصر محمد یەمانی
10 - 04 - 1432 کۆچی
16 - 03 - 2011 زایینی
05:39 بەیانی

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=13079#post_13079
ــــــــــــــــــ

جیاوازی لەنێوان شوراو دیموکراسی..

بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، وەدروودو سڵاو لەسەر محمد و کەس و کارە پاکەکەی و هەموو بەسەرخەرانی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ لەیەکەمینەکان و دواهەمینەکان تاکو ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان..

سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەربێت، سەبارەت بە فەرمانی شورا لە کتێبدا جا ئەوە بریتیە لەفەرمانێک لەلایەن اللە وە بۆ فەرمان بەدەست (وەلی ئەمر) ی دەوڵەت کەوا فەرمانێک نادات لە بەرژەوەندی گشتی هەتا ئەو کاتەی دەگاتە ئەنجومەنی شورا بۆ گوێگرتن لە ڕاو بۆچوونەکانی هەموویان، بەڵام هیچ فەرمانێک بۆ ئەنجومەنی شورا نیە، ئەگەر وابێت ئەوا بەبێ شک و گومان و دوودڵی جیاوازی و دووبەرەکی ڕوودەدات ئەگەر بێتو عەزمەکە لەسەر دەرکردنی بڕیارەکە بەدەستی یەک پیاو نەبێت، هەرلەبەرئەوەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَشَاوِرْهُمْ فِي الأَمْرِ فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَوَكِّلِين} صدق الله العظيم [آل عمران:159].

وەبەیانی حەق و ڕاست و دروستیش بۆ ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَوَكِّلِين}.

بەمانای جا ئەگەر بڕیارەکەت دەرکرد کەوا بەگرتنەبەری ڕایەکی گونجاوە ئەوکاتە پشت بە اللە ببەستە.

وەدیموکراسیش شوڕا نیە، وە ئەو دیموکراسیەی کەوا دەیبینین لەلای خەڵکی ئەمڕۆ خۆی لەخۆیدا بریتیە لەجیاوازی و دووبەرەکی؛ بەڵکو شوڕا بریتیە لە ڕاوێژکردن دەربارەی فەرمانێک بەو مەرجەی بڕیارەکە بەدەستی یەک کەس بێت کە ئەویش بریتیە لە ئەمیرەکە لەسەریان، بەڵکو ئەنجومەنی شوڕا تەنها مافی شورایان هەیەو مافی دەرکردنی بڕیارەکەیان نیە بەڵکو تەنها مافی شوڕایان هەیە، جا لەپاش ئەوە ڕۆڵی ئەمیرەکە دێت لە دەرکردنی ئەو بڕیارەی کەوا عەقڵ و دڵەکەی قەناعەتی پێدەکات هەروەکو ئەوەی اللە پێی نیشانداوە ئەگەر بێتو لە چاکەکاران بێت و هیچی نەوێت تەنها چاکسازی وڵات و بەندەکان نەبێت ئەوەندەی بتوانێت.

جا شوڕا دیموکراسی نیە؛ بەڵکو بڕیارەکە بەتەنها دەبێت بەدەستی یەک کەس بێت کە ئەویش بریتیە لە ئەمیرەکە لەسەریان تاکو لەوێدا جیاوازی و دووبەرەکی و ناکۆکی دروست نەبێت جا هەردەبێت دەرکردنی بڕیارەکە تەنها بەدەستی یەک کەس بێت کەوا بریتیە لەئەمیرەکە لە نزمەوە بۆ بەرز.

وە مانای قسەکەشم لەنزمەوە بۆ بەرز بەو واتایەی لە دوو کەسەوە بۆ هەزار تاکو ملیۆن کەس تاکو ترلیۆن کەس جا هەردەبێت دەرکردنی بڕیارەکە بەدەستی یەک کەسیان بێت کەوا هیچ یەکێک لەوانەی لەبەردەستیەتی بەشداری نەکەن لە دەرکردنی بڕیارەکە تاکو جیاوازی و دووبەرەکی و ناکۆکی دروست نەبێت.

بەڵکو بۆ ئەنجومەنی شوڕا تەنها حەقی شوڕاکردن هەیە وە اللە ڕێگای لە ئەمیرەکە گرتووە بەدەرکردنی بڕیار دەربارەی هەر کاروبارێکی گشتی دەوڵەت تەنها لەدوای جێبەجێ کردنی شوڕاکە نەبێت، جا لەپاش ئەوە بڕیارەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەمیرەکە وە مەرجیش نیە بڕیارەکە بە زۆرینە وەربگیرێت جا پشت بە پێشنیاری زۆرینە ببەسترێت.

جا شوڕا دیموکراسی نیە هەتا ئەگەر تەنانەت ئەنجومەنی شوڕا لەسەر یەک ڕاشبن ئەوا ئەمیرەکە ناچار نیە لەسەر گرتنە بەری ڕایەکە تەنها ئەگەر ببینێت گونجاوە، ئایا نازانی ئەی (ٱبا بکر) کە هەتا ئەگەر بهاتبا اللە ی تاک و تەنهاش کەسێک لەگەڵیدا هاوبەش بوایە لە دەرکردنی بڕیاردا ئەوا ئاسمانەکان و زەوی تێک دەچوو وە جیاوازو ناکۆک دەبوون چونکە ئەو کاته هەر پەرستراوێک دەچوو بەلای دروستکراوانی خۆیەوەو هەندێکی خۆی بڵند دەکرد بەسەر هەندێکی تردا؟ بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {مَا اتَّخَذَ اللَّهُ مِنْ وَلَدٍ وَمَا كَانَ مَعَهُ مِنْ إِلَهٍ إِذًا لَذَهَبَ كُلُّ إِلَهٍ بِمَا خَلَقَ وَلَعَلا بَعْضُهُمْ عَلَى بَعْضٍ سُبْحَانَ اللَّهِ عَمَّا يَصِفُونَ} صدق الله العظيم [المؤمنون:91].

لەبەرئەوەی ئەوان دواتر جیاوازو ناکۆک دەبوون ئەگەر بهاتبا اللە لەحوکمەکەیدا یەکێک شەریک و هاوبەشی بووایە، هەرلەبەرئەوەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {أَبْصِرْ بِهِ وَأَسْمِعْ مَا لَهُمْ مِنْ دُونِهِ مِنْ وَلِيٍّ وَلا يُشْرِكُ فِي حُكْمِهِ أَحَدًا} صدق الله العظيم [الكهف:26].

لەبەرئەوەی ئەگەر بهاتبا یەکێک هاوبەشی بووایە لە حوکم و بڕیاردا لە گەردوون ئەوا ئەوکاتە جیاوازو ناکۆک دەبوون، ئەمەش هێنانەوەی نمونەیەکە الله ش خاوەنی هەموو سیفاتێکی بەرزو بڵندو پیرۆزە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی؛ بەڵکو ئەی برای بەڕێزم هەتا ئەگەر تەنانەت دوو یان سێ کەسیش گەشتیان کرد لەگەڵ یەکتردا جا ئەگەر دیموکراسیەت هەبێت ئەوا هەر یەکێکیان ڕایە کەسیەکەی خۆی وەردەگرێت کەواتە ئەوکاتە جیاوازو ناکۆک دەبن و هەر یەکێکیان بە ڕێگایەکدا دەڕوات، وە بۆ گەرەنتی جیاوازو ناکۆک نەبوونیان ئەوا هەردەبێت یەکێکیان ببێت بە ئەمیرو ئەوانی تریش مافی شوڕایان هەیە بەتەنها جا هیچ فەرمانێکیان بۆ نیە لە دەرکردنی بڕیاردا تاکو جیاوازی و ناکۆکی ڕوونەدات لەنێوانیان تاکو بەش بەش و پارجە پارچە نەبن، هەر لەبەرئەوە محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللەلەسەرخۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [إِذا كانُوا ثَلاَثَةً فِي سَفَرٍ فَليُؤَمِّرُوا عَلَيهِم أَحَدَهُم] صدق عليه الصلاة والسلام.

وەئەوەش دەزانم کەوا وەکو خۆی (ٱبو بکر) پرسیار دەکات دەربارەی کە بریتیە لەوەی: "ئایا دەرکردنی بڕیارەکە بەگوێرەی زۆرینەیە؟ وە بۆ حاکمەکە نەبێت کەوا گوێ بدات بە پێشنیاری کەمینەکە؟". جا لەپاش ئەوە وەڵامی دەدەینەوە بەحەق و دەڵێین: نەخێر ئەی (ٱبا بکر)! جا دەرکردنی بڕیار بەگوێرەی زۆرینە نیە جا بەڕاستی لەوەیە ئەوان هەڵە بکەن لە ڕایەکەیان و ڕایە پێکراوو دروستەکەش لەگەڵ کەمینەکەدا بێت! بەڵکو بڕیارەکە دەگەڕێتەوە بۆ ناوبژیوانی و دادوەری عەقڵ لەلای حاکمەکەوە جا ئەوگوێ لە ڕاو بۆ چوونەکانیان دەگرێت جا لەپاش ئەوە ئەو پێشنیارە وەردەگرێت کەوا عەقڵەکەی پێکاویەتی بەڕاست و دروستی وە مەرجیش نیە بەگوێرەی زۆرینە بێت بەڵکو بەگوێرەی عەقڵ و مەنتقە جا بەڕاستی لەوەیە زۆرینەکە هەڵە بکەن هەتا تەنانەت 99% شیان بن بەڵام جگە لە یەک کەسیان نەبێت کەوا ڕایەکی هەبێت پێچەوانەی ئەوان بێت لەبەرئەوەی زانست و شارەزایی هەیە جا لەوەیە ئەوکەسە خاوەن پێشنیارە پێکراوە ڕاست و دروستەکە بێت، جا ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ لای بەکارهێنانی ئەو عەقڵەی کەوا لەلای حاکمەکەیە جا ئایا ئەوکەسەی پێچەوانەی ئەوانە شتێک دەبینێت کەوا ئەوان نایینن؟ لەوەیە ئەو تاکە کەسە زانست و شارەزایی و ئەزموونی زیاتر هەبێت لە ژیاندا لەم کۆمەڵەیە، وەئەگەر پێشنیارەکە سەلامەت بوو ئەوا دواتر عەقڵی حاکمەکە ئۆقرە دەگرێت بۆ لای لەبەرئەوەی پێشنیارەکەی مەنتقیە. جا لەسەرئەوە نمونەی ئەم سێ برایەت بۆ دەهێنمەوە کەوا باوکیان باخێکی لە ترێی بۆ جێ هێشتبوون وە باوکیان لەژیانەکەی خۆیدا مافی اللە ی لێ دەدا وە لەدوای مردنەکەی سێ منداڵەکانی بوون بە میراتگری باخەکە هەتا ئەوکاتەی کاتی چنینی باخە ترێکە هات جا ئەوان کۆبوونەوە بۆ ڕاوێژکردن (شوڕا) لەبەرئەوەی دەیانویست بەروبوومەکەی بڕنن جا گەورەکەیان وتی: "بەڕاستی باوکمان هەموو جارێک لەترێی باخەکەمانی دەدا بە هەژارو نەداران جا وای دەبینم ئیتر بەشی خۆیان پێدراوە لەباخەکەمان جا ئێمە شایستەترین بە باخەکەمان جا هیچ شتێکیان لێ پێنادەین، ئێوە چۆنی دەبینن؟". جا بچوکەکەیان بە برا گەورەکەی وت: "منیش لەگەڵتم لەم پێشنیارە باشەدا جا دواتر بەیانی زوو دەچین بۆ چنینی بەروبوومەکەی لەکاتێکی زوودا بەر لەوەی هەژارو نەدارەکان ئامادە بن. بەڵام ناوەڕاستەکەیان لەتەمەندا کەوا لەدوای برا گەورەکەیەوە بوو وتی: "بەڵام ڕایەکەی من پێچەوانەی ڕایەکەتانە بەتەواوی، جا من وای دەبینم بەوەی ئێمەش هەمان ئەوە ئەنجام بدەین کەوا باوکمان ئەنجامی دەدا جا بەهەژارو نەدارەکان بدەن هەروەکو بڵێی باوکمان گەڕاوەتەوە بۆ لایان لەهەموو جارێکدا بەوەی مافەکانیان پێدەدات لە باخی ترێکان لەبەرئەوەی مافی هەژارو نەدارەکان لە باخەکەمان بریتیە لە مافی اللە دواتریش اللە بۆمان بەرەکەتدار دەکات".

بەڵام براگەورەکەی و بچوکەکەی نەچوونە ژێر ڕای ناوەڕاستەکەیان سەرەڕای ئەوەی عەقڵەکانیشیان قەناعەتی هێنابوو بەوەی ڕای ناوەڕاستەکەیان ڕایەکی تەواوو چاکەو اللە و پێغەمبەرەکەی پێی ڕازین بەڵام تەماح و ڕەزیلی و چاوچنۆکی ڕێگای لێرگرتن لە قبوڵکردنی ڕای براکەیان و وتیان: "ئێمە دوو کەسین و تۆش یەک جا شوێنی زۆرینەمان بکەوەو بەتەنیا مەمێنەوە بەڕایەکەت".

جا لەپاش ئەوە مەسەلە شەیتانیەکە جێبەجێ بوو کەوا دەڵێت ((لەگەڵ براکانت بە هەرچەندە هەڵەش بن لەتەنیا بوون باشترە)) سەرەڕای قەناعەت نەهێنانیشی بە بڕیارەکەیان؛ جا چی ڕوویدا ئەی (ٱبا بکر)؟ وەڵامەکە بۆ اللە جێ دەهێڵین لە مەحکەمی قورئانی گەورە: {فَطَافَ عَلَيْهَا طَائِفٌ مِّن رَّبِّكَ وَهُمْ نَائِمُونَ ﴿١٩﴾ فَأَصْبَحَتْ كَالصَّرِيمِ ﴿٢٠﴾ فَتَنَادَوْا مُصْبِحِينَ ﴿٢١﴾ أَنِ اغْدُوا عَلَىٰ حَرْثِكُمْ إِن كُنتُمْ صَارِمِينَ ﴿٢٢﴾ فَانطَلَقُوا وَهُمْ يَتَخَافَتُونَ ﴿٢٣﴾ أَن لَّا يَدْخُلَنَّهَا الْيَوْمَ عَلَيْكُم مِّسْكِينٌ ﴿٢٤﴾ وَغَدَوْا عَلَىٰ حَرْدٍ قَادِرِينَ ﴿٢٥﴾ فَلَمَّا رَأَوْهَا قَالُوا إِنَّا لَضَالُّونَ ﴿٢٦﴾ بَلْ نَحْنُ مَحْرُومُونَ ﴿٢٧﴾ قَالَ أَوْسَطُهُمْ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ لَوْلَا تُسَبِّحُونَ ﴿٢٨﴾ قَالُوا سُبْحَانَ رَبِّنَا إِنَّا كُنَّا ظَالِمِينَ ﴿٢٩﴾ فَأَقْبَلَ بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ يَتَلَاوَمُونَ ﴿٣٠﴾ قَالُوا يَا وَيْلَنَا إِنَّا كُنَّا طَاغِينَ ﴿٣١﴾} صدق الله العظيم [القلم] .

جا ئایا ئەی (ٱبا بکر) ئەگەر وتمان دیموکراسی دەرکردنی بڕیارە بەگوێرەی زۆرینە ئایا دەبینی بەوەی پێشنیارە پێکراوە دروستەکە لەگەڵ ئەو زۆرینەیەدا بێت کەوا دوو کەسەکە لەسەری کۆبوونەوە یان پێشنیارە پێکراوە دروستەکە ئەوەبوو کەوا هی ناوەڕاستەکەیان بوو؟ جا وەڵامەکەت ئاشکراو زانراوە بەوەی پێشنیارە پێکراوو حەقەکە هی ئەو کەسە بوو کەوا ناوەڕاستەکەیان پێشیاری کرد. هەرلەبەرئەوەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {قَالَ أَوْسَطُهُمْ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ لَوْلَا تُسَبِّحُونَ ﴿٢٨﴾ قَالُوا سُبْحَانَ رَبِّنَا إِنَّا كُنَّا ظَالِمِينَ ﴿٢٩﴾ فَأَقْبَلَ بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ يَتَلَاوَمُونَ ﴿٣٠﴾ قَالُوا يَا وَيْلَنَا إِنَّا كُنَّا طَاغِينَ ﴿٣١﴾} صدق الله العظيم [القلم] .

جا ئایا ئەوانە کێن کەوا دەستیان کرد بەلۆمەو سەرزەنشتکردنی یەکتری،؟ ئەوانە دووکەسە زۆرینەکە بوون خاوەن بڕیارە نادروست و خواروخێچەکە، وەحەقەکەش ئەو پێشنیارە بوو کەوا ناوەڕاستەکەیان بەتەنها خاوەنی بوو خۆ ئەگەر سوربووایە لەسەری مادام قەناعەتی هەبوو بەوەی حەقەو ڕایەکی چاک و دروستە جا هەوڵی قەناعەت پێهێنانی براکانی دابووایە بەعەقڵ و مەنتق جا ئەگەر ئەوان ڕوویان وەرگێڕابووایەو ئەویش بیوتبا: "کەواتە با بیکەینە سێ بەش، جا ئەی فڵان بەشی خۆرهەڵاتی بۆتۆ وە ئەی فڵان بەشی خۆرئاوای بۆ تۆ وە ناوەڕاستەکەش بۆ من لەبەرئەوەی دواتر من حەقەکەی اللە دەدەم لە بەشەکەی خۆمدا"؛ ئەوسا پەروەردگارەکەت بەڵایەکی دادەباراند بەسەر بەشی خۆرهەڵات و خۆرئاوای باخەکەداو ناوەڕاستەکەشی دەمایەوە. کەواتە ئەی (ٱبا بکر) هەردەبێت عەقڵ و مەنتق بکرێت بە دادوەر لەهەموو فەرمانێکدا نەک بەگوێرەی زۆرینە، هەرلەبەرئەوەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَإِنْ تُطِعْ أَكْثَرَ مَنْ فِي الأَرْضِ يُضِلُّوكَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ إِنْ يَتَّبِعُونَ إِلا الظَّنَّ وَإِنْ هُمْ إِلا يَخْرُصُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:116] .

[ وە هێشتا زانستی زیاترمان لەلایە دەربارەی ئەوەی حوکمی شوڕای ئیسلامی چۆن دەبێت بەحەق بەتەواوی و خاڵی لە عەیب و کەموکورتی، بەڵام هەموو شتێک لە سات و کاتەکەی خۆیداو پێش کاتەکەی ناکەوین جا ئێستا نامانەوێت هەڵسین بە دابەزاندنی یاساکانی دەوڵەتەکەی ئیمام مەهدی جیهانی لەبەرئەوەی من هەرگیز هیچ بڕیارێک نادەم هەتا ئەوکاتەی ئەنجومەنی شوڕای ئیمام مەهدی لێی ئاگادار نەبن و ڕایان لەسەری نەدابێت تاکو پێچەوانەی فەرمانەکەی اللە نەکەم بۆ لای بەندەکەی بەو شوڕایەی کەوا اللە فەرمانی پێ کردووین جا ئەوە بەر لە دەرکردنی بڕیارەکەیە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَبِمَا رَحْمَةٍ مِنْ اللَّهِ لِنْتَ لَهُمْ وَلَوْ كُنْتَ فَظّاً غَلِيظَ الْقَلْبِ لانْفَضُّوا مِنْ حَوْلِكَ فَاعْفُ عَنْهُمْ وَاسْتَغْفِرْ لَهُمْ وَشَاوِرْهُمْ فِي الأَمْرِ فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَوَكِّلِين} صدق الله العظيم [آل عمران:159] .

وە لەمەنتقدا نیە ئێستا هەڵبستین بە ڕاوێژ کردن دەربارەی فەرمانێکی دەوڵەتەکەی ئیمام مەهدی بەر لە جێگیر بوون و فەتحە ئاشکراکە بەڵکو لەدوای دەرکەوتن و جێگیربوون دواتر ڕاوێژ دەکرێت دەربارەی فەرمانەکانی حوکمی خەلافەتی ئیسلامی جیهانی لەسەر بنەما حەقەکان خاڵی لە عەیب و کەموکورتی ].

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
خەلیفەی اللە و بەندەکەی؛ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_________________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=13079