المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : کەی ڕۆژی دەرکەوتنی مەهدیە بۆ خەڵکی بەگشتی



Admin
06-04-2022, 07:29 PM
- 1 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
11 - 11 - 1430 کۆچی
30 - 10 - 2009 زایینی
24 : 02 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=3903#post_3903
ــــــــــــــــــــــــ

کەی ڕۆژی دەرکەوتنی مەهدیە بۆ خەڵکی بەگشتی ؟

بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر
وەدروودو سڵاو لەسەر دواهەمین نێردراوو پێغەمبەرەکان و کەس و کارە تۆبەکارو پاکەکەی و شوێنکەوتوان بۆ حەق تاکو ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ خەڵکی دەکات لەسەر ئایینەکەیان..

برایەکەم خەولانی سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەربێت، سەبارەت بە تەمەنەکەم ئەوا چل ساڵم تەواوکرد لەشەوی هەینی دەستپێکی ڕەمەزانی 1430 کۆچی، وەسەبارەت بە دامەزرانی دەوڵەتەکەی ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو جا ئەوە هێشتا بەڵگەیان بەسەردا دەهێنینەوە جا بانگەوازیان دەکەین بۆ لای حوکم کردن بە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە، جا ئەگەر زانایانی ئوممەت وەڵامیان دایەوە ئەوا حوکم دەکەین لەنێوانیان لەهەموو ئەوشتانەی جیاوازو ناکۆکن دەربارەی بەتایبەت لەقورئانی گەورە، وەئەگەر پشتهەڵکردنی موسڵمانان و هەموو خەڵکیش بەردەوام بوو لە بانگەوازی خەڵکی بۆ لای شوێنکەوتنی زیکرەکەی اللە بۆ هەموو خەڵکی جیهان ئەوا دواتر فەتحە ئاشکراکە دێت جا اللە بەندەو خەلیفەکەی مەهدی چاوەڕوانکراو لە شەوێکدا دەردەخات لەکاتێکدا ئەوان شەرمەزارو ملکەچن، جا ئەوەیە ڕۆژی فەتحە ئاشکراکە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَقُولُونَ مَتَى هَذَا الْفَتْحُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (28) قُلْ يَوْمَ الْفَتْحِ لَا يَنفَعُ الَّذِينَ كَفَرُوا إِيمَانُهُمْ وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ(29) فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَانتَظِرْ إِنَّهُم مُّنتَظِرُونَ (30)} صدق الله العظيم [السجدة].

جا ئەمە شەوێکە اللە مەهدی چاوەڕوانکراوی تێدا سەردەخات جا اللە دەریدەحات بەسەر سەرجەمی بەشەر لەشەوێکدا ئەوانیش شەرمەزارو ملکەچن.

جا چەندە بەداخم دەکات کاتێک پشت هەڵدەکەن لە بانگەوازەکە بۆ لای شوێنکەوتنی قورئانی گەورە تاکو ئەوکاتەی اللە لەشەوێکدا دەرمدەخات بەسەر موسڵمانە پشتهەڵکەرەکان و هەموو خەڵکە پشتهەڵکەرەکان لەبەرامبەر قورئانی گەورەی زیکری اللە بۆ هەموو خەڵکی جیهان بۆ ئەوەیان کەوا دەیەوێت ڕێگای ڕاست بگرێت.

لەوەیە خەولانی بیەوێت بپرسێت و بڵێت:"ئایا نیشانەی سزاکە دواتر تەنانەت ناوچەکانی موسڵمانانیش دەگرێتەوە؟ جا فەتوامان بۆ بدە دەربارەی ئەوە لە قورئانی گەورە". جا لەپاشان وەڵامی دەدەینەوەو دەڵێین: اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَإِن مِّن قَرْيَةٍ إِلَّا نَحْنُ مُهْلِكُوهَا قَبْلَ يَوْمِ الْقِيَامَةِ أَوْ مُعَذِّبُوهَا عَذَابًا شَدِيدًا كَانَ ذَٰلِكَ فِي الْكِتَابِ مَسْطُورًا (58) وَمَا مَنَعَنَا أَن نُّرْسِلَ بِالْآيَاتِ إِلَّا أَن كَذَّبَ بِهَا الْأَوَّلُونَ ۚ وَآتَيْنَا ثَمُودَ النَّاقَةَ مُبْصِرَةً فَظَلَمُوا بِهَا وَمَا نُرْسِلُ بِالْآيَاتِ إِلَّا تَخْوِيفًا (59)} صدق الله العظيم [الإسراء].

لەوەیە خەولانی بڵێت: "جا دواتر بەچی اللە سزایان دەدات ئەگەر پشتیان هەڵکرد لە بانگەوازەکەی حوکم کردن بۆ لای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە؟". جا لەپاش ئەوە مەهدی چاوەڕوانکراو وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {خُلِقَ الْإِنسَانُ مِنْ عَجَلٍ سَأُرِيكُمْ آيَاتِي فَلَا تَسْتَعْجِلُونِ (37) وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَـٰذَا الْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (38) لَوْ يَعْلَمُ الَّذِينَ كَفَرُوا حِينَ لَا يَكُفُّونَ عَن وُجُوهِهِمُ النَّارَ وَلَا عَن ظُهُورِهِمْ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ (39) بَلْ تَأْتِيهِم بَغْتَةً فَتَبْهَتُهُمْ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ رَدَّهَا وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ (40)} صدق الله العظيم [الأنبياء].

جا ووردبەرەوە لەم فەرموودە حەقە ئەی خەولانی: {لَوْ يَعْلَمُ الَّذِينَ كَفَرُوا حِينَ لَا يَكُفُّونَ عَن وُجُوهِهِمُ النَّارَ وَلَا عَن ظُهُورِهِمْ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ (39) بَلْ تَأْتِيهِم بَغْتَةً فَتَبْهَتُهُمْ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ رَدَّهَا وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ (40)} صدق الله العظيم.

جا لەپاش ئەوە خەولانی جارێکی تر پرسیار دەکات و دەڵێت: "وە ئایا ئەم هەسارەی سەقەرە بەر لە هەڵسانی قیامەت بۆ بەشەر دەردەکەوێت؟".

جا لەپاشان مەهدی چاوەڕوانکراو وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: بەڕاستی هەسارەی سەقەر تێپەڕبوونە کۆتاییەکەی لە سەردەمەکەی مەهدی چاوەڕوانکراو دایە بەقەدەرو کاتێکی دیاریکراو لە دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی اللە لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن لەدوای دووبارە بوونەوەی درک کردنی خۆر بەمانگ بەر لەوەی شەو پێش ڕۆژ بکەوێت بەهۆی تێپەڕبوونی هەسارەی ئاگر. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا جَعَلْنَا أَصْحَابَ النَّارِ إِلا مَلائِكَةً وَمَا جَعَلْنَا عِدَّتَهُمْ إِلا فِتْنَةً لِلَّذِينَ كَفَرُوا لِيَسْتَيْقِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ وَيَزْدَادَ الَّذِينَ آمَنُوا إِيمَانًا وَلا يَرْتَابَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ وَالْمُؤْمِنُونَ وَلِيَقُولَ الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ وَالْكَافِرُونَ مَاذَا أَرَادَ اللَّهُ بِهَذَا مَثَلا كَذَلِكَ يُضِلُّ اللَّهُ مَنْ يَشَاءُ وَيَهْدِي مَنْ يَشَاءُ وَمَا يَعْلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلا هُوَ وَمَا هِيَ إِلا ذِكْرَى لِلْبَشَرِ (31) كَلا وَالْقَمَرِ (32) وَاللَّيْلِ إِذْ أَدْبَرَ (33) وَالصُّبْحِ إِذَا أَسْفَرَ (34) إِنَّهَا لإٍحْدَى الْكُبَرِ (35) نَذِيراً لِلْبَشَرِ (36) لِمَنْ شَاءَ مِنْكُمْ أَنْ يَتَقَدَّمَ أَوْ يَتَأَخَّرَ (37)} صدق الله العظيم [المدثر].

کە ئەمەش بریتیە لە خودی فەتحە ئاشکراکە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَقُولُونَ مَتَى هَذَا الْفَتْحُ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (28) قُلْ يَوْمَ الْفَتْحِ لَا يَنْفَعُ الَّذِينَ كَفَرُوا إِيمَانُهُمْ وَلَا هُمْ يُنْظَرُونَ (29) فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَانْتَظِرْ إِنَّهُمْ مُنْتَظِرُونَ (30)} صدق الله العظيم [السجدة].

ئەمەش ئەگەر پشتهەڵبکەن لە بانگەوازەکە بۆ شوێنکەوتنی قورئانی گەورە تاکو مەهدی چاوەڕوانکراو بیانگەڕێنێتەوە سەر پێڕەوی نبوەتی یەکەم، جا وا پێنج ساڵم بەسەردا تێپەر.ڕبووە لەکاتێکدا من هەر بانگەوازی زانایانی ئوممەت و موفتی ناوچەو شوێنە ئیسلامیەکان دەکەم بۆ لای حوکم کردن بە قورئانی گەورەو ئەوانیش وتیان: " ئەو کتێبانەمان بەسە کەوا لەسەلەفی ساڵحەوە بۆمان ماونەتەوە"! کە بریتین لە چەند کتێبێک زۆرێکی لەوەی تێیاندایە لەلایەن جگە لە اللە وەن بەڵکو لەلایەن شەیتانی نەفرەتلیێکراو ئیبلیسەوەیە تاکو ڕێگایان لێبگرێت لەبەرامبەر قورئانی گەورە، جا شوێنی کەوتوون و هەوڵ و کۆششەکەیان لەژیانی دنیادا بەزایە چووە واش حساب دەکەن چاکترین کردەوەیان ئەنجام داوە.

وەبەڕاستیش بە سەرجەم موفتی ناوچەو شوێنە ئیسلامیەکان و زۆرێک لەزانایانی ئومەتیش ڕاگەیەندرا، وە زۆرێکیش لەوان سەردانی ماڵپەڕەکەمانیان کردووە بەڵام بەداخەوە نەبەدرۆیان زانیوە نە دڵنیاش بوون جا هێشتا لەگومان و دوو دڵیەکەیان دێن و دەڕۆن هەتا ئەوکاتەی سزا بەئێشەکەی اللە دەبینن، جا لە شاهێدەکان بە ئەی خەولانی ئەگەر وەڵامی بانگەوازی حوکم کردنیان دابێتەوە بۆ قورئان جا منیان بەزاندبێت بە قورئان ئەوا ئەوکاتە بەڕاستی ناصر محمد یەمانی لە درۆزنان دەبێت، وەئەگەر منیش بەسەریاندا زاڵ بووم بە بەڵگەی حەق ئەوا بۆ هەموو بانگەوازێک بەڵگە هەیە.

وە فەرمانیشم پێنەکردوون بەڕاستم دابنێن هەتا ئەو کاتەی دەبینن من زاڵم بەسەریاندا بەدەسەڵاتی زانست لەمەحکەمی قورئان، بەڵام بەداخەوە بەڕاستی زۆرێک لە زانایانی موسڵمانان ئەگەر بێتو هەزار ئایەتی مەحکەمی ڕوونی ئاشکراشی بۆ بێنم بۆ نەفیکردنی ئەم فەرموودەیەی کەوا گێڕدراوەتەوە لە سەلەف و پێشینەوە ئەوا هەر دەست بە فەرموودەکەوە دەگرێت و واز لەهەزار ئایەتەکە دەهێنێت کەوا بەڵگەیە لە مەحکەمی قورئان و دەڵێت: "کەس بە لێکدانەوەکەی نازانێت تەنها اللە نەبێت"! سەرەڕای ئەوەی من بە ئایەتی پێکچووش (موتەشابیهـ) بەڵگەیان بەسەردا ناهێنمەوە بەڵکو بە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان کەوا بریتین لە دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە، جا بەڵگەیان بەسەردا ناهێنمەوە بەو ئایەتە پێکچوو (موتەشابیهـ) انەی هێشتا پێویستیان بە لێکدانەوەیە، بەڵام بەداخەوە هیچ لە قورئان نەماوەتەوە تەنها ڕەسمەکەی نەبێت لەبەردەستی موسڵمانان لەکاتێکدا پشتیشی لێ هەڵدەکەن، بەڵکو کردوویانە بە غوننەو قەلقەلەو مەخاریجی پیتەکان و تەجوید جا ئەوەیە کەوا بەڕاستی دەیبینن لەسەریان بەئاڕاستەی کتێبەکەی اللە، وەهەرچی دەستگرتنە پێی جا نەخێرو هەزاران نەخێر؛ بەڵکو ئەوان لەسەر ئەوەن کەوا باوک و باپیرانیان بەدیان کردووە جا بەتاڵۆکه و هەڵەداوان شوبێنیان کەوتوون، سەرەڕای ئەوەی من نکۆڵی لە سوننەتی حەقی پێغەمبەری اللە ش ناکەم دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی، بەڵکو تەنها نکۆڵی لەوە دەکەم کەوا تێیدا دژو ،پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە، جا سوێند بە اللە ئەی خەولانی ئیمام ناصر محمد یەمانی هیچی بەدرۆ نازانێت تەنها ئەوەی دژو پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمی کتێبەکەی اللە لەبەرئەوەی من دەزانم هەر فەرموودەیەکی دژو پێچەوانە لەگەڵ کتێبەکەی اللە لەسوننەتی نەبەویدا بەڕاستی لەلایەن جگە لە اللە و پێغەمبەرەکەیەوە هاتووە بەڵکو لەلایەن تاغوت شەیتانی نەفرەت لێکراوەوەیە.

جا سوێند بە اللە ئەی خەولانی کەس وەڵامی بانگەوازی حەق ناداتەوە تەنها ئەوەی لەنوێوە بیر دەکاتەوە بەو عەقڵەی کەوا اللە مرۆڤی پێ جیاکردۆتەوە لە ئاژەڵ، وە لەسەر ئەوەش نموونەیەکت بۆ دەهێنمەوە:
[قام رسول الله صلى الله عليه وسلم في الناس فأثنى على الله بما هو أهله ثم ذكر الدجال فقال إني لأنذركموه وما من نبي إلا وقد أنذره قومه ولكني سأقول لكم فيه قولاً لم يقله نبي لقومه، إنه أعور وإن الله ليس بأعور].

جا پاک و بێگەردی بۆ اللە ئەی خەولانی ئەگەر تۆ لە خاوەن ژیری و هۆشمەندەکانی جا عەقڵەکەت بکە دادوەرو پرسیاری لێ بکە وەڵامت دەداتەوە دواتر پێت دەڵێت بەڕاستی ئەم فەرموودەیە درۆیە، بەڵکو دەیانەوێت موسڵمانان بیروباوەڕیان وابێت بەوەی اللە مرۆڤە، جا جیاوازیەکە لەنێوان اللە و مەسیحی دەجالدا هەر ئەوە بێت بەوەی مەسیحی دەجال کوێرەو اللە ش کوێر نیە! جا پاک و بێگەردی بۆ اللە ی مەزن و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {فَاطِرُ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضِ جَعَلَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا وَمِنَ الأَنْعَامِ أَزْوَاجًا يَذْرَؤُكُمْ فِيهِ لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ وَهُوَ السَّمِيعُ البَصِيرُ } صدق الله العظيم [الشورى:11].

بەڵام ئەوان دەزانن مەسیحی دەجال کوێر نیە وە لەنێوچاوانیشیدا نەنوسراوە کافر، بەڵکو موسڵمانان بەم درۆیە تووشی فیتنە دەکەن کەوا دواتر دەردەکەوێت بۆیان جا بانگەشەی پەروەردگاری دەکات لەکاتێکدا ئەو بریتیە لە خودی شەیتان پێشتریش ئاشوبەکەیم بە ووردی و تێروتەسەلی باسکردووە بۆ گەلێک کەوا تێدەگەن.

لەپاشان دێینە سەرفیتنەیەکی تر بەگوێرەی بیروباوەڕەکەی خۆتان کە گوایە ئەو فەرمان بەئاسمان دەکات باران ببارێنێت ئەویش دەیبارێنێت، وە فەرمان بە زەوی دەکات بیڕوێنێت جا دەیڕوێنێت، لەکاتێکدا ئەوە چەند گێڕانەوەیەکی هەڵبەستراوی درۆیە، وەبەهەمان شێوە لە یەکێکی تر لە گێڕانەوەکان وتوویانە بەوەی گوایە ئەو پیاوێک بە مشار دەکات بەدوو کەرتەوە بۆ نیوە پاشانیش دێت و دەچێت بەنێوان دوو پارچەکەدا لەپاشان زیندووی دەکاتەوە جا ڕوحەکەی بۆ دەگەڕێنێتەوە بە ئیزنی اللە، جا پاک و بێگەردی بۆ اللە ی گەورە! چۆن لەکاتێکدا اللە تەحەددای بەتاڵ دەکات لە مەحکەمی قورئانی گەورە کە دەبینن تەحەددا دەکات بەوەی ڕوحی مردوێک بگەڕێننەوە بۆ جەستەکەی پاشانیش اللە خۆی تەحەددایەکەی خۆی بشکێنێت جا پشتگیری لە بەتاڵ مەسیحی دەجال بکات بە موعجیزەی زیندوو کردنەوە؟ پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی وەکو تەحەددایەک بۆ بەتاڵ و دەستەکەی هەموویان: {فَلَا أُقْسِمُ بِمَوَاقِعِ النُّجُومِ (75) وَإِنَّهُ لَقَسَمٌ لَّوْ تَعْلَمُونَ عَظِيمٌ (76) إِنَّهُ لَقُرْآنٌ كَرِيمٌ (77) فِي كِتَابٍ مَّكْنُونٍ (78) لَّا يَمَسُّهُ إِلَّا الْمُطَهَّرُونَ (79) تَنزِيلٌ مِّن رَّبِّ الْعَالَمِينَ (80) أَفَبِهَـٰذَا الْحَدِيثِ أَنتُم مُّدْهِنُونَ (81) وَتَجْعَلُونَ رِزْقَكُمْ أَنَّكُمْ تُكَذِّبُونَ (82) فَلَوْلَا إِذَا بَلَغَتِ الْحُلْقُومَ (83) وَأَنتُمْ حِينَئِذٍ تَنظُرُونَ (84) وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنكُمْ وَلَـٰكِن لَّا تُبْصِرُونَ (85) فَلَوْلَا إِن كُنتُمْ غَيْرَ مَدِينِينَ (86) تَرْجِعُونَهَا إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (87)} صدق الله العظيم [الواقعة].

جا سەیری تەحەددا مەحکەم و ئاشکراکە بکە لە مەحکەمی کتێب بۆ بەتاڵ و دەستەکەی هەموویان: {فَلَوْلَا إِذَا بَلَغَتِ الْحُلْقُومَ (83) وَأَنتُمْ حِينَئِذٍ تَنظُرُونَ (84) وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنكُمْ وَلَـٰكِن لَّا تُبْصِرُونَ (85) فَلَوْلَا إِن كُنتُمْ غَيْرَ مَدِينِينَ ﴿86﴾ تَرْجِعُونَهَا إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (87)} صدق الله العظيم.

ئەی ئایا ئەم ئایەتە پیرۆزە مەحکەم و ئاشکراو تەحەددایەکی ڕوون نیە بۆ بەتاڵ و دەستەکەی هەموویان: {فَلَوْلَا إِن كُنتُمْ غَيْرَ مَدِينِينَ (86) تَرْجِعُونَهَا إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (87)} صدق الله العظيم؟

بەو مانایەی ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن لە بانگەوازەکەتان بۆ جگە لە اللە، جا ئەوەی جگە لەئەو بەتاڵە بەڵام ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن لە بەندایەتیکردنەکەتان بۆ جگە لە اللە { فَلَوْلَا إِن كُنتُمْ غَيْرَ مَدِينِينَ (86) تَرْجِعُونَهَا إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (87)} صدق الله العظيم.

اللە م بەسەو باشترین کەسە پشتی پێ ببەسترێت..اللە م بەسەو باشترین کەسە پشتی پێ ببەسترێت..

جا چەندە خراپە ئەم بیروباوەڕە بەتاڵە دژو پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە ئەو کتێبەی کەوا کۆچتان کردووە لێی.

وەئەی ئوممەتی ئیسلام پێویستە لەسەرتان عەقڵ بەکاربهێنن، وەئەی زانایانی ئوممەتی ئیسلام سوێند بەو اللە یەی کەوا هیچ پەرستراوێک نیە جگە لەئەو نەبێت بەڕاستی اللە فەرمانی پێنەکردوون بە شوێنکەوتنی کوێرانە بۆ هەر بانگەوازکارێک لە خەڵکی جیهان هەرچەندە متمانەشتان پێی هەبوبێت و پێی هەبێت، جا نەخێرو هەزار نەخێر؛ بەڵکو اللە فەرمانی پێکردوون بە بەکارهێنانی عەقڵەکانتان بەرلەشوێنکەوتن، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَلاَ تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولـئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْؤُولاً} صدق الله العظيم [الإسراء:36].

بەڵام ئەوانەی شوێنکەوتەی کوێرانەن بەبێ ئەوەی ئەو عەقڵانەیان بەکاربهێنن کە مرۆڤ نیعمەتی پێ لەگەڵدا کراوە ئەوا بێگومان دواتر دەڵێن: {وَقَالُوا لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِي أَصْحَابِ السَّعِيرِ} صدق الله العظيم [الملك:10].

جا سوێند بە اللە ئەگەر بەیانەکانی ناصر محمد یەمانی و ئەحکامەکەی لە قورئانی گەورەدا بگەڕێننەوە بۆلای عەقڵەکانتان ئەوا ئەوکاتە دەبینن بەتەواوی تەسلیمی حەقەکە دەبێت لەبەرئەوەی لەگەڵ عەقڵ و مەنتقدا ڕێکدەکەوێت ئەگەر ئێوە تێبگەن، وە نێوانی من و نێوان سەرجەم موسڵمانان و یەهودو نەصاراو هەموو خەڵکیش بریتیە لە بانگەواز بۆ لای حوکم کردن بە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە، جا ئەگەر وەڵامی بانگەوازی حوکم کردنیان بۆ لای کتێبەکەی اللە دایەوە بەڕاستی ئەوکاتە هیدایەت دراون بۆ ڕێگای ڕاست و اللە ش ڕزگاری کردوون لە سزا بەئێشەکە، وەئەگەر پشتیشیان هەڵکرد ئەوا دواتر چاوەڕێ دەبم هەروەکو فەرمانم پێکراوە لە قورئانی گەورە: {فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاءُ بِدُخَانٍ مُّبِينٍ (10) يَغْشَى النَّاسَ هَـٰذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ (11) رَّبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ (12)} صدق الله العظيم [الدخان].

حوکمیش هەر بۆ اللە یە وە ئەو خێراترین کەسە کاروبارەکان تاوتوێ و حساب دەکات، ئێمەش ئێستا لە ساڵی 1430 داین بەڵێنە حەقەکەش نزیکبۆتەوە ئەوانیش بەردەوام پشتهەڵدەکەن لەحەق.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
برایەکەت؛ ئیمام ناصر محمد یەمانی.
_____________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=3903

Admin
06-04-2022, 07:40 PM
- 2 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
21 - 01 - 1431 کۆچی
07 - 01 - 2010 زایینی
19 : 09 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.p...19#post_172219
ـــــــــــــــــــــ

دەرکەوتنی مەهدی چاوەڕوانکراو بۆ بەشەر بە ئاشکرا لەدوای بەڕاستدانانە لەلای ماڵی دێرین (کەعبە)
وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَالَمِينَ ..


السلام علی من اتبع الهدی, فأن كنت اماما مهديا بأمر الله سبحانه , ناصرا لرسول الله صلى الله عليه و سلم . فلن يستطيع احد قتلك الا بامر الله . هل هذا صحيح ؟ و ان لم يكن بمقدره احد ان يؤذيك , فلماذا لا تخرج الى الشوارع و البلدان , و الى الناس و الحكومات , تدعوهم الى الحق ان كنت على حق ؟ لماذا تجلس خلف حاسوبك انت ومن معك ان كنت لا تصاب بأذى الا بأمر الله سبحانه و تعالى ؟ ارجو من الاخوه الصبر معي , و ارجو من شيخكم ان يجيب جوابا مباشرا , دون الاطاله كي يبين الحق من الباطل , لاني قد رأيت انه في معظم اجاباتك انك تجيب باطاله كي تخلط الاوراق على السائل , اتمنى ان يكون عندكم الحق , و ان يهديكم الله . و السلام عليكم.


بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، سڵاوو دروود لەسەر باپیرەم دواهەمین نێردراوو پێغەمبەرەکان و کەس و کارە چاک پاکەکەی، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان، سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لێبێت، لەدوای ئەوە..


برای پرسیارکارم، لەسەرتە بزانی دەرکەوتنی مەهدی چاوەڕوانکراو بۆ بەشەر بەئاشکرا لەدوای بەڕاستدانانە لەلای ماڵە دێرینەكەی اللە (کەعبە) بۆ بەیعەت پێدانی بە ئاشکرا لەسەر حەق وە ئەوەشم لەخۆمەوە نەکردووە، وەسەبارەت بە خەڵکی جا ئەوەی لەسەر حەقەو بانگەوازیش بۆ لای حەق دەکات ئەوە حەقە لەسەر اللە سەری بخات جا بەرگری لێبکات. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ اللَّهَ يُدَافِعُ عَنِ الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّ اللَّهَ لَا يحبّ كُلَّ خَوَّانٍ كَفُورٍ} صدق الله العظيم [الحج:38].

ئەگەر بێتو باوەڕدار ئومێدی شەهیدبوون نەکات لە پێناوی اللە، بەڵام ئەوانەی شەهیدبوونیان دەوێت لە پێناوی اللە حەزیان لەبەهەشتە جا بەپەلەن بۆی، ئایا دەزانن مانەوەیان لە ژیانی دنیادا تاکو بەشداری بکەن لە بەرزکردنەوەو بڵندکردنی وشەی اللە وەهەتا ئەوکاتەی ئامانجەکە دێتەجێ جا وشەی اللە بەرزو بڵند دەبێت ئەوە چاکترە بۆ خۆیان و بۆ ئوممەتەکەیان؟ ئەوەش لەبەرئەوەی مردنەکەیان خەسارەتە لەسەر ئیسلام و موسڵمانان؛ بەڵکو ئەوە چاکترە بۆیان لەوەی خۆزگە بە شەهیدبوون بخوازن، ئەوەش لەبەرئەوەی هێشتا ئامانجەکە نەهاتۆتەجێ هەتا ئەوکاتەی ئامانجەکە دێتەجێ جا وشەی حەق بەرزو بڵند دەبێت لەهەموو جیهان جا لەپاش ئەوە لەسەر جێگاکانیان دەمرن جا بەڕاستی ئەوەی ئەمە بەدەست دەهێنێت سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە دواتریش اللە دەیخاتە بەهەشتەوە یەکسەر لەدوای مردنەکەی جا دەبینێت بەوەی پاداشتەکەی لەلای اللە گەورەترە لەوکەسەی خۆزگەی شەهید بوونی خواستووە بەر لەوەی لەژیانیدا وشەی اللە بەرزو بڵند بێت، ئایا نازانێت بەوەی پاداشتەکەی بەڕاستی کەوتۆتە سەر اللە مادام لەپێناوی اللە دایە جا دەیخاتە بەهەشتەکەی یەکسەر لەدوای مردنەکەی جا مەرج نیە بکوژرێت لە ڕێگای اللە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَمَنْ يَخْرُجْ مِنْ بَيْتِهِ مُهَاجِرًا إِلَى اللهِ وَرَسُولِهِ ثمّ يُدْرِكْهُ الْمَوْتُ فَقَدْ وَقَعَ أَجْرُهُ عَلَى اللهِ} صدق الله العظيم [النساء:100].

جا مادام کۆچی کردووە بۆ لای اللە و ژیانەکەی لە پێناو اللە یە ئەوا ڕەوانیە بۆ باوەڕدارو ناکرێت بەوەی ژیانی خۆش بوێت و حەزی لێی بێت تێیدا بمێنێتەوە تەنها لەپێناوی اللە نەبێت نەک تووشی فیتنە بێت بەخۆشەویستی و حەز لێبوون لەدنیا، وەبەهەمان شێوە لەسەرجەم بەسەرخەرەکانم دەوێت بەوەی ئاوات و خۆزگەی شەهید بوون لەپێناوی اللە نەخوازن تەنها لەدوای هاتنەجێی ئامانجەکە نەبێت جا اللە بەوان هیدایەتی بەشەر بدات وە تاکو بەیانی حەقیش بۆ زیکر بگەیەنن وە خۆزگەو ئاواتی ئەوە بخوازن ببنە هۆکاری خێروچاکە بۆ بەشەر نەک هۆکاری بەڵا لەبەرئەوەی کوژرانیان بەڵایە لەسەر ئەوانەی دەیانکوژن جا دواتر اللە ئەو دەخاتە ئاگرەوە یەکسەر لەدوای مردنەکەی وە ئەوەشی کەوا کوژراوە لەوان دەخاتە بەهەشتەوە یەکسەر لەدوای مردنەکەی، بەڵام اللە فەرمانی پێنەکردووین بە جەنگ کردن لەگەڵ خەڵکی تاکو باوەڕ بهێنن؛ بەڵکو ئێمە بانگەوازکارە ڕێنمایی کارەکانین بۆ ڕێگای ڕاست حەزی هاتنەجێی ئاشتی جیهانی دەکەین لەنێوان گەلانی بەشەرو هەڵگرتنی ستەم لەسەر موسڵمان و بێباوەڕ وە شوێنی ئەوە دەکەوین کەوا اللە فەرمانی پێکردووین لە مەحکەمی کتێبەکەی بەوەی چاکەکاربین لەگەڵ ئەو بێباوەڕانەی جەنگمان لەگەڵدا ناکەن لە ئایینەکەمان وە دادپەروەربین لەگەڵیاندا وە بەخشندە بین و ڕێزیان لێ بگرین وە قسەیان لەگەڵدا بکەین بەقسەی چاک و جوان و بەجێ وە هەڵسوکەوتیان لەگەڵدا بکەین بە ڕەوشتی چاک جا بەم شێوەیە هەڵسوکەت لەگەڵ بێباوەڕاندا بکەین هەروەکو چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ برا باوەڕدارەکانمان دەکەین جا لەپاش ئەوە خۆشەویستی اللە بەدەست دەهێنین ئەگەر ئەوەمان کرد، بەڕاستی اللە پێچەوانەی بەڵێنەکانی ناکات. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {لَا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُم مِّن دِيَارِكُمْ أَن تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ إِنَّ اللَّهَ يحبّ الْمُقْسِطِينَ} صدق الله العظيم [الممتحنة:8].

جا اللە فەرمانی پێنەکردووین بەوەی دوژمنایەتی ڕابگەیەنین لەسەر بێباوەڕان؛ بەڵکو اللە فەرمانی پێکردووین بەوەی چاک هەڵوێست بین لەگەڵیانداو دادپەوەربین بەرامبەریان ئەگەر ویستمان خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی و نیعمەتی ڕازی بوونی نەفسەکەی بەدەست بهێنین، جا چیتانە ئەی گەلی باوەڕداران ئاوات دەخوازن بەوەی جەنگ لەگەڵ بێباوەڕاندا بکەن تاکو اللە ئەوەتان بۆ بهێنێتەجێ کە ئاواتی بۆ دەخوازن؟ ئایا ڕوانگەو بینینەکەتان گەورە ناکەن؟ جا ئایا اللە لە پێناوی بەهەشتدا دروستی کردوون؟ کە هەر ئەوەشە لە زانستی بیرکردنەوەدا پێی گەیشتوون و هەر ئەوەندەی لێ دەزانن دەربارەی بەهەشت و حۆریە چاوگەشەکان؛ ًبەڵکو بڵێن: ئەی اللە تاقیمان مەکەوە بە جەنگ کردن لەگەڵ خەڵکی بە ڕەحمەتەکەی خۆت ئەی لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، ئەی اللە بەڕاستی هیدایەتدرانیان خۆشەویسترە لەلامان لەوەی بیانکوژین یان ئەوان بمان کوژن ئەی اللە جا هیدایەتی خەڵکیمان بۆ بهێنیەجێ نەک ڕشتنی خوێنیان یان ئەوان خوێنەکانمان بڕێژن، وەئەگەر دەستدرێژیشیان کردە سەرمان و ناچاریان کردین لەسەر جەنگ کردن لەگەڵیان جا ئەوەی بەڵێنت پێداوین بۆمان بهێنیەجێ و سەرمان بخە بەسەریاندا بەسەرخستنێک لەلایەن تۆی بەهێزو باڵادەست و بەتوانا، بەڕاستی تۆ پێچەوانەی بەڵێنەکان ناکەی.

بەڵام ئێوە بەداخەوە ئەی گەلی باوەڕداران ئاواتی شەڕو خراپە خەڵکی دەخوازن بەوەی بتانکوژن بەلکو بچنە ناو بەهەشتەوە جا بوون بە مایەی بەڵا بۆیان جا اللە ئەوانی خستە ناو ئاگرو ئێوەشی خستە ناو بەهەشتەوە؛ بەڵکو ئەوان هەرلە ئاگرن جا ئەگەر ئێوە ئەوانتان کوشتبێت یان ئەوان ئێوەیان کوشتبێت! کەواتە ئێوە بیر لەهیچ ناکەنەوە تەنها بەهەشت نەبێت.

وەئەی گەلی باوەڕداران، ئایا نیعمەتێکتان نیشان بدەم کەوا گەورەو مەزنترە لە نیعمەتەکەی بەهەشت؟ ئەوە بریتیە لەوەی هەوڵ و کۆشش بکەن بۆ هاتنەجێی نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسی اللە لەسەر بەندەکان، ئایا نازانن بەوەی ئەوان لەوکاتەی ئێوە دەکوژن اللە یەکسەر لەدوای کوشتنەکەتان دەتانخاتە بەهەشتەکەی بەڵام سوێند بەو اللە یەی کەوا هیچ پەرستراوێک نیە جگە لەئەو نەبێت وەهیچ کەسێک نیە بەندایەتی بکرێت جگە لەئەو نەبێت ئێوە خۆسحاڵی و ئاسودەییتان نەهێناوەتەجێ لە نەفسی پەروەردگارەکەتان وە ئێوە حەسرەتتان لە نەفسی اللە هێناوەتەجێ لەسەر بەندە بێباوەڕەکانی، وەبەڕاستی ئەوەشی لەمەحکەمی کتێبەکەیدا پێ وتوون. وەکو اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَاضْرِبْ لَهُم مَّثَلًا أَصْحَابَ الْقَرْيَةِ إِذْ جَاءَهَا الْمُرْسَلُونَ ﴿١٣﴾ إِذْ أَرْسَلْنَا إِلَيْهِمُ اثْنَيْنِ فَكَذَّبُوهُمَا فَعَزَّزْنَا بِثَالِثٍ فَقَالُوا إِنَّا إِلَيْكُم مُّرْسَلُونَ ﴿١٤﴾ قَالُوا مَا أَنتُمْ إِلَّا بَشَرٌ مِّثْلُنَا وَمَا أَنزَلَ الرَّحْمَـٰنُ مِن شَيْءٍ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا تَكْذِبُونَ ﴿١٥﴾ قَالُوا رَبُّنَا يَعْلَمُ إِنَّا إِلَيْكُمْ لَمُرْسَلُونَ ﴿١٦﴾ وَمَا عَلَيْنَا إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ ﴿١٧﴾ قَالُوا إِنَّا تَطَيَّرْنَا بِكُمْ لَئِن لَّمْ تَنتَهُوا لَنَرْجُمَنَّكُمْ وَلَيَمَسَّنَّكُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿١٨﴾ قَالُوا طَائِرُكُم مَّعَكُمْ ۚ أَئِن ذُكِّرْتُم ۚ بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ مُّسْرِفُونَ ﴿١٩﴾ وَجَاءَ مِنْ أَقْصَى الْمَدِينَةِ رَجُلٌ يَسْعَىٰ قَالَ يَا قَوْمِ اتَّبِعُوا الْمُرْسَلِينَ ﴿٢٠﴾ اتَّبِعُوا مَن لَّا يَسْأَلُكُمْ أَجْرًا وَهُم مُّهْتَدُونَ ﴿٢١﴾ وَمَا لِيَ لَا أَعْبُدُ الَّذِي فَطَرَنِي وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿٢٢﴾ أَأَتَّخِذُ مِن دُونِهِ آلِهَةً إِن يُرِدْنِ الرَّحْمَـٰنُ بِضُرٍّ لَّا تُغْنِ عَنِّي شَفَاعَتُهُمْ شَيْئًا وَلَا يُنقِذُونِ ﴿٢٣﴾ إِنِّي إِذًا لَّفِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ ﴿٢٤﴾ إِنِّي آمَنتُ بِرَبِّكُمْ فَاسْمَعُونِ ﴿٢٥﴾ قِيلَ ادْخُلِ الْجَنَّةَ قَالَ يَا لَيْتَ قَوْمِي يَعْلَمُونَ ﴿٢٦﴾ بِمَا غَفَرَ لِي رَبِّي وَجَعَلَنِي مِنَ الْمُكْرَمِينَ ﴿٢٧﴾ وَمَا أَنزَلْنَا عَلَىٰ قَوْمِهِ مِن بَعْدِهِ مِن جُندٍ مِّنَ السَّمَاءِ وَمَا كُنَّا مُنزِلِينَ ﴿٢٨﴾ إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].

جا سەیرکەن ئەی خۆشەویستانی دڵم موسڵمانان وە ووردببنەوە و بیربکەنەوە چۆن اللە بەندە کوژراوەکەی لەپێناو ڕێگاکەی خۆی یەکسەر لەدوای مردنەکەی خستە بەهەشتەکەیەوە، وە ئەو پیاوەی کەوا گەلەکەی کوشتیان لەبەرئەوەی بانگەوازی دەکردن بۆ لای شوێنکەوتنی پێغەمبەرەکان و پەرستنی اللە بەتەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن پاشان هەڵسان بەکوشتنی جا وتی: {وَجَاءَ مِنْ أَقْصَى الْمَدِينَةِ رَجُلٌ يَسْعَىٰ قَالَ يَا قَوْمِ اتَّبِعُوا الْمُرْسَلِينَ ﴿٢٠﴾ اتَّبِعُوا مَن لَّا يَسْأَلُكُمْ أَجْرًا وَهُم مُّهْتَدُونَ ﴿٢١﴾ وَمَا لِيَ لَا أَعْبُدُ الَّذِي فَطَرَنِي وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿٢٢﴾ أَأَتَّخِذُ مِن دُونِهِ آلِهَةً إِن يُرِدْنِ الرَّحْمَـٰنُ بِضُرٍّ لَّا تُغْنِ عَنِّي شَفَاعَتُهُمْ شَيْئًا وَلَا يُنقِذُونِ ﴿٢٣﴾ إِنِّي إِذًا لَّفِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ ﴿٢٤﴾ إِنِّي آمَنتُ بِرَبِّكُمْ فَاسْمَعُونِ ﴿٢٥﴾ قِيلَ ادْخُلِ الْجَنَّةَ قَالَ يَا لَيْتَ قَوْمِي يَعْلَمُونَ ﴿٢٦﴾ بِمَا غَفَرَ لِي رَبِّي وَجَعَلَنِي مِنَ الْمُكْرَمِينَ ﴿٢٧﴾} صدق الله العظيم.

جا سەیری قسەی پیاوەکە بکەن لەدوای ئەوەی اللە خستیە ناو بەهەشتەکەیەوە یەکسەر لەدوای کوشتنەکەی: {قِيلَ ادْخُلِ الْجَنَّةَ قَالَ يَا لَيْتَ قَوْمِي يَعْلَمُونَ ﴿٢٦﴾ بِمَا غَفَرَ لِي رَبِّي وَجَعَلَنِي مِنَ الْمُكْرَمِينَ ﴿٢٧﴾} صدق الله العظيم،

جا دواتر دەبینن بەوەی پیاوەکە زۆر خۆشحاڵ و ئاسودەیە لەبەرئەوەی اللە ڕێزی لێنا جا نیعمەتی لەگەڵدا کرد جا خستیە بەهەشتەکەی بەبێ لێپرسینەوە، بەڵام ئایا بەهەمان شێوە پەروەردگارەکەشی خۆشحاڵ و ئاسودەیە لە نەفسەکەی؟ نەخێر سوێند بەپەروەردگارم بەڕاستی پەروەردگارەکەم خەفەتبارە نەک خۆشحاڵ بەهۆی بێباوەڕی بەندەکانی بەحەقی لای پەروەردگارەکەیان جا لەناوی بردن جا خستنیە ئاگرەکەی بەبێ ستەم. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {قِيلَ ادْخُلِ الْجَنَّةَ قَالَ يَا لَيْتَ قَوْمِي يَعْلَمُونَ ﴿٢٦﴾ بِمَا غَفَرَ لِي رَبِّي وَجَعَلَنِي مِنَ الْمُكْرَمِينَ ﴿٢٧﴾ وَمَا أَنزَلْنَا عَلَىٰ قَوْمِهِ مِن بَعْدِهِ مِن جُندٍ مِّنَ السَّمَاءِ وَمَا كُنَّا مُنزِلِينَ ﴿٢٨﴾ إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].

کەواتە ئەی گەلی باوەڕداران، ئەی ئەوانەی اللە تان خۆش دەوێت بەگەورەتر لەخۆشویستنی بەهەشت و حۆریە چاوگەشەکان وەلەهەموو شتێکیش زیاترو گەورەتر، چۆن ئاسودە دەبن و ئۆقرە دەگرن بە بەهەشت و حۆریە چاوگەشەکان لەکاتێکدا پەروەردگارەکەشتان خۆشحاڵ و ئاسودە نەبێت لە نەفسیدا؟ ئایا دەبینن چی دەڵێت لەنەفسەکەی خۆی لەدوای ئەوەی بەندە بێباوەڕەکانی لەناو دەبات بەهۆی دەستدرێژی کردن بۆ سەرتان جا ئێوە دەخاتە بەهەشتەکەی جا لەوکاتەشدا ئێوە خۆشحاڵن بەوەی اللە پێیداون لە فەزڵ و چاکەکەی خۆی و مژدەش دەدەن بەوانەی هێشتا پێتان نەگەیشتوون لەدوای ئێوەدا بەوەی نەترستان لەسەر هەیەو نەخەفەتباریش دەبن؛ بەڵام اللە خەفەتبارە لەنەفسەکەی؟ جا ئایا خۆشحاڵی و ئاسودەییتان هێناوەتە جێ لەنەفسی اللە؟ جا سوێند بەو اللە یەی کەوا هیچ پەرستراوێک نیە جگە لەئەو نەبێت وە هیچ کەسێک نیە بەندایەتی بکرێت جگە لەئەو نەبێت ئەگەر ئێوە دەتانەوێت خۆشحاڵی و ئاسودەیی بهێننەجێ لەنەفسی اللە ئەوا خۆزگەی جەنگ کردن لەگەڵ بێباوەڕەکان مەخوازن تاکو خوێنەکانیان بڕێژن و خوێنەکانتان بڕێژن، وە ئەگەر ناچاریان کردن ئەوا جێگیرو ڕاوستاو بن و بزانن بەوەی اللە ئێوە سەردەخات بەسەریاندا، بەڕاستی اللە پێچەوانەی بەڵێنەکان ناکات.

بەڵام من دەبینم ڕشتنی خوێن ئاواتەکەی ئێوە بێت لەپێناو بەهەشتدا، بەڵام ئێوە هەتا ئەگەر لەسەر حەقیش بن جا ئەوە هەرگیز خۆشحاڵی و ئاسودەیی ناهێننەجێ لەنەفسی خۆشەویستەکەتان اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان هەتا ئەوکاتەی بەندەکانی هیدایەت دەدرێن جا دەیانخاتە ناو ڕەحمەتەکەی خۆیەوە لەگەڵ ئێوەدا جا لەپاش ئەوە خۆشحاڵی و ئاسودەیێ لەنەفسی اللە دێتەجێ، ئەگەر ئێوە اللە تان خۆش دەوێت جا ئاواتی ئەوە مەخوازن بێباوەڕەکان بتان کوژن تاکو شەهیدبوون بەدەست بهێنن وە ئاواتی کوشتنی بێباوەڕانیش مەخوازن جا بەڕاستی ئەوە خۆشحاڵی لە نەفسی اللە دا ناهێنێتەجێ هەتا ئەگەر ئێوە لەسەر حەقیش بن، وەئەوەی کەوا دەمەوێت پێتانی بڵێم ئەوەیە ئاواتی ئەوە مەخوازن بێباوەڕەکان بکوژن وە ئاواتی ئەوەش مەخوازن ئەوان بتان کوژن جا ئەگەر تاقیشکرانەوە ئەوا جێگیرو ڕاوەستاو بن، بەڵام من دەتانبینم ئێوە ئاواتی ئەوە دەخوازن وە لەپێناوی ئەمەشدا دەژین جا هەریەکێکتان دەیەوێت بکوژرێت لە پێناوی اللە جا دواتر اللە ئەوەی بۆ بهێنێتەجێ وە اللە بەڕاستدابنێت و ئەویش بەڕاستی دابنێت؛ بەڵام ئایا ناپرسن لە حاڵی پەوەردگارەکەتان پاک و بێگەردی بۆی جا ئایا ئەو خۆشحاڵە لە نەفسی خۆی لەدوای ئەوەی ڕوویدا؟ نەخێر سوێند بەپەروەردگارم، وە بەڕاستی ئەو کەسەی خەبیرو شارەزایە بە حاڵی اللە ی ڕەحمان (کە ئیمام مەهدیە) فەتوای بۆ داون لە مەحکەمی قورئان و فێری کردوون بەوەی ئەو خۆشحاڵ نیە بەوە سەرەڕای ئەوەی ڕازیشە لێتان بەڵام خۆشحاڵ نیە لە نەفسی خۆی بەوەی ڕوویدا بەوەی بەندە بێباوەڕەکانی لەناو برد بەهۆی ئێوەوە وەکو وەفایەک بو ئەوەی بەڵێنی پێداون بەڕاستی اللە پێچەوانەی بەلێنەکەی ناکات، جا ئەگەر وورد بوونەوە لەم ئایەتە مەحکەمانە ئەوا دواتر دەبینن ئەوەی پێتانی دەڵێم بریتیە لە حەق دواتریش دەبینن حاڵتان وەکو خۆی هەروەکو حاڵی ئەو پیاوەیە کەوا گەلەکەی کوشتیان جا اللە خستیە بەهەشتەکەی یەکسەر لەدوای کوشتنەکەی جا کردی بە فریشتەیەکی بەڕێز لەبەشەر کەوا زیندوون لەلای پەروەردگارەکەیان و ڕزق و ڕۆزی دەدرێن بەڵام ئێوە ناپرسن لەحاڵی اللە جا ئایا حاڵی ئەو وەکو حاڵی ئێوەیە کەوا خۆشحاڵ و ئاسودەیە یان ئەو بەڕاستی خەفەتبارو توڕەیە لەسەر بەندە بێباوەڕەکانی ئەوانەی کەوا لەناوی بردن لەبەر توندی غیرەتەکەی لەسەر بەندە باوەڕدارەکەی خۆشەویستی اللە ی ڕەحمان ئەوکەسەی بەگەلەکەی وت: {قَالَ يَا قَوْمِ اتَّبِعُوا الْمُرْسَلِينَ ﴿٢٠﴾ اتَّبِعُوا مَن لَّا يَسْأَلُكُمْ أَجْرًا وَهُم مُّهْتَدُونَ ﴿٢١﴾ وَمَا لِيَ لَا أَعْبُدُ الَّذِي فَطَرَنِي وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿٢٢﴾ أَأَتَّخِذُ مِن دُونِهِ آلِهَةً إِن يُرِدْنِ الرَّحْمَـٰنُ بِضُرٍّ لَّا تُغْنِ عَنِّي شَفَاعَتُهُمْ شَيْئًا وَلَا يُنقِذُونِ ﴿٢٣﴾ إِنِّي إِذًا لَّفِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ ﴿٢٤﴾ إِنِّي آمَنتُ بِرَبِّكُمْ فَاسْمَعُونِ ﴿٢٥﴾ قِيلَ ادْخُلِ الْجَنَّةَ قَالَ يَا لَيْتَ قَوْمِي يَعْلَمُونَ ﴿٢٦﴾ بِمَا غَفَرَ لِي رَبِّي وَجَعَلَنِي مِنَ الْمُكْرَمِينَ ﴿٢٧﴾وَمَا أَنزَلْنَا عَلَىٰ قَوْمِهِ مِن بَعْدِهِ مِن جُندٍ مِّنَ السَّمَاءِ وَمَا كُنَّا مُنزِلِينَ ﴿٢٨﴾ إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].

جا ئەگەر ووردبوونەوەو بیرتان کردەوە ئەوا دواتر دەبینن بەوەی ئەم پیاوە خۆشحاڵ و ئاسودەیە وە بەهەمان شێوە هەموو شەهیدەکانیش لەپێناوی اللە خۆشحاڵ و ئاسودەن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {لَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّـهِ أَمْوَاتًا بَلْ أَحْيَاءٌ عِندَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ ﴿١٦٩﴾ فَرِحِينَ بِمَا آتَاهُمُ اللَّـهُ مِن فَضْلِهِ وَيَسْتَبْشِرُونَ بِالَّذِينَ لَمْ يَلْحَقُوا بِهِم مِّنْ خَلْفِهِمْ أَلَّا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ ﴿١٧٠﴾ يَسْتَبْشِرُونَ بِنِعْمَةٍ مِّنَ اللَّـهِ وَفَضْلٍ وَأَنَّ اللَّـهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ الْمُؤْمِنِينَ ﴿١٧١﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].

جا ئەوە حاڵی ئێوەیە لەدوای ئەوەی ئێوەی خستە بەهەشتەکەیەوە جا ئەوەی بەڵێنی پێدابوون بەڕاستی گێڕا بۆتان بەڕاستی ئەو پێچەوانەی بەڵێنەکان ناکات، بەڵام وەرن با سەیری حاڵی اللە بکەین لە نەفسی خۆی جا ئایا دەیبینین بەوەی خۆشحاڵ و ئاسودەیە؟ جا بەداخەوە لە کتێبدا نەمبینی خۆشحاڵ و ئاسودە بێت؛ بەڵکو خەفەتبارە. وە دەفەرموێت: {يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].

کەواتە ئەی خۆشەویستەکانی اللە، بەڕاستی پەروەردگارەکەم هەرگیز خۆشحاڵ و ئاسودە نابێت لە نەفسەکەی خۆی هەتا ئەوکاتەی خەڵکی دەکاتە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست جا هەموویان دەخاتە ناو ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی خۆیەوە لەپاش ئەوە ئینجا پەروەردگارەکەم خۆشحاڵ و ئاسودە دەبێت لەنەفسی خۆی، جا لەسەرئەوە من دەتانکەم بەشاهێد وە اللە ش دەکەم بەشاهێدو بەسیشە اللە شاهێد بێت بەوەی منی ئیمام مەهدی بەڕاستی بەهەشتی پەروەردگارەکەم لەسەر خۆم حەرام کرد هەتا ئەوکاتەی ئەو نیعمەتەکەم بۆدێتەجێ کەوا گەورەترە لەبەهەشتەکەی کە ئەویش بریتیە لەوەی ئەوەی خۆشم ویستووە ڕازی بێت لەنەفسی خۆی نەک خەفەتبار لەسەر بەندەکان، جا چۆن ئەوە دێتەجێ ئەگەر بێتو اللە بە مەهدی چاوەڕوانکراو هیدایەتی هەموو خەڵکی سەر زەوی نەدات جا بیانکات بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست؟ جا بەم شێوەیە ئەم نیعمەتە بێتەجێ کەوا گەورەترە لەبەهەشتەکەی بەوەی اللە ڕازی بێت لەنەفسی خۆی نەمتحسر نە خەفەتبار لەسەر ئەو بەندانەی هەوڵ و کۆششیان لە ژیانی دنیادا بەزایەچووەو گومڕابوون واش حساب دەکەن چاکترین کردەوە ئەنجام دەدەن جا تاکو اللە هیدایەتیان بدات بە مەهدی چاوەڕوانکراو جا ئەو ئامانجەی بۆ بهێنێتەجێ کەوا دەژی لەپێناو هاتنەجێی، جا ئەوەشە نهێنیەکەی مەهدی چاوەڕوانکراو ئەوەی اللە لەپێناو (ئامانجەکەی) خەڵکی زەوی هەموو هیدایەت دەدات جا دەیانکات بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست. بەپشتڕاستکردەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { وَلَوْ شَاء ربّك لآمَنَ مَن فِي الأرض كُلُّهُمْ جَمِيعاً } [يونس:99].

{ قُلْ فَلِلَّهِ الْحُجّة الْبَالِغَةُ فَلَوْ شَاءَ لَهَدَاكُمْ أَجْمَعِينَ } [الأنعام:149].

{ وَلَوْ شَآءَ اللـه لَجَعَلَكُمْ أمّةً وَاحِدَةً } [المائدة:48].

{ وَلَوْ شَآءَ لَهَدَاكُمْ أَجْمَعِينَ } [النحل:9].

{ وَلَوْ شَآءَ اللـه لَجَمَعَهُمْ عَلَى الْهُدَى } [الأنعام:35].

{ وَلَوْ شِئْنَا لأَتَيْنَا كُلَّ نَفْسٍ هُدَاهَا } [السجدة:13].

{وَلَوْ أَنَّ قُرءَاناً سُيِّرَتْ بِهِ الْجِبَالُ أَوْ قُطِّعَتْ بِهِ الأرض أَوْ كُلِّمَ بِهِ الْمَوْتَى بل لِلَّهِ الأَمْرُ جَمِيعاً أَفَلَمْ يَيْأْسِ الَّذِينَ ءَامَنُوا أَن لَوْ يَشَآءُ اللـه لَهَدَى النّاس جَمِيعاً وَلاَ يَزَالُ الَّذِينَ كَفَرُوا تُصِيبُهُم بِمَا صَنَعُوا قَارِعَةٌ أَوْ تَحُلُّ قَرِيباً مِن دَارِهِمْ حتّى يأتي وَعْدُ اللـه إِنَّ اللـه لاَ يُخْلِفُ الْمِيعَادَ} [الرعد:31].
صـــدق الله العظيـــــــم

ئەی اللە بەڕاستی من لەلای تۆ دەپاڕێمەوە بەوەی لەناویان نەبەی بەکارەساتی سزا تا بەندەکەت دەربخەی بەڵام هیدایەتیان بدە بۆ ڕێگای ڕاست بەڕاستی تۆ بەسەر هەموو شتێکدا بەتوانای بە میهرەبانیەکەی خۆت ئەی لەهەموو بە بەزەیی و میهرەبانەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، جا ئەوەیە کەوا من ئومێدی بۆ دەکەم لەپەروەردگارەکەم بەڕاستی پەروەردگارم بیسەری دوعاو پاڕانەوەیە.

جا ببن بە ڕەحمەت بۆ هەموو خەڵکی جیهان ئەی بەسەرخەرەکانی مەهدی چاوەڕوانکراو، وە بشزانن بەڕاستی اللە باپیرەم محمد پێغەمبەری اللە ی ڕەوانە کردووە -دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی- بە ڕەحمەت بۆ هەموو خەڵکی جیهان.

وەئەی گەلی موسڵمانان، سوێند دەخۆم بە اللە ی مەزن و گەورەی زۆر لێخۆشبووی میهرەبان و بە بەزەیی خاوەنی عەڕشی مەزن ئەوکەسەی ئێسک زیندوو دەکاتەوە لەکاتێکدا ڕزیوو پڕوتوکاو بووە بەڕاستی منی ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان بەندەی گەورەترین نیعمەتەکەم ناصر محمد یەمانی، وە اللە بەڵگەکەمی لەسەرتان لەسوێند خواردندا دانەناوە نە لە ناویشدا بەڵکو لە زانستدا دایناوە بەڵکو بترسن.

ئایا نازانن بەوەی دوو ناو بۆ ڕێزلێگیراوەکان هاتووە لە کتێبەکەی اللە؟ جا ئێوە دەزانن پێغەمبەری اللە ئیسرائیل بریتیە لەخودی پێغەمبەری اللە یەعقوب دروودو سڵاو لەسەر خۆی و کەس و کارە ڕێزلێگیراوەکانی و شوێکەوتووان بۆ حەق لە نەوەی ئیسڕائیل، وە دەزانن بەوەی پێغەمبەری اللە ٱحمد بریتیە لەخودی پێغەمبەری اللە محمد دواهەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکان دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و لەسەر هەموویان وەلەسەر کەس و کارە چاک و پاکەکەیان وەلەسەر شوێنکەوتووان بۆ حەق تاکو ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ خەڵکی دەکات لەسەر ئاییەکەیان.

براتان لەخوێن لە حەواو ئادەم؛ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
____________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=172219