المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : کۆچ کردن بۆ لای پێغەمبەر یان بۆ لای ئیمامی ئومەت دەبێت بۆ بەسەرخستنی ئایینەکەی اللە بەماڵ و گیانیان



Admin
07-04-2022, 01:58 PM
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
02 - ڕەبيعی دووەم - 1431 ک
18 - 03 - 2010 م
01:31 بەیانی
( بحسب التقويم الرسمي لأم القرى )
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=4166#post_4166
____________

کۆچ کردن بۆ لای پێغەمبەر یان بۆ لای ئیمامی ئومەت دەبێت بۆ بەسەرخستنی ئایینەکەی اللە بەماڵ و گیانیان..

بسم الله الرحمن الرحيم، وسلام على المرسلين والحمد لله رب العالمين..
برای پرسیارکارم، کۆچ کردن بۆلای پێغەمبەر یان بۆ لای ئیمامی ئومەت دەبێت بۆ بەسەرخستنی ئایینەکەی اللە بەماڵ و گیانیان، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {إن الذين آمنوا وهاجروا وجاهدوا بأموالهم وأنفسهم في سبيل اللـه والذين آووا ونصروا أولـئك بعضهم أولياء بعض والذين آمنوا ولم يهاجروا ما لكم من ولايتهم من شيء حتى يهاجروا} صدق الله العظيم [الأنفال:72].

وە دەرگای کۆچ کردنیش دانەخراوە بۆ لای اللە و پێغەمبەرەکەی لەدوای فەتح کردنی مەککە بەڵکو دەرگاکەی کراوەیە بۆ جیهادو تێکۆشان لەپێناوی اللە، بەڵکو کۆچ کردن بۆلای اللە بۆ سەرخستنی پێغەمبەرەکەی و بەرزو بڵندکردنەوەی وشەی اللە یە، جا کاتێک کەوا محمد پێغەمبەری اللە - صلى الله عليه وآله وسلم - بانگەوازی کرد بۆ جیهادو تێکۆشان لەپێناوی اللە ئەوا پێویستە لەسەر باوەڕداران بە اللە لەوانەی کەوا دەتوانن کۆچ بکەن بۆ لای محمد پێغەمبەری اللە - صلى الله عليه وآله وسلم -لەهەر کوێیەکدا بن بێنە ڕیزی سوپای پێغەمبەرەکەی صلى الله عليه وآله وسلم، وەبەڕاستیش محمد پێغەمبەری اللە - صلى الله عليه وآله وسلم - بانگەوازی باوەڕدارەکانی کرد بۆ کۆچ کردن بەرەو لای خۆی بۆ جەنگ کردن لەگەڵ گەلێک کەوا خاوەن هێزو توانایەکی توندو سەخت بوون لەدوای فەتح کردنەکەی مەککە، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {قل للمخلفين من الأعراب ستدعون إلى قوم أولي بأس شديد تقاتلونهم أو يسلمون فإن تطيعوا يؤتكم اللـه أجرا حسنا وإن تتولوا كما توليتم من قبل يعذبكم عذابا أليما ﴿١٦﴾} صدق الله العظيم [الفتح].

ئەم بانگەوازەش لەدوای فەتح کردنەکەی مەککەدا هات بۆ کۆچ کردنی ئەوانەی باوەڕدارن بە اللە بۆ لای پێغەمبەرەکەی بۆ بەسەرخستنی ئەو بەسەر گەلێکدا کەوا بەڕاستی فەتح کردنەکەی مەککەو سەرکەوتنی موسڵمانان توڕەی کردبوون لەوانەش هوازن و غطفان ئەوانەی کەوا بڕیاری ئامادەکاریاندا بۆ جەنگ کردن لەگەڵ موسڵمانان بەر لەوەی زیاترو زیاتر دۆخەکەیان لێ خراپتربێت لەدوای فەتح کردنەکەی مەککە، وە محمد پێغەمبەری اللە بە پیلانەکەی دوژمنانی اللە و پێغەمبەرەکەی زانی لەعەرەبەکانی هوازن و غطفان و ئەوەشی کەوا شوێنیان کەوتبوون لەهۆزە عەرەبەکان بۆ جەنگی موسڵمانان وەبڕیاری هێرش کردنی سەر موسڵمانانیان دابوو خۆ ئەگەر ئەوەیان نەکردبووایە ئەوا موسڵمانان هێرشیان نەدەکردە سەریان بەڵام محمد پێغەمبەری اللە - صلى الله عليه وآله وسلم - بڕیاریدا پێیان بگات بەر لەوەی ئەوان بێن هێرش بکەنە سەر موسڵمانان بۆ ناوچەو شوێنەکانیان وەکو جێبەجێ کردنێک بۆ فەرمانەکەی اللە لە محکەمی کتێبەکەی: {وإما تخافن من قوم خيانة فانبذ إليهم على سواء إن اللـه لا يحب الخائنين ﴿٥٨﴾ ولا يحسبن الذين كفروا سبقوا إنهم لا يعجزون ﴿٥٩﴾ وأعدوا لهم ما استطعتم من قوة ومن رباط الخيل ترهبون به عدو اللـه وعدوكم وآخرين من دونهم لا تعلمونهم اللـه يعلمهم وما تنفقوا من شيء في سبيل اللـه يوف إليكم وأنتم لا تظلمون ﴿٦٠﴾ وإن جنحوا للسلم فاجنح لها وتوكل على اللـه إنه هو السميع العليم ﴿٦١﴾} صدق الله العظيم [الأنفال].

جا هەر دەبێت ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە ڕوون بکەینەوە کەوا دەفەرموێت: {تقاتلونهم أو يسلمون} صدق الله العظيم.

ئەوەش لەبەرئەوەی زۆرلێکردن و ناچارکردن لە ئاییندا نیە جا ئایا مەبەستی اللە چیە لەو فەرموودە حەقەی: {تقاتلونهم أو يسلمون}؟

ئەوە لەبەرئەوەی اللە فەرمانی بە موسڵمانان کردووە کە ئەگەر ئەوان بەلای ئاشتیدا دایان شکاندو حەزیان پێکرد ئەوا تۆش ئامادەیی خۆت دەرببڕە وە اللە ش ڕێگری لێکردوون لە جەنگ کردن لەگەڵیاندا لەبەرئەوەی بەڕاستی اللە ترس و تۆقینی دابەزاندۆتە سەر دڵیان جا تەسلیم دەبن لەترسی ڕووبەڕووبوونەوەی موسڵمانان لەکاتێکدا هەر ئەوانیش دەستیان پێکردووە، بەڵام لەساتی بینینەکە اللە ترس و تۆقین دەخاتە دڵی ئەوانەی کەوا بێباوەڕن بەڵکو تەسلیم بن، هەر لەبەرئەوەش اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: ﴿وإما تخافن من قوم خيانة فانبذ إليهم على سواء إن اللـه لا يحب الخائنين ﴿٥٨﴾ ولا يحسبن الذين كفروا سبقوا إنهم لا يعجزون ﴿٥٩﴾ وأعدوا لهم ما استطعتم من قوة ومن رباط الخيل ترهبون به عدو اللـه وعدوكم وآخرين من دونهم لا تعلمونهم اللـه يعلمهم وما تنفقوا من شيء في سبيل اللـه يوف إليكم وأنتم لا تظلمون ﴿٦٠﴾ وإن جنحوا للسلم فاجنح لها وتوكل على اللـه إنه هو السميع العليم ﴿٦١﴾}صدق الله العظيم.

جا ئەوەیە بەیان و ڕوونکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {تقاتلونهم أو يسلمون} صدق الله العظيم.

بەومانایەی: {وإن جنحوا للسلم فاجنح لها وتوكل على اللـه إنه هو السميع العليم ﴿٦١﴾} صدق الله العظيم [الأنفال].

وە اللە ڕێگای لێگرتوون لەوەی باوەڕداران بەو بێباوەڕانە بڵێن کەوا بەلای ئاشتیدا دایانشکاندووە؛ بەڵکو ئێوە بەئیسلام خۆتان دەرخستووە لەترسی هێزو تواناکەمان جا هەر لەبەرئەوە اللە فەرمانی پێکردوون بەوەی ئەم قسەیە نەکەن. اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {يا أيها الذين آمنوا إذا ضربتم في سبيل اللـه فتبينوا ولا تقولوا لمن ألقى إليكم السلام لست مؤمنا تبتغون عرض الحياة الدنيا فعند اللـه مغانم كثيرة كذلك كنتم من قبل فمن اللـه عليكم فتبينوا إن اللـه كان بما تعملون خبيرا ﴿٩٤﴾} صدق الله العظيم [النساء].

وەئەوەی کەوا دەمانەوێت بیگەیەنین بریتیە لەبەیان و ڕوونکردنەوەی بانگەوازکردنی کۆچ کردن بۆلای اللە و پێغەمبەرەکەی بۆ جەنگ کردن لەپێناویدا لەدژی ئەوانەی دەیانەوێت جەنگی موسڵمانان بکەن، وە اللە فەرمانی بەپێغەمبەرەکەی نەکردووە بە جەنگ کردن لەگەڵ ئەو بێباوەڕانەی کەوا نەیانویستووە جەنگی باوەڕداران بکەن، اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وقاتلوا في سبيل اللـه الذين يقاتلونكم ولا تعتدوا إن اللـه لا يحب المعتدين ﴿١٩٠﴾ واقتلوهم حيث ثقفتموهم وأخرجوهم من حيث أخرجوكم والفتنة أشد من القتل ولا تقاتلوهم عند المسجد الحرام حتى يقاتلوكم فيه فإن قاتلوكم فاقتلوهم كذلك جزاء الكافرين ﴿١٩١﴾ فإن انتهوا فإن اللـه غفور رحيم ﴿١٩٢﴾ وقاتلوهم حتى لا تكون فتنة ويكون الدين للـه فإن انتهوا فلا عدوان إلا على الظالمين ﴿١٩٣﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

کەواتە اللە فەرمانی بەموسڵمانان نەکردووە تەنها بە جەنگ کردن نەبێت لەگەڵ ئەوانەی کەوا دەیانەوێت جەنگیان لەگەڵدا بکەن و دەربارەی ئایینە حەقەکەیان تووشی فیتنەو ئاشوبیان بکەن، جا تووش کردنی باوەڕدار بەفیتنەو ئاشوب لەئایینەکەیدا گوناهەکەی توندترە لەلای اللە لە کوشتن.

وە هۆزەکانی هوازن و غطفان دەیانویست جەنگی باوەڕداران بکەن و لەبەرامبەر ئایینەکەیان و تووشی فیتنەو ئاشوبیان بکەن وە دەیانویست شان و شەوکەتی باوەڕداران بشکێنن بەر لەوەی زیاتر لێیان خراپ بێت وە خۆیان ئامادەکرد بۆ جەنگ کردن لەگەڵ باوەڕداران بەهەموو ئەوەی کەوا خاوەنی بوون جا بۆیان دەرچوون بە ماڵ و ئاژەڵ و ئافرەت و منداڵەکانیان لەبەرئەوەی ئەوان دەیانویست کۆتایی بە بانگەوازە محمدیەکە بهێنن و موسڵمانانیش ببەزێنن بەڵام محمد پێغەمبەری اللە - صلى الله عليه وآله وسلم - بانگهێشتی موسڵمانەکانی کرد لە عەرەبەکان هەموویان ئەوانەی کەوا باوەڕیان هێنابوو بەر لە فەتحکردنەکەو لەدوای فەتح کردنەکە بۆ کۆچ کردن بەرەو لای محمد پێغەمبەری اللە و ئەوەشی کەوا لەگەڵیدابوو لە باوەڕدارە پێشکەوتووەکان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هوازن و غطفان ئەوانەی کەوا اللە وەسفی ئازایەتیەکەیانی کردوون و فەرموویەتی: {قوم أولي بأس شديد}.

وە اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {قل للمخلفين من الأعراب ستدعون إلى قوم أولي بأس شديد تقاتلونهم أو يسلمون فإن تطيعوا يؤتكم اللـه أجرا حسنا وإن تتولوا كما توليتم من قبل يعذبكم عذابا أليما ﴿١٦﴾} صدق الله العظيم [الفتح].

وە (المخلفين) بریتی بوون لەوانەی کەوا دواکەوتبوون لە فەتح کردنی مەککەو لەپێشتر لە جەنگی تەبوکدا، پاشان محمد پێغەمبەری اللە بەشوێن ئاوەدانیەکانیان ناردنی بۆ کۆچ کردن بەرەو لای خۆی لەپێناوی اللە بۆ جەنگ کردن لەگەڵ هوازن و غطفان، اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {قل للمخلفين من الأعراب ستدعون إلى قوم أولي بأس شديد تقاتلونهم أو يسلمون فإن تطيعوا يؤتكم اللـه أجرا حسنا وإن تتولوا كما توليتم من قبل يعذبكم عذابا أليما ﴿١٦﴾} صدق الله العظيم [الفتح].

جا بەڕاستی هەموو موسڵمانان لەوانەی کەوا باوەڕیان هێنابوو بەر لە فەتح کردنی مەککەو لەدوای فەتح کردنەکەش وەڵامی بانگەوازەکەیان دایەوەو کۆچیان کرد بۆ مەککە بۆ چوونە ڕیزی سوپای موسڵمانان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هوازن و ثقيف لە دۆڵی حنین جا لە موسڵمانەکان هەبوو کەوا دەیانوت: "هەرگیز ئەمڕۆ نابەزین لەبەرکەمی ژمارەکەمان جا ئێمە بەسەریاندا سەردەکەوین بەبێ هیچ شک و گومان و دوودڵیەک بەڕەچاوکردنی زۆری ژمارەی موسڵمانان"، بەڵام اللە بەڕاستی وەسفی ئازایەتی هوازن و ثقيف لەپێشتردا کرد جا لە وەسفکردنیاندا فەرموویەتی: {قوم أولي بأس شديد} صدق الله العظيم.

سەرەڕای ئەوەی موسڵمانان چەند ئەوەندەی ژمارەی هوازن و غطفانیش بوون، اللە ش موسڵمانان بەسەر بێباوەڕاندا سەردەخات سەرەڕای ئەوەی بێباوەڕەکانیش چەند ئەوەندەی موسڵمانانیش بن، جا اللە ویستی وانەیەک بە موسڵمانان بدات تا بزانن بەوەی سەرکەوتن هەر لەلایەن اللە ی خاوەن دەسەڵاتی داناو کاربەجێوەیە، اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {لقد نصركم اللـه في مواطن كثيرة ويوم حنين إذ أعجبتكم كثرتكم فلم تغن عنكم شيئا وضاقت عليكم الأرض بما رحبت ثم وليتم مدبرين ﴿٢٥﴾} صدق الله العظيم [التوبة].

وەبەڕاستی اللە هەواڵی بە ئەواندا لەپێشتردا دەربارەی هێرو توانایەکەی عەرەبەکان لە هوازن و غطفان، اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {ستدعون إلى قوم أولي بأس شديد} صدق الله العظيم.

جا بەڕاستی موسڵمانەکان هێزو توانایەکی سەخت و توندیان لە گەلی هوازن و ئەوانەدا بەدی کرد کەوا پاڵپشتیان بوون؛ {وضاقت عليكم الأرض بما رحبت ثم وليتم مدبرين} صدق الله العظيم.

هەتا ئەوکاتەی اللە دەرس و وانەیەکی فێری موسڵمانان کرد لەسەرئەرزی واقع دەربارەی بیروباوەڕی سەرکەوتن تاکو بزانن بەوەی کەوا بەڕاستی سەرکەوتن هەر لەلایەن اللە ی بەدەسەڵاتی داناو کاربەجێوەیە وەئەگەر بێباوەڕەکان خاوەنی هێزو توانایەکی سەخت و توندیش بوون جا ئەوە اللە ترس و تۆقین دەخاتە دڵی بێباوەڕەکان لەساتی ڕووبەرڕووبونەوەکەدا ئەوەش لەبەرئەوەی ترس و تۆقین کاتێک کەوا دابەزی بۆ سەر دڵ دوژمن دەشڵەژێنێت و دەیخاتە لەرزە جا باوەڕداران سەردەکەون بەسەر دوژمنەکەیان بەڵام اللە وازی لەدڵەکانی هوازن و غطفان و ئەوانەش هێنا کەوا پاڵپشتیان بوون هەروەکو وەسفی دڵەکانیانی کردووە: {قوم أولي بأس شديد} صدق الله العظيم.

ئەوەش تاکو دەرس و وانەیەک بە موسڵمانان بدات دەربارەی بیروباوەڕەکە؛ بەوەی کەوا سەرکەونن تەنها لەلایەن اللە وەیە کەوا بەسەر دوژمنەکانیاندا سەریان دەخات لەکاتێکدا کەمیش بن و بێباوەڕەکانیش چەند ئەوەندە زیاتر بن، بەڵام بەڕاستی موسڵمانان بەزین جا پاشەکشەیان کردو بەرەو دوا ڕایان کرد تەنها کەمێکیان نەبن، پاشان اللە ترس و تۆقینی دابەزاندە سەر دڵی ئەو گەلەی کەوا خاوەنی هێزو توانایەکی سەخت و توند بوون و ئۆقرەو ئارامیشی دابەزاندە سەر دڵی پێغەمبەرەکەی و سەربازەکانی وە پشتگیری لە پێغەمبەرەکەی کرد بە سەربازەکانی و سەری خست هەروەکو بەڵێنی پێدابوو، اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {لقد نصركم اللـه في مواطن كثيرة ويوم حنين إذ أعجبتكم كثرتكم فلم تغن عنكم شيئا وضاقت عليكم الأرض بما رحبت ثم وليتم مدبرين ﴿٢٥﴾ ثم أنزل اللـه سكينته على رسوله وعلى المؤمنين وأنزل جنودا لم تروها وعذب الذين كفروا وذلك جزاء الكافرين ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [التوبة].

کەواتە ،بانگەوازی کۆچ کردن بۆلای اللە و پێغەمبەرەکەی بەردەوامە تاکو ڕۆژی قیامەت بۆ سەرخستنی اللە و پێغەمبەرەکەی وەبۆ سەرخستنی بەسەرخەرە شوێنکەوتووەکان لەخەلیفە ڕاشیدینەکان تاکو ڕۆژی دوایی، بەپشتڕاستکردنەوەی فەرموودەی پێغەمبەرەکەی لە سوننەتی حەقدا، کەوا محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم فەرموویەتی: [لا تنقطع الهجرة ما دام العدو يقاتل].

وەبەهەمان شێوە بەپشتڕاستکردنەوەی فەرموودەکەی محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم: [إن الهجرة خصلتان: إحداهما تهجر السيئات، والأخرى تهاجر إلى الله ورسوله، ولا تنقطع ما تقبلت التوبة] صدق محمد رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم.

جا کۆچ کردن بۆ لای اللە و پێغەمبەرەکەی و ئەوەشی کەوا بەحەق شوێنی کەوتووە بۆ جەنگ کردن لە پێناوی اللە لەسەر بنەمای ڕێگاگرتنی ئەوانەی کەوا باوەڕداران تووشی فیتنەو ئاشوب دەکەن لەبەرامبەر ئایینەکەیان، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {ثم إن ربك للذين هاجروا من بعد ما فتنوا ثم جاهدوا وصبروا إن ربك من بعدها لغفور رحيم} صدق الله العظيم [النحل:110].

وەبەهەمان شێوە لەکتێبەکەی اللە دا کۆچ کردنێکی تر هەیە بۆ ئەو باوەڕدارەی کەوا بەئایینەکەیەوە ڕادەکات لەترسی فیتنەو ئاشوبی بێباوەڕەکان لەسەرەتای بانگەوازی پێغەمبەرەکان لەکاتێکدا هێشتا پێغەمبەرەکان لەنێو گەلەکانیاندان جا لەپاش ئەوە بێباوەڕەکان ئەوانە تووشی فیتنەو ئاشوب دەکەن کەوا شوێنی پێغەمبەرەکان کەوتوون، جا اللە فەرمانی بە شوێنکەوتووەکانیان کردووە بە ڕاکردن بەئایینەکەیانەوە لە زەویەکەی اللە هەتا ئەوکاتەی فەتح کردنەکە دێت لەلایەن پەروەردگارەکەیان، اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {إن الذين توفاهم الملائكة ظالمي أنفسهم قالوا فيم كنتم قالوا كنا مستضعفين في الأرض قالوا ألم تكن أرض اللـه واسعة فتهاجروا فيها فأولـئك مأواهم جهنم وساءت مصيرا ﴿٩٧﴾ إلا المستضعفين من الرجال والنساء والولدان لا يستطيعون حيلة ولا يهتدون سبيلا ﴿٩٨﴾ فأولـئك عسى اللـه أن يعفو عنهم وكان اللـه عفوا غفورا ﴿٩٩﴾} صدق الله العظيم [النساء].

وەبەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {والذين هاجروا في اللـه من بعد ما ظلموا لنبوئنهم في الدنيا حسنة ولأجر الآخرة أكبر لو كانوا يعلمون ﴿٤١﴾الذين صبروا وعلى ربهم يتوكلون ﴿٤٢﴾} صدق الله العظيم [النحل].

جا لەپاشان بەیان و ڕوونکردنەوەی فەرموودە حەقەکەی محمد پێغەمبەری اللە دەهێنین - صلى الله عليه وآله وسلم - [لا هجرة بعد الفتح ولكن جهاد ونية وإذا استنفرتم فانفروا] صدق محمد رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم.

جا مەبەستی ئەوەیە کەوا کۆچ کردن بۆ ئەو باوەڕدارانە نیە کەوا ڕایانکردووە بە ئایینەکەیانەوە لە زەویە فراوانەکەی اللە لە چەوساوەو لاوازکراوە باوەڕدارەکان لەمەککە هەروەکو ئەوانەی کەوا بە ئایینەکەیانەوە ڕایانکرد بۆ حەبەشە لەبەر ئازاردانی بێباوەڕەکانی قوڕەیش و سزادانیان بۆ ئەوەی کەوا باوەڕی هێنابوو بەحەق لەچەوساوەو لاوازکراوەکان، بەڵام لەدوای فەتح کردنی مەککە کۆچ کردن نیە بۆ باوەڕدارە ڕاکردووەکان بەئایینەکەیانەوە جا لەسەریانە بگەڕێنەوە بۆ نیشتیمانەکەیان مەککەی پیرۆز لەدوای فەتح کردنە ئاشکراکە، وە نەشیان دەتوانی کۆچ بکەن بۆ لای پێغەمبەرەکەی بە ڕەچاوکردنی ڕێککەوتننامەکەی حودەیبیە.

جا لۆمەم مەکەن برایە بەسەرخەرەکانم و سەرجەم ئەو سەردانیکارانەی کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن لە درێژکردنەوەی باسکردنەکە بە ووردی و تێروتەسەلی، جا مەهدی چاوەڕوانکراو بۆی نیە حوکمەکەی کورت و پوخت بکاتەوە بەڵکو پێویستە لەسەرمان بەووردی و تێروتەسەلی باسی بکەین لە کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی، وسلام على المرسلين والحمد لله رب العالمين..

براتان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_____________