المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : بەیانی حەقی قورئانی پیرۆز بەمەهدی دەگات وەکو چۆن بە یوسف علیە السلام گەیشت بە وەحی تێگەیشتن وحي التفهيم



Admin
07-04-2022, 02:32 PM
ئیمام ناصر محمد یەمانی
06 - 09 - 1428 ک
18 - 09 - 2007 م
12:54 بەیانی
[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=4831#post_4831
________

بەیانی حەقی قورئانی پیرۆز بەمەهدی دەگات وەکو چۆن بە یوسف علیە السلام گەیشت بە وەحی تێگەیشتن (وحي التفهيم) ..
جا ئەگەر ڕوویان وەرگێڕا ئەوا بڵێ اللە م بەسە کەوا هیچ پەرستراوێک نیە جگە لەئەو نەبێت پشتم هەر بەئەو بەستووە کەوا پەروەردگاری عەرشی گەورەیە.

بەناوی اللە ی لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییتر، وەپشت و پەنام هەر بەئەو بەستووە وەهەر لەلایەن ئەوەوەیە تێگەیشتن لەبەیانی حەقی قورئانی گەورە بەدەسەڵاتی زانست لە خودی قورئانەوە نەک وەسوەسەی شەیتانی نەفرەتلێکراو، جا لەپاش ئەوە..

ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان و گەلەکانیان، ئایا چاوەڕێی مەهدی چاوەڕوانکراو دەکەن کەوا لە ڕوکنی یەمانی بۆتان دەربکەوێت بەر لەوەی بانگەوازتان بکات بۆ حیوارو گفتوگۆ؟ هەتا ئەوکاتەی کەوا ئەوتان بەڕاستداناو زانایانی ئومەتیش دانیان نا بە زۆری زانستەکەی لەسەریان وەبەوەی کەوا بەڕاستی اللە دەسەڵاتەکەی بەزانست زیادکردووە بەسەریاندا جا زانیان بەوەی اللە هەڵیبژاردووە بە ئیمامی ئومەت جا پێی تەنگانەو ناخۆشیەکان لادەدات هەتا ئەوکاتەی دانیان نا بە حەقی لای پەروەردگارەکەیان ئینجا لەوکاتەدا مەهدی چاوەڕوانکراو لەلای ڕوکنی یەمانی دەردەکەوێت بۆ بەیعەت پێدانی ڕاستەوخۆ نەوەک بۆ حیوارو گفتوگۆ ئەوەش لەبەرئەوەی حیوارو گفتوگۆیەکە لەڕێی ئامێرێکی جیهانی دەبێت بەر لەدەرکەوتن، ئەی ئایا ئەوە ئەو مەنتقە نیە کەوا عەقڵ قبوڵی دەکات؟ بەڕاستی ئێوە واگومان دەبەن بەوەی ئەو دواتر بەر لەحیواروگفتوگۆ بۆتان دەردەکەوێت بەڵام محمد پێغەمبەری اللە - صلى الله عليه وآله وسلم - هەواڵی پێداون بەوەی ئەو لە ڕوکنی یەمانی دەردەکەوێت بۆ بەیعەت پێدان نەک بۆ حیوارو گفتوگۆ جا خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان لەم قسەیەم تێدەگەن بەوەی کەوا بەڕاستی هەردەبێت مەهدی گفتوگۆ لەگەڵ ئومەتدا بکات لەپێش دەرکەوتن هەتا ئەوکاتەی ئەوو بانگەوازەکەی بەڕاست دادەێن لەپاش ئەوە ئینجا دەردەکەوێت بو بەیعەت پێدان.

وەئەی گەلی خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان لەوانەی کەوا خۆشباوەڕی کوێرەوەر نابن لەوانەی کە ئەگەر بێتو خەڵکی چاک بن ئەوا ئەوانیش چاک دەبن وەئەگەر بێتو خەڵکی خراپ بوون ئەوانیش خراپ دەبن، من سوێندتان بۆ دەخۆم بە اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان بەوەی من جگە لەحەق و ڕاستی هیچی تر ناڵێم بەوەی کەوا من مەهدی چاوەڕوانکراوم وە بەیانی حەقی قورئانیشم پێدەگات بەوەحی تێگەیشتن نەک بە قسەکردنی (ڕاستەوخۆ لەدوای پەردەوە) نە بە ڕەوانەکردنی جبریلیش، ئێستاش بەڵگەی یەکلاکەرەوەتان پێشکەش دەکەم لەقورئان بۆ ڕێگای وەحی تێگەیشتن لەلایەن پەروەردگاری هەموو جیهانەوە ڕاستەوخۆ بۆ سەر دڵ، وەئەگەر وەحی تێگەیشتنتان بەڕاست دانەنا کەواتە چۆن دەتوانن بەتەئویل و لێکدانەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە بزانن کەوا دەفەرموێت: {فتلقى آدم من ربه كلمات فتاب عليه إنه هو التواب الرحيم ﴿٣٧﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

جا چۆن دەتوانن ئەم ئایەتە تەفسیر بکەن لەکاتێکدا ئێوە ئیمانتان بە وەحی تێگەیشتن نەهێناوە؟ جا خوێنەری ئایەتەکە وایدەبینێت هەروەکو بڵێی قسەکارەکە بریتی بێت لە اللە کەوا داوای لێبوردن لە ئادەم بکات پاشان ئادەم تۆبە دەکات و دەگەڕێتەوە لەسەر اللە پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی، وەهەشتانە لەئێوە ئەم ئایەتەی کردووە بە ئەفسانە بەوەی کەوا ئادەم داوای لێ کردووە بەحەقی فڵان و فڵان وەلەم هۆزە. بەڵام من فەرموودەکەی اللە وەکو ئێوە بەگومانەوە تەفسیر ناکەم؛ بەڵکو بەخودی ئایەتەکانی تر لەقورئان تەئویل و لێکدانەوە حەقەکە دەهێنم جا دەڵێم بەوەی اللە پاک و بێگەردی بۆی وەحی بۆ دڵی ئادەم و حەوا کرد کەوا چی بڵێن لەوساتەی ویستی ڕەحمیان پێبکات، وە قسەی لەگەڵدا نەکردن بەوەی کەوا ئەوان قسە دەکەن بە قسەکردن لەدوای پەردەوە بە دەنگ نە بە ڕەوانەکردنی جبریلیش؛ بەڵکو بە وەحی تێگەیشتن بۆ سەر دڵ ڕاستەوخۆ.

وە ئەو وشانەی کەوا بە ئادەم گەیشت بۆ سەر دڵ بریتی بوو لە: {قالا ربنا ظلمنا أنفسنا وإن لم تغفر لنا وترحمنا لنكونن من الخاسرين ﴿٢٣﴾} صدق الله العظيم [الأعراف].

پاشانیش زانستان زیاد دەکەم بە سەلماندنی وەحی تێگەیشتن لە چیڕۆک و گێڕانەوەکەی یوسف لەدوای ئەوەی براکانی جێیان هێشت لە قوڵایی بیرەکەدا لەسەر ڕێگای کاروانەکان: {وأوحينا إليه لتنبئنهم بأمرهم هـذا وهم لا يشعرون} صدق الله العظيم [يوسف:15].

جا ئایا واگومان دەبەن بەوەی اللە قسەی لەگەڵ یوسف کردبێت بەقسەکردن (لەدوای پەردەوە) عليه الصلاة والسلام یان بەڕەوانەکردنی جبریل بۆ لای؟ بەڵکو ئیلهامی بۆ کردو تێی گەیاند بەوەی ئەم پیلانە بۆ ئەوە نیە تاکو خراپەی تووش ببێت؛ بەڵکو بۆ ئەوەیە تاکو اللە ڕوئیاکەی بەحەق بۆ بهێنێتەجێ وەبەوەی دواتر ڕۆژانێک دێن کەوا ئەم کردەوەیەی ئەوان بە براکانی دەڵێت و بیریان دەهێنێتەوە وەبەوەی کەوا پێیان کرد لەکاتێکدا ئەوان هەست ناکەن بەوەی قسەکارەکە بریتیە لە یوسف ئەوەش لەبەرئەوەی ئەو لە ناوەندێکی گەورەدایە؛ بەڵکو عەزیزی میسرە! جا لەپاشان بەدوای درێژەی چیرۆک و بەسەرهاتەکەی یوسف دەکەوین جا دەبینین هەربەڕاستی پێغەمبەری اللە یوسف بیری براکانی هێنایەوە لەوەی بەئەوو براکەیان کرد لەکاتێکیشدا هەستیان نەدەکرد بەوەی ئەو کەسەی لەبەردەمیانە بریتیە لە یوسف هەتا ئەوکاتەی ئەو باسی کردەوەو پیلانەکەی ئەوانی کرد لەدژی بەناحەق وەلەو کاتەدا بۆیان ڕوون بوویەوە بەوەی ئەوکەسەی قسەیان لەگەڵدا دەکات بریتیە لە یوسف بەبێ شک و گومان و دوودڵی. اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش لەچیرۆک و گێڕانەوەکەی یوسفدا فەرموویەتی: {قال هل علمتم ما فعلتم بيوسف وأخيه إذ أنتم جاهلون ﴿٨٩﴾ قالوا أإنك لأنت يوسف قال أنا يوسف} [يوسف:89-90].

جا لێرەدا تەئویل و لێکدانەوەی حەقی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورەتان بۆ ڕوون دەبێتەوە: {وأوحينا إليه لتنبئنهم بأمرهم هـذا وهم لا يشعرون} صدق الله العظيم.

جا بەڕاستی بینیتان بەوەی یوسف ئەم کاروکردەوەی خۆیانی بەیاد هێنانەوە لەکاتێکدا هەستیشیان نەدەکرد ئەو کەسەی لەبەر دەمیانە بریتیە لە براکەیان هەتا ئەوکاتەی خۆی ئەوەی بەیاد هێنانەوە کەوا پێیان کرد هەر لەبەرئەوەش بوو وتیان: {قالوا أإنك لأنت يوسف قال أنا يوسف} صدق الله العظيم.

جا بەم شێوەیە بەیان و ڕوونکردنەوەی قورئان بەقورئان ئەگەر بزانن، بەڵکو پەروەردگارم ئیلهامم بۆ دەکات بەم ئایەتەی کەوا بریتیە لە تەئویل و لێکدانەوە بۆ ئایەتێکی تر، وەئەگەر لەوێدا دەسەڵاتێکی زانست نەبێت بۆ تەئویل و لێکدانەوە حەقەکە لە قورئاندا ئەوا ووریاو ئاگاداربن کە ئەمە ئیلهام نیە لەلایەن ڕەحمانەوە بەڵکو وەسوەسەی شەیتانە تاکو قسە بکەن لەسەر اللە بێ ئەوەی بزانن، جا من ناڵێم دڵم پێی وتم بەبێ دەسەڵاتی زانست لەو قورئانەی کەوا تەحەدداتان دەکەم پێی.

وەبەهەمان شێوە اللە ڕێگاکانی وەحی بۆ ڕوونکردوونەتەوە بەوەی کەوا سێ ڕێگان کە ئەوانیش بریتین لە:

.وەحی تێگەیشتن بۆ سەر دڵ (وحي التفهيم إلى القلب).
.وە بەهەمان شێوە وەحی قسە کردن لەدوای پەردەوە.
.وەبەهەمان شێوە ڕەوانەکردنی جبریل.

-اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وما كان لبشر أن يكلمه اللـه إلا وحيا} صدق الله العظيم [الشورى:51]،
جا ئەوەیان بریتیە لەوەحی تێگەیشتن هەروەکو بۆم ڕوونکردنەوە.

- {أو من وراء حجاب} [الشورى:51].
ئەوەش وەحی قسە کردنە بە دەنگ هەروەکو ئەوەی اللە قسەی لەگەڵ موسادا کرد (بەقسەکردنی ڕاستەوخۆ لەدوای پەردەوە).

- {أو يرسل رسولا فيوحي بإذنه ما يشاء} صدق الله العظيم [الشورى:51].
ئەوەش ڕەوانەکردنی جبریلە عليه الصلاة والسلام.

بەڵام من هەواڵی ئەوە دەدەم و دووبارەی دەکەمەوە بۆ ئەوانەی کەوا دڵەکانیان پێیان دەڵێن ئەگەر بێتو دەسەڵاتی زانست بوونی نەبوو کەوا لەقورئانەوە قسەی پێبکات و بەڵگەی پێ بهێنێتەوە ئەوا ئەمەیان وەحی نیە لەلایەن ڕەحمانەوە؛ بەڵکو وەسوەسەی شەیتانە جا ووریاو ئاگاداری بن ئەگەر بێتو بانگەشەکارەکە لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای پەروەردگارەکەی نەبێت جا ئەوکاتە اللە هیچ وەحیێکی بۆ نەکردووە بەڵکو ئەوە شەیتانە وەحی بۆ کردووە بە وەسوەسە بەناحەقەوە.

وەئەی گەلی زانایانی ئومەت، ئەگەر ناصر محمد یەمانی شەیتان وەحی بۆی کردبێت ئەوا دواتر ئێوە دەیبەزێنن بە قورئان و بە بەڵگەی ڕوون و ڕاشکاویش بەڵگەی بەسەردا دەهێننەوەو گفتوگۆی لەگەڵدا دەکەن بە بەڵگەی ڕوون و ئاشکراوە، وەئەگەر ئەویش بە ڕوون و ئاشکرا بەڵگەی بەسەردا هێنانەوەو گفتوگۆی لەگەڵدا کردن بەبەڵگەی ڕوون و ئاشکراوەو زمانەکانتانی ڵاڵ و بێدەنگ کرد بەحەق، جا ئەو کاتە بەڕاستی ڕوون بۆتەوە بۆ ئەوانەی کەوا حەقیان دەوێت کە ئەو لەسەر حەقەو ڕێنمایی دەکات بۆ ڕێگای ــــــــــــ ڕاست؛ ڕێگای اللە ی بەدەسەڵاتی شایستەی سوپاسگوزاری.

وەئەی گەلی زانایانی فەلەک و شەریعەت، بەڕاستی ئەوە چەندین جارە خۆر درک بەمانگ بکات لەکاتێکدا مانگەکە بووە بە هیلال لە سەرەتای مانگەکەدا جا ئەوە هیچ وانەو یادەوەریەکی پێنەدان، پاشانیش اللە ئایەت و نیشانەیەکی گەورەتری بۆ زیاد کردن کەوا هەمان ئەوەی پێشتر بوو جا ئێوەو هەموو زانایانی فەلەکیش دەزانن بەوەی هەرلەوەتەی اللە ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە هیلال لەدایک دەبێت و جیادەبێتەوە لەخۆر بەرەو لای خۆرهەڵات لەکاتێکدا لەدوایدا دەچێت لەلای خۆرئاوا ئەوەش هەر لەوەتەی اللە ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە، جا خۆر بۆی نەبووە کەوا درک بەمانگ بکات یان پێشی بکەوێت وەبەهەمان شێوە شەویش بۆی نیە پێش ڕۆژ بکەوێت، ئەوەش لەبەرئەوەی شەو تێهەڵکێشی ڕۆژ دەبێت، کەواتە ڕۆژ بریتیە لەیەکەم و شەویش بەشێنەیی داوای دەکات لەدوای ئەو بەشێوەیەکی بەردەوام، وەها ئەوە بەڕاستی خۆر درکی کرد بە مانگ جا پێشیکەوت بەجارێک ئێوەش دەزانن بەوەی خۆرو مانگ هەموویان لە خۆرئاواوە بەرەو خۆرهەڵات دەچێت وە ئەوەی پێشکەوتووە مانگەکەیەو خۆریش بەدوای ئەودا دەچێت وەمانگیش دوادەکەوێت لە خۆر لەلای خۆرهەڵاتەوە هەتا ئەوکاتەی بە پڕی دەیبینن و لەخۆرهەڵاتەوە بۆتان دەردەکەوێت لەکاتی شێوان (مەغریب) دا وە مەنزڵەکانیش لەبەر چاوتانە هەتا ئەوکاتەی دەگەڕێتەوە سەر شێوازە کۆنەکەی سەرەتای واتە (العرجون القدیم) کەوا بریتیە لە شێوازەکەی پێشتر؛ کاتێک ڕووی مانگ تاریکە (محاق) هیچ هیلالێک بوونی نیە جا لەپاش ئەوە هیلال لەدایک دەبێت و جیادەبێتەوە لەخۆر بەرەو لای خۆرهەڵات، وەبەم شێوەیە خۆر بۆی نەبووە درک بە مانگ بکات جا پێشی بکەوێت وەئەو بەدوایدا دەچێت بەهیلال (واتە کاتێک هیلال لەدایک بوبێت) هەتا ئەوکاتەی یەکێک لە مەرج و نیشانە گەورەکانی قیامەت دێت جا لەپاش ئەوە خۆر پێش مانگ دەکەوێت جا بەدوای هیلالەکەدا دەچێت ئەوەش لەبەرئەوەی هیلالەکە لە کاتی بەیانیدا لەدایک بووە بەکەمێک پێش هەڵهاتنی خۆر جا وای لێدێت کەوا (هیلالی مانگەکە) بەدوایدا بچێت، ئەی قەوم بەڵام ئەو پێی گەیشت جا لەگەڵیدا کۆبوویەوە لەکاتێکدا بۆتە هیلال لە ڕەمەزانی 1426 وەبەهەمان شێوە ڕەمەزانی 1427 وەبەهەمان شێوە ذي الحجەی 1427 هەتا ئەوکاتەی ڕەمەزانی 1428 هات کەوا بریتیە لە درک کردنێکی گەورەتر جا پێشکەوتنەکەی کۆتایی خۆر هاتەجێ جا بینیتان بەوەی کەوا خۆرو مانگ دەچن بەئاڕاستەی خۆرهەڵات بەڵام خۆر پێشی مانگ کەوت مانگیش لەدوای ئەودا دەسوڕێتەوە لەکاتێکدا لەوکاتەدا مانگ بووە بە هیلال، وەبەڕاستیش بە لەدایکبوونەکەیتان زانی بەهۆی خۆرگیرانەکە ئەوەی کەوا خەڵکی دورگەی عەرەبی نەیاندی؛ بەڵکو لە وڵاتەکانی تردا، گرنگ ئەوەیە ئێوە بە لەدایکبوونەکەی هیلالەکەتان زانی بەبێ هیچ شک و گومان و دوودڵیەک بەڵام ئێوە دڵنیابوون بەوەی هیلالەکە ئاوا بوو بەر لەئاوابوونەکەی خۆر بەڵام ئێوە دەزانن بەوەی هۆکاری هەڵهاتنی خۆرو ئاوابوونەکەی بریتیە لە جوڵەی هەسارەی زەوی لە خۆرئاواوە بەرەو خۆرهەڵات وەلەڕاستیدا خۆرو مانگ بەئاڕاستەی خۆرئاوا نین؛ بەڵکو ئاڕاستەکانیان خۆرهەڵاتەو بەرەو لای خۆرهەڵات دەچن کەواتە ئەی قەوم؛ بەڕاستی زانیتان بەوەی خۆرو مانگ لە سەرەتای لەدایکبوونی هیلالی ڕەمەزان دەسوڕێنەوە لەڕووی فەلەکیەوە وە زانیتان بەوەی هیلال لەدوای خۆر دەسوڕێتەوە، وە زانیتان لەکەیەوە. هیلال بەدوای خۆردا دەچێت هەر لەو کاتەوەی کەوا اللە ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە! {لا الشمس ينبغي لها أن تدرك القمر ولا الليل سابق النهار وكل في فلك يسبحون ﴿٤٠﴾} [يس].

بەڵام ئەی قەوم وا مەرج و نیشانەیەک هات لە مەرج و نیشانە گەورەکانی قیامەت جا خۆر پێش مانگ کەوت وەحەتمەن دواتریش شەو پێش ڕۆژ دەکەوێت ئێوەش پشتهەڵکەرن لە فەرمان و بانگەوازەکەم مەگەر تەنها ئەوەی پەروەردگارم ڕەحمی پێکردبێت.

وەئەی گەلی بەشەر، بەڕاستی هۆکارە زانستیەکە لەوەی کەوا خۆر درکی بەمانگ کردووە بەهۆی نزیکبوونەوەی هەسارەی دەیەمە وە کاریگەری لەسەر مانگ دروستکردووە بەتایبەتی لەجوڵەکەی بەدەوری خۆیدا بەڕەچاوکردنی لاوازی هێزی کێش کردنەکەی، ئێوەش بەهێزی کێش کردنەکەی مانگ دەزانن، دواتریش کاریگەریەکی گەورەتر دێت لەسەر زەوی لەڕۆژی زیاتر نزیکبوونەوەکەی جا دەبینن خۆر لە خۆرئاوایدا دەردەکەوێت، پاشانیش ئیمان هێنان بە فەرمان و بانگەوازەکەم هیچ سودێکتان پێ ناگەیەنێت وە اللە بێباوەڕەکان بەم فەرمان و بانگەوازە تەفروتونا دەکات و زەویان لێ پاک دەکاتەوە هەروەکو درەختێکی پیس کەوا هەڵبکەندرێت لەسەر زەویداو تێ هەڵبدرێت و بەهیچ لایەکدا خۆی نەگرێت، بەتایبەتی ئەوانەی دەزانن ئەوە حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە لەکاتێکیشدا پشتی لێ هەڵدەکەن کەوا بریتین لە شەیتانە بەشەرەکان.

وەئەی گەلی بەشەر، چەندەم دووبارە کردەوەو چەندەم باسکرد بەوەی کەوا: بەڕاستی خۆر درکی کرد بەمانگ وەکو ئایەت و نیشانەیەک بۆ مەهدی چاوەڕوانکراو ئیمامی دوانزەیەم لە ئەهلی بەیتی پاک.

وەمن نە هۆنراوەتان بۆ دەهۆنمەوە نە زێدەڕەویشم بە پەخشان وتن، بەڕاستیش بەهانەی نەما ئەوەی ئاگادار کرایەوە، اللە ش گەورەترە سەرکەوتنیش بۆ اللە و مەهدی چاوەڕوانکراوە بەیانیش دەزانن کێ درۆزنی خراپەکارە، سەلام لەسەر ئەوەی کەوا شوێن ڕێنمایی کار بۆ ڕێگای ــــــــــ ڕاست دەکەوێت.

براتان ئیمام ناصر محمد یەمانی.
______________