المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : لەڕاستیدا مەهدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی زانستە گەردوونیە فیزیاییەکانی قورئان ڕوون دەکاتەوە بۆ گەلێک کەوا بزانن



Admin
08-04-2022, 11:05 PM
- 1 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
07 - ذو القعدة - 1428 ک
17 - 11 - 2007 م
12:12 بەیانی
( بحسب التقويم الرسمي لأم القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=4042#post_4042
ـــــــــــــــــــ

لەڕاستیدا مەهدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی زانستە گەردوونیە فیزیاییەکانی قورئان ڕوون دەکاتەوە بۆ گەلێک کەوا بزانن ..

بسم الله الرحمن الرحيم، وەپشت و پەنامان هەر بە ئەوە لەسەر بەیانی حەق بۆ ئەو زیکرەی کەوا هەموو فەرمانێکی له شوێنی خۆیەتی بەوەحی تێگەیشتن بە بەڵگە لەقورئانەوە نەوەک وەسوەسەی شەینانی نەفرەتلێکراو، وەسەڵات و سەلامیش لەسەر هەموو نێردراوو پێغەمبەرەکان لە یەکەمیانەوە تاکو خاتەمی میسکی ئەمین، وە جیاوازیش ناکەین لەنێوان هیج یەکێک لەپێغەمبەرەکانی و منیش لەموسڵمانانم، جا لەپاش ئەوە..

برای بەڕێزم اللە بەڵگەو حوجەکەمی لەسەرتان لە ناوەکەدا دانانەوە نە لە لاشەش بەڵکو لە زانستدا دایناوە، ئەوەش لەبەرئەوەی خەڵکی لەدروستکردنیاندا وێنەو جەستەو تەبعەکانیان لەیەک دەچێت جا بەڕاستی لەناو خەڵکیدا کەسانی وا هەیە کەوا بە مەهدی چاوەڕوانکراو دەچێت لە وێنەدا وە لە ناوو تەبعدا جا پاک و بێگەردی بۆ ئەوەی کەوا هیچ کەس و شتێک وەکو ئەو نیەو هاوشێوەی نیەو بیسەرو زانایە.

جا من سەرەتا پرسیارێکم هەیە بۆ گەلی سوننەو شیعە جا ئایا ئەگەر بێتو پیاوێک دەرکەوێت جا بە شیعە بڵێت من مەهدی چاوەڕوانکراو (محمد بن حسن عەسكری) م، جا لەپاشان پسولەیەکیان نیشان بدەم کەوا لەسەری نوسراوە محمد حسن عەسكەری، جا ئایا دواتر بەڕاستی دادەنێن؟ وەبەهەمان شێوە ئەهلی سوننە ئەگەر بێتو پیاوێکیان بۆ دەرکەوێت بڵێت مەهدی چاوەڕوانکراو (محمد بن عبد الله بن عبد المطلب) ـە جا پسولەیەکیان نیشان بدات کەوا لەسەری نوسراوە محمد بن عبد الله بن عبد المطلب جا ئایا دواتر بەڕاستی دادەنێن؟ وەهەتا تەنانەت ئەگەر ئەو سیفەتانەشی لەگەڵدابوو کەوا مەهدی چاوەڕوانکراوی پێ وەسف کراوە ئایا دواتر ئەوان بەڕاستی دادەنێن و دانی پێدادەنێن؟ نەخێر؛ پاشانیش نەخێر هەرگیز نەشیعەو نەسوننە بەڕاستی دانانێن دواتریش پێیدەڵێن بەڵکو خۆتان بەم ناوانە پسولەو کارتی ناسنامەی باری شارستانیتان بڕیوە.

کەواتە ئەی قەوم بەڕاستی ئێوە نازانن چۆن مەهدیەکەتان (ڕێنمایی کارەکەتان) بۆ ڕێگای ڕاست بناسنەوە، وەچۆن دەتوانن مەهدی چاوەڕوانکراوی حەق بناسنەوە، جا ئایا بە ناوو وێنە؟ بەڵام محمد پێغەمبەری اللە -صلى الله عليه وآله وسلم - وێنەکەی ئەوی پێنەداون (لە چل ساڵی) تاکو لەسەر ئەو کەسەی جێبەجێ بکەن کەوا بانگەشەی ئەوە دەکات مەهدی چاوەڕوانکراو بریتیە لەم وێنەیە؛ بەڵکو سوێند بە اللە هەریەکێک لەو بانگەشەکارانەی کەوا وێنەکەیان بەم وێنەیە دەچێت بانگەشەی ئەوە دەکەن کەوا ئەو خۆی مەهدی چاوەڕوانکراوە، ئەوەشی کەوا وێنەکەی بەم وێنەیە دەچێت بەڵام بێدەنگ بوو وە نەیدەویست درۆو بوختان هەڵببەستێت لەسەر اللە بە ناحەق ئەوا ئێوە خۆتان ئەی گەلی موسڵمانان درۆو بوختانتان هەڵدەبەست و دەتانوت وەرە بەڕاستی تۆ مەهدی چاوەڕوانکراوی، وە ئەگەر ڕەتیشی کردەوەو پێتانی وت من مەهدی چاوەڕوانکراو نیم ئەوا سوربوون و پێداگیریەکەتان زیاتر دەکرد بە بەتاڵ و سورو پێداگیر دەبوون لەسەری بەوەی ئەو مەهدی چاوەڕوانکراوە، وە ئەگەر ڕەتی کردەوە ئەوا دواتر ناچاری دەکەن بەوەی ئەو ببێتە مەهدی چاوەڕوانکراو ئەوەش لەبەر ئەوەی ئێوە بەداخەوە نازانن چۆن مەهدی چاوەڕوانکراوی حەق بناسنەوە لەناو ئەو مەهدیە درۆزنانەی کەوا مەس و زیانی شەیتانەکان دەستیان لێ وەشاندوون جا وەسوەسەیان بۆ کردوون بەناحەق، جا وەرن سەرەتا فێرتان بکەم چۆن نوری جیاکەرەوەی (حەق و بەتاڵ) تان پێدەدرێت تاکو بتوانن مەهدی چاوەڕوانکراوی حەق جیا بکەنەوە لە بەتاڵ. اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وقل الحمد للـه سيريكم آياته فتعرفونها} صدق الله العظيم [النمل:93].

وە اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {ويريكم آياته فأي آيات اللـه تنكرون ﴿٨١﴾} صدق الله العظيم [غافر].

وە اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {ثم إن علينا بيانه ﴿١٩﴾} صدق الله العظيم [القيامة].

وە اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {ولنبينه لقوم يعلمون} صدق الله العظيم [الأنعام:105].

جا لەمیانەی ئەم ئایەتانەدا دەزانن بەوەی کەوا مەهدی چاوەڕوانکراو بەڵگە بەسەر خەڵکیدا ناهێنێتەوەو نایاندوێنێت بە شمشێر جا لە مل و گەردنیان بدات تاکو ببن بە موسڵمان؛ بەڵکو اللە بەیانی گشتگیرو تەواوی قورئانی گەورەی پێدەدات جا بانگی زانایانی ئومەت دەکات لەهەموو بوارە جۆربەجۆرە زانستیەکانەوە پاشانیش دەڵێت: جا نکۆڵی لە چ ئایەتێک دەکەن ئەی گەلی بێباوەڕەکان بە قورئانی گەورە؟ جا من ئەو مەهدی چاوەڕوانکراوەم کەوا بەتەنها بەڵگەتان بەسەردا ناهێنمەوە بە دەربڕینی وشەکانی قورئان لەسەر زمان؛ بەڵکو بەجێبەجێکردن بۆ بەڕاستدانانی ئایەتەکانی اللە بە زانست و مەنتق لەسەر ئەرزی واقع، جا نکۆڵی لە چ ئایەتێک دەکەن ئەی گەلی بێباوەڕەکان بە قورئانی گەورە؟ جا هەربەڕاستی ڕاستی ئایەتەکانی دەبینن لەسەر ئەرزی واقع بە زانست و مەنتق بەو پەڕی ووردی لە ووردی بەڕاستگەڕان بە زانست و مەنتق لەسەر ئەرزی واقع هەروەکو چۆن ئێوە قسە دەکەن.

جا وەرن با دەستبکەین بە جێبەجێکردنەکە بۆ بەڕاستدانان بە زانست و مەنتق لەسەر ئەرزی واقع هەروەکو چۆن ئێوە قسە دەکەن.

1- بەڕاستی ئێوە دەڵێن بەوەی کەوا:


هذا الكون كان قبل أن يكون نجم نيتروني كوكب واحد ومن ثم انفجر فاتجهت ذراته في جميع الاتجاهات من مركز الإنفجار الكوني فأصبح سديم بعد الإنفجار العظيم دخان وغبار يملأ الآفاق في جميع الإتجاهات من مركز الانفجار


جا ئەم ڕاستیە بریتیە لەوەی کەوا بە زانایانی بەشەریەت گەیشتووە لە سەدەی بیستدا ئەو سەدەیەی کەوا شۆڕشی زانستی بەشەری لێ ڕوودا لەهەموو زانستەکان، وەئەوانەی کەوا اللە ئاگاداری کردوون بەم زانستە تەنها کەسن کەوا دڵنیان بە ڕاستی و دروستی زانستەکەیان بەبێ شک و گومان و دوودڵی جا ڕاستیەکە دەبینن وەکو 1+1=2 بە مەنتقی زانستە فیزیاییەکەیان. هەر لەبەرئەوەش اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {فورب السماء والأرض إنه لحق مثل ما أنكم تنطقون ﴿٢٣﴾} صدق الله العظيم [الذاريات].

جا وەرن تاکو سەیربکەین ئایا قورئان -هەر بەڕاستی لەسەر ئەرزی واقع دەیبینن- بەوەی زانست و مەنتق بەڕاستی دابنێت وەکو ئەوەی کەوا زانایانی دروستبوونی ئاسمان و زەوی قسەی پێ دەکەن؟ ئەوەش لەبەرئەوەی زانایانی گەردوون لەم ئومەتەدا دەبینن بەوەی ئاسمان و زەوی کاتی خۆی یەک هەسارەی لێکدراوی پەستێوراوی لەسەریەک بووە بە پەستانێکی توند بەو پلەیەی کەوا مڵاکێک لێی قورسایێکی ئەوەندە گەورەی هەبووە کەوا کەس باوەڕ ناکات تەنها ئەوانەی ئاگاداربوونە بەزانستەکەی، خۆ ئەگەر بێتو ناصر محمد یەمانی پێتان بڵێت مڵاکێک لەم زەویەی کەوا لەسەری دەژین دواتر لەدوای ئەوەی کەوا اللە بەحەوت ئاسمانەکان و هەسارەکان و حەوت زەویەکەی لێک دەدات بەهەموو مانگەکانی جا هەموویان بەرببنەوە سەر زەویەکەتان جا زەوی بدرێت بەیەکدا جا لەپاش ئەوە دەبینن مڵاکێکی چا لە ماددەکەی زەوی (ملیۆن تەن) ـە جا ئایا دواتر بڕوا دەکەن؟ بێگومان هەرگیز بڕوا ناکەن لەوەیە لەناو ئێوەدا هەبن بڕوا بەوە بکات بەڵام نەک بە پلەی یەقین و دڵنیایی وەکو ئەوکەسەی ئەوە بەچاوی زانست و مەنتڤەوە ببینێت، ئەوەش لەبەرئەوەی ئەهلی زانست بریتین لەتاکەکەس لەوانەی کەوا دواتر ڕاستی ئەوە دەزانن کە ناصر یەمانی دەیڵێت بە ڕەچاو کردنی عەقڵە گەورەکەیان بۆ ئەوەی کەوا بە زانستەکان دەزانێت وەئەوەشی کەوا نازانێت هەرگیز لە زۆربەی بەیانەکانی قورئان تێناگات بە زانست و مەنتق لەسەر ئەرزی واقعی ڕاستیدا.

کەواتە ئەی قەوم، بەڕاستی مەهدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی زانستە گەردوونیە فیزیاییەکانی قورئان ڕووندەکاتەوە بۆ گەلێک کەوا بزانن ڕاستیەکانی فیزیای گەردوونی لە بواری زانستی دروستبوونی گەردوون ئەم گەردوونە گەورەیە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {ولنبينه لقوم يعلمون} صدق الله العظيم [الأنعام:105].

وەئەی گەلی ئومەتی ئیسلام و هەموو خەڵکی، سوێند دەخۆم بە اللە ی بوون کەوا بەرلەوەی ببێتە گەردوون لە نەبوونەوە گەردوونی کردە بوون بە کن فیکون (فەرمانی ببە جا یەکسەر بوو) بەڕاستی من مەهدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە م ئەگەر بزانن، وە اللە بەڵگەو حوجەکەمی لەسەرتان لە سوێند خواردن دانەناوە نە لەناویشدا؛ بەڵکو لە زانستدا دایناوە بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئان جا ڕوونی دەکەمەوە بۆ گەلێک کەوا بزانن جا پێیان دەڵێم ئەو خاڵە لەکوێیە کەوا ئەم گەردوونەی لێ جیابۆتەوە ، وەسوێند بە اللە ئەی گەلی موسڵمانان بەڕاستی اللە لەمەدا ئایەت و نیشانەی بەڕاستدانەری داناوە بۆ مەهدی چاوەڕوانکراوی حەق جا ئەگەر نەمتوانی بۆتانی ڕوون بکەمەوەو لە قورئانەوە بەووردی و تێرو تەسەلی باسی بکەم لەسەر ئەرزی واقع ئەوا من مەهدی چاوەڕوانکراو نیم، ئەوەش لەبەرئەوەی من ئایەت و نیشانەکەی مەهدی چاوەڕوانکراوی حەق دەبینم بەوەی کەوا بریتیە لەوەی ئەوە ڕوون دەکاتەوە کەوا گەردوون چۆن بووە بەر لەوەی ببێت؟ وە لەچ خاڵێکدا بووە بەرلەوەی کەوا ببێت؟ وە لە چ هەسارەیەکەوە بووە بەرلەوەی ببێت؟ وەئەم هەسارە لێکدراوە کۆکراوەیە بۆ گەردوون لەکوێیە بەر لەوەی ببێت؟ وە حەوت زەویەکە کە بە دەقی قورئانی گەورە باسکراوە لە کوێیە؟ وە خاڵی ناوەندی گەردوون لەکوێیە ئەوەی کەوا اللە کردوویەتی بەماڵی دروستکاری گەردوون تاکو بەندە اللە پەرستەکان ڕوویان وەربچەرخێنن بۆ ماڵەکەی دروستکاری گەردوون؟ جا وەرن ئەی ئەو گەلەی کەوا بەدوای ڕاستیدا دەگەڕێن با سەرەتا سەیری ئەوە بکەین کەوا زانایانی دروستبوونی گەردوون دەیڵێن وە بۆشم نیە بەڵگەتان بەسەردا بهێنمەوە بە زانستەکەی ئەوان تا بێم زانستەکانتان بۆ دەربهێنم لە کتێبەکانیان؛ بەڵکو لەکتێبەکەی پەروەردگارم دروستکارو بەدیهێنەری گەردوون بەڵگەتان بەسەردا دەهێنمەوە، بەڵام ئەوە تەنها بۆ ئەوەیە تاکو بزانن زانایانی فەلەکی دروستبونی گەردوون لەوانەی کەوا بانگەشەی زانستی غەیب ناکەن چی دەڵێن، وە بزانن ئەوانەی بانگەشەی زانستی غەیب دەکەن لە زانایانی فەلەک ئەوانە لە زانایانی فەلەک نین بەڵکو لە ئەستێرە ناسەکانن (منجمین)؛ هەموو درۆزن و بوختانکارێکی تاوانكار، وە ئەستێرەکانیش هیچ شتێکیان پێ نەوتوون، تەنانەت ئەگەر ڕاستیش بکەن؛ بەڵکو ئەوە لەلایەن ئەولیاو یاوەرە شەیتانەکانیان هەندێک هەواڵی فڕێندراوی غەیب و شاراوەیان پێ دەگات کاتێک کەوا گوێ دەگرن (لەفریشتەکان) زۆربەشیان درۆ دەکەن، وەئەستێرەکانیش بەرینە لەوەی ئەوان دەیڵێن، بەڵکو ئەوە پیلانێکە لەلایەن شەیتانەکانەوە تاکو نەتوانن جیاوازی بکەن لەنێوان زانایانی فەلەک شاهێدەکانی مەهدی چاوەڕوانکراوو نێوان ئەستێرەناسەکان تاکو هەموو زانایانی فەلەک ببن بە ئەستێرەناسەکان لەڕوانگەی نەزان و نەفامەکانەوە، جا سەیری ئەوە بکەن کەوا زانایانی حەقی فەلەک دەیڵێن لەوانەی کەوا اللە دەربارەیان فەرموویەتی: {ولنبينه لقوم يعلمون} صدق الله العظيم.

جا وەرن باسەیر بکەین بۆ ئەوەی کەوا زانایانی فەلەک دەیڵێن جا لەپاشان قسەکەیان لەسەر ئایەتەکان لەسەر ئەو زیکرەدا جێبەجێ بکەین کەوا هەموو فەرمانێکی له شوێنی خۆیەتی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {فورب السماء والأرض إنه لحق مثل ما أنكم تنطقون ﴿٢٣﴾} صدق الله العظيم.

بەڵام ئەوە مەبەستی لە مەنتقی بێباوەڕەکانی قوڕەیش نیە بەڵکو مەنتقی زانایانی دروستببونی گەردوونە لە سەدەی بیستدا، جا سەیری ئەوە بکەن کەوا زانایەکان قسەی پێدەکەن و لێی دەدوێن ئایا مەنتقە زانستیەکەیان بریتیە لەهەمان ئەوەی کەوا قورئانی گەورە پێی دەدوێت جا ئەمە قسەکەیانە.

ئەوانەی کەوا زانایانی فەلەک و دروستبوونی گەردوون دەیڵێن:


ونحن نعلم الآن بأننا إذا رجعنا إلى الماضي البعيد جدا نرى أن الكون كله بنجومه ومجراته كان متركزا في نقطة واحدة حين ظهر إلى الوجود من العدم. وعندما نأتي إلى هذه المرحلة نرى أن علم الكونيات (Cosmology) يبحث عن قصة الكون في علم "الفيزياء النووية" وأنه يبحث عن قصة الكون في الحركات التي نستطيع مشاهدتها في هذه الجزيئات التي هي أصغر الموجودات في كرتنا الأرضية. فمن المثير للانتباه أن تكون القوانين التي تحكم الكون مخبوءة في نواة الذرة وفي الجزيئات دون الذرية.(1)
من المستحيل طبعا إعادة وتكرار الشروط والظروف التي أدت إلى الخلق على سطح أرضنا، ولكننا نستطيع مشاهدة بعض الشروط والظروف التي كانت موجودة في المراحل الأولى من خلق الكون وذلك بتسريع هذه الجزيئات دون الذرية تسريعا كبيرا، ومشاهدة طبيعة تصرف هذه الجزيئات في تلك الظروف وفي تلك السرعات؛ أو نستطيع - في الأقل - بالمعادلات والحسابات التي نجريها للظروف والشروط التي نستطيع مشاهدتها، القيام بتخمين الحوادث التي لا نستطيع مشاهدتها. وهكذا فإن المعلومات التي نملكها حول "الانفجار الكبير" (Bing Bang) في الثواني الأولى من الانفجار، ثم في سنواتها الأولى، ثم في مئات السنوات التي أعقبتها إنما تستند إلى الحسابات المبنية على هذه المشاهدات العلمية

کۆتایی پێهات ئەوەی کەوا زانایانی فیزیای گەردوونی دەیڵێن.

جا وەرن با سەیری کتێبەکەی اللە ی زانا بەغەیب و نهێنی و شاراوەکان بکەین ئەوەی کەوا زانیویەتی بەوەی دواتر ئەوان ئەمە دەزانن بەچاوی زانست و مەنتقەوە جا لەپاشان اللە بەوە بەڵگەیان بەسەردا دەهێنێتەوە جا پێی وتوون ئایا ئیمان ناهێنن بەوەی قورئان لەلایەن پەروەردگاری کاربەجێی زاناوە بە محمد پێغەمبەری اللە گەیشتووە؟ اللە ی بەرزو بڵندو گەورەو پیرۆز فەرموویەتی: {أولم ير الذين كفروا أن السماوات والأرض كانتا رتقا ففتقناهما وجعلنا من الماء كل شيء حي أفلا يؤمنون ﴿٣٠﴾} صدق الله العظيم [الأنبياء].

وەئەی گەلی زانایانی ئومەتی ئیسلامی، بەڕاستی پەروەردگارەکەم زانستەکەمی زیادکرووە بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئانی گەورە، وە ناصر یەمانی ئەوکەسەی کەوا قەدرو ڕێزەکەی نازانن و بەنهێنیەکەشی نازانن بەڕاستی اللە ئاگاداری کردووە بە زانستی وا کە زیاترە لە زانستی هەموو زانایەکانی ئەمریکی و ڕوس و چین و هەموو دەوڵەتاکانی کوفر جا من تەحەددایان دەکەم بەزانست و مەنتق وەبەهەمان شێوە تەحەددای هەموو زانایانی عەرەب و عەجەم دەکەم لەهەموو بوارە زانستیەکان، منیش لە ڕاستگۆیانم نەوەک لەوانەی کەوا قسەیەک دەکەن و ئەنجامیشی نادەن ئەوە شتتێکە کەوا پەروەردگارم فێری کردوومە لە ڕاستی ئایەتەکانی لەسەر ئەرزی واقع بەزانست و مەنتق، وەپێشتریش خاڵی ناوەندی تەقینەوە گەردوونیەکەم بۆ ڕوون کردنەوە بەوەی کەوا لە زەویەکەتاندایە ئەو زەویەی لەسەری دەژین وەئەوەشم بەگومان و ئیجتیهادو قیاس و ڕاو بۆچوونەوە نەوت پەناش دەگرم بە اللە بەوەی لە نەزانان بم بەڵکو ئەگەر بێتو لەسەر ئەرزی واقعی ڕاستەقینە زانستەکەمی بەڕاست دانەنا ئەوا من مەهدی چاوەڕوانکراو نیم.

وەسوێندیش دەخۆم بە اللە ی بەرزو بڵندو گەورەو مەزن بەوەی کەوا ئەم مەسەلە گەردوونیە اللە کردوویەتی بە موعجیزەی بەڕاستاندانانی مەهدی چاوەڕوانکراوی حەق جا ناکرێت بەوەی تەنها بۆخۆی ڕوونی بکاتەوە، کەوا بریتیە لەوەی:
ئایا حەوت زەویەکە (الأراضين السبع) لەکوێیە، جا ئایا لەم زەویەدایە؟ یان کەوتۆتە کوێ وە بەڕاستی زۆرێک لەزانایانی ئومەت لە سەرسامی دان لەم باس و خواسە دەربارەی حەوت زەویەکە بەوەی کەوتۆتە کوێ؟

جا پێشتر مەهدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی لە وتارێکی گفتوگۆی دانراودا لەگەڵ بۆشی بچوک بۆی ڕوونکردوونەتەوەو ئەمەی بەووردی و تێرو تەسەلی بۆ باسکردوون هیچ پەندو یادەوەریەکیشتان لێ وەرنەگرت، جا هەروەکو پەندە عامیەکە وادەڵێت؛ بەڵکو هەروەکو بڵێی من قسە لەگەڵ ئومەتێکی ئیسلامی کەڕو ڵاڵ و کوێردا دەکەم! جا زانستەکەمیان وەرنەگرت تا لەسەر ئەرزی واقعدا جێبەجێی بکەن بۆ گەڕان لە ڕاستی تەئویل و لێکدانەوەکەی ناصر یەمانی جا ئەگەر بەڕاستی ئەو مەهدی چاوەڕوانکراو بوو ئەوا هەردەبێت لێکدانەوەکەی لەسەر ئەرزی واقعدا ببینین جا لەپاشان بەحەق شاهێدی دەدەن، بەڵام وێنەی من و وێنەی ئەوانەی کەوا اللە ئاگاداری کردوون بەسەر کاروبارو بانگەوازەکەم لە ئینتەرنێتی جیهانی هەروەکو ئەوە وایە کەوا دەنکێک ترێ بدات بە کوێرێک جا بیخاتە دەستیەوە، جا کوێرەکەش بڵێت: "بەڵکو لە دەمم دایبنێ" جا تەکلیف لەخۆی ناکات بەوەی دەستەکانی بەرز بکاتەوە بۆ دەمی تاکو ترێکە بخاتە سەر زمان و ددانەکانی، جا لەبەرئەوە ناچارتان کردووم لەسەر ئەوەی ئەوە بنوسم بۆتان کەوا زانایەکانتان دەیڵێن جا زیادی دەکەم بۆ فەرموودەکەی اللە لە قورئانی گەورە جا بەتەواوی وەکو بەیانەکەی قورئانە.

جا ئەی ئەو گەلەی کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن، ئایا گوێتان لە دۆزینەوەی هەسارەی دەیەم نەبووە کەوا ناوی لێنراوە (نیبیرۆ) لەساڵی 2005؟ جا تەئکید بکەنەوە لە دۆزینەوەکەی؛ بەڵکو لەسەر ئەرزی واقعیش بۆیان دەرکەوتووە، جا ئایا دەزانن لەبەرچی پێی دەوترێت هەسارەی دەیەم؟ ئەمە لەبەرئەوەی ئەوان دەزانن بەوەی بوەتە یەکێک لە کۆمەڵەی دە هەسارەکە کەوا لە هەسارەی عەتاردی نزیک لەخۆرەوە دەست پێدەکات. وەناوی ئەم هەسارەیەش بە ئینگلیزی بۆ ئەوەی کەوا دەیەوێت بەدوای ڕاستیەکەیدا بگەڕێت بریتیە لە (Planet X)، وە ناصر یەمانی بەڕاستی چینەکانی حەوت زەویەکەی بۆ دیاری کردوون بەوەی هەموویان لەدوای ئەو زەویەمانەوەیە کەوا لەسەری دەژین وەهەموو چینەکانی زەوی اللە لەخوارەوەی زەویەکەمان دایناوە، هەرچی زەویەکەشمانە جا ئەوە بریتیە لە هەسارەی دایک و لێکدراوە یەکپارچە کۆکەرەوەکە بۆ هەموو حەوت ئاسمانەکان و ئەستێرەکانی و هەموو چینەکانی حەوت زەویەکان و مانگەکانی، وەپێشتریش هەواڵم پێدان بەوەی چینەکانی حەوت زەویەکە هەموویان لەدوای ئەو زەویەمانەوەیە کەوا لەسەری دەژین وە بەوەی قورئان لەنێوانیان دادەبەزێت لە هەسارەی لێکدراوی دایک ئەو هەسارەی کەوا ئاسمانەکان و حەوت زەویەکانی لێ جیابۆتەوە، وە ئەی ئەو گەلەی بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن، ئایا لەدوای زەویەکەمان حەوت چینەکەی زەویتان یینیوە کە هەرە خوارەوەکەیان ئەوەیە کەوا ناوتان لێناوە هەسارەی دەیەم نیبیرۆ؟ وەبەڕاستی کاتی خۆی بەسەر گەلی لوط دا تێپەڕی جا اللە سەرەوەی زەوی کرد بەهەرە خوارەوەی جا لە سجیلەوە گەلی لوط و ئییبراهیمی بەرد باران کرد وەبەڕاستیش خەریکە بەسەرئێوەشدا بێت لەکاتێکدا ئێوە لەدوودڵی و گومانتاندا سەرگەردانن و دێن و دەڕۆن.

وەئەی قەوم من جیهادو هەوڵ و تێکۆشانتان لەگەڵد دەکەم بە ڕاستی و دروستی ئایەتەکانی قورئان لەسەر ئەرزی واقعدا جا ئەوەی دەیەوێت بگەڕێت لە هەسارەی سجیل ئەوا با لە گەڕانی گوگڵدا بنوسێت (Planet X) جا دواتر چەند ماڵپەڕێکی بێگانەی بۆ دەردەکەوێت کەوا هانتی هەسارەی دەیەم بە زانست و مەنتق دووپات دەکاتەوە، بەڵام ناصر یەمانی بە کتێبە زانستیەکانی بەشەر ناتاندوێنێت؛ بەڵکو بە کتێبی پەروەردگاری هەموو جیهان قورئانی گەورە، جا ئایا ئێوە دان دەنێن بەوەی کەوا من مەهدی چاوەڕوانکراوم؟ جا لەپاش ئەوە ناصر یەمانی لەلای ڕوکتی یەمانی بۆتان دەردەکەوێت بۆ بەیعەت پێدانی لەدوای قەناعەت هێنان بە حیوارو گفتوگۆ، گەر ئاوا نەبێ ئەی چۆن بۆتان دەربکەوم بەر لە حیوارو گفتوگۆو ڤەناعەت هێنان! ئایا تێناگەن و عەڤڵتان ناخەنەکار؟ وەهەرچی سەبارەت بە وێنەکەمە؟ جا ئەوە لە ابن عمر ( رجل من أقصى المدينة يسعى ) بپرسن، وەهەرچی نیشانەکەی (الشامة) یە جا ئەوە بەڕاستی لە پشتمە لەلای شانی چەپم، کەوا بریتیە لە خاڵێکی (شامة) ی بچوک؟ وە ژمارەیەکی کەم لە موی درێژی تێدایە، اللە ش لەسەر ئەوەی دەیڵێم شاهێد وەکیلە.

وەهەرچی درێژیەکەشمە جا ئەوە مامناوەندم و کورتیش نیم، وەهەرچی ڕوخسارمە جا ئەوە پڕو فراوانە، وەهەرچی ڕەنگمە ئەوا ڕەنگەکەم گەنمیە، وەهەرچی تەمەنەکەمە ئەوا سی و حەوت ساڵە بەڵام بەڕاستی پیری ڕیشەکەمی گرتۆتەوە، جا ئەوەی بمبینێت وا گومان دەبات بەوەی تەمەنم چل ساڵە بەهۆی زۆری پیریەکە لە ڕیشمدا، کەوا بەچڕی گرتویەتیەوە کاتێک کە درێژم کرد شانە بەزەحمەت دایدەهێنێت بەتایبەتیش لە چەناگەوە.

وە سوپاسی اللە ش دەکەم لەسەر چاکی و ڕێک و پێکی شێوەکە، بەڵام ڕومەتم هەندێ کات ئازارم دەدات جا ئایا دەزانی لەبەرچی؟ ئەوە لەبەرئەوەی من بیر لە ئایەتەکانی پەروەردگارم دەکەمەوە لەچاوەڕوانی تێگەیشتن لەلایەن پەروەردگارمەوە دەربارەی هەر ئایەتێک هەتا ئەوکاتەی تەئویل و لێکدانەوەکەیم بۆ ئیلهام دەکات لە ئایەتەکانی تری قورئان جا خۆشحاڵ دەبم و لە ڕوومەتم دەدەم بەدەستی ڕاستم لەبەر خۆشحاڵی بەگەیشتنم لەسەر تەئویل و لێکدانەوە حەقەکە، هەتا ئەوکاتەی دەچمە سەر جێگاکەم جا هەستدەکەم بەوەی کەوا ڕومەتم ئازارم دەدات ئەوەش لەبەرئەوەی بەتوندی لە ڕومەتم دەدەم بەدەستی ڕاستم لەکاتێکدا هەستیش ناکەم بەوەی بەتوندی لە ڕومەتم داوە ئەوەش لەبەر گەورەیی و توندی خۆشحاڵیەکەم بەتەئویل و لێکدانەوەی ئەو ئایەتەی کەوا لەخەیاڵ و بیرمدا دامناوە، وەجاری واش هەیە کارەکە لەسەرم درێژ دەبێتەوە بۆ چەند کاتژمێرێک منیش هەر بیر دەکەمەوە جا لەناکاو هەموو ئەو ئایەتانەم بیر دەکەوێتەوە کەوا تەویل و لێکدانەوەکەیم لێ دەرهێناوە جا لەپاش ئەوە خۆشحاڵ دەبم و اللە اکبر دەکەم جا بەدەستی ڕاستم لە ڕوومەتم دەدەم لەکاتێکدا پەنجەکانی دەستیشم بەیەکەوە دەنوسێنم، هەر لەبەرئەوەش لێدانەکە توند دەبێت لەبەر توندی خۆسحاڵیەکەم بەڵام من ئەو کاتە هەستی پێ دەکەم کەوا دەچمە سەر جێگاکەم، جا بەبێ ئەوەی بمەوێت پێم نامۆیە کە بۆچی ڕوومەتی ڕاستم ئازارم دەدات؟ جا لەپاشان دەردەکەوێت بۆم بەوەی لێم داوە لەکاتێکدا هەستیش ناکەم لەبەر توندی خۆشحاڵیەکەم بە وەحی تێگەیشتنەکە بۆ بەیانی قورئان لەخودی قورئان.

وەهەرچی ئەوەیە کاتێک لە ماڵ دەردەچم یان لەهەر ماڵێک بەتایبەتی کاتی شێوان (مەغریب) ئەوا سەیری مەلەکوتی ئاسمان و زەوی دەکەم بەڵکو سەیری نزیکبوونەوەی هەسارەی دەیەم بکەم ئەوەی کەوا دواتر پەروەردگارم پێی دەرم دەخات بەسەر هەموو خەڵکی جیهان لەشەوێکدا لەکاتێکدا ئەوان شەرمەزارو ملکەچ دەبن، وەهەرچی ئەوەیە کاتێک کەوا هەڵەم کڕد بەوشەیەک و تێکەڵم کرد ئەوا پێدەکەنم و تێبینی دەکەم و ئاگادار دەبم پێش ئەوەی کەسانی جگە لەخۆم تێبینی بکەن و ئاگادار بن جا پێدەکەنم و دووبارەی دەکەمەوە بۆ گوێگری قسەکەم بەر لەوەی خۆی بەمن پێبکەنێت بەهۆی هەڵەی زمانم جا خەجاڵەت بم.

سێ ژنیشم خواستووەو تاکو ئێستا منداڵم نیە اللە ش هەرکەس بیەوێت كچی پێ دەبەخشێت و به هەرکەسیش بیەوێت کوڕی پێ دەبەخشێت وەئەوەی بشیەوێت نەزۆکی دەکات، بەڵام من نەزۆک نیم بەڵکو تەنها لاوازی لە تۆوەکاندا هەیە، جا پزیشکەکان پێیان وتم چارەسەر بەکاربهێنم بۆ ماوەی سێ مانگ دواتر منداڵم دەبێت، بەڵام من وازم لەوە هێناوە بۆ اللە بەو شێوەیەی خۆی حەزی پێدەکات و پێی ڕازیە بەڵکو لەمەدا حیکمەتێک هەبێت لە لایەن پەروەردگارەکەم جا منداڵەکانم سەرقاڵم نەکەن لە بەرامبەر فەرمانەکەم جا منداڵیش فیتنەیە.

وەهەرچی ناوچەکەشمە جا ئەوە لەناوەکەمدایە یەمانی لە یەمەن، وەهەرچی شوێنی لەدایکبوونەکەمە جا ئەوە لە ئاوەدانیەکەم دایکم منی بووە لە نزیکەی یەکەم تێپەڕاندنی بۆشایی ئاسماندا.

وەهەرچی وێنەکەشمە جا ئەوە حەتمەن دواتر دەیینی لەکاتی دەرکەوتنەکەم ٳن شاء الله وە بەڕاستی خەریکە ئەوکاتە بێت بەئیزنی اللە جا لە پێشکەوتووە هەڵبژێردراوەکان بە، ئەوانەی من و بانگەوازەکەمیان بەڕاست داناوە بەر لە دەرکەوتن بەهۆی یەقین و دڵنیاییەکەیان بە ئایەتەکانی قورئانی خاوەن دانایی جا دەبینن بەوەی بەڕاستی اللە پشتگیری لە ناصر یەمانی کردووە بە بەیانی حەقی قورئان جا زانیان بەوەی هەر بەڕاستی ئەوە مەهدی چاوەڕوانکراوە وەئەو ناوەی کەوا ناوی لێنراوە (ناصر محمد) ماناکەی واتە بەسەرخەر بۆ ئەوەی کەوا محمد صلى الله عليه وآله وسلم هێناویەتی، هەرلەبەرئەوە ناوەکەی پێغەمبەری اللە لەناوەکەمدا ڕێک کەوتووە- واطأ- ( لەناوی باوکمدا ) ئەوەش تاکو هەواڵ و ناونیشانی فەرمان و کاروبارەکەم لە ناوەکەمدا بێت لەبەرئەوەی اللە نەیکردووم بە نێردراو نە بە پێغەمبەرێکیش بەڵکو کردوومی بە ئیمامی بەسەرخەر بۆ محمد پێغەمبەری الله (الإمام الناصر لمحمد رسول اللە) صلى الله عليه وآله وسلم، وسلام على المرسلين والحمد لله رب العالمين..

براتان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
______________