المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : بنەمای بانگەوازەکەی ئیمام ناصر بۆ موسڵمانان و هەموو خەڵکی



Admin
09-04-2022, 04:43 PM
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
12 - ربيع الأول - 1430 ک
09 - 03 - 2009 م
12:04 بەیانی
( بحسب التقويم الرسمي لأم القرى )


[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=5083#post_5083
____________

بنەمای بانگەوازەکەی ئیمام ناصر بۆ موسڵمانان و هەموو خەڵکی ..

بسم الله الرحمن الرحيم، وسلام على المرسلين، والحمد لله رب العالمين ..

ئەی بەندەی اللە، اللە بەرچاوڕوونیت بۆ زیاد بکات جا لەوانە مەبە کەوا لەسەرسامیدا دادەمێنن، من هیچ کات قسەیەک ناکەم لەسەر اللە تەنها حەق نەبێت، وەسەبارەت بەدایکم جا ئەو هاوسەرگیری لەگەڵ باوکمدا کردووە لە (يكلا) ناوچەکەی خۆی وە کەس و کارەکەشی بنەماڵەو ڕەچەڵەکەکەیان ناسراوە لەنێو هۆزەکان جا ئەوان لە قوڕەیشن لە نەوەی هاشم، بەڵام من بە دڵنیایی و زانستی یەقیەوە نازانم لەکامە ڕەچەڵەک و بنەماڵەی نەوەی هاشمم، ئەوەشم لەلا گرنگ نیە کەوا بزانم کەس و کاری دایکم لەکامە ڕەچەڵەک و بنەماڵەی نەوەی هاشمن، جا ئەوەی دەتوانم فەتوات بۆ بدەم دەربارەی بریتیە لەوەی مامەکانی دایکم لەکەس و کاری دایکم بەڕاستی لە قوڕەیشن لە نەوەی هاشم.

وەئەی بەندەی اللە لەو کەسانە مەبە کە لەدوودڵیدان لەبەرامبەر حەق حەقیش شایەنی ئەوەیە کەوا شوێنی بکەوی وەلەدوای حەقیش هیچی تر نیە تەنها گومڕایی و سەرلێشێواوی نەبێت، وەئەی بەندەی موبارەکی اللە بەڕاستی اللە بەرچاوڕوونی پێ بەخشیوی جا چۆن دڵنیا نابی بەوەی کەوا اللە پێی نیشان داوی لە حەق؟ ئایا لەدوای حەق چیتر هەیە جگە گومڕایی و سەرلێشێواوی نەبێت؟ وەهەندێک لەوانەی بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن بۆیان ڕووندەبێتەوە بەوەی کەوا من ئیمام مەهدیم بۆ لای حەق جا لەپاشان دەترسن لەوەی بەڕاستم دابنێن لەوەی نەکا من ئیمام مەهدی نەبم هەروەکو بلێی گوناهێکیان لەسەر ئەوەدا بێت، جا پاک و بێگەردی بۆ اللە! ئەی بەندەکانی اللە ئەگەر ئێوە ئەوەتان بەڕاستدانا کەوا من ئیمام مەهدیم جا ئەگەر ئیمام مەهدیش نەبم جا ئایا دەزانن بەوەی اللە دواتر لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکات لەسەربەڕاستدانان بەحەق؟ ئەوە لەبەرئەوەی ئێوە بەڵگەو حوجەیەکتان هەیە لەسەر اللە کەوا بریتیە لەوەی بانگەوازتان دەکەم بۆ لای کتێبەکەی اللە وسوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی، جا ئەگەر کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەیتان بەڕاست دانا ئەوا بەڕاستی اللە ئەوەی بۆ ئێوە کردۆتە بەڵگەو حوجە لەسەری وەهەرگیزیش لێپرسینەوەتان لەگەڵدا ناکات دەربارەی بەڕاستدانانەکە هەتا تەنانەت ئەگەر ئیمام مەهدی بریتی نەبێت لە ناصر محمد یەمانیش؛ ئەوەش لەبەرئەوەی ئێوە بەڵگەو حوجەکەی ناصر محمد یەمانیتان بەڕاست داناوە کەوا حوجەو بەڵگەی پێ بەسەر زانایەکانتان دەهێنێتەوە بە کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی، جا چۆن اللە لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکات لەسەر بەڕاستدانان بەحەق؟ ئایا تێناگەن و عەقڵتان بەکار ناهێنن؟ وە ئەگەر پشتیشتان هەڵکرد لەوەی کەوا ناصر محمد یەمانی بانگەوازتان بۆ لای دەکات بۆ لای کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی جا ئەوا ئەوکاتە ئێوە ناصر محمد یەمانیتان بەدرۆ نەزانیوە بەڵکو حەقی لای پەروەردگارەکەتان بەدرۆ زانیوە کە بریتیە لە (کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی) جا لەپاش ئەوە وادەکەن اللە دەسەڵاتی (سزا) تان بەسەردا جێبەجێ بکات جا سزاتان بدات لەگەڵ بێباوەڕە پشتهەڵکەرەکان لەبەرامبەر کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی، ئایا ناترسن؟ وەبەهەمان شێوە بێباوەڕەکان کاتێک کەوا کوفر دەکەن بە محمد پێغەمبەری اللە - صلى الله عليه وآله وسلم - ئەوا لەوکاتەدا محمد پێغەمبەری اللە یان بەدرۆ نەزانیوە- صلى الله عليه وآله وسلم - بەڵکو وتە حەق و ڕاستەکەی اللە یان بەدرۆ زانیوە، هەرلەبەرئەوەش بە هۆی بەدرۆزانینی وتە حەقەکەی اللە وایان کردووە کەوا اللە دەسەڵاتی (سزای خۆی) بەسەریاندا جێ بەجێ بکات بەوەی کەوا سزایان بدات لە دنیاو دوایی، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {فإنهم لا يكذبونك ولكن الظالمين بآيات الله يجحدون} صدق الله العظيم [الأنعام:33].

وەئەی گەلی زانایانی ئومەت و سەرجەم ئەوانەی کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن، حەقتان پێدەڵێم و حەقیش دەڵێم هیچ کاتیش قسەیەک ناکەم لەسەر اللە تەنها حەق نەبێت: هەرگیزاو هەرگیز اللە سزای بێباوەڕو موسڵمانەکان نادات بەهۆی بەدرۆزانینی ناصر محمد یەمانی ئەگەر ناصر محمد یەمانی بە قسەکانی شەخسی خۆی بەڵگەو حوجەی بەسەردا هێنانەوە بەگومان و ئیجتیهادەوە بەبێ دەسەڵاتی زانست، هەرچی ئەوەیە ئەگەر بۆیان ڕوون بوویەوە بەوەی کەوا بانگەوازکار ناصر محمد یەمانی خەڵکی دەدوێنێت و بەڵگەو حوجەیان بەسەردا دەهێنێتەوە بە کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی و بانگەوازی موسڵمانان دەکات بە گەڕانەوە بۆ لای کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی جا لەپاش ئەوە بێباوەڕو موسڵمانان پشتیان هەڵکرد لەوەی کەوا ناصر محمد یەمانی بانگەوازیان دەکات بۆ لای، جا لەم کاتەدا دواتر سزاکە سەرجەم ئاوەدانی و ناوچەکانی بێباوەڕان و موسڵمانان دەگرێتەوە، وە هۆکاری سزایەکەش لە کتێبەکەی اللە بەهۆی بەدرۆزانینەکەیان نیە بۆ بەندەکەی اللە ناصر محمد یەمانی بەڵکو بەهۆی پشتهەڵکردنیانە لەبەڵگەو حوجەکەی اللە لەسەریان کەوا بریتیە لە کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {رسلا مبشرين ومنذرين لئلا يكون للناس على الله حجة بعد الرسل وكان الله عزيزا حكيما ﴿١٦٥﴾} صدق الله العظيم [النساء].

کەواتە بەڵگەو حوجەکەی اللە لەسەرتان بریتیە لەوەی کەوا بەندەو پێغەمبەرەکەی کە دواهەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکانە پێی ڕەوانە کردووە بە کتێبەکەی اللە و سوننەتی پێغەمبەرەکەی بۆ سەرجەمی خەڵکی، بەڵکو اللە ئیمام مەهدی ڕەوانە دەکات تاکو ببێتە بەسەرخەر بۆ محمد پێغەمبەری اللە (ناصرا لمحمد رسول الله) صلى الله عليه وآله وسلم، بەو مانایەی بەسەرخەر بۆ ئەوەی کەوا محمد پێغەمبەری اللە هێناویەتی بۆ ئێوە صلى الله عليه وآله وسلم، هەرلەبەرئەوەش ئیمام مەهدی دەتاندوێنێت و بەڵگەتان بەسەردا دەهێنێتەوە بە بەڵگەو حوجەکەی اللە کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی جا ئەوە بریتیە لە بەڵگەو حوجەکەی اللە لەسەرتان جا ئەگەر حەقی لای پەروەردگارەکەتان بەدرۆ زانی ئەوا بەڕاستی واتان کردووە اللە دەسەڵاتی (سزا) ی لەسەرتان بەکاربهێنێت بەوەی سزاتان بدات و ئێوەش لەوکاتەدا هیچ حوجەو بەهانەیەکتان نیە لەسەر اللە بەو قسەیەتان کەوا بڵێن: "بەڕاستی ئێمە بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە نەمانزانی کە ئایا ناصر محمد یەمانی بریتیە لە ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو یان درۆزنێکی خراپەکارە".

بەڵام هەموو بەڵگەو حوجەکان بۆ اللە یە دواتر پێتان دەڵێت: ئەی ئایا ئەو حوجەو بەڵگەی بەسەردا نەهێنانەوە بە ئایەتەکانی پەروەردگارتان جا ئایەتەکانی پەروەردگارتانی بەتێرو تەسەلی بۆ باسکردن وە ڕاستی ئایەتەکانی پەروەردگارەکەتانی لەسەر ئەرزی واقع فێرکردن وە بۆتان ڕوون بوویەوە بەوەی کەوا حەوت زەویەکە (الأراضين السبع) لەکوێیە وەکو بەڕاستدانانێک بۆ ئەوەی کەوا لەم زیکرو کتێبەکەمدا هاتووە وەبەوەی کەوا ئەوان لەدوای زەویەکەتانەوەن، وەحەقیقەت و ڕاستی ئەو فەرموودەی منیشی بۆ ڕوونکردنەوە: {رب المشرقين} [الرحمن:17]، بەوەی کەوا ئەوە زەویەکە لەژێر خاک وەبەوی کەوا بۆ پەروەرگارەکەتانە نەک بۆ دوژمنەکەی بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {له ما في السماوات وما في الأرض وما بينهما وما تحت الثرى ﴿٦﴾} صدق الله العظيم [طه].

وە اللە ئایەتە حەقەکانی لەسەر ئەرزی واقعدا نیشاندان وە بۆ زانایە فەلەکیەکانتان ڕوونبوویەوە بەوەی خۆر درکی بەمانگ کرد وە فێری کردن چۆن ئەوە دەبێت، وە ڕوودانی ئایەت و نیشانە بەڕاستدانەرەوەکەی لای پەروەردگارەکەتانی بۆ ڕاگەیاندن بەر لە ڕووداوەکە سەرەڕای مەحاڵی ڕووداوی بینینی هیلالی مانگەکە لەلایەن سەرجەمی ئەوانەی کەوا لەئێوە زانستیان پێدراوە وەلەپاشان بەندەکەی بەڕاستدانا بەحەق، وە بۆتان ڕوونبویەوە بەوەی ئەوە حەقە پاشانیش پشتان هەڵکرد لەحەقی لای پەروەردگارەکەتان لەدوای ئەوەی کەوا بۆتان ڕوون بوویەوە؟ جا ئایا حوجەو بەڵگەکەتان چیە تاکو بەندەکەمتان بەدرۆ زانی ئەوەی کەوا حوجەو بەڵگەی بەسەردا دەهێنانەوە بە ئایەتەکانی پەروەردگارتان؟ جا ئێوە بەندەکەی منتان بەدرۆ نەزانیوە بەڵکو ئایەتەکانی پەروەردگارتان بەدرۆ زانیوەو بەربەرەکانی و نکۆڵیتان دەکرد بەناحەق.

جا لەپاش ئەوە دەڵێن: "پەروەردگارمان ئێمە ستەممان لەخۆمان کرد خۆ ئەگەر گوێمان بگرتایەو عەقڵ و هۆشمان بەکارهێنابووایە ئەوا نەدەبووینە نیشتەجێ و هاوەڵی ئاگری دۆزەخ".

جا لەپاش ئەوە اللە و پێغەمبەرەکەشی پێتان دەڵێن: جا با نیشتەجێ و هاوەڵەکانی دۆزەخ لەوەولاترچن ئەوانەی ئایەتەکانی پەروەردگارەکەیان بەدرۆزانی و دەستیان گرت بەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەی محکەمی ئایەتەکانی پەروەرگارەکەیانە واش حساب دەکەن هیدایەت دراون.

وەئەی قەوم سوێند بەو اللە یەی کەوا هیچ پەرستراوێک نیە جگە لەئەو نەبێت ئەگەر بەڕاستی ئایەتەکانی پەروەردگارەکەتان بەدرۆ زانی ئەوا دواتر اللە پێی حوجەو بەڵگەتان بەسەردا دەهێنێتەوە جا سزاتان دەدات لەدنیاو دوایێ وەهەرگیزیش لەجێگای اللە پاڵپشت و بەسەرخەرێک بۆ خۆتان نادۆزنەوە، وەئەی ئومەتی ئیسلام سوێند بەو اللە یەی کەوا هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە ئەو نەبێت ئەکەر ئێوە بەیانی حەقی لای پەروەردگارەکەتان بەدرۆ زانی جا ئەوە دواتر اللە بە بەیانی حەقی زیکری کتێبەکەی حوجەو بەڵگەتان بەسەردا دەهێنێتەوە کەوا بەڵگەو حوجەکەی اللە یە لەسەرئێوەو لەسەر محمد پێغەمبەری اللە - صلى الله عليه وآله وسلم - وەلەسەر ناصر محمد یەمانی، جا ئەگەر ئایەتەکانی پەروەرگارەکەمان بەدرۆ زانی ئەوا هەرگیز لەجێگای اللە پاڵپشت و بەسەرخەرێک بۆ خۆمان نادۆزینەوە، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {فاستمسك بالذي أوحي إليك إنك على صراط مستقيم ﴿٤٣﴾ وإنه لذكر لك ولقومك وسوف تسألون ﴿٤٤﴾} صدق الله العظيم [الزخرف].

وە ئەی گەلی زانایانی ئومەت ئایا وای دەبینن بەوەی ناصر محمد یەمانی لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرایە لەبەرئەوەی ئەو دەستگرتووە بە قورئانی گەورەو ئەو سوننەتە حەقە نەبەویەی کەوا مخالف و پێچەوانەو دژنیە لەگەڵ قورئانی گەورەدا جا لەپاشان دەبینن کەوا ناصر محمد یەمانی درۆزنێکی خراپەکارەو ئێمام مەهدی چاوەڕوانکراو نیە؟ بڵێ بەڵگەتان بهێنن ئەگەر ڕاست دەکەن، ئێستاش ئێوە سەلامەتن بەر لە وەستان لەبەردەستی اللە جا ئەو ڕۆژە بەیادی خۆتاندا بهێننەوە کەوا هەموو نەفسێک دێت دەربارەی خۆی دەدوێت جا بەڵگەو حوجەکەتان چیە لەسەرناصر محمد یەمانی تاکو پشتهەڵبکەن لێی تاکو ببینن کە ئایا ئەوە بەڵگەو حوجەیەکی مەنتقیە دواتر اللە قبوڵی بکات؟ یان حوجەو بەڵگەکەی ناصر محمد یەمانی بریتیە لە حەقی لای پەروەردگارەکەتان؟ جا وەرن سەیری ئەوە بکەین کەوا ناصر محمد یەمانی ڕێگری چی لێکردوون، جا ووردببنەوە لەوەی کە ئایا فەرمانی پێکردوون بەیەک فەرمانیش بەتەنها کەوا اللە و پێغەمبەرەکەی فەرمانی پێ نەکردبن؟ ئەگەر وابوو کەواتە بەڕاستی اللە دەسەڵاتێکی ئاشکرای داوەتە ئێوە لەسەر ناصر محمد یەمانی، وە حەقیش لەگەڵ ئێوەدایە ئەگەر ئەوتان بەدرۆزانی وە حەقیشتانە کەوا بڵێن: "بەڵکو تۆ درۆزنێکی خراپەکاری و مەهدی چاوەڕوانکراوی حەق نیت، جا چۆن فەرمانمان بەشتێک پێدەکەی لەکاتێکدا نە اللە و نەپێغەمبەرەکەی فەرمانیان پێنەکردووین؟ جا ئێمە دەزانین بەوەی اللە ئیمام مەهدی نەکردووە بە پێغەمبەرێک بەوەحی کردن بۆلای بە کتێبێکی تازەوە نە بە سوننەتێکی تازەش بەڵکو ئیمام مەهدی دێت بە بەسەرخەری محمد (ناصر محمد) بەسەرخەری محمد پێغەمبەری اللە نێردراوی نەخوێندەوار صلى الله عليه وآله وسلم، جا هیچ بەڵگەو حوجەیەکت لەسەر ئێمە نیە مادام فەرمانت پێکردووین بەوەی کەوا نە اللە و نەپێغەمبەرەکەشی فەرمانیان پێنەکردووین وەهەرگیزیش اللە هیچ سزایەکمان نادات مادام ئەو بەتاڵەمان بەدرۆ زانیبێت کەوا نە اللە و نەپێغەمبەرەکەشی فەرمانیان پێ نەکردووین، هەرچی ئەوەیە ئەگەر فەرمانت پێکردین بەوەی کەوا اللە و پێغەمبەرەکەی فەرمانیان پێکردووین پاشانیش پشتمان هەڵکرد لێت جا ئەوە بریتیە لە حوجەو بەڵگەی اللە لەسەرمان؛ ئەوەی کەوا محمد پێغەمبەری اللە پێی هاتووە - صلى الله عليه وآله وسلم - کە بریتیە لە کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی".

جا لەپاشان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: جا ئەوەیە کەوا لەنێوانی من و ئێوەدایە، جا ئەگەر من فەرمانم پێکردن بەوەی،کەوا نە اللە و نە پێغەمبەرەکەی فەرمانیان پێکردوون ئەوا لەسەرتان نیە گوێڕایەڵیم بکەن وە ڕەواش نیە بۆتان بەڕاستم دابنێن وەسەریشم مەخەن وە ناصر محمد یەمانی شایستەی لەعنەتی اللە و لەعنەتی فریشتەکان و هەموو خەڵکیشە، ئەوە لەسەر ئەوکەسەی کەوا درۆو بوختان هەڵدەبەستێت لەسەر اللە بەجگە لەوەی کەوا دواهەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکان پێی هاتووە -صلى الله عليه وآله وسلم - کە بریتیە لە کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەق لەلایەن اللە خۆیەوە.

جا وەرن باسەیری ئەوە بکەین کەوا من بۆلای چی بانگەوازتان دەکەم، ئایا بانگەوازکار ناصر محمد یەمانی فەرمانتان پێدەکات بەفەرمانێک کەوا محالف و دژو پێچەوانەیە لەگەڵ ئەوەی کەوا اللە و پێغەمبەرەکەی فەرمانتان پێ دەکەن؟ جا ئەوەی کەوا هاتووە لە بنەمای دەعوەو بانگەوازەکەم بۆ موسڵمانان و هەموو خەڵکی بریتیە لەوەی:

1 - اللە بپەرستن بەتەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن، وە ئەوەی کەوا شەریک و هاوبەش و هاوەڵی دانا بۆ اللە ئەوا بەڕاستی ستەمی لەخۆی کردووە وەهەرگیزیش لەجێگای اللە پاڵپشت و بەسەرخەرێک بۆ خۆی نادۆزێتەوە.

2 - ئیمان بهێنن بەوەی کەوا ئەم بانگەوازە بریتیە لەوەی کەوا اللە سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکانی پێ ڕەوانەکردووە، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وما أرسلنا من قبلك من رسول إلا نوحي إليه أنه لا إله إلا أنا فاعبدون ﴿٢٥﴾} صدق الله العظيم [الأنبياء].

3 - بەوەی کەوا جیاوازی نەکەن لەنێوان هیچ یەکێک لە پێغەمبەرەکانی اللە ئەوانەی اللە ڕەوانەی کردوون بەم بانگەوازە یەکگرتووە، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {والذين آمنوا بالله ورسله ولم يفرقوا بين أحد منهم أولئك سوف يؤتيهم أجورهم وكان الله غفورا رحيما ﴿١٥٢﴾} صدق الله العظيم [النساء].

وە اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وإذ أخذ الله ميثاق النبيين لما آتيتكم من كتاب وحكمة ثم جاءكم رسول مصدق لما معكم لتؤمنن به ولتنصرنه قال أأقررتم وأخذتم على ذلكم إصري قالوا أقررنا قال فاشهدوا وأنا معكم من الشاهدين ﴿٨١﴾ فمن تولى بعد ذلك فأولئك هم الفاسقون ﴿٨٢﴾ أفغير دين الله يبغون وله أسلم من في السماوات والأرض طوعا وكرها وإليه يرجعون ﴿٨٣﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].

وە اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {قل آمنا بالله وما أنزل علينا وما أنزل على إبراهيم وإسماعيل وإسحاق ويعقوب والأسباط وما أوتي موسى وعيسى والنبيون من ربهم لا نفرق بين أحد منهم ونحن له مسلمون ﴿٨٤﴾ ومن يبتغ غير الإسلام دينا فلن يقبل منه وهو في الآخرة من الخاسرين ﴿٨٥﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].

وە اللە ی بەرزو بڵند فەرموویەتی لەدوای ئەوەی کەوا بانگەوازەکەی بۆ خۆشەویستەکەی خۆی ئیبراهیم باسکردووە بۆ لای تەوحید وە باسکردنی ئەوەی لەگەڵیدایە لە پێغەمبەرەکان: {أولئك الذين آتيناهم الكتاب والحكم والنبوة فإن يكفر بها هؤلاء فقد وكلنا بها قوما ليسوا بها بكافرين ﴿٨٩﴾ أولئك الذين هدى الله فبهداهم اقتده قل لا أسألكم عليه أجرا إن هو إلا ذكرى للعالمين ﴿٩٠﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].


4 - بانگەواز بۆ موسڵمانان و نەصاراو یەهودو مەجوس و مولحیدەکان و هەموو خەڵکی بۆ لای ئەم وشەیەی کەوا سەرجەم پێغەمبەرو نێردراوەکان هێناویانە، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {قل يا أهل الكتاب تعالوا إلى كلمة سواء بيننا وبينكم ألا نعبد إلا الله ولا نشرك به شيئا ولا يتخذ بعضنا بعضا أربابا من دون الله فإن تولوا فقولوا اشهدوا بأنا مسلمون ﴿٦٤﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].

5 - بەڕاستدانانی ئەوەی کەوا بەڕاستی ئایین لەلای اللە بریتیە لەو ئیسلامەی کەوا محمد پێغەمبەری اللە و مەسیح عیسای کوڕی مەریەم و سولەیمان و سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکان لەپێشتری بانگەوازیان دەکرد بۆ لای، جا سەیری ئەو ئایینە بکەن کەوا داوود خەڵکی بانگ دەکرد بۆ لای وە سولەیمان بۆ پادشاکەی سەبەء: {إنه من سليمان وإنه بسم الله الرحمن الرحيم ﴿٣٠﴾ ألا تعلوا علي وأتوني مسلمين ﴿٣١﴾} صدق الله العظيم [النمل].

وەسەیری ئایینەکەی پێغەمبەری اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم بکەن - عليه الصلاة والسلام - وەئەوەی کەوا نەوەی ئیسڕائیلی بانگ دەکرد بۆ لای: {إذ قالت الملائكة يا مريم إن الله يبشرك بكلمة منه اسمه المسيح عيسى ابن مريم وجيها في الدنيا والآخرة ومن المقربين ﴿٤٥﴾ ويكلم الناس في المهد وكهلا ومن الصالحين ﴿٤٦﴾ قالت رب أنى يكون لي ولد ولم يمسسني بشر قال كذلك الله يخلق ما يشاء إذا قضى أمرا فإنما يقول له كن فيكون ﴿٤٧﴾ ويعلمه الكتاب والحكمة والتوراة والإنجيل ﴿٤٨﴾ ورسولا إلى بني إسرائيل أني قد جئتكم بآية من ربكم أني أخلق لكم من الطين كهيئة الطير فأنفخ فيه فيكون طيرا بإذن الله وأبرئ الأكمه والأبرص وأحيي الموتى بإذن الله وأنبئكم بما تأكلون وما تدخرون في بيوتكم إن في ذلك لآية لكم إن كنتم مؤمنين ﴿٤٩﴾ ومصدقا لما بين يدي من التوراة ولأحل لكم بعض الذي حرم عليكم وجئتكم بآية من ربكم فاتقوا الله وأطيعون ﴿٥٠﴾ إن الله ربي وربكم فاعبدوه هذا صراط مستقيم ﴿٥١﴾ فلما أحس عيسى منهم الكفر قال من أنصاري إلى الله قال الحواريون نحن أنصار الله آمنا بالله واشهد بأنا مسلمون ﴿٥٢﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].

جا بە ئایینی تری نەصارا نازانم تەنها ئەو ئیسلامە نەبێت کەوا پێغەمبەری اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم هێنای صلى الله عليه وآله وسلم،، وەئەوەی کەوا محمد پێغەمبەری اللە هێنای - صلى الله عليه وآله وسلم - دواهەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکان بۆ سەرجەمی خەڵکی بەکتێبەکەی اللە ڤورئانی گەورەی کۆکراوە بۆ سەرجەم
کتێبەکانی نێردراوو پێغەمبەران، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {أم اتخذوا من دونه آلهة قل هاتوا برهانكم هذا ذكر من معي وذكر من قبلي بل أكثرهم لا يعلمون الحق فهم معرضون ﴿٢٤﴾} صدق الله العظيم [الأنبياء].

وەلەبەرئەوەی ئەوە کتێبی کۆکراوەیە بۆ سەرجەم کتێبەکانی نێردراوو پێغەمبەران بۆ لای ئومەتەکان؛ هەربۆیە اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {هل ينظرون إلا تأويله يوم يأتي تأويله يقول الذين نسوه من قبل قد جاءت رسل ربنا بالحق} صدق الله العظيم [الأعراف:53].

6 - بەوەی کەوا ئایینەکەتان بەش بەش و پارچە پارچە نەکەن بۆ چەند مەزهەب و حزبێکی جیا جیا هەموو حزبێکیش بەوەی خۆی لەلایەتی خۆشحاڵە، جا ئەگەر واتان کرد ئەوا بەڕاستی مخالف و دژو .پێچەوانەی فەرمانەکەی اللە و پێغەمبەرەکەیتان کردووە، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {أن أقيموا الدين ولا تتفرقوا فيه} صدق الله العظيم [الشورى:13].

وە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی بەرزی و بڵندی بۆی: {فأقم وجهك للدين حنيفا فطرت الله التي فطر الناس عليها لا تبديل لخلق الله ذلك الدين القيم ولكن أكثر الناس لا يعلمون ‎﴿٣٠﴾‏ ۞ منيبين إليه واتقوه وأقيموا الصلاة ولا تكونوا من المشركين ‎﴿٣١﴾‏ من الذين فرقوا دينهم وكانوا شيعا كل حزب بما لديهم فرحون ‎﴿٣٢﴾‏} صدق الله العظيم [الروم]

وە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {شرع لكم من الدين ما وصى به نوحا والذي أوحينا إليك وما وصينا به إبراهيم وموسى وعيسى أن أقيموا الدين ولا تتفرقوا فيه كبر على المشركين ما تدعوهم إليه الله يجتبي إليه من يشاء ويهدي إليه من ينيب ﴿١٣﴾} صدق الله العظيم [الشورى].

وە بەهەمان شێوە لەم فەرموودەیەی بەرزی و بڵندی بۆی: {إن الذين فرقوا دينهم وكانوا شيعا لست منهم في شيء إنما أمرهم إلى الله ثم ينبئهم بما كانوا يفعلون ﴿١٥٩﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].

وە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی بەرزی و بڵندی بۆی: {واعتصموا بحبل الله جميعا ولا تفرقوا واذكروا نعمت الله عليكم إذ كنتم أعداء فألف بين قلوبكم فأصبحتم بنعمته إخوانا وكنتم على شفا حفرة من النار فأنقذكم منها كذلك يبين الله لكم آياته لعلكم تهتدون ﴿١٠٣﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].

وە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی بەرزی و بڵندی بۆی: {ولا تنازعوا فتفشلوا وتذهب ريحكم} صدق الله العظيم [الأنفال:46].

جا لەپاشان مخالف و پێچەوانەی فەرمانە محکەمەکانی اللە تان کرد بۆتان لە دایکی کتێبەکەی قورئانی گەورە ئەی گەلی زانایانی ئومەت وە پشتان لەهەمووی هەڵکردو شوێنی فەرموودەکەی شەیتانی نەفرەتلێکراو کەوتن: [اختلاف أمتي رحمة].

وە واشتان دانا ئەوەی کەوا ئەمەی وتووە بریتیە لە محمد پێغەمبەری اللە! بەڵکو هەتا تەنانەت ئەوانەی نکۆڵیشیان لێی کردووە شوێنی ئەم فەرموودە (هەڵبەستراوە) کەوتوون کەوا لەلایەن شەیتانی نەفرەتلێکراوەوە هاتووە لەسەر زمانی ئەولیاکانی لەشەیتانە ئینسانە دووڕوەکان ئەوانەی ئیمان و شوێنکەوتنەکەیان بۆ محمد پیغەمبەری اللە دەردەخست - صلى الله عليه وآله وسلم - هەتا ئەوکاتەی دەردەچوون لەلای جا بەپیلانێکی نهێنی دەستیان دەکرد بە دەستکاریکردن و هەڵبەستانی فەرموودەکان بە جگە لەوەی کەوا ئەو فەرموو بوی - عليه الصلاة والسلام - جا بەربەستیان داناوە لەبەرامبەر ڕێگاکەی اللە، جا چەندە بانگەوازم کردن بۆ لای جا ئێوەش ڕووتان وەرگێڕا لەوەی کەوا شوێنی بکەون و شوێنی فەرموودەکانی ئەوان کەوتن جا ئەوانیش ڕێگایان لێگرتن لەبەرامبەر ڕێگای حەقی اللە، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {إذا جاءك المنافقون قالوا نشهد إنك لرسول الله والله يعلم إنك لرسوله والله يشهد إن المنافقين لكاذبون ﴿١﴾ اتخذوا أيمانهم جنة فصدوا عن سبيل الله إنهم ساء ما كانوا يعملون ﴿٢﴾ ذلك بأنهم آمنوا ثم كفروا فطبع على قلوبهم فهم لا يفقهون ﴿٣﴾ وإذا رأيتهم تعجبك أجسامهم وإن يقولوا تسمع لقولهم كأنهم خشب مسندة يحسبون كل صيحة عليهم هم العدو فاحذرهم قاتلهم الله أنى يؤفكون ﴿٤﴾} صدق الله العظيم [المنافقون].


جا لەپاشان اللە ڕێگای بەربەست دانانەکەی ئەوانی پێوتوون لەبەرامبەر حەقی لای پەروەردگارەکەیان بەوەی کەوا ئەوە بە شمشێر نیە، جا ئەگەر بە شمشێر بێت ئەوا پێویستی بەوە نەدەکرد بێن لەبەردەستی محمد پێغەمبەری اللە شەهادە بێنن بە ئیسلامەکەیان لەبەرئەوەی دواتر جەنگیان لەگەڵ دەکرد جا کاروبارەکەیان ئاشکرا دەبوو. کەواتە مەبەستی ڕێگای بەربەستدانانەکە چیە لەو فەرموودیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {اتخذوا أيمانهم جنة فصدوا عن سبيل الله إنهم ساء ما كانوا يعملون ﴿٢﴾} صدق الله العظيم؟

بەڵام حوجەو بەڵگە گرنگ و تەواوەکان هەر بۆ اللە یە جا بەڕاستی فێری کردوون کەوا ڕێگای بەربەستدنانەکەیان لەبەرامبەر حەقی لای پەروەدگارەکەیان چیە بەوەی بریتیە لە هەڵبەستانی چەند فەرموودەو ڕیوایەتێک کەوا ئەو نەیوتبوو عليه الصلاة والسلام، اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {ويقولون طاعة فإذا برزوا من عندك بيت طائفة منهم غير الذي تقول والله يكتب ما يبيتون فأعرض عنهم وتوكل على الله وكفى بالله وكيلا ﴿٨١﴾} صدق الله العظيم [النساء].

جا وەرن فێرتان بکەم لەبەرچی اللە فەرمانی بە پێغەمبەرەکەی کردووە بەوەی کەوا پشتیان لێ هەڵبکات جا دەریان نەکات؟ ئەوە تاکو مەکرو پیلانەکەیان بەردەوام بێت تاکو بزانێت کێ شوێنی حەق دەکەوێت جا جیاببنەوە لەوکەسەی کەوا دەست دەگرێت بەوەی مخالف و دژە لەگەڵ کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی ئەوەش لەبەرئەوەی دواتر اللە فێرتان دەکات کە چۆن بزانن جیاوازی بکەن لەنێوان ئەو فەرموودە حەق و ڕاستە نەبەویەی کەوا لەلایەن اللە وە هاتووەو ئەو فەرموودە شەیتانیە بەتاڵەش کەوا لەلایەن جگە لە اللە وە هاتوو تاکو بەربەستان بۆ دابنێن لەبەرامبەر ڕێگاکەی اللە.

هەرلەبەرئەوەش اللە فەرمانی بە زانایانی موسڵمانان کردووە بەوەی کەوا جیاوازو ناکۆک نەبن لە فەرموودەکانی نەبەوی وە (بۆ جیاکردنەوەی فەرموودە حەقەکان لەهەڵبەستراوەکان) پشت بەوە نەبەستن کەوا کێ جێی سیقەو متمانەیە یان کێ جێی سیقەو متمانە نیە، وە تانە لە هاوەڵەکانی پێغەمبەریش نەدەن - صلى الله عليه وآله وسلم - هەرچۆنێک بوبن ئەو خۆی زانایە بەکەسەی لە اللە دەترسێت، وە اللە فەرمانی پێکردوون بەوەی کەوا بەشێوەیەکی گشتی ئەم فەرموودانە بێنن کەوا لەلایەن سەرجەم هاوەڵەکانی محمد ـەوە وارد بوونە - صلى الله عليه وآله وسلم - جا لەپاشان بێن جێ بەجێی بکەن لەگەڵ ئەوەی کەوا لەمحکەمی قورئانی گەورەدا هاتووە، جا لەبەرئەوەی سوننەتی نەبەویش هەر لەلایەن اللە وەیە وەکو چۆن قورئانی گەورە لەلایەن ئەوەوەیە، وەلەبەر ئەوەی اللە فێری کردوون قورئان پارێزراوە لەتەحریف.و دەستکاریکردن و شێواندن وە بەوەی کەوا فەرموودەکانی سوننەتی نەبەوی پارێزاو نین لەتەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن جا تاکو بزانن کامە فەرموودەی نەبەوی لە سوننەتدا لەلایەن اللە وە هاتووە وەکامە فەرموودەش لەسوننەتی نەبەوی هەڵبەستراوەو لەلایەن جگە لە اللە وەیە لەبەرئەوە اللە فەرمانی پێکردوون بەوەی محکەمی قورئان بکەن بە حەکەم لەلایەن اللە وە لەم قەزیەیەدا، وە فێری کردوون بەوەی هەر فەرموودەیەکی نەبەوی لەلایەن جگە لە اللە وە هاتبێت ئەواحەتمەن بەبێ شک و گومان و دوودڵی دواتر لەنێوانی ئەوو نێوان محکەمی قوررئاندا دەبین جیاوازی و دژایەتیەکی زۆر هەیە، وە هەمیشە حەق و بەتاڵیش جیاوازی و دژایەتیەکی زۆر هەیە لەنێوانیان. اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {ويقولون طاعة فإذا برزوا من عندك بيت طائفة منهم غير الذي تقول والله يكتب ما يبيتون فأعرض عنهم وتوكل على الله وكفى بالله وكيلا ﴿٨١﴾ أفلا يتدبرون القرآن ولو كان من عند غير الله لوجدوا فيه اختلافا كثيرا ﴿٨٢﴾} صدق الله العظيم [النساء].

ئەمەش بریتیە لەوەی کەوا اللە فەرمانی پێکردوون لە محکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە بەوەی محکەمی قورئان بکەن بە حەکەم تاکو هیچ بەڵگەو حوجەیەکتان نەمێنێت بەوەی بڵێن: "بەڕاستی دووڕوەکان درۆو بوختانیان هەڵبەست لەسەر پێغەمبەرەکەت بە سوننەتی نەبەوی وەنەشمازانی کامەیان حەقەو کامەیان بەتاڵ جا سەرلێشێواوو گومڕایان کردین لە ڕێگای ڕاست و دروست"، وەبەهەمان شێوە پێغەمبەری اللە فەرمانی پێکردوون بە هەمان ئەو فەرمانەی کەوا اللە ی بەرزو بڵند فەرمانی پێکردووە. پێغەمبەری اللە محمد صلى الله عليه وآله وسلم فەرموویەتی: [ألا إني أوتيت القرآن ومثله معه].

پێغەمبەری اللە محمد صلى الله عليه وآله وسلم فەرموویەتی: [اعرضوا حديثي على الكتاب فما وافقه فهو مني وأنا قلته].

پێغەمبەری اللە محمد صلى الله عليه وآله وسلم فەرموویەتی: [وإنها ستفشى عني أحاديث فما أتاكم من حديثي فاقرأوا كتاب الله واعتبروه فما وافق كتاب الله فأنا قلته وما لم يوافق كتاب الله فلم أقله].

پێغەمبەری اللە محمد صلى الله عليه وآله وسلم فەرموویەتی: [ستكون عني رواة يروون الحديث فاعرضوه على القرآن فإن وافق القرآن فخذوها وإلا فدعوها].

پێغەمبەری اللە محمد صلى الله عليه وآله وسلم فەرموویەتی: [عليكم بكتاب الله وسترجعون إلى قوم يحبون الحديث عني ومن قال علي ما لم أقل فليتبوأ مقعده من النار فمن حفظ شيئا فليحدث به].

پێغەمبەری اللە محمد صلى الله عليه وآله وسلم فەرموویەتی: [عليكم بكتاب الله فإنكم سترجعون إلى قوم يشتهون الحديث عني فمن عقل شيئا فليحدث به ومن افترى علي فليتبوأ مقعدا وبيتا من جهنم].

پێغەمبەری اللە محمد صلى الله عليه وآله وسلم فەرموویەتی: [ألا إنها ستكون فتنة قيل ما المخرج منها يا رسول الله قال كتاب الله فيه نبأ من قبلكم وخبر ما بعدكم وحكم ما بينكم هو الفصل ليس بالهزل من تركه من جبار قصمه الله ومن ابتغى الهدى في غيره أضله الله وهو حبل الله المتين وهو الذكر الحكيم وهو الصراط المستقيم وهو الذي لا تزيغ به الأهواء ولا تلتبس به الألسنة ولا تشبع منه العلماء ولا يخلق عن كثرة الرد ولا تنقضي عجائبه، هو الذي لم تنته الجن إذ سمعته حتى قالوا‏:‏ ‏{‏إنا سمعنا قرآنا عجبا يهدي إلى الرشد فآمنا به‏}‏ من قال به صدق ومن عمل به أجر، ومن حكم به عدل ومن دعا إليه هدي إلى صراط مستقيم].

پێغەمبەری اللە محمد صلى الله عليه وآله وسلم فەرموویەتی: [يأتي على الناس زمان لا تطاق المعيشة فيهم إلا بالمعصية حتى يكذب الرجل ويحلف فإذا كان ذلك الزمان فعليكم بالهرب قيل يا رسول الله وإلى أين المهرب قال إلى الله وإلى كتابه وإلى سنة نبيه‏ الحق].

پێغەمبەری اللە محمد صلى الله عليه وآله وسلم فەرموویەتی: [ما بال أقوام يشرفون المترفين ويستخفون بالعابدين ويعملون بالقرآن ما وافق أهواءهم، وما خالف تركوه، فعند ذلك يؤمنون ببعض الكتاب ويكفرون ببعض يسعون فيما يدرك بغير سعي من القدر والمقدور والأجل المكتوب والرزق المقسوم، ولا يسعون فيما لا يدرك إلا بالسعي من الجزاء الموفور والسعي المشكور والتجارة التي لا تبور].

پێغەمبەری اللە محمد صلى الله عليه وآله وسلم فەرموویەتی: [من اتبع كتاب الله هداه الله من الضلالة، ووقاه سوء الحساب يوم القيامة، وذلك أن الله يقول‏:‏ ‏{‏ فمن اتبع هداي فلا يضل ولا يشقى }].

پێغەمبەری اللە محمد صلى الله عليه وآله وسلم فەرموویەتی: [يا حذيفة عليك بكتاب الله فتعلمه واتبع ما فيه].

پێغەمبەری اللە محمد صلى الله عليه وآله وسلم فەرموویەتی: [مهما أوتيتم من كتاب الله فالعمل به لا عذر لأحد في تركه، فإن لم يكن في كتاب الله فسنة مني ماضية].

پێغەمبەری اللە محمد صلى الله عليه وآله وسلم فەرموویەتی: [ما هذه الكتب التي يبلغني أنكم تكتبونها، أكتاب مع كتاب الله‏؟‏ يوشك أن يغضب الله لكتابه].

پێغەمبەری اللە محمد صلى الله عليه وآله وسلم فەرموویەتی: [يا أيها الناس، ما هذا الكتاب الذي تكتبون‏:‏ أكتاب مع كتاب الله‏؟‏ يوشك أن يغضب الله لكتابه قالوا يا رسول الله فكيف بالمؤمنين والمؤمنات يومئذ‏؟‏ قال‏:‏ من أراه الله به خيرا أبقى الله في قلبه لا إله إلا الله].

پێغەمبەری اللە محمد صلى الله عليه وآله وسلم فەرموویەتی: [لا تكتبوا عني إلا القرآن، فمن كتب عني غير القرآن فليمحه، وحدثوا عن بني إسرائيل ولا حرج ومن كذب علي فليتبوأ مقعده من النار].

پێغەمبەری اللە محمد صلى الله عليه وآله وسلم فەرموویەتی: [لا تسألوا أهل الكتاب عن شيء فإني أخاف أن يخبروكم بالصدق فتكذبوهم أو يخبروكم بالكذب فتصدقوهم، عليكم بالقرآن فإن فيه نبأ من قبلكم وخبر ما بعدكم وفصل ما بينكم ].

پێغەمبەری اللە محمد صلى الله عليه وآله وسلم فەرموویەتی: [لا تسألوا أهل الكتاب عن شيء فإنهم لن يهدوكم وقد ضلوا، إما أن تصدقوا بباطل وتكذبوا بحق، وإلا لو كان موسى حيا بين أظهركم ما حل له إلا أن يتبعني].
صدق محمد رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم

وەئەی ئەو گەلەی بە دوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن، جا ئایا شتێکی دژو جیاوازو پێچەوانەتان بینیوە لەنێوان بەیانی محمد پێغەمبەری اللە - صلى الله عليه وآله وسلم - و نێوان بەیانی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بۆ قورئان لەخودی قورئان؟ جا هیچ حوجەو بەڵگەیەکتان نیە لەسەر مەهدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی لەدوای ئەوەی حوجەو بەڵگەی بەسەردا هێنانەوە بە بەیانی حەق بۆ قورئانی گەورە لەخودی قورئان پاشان بە بەیانی حەق لەلایەن ڕەحمانەوە لەسەر زمانی محمد پێغەمبەری اللە لەسوننەتی ڕێنماییکار جا نەتانبینی جیاوازو ناکۆک و دژ بێت لەگەڵ بەیانی ناصر محمد یەمانی بۆ قورئان، وەئەوەی کەوا ئێستا بەڵگەم بۆ بهێنێت بەشتێک کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە لەگەڵ محکەمی کتێەبەکەی اللە وەبەوەی کەوا محالف و دژو پێچەوانەیە لەگەڵ محکەمی سوننەتی بەیان لەسەر زمانی محمد پێغەمبەری اللە - صلى الله عليه وآله وسلم - جا ئەوە شاهێد بن لەسەری بەکوفرکردن و پشتهەڵکردن لە زیکری کتێبەکەی اللە وەبەڕاستی سەرپێچی اللە و پێغەمبەرەکەی و مەهدی چاوەڕوانکراوی کردووە وەلەدوای حەقیش هیچی تر نیە تەنها گومڕایی و سەرلێشێواوی نەبێت.

وەفەتوادەدەم بۆ سەرجەمی بەشەر بەوەی کەوا توندترین کوفر لە کتێبدا لەدوای کوفری یەهود بریتیە لە کوفرکردنەکەی موسڵمانە ئیماندارەکان بە قورئانی گەورە ئەوەی کەوا ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە بەڵگەو حوجەیان پێ بەسەردا دەهێنێتەوەو گفتوکۆیان پێ لەگەڵدا دەکات و دەیاندونێت بەئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکان بۆ زاناو نەزانەکانیان جا لەپاشان زانایانی موسڵمانان پشتی لێ هەڵدەکەن لەسەردەمی ئیمام مەهدی حەقی لای پەروەردگارەکەیان یان بێدەنگ دەبن لەبەرامبەر حەق و دان نان پێی لەدوای ئەوەی کەوا بۆیان ڕوون بوویەوە بەوەی ئەو تەنها بەحەق بەڵگەو حوجەیان بەسەردا دەهێنێتەوە وەلەسەر گومڕایی ئاشکرا نیە، پاشانیش پشت هەڵدەکەن لەبەرامبەر حەق یان بێدەنگ دەبن لێی هەتا ئەو کاتەی بەڵێنەەکەی اللە دێت بەحەق جا خۆیان و ئومەتەکەشیان لەناودەبەن ئەوانە خراپترین زانایەکانن لەنێو هەموو دروستراوەکانی اللە هەروەکو محمد پێغەمبەری اللە دەربارەیان فەتوای بۆ داون صلى الله عليه وآله وسلم.

وەبەهەمان شێوە محمد پێعەمبەری اللە - صلى الله عليه وآله وسلم -دەربارەی موسڵمانانی ئەمڕۆو زاناکانیان فەرموویەتی: [يأتي على الناس زمان بطونهم آلهتهم ونساؤهم قبلتهم، ودنانيرهم دينهم، وشرفهم متاعهم، لا يبقى من الإيمان إلا اسمه، ومن الإسلام إلا رسمه، ولا من القرآن إلا درسه، مساجدهم معمورة، وقلوبهم خراب من الهدى، علماؤهم أشر خلق الله على وجه الأرض. حينئذ ابتلاهم الله بأربع خصال: جور من السلطان، وقحط من الزمان، وظلم من الولاة والحكام، فتعجب الصحابة وقالوا: يا رسول الله أيعبدون الأصنام ؟ قال: نعم، كل درهم عندهم صنم] صدق محمد رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم.

وە محمد پێغەمبەری اللە- صلى الله عليه وآله وسلم- دەربارەی ئومەتەکەی ئەمڕۆو زاناکانیان فەرموویەتی: [ يأتي على الناس زمان وجوههم وجوه الآدميين، وقلوبهم قلوب الشياطين، كأمثال الذئاب الضواري، سفاكون للدماء، لا يتناهون عن منكر فعلوه، إن تابعتهم ارتابوك، وإن حدثتهم كذبوك، وإن تواريت عنهم اغتابوك، السنة فيهم بدعة، والبدعة فيهم سنة، والحليم بينهم غادر، والغادر بينهم حليم، والمؤمن فيما بينهم مستضعف، والفاسق فيما بينهم مشرف، صبيانهم عارم، ونساؤهم شاطر، وشيخهم لا يأمر بالمعروف ولا ينهى عن المنكر، الالتجاء إليهم خزي، والاعتزاز بهم ذل، وطلب ما في أيديهم فقر، فعند ذلك يحرمهم الله قطر السماء في أوانه، وينزله في غير أوانه، يسلط عليهم شرارهم فيسومونهم سوء العذاب ] صدق محمد رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم.

تەنها ئەوەی پەروەردگارم ڕەحمی پێکردبێت لە زانایانی ئومەت جا اللە منەتی بەسەردا کردبێت و ئاگاداری کردبێت بەسەر کاروبارو فەرمانی بانگەوازەکەمان لە ئینتەرنێتی جیهانی جا خۆی بەزل و گەورە نەگرتتبێت و وتبێتی: "وورد دەبمەوە لەوەی کەوا ئەم پیاوە وتوویەتی وەلەنێوانی من و ئەویشدا کتێبەکەی اللە و سوننەتی نەبەوی هەیە، جا ئەگەر بینیم لەسەر هیدایەتە ئەوا شوێنی دەکەوم و دان دەنێم بەوەی کەوا ئەو حەقە جا ئەگەر ئەوکەسە ئەو ئیمام مەهدیە بێت کەوا چاوەڕێی دەکەین یاخود ڕێنمایی کارێک بێت لەلایەن اللە وە بۆ ڕێگای ڕاست، جا ئەوە گرنگ نیە لەلام کەوا ئەو ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو بێت یان ئەو نەبێت، گرنگ ئەوەیە بنیومە کەوا لەسەر حەقەو ڕێنمایی دەکات بۆ ڕێگای ڕاست، جا چۆن پشتهەڵبکەم لە حەق لەدوای ئەوەی بۆم ڕوون بوویەوە بەوەی ئەو حەقە؟" جا دەڵێت: "وەئایا لەدوای حەق چیتر هەیە جگە لە گومڕایی و سەرلێشێواوی نەبێت؟ جا چ مەهدیەکمان بوێت لەدوای ئەوەدا ئەوکەسەی کەوا کتێبەکەی اللە ی بە ووردی و تێرو تەسەلی ڕوون کردۆتەوە وە بەڵگەو حوجەمان بەسەردا دەهێنێتەوە بەکتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی وە سوننەتی نەبەوی پاک دەکاتەوە لە فەتوای بەبێ زانست بەتەواوی وە ئیجتیهاد حەرام دەکات لە فەتوای بەبێ دەسەڵاتی زانست، وە حەرام و قەدەغەی دەکات لەسەر موسڵمانان بەوەی لەسەر اللە و بەناوی اللە وە قسە بکەن لەکاتێکدا نەزانن. ئایا ناترسن؟! جا پێم بڵێن چاوەڕێی چ مەهدیەک دەکەن ئێوە؟ جا ئایا دەتانەوێت پێتان بڵێت من پێغەمبەرم لەلایەن اللە وە بۆ ئێوە یان دەبێت بڵێت بەسەرخەرم بۆ ئەوەی کەوا لەبەر دەستانە کە کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەیەتی؟ ئایا تێناگەن و عەقڵتان بەکار ناهێنن؟!".


وەئەی قەوم فەتواتان بۆ دەدەم بەوەی کەوا مەرج نیە لەسەرتان شوێنم بکەون تاکو دان بنێن بەوەی من مەهدی چاوەڕوانکراوم؛ بەڵکو شوێنی حەق بکەون وەئەگەر شوێنی حەقی لای پەروەرگارەکەتان کەوتن جا ئەوە دان نانە لەلایەن ئێوەوە بەوەی کەوا من بەڕاستی مەهدیم بۆ لای حەق، جا ئایا لەدوای حەق چیتر هەیە تەنها گومڕایی و سەرلێشێواوی نەبێت؟ وەئەی قەوم مەنتق ئەوە نیە بۆتان دەربکەوم لە لای ڕوکنی یەمانی و بڵێم ئەی گەلی موسڵمانان بەیعەتم پێبدەن بەڕاستی من مەهدی حەقم لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە، جا ئێوە چوزانن من ئیمام مەهدی حەقم لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە ئەگەر بانگەوازم نەکردبن بۆ حیوارو گفتوگۆ لەپێش دەرکەوتن؟ جا لەپاش ئەوەو لەددوای بەڕاست دانان ئینجا بۆتان دەردەکەوم لەلای ماڵە دێرینەکەی اللە (کەعبە) ئەی ئایا ئەوە عەقڵ و مەنتق نیە؟ یان ئێوە تێناگەن و عەقڵتان ناخەنە کار؟! وەئەی قەوم لەسەرتانە بەوەی ئەو عەقڵانەتان بەکاربهێنن کەوا اللە پێی لە ئاژەڵەکان جیای کردوونەتەوە؛ کەوا بریتیە لە بیرکردنەوەو دەرکردنی بڕیار لەدوای بیرکردنەوەکە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {قل إنما أعظكم بواحدة أن تقوموا لله مثنى وفرادى ثم تتفكروا ما بصاحبكم من جنة إن هو إلا نذير لكم بين يدي عذاب شديد ﴿٤٦﴾} صدق الله العظيم [سبأ].

وە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {أولم يتفكروا ما بصاحبهم من جنة إن هو إلا نذير مبين ﴿١٨٤﴾ أولم ينظروا في ملكوت السماوات والأرض وما خلق الله من شيء وأن عسى أن يكون قد اقترب أجلهم فبأي حديث بعده يؤمنون ﴿١٨٥﴾} صدق الله العظيم [الأعراف].

وە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وما أنزلنا عليك الكتاب إلا لتبين لهم الذي اختلفوا فيه وهدى ورحمة لقوم يؤمنون ﴿٦٤﴾} صدق الله العظيم [النحل].

وە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {أم يقولون به جنة بل جاءهم بالحق وأكثرهم للحق كارهون ﴿٧٠﴾} صدق الله العظيم [المؤمنون].

وەئەی قەوم بەڕاستی اللە منی ڕەوانەکردووە وەکو بەسەرخەر بۆ ئەو حەقەی کەوا محمد پێغەمبەری اللە بۆی هێنان (ناصرا لما جاءكم به محمد رسول الله) - صلى الله عليه وآله وسلم - جا ڕووتان وەرگێڕا لە حەقی لای پەروەردگارەکەتان وە وتتان ئەوە درۆزنێکی خراپەکارەو مەهدی چاوەڕوانکراو نیە! وەئەی قەوم ئایا نابینن ئێوە ناصر محمد یەمانی بەدرۆنازانن بەڵکو ئەوە بەدرۆ دەزانن کەوا ئەو بانگەوازتان دەکات بۆ لای؟ جا چۆن اللە سزاتان نادات ئەگەر بەردەوام بوون لە بەدرۆ زانینی دەعوەو بانگەوازی حەق بۆ لای کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی؟ وە ئەی قەوم بەڵگەو حوجەتان نیە کاتێک کەوا ناصر محمد یەمانی نەبینن جا ئەوە بەڵگەو حوجە نیە بەوەی بەڕاستم دانەنێن هەتا ئەوکاتەی سەیری من دەکەن! جا هیدایەت لە بینینەکەی مندا نیە نە لە وێنەکەشمدا بەڵکو هیدایەت لە فەرموودەکەی اللە دایە، وەئەوەی بەدرۆی بزانێت ئەوە اللە گومڕای دەکات و سزاشی دەدات، اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وإن كذبوك فقل لي عملي ولكم عملكم أنتم بريئون مما أعمل وأنا بريء مما تعملون ﴿٤١﴾ ومنهم من يستمعون إليك أفأنت تسمع الصم ولو كانوا لا يعقلون ﴿٤٢﴾ ومنهم من ينظر إليك أفأنت تهدي العمي ولو كانوا لا يبصرون ﴿٤٣﴾} صدق الله العظيم [يونس].

ئەوەش لەبەرئەوەی هەندێکیان سەرقاڵ بوون بە سەیرکردنی محمد پێغەمبەری اللە- صلى الله عليه وآله وسلم – بەبێ ئەوەی گوێ بگرن بۆ ئەوەی کەوا دەیڵێت! جا هیدایەتیش لە وێنەکەی ئەودا نیە عليه الصلاة والسلام تا ئەوەی سەیری بکات اللە هیدایەتی بدات، کەواتە ئەگەر وابووایە ببباوەڕەکان هەموویان باوەڕیان دەهێنا؛ بەڵکو هیدایەت: گوێ گرتنە لە وتەو فەرموودەکەی اللە و تێگەیشتنیەتی، جا بە چ وتەو فەرموودەیەک لەدوای اللە و ئایەتەکانی ئیمان دەهێنن؟! ئەی اللە بەڕاستی ئەوە من ڕامگەیاند ئەی اللە شاهێدبە..

وەئەی گەلی زانایانی ئومەت بەڕاستی من بانگەوازتان دەکەم بۆ لای حوکم کردن بەکتێبەکەی اللە جا ئەگەر شوێنی هەواو ئارەزووەکانتان کەوتم و ئەویشم واز لێهێناو خستمە دوای پشتمەوە ئەوا هەرگیز ئێوە هیچ سودێکم پێناگەیەنن لەلایەن اللە وە، وەبەهەمان شێوە محمد پێغەمبەری اللە - صلى الله عليه وآله وسلم - ئەگەر بهاتبا شوێنی بوختانچی و درۆ هەڵبەستەکان کەوتباو وازی لە حوکمە عەرەبیە ئاشکراکەی اللە هێنابووایەو بیخستبووایە دوای پشتیەوە ئەوا هەرگیز ئەوان هیچ سودێکیان پێنەدەگەیاند لەلایەن اللە وە.

جا سەیری ئەو هەڕەشەیە بکەن کەوا بە محمد پێغەمبەری اللە گەیشتووە - صلى الله عليه وآله وسلم - لەلایەن پەروەردگارەکەیەوە کەوا لەئێوە چاکترو زاناترە، جا ئەی چی دەربارەی زانایەکانتان ئەوانەی جگە لەئەون عليه الصلاة والسلام؟! بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وكذلك أنزلناه حكما عربيا ولئن اتبعت أهواءهم بعدما جاءك من العلم ما لك من الله من ولي ولا واق ﴿٣٧﴾} صدق الله العظيم [الرعد].

جا بۆ کوێ دەڕۆن ئەی گەلی زانایە خۆبەگەورەو زل زانەکانی ئومەتی ئیسلام؟ یان نوێنەرانی ڕاگەیاندن هیچ شتێکیان پێ ڕانەگەیاندوون؟ کەواتە ئەوان درۆزنن لەبەرامبەر بەڕاستدانانەکەی ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی خۆ ئەگەر ڕاستگۆ بان ئەوا بێ تاقەت نەدەبوون و سڵیان نەدەکردەوە وە سارد نەدەبوونەوە لە ڕاگەیاندنی حەق بەشەوو ڕۆژ لەسەر سەرجەمی بەشەر بەهەموو حیلەو هۆکارو وەسیلەیەک وە حەقی لای پەروەردگارەکەشیان سەردەخست، ئایا بەسەرخەرە پێشکەوتووە پێشبڕکێکارەکان نازانن بەوەی کەوا ئەوانەی اللە ئاگاداری کردوون لەسەر هەواڵە گەورەکە بە ئینتەرنێتی جیهانی بەڕاستی اللە زانیویەتی کەوا کەسانێکیان تێدا هەن بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن جا وای کردووە کەوا ئاگادار بن لەدۆزینەوەی حەق تاکو اللە ڕاستگۆیەکانیان هەڵبژێرێت جا بیانکاتە نوێنەری ڕاگەیاندن و وەزیرە ڕێزلێگیراوەکان و دڵسۆزەکانم لەسەر هەموو جیهان؟ وەئەوەی کەوا پشتی هەڵکرد لەوان لەبەرامبەر حەقدا جا بەڕاستی ئەوە پشتی لەنیعمەت و بەحشندەیی و ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی اللە هەڵکردووە جا سزای دەدات بەسزایەکی سەخت، وە ئەوەشی بیەوێت لەوان ئامۆژگاری دەکات بە بینینی هەسارەی سزا تاکو جێگیرو ڕاوەستاوی بکات لەسەر حەق ئەگەر حەقی بوێت تاکو بزانێت بەڕاستی ناصر محمد یەمانی بەدرۆکردن و بوختانکردن لەسەر پەروەردگاری هەموو جیهان ئاگادارو ووریایان ناکاتەوە، جا اللە بەوە هەواڵیان پێدەدات تاکو پابەند بن بەحەق جا ئەوانەی کەوا بەربەست دادەنێن لەبەرامبەر ڕێگای حەق بەبێ زانست و بەبێ ڕێنمایی و کتێبێکی ڕۆشن و ڕوون تووشی فیتنەیان نەکەن؛ بەڵکو بەگومانەوە لەکاتێکدا گومان هیچ سودێک بەزانینی حەق ناگەیەنێت.

وەبەداخەوە نەم بینی لەناو بەسەرخەرە پێشبکێکارە پێشکەوتووە هەڵبژێردراوەکان کەوا ڕاست بکات و سەریبخات و بەیانەکانی حەقی لای پەروەردگارەکەیان ڕابگەیەنێت تەنها کەمێک نەبن! جا لەپاش ئەوە ئیمام مەهدی خۆی هەڵدەەستێت بەچوون بۆ ماڵپەڕەکانی تر جا وەکو ئەندامێک تێیدا خۆی تۆماردەکات و بەیانی حەق دەگەیەنێنت خۆ ئەگەر سەرجەم بەسەرخەرەکان شەوو ڕۆژ سەرقاڵ بن بە ڕاگەیاندن لەڕێگای ماڵپەرە جیهانیەکان و منتدیاتە ئیسلامیەکانەوە ئەوا هەواڵەکە بڵاو دەبوویەوە بە بانگەوازی حیوارو گفتۆگۆ بۆ سەرجەم موسڵمانان و زاناانیان.

لەوەیە یەکێک لەبەسەرخەرەکان بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "لەسەرخۆ لەسەرخۆ ئەی ئیمام ناصر، جا ئێمە خاوەنی ئەو موڵکە نین کەوا سەرت بخەین پێی لە کڕینی کەناڵی ئاسمانی (مینبەری مەهدی چاوەڕوانکراو) سەرەڕای ئەوەی کەوا من لە پێشکەوتووە پێشبڕکێکارە ڕاستگۆیەکانم". جا لەپاش ئەوە بەحەق وەڵامی دەدەمەوەو دەڵێم: جا ئایا اللە ئەرکێکی بە کەسێک ڕاسپاردووە تەنها ئەوەی لەتوانای خۆیدا نەبێت بەگوێرەی توانایەکەی؟ جا ئەگەر تۆ ناتوانی بەشداری لە کڕینی مینبەری مەهدی چاوەڕوانکراودا بکەی بەڵام توانات هەیە بەوەی کەوا خۆت تۆمار بکەی وەکو ئەندامێک لە منتدیاتە ئیسلامیەکان پاشانیش بەیانی حەق بگەێەنی لە منتدیاتە ئیسلامیەکاندا جا ئەوەش بەسەرخستنێکە لەلایەن تۆوەو لاوازترینی ئیمانە ئەگەر تۆ لە بەسەرخەرە ڕاستگۆیە هەڵبژێردراوەکانی لەوانەی کەوا بە چاکترین و پاکترینی خەڵکان و هەڵبژێردراوانی ناو بەشەریەت بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە چاکەکارە پێشکەوتووە هەڵبژێردراوەکان حسابیان دەکەین، جا بەڕاست دانان بەتەنها سود ناگەیەنێت. ئەگەر بەتەنها بڵێی [من ناصر محمد یەمانیم بەڕاست دانا بەوەی کەوا ئەو ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراوە]؛ بەڵکو پێویستە لەسەری ئیمانەکەی بەڕاست دابنێت بەحەق لەلای پەروەردگارەکەی بەکردەوەو سەرخستنی حەقی لای پەروەردگارەکەی بەهەموو ئەو هێزەی کەوا پێی دراوە وە بەهەموو حیلەو هۆکارو وەسیلەیەک بەگوێرەی تواناو هەوڵەکەی اللە ش ئەرکێک ناخاتە سەر هیچ نەفسێک تەنها ئەوەی لەتواناکەیدایە بەگوێرەی تاقەت و وزەو توانایەکەی.

وەئەی ئەو گەلەی کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن ئایا حەقتان دەوێت ئەگەر ئێوە لەخاوەن ژیری و هۆشمەندەکانن؟ جا فەتوام بۆ بدەن دەربارەی ئەو ئیمام مەهدیەی کەوا ئێوە چاوەڕێی دەکەن، ئایا دواتر ئەو کتێب و دینێکی تازە دەهێنێت وە بانگەوازێکی تازە دەهێنێت وە حوجەو بەڵگەیەکی تازە دەهێنێت کەوا محمد پێغەمبەری اللە نەیهێنابێت صلى الله عليه وآله وسلم؟ جا وەڵامی خاوەن ژیری و هۆشمەندەکانتان دەزانم چیە جا ئەوانە دەڵێن: "ئەی ناصر محمد لەسەرتە بزانی اللە ئیمام مەهدی بە بەسەرخەری محمد پێغەمبەری اللە (ناصر محمد رسول اللە) دەنێرێت - صلى الله عليه وآله وسلم - پێغەمبەری نەخوێندەوار دواهەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکان. جا هیچ کتێبێکی تازە نیە لەدوای ئەودا هەر لەبەرئەوەش ئیمام مەهدی بە بەسەرخەر بۆ محمد پێغەمبەری اللە دێت (ناصرا لمحمد رسول الله) صلى الله عليه وآله وسلم، بەمانای بەسەرخەر بۆ ئەوەی کەوا محمد پێغەمبەری اللە هێناویەتی (ناصرا لما جاء به محمد رسول الله) صلى الله عليه وآله وسلم، بەو مانایەی بەسەرخەر بۆ بانگەوازەکەی محمد پێغەمبەری اللە (ناصرا لدعوة محمد رسول الله) صلى الله عليه وآله وسلم".

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەهدی ناصر محمد وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: کەواتە لەبەرچی پشتهەڵدەکەن لە ئیمام مەهدی حەق ناصر محمد یەمانی ئەگەر ئێوە ڕاستبکەن؟ جا ئایا حیکمەتەکەتان بۆ ڕوون بۆتەوە لە ڕێککەوتن -تواطؤ- ـەکەی ناوی محمد لە ناوەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد؟ وە ئایا بۆتان ڕوون بۆتەوە کە لەبەرچی اللە شوێنی ڕێککەوتنەکەی -التواطؤ- بۆ ناوی محمد لەناوەکەم لە ناوی باوکمدا داناوە (ناصر محمد)؟ ئەوە تاکو ناوەکە هەواڵی بانگەوازەکەی ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو هەڵبگرێت.

وەهەرچی حیکمەتەکەشە لەبەیان نەکردن و ڕوون نەکردنەوەکەی محمد پێغەمبەری اللە - صلى الله عليه وآله وسلم - بۆ ناوەکەی مەهدی جا لەوەدا حیکمەتێکی گرنگ هەیە لەلایەن اللە و پێغەمبەرەکەیەوە ئەوەش لەبەر ئەوەی اللە دەزانێت بەوەی کەوا دواتر لەهەموو جیل و نەوەکان لەدوای مردنی محمد پێغەمبەری اللە - صلى الله عليه وآله وسلم - تاکو جیلەکەی ئیمام مەهدی حەقی لای پەروەردگارەکەیان زۆرێک لەخەڵکی درۆو بوختان هەڵدەبەستن بەخۆ خشتنە سەر کەسایەتی ئیمام مەهدی، جا ئەوانە بە سەدان کەسن زۆربەشیان ناوەکەیان (محمد بن عبد الله) یان (أحمد بن عبد الله) یە وەبەهەمان شێوە خاوەن ناوەکانی تریش، بەڵام ئێوە هەرگیزاو هەرگیز کەسێک نادۆزنەوە لە درۆزن و بوختانکارەکان کەوا ناوەکەی ((ناصر محمد)) بێت تەنها ئیمام مەهدی حەق نەبێت لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە ئەوەی کەوا بۆی ڕوونکردوونەتەوە چۆن ناوەکەی محمد ڕێک دەکەوێت -تواطأ- لە لەناوەکەی مەهدی؛ بەڵکو زۆرێک و زۆرێک لە زانستەکانی بۆ ڕوونکردوونەتەوە وە کتێبەکەی اللە و سوننەتی پێغەمبەرەکەی بە ووردی و تێروتەسەلی بۆ ڕوون کردوونەتەوە، وە بانگەوازیشتان دەکات بۆ یەک خستنتان لەدوای بەش بەش بوونەکەتان بۆ چەند مەزهەب و دەستەو حزبێکی جیا جیا وەهەموو دەستەو حزبێکیش بەوەی خۆیان لەلایانە خۆسحاڵن، جا شان و شەوکەتتان لاواز بوو وە هەرەستان هێناو هەیبەت و شکۆتان ڕۆیشت وە اللە ش دوژمنەکانتانی بەسەردا ئاگادار کردن، وە زانایانی موسڵمانانیش دەترسن لەوەی کەوا خەڵکی لەهەموو شوێنێکی زەوی دەستیان لێ بوەشێنن بە بەهانەی تیرۆرەوە وە بەئاشکرا بەرگری لەحەق ناکەن تەنها کەمێک لەزانایانی موسڵمانان نەبن لەوانەی لەکەس ناترسن تەنها لە اللە نەبێت، بەڵام ئێوە ئەوانە دەبینن کەوا بەرگری لەحەق دەکەن دەربارەی ئیمام مەهدی حەق لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە لەدوای ئەوەی کەوا بۆیان ڕوونبوویەوە بەوەی ئەو حەقە لەپەروەردگارەکەیانەوە جا دان پێدانانیان ڕاگەیاند بۆ ئومەتەکەیان جا لەلۆمەی لۆمەکاران ناترسن، ئەوانە بریتین لە پارێزکارو لە اللە ترسەکان لە شوێنکەوتووەکان لە زانایانی ئومەت لەوانەی کەوا بە وەفدێکی پیرۆز کۆدەکرێنەوەو حەشر دەکرێن بۆ لای ڕەحمان ئەوانە بریتین لە بەڕاستدانەرە ڕاستگۆیەکان بۆ حەق نزمترینیان لە پلەدا لەلای اللە وەکو پلەکەی پێغەمبەری اللە یونسە، ئەوانە بریتین لەوانەی کە پەیوەست دەبن بەمانەوه [بەئاماژەکردن بۆ ئەم ئایەتە پیرۆزە لەسورەتی الجمعة: وَآخَرِينَ مِنْهُمْ لَمَّا يَلْحَقُوا بِهِمْ ۚ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ]، وێنەیان وەکو وێنەی شوێنکەوتووە یەکەمینە ڕاستگۆیەکانی محمد پێغەمبەری اللە یه - صلى الله عليه وآله وسلم - کەوا غەریب بوون، وە ئەوەی غەریب و نامۆش بوو لەلای خەڵکی بریتی بوو لە بەڕاستدانانەکەیان بۆ ئەم پێغەمبەرە نەخوێندەوارە، جا بەهەمان شێوە غەریبەکانیش لەسەردەمی ئیمام مەهدی لە زانایانی ئومەت ئەوانەی کەوا بۆیان ڕوون بۆتەوە بەوەی ئەوە حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە ئەوانە زانایانی حەقن بەحەق ئەوانە لە زانایە ڕاستگۆیە بەڕاستدانەرەکانی ئومەتن بەحەقی لای پەروەردگارەکەیان وە زانیویانە بەڕاستی ئەوە ،بەیانی حەقی قورئانە جا پێی دڵنیابوون ئەوانە بریتین لەوانەی کە پەیوەست دەبن بەمانەوە وێنەیان وەکو وێنەی شوێنکەوتووە یەکەمینە ڕاستگۆیەکانی محمد پێغەمبەری اللە یە صلى الله عليه وآله وسلم.

وەهەرچی ئەوانەیانن کەوا تێیناگەن و لەکاتێکیشدا -قورئانیشیان- لەبەرەو ئیمانیشیان پێی هەیە پاشانیش نکۆڵی لە بەیانی حەقی لای پەروەرگارەکەیان دەکەن جا وێنەیان وەکو وێنەی گوێ درێژە کەوا بارە کتێبێکی هەڵگرتووە لە تورەکەکەیەکدا لەسەر پشتی بەڵام تێشناگات لەوەی کەوا لەسەر پشتیدا هەڵی گرتووە، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {يسبح لله ما في السماوات وما في الأرض الملك القدوس العزيز الحكيم ﴿١﴾ هو الذي بعث في الأميين رسولا منهم يتلو عليهم آياته ويزكيهم ويعلمهم الكتاب والحكمة وإن كانوا من قبل لفي ضلال مبين ﴿٢﴾ وآخرين منهم لما يلحقوا بهم وهو العزيز الحكيم ﴿٣﴾ ذلك فضل الله يؤتيه من يشاء والله ذو الفضل العظيم ﴿٤﴾ مثل الذين حملوا التوراة ثم لم يحملوها كمثل الحمار يحمل أسفارا بئس مثل القوم الذين كذبوا بآيات الله والله لا يهدي القوم الظالمين ﴿٥﴾ قل يا أيها الذين هادوا إن زعمتم أنكم أولياء لله من دون الناس فتمنوا الموت إن كنتم صادقين ﴿٦﴾ ولا يتمنونه أبدا بما قدمت أيديهم والله عليم بالظالمين ﴿٧﴾ قل إن الموت الذي تفرون منه فإنه ملاقيكم ثم تردون إلى عالم الغيب والشهادة فينبئكم بما كنتم تعملون ﴿٨﴾} صدق الله العظيم [الجمعة].

جا ئەوانە بریتین لە نزیکەکان لەلای پەروەردگارەکەیان کەوا دەستەیەکی زۆریان لە یەکەمینەکان بوون وەکەمێکیان لە دواهەمینەکانن هەروەکو دەیبینن، وەبەهەمان شێوە لەهەموو زەمانێکدا حەق هەر بە غەریب و نامۆیی دەست پێدەکات لەلای خەڵکی بەهۆی غەریب و نامۆیی حەق لەلایان لەبەرئەوەی شەیتان بەڕاستی باوک و باپیرانیانی دەرهێناوە لەحەق جا ئەوانیش بەتاڵۆکەو هەڵەداوان شوێنیان کەوتوون، وەنەوە لەدوای نەوە گەڕاونەتەوە سەر ئەوە هەتا ئەوکاتەی اللە ڕێنماییکارەکانی ڕەوانەکردووە بۆ لای حەق لە پێغەمبەرو نێردراوەکان و ئیمام و پێشەوا حەقەکانی لای پەروەردگارەکەیان تاکو ڕێنماییان بکەن بۆ ڕێگای ڕاست و ڕێک جا دەعوەو بانگەوازەکەیان دەبێتە شتێکی زۆر غەریب و نامۆ لەسەر ئەوانەی کەوا گومڕابوون لە ڕێگای ڕاست جا بەرە بەرە هەتا ئەوکاتەی کەوا خەڵکی دەگەڕێنەوە بۆ ڕێگای ڕاست، هەتا ئەوکاتەی ڕێنمایی کارەکەیان لەسەر ڕێگای ڕاست مردووە جا لەپاش ئەوە شەیتانە جن و ئینسانەکان دەستیان کردووە بە پیلانگێڕانەکانیان و داهێنراوەانیان و زێدەڕەویکردن و مولەغەکردنەکانیان دەربارەی بەندە چاکەکارەکانی اللە بەناحەق ئەوەش تاکو داوایان لێ بکەن لە جێگای پەروەردکارەکەیان وە تەوەسولیان پێ بکەن تاکو هەندێک نزیکیان بخەنەوە لە اللە تاکو خەڵکی ئەوە بپەرستن کەوا لە گومڕاییە کۆنەکەیان لەسەری بوون، جا بەم شێوەیە لەسەر گومڕایی ماونەتەوە هەتا ئەوکاتەی اللە ویستوویەتی، جا لەپاشان اللە کەسێکی بۆ ڕەوانەکردوون تا بیان گەڕێنێتەوە بۆ ڕێگای ڕاست جا بانگەوازەکەی غەریب و نامۆ بووە لەسەر خەڵکی لە سەردەمەکەی، وەهۆکاری غەریب و نامۆیی بانگەوازەکەی لەلای خەڵکی ئەوەبووە لەبەرئەوەی ئەوان بەڕاستی شەیتان دەری خستوون لەڕێگای ڕاست جا بەم شێوەیە تاکو بانگەوازەکەی دواهەمینی هەموو خەلیفەکانی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی ئەوەی کەوا خەڵکی بانگەواز دەکات بە گەڕانەوە بۆ لای کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی، جا لەوکاتەدا زاناکانی ئومەتەکەی -تەنها ئەوەی پەروەردگارم ڕەحمی پێکردبن لەوان- وەڵامەکەیان هیچ نەبوو لەسەرمان تەنها ئەم قسەیان نەبێت: "لەڕاستیدا ئێمە ئامۆژگاریت دەکەین بەوەی بچی بۆ نەخۆشخانەی نەخۆشیە دەروونیەکان جا ئەوە مەس و زیانی شەیتانی نەفرەتلێکراو دەستی لێوەشاندووی، یان بڕۆ بۆ لای شێخێک قورئانت بەسەردا بخوێنێت جا بەڕاستی تۆ ئەی ناصر محمد یەمانی شێتی شێتیش فێڵ و هونەرە". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەهدی حەقی لای پەروەردگارەکەیان وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: "بەهەمان شێوە ئەمە بەسەرجەم نێردراوو پێغەمبەرە ڕێنماییکارەکانیش وتراوە ئەوانەی کەوا اللە ڕەوانەی کردن تاکو ڕێنمایی خەڵکی بکەن بۆ لای حەق لەدوای ئەوەی کەوا گومڕا بوون لەڕێگای ڕاست، اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {كذلك ما أتى الذين من قبلهم من رسول إلا قالوا ساحر أو مجنون ‎﴿٥٢﴾‏ أتواصوا به بل هم قوم طاغون ‎﴿٥٣﴾‏} صدق الله العظيم [الذاريات].

وەبەهەمان شێوە ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی ئەوەی کەوا بانگەوازی موسڵمانان و هەموو خەڵکی دەکات بە گەڕانەوە بەرەولای مەنهەجی نبوەتی یەکەم هەروەکو ئەوەی کەوا محمد پێغەمبەری اللە و ئەوانەی لەگەڵیدابوون لەسەری بوون بەدڵ و بەگیان وەکو خۆی، جا وەڵامی زۆرێک لەوانەی کەوا اللە ئاگاداری کردوون لەسەر من و بانگەوازەکەم هیچ نەبوو تەنها ئەوە نەبێت کەوا بڵێن بەڕاستی ناصر محمد یەمانی شێتە، جا هەندێکیان ئامۆژگاریم دەکەن بەوەی کەوا بچم بۆ نەخۆشخانەی نەحۆشیە عەقڵیەکان ئەوانی تریش دەروونی ئەوانی تریش قورئانی و ئەوانی تریش دەڵێن بەڵکو زانستێکی لێهاتووی لەلایە دەربارەی ئەستێرە ناسی بەڵکو ئەو ئەستێرەناسە! جا لەپاش ئەوە وەڵامیان دەدەمەوەو دەڵێم: ئایا لە اللە ناترسن بەوەی کەوا ئەوکەسەی بانگەوازتان دەکات بە گەڕانەوە بۆ لای کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی بەم شێوەیە وەسف دەکەن، وەبانگەوازتان دەکات بۆ حیوارو گفتوگۆو هاتنە ناو مێزی حیوارو گفتوگۆی جیهانی لەکاتێکدا ئێوەش لەماڵەکانتاندان پاشان کە ئامێرەکانتان دەکەنەوە ئەوا ئێوە لەلامان دەبن لە مێزی حیوارو گفتوگۆکە جا ئاگادار دەبن بەسەر بەیانەکانی بانگەوازکار ناصر محمد یەمانی؟! جا ئەگەر بۆتان ڕوون بوویەوە بەوەی کەوا ئەو حەقە ئەوا دان بنێن بەحەق و حەقی لای پەروەردگارەکەشتان سەربخەن، وەئەگەر بۆشتان ڕوون بوویەوە بەوەی کەوا ناصر محمد یەمانی لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرادایە جا لەسەر سەرجەم زانایانی ئومەتی ئیسلامیە بەوەی کەوا بێن بەرگری لە ئایینەکەیان بکەن و دابەزن لە خۆبەگەورەو زل زانینەکەیان لەپێناو بەرگری کردن لە ئایینەکەیان جا بێنە ناو مێزی حیوارو گفتوگۆی جیهانی (ماڵپەڕی ئیمام ناصر محمد یەمانی) پاشان گفتوگۆ لەگەڵ ناصر محمد یەمانی بکەن بەزانستێک کەوا چاکتر ڕێنمایی بکات لە زانستەکەی ئەوو چاكتر بێت له گوفتارو کردارەوە.

لەوەیە درۆزنە بوختانکارەکان قسە بکەن لەسەرمان بە ناحەق بەوەی بڵێن "بەڵام ئەو دواتر بەیانی زانایەکانی ئومەت دەسڕێتەوەو بەیانەکانی خۆشی لێدەگەڕێت بمێنێتەوە". جا لەپاش ئەوە وەڵامی دەدەینەوەو دەڵێم: بەڕاستی پێشتر بەڵێنم پێداون هێشتاکەش لەسەر بەڵێنەکەی خۆمم بەوەی کەوا من،هەرگیزاو هەرگیز بەیانی هیچ یەکێک لە زانایانی ئومەت لانادەم بۆ هەمیشە هەرچەندە پێچەوانەی ڕایەکەی منیش بێت، جگە لەوەی یەک مەرجم هەیە بەتەنها ئەویش بریتیە لەوەی کەوا سوکایەتی نەکات بەمن و بەسەرخەرەکانم لە ماڵپەڕەکەم، جا ئەگەر ئەوەی کرد ئەوا بەڕاستی دەسەڵاتمان داوە بە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی جا نەک بەتەنها بەندی بکات بەڵکو هەڵی بکێشێت لە ماڵپەڕدا وەکو چۆن درەختێکی پیس هەڵدەکێشرێت جا لە سەر زەویدا فڕێ دەدرێت و بەهیچ لایەکدا خۆی ناگرێت، جا ئەوە هێڵی سورە کەوا نەبۆ زاناو نە بۆ نەزانیش هەیە تێیپەڕێنێت جا سوکایەتیمان پێبکات لە ماڵپەڕەکەمان بەڵام با گفتوگۆمان لەگەڵدا بکات بەزانستێک کەوا چاکتر ڕێنمایی بکات لە زانستەکەی ئێمەو چاكتر بێت له گوفتارو کردارەوە.

تاکو ڕوون ببێتەوە بەوەی کەوا ڕێگاکەی ئێمە خوارو خێچ و تێکەڵ و پێکەڵە، وە ئەگەر نەشیانتوانی جا بەڕاستی ئەوا زانیویانە ئەوان خۆیان لەسەر ڕێگایەکی خوارو خێچ و تێکەڵ و پێکەڵن وە پێویستە لەسەریان شوێنی ئەو کەسە بکەون کەوا بانگەواز دەکات بۆ لای حەق وە ڕێنمایی دەکات بۆ ڕێگای ڕاست ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.

وسلام على المرسلين والحمد لله رب العالمين..
خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی زەلیل لەسەر ئیمانداران و بەعزەت لەسەر بێباوەڕەکان ناصر محمد یەمانی.
____________