المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : شەیتان خۆی ناخاتە سەر کەسایەتی پێغەمبەر عليه الصلاة والسلام لە ڕوئیای چاکدا کەوا تایبەتە بەخاوەنەکەی وە حوکمی شەرعیشی لەسەر بنیات نانرێت بۆ ئومەت



Admin
10-04-2022, 11:44 AM
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
29 - رمضان - 1428 ک
25 - 03 - 2011 م
02:02 بەیانی
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=13932#post_13932
____________

شەیتان خۆی ناخاتە سەر کەسایەتی پێغەمبەر عليه الصلاة والسلام لە ڕوئیای چاکدا کەوا تایبەتە بەخاوەنەکەی، وە حوکمی شەرعیشی لەسەر بنیات نانرێت بۆ ئومەت ..

بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على جدّي محمد رسول الله صلّى الله عليه وآله وسلّم..

ئەی پرسیارکار دەربارەی وەحی ڕوئیا، جا ئەوە تایبەتە بە خاوەنەکەی، بەڵکو شەیتان خۆی ناخاتە سەر کەسایەتی پێغەمبەر عليه الصلاة والسلام لە ڕوئیای چاکدا، کەوا تایبەتە بە خاوەنەکەی وە حوکمی شەرعیشی لەسەر بنیات نانرێت بۆ ئومەت.

وە سەبارەت بە وەحی تێگەیشتن (وحي التّفهيم) جا ئەوە وەحیێکی تازە نیە لەدوای ئەو وەحیەی کەوا بەسەر محمد پێغەمبەری اللە دا دابەزیوە صلّى الله عليه وآله وسلّم، بەڵکو تێگەیشتنە لەلایەن پەروەردگارەوە بۆ دڵ، جا ئیلهام بۆ بەندەکەی دەکات بە دەسەڵاتی زانستی بەیان لە خودی وەحیەکەی ئەو قورئانەی کەوا بۆ سەر محمد پێغەمبەری اللە دابەزیوە صلّى الله عليه وآله وسلّم، کەوا وەحیێکی تازە نیە بەڵکو ئیلهامە بە دەسەڵاتی زانست لەخودی قورئانەوە. یان وای دەبینن بەوەی ئێمە فەتواتان بۆ دەدەین بە وەحیێکی تازەوە لەدوای ئەو وەحیەی کەوا بەسەر محمد پێغەمبەری اللە دا دابەزیوە صلّى الله عليه وآله وسلّم؟ بەڵکو پێغەمبەر فەتوای بۆ داون بەوەی [لا وحيَ من بعدي] بەو مانایەی: هیچ وەحیێکی تازە نیە دابەزێت بەسەر یەکێکدا لەدوای پێغەمبەری نەخوێندەوار دواهەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکان، هەر لەبەرئەوەش هیچ کتێبێکی تازە نیە، وەهەرلەبەرئەوەش بانگەوازی خەڵکی دەکەین بۆ لای شوێنکەوتنی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەو سوننەتی حەقی نەبەوی وە یەک پیتیشمان لەسەری زیاد نەکردووە نە لەلایە ن اللە وە نە لەلایەن خۆشمەوە پەناش دەگرم بە اللە بەوەی لە نەزانان بم؛ بەڵکو بەڵگە بەسەر خەڵکیدا دەهێنینەوە بە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەو سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی، جا کوا ئەو وەحیە تازەیەی کەوا پێی فەتوامان بۆ داون ئەی پیاو؟ وە وەحی تێگەیشتن تەنها ئیلهامە بە دەسەڵاتی زانست لە خودی قورئانی گەورەدا، جا لەسەر ئەوە لەسوپاسگوزاران بن.

وسلامٌ على المرسلين والحمد لله رب العالمين..
براتان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
______________