المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : وەڵامی پرسیارکاران و گاڵتەپێکەران کەوا مایەی یادەوەریە بۆ اللە پەرستان



Admin
16-04-2022, 02:25 AM
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
04 - ڕەمەزان - 1443 کۆچی
05 - 04 - 2022 زایینی
11:26 بەیانی
(بەگوێرەی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=377181
_____________

وەڵامی پرسیارکاران و گاڵتەپێکەران کەوا مایەی یادەوەریە بۆ اللە پەرستان..

بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر..
ئەی پرسیارکار دەربارەی خواردنی گۆشتی گوێدرێژو ئەسپ و ماین و هێسترەکان، بزانە ئەوانە لەو ئاژەڵانە نین کەوا گۆشتەکانیان بخورێت وە نە کۆڵک و نە پێستەکانیشیان بەکاردێت بۆ پێداویستی و کەل و پەل و شتومەک و فەرش و ڕایەخ دروستكردن نە موو نەخوریەکانیشیان نە شیرەکانیشیان دەخورێتەوە، بەڵکو ئەو ئاژەڵانەی گۆشت و شیرەکانیان دەخورێت و دەخورێتەوە بریتین لە هەشت جوت لەمەحكەمی قورئانی گەورە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمِنَ الْأَنْعَامِ حَمُولَةً وَفَرْشًا ۚ كُلُوا مِمَّا رَزَقَكُمُ اللَّهُ وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ۚ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِينٌ ‎﴿١٤٢﴾‏ ثَمَانِيَةَ أَزْوَاجٍ ۖ مِّنَ الضَّأْنِ اثْنَيْنِ وَمِنَ الْمَعْزِ اثْنَيْنِ ۗ قُلْ آلذَّكَرَيْنِ حَرَّمَ أَمِ الْأُنثَيَيْنِ أَمَّا اشْتَمَلَتْ عَلَيْهِ أَرْحَامُ الْأُنثَيَيْنِ ۖ نَبِّئُونِي بِعِلْمٍ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ‎﴿١٤٣﴾‏ وَمِنَ الْإِبِلِ اثْنَيْنِ وَمِنَ الْبَقَرِ اثْنَيْنِ ۗ قُلْ آلذَّكَرَيْنِ حَرَّمَ أَمِ الْأُنثَيَيْنِ أَمَّا اشْتَمَلَتْ عَلَيْهِ أَرْحَامُ الْأُنثَيَيْنِ ۖ أَمْ كُنتُمْ شُهَدَاءَ إِذْ وَصَّاكُمُ اللَّهُ بِهَٰذَا ۚ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَىٰ عَلَى اللَّهِ كَذِبًا لِّيُضِلَّ النَّاسَ بِغَيْرِ عِلْمٍ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ ‎﴿١٤٤﴾} صدق الله العظيم [سورة الأنعام].

جا ئایا گوێدرێژت بینی لەنێو پۆلی هەشت ئاژەڵەکان؟! وەهەرچی ڕاوکردنە، جا ئەوە هەیانە ئاسک (مامز) ن و دەگاتە هێندەی بزنێک، وەبەهەمان شێوە وەعل کە دەگاتە هێندەی گۆلک و گوێرەکەیەک، جا ئەگەر اللە تاقیکردنەوە لە مانگە حەرامەکان جا ڕمەکانتان یان هەر شتێکی تر لە چەکەکانتان یەکێکی لەوانە پێکا جا ئەوە حوکمەکەی بریتیە لەوەی بەرامبەریەتی لە ئاژەڵەکان بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَقْتُلُوا الصَّيْدَ وَأَنتُمْ حُرُمٌ ۚ وَمَن قَتَلَهُ مِنكُم مُّتَعَمِّدًا فَجَزَاءٌ مِّثْلُ مَا قَتَلَ مِنَ النَّعَمِ يَحْكُمُ بِهِ ذَوَا عَدْلٍ مِّنكُمْ هَدْيًا بَالِغَ الْكَعْبَةِ أَوْ كَفَّارَةٌ طَعَامُ مَسَاكِينَ أَوْ عَدْلُ ذَٰلِكَ صِيَامًا لِّيَذُوقَ وَبَالَ أَمْرِهِ ۗ عَفَا اللَّهُ عَمَّا سَلَفَ ۚ وَمَنْ عَادَ فَيَنتَقِمُ اللَّهُ مِنْهُ ۗ وَاللَّهُ عَزِيزٌ ذُو انتِقَامٍ ‎﴿٩٥﴾‏} صدق الله العظيم [سورة المائدة].

وەهەرچی باڵندەکانن، ئەوا هەموو باڵندەیەکی ڕاوکەری تانجی شکاری چڕنوکدار کەوا نێچیرەکەی بۆتان ڕاو دەکات بە چنگ و چڕنوکە تیژەکەی ئەوە خواردنەکەی حەرامکراوە، وە ئەوەتان بۆ حەڵاڵ کراوە کەوا لە خۆراکە پاکەکان دەیگرن هەروەکو فێرتان کردوون چۆن ئەو نێچیرانەیان بگرن کەوا ئێوە دەیخۆن؛ هەروەکو نێچیرەكەی دەگرێت بە چنگ و چڕنووکە تیژەکەی هەروەکو بازە ڕاهێنراوەکان کەوا پێی دەوترێت باڵندە تانجی و ڕاوکەرەکان کە لەگۆشت خۆرە ڕاوکەرەکانە لە حەرامکراوەکان بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَسْأَلُونَكَ مَاذَا أُحِلَّ لَهُمْ ۖ قُلْ أُحِلَّ لَكُمُ الطَّيِّبَاتُ ۙ وَمَا عَلَّمْتُم مِّنَ الْجَوَارِحِ مُكَلِّبِينَ تُعَلِّمُونَهُنَّ مِمَّا عَلَّمَكُمُ اللَّهُ ۖ فَكُلُوا مِمَّا أَمْسَكْنَ عَلَيْكُمْ وَاذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ عَلَيْهِ ۖ وَاتَّقُوا اللَّهَ ۚ إِنَّ اللَّهَ سَرِيعُ الْحِسَابِ ‎﴿٤﴾‏} صدق الله العظيم [سورة المائدة].

وە فێریان دەکەن کەوا ئەوەی بەتام و لەزەت و پاکە بیان گرن بە بێ تانجی و شکاریەکان بەڵکو هەروەکو کەوو کەروێشک و ئاسکەکان لەبەرئەوەی بە چنگەکانی ئاسکەکە بەدەست دەهێنن بەدوو قاچەکانی پشتەوەی هەروەکو فێرتان کردوون، وەحەرامکراوە لەسەرتان خواردنی هەموو ئەوەی کەوا گۆشت ڕاو دەکات هەروەکو ئەوانەی خاوەن چنگەکان بەشێوەیەکی گشتی، وەئەوانەی خاوەن کەڵبەن هەروەکو سەگ و گورگەکان و سەرجەم گیانلەبەرە ڕاوکەرە کەڵبەدارە گازگرەکان بەشێوەیەکی گشتی و کەمتیارەکان وەهەروەها بەرازیش دەچێتە ڕیزی ئەوانەوە، وەبەهەمان شێوە هەموو ئەوەی لەسەر سکەکەی دەڕوات لە بوونەوەرە وشکانیەکان هەروەکو مارەکان، وەهەرچی تیمساحەکانن جا ئەوە دەچێتە ناو ڕیزی ئەوانەی گازگرن، وەبەهەمان شێوە کیسەڵەکان لەو ئاژەڵانەن کەوا گازیان هەیە.

وە ئەی پیاو ئەوەی اللە بۆی حەڵاڵ کردوون ڕوونە لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە، جا چەند بوونەوەرتان بۆ بژمێرم؟! جا بەڕاستی وەڵاممان دایەوەو زانستەکەتمان زیادکرد جا لەگاڵتە پێکەران مەبە بەڕاستی من بۆتۆ لە ئامۆژگاریکارانم.

وە شەڕو خراپە پەرش و بڵاوەکەش لە چین نزیکبۆتەوە؛ پیلانە تۆکمەو پتەوەکەی لای اللە؛ کارەساتە گەورە جیهانیەکە، یان دەتەوێت هەمان ئەوەش بەتۆ بکات کەوا دواتر بە ئەژدیها شی جینی دەکات؟ یان بتکات بە پەندو وانەیەک هەروەکو خاوەن بشت (عەبا) کە داینەسۆر ئەوەی بەسەرخەرە سعودیەکانی ئیمام مەهدی بەند کرد کە ئەوەتان بریتیە لە زۆرداری تاغوت محمد بن سەلمان جا اللە بەحەول و قوەتەکەی خۆی هەڵمەتی بۆ برد؟ جا ووریاو ئاگاداربە ئەوەت توش نەبێت کەوا دواتر تووشی تاوانکارەکان دەبێت، وە ئامۆژگاریشم نەکردووی تەنها لەبەرئەوەی من ئاوازی گاڵتەپێکارانت تێدا دەبینم جا لە اللە بترسەو لە سوپاسگوزاران بە برای بەڕێزم تاکو اللە تووشی کارەساتە گەورەو پیلانە تۆکمەو پتەوەکەی خۆیت نەکات یان زیان بە ماڵ و سامان و ناوچەو شوێنەکەت یان کێڵگەکەت بگەیەنێت بەکارەساتی جەنگە کەش و ئاووهەواییە هاتووەکەی لەکەش و هەواو وشکانی و دەریادا وە کاریگەری گەورەو شەڕو خراپەیەکی پەرش و بڵاو هەروەکو پێشتر باسکراوە بەووردی و تێروتەسەلی بەر لەچەند ساڵێک بەهۆی نزیکبوونەوەی هەسارەی سەقەر، وە بەڵێنە حەقەکەش نزیک بۆتەوە جا وەیل و سزا بۆ گاڵتەپێکەران وە ویل و سزا بۆ پشتهەڵکەران وە وەیل و سزا بۆ بەدرۆزانەکان وە وەیل و سزا پاشانیش وەیل و سزا بۆ خۆبەگەورەو زل زانەکان وە ویل و سزا بۆ خەشم لێگیراوەکان لە ناو هەموو بەندەکانی اللە ئەوانەی ڕقیان لەحەقە لەدوای ئەوەی هیدایەتەکەی مەهدی ناصر محمد یەمانیان بۆ ڕوون بوویەوە بانگەوازکاری جیهانی بۆ ڕێگای اللە لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لەلایەن پەروەردگاری هەموو جیهانەوە (قورئانی گەورە)، جا دواتر پشتهەڵکەرە خۆبەگەورەو زل زانەکان دەزانن کێ ژێرەو ژوور دەبێت، جا حوکم هەر بۆ اللە یە بەڕاستی ئەو خێراترین کەسە کاروبارەکان تاوتوێ و حساب دەکات.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
خەلیفەی اللە لەسەر سەرتاپای جیهان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_________________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=377181