المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : وەڵام بۆ پرسیارکاران و گاڵتە پێکەران



Admin
19-04-2022, 02:02 PM
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
14 - رمضان - 1443 ک
15 - 04 - 2022 مـ
09:20 بەیانی
(بحسب التّقويم الرسمي لأمّ القرى)

[لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=378791#post_378791 (https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=378791#post_378791)
__________
وەڵام بۆ پرسیارکاران و گاڵتە پێکەران ..

بِسم الله الرّحمن الرّحيم..
ڕەد لەخەلیفەی اللە مەهدی و وەڵامەکان بۆ پرسیارکاران وە مۆڵەتیش دەدەین بە بەرزکردنەوەی بۆ مەوسوعەی بەیانەکان بۆ بەیانی ئەوەی کەوا اللە ی بەرزو بڵند باسی کردووە لە وەسفی خۆبەگەورەزانین و گاڵتەپێکردنەکەی فیرعەون بە موسا، هەر لەبەرئەوەش اللە لە چیڕۆکی خۆبەگەورەزانینەکەی فیرعەون و گاڵتەپێکردنەکەی بەحەق لەوکاتەی کەوا بۆ لای هات فەرموویەتی؛ جا لەبەرئەوە فیرعەون وتی: { وَقَالَ فِرْعَوْنُ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ مَا عَلِمْتُ لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرِي فَأَوْقِدْ لِي يَا هَامَانُ عَلَى الطِّينِ فَاجْعَل لِّي صَرْحًا لَّعَلِّي أَطَّلِعُ إِلَىٰ إِلَٰهِ مُوسَىٰ وَإِنِّي لَأَظُنُّهُ مِنَ الْكَاذِبِينَ ‎﴿٣٨﴾‏ وَاسْتَكْبَرَ هُوَ وَجُنُودُهُ فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَظَنُّوا أَنَّهُمْ إِلَيْنَا لَا يُرْجَعُونَ ‎﴿٣٩﴾‏ } [سورة القصص].

جا باسی تاوەرێکی کرد لەسەر گڵ؛ جا ئەمەی وت لە ڕوانگەی سوکایەتی پێکردنەوە جا لەقاقای پێکەنینی داو گەلە ستەمکارەکەشی لەگەڵیدا لەقاقای پێکەنینیاندا لە ڕوانگەی سوکایەتی پێکردنەوە بە پێغەمبەری اللە موسا.

وەئەی پرسیارکاری عاقڵ بڵێ بەوکەسەی کەوا شوێنی گومان دەکەوێت، پێی بڵێ کە کێوە سەختەکان درێژترن لەتاوەرێک جا لەجیاتی ئەوەی -فیرعەون- زەرەر لەخۆی بدات بەدروستکردنی تاوەرێک لەسەر گڵ ئەوا دواتر سەردەکەوتە لوتکەی چیایەکی بڵندی بەرز تاکو بگاتە پەرستراوەکەی موسا، جا ئێوە پێتان وایە هەروەکو بڵێی موسا فەتوای بۆ فیرعەون دابێت و وتبێتی بەوەی زاتی اللە پاک و بێگەردی بۆی لە تەنیشت مانگەوەیە! بەڵکو اللە بەپێغەمبەری اللە موسای فەرموو ئەو اللە یەی کەوا ئاسمانەکانی دروستکردووەو ئیستیوای کردووە لەسەر مەلەکوتی عەرشی گەورە ئەوە ئەو اللە یەیە کەوا ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە ئەی فیرعەون اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {‏‏ قَالَ رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ۖ إِن كُنتُم مُّوقِنِينَ ‎﴿٢٤﴾‏ قَالَ لِمَنْ حَوْلَهُ أَلَا تَسْتَمِعُونَ ‎﴿٢٥﴾‏ قَالَ رَبُّكُمْ وَرَبُّ آبَائِكُمُ الْأَوَّلِينَ ‎﴿٢٦﴾‏ قَالَ إِنَّ رَسُولَكُمُ الَّذِي أُرْسِلَ إِلَيْكُمْ لَمَجْنُونٌ ‎﴿٢٧﴾‏ قَالَ رَبُّ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ وَمَا بَيْنَهُمَا ۖ إِن كُنتُمْ تَعْقِلُونَ ‎﴿٢٨﴾‏ قَالَ لَئِنِ اتَّخَذْتَ إِلَٰهًا غَيْرِي لَأَجْعَلَنَّكَ مِنَ الْمَسْجُونِينَ ‎﴿٢٩﴾‏ } صدق الله العظيم [سورة الشّعراء].

وەبەگوێرەی تەفسیری ئەوانەی کە قسە لەسەر اللە دەکەن بێ ئەوەی بزانن پێیان وایە هەروەکو بڵێی موسا بە فیرعەونی وتبێت کەوا زاتی اللە لەخوار ئەستێرەکانەوە بێت یان لە بۆشایی ئاسمانی دنیا دابێت! جا هەروەکو بڵێی لەسەربنەمای دەستنیشانکردنەکەی موسا بۆ شوێنەکەی زاتی اللە تاوەرەکە دروستکرابێت جا درێژیەکەی مانگ و خۆری تێپەڕکردبێت و گەیشتبێتە ئەستێرەکان، جا ئەوە چیتانە چۆن بڕیاڕی وا دەدەن؟! بەڵکو ئەو ئەم قسەیەی پێ وت وەکو گاڵتەپێکردن و خۆبەگەورەو زل زانین و سوکایەتی کردنێک پێی، جا غروری بە موڵکەکەی و خۆبەگەورەو زل زانینەکەی و گاڵتەپێکردنەکەی بۆ فیرعەون ڕازێنرایەوە بەوەی کەوا پێی وابوو کەس ناتوانێت بیبەزێنێت و لایبدات لەموڵکەکەی هەرلەبەرئەوەش اللە ی بەرزو بڵندو گەورە لە وەسفکردنی فیرعەون و خۆبەگەورەو زل زانی و سوکایەتیەکەی بە پێغەمبەری اللە موساو بێڕێزی کردن پێی بەهۆی هەژاریەکەی فەرموویەتی: { وَنَادَىٰ فِرْعَوْنُ فِي قَوْمِهِ قَالَ يَا قَوْمِ أَلَيْسَ لِي مُلْكُ مِصْرَ وَهَٰذِهِ الْأَنْهَارُ تَجْرِي مِن تَحْتِي ۖ أَفَلَا تُبْصِرُونَ ‎﴿٥١﴾‏ أَمْ أَنَا خَيْرٌ مِّنْ هَٰذَا الَّذِي هُوَ مَهِينٌ وَلَا يَكَادُ يُبِينُ ‎﴿٥٢﴾‏ فَلَوْلَا أُلْقِيَ عَلَيْهِ أَسْوِرَةٌ مِّن ذَهَبٍ أَوْ جَاءَ مَعَهُ الْمَلَائِكَةُ مُقْتَرِنِينَ ‎﴿٥٣﴾‏ فَاسْتَخَفَّ قَوْمَهُ فَأَطَاعُوهُ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْمًا فَاسِقِينَ ‎﴿٥٤﴾‏ فَلَمَّا آسَفُونَا انتَقَمْنَا مِنْهُمْ فَأَغْرَقْنَاهُمْ أَجْمَعِينَ ‎﴿٥٥﴾‏ فَجَعَلْنَاهُمْ سَلَفًا وَمَثَلًا لِّلْآخِرِينَ ‎﴿٥٦﴾‏ } [سورة الزخرف].

بەڵکو فەخرو شانازیکردن لەسەر پێغەمبەری اللە موسا بۆ فیرعەون ڕازێنرایەوە بە موڵکەکەی و سوکایەتی پێکردن بەو موسایەی کەوا لە ڕوانگەی فیرعەوندا کەسێکی سوک بوو موڵکی نەبوو، جا لەکوێوە چیرۆکی شمشێرو خوێنەکەیان هێناوە؟! جا ئەم تەفسیرە چەندە بوختانی لەسەر پێغەمبەری اللە هەڵبەستووە، جا بەدیم نەکرد بەوەی اللە لە مانگ یان بۆشایی ئاسمان لەلای ئەستێرەکان نیشتەجێ بووبێت! لەبەرئەوەی ئەگەر بەڕاستی فیرعەون تاوەرێکی بنیات نابووایە کەوا بگات بە ئەستێرەکان تاکو بگاتە لای پەرستراوەکەی موسا ئەوا حەتمەن بنیاتنانی تاوەرەکەو درێژیەکەی لەسەر دەستنیشانکردنەکەی موسا بۆ شوێنەکەی زاتی اللە بنیات دەنا پاک و بێگەردی بۆی، سەرەڕای ئەوەی کەوا موسا بەفیرعەونی وت بەوەی ئەو اللە یەی کەوا ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی لەنێوانیاندایە دروستکردووە لەسەر عەرشی گەورەدا ئیستیوای کردووە کەوا دەوری هەموو ئاسمانەکان و زەوی داوە تاکو لەسەرووی هەموو مەلەکوتەکەیەوە بێت، هەر لەبەرئەوەش فیرعەون لەڕوانگەی سوکایەتی پێکردنەوە بەوەزیرەکەی خۆی هامانی وت تاوەرێکم لەسەر گڵ بۆ بنیات بنێ کەوا بگاتە ئاسمانەکان و ئەوەشی کەوا لەنێوانیاندایە لە ئەستێرەکان؛ جا ئەوەی وەکو گاڵتە پێکردنێک بەپێغەمبەری موسا وت، جا فیرعەون و هامان دایان لە قاقای پێکەنین لەدوای ئەوانیشەوە گەلەکەیان وەکو گاڵتەپێکردن و خۆبەگەورەو زل زانین وغروری، جا ئەوان هەڵنەستان بە بنیاتنانی تاوەرێک، جا ئایا وای دەبینن کە دواتر ئەو بورجێکی بنیات نابێت کەوا بگاتە مانگ و ئەستێرکان؟ لەبەرئەوەی فیرعەون وتویەتی: { وَقَالَ فِرْعَوْنُ يَا هَامَانُ ابْنِ لِي صَرْحًا لَّعَلِّي أَبْلُغُ الْأَسْبَابَ ‎﴿٣٦﴾‏ أَسْبَابَ السَّمَاوَاتِ فَأَطَّلِعَ إِلَىٰ إِلَٰهِ مُوسَىٰ وَإِنِّي لَأَظُنُّهُ كَاذِبًا ۚ وَكَذَٰلِكَ زُيِّنَ لِفِرْعَوْنَ سُوءُ عَمَلِهِ وَصُدَّ عَنِ السَّبِيلِ ۚ وَمَا كَيْدُ فِرْعَوْنَ إِلَّا فِي تَبَابٍ ‎﴿٣٧﴾‏ } صدق الله العظيم [سورة غافر].

جا ئایا وای دەبینن بەوەی توانیویەتی تاوەرێک بنیات بنێت کە بگاتە ئاسمانەکان تاکو بگاتە لای پەرستراوەکەی موسا؟ لەبەرئەوەی موسا فەرمووی پەروەردگارەکەی ئەو اللە یەیە کە ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی لەنێوانیاندایە دروستکردووەو ئێستیوای کردووە لەسەر عەرشەوە کە لەسەرووی مەلەکوتەکەیەتی پاک و بێگەردی بۆی، وە نەیفەرموو زاتی اللە لە بۆشایی ئاسمانە لەلای هەورەکان تاکو تاوەرێک دروست بکات کەوا بگاتە هەورەکان! جا بەپوختی لەبابەتەکه دەردەچین بەوەی هیچ تاوەرێک بنیات نەنراوە بەڵکو ئەمە گاڵتەپێکردنێک بوو بەموسا، جا ئەم وەڵامە بەو کەسە ڕابگەیەنەو پێی بڵێ کە فیرعەون هیچ تاوەرێکی بنیات نەناوە بگاتە ئاسمانەکان، وە پێشی بڵێ ئەگەر فیرعەون ویستبێتی بەرزو بڵند ببێتەوە بۆ ئاسمانەکان جا ئەوا کێوێکی سەختی دەسنیشان دەکرد (کە بەلاشە) جا دواتر سەردەکەوتە سەر لوتکەی چیایەکە ئەگەر دواتر ویستبێتی دەستی بگاتە هۆکارەکانی ئاسمانەکان (بە بەلاش) لەجیاتی ئەوەی تاوەرێک بنیات بنێت لەسەر گڵ، یان پێت وایە فیرعەون دواتر تاوەرێکی دروستکردووە کەوا درێژی چیاکانی تێپەڕاندووە وە مانگ و ئەستێرەکانیشی تێپەڕکردووە لەدرێژیدا؟! جا چەندە جوانە بەکارهێنانی عەقل؛ کەوا ئەم تەفسیرە بەتاڵە ڕەت دەکاتەوە هەتا تەنانەت لەپێش هێنانەوەی بەڵگەش لە محکەمی قورئانی گەورەدا، بەڵام ئێمە لەکتێبەکەی اللە دا هیچمان نەدی تەنها ئەوهەڕەمانەی کە وەکو شاخن، جا کوانێ تاوەرێک (کەوا بگاتە ئەستێرەکان) بۆ ڕاکێشانی گەشتیارەکان تاکو یارمەتی گەشەسەندنی ئابووری میسری بدات هەروەکو داهاتی گەشتیاری هەڕەمەکان ئەگەر لە ڕاستگۆیانە.

جا لەکتێبدا هیچم نەبینی تەنها هەڕەمەکان نەبێت کە وەسف کراون وەکو شاخ و کێوەکان وەکو هێمایەک بۆ بەهێزی شارستانیەتی فیرعەونەکان وەکو دەرخستنی هێزەکەیان بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { وَالْفَجْرِ ‎﴿١﴾‏ وَلَيَالٍ عَشْرٍ ‎﴿٢﴾‏ وَالشَّفْعِ وَالْوَتْرِ ‎﴿٣﴾‏ وَاللَّيْلِ إِذَا يَسْرِ ‎﴿٤﴾‏ هَلْ فِي ذَٰلِكَ قَسَمٌ لِّذِي حِجْرٍ ‎﴿٥﴾‏ أَلَمْ تَرَ كَيْفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِعَادٍ ‎﴿٦﴾‏ إِرَمَ ذَاتِ الْعِمَادِ ‎﴿٧﴾‏ الَّتِي لَمْ يُخْلَقْ مِثْلُهَا فِي الْبِلَادِ ‎﴿٨﴾‏ وَثَمُودَ الَّذِينَ جَابُوا الصَّخْرَ بِالْوَادِ ‎﴿٩﴾‏ وَفِرْعَوْنَ ذِي الْأَوْتَادِ ‎﴿١٠﴾‏ الَّذِينَ طَغَوْا فِي الْبِلَادِ ‎﴿١١﴾‏ فَأَكْثَرُوا فِيهَا الْفَسَادَ ‎﴿١٢﴾‏ فَصَبَّ عَلَيْهِمْ رَبُّكَ سَوْطَ عَذَابٍ ‎﴿١٣﴾‏ إِنَّ رَبَّكَ لَبِالْمِرْصَادِ ‎﴿١٤﴾‏ } صدق الله العظيم [سورة الفجر].

وە ئێستاش کاتی پرسیارەکان نیە؛ بەڵکو بەشەر داخڵی سەرەتای ڕووداوە گەورەکان بوونە؛ جا باسەکە ترسناکە لەدوای تەواوبوون و تێپەڕبوونی هۆشداری و ووریاکردنەوەکە بەمانگی ئاگادارکردنەوە ئەوەی کەوا دەبێت بە مانگی بەدر لەو شەوەی کەوا مانگ تاریک دەبێت؛ شەوی ئیقتیرانی مەرکەزی (واتە ئەوکاتەی مانگ ڕێکی خۆر دەبێت جا ڕووی مانگ تاریک دەبێت بۆ تەماشاکاران)، وە هۆکارەکەش لەبەرئەوەیە چونکە خۆر درکی کردووە بەمانگ جا هیلال لەدایک بووە بەر لەئیقتیران و خۆر لەگەڵیدا کۆبۆتەوە لەکاتێکدا مانگ بووە بەهیلال، هەر لەبەرئەوەش مانگی بەدر موعجیزەیەکی گەردوونیە بۆ ئیمام مەهدی بەدرێژایی ئەو ساڵانەی کەوا لەهەمان ئەوشەوەدا ڕوودەدات کەوا ئیقتیرانی مەرکەزیەکە ڕوودەدات بەهۆی لەدایکبوونی هیلال بەر لەئیقتیرانە مەرکەزیەکەو کۆبوونەوەی خۆر لەگەڵیدا لەکاتێکدا مانگەکە بووە بەهیلال.

جا بەڕاستی ئەوە ڕابووردو بەسەرچوو کە بەدرێژایی چەند ساڵێک ڕوویدا ئێستاش کاتی وەڵامی سوێندەکە هاتووە بەحەق بەوەی کەوا بەڕاستی سەرفرازبوو ئەوەی کەوا بەسوێند خواردنەکەی بەڕاستیدانا وە دۆڕاو ڕەنجەڕۆ بوو ئەوەی کەوا شاردیەوە لەناو زانایانی فەلەکی [قَدْ أَفْلَحَ مَن زَكَّاهَا ‎﴿٩﴾‏ وَقَدْ خَابَ مَن دَسَّاهَا ‎﴿١٠﴾‏].

جا ئایەت و نیشانەی درک کردنی مانگی ئاگادارکەرەوە بۆ بەشەر کۆتایی پێهات (کە ئاگادارکەرەوە بوو) لە هاتنی شەڕو خراپەیەکی پەرش و بڵاو (ئێستاش کاتی هاتنی شەڕو خراپە پەرش و بڵاوەکەیە).

وسلامٌ على المُرسَلِين والحمد لله ربّ العالَمِين..
خەلیفەی اللە و بەندەکەی مەهدی؛ ناصر محمد یەمانی.
======== اقتباس =========
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=378791