المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : حەرامکردن ئەگەر ناوی اللە ی بەشوێندا هات ئەوا سوێند خواردنەو کەفارەتەکەشی کەفارەتی سوێندە



Admin
21-04-2022, 07:50 PM
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
15 - ڕەمەزان - 1443 ک
16 - 04 - 2022 مـ
09:10 بەیانی
(بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى)

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=378909#post_378909
____________
حەرامکردن ئەگەر ناوی اللە ی بەشوێندا هات ئەوا سوێند خواردنەو کەفارەتەکەشی کەفارەتی سوێندە..

{بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ لِمَ تُحَرِّمُ مَا أَحَلَّ اللَّهُ لَكَ ۖ تَبْتَغِي مَرْضَاتَ أَزْوَاجِكَ ۚ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ‎﴿١﴾‏ قَدْ فَرَضَ اللَّهُ لَكُمْ تَحِلَّةَ أَيْمَانِكُمْ ۚ وَاللَّهُ مَوْلَاكُمْ ۖ وَهُوَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ ‎﴿٢﴾‏} [التحريم].

وەکەفارەتی سوێندیش بەم شێوەیە کەوا لەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورەدا هاتووە: {لَا يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَٰكِن يُؤَاخِذُكُم بِمَا عَقَّدتُّمُ الْأَيْمَانَ ۖ فَكَفَّارَتُهُ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَاكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ أَوْ كِسْوَتُهُمْ أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍ ۖ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ ۚ ذَٰلِكَ كَفَّارَةُ أَيْمَانِكُمْ إِذَا حَلَفْتُمْ ۚ وَاحْفَظُوا أَيْمَانَكُمْ ۚ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ‎﴿٨٩﴾‏} صدق الله العظيم [المائدة].

وەکەفارەتەکەش بەگوێرەی توانا؛ یەک ژەمە بۆ هەر هەژارێک لەو خۆراکەی کەوا بەشێوەیەکی ئاسایی بە ئەندامانی خێزانەکانتانی دەدەن بەبێ گۆشت تەنها ئەوەی حەز بکات وەکو حەزێکی خێرخوازی خۆی، یان ئەو پارەو ماڵەی یەکسانە لەگەڵ (ئەم ژەمە خۆراکەدا)، یان بەڕۆژووبوونی سێ ڕۆژ، جا ئەوەتان بریتیە لە کەفارەتی ئەو سوێندانەتان کە دامەزراوەو دڵەکانتان پەیمانی داوە (بەبیروباوەڕی دڵ) نەک سوێندی سەر زارەکی و بێ مەبەست (سوێندی لەغو) هەروەکو سوێندی ڕێزو پێزانین؛ جا ئەوە بەبێ مەبەست و لەغوە هیچ کەفارەتێکی نیە، هەروەکو ئەوەی کەسێک دێتە ناو کۆڕو مەجلیسێکتان جا یەکێک لە دانیشتوەکان هەڵدەستێتەوە تاکو جێگا بۆ برایەکەی بکاتەوە یان دەیەوێت برایەکەی لەجێگای ئەودا دابنیشێت جا دەڵێت: "سوێند بە اللە دەبێت لەجێگایەکەی من دابنیشیت" جا ئەویتر دەڵێت: "سوێند بە اللە هەرگیز لەجێگایەکەت دانانیشم"، جا یەکێکیان سورە لەسەر خواستی ئەوی تر هەرچەندە هەردووکیان سوێندیش دەخۆن بەبێ مەبەست؛ جا لێرەدا هیچ کەفارەتێکی تێدا نابینم لەبەرئەوەی ئەمە سوێندی سەر زارەکی (سوێندی لەغو) ـە بەهۆی ڕێزگرتنەوە لەنێوان ئینسانێک بۆ برا ئینسانەکەی، یان بۆنموونە: لە خواردنگەیەکدان جا یەکێکیان سوێند دەخوات بەوەی خۆی حسابەکە بدات، وەبەهەمان شێوە نزیکەکەشی سوێند دەخوات خۆی حسابی پسولەی خۆراکەکە بدات، جا یەکێکیان سورە لەسەرئەوی تر هەرچەندە هەردوولاش سوێند دەخۆن بە سەر زارەکی (بەسوێندی لەغو)، جا ئەوە سوێندخواردنی بێ مەبەستە بەهۆی ڕێزی ئینسان بۆ برا ئینسانەکەی جا هیچ کەفارەتێکی تێدا نیە.

بەڵکو کەفارەت لە سوێندخواردنێکە کەوا دڵ پەیمانی دابێت و دامەزراو بێت، کەبریتیە لەوساتەی ئینسان توڕەیە جا بە دامەزراوی و مەبەستی دڵیەوە سوێند دەخوات لەسەر حەرامکردنی شتێک کەوا اللە بۆی حەڵاڵ کردووە جا ئەوەیان کەفارەتی سوێندەکەی لەسەرە هەروەکو پێشتر باسکراوە هەروەکو ئەوەی یەکێکتان هاوسەرەکەی حەرام بکات لە کاتژمێری توڕەبوونەکەیدا جا ئەوە تەڵاقدان نیە بەڵکو سوێندی حەرامکردنە بۆ شتێک کەوا اللە بۆی حەڵاڵ کردووە، جا لێرەدا ئەمە وەکو پێدانی وانەیەکە لەلایەن اللە وە بۆ ئێوە بەهۆی حەرامکردنی ئەوەی کەوا اللە بۆی حەڵاڵ کردوون، وە بۆ خاوەن کەفارەتەکەش هەیە کەفارەتەکە بەیەک کەس بدات بەتەنها نەوەک بە هەژارە داواکارەکان؛ بەڵکو بەکەسێک ئەوەی کەوا نەزانه واحساب دەکات دەوڵەمەندن لەبەر داوانەکردنەکەیان ئەگەرچی لە خزم و نزیکەکانیش بێت.

وە کەفارەتەکانیش بە حاکم نادرێت بۆ ئەوەی زیادی بکاتە سەر بەیتولمال وە ناشدرێت بە ئیمامی هەڵبژێردراو لەبەرئەوەی ئەمە ناچێتە ناو ڕیزی خەرجیەکانی ڕوکنی زەکاتەوە، وەئەوەی کەوا هیچی دەست نەکەوت بەهۆی نەبوونی توانای جا ئەوە سێ ڕۆژ بەڕۆژوو دەبێت وەکو کەفارەتی سوێندەکەی.

وسلامٌ على المُرسَلين والحمد لله رب العالمين..
خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی.
======== اقتباس =========
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=378909