المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : تەحەددای ئیمام مەهدی بۆ سەلمان و ئیبن سەلمان جا با ئینسان و جن و فریشتەکانی اللە ی ڕەحمان شاهێد بن لەسەری



Admin
05-05-2022, 12:27 AM
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
28 - ڕەمەزان - 1443 ک
29 - 04 - 2022 م
10:59 بەیانی
(بحسب التّقويم الرّسميّ لأمّ القُرى)

[لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=380508#post_380508
_________

تەحەددای ئیمام مەهدی بۆ سەلمان و ابن سەلمان جا با ئینسان و جن و فریشتەکانی ڕەحمان شاهێد بن لەسەری..


بەناوی اللە ی لەهەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بەزەییتری فەرمانڕەوای زاڵ ئەوەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی خەلیفەی اللە ی هەڵبژاردووە لەسەر سەرتاپای خەڵکی..

وە لەبەرئەوەی وەفاتی شا سەلمان بن عبد العزیزو کەوتنی وەلی عەهدەکەی محمد بن سەلمان بە مردنی کلینیکی لەسەرەتادا لەئایەت و نیشانە بەڕاستدانەرەکانە بۆ خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی کەواتە هەرگیز محمد بن سەلمان هەڵناستێتەوە وەهەرگیزیش محمد بن سەلمان قسە ناکات هەتا ئەوکاتەی پزیشکەکانی بەشەر دەتوانن مردوو زیندوو بکەنەوە لەدوای مردنەکەیان، جا ئایا پزیشکەکانی بەشەر دەبینن لەعەجەم و عەرەب کەوا بتوانن لەسەر ئەوە بەتوانا بن؟

وە ئەی ئال سەلمان من خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی هەڵبژێردراوم لەلایەن پەروەردکاری هەموو جیهانەوە، وەلەئایەت و نیشانە بەڕاستدانەرەکانیش مردنی شا سەلمان بن عبد العزیز ئال سعودە، وەبەڕاستیش مرد بەگوێرەی فەتواکە لەلایەن پەروەردگاری هەموو جیهانەوە بەوەی کەوا دەستی بەسەر ڕوحی خاوەن پایەی پاشایەتی (محمد بن سەلمان بن عبد العزیز ئال سعود) دا گرتووە وە ئیمام مەهدی حەق بوەتە ئەوکەسەی عەرشی شانشینی عەرەبی سعودیە هەڵبژێرێت بۆ ئەوکەسەی دەیەوێت بە ئیزنی اللە، جا بەڕاستی ئێمە خاوەن پایەی پاشایەتی ئەمیر (مِتعب بن عبد الله بن عبد العزيز آل سعود) مان هەڵبژارد بە وەلی لەسەر گەلی شانشینی عەرەبی سعودیە وە بە سەرکردەی گشتی هێزە چەکدارەکان و ئاسایش بە شێوەیەکی گشتی، وە پێویستیشە سەرپێچی فەرمانەکە نەکرێت وەکو گوێڕیەڵی کردنێک بۆ اللە و خەلیفەکەی لەسەر سەرتاپای جیهان - ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی- جا نە بۆ ئال سعودو نە بۆ متعب بن عبد اللە ش هیچ هەڵبژاردەیەک نیە لە فەرمانەکەیان کاتێک اللە و خەلیفەکەی بڕیاری فەرمانێکیان دابێت؛ جا هیچ هەڵبژاردەیەکی تریان بۆ نیە ئەوەی بیەوێت یان نەیەوێت هەرچەندە خۆبەگەورەو زل زانەکانیش لاریان هەبێت لەکاتێکدا ملکەچ و شەرمەزاریش دەبن.

وەپێشتریش هۆشداری بنەماڵەی سەلمانمان کردەوە بەتایبەتیش ئال سعود ئەوانەی لە دەستەی حوکمی گشتی دان بە خێرا جێبەجێکردنی فەرمانەکە لەبەرئەوەی منی خەلیفەی اللە مەهدی لەسەر سەرتاپای جیهان ئەوەم بۆ هەیە کەوا فەرمان بکەم بەکارێک، وە پێویستیشە فەرمانەکەم جێبەجێ بکەن ئەی ئال سعود وەکو گوێڕایەڵیکردنێک بۆ اللە و خەلیفەکەی ئەوەش چاکترە بۆتان جا اللە ش عزەت و شکۆتان زیاتر دەکات لەسەرعزەت و شکۆیەکەتان ئەگەر داوای لێخۆشبوونتان کردو سوپاسگوزاریتان کردو ملکەج بوون بۆ خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی، وە ئەگەر ڕووشتان وەرگێڕا ئەوا دواتر سەیر دەکەین و دەبینین ئایا اللە زاڵە بەسەر فەرمانەکەی خۆی ئەگەر ناصر محمد یەمانی لە ڕاستگۆیان بوو، دواتریش سەیر دەکەین و دەبینین ئایە هەربەڕاستی زینددوو مردووەو مردووش زیندووە، اللە ش دەزانێت منی بە خەلیفەکەی خۆی هەڵبژاردووە لەسەر سەرتاپای جیهان، دواتریش دەزانن بەوەی اللە زاڵە بەسەر فەرمانەکەی ئەوەی بیەوێت یان نەیەوێت.

وەهەرچی ئەوانەنە کەوا چاوەڕێی بەستنی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانین لەلایەن وەلی عەهدی سعودی خاوەن پایەی پاشایەتی لەدوای سەردانیکردنی سەرکردەی تورکی ڕەجەب تەیب ئەردوغان ئەوەی کەوا ئێستا لە سعودیەیە جا پێشوەختە پێی دەڵێم: من اللە ی ڕەحمان دەکەم بەشاهێد کەوا لەسەر عەرشەکەی ئیستیوای کردووە وە فریشتەکانیش بەدەستپێکردن لەو هەشت فریشتانەی عەرشیان هەڵگرتووەو ئەوانەی اللە بە پاک و بێگەرد دەگرن لەدەوری عەرشەوە بۆ پەروەردگارەکەیان شەوو ڕۆژو بێتاقەتیش نابن، وەبەهەمان شێوە سەرجەم فریشتەکانی ڕەحمان دەکەم بەشاهێد لەحەوت ئاسمانەکان و سەرجەم فریشتە ڕاسپێردراوەکانی ڕەحمانیش لەزەوی وەسەرجەم جن و ئینسانیش هەموویان بەسیشە کەوا اللە شاهێد بێت بەوەی من تەحەددای سەلمان و ابن سەلمان دەکەم کەوا بەدەنگ و ڕەنگەوە قسە بکەن دەربارەی بابەتە تازەکان، وەتەحەددای هەموو پزیشکەکانی جیهانیش دەکەم وا لە وەلی عەهدی سعودی بکەن قسە بکات بە یەک وشەی تازەش لەدوای ڕووداوی مردنە کلینیکیەکەی وەلی عەهدی سعودی (محمد بن سلمان ئال سعود) جا ئەوە بڕیاری لەسەردراوە جا تەحەدددایەکە بۆ ئینسانە مردووەکەیە لە سەرەمەرگی مردنە کلینیکیەکەی کەوا هیچ نابینیت تەنها فریشتەکان نەبێت کەوا لەڕوخسرو دواوەی دەدەن بە مردنێکی ڕیسواکەر بەهۆی ئەو ستەمەی لەخۆی کرد بەخۆ بەگەورەو زل زانینەکەی بە زیندانیکردنی بەسەرخەرەکانی خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی لە شانشینی عەرەبی سعودیە، پێشتریش ووریام کردەوەو ئامۆژگاریم کرد.

وە من زۆرێک لە سیاسەتمەدارو و سیاسیەکان و شیکەرەوەکانیش دەبینم دەڵێن حەتمەن دەبێت محمد بن سەلمان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ببەستێت لەدوای سەردانیەکەی سەرکردەی تورکی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، جا لەپاش ئەوە دەڵێم: اللهم بەڵێ بەبێ شک و گومان و دوو دڵی ئەوە ئەگەر بێتو محمد بن سەلمان لە ژیاندا مابێت لەبەرئەوەی - وەلی عەهدی سعودی- لەپێشترد ا وتوویەتی لە قسە بەناوبانگەکەی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی لەوساتەی پرسیاری لێکرا دەربارەی چارەسەری کێشەکانی خاشقچی و پەیوەندیەکان لەنێوان سعودیەو ئەردۆغاندا جا ابن سەلمان جەختی لەوە کردەوە بەوەی کەوا ئاو دەگەڕێتەوە بۆ جۆگەکەی بەگوێرەی وتە بەناوبانگەکەی (بەومانایەی بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە): "مادام پیاوێکی زیندوو هەبێت لە شانشینی عەرەبی سعودیە ناوی محمد بن سەلمان بێت وەمادام پیاوێکیش هەبێت لە تورکیا ناوی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بێت". کۆایی پێهات وتەکەی بن سەلمان لە چاوپێکەوتنە تەلەفزیۆنیەکە، جا ها ئەوە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان میوانە لە سعودیە بەڵام محمد بن سەلمان بە زیندوویی کەوا ڕزق و ڕۆزی بدرێت بوونی نیە لە شانشینی عەرەبی سعودیە بەڵکو لە سەرەمەرگی مردنی کلینیکی دایە، جا ئایا دەیبینن بتوانێت بەئاگا بێتەوە تاکو قسە لەگەڵ سەرکردەی تورکی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بکات؟! تەنها لەیەک حاڵەتدا نەبێت ئەگەر بێتو پزیشکەکانی بەشەر بتوانن ڕوح بۆ جەستە بگەڕێننەوە لەدوای جێهێشتنی ژیان، هیهات هیهات.. جا ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی شێت نیە کەوا بانگەوازەکەم بخەمە مەترسی و فیتنەو گاڵتەوە بەقسەی گومان لەکاتێکدا گومان هیچ سودێکی نیە لەزانینی حەقدا؛ پەناش دەگرم بە اللە بەوەی لە نەفام و نەزانان بم، جا چۆن مردنی شا سەلمان بن عبد العزیز ئال سعود ڕادەگەیەنم ئەگەر اللە فەتوای بۆ نەدابم بەوە؟! وەچۆن تەحەددای کەوتنی وەلی عەهدی سعودی ڕادەگەیەنم بە مردنی کلینیکی ئەگەر اللە فەتوای بۆ نەدابم بەوە بەوەی کەوا ئەوە ڕوویداوە بەکەمێک پێش ئەوەی گەشت بکات بۆ پەکین بۆ ئامادەبوون لە کردنەوەی یاریەکانی ئۆلۆمپیات؟!

وەسوێندیش دەخۆم بە اللە ی گەورە من دەزانم ئەو ئامادە نەبوو لە پەکین لەبەرئەوەی لەڕوانگەی ابن سەلمانەوە هاتنەجێی هەموو خەونەکانی دەستی پێکردووە وە ئەمین و دڵنیاش بوو لە پیلانەکەی اللە جا اللە ش بەکۆڕۆنا بەمردنی کلینیکی نێوان محمد بن سەلمان و ئارەزووەکانی جیاکردەوە.

وەهەرجی شا سەلمانە جا ئەو مردووە بەڤایرۆسی کۆڕۆنا بەر لە محمد بن سەلمان.

وە بەهەموو متمانەو شکۆیەکەوە بەئیزنی ئەو کەسەی کەوا هەموو عزەت و شکۆیەک بۆ ئەوە کە اللە ی بەدەسەڵات و شکۆی کاربەجێیە دەڵێم: سەرجەم جیهان هەرگیزاو هەرگیز دەنگێکی محمد بن سەلمان و نە باوکیشی بەزیندووویی گوێ لێنابێت لە تەلەفزیۆنەکانەوە دەربارەی بابەتە نوێیەکان لەبەرئەوەی لە ڕیزی ژمارەی مردووەکاندان. جا چۆن چاوپێکەوتنی سەرکردە مردووەکان دەکەن (سەرکردە لەدوای سەرکردە لەدوای سەرکردە)؟! بەڵکو هەتا تەنانەت ئەو ئەردۆغانەش کەوا گومانمان برد پێی بەوەی هەرگیز لەخۆی ڕازی نابێت بەنمایش کردنی درۆوە خۆی سوک بکات بەبەشداری کردن لە نمایشکردن لەپێناو بەرژەوەندیەکان، جا ئای لەسەرسامی ئەی گەلی عەجەم وعەرەب! جا هەتاکو ئەم سنورە سوکایەتی دەکەن بە عەقڵی خەڵکی؟! وە دەشزانم ئەوان واگومان دەبەن بەوەی وەلی عەهدی سعودی لە بێ هۆشیەکەی بە ئاگادێتەوە جا دەبێتە سوپاسگوزارێکی بەخشندە بۆیان.

جا گوێ بگرن و فام بکەن و تێبگەن: دواتر سەیر دەکەین و دەبینین کێیە ئەوەی سوکایەتی بەعەقڵی خەڵکی دەکات، ئایا خاوەن نمایشەکانن بە درۆی جیهانی لەبەرامبەر بەرژەوەندیەکان تاکو محمد بن سەلمان بەئاگا بێتەوە بەگوێرەی بڕوایەکەی خۆیان؟ وەبەهەمان شێوە دەستە نزیکەکەی حکومەتی محمد بن سەلمان سوکایەتی بە عەقڵی خەڵکی دەکەن ئەوانەی مردنەکەی شا سەلمان و کەوتنی وەلی عەهدەکەی بە بێهۆشی مردنە کلینیکیەکەی لەخەڵکی دەشارنەوە، جا هەرگیز ابن سەلمان لە مردنی سەر جێگاکەی بە ئاگا نایەتەوە؛ بەڵکو ئەو لە سەرەمەرگی مردنێکی ڕاستی دایە جا دەمرێت؟ بەڵکو هێشتا ئەو لە ڕیسوایی سزایەکی شارەوەیە لە سەرەمەرگی مردندا، ئەوەش لەبەرئەوەی ڕقیان لەڕازببوونەکەی اللە بوویەوەو شەیتانە بەشەرەکانیان کرد بە پاڵپشت و یاوەری خۆیان لەجێگای اللە بەگوێرەی فەتواکەی اللە لە محکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە لەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {إِنَّ الَّذِينَ ارْتَدُّوا عَلَىٰ أَدْبَارِهِم مِّن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ الْهُدَى ۙ الشَّيْطَانُ سَوَّلَ لَهُمْ وَأَمْلَىٰ لَهُمْ ‎﴿٢٥﴾‏ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا لِلَّذِينَ كَرِهُوا مَا نَزَّلَ اللَّهُ سَنُطِيعُكُمْ فِي بَعْضِ الْأَمْرِ ۖ وَاللَّهُ يَعْلَمُ إِسْرَارَهُمْ ‎﴿٢٦﴾‏ فَكَيْفَ إِذَا تَوَفَّتْهُمُ الْمَلَائِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَارَهُمْ ‎﴿٢٧﴾‏ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمُ اتَّبَعُوا مَا أَسْخَطَ اللَّهَ وَكَرِهُوا رِضْوَانَهُ فَأَحْبَطَ أَعْمَالَهُمْ ‎﴿٢٨﴾‏ أَمْ حَسِبَ الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ أَن لَّن يُخْرِجَ اللَّهُ أَضْغَانَهُمْ ‎﴿٢٩﴾‏} صدق الله العظيم [محمد].

وەئەی گەلی سیاسەتمەدارو سیاسیەکانی عەرەب و عەجەم ئاشتەواییکردنی هەردوو پیاو محمد بن سەلمان و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پێویستی بە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هەیە لە کۆتایی سەردانیکردنەکەدا، جا ها ئەوە سەرکردەی تورکی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەست بەکەمێک پێش جێهێشتنەکەی تورکیاو ڕۆیشتنی بەرەو شانشینی عەرەبی سعودیە، وە دەستەی حکومەتەکەشی خۆیان لەناوبرد؛ ئەوەش بۆ ئەوکەسەی کەوا ئەمین دەبێت لەپیلانەکەی اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان، جا بەهەمان شێوە لەسەر وەلی عەهدی سعودیش پێویستە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ببەستێت: "مادام پیاوێکی تێدایە لە سعودیە ناوی محمد بن سەلمانە". وەدەشڵێین: محمد بن سەلمان ڕاستی کرد ئەگەر بێتو هێشتا زیندوو بوو وەڕزق و ڕۆزی دەدرا کەواتە خەونەکانی هەموو دێتەجێ جا بەڕاستی ئەوانەش هاتنە لای کەوا لەدژی کوڕی سەلمان بوون لەپێناو مەسەلەی مافەکانی مرۆڤ بە کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سیاسی جەمال خاشقچی جا جەنگەکەی ڕوسیاو ئۆکڕانیا ناچار بەوەی کردن؛ جا دەوڵەتە ئەوروپیەکانیان و بایدن و سەرکردەی ئەمریکاو سەرکرەی تورکیایان ناچار بەوە کرد کەوا بێنە بەر دەستی محمد بن سەلمان.

وە کات و دەرفەتیش نەمایەوە بە پیلانێک لەلایەن ڕەحمانەوە تاکو سەرکەوتنی وەلی عەهدی سعودی محمد بن سەلمان بۆ سەر عەرشی موڵکی شانشینی عەرەبی سعودیە نەیەتەجێ لەدوای ئەوەی کەوا بەقەد مەودای دوو کەوان یان کەمتر لەوە مابوو ئەوە ڕووبدات جا اللە نێوانی ئەوو ویست و ئارەزووەکانی جیاکردەوە، جا ئەوە فەتوایەکە لەلایەن پەروەردگاری هەموو جیهانەوە بەوەی هیچ پادشایەک بەیعەتی پێ نادرێت لەدوای مردنەکەی شا سەلمان بن عبد العزیز تەنها ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی نەبێت. جا ئەوکەسەیان بۆ هەڵدەبژێرین لەخۆیان کە گومانی چاکی پێ دەبەم، وە ئەگەر گومانەکەم نەهاتەجێ دەربارەی (مِتعب بن عبد الله) ئەوا گۆڕیومەتەوە بەچاکتر لەئەو لەکۆتایی لە بەسەرخەرە ڕێزلێگیراوەکان لە شانشینی عەرەبی سعودیە.

بەهەرحاڵ من دەست بەتاڵ نیم بۆ بەدواداچوونی نمایشەکانی دەستەی حکومەتەکەی محمد بن سەلمان ئەوانەی سوکایەتی بە عەقڵی خەڵکی دەکەن بە نمایش کردنە بێ دەنگەکان؛ کەوا بریتیە لەو وشەیەی دەیڵێم بەتایبەتکردنی تەحەددایەکە بە ئیزنی اللە کەوا پاک کرابێتەوە بە سوێند خواردن بە اللە ی مەزن بەوەی: هەرگیزاو هەرگیز نە خاوەن پایەی پاشایەتی شا سەلمان بن عبد العزیز ئال سعود نە وەلی عەهدەکەی محمد بن سەلمان ناتوانن قسە لەگەڵ گەلی سعودی بکەن دەربارەی بابەتە نوێیەکان هەتا ئەوکاتەی زنجیرەی کێوە سەختە ناسراوەکان لە شانشینی عەرەبی سعودیە دەچنە ناو کونە دەرزیەوە.

جا کەس ناتوانێت ئەم تەحەددایە ڕابگەیەنێت تەنها خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی نەبێت، جا گومانتان چیە بەوکەسەی اللە ی لەگەڵدایە؟ ئایا دەبینن بەوەی اللە ڕیسوای بکات؟

وەدەشڵێم :ئەی اللە ئەگەر زانیت من خەلیفەکەتم و هەڵتبژاردووم بەسەر سەرتاپای جیهان جا ئەوە تۆ زاڵی بەسەر فەرمانەکەت پاک و بێێگەردی بۆت بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {قُلِ اللَّهُمَّ مَالِكَ الْمُلْكِ تُؤْتِي الْمُلْكَ مَن تَشَاءُ وَتَنزِعُ الْمُلْكَ مِمَّن تَشَاءُ وَتُعِزُّ مَن تَشَاءُ وَتُذِلُّ مَن تَشَاءُ ۖ بِيَدِكَ الْخَيْرُ ۖ إِنَّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ‎﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [سورة آل عمران].
ئەی اللە حەق بچەسپێنەو بیهێنەجێ بە وشە تەواوەکانی خۆت.

وە ئەگەر درۆزنیش بم ئەوا حەتمەن دواتر محمد بن سەلمان و باوکی قسە دەکەن بە دەنگ و ڕەنگەوە دەربارەی بابەتە تازەکان هەروەکو بەڵێن بە گەلی سعودی و هەموو خەڵکی جیهان دەدەن، جا دەربکەون بە قسەکردن دەربارەی بابەتە تازەکان (کەوا لە گۆڕەپانەکەدا ڕوویانداوە لەدوای سێی دووی ئەم ساڵتان 2022 مـ).

وەهەرچی نمایشی ڤیدیۆیە بێ دەنگەکانە لەگەڵ یاوەرەکانتان جا ئەوە شتێکە کەوا ناوەکەی سوکایەتی کردنە بە عەقڵی گەلانی جیهان، جا ئەوە چەندە ئاسانە ئەی قەوم، بەڵکو دەتوانن ئەمڕۆ یان سبەی ئەوە ئەنجام بدەن ئەگەر لە ژیانی دنیادان جا محمد بن سەلمان و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان شان بەشانی یەکتر وەڵامی پرسیاری پرسیارکارەکان بدەنەوە، جا کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکانی ئەردۆغان قبوڵکراو نین، جا لەوکاتەی محمد بن زاید بن سلطان ئال نهیان ئەی ئەردۆغان تووشی فیتنەی کردی کەوا سەردانیکردنەکەی سەرکردەی سەهیۆنی قبوڵ بکەی - ئەوەی پیرۆزیەکانتی داگیرکردووە - جا لەوکاتەوە بەڕاستی ئێمام مەهدی متمانەو ئومێدی بەتۆ نەما جا لەڕوانگەی منەوە ئەی ئەردۆغان وات لێهات وەکو ئەوانەی جگە لەخۆت بیت لەسەرکردەکانی عەرەب لەوانەی بە دینەوە هاوار دەکەن و ئیسلام و دینیش لێیان بەریە؛ لەوانەی کە لەپیرۆزیەکانیاندا هاتوون ئەو پیرۆزیانەی لە قورئانی گەورەدان بە فرۆشتنیان بەوانەی کەوا دژایەتی اللە دەکەن لەبەرامبەر بەرژەوەندیە دنیاییەکەیان جا لەعنەتی اللە و فریشتەکانی و هەموو خەڵکیشیان لەسەر بێت، یان لەعنەتی اللە لەسەر ئەوکەسەی کەوا وتوویەتی ئەو خۆی خەلیفەی اللە مەهدیە لەسەر سەرتاپای جیهان لەکاتێکیشدا اللە هەڵینەبژاردبێت بەخەلیفەکەی لەسەر هەموو خەڵکی جیهان.

ئەی اللە بەڕاستی هەر تۆ بەتەنها دەزانی بەوەی کەوا لە دڵی بەندەکانتدا هەیە جا ئەوانە هیدایەت بدە کە ئەگەر بێتو حەقی لای پەروەردگارەکەیان بزانن ئەوا شوێنی دەکەون، وە ئەوانەش لەناوببە کە ئەگەر بێتو حەقی لای پەروەردگارەکەیان بزانن ئەوا شوێنی ناکەون بەڕاستی تۆ بە بەندەکانت شارەزاو بینای، جا حوکمیش هەر بۆ اللە ی چاکترین جیاکەرەوەکانە.

وسَلامٌ على المُرسَلِين والحمد لله ربّ العالَمِين..
خەلیفەی اللە لەسەر سەرتاپای جیهان؛ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
______________