المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : مژدەتان لێبێت ئەی گەلی نەصارا بەڕاستی ئەو نەکوژراوە



Admin
06-05-2022, 03:47 PM
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
02 - شەوال - 1443 ک
03 - 05 - 2022 مـ
12:31 ئێوارە
(بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى)

[لمتابعة رابط المشاركة الأصليّة للبيان]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=381218#post_3812
______________

مژدەتان لێبێت ئەی گەلی نەصارا بەڕاستی ئەو نەکوژراوە..

لەوەیە بەر لە فەتوایە مژدەدەرەکە بۆ نەصاراو موسڵمان سەرجەم بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە هەڵبژێردراوەکان بیانەوێت بڵێن: "یا اللە هاتنە دەرەوەکەت بە ناونیشانی ئەم بەیانەی هەواڵی مژدەیەک هەڵدەگرێت بۆ نەصارا مەسیحیەکان بەوەی کەوا نەکوژراوە سەرەڕای ئەوەی ئەوان بەکوژراویش دۆزیانەوە، جا ئەی کێیە ئەوەی نەکوژراوە سەرەڕای ئەوەی ئەوان بەکوژراوی دۆزیانەوە؟ جا ئەوە چۆنە ئەی پێشەواو خۆشەویستی دڵەکانمان؟! ئێمە هێشتا تێوەگلاوین لەو نیشانانەی کە موسڵمان هەیانە دەربارەی دەنگۆی کوژرانی سەرکردە عەلی عبد اللە صالح لەکاتێکدا ئەو زیندووەو ڕزق و ڕۆزی دەدرێت بەگوێرەی فەتوایەکەت، وە هێشتا تێوەگلاوین لە ڕاگەیاندەکەت دەربارەی وەفاتی شا سەلمان و کەوتنی وەلی عەهدەکەی محمد بن سەلمان لە بێهۆشی سەرەمەرگی کلینیکی بەهۆی کۆڤید پیلانە تۆکمەو پتەوەکەی لای اللە سەرەڕای ئەوەی ئێمە شا سەلمان و وەلی عەهدەکەی کوڕەکەی محمد بن سەلمان دەبینین دەردەکەون لە شاشەی تەلەفزیۆنی سعودی کەوا پێشوازی لەژمارەیەک سەرکردەکانی جیهان دەکەن سەرکردە لەدوای سەرکردە لە سەرکردە جۆربەجۆرەکانی دەوڵەتان جگە لەوەی ئەوانە ڤیدیۆی بێدەنگن؛ جا هەر ئەوەیە کە لەلامان ماوەتەوە تەحەددای پێبکەین سەرەڕای ئەوەی دەستەکانمان لەسەر دڵەکانمانە، جا لەبەرچی ئەی ئیمامەکەمان دەمانخەیە دۆخێکی نالەبار تاکو وامان لێ بکەیت دەستەکانمان لەسەر دڵماندابنێین؟ نەوەک دەربارەی دەنگۆی کوژرانی سەرکردە عەلی عبد اللە صالح لەبەرئەوەی ئێمە دەتوانین عوزرێکی ڕازیکەر بدۆزینەوە بەهۆی دەرنەکەوتنەکەی ئەو -لەبەر ترسەکەی لەسەر خۆی- بەڵام ئێمە دەستەکانمان دەخەینە سەر دڵەکانمان لەترسی ئەوەی شا سەلمان یان کوڕەکەی وەلی عەهدەکەی محمد بن سەلمان لە تەلەفزیۆنی سعودی بەدەنگ و ڕەنگی زیندوو ڕاستەوخۆ دەربکەون لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی یان هەر بابەتەتێکی تازە کەوا ڕووبدات لەدوای ڕاگەیاندنەکەت بە مردنی شا سەلمان و وەلی عەهدەکەی محمد بن سەلمان هەر لە سەرەتاکانی مانگی دووی ئەم ساڵە 2022 ـی م جا حەق و ڕاستیەکەت پێ دەڵێم ئەی ئیمامەکەمان بەڕاستی ئێمە لەبەردەمی خەڵکی وا دەردەکەوین کەوا هیچ شتێک نامانخاتە لەرزە بەقەدەر دەزووێکیش هەتا تەنانەت ئەگەر شا سەلمان و محمد بن سەلمانیش ڕاستەوخۆ قسە بکەن لە تەلەفزیۆنی سعودیەوەو بە دەنگ و ڕەنگەوە لەگەڵ جیهاندا قسە بکەن دەربارەی هەڵوێستەکەیان لە جەنگی ڕوسیا لەسەر ئۆکڕانیا، وەدەربارەی ڕووداوە هەنووکەییە تازەکان لەدوای ڕاگەیاندنەکەت بە هەواڵی وەفاتەکەیان، وەسەرەڕای ئەوەی ئێمە دەڵێین ئەوە هەرگیز بەقەد موێکیش نامان خاتە لەرزەوە (دەربارەی دڵنیاییەکەمان بەوەی کەوا تۆ خەلیفەی اللە مەهدی) بەڵام ڕاستیەکە ئەوەیە ئێمە دەستەکانمان لەسەر دڵەکانمانە بەهۆی قسەی ڕاڕاو دووڵ و گاڵتەپێکەرەکان جا تۆ نازانی ئێمە ڕووبەڕوبەڕووی چ مشتومڕو گاڵتەپێکردنێک دەبینەوە دەشترسین لەوەی -سەلمان و ابن سەلمان- دەربکەون جا قسەبکەن بە دەنگ و ڕەنگەوە دەربارەی بابەتە تازەکان".

جا لەپاش ئەوە خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی بەسەرخەرەکانم خۆشەویستانی دڵم دەداتەوە بە زەردەخەنەی پێکەنینەوە لەقسەکەیان و دەڵێم: ئەی خۆشەویستەکانم لەپێناوی اللە واحساب مەکەن بەوەی ئیمام مەهدی ناصر محمد بەدواداچوون بۆ وەڵام و کاردانەوەکانتان ناکات جا بەزەردەخەنەوە پێدەکەنم لەو هێڵە پاشەکشەکردنانەی کەوا دەینوسن لەوەڵامەکانتان بەوەی ئێوە هەرگیزاو هەرگیز پاشەکشە ناکەن لە شوێنکەوتنم هەتا تەنانەت ئەگەر .سەلمان و ابن سەلمانیش بە زیندوویی دەربکەون کە،وا ڕزق و ڕۆزی بدرێن ئەوەش بەهۆی ترسەکەتان ئەگەر بێتو لەڕاستیدا بۆ خەڵکی دەربکەون بەدەنگ و ڕەنگەوە، جا ئەوە بڕواکەتانە دەربارەی هێڵی پاشەکشەکردنەکەتان لەحاڵەتێکدا ئەگەر بێتو بەدەنگ و ڕەنگەوە ئەوان دەربکەون جا پێشتریش فەتواکەمان ئەوەبوو بەوەی ئێوە هەرگیزاو هەرگیز پاشەکشە ناکەن وەهەرگیز تووشی فیتنە نابن بەڵام ئێوە ئیمامەکەتان دەبینن کەوا کونە دەرزیەکی جێنەهێشتووە (وەکو ڕێگایەک بۆ پاشەکشەکردن لێی) لەبەرئەوەی هەواڵەکە لە سەرچاوەکانی بەشەرەوە نیە نە لە سەرچاوەکانی جنیش؛ بەڵکو لەلایەن اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهانەوەیە ئەوەی کەوا دروستی کردووم و فێری بەیانی حەقی قورئانی کردووم و هەلیبژاردووم بە خەلیفە گەورەکەی لە کتێبدا ئەگەرچی هەموو خۆبەگەورەزانەکانیش لاریان هەبێت.

وەهەرچی ئەو مژدەیە کەوا بۆ نەصارا مەسیحیەکانمان داناوە بریتیە لە هەواڵی مژدەیەک بەوەی ئەو نەکوژراوە سەرەڕای ئەوەی -باوک و باپیرە یەکەمەکانیان بەکوژراوی بینیویانە وەگومانیان بردووە بەوەی ئەوانەی بێباوەڕبوون لە نەوەی ئیسرائیل پێغەمبەری اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەمیان بە بەزو گۆشت و ئێسک و وێنەکەی خۆیەوە کوشتووە سەرەڕای ئەوەی بەتەنها پێی چوێندرا بۆیان لەلایەن اللە وە بەوەی ئەوە هەمان کەس و وێنەکەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم بووە عليه الصّلاة والسّلام بەڵام ئەو نەبوو؛ بەڵکو پێی چوێندرا بۆیان بەجەستەی دروستراوێک بە قودرەت و توانایەکەی اللە -جەستەیەکی بەبێ ڕوح- لە جێگای نوستنەکەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم و داپۆشراو بە بەتانیەکەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم هەروەکو ڕوحی قودس جبریل و فریشتەکان لە مەرقەدەکەی مەسیح عیسا دایان نا لە ماڵەکەی جا خستیانە شوێنەکەی پێغەمبەری اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەمەوە لەدوای ئەوەی پێغەمبەری اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەمیان هەڵگرت و لەتابوتەکە دایان نا، وەلەوساتەی چەند کەسێک لە یەهود هاتن هێرشیان کردە سەر مەرقەدەکەی پێغەمبەری اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم جا کەسێکی ڕاکشاویان بینی لەسەر جێگادا کەوا بەئەو چوێندرا بۆیان هەروەکو بڵێی بریتی بێت لە شەخسی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم بەبێ شک و گومان و دوودڵی؛ بەگۆشت و ئێسک و خوێنەوە کەوا هیچی لێ وون نەبوو تەنها ڕوحەکە نەبێت، جا خوێنی لێ تکا بەهۆی لێدانی بە شمشێرەکانی ئەم چەند کەسە لەیەهودە یەکەمینەکان جا خوێنی ئەم جەستە ڕاکشاوەیان ڕشت لەسەر جێگاکەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم بە وێنەو گۆشت و ئێسک و خوێنەوە کە هیچی کەم نەبوو تەنها ڕوح نەبێت، جا هەر بەدڵنیاییەوە ئەویان نەکوشتووە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَقَوْلِهِمْ إِنَّا قَتَلْنَا الْمَسِيحَ عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ رَسُولَ اللَّهِ وَمَا قَتَلُوهُ وَمَا صَلَبُوهُ وَلَٰكِن شُبِّهَ لَهُمْ ۚ وَإِنَّ الَّذِينَ اخْتَلَفُوا فِيهِ لَفِي شَكٍّ مِّنْهُ ۚ مَا لَهُم بِهِ مِنْ عِلْمٍ إِلَّا اتِّبَاعَ الظَّنِّ ۚ وَمَا قَتَلُوهُ يَقِينًا ‎﴿١٥٧﴾‏ بَل رَّفَعَهُ اللَّهُ إِلَيْهِ ۚ وَكَانَ اللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًا ‎﴿١٥٨﴾‏ وَإِن مِّنْ أَهْلِ الْكِتَابِ إِلَّا لَيُؤْمِنَنَّ بِهِ قَبْلَ مَوْتِهِ ۖ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكُونُ عَلَيْهِمْ شَهِيدًا ‎﴿١٥٩﴾‏} صدق الله العظيم [سورة النساء].

هەرجی ئەوانەن کەوا خۆیان بە سەلمان و محمد بن سەلمان دەچوێنن جا ئەوە موعجیزەیەک نیە؛ بەڵکو بریتیە لەهەمان ڕێگای خۆ چواندنەکەی سەرکردە عەلی عبد اللە صالح بە دەمامکەوە، جا لەوساتەی سیناریۆی دەنگۆی کوژرانی سەرکردە عەلی عبد اللە صالحمان باس کرد محمد بن سەلمان ئاگاداربوو بەسەر هەواڵەکە جا بیرۆکەی دەمامکی لەلا دروست بوو بۆ بەکارهێنانی لەڕووی ئەمنی و ئاسایشەوە جا ئەو پێویستی بە پۆشینی دەمامکێک نیە بۆ وێنەکەی خۆی، جا چ سودێک لە پۆشینی دەمامکدا هەیە بۆ وێنەی خۆی؟! نەخێر؛ بەڵکو دەمامکی ڕوخسارەکەی لەبەرئەو کەسە دەکات کەوا دەیەوێت لە پاسەوانە جەستەییەکانی؛ ئەوەی لە ڕووی پێکهاتەی جەستەکەی بەئەو دەچێت لە درێژی و پێکهاتەی جەستەکەی بەتەنها تاکو لەگەڵ وێنەی جەستەکەی ڕێک بکەوێت جا دەمامکی وێنەکەی محمد بن سەلمان دەخاتە سەر ئەوکەسە جا دەبێتە خودی وێنەکەی وەلی عەهدی سعودی محمد بن سەلمان، یان دەمامکەکەی ڕوخساری شا سەلمان دەبێتە خودی وێنەکەی سەلمان.

بەڵام ئەو کۆمپانیایەی محمد بن سەلمان بەزیاتر لەپێش سێ ساڵ داوای دەمامکەکەی لێ کردووە هەڵساوە بە ڕاگەیاندنی هەواڵی داواکردنی دەمامکەکان، واش دەزانم کۆمپانیایەکی ژاپۆنیە، وەهۆکاری ڕاگەیاندنی هەواڵەکەیان ئەوەیە تاکو هیچ بەرپرسیاریەکی یاسایی هەڵنەگرن بەهۆی بەشداری کردن لە خۆخستنە سەر کەسایەتی شا سەلمان (بە خودی وێنەکە)، لەبەرئەوەی ئەوکەسەی داوای کردووە شا سەلمان نیە بەڵکو وەلی عەهدەکەی ئەمیر محمد بن سەلمانە، وەبەگوێرەی ڕاگەیاندنی کۆمپانیاکە لەسەر داواکاری خاوەن پایە ئەمیر ڕوخسارێک بێت کەوا خاوەنی تەکنیکێکی بەرزی ورد بێت کەوا بە محمدو باوکی بچێت بە ڕێژەی سەدا سەد بەو شێوەیەی تەماشاکار هیچ شک و گومانێکیان لێنەکات بەوەی ئەوان نین بەڕێژەی سەدا یەکیش لەشک و گومان، جا ئەوەی ماوەتەوە بۆ داواکارانی دەمامکەکە هەڵبژاردنی کەسەکانە بەتەنها بۆ ئەوانەی پێیان دەچن لەڕووی درێژی و پێکهاتەی جەستەیی -لاواز یان قەڵەو بەتەنها- ئەوەش تاکو تەماشاکارەکە بۆیان گومانیان لێ نەکات بەهۆی جیاوازی درێژی یان پێکهاتەی جەستەییەکەی. ئەوەش داوایەک بوو لەلایەن محمد بن سەلمانەوە کەوا کۆمپانیا ژاپۆنیە دروستکارەکەی دەمامکەکان بڵاوی کردۆتەوە لە کۆتاییەکانی ساڵی 2018 بەر لەوەی محمد بن سەلمان بەسەرخەرە سعودیەکانم لە هاوڵاتیانی شانشین زیندانی بکات، وە نەشیدەزانی اللە دواتر بە ڤایرۆسی پیلانە توندو تۆڵەکە دەیخات لەچاو تروکانێکدا، وە نەشیدەزانی اللە دواتر باوکی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەمرێنێت؛ بەڵکو محمد بن سەلمان مەبەستی لەداواکردنی دەمامکی وێنەکەی خۆی و باوک و برایەکانی و ئەوەشی ویستی لەخزم و نزیکەکانی لەڕووی ئەمنیەوە بوو تا لەبەرئەوکەسەی بکات کەوا دەیەوێت لە پاسەوانە جەستەییەکان هەروەکو ئەوەی سەرکردە عەلی عبد اللە صالح لەجەنگەکەی ئەنجامیدا لەگەڵ حوسیەکان جا دەمامکەکەی کردە بەر یەکێک لەپاسەوانە جەستەییەکانی خۆی؛ جا هەر ئەوەبوو کەوا ئێوە بینیتان لە شاشەی تەلەفزیۆنەکانەوە بە کوژراوی.

وەهەرچی محمد بن سەلمانە ئەوە فەرمانی بە پاسەوانە جەستەییەکانی دەکرد دەمامکەکەی لەبەربکەن، جا بۆ کەسانی تر دەربکەون تاکو سەیر بکات کێن ئەوانەی دەیانەوێت پیلانی بۆ بگێڕن جا ئەگەر لەخێزانەکەی بن یان لەدەرەوەی خێزانەکەی تاکو کۆتاییان پێ بهێنێت لەدوای کوشتن یان هەوڵی کوشتنی هەڵگری دەمامکی وێنەکەی لە پاسەوانە جەستەییەکان، وەکو یەکێک لە پاسەوانە کەسیەکەی خۆی یان پاسەوانی باوکی؛ جا بەم شێوەیە کۆتایی بە دوژمنەکانی دەهێنێت جا ئەگەر لەناو خێزانەکەی ئال سعود بن یان لەدەرەوەی ئال سعود.

بەڵام محمد بن سەلمان لەپیلانەکەی اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان ئەمین و دڵنیا بوو، وە بەسەرخەرەکانی خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی بەند کرد بە دوژمنایەتی و دەستدرێژی و ستەمەوە لەکاتێکدا دەستیشیان بۆ ئەمن و ئاسایشی شانشینی عەرەبی سعودیە نەبردبوو بەخراپە جا ئارام گرتنمان لەسەری سێ ساڵی خایاند بەڵکو تێبگات یان بترسێت؛ هەتا ئەوکاتەی ئارامم نەما جا داوام لەپەروەردگارەکەم کرد بەوەی من شکستم هێناوە؛ جا وەڵامەکە لەلایەن پەروەردگاری هەموو جیهانەوە هات جا سەری خست بە ڕاگەیاندنی هۆشداریکردنەوەی ئەمیر محمد بن سەلمان؛ جا محمد (ئەبو فەهدەو سەلمان) خۆی بەگەورەو زل گرت لەبەرئەوەی ئەمین و دڵنیا بوو لەپیلانەکەی ڕەحمان؛ جا بەنزیکتر لەچاو تروکانێکدا خستی لەکات و ساتی دەرچوونی فەرمانەکە لەلایەن اللە ی پەروەردگارەکەم و پەروەردگارەکەی جا سزای گوناهو تاوانەکەی تووش بوو پەروەردگارەکەشت ستەم لەهیچ کەسێک ناکات.

بەهەرحاڵ ئامانجەکەی ئەو لە داواکردنی دەمامکەکان لە کۆمپانیا ژاپۆنیەکە ئەو زنجیرە نمایشکردنە نەبوو کەوا ئێستا سەرپەرشتیارەکان پێی هەڵدەستن لەسەر ئەم زنجیرە نمایشکردنە جیهانیە لەسەر ئاستی سەرکردەکانی جیهان، جا ڕێگام پێ بدەن ئەی کارەکتەرەکان بەوەی پێتان بڵێم: بەڕاستی زنجیرە نمایشەکانتان هەروەکو زنجیرەی کامێرا شاراوەکانە بۆ کارەکتەری سعودی عبد الله عەسيری (بێژەرێک لەکێشمەکێشدا - مذيع في ورطة) لەبەرئەوەی هەرگیز اللە محمد بن سەلمان ناگەڕێنێتەوە بۆ لاتان وە لەکۆتاییشدا پەردەکە لادەجێت لەبەرئەوەی محمد (ابو سەلمان) تەمەنەکەی تەواو بوو جا مردنی لەلا ئامادەبوو جا هەرگیز ناگەڕێتەوە لاتان بەهەمان شێوە باوکیشی، وەهەرگیزیش دەمامکەکانیان سودتان پێ ناگەیەنن لە ئاشکراکردنی ڕاستیەکە بۆ سەرتاپای خەڵکی هەتا ئەوکاتەی ڕوحی شا سەلمان و وەلی عەهدەکەی دەگەڕێنەوە.

جا قەزاو قەدەرەکەی اللە هات، جا چەندە ئامۆژگاریمان کردن بەوەی ڕازی بن بەقەزاو قەدەرەکەی اللە بەر لەوەی تەورەکە بەر سەربکەوێت لەساتی گەیشتنی ڤایرۆسە شێرەکە لەچین جا بەهێزو خێراییەوە دەگاتە کۆشک و تەلارەکانتان جا یەک بەیەک دەتانخات هەتا ئەگەر لە سکی ئەو دایکانەشتان خۆتان حەشار دابێت کەوا ئێوەیان بووە جا هەر دەتانگرێتەوە؛ جا هەرگیز کەسێک نبە لێتانی لابدات بە ئیزنی اللە؛ وەهەرگیز کەسێکیشتان بۆ نادۆزنەوە لەپیلانەکەی اللە بتان پارێزێت نە پاڵپشت و نەهیچ جۆرە پارێزەرێکیش.

وەسوێندیش دەخۆم بە اللە ی مەزن هیچ ڕێگایەکی دەرچوونتان لەپێش نیە لەجەنگەکەی اللە ی بەدەسەڵات و شکۆی دانای کاربەجێ تەنها ئەوە نەبێت کەوا بزانن بەوەی ناصر محمد یەمانی لەدرۆزنانە جا ئەوکاتە نە ترستان لەسەرەو نەخەفەتباریش دەبن، بەڵام کارەساتە گەورەکە لەسەرتان ئەوەیە کەوا ئێوە دەزانن بەوەی ناصر محمد یەمانی هەربەڕاستی لە ڕاستگۆیانە بە ڕاگەیاندنی کەوتنی سەلمان و ابن سەلمان.

پێشتریش بەر لەکەوتنەکەی ئەمیر هۆشداری و ئاگادارمان کردەوە بەهێڵی سور جا محمد بن سەلمان خۆی بە گەورەو زل گرت جا اللە ی خاوەن ئەو هێزەی کەوا نابەزێت خستی بەنزیکتر لەچاو تروکانێک تاکو بیکات بە پەندو وانە بۆ ئەوەی پەندو وانە وەردەگرێت، فەرمانەکەش بڕیاری لەسەردراوە.

وەئەی ئال سعود لە بڕیار بەدەستە نزیکەکان لە حکومەتەی وەلی عەهدی سعودی محمد بن سەلمان وەکو ئامۆژکاریەکی کۆتایی دەڵێم: فەرمانەکانتان کۆبکەنەوە بە دانانی (مِتعب بن عبد الله بن عبد العزيز) وەکو ئەمیر ڕەجاو ئومێدیش دەکەم لە اللە بەوەی فەرمانەکە لەسەرتان نەبێت بە مایەی گومڕابوون جا ئەگەر نمایشەکاننان بەردەوام بێت ئەوا مانای ئەوەیە تەحەددای فەرمانەکەی اللە دەکەن، جا دواتر چاوەڕێ دەکەم اللە حوکم و بڕیارەکەی بەچی دەدات دەربارەتان جا حوکم هەر بۆ اللە یەو چاکترینی جیاکەرەوەکانە.

وەئەوی کەوا ناچاری کردم لەسەر نووسینی ئەم بەیانە سوکایەتی کردنەکەتانە بە عەقڵی خەڵکی بەزنجیرە نمایشی (دەمامکی شا سەلمان و دەمامکی ئەمیر محمد بن سەلمان) بەڵکو هەڵدەستین بە شەرمەزارکردنی زنجیرەی دەمامکەکان وە ئەو هەواڵەی کەوا لەساڵی 2018 م یدا بڵاوکراوەتەوە ئێستا وەکو ئاگرێکی لێدەکەین کەوا لەکا بەر بدرێت وەبۆ ئەوکەسەش دەیەوێت بگەڕێت بەدوایدا لە گەڕانی (گوگڵ) تەنها ئەوەی لەسەرە ناونیشانی هەواڵەکە دابنێت کە بەم ناونیشانەی خوارەوەیە:
(شركة يابانية: جهات سعودية طلبت أقنعة تشبه وجه الملك وأمراء) (کۆمپانیایەکی ژاپۆنی: لایەنەکانی سعودیە داوای دەمامکی پێکچووی شاو ئەمیرەکانیان کردووە)


(کۆمپانیایەکی ژاپۆنی: لایەنەکانی سعودیە داوای دەمامکی پێکچووی شاو ئەمیرەکانیان کردووە)
لەندەن- عەرەبی 21
چوارشەممە، 28 ـی نۆڤەمبەری 2018
07:16 ئێوارە بەکاتی گرینیج.

کۆمپانیایەکی ژاپۆنی تایبەتمەند بە دروستکردنی ئەوەی کەوا ناسراوە بە "دەمامکی ڕاستەقینەیی" کە بە ڕوخساری بەشەری دەچێت ئەوەی ئاشکرا کردووە
داوایەکی بەدەست گەیشتووە لە لایەن ئەمیرە سعودیەکان، بۆ دروستکردنی دەمامکێکی پێکچوو بە شای شانشینی عەرەبی سعودیە سەلمان بن عبد العزیزو ژمارەیەکی تر لە ئەمیرەکان.
وەبەگوێرەی ئەوەی ئاژانسی "ڕۆیتەرز" بڵاوی کردۆتەوەو لە ئاژانسی "سپۆنتیک" هاتووە لە ڕاپۆرتێکی کەوا لە ڕۆژنامەی "یابان تایمز" گواستویەتیەوە کۆمپانیا ژاپۆنیە پێشکەوتووەکە دووپاتی کردۆتەوە، بەوەی "لایەنە پەیوەندیدارەکان لەحکومەتەکەی سعودیە، داوای دروستکردنی دەمامکی ڕوخساری هاوشێوەی شاو هەندێک لەئەمیرەکانیان لێ کردووە".
وە کۆمپانیاکە ئەوەشی ڕوونکردۆتەوە، کەوا "داواکەیان لە یەکێک لە بنەماڵەی شاهانە بەدەست گەیشتووە بۆ دروستکردنی دەمامکی لەبەرگ گیراو لە ڕوخسارەکەی شا سەلمان و ئەمیرەکان بە بەهانەی بەکارهێنانی لەو تابلۆیانەی کەوا لە شوێنە گشتیەکان هەڵدەواسرێن"، بەگوێرەی ڕۆژنامەی "یابان تایمز".
وە کۆمپانیاکە تێبینی ئەوەی کردووە، کە "عادەتەن داواکاریەکانیان بۆ دروستکردنی ئەم دەمامکانە لە کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆجیاکان وەردەگرن، وەهەندێک کاتیش داواکانیان لەهەندێک ڕێکخراوەوە وەردەگرن"، هەروەها ئەوەشی ڕوونکردۆتەوە کە نرخی هەر دەمامکێک تێچووەکەی دەگاتە دەوروبەری 2600 دۆلار.
وە "سپۆتنیک"ئەوەشی باسکردووە ئەو دەمامکە ڕوخسارە "زۆر نایابە ڕاستەقینەییە " پلاستیکیانەی کەوا کۆمپانیاکە بەرهەمی دەهێنێت "لە ئۆتسۆ" لەپارێزگای شیگا، "لەم دواییانە گرنگی پێدەدرێت لەناوەو دەرەوە لەلایەن پەرەپێدەرانی سیستەمی ناسینەوەی ڕوخسار"، وەدەربارەی میکانیزمی دروستکردنی ئەم دەمامکانەش، ئەوەی ڕوونکردۆتەوە کە نموونەی یەکەم بۆ دەمامکەکە لەپێشتردا وەرەگیرێت بە بەکارهێنانی زانیاریە سێ ڕەهەندیەکان بۆ ڕوخسارەکە، کە لەوێنەگیراوەکەوە وەگیراوە بەهۆی تەکنیکێک کە بە وتەی سەرۆکی کۆمپانیاکە ئۆسامۆ کیتاجاوا کە (60 ساڵە) دەڵێت "نهێنیەکی بازرگانیە".
وەلەدوای ئەوە بەگوێرەی ئاژانسێکی هەواڵی ڕوسی، ووردەکاریەکان لەسەر دەمامکەکە دەنەخشێندرێن بەبەکارهێنانی "چیسل"، وەلەدوای ڕەسینی پلاستیکی دەخرێتە سەر، کارەکەش نزیکەی دووهەفتە دەخایەنێت بۆ تەواوکردنی دەمامکەکە، کەوا هەموو ووردەکاریەکی ڕوخساری ڕاستی کەسەکە وەردەگرێت)
https://m.arabi21.com/Story/1140803




کۆتایی پێهات.

ئەم هەواڵە بڵاو کراوەیەش لە ماڵپەڕە هەواڵیە جیهانیەکان هاتووە لە میانەی مانگی یانزەی 2018.

وەسەرەڕای ئەوەی ئەم هەواڵە بە داواکاری ئەمیر محمد بن سەلمان بووە لە کۆمپانیا ژاپۆنیەکە بۆ دروستکردنی دەمامکی ڕوخسارەکەی و ڕوخساری باوکی جا هیچ گرنکیەکی لەلام نیە لەبەرئەوەی ئامانجەکەی محمد بن سەلمان بەکارهێنانی بوو بۆ ئاشکراکردنی ئەوانەی تەڵەی بۆ دادەنێنەوە جا هەوڵی کوشتنی دەدەن بەو گومانەی ئەوە محمد بن سەلمانە بەڵام ئەوانەی حکومەت بەڕێ دەکەن لەدوای ئەوو باوکی بەکاریان هێناوە بۆ فیتنەو ڕێگاگرتن لە هەواڵەکەی خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی بەکەوتنەکەی سەلمان و محمد بن سەلمان لەوەی ناچاریان کردین خەڵکی تێبگەیەنین لەچۆنیەتی ئیستغلالکردنتان بۆ تەکنیکی ئەو ڕوخسارە دەمامکدارانەی بە خاوەنەکەی دەچێت بەڕێژەی سەدا سەد جا ئێوە کردتان بە چەند زنجیرەیەک لەگەڵ یاوەرە سەردانیکارەکانتان، بەڵام ناچاربوون لەسەر ڤیدیۆیە بێ دەنگەکان بۆ کەسە دەمامکدارەکان تاکو کارەکەتان ئاشکرا نەبێت. جا بەسە سوکایەتیکردن بە عەقڵی خەڵکی اللە بتانکوژێت چۆن شتی وا هەڵدەبەستن.

جا سوێند دەخۆم بە اللە ی مەزن ئەگەر تۆبە نەکەن و نەگەڕێنەوە بۆ لای اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان لەڕێگاگرتن لەبەرامبەر بەڕاستدانانی ئایەت و نیشانەکانی ئەوا دواتر تەورەکە بەر سەری ئەوکەسە دەکەوێت کەوا ڕازیەو قایلکەرەو سەردانکارێکی ڕازیە لەوان بە نمایشکردنەکە جا گوێ لەهەواڵی کەوتنەکەی هەموویان بگرن تەنها ئەوەی تۆبەی کردووەو ملکەچ بووە جا بەڕاستی اللە ش زۆر لێخۆشبوو میهرەبانە، جا ووریاو ئاگادار بن بەرلەوەی تەورەکە بەر سەر بکەوێت.

وەفەرمان دەکەین بەقەدەغەکردنی زنجیرەی سەردانیکردن و نمایش کردنەکان لە ڤیدیۆیە بێ دەنگەکاندا بۆ دەمامکدارەکان کە ئەوە دەکەن تاکو کارەکەیان ئاشکرا نەبێت بە زنجیرە نمایشەکان بە ئومێدی ئەوەی محمد بن سەلمان لە سەرە مەرگی مردنی سەر جێگاکەی بەئاگا بێتەوە بەڵکو فەرمانتان پێدەکەین بە دان پێدانان بە ئایەت و نیشانە بەڕاستدانەرەکان بەکەوتنەکەی شا سەلمان و محمد بن سەلمان بەڤایرۆسی کۆڕۆناو جێبەجێکردنی فەرمانەکە بەپەلە بە دانانی ئەوکەسەی کەوا کردوومانە بە ئەمیر لەسەرتان؛ ئەوکەسەشتان بریتیە لە ڕاهێنەری ئەسپ (مِتعب بن عبد الله بن عبد العزيز آل سعود). جا بەڕاستی تۆ تامی زوڵم و ستەمت چەشت ئەی متعب بن عبد اللە جا ببە بە پادشایەک کەوا کەس لەلاتدا ستەمی لێنەکرێت، وە لە سوپاسگوزاران بە گەرنا؛ ئەوا لۆمەی کەس مەکە تەنها خۆت نەبی، جا لەلای خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی مودارات و موجامەلە بۆ هیچ کەسێک نیە هەتا ئەگەر تەنانەت باوکیشم بێت جا هەرگیز موجامەلەی لەگەڵدا ناکەم لەسەر حسابی ڕازیبوونی پەروەردگارەکەم جا ڕازیبوونی پەروەردگارەکەم چاکترو بەردەوامترە، خۆ ئەگەر ئەوەم نەکرد؛ ئەوا هەرگیز لەجێگای اللە پاڵپشت و بەسەرخەرێک بۆ خۆم نادۆزمەوە.

وەڕەجاو ئومێدی جێگیربوون و ڕاوەستاویش دەکەم لەپەروەردگارەکەم، جا پاک و بێگەردی بۆ ئەو پەروەردگارەم کەوا هەرخۆی نێوانی کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕێت؛ جا ئەوەی بگەڕێتەوەو ملکەچ بێت بۆ لای پەروەردگارەکەی بەدڵسۆزی تاکو هیدایەتی دڵەکەی بدات ئەوا هیدایەت و جێگیرکردن و پەیوەستکردنی دڵ لەسەر اللە یە پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی ببەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اسْتَجِيبُوا لِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمْ لِمَا يُحْيِيكُمْ ۖ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ يَحُولُ بَيْنَ الْمَرْءِ وَقَلْبِهِ وَأَنَّهُ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ ‎﴿٢٤﴾‏ وَاتَّقُوا فِتْنَةً لَّا تُصِيبَنَّ الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنكُمْ خَاصَّةً ۖ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ ‎﴿٢٥﴾}‏ صدق الله العظيم [سورة الأنفال].

ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند ئەی اللە شاهێدبە بەڕاستی ئەوەی ئاگادارکرایەوە بەهانەی نەما کاروبارەکانیش هەر بۆ لای اللە دەگەڕێتەوە.

وسَلامٌ على المُرسَلين والحمد لله ربّ العالَمين..
خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
______________