المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : بەیانی وشەی آمِّين لەقورئانی گەورەدا



Admin
09-05-2022, 03:01 PM
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
06 - شەوال - 1443 ک
07 - 05 - 2022 م
07:31 بەیانی
(بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى)

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=381553#post_381553
____________

بەیان و ڕوونکردنەوەی وشەی (آمِّين) لەقورئانی گەورەدا..

بسم الله الرحمن الرحيم والصلاة والسلام على كافّة الأنبياء والمُرسَلين من أوّلهم إلى خاتمهم محمد رسول الله ومن تَبِعهم بإحسانٍ إلى يوم الدين، ثُمّ أمّا بعد..

اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {إِنَّ أَوَّلَ بَيْتٍ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِي بِبَكَّةَ مُبَارَكًا وَهُدًى لِّلْعَالَمِينَ ‎﴿٩٦﴾‏ فِيهِ آيَاتٌ بَيِّنَاتٌ مَّقَامُ إِبْرَاهِيمَ ۖ وَمَن دَخَلَهُ كَانَ آمِنًا ۗ وَلِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلًا ۚ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنِ الْعَالَمِينَ ‎﴿٩٧﴾} [آل عمران].

جا لەمەدا بانگەوازێک هەیە لەلایەن اللە وە بۆ ئیمانداران بەوەی حەج بکەن بۆ لای ماڵە گەورەکراوەکەی اللە لە مەککەی پیرۆز، جا لەسەر ئەوانەی توانایان هەیە لەڕووی ماڵی و جەستەوە پێویستە آمِّين بکەن بەو مانایەی وەڵامی بانگەوازەکەی اللە بدەنەوە بۆ حەج کردنی ماڵە گەورەکراوەکەی مزگەوتی حەرام، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {یَـٰۤأَیُّهَا ٱلَّذِینَ ءَامَنُوا۟ لَا تُحِلُّوا۟ شَعَـٰۤىِٕرَ ٱللَّهِ وَلَا ٱلشَّهۡرَ ٱلۡحَرَامَ وَلَا ٱلۡهَدۡیَ وَلَا ٱلۡقَلَـٰۤىِٕدَ وَلَاۤ آمِّينَ ٱلۡبَیۡتَ ٱلۡحَرَامَ یَبۡتَغُونَ فَضۡلࣰا مِّن رَّبِّهِمۡ وَرِضۡوَ ٰ⁠نࣰاۚ وَإِذَا حَلَلۡتُمۡ فَٱصۡطَادُوا۟ۚ وَلَا یَجۡرِمَنَّكُمۡ شَنَـَٔانُ قَوۡمٍ أَن صَدُّوكُمۡ عَنِ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِ أَن تَعۡتَدُوا۟ۘ وَتَعَاوَنُوا۟ عَلَى ٱلۡبِرِّ وَٱلتَّقۡوَىٰۖ وَلَا تَعَاوَنُوا۟ عَلَى ٱلۡإِثۡمِ وَٱلۡعُدۡوَ ٰ⁠نِۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَۖ إِنَّ ٱللَّهَ شَدِیدُ ٱلۡعِقَابِ ‎﴿٢﴾‏} صدق الله العظيم [المائدة].

وەبەیانی حەقیش بۆ وشەکەی (آمِّين) بەمانای: وەڵام دەرەوەکان بۆ بانگەوازەکەی اللە بۆ حەج کردنی ماڵەکەی بۆ ئەو کەسەی توانای گرتنە بەری ڕێگاکەی هەیە. کەواتە وشەی (آمين) لە زمانەوانیدا بەواتای داوای وەڵامدانەوە بۆ بانگی بانگەوازکارەکە، لەبەرئەوەی گفتوگۆکاری نەناسراو باوکی نور قسە لەگەڵ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی دەکات دەربارەی ئەو وەشەی کەوا نوێژ خوێنەکان دەیڵێن لەدوای ئیمامەکە لەمیانەی دوعاکردن لە نوێژی سەر مردوودا کاتێک دەڵێن: "اللهم آمين"، وەبەهەمان شێوە ئەوانەی کە لەدوای ئیمامدا لەمیانەی دوعای قنوتی نوێژی بەیانیدا دەیڵێن، جا لەوساتەی ئیمامی نوێژ خوێنەکان دەڵێت: "ئەی اللە لەهەموو موسڵمانە نێرو مێیەکان خۆشبە بەزیندووان و مردووەکانیان هەموویان" جا لەپاشان نوێژ خوێنەکان دەڵێن "اللهم آمين" بەو مانایەی ئەی اللە وەڵام بدەرەوە، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ ۖ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ ۖ فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ ‎﴿١٨٦﴾‏} صدق الله العظيم [البقرة].

وەئەی باوکی نور، گفتوگۆ نیە بۆ ئەوانەی نەناسراون لە زانایانی ئومەت، جا ئەوەی ناچاری کردم لەسە ر وەڵامدانەوەی پرسیارەکەت لەقورئانی گەورە ئەوەبوو تاکو ماناکەیەت فێر بکەم بۆ وشەی (آمِّين) کە بەمانای: وەڵام دەرەوەکانە بۆ بانگەوازی پەروەردگارەکەیان بۆ حەج کردنی ماڵەکەی. هەرلەبەرئەوەشە حاجیەکان دەڵێن: "لبيك اللهم لبيك لبيك لا شريك لك لبيك إنّ الحمد والنعمة لك والملك لا شريك لك" لەبەرئەوەی حەجیان کردووە بە آمِّين بەو مانایەی وەڵامدانەوە بۆ بانگەوازی پەروەردگارەکەیان بۆ حەج کردنی ماڵەکەی بۆ ئەوکەسەی توانای گرتنەبەری ڕێگاکەی هەیە.

جا ڕەوانیەو ناکرێت بۆ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی قورئان بە زمانی عیبری ڕوون بکاتەوە بەڵکو قورئان بەقورئان ڕووندەکەمەوە جا ئەو هەر بەزمانی عەرەبی خۆی ڕوون دەکاتەوە، لەبەرئەوەی قورئانی گەورە بە زمانێکی عەرەبی ئاشکرایە، بەڵکو ئێستا زانستی زیاتریشت فێر دەکەم دەربارەی حیکمەتەکە لە وشەی (آمين) لەبەرئەوەی هەموو خەڵکی لەدوای ئەو کەسەی کەوا دوعا دەکات بەوپەڕی ئاسانیەوە دەتوانن بیڵێن جا ئەگەر عەرەب بن یان عەجەم یان تەنانەت ئەو ڵاڵەی کە ناتوانێت قسە بکات بەهیچ شێوەیەک جا ئەویش بەهەمان شێوە دەتوانێت لەگەڵ کۆمەڵەکەی دوای ئیمامە دوعاکارەکە لە دوعای قنوتی نوێژی بەیانیدا بیڵێت.

جا لەوەیە باوکی نور پێی نامۆ بێت جا بڵێت: "چۆن ئەوە دەبێت؟! جا ئایا وشەی (آمين) ت کردووە بە موعجیزەیەک لەلایەن پەروەردگاری هەموو جیهانەوە بەوەی کە هەتا تەنانەت ڵاڵیش بتوانێت پێی بدوێت؟ جا چۆن ڵاڵ دەتوانێت بڵێت (آمين) لەدوای دوعای ئیمامەکە لەگەڵ ئەوەی کەوا ڵاڵیشە؟ بەڕاستی قسەکەت سەیرە ئەی ناصر محمد یەمانی!". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەهدی وەڵامت دەداتەوەو دەڵێم: ئەی باوکی نور، لەمەدا حیکمەتەکە دێتەجێ دەربارەی ئەو وشە (آمين) ـەی کەوا نوێژ خوێنەکان دەیڵێن لەمیانەی دوعای قنوتەکە بۆ نوێژی بەیانی لەبەرئەوەی وشەی (آمين) پێویستی بەو جوڵانە نیە کەوا زمان پێی دەدوێت بەڵکو لەخوارەوەی قوڕگەوە دێت بۆ لێوەکان و سەری زمان بەتەنها بۆ شەویلگەی سەرەوە، جا لەوساتەی کەوا ڵاڵێک دەبینیت ئەوا داوای لێ بکە وشەی (آمين) بڵێت جا حەتمەن دواتر دەیبینی دەیڵێت لەبەرئەوەی وشەیەکی ئاسانە لەسەر زمان، وەئەی پیاو ئایا دەزانی ئەو زمانە چیە کەوا اللە خەڵکی لەسەر بەدی هێناوە لەسەرەتادا؟ ئایا دەزانی ئەوە زمانی عەرەبیە؟ بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَإِذْ أَخَذَ رَبُّكَ مِن بَنِي آدَمَ مِن ظُهُورِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَأَشْهَدَهُمْ عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ أَلَسْتُ بِرَبِّكُمْ ۖ قَالُوا بَلَىٰ ۛ شَهِدْنَا ۛ أَن تَقُولُوا يَوْمَ الْقِيَامَةِ إِنَّا كُنَّا عَنْ هَٰذَا غَافِلِينَ ‎﴿١٧٢﴾‏ أَوْ تَقُولُوا إِنَّمَا أَشْرَكَ آبَاؤُنَا مِن قَبْلُ وَكُنَّا ذُرِّيَّةً مِّن بَعْدِهِمْ ۖ أَفَتُهْلِكُنَا بِمَا فَعَلَ الْمُبْطِلُونَ ‎﴿١٧٣﴾‏ وَكَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ الْآيَاتِ وَلَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ ‎﴿١٧٤﴾} صدق الله العظيم [الأعراف].

وەئەی باوکی نور بەڕاستی منداڵ یەکەم شت کەوا پێی دەدوێت بەقسەکردن بریتیە لە ناوی (ماما، بابا) لەبەرئەوەی ئەمە لەزمانی عەرەبیەوەیە (ئەوەی خەڵکی لەسەر بەدیهێنراوە لەکاتی دروستکردندا)، جا زمانی ئینسان لەکاتی دروست بووندا هاوبەشی لەبانگ کردنی باوک و دایکیدا ناکات بە (ماما، بابا) کەوا بریتین لە وشەکانی زمانی عەرەبی ئەوەش تاکو بەوپەڕی ئاسانیەوە منداڵان بیڵێن (ئەوەی منداڵ لەسەری بەدی هاتووە) کەواتە چی وای لێدەکات بە وشەکانی (ماما) و (بابا) بزانێت؟! وەهەرچی ئەوکاتەیە کەوا گەورە دەبن جا ئەوە زمانەکەی قسە دەکات و دەڵێت ئەی باوکم، ئەی دایکم"، وەهەرچی کەسی ڵاڵە جا ئەوە دەتوانێت بانگی دایک باوکەکەی بکات بە (ماما، بابا)؛ جا بەهەمان شێوە وشەی (آمين) اللە کردوویەتی بە وشە ئاسانەکان بەو پلەیەی ڵاڵیش لەگەڵ کۆمەڵەکە لە نوێژدا لەدوای دوعای دوعاکارەکە لە قنوتی نوێژی بەیانی پلی دەدوێت.

جا ئایا لەهەواڵەکە گەیشتی ئەی ئەو کەسەی ئامادەبووی تاکو تەحەددای مەهدی چاوەڕوانکراو بکەی لە محکەمی زیکر؟ وەئەی برای بەڕێزم وەکو ئامۆژگاریەک بۆت: ئاوات و خۆزگەی ئەوە مەخوازە ببی بە خەلیفەی اللە مەهدی چاوەڕوانکراو، جا ناصر محمد یەمانی بە ئاوات و خۆزگە خواستن بەدەستی نەهێناوە بەوەی ئاوات و خۆزگەی خواستبێت خۆی ببێتە خەلیفەی اللە مەهدی؛ بەڵکو ناصر محمد یەمانی ئاوات و خۆزگەی ئەوەی خواستووە کەوا شوێنی حەقی لای پەروەردگارەکەی بکەوێت بەوشێوەیەی اللە حەزی پێدەکات و ڕازیە پێی، جا لەبەرئەوەی لە زەمانەکەی ئەودا کەس لەسەر حەق نەماوەتەوە لەبەرئەوەی زۆربەیان ئیمانیان بە اللە نەهێناوە تەنها بە موشریکی نەبێت بۆیە لەپاش ئەوە اللە هەڵیبژاردو هیدایەتیدا بۆ حەق و کتێب و حیکمەتی فێرکرد وە کردی بە ئیمام بۆ خەڵکی.

وەئەی باوکی نور ئامۆژگاریەکەم بۆتۆ لەوەسوەسەی نەفست و شەینانە بەوەی وایان لێکردووی پێت وابێت تۆ شان و شکۆیەکی گەورەت هەیە، بەڵکو دەیەوێت وات لێبکات خۆت بەگەورە دابنێی جا تووشی شێتی خۆبەگەورەبوونت بکات، بەڵام لەوساتەی ئاواتی ئەوە دەخوازی شوێنی حەقی لای پەروەردگارەکەت بکەوی بەبێ تەماحکردن لەشوێن و پۆست و پلەوپایەی دنیایی جا ئەوە دوایی و سەرەتا هەر بۆ اللە یە لەبەرئەوەی حیکمەتەکە لەدروستکردنمان لە پێناوی مەلەکوتی ژیانی دنیادا نیە نە لەپێناوی مەلەکوتی ژیانی دواییش لەبەرئەوەی وەڵامەکە لەمحکەمی کتێبدایە دەربارەی حیکمەتەکە بۆ ئەوپرسیارەی: کە لەبەرچی اللە بەندەکانی دروستکردووە؟ (جا وەڵامەکەی ئەوەیە) تاکو ببن بە بەندەی اللە تاکو ڕازیبوونی نەفسی اللە بپەرستن، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ‎﴿٥٦﴾‏} صدق الله العظيم [الذاريات].

وەئەی باوکی نور خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی لە زەمانی ئومەتێکدایە کەوا زانست دەدزن و دەیدەنەپاڵ خۆیان بەهۆی ڕیاوە تاکو وا خۆی دەربخات زانایە جاحەزیان لێیە سوپاس بکرێن بەبێ ئەوەی شتێکیان ئەنجام دابێت لەپێناوی اللە؛ بەڵکو ڕیایە، جا ئەگەر اللە زانستی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەی نەکردبووایە بە بەڵگەی ئیمامەت و خەلافەتی جیهانی ئەوا هەموو ئەوەم فێردەکردن کەوا پرسیار دەکەن دەربارەی لە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە لەوەی اللە بیەوێت.

وەئەی برای بەڕێزم بەڕاستی تۆ لە ترسناکیەکی گەورەدای بەهۆی گومانەکەت کە پێتوایە تۆ شان و شکۆیەکی گەورەت هەیە جا ئەوە لەکاروکردەوەی شەیتانە کە وا لەئینسان دەکات بۆ ئەو شوێنەی ببات بەسەریدا زاڵ بێت و ببیبات بەرەو شێت بوون، بەڵکو ئاواتی ڕازی بوونەکەی ڕەحمان و خۆشەویستی و نزیکی و ڕازیبوونی نەفسەکەی بخوازە، وە لەلای اللە پەیمانێک بدە بەوەی هەرگیز ڕازی نابیت هەتا ئەو ڕازی دەبێت، جا هەرگیز ناشتوانی ئەوە بکەی هەتا اللە خوشتی دەوێت، جا شوێنم بکەوە اللە و پێغەمبەرەکەی خۆشتانی دەوێن، وەبشزانە ئەی باوکی نور بەوەی اللە خەڵکی دروست نەکردووە تاکو بەدوایاندا بگەڕێت -پاک و بێگەردی بۆی- بەڵکو بەندەکانی دروستکردووە تاکو بەدوای ئەو حەقەدا بگەڕێن کەوا بۆی دروست کردوون بۆ بەندایەتیکردنی (اللە ی پەروەرگاری هەموو جیهان) جا هەرگیزاو هەرگیز اللە کەس هیدایەت نادات بۆ لای حەق تەنها ئەوانەی کەوا اللە دەیانبینێت ئاواتی ئەوە دەخوازن شوێنی ڕێگای حەقی لای پەروەردگارەکەیان بکەون، جا حەقیش بریتیە لە اللە وەلەسەر اللە شە هیدایەتی دڵی هەموو کەسێک بدات کەوا ئاواتی ئەوە دەخوازێت شوێنی حەق بکەوێت، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَىٰ عَلَى اللَّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بِالْحَقِّ لَمَّا جَاءَهُ ۚ أَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثْوًى لِّلْكَافِرِينَ ‎﴿٦٨﴾‏ وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا ۚ وَإِنَّ اللَّهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ ‎﴿٦٩﴾‏} صدق الله العظيم [العنكبوت].

جا لە شوکرانە بژێران بەو ووردبەرەوە لە بەیانی حەقی قورئانی گەورە جا دواتر بەئیزنی اللە ئەوە دەبینی کەوا ئاواتت بۆی خواستووە بیدۆزیەوە، ئەگەر تۆ کەسێک بیت بەدوای حەق و ڕاستیدا بگەڕێی جا دواتر اللە هیدایەتی دڵەکەت دەدات یان ئەوەتا دڵەکەت لادەدات لە دوای ئەوەی کەوا ئەوەت بۆ ڕوون دەبێتەوە ئەوە حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەت، جا شوێنی ئەو حەقە بکەوە کەوا عەقڵەکەت قەناعەتی پێی دێت و دڵەکەت پێی ئۆقرەو ئارام دەگرێت، وەهەرچی ئەوەیە ئەگەر تۆ لەو کەسانە بیت کە حەزو تەماحی شوێن و بەرزی و بڵندی دەکەن لەوانەی حەزیان بە ژیانی دنیایە جا حەتمەن دواتر خۆت بەگەورەو زل دەگری یان وای دەبینی بەوەی تۆ شایستەتری اللە هەڵت بژێرێت بە خەلیفەکەی مەهدی چاوەڕوانکراو، جا ئەوەیە کەوا شەیتان زۆرێکی لە گومڕایان خستۆتە ناویەوە بەدرێژایی سەدەکان لە دەورو زەمانەکان لەبەرئەوەی مەهدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە لەسەر سەرتاپای جیهان بەڵێنی اللە یە لە محکەمی کتێبەکەی و ڕەواش نیەو نابێت بۆ مەهدی چاوەڕوانکراوی حەق کەوا خۆی خۆی هەڵبژێرێت بە خەلیفەی اللە ئەگەر اللە هەڵی نەبژێرێت، وە ڕەواش نیە بۆ بەندەکانی اللە بەوەی خەلیفەی اللە لەجێگای ئەو هەڵبژێرن - پاک و بێگەردی بۆ اللە ی گەورەو بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی - جا ئەو خۆی هەرکەسێک بیەوێت هەڵی دەبژێرێت و هیچ یەکێک شەریک و هاوبەشی نیە، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَيَخْتَارُ ۗ مَا كَانَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ ۚ سُبْحَانَ اللَّهِ وَتَعَالَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ ‎﴿٦٨﴾‏ وَرَبُّكَ يَعْلَمُ مَا تُكِنُّ صُدُورُهُمْ وَمَا يُعْلِنُونَ ‎﴿٦٩﴾‏ وَهُوَ اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ لَهُ الْحَمْدُ فِي الْأُولَىٰ وَالْآخِرَةِ ۖ وَلَهُ الْحُكْمُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ‎﴿٧٠﴾‏} صدق الله العظيم [القصص].

وەئەی خۆشەویستەکەم لەبەر للە باوکی نور خۆبەکەم زانبە بۆ اللە و واز لە غروربوون بێنە جا ئێمە لە ياری تۆپی پێدا نین تاکو بمبەزێنی یان من بتبەزێنم جا ئەوە دینی اللە یە بۆیە ووریاو ئاگاداربە لەوەی قسە بکەی لەسەر اللە و بەناوی اللە وە بێ ئەوەی بزانی؛ جا تۆ هەرگیز بەتەنها خۆت سەرگەردان ناکەی بەوە بەڵکو خۆت و ئەوەشی کەوا شوێنت کەوتووە سەرگەردان دەکەی و باری گوناهی خۆت و باری گوناهی ئەوانەش هەڵدەگری کەوا شوێنت کەوتوون بەبێ زانست و ڕێنمایی و بەبێ کتێبێکی ڕۆشن و ئاشکرا، وە قورئانیش لەسەری خۆتەوە لێک مەدەوەو دەست بەو محکەمەی بگرە کەوا هەرگیز هیچ تەئویلێکی تری بۆ نادۆزیەوە تەنها ئەو تەئویل و لێکدانەوەیە نەبێت کەوا دەبینیت دەرەوەی ئایەتەکە وەکو ناوەوەیەتی جا ئەوە لەو ئایەتانەیە کەوا بریتین لە دایکی کتێبەکەی اللە لە ئوسوڵی بیروباوەڕدا.

وەئەی باوکی نور ئامۆژگاریەک وەربگرە لە پیاوێک کەوا لەلایەن اللە وە شتانێک دەزانێت لەکاتێکدا تۆ نایزانی: گرنگی مەدە بە ستایشکردنی خەڵکی لەسەرت بەڵکو گرنگی بدە بە ستایشی اللە لەسەرت و ڕازیبوونەکەی، جا چەندە جوانە بەوەی پەروەردگارەکەت پێت بڵێت چاکترین بەندەم جا لێرەدا سەرجەم ستایشی بەندەکان لەهەموو مەلەکوت لەبەرچاو دەکەوێت لەڕوانگەی کەسی دڵسۆزو موخلیس بۆ پەروەردگارەکەی، جا سوێند بە اللە وایدەبینێت کە ستایشی فریشتەکان و جن و سەرجەمی ئینسانیش لەسەریدا هیچ نیەو بەراوورد ناکرێت لەگەڵ ڕازیبوونەکەی اللە، ئەوانە بریتین لەو کەسانەی اللە هیدایەتی داون جا شوێن هیدایەتەکەی ئەوان بکەوە، وەلە ڕەببانیە موخلیس و دڵسۆزەکان بە بۆ پەروەردگارەکەیان وەلەو گەلەی کەوا اللە خۆشی دەوێن و ئەوانیش اللە یان خۆشدەوێت، وە فەخرو شانازی مەکە بەوەی تۆ لە ئال و بەیتی جا وای ببینی کانزاکەت کانزای ئەڵماسەو کانزاکەی خەڵکیش مسە جا ئەوە دەتبات بۆ دۆزەخ جا ئەوە خۆبەگەورەو زل زانین و مەغروریە کە دەتبات بەرەو ئاگر؛ بەڵکو باشترین ڕەچەڵەک بە تەقوایە بۆ لای پەروەردگارەکەت، وە هەوڵ بدە بۆ ناسینی پەروەردگارەکەت و گرنگی بدە بە ناسینی حەق بۆ لای پەروەردگارەکەت ئەویش هیدایەتت دەدات بۆ ڕێگای بانگەشەکار بۆ ڕێگای ڕاست بەدەسەڵاتی زانستی ڕازیکار بۆ عەقڵەکەت و دڵەکەشت ڕووناک دەکاتەوە، جا لەوانە مەبە کەوا کەوتوونەتە تەڵەی حەزو تەماحی مەهدیەت جا گومڕاو گرفتارو دەبی و تووشی نەگبەتی وناخۆشی دەبیت، جا بەڕاستی شەیتان زۆرکەسی خستۆتە ناو ئەوەی ئاوات و خۆزگەی ئەوە بخوازن ببن بەیەکێک لە پێغەمبەران لەلایەن خۆیانەوەو اللە ش هەڵینەبژاردوون هەتا ئەوەی شەیتان بەسەریاندا زاڵ بووە جا وای لێکردوون وای دابنێن ئەوان پێغەمبەرن وە ئەوانی تریش لە حەزو تەماحی شوێنەکەی خەلیفەی اللە مەهدی چاوەڕوانکراون جا شەیتان وەسوەسەیان بۆ کردوون تاکو بەرەو شێتی بردوون؛ بەڵکو ئاواتی ئەوە بخوازە کە ببیت بە بەندەیەکی دڵسۆز بۆ اللە و ژیانەکەت لە پێناو اللە بێت و کاروکردوەکەشت لەپێناو اللە بێت هەتا ئەوکاتەی دەگەیەوە بە اللە بە دڵێکی ساغ سەلامەت لەشیرک و هاوبەش دانان جا ئەوەش سەرفرازیەکی گەورەیە.

وەئەی پیاو بەڕاستی تۆ گفتوگۆو حیواری کەسە نەناسراوەکانت بەیاد هێنامەوە وەبەڕاستی لەوەی اللە ویستی زانستمان پێیاندا جا هیدایەت نەدران تەنها کەمێکیان نەبن، جا بەشکم بەحیوارو گفتوگۆکە گەلێکی تر هیدایەت بدرێن کەوا بەڕاستی بەشوێن ڕێگای حەقی لای پەروەردگارەکەیان دەگەڕێن جا اللە ش دڵەکانیان هیدایەت دەدات و نورەکەشیان بۆ تەواو دەکات، جا بەسە حیوارو گفتوگۆکردن لەگەڵ کەسە نەناسراوەکان جا ئەگەر هیدایەت نەدرێن بەو زانستەی نوسیومانە ئەوا هەرگیز بۆ هەمیشە هیدایەت نادرێن.

ئێستاش چوونەتە ناو سەردەمی تەحەددایە گەورەو ڕووداوە یەک لەدوای یەکەکان وە بەڵێنەکەی اللە ش هات جا ئەم هەلە بقۆزنەوە، جا سوێند بە اللە ماڵپەڕەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی گەورەترە لە باخچەی نیعمەتەکانی بەهەشت بۆ داواکردنی زانستی حەق جا حەتمەن تێیدا ئەو نیعمەتە دەبیننەوە کەوا گەورەترە لەنیعمەتەکانی بەهەشت، جا هەرگیز کەس درک بەوە ناکات تەنها ئەو گەلەی کەوا اللە خۆشی دەوێن و ئەوانیش اللە یان خۆشدەوێت ئەوانەی اللە بە بەهەشتەکەی ڕازیان ناکات لەڕۆژی بەیەک گەیشتنەوەکەی هەتا ئەوکاتەی ئەو ڕازی دەبێت.

وسلامٌ على المُرسَلين والحمد لله رب العالمين..
خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_______________