المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : موعجیزە بەدەر لەتوانایەکان بۆ مەریەمی پاکیزە



Admin
30-06-2022, 01:06 AM
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
30 - ذو القعدە - 1443 ک
29 - 06 - 2022 مـ
08:24 بەیانی
(بحسب التّقويم الرّسميّ لأمّ القرى)

[لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=388466#post_388466
______________

موعجیزە بەدەر لەتوانایەکان بۆ مەریەمی پاکیزە..


بِسم الله الرّحمن الرحيم والصلاة والسّلام على الأنبياء والصِّدّيقين والشّهداء والصّالحين في كل زمانٍ ومكانٍ إلى يوم الدين؛ ثم أمّا بعد ..

اللە لەدەرگای ئامادەسازی و ڕێگەخۆشکردن بۆ دروستکردنی بەندەکەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم کە بەوشەی (کن فیکون) بە مەریەم گەیشت جا لەدەرگای ئامادەسازی و ڕێگەخۆشکردن لەلایەن پەروەردگاری هەموو جیهانەوە بۆ بەڕاستدانانی فەرمانی پەروەردگارەکەی لە موعجیزەی سکپڕبوونەکەی بەبێ ئەوەی بەشەرێک دەستی لێبدات، جا لەبەرئەوە پشتگیری لەمەریەمی کچی عیمران کرد بە موعجیزەی ڕاستی بەدەر لەتوانا لەسەر ئەرزی واقع.

جا لەدوای ئەوەی مامەکانی کێشەیان هەبوو لە بڕیاردان بەوەی کامەیان سەرپەرشتی مەریەمی کچی براکەیان (عیمڕانی کوڕی یەعقوب) بکات جا بڕیاری اللە ئەوەبوو هەڵبژاردنی ئەوکەسەی سەرپەرشتی دەکات دەبێت لەڕێگای تیروپشکەوە بێت بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { ذَٰلِكَ مِنْ أَنبَاءِ الْغَيْبِ نُوحِيهِ إِلَيْكَ ۚ وَمَا كُنتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يُلْقُونَ أَقْلَامَهُمْ أَيُّهُمْ يَكْفُلُ مَرْيَمَ وَمَا كُنتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يَخْتَصِمُونَ ‎﴿٤٤﴾‏} [آل عمران].

جا ئەوەبوو اللە مامەکەی ئەوی (زەکەریای کوڕی یەعقوب) ی هەڵبژارد بۆ ئەوەی سەرپەرشتی بکات عليهم الصّلاة والسّلام بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {فَتَقَبَّلَهَا رَبُّهَا بِقَبُولٍ حَسَنٍ وَأَنبَتَهَا نَبَاتًا حَسَنًا وَكَفَّلَهَا زَكَرِيَّا ۖ كُلَّمَا دَخَلَ عَلَيْهَا زَكَرِيَّا الْمِحْرَابَ وَجَدَ عِندَهَا رِزْقًا ۖ قَالَ يَا مَرْيَمُ أَنَّىٰ لَكِ هَٰذَا ۖ قَالَتْ هُوَ مِنْ عِندِ اللَّهِ ۖ إِنَّ اللَّهَ يَرْزُقُ مَن يَشَاءُ بِغَيْرِ حِسَابٍ ‎﴿٣٧﴾‏} [آل عمران].

بەڵام لەوساتەی خواردنی بۆ دەهێنا جا لەلایدا ڕزق و ڕۆزی - لەجۆرەها خواردنی- دەبینی نەمبینی بەوەی نێردراوی اللە زەکەریا هیچ جارێک پرسیاری لێکردبێت سەرەڕای ئەوەی ئەو تێبینی ئەوەشی دەکرد هەرجارێک کەوا دەهاتە ناو میحڕابەکەی و خواردنی بۆ دەهێنا، جا ئەو واگومانی دەبرد بەوەی یەکێک لەمامەکانی ئەم خۆراکەی بۆ دەهێنێت لەپێش گەیشتی ئەودا، جا مەریەم زانی مامی گومانی ئەوە دەبات - بەوەی یەکێک لەمامەکانی خواردنی بۆ دەهێنێت - هەر لەبەرئەوەشە دەیبنێت پرسیاری ئەوەی لێ ناکات کێ خواردنی بۆ دەهێنێت - لەبەرئەوەی هیچ نامۆ نیە لەلای، لەبەرئەوەی ئەم خۆراکە بوونی هەیە لە بازاڕدا، هەر لەبەرئەوەش لێی ناپرسێت سەرەڕای ئەوەی هەر جارێک کەوا دێتە ناو میحڕابەکەوە بۆ لای خواردن دەبینێت لەلای، جا مەریەم زانی بەوەی هۆکاری پرسیار نەکردنەکەی مامی ئەوەیە لەبەرئەوەی واگومان دەبات بەوەی یەکێک لەمامەکانی ئەم خۆراکەی بۆ ئامادە دەکات؛ سەرەڕای ئەوەی لەلایەن هیچ یەکێک لەمامەکانیشیەوە نەبوو.

تاکو جارێکیان زەکەریا خۆراکی ئامادەکرد جا لەگەڵ مەریەمدا خواردی؛ مەریەمیش ئەم ڕۆژە ویستی شتێکی لەناکاو بۆ مامەکەی زەکەریا ئەنجام بدات - عليهم الصّلاة والسّلام - جا ئەوە بوو خوانێکی بەجۆرە جیاوازەکانی میوەی ترێوە ئامادەکرد (ڕەش و سپی؛ بەدەنک و بێ دەنک؛ وە پرتەقاڵ و هەنارو شوتی؛ هەنجیر ) و سەرجەم جۆرەکانی ئەو میوانەی کەوا زەکەریا دەیزانی وەرزەکەی نیە وە بەهیچ شێوەیەک لەو کاتەدا لە بازاڕدا نیە، جا بۆ مامەکەی لەکاتی خواردندا خواردنەکەی ئامادەکرد؛ جا ئەویش تووشی حاڵەتێکی لەناکاو بوو بە خوانەکە لە میحڕابەکەی بۆ میوانداری لە مامەکەی زەکەریا بە جۆرە جیاوازەکانی خواردەمەنیە بەتامەکان، بەهەمان شێوە بە جۆرە جیاوازەکانی میوە بەسەرجەم جۆرەکانیەوە بەتایبەتی ئەوانەی مامی زەکەریا دەیزانی بەهیچ شێوەیەک ئێستا وەرزەکەی نیە وە لەبازاڕیشدا بوونی نیە، جا تووشی سەرسامی بوو لەوەی بینی لە جۆرە جیاوازەکانی ئەو میوانەی کەوا بەهیچ شێوەیەک وەرزەکەی نەبوو.

جا لێرەدا بەسەرسامیەوە لێی پرسی چۆن ئەم میوە تازانە لەلای مەریەم بوونی هەیە لەکاتێکدا وەرزەکەی خۆیان نیە بەڵکو تەنانەت بەجۆرە جیاوازەکان و تازەو تەڕیشن جا وتی: "ئەی مەریەم ئەم ڕزق و ڕۆزیەت لەکوێ بوو؟ خۆ ئێمە لە وەرزی ئەم میوانەدا نین؟" جا ئەویش وتی ئەوە لەلایەن اللە وەیە بەڕاستی اللە ڕزق و ڕۆزی بەبێ حساب بەهەرکەسێک بیەوێت دەبەخشێت، جا زەکەریاش پێی وت: "چۆن اللە ڕزق و ڕۆزیت پێدەدات ئایا ئەم میوانە -فریشتەکان- لەبەهەشتەوە بۆت ئامادە دەکەن؟" مەریەمیش وتی: "نەخێر باوکە بەڵکو منم ئەم میوانە دروست دەکەم وەهەر جارێک لەلای مندا خۆراک دەبینیت ئەوا هیچ یەکێک لەمامەکانم بۆم ئامادە ناکەن هەروەکو لەناختدا وا گومانت بردووە؛ لەبەرئەوەی تۆ لەهەموو ڕۆژێکدا خواردنت لەلای مندا دەبینی و پرسیاریشت لێ نەدەکردم کێ ئەو خواردنەم بۆ دەهێنێت؛ جا منیش ویستم کارێکی لەناکاوت بۆ ئەنجام بدەم".

جا ئەویش وتی:" جا چۆن تۆ ئەوە دروست دەکەی؟" ئەویش وتی: "ئەی باوکە؛ بپرسە لەوەی لەناختدایە" جا ئەویش داوای شتێکی کرد کە بەهەمان شێوە هێشتا وەرزەکەی نەبوو جا ئەویش خۆڵ و ئاوی ئامادەکرد؛ وە لە خۆڵەکەدا لەسەر شێوەی ئەوەی مامی زەکەریا داوای کردبوو دروستیکرد -خورمایەکی تەڕو تازەی گەییو- جا وتی: "ئەی اللە بیکە بە خورمایەکی گەییو" جا اللە ش وەڵامی دایەوە؛ جا لەوکاتەدا گۆپکەکانی خۆڵ بوون بە خورمایەکی گەییو، جا وتی: فەرموو ئەی مامی خۆشەویستم" جا زەکەریاش لەوەی خوارد کەوا بەچاوی سەریەوە بینی بەوەی ئەو لە خۆڵەکەدا دروستی کرد بەبێ درەختی خورما؛ جا کە لێی خوارد بینی هەربەڕاستی خورمایەکی گەییوی تام شیرینیە هەروەکو ئەو خورمایە گەییوە ناسراوەی کاتێک پێدەگات، جا توانایەکەی اللە ی بینی کە چۆن اللە وەڵامی دوعاو پاڕانەوەکەی مەریەمی دایەوە بە پێدانی چەند میوەیەکی بێ درەخت و خورماش بەبێ دارخورما، جا لێرەدا زەکەریا دوعای کرد لەپەروەردگارەکەی بە یەقین و دڵنیایی تەواوەوە، اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {هُنَالِكَ دَعَا زَكَرِيَّا رَبَّهُ ۖ قَالَ رَبِّ هَبْ لِي مِن لَّدُنكَ ذُرِّيَّةً طَيِّبَةً ۖ إِنَّكَ سَمِيعُ الدُّعَاءِ ‎﴿٣٨﴾‏ فَنَادَتْهُ الْمَلَائِكَةُ وَهُوَ قَائِمٌ يُصَلِّي فِي الْمِحْرَابِ أَنَّ اللَّهَ يُبَشِّرُكَ بِيَحْيَىٰ مُصَدِّقًا بِكَلِمَةٍ مِّنَ اللَّهِ وَسَيِّدًا وَحَصُورًا وَنَبِيًّا مِّنَ الصَّالِحِينَ ‎﴿٣٩﴾‏ قَالَ رَبِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِي غُلَامٌ وَقَدْ بَلَغَنِيَ الْكِبَرُ وَامْرَأَتِي عَاقِرٌ ۖ قَالَ كَذَٰلِكَ اللَّهُ يَفْعَلُ مَا يَشَاءُ ‎﴿٤٠﴾‏ قَالَ رَبِّ اجْعَل لِّي آيَةً ۖ قَالَ آيَتُكَ أَلَّا تُكَلِّمَ النَّاسَ ثَلَاثَةَ أَيَّامٍ إِلَّا رَمْزًا ۗ وَاذْكُر رَّبَّكَ كَثِيرًا وَسَبِّحْ بِالْعَشِيِّ وَالْإِبْكَارِ ‎﴿٤١﴾‏} [آل عمران].

جا ئەوەی ڕێگربوو لەیەقین و دڵنیایی دوعاو پاڕانەوەکەی زەکەریا ئەوەبوو کەوا ئافرەتەکەی دووگیان نابێت و سک ناکات بەو مانایەی: بەتەمەنەو چیتر تووشی سوڕی مانگانە نابێت؛ بەڵام لەوکاتەدا ئەو دڵنیا بوو بەوەی هەتا تەنانەت ئەگەر ئافرەتەکەشی سک نەکات ئەوا دواتر ئەو کەسەی وەڵامی مەریەمی دایەوە وەڵامی ئەویش دەداتەوە؛ جا چۆن اللە وەڵامی ئەوی داوەتەوە بە پێدانی چەندین میوە بەبێ درەخت وە خورمای گەییو بەبێ دارحورما! بەڕاستی پەروەردگارەکەم بەسەر هەموو شتێکدا بەتوانایە، جا داوای لەپەروەردگارەکەی کرد نەوەیەکی چاکی پێبدات هەتا ئەگەر تەنانەت ئافرەتەکەشی سک نەکات جا بەڕاستی پەروەردگارەکەم بیسەری دوعاو پاڕانەوەیەو بەسەر هەموو شتێکدا بەتوانایە، لەبەرئەوەی ئەو موعجیزە بەدەر لەتوانایەکەی لەلای مەریەمدا بینی عليهم الصّلاة والسّلام هەر لەبەرئەوەش دوعای لەپەروەردگارەکەی کردو پاڕایەوە لەم ساتەدا لەکاتێکدا دڵنیابوو بە وەڵامدانەوەکە سەرەڕای ئەوەی ئەو پێشتریش دوعای دەکرد بەڵام ئەوەی ڕێگڕ بوو لەدڵنیایی وەڵامدانەوەی دوعایەکە ئەوە بوو کەوا ئافرەتەکەی گەیشتۆتە ئەوەی تەمەنی گەورە بێت و سک نەکات ئیتر توشی سوڕی مانگانە نابێت.

جگە لەوەی زەکەریا بەهۆی ئەوەی کەوا لەپێش چاویدا بینی لە موعجیزەکانی وەڵامدانەوەی دوعاکەی مەریەم لەلایەن اللە وە؛ بەڵام نابینین زەکەریا بەدوعاو پاڕانەوەکەی بۆ پەروەردگاری مەریەمی کردبێتە نێوەندێک تاکو لەڕێگای مەریەمەوە دوعا لە اللە بکات بەوەی نەوەیەکی چاکی پێ ببەخشێت؛ جا ئەو دەیزانی ئەمە شیرک و هاوبەشدانانە بۆ اللە؛ بەڵکو لێرەدا زەکەریا ڕاستەوخۆ داوای لەپەروەردگارەکەی کرد بە یەقین و دڵنیاییەکی تەواوەوە بەوەی بەبێ شک و گومان و دوو دڵی هەر وەڵامی دەداتەوە هەروەکو چۆن وەڵامی مەریەمی دایەوە سەرەڕای نەبوونی هۆکارە فیزیاییە سروشتیەکانیش؛ اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {هُنَالِكَ دَعَا زَكَرِيَّا رَبَّهُ ۖ قَالَ رَبِّ هَبْ لِي مِن لَّدُنكَ ذُرِّيَّةً طَيِّبَةً ۖ إِنَّكَ سَمِيعُ الدُّعَاءِ ‎﴿٣٨﴾‏ فَنَادَتْهُ الْمَلَائِكَةُ وَهُوَ قَائِمٌ يُصَلِّي فِي الْمِحْرَابِ أَنَّ اللَّهَ يُبَشِّرُكَ بِيَحْيَىٰ مُصَدِّقًا بِكَلِمَةٍ مِّنَ اللَّهِ وَسَيِّدًا وَحَصُورًا وَنَبِيًّا مِّنَ الصَّالِحِينَ ‎﴿٣٩﴾‏ قَالَ رَبِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِي غُلَامٌ وَقَدْ بَلَغَنِيَ الْكِبَرُ وَامْرَأَتِي عَاقِرٌ ۖ قَالَ كَذَٰلِكَ اللَّهُ يَفْعَلُ مَا يَشَاءُ ‎﴿٤٠﴾‏ قَالَ رَبِّ اجْعَل لِّي آيَةً ۖ قَالَ آيَتُكَ أَلَّا تُكَلِّمَ النَّاسَ ثَلَاثَةَ أَيَّامٍ إِلَّا رَمْزًا ۗ وَاذْكُر رَّبَّكَ كَثِيرًا وَسَبِّحْ بِالْعَشِيِّ وَالْإِبْكَارِ ‎﴿٤١﴾‏ وَإِذْ قَالَتِ الْمَلَائِكَةُ يَا مَرْيَمُ إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَاكِ وَطَهَّرَكِ وَاصْطَفَاكِ عَلَىٰ نِسَاءِ الْعَالَمِينَ ‎﴿٤٢﴾‏ يَا مَرْيَمُ اقْنُتِي لِرَبِّكِ وَاسْجُدِي وَارْكَعِي مَعَ الرَّاكِعِينَ ‎﴿٤٣﴾‏ ذَٰلِكَ مِنْ أَنبَاءِ الْغَيْبِ نُوحِيهِ إِلَيْكَ ۚ وَمَا كُنتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يُلْقُونَ أَقْلَامَهُمْ أَيُّهُمْ يَكْفُلُ مَرْيَمَ وَمَا كُنتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يَخْتَصِمُونَ ‎﴿٤٤﴾‏ إِذْ قَالَتِ الْمَلَائِكَةُ يَا مَرْيَمُ إِنَّ اللَّهَ يُبَشِّرُكِ بِكَلِمَةٍ مِّنْهُ اسْمُهُ الْمَسِيحُ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ وَجِيهًا فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَمِنَ الْمُقَرَّبِينَ ‎﴿٤٥﴾‏وَيُكَلِّمُ النَّاسَ فِي الْمَهْدِ وَكَهْلًا وَمِنَ الصَّالِحِينَ ‎﴿٤٦﴾‏ قَالَتْ رَبِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِي وَلَدٌ وَلَمْ يَمْسَسْنِي بَشَرٌ ۖ قَالَ كَذَٰلِكِ اللَّهُ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ ۚ إِذَا قَضَىٰ أَمْرًا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُ كُن فَيَكُونُ ‎﴿٤٧﴾‏ وَيُعَلِّمُهُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَالتَّوْرَاةَ وَالْإِنجِيلَ ‎﴿٤٨﴾‏ وَرَسُولًا إِلَىٰ بَنِي إِسْرَائِيلَ أَنِّي قَدْ جِئْتُكُم بِآيَةٍ مِّن رَّبِّكُمْ ۖ أَنِّي أَخْلُقُ لَكُم مِّنَ الطِّينِ كَهَيْئَةِ الطَّيْرِ فَأَنفُخُ فِيهِ فَيَكُونُ طَيْرًا بِإِذْنِ اللَّهِ ۖ وَأُبْرِئُ الْأَكْمَهَ وَالْأَبْرَصَ وَأُحْيِي الْمَوْتَىٰ بِإِذْنِ اللَّهِ ۖ وَأُنَبِّئُكُم بِمَا تَأْكُلُونَ وَمَا تَدَّخِرُونَ فِي بُيُوتِكُمْ ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَةً لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ‎﴿٤٩﴾‏ وَمُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيَّ مِنَ التَّوْرَاةِ وَلِأُحِلَّ لَكُم بَعْضَ الَّذِي حُرِّمَ عَلَيْكُمْ ۚ وَجِئْتُكُم بِآيَةٍ مِّن رَّبِّكُمْ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ ‎﴿٥٠﴾‏ إِنَّ اللَّهَ رَبِّي وَرَبُّكُمْ فَاعْبُدُوهُ ۗ هَٰذَا صِرَاطٌ مُّسْتَقِيمٌ ‎﴿٥١﴾‏} صدق الله العظيم [آل عمران].

وە هەرچی سەبارەت بە نێردراوی اللە زەکەریایە جا لە ئێوارەی ڕۆژی دوعایەکەوە لەئێوارەی ئەم ڕۆژەدا داوای سەرجێی لەهاوسەرەکەی کرد جا پێی وت اللە لەلایەن خۆیەوە یاوەرێکیان پێدەدات؛ جا ئەویش بە بزەکردنەوە پێکەنی جا پێی وت بێ ئومێدبوون نیە لە ڕەحمەتەکەی اللە، جا - هاوسەرەکەی نێردراوی اللە زەکەریا - وەڵامی داوایەکەی دایەوە جا اللە ش ئەوەی بۆ نوسین کەوا یەحیایان پێ بدات جا سێ مانگ تێپەڕبوو بەسەر ئەوەدا لەم ڕۆژەشدا کەوا نوێژی ئەنجام دەدا لە میحڕابدا جا لەدوای ئەوەی نوێژەکەی کۆتایی پێهێنا بە دوعای قتوت بۆ نوێژی بەیانی؛ جا لەوکاتەدا فریشتەکان هاتنە ژوورەوە بۆ میحڕابەکە جا جبریل خۆی خستە سەر پیاوێکی تەواو پاشان کە نوێژەکەی -بەیانی- تەواو کرد جبریل وتی: "سەلام و ڕەحمەتی اللە ت لەسەر بێت" ئەویش وتی: "سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە لەسەر تۆش بێت" وتی:"ئەی زەکەریا مژدەت پێدەدەین بە منداڵێک ناوی یەحیایه کەوا پێشتر هیچ کەسێکمان بەم ناوە ناو نەناوە" جا ئەویش تووشی سەرسامی بوو لەبەرئەوەی لەو کاتەدا بەڕاستی لەبیری کردبوو بەوەی داوای لەپەروردگارەکەی کردووە لەکاتێکدا دڵنیا بووە بە وەڵامدانەوەکە هەتا ئەگەر تەنانەت ئافرەتەکەشی سک نەکات و چیتر سوڕی مانگانە نەبینێت، بەڵام ئێمە دەبینین لەوکاتەی فریشتەکان هاتنە لای بە پێدانی مژدەکە ئەو لەم دڵنیاییەدا نەمابوویەوە کەوا لەکاتی خۆیدا دوعای کردبوو لەساتی دوعاو پاڕانەوەکەی ئەو ڕۆژەی موعجیزەکانی بینی؛ هەرلەبەرئەوەش تووشی سەرسامی بوو بەوەی چۆن منداڵێکی دەبێت لەکاتێکدا ئافرەتەکەی سک ناکات و خۆشی گەیشتۆتە ئەوپەڕی تەمەنی گەورەیی؟! بەڵام وەڵامەکە لەسەر سەرسوڕمانیەکەی لەگەڵ جبریل و فریشتەکان عليهم الصّلاة والسّلام لە زانستی غەیب و شاراوەدا دابەزیوە بەوەی زەکەریا دواتر تووشی سەرسامی دەبێت اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {يَا زَكَرِيَّا إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَامٍ اسْمُهُ يَحْيَىٰ لَمْ نَجْعَل لَّهُ مِن قَبْلُ سَمِيًّا ‎﴿٧﴾‏ قَالَ رَبِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِي غُلَامٌ وَكَانَتِ امْرَأَتِي عَاقِرًا وَقَدْ بَلَغْتُ مِنَ الْكِبَرِ عِتِيًّا ‎﴿٨﴾‏ قَالَ كَذَٰلِكَ قَالَ رَبُّكَ هُوَ عَلَيَّ هَيِّنٌ وَقَدْ خَلَقْتُكَ مِن قَبْلُ وَلَمْ تَكُ شَيْئًا ‎﴿٩﴾‏ قَالَ رَبِّ اجْعَل لِّي آيَةً ۚ قَالَ آيَتُكَ أَلَّا تُكَلِّمَ النَّاسَ ثَلَاثَ لَيَالٍ سَوِيًّا ‎﴿١٠﴾‏ فَخَرَجَ عَلَىٰ قَوْمِهِ مِنَ الْمِحْرَابِ فَأَوْحَىٰ إِلَيْهِمْ أَن سَبِّحُوا بُكْرَةً وَعَشِيًّا ‎﴿١١﴾‏} [مريم].

ئەمەش وەکو ئامادەسازی و ڕێگەخۆشکردن بۆ موعجیزە گەورەکەی مەریەم عليها الصلاة والسّلام بەوەی سکی پڕ دەبێت بەبێ ئەوەی هاوسەرێک دەستی لێبدات و داوێنپیسیشی نەکردووە بەڵکو بە وشەیەک لەلایەن اللە وە بە (كُن فيكون) کە لە هەمان کاتژمێرەکەدا سکی پڕ بوو وە لەدایکبوونەکەشی لەهەمان ڕۆژدا بوو، ئەوەش بەداواکردنێک نەبوو لەلایەن مەریەمەوە عليها الصّلاة والسّلام؛ بەڵکو دایکی داوای کرد جا اللە ش وەڵامی دوعاو پڕانەوەکەی دایکی مەریەمی دایەوە لەبەرئەوەی ئەو دەیویست کوڕ بێت جا کە سکەکەی دانا کچ بوو، بەڵام اللە یەقین و دلنیاییەکەی تاقیکردەوە بەوەی ئایا گومانەکەی ئەوەیە هەروەکو بڵێی دوعاو پاڕانەوەکەی وەڵام نەدابێتەوە لەوکاتەی کەوا کچ دەرچوو، بەڵام گومانەکەی دەربارەی اللە ئەوەبوو ئەو وەڵامی داوایەکەی داوەتەوە بەڵام وەکو ئەوەی خۆی دەیەوێت پاک و بێگەردی بۆی؛ هەرلەبەرئەوەش وتی اللە زاناترە بەو سکەی دامناوە جا بەڵکو اللە خێری تێدا دابنێت بۆ ئایینەکەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {إِذْ قَالَتِ امْرَأَتُ عِمْرَانَ رَبِّ إِنِّي نَذَرْتُ لَكَ مَا فِي بَطْنِي مُحَرَّرًا فَتَقَبَّلْ مِنِّي ۖ إِنَّكَ أَنتَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ‎﴿٣٥﴾‏ فَلَمَّا وَضَعَتْهَا قَالَتْ رَبِّ إِنِّي وَضَعْتُهَا أُنثَىٰ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا وَضَعَتْ وَلَيْسَ الذَّكَرُ كَالْأُنثَىٰ ۖ وَإِنِّي سَمَّيْتُهَا مَرْيَمَ وَإِنِّي أُعِيذُهَا بِكَ وَذُرِّيَّتَهَا مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ ‎﴿٣٦﴾‏} [آل عمران] صدق الله العظيم.

کەواتە کوڕەکە ( مەسیح کوڕی مەریەم ) لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی دوعاکەی دایکی مەریەم بوو کەوا ئاواتی دەخواست ئەگەر بێتو سکەکەی دابنێت کوڕ بێت بۆ ئەوەی سود بە ئایینەکەی اللە بگەیەنێت، کوڕیش وەکو کچ نیە لەبەرئەوەی هاوسەرەکەی کە بریتی بوو لە عیمڕانی کوڕی یەعقوب مرد لەکاتێکدا ئەو سکی هەبوو؛ سەرەڕای ئەوەی اللە وەڵامیشی دابوویەوە بەڵام بەڕێگای موعجیزەیەک کەوا دواتر ڕوودەدات بەڕەچاوکردنی دڵنیاییەکەی بەوەی دڵنیا بوو اللە وەڵامی دەداتەوە لەبەرئەوەی ئافرەتەکەی عیمڕان ئەوەی لەسکیدا بوو ئازاد کرد لەپێناوی اللە و بڕیاری دابوو بۆ ئەو بێت جا ئەویش لێی قبوڵکرد بەڕاستی ئەو بیسەرو زانایە اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَإِذْ قَالَتِ الْمَلَائِكَةُ يَا مَرْيَمُ إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَاكِ وَطَهَّرَكِ وَاصْطَفَاكِ عَلَىٰ نِسَاءِ الْعَالَمِينَ ‎﴿٤٢﴾‏ يَا مَرْيَمُ اقْنُتِي لِرَبِّكِ وَاسْجُدِي وَارْكَعِي مَعَ الرَّاكِعِينَ ‎﴿٤٣﴾‏ ذَٰلِكَ مِنْ أَنبَاءِ الْغَيْبِ نُوحِيهِ إِلَيْكَ ۚ وَمَا كُنتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يُلْقُونَ أَقْلَامَهُمْ أَيُّهُمْ يَكْفُلُ مَرْيَمَ وَمَا كُنتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يَخْتَصِمُونَ ‎﴿٤٤﴾‏ إِذْ قَالَتِ الْمَلَائِكَةُ يَا مَرْيَمُ إِنَّ اللَّهَ يُبَشِّرُكِ بِكَلِمَةٍ مِّنْهُ اسْمُهُ الْمَسِيحُ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ وَجِيهًا فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَمِنَ الْمُقَرَّبِينَ ‎﴿٤٥﴾} {‏وَيُكَلِّمُ النَّاسَ فِي الْمَهْدِ وَكَهْلًا وَمِنَ الصَّالِحِينَ ‎﴿٤٦﴾‏ قَالَتْ رَبِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِي وَلَدٌ وَلَمْ يَمْسَسْنِي بَشَرٌ ۖ قَالَ كَذَٰلِكِ اللَّهُ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ ۚ إِذَا قَضَىٰ أَمْرًا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُ كُن فَيَكُونُ ‎﴿٤٧﴾‏ وَيُعَلِّمُهُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَالتَّوْرَاةَ وَالْإِنجِيلَ ‎﴿٤٨﴾‏ وَرَسُولًا إِلَىٰ بَنِي إِسْرَائِيلَ أَنِّي قَدْ جِئْتُكُم بِآيَةٍ مِّن رَّبِّكُمْ ۖ أَنِّي أَخْلُقُ لَكُم مِّنَ الطِّينِ كَهَيْئَةِ الطَّيْرِ فَأَنفُخُ فِيهِ فَيَكُونُ طَيْرًا بِإِذْنِ اللَّهِ ۖ وَأُبْرِئُ الْأَكْمَهَ وَالْأَبْرَصَ وَأُحْيِي الْمَوْتَىٰ بِإِذْنِ اللَّهِ ۖ وَأُنَبِّئُكُم بِمَا تَأْكُلُونَ وَمَا تَدَّخِرُونَ فِي بُيُوتِكُمْ ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَةً لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ‎﴿٤٩﴾‏ وَمُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيَّ مِنَ التَّوْرَاةِ وَلِأُحِلَّ لَكُم بَعْضَ الَّذِي حُرِّمَ عَلَيْكُمْ ۚ وَجِئْتُكُم بِآيَةٍ مِّن رَّبِّكُمْ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ ‎﴿٥٠﴾‏ إِنَّ اللَّهَ رَبِّي وَرَبُّكُمْ فَاعْبُدُوهُ ۗ هَٰذَا صِرَاطٌ مُّسْتَقِيمٌ ‎﴿٥١﴾‏ ۞ فَلَمَّا أَحَسَّ عِيسَىٰ مِنْهُمُ الْكُفْرَ قَالَ مَنْ أَنصَارِي إِلَى اللَّهِ ۖ قَالَ الْحَوَارِيُّونَ نَحْنُ أَنصَارُ اللَّهِ آمَنَّا بِاللَّهِ وَاشْهَدْ بِأَنَّا مُسْلِمُونَ ‎﴿٥٢﴾‏} [آل عمران] صدق الله العظيم.

وە مژدەش بەسەرجەمی بەشەر دەدەم بە نەوەکەی ئادەم -عیسای کوڕی مەریەم- عليهم الصّلاة والسّلام.

لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "جا چۆن مەسیح عیسای کوڕی مەریەم دەبێتە نەوەی ئادەم لەکاتێکدا ئەو لە وەچەکەی ئەو نیە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {إِنَّ مَثَلَ عِيسَىٰ عِندَ اللَّهِ كَمَثَلِ آدَمَ ۖ خَلَقَهُ مِن تُرَابٍ ثُمَّ قَالَ لَهُ كُن فَيَكُونُ ‎﴿٥٩﴾‏ الْحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَلَا تَكُن مِّنَ الْمُمْتَرِينَ ‎﴿٦٠﴾‏} صدق الله العظيم [آل عمران]؟".

جا لەپاش ئەوە خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی پرسیارکاران دەداتەوەو دەڵێم: بەڕاستی نەوە بریتیە لەکوڕی کچەکەت نەوەک کوڕی کوڕەکەت؛ وەهەرچی کوڕەکانن جا ئەوان ئەو کوڕانەن کەوا وەچەکەت هەڵدەگرن بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللەی بەرزو بڵندو گەورە: {وَاللَّهُ جَعَلَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجًا وَجَعَلَ لَكُم مِّنْ أَزْوَاجِكُم بَنِينَ وَحَفَدَةً وَرَزَقَكُم مِّنَ الطَّيِّبَاتِ ۚ أَفَبِالْبَاطِلِ يُؤْمِنُونَ وَبِنِعْمَتِ اللَّهِ هُمْ يَكْفُرُونَ ‎﴿٧٢﴾‏} صدق الله العظيم [النحل].

لەبەرئەوەی کوڕ وەچەی ڕەچەڵەکی باوکی هەڵدەگرێت وە هەرچی کچە ئەوا نەوەی كەس و کارەکەی هەڵدەگرێت بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ مِنَ الْمَاءِ بَشَرًا فَجَعَلَهُ نَسَبًا وَصِهْرًا ۗ وَكَانَ رَبُّكَ قَدِيرًا ‎﴿٥٤﴾‏} صدق الله العظيم [الفرقان].

وسَلامٌ على المُرسَلين والحمد لله ربّ العالَمين..
خاوەنی زانستی کتێب و قسەی یەکلاکەرەوەو قسەی ڕاست و بەجێ؛ خەلیفەی اللە لەسەر سەرتاپای جیهان ئیمام مەهدی؛ ناصر محمد یەمانی.
_________________

Admin
19-12-2022, 09:42 PM
- 2 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
18 - جەمادی یەکەم - 1444 کۆچی
12 - 12 - 2022 زایینی
04:59 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=402004
___________

دووپاتکردنەوەی؛ کۆڤیدی گۆڕ هەڵکەن..


براکەم عیسام كونجكاری زاڵبووە بەسەرتدا لەکاتێکدا ئاگری غیرە لەبەرامبەر ئەودا لەدڵمدا هەڵدەگیرسێت لەسەر پەروەردگارەکەم، ئەو ئەم هەموو دڵنیاییەی لەکوێ بوو، کە میوەی لە قوڕ دروست دەکرد پاشان داوای لە اللە دەکرد تا بیکات بە میوەی ڕاستی! ئەگەر منیش شتێک لەم شێوەیە ئەنجام بدەم ئەوا گاڵتە بەخۆم دەکەم سەرەڕای زانستەکەشم بەوەی اللە بەسەر هەموو شتێکدا بەتوانایە! ئەم هەموو دڵنیاییەت لەکوێوە هێنا ئەی مەریەم! وە لەبەرچی تا ئەم ڕاددەیە ئەو لەسەرووی منەوەیە لە دڵنیاییەکەی سەبارەت بە وەڵامدانەوەی دوعاکانی، لە کاتێکدا ئەوە منم کە گەورەترین نیعمەتەکە (النعيم الٲعظم) دەپەرستم......

بەستەری لێوەرگیراوەکە:
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=388200
لێوەرگیراوەکە کۆتایی هات لە لایەن Nadia

مداخەلەکردن بە لێدوانێکی گرنگ و گەورە بۆ یەکلایی کردنەوەی بابەتەکە لە خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی، کە ڕێگەپێدراوە بۆ بڵاوکردنەوەی وەکو وەڵامێک بۆ یەکێک لەخانمە پشتیوانەکان خۆشەویستی اللە ی ڕەحمان (نادیە):

جا ئایا ئەگەر بێتو ئەم دڵنیاییەت بێتەجێ جا لە قوڕ سەرجەم میوەو خواردەمەنیەکان دروست بکەیت و زەویش بتەقێنیتەوە بە هەڵقوڵانی کانیاوەکان جا بە زەوی بڵێی: "ببە بە باخێکی سەوز کە لەهەموو بەروبوومەکانی تێدا بێت بەهەمان ئەوەی ئامادەکراوە بۆ لە اللە ترس و پرێزکاران لە نیعمەتەکانی بەهەشت"، بەهەمان شێوە بڵێیت: "ببە بە ڕووبارێک لە هەنگوینی پاڵفتەو مەی کە چێژ بەخشە بۆ ئەوانەی دەیخۆنەوە بە مۆڵەتی اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان"؛ جا ئەم کاتە ئەمە ببێت کە نادیە دەیەوێت، بەڵکو ئەگەر دڵنیایی تواناکەی خۆشی پێدایت جا بەهەر شتێک بڵێیت: "ببە"؛ یەکسەر ببێت بە موڵەتی اللە، جگە لەوەی تۆ بە حاڵی پەروەردگارەکەت زانیوە: کە خەفەتبارە لە نەفسی خۆی، جا ئایا ڕازی دەبیت بەم ڕێزو کەڕاماتە بەدەر لە توانایانە بەهۆی ئەوەی اللە دڵنیایی وەڵامدانەوەی پێداویت جا بەهەر شتێک بڵێیت ببە یەکسەر ببێت بە مۆڵەتی اللە؟! جا ئایا دواتر خۆشحاڵ و ئاسودەو شانازیکار دەبیت بەوەی پەروەردگارەکەت شتێکی پێداویت بەرەو دڵنیایی توانایەکەی اللە ببە یەکسەر ببێت؟!

جا بەشێوەیەکی ڕاست حسابی ئەمە بکە دواتر وەڵامێکی توندوتیژ لە دڵەکەتدا دەبینیت کە بە توندی دەتەقێتەوە جا دڵەکەت پێت دەڵێت: "پەنا دەگرم بە اللە بەوەی ڕازی بم بەهەموو ئەمە، نە بە مەلەکوتی ئەم بەهەشتەش کە پانتایی و فراوانیەکەی هێندەی پانتایی و فراوانی ئاسمانەکان و زەویە؛ بەڵکو من خۆم پەنا دەدەم بە اللە بەوەی ڕازی بم تا ئەوکاتەی ئەو ڕازی دەبێت لە نەفسی خۆی نە متحسر نە خەفەتبار، جا با ڕێزو کەڕاماتەکان لەناو بچێت و نەمێنێت ئەی ئیمامی زانام، وە نیعمەتە گەورەکانی بەهەشتیش لەناوبچێت و نەمێنێت جا هەرچەند بێت و بگاتە هەرچەندیش، دوورەو زۆر دوورە! سوێند بە پەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکان پەروەردگارەکەم بە هەموو مەلەکوتەکەشی ڕازیم ناکات نە بە فەرمانی کاف و نونیش (فەرمانی ببە یەکسەر ببێت) بەبێ سنور لە موڵکدا"، جا من لە نەفسی پەروەردگارەکەم حەسرەت و خەفەتباریم بەدی کرد لەسەر ئەو بەندانەی کە پەشیمانن لەسەر ئەم لادان و سەرپێچیانەی دەیانکرد لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان -ئەوانەی اللە لەناوی بردن- کە ستەمکار بوون لە خۆیان جا بەنەمری بوون بە نیشتەجێی ئاگری دۆزەخ، وە هەمووشیان یەک قسەی یەکگرتوویان هەیە هەروەکو اللە هەواڵی پێداون لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ ‎﴿٥٦﴾‏} صدق الله العظيم [سورة الزمر].

وە لەهەمان کاتدا دەبینی پەروەردگارەکەت لە نەفسی خۆیدا قسەیەکی شاراوە دەڵێت کە هیچ یەکێک لە بەندەکانی گوێی لێ نیە نە ئەوانەش کە عەرشەکەیان هەڵگرتووە کە بریتین لە نزیکترین فریشتەکان لە زاتە ئیلاهیەکەی؛ جا ئەوانیش هەست بەمە ناکەن کە ئەو اللە یە دەیڵێت کە لەسەر عەرشە گەورەکەی ئیستیوای کردووە بە قسەیەکی شاراوە لە نەفسی خۆی: {يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ‎﴿٣٠﴾‏ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ‎﴿٣١﴾‏} صدق الله العظيم [سورة يس].

جا با غیرە بە ڕێزو کەڕاماتی شتێک کە اللە -بە وشەکانی دڵنیایی وشەکانی توانای اللە- ڕێزی پێ لە مەریەمی کچی عیمڕان گرت بە شتێک تووشی ئاشوبت نەکات لەبەرامبەر دڵنیایی ناسینی ڕاستی نیعمەتێکی گەورەتر لەمە هەمووی بەوەی ڕازیبوونی نەفسەکەی خۆیت بۆ بهێنێتەجێ وە تا حاڵی حەسرەتەکەی بڕوات و نەمێنێت، ئەگەر تۆ لەم کەسانەیت کە اللە ناسینی ڕاستی ڕازیبوونی نەفسەکەی خۆی پێداون -کە هەر بەڕاستی گەورەترین نیعمەتە- گەرنا؛ ئەی لەبەرچی ئێمەت دروستکردووە؟! جا ڕێزو کەڕامات و موعجیزەکان لە مەلەکوتەکەی چ سودێکیان هەیە هەتا ئەگەر تەنانەت بەبێ سنوریش بێت؛ جا خۆشەویستیەکەت بۆ پەروەردگارت بەبێ سنوربێت لە موڵک و مەلەکوت، جا ئەگەر تۆ لە بەندەکانی گەورەترین نیعمەتەکە بیت ئەوا دواتر هەموو ئەمانەت لەبەرچاو دەکەوێت، جا ئەوکاتە ئەوە بەدی دەکەی کە دڵەکەت بە فرمێسکەوە لەگەڵ پەروەردگارەکەت دەدوێت و دەڵێت: "چ سودێک لە ڕێزلێگرتن و کەڕاماتەکان و سەرجەم موعجیزەکاندا هەیە لەکاتێکدا خۆشەویسترین شت لە ناخمدا متحسرو خەفەتبار بێت؟!" دەک هەزار جار تیابچێت سەرجەم ڕێزو کەڕاماتەکان جا دوورەو زۆر دوورە، وە سوێند دەخۆم بە زاتی اللە ی گەورەو بەهەموو ناوە جوان و سیفاتە بەرزەکانی هەرگیز ڕازی نابم بە نیعمەتی ئەم بەهەشتەش کە بردنەوەیەکی گەورەترە لە مەلەکوتەکەی دنیا، تا ئەوکاتەی پەروەردگارەکەم خۆشەویسترین شت لە ناخم ڕازی دەبێت چیتر نە متحسر نە خەفەتبار، جا من ناتوانم بەردەوامی بە ژیانی دوایی بدەم لە نیعمەتەکانی بەهەشت، جا هەرگیزاو هەرگیز خۆشحاڵ نابم پێی لەکاتێکدا خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی دەربارەی حاڵی اللە ی پێوتین لە مەحکەمی کتێبەکەی هەر لەمێژەوە؛ بەوەی اللە متحسرو خەفەتبارە لەنەفسی خۆی هەرلەوکاتەی کە اللە ئوممەتە یەکەمینەکانی لەناوبردووە بەهۆی پشتهەڵکردنیان لە بانگەشەکاری حەقی لای پەروەردگارەکەیان لەسەر زمانی پێغەمبەرەکانی جا لەناوی بردوون بەبێ ستەم، جا هەرچی حاڵی ئەوانە لەدوای لەناوبردنیان ئەوا بەڕاستی اللە ی لەهەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر حاڵی ئەوانی پێوتووین لە میانەی بانگەکەی اللە بۆ ئەم بەندانەی کە ستەمیان لەخۆیان کردووە - لەبەرئەوەی اللە لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە- جا بانگی کردووە بەوەی لە ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی اللە بێ ئومێد نەبن، وە بەوەی بگەڕێنەوە بە ملکەچی و دڵسۆزی بۆ لای پەروەردگارەکەیان تا هیدایەتی دڵەکانیان بدات بەر لەوەی هەر یەکێکیان ئەوە بڵێت کە لەوەدا هاتووە کاتێک اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {۞ قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا ۚ إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ‎﴿٥٣﴾‏ وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ ‎﴿٥٤﴾‏ وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ ‎﴿٥٥﴾‏ أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ ‎﴿٥٦﴾‏}‏صدق الله العظيم [سورة الزمر].

جا بڕیارەکە کۆتایی پێهات و بەسەرچوو لەسەر زۆرێکی ئەم ئوممەتانەی کە اللە لەناوی بردن لەسەر حاڵەکەیان بەبێ ستەم لەلایەن اللە وە پاک و بێگەردی بۆی، بەڵام کارەساتە گەورەکە بریتیە لەحاڵی اللە لەنەفسی خۆی لەدوای لەوبردنی ئەوان کە دەفەرموێت: {يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ‎﴿٣٠﴾‏ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ‎﴿٣١﴾‏ وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ‎﴿٣٢﴾‏} صدق الله العظيم [سورة يس].

جا لێرەدا فرمێسکەکانی دڵ بەخوڕ دەڕژێن بە قسە کردن لەگەڵ پەروەردگارو دەڵێن: "لەبەرچی ئێمەت دروستکردووە ئەی لەهەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر؟! جا چ سودێک لە مەلەکوتەکەتدا هەیە بە هەموویەوە لەکاتێکدا ئەمە حاڵی تۆ بێت بە متحسری و خەفەتباری؛ سەرەڕای فەتواکەت بە بەری بوونت لە ستەمکردن لە بەندەکانت لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ اللَّهَ لَا يَظْلِمُ النَّاسَ شَيْئًا وَلَٰكِنَّ النَّاسَ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ ‎﴿٤٤﴾‏} صدق الله العظيم [سورة يونس].

وە لەبەرئەوەی تۆ لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتری؛ کەواتە هیچ کەس و شتێک هاوتای سیفەتی ڕەحمەت و میهرەبانیەکەت نیە لە نەفستدا، جا هەرچەندە تۆ هیچ ستەمێکیشت لە خەڵکی نەکردووە بەڵام سەرەڕای ئەمەش هەر دەڵێیت: {يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ‎﴿٣٠﴾‏ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ‎﴿٣١﴾‏ وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ‎﴿٣٢﴾‏ } [سورة يس]."

جا لێرەدا غیرەکە لەسەر خەلافەتە گشتگیرەکە لەبەرچاو دەکەوێت، وە لێرەشدا سەرجەم ڕێزلێگرتن و کەڕامات و هەموو موعجیزە بە دەر لەتواناکانیش لەبەرچاو دەکەون، وە هەروەها غیرەکەش لەبەرچاو دەکەوێت لەبەرامبەر ئەم هەشت فریشتەیەی کە عەرشیان هەڵگرتووە لەبەر نزیکیان لەزاتی ئیلاهیەوە لە ئاسمانی سەروو وە ئەم فریشتانەشی کە لەدەوریانن کە سوپاس و ستاییشی پەروەرگارەکەیان دەکەن جگە لەوەی ئەوان بەمە نازانن کە لە نەفسی پەروەردگارەکەیاندا هەیە، جا لەم وچان و شوێنەدا مەلەکوتەکەی اللە بەتەواوی تێکدەشکێت و لەبەرچاوی ئەم گەلە دەکەوێت کە اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خوشدەوێت، وە سوێندیش دەخۆم بەوەی دەیزانم و دەیزانن ئەوان بە توندی مەحاڵە ڕازی بن بە ڕێزو کەڕامات و سەرجەم موعجیزە بەدەر لە تواناکان نە لە دنیا نە لە دوایی تا ئەوکاتەی حیکمەتەکە لە دروستکردنەکەیان دێتەجێ جا خۆشەویسترین شت لەناخیان دێتەجێ کە خۆشەویسترە لەلایان لە موعجیزەکان و سەرجەم نیشانە بەدەر لەنواناکان لە مەلەکوتی دنیاو دوایی.

وە ئەی خۆشەویستی اللە نادیە با غیرەکەت لەسەر ڕێزو کەڕاماتەکانی بەندەی ڕاستگۆ مەریەم دروودو سڵاوی لێبێت تووشی ئاشوبت نەکات، جا ئەمە پێی دەڵێن غیرە جا وای دەبینی تۆ شایستەتریت بەوەی وەکو ئەو شت دروست بکەیت یان اللە پشتگیریت بکات بە شتێک لە دڵنیایی وشەکانی توانایەکەی لەدوای ئەوەی اللە دڵنیایی پێدایت بەگەورەتر لەمە کە بریتیە لە دڵنیایی بە ڕاستی ناوی هەرە گەورەی اللە سیفەتی ڕازیبوونەکەی اللە ی ڕەحمان لەسەر بەندەکانی، جا ئەوەت بەدی کرد کە بەڕاستی ئەمە نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتی بەهەشتەکەی جا لە پاشان کردت بە ئامانج جا لەلای اللە ی ڕەحمان پەیمانتدا بەوەی ڕازی نەبیت تا ئەوکاتەی ئەو ڕازی دەبێت.

جا بە حسابەکانتاندا بچنەوە پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووە خۆشەویستەکانم؛ بەڕاستی من هەندێک کات دەبینم لەوکاتەی یەکێکتان ڕادەسپێرم بەئەرک و گرنگیەک -کە ڕێزگرتن و بەرزکردنەوە نیە بەڵکو ئەرک و ڕاسپاردنە- جا وایدەبینم هەروەکو بڵێی لەناخی هەندێکتاندا ناڕەحەتیەک هەیە، جا ئەگەر ئێستا ئەمە بکەن ئەی دەبێت چی بکەن لەکاتی دابەشکردنی پۆستەکان لەدوای دەرکەوتن و جێگیربوون؟! جا سوێند بە اللە کەسانێک هەن لەو گەلەی کە اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت لەم ئوممەتەدا -سەرەڕای خۆشەویستیە گەورەکەیان بۆ خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی - ئەگەر بێتو ڕایبسپێرم بە (گسک دانی شەقامەکانیش) ئەوا لەمەدا چێژ دەبینێت لە ناخیدا؛ جا ڕازیدەبێت لە ناخیدا بە چێژبینینی دڵەکەی بە گوێڕایەڵی اللە و خەلیفەکەی، جا پۆستەکانی لەلا گرنگ لە پایەو پێگەکانی مەلەکوتی هەموو جیهان؛ بەڵکو ئەوەی گرنگە لەلای: (ڕازیبوونەکەی اللە یە بە گوێڕایەڵیکردنی خەلیفەکەی و بەس) جا ئەمە ئەوپەڕی کۆتایی ئاواتەکەیەتی لەم ژیانی دنیایەدا، نادیەش لەم کەسانەیە، جا لە سوپاسگوزاران بە ئەی خۆشەویستەکەی اللە، وە لە سوپاسگوزاران بن ئەی ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت؛ جا بەهیچ شێوەیەک ئەمە بەشتێکی تر مەگۆڕنەوە، وە داوای جێگیربوون و ڕاوەستاوی لە اللە بکەن تا اللە دڵەکانتان لانەدات بەبێ ستەم کردن، جا ئایا کە اللە دڵی ئیبلیسی لادا تەنها بەهۆی غیرە نەبوو لەسەر ڕێزلێگرتن لە ئادەم؟ هەر لەبەرئەمەش وتی: {وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ قَالَ أَأَسْجُدُ لِمَنْ خَلَقْتَ طِينًا ‎﴿٦١﴾‏ قَالَ أَرَأَيْتَكَ هَٰذَا الَّذِي كَرَّمْتَ عَلَيَّ لَئِنْ أَخَّرْتَنِ إِلَىٰ يَوْمِ الْقِيَامَةِ لَأَحْتَنِكَنَّ ذُرِّيَّتَهُ إِلَّا قَلِيلًا ‎﴿٦٢﴾‏ قَالَ اذْهَبْ فَمَن تَبِعَكَ مِنْهُمْ فَإِنَّ جَهَنَّمَ جَزَاؤُكُمْ جَزَاءً مَّوْفُورًا ‎﴿٦٣﴾} صدق الله العظيم [سورة الإسراء].

بەڵام ئەو گەلەی کە اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت ئەگەر بێتو خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی ڕایان بسپێرێت بە (گسک دانیش) بۆ پاک کردنەوەی شەقامەکان لە دەوڵەتەکانی جیهان ئەوا لەمەدا چێژ بەدی دەکەن وەکو خۆ بەکەم زانین و ملکەچیەک بۆ اللە وەکو وەڵامێکیان بەچاکە بۆ ئەو پەروەردگارەیان کە چاکەی لەگەڵدا کردوون و ڕێزی لێناون بە دڵنیایی ڕاستی ناوە هەرە گەورەکەی اللە (اسم الله الأعظَم)، جا چەندە بەڕێزن وە پلەوپایەکەیان چەندە بەرزە لەلای پادشای توانا بەدەستەوه بەهۆی ئەوەی دڵنیایی ڕاستی ناوە هەرەگەورەکەی پێدان لەکاتێکدا هێشتا لە ژیانی دنیادان جا ئەمەیان بەدی کرد کە هەر بەڕاستی نیعمەتێکی گەورەترە لە بەهەشتەکەی بەبێ هیچ شک و گومان و دوودڵیەک، جا لەلای اللە ی ڕەحمان پەیمانێکیان داوە بەوەی: (ڕازی نەبن تا ئەوکاتەی ئەو ڕازی دەبێت)، جا ئەوانە چەندە بەتوندی لەلایان مەحاڵە ڕازی بن تا ئەوکاتەی ئەو ڕازی دەبێت.

دەرکەوتنەکەش نزیکبۆتەوە، وە دەشڵێنم: ئەی اللە من بەندەی تۆم بێئومێدم لە هیدایەتدرانی بەندەکانت بە نیشانەو موعجیزە بەدەر لەتواناکان سەرەڕای پشتگیری کردن لە بەندەکەت بە مەلەکوتی مێشوولە شاراوەکەو لەسەرووی ئەویشەوە؛ جا ئەوان کوفریان کرد بە جەنگە گەردوونیەکەی اللە بە کارەساتی جەنگە کەش و هەواییەکەی اللە لە کەش و هەواو دەریاو وشکانی، جا فێرم کردن بەوەی بەدڵنیاییەوە بزانن ئەوکەسەی کە کارەساتی جەنگە کەش و هەواییەکەی ناردووە بریتیە لە هەمان ئەوکەسەی کە کارەساتی جەنگی سەربازەکانی کۆڕۆنای ڕەوانەکردووە کە لە شێوەی جەنگەکەی اللە یە بە چەند سەربازێکی زنجیرەی خوێناوی کە بەسەر توانا زانستیەکانیاندا زاڵ بووە، جا هیچ بۆ تاوانکارانیان زیاد نەبوو تەنها خۆبەگەورەو زل زانی و لەخۆبایی بوون نەبێت، وە ڕوخساریشیان شێواوو تاڵ و گرژ بوو بەهۆی ڕەوانەکردنی خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی، ئەوانە ڕقیان لەوەیە کە اللە دایبەزاندووە لە مەحکەمی کتێبەکەی بە حەق لەکاتێکدا ڕقیشیان لە حەقە، جا بەفەرمانی اللە دەڵێم هەمووتان بە داخەکەتانەوە بمرن.

ئەمەش لەبەرئەوەی شوێنی ئەوە کەوتوون کە اللە توڕە دەکات و ڕقیان لە ڕازیبوونەکەیەتی، دواتریش هەموو کردەوەکانیان بەتاڵ دەکاتەوە، جا پێیان دەڵێم: بە داخەکەتانەوە بمرن، جا ئامانجەکەم لە نەفسی اللە و ئامانجی دوژمنانی اللە ش لەنەفسی اللە دوو ئامانجی پێچەوانەی یەکترن.

ئەی اللە بەڕاستی تۆ دەزانی ئەوەی دوژمنی تۆ بێت بەربەست دادەنێت لەبەرامبەر هاتنەجێی ڕازیبوونی نەفسەکەت جا بەندەکەت لە سەرسەخترین دوژمنەکانی ئەم کەسانەیە لە هەموو مەلەکوت، ئەی اللە لە مەلەکوتدا هەڵیان بکێشە وەکو درەختێکی پیس کە لەسەر زەوی هەڵکێشرابێت وەکو چۆن درەختی ژەقنەبوت (زەقوم) ت هەڵکێشا ئەی زیندووی بەدەسەڵاتی ڕاگرو سەرپەرشتیار، ئەی اللە پەلە بکە لە ئازاردانیان وە پیسیش هەندێکی لەسەر هەندێک کەڵەکە بکەو هەموویان بدە بەمل یەکداو فڕێیان بدە ئاگری دۆزەخەوە بەڕاستی تۆ بیسەرو زانایت، وە ئەی اللە من بەندەی تۆم داوات لێدەکەم بە حەقی ئەوەی هیچ پەرستراوێک نیە جگە لەتۆ نەبێت وە بەحەقی ئەو ڕەحمەت و میهرەبانیەی کە لەسەر نەفسی خۆتت نوسیوە وە بەحەقی گەورەیی نیعمەتی ڕازیبوونی نەفست هیدایەتی جگە لەمانە بدەیت لە بەندەکانت لە جن و مرۆڤ وە لەهەموو ڕەگەزێکیش بەڕاستی پەروەردگارم بیسەری دوعاو پاڕانەوەیە.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
خەلیفەی اللە لەسەر سەرتاپای جیهان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
___________

اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=402268