المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : وەڵامی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بە حەق لەسەر مجتهد للحق حەقیش شایەنی ئەوەیە شوێنی بکەویت



Admin
13-03-2023, 02:46 PM
-1-
ئیمام ناصر محمد یەمانی
29 - 04 - 1435 کۆچی
01 - 03 - 2014 زایینی
09:14 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=134036
ــــــــــــــــــــ

وەڵامی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بە حەق لەسەر (مجتهد للحق)، حەقیش شایەنی ئەوەیە شوێنی بکەویت ..


ئەمە لەلایەن (مجتهد للحق) نوسراوە:
کوا بەڕێوەبەرایەتی؟ داوای لێدەکەم ئەوەی (سفينة النجاة) دایناوەو بۆی هێناوم بیسڕێتەوە جا ئەو ئاڕاستەی ئەمە تێکدەدات کە من دەربارەی نوێژ دەینووسم و خوێنەرەکانیش پەرش و بڵاودەبن.. برایەکەم
(سفينة النجاه) ئەم بەیانانەی پێشنیارت کردوون بۆ من و داتناون بوونی هەیە لە شوێنەکانی خۆیان وە لەڕاستیدا خوێندوومانەتەوەو وەڵامیشیان دەدەینەوە جا بەم شێوازە ئاشكرایە لای ئەوانەی بەدوای ڕاستیدا دەگەڕێن بابەتەکان پەرش و بڵاو مەکە ..ئەمە شێوازێکە کە خۆی لە بەڵگەی ئەوانە دەدزێتەوە کە بە دوای ڕاستیدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی خوێنەران سەرقاڵ بکات.
لێوەرگیراوەکە کۆتایی هات لەلایەن (مجتهد للحق).


بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، دروودو سڵاو لەسەر هەموو نێردراوەکانی اللە و ئەوانەشی بە چاکە شوێنیان کەوتوون تا ئەم ڕۆژەی اللە لێپرسێنەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، وە ئەی (سفينة النجاة) اللە چاکەت بداتەوە، وە ئەی گەلی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن اللە چاکەتان بداتەوە ئەی بانگەوازکاران بۆ لای حەق و ڕاستی لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای پەروەردگارەکەیان، جا ئێوەو ئیمامەکەتان شوێنکەوتەی محمد نێردراوی اللە ن دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، جا گوێڕایەڵی بێباوەڕان مەکەن بە بانگەوازکردنەکەتان وە هەوڵ و کۆشش و جیهادیان لەگەڵدا بکەن بە قورئانی گەورە بە هەوڵ و کۆشش و جیهادێکی گەورە، وە بەڵگەو بەرچاوڕوونیەکەتان بریتیە لە هەمان بەڵگەو بەرچاوڕوونیەکەی محمد نێردراوی اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَلَقَدْ صَرَّفْنَاهُ بَيْنَهُمْ لِيَذَّكَّرُوا فَأَبَىٰ أَكْثَرُ النَّاسِ إِلَّا كُفُورًا ﴿٥٠﴾ وَلَوْ شِئْنَا لَبَعَثْنَا فِي كُلِّ قَرْيَةٍ نَّذِيرًا ﴿٥١﴾ فَلَا تُطِعِ الْكَافِرِينَ وَجَاهِدْهُم بِهِ جِهَادًا كَبِيرًا ﴿٥٢﴾} صدق الله العظيم [الفرقان].

وە بەهەمان شێوە پشتیوانەکانی ئیمام مەهدی ناصر محمد و پشتیوانەکانی محمد نێردراوی اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی؛ جا بەهەمان شێوە دەیانبینن هەوڵ و کۆشش و جیهاد لەگەڵ خەڵکی دەکەن بە مەحکەمی قورئان بە هەوڵ و کۆشش و جیهادێکی گەورە، هەرچی
(مجتهد للحق) ـە جا ئەو لەم کەسانەیە کە هیدایەت نادرێن! ئەگەر تەنانەت هەموو بەڵگەیەکی ئاشکراشی بۆ بهێنن جا هەرگیز هیچی بۆ زیاد ناکات تەنها پیسی نەبێت لەسەر پیسیەکەی خۆی لەبەرئەوەی ئەو وەکو کەسێک نەهاتووە بۆ لاتان بەدوای بەدوای ڕاستیدا بگەڕێت؛ بەڵکو هاتووە بۆ لاتان تا ڕێگاتان لێبگرێت لە بەرامبەر بانگەوازی حەق و ڕاستی لای پەروەردگارەکەتان بە ڕێگالێگرتنێکی گەورە، جا چەندە بەڵگەتان بەسەردا جێبەجێکرد لە بەیانی حەق و ڕاست و دروست بۆ قورئان هیچیشی بۆ زیاد نەبوو تەنها ڕاکردن نەبێت، بەڵام بە گفتوگۆکاننان کەسانێکی تر هیدایەت دەدرێن، وە فەتواشمان نەداوە ئەو لەشەیتانە بەشەرەکان بێت و نکۆڵیشمان لێی نەکردووە لەوان نەبێت، بەڵام ئێستا بە فەتوایەکی حەق و ڕاست و دروست دەربارەی ئەو تەواوی دەکەین بەوەی ئەو هاتووە تا ڕێگاتان لێبگرێت لە شوێنکەوتنی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەو بە کەم و کورت و ناتەواوی دەگرێت. وە ئەی ئەو کەسەی خۆتت ناوناوە (مجتهد للحق)، لەبەرچی هیچ بابەتێک وەرناگریت لەوەی پێچەوانەتانین تێیدا جگە لە ژمارەی ڕکاتەکان نەبێت لە نوێژەکان لەبەرئەوەی ئیمام مەهدی و پشتیوانەکانی هێشتا بەم شێوەیە نوێژ دەکەن کە ئەهلی سوننەو جەماعە نوێژ دەکەن تەنها لەم کاتەدا نەبێت کە بەتەنها نوێژ دەکەین؟ وە ڕێگریشمان کردووە لەوەی مزگەوتی تایبەت بە پشتیوانەکانمان بنیات بنرێت لە جیهان؛ بەڵکو لە مزگەوتی موسڵمانان نوێژ دەکەین و بەم شێوەیە نوێژ دەکەین کە ئەوان نوێژ دەکەن، وە هیچ کێشەیەکیشمان نیە دەربارەی ڕکاتە زیادەکان دواتر اللە دوو ڕکاتە فەرزەکەی تێدا قبوڵ دەکات و دوو ڕکاتە زیادەکەشمان بە نافیلە لەلای اللە بۆ دەنوسێت لەبەرئەوەی ئێمە نامانەوێت دەستەیەکی تری تازە بۆ موسڵمانان زیاتر بکەین؛ بەڵکو بانگەواز دەکەین بۆ یەکخستنی ڕیزی موسڵمانان.

وە ئەی (مجتهد للحق)، زیادە لە ڕکاتەکان اللە توڕە ناکات پاک و بێگەردی بۆی جا کڕنوش و سوژدە بردن بۆ اللە بەتاڵ نیە، پاک و بێگەردی بۆی! بەڵکو نوێژیان لەسەر خەڵکی قورس و گران کردووە بە ڕکاتە زیادەکان وە بە جیاکردنەوەی نوێژی نیوەڕۆو عەسرو جیاکردنەوەی نوێژی مەغریب و عیشا هەرچەندە نوێژی نیوەڕۆو عەسر بە کۆکردنەوەی پێشخستن (جمع تقديمٍ) یان پاشخستن (جمع تأخير) ـەو نوێژی مەغریب و عیشاش بە کۆکردنەوی پێشخستن (جمع تقديمٍ)یان پاشخستنە (جمع تأخير).

بەهەرحاڵ ئەم ئوممەتەی کە هێشتا لەسەر حەق و ڕاستین لە هەموو ئوممەتێکدا لە هەموو مەزهەبەکان بوونیان هەیە، کە بریتین لەوانەی بەتەنها اللە دەپەرستن بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن، وە خاوەن شیرکە زێدەڕەوەکان دەربارەی پێغەمبەرەکانی اللە و ئەولیاکانی گومڕایان نەکردوون، ئەمانە بریتین لە دەستە ڕزگاربووەکە کە ئەوانەن بەتەنها اللە دەپەرستن بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن، هەرچەندە هەڵەی فیقهیشیان هەبێت لە مەزهەبەکانیان؛ بەڵکو زاناکانیان بەرپرسیاریەتی هەڵە فیقهیەکان هەڵدەگرن ئەوانەی قسە لەسەر اللە دەکەن بێ ئەوەی بزانن. گرنگ ئەوەیە دەستە ڕزگاربووەکە بریتین لەوانەی بە دڵێکی ساغ و سەلامەتەوە لە شیرک و هاوبەشدانان هاتوونەتەوە لای پەروەردگارەکەیان و باوەڕەکەیان تێکەڵ بە ستەمی شیرک و هاوبەشدانان نەکردووە، جا ئەمانە هیدایەتدراوەکانن لە هەموو کات و زەمان و شوێنێکدا. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {الَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يَلْبِسُوا إِيمَانَهُمْ بِظُلْمٍ أُوْلَئِكَ لَهُمُ الأَمْنُ وَهُمْ مُهْتَدُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:82].

جا ئەمانە بریتین لە ئوممەتە ڕزگاربووەکە لە هەموو ئوممەتێکدا؛ ئەوانەی بڕوایان هێناوەو باوەڕەکەیان تێکەڵ بە ستەمی شیرک و هاوبەشدانان بۆ پەروەردگارەکەیان نەکردووە جا اللە لێیان خۆشدەبێت و دەیانخاتە جێگایەکی ڕێزدارەوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ اللَّهَ لاَ يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَن يَشَاء وَمَن يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدِ افْتَرَى إِثْمًا عَظِيمًا‏}‏ صدق الله العظيم [النساء:48].

وە ئەی (مجتهد للحق)، لەڕاستیدا پشتیوانەکان کۆکراوەی بەیانەکانیان بۆ هێنایت کە وەڵامەکانی تێدا بوو بۆ پرسیارەکەت، وە دەسەڵاتی زانستی زیادکراویش لە ئایینەکەی اللە تۆش هێشتا خۆت دەدزیتەوەو هەڵە دەکەیت و حەق بە بەتاڵ دادەپۆشیت، وە نزیکەی چوار مانگە ململانێ لەگەڵ پشتیوانەکان دەکەیت و ئەوانیش بەردەوام دەتدوێنن جا هەوڵ و کۆشش و جیهادت لەگەڵدا دەکەن بە بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئانی گەورە بە هەوڵ و کۆشش و جیهادێکی گەورە، هیچ ئومێدێکیش لە هیدایەتدرانت نیە! بەڵام بە قسەو گفتوگۆکانتان کەسانێکی تر هیدایەت دەدرێن لەبەرئەوەی دواتر ئەوان هەڵدەستن بە بەراوورد کردنی نێوان دوو دەستە دژ بە یەکەکە، جا لەپاش ئەمە بۆ ئەوانەی بەدوای ڕاستیدا دەگەڕێن ڕوون دەبێتەوە کامەتان لەگەڵ ڕاستیە جا بە مۆڵەتی اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان هیدایەت دەدرێن.

وە ئەی پیاو، لەڕاستیدا ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی باسەکەی زۆر بۆ ئاسان کردوون و هەوڵ و تێکۆشان و جیهادەکەمان کورت کردۆتەوە لەنێوان خۆم و ئێوە وە بەتەنها وتمان بەڵگە بەسەر ناصر محمد یەمانیدا جێبەجێ بکەن لە تەنها یەک باس و مەسەلەشداو ئەم بەڵگەیەش بەسە لەسەر ئەوەی ئەو لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرایه بەو مەرجەی لە مەحکەمی قورئاندا بەڵگەی بەسەردا جێبەجێ بکەن جا هەر باس و مەسەلەیەک هەڵبژێرن لە باسە فیقهی یان بیروباوەڕیەکان لەوانەی ناصر محمد فەتوای دەربارە داوە بە پێچەوانەی ئەوەی ئێوەی لەسەرە، بەڵام تۆ نەتتوانی.

وە سەبارەت بە بەیانی نوێژەکان ئەوا لەبەر خۆبەگەورەزانی من نیە بەوەی دەڵێم ڕوونی ناکەمەوە تەنها بۆ گەورەکانتان نەبێت لە زانایانی ئوممەت بەڵکو لەبەر حیکمەتێکی گرنگە؛ لەبەرئەوەی ئەم موفتیەی کە دێت تا گفتوگۆو دەمەقاڵێمان لەگەڵ بکات دەربارەی بەیانی نوێژەکان دواتر هەڵوێست و دەنگدانەوەیەکی گەورەی دەبێت، جا لەپاش ئەمە موفتی ناوچەو شوێن و وتاربێژی مینبەرەکان دێنە پێش تا سەیربکەن چۆن ئیمام ناصر محمد یەمانی بەڵگەی بەسەر فڵانە زانادا جێبەجێ کردووە لەکاتێکدا زانایەکی بەناوبانگە لەلایان یان موفتی ناوچەو شوێنێکە! وە بەهەمان شێوە پشتیوانەکان دواتر پابەند دەبن بە بەیانی نوێژە فەرزکراوەکان، خۆ ئەگەر بەیانی نوێژەکانمان تەواو کرد ئەوا لەپاش ئەمە بۆ ئیمام مەهدی ڕەوا نیە ڕێگا لە پشتیوانەکانی بگرێت لەبەرامبەر پابەند بوون بە ژمارەی ڕکاتی نوێژەکان لەدوای تەواوبوونی بەیانی نوێژەکان.

وە ئەی پیاو، ئێمە فەرمان بە پشتیوانەکان ناکەین پابەند بن بە بەیانی حەق و ڕاست و دروستی ڕکاتی نوێژەکان، وە پێشمان وتن: بەم شێوەیە نوێژ بکەن کە ئەهلی سوننەو جەماعە نوێژ دەکەن لەبەرئەوەی نوێژەکانیان خاڵیە لە شیرک و هاوبەشدانان، جا نە خۆڵی حوسێن نە تەوەسول و پاڕانەوە لە پێشەواو ئیمامەکانی ئال و بەیتی تێدایە، هەرچەندە ئەهلی سوننەو جەماعە لەڕاستیدا نوێژەکانیان قورس کردووە لەسەر باوەڕداران بەڵام نوێژەکانیان شیرک و هاوبەشدانانی تێدا نیە، بەڵام شەیتانەکان ئەوانیان خستۆتە ناو شیرک و هاوبەشدانانی شەفاعەتی بەندەکان لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراوەوە.

وە ئەی پیاو، ئەگەر فەرمان بە پشتیوانەکان بکەین پابەندبن بە بەیانی نوێژەکان ئەوا دواتر ڕووبەڕووی دوو ڕیانێک دەبنەوە لە نوێژی بەکۆمەڵ لە ماڵەکانی اللە، جا لەبەردەمیان دوو فەرمان دەمێنێتەوە یان ئەوەیە بە یەکجاری کۆچ بکەن لە ماڵەکانی اللە جا بە بەردەوامی بەتەنها لە ماڵەکانی خۆیان نوێژ بکەن، یان ئەوەیە بینایان (بە مزگەوتەکانی اللە) بۆ بەرز دەکەنەوە جا بەم شێوەیە نوێژی تێدا بکەن کە ئیمامەکەیان فەرمانی پێکردوون، بەڵام ئەوان دواتر وایان لێدێت ببن بە دەستەو بەشێکی تازە ئێمەش نامانەوێت دەستەو بەشێکی تازە بۆ موسڵمانان زیاد بکەین لەبەرئەوەی ئێمە بانگەواز دەکەین بۆ یەکبوونی ڕیزی موسڵمانان.

وە لەوەیە یەکێک لە پشتیوانە خۆشەویستەکانم لەبەر اللە بیەوێت بڵێت: "ئەی ئیمامەکەم، من بەتەنها سێ جار لە ڕۆژێکدا لە نوێژی بەکۆمەڵ ئامادە دەبم لەبەرئەوەی نوێژی بەیانی لەگەڵ ئەواندا دەکەم وە نوێژی نیوەڕۆو عەسریش بە کۆکردنەوەی پێشخستن یان پاشخستن و مەغریب و عیشاش بە کۆکردنەوەی پێشخستن یان پاشخستن دەکەم، جگە لەوەی من کاتێک لەگەڵیان ئامادەبووم لە نوێژی نیوەڕۆ ئەوا نوێژی نیوەڕۆیان لەگەڵ دەکەم بە چوار ڕکات، تا ئەوکاتەی سەلاممان دایەوە جا لەپاش ئەمە هەڵدەستم بەنهێنی نوێژ دەکەم جا نوێژی عەسر دەکەم ئەوانیش وادەزانن نوێژی سوننەتم لە دوای نوێژی نیوەڕۆ کردووە لەکاتێکدا نوێژی عەسرم کردووە، جا ئایا اللە نوێژەکەم قبوڵ دەکات؟". جا لەپاش ئەمە بە حەق وەڵامی دەدەینەوەو دەڵێین: بەڵێ اللە نوێژەکەت قبوڵ دەکات ئەی بینایی چاوی ئیمامەکەت، بەڵام ئەگەر تۆ بەر لە شوێنکەوتنی ئیمام مەهدی لەکاتی نوێژەکان پێنج جار ئامادەبووبیت لە ڕۆژو شەوێکدا لەدوای شوێنکەوتنی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانیش تەنها سێ جار ئامادەبیت لە نوێژی بە کۆمەڵ، ئەوا ئایا دەزانی دواتر نوێژخوێنان لە کەس و کاری ناوچەکەت ئەوانەی نوێژیان لەگەڵدا دەکەیت چی دەڵێن؟ جا دواتر دەڵێن: "سەیری فڵانە کەس بکەن لە شوێنکەوتووەکانی ناصر محمد یەمانی کاتی خۆی پێنج نوێژی لە مزگەوتدا لەگەڵ دەکردین ئەمڕۆش وای لێهاتووە تەنها سێ جار لە ڕۆژێکدا ئامادە دەبێت! جا ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئیمام ناصر محمد یەمانی قورئانیە لەوانەی تەنها سێ فەرز نوێژ ئەنجام دەدەن، ئایا نابینن ئەم فڵانە کەسەی کاتی خۆی لەگەڵمان پێنج نوێژی لە شەوو ڕۆژێکدا دەکرد ئێستا وای لهاتووە تەنها سێ نوێژ ئەنجام بدات؟". جا لەپاش ئەمە خەڵکی بەربەست دادەنێن لەبەرامبەر شوێنکەوتنی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بە دوژمنایەتی و ستەم و دەستدرێژی، لەکاتێکدا ئەو قورئانیش نیە لەوانەی قورئان لەلایان خۆیانەوە تەفسیر دەکەن جا دوو فەرزیان لە پێنج نوێژەکە لەدەستداوە لەبەرئەوەی نوێژ لەلای قورئانیەکان تەنها سێ نوێژە، هەرچەندە (مجتهد للحق) بە ناحەق فەتوا دەدات و دەڵێت:

سەرجەم موسڵمانان بە تەواوی دەستەکانیانەوە هیچ جیاوازی و دووبەرەکیەکیان لەنێواندا نیە دەربارەی نوێژەکان

جا لەپاش ئەمە دەڵێین: بەڵام قورئانیەکان دوو فەرزیان لە نوێژەکان لەدەستداوە ئەی پیاو، بەهەرحاڵ واز لە بەیانی نوێژەکان بهێنە جا تۆ شایستەی ئەمە نیت ئەی (مجتهد للحق)، جا ئەمە پایەو ستوونی ئایینەو لە باسێکی تری جگە لەمە گفتوگۆمان لەگەڵدا بکە.

لەوەیە یەکێک لە پشتیوانە خۆشەویستەکانم بیەوێت بڵێت: "لەسەرخۆ لەسەرخۆ ئەی ئیمامەکەم، بەڵام لە شارو بازاڕ نوێژ خوێنەکان یەکتر ناناسن، وە مزگەوتیش لە بازاڕدا هەیە جا لەگەڵ ئەوان هەر سێ نوێژە فەرزەکە دەکەم و ئەمەش هیچ زیانێک بە بانگەوازی مەهدیەت ناگەیەنێت لەبەرئەوەی من لە بازاڕم نەک لە گوندو ناوچەکەم، جا ئایا اللە نوێژەکەم قبوڵ دەکات؟". جا لەپاش ئەمە بە حەق وەڵامی دەدەینەوەو دەڵێین: اللهم بەڵێ ئەی خۆشەویستەکەم لەبەر اللە، بەڵام کاتێک پابەندبوون بە جێبەجێکردنی بەیانەکە زیان بە بانگەوازی مەهدیەتی جیهانی بگەیەنێت ئەوا بەیانی نوێژەکان جیبەجێ مەکەن تا ماوەیەک، وە بەم شێوەیە نوێژ بکەن کە ئەهلی سوننەو جەماعە نوێژ دەکەن، ئەمەش مانای ئەوە نیە ئەوان ڕێگایەکی ڕاستریان گرتۆتە بەر بەڵکو نوێژەکانیان خاڵیە لە شیرک و هاوبەشدانان.

بەهەرحاڵ جا چەندە پشتیوانەکەم (سفينة النجاة) و پشتیوانە بەڕێزەکان سەرسامیان کردم کە چۆن هەوڵ و کۆشش و جیهاد دەکەن بە بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئان بە هەوڵ و کۆشش و جیهادێکی گەورە تا (مجتهد للحق) وای لێهاتووە خەریکە لە داخ و توڕەییدا بمرێت لە بەرامبەر (سفينة النجاة)! هەرچەندە ئەو هیچ شتێکی لەلایەن خۆیەوە نەنووسیوە بەڵکو تەنها بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئانی کۆپی کردووە بە دەسەڵاتی زانست لە هەمان باس و خواس و بابەتەکە جا ئەمە (مجتهد بالباطل) ی بە توندی توڕەکردووەو وای کردووە جنێو بە ئیمام مەهدی و پشتیوانەکانی بدات، جا ئایا لە ماڵپەڕەکەی خۆمان جنێومان پێدەدەیت ئەی مجتهد؟! جا ئارامت لەسەر دەگرین بە جوانترین شێوە.

وە وەڵامی پرسیارەکەتمان لەیادە، وە نکۆڵی لە هەبوونی کەسە دڵسۆزو دڵپاکەکان ناکەین بۆ پەروەردگارەکەیان لە هەموو گەل و ئوممەتێکدا کە بریتین لەوانەی بە تەنها اللە دەپەرستن و هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دانانێن؛ ئەمانە بریتین لە دەستە ڕزگازبووەکە لە هەموو ئوممەتێکدا، هەرچەندە زیادەش هەبێت لە نوێژەکانیان، جا ئەمانە لە سزاکەی اللە پارێزراون وە هیدایەت دراویشن بۆ لای پەروەردگارەکەیان لەبەرئەوەی باوەڕەکەیان تێکەڵ بە ستەمی شیرک و هاوبەشدانان بۆ اللە نەکردووە ئەمەش بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ اللَّهَ لاَ يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَن يَشَاء وَمَن يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدِ افْتَرَى إِثْمًا عَظِيمًا‏}‏ صدق الله العظيم ‏[‏النساء‏:48‏]‏.

ئەمانە پارێزراون لە سزای اللە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {الَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يَلْبِسُوا إِيمَانَهُمْ بِظُلْمٍ أُوْلَئِكَ لَهُمُ الأَمْنُ وَهُمْ مُهْتَدُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:82].

وە هۆکاری ڕزگاربوونەکەشیان لە سزای پەروەردگارەکەیان ئەوەیە لەبەرئەوەی دڵیان ساغ و سەلامەتە لە شیرک و هاوبەشدانان بۆ اللە و اللە دڵی پاک کردوونەتەوە لەمە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَوْمَ لَا يَنفَعُ مَالٌ وَلَا بَنُونَ ﴿٨٨﴾ إِلَّا مَنْ أَتَى اللَّـهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ ﴿٨٩﴾} صدق الله العظيم [الشعراء].

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
براتان؛ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_________________

اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=134036

Admin
16-03-2023, 12:06 PM
-3-
ئیمام ناصر محمد یەمانی
14 - 06 - 1435 کۆچی
14 - 04 - 2014 زایینی
09:02 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=139417؟
ــــــــــــــــــــ

وەڵامی ئیمام مەهدی بۆ ئەوکەسەی خۆی ناوناوە (مجتهد للحق) کە لەم کەسانەیە حەق بە بەتاڵ دادەپۆشن وە لەوانەی قسەکان دەشێوێنن لە جێگاکەی خۆیان لەکاتێکیشدا دەزانن..

بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، دروود سڵاو لەسەر سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکانی اللە لەیەکەمیانەوە تا دواهەمینیان و کەس و کارەکانیان وە ئەوەشی بە چاکە شوێنیان کەوتوون تا ئەم ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، دواتر..

ئەی ئەم کەسەی خۆتت ناوناوە (مجتهد للحق)، سوێند بە اللە تۆ خۆت دەزانیت بەوەی وەکو کەسێک نەهاتوویت بۆ لای ئێمە تا هەوڵ و کۆشس بکەی بۆ زانینی حەق و ڕاستی؛ بەڵکو هاتوویت تا بەربەست دابنێیت لە بەرامبەر حەق و ڕاستی بە هەموو حیلەو هۆکارو وەسیلەیەک، جا سوێند بە اللە ئەگەر تۆ حەقیش بزانیت ئەوا هەر شوێنی ناکەویت، جا چەندەم بینی کە زۆرجار ووربوویتەوە لە بەیانەکانی ناصر محمد یەمانی بەڵکو باس و مەسەلەیەک بەدی بکەیت ئەگەر بە تەنها یەک دانەش بێت تا بتوانیت بەڵگەی تێدا بەسەر ناصر محمددا جێبەجێ بکەیت تا پشتیوانەکانی هەڵبگەڕێنیتەوە لە شوێنکەوتنی! جا سوێند بە اللە ئەی ئەو کەسەی خۆتت ناوناوە (مجتهد للحق) ئەگەر حەقیشت بۆ ڕوون ببێتەوە هەر شوێنی ناکەویت، وە ئەگەر شوێنیشی بکەویت تەنها ماوەیەکی کورتە جا پاشەکشە دەکەیت لە شوێنکەوتنەکەی بەڵکو پشتیوانەکانیش پاشەکشە بکەن یان بەردەوام دەبیت لە شوێنکەوتنی لە ڕواڵەتدا هەروەکو دووڕوەکان، گرنگ ئەوەیە تۆ لەم کەسانە نیت کە بەدوای ڕاستیدا دەگەڕێن وە لەم کەسانەیت کە ئەگەر بێتو ڕێگای ڕاستیان بۆ ڕوون بوویەوە نایگرنە بەر.

بەهەرحاڵ تۆ بە ڕاستیەکەی خۆت دەزانیت اللە ش بەسە بۆ لێپرسینەوە، بەهەرحاڵ من هانت دەدەم لەسەر ئەم شێوازو هەڵسوکەوتەت چونکە ئەمە بە سوودە بۆ لە بێژنگ دانی پشتیوانەکان و پاک کردنەوەی ئەوەی لە سنگەکانیانە، دواتریش بەحەق بەڵگەت بەسەردا جێبەجێ دەکەین وە بەو پەڕی سادەییەوە بە مۆڵەتی اللە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَآيَةٌ لَّهُمْ أَنَّا حَمَلْنَا ذُرِّيَّتَهُمْ فِي الْفُلْكِ الْمَشْحُونِ (41) وَخَلَقْنَا لَهُم مِّن مِّثْلِهِ مَا يَرْكَبُونَ (42) وَإِن نَّشَأْ نُغْرِقْهُمْ فَلَا صَرِيخَ لَهُمْ وَلَا هُمْ يُنقَذُونَ (43) إِلَّا رَحْمَةً مِّنَّا وَمَتَاعًا إِلَىٰ حِينٍ (44) وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اتَّقُوا مَا بَيْنَ أَيْدِيكُمْ وَمَا خَلْفَكُمْ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ (45) وَمَا تَأْتِيهِم مِّنْ آيَةٍ مِّنْ آيَاتِ رَبِّهِمْ إِلَّا كَانُوا عَنْهَا مُعْرِضِينَ (46) وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ أَنفِقُوا مِمَّا رَزَقَكُمُ اللَّهُ قَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِلَّذِينَ آمَنُوا أَنُطْعِمُ مَن لَّوْ يَشَاءُ اللَّهُ أَطْعَمَهُ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا فِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ (47) وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا الْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (48) مَا يَنظُرُونَ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً تَأْخُذُهُمْ وَهُمْ يَخِصِّمُونَ (49) فَلَا يَسْتَطِيعُونَ تَوْصِيَةً وَلَا إِلَىٰ أَهْلِهِمْ يَرْجِعُونَ (50) وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَإِذَا هُم مِّنَ الْأَجْدَاثِ إِلَىٰ رَبِّهِمْ يَنسِلُونَ (51) قَالُوا يَا وَيْلَنَا مَن بَعَثَنَا مِن مَّرْقَدِنَا هَٰذَا مَا وَعَدَ الرَّحْمَٰنُ وَصَدَقَ الْمُرْسَلُونَ (52) إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ (53) فَالْيَوْمَ لَا تُظْلَمُ نَفْسٌ شيئاً وَلَا تُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ (54)} صدق الله العظيم [يس].

وە (مجتهد) پرسیاکارو وەڵامدەرەوەکە بە یەک کەس دەزانێت لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَإِذَا هُم مِّنَ الْأَجْدَاثِ إِلَىٰ رَبِّهِمْ يَنسِلُونَ (51) قَالُوا يَا وَيْلَنَا مَن بَعَثَنَا مِن مَّرْقَدِنَا هَٰذَا مَا وَعَدَ الرَّحْمَٰنُ وَصَدَقَ الْمُرْسَلُونَ (52)} صدق الله العظيم.

جا لەپاش ئەمە بەحەق بەڵگە بەسەر (مجتهد) ـدا جێبەجێ دەکەین و دەڵێین: (النَّفخ في الصور) لەم شوێنەدا بۆ بێباوەڕانە بە شێوەیەکی گشتی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ (53) فَالْيَوْمَ لَا تُظْلَمُ نَفْسٌ شيئاً وَلَا تُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ (54)} صدق الله العظيم [يس].

جا سەیری ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بکە: {إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ (53)} صدق الله العظيم.

جا لەبەرچی فەرموویەتی: {جَمِيعٌ}؟ ئەمە مەبەستی سەرجەم بێباوەڕانە هەم ئەوانەی بەر لە ڕەوانەکردنی نێردراوەکان بۆ ئاوەدانیەکانیان مردوون جا لە ڕووداوی زیندووکردنەوەکە بە تەواوی بێئاگان و نازانن کێ زیندووی کردوونەتەوە، هەم ئەم بێباوەڕانەش کە بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ بووە بە ڕەوانەکردنی نێردراوەکان، وە (النفخ في الصور) بریتیە لە فەرمان کردن بە دروستکراوە بێباوەڕەکان (بە کن فیکون)، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَإِذَا هُم مِّنَ الْأَجْدَاثِ إِلَىٰ رَبِّهِمْ يَنسِلُونَ (51) قَالُوا يَا وَيْلَنَا مَن بَعَثَنَا مِن مَّرْقَدِنَا}.

جا هەیانە دەست دەکەن بە پرسیارکردن لەبەرئەوەی بەتەواوی بێئاگان لە ڕووداوی زیندووکردنەوەو بە هیچ شێوەیەک هیچ هەواڵێکیشیان لەلا نیە نە هەواڵێکیش دەربارەی ئەوەی کێ لە گۆڕەکانیان زیندوویان دەکاتەوە بەهیچ شێوەیەک بۆیەش دەڵێن: {قَالُوا يَا وَيْلَنَا مَن بَعَثَنَا مِن مَّرْقَدِنَا}؟ جا ئەمانە نازانن چەند نێردراوێک بۆ لای گەلەکانیان هاتوون جا هەواڵیان پێداون بەوەی اللە ی ڕەحمان دواتر لە گۆڕەکانیان زیندوویان دەکاتەوە بۆیەش گەلەکانی تر لەم بێباوەڕانەی کە بە ڕەوانەکردنی نێردراوەکان بۆ لایان دەزانن وەڵامیان دەدەنەوە وە دەزانن بەوەی اللە ی ڕەحمان بریتیە لەوەی لە گۆڕەکانیان زیندووی کردوونەتەوە، بۆیەش دەڵێن: {هَٰذَا مَا وَعَدَ الرَّحْمَٰنُ وَصَدَقَ الْمُرْسَلُونَ (52)}.

جا ئەمە بریتیە لە وەڵامەکە لەسەر ئەوانەی پرسیار دەکەن لەبەرئەوەی ئەوان لە هەواڵی ڕووداوی زیندووکردنەوەکە بێئاگان وە بێئاگان لەوەی کێ زیندووی کردوونەتەوە، بۆیەش هەست بە ژیانی بەرزەخی ناکەن لەدوای مردن جا هەروەکو ئەوەیە خەوتبن، بۆیەش دەڵێن: {مَن بَعَثَنَا مِن مَّرْقَدِنَا}؟

وە ئەم پرسیارەشیان لەبەرئەوەیە چونکە لەناکاو زیندوو بوونەتەوەو هیچ هەوڵێکیان نەبووە دەربارەی یان هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختەیان پێنەدراوە بۆیە پرسیار لە دەوروبەرەکەیان دەکەن بەوەی: کێ لە گۆڕەکانیان زیندووی کردوونەتەوە؟ بۆیەش ئەم بێباوەڕانەی بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ بووە بەڕەوانەکردنی نێردراوەکان وەڵامیان دەدەنەوە؛ جا بەم شێوەیە وەڵامیان دەدەنەوەو دەڵێن: {هَٰذَا مَا وَعَدَ الرَّحْمَٰنُ وَصَدَقَ الْمُرْسَلُونَ (52)} صدق الله العظيم.

لەبەرئەوەی ئەم بێباوەڕانەی کە مردوون بەر لە ڕەوانەکردنی نێردراوەکان لەگەڵ ئەم بێباوەڕانە زیندووکراونەتەوە کە بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ بووە بە ڕەوانەکردنی نێردراوەکان، جا هەموویان ئامادەن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَإِذَا هُم مِّنَ الْأَجْدَاثِ إِلَىٰ رَبِّهِمْ يَنسِلُونَ (51) قَالُوا يَا وَيْلَنَا مَن بَعَثَنَا مِن مَّرْقَدِنَا هَٰذَا مَا وَعَدَ الرَّحْمَٰنُ وَصَدَقَ الْمُرْسَلُونَ (52) إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ (53) فَالْيَوْمَ لَا تُظْلَمُ نَفْسٌ شيئاً وَلَا تُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ (54)} صدق الله العظيم.

جا سەیری ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بکە: {إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ (53)} صدق الله العظيم.

وە ئای لەسەرسامی! جا چۆن پرسیارکارە سەرسامەکە لەبەرامبەر ڕووداوی زیندووبوونەوەکە دەکەیت بە خودی ئەم کەسەی وەڵامدەداتەوە! کەواتە سەرسوڕمان و سەرسامیەکە لەبەرچیە؟ پرسیارەکەش ئەمەیە کێیە ئەوەی زیندوویان دەکاتەوە مادام ئەوان بزانن ئەم کەسە اللە ی ڕەحمانە؟ جا لەبەرچی پرسیاری ئەمە دەکەن مادام پێشتر وەڵامەکەی بزانن؟ جا سەیری سەرسامبوون و سەرسوڕمانی و نامۆییەکەیان بکە لەوەی کێ لە گۆڕەکانیان زیندووی کردوونەتەوە لەبەرئەوەی پێشتر هیچ زانستێکیان نەبووە بەوەی دواتر کێ زیندوویان دەکاتەوە جا سەبارەت بە ئەوان خاوەنی زیندووکردنەوەکە نەزانراوە جا نازانن کێیە ئەم کەسەی زیندووی کردوونەتەوە، بۆیەش دەڵێن: {قَالُوا يَا وَيْلَنَا مَن بَعَثَنَا مِن مَّرْقَدِنَا}؟ جا لەپاش ئەمە ئەوانەی دەزانن بەوەی نێرداوی لای پەروەردگارەکەیان بۆ ڕەوانەکراوە وەڵامیان دەدەنەوە جا پێیان دەڵێن ئەوە اللە ی ڕەحمان لە گۆڕەکانیان زیندووی کردوونەتەوە، بۆیەش بە وەڵامێکی حەق و ڕاست و دروستەوە وەڵامی پرسیارکارەکان دەدەنەوەو دەڵێن: {هَٰذَا مَا وَعَدَ الرَّحْمَٰنُ وَصَدَقَ الْمُرْسَلُونَ (52)}.

وە دەشتبینم دەمەقاڵێ دەکەیت بە (هاء) جا لەپاشان بەحەق بەڵگەت بەسەردا جێبەجێ دەکەین و دەڵێین: اللەی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَآيَةٌ لَّهُمْ أَنَّا حَمَلْنَا ذُرِّيَّتَهُمْ فِي الْفُلْكِ الْمَشْحُونِ (41)} صدق الله العظيم [يس].

جا ئەمە مەبەستی نەوەی کێیە، ئایا مەبەستی لە نەوەی بێباوەڕە نکۆڵیکارەکانە؟ یان مەبەستی نەوەی بێباوەڕەکانە بە شێوەیەکی گشتی و موسڵمانانیش بە شێوەیەکی گشتی؟ وە بەهەمان شێوە (نفخ الصور) بەشێوەیەکی گشتی مەبەستی لەوانەیە کە بەڵگەیەیان بەسەردا جێبەجێ بووە لەوانەی دەڵێن کەی کاتی ئەم بەڵێنەیە یان ئەوانەی بێئاگان بە بەڵێنە حەقەکە.

جا سوێند بە اللە ئەی ئەو کەسەی خۆتت ناوناوە (مجتهد للحق) تۆ لەم کەسانەیت کە وتەکانی اللە بە ئەنقەست لەلایەن خۆتەوە لەجێگای مەبەستەکانیان دەشێوێنن نەک بە نەزانی، دواتریش اللە بەحەق لەنێوان من و تۆدا بڕیاردەدات کە چاکترین جیاکەرەوەکانە، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..

وە لە کۆتایی ئەم بەیانەمدا پرسیارێک ئاڕاستی عەقڵ و مەنتق دەکەین، جا خەیاڵی هەڵوێستی ئەم بێباوەڕە زیندووکراوانە بکەن کە بەهیچ شێوەیەک بە هەواڵی زیندووکردنەوەکە نازانن نە بە هەواڵی ئەوەش کە دواتر زیندوویان دەکەنەوە، وە بێگومان عەقڵ و مەنتق دەبینن ڕاستیەکە دەڵێت بەوەی هەردەبێت تووشی سەرسامی و سەرسوڕمانی و نامۆیی ببن لەبەرامبەر زیندووکردنەوەکەیان وە لەبەرچی زیندووی کردوونەتەوە وە چی لەوان دەوێت! بۆیەش {قَالُوا يَا وَيْلَنَا مَن بَعَثَنَا مِن مَّرْقَدِنَا}؟

بەڵام ئەوانەی وەڵام دەدەنەوە هیچ سەرسامیەکیان لێ نابینین لەبەرامبەر ڕووداوەکە وە وەڵامیان دەدەنەوە بە دان پێدانان بە بەڵگەکە لەسەریان: {هَٰذَا مَا وَعَدَ الرَّحْمَٰنُ وَصَدَقَ الْمُرْسَلُونَ (52)} صدق الله العظيم.

دوژمنی شەیتانە بەشەرەکان؛ مەهدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی.
_____________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=139417

Admin
21-03-2023, 10:00 AM
- 4 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
15 - 06 - 1435 کۆچی
15 - 04 - 2014 زایینی
06:50 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=139624
ــــــــــــــــــــ

وەڵامی ئیمام مەهدی ناصر محمد بە دەسەڵاتی زانستی سەلمێندراو، حەقیش شایەنی ئەوەیە شوێنی بکەویت..

بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، دروودو سڵاو لەسەر سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرانی اللە و کەس و کارە چاکەکانیان و سەرجەم باوەڕداران لە هەموو کات و زەمان و شوێنێک تا ئەم ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، لەدوای ئەمە..

ئەی (مجتهد للحق)، ئێستاش زمانەکەت ڵاڵ دەکەم بە دەسەڵاتی زانستی سەلمێندراو لە مەحکەمی قورئانی گەورە لەبەرئەوەی تۆ وتەکەی اللە دەهێنیت و گشتگیری دەکەیت بەبێ تایبەتمەندکردنی پۆلە دیاریکراوەکان ئێستاش نموونەیەکت لەسەر ئەمە بۆ دەهێنمەوە. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يَا مَعْشَرَ الجنّ وَالْإِنْسِ أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌ مِنْكُمْ يَقُصُّونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِي وَيُنْذِرُونَكُمْ لِقَاءَ يَوْمِكُمْ هَٰذَا ۚ قَالُوا شَهِدْنَا عَلَىٰ أَنْفُسِنَا ۖ وَغَرَّتْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا وَشَهِدُوا عَلَىٰ أَنْفُسِهِمْ أَنَّهُمْ كَانُوا كَافِرِينَ} صدق الله العظيم [الأنعام:130].

جا ئەم پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: ئایا اللە ئەم پرسیارەی ئاڕاستەی سەرجەم مرۆڤ و جن کردووە؟ بەڵام لە میانەی وەڵامی پرسیارەکە بۆمان ڕووندەبێتەوە قسە لەگەڵ کێ دەکات: {قَالُوا شَهِدْنَا عَلَىٰ أَنْفُسِنَا ۖ وَغَرَّتْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا وَشَهِدُوا عَلَىٰ أَنْفُسِهِمْ أَنَّهُمْ كَانُوا كَافِرِينَ}.

بەڵام ئەگەر بێتو بەیانەکەمان گشتگیر کردو کردمان بە هاو واوە جەماعەکان ئەوا بە گشتگیری دێن بۆ گەلێک بەبێ ووردەکاری ئەم کاتەش بڕیارمان بەسەر سەرجەم جن و مرۆڤدا داوە بەوەی بێباوەڕن لەبەرئەوەی اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يَا مَعْشَرَ الجنّ وَالْإِنْسِ أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌ مِنْكُمْ يَقُصُّونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِي وَيُنْذِرُونَكُمْ لِقَاءَ يَوْمِكُمْ هَٰذَا ۚ قَالُوا شَهِدْنَا عَلَىٰ أَنْفُسِنَا ۖ وَغَرَّتْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا وَشَهِدُوا عَلَىٰ أَنْفُسِهِمْ أَنَّهُمْ كَانُوا كَافِرِينَ} صدق الله العظيم.

وە ئەم پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: جا ئایا اللە ی پایەبەرز مەبەستی ئەوەیە ئەمە وەڵامی سەرجەم جن و مرۆڤەکانە بەوەی ئەوان: {قَالُوا شَهِدْنَا عَلَىٰ أَنْفُسِنَا ۖ وَغَرَّتْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا وَشَهِدُوا عَلَىٰ أَنْفُسِهِمْ أَنَّهُمْ كَانُوا كَافِرِينَ} صدق الله العظيم؟

لەوەیە (مجتهدٌ للحق) بیەوێت بڵێت: دوورەو زۆر دوورە ئەی ناصر محمد جا ئەمە لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانە، جا سەیری وتەکەی اللە ی پایەبەرز بکە بەوەی ئەمە بانگێکی گشتگیرە بۆ هەموو مرۆڤ و جن، جا سەیری فەرموودەکەی اللە ی پایەبەرز بکە: {يَا مَعْشَرَ الجنّ وَالْإِنْسِ أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌ مِنْكُمْ يَقُصُّونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِي وَيُنْذِرُونَكُمْ لِقَاءَ يَوْمِكُمْ هَٰذَا ۚ قَالُوا شَهِدْنَا عَلَىٰ أَنْفُسِنَا ۖ وَغَرَّتْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا وَشَهِدُوا عَلَىٰ أَنْفُسِهِمْ أَنَّهُمْ كَانُوا كَافِرِينَ} صدق الله العظيم، جا تۆ لە ڕێزمان نازانیت "جا لەپاش ئەمە ئیمام ناصر محمد یەمانی وەڵامت دەداتەوەو دەڵێم: بەڵێ من لە یاساكانی (نەحو) نازانم تەنها کەمێکی نەبێت بەڵام تەحەددات دەکەم هەڵەیەکم بدۆزیتەوە لە لێکدانەوەکە لەبەرئەوەی من پشت بە یاساکانی (نەحو) نابەستم؛ بەڵکو بەیانی ئایەتەکانم بۆ هێناویت بە ئایەتە ڕوون و ئاشکراکان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَقَدْ أَنزَلْنَا إِلَيْكُمْ آيَاتٍ مُّبَيِّنَاتٍ وَمَثَلًا مِّنَ الَّذِينَ خَلَوْا مِن قَبْلِكُمْ وَمَوْعِظَةً لِّلْمُتَّقِينَ (34)} صدق الله العظيم [النور].

هەرچی بانگە ڕەببانیەکەیە لە دوای پەردەوە جا ئەمەیان مەبەستی پێی سەرجەم گرۆی جن و مرۆڤ نیە؛ بەڵکو مەبەستی پێی گەلی بێباوەڕانە لە جن و مرۆڤ لەبەرئەوەی تۆ دەزانیت کێن ئەوانەی قسەیان لەگەڵ دەکرێت لە میانەی وەڵامەکە: {قَالُوا شَهِدْنَا عَلَىٰ أَنْفُسِنَا ۖ وَغَرَّتْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا وَشَهِدُوا عَلَىٰ أَنْفُسِهِمْ أَنَّهُمْ كَانُوا كَافِرِينَ} صدق الله العظيم.

وە ئەی پیاو، لە ڕاستیدا تۆ حاڵی زیندووکراوە بێباوەڕەکان دەکەیت بە یەک وە ژیانیشیان دەکەیت بە یەک! وە تۆ بەم تەفسیرەت سزا بەرزەخیەکەت بەتەواوی لەناوبردووە، دوورەو زۆر دوورە جا لەبەرئەوەی تەفسیرەکەت هەڵەیە ئەوا بێگومان پێچەوانەو دژی زۆرێک لە ئایەتەکانی کتێب دەبێت لەبەرئەوەی ئەم بێباوەڕانەی بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ بووە زیندووکردنەوەیان لەلا نامۆ نیە لەبەرئەوەی لەساتی مردنەکەی یەکەمدا زانیویانە لە گومڕایی دابوون کاتێک اللە خستنیە ناو ئاگرەوە لە هەمان ئەم ڕۆژەی ئەوانی تێدا مراند. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَوْ تَرَىٰ إِذْ يَتَوَفَّى الَّذِينَ كَفَرُوا ۙ الْمَلَائِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَارَهُمْ وَذُوقُوا عَذَابَ الْحَرِيقِ (50)} صدق الله العظيم [الأنفال].

لەبەرئەوەی لە ڕاستیدا اللە خستونیەتە ناو ئاگرەوە لە هەمان ئەم ڕۆژەی کە ئەوان تێیدا دەمرن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَىٰ عَلَى اللَّهِ كَذِبًا أَوْ قَالَ أُوحِيَ إِلَيَّ وَلَمْ يُوحَ إِلَيْهِ شَيْءٌ وَمَن قَالَ سَأُنزِلُ مِثْلَ مَا أَنزَلَ اللَّهُ ۗ وَلَوْ تَرَىٰ إِذِ الظَّالِمُونَ فِي غَمَرَاتِ الْمَوْتِ وَالْمَلَائِكَةُ بَاسِطُو أَيْدِيهِمْ أَخْرِجُوا أَنفُسَكُمُ ۖ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ غَيْرَ الْحَقِّ وَكُنتُمْ عَنْ آيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُونَ (93) } صدق الله العظيم [الأنعام].

وە بەهەمان شێوە ئەم بێباوەڕە پشتهەڵکەرانەی لە هەموو ئوممەتێکدا اللە بە سزایەکی بە ئێش مراندوونی لە هەمان ئەم ڕۆژەی لە ناوی بردوون دەیانخاتە ناو ئاگرەوەو سزا دەدرێن. بۆ نموونە گەلی نوح اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {مِمَّا خَطِيئَاتِهِمْ أُغْرِقُوا فَأُدْخِلُوا نَارًا فَلَمْ يَجِدُوا لَهُم مِّن دُونِ اللَّهِ أَنصَارًا (25)} صدق الله العظيم [نوح].

وە بەهەمان شێوە گەلی فیرعەون لە ئاودا خنکێندران و خرانە ناو ئاگرەوە جا ئەوان بە بەیانیان و ئێواران (واتە بەردەوام یەکسەر لەدوای مردنەکەیان) ئاگریان نیشان دەدرێت (واتە لە ئاگر دان) بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَوَقَاهُ اللَّهُ سَيِّئَاتِ مَا مَكَرُوا وَحَاقَ بِآلِ فِرْعَوْنَ سُوءُ الْعَذَابِ (45) النَّارُ يُعْرَضُونَ عَلَيْهَا غُدُوًّا وَعَشِيًّا وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ أَدْخِلُوا آلَ فِرْعَوْنَ أَشَدَّ الْعَذَابِ (46)} صدق الله العظيم [غافر].

ئەمەش ژیانی بەرزەخی بێباوەڕە بە درۆزانەکانە لەدوای مردن تا ڕۆژی زیندووبوونەوەی ژیانی سزا لە ساتی مردنەکەیان بە بەردەوامی، وە زانیویانە ستەمیان لە خۆیان کردووە لەساتی مردنەکەدا، بۆیەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {حَتَّى إِذَا جَاءَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ (99) لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحاً فِيمَا تَرَكْتُ كَلَّا إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا وَمِنْ وَرَائِهِمْ بَرْزَخٌ إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ (100)} صدق الله العظيم [المؤمنون].

بەڵام ڕێساو یاسای سزای بەرزەخی لە کتێبدا لەسەر ئەم بێباوەڕانە جێبەجێ ناکرێت کە بە ڕەوانەکردنی نێردراوەکانیان نەزانیوە بۆ لای گەلەکانیان لە خەڵکی ئەم ئاوەدانیانەی کە بەر لەوەی اللە نێردراوی پەروەردگارەکەیان بۆ ڕەوانە بکات مردوون، جا ئەمانە هەرگیز اللە سزایان نادات جا سزایان بۆ نیە لە دوای مردن لە ژیانی بەرزەخی، وە سزاشیان بۆ نیە لە ڕۆژی زیندووبوونەوەی گشتی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّىٰ نَبْعَثَ رَسُولًا (15)} صدق الله العظيم [الإسراء].

لەبەرئەوەی ئەمانە بەڵگەیان هەیە لەسەر پەروەگارەکەیان ئەگەر بێتو سزایان بدات پاک و بێگەردی بۆی چونکە لەڕاستیدا ئەوانی مراندووە بەر لە ڕەوانەکردنی نێردراوی پەروەردگارەکەیان بۆ لایان، بۆیەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {رُسُلًا مُبَشِّرِينَ وَمُنْذِرِينَ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى اللَّهِ حُجَّةٌ بَعْدَ الرُّسُلِ ۚ وَكَانَ اللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًا} صدق الله العظيم [النساء:165].

کەواتە، ئەوانەی مردوون بەر لە ڕەوانەکردنی نێردراوی پەروەردگارەکەیان بۆ لایان بەڵگەیان هەیە لەسەر پەروەردگارەکەیان ئەگەر بێتو سزایان بدات، بۆیەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّىٰ نَبْعَثَ رَسُولًا (15)} صدق الله العظيم.

بۆیەش اللە وەکو خەوتووەکانی لێکردوون کە هەست بە هیچ شتێک ناکەن لەدوای مردن تا ڕۆژی زیندوووونەوە لەبەرئەوەی ئەم بێباوەڕانەی بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ نەبووە (بە ڕەوانەکردنی نێردراوەکان بۆ لایان) بەر لە ڕەوانەکردنی نێردراوەکان بۆ لای گەلەکانیان مردوون، بەم مانایەی ئەوان بەر لەم بێباوەڕانە مردوون کە اللە لەناوی بردوون لەدوای جێبەجێ بوونی بەڵگە لەسەریان، بۆیەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِّلْمُكَذِّبِينَ ﴿٣٧﴾ هَـٰذَا يَوْمُ الْفَصْلِ جَمَعْنَاكُمْ وَالْأَوَّلِينَ﴿٣٨﴾} صدق الله العظيم [الرسلات].

جا (بێباوەڕەکان) هەیانە بە درۆزانن وە هەشیانە لە گەلانی پێشووە یەکەمینەکانن هەرچەندە هەمووشیان بێباوەڕن، بەڵام بە درۆزانەکان بریتین لەم بێباوەڕانەی کە لەدوای ڕەوانەکردنی نێردراوەکانەوە بۆ لای گەلەکانیان مردوون، هەرچی بێباوەڕە یەکەمینەکانن ئەمانە ئەم بێباوەڕانەن کە بەر لە ڕەوانەکردنی نێردراوەکان بۆ لای گەلەکانیان مردوون، وە بێباوەڕە یەکەمینەکانیش ئەوانەن کە دەڵێن: {يَا وَيْلَنَا مَن بَعَثَنَا مِن مَّرْقَدِنَا} [يس:52].

کە بریتین لەم بێباوەڕانەی پرسیارەکە دەکەن. هەرچی دەستەی وەڵامدەرەوەکانیشن ئەوا بریتین لەوانەی نێردراوەکانی لای پەروەردگاریان بە درۆ زانیوە: {هَٰذَا مَا وَعَدَ الرَّحْمَٰنُ وَصَدَقَ الْمُرْسَلُونَ} صدق الله العظيم [يس:52].

وە ئەی (مجتهد للحق)، من دەتبینم ئامۆژگاریم دەکەیت و دەڵێیت: "ئەی ناصر محمد لە اللە بترسە" جا لەپاش ئەمە منیش پێت دەڵێم: ئایا ئیمام ناصر محمد یەمانی سەرپێچی لە اللە ترسانی کردووە لە کاتێکدا بەحەق و ڕاست و دروستەوە قسە دەکات و ڕێنمایی دەکات بۆ ڕێگای ڕاست؟ بەڵکو تۆ لە اللە بترسە جا تۆ بەربەست دادەنێیت لە بەرامبەر شوێنکەوتنی ڕێگای ڕاست و بە خوارو خێچ و ناتەواوی دەگریت لەلایەن خۆتەوە، وە قسە لەسەر اللە دەکەیت بەبێ زانست و ڕێنمایی لای پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان، جا نەکەیت و نەکەی ئایەتەکانی اللە بە گشتگیری ڕوون بکەیتەوە.

وە سەبارەت بە وشەی { يَا وَيْلَنَا } ئەوا هەردوو دەستەکە لە بێباوەڕان وادەڵێن لەبەرئەوەی هەموویان دەتۆقن، بۆ نمونە ئەم بێباوەڕانەی بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ بووە بە ڕەوانەکردنی نێردراوەکان جا ئەمانە هەر بە زیندوبوونەوەکەیان لە ساتی زیندووبوونەوە ڕاستەوخۆ دەزانن ئەمە ڕۆژی زیندووبوونەوەیە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {فَإِنَّمَا هِيَ زَجْرَةٌ وَاحِدَةٌ فَإِذَا هُمْ يَنظُرُونَ (19) وَقَالُوا يَا وَيْلَنَا هَذَا يَوْمُ الدِّينِ (20) هَذَا يَوْمُ الْفَصْلِ الَّذِي كُنتُمْ بِهِ تُكَذِّبُونَ (21) احْشُرُوا الَّذِينَ ظَلَمُوا وَأَزْوَاجَهُمْ وَمَا كَانُوا يَعْبُدُونَ (22) مِن دُونِ اللَّهِ فَاهْدُوهُمْ إِلَى صِرَاطِ الْجَحِيمِ (23) وَقِفُوهُمْ إِنَّهُم مَّسْئُولُونَ (24) مَا لَكُمْ لَا تَنَاصَرُونَ (25) بَلْ هُمُ الْيَوْمَ مُسْتَسْلِمُونَ (26) وَأَقْبَلَ بَعْضُهُمْ عَلَى بَعْضٍ يَتَسَاءلُونَ (27) قَالُوا إِنَّكُمْ كُنتُمْ تَأْتُونَنَا عَنِ الْيَمِينِ (28) قَالُوا بَل لَّمْ تَكُونُوا مُؤْمِنِينَ (29) وَمَا كَانَ لَنَا عَلَيْكُم مِّن سُلْطَانٍ بَلْ كُنتُمْ قَوْماً طَاغِينَ (30)} صدق الله العظيم [الصافات].

وە لەبەرئەوەی ئەم بێباوەڕانەی بە ڕەوانەکردنی نێردراوەکان بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ بووە دەزانن ئەمە ئەم ڕۆژەیە کە اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان لەم ڕۆژەی خەڵکی هەڵدەستنەوە بۆ لای پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان بۆیە دەڵێن: {وَقَالُوا يَا وَيْلَنَا هَذَا يَوْمُ الدِّينِ (20)}.

هەرچی بێباوەڕە تۆقیوەکانن لە دەستەکەی تر ئەوانەی بە ڕەوانەکردنی نێردراوەکان بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ نەبووەو بە ڕەوانەکردنی نێردراوی لای پەروەردگارەکەیان نازانن وە ناشزانن دواتر زیندوو دەبنەوە جا ئەمانەش بەهەمان شێوە دەتۆقن لە ڕۆژی زیندووبوونەوەدا، بۆیەش دەڵێن: {يَا وَيْلَنَا مَن بَعَثَنَا مِن مَّرْقَدِنَا}.

جا بێباوەڕەکانی تر وەڵامیان دەدەنەوەو دەڵێن: {وَقَالُوا يَا وَيْلَنَا هَذَا يَوْمُ الدِّينِ (20) هَذَا يَوْمُ الْفَصْلِ الَّذِي كُنْتُمْ بِهِ تُكَذِّبُونَ (21)} صدق الله العظيم.

اللە ش قسە لەگەڵ بێباوەڕە بەدرۆزانەکان دەکات لە ڕۆژی زیندووبوونەوە جا اللە لەدوای پەردەوە پێیان دەڵێت: {هَذَا يَوْمُ الْفَصْلِ الَّذِي كُنْتُمْ بِهِ تُكَذِّبُونَ (21)} صدق الله العظيم.

بەهەرحاڵ دەبینین وشەی { وَيْلَنَا } لەلایەن هەردوو دەستەی بێباوەڕەکانەوە دەردەچێت جا ئەگەر ئەم بێباوەڕانە بن کە بەڵگەیان بەسەرداجێبەجێ بووە بە ڕەوانەکردنی نێردراوەکان یان ئەم بێباوەڕانە بن کە بەر لە ڕەوانەکردنی نێرداوەکان مردوون جا وشەی { يَا وَيْلَنَا } لەلایەن هەردوو دەستەکەوە دەردەچێت بەهۆی ئەوەی هەردوو دەستەکە تۆقیون لە ترسناکی ڕۆژی زیندوو بوونەوە، بەڵام دەستەیەکیان هەرگیز اللە سزایان نادات هەتا ئەگەر تەنانەت تووشی ترس و تۆقینیش ببنەوە لەبەرامبەر سزای دۆزەخ.

جا لە کۆتاییدا پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان پێیان دەفەرموێت: {ادْخُلُوا الْجَنَّةَ لَا خَوْفٌ عَلَيْكُمْ وَلَا أَنتُمْ تَحْزَنُونَ (49)} صدق الله العظيم [الأعراف].

جا اللە هەرگیز پێچەوانەی بەڵێنەکەی خۆی ناکات بە سزادانی ئەم بێباوەڕانەی بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ نەبووە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّىٰ نَبْعَثَ رَسُولًا (15)} صدق الله العظيم [الإسراء].

وە ئەمانە بریتین لە هاوەڵانی ئەعراف (أصحاب الأعراف) جا نە لەسەرەتادا لە بەهەشتن و نە لە ئاگریشن وە هیچیشیان نیە تەنها ڕەحم و میهرەبانی و بەزەیی پەروەردگارەکەیان نەبێت. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَبَيْنَهُمَا حِجَابٌ ۚ وَعَلَى الْأَعْرَافِ رِجَالٌ يَعْرِفُونَ كُلًّا بِسِيمَاهُمْ ۚ وَنَادَوْا أَصْحَابَ الْجَنَّةِ أَنْ سَلَامٌ عَلَيْكُمْ ۚ لَمْ يَدْخُلُوهَا وَهُمْ يَطْمَعُونَ} صدق الله العظيم [الأعراف:46].

لەبەرئەوەی ئەوان لە سزادراوەکان نین وە اللە ش هێشتا نەیکردوون بە هاوەڵانی بەهەشت؛ بەڵکو ئاوات دەخوازن لەگەڵ چاکەکاران بچنە ناویەوە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَبَيْنَهُمَا حِجَابٌ وَعَلَى الْأَعْرَافِ رِجَالٌ يَعْرِفُونَ كُلًّا بِسِيمَاهُمْ وَنَادَوْا أَصْحَابَ الْجَنَّةِ أَنْ سَلَامٌ عَلَيْكُمْ لَمْ يَدْخُلُوهَا وَهُمْ يَطْمَعُونَ (46) وَإِذَا صُرِفَتْ أَبْصَارُهُمْ تِلْقَاءَ أَصْحَابِ النَّارِ قَالُوا رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا مَعَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (47) } صدق الله العظيم [الأعراف].

جا لەپاش ئەمە وەڵامەکە لە چوارجێوەی ئایەتەکاندا دێت وەکو وەڵامێک بۆ نزاو پاڕانەوەکەیان لە پەروەردگارەکەیان: {رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا مَعَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (47)} صدق الله العظيم.

وەڵامەکەش لە دوای پەردەوەیە بە دەنگی پەروەردگاری زیندووی هەمیشە ڕاگرو ڕێکخەر! {ادْخُلُوا الْجَنَّةَ لَا خَوْفٌ عَلَيْكُمْ وَلَا أَنْتُمْ تَحْزَنُونَ (49)} صدق الله العظيم.

لەبەر ئەوەی ئەوان پاڕانەوەو ملکەچ بوون بە دڵسۆزی بۆ لای پەروەردگارەکەیان بەوەی ڕەحمیان پێبکات هەروەکو چۆن ڕەحمی بە چاکەکاران کردووە، وە هەرچەندە بێباوەڕیشن بەڵام ڕقیان لەم بێباوەڕانەیە کە نێردراوی لای پەروەردگارەکەیان بە درۆزانیوە، وە پێیان دەڵێن: {وَنَادَى أَصْحَابُ الْأَعْرَافِ رِجَالًا يَعْرِفُونَهُمْ بِسِيمَاهُمْ قَالُوا مَا أَغْنَى عَنْكُمْ جَمْعُكُمْ وَمَا كُنْتُمْ تَسْتَكْبِرُونَ (48) أَهَؤُلَاءِ الَّذِينَ أَقْسَمْتُمْ لَا يَنَالُهُمُ اللَّهُ بِرَحْمَةٍ ادْخُلُوا الْجَنَّةَ لَا خَوْفٌ عَلَيْكُمْ وَلَا أَنْتُمْ تَحْزَنُونَ (49)} صدق الله العظيم [الأعراف].

وە ئەم بانگە: {ادْخُلُوا الْجَنَّةَ لَا خَوْفٌ عَلَيْكُمْ وَلَا أَنْتُمْ تَحْزَنُونَ (49)} صدق الله العظيم، لەلایەن پەروەردگارەوە دەرچووە بۆ هاوەڵانی ئەعراف.

وە ئەی (مجتهد للحق)، ئەگەر تۆ ڕاستیت دەوێت ئەوا منی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی لەم کەسانەیە کە ڕۆچوون لە زانستی کتێبەکەی اللە جا هیچ زانایەک نیە بە قورئانی گەورە گفتوگۆم لەگەڵدا بکات ئەوا لەم کاتەدا هەر من بەڵگەی بەسەردا جێبەجێ دەکەم بە مۆڵەتی اللە بە ئایەتە ڕوون و ئاشکرا مەحکەمەکان لەم ئایەتانەی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ن، وە ڕاستیش شایەنی ئەوەیە شوێنی بکەویت ئەگەر تۆ ڕاستیت دەوێت، وە لەدوای ڕاستیش هیچی تر نیە تەنها گومڕایی نەبێت.

وە مژدەش دەدەم بەوەی دواتر اللە باپیرەم عبدَ الله بن عبد المطلب ـی هاشمی قوڕەیشی و داپیرەم ئامینەی کچی وەهەب دەکات بە هاوەڵانی بەهەشت، وە بوختانکارەکانیش درۆیان کردووە کە دەڵێن باوک و دایکی محمد نێردراوی اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- لە هاوەڵانی ئاگرن، جا من بە مەحکەمی قورئان زمانی بوختانکارەکان ڵاڵ دەکەم و بە تەواوی بۆیان دەسەلمێنم.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_____________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=139624