Admin
13-03-2023, 02:46 PM
-1-
ئیمام ناصر محمد یەمانی
29 - 04 - 1435 کۆچی
01 - 03 - 2014 زایینی
09:14 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=134036
ــــــــــــــــــــ
وەڵامی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بە حەق لەسەر (مجتهد للحق)، حەقیش شایەنی ئەوەیە شوێنی بکەویت ..
ئەمە لەلایەن (مجتهد للحق) نوسراوە:
کوا بەڕێوەبەرایەتی؟ داوای لێدەکەم ئەوەی (سفينة النجاة) دایناوەو بۆی هێناوم بیسڕێتەوە جا ئەو ئاڕاستەی ئەمە تێکدەدات کە من دەربارەی نوێژ دەینووسم و خوێنەرەکانیش پەرش و بڵاودەبن.. برایەکەم
(سفينة النجاه) ئەم بەیانانەی پێشنیارت کردوون بۆ من و داتناون بوونی هەیە لە شوێنەکانی خۆیان وە لەڕاستیدا خوێندوومانەتەوەو وەڵامیشیان دەدەینەوە جا بەم شێوازە ئاشكرایە لای ئەوانەی بەدوای ڕاستیدا دەگەڕێن بابەتەکان پەرش و بڵاو مەکە ..ئەمە شێوازێکە کە خۆی لە بەڵگەی ئەوانە دەدزێتەوە کە بە دوای ڕاستیدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی خوێنەران سەرقاڵ بکات.
لێوەرگیراوەکە کۆتایی هات لەلایەن (مجتهد للحق).
بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، دروودو سڵاو لەسەر هەموو نێردراوەکانی اللە و ئەوانەشی بە چاکە شوێنیان کەوتوون تا ئەم ڕۆژەی اللە لێپرسێنەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، وە ئەی (سفينة النجاة) اللە چاکەت بداتەوە، وە ئەی گەلی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن اللە چاکەتان بداتەوە ئەی بانگەوازکاران بۆ لای حەق و ڕاستی لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای پەروەردگارەکەیان، جا ئێوەو ئیمامەکەتان شوێنکەوتەی محمد نێردراوی اللە ن دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، جا گوێڕایەڵی بێباوەڕان مەکەن بە بانگەوازکردنەکەتان وە هەوڵ و کۆشش و جیهادیان لەگەڵدا بکەن بە قورئانی گەورە بە هەوڵ و کۆشش و جیهادێکی گەورە، وە بەڵگەو بەرچاوڕوونیەکەتان بریتیە لە هەمان بەڵگەو بەرچاوڕوونیەکەی محمد نێردراوی اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَلَقَدْ صَرَّفْنَاهُ بَيْنَهُمْ لِيَذَّكَّرُوا فَأَبَىٰ أَكْثَرُ النَّاسِ إِلَّا كُفُورًا ﴿٥٠﴾ وَلَوْ شِئْنَا لَبَعَثْنَا فِي كُلِّ قَرْيَةٍ نَّذِيرًا ﴿٥١﴾ فَلَا تُطِعِ الْكَافِرِينَ وَجَاهِدْهُم بِهِ جِهَادًا كَبِيرًا ﴿٥٢﴾} صدق الله العظيم [الفرقان].
وە بەهەمان شێوە پشتیوانەکانی ئیمام مەهدی ناصر محمد و پشتیوانەکانی محمد نێردراوی اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی؛ جا بەهەمان شێوە دەیانبینن هەوڵ و کۆشش و جیهاد لەگەڵ خەڵکی دەکەن بە مەحکەمی قورئان بە هەوڵ و کۆشش و جیهادێکی گەورە، هەرچی
(مجتهد للحق) ـە جا ئەو لەم کەسانەیە کە هیدایەت نادرێن! ئەگەر تەنانەت هەموو بەڵگەیەکی ئاشکراشی بۆ بهێنن جا هەرگیز هیچی بۆ زیاد ناکات تەنها پیسی نەبێت لەسەر پیسیەکەی خۆی لەبەرئەوەی ئەو وەکو کەسێک نەهاتووە بۆ لاتان بەدوای بەدوای ڕاستیدا بگەڕێت؛ بەڵکو هاتووە بۆ لاتان تا ڕێگاتان لێبگرێت لە بەرامبەر بانگەوازی حەق و ڕاستی لای پەروەردگارەکەتان بە ڕێگالێگرتنێکی گەورە، جا چەندە بەڵگەتان بەسەردا جێبەجێکرد لە بەیانی حەق و ڕاست و دروست بۆ قورئان هیچیشی بۆ زیاد نەبوو تەنها ڕاکردن نەبێت، بەڵام بە گفتوگۆکاننان کەسانێکی تر هیدایەت دەدرێن، وە فەتواشمان نەداوە ئەو لەشەیتانە بەشەرەکان بێت و نکۆڵیشمان لێی نەکردووە لەوان نەبێت، بەڵام ئێستا بە فەتوایەکی حەق و ڕاست و دروست دەربارەی ئەو تەواوی دەکەین بەوەی ئەو هاتووە تا ڕێگاتان لێبگرێت لە شوێنکەوتنی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەو بە کەم و کورت و ناتەواوی دەگرێت. وە ئەی ئەو کەسەی خۆتت ناوناوە (مجتهد للحق)، لەبەرچی هیچ بابەتێک وەرناگریت لەوەی پێچەوانەتانین تێیدا جگە لە ژمارەی ڕکاتەکان نەبێت لە نوێژەکان لەبەرئەوەی ئیمام مەهدی و پشتیوانەکانی هێشتا بەم شێوەیە نوێژ دەکەن کە ئەهلی سوننەو جەماعە نوێژ دەکەن تەنها لەم کاتەدا نەبێت کە بەتەنها نوێژ دەکەین؟ وە ڕێگریشمان کردووە لەوەی مزگەوتی تایبەت بە پشتیوانەکانمان بنیات بنرێت لە جیهان؛ بەڵکو لە مزگەوتی موسڵمانان نوێژ دەکەین و بەم شێوەیە نوێژ دەکەین کە ئەوان نوێژ دەکەن، وە هیچ کێشەیەکیشمان نیە دەربارەی ڕکاتە زیادەکان دواتر اللە دوو ڕکاتە فەرزەکەی تێدا قبوڵ دەکات و دوو ڕکاتە زیادەکەشمان بە نافیلە لەلای اللە بۆ دەنوسێت لەبەرئەوەی ئێمە نامانەوێت دەستەیەکی تری تازە بۆ موسڵمانان زیاتر بکەین؛ بەڵکو بانگەواز دەکەین بۆ یەکخستنی ڕیزی موسڵمانان.
وە ئەی (مجتهد للحق)، زیادە لە ڕکاتەکان اللە توڕە ناکات پاک و بێگەردی بۆی جا کڕنوش و سوژدە بردن بۆ اللە بەتاڵ نیە، پاک و بێگەردی بۆی! بەڵکو نوێژیان لەسەر خەڵکی قورس و گران کردووە بە ڕکاتە زیادەکان وە بە جیاکردنەوەی نوێژی نیوەڕۆو عەسرو جیاکردنەوەی نوێژی مەغریب و عیشا هەرچەندە نوێژی نیوەڕۆو عەسر بە کۆکردنەوەی پێشخستن (جمع تقديمٍ) یان پاشخستن (جمع تأخير) ـەو نوێژی مەغریب و عیشاش بە کۆکردنەوی پێشخستن (جمع تقديمٍ)یان پاشخستنە (جمع تأخير).
بەهەرحاڵ ئەم ئوممەتەی کە هێشتا لەسەر حەق و ڕاستین لە هەموو ئوممەتێکدا لە هەموو مەزهەبەکان بوونیان هەیە، کە بریتین لەوانەی بەتەنها اللە دەپەرستن بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن، وە خاوەن شیرکە زێدەڕەوەکان دەربارەی پێغەمبەرەکانی اللە و ئەولیاکانی گومڕایان نەکردوون، ئەمانە بریتین لە دەستە ڕزگاربووەکە کە ئەوانەن بەتەنها اللە دەپەرستن بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن، هەرچەندە هەڵەی فیقهیشیان هەبێت لە مەزهەبەکانیان؛ بەڵکو زاناکانیان بەرپرسیاریەتی هەڵە فیقهیەکان هەڵدەگرن ئەوانەی قسە لەسەر اللە دەکەن بێ ئەوەی بزانن. گرنگ ئەوەیە دەستە ڕزگاربووەکە بریتین لەوانەی بە دڵێکی ساغ و سەلامەتەوە لە شیرک و هاوبەشدانان هاتوونەتەوە لای پەروەردگارەکەیان و باوەڕەکەیان تێکەڵ بە ستەمی شیرک و هاوبەشدانان نەکردووە، جا ئەمانە هیدایەتدراوەکانن لە هەموو کات و زەمان و شوێنێکدا. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {الَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يَلْبِسُوا إِيمَانَهُمْ بِظُلْمٍ أُوْلَئِكَ لَهُمُ الأَمْنُ وَهُمْ مُهْتَدُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:82].
جا ئەمانە بریتین لە ئوممەتە ڕزگاربووەکە لە هەموو ئوممەتێکدا؛ ئەوانەی بڕوایان هێناوەو باوەڕەکەیان تێکەڵ بە ستەمی شیرک و هاوبەشدانان بۆ پەروەردگارەکەیان نەکردووە جا اللە لێیان خۆشدەبێت و دەیانخاتە جێگایەکی ڕێزدارەوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ اللَّهَ لاَ يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَن يَشَاء وَمَن يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدِ افْتَرَى إِثْمًا عَظِيمًا} صدق الله العظيم [النساء:48].
وە ئەی (مجتهد للحق)، لەڕاستیدا پشتیوانەکان کۆکراوەی بەیانەکانیان بۆ هێنایت کە وەڵامەکانی تێدا بوو بۆ پرسیارەکەت، وە دەسەڵاتی زانستی زیادکراویش لە ئایینەکەی اللە تۆش هێشتا خۆت دەدزیتەوەو هەڵە دەکەیت و حەق بە بەتاڵ دادەپۆشیت، وە نزیکەی چوار مانگە ململانێ لەگەڵ پشتیوانەکان دەکەیت و ئەوانیش بەردەوام دەتدوێنن جا هەوڵ و کۆشش و جیهادت لەگەڵدا دەکەن بە بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئانی گەورە بە هەوڵ و کۆشش و جیهادێکی گەورە، هیچ ئومێدێکیش لە هیدایەتدرانت نیە! بەڵام بە قسەو گفتوگۆکانتان کەسانێکی تر هیدایەت دەدرێن لەبەرئەوەی دواتر ئەوان هەڵدەستن بە بەراوورد کردنی نێوان دوو دەستە دژ بە یەکەکە، جا لەپاش ئەمە بۆ ئەوانەی بەدوای ڕاستیدا دەگەڕێن ڕوون دەبێتەوە کامەتان لەگەڵ ڕاستیە جا بە مۆڵەتی اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان هیدایەت دەدرێن.
وە ئەی پیاو، لەڕاستیدا ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی باسەکەی زۆر بۆ ئاسان کردوون و هەوڵ و تێکۆشان و جیهادەکەمان کورت کردۆتەوە لەنێوان خۆم و ئێوە وە بەتەنها وتمان بەڵگە بەسەر ناصر محمد یەمانیدا جێبەجێ بکەن لە تەنها یەک باس و مەسەلەشداو ئەم بەڵگەیەش بەسە لەسەر ئەوەی ئەو لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرایه بەو مەرجەی لە مەحکەمی قورئاندا بەڵگەی بەسەردا جێبەجێ بکەن جا هەر باس و مەسەلەیەک هەڵبژێرن لە باسە فیقهی یان بیروباوەڕیەکان لەوانەی ناصر محمد فەتوای دەربارە داوە بە پێچەوانەی ئەوەی ئێوەی لەسەرە، بەڵام تۆ نەتتوانی.
وە سەبارەت بە بەیانی نوێژەکان ئەوا لەبەر خۆبەگەورەزانی من نیە بەوەی دەڵێم ڕوونی ناکەمەوە تەنها بۆ گەورەکانتان نەبێت لە زانایانی ئوممەت بەڵکو لەبەر حیکمەتێکی گرنگە؛ لەبەرئەوەی ئەم موفتیەی کە دێت تا گفتوگۆو دەمەقاڵێمان لەگەڵ بکات دەربارەی بەیانی نوێژەکان دواتر هەڵوێست و دەنگدانەوەیەکی گەورەی دەبێت، جا لەپاش ئەمە موفتی ناوچەو شوێن و وتاربێژی مینبەرەکان دێنە پێش تا سەیربکەن چۆن ئیمام ناصر محمد یەمانی بەڵگەی بەسەر فڵانە زانادا جێبەجێ کردووە لەکاتێکدا زانایەکی بەناوبانگە لەلایان یان موفتی ناوچەو شوێنێکە! وە بەهەمان شێوە پشتیوانەکان دواتر پابەند دەبن بە بەیانی نوێژە فەرزکراوەکان، خۆ ئەگەر بەیانی نوێژەکانمان تەواو کرد ئەوا لەپاش ئەمە بۆ ئیمام مەهدی ڕەوا نیە ڕێگا لە پشتیوانەکانی بگرێت لەبەرامبەر پابەند بوون بە ژمارەی ڕکاتی نوێژەکان لەدوای تەواوبوونی بەیانی نوێژەکان.
وە ئەی پیاو، ئێمە فەرمان بە پشتیوانەکان ناکەین پابەند بن بە بەیانی حەق و ڕاست و دروستی ڕکاتی نوێژەکان، وە پێشمان وتن: بەم شێوەیە نوێژ بکەن کە ئەهلی سوننەو جەماعە نوێژ دەکەن لەبەرئەوەی نوێژەکانیان خاڵیە لە شیرک و هاوبەشدانان، جا نە خۆڵی حوسێن نە تەوەسول و پاڕانەوە لە پێشەواو ئیمامەکانی ئال و بەیتی تێدایە، هەرچەندە ئەهلی سوننەو جەماعە لەڕاستیدا نوێژەکانیان قورس کردووە لەسەر باوەڕداران بەڵام نوێژەکانیان شیرک و هاوبەشدانانی تێدا نیە، بەڵام شەیتانەکان ئەوانیان خستۆتە ناو شیرک و هاوبەشدانانی شەفاعەتی بەندەکان لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراوەوە.
وە ئەی پیاو، ئەگەر فەرمان بە پشتیوانەکان بکەین پابەندبن بە بەیانی نوێژەکان ئەوا دواتر ڕووبەڕووی دوو ڕیانێک دەبنەوە لە نوێژی بەکۆمەڵ لە ماڵەکانی اللە، جا لەبەردەمیان دوو فەرمان دەمێنێتەوە یان ئەوەیە بە یەکجاری کۆچ بکەن لە ماڵەکانی اللە جا بە بەردەوامی بەتەنها لە ماڵەکانی خۆیان نوێژ بکەن، یان ئەوەیە بینایان (بە مزگەوتەکانی اللە) بۆ بەرز دەکەنەوە جا بەم شێوەیە نوێژی تێدا بکەن کە ئیمامەکەیان فەرمانی پێکردوون، بەڵام ئەوان دواتر وایان لێدێت ببن بە دەستەو بەشێکی تازە ئێمەش نامانەوێت دەستەو بەشێکی تازە بۆ موسڵمانان زیاد بکەین لەبەرئەوەی ئێمە بانگەواز دەکەین بۆ یەکبوونی ڕیزی موسڵمانان.
وە لەوەیە یەکێک لە پشتیوانە خۆشەویستەکانم لەبەر اللە بیەوێت بڵێت: "ئەی ئیمامەکەم، من بەتەنها سێ جار لە ڕۆژێکدا لە نوێژی بەکۆمەڵ ئامادە دەبم لەبەرئەوەی نوێژی بەیانی لەگەڵ ئەواندا دەکەم وە نوێژی نیوەڕۆو عەسریش بە کۆکردنەوەی پێشخستن یان پاشخستن و مەغریب و عیشاش بە کۆکردنەوەی پێشخستن یان پاشخستن دەکەم، جگە لەوەی من کاتێک لەگەڵیان ئامادەبووم لە نوێژی نیوەڕۆ ئەوا نوێژی نیوەڕۆیان لەگەڵ دەکەم بە چوار ڕکات، تا ئەوکاتەی سەلاممان دایەوە جا لەپاش ئەمە هەڵدەستم بەنهێنی نوێژ دەکەم جا نوێژی عەسر دەکەم ئەوانیش وادەزانن نوێژی سوننەتم لە دوای نوێژی نیوەڕۆ کردووە لەکاتێکدا نوێژی عەسرم کردووە، جا ئایا اللە نوێژەکەم قبوڵ دەکات؟". جا لەپاش ئەمە بە حەق وەڵامی دەدەینەوەو دەڵێین: بەڵێ اللە نوێژەکەت قبوڵ دەکات ئەی بینایی چاوی ئیمامەکەت، بەڵام ئەگەر تۆ بەر لە شوێنکەوتنی ئیمام مەهدی لەکاتی نوێژەکان پێنج جار ئامادەبووبیت لە ڕۆژو شەوێکدا لەدوای شوێنکەوتنی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانیش تەنها سێ جار ئامادەبیت لە نوێژی بە کۆمەڵ، ئەوا ئایا دەزانی دواتر نوێژخوێنان لە کەس و کاری ناوچەکەت ئەوانەی نوێژیان لەگەڵدا دەکەیت چی دەڵێن؟ جا دواتر دەڵێن: "سەیری فڵانە کەس بکەن لە شوێنکەوتووەکانی ناصر محمد یەمانی کاتی خۆی پێنج نوێژی لە مزگەوتدا لەگەڵ دەکردین ئەمڕۆش وای لێهاتووە تەنها سێ جار لە ڕۆژێکدا ئامادە دەبێت! جا ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئیمام ناصر محمد یەمانی قورئانیە لەوانەی تەنها سێ فەرز نوێژ ئەنجام دەدەن، ئایا نابینن ئەم فڵانە کەسەی کاتی خۆی لەگەڵمان پێنج نوێژی لە شەوو ڕۆژێکدا دەکرد ئێستا وای لهاتووە تەنها سێ نوێژ ئەنجام بدات؟". جا لەپاش ئەمە خەڵکی بەربەست دادەنێن لەبەرامبەر شوێنکەوتنی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بە دوژمنایەتی و ستەم و دەستدرێژی، لەکاتێکدا ئەو قورئانیش نیە لەوانەی قورئان لەلایان خۆیانەوە تەفسیر دەکەن جا دوو فەرزیان لە پێنج نوێژەکە لەدەستداوە لەبەرئەوەی نوێژ لەلای قورئانیەکان تەنها سێ نوێژە، هەرچەندە (مجتهد للحق) بە ناحەق فەتوا دەدات و دەڵێت:
سەرجەم موسڵمانان بە تەواوی دەستەکانیانەوە هیچ جیاوازی و دووبەرەکیەکیان لەنێواندا نیە دەربارەی نوێژەکان
جا لەپاش ئەمە دەڵێین: بەڵام قورئانیەکان دوو فەرزیان لە نوێژەکان لەدەستداوە ئەی پیاو، بەهەرحاڵ واز لە بەیانی نوێژەکان بهێنە جا تۆ شایستەی ئەمە نیت ئەی (مجتهد للحق)، جا ئەمە پایەو ستوونی ئایینەو لە باسێکی تری جگە لەمە گفتوگۆمان لەگەڵدا بکە.
لەوەیە یەکێک لە پشتیوانە خۆشەویستەکانم بیەوێت بڵێت: "لەسەرخۆ لەسەرخۆ ئەی ئیمامەکەم، بەڵام لە شارو بازاڕ نوێژ خوێنەکان یەکتر ناناسن، وە مزگەوتیش لە بازاڕدا هەیە جا لەگەڵ ئەوان هەر سێ نوێژە فەرزەکە دەکەم و ئەمەش هیچ زیانێک بە بانگەوازی مەهدیەت ناگەیەنێت لەبەرئەوەی من لە بازاڕم نەک لە گوندو ناوچەکەم، جا ئایا اللە نوێژەکەم قبوڵ دەکات؟". جا لەپاش ئەمە بە حەق وەڵامی دەدەینەوەو دەڵێین: اللهم بەڵێ ئەی خۆشەویستەکەم لەبەر اللە، بەڵام کاتێک پابەندبوون بە جێبەجێکردنی بەیانەکە زیان بە بانگەوازی مەهدیەتی جیهانی بگەیەنێت ئەوا بەیانی نوێژەکان جیبەجێ مەکەن تا ماوەیەک، وە بەم شێوەیە نوێژ بکەن کە ئەهلی سوننەو جەماعە نوێژ دەکەن، ئەمەش مانای ئەوە نیە ئەوان ڕێگایەکی ڕاستریان گرتۆتە بەر بەڵکو نوێژەکانیان خاڵیە لە شیرک و هاوبەشدانان.
بەهەرحاڵ جا چەندە پشتیوانەکەم (سفينة النجاة) و پشتیوانە بەڕێزەکان سەرسامیان کردم کە چۆن هەوڵ و کۆشش و جیهاد دەکەن بە بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئان بە هەوڵ و کۆشش و جیهادێکی گەورە تا (مجتهد للحق) وای لێهاتووە خەریکە لە داخ و توڕەییدا بمرێت لە بەرامبەر (سفينة النجاة)! هەرچەندە ئەو هیچ شتێکی لەلایەن خۆیەوە نەنووسیوە بەڵکو تەنها بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئانی کۆپی کردووە بە دەسەڵاتی زانست لە هەمان باس و خواس و بابەتەکە جا ئەمە (مجتهد بالباطل) ی بە توندی توڕەکردووەو وای کردووە جنێو بە ئیمام مەهدی و پشتیوانەکانی بدات، جا ئایا لە ماڵپەڕەکەی خۆمان جنێومان پێدەدەیت ئەی مجتهد؟! جا ئارامت لەسەر دەگرین بە جوانترین شێوە.
وە وەڵامی پرسیارەکەتمان لەیادە، وە نکۆڵی لە هەبوونی کەسە دڵسۆزو دڵپاکەکان ناکەین بۆ پەروەردگارەکەیان لە هەموو گەل و ئوممەتێکدا کە بریتین لەوانەی بە تەنها اللە دەپەرستن و هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دانانێن؛ ئەمانە بریتین لە دەستە ڕزگازبووەکە لە هەموو ئوممەتێکدا، هەرچەندە زیادەش هەبێت لە نوێژەکانیان، جا ئەمانە لە سزاکەی اللە پارێزراون وە هیدایەت دراویشن بۆ لای پەروەردگارەکەیان لەبەرئەوەی باوەڕەکەیان تێکەڵ بە ستەمی شیرک و هاوبەشدانان بۆ اللە نەکردووە ئەمەش بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ اللَّهَ لاَ يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَن يَشَاء وَمَن يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدِ افْتَرَى إِثْمًا عَظِيمًا} صدق الله العظيم [النساء:48].
ئەمانە پارێزراون لە سزای اللە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {الَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يَلْبِسُوا إِيمَانَهُمْ بِظُلْمٍ أُوْلَئِكَ لَهُمُ الأَمْنُ وَهُمْ مُهْتَدُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:82].
وە هۆکاری ڕزگاربوونەکەشیان لە سزای پەروەردگارەکەیان ئەوەیە لەبەرئەوەی دڵیان ساغ و سەلامەتە لە شیرک و هاوبەشدانان بۆ اللە و اللە دڵی پاک کردوونەتەوە لەمە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَوْمَ لَا يَنفَعُ مَالٌ وَلَا بَنُونَ ﴿٨٨﴾ إِلَّا مَنْ أَتَى اللَّـهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ ﴿٨٩﴾} صدق الله العظيم [الشعراء].
وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
براتان؛ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_________________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=134036