المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : وەڵامێکی کورت لەلایەن مەهدی چاوەڕوانکراو سەبارەت بە کەوسەر كوثر



Admin
07-09-2024, 11:01 PM
- 1 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
04 - ذو لقعدە - 1430 کۆچی
23 - 10 - 2009 زایینی
01:32 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=4281
____________

وەڵامێکی کورت لەلایەن مەهدی چاوەڕوانکراو سەبارەت بە کەوسەر (كوثر) ..


پرسیار: ئایا کەوسەر حەوزێکە یان کچی نێردراوی اللە درودو سڵاوی پەروەردگارم لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی؟
بەو مانایەی بەیانی ڕاست و دروستی سورەتی (الكوثر) چیە؟


بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، وە سوپاس و ستایش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..

ئەی ئەو پرسیارکارەی دەتەوێت یادەوەری وەربگریت و پرسیار لەبارەی کەوسەر دەکەیت، شیعەی دوانزە ئیمامی دەربارەی فەتواکەی کەوسەر ڕاستیان کردووە، جا کەوسەر نە ڕووبارێکە لە ڕۆژی حەشرو حساب نە دەریا، جا ئەمەش بە کورتی بەیانێکی مەهدی چاوەڕوانکراوە بۆ تۆ سەبارەت بە سورەتی (الكوثر):
لەڕاستیدا یەکێک لەو شەیتانە مرۆڤە دووڕووانەی لە ڕوواڵەتدا خۆیان بە باوەڕدار دەردەخەن و بێباوەڕیەکەشیان دەشارنەوە - لەکاتێکدا ڕقیان لە ڕاستیە - زەمی محمد نێردراوی اللە ی کرد - درودو سڵاوی الله لەسەرخۆی کەس و کارەکەی - بەوەی دوابڕاوە، جا ئەویش بەم فەرموودەیەی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ وەڵامی شەیتانە مرۆڤەکانی دایەوە: {إِنَّا أَعْطَيْنَاكَ الْكَوْثَرَ ﴿١﴾ فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ ﴿٢﴾ إِنَّ شَانِئَكَ هُوَ الْأَبْتَرُ ﴿٣﴾} صدق الله العظيم [الكوثر].

جا سەیری وەڵامەکەی اللە بکە بۆ دوژمنەکەی و دوژمنی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی: {إِنَّ شَانِئَكَ هُوَ الْأَبْتَرُ ﴿٣﴾} صدق الله العظيم.

بۆیە کەوسەر هەڵگری نەوەی ئیمام و پێشەواکانی بنەماڵەی پێغەمبەر (ئال و بەیت) ـە، بەڵام بەڕاستی شیعەی دوانزە ئیمامی بە ناڕەوا زێدەڕەویان دەربارە کردووە، جا دەیانبینی لەبری اللە داوا لە فاتیمەی زەهرا دەکەن واشدادەنێن هیدایەتدراون مەگەر ئەوەی پەروەردگارم ڕەحمی پێکردبێت، وە هەرچەندە سەبارەت بەمە ڕاست دەکەن و حەقەکە لەلای ئەوانە بەڵام دەیگەڕێننەوە بۆ عائیشە، بەڵام ئەهلی سوننەو جەماعە شەریک و هاوبەشدانانیان لەوان کەمترە، وە هەرچەندە ئیمام مەهدی بریتیە لە ئیمامی دوانزەیەم لە ئالی بەیتی پاک بەڵام شیعەی دوانزە ئیمامی مەهدی چاوەڕوانکراوێکیان دەوێت شوێنکەوتەی هەموو ئارەزووەکانیان بێت، جا پێیان نەڵێت لەم شتەو لەوەدا لەسەر گومڕاییەکی ئاشکران؛ بەڵکو لێیان دەوێت بڵێت حەق لەلای ئەوانە، وە لەسەر ئەو مەهدیە چاوەڕوانکراوەیە کە چاوەڕێی دەکەن بیانپارێزێت لەوەی تووشی زیان ببن و بەوەش بزانێت کە سنگەکانیان دەیشارێتەوە هەروەک بڵێی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان بێت کە بە نهێنی و شاراوەکان دەزانێت، پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی لەوەی دەیکەن بە شەریک و هاوەڵی! بەڵکو تەنانەت لە مەهدی چاوەڕوانکراویان دەوێت کاتێک ئامادەبوو بانگەوازی خەڵکی بکات بۆ لای دەستەو تاقمی شیعەی دوانزە ئیمامی.

وە لەڕاستیدا شێخ عەلی کورانی عاملی لەسەر بنەمای ئەوەی یەمانیە گەشتێکی بۆلامان لە یەمەن کرد بۆ سەرخستن و پشتیوانیکردن لە ئیمام ناصر محمد یەمانی و دەیانویست بە ملیۆنان دۆلار لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە پشتیوانیم بکەن، بەڵام اللە بەوە دەزانێت کە من ڕەتم کردەوە سەرەڕای ئەوەی پێویسیشم بە شتێکی هەبوو لێی، ئەوانیش لەسەر ئەمە شاهێدن، جا پێم وتن: " بەڵکو من مەهدی چاوەڕوانکراوم ".
وە لەڕاستیدا پەلەیان لێدەکردم تا گەشت بۆ ئێران بکەم، بەڵام لەوە دوورکەوتمەوە، وە لە ڕۆژێکدا کونسوڵخانە چەندین جار پەیوەندی پێوە کردم و دەیوت: "ئەی شێخ ناصر پەلە بکە جەماعەت لە ئێران چاوەڕێت دەکەن"، بەڵام لەم ڕۆژانەدا من زانا نەبووم، بەڵام فەتوایەکەم پێ گەیشتبوو بەوەی مەهدی چاوەڕوانکراوم، وە شەوێکی تەواو بیرمکردەوە لەوەی: ئایا وەڵامیان بدەمەوە؟ بەڵام محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - فەتوای بۆ دام بەوەی مەهدی چاوەڕوانکراوم و دواتر پەروەردگارەکەم بەیانی ڕاست و دروستی قورئانم فێر دەکات، وە بەوەی هەرکەسێک گفتوگۆم لەگەڵ بکات ئەوا هەر من بەسەریدا زاڵ دەبم، جا ئەمە چۆن!؟ جا بیرم دەکرەوە... چۆن دواتر پەروەردگارم بەیانی ڕاست و دروستی قورئانم فێر دەکات؟! جا هەفتەیەکی تەواو مامەوەو کونسوڵخانەش ڕۆژانە پەیوەندی پێوە دەکردم: "ئەی شێخ ناصر پەلە بکە جەماعەت لە ئێران چاوەڕێت دەکەن"، جا لە ڕوودامابووم لەگەڵیان، لەپاش ئەوە لە نامەیەکدا ڕاستیەکەم بۆ نوسین و دام بە کونسوڵخانە تا بیگەیەنێتە ئایەتو اللە ی گەورەی ڕێبەری ئێران سەرەڕای پێویستیەکی زۆریشم بەو دۆلارانەی دەیانویست پیشتیوانیم پێی لێبکەن، جا ئەوانیش دەزانن من بوختانم پێیان نەکردووەو پشتیوانیەکەیانم ڕەت کردەوە تا ئەوکاتەی دان بەوەدا دەنێن یەمانی بریتیە لە مەهدی چاوەڕوانکراو. بەڵام لەگەڵ خۆم قسەم دەکردو دەموت: چۆن دواتر اللە هەروەک بەڵێنی پێداوم فێری بەیانی قورئانم دەکات؟! تا ئەوەبوو اللە (لە ڕوئیا) ئەوەی نیشاندام زانستەکەم لە ئینتەرنێتەوە بنوسم و هەموو شتێکیش یەکسەر لە ئەوەوە بەو شێوەیەی اللە دەیەوێت دێت، پاشان اللە دەرگای زانستی خۆی بۆ کردمەوەو ئێستاش بەردەوامە، جا پەروەردگارم بەوە بەڵێنی پێدام هەرکەسێک لە قورئان گفتوگۆو دەمەقاڵێم لەگەڵ بکات ئەوا هەر من بەحەق دەیبەزێنم، وە ئەگەر یەک زاناش بدۆزنەوە بە دەسەڵاتی زانست بەسەر ئیمام ناصر محمد یەمانیدا زاڵ بێت ئەوکاتە ناصر محمد یەمانی بووەتە درۆزنێکی خراپەکارو مەهدی چاوەڕوانکراو نیە، وە مێزی گفتوگۆش بە دەسەڵاتی زانست دادوەرە، بەدڵنیاییەوە ڕاستیش دەکەین.

بەهەمان شێوە بۆ مەهدی چاوەڕوانکراو ڕەوانیەو نابێت بۆ هەمیشە شوێن ئارەزووەکانی ئەهلی سوننەو جەماعە بکەوێت تا بانگەواز بۆ لای ئەوان یان بۆ هەر دەستەو بەشێکی تری ئیسلامی بکەم، جا ئایا دەزانن لەبەرچی؟ لەبەرئەوەی من لە هیچ شتێکدا لەوان نیم نە من و نە باپیرەشم محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا لَّسْتَ مِنْهُمْ فِي شَيْءٍ ۚ إِنَّمَا أَمْرُهُمْ إِلَى اللَّـهِ ثُمَّ يُنَبِّئُهُم بِمَا كَانُوا يَفْعَلُونَ ﴿١٥٩﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].

جا چۆن پێچەوانەی فەرمانەکەی اللە بکەم و بانگەوازی خەڵکی بکەم بۆ لای شیعە یان سوننە؟! پەنا دەگرم بە اللە لە نەزانان بم، بەڵکو لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای پەروەردگارەکەم قورئانی گەورەو سوننەتی ڕاست و دروست بانگەوازیان دەکەم بۆ لای ئەوەی ((هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە و محمدیش نێردراوی اللە یە - لا إله إلا الله محمد رسول الله))، جا کوفر بە هیچ شتێک ناکەم تەنها ئەوەی دژو پێچەوانەی کتێبەکەی اللە بێت، جا شاهێدبن من لە توندترینی ئەو کەسانەم کە کوفر بەوە دەکەن دژو پێچەوانەی مەحکەمی کتێبەکەی اللە بێت لە سوننەتی پێغەمبەر، لەبەرئەوەی ئەمە فەرموودەیەکی هەڵبەستراوە لەلایەن جگە لە اللە و نێردراوەکەی، بەڵکو بانگەوازی خەڵکی دەکەم بۆ لای کتێبەکەی اللە و سوننەتی ڕاست و دروستی نێردراوەکەی، وە ناڵێم: من لە شیعەم و ئێوەش لەوان بن، وە ناشڵێم: من لە سوننەم و ئێوەش لەوان بن، بەڵکو موسڵمانێکم بەبێ خواروخێچی و لە هاوبەشدانەران نیم.

وە باشترین گوفتار قسەکانی مەهدی چاوەڕوانکراوی حەقی لای پەروەردگارەکەتانە کە بانگەوازتان دەکات بۆ ڕێگای اللە لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای پەروەردگارەکەی کە بریتیە لە هەمان بەڵگەو بەرچاوڕوونی باپیرەی؛ محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، وە ناڵێم: من لە شیعەم، وە ناشڵێم: لە سوننەم نە لە هیچ مەزهەبێکیش لە مەهەزبە ئیسلامیەکان؛ بەڵکو لە موسڵمانانم، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلًا مِّمَّن دَعَا إِلَى اللَّـهِ وَعَمِلَ صَالِحًا وَقَالَ إِنَّنِي مِنَ الْمُسْلِمِينَ ﴿٣٣﴾} صدق الله العظيم [فصلت].

وە لەڕاستیدا اللە ئێوەی کردووە بە هەڵگری پەیامی ئیسلام بۆ سەرتاپای خەڵکی، جا ئەی ئەوانەی ئایینەکەتان بۆ چەندین حزب و بەشی جیاجیا بەش بەش کردووە چۆن دەتانەوێت خەڵکی بۆ لای ئیسلام ڕێنمایی بکەن؟ جا چۆن لەوانتان دەوێت موسڵمان بن و ئایینەکەتان بە ڕاستدابنێن بەوەی حەقە لەکاتێکدا دەتانبینن لەناوخۆتان دوژمنی یەکترن و شەڕ دەکەن و هەندێکتان نەفرەت لە هەندێکتان دەکەن و هەندێکیشتان هەندێک بێباوەڕ دەکەن؟ ئایا نابینن بەهۆی دەستگرتنتان بەم باس و خواسانەی جیاوازو ناکۆک بوونە تێیدا زیاتر زیانتان بە ئایین گەیاندووە لەوەی سودتان پێگەیاندبێت؟ جا سوێند بەو اللە یەی هیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت ئەگەر بێتو لەپێناو بەش بەش نەبوون و جیاواز نەبوونتان وازتان لە سوننەتە موئەککەدەکانی کتێبەکەی اللە و سوننەتی ڕاست و دروستی نێردراوەکەیشی هێنابا ئەوا اللە لێتان خۆشدەبوو و بۆ ڕێگای ڕاست هیدایەتی دەدان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِن تَجْتَنِبُوا كَبَائِرَ مَا تُنْهَوْنَ عَنْهُ نُكَفِّرْ عَنكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَنُدْخِلْكُم مُّدْخَلًا كَرِيمًا ﴿٣١﴾} صدق الله العظيم [النساء].

جا ئێوە لەسەر گوناهو تاوانە گەورەکان هاوڕان، بەڵام لەسەر لەسەر یەکێک لە گوناهە گەورەکان کۆبوونەتەوەو هەموو زانایانی موسڵمانانیش لە مەزهەب و بەشە جیاوازەکانەوە دەستیان پێوە گرتووە، ئەویش ئەوەیە قسە بەناوی اللە وە دەکەن لەکاتێکدا نازانن و هێشتا گومانیان لێی هەیە، سەرەڕای ئەوەی اللە فەتوای بۆ داون ئەمە لەم گوناهە گەورانەیە کە شەیتان فەرمانی پێدەکات، کە بریتیە لەوەی قسە بەناوی اللە وە بکەیت لەکاتێکدا نازانیت ئەمە ڕاست بێت لەلایەن پەروەردگارەکەتەوە، بە گومانێک کە هیچ سودێک بە زانینی ڕاستی ناگەیەنێت، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ كُلُوا مِمَّا فِي الْأَرْضِ حَلَالًا طَيِّبًا وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ۚ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِينٌ ﴿١٦٨﴾ إِنَّمَا يَأْمُرُكُم بِالسُّوءِ وَالْفَحْشَاءِ وَأَن تَقُولُوا عَلَى اللَّـهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿١٦٩﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

بەڵام اللە حەرامی کردووە لەسەرتان قسە بەناوی اللە وە بکەن لەکاتێکدا نایزانن و هێشنا گومانتان لێی هەیە، وە حەرامکردنی ئەمەش لە ڕیزی گوناهە گەورەکانە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّيَ الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ} تا ئەو جێگایەی فەرموویەتی: {وَأَن تَقُولُوا عَلَى اللَّـهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [الأعراف:33].

بەڵام گوێڕایەڵی شەیتانیان کردووەو لە فەرمانەکەی اللە ی ڕەحمان یاخیبوون، جگە لەوەی نازانن گوێڕایەڵی شەیتانیان کردووە، ئێستاش فەتوای ئەوەیان بۆ دەدەین چۆن گوێڕایەڵی شەیتانی نەفرەتلێکراویان کردووە، جا شەیتانی نەفرەتلێکراو وتوویەتی: [المجتهدون مُصيب ومخطئ، وأن من أصاب فله أجران ومن أخطأ فله أجر]

درۆی کرد دوژمنی اللە، وە بەهۆی بێباوەڕیەکەیەوە تا ئەو ڕۆژەی اللە لەسەر ئایینەکەیان لێپرسێنەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات نەفرەتی اللە ی لێبێت.

لەوەیە یەکێک لە گەورە زانایانی ئومەت بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "لە اللە و توڕەییەکەی خۆت بپارێزە ئەی ناصر محمد یەمانی بەڵکو تۆ درۆزنێکی خراپەکاریت و مەهدی چاوەڕوانکراو نیت؛ بەڵکو ئەمە فەرموودەیەکە لەلایەن پێغەمبەرەوە هاتووە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس کارەکەی - نەک لەلایەن شەیتانەوە، بەڵکو لەلایەن کەسانێکی متمانە پێکراوەوە هاتووە". لەپاش ئەوە مەهدی چاوەڕوانکراو وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئەی ئەوکەسەی کوفرت بە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی کتێب کردووەو دەستت بە چەند فەرموودەیەکی متمانەپێکراوەوە گرتووە، کەواتە وەڵامی بانگەوازەکەی مەهدی چاوەڕوانکراو بدەوە بۆ ناوبژیوانی لەسەر بنەمای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە تا سەیر بکەین ئایا قسەکردن لە ئاین بەشێوەی ڕێژەیی کە ئەگەری ڕاست و هەڵە هەڵبگرێت ڕەوایەو دەبێت؟ گەر وایە کەواتە لەبەرچی اللە کتێبەکەی قورئانی گەورەی بۆ دابەزاندوون مەگەر تەنها بۆ ئەوە نەبێت تا شوێنی بکەون و کوفریش بەوە بکەن کە دژو پێچەوانەیەتی، هەر لەبەرئەمەش اللە قورئانی گەورەی لە دەستکاریکردن و شێواندن بۆ پاراستوون؟ بۆ ئەوەی هیچ بەڵگەو پاساوو بەهانەیەکتان لەسەر اللە نەبێت بەوەی کتێبێکی بۆ دانەبەزاندن، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَهَـٰذَا كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ مُبَارَكٌ فَاتَّبِعُوهُ وَاتَّقُوا لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ ﴿١٥٥﴾ أَن تَقُولُوا إِنَّمَا أُنزِلَ الْكِتَابُ عَلَىٰ طَائِفَتَيْنِ مِن قَبْلِنَا وَإِن كُنَّا عَن دِرَاسَتِهِمْ لَغَافِلِينَ ﴿١٥٦﴾ أَوْ تَقُولُوا لَوْ أَنَّا أُنزِلَ عَلَيْنَا الْكِتَابُ لَكُنَّا أَهْدَىٰ مِنْهُمْ ۚ فَقَدْ جَاءَكُم بَيِّنَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ ۚ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن كَذَّبَ بِآيَاتِ اللَّـهِ وَصَدَفَ عَنْهَا ۗ سَنَجْزِي الَّذِينَ يَصْدِفُونَ عَنْ آيَاتِنَا سُوءَ الْعَذَابِ بِمَا كَانُوا يَصْدِفُونَ ﴿١٥٧﴾ هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا أَن تَأْتِيَهُمُ الْمَلَائِكَةُ أَوْ يَأْتِيَ رَبُّكَ أَوْ يَأْتِيَ بَعْضُ آيَاتِ رَبِّكَ ۗ يَوْمَ يَأْتِي بَعْضُ آيَاتِ رَبِّكَ لَا يَنفَعُ نَفْسًا إِيمَانُهَا لَمْ تَكُنْ آمَنَتْ مِن قَبْلُ أَوْ كَسَبَتْ فِي إِيمَانِهَا خَيْرًا ۗ قُلِ انتَظِرُوا إِنَّا مُنتَظِرُونَ ﴿١٥٨﴾ إِنَّ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا لَّسْتَ مِنْهُمْ فِي شَيْءٍ ۚ إِنَّمَا أَمْرُهُمْ إِلَى اللَّـهِ ثُمَّ يُنَبِّئُهُم بِمَا كَانُوا يَفْعَلُونَ ﴿١٥٩﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].

وە بۆ ئەوەی نەڵێن لە دەستکاریکردن و شێواندن نەیپاراست؛ جا بڵێن: "ئەی پەرستراوی هەموو خەڵکی جیهان لەڕاستیدا کتێبەکەی اللە دەستکاریکراو شێوێندرا"، جا بە ڕاست و هەڵەکەتان نەدەزانی و ناچاربوون بە گومانێک کە هیچ سودێک بە زانینی ڕاستی ناگەیەنێت و ئەگەری ڕاست و هەڵە هەڵدەگرێت قسە لەسەر ئاین بکەن، لەبەرئەم هۆکارە اللە کتێبەکەی لە دەستکاریکردن و شێواندن بۆ پاراستن تا هیچ بەڵگەو بەهانەیەکتان نەبێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ ﴿٩﴾} صدق الله العظيم [الحجر].

بەڵام منی مەهدی چاوەڕوانکراو بەبێ جیاوازی تەحەددای هەمووتان بە شیعەو سوننەو سەرجەم مەزهەبە ئیسلامیەکان و سەرجەم زانایانی جولەکەو نەصارا دەکەم بەوەی حوکم بۆ لای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بکەین، جا ئەگەر وەڵامی بانگەوازی حەقیان دایەوەو منیش زمانی هەموو زانایانی موسڵمانان و جولەکەو نەصارام بە مەحکەمی قورئان بێدەنگ نەکرد ئەوا لەڕاستیدا حەڵاڵ و دروستە بۆ ئێوە تا ئەو ڕۆژەی اللە لەسەر ئایینەکەیان لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات نەفرەت لە ناصر محمد یەمانی بکەن، ئایا بڕوا بەوە ناکەن ئەوەی بەیانی ڕاست و دروستی قورئان فێری مەهدی چاوەڕوانکراو دەکات اللە ی ڕەحمانە بە وەحی تێگەیشتن نەک وەسوەسەی شەیتانی نەفرەتلێکراو؟ بەڵکو مامۆستاکەی مەهدی چاوەڕوانکراو بریتیە لە اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان، جا کێ هەیە لە اللە ی مامۆستای بەندەکەی زاناتر بێت؟ پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی! جا ئەگەر وەڵامی بانگەوازی حوکم کردنتان بۆ لای قورئانی گەورە دایەوە چۆن دەتوانن ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی ببەزێنن؟ دوورەو زۆر دوورە..

وە ئەی زانایانی موسڵمانان و جولەکەو نەصارا وەڵامی بانگەوازکاری حوکم کردن بۆ لای کتێبەکەی اللە بدەنەوە تا سەرجەم پایەکانی ئاینەکەتان بە وردی بە تایبەت لە کتێبەکەی اللە بۆ باس بکەین، جا ئەی زانایانی ئوممەت و شوێنکەوتووانیان سوێند بەو اللە یەی هیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت ئەگەر بێتو بە وردی هەموو پایەکانی ئیسلامتان بە تایبەت لە قورئانی گەورەوە بۆ باس بکەم و پاشانیش شوێنی حەقی لای پەروەردگارەکەتان نەکەون ئەوا دواتر اللە لەگەڵ تاوانکاران لەناوتان دەبات، جا چارەسەر چیە لەگەڵ ئێوە؟ وە بەڵگەو پاساوتان چیە لە وەڵام نەدانەوەی بانگەوازەکەی ناصر محمد یەمانی بۆ لای کتێبەکەی اللە؟ ئەی قەوم! پێمان بڵێن بەڵگەو پاساوو و بەهانەکەتان چیە؟ لەبەرچی بانگەوازەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بۆ لای حوکم کردن بە کتێبەکەی اللە دەربارەی ئەوەی تێیدا جیاوازو ناکۆکن سەرسامتان ناکات؟ وە ئەی قەوم منی مەهدی چاوەڕوانکراو گەمژە یاخود شێت نیم تا بە تەحەدداکردنی ئێوە خۆم بخەمە دۆخێکی سەخت و شەرمەزارکەرەوەو دواتریش حوکم و دادوەری لەنێوانتان نەکەم، دوورەو زۆر دوورە.. پاشانیش دوورەو زۆر دوورە.. بەڵکو پێتان دەڵێم ئەگەر دەربارەی ئەوەی جیاوازو ناکۆکن لەسەری نەمتوانی بە حوکمی حەق و ڕاست و دروست و بە تایبەت لە کتێبەکەی اللە وە زمانەکانتان بێدەنگ بکەم ئەوا مەهدی چاوەڕوانکراو نیم، وە بڕیارم لەسەر خۆم داوە ئەوکاتە تا ئەو ڕۆژەی اللە لەسەر ئایینەکەیان لێپرسێنەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەلایەن ئێوەوە نەفرەتم لێبکرێت ئەگەر بێتو بە حەق لە ئاستی ئەو تەحەددایە نەبم، جا لەبەرچی وەڵامی بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبەکەی اللە نادەنەوەو بڵێن ئەی ناصر محمد یەمانی دواتر سەیر دەکەین ئایا ڕاستت کردووە یان لە درۆزنانیت؟ جا دەڵێن: {وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّـهِ حُكْمًا لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ} صدق الله العظيم [المائدة:50].

وە ئەی زانایانی موسڵمانان و جولەکەو نەصارا، ناصر محمد یەمانی بۆ لای خۆی بانگەوازتان ناکات تا بەم شێوەیە دەربارەی ئەوەی لەسەری جیاوازو ناکۆکن حوکم لەنێوانتان بکات، نەخێرو پاشانیش نەخێر؛ پاک و بێگەردی بۆ ئەو پەروەردگارەم کە هیچ شەریک و هاوەڵێکی لە حوکم و دادوەریدا نیە! بەڵکو بەتەنها بۆ لای اللە ی تاک و تەنهای بێ شەریک و هاوەڵ بانگەوازتان دەکەم تا ئەو لەنێوانتان حوکم و دادوەری بکات، بەڵکو بەندەکەی ئیمام مەهدی تەنها بەوە ڕاسپێردراوە حوکمەکەی اللە تان لە مەحکەمی ئەو کتێبە بۆ دەربهێنێت کە بە وردی بۆتانی دابەزاندووە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَفَغَيْرَ اللَّهِ أَبْتَغِي حَكَمًا وَهُوَ الَّذِي أَنزَلَ إِلَيْكُمُ الْكِتَابَ مُفَصَّلًا ۚ وَالَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَعْلَمُونَ أَنَّهُ مُنَزَّلٌ مِّن رَّبِّكَ بِالْحَقِّ ۖ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْمُمْتَرِينَ ‎﴿١١٤﴾‏} صدق الله العظيم [الأنعام].

وە ئەی ئومەتی ئیسلام، ئەی حاجیانی ماڵی حەرامکراوی اللە، سوێند بەو اللە یەی هیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت، وە جگە لە ئەو هیچ کەسێک نیە بەندایەتی بۆ بکرێت، لەڕاستیدا هەسارەی سزا وای لێهاتووە لە جاران نزیکتر بێت و لە زەویەکەتان نزیک بۆتەوە، وە هەرگیزیش لەبری اللە پاڵپشت و بەسەرخەرو پشتیوانێک بۆ خۆتان نادۆزنەوە، جا سوێند بە اللە دواتر بۆتانی دەردەخات لەکاتێکدا مەهدی چاوەڕوانکراو لەنێو ئێوەدایە، بەڵام بە میهرەبانی و بەزەییەکەی خۆی من و خۆشەویستانی لە بەشەکانی زەوی لە ناوچەو هۆرە جیاجیاکان کە هیچ شتێک کۆمان ناکاتەوە جگە لە خۆشەویستیەکەی اللە نەبێت ڕزگار دەکات، وە بانگەوازیشتان دەکەم بۆ پێشبڕکێ کردن لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی، وە بەهەمان شێوە لە اللە دەخوازین هەموو موسڵمانانیش ڕزگار بکات، جا لەبەرچی بە کەسانی بەتاڵکەرەوەی ئاین سەیرمان دەکەن لەکاتێکدا بە ئایەتەکانی پەروەردگارتان لە مەحکەمی کتێبەکەی بەڵگەتان بەسەردا دەهێنینەوە؟ ئایا لە اللە ناترسن و خۆتان ناپارێزن؟! اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَلَقَدْ ضَرَبْنَا لِلنَّاسِ فِي هَـٰذَا الْقُرْآنِ مِن كُلِّ مَثَلٍ ۚ وَلَئِن جِئْتَهُم بِآيَةٍ لَّيَقُولَنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ أَنتُمْ إِلَّا مُبْطِلُونَ ﴿٥٨﴾} صدق الله العظيم [الروم].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَا أَنتَ بِهَادِي الْعُمْيِ عَن ضَلَالَتِهِمْ ۖ إِن تُسْمِعُ إِلَّا مَن يُؤْمِنُ بِآيَاتِنَا فَهُم مُّسْلِمُونَ ﴿٨١﴾} صدق الله العظيم [النمل].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {كَذَٰلِكَ يَطْبَعُ اللَّـهُ عَلَىٰ قُلُوبِ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٥٩﴾} صدق الله العظيم [الروم].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَاصْبِرْ إِنَّ وَعْدَ اللَّـهِ حَقٌّ ۖ وَلَا يَسْتَخِفَّنَّكَ الَّذِينَ لَا يُوقِنُونَ ﴿٦٠﴾} صدق الله العظيم [الروم].

لەوەیە یەکێک لە گەورە زانایانی ئاین و موسڵمانان بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "ئەوە چیتە ئەی ناصر محمد یەمانی بەو ئایەتانەی کە دەربارەی بێباوەڕان لە کتێبەی اللە قورئانی گەورە دابەزیوە کە زیکرو یادخەرەوەیە بۆ ئێمەو هەموو خەڵکی جیهان و زیکرو یادخەرەوەیە بۆ هەموو مرۆڤ و جنیش بەڵگەمان بەسەردا دەهێنیتەوە، لەکاتێکدا ئێمە موسڵمانین و باوەڕمان بە قورئان هەیە؟!". لەپاش ئەوە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: کەواتە وەڵامی بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بدەنەوە ئەگەر ڕاستدەکەن.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی؛ ناصر محمد یەمانی
______________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=4281

Admin
07-09-2024, 11:26 PM
- 2 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
24 - شەعبان - 1429 کۆچی
25 - 08 - 2008 زایینی
09:10 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=4282
____________

ئەوەی ڕقی لێتەو ناحەزتە دوابڕاوەو نەوەی پچڕاوە ..

بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، وە سوپاس و ستایش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان، دواتر..

ئەی گەلی ئەندامان من پێویستیم بەوە نیە بیانووم بۆ بهێننەوە، وە لەبەرئەوەی پرسیارەکە پەیوەستە بە کتێبەکەی اللە ئەوا پێویستە لەسەرمان بە ڕاست و دروستی وەڵامی بدەینەوە مادام ئەوەم ڕاگەیاندووە اللە بە زانستی کتێبەکەی پشتگیری کردووم، جا ئەی پرسیارکار سەیرکە اللە بە (کاف) قسە بە ئاڕاستەی کێ دەکات و مەبەستی کێیەو فەتوای ئەوەی بۆ دەدات نەیکردووە بە کەسێکی دوابڕاوی نەوە پچڕاو، وە لە بنەماڵەکەی درودو سڵاوی لێبێت هەڵگری نەوەی پێشەواکانی پێبەخشیوە، وە ئەوەی ڕقی لێتەو ناحەزتە دوابڕاوەو نەوەی پچڕاوە.

جا دەربارەی ئەم بابەتە بەم بەیانە کۆتایی پێدەهێنین تا نەچینە ناو دەمەقاڵێیەکی بێکەڵکی نەزۆکەوە لەگەڵ ئەوانەی بەبێ زانست و ڕێنمایی و کتێبێکی ڕوون دەمەقاڵێ دەکەن.
ئیمام ناصر محمد یەمانی.
_____________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=4282