المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : بەیانی ئاگادارکردنەوەیەکی گەورەو هۆشداریەک لە خراپەیەکی بەربڵاو بۆ سەرجەم بەشەر لە شارو دێهاتەکان بەڕاستی ئەوەی ئاگادارکرایەوە بەهانەی نەما جا ڕاکەن بۆ لای اللە بە تۆبەوە گەڕانەوەو پاڕانەوەی دڵسۆزانە لێی وە لەگەڵ اللە ئاشت ببنەوە بەرلەوەی درەنگ بێت ئ



Admin
11-09-2024, 06:07 PM
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
04 - ڕەبيعەل ئەوەل - 1446 کۆچی
07 - 09 - 2024 زایینی
05:36 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=459195
_________

بەیانی ئاگادارکردنەوەیەکی گەورەو هۆشداریەک لە خراپەیەکی بەربڵاو بۆ سەرجەم بەشەر لە شارو دێهاتەکان؛ بەڕاستی ئەوەی ئاگادارکرایەوە بەهانەی نەما، جا ڕاکەن بۆ لای اللە بە تۆبەوە گەڕانەوەو پاڕانەوەی دڵسۆزانە لێی، وە لەگەڵ اللە ئاشت ببنەوە بەرلەوەی درەنگ بێت ئەی گەلی مرۆڤ و جن ..


بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، وە درودو سڵاو لەسەر دواهەمین نێردراوو پێغەمبەران؛ پێغەمبەری نەخوێندەوار محمد نێردراوی اللە بە قورئانی گەورە کە پەیامێکە لەلایەن اللە وە بۆ هەموو مرۆڤێکی تێگەیشتووی خەڵکی جیهان؛ جا ئەگەر شوانێکی وشتری بەدەوی بێت یان شارستانی، خوێندەوار بێت یان نەخوێندەوار کە ناتوانێت بخوێنێتەوەو بنوسێت، جا اللە بانگەوازی هەموو خەڵکی دەکات بۆ جێبەجێکردنی ئەم ئایەتانە لەسەر ئەرزی واقع و جیهانی ڕاستەقینە تا سەیری بەیانی ڕاست و دروستی ئەم فەرموودەیەی اللە لەسەر ئەرزی واقع بکەن کە دەفەرموێت: {أَفَلَا يَنظرُونَ إِلَى ٱلْإِبِلِ كَيْفَ خُلِقَتْ ‎﴿١٧﴾‏ وَإِلَى ٱلسَّمَآءِ كَيْفَ رُفِعَتْ ‎﴿١٨﴾‏ وَإِلَى ٱلْجِبَالِ كَيْفَ نُصِبَتْ ‎﴿١٩﴾‏ وَإِلَى ٱلْأَرْضِ كَيْفَ سُطِحَتْ ‎﴿٢٠﴾‏ فَذَكِّرْ إِنَّمَآ أَنتَ مُذَكِّرٌ ‎﴿٢١﴾‏ لَّسْتَ عَلَيْهِم بِمُصَيْطِرٍ ‎﴿٢٢﴾‏ إِلَّا مَن تَوَلَّىٰ وَكَفَرَ ‎﴿٢٣﴾‏ فَيُعَذِّبُهُ ٱللَّهُ ٱلْعَذَابَ ٱلْأَكْبَرَ ‎﴿٢٤﴾‏ إِنَّ إِلَيْنَآ إِيَابَهُمْ ‎﴿٢٥﴾‏ ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا حِسَابَهُم ‎﴿٢٦﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ الغَاشِيَةِ].

بەڵام ناکۆکی و جیاوازیەکی گەورەیان هەبوو دەربارەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإِلَى ٱلْجِبَالِ كَيْفَ نُصِبَتْ ‎﴿١٩﴾‏ وَإِلَى ٱلْأَرْضِ كَيْفَ سُطِحَتْ ‎﴿٢٠﴾} صدق الله العظيم.

وە منی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بەم بەیانە تەحەدداکە لە مەبەستی بانگەوازکردنەکەی خەڵکی بۆ بیرکردنەوە لەوەی شاخەکان چۆن دانراون ڕادەگەیەنم (الی الجبال كيف نُصِبَت)، وە زەویش چۆن تەخت کراوە (وٳلی الٲرض كيف سُطِحَت)، وە بانگەوازی هەموو مرۆڤێکی تێگەیشتوو دەکەم (جا ئەگەر زانا بێت یان نەخوێندەوارێکی نەزان و بە عەقڵەکانیان بەڵگە بەسەر هەموویاندا جێبەجێ دەکەم؛ جا ئەگەر زانایەکی جیۆلۆجی ئەندازیاری بێت یان نەخوێندەوارێکی بەدەوی) و سەرجەمی خەڵکی جیهانیش لە شارو دێهاتەکان بەوەی سەیری شاخەکان بکەن چۆن دانراون بۆ دروستکردنی کەناڵەکان بە شێوەیەکی ئەندازەیی ورد، وە بۆ زەویش چۆن ڕێڕەو (ئاوەڕۆ) ی چەمەکان بە شێوەیەکی ئەندازەیی ورد تەخت کراون؛ جا سەیری ئەندازەیی دانانی شاخەکان لەلای ڕاست و چەپی چەمە لاوەکیەکانی ڕاست و چەپی زنجیرە شاخەکان بکەن؛ جا سەیر بکەن چۆن اللە ڕێڕەوی لە دۆڵە فراوان و درێژەکان بۆ چەمەکانیان داناوە، پاشان لە کەناڵە لاوەکیەکانەوە سەیری کۆبوونەوەی چەمەکان دەکەن جا چەمەکە کەفی ئاوساو لە کەناڵە گشتیە درێژەکەوە هەڵدەگرێت؛ کە هەندێکیان درێژیان هەزاران کیلۆمەترەو کەناڵی گشتی کۆبوونەوەی چەمەکانن، جا بە هەزاران کیلۆمەتر دەبڕێت بەهۆی ڕووبەری تەختی لارەوە تا دەگەنە دەرچەی کۆتایی خۆیان؛ بۆ بیابان یان دەریا، جا ئەمەیە مەبەستی بیرکردنەوەکە لە ژێرخانی (بیرکردنەوە لە شێوازی دانانی شاخەکان و تەخت کردنی ڕێڕەو (ئاوەڕۆ) ی چەمەکان بەوپەڕی وردبینی لە ئەندازیاریدا، ئەم بیرکردنەوەیەش وەکو جێبەجێکردنێکە بۆ فەرمانەکەی اللە بەوەی بیربکەنەوەو سەیری شاخەکان بکەن چۆن دانراون، وە زەویش چۆن تەخت کراوە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإِلَى ٱلْجِبَالِ كَيْفَ نُصِبَتْ ‎﴿١٩﴾‏ وَإِلَى ٱلْأَرْضِ كَيْفَ سُطِحَتْ ‎﴿٢٠﴾‏ فَذَكِّرْ إِنَّمَآ أَنتَ مُذَكِّرٌ ‎﴿٢١﴾‏ لَّسْتَ عَلَيْهِم بِمُصَيْطِرٍ ‎﴿٢٢﴾‏ إِلَّا مَن تَوَلَّىٰ وَكَفَرَ ‎﴿٢٣﴾‏ فَيُعَذِّبُهُ ٱللَّهُ ٱلْعَذَابَ ٱلْأَكْبَرَ ‎﴿٢٤﴾‏ إِنَّ إِلَيْنَآ إِيَابَهُمْ ‎﴿٢٥﴾‏ ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا حِسَابَهُم ‎﴿٢٦﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ الغَاشِيَةِ].

لەوەیە زۆرێک لە زانایانی ئاین و فیزیا لە پسپۆڕیە جۆربەجۆرە زانستیەکان و سەرجەمی خەڵکی لە نەخوێندەوارو خوێندەوار بەگشتی و هەموو خەڵکیش بەیەک زمانی یەکگرتوو بیانەوێت بڵێن: "ئەی ناصر محمد یەمانی، چۆن دەڵێیت هەموو مرۆڤێکی تێگەیشتوو بەبێ گوێدانە ئەوەی خوێندەواربێت یان نەخوێندەوار یان زانا لەم ئایەتە تێدەگات؟ جا مرۆڤی نەخوێندەوار چی لە ئەندازیاری جیۆلۆجی زەوی دەزانێت لەکاتێکدا نەخوێندەوارە؟! جا ئەی ناصر محمد یەمانی کوا بڕوانامەی ئەندازیاریە زانستیەکەی؟ جا مرۆڤی نەخوێندەوار چۆن دەتوانێت بزانێت شاخەکان چۆن دانراون (نُصِبَت الجِبال) و چۆنیش زەوی تەخت کراوە (سُطِحَت الأرض)؟! جا ئەو ئایەتەی بە مەحکەمی ڕوون و ئاشکرا ناوی دەبەیت بۆ تۆ ڕوون و ئاشکرایە کە مشتومڕی لەنێوان زانایانی ئاین و پسپۆڕاندا دروستکردووە، جا بەسەر دوو بەشدا دابەشبوون، یەکێکیان دەڵێت شێوەی ئاستی زەوی تەختە ئەم لێکدانەوەیەش هۆکاری ئاشوبی زۆرێک لە بێدینەکانە جا بە گۆیی نەبوونی زەوی ڕەچاوی دەکەن".

لەپاش ئەوە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی هەموو ئەوانەی لەگەڵ یەکتر جیاوازو ناکۆکن و هەموو پرسیارکاران دەداتەوەو دەڵێم: کێشەکە لە قورئانی گەورەدا نیە؛ بەڵکو کارەساتە گەورەکە لە دەستکاریکردن و شێواندنی وتەکەی اللە یە کە لە شوێنێکی دادەنێن جێگای مەبەستەکەی نیە لە مەحکەمی قورئانی گەورە، لەبەرئەوەی اللە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆی لەم دوو ئایەتەدا دەربارەی شێوەی گۆیی زەوی قسە ناکات هەرچەندە زەویش گۆییە، وە بەڵگەی گۆیی بوونی زەویش لە چەند ئایەتێکی ترە، بەڵام اللە لەم ئایەتانەدا بە هیچ شێوەیەک دەربارەی شێوەی گۆیی زەوی قسەی نەکردووە، وە ئای لە سەرسامی! چۆن زانایان و زمان پاراوو نوسەرو خاوەن بڕوانامە زانستیەکان و هەمووشیان مشتومڕ دەکەن و قسەیەک دەخەنە پاڵ اللە لەکاتێکدا مەبەستی لەوە نیە کە ڕێک لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز دایە: {وَإِلَى ٱلْجِبَالِ كَيْفَ نُصِبَتْ ‎﴿١٩﴾‏ وَإِلَى ٱلْأَرْضِ كَيْفَ سُطِحَتْ ‎﴿٢٠﴾} صدق الله العظيم؟

جا ئای لە سەرسامی ئەی گەلی عەجەم و عەرەب، وە بە تایبەتی ئەوانەی خاوەن زمانی عەرەبی ئاشکران! جا ئایا تەنانەت بۆ ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی قورئانی گەورەش هەزاران تەفسیر دادەنێن هەرچەندە ئایەتەکەش مەحکەم بێت و هەموو مرۆڤێکی تێگەیشتوو تێیبگات جا ئەگەر نەخوێندەواربێت یان بەدەوی یان خوێندەوارێکی شارستانی؟! جا ئەگەر کەسەکە عەرەب بێت یان عەجەم ئەوا لەم دوو ئایەتە تێدەگات ئەگەر لە ڕێگەی مانای زمانەوانییەوە بزانێت اللە مەبەستی چیە بە بانگهێشتکردنی هەموو مرۆڤێکی تێگەیشتوو بۆ ئەوەی سەیری شاخەکان بکات - و بیربکاتەوە - لە شاخەکان چۆن دانراون و بەرزکراونەتەوە، وە زەویش چۆن تەخت کراوە، هەرچەندە ئەم دوو ئایەتە کە زانایانی ئاینی و فەلەکناسی مشتومڕیان لەسەر کردووەو جیاوازی و ناکۆکیەکی گەورەو زۆریان لەسەر بووە - دوو ئایەتی مەحکەمن بۆ زاناو خوێندەوارو نەخوێندەوار؛ بەڵکو اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان ئەم دوو ئایەتەی نەکردووە بە بەڵگەیەکی گەورە بەسەر سەرجەمی خەڵکەوە - ئەگەر دڵنیا نەبن لە هەبوونی پەروەردگارەکەیان - بەڵام اللە دەزانێت هەر مرۆڤێکی تێگەیشتوو بیەوێت گەورەیی اللە - پاک و بێگەردی بۆی - بناسێت دێت لە باسەکەی لای اللە ورد دەبێتەوە بۆ سەیرکردن و بیرکردنەوە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإِلَى ٱلْجِبَالِ كَيْفَ نُصِبَتْ ‎﴿١٩﴾‏ وَإِلَى ٱلْأَرْضِ كَيْفَ سُطِحَتْ ‎﴿٢٠﴾‏ فَذَكِّرْ إِنَّمَآ أَنتَ مُذَكِّرٌ ‎﴿٢١﴾‏ لَّسْتَ عَلَيْهِم بِمُصَيْطِرٍ ‎﴿٢٢﴾‏ إِلَّا مَن تَوَلَّىٰ وَكَفَرَ ‎﴿٢٣﴾‏ فَيُعَذِّبُهُ ٱللَّهُ ٱلْعَذَابَ ٱلْأَكْبَرَ ‎﴿٢٤﴾‏ إِنَّ إِلَيْنَآ إِيَابَهُمْ ‎﴿٢٥﴾‏ ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا حِسَابَهُم ‎﴿٢٦﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ الغَاشِيَةِ].

جا ئەم دوو ئایەتە پێویستی بە کەسێکی خاوەن زانستی بڕوانامەی جیۆلۆجی نیە؛ بەڵکو تەنها پێویستی بە بەکارهێنانی عەقڵە بە تێڕامان و بیرکردنەوە.

جا بەم شێوەیە دەست دەکەین بە تەحەددا حەقەکە بۆ سەرجەم گەلانی سەر هەسارەی زەوی جا (خوێندەوار بێت یان نەخوێندەوار، بەدەوی بێت یان شارستانی) و بە هەموویان دەڵێم: با هەریەکێکتان لەناوچەکەی خۆی سەیری ئەوە بکات چۆن شاخەکان (لە تەنیشت ڕێڕەوی چەم و ڕووبارەکان، نەک بە شێوەیەکی هەڕەمەکی) دانراون، وە سەیری زەوی بکەن چۆن بە ئەندازەیەکی ورد تەخت کراوە تا ئاوەکە لە ڕێڕەوی چەمە تەختەکەدا بجوڵێت؛ جا سەیری تەختی ڕێڕەوی ئاوی چەمەکان و دانانی شاخەکان بکەن چۆن دانراون، جا هەرگیز ئەوە نابینن شاخەکان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی دانرابن؛ بەڵکو بە ئەندازەیەکی ورد دانراون نەک بە هەڕەمەکی بڵاوببنەوە! جا زنجیرە شاخەکان چەندە زۆرن لە هەسارەی زەوی، وە تەحەددای هەموو خەڵکی جیهان و هەموو دایک و باوک و منداڵێک کە لێیان لە دایک دەبێت دەکەم بە تەنها یەک شاخیش بدۆزنەوە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی دانرابێت جا ڕێڕەوی چەمەکەی لە زنجیرە چیاکان بۆ زنجیرە چیای بەرامبەری بڕیبێت، لەبەرئەوەی ئەوکاتە بێگومان ڕێڕەوی چەمەکە دەبڕێت و دایدەخات، بەمەش هەموو ناوچەکە ژێر ئاو دەکەوێت؛ تەنانەت ئەگەر لق و ڕێڕەوی ئاوەکان هەزاران کیلۆمەتریش درێژ بن ئەوا هەرگیزاو هەرگیز یەک شاخیش نابینن بە شێوەیەکی هەڕەمەکی دانرابێت، جا چەمی دۆڵەکەی لە لایەکی زنجیرە چیاکە بۆ زنجیرە چیای بەرامبەر لە هەمان دۆڵدا بڕیبێت؛ چونکە لەم حاڵەتەدا ڕێڕەوی چەمەکە دەپچڕێت و هەموو ناوچەکە سەرەڕای هەبوونی چیای سەخت و بەرزو پتەویش بەتەواوی ژێرئاو دەکەوێت! خۆ ئەگەر تەنها یەک شاخیش بە شێوەیەکی هەڕەمەکی دابنرایە ئەوا هەموو ئاوەدانیەکانی خەڵکی جیهان بە گوندو شارەکانی ناوچەکە ژێر ئاو دەکەوتن، ئایا تێناگەن؟! جا ئەگەر درێژی لق و ڕێڕەوی ئاوو دۆڵەکان هەزار کیلۆمەتر یان زیاتریش بێت ئەوا یەک شاخیش نادۆزنەوە اللە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی لەسەر ڕووی زەوی داینابێت، جا ڕێڕەوی چەمەکەی لە ڕێڕەوی ئاوی نێوان زنجیرە شاخەکان بڕیبێت و دایخستبێت؛ ئەگەر وابووایە کەموکوڕیەک لە ژێرخانی ڕێڕەوی ئاوی چەمەکان بۆ هەموو ئەو ناوچەیە ڕووی دەدا، جا پاک و بێگەردی بۆ ئەو اللە دروستکارەی به‌وپه‌ری وردی و ڕێک و پێکی دروستکراوەکانی دروستکردووه‌، پاک و بێگەردی بۆ ئەو زاتەی لە زەویدا چیاو کەژو کێوی سەخت و پتەوی داناوەو لەلاپاڵیان بۆشایی و ڕێڕەوی ئاوی داناوە (سُبُلًا فِجاجًا)، مەبەستیشی لە (سُبُل): بریتیە لە ڕێڕەوی چەمەکان و تەختی ڕێڕەوی چەمەکان واتە: ڕێگای ڕێڕەو (ئاوەڕۆ) ی چەمەکان، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَجَعَلْنَا فِى ٱلْأَرْضِ رَوَٰسِىَ أَن تَمِيدَ بِهِمْ وَجَعَلْنَا فِيهَا فِجَاجًا سُبُلًا لَّعَلَّهُمْ يَهْتَدُونَ ‎﴿٣١﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ الأَنبِيَاءِ].

ئێستاش دێینە سەر بەیانی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإِلَى ٱلْأَرْضِ كَيْفَ سُطِحَتْ ‎﴿٢٠﴾} [سُورَةُ الغَاشِيَةِ].

جا (تسطيح) لە زمانی عەرەبیدا چیە؟ اللە دەفەرموێت (تسطيح) بریتیە لە تەختی ڕێڕەوی چەمەکان، جا بە شێوەیەکی ئەندازیاری لار دەبێتەوە بۆ ئەوەی چەم و ڕووبارەکان بگەنە دەروازەکانیان هەرچەندە ئاوی چەمەکەی بە هەزاران کیلۆمەتریش درێژ بێت تا ئەوکاتەی دەڕژێتە دەریا یان بیابانێکی کراوە؛ جا ئەوەیە ژێرخانی تەختی ڕێڕەوی چەم و ڕووبارەکانی هەسارەی ژیان و هەموو مرۆڤێکی تێگەیشتووش ئەوە بەدی دەکات، جا سەیری شاخەکان دەکات چۆن دانراون، وە ئەوە دەدۆزێتەوە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی دانەنراون، وە بۆ ڕێڕەوی چەم و ڕووبارەکان چۆن ڕێڕەوەکانیان تەخت کراوە تا ئاوەکە بۆ دەرچە دەریاییەکەی خۆی یان دەرچە بیایانیەکەی بجوڵێت، جا دەڵێت: "پاک و بێگەردی بۆ اللە ی گەورە! پەروەردگارمان ئەمەت بە بەتاڵ دروست نەکردووە، پاک و بێگەردی بۆ تۆ لە سزای ئاگر بمانپرێزە، جا پاک و بێگەردی بۆ ئەو زاتەی ئەم ژێرخانە ئەندازیاریە وردو ڕێک و پێکەی بۆ هەسارەی ژیان داناوە.".

جا ئەوەیە اللە مەبەستیەتی بە بیرکردنەوە لە تەخت بوونی زەوی (ئایا ئاماژە بە هەبوونی اللە ی دروستکاری داناو کاربەجێ ناکات؟ یان پێتان وایە ئەوە سروشتە چیای لە تەنیشت دۆڵەکە لەلای ڕاست و چەپی چەمەکە داناوە لەکاتێکدا یەک شاخیش نادۆزنەوە ڕێڕەوی چەمەکە ببڕێت و دایبخات هەرچەندە درێژیەکەی هەزاران کیلۆمەتریش بێت؟!) پاک و بێگەردی بۆ اللە ی گەورەی دروستکاری دانای کاربەجێ ئەی مرۆڤی بێدین، جا بڕۆ ئەمە لە جیهانی واقعی ڕاستەقینەوە سەیر بکە، یان لە (گوگڵ ئێرس) سەیری ڕێڕەوی پێچاوپێچی چەمەکانی جیهان بکە چۆن تەخت کراون بۆ تێپەڕبوونی چەم و ڕووبارەکان، وە اللە دەرچەی بۆ داناون یان بۆ بیابان یان بۆ دەریا، جا ئەوەیە بەیانی ڕاست و دروستی بانگهێشتکردنی سەیرکردن بۆ بیرکردنەوە لە ژێرخانی زەوی بۆ ڕێڕەوی ئاوەکان و دانانی شاخەکان بەشێوەیەکی ئەندازیاری نەک هەڕەمەکی؛ جا هەرگیز ئەوە نابینن اللە یەک شاخیشی بە ڕێگایەکی هەڕەمەکی لەسەر هەسارەی زەوی دانابێت و ببێتە هۆی بڕین و داخستنی ڕێڕەوی ئاوی چەمەکان، جا هەرچەند لقی هەبێت و هەرچەندیش درێژ بێت.

هەرچی شێوە گۆییەکەی هەسارەی زەویە؛ ئەوا ئەمەیان هیچ گومانێکی لە مەحکەمی قورئانی گەورە تێدا نیە، جا اللە پاک و بێگەردی بۆی دەفەرموێت شەوو ڕۆژی کردووە بە دوو نیشانە لە یەک کات و ساتدا، جا نیشانەی ڕۆژ لەلای خۆرهەڵاتەو نیشانەی شەویش لەلای خۆرئاوایە، وە اللە دەفەرموێت ئەگەر بێتو سوڕانەوەی زەوی بوەستێت ئەوا ڕۆژ لە دیوێکی خەڵکی جیهان دەبێت و شەویش لە دیوەکەی تر کە بەهۆی شێوە گۆییەکەی زەویەوە خۆر بەسەر ئەم بەشەی زەویدا نادرەوشێتەوە، جا بەهۆی شێوە گۆییەکەیەوە هەندێکی هەندێک لە خۆر دادەپۆشێت؛ جا ڕۆژ بە شێوەی گۆیی لە دیوەکەی لای خۆر دەبێت و شەویش بەشێوەی گۆیی لە دیوەکەی ترو خۆریش لەسەری نادرەوشێتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی نیوە ڕووناکەکەی نیوەکەی تری لەبەرامبەر بینینی خۆر دادەپۆشێت، وە بێگومان شەو بە شێوەی گۆیی دەبێت بەهۆی ئەوەی بازنەی ڕۆژ خۆر لە نیوەگۆی خۆرئاوا دادەپۆشێت، بۆیەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بِٱلْحَقِّ ۖ يُكَوِّرُ ٱلَّيْلَ عَلَى ٱلنَّهَارِ وَيُكَوِّرُ ٱلنَّهَارَ عَلَى ٱلَّيْلِ ۖ وَسَخَّرَ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ ۖ كُلٌّ يَجْرِى لِأَجَلٍ مُّسَمًّى ۗ أَلَا هُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْغَفَّٰرُ ‎﴿٥﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ الزُّمَرِ].

وە اللە دەفەرموێت ئەگەر بێتو سوڕانەوەی زەوی بوەستێنێت؛ ئەوا چی ڕوودەدات؟جا هەرگیز زەوی ناتەقێتەوە یان خەڵکی لەسەر ڕووەکەی ناکەونە خوارەوە - هەروەک وایدادەنێن - یان هێزی کێش کردنەکەی لەدەست نادات؛ بەڵکو دواتر تەنها یەک کێشە ڕوودەدات ئەویش بریتیە لەوەی ئەو دیوەی ڕووی لە خۆرە بە هەمیشەیی ڕۆژ دەبێت و دیوەکەی تریش لە شەوێکی هەمیشەیی دەمێنێتەوە تا ڕۆژی قیامەت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلْ أَرَءَيْتُمْ إِن جَعَلَ ٱللَّهُ عَلَيْكُمُ ٱلَّيْلَ سَرْمَدًا إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ مَنْ إِلَٰهٌ غَيْرُ ٱللَّهِ يَأْتِيكُم بِضِيَآءٍ ۖ أَفَلَا تَسْمَعُونَ ‎﴿٧١﴾‏ قُلْ أَرَءَيْتُمْ إِن جَعَلَ ٱللَّهُ عَلَيْكُمُ ٱلنَّهَارَ سَرْمَدًا إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ مَنْ إِلَٰهٌ غَيْرُ ٱللَّهِ يَأْتِيكُم بِلَيْلٍ تَسْكُنُونَ فِيهِ ۖ أَفَلَا تُبْصِرُونَ ‎﴿٧٢﴾‏ وَمِن رَّحْمَتِهِۦ جَعَلَ لَكُمُ ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ لِتَسْكُنُوا۟ فِيهِ وَلِتَبْتَغُوا۟ مِن فَضْلِهِۦ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ‎﴿٧٣﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ القَصَصِ].

وە بێگومان شەوو ڕۆژ گۆیین بەهۆی شێوە گۆییەکەی زەویەوە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بِٱلْحَقِّ ۖ يُكَوِّرُ ٱلَّيْلَ عَلَى ٱلنَّهَارِ وَيُكَوِّرُ ٱلنَّهَارَ عَلَى ٱلَّيْلِ ۖ وَسَخَّرَ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ ۖ كُلٌّ يَجْرِى لِأَجَلٍ مُّسَمًّى ۗ أَلَا هُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْغَفَّٰرُ ‎﴿٥﴾‏} [سُورَةُ الزُّمَرِ].

بەو مانایەی شەوو ڕۆژ دوو نیشانەی بینراون لە بۆشایی دووری ئاسمان کاتێک تەماشاکار لە بۆشایی ئاسمانەوە سەیری هەسارەی زەوی دەکات، بۆیەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَجَعَلْنَا ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ ءَايَتَيْنِ ۖ فَمَحَوْنَآ ءَايَةَ ٱلَّيْلِ وَجَعَلْنَآ ءَايَةَ ٱلنَّهَارِ مُبْصِرَةً لِّتَبْتَغُوا۟ فَضْلًا مِّن رَّبِّكُمْ وَلِتَعْلَمُوا۟ عَدَدَ ٱلسِّنِينَ وَٱلْحِسَابَ ۚ وَكُلَّ شَىْءٍ فَصَّلْنَٰهُ تَفْصِيلًا ‎﴿١٢﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ الإِسۡرَاءِ].

وە ئەم دووانە وەک ئەوەن کاتێک لە شەوی چارەگی یەکەمدا مانگ دەبینین دوو نیشانەن لەبەردەم چاومان؛ کە لەیەک کاتدا شەوو ڕۆژی مانگ لە پێش چاوەکانتان دەبینن، جا بەهەمان شێوە هەمان شت بۆ هەسارەی زەویەکەتان ڕاستەو شەوو ڕۆژەکەی لە یەک کات لەبەرچاوتان دەبینن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَجَعَلْنَا ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ ءَايَتَيْنِ ۖ فَمَحَوْنَآ ءَايَةَ ٱلَّيْلِ وَجَعَلْنَآ ءَايَةَ ٱلنَّهَارِ مُبْصِرَةً لِّتَبْتَغُوا۟ فَضْلًا مِّن رَّبِّكُمْ وَلِتَعْلَمُوا۟ عَدَدَ ٱلسِّنِينَ وَٱلْحِسَابَ ۚ وَكُلَّ شَىْءٍ فَصَّلْنَٰهُ تَفْصِيلًا ‎﴿١٢﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ الإِسۡرَاءِ].

هەروەک چۆن مانگ لە تەمەنی چارەگیدا دەبینن، جا هەردوو نیشانەی شەوو ڕۆژی مانگ لە یەک کات و سات لەبەردەم چاوی ئەو کەسانەدایە کە سەیری مانگ دەکەن؛ (دەبینن نیوەی هەسارەی مانگ تاریکەو نیوەکەی تری ڕووناک لە یەک کات و ساتی چارەگی یەکەمی)، بەهەمان شێوە هەسارەی زەویش بەهۆی شێوە گۆییەکەی زەویەوە شەوو ڕۆژەکەی دوو نیشانەن لەیەک کاتدا لەسەر هەسارەی زەوی؛ جا لە خۆرهەڵاتەوە شەو بۆ ڕۆژ دەگۆڕێت و لە خۆرئاواشەوە ڕۆژ بۆ شەو دەگۆڕێت، ئەمەش بەهۆی سوڕانەوەی زەوی بە دەوری خۆی بەرەو خۆرهەڵات ڕوودەدات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَجَعَلْنَا ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ ءَايَتَيْنِ ۖ فَمَحَوْنَآ ءَايَةَ ٱلَّيْلِ وَجَعَلْنَآ ءَايَةَ ٱلنَّهَارِ مُبْصِرَةً لِّتَبْتَغُوا۟ فَضْلًا مِّن رَّبِّكُمْ وَلِتَعْلَمُوا۟ عَدَدَ ٱلسِّنِينَ وَٱلْحِسَابَ ۚ وَكُلَّ شَىْءٍ فَصَّلْنَٰهُ تَفْصِيلًا ‎﴿١٢﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ الإِسۡرَاءِ].

ئەمەش تایبەتە بە بەرواری خۆر (360 ڕۆژ) لە خۆرهەڵهاتنەوە تا خۆرهەڵهاتن، هەرچی بەرواری مانگیە لە خۆرئاوابوونە تا خۆرئاوابوون، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَءَايَةٌ لَّهُمُ ٱلَّيْلُ نَسْلَخُ مِنْهُ ٱلنَّهَارَ فَإِذَا هُم مُّظْلِمُونَ ‎﴿٣٧﴾‏ وَٱلشَّمْسُ تَجْرِى لِمُسْتَقَرٍّ لَّهَا ۚ ذَٰلِكَ تَقْدِيرُ ٱلْعَزِيزِ ٱلْعَلِيمِ ‎﴿٣٨﴾‏ وَٱلْقَمَرَ قَدَّرْنَٰهُ مَنَازِلَ حَتَّىٰ عَادَ كَٱلْعُرْجُونِ ٱلْقَدِيمِ ‎﴿٣٩﴾‏ لَا ٱلشَّمْسُ يَنۢبَغِى لَهَآ أَن تُدْرِكَ ٱلْقَمَرَ وَلَا ٱلَّيْلُ سَابِقُ ٱلنَّهَارِ ۚ وَكُلٌّ فِى فَلَكٍ يَسْبَحُونَ ‎﴿٤٠﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ يسٓ].

بەڵام ئەم سیستەمە بۆ هەمیشە نامێنێتەوە، بەڵکو لە کاتی ڕوودانی مەرج و نیشانە گەورەکانی قیامەت دەگۆڕێت پاک و بێگەردی بۆ اللە ی گەورە.

وە ئەی گەلی هەموو نەخوێندەوارو زاناو فێربووەکان، ئەگەر لەو کەسانە بیت بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن ئەوا هیچت لێ داوانەکراوە جگە لەوەی مرۆڤێکی تێگەیشتوو بیت بەرلەوەی شەو پێش ڕۆژ بکەوێت جا خۆر لە ئاسۆی خۆرئاواوە هەڵبێت و لە ئاسۆی خۆرهەڵاتەوە ئاوابێت، جا لە اللە بترسن بەر لە ڕووداوی پێچەوانە بوونەوەی سوڕانەوەی زەوی بەهۆی تێپەڕبوونی هەسارەی سەقەر لەلای باشوری هەسارەی زەویەوە، جا ها ئەوە (هەسارەی سەقەر) هەر چوار وەرزەکەی لە ناوبردو لەسێدارەیدان، باسەکەش تەنها کرا بە باسی هەورەکان! جا لە اللە بترسن ئەی خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان، وە هۆکاری لە سێدارەدانی چوار وەرزەکەو گۆڕینەوەی بە هاوینی سەقەر بەهۆی نزیکبوونەوەی هەسارەی سەقەرە لەلای جەمسەری باشوری هەسارەی زەوی، جا لە ئەنجامدا ئەمە بووە هۆی لەناوچوونی زستانی جەمسەری باشورو توانەوەی بەستەڵەکی جەمسەرەکان لە مانگی زستانەکەی (تەمموزی ساڵی 2023 ی زایینی)، جا لەلای دانیشتوانی نیوەگۆی باشور زستانێکی گەرم بوو، بەڵام ئەی ئەوانەی بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن لە خەڵکی جیهان ئێستا چەند پرسیارێک ئاڕاستەی عەقڵ و مەنتق دەکەین: جا بەو پێیەی زستانی جەمسەری باشور سیانزە مانگ لەمەوبەر لە سێدارەدراوەو لەناوچووە واتە: (لە ساڵی 2023 زایینیەوە) ئەوا بێگومان ئێستا زستانی جەمسەری باشور لە ساڵی (2024 ی زایینی) دەگەڕێتەوە، وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستەی عەقڵ و مەنتق دەکرێت ئەوەیە دەوترێت: ئەگەر هەر بەڕاستی سەرچاوەی گەرمیەکە لەو هەسارە سەقەرەوە بێت کە لە باشوری هەسارەی زەوی نزیک دەبێتەوە جا زستانی جەمسەری باشوری لە ماوەی مانگێک لە سێدارەداوەو زستانی نیوەگۆی باشوری ڕفاندووە، وە بەو پێیەی هەسارەی سەقەر بەرەو ئاڕاستەی هەسارەی زەوی لەلای باشورەوە کەوتۆتە ڕێ ئەوا بێگومان وای لێهاتووە نزیکتربێت لەو خاڵەی (مانگی تەمموز و ئاب و ئەیلولی ساڵی 2023 ی زایینی) لێی بووە، ئایا تێناگەن؟! جا ئەگەر هەر بەڕاستی هەسارەی سەقەر زیاتر لە زستانی نیوەگۆی باشور لە باشوری زەوی نزیک بوبێتەوە ئەوا بێگومان دواتر باسەکە تەنها گەرمبوونی زستان نابێت هەروەک لە (ساڵی 2023) ڕوویدا بەڵکو بێگومان لە زستانی (ساڵی 2024 ی زایینی) نیوە گۆی باشور لە زستانێکی گەرمەوە بۆ گەرمترو ئاگرو ئەو گەردەلولانەی ئاگریان تێدایە بەرزدەبێتەوە! جا لە اللە بترسن ئەی خاوەن عەقڵ و بیناییەکان، جا ها ئەوە ڕاستیەکەتان لە جەمسەری باشور بۆ ڕوون بوویەوە لەبەرئەوەی سیانزە مانگ بەسەر لە سێدارەدرانی زستانی جەمسەری باشور تێپەڕیوە، جا بەهۆی نزیکبوونەوەی گەرمای هاوینی هەسارەی سەقەر لە لای باشوری هەسارەی زەوی زستانیان نەبینیوە؛ جا جێگای باوەڕنیە هەسارەی سەقەر زیاترو زیاتر لە زەوی نزیک نەبووبێتەوە لەوکاتەی بۆ مرۆڤ هاتنەجێی هاوینی سەقەرمان لە کیشوەری جەمسەری باشور لە بەرواری (10 -07 - 2023 ی زایینی) ڕاگەیاند:
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=421962

جا ئەوەیە عەقڵ و مەنتق دەیڵێت ئەگەر تێبگەن، جا ئەمە هەزاران گەردەلولی ئاگرن کە نیوەگۆی باشوری لە وەرزی زسنان گرتۆتەوە، ئەمەش لەبەرئەوەی لە بنەڕەتدا زستانێک لە نیوەگۆی باشور بوونی نیە؛ بەڵکو هاوینی سەقەرە ئەوانیش دەزانن وەرزی ئاگرکەوتنەوەکان سەبارەت بە نیوەگۆی باشور لە وەرزی هاوینی جەمسەری باشور ڕوودەدات نەک لە وەرزی زستانی جەمسەری باشور! ئایا تێناگەن لەوەی هەر بەڕاستی هاوینی هەسارەی سەقەر بەبێ شک و گومان و دوو دڵی هاتۆتەجێ؟! وە هێشتا لە وەرزی ئەم زستانەدان بەڵام لە بنەڕەتدا اللە بە هاوینی سەقەر گۆڕیویەتیەوە، جا لە کەیەوە زستانی سەخت گەرمی دەردەکات؟! هەرچی دانیشتوانی جەمسەری باکورن لە وەرزی ئەم هاوینەدا، ئەوا دەربارەی هاوینی خۆری تێکەڵ بە گەرمای سەقەر قسە ناکەم بەڵکو ئەوەتان بەیاد دەهێنمەوە کە هەسارەی سەقەر لە نیوە گۆی باشورەوە دێت، بۆیەش وەکو ئێوە ناڵێم: "گەرمای زستانی جەمسەری باشور"! بەڵکو دەڵێم: هاوینی سەقەر لە نیوە گۆی باشور بەرەو نیوەگۆی باکور دێت تا ئەوکاتەی چینی هەسارەی سەقەر دەکەوێتە سەر ئاسمانی چینی هەسارەی زەوی، جا هەرگیز درۆی خاوەن بیردۆزی قەتیس بوونە گەرمی و هەڵیت و پەڵیتی گازە گەرمەکان سودێکتان پێناگەیەنن، جا بێدینەکان بە اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان چەندە سوکایەتیان بە عەقڵەکانتان کرد، جا لە بەرامبەر شوێنکەوتنی بانگەوازکاری اللە و خەلیفەکەی بەربەستیان بۆ دانان تا ئەوکاتەی چینی هەسارەی سەقەر دەکەوێتە سەر چینی هەسارەی زەوی (لَتَرْكَبُنَّ طَبَقًا عَن طَبَقٍ)، وە ئەو پرسیارەی بۆ هەزاران جار ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: چ هاوینێک وایکردووە زستانیان لە نیوەگۆی باشور زۆر گەرم بێت و ئەو گەردەلولانەش کە ئاگریان تێدایە هەڵبکەن؟ وەڵامە ڕاست و دروستەکە کە بەرزو بڵندو باڵادەستەو هیچ شتێک بەسەریدا بەرزو بڵندو باڵادەست نابێت ئەوەیە: ئەمە هاوینی گەرمی هەسارەی سەقەرە لەبەرئەوەی هاوینی خۆر لێرەیە لە نیوەگۆی باکور.

وە ئەو پرسیارەی بۆ ملیۆنێک جار دووبارە دەکرێتەوە ئەوەیە: چ هاوینێکە لە نیوەگۆی باشور؟ جا هەرگیز هیچ نادۆزنەوە جگە لەیەک وەڵام نەبێت سەرەڕای ویستی خۆ بەگەورەو زل زانەکان، ئەویش بریتیە لەوەی: بێگومان ئەمە سەقەرە لەبەرئەوەی هاوینی خۆر لە نیوەگۆی باکورە.

جا ئایا پێم نەوتن لەلایەن اللە وە شتگەلێک دەزانم لەکاتێکدا ئێوە نایزانن؟ وە بەوەی هاتنی هەسارەی سەقەر گومانی تێدا نیە؟ جا کوا ڕێگای دەربازبوون؟! وە ئێوە محمد نێردراوی اللە تان بەدرۆ نەزانیوە، وە خەلیفەی اللە ش ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانیتان بەدرۆ نەزانیوە؛ بەڵکو بەڵێنەکەی اللە تان لە مەحکەمی قورئانی گەورە بەدرۆزانیوە بەوەی خۆی هەسارەی سەقەر دەهێنێت، جا اللە لە شەوێکدا مەهدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی پێ بەسەر هەموو خەڵکی جیهاندا دەردەخات و خۆبەگەورەو زل زانەکانیش ڕیسواو شەرمەزار دەبن؛ لەبەرئەوەی منی خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی کردوومی بە خەلیفە بەسەر سەرتاپای خەڵکی، دواتریش سەیر دەکەین و دەبینین چارەنووسی چاک بۆ کێ دەبێت ئەی گەلی تاوانکاران لە فەڵەستین و ئەمریکاو هەموو بەش و ناوچە جیاجیاکانی هەسارەی زەوی؛ جا ئایا دواتر اللە بە خەلافەتی ئیسلامی جیهانی نورەکەی تەواو دەکات؟ یان دواتر ئەوانەی خەشم لێگیراون نورەکەی اللە دەکوژێننەوە، جا دەیکەن بە خەلافەتێکی تاغوتی شەیتانی؟! دوورەو زۆر دوورە، اللە ناهێڵێت و نورەکەی بۆ خەڵکی جیهان هەر تەواو دەکات هەرچەندە تاوانکارانیش ڕقیان لە دەرکەوتنەکەی بێت، وە دەڵێین: ئەی موسڵمانان ئەی موسڵمانان هەسارەی سزا گەیشت هەسارەی سزا گەیشت جا ڕاکەن بۆلای اللە و لەگەڵ اللە ئاشت ببنەوەو نێوانی خۆتان لەگەڵ اللە چاک بکەن، جا لەڕاستیدا بەڵێنەکەی اللە هات، جا ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بەڕاست دابنێن: {وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ ‎﴿٣٨﴾‏ لَوْ يَعْلَمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ حِينَ لَا يَكُفُّونَ عَن وُجُوهِهِمُ ٱلنَّارَ وَلَا عَن ظُهُورِهِمْ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ ‎﴿٣٩﴾‏ بَلْ تَأْتِيهِم بَغْتَةً فَتَبْهَتُهُمْ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ رَدَّهَا وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ ‎﴿٤٠﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ الأَنبِيَاءِ].

خەلیفەی اللە لەسەر هەموو خەڵکی جیهان ئیمام مەهدی؛ ناصر محمد یەمانی.
_______
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=459195