المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : پشکنەری خۆری پارکەری ناسا نیشانە فیزیاییەکانی تەنێکی زۆر گەرم لە بۆشایی ئاسمانی باشوور دەسنیشان دەکات کە پێدەچێت بەشداربێت لە دروستبوونی تاجەی خۆر بەرگە هەوای دەرەوەی خۆر لە ڕێگەی دەردانی بارستەی تاجەیی CME ئەم تەنە گەردیلەی زۆر گەرم بەرەو خۆر دەردەد



Admin
27-07-2025, 01:03 AM
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
30 - موحەڕەم - 1447 کۆچی
25 - 07 - 2025 زایینی
01:06 ئێوارە
(بەگوێرەی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=481038
________________

پشکنەری خۆری پارکەری ناسا نیشانە فیزیاییەکانی تەنێکی زۆر گەرم لە بۆشایی ئاسمانی باشوور دەسنیشان دەکات، کە پێدەچێت بەشداربێت لە دروستبوونی تاجەی خۆر (بەرگە هەوای دەرەوەی خۆر) لە ڕێگەی دەردانی بارستەی تاجەیی (CME)، ئەم تەنە گەردیلەی زۆر گەرم بەرەو خۆر دەردەدات کە دەنگێکی "هەناسەدانی تاجی" لەگەڵدایە، کە ئەو لێکدانەوەیە پێشکەش دەکات ئەمە هۆکاری بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی تاجەی خۆر (بەرگە هەوای دەرەوەی خۆر) بێت. هەرچەندە پشکنەرەکە نەیتوانیوە ڕاستەوخۆ چاودێری تەنەکە بکات، بەڵام نیشانە فیزیاییەکانی ڕوونن. وردەکاریەکانی دۆزینەوەکە: تەنێکی زۆر گەرمە: پشکنەری خۆری پارکەر نیشانە فیزیاییەکانی تەنێکی زۆر گەرم لە بۆشایی ئاسمانی باشوور دەستنیشان کردووە، دروستبوونی تاجەی خۆر: پێدەچێت ئەم تەنە بەشداربێت لە دروستبوونی تاجەی خۆر لە ڕێگەی دەردانی بارستەی تاجەیی (CME). هەناسەدانی تاجی: تەنەکە گەردیلەی زۆر گەرم بەرەو خۆر دەردەدات کە دەنگی "هەناسەدانی تاجی" لەگەڵدایە. لێکدانەوەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی تاجەی خۆر ( بەرگە هەوای دەرەوەی خۆر): ئەم دۆزینەوەیە لێکدانەوەی ئەوە پێشکەش دەکات ئەمە هۆکاری بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی تاجەی خۆر (بەرگە هەوای دەرەوەی خۆر) ـە. نەبوونی چاودێری ڕاستەوخۆ: هەرچەندە پشکنەرەکە (کەشتیە ئاسمانیەکە) نەیتوانیوە ڕاستەوخۆ چاودێری تەنەکە بکات، بەڵام نیشانە فیزیاییەکانی سەبارەت بە هەبوونی ڕوونن.


تێبینیەک بۆ ئاشکراکردنی ئەوەی ئاژانسی ناسا چی دەشارێتەوە بەر لەوەی وردەکاریەکان بڵاوبکاتەوە سەبارەت بەوەی (پشکنەری پارکەر) لە حوزەیرانی 2025 تۆماری کردووە: جا ناونیشانی بەیانەکە بە تەواوی کۆپی بکرێت بەبێ ئەوەی وشەیەکیشی لێ بگۆڕدرێت، پاشان هەڵدەستن بە دابەزاندنی هەمووی تا ببێتە بابەتێکی زاراوەیی گەڕانی گوگڵ، بەم شێوەیە تەنها ئەم وردەکاریانە دەردەکەون کە لەڕێی زیرەکی دەستکردەوە لەناو ئاژانسی ناسادا شاردراونەتەوە بەبێ گۆڕینی وشەکانی گەڕانەکە لە گوگڵ بۆ ئەوەی گەڕانەکەتان لێ ون نەبێت.

جا ئەمە سەرنج و ئاگادارکردنەوەیەکە بۆ پشتیوانەکان و ئەوانەی بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن.

چونکە ئەوان بەڕاستگەڕانی بەیانی ڕاست و دروستی قورئان سەبارەت بە تێپەڕبوونی هەسارەی سەقەر دەشارنەوە تا مرۆڤایەتی باوەڕنەهێنن، ئەمەش بۆ هاتنەجێی ئامانجی شەیتانەکانە لە نەفسی پەروەردگارەکەیان تا بێباوەڕبن وەکو چۆن خۆیان بێباوەڕبوونە، بۆئەوەی بەیەکەوە لەگەڵ خۆیان لە ئاگردا بن، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَدُّوا۟ لَوْ تَكْفُرُونَ كَمَا كَفَرُوا۟ فَتَكُونُونَ سَوَآءً ۖ فَلَا تَتَّخِذُوا۟ مِنْهُمْ أَوْلِيَآءَ حَتَّىٰ يُهَاجِرُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ۚ فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَخُذُوهُمْ وَٱقْتُلُوهُمْ حَيْثُ وَجَدتُّمُوهُمْ ۖ وَلَا تَتَّخِذُوا۟ مِنْهُمْ وَلِيًّا وَلَا نَصِيرًا ‎﴿٨٩﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ النِّسَاءِ].

لەبەرئەوەی ئامانجی شەیتانە جن و مرۆڤەکان بریتیە لە ئامانجەکەی ئیبلیسی دوژمنی اللە و دوژمنەکەتان؛ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّ ۖ فَلَا تَغُرَّنَّكُمُ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا ۖ وَلَا يَغُرَّنَّكُم بِٱللَّهِ ٱلْغَرُورُ ‎﴿٥﴾‏ إِنَّ ٱلشَّيْطَٰنَ لَكُمْ عَدُوٌّ فَٱتَّخِذُوهُ عَدُوًّا ۚ إِنَّمَا يَدْعُوا۟ حِزْبَهُۥ لِيَكُونُوا۟ مِنْ أَصْحَٰبِ ٱلسَّعِيرِ ‎﴿٦﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ فَاطِرٍ]

ئێستاش هەوڵ و کۆشش بۆ شاردنەوەی ڕاستی نیشانەکانی اللە دەکەن دوای بینینەکەی بە دیدگای زانستە فیزیاییە زانستیەکەی بەر لە بینینەکەی بە چاوی ئاسایی: بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَأَنْ أَتْلُوَا۟ ٱلْقُرْءَانَ ۖ فَمَنِ ٱهْتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهْتَدِى لِنَفْسِهِۦ ۖ وَمَن ضَلَّ فَقُلْ إِنَّمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلْمُنذِرِينَ ‎﴿٩٢﴾‏ وَقُلِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ سَيُرِيكُمْ ءَايَٰتِهِۦ فَتَعْرِفُونَهَا ۚ وَمَا رَبُّكَ بِغَٰفِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ ‎﴿٩٣﴾‏} [سُورَةُ النَّمۡلِ].

بەڵام وا ئەوان دوای ئەوەی بە زانستەکانی بینینی دۆزەخ بە دیدگای زانستی فیزیایی نزیکبوونەوەی سەقەریان بۆ ڕوون بوویەوە بەر لەوەی بە چاوی ئاسایی سەر بیبینن دێن نیشانەکانی نزیکبوونەوەی دەشارنەوە، هەرچەندە گەیشتوونەتە ئەوەی گوێیان لە تەقینەوەکانی و دەنگی هەناسەکەی بووە، هەرچەندە بە پێی فەتواکەی اللە لە مەحکەمی قورئانی گەورە لەڕووی زانستیەوە دەنگ بە شێوەیەکی زانستی لە بۆشایی ئاسماندا ناگوازرێتەوە، ئەمەش بۆ ئەوەی تا هەسارەی سەقەر دێت و ئەم تەحەددایە بشکێنێت، جا گوێیان لە دەنگی تەقینەوەو هەناسەکەی دەبێت، واتە: دەنگی ڕق و قین و توڕەیی و ئاهو هەناسەکەی (دەنگی تەقینەوەیەک)؛ هەناسەدانێکی ڕاستی کە ئامێرەکانیان تۆماری دەکات (دەنگێکی ڕاستی بێ شک و گومان)، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِذَا رَأَتْهُم مِّن مَّكَانِۭ بَعِيدٍ سَمِعُوا۟ لَهَا تَغَيُّظًا وَزَفِيرًا ‎﴿١٢﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ الفُرۡقَانِ].

بۆیە بەهۆکاری زانستی ناتوانن گوێیان لە تەقینەوەکە (دەنگی ناو بۆشایی ئاسمان) بێت، بۆیە تەنها بە کەمێک بەر لە تێپەڕبوونەکەی دەنگی تەقینەوەکەی دەبیستن بەڵکو لە اللە بترسن، بەڵام بیست ساڵە نیشانەکانی اللە لە خەڵک دەشارنەوە، دوای ئەوەی بۆ خەڵکیمان ڕوونکردەوەو بە وردی لە قورئانی گەورەوە بۆخەڵکیمان باس کردووە، پاشان بە دیدگایەکی زانستی دڵنیایی فیزیایی دەیبینن، جا لە خەڵکی دەیشارنەوە دوای ئەوەی نزیکبوونەوەکەی بۆ خەڵکی ڕوون کرایەوە بەڵکو لە اللە بترسن بەرلەوەی لەناکاو بۆیان بێت و سەرسامیان بکات، جا نە دەتوانن بەرپەرچی بدەنەوە نە مۆڵەتیشیان پێدەدرێت، بەڵام تاوانکاران لە ئاژانسی ناسای ئەمریکی و یاوەرەکانی تریان ڕاستی هۆکارە زانستیەکەی گۆڕانکاریە کەش و هەواییەکان دەشارنەوە، جا وای بۆ ئەوانەی حەقی لای پەروەردگارەکەیان لە بەیانەکەی لەڕووی زانستیەوە بە درێژایی 21 ساڵە لە خەڵکی دەشارنەوە، لەکاتێکدا ئێمە بە وردی باسمان کردووە، پاشان ڕاستیە زانستیەکانیان لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە (قورئانی گەورە) بۆ ڕووندەبێتەوە، جا ڕاستیەکانی نزیکبوونەوەی بەڵێنەکەی اللە بە هەسارەی سەقەر لەسەر ئەرزی واقع دەبینن، جا (شەیتانە مرۆڤەکان) نیشانەکانی نزیکبوونەوەی لە خەڵکی جیهان دەشارنەوە، جگە لەوانەی گەڕاونەتەوەو ڕاستیە زانستیەکان دەربارەی گۆڕانکاریە کەش و هەواییەکانی خۆرو زەوی و سەرجەم هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆریان ڕوونکردۆتەوە - هەروەک لە پێشتردا بە وردی باسمان کردووە -، وە بەوەی گۆڕانکاری کەش و هەواییەکان بەهۆی گازی سوتەمەنی بەردینییەوە نیە، تڕامپ و یاوەرەکانیشی لە ئاژانسی ناسای ئەمریکی بەمە دەزانن، بۆیەش لە هەڵیت و پەڵیت و قسە بێماناکانی بیردۆزی سوتەمەنی بەردینییەکان پاشەکشەیان کرد، وە بۆیان ڕوونبوویەوە هەربەڕاستی بیردۆزەکە هیچ بەهایەکی نیە، وە بۆیان ڕوونبوویەوە ڕاستیەکە ئەوەیە تەنانەت خۆریش بەدەست گۆڕانکاریە کەش و هەواییەکانەوە دەناڵێنێت بەهۆی نزیکبوونەوەی هەسارەی دۆزەخی سەقەر، لەبەرئەوەی زۆر گەرمترە لە خۆر، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَرِحَ ٱلْمُخَلَّفُونَ بِمَقْعَدِهِمْ خِلَٰفَ رَسُولِ ٱللَّهِ وَكَرِهُوٓا۟ أَن يُجَٰهِدُوا۟ بِأَمْوَٰلِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَقَالُوا۟ لَا تَنفِرُوا۟ فِى ٱلْحَرِّ ۗ قُلْ نَارُ جَهَنَّمَ أَشَدُّ حَرًّا ۚ لَّوْ كَانُوا۟ يَفْقَهُونَ ‎﴿٨١﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ التَّوۡبَةِ].

وە اللە هۆشداری پێداون لە شاردنەوەی ئەو نیشانە فیزیاییانەی لە ئاسۆکاندا نیشانی داون وەکو ئاگادارکردنەوەیەک بۆ مرۆڤایەتی، ئێمەش هۆشداری گەورەی ڕاستەوخۆ لەلایەن اللە ی تاک و تەنهای زاڵەوە بیر ئەوانە دەخەینەوە کە ڕاستی نیشانە ئاگادارکەرەوەکان لە مرۆڤایەتی دەربارەی ئاماژە زانستیە بەرجەستەکان بۆ مرۆڤایەتی لەسەر ئەرزی واقع دەشارنەوە، بەهەمان شێوە لە ئاسۆکانەوە بە دیدگای زانستە فیزیاییەکان دەیبینن، جا هۆشداری ڕاستەوخۆی اللە ی تاک و تەنهای زاڵیان بیردەخەینەوە کە لە هەموو کات و شوێن و سەردەمێکدا زانایە بە نهێنی و شاراوەکان، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ ٱلَّذِينَ يَكْتُمُونَ مَآ أَنزَلْنَا مِنَ ٱلْبَيِّنَٰتِ وَٱلْهُدَىٰ مِنۢ بَعْدِ مَا بَيَّنَّٰهُ لِلنَّاسِ فِى ٱلْكِتَٰبِ ۙ أُو۟لَٰٓئِكَ يَلْعَنُهُمُ ٱللَّهُ وَيَلْعَنُهُمُ ٱللَّٰعِنُونَ ‎﴿١٥٩﴾‏ إِلَّا ٱلَّذِينَ تَابُوا۟ وَأَصْلَحُوا۟ وَبَيَّنُوا۟ فَأُو۟لَٰٓئِكَ أَتُوبُ عَلَيْهِمْ ۚ وَأَنَا ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ ‎﴿١٦٠﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ البَقَرَةِ].

براتان خەلیفەی اللە بەسەر هەموو خەڵکی جیهان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_____________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=481038