الموضوع: وەڵامی ئیمام بۆ خوشکی پرسیارکار لە دە ئایەتی یەکەمی سورەتی کەھف وردبەرەوە نھێنی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم لەگەڵ ھاوەڵانی ئەشکەوتیان تێدا دەبینیت جا اللە ڕۆحەکەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی بەرزکردەوەو جەستەکەشی بە پاک ڕاگرت

1

وەڵامی ئیمام بۆ خوشکی پرسیارکار: لە دە ئایەتی یەکەمی سورەتی کەھف وردبەرەوە نھێنی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم لەگەڵ ھاوەڵانی ئەشکەوتیان تێدا دەبینیت؛ جا اللە ڕۆحەکەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی بەرزکردەوەو جەستەکەشی بە پاک ڕاگرت ..

ئیمام ناصر محمد یەمانی
28 - 02 - 1430 کۆچی
24 - 02 - 2009 زایینی
09:17 ئێواره‌
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?t=1163
ــــــــــــــــــــ


وەڵامی ئیمام بۆ خوشکی پرسیارکار:
لە دە ئایەتی یەکەمی سورەتی کەھف وردبەرەوە نھێنی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم لەگەڵ ھاوەڵانی ئەشکەوتیان تێدا دەبینیت؛ جا اللە ڕۆحەکەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی بەرزکردەوەو جەستەکەشی بە پاک ڕاگرت ..


بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان، دواتر..

خوشکی بەڕێز، اللە پاک و بێگەردی بۆی باسی بەرزکردنەوه‌و بە پاک ڕاگرتنی جەسته‌ی (مه‌سیح) ـی کردووە، جا ھەرچی بەرزکردنەوەکەیە ئەوا بریتیە لە ڕوحەکەی کوڕی مەریەم کە اللە بۆ لای خۆی بەرزی کردەوە، ھەرچی بە پاک ڕاگرتنەکەیە ئەوا فریشتەکان جەستەکەیان بە پاک ڕاگرت، وە بە فەرمانێک لەلایەن اللە وە لەگەڵ هاوەڵانی ئەشکەوت خستیانە تابوتی ئارامی (تابوتی سەکینە) وە، کە بریتیە لە ژمارە (ڕەقیمە) زیادکراوەکە بۆیان، کە دەبن بە نیشانەیەک لە نیشانە سەرسوڕھێنەرەکانی اللە، وە نەصاراکانیش وادەزانن جولەکە لە خاچیان داوە، جا ئه‌وانه نه خۆیان و نه باوک و باپیرانیان بە زانست و زانیاریەوە ئەم قسەیە ناکەن. لەپاش ئەوە اللە بۆی ڕوونکردوونەتەوە ئەو بریتیە لە ھەمان ژمارە (ڕەقیمە) زیادکراوەکەی سەر ھاوەڵانی ئەشکەوت، وە اللە لە ڕیزی دە ئایەتە یەکەمەکەی سورەتی کەھف دایناوەو ڕوونکردنەوەکەش لە ئایەتی نۆیەمدا هاتووە: {أَمْ حَسِبْتَ أَنَّ أصحاب الْكَهْفِ وَالرَّقِيمِ كَانُوا مِنْ آياتنَا عَجَبًا (9)} صدق الله العظيم [الكهف].

؛بۆ ئەو کەسەی دەیەوێت لە ئاشوبەکەی دەجال پارێزراو بێت، جا ئەوە بەڕاستدادەنێت مەسیح عیسای کوڕی مەریەم بریتیە لە ژمارە (ڕەقیمە) زیادکراوەکە بۆ سەر ھاوەڵانی ئەشکەوت، ئەمەش چونکە دواتر مەسیحی درۆزن دێت دەڵێت خۆی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمە، وە دەڵێت خۆی اللە یە، جا بۆ کوڕی مەریەم نەبووە ئەمە بڵێت؛ بەڵکو ئەوکەسە درۆزنەو ئەو مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی ڕاستە نیە کە بانگەشەی پەروەردگارێتی ناکات درودو سڵاوی لێبێت، هەر بۆیە پێی دەڵێن مەسیحی درۆزن.

جا لە ده‌ ئایەتەکەی یەکەمی سورەتی کەھف وردبەرەوە نھێنی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم لەگەڵ ھاوەڵانی ئەشکەوتیان تێدا دەبینیت، وە ئەو بریتیە لە ھەمان ئەو ژمارە (ڕەقیمەی) بۆ سەر ھاوەڵانی ئەشکەوت زیادکرا. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: بِسْمِ اللَّـهِ الرَّ‌حْمَـٰنِ الرَّ‌حِيمِ
{الْحَمْدُ لِلَّـهِ الَّذِي أَنزَلَ عَلَىٰ عَبْدِهِ الْكِتَابَ وَلَمْ يَجْعَل لَّهُ عِوَجًا ﴿١﴾ قَيِّمًا لِّيُنذِرَ‌ بَأْسًا شَدِيدًا مِّن لَّدُنْهُ وَيُبَشِّرَ‌ الْمُؤْمِنِينَ الَّذِينَ يَعْمَلُونَ الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرً‌ا حَسَنًا ﴿٢﴾ مَّاكِثِينَ فِيهِ أَبَدًا ﴿٣﴾ وَيُنذِرَ‌ الَّذِينَ قَالُوا اتَّخَذَ اللَّـهُ وَلَدًا ﴿٤﴾ مَّا لَهُم بِهِ مِنْ عِلْمٍ وَلَا لِآبَائِهِمْ كَبُرَ‌تْ كَلِمَةً تَخْرُ‌جُ مِنْ أَفْوَاهِهِمْ إِن يَقُولُونَ إِلَّا كَذِبًا ﴿٥﴾ فَلَعَلَّكَ بَاخِعٌ نَّفْسَكَ عَلَىٰ آثَارِ‌هِمْ إِن لَّمْ يُؤْمِنُوا بِهَـٰذَا الْحَدِيثِ أَسَفًا ﴿٦﴾ إِنَّا جَعَلْنَا مَا عَلَى الْأَرْ‌ضِ زِينَةً لَّهَا لِنَبْلُوَهُمْ أَيُّهُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا ﴿٧﴾ وَإِنَّا لَجَاعِلُونَ مَا عَلَيْهَا صَعِيدًا جُرُ‌زًا ﴿٨﴾ أَمْ حَسِبْتَ أَنَّ أَصْحَابَ الْكَهْفِ وَالرَّ‌قِيمِ كَانُوا مِنْ آيَاتِنَا عَجَبًا ﴿٩﴾}
صدق الله العظيم [الكهف].

وە ئەگەر بێتو لەم دە ئایەتە یەکەمەی سورەتی کەھف وردبوویتەوە ڕاستی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمیان تێدا دەبینیت درودو سڵاوی لەسەر، جا لەپاش ئەوە دەبیتە کەسێک پارێزراو دەبیت لە ئاشوبی ئەو مەسیحە درۆزنەی درۆو بوختان ھەڵدەبەستێت بەوەی خۆی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمە، وە دەڵێت خۆی اللە یە، ئەمەش بۆ ئەوەی ئەوانەی بە ناڕەوا دەڵێن اللە بریتیە لە عیسای کوڕی مەریەم بە بەڕاستی دابنێن.

جا لەپاش ئەوە حیکمەتی وردبوونەوەو لەبەرکردنی دە ئایەتە یەکەمەکەی سوڕەتی کەھفتان بۆ ڕووندەبێتەوە، کە بۆ ئەوەیە تا مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی ڕاست و دروست لەگەڵ مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی درۆزن جیابکەنەوە.

ھەرچی بەرزکردنەوەکەیەتی ئەوا اللە نەیفەرمووە جەستەکەی بەرزکردۆتەوە؛ بەڵکو فەتوای بۆ داون بەوەی بردوویەتی و ڕوحەکەی بەرز دەکاتەوە لای خۆی، ھەرچی جەستەکەیەتی ئەوا فریشتەکان بە پاکیان ڕاگرت و جولەکە بە خراپە دەستیان لێی نەدا. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {إِذْ قَالَ اللَّهُ يَاعِيسَى أنّي مُتَوَفِّيكَ وَرَافِعُكَ إِلَيَّ وَمُطَهِّرُكَ مِنْ الَّذِينَ كَفَرُوا} صدق الله العظيم [آل عمران:55].

جا‌ هه‌رچی ئه‌وه‌یه‌ کە اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت:{أنّي مُتَوَفِّيكَ وَرَافِعُكَ إِلَيَّ} ئه‌مە مەبەستی لە نەفسی کوڕی مەریەمە درودو سڵاوی لێبێت، چونکە نەفس لە کاتی خەو یان لە کاتی مردندا بەرزدەبێتەوە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {اللَّهُ يَتَوَفَّى الْأَنفُسَ حِينَ مَوْتِهَا وَالَّتِي لَمْ تَمُتْ فِي مَنَامِهَا فَيُمْسِكُ الَّتِي قَضَى عَلَيْهَا الْمَوْتَ وَيُرْسِلُ الْأُخْرَى إِلَى أجَلٍ مُسَمَّى} صدق الله العظيم [الزمر:42].

جا‌ دواتر اللە لەکاتی دیاریکراودا نەفسی کوڕی مەریەم بۆ جەستەکەی دەگەڕێنێتەوە، تا اللە زیندووی بکاتەوە، جا قسەتان لەگەڵ دەکات، ھەرچی جەستەکەیەتی ئەوا فریشتەکان بە پاکیان ڕاگرت و بۆ سەر ھاوەڵانی ئەشکەوت زیادیان کرد، کە بریتیە لەھەمان ئەو ژمارە (ڕەقیمەی) باسی کردووە، وە ھەروەک وتمان ئه‌وەی اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِنِّي مُتَوَفِّيكَ وَرَافِعُكَ إِلَيَّ}، ئەمە تایبەتە بە نەفسی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم درودو سڵاوی لێبێت.. ھەرچی ئەوەیە کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: { وَمُطَهِّرُكَ مِنْ الَّذِينَ كَفَرُوا}، بەو مانایەی جەستەکە بە پاک ڕادەگرم لە دەستی ئەوانەی بێباوەڕبوون، جا بە خراپە دەستی لێنادەن، وە فریشتەکان ھەستان بە شۆردنی و خستنە ناو تابوتی ئارامی (تابوتی سەکینەوە) و لە ئەشکەوتەکەیان دانا؛ وە لە ناو بۆشایی ئەشکەوتەکەدا نیە؛ بەڵکو لە گومەزێکی ناوەوەی ئەشکەوتەکە لە شوێنێکی پاک دایه‌، جا سەرسامی لە ڕاستیدا نیە خوشکی بەڕێزم.

وه‌ لەپاش ڕوودانی قسەکە (لەوەی پەروەردگار دەفەرموێت: اذا وقع القول)؛ اللە زیندووی دەکاتەوە، جا لە تەمەنی گەورەیی قسەتان لەگەڵ دەکات هەروەک اللە بەوە بەڵێنی پێداون، بەڵام زۆربەی خەڵکی بەوە نازانن. به‌ڵكو (دابه‌) مرۆڤێکە لە تەمەنی گەورەیی قسەیان لەگەڵ دەکات کە بریتیە لە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم درودو سڵاو لەسەر خۆی و دایکی پیرۆزی، وە لەسەر محمد و کەس و کارە چاکەکەی و شوێنکەوتووانی ڕاستی لە هەموو کات و سەردەم و شوێنێک تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
ئیمام ناصر محمد یه‌مانی.
______________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 05-11-2025 08:52 PM