الموضوع: بەیانی ئامانجی شەیتان لە نەفسی اللە ی ڕەحمان لە مەحکەمی قورئان وە بەیانی ئامانجی ئیمام مەھدی لە نەفسی اللە ی ڕەحمان بە تەواوی دوو ئامانجی دژ بەیەک و پێچەوانەن

1

بەیانی ئامانجی شەیتان لە نەفسی اللە ی ڕەحمان لە مەحکەمی قورئان، وە بەیانی ئامانجی ئیمام مەھدی لە نەفسی اللە ی ڕەحمان بە تەواوی دوو ئامانجی دژ بەیەک و پێچەوانەن ..

ئیمام ناصر محمد یەمانی
12 - ڕەبیعەل ئەووەل - 1434 کۆچی
26 - 12 - 2012 زایینی
02:13 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=79566
ـــــــــــــــــــــ


بەیانی ئامانجی شەیتان لە نەفسی اللە ی ڕەحمان لە مەحکەمی قورئان، وە بەیانی ئامانجی ئیمام مەھدی لە نەفسی اللە ی ڕەحمان بە تەواوی دوو ئامانجی دژ بەیەک و پێچەوانەن ..


بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر هەموو نێردراوو پێغەمبەران و کەس و کارە چاکەکانیان لە یەکەمیان تا دوایینیان محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆیان و شوێنکەوتووانیان، جیاوازی ناکەم لە نێوان هیچ یەکێک لە نێردراوەکانی، وە لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای اللە بانگەواز دەکەم و موسڵمانیشم بەبێ خوارو خێچی و لە هاوبەشدانەران نیم، دواتر..

لە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بۆ هەموو خەڵکی، لەڕاستیدا اللە بۆ ھاتنەدی ئامانجێک ڕەوانەی کردووم کە دژی ئامانجەکەی ئیبلیسی شەیتانی نەفرەتلێکراوە، ئەوەی کۆشش بۆ ھاتنەدی ئامانجەکەی دەکات لە نەفسی اللە. ڕەنگە ھەموو موسڵمانان بیانەوێت بڵێن: "ئەو ئامانجەکەی شەیتان چیە کە ھەوڵی بۆ دەدات تا لە نەفسی اللە ی ڕەحمان بێتەدی؟". دوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: ئەی گەلی موسڵمانان، شەیتان ئامانجێکی ھەیە ھەوڵ دەدات بە ھەموو ھۆکارو ئامرازێک لە نەفسی اللە بیهێنێتەدی، ئەویش بریتیە لە ڕازی نەبوونی اللە ی ڕەحمان لەسەر بەندەکانی، وە ئیبلیس زانیویەتی اللە بە بێباوەڕی بەندەکانی ڕازی نابێت، بەڵکو بە سوپاسگوزاریەکەیان ڕازی دەبێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِن تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنكُمْ وَلَا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِن تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُمْ} صدق الله العظيم [الزمر:7].

بۆیە شەیتان کۆشش بۆ نەھاتنەدی ڕازی بوونی اللە ی ڕەحمان دەکات لەسەر بەندەکانی، جا بەوپێیەی ئیبلیس دەزانێت اللە بەوە ڕازی دەبێت بەندەکانی ڕێبازی سوپاسگوزاری بگرنە بەر، بۆیە شەوو ڕۆژ بە ھەموو ھۆکارو ئامرازێک کۆشش بۆ ئەوە دەکات بەندەکانی اللە سوپاسگوزار نەبن، ئەمەش تا ڕازیبوونی نەفسی اللە ی ڕەحمان لەسەر بەندەکانی نەیەتەدی، چونکە اللە بەوە ڕازی دەبێت کاتێک بەندەکانی ڕێگای سوپاسگوزاری بگرنە بەر، بۆیە شەیتان وتویەتی: {لأَقْعُدَنَّ لَهُمْ صِرَاطَكَ الْمُسْتَقِيمَ (16) ثُمَّ لآتِيَنَّهُم مِّن بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَانِهِمْ وَعَن شَمَآئِلِهِمْ وَلاَ تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَاكِرِينَ (17)} صدق الله العظيم [الأعراف:17].

کەواتە ئەی گەلی موسڵمانان شەیتان بەوە وازناھێنێت اللە تەنها لەسەر خۆی ڕازی نەبێت و ئەوەشی بەس بێت، بەڵکو شەوو ڕۆژ بە ھەموو هۆکارو ئامرازێک کۆشش بۆ نەھاتنەدی ڕازیبوونەکەی اللە لەسەر بەندەکانی دەکات، جا بەوپێیەی اللە بەوە ڕازیدەبێت کاتێک بەندەکانی ڕێگای سوپاسگوزاری بگرنە بەر، بۆیە شەوو ڕۆژ کۆشش دەکات تا ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی نەیەتەدی، بۆیە اللە لە مەحکەمی قورئان دەربارەی ئەو ئامانجەی شەیتان فەتوای بۆ داون کە وتویەتی: {لأَقْعُدَنَّ لَهُمْ صِرَاطَكَ الْمُسْتَقِيمَ (16) ثُمَّ لآتِيَنَّهُم مِّن بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَانِهِمْ وَعَن شَمَآئِلِهِمْ وَلاَ تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَاكِرِينَ (17)} صدق الله العظيم [الأعراف:17].

کەواتە شەیتان تەنھا بەوە وازناھێنێت اللە لە خۆی ڕازی نەبێت؛ بەڵکو بە بەکارهێنانی ھەموو ھۆکارو ئامرازێک کۆشش بۆ نەھاتنەدی ئامانجێک لە نەفسی اللە ی ڕەحمان دەکات، کە بریتیە لە ڕازینەبوونی ئەو لەسەر بەندەکانی تا لە سوپاسگوزاران نەبن، چونکە اللە کاتێک ڕازی دەبێت بەندەکانی ڕێگای سوپاسگوزاری بگرنە بەر، بۆیە شەیتان کۆشش دەکات بۆ ئەوەی مرۆڤ و جن بکات بە یەک ئوممەت لەسەر بێباوەڕی، چونکە اللە بەوە ڕازی دەبێت کاتێک بەندەکانی ڕێگای سوپاسگوزاری بگرنە بەر، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِن تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنكُمْ وَلَا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِن تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُمْ} صدق الله العظيم [الزمر:7].

وە بۆیە شەیتانی نەفرەتلێکراو وتویەتی: {لأَقْعُدَنَّ لَهُمْ صِرَاطَكَ الْمُسْتَقِيمَ (16) ثُمَّ لآتِيَنَّهُم مِّن بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَانِهِمْ وَعَن شَمَآئِلِهِمْ وَلاَ تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَاكِرِينَ (17)} صدق الله العظيم.

جا ئەوە بریتیە لە: ئامانجی هەموو شەیتانە جن و مرۆڤەکان لە نەفسی اللە، کە بریتیە لە نەھاتنەدی ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی.

بەڵام ئامانجی ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (قومٍ يحبّهم الله ويحبّونه) بە سەرکردایەتی ئیمام مەھدی تەواو پێچەوانەی ئەوەیە، جا ئێمە ئەو گەلەین اللە خۆشیدەوێین و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (قومٍ يحبّهم الله ويحبّونه)، شەوو ڕۆژ بە ھەموو ھۆکارو ئامرازێک کۆشش بۆ ھاتنەدی ڕازی بوونی اللە لەسەر بەندەکانی دەکەین، بۆیە ئامانجەکەمان بریتیە لەوەی هەموو خەڵکی بکەین بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست بەوەی تەنها اللە بپەرستن بێ ئەوەی ھیج شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، جا شوێنکەوتنی ڕازیبوونی اللە ی ڕەحمان لەسەر بەندەکانی ئامانجەکەمان و ھەموو ئامانج و دوایین ئاواتمانە، کە سەبارەت بە ئێمە گەورەترین نیعمەتە (النّعيم الأعظم) و نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت، چونکە ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی نیعمەتێکی گەورەترە لە بەھەشتەکەی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِنْ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (72)} صدق الله العظيم [التوبة].

کەواتە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی و شوێنکەوتووەکانی وەکو ئامانج بەدوای ڕازیبوونی اللە کەوتوون نەک وەکو ھۆکارو ئامراز بۆ ھاتنەدی ئامانجی بەھەشت، چونکە ئەوکەسەی ئامانجەکەی تەنھا ئەوە بێت اللە لەسەر خۆی ڕازی بێت و ئەوەشی لا بەس بێت و کۆشش بۆ ھاتنەدی ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی نەکات، بەڵکو تەنها بەوە وازبھێنێت اللە لەسەر خۆی ڕازی بێت لەڕاستیدا وەکو هۆکارو ئامراز بۆ ھاتنەدی نیعمەتەکانی بەھەشت بەدوای ڕازیبوونی اللە کەوتووە، بەڵام ڕازی بوونی اللە نیعمەتێکی گەورەترە لە بەهەشتەکەی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِنْ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (72)} صدق الله العظيم [التوبة].

ڕەنگە یەکێک لە پشتیوانەکانی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بیەوێت بڵێت: "ئەی ئیمامەکەم چۆن بەدڵنیاییەوە بزانم من لە پشتیوانەکانی مەھدی چاوەڕوانکراوم، لەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (قوم يحبّهم الله ويحبّونه)؟". دوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: سەیری دڵی خۆت بکە، ئەگەر ئەوەت تێدا بینی ھەرگیز بە مەلەکوتی پەروەردگارەکەت ڕازی نابیت تا ئەو کاتەی ئەو لە نەفسی خۆی ڕازیدەبێت بەوەی چیتر خەفەتبار نەبێت ئەوا بە دڵنیاییەوە دەزانی تۆ لەو گەلەیت اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت، چونکە تۆ ئەوەت لە ناخی خۆتدا بەدیکردووە بەوەی ھەرگیز ڕازی نابیت تا ئەوکاتەی خۆشەویستەکەت ڕازی دەبێت بەوەی چیتر خەفەتبار نەبێت، بەڵکو ھۆکاری گەورەیی پێداگریەکەت لەسەر ھاتنەدی ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارەکەت لەبەر زۆری و گەورەیی خۆشەویستیەکەتە بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان، بۆیە ھەرگیز ڕازی نابیت تا ئەوکاتەی اللە ڕازی دەبێت، جا ھەر کەسێک ئەوەی لە دڵی خۆی بینی ئەوا سوێند بە اللە ی مەزن دەخۆم لەو گەلەیە کە اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت، ئەوانەی وەکو ئامانج بەدوای ڕازیبوونەکەی اللە کەوتوون نەک تەنھا بۆ ئەوەی پەروەردگارەکەیان لەسەریان ڕازی بێت و ئەوەشیان لا بەس بێت؛ بەڵکو وەکو ئامانج بەدوای ڕازیبوونی اللە کەوتوون، جا ھەرگیز ڕازی نابن تا ئەوکاتەی پەروەردگارە خۆشەویستەکەیان لە نەفسی خۆی ڕازی دەبێت بەوەی چیتر خەفەتبار نەبێت، ئەمەش لەبەر زۆری و گەورەیی خۆشەویستیەکەیانە بۆ پەروەردگارەکەیان، جا ئەوان ھەرگیز ڕازی نابن تا ئەوکاتەی اللە ڕازی دەبێت، ھەر بۆیە بەدوای ئەم ئامانجە کەوتوون کە بریتیە لە ئامانجێکی پێچەوانەو دژی ئامانجەکەی شەیتان و دەستەکەی لە شەیتانە جن و مرۆڤەکان، چونکە ئامانجی شەیتان و دەستەکەی لە شەیتانە جن و مرۆڤەکان لە نەفسی اللە یە، چونکە ئەوان تەنها بەوە وازناھێنن اللە لەسەر خۆیان ڕازی نەبێت و ئەوەشیان لا بەس بێت، بەڵکو وەکو ئامانج بەدوای ڕازینەبوونی اللە ی ڕەحمان لەسەر بەندەکانی کەوتوون کە بە ھەموو ھۆکارو ئامرازێک هەوڵ بۆ ھاتنەدی ئەوە دەدەن، جا بەوپێیەی اللە بەوە ڕازی نابێت بەندەکانی بێباوەڕ بن، بۆیە شەیتان و دەستەکەی بانگی بەندەکانی اللە دەکەن تا ببنە کەسانی بیباوەڕ بە پەروەردگارەکەیان، وە بۆ ئەوەی لە سوپاسگوزاران نەبن، چونکە شەیتان زانیویەتی اللە بە بێباوەڕی بەندەکانی ڕازی نابێت، بەڵکو بە سوپاسگوزاریان ڕازی دەبێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِن تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُمْ} صدق الله العظيم.

وە بۆیە شەیتان و دەستەکەی لە شەیتانە جن و مرۆڤەکان دەیانەوێت جن و مرۆڤ بکەن بە یەک ئوممەت لەسەر بێباوەڕی، بەڵام ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی و دەستەکەی کە بریتین لەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (قوم يحبّهم الله ويحبونه) شەوو ڕۆژ کۆشش دەکەین تا خەڵکی بکەین بە یەک ئوممەت لەسەر سوپاسگوزاری بۆ اللە، تا اللە ی خۆشەویسترین زاتی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر کە بە گەورەترین خۆشەویستی خۆشمان ویستووە ڕازی بێت، ئەمە اللە ی پەروەردگارە حەقەکەتانە، لەدوای حەقیش ھیچیتر نیە جگە لە گومڕایی نەبێت!

وە ئەی گەلی موسڵمانان، لە ڕاستیدا بینیتان ئامانجەکەی ئیمام ناصر محمد یەمانی و دەستەکەی کە ئەو گەلەن اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (قوم يحبّهم الله ويحبونه) ئامانجێکی دژو پێچەوانەی ئامانجی شەیتان و دەستەکەیەتی، وە ئەوەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی دەیەوێت بە هەموو زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان بڵێت ئەوەیە: ئەگەر اللە تان خۆشدەوێت شوێنم بکەون بۆ ھاتنەدی ئەوەی اللە پێی خۆشەو بۆ بەندەکانی پێی ڕازی دەبێت، جا کۆشش بکەین تا خەڵکی بکەین بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست، کە بە تەنھا اللە بپەرستن بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن.

جا کێیە ئەوکەسەی دەڵێت ئیمام ناصر محمد یەمانی لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرایە دواتر توڕەیی اللە بەدەست دەهێنێت، چۆن ئەوکەسە لەسەر گومڕاییە کە بەدوای ئامانجێک کەوتووە لەکاتێکدا دژو پێچەوانەی ئامانجەکەی شەیتان و دەستەکەیەتی! ئایا تێناگەن؟ جا ئایا ئێوە لە بەندە دڵسۆزەکانی اللە ی ڕەحمانن یان لە پاڵپشت و دڵسۆزەکانی شەیتان؟ بەڵام دەبینن ئامانجەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد بە تەواوی ئامانجێکی دژو پێچەوانەی ئامانجەکەی شەیتانی نەفرەتلێکراوە، جا ھەتا کەی پشتدەکەنە شوێنکەوتنی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی، ئەوکەسەی لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای پەروەردگارەکەم بۆ پەرستنی اللە بە تەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێكی بۆ دابنێن بانگەوازتان دەکات، وە بانگیشم نەکردوون بۆ کتێێکی تازە، بەڵکو بۆ شوێنکەوتنی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەو ئەو سوننەتە ڕاست و دروستەی پێغەمبەر کە دژو پێچەوانە نەبێت لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە، بۆیە لە اللە بترسن و پارێزکاربن و گوێڕایەڵم بن ئەوکات ھیدایەت دەدرێن.

وە اللە دەکەم بە شاھێدو بەسیشە اللە شاھێد بێت بەوەی ھەسارەی سزا لە ڕێگای ھاتنیەتی تا بەلای زەویەکەتاندا تێپەڕبێت، نەفرەتی اللە ش لەسەر درۆزنان، دواتریش لە شەوی تێپەڕبوونەکەی سوڕانەوەی زەوی پێچەوانە دەبێتەوە، جا خۆر لە خۆرئاوای ھەڵدێت، نەفرەتی اللە ش لەسەر درۆزنان، جا ئاگاداربن سوێند بە اللە ئەگەر لە ڕۆژی ھەینی بیست و یەکی مانگی دوانزەی 2012 ی زایینی ھەسارەی سزاتان بۆ ھاتبا ئەوا مرۆڤایەتی ھیچی بۆ زیاد نەدەبوو جگە لە بێباوەڕبوون نەبێت، جا ئەوکاتە لەبری اللە ی ڕەحمان ئەو ھەسارەیان دەپەرست، وە شوێن ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی نەدەکەوتن و دەیانوت: "ئەی ناصر محمد یەمانی ئێمە شوێن بیروباوەڕی سۆمەریەکان دەکەوین، ئەوانەی وادەی تێپەڕبوونی ھەسارەی اللە یان فێرکردین لە 21 ی دوانزەی 2012. وە ھا ئەوە ھەسارەی اللە تێپەڕبوو، ئەوانیش ڕاستیان کرد". لەدوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: سوپاس و ستایش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان کە وای لێکردن کوفر بە بیروباوەڕی ئەو سۆمەریانە بکەن کە لەبری اللە ھەسارەکانیان پەرستووە، بەڵام منی مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق ئیمام ناصر محمد یەمانی بە شاھێدی دڵنیاییەوە اللە دەکەم بە شاھێد ھەسارەی سزای سەقەر لەڕێگای ھاتنیەتی بۆ زەوی مرۆڤ، وە ناشڵێم دواتر خۆی بە زەویدا دەکێشێت، بەڵکو بەلایدا تێپەڕ دەبێت و بە بەردی لە ئاگر بەردبارانێکی قورس و خراپی پشتھەڵکەران دەکات، جا وای لەو ڕۆژە بۆ بەدرۆزانان، جا ئەوە ڕۆژە نەزۆکەکەیە (‌يوم عقيم).
وە ناڵێم ڕۆژی تێپەڕبوونەکەی بریتیە لە ڕۆژی قیامەت، بەڵکو تێپەڕبوونی ھەسارەی سزا نیشانەیەکە لە نیشانە گەورەکانی قیامەت، چونکە ھەسارەی سزا بریتیە لە ئاگرە گەورەکەی اللە؛ سەقەر، کە لە سەردەمێکەوە بۆ سەردەمێکی تر بۆ مرۆڤایەتی دەردەکەوێت (اللوّاحة للبشر)، وە تێپەڕبوونی ئەمجارەشی لە مێژووی گەردووندا نزیکترین تێپەڕبوونە لە زەوی، جا لەدوای تێپەڕبوونی ھەسارەی سەقەر لە شەوی ھەڵھاتنی خۆر لە خۆرئاوای ھێشتا جوڵەی ژیان بەردەوام دەبێت، بەڵکو ئەوە تەنھا ڕووداوی نیشانەیەکە لە نیشانە گەورەکانی قیامەت، وە ئەم ھەسارەیەش لە لایەکانی (باشورو باکوری زەوی) بۆ زەوی دێت، تا مرۆڤە خراپەکارەکان لە ھەموو خولێکیدا کەم بکاتەوە، جا ئەی بەندەکانی اللە با پیلانی شەیتانە مرۆڤەکان توشی ئاشوبتان نەکەن، ئەوانەی ڕۆژی تێپەڕبوونەکەیان لە بیست و یەکی دوانزەی 2012 ی زایینی دیاریکرد، وە حیکمەتە پیسەکەشیان لەوەدا بۆ ئەوەیە تا ئەگەر ئەو ڕۆژە ھات و ھەسارەی سزاش ھات لەدوای ئەوە مرۆڤایەتی بۆ ھەمیشە بەڕاستی دانەنێن، بەڵام منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی سوێند بە اللە ی مەزن دەخۆم ئەوەی ناویان لێناوە ھەسارەی دەیەمی نیبیرۆ ڕاستەقینەیە لە قورئانی گەورەدا، وە بریتیە لە ئاگری گەورەی ھەڵگیرساوی اللە و تێپەڕبوونەکەشی نیشانەیەکە لە نیشانە گەورەکانی قیامەت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {كَلاَّ وَالْقَمَرِ (32) وَاللَّيْلِ إِذْ أَدْبَرَ (33) وَالصُّبْحِ إِذَا أَسْفَرَ (34) إِنَّهَا لَإِحْدَى الْكُبَرِ (35) نَذِيرًا لِّلْبَشَرِ (36) لِمَن شَاء مِنكُمْ أَن يَتَقَدَّمَ أَوْ يَتَأَخَّرَ (37)} صدق الله العظيم [المدثر].

جا دواتر اللە بێباوەڕان بە زیکرەکەی قورئانی گەورەی پێ لەناو دەبات و دەیانبەزێنێت، وە لە لایەکانی زەویش (لای جەمسەری باشور بۆ باکور) بۆ زەوی دێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَفَلا يَرَوْنَ أَنَّا نَأْتِي الأَرْضَ نَنقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَا أَفَهُمُ الْغَالِبُونَ} صدق الله العظيم [الأنبياء:44]؟

جا ئەوە بریتیە لەو ھەسارەیەی لەلای جەمسەرەکانی باشورەوە بۆ باکور بۆ زەوی دێت، جا گوێبگرن لەوەی دەیڵێم: سوێند بە اللە ی مەزنی پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی لەنێوانیانە، بە پەروەردگاری عەرشی گەورە؛ بێ هیچ گومان و دوودڵیەک ھەسارەی سزا ڕاستیە، وە لە سەردەمی بانگەوازەکەی مەھدیەتەوە دێت، تا لە شەوێکدا اللە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی پێ بەسەر هەموو مرۆڤایەتیدا دەربخات لەکاتێکدا پشتھەڵکەران لە بانگەوازی حوکم کردن بۆلای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەو شوێنکەوتنی ملکەچ و زەلیل دەبن، جا دەست بە پەتەکەی اللە قورئانی گەورەوە بگرن و کوفر بەوە بکەن دژو پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە، جا ئەگەر ئەم دژو پێچەوانەیە لە تەورات بێت یان لە ئینجیل یان لە فەرموودەکانی سوننەتی پێغەمبەر، وە بزانن ئەوەی لە کتێبی اللە تەورات یان کتێبی اللە ئینجیل دژو پێچەوانەبێت لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە بەڕاستی درۆو ھەڵبەستراون و خراونەتە ناو کتێبی تەورات و ئینجیلەوەو اللە و نێردراوەکانی موساو عیسا نەیان وتوون، بەھەمان شێوە ئەوەی لە فەرموودەکانی سوننەتی بەیانی پێغەمبەر دژو پێچەوانەی مەحکەمی قورئانی گەورە بێت فەرموودەیەکی ھەڵبەستراوە لەلایەن شەیتانەوە لەسەر زمانی پاڵپشت و دڵسۆزەکانی، نەفرەت و توڕەیی اللە یان لەسەرو سزایەکی بەئێشیشی بۆ ئامادەکردوون.

ئەی بەندەکانی اللە، لە اللە بترسن و پارێزکار بن و گوێڕایەڵم بن بەڵکو ھیدایەت بدرێن، وا تەمەنی بانگەوازی مەھدیەت لە بەرواری 1 ی موحەڕەمی ساڵی 1426 ی کۆچی چووە ناو سەرەتای ساڵی نۆیەمەوەو ھێشتا زانایانی موسڵمانان پشتدەکەنە بانگەوازی حوکم کردن بۆلای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە، جا ئەی چی سەبارەت بە جولەکەو نەصاراکان! بۆیە ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان مەبن بە یەکەم کەس لەوانەی کوفر بە بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە دەکەن، چونکە اللە بە سزاکەی لەگەڵ بێباوەڕان بە قورئانی گەورە ڕیسواتان دەکات، جا لە اللە بترسن و پارێزکاربن و گوێڕایەڵم بن، وە بێباوەڕبوون بە فرە مەزھەبی لە ئایینەکەی اللە ڕابگەیەنن، جا لە ئایینەکەی اللە بۆ چەندین بەش و حزب و دەستەی جیاجیا دابەش مەبن و ھەر حزب و دەستەیەکیش بەو زانستەی خۆی لایەتی خۆشحاڵە، لەکاتێکدا زانستەکەیان پوچ و بەتاڵ و ھەڵبەستراوە بە ناوی اللە و نێردراوەکەی، ھەموو ئەوانەی دژو پێچەوانەی مەحکەمی قورئانی گەورەن، جا ئایینەکەتان بۆ چەندین بەش و حزب و دەستەی جیا جیا دابەش مەکەن، چونکە ئەوە دژو پێچەوانەی فەرمانەکەی اللە یە بۆ ئێوە لە مەحکەمی ڕوون و ئاشکرای کتێبەکەی، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَلَا تَكُونُوا كَاَلَّذِينَ تَفَرَّقُوا وَاخْتَلَفُوا مِنْ بَعْد مَا جَاءَهُمْ الْبَيِّنَات وَأُولَئِكَ لَهُمْ عَذَاب عَظِيم} صدق الله العظيم [آل عمران:105].

جا بەتوندی دەست بە پەتەکەی اللە قورئانی گەورەوە بگرن و جیاوازو بەش بەش مەبن، وە کوفر بەوە بکەن کە دژو پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە، جا ئەگەر لە تەورات بێت یان لە ئینجیل یان لە فەرموودەکانی بەیانی سوننەتی پێغەمبەر، وە اللە ش بەندەکەی ناصر محمدی نە بە پێغەمبەرێکی تازەو نە بە نێردراوێکی تازەوە نەناردووە، بەڵکو اللە کردوومی بە ئیمام و پێشەوا بۆ چاکەکاران، بانگەوازتان دەکەم بۆ شوێنکەوتنی ئەوەی موساو عیساو ھەموو نێردراوو پێغەمبەران ھێناویانە لە یەکەمیانەوە تا دوایینیان محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاویان لێبێت - کە یەک بانگەوازی یەکگرتوو بووە بۆ لای پەرستنی اللە بە تەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، جا بەھەمان شێوە بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی خودی بانگەوازەکەی نێرداوو پێغەمبەرانە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلك مِنْ رَسُول إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَه إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الأنبياء:25].

وە ئەی بەندەکانی اللە، اللە بە تەنھا بپەرستن بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، وە لەگەڵ بەندەکانی ھەموو گەردوون بۆ لای پەروەردگاری پەرستراو پێشبڕکێ بکەن تا دەرکەوێت کام لە ئێوە خۆشەویسترین و نزیکترین کەسە لەلای پەروەردگار، جا ئەوەیە چۆنیەتی پەرستن و بەندایەتیکردنی پێغەمبەرو نێردراوەکانی اللە بۆ ئەوکەسەی دەیەوێت بە ھیدایەت و ڕێنماییەکەی ئەوان ھیدایەت بدرێت، جا لەڕاستیدا اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە ڕێگای ھیدایەتەکەی ئەوانی لەلای پەروەردگارەکەیان بۆ ڕوونکردوونەتەوە، وەکو اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:57].

وە لەڕاستیدا اللە خاوەن پلە هەرە بڵندو بەرزەکەی بەھەشتی (الدرجة العالية الرفيعة) کە نزیکترین شوێنە لە عەرشی پەروەردگار کردووە بە بەندەیەکی نەناسراو کە ھەموو نێردراوو پێغەمبەرەکانیش پێیان نەزانیوە، بۆیە دەستنیشان نەکراوە کێیە، وە بۆیە ھەموو یەکێک لەوان ئاواتی خواستووە ئەم خۆشەویسترین و نزیکترین بەندەیەی لای اللە خۆی بێت، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:57].

جا بۆ ھەموو بەندەیەک لە بەندە چاکەکارەکانی اللە ڕەوایە ئاوات بخوازێت ئەم خۆشەویسترین و نزیکترین بەندەیەی لای پەروەردگار خۆی بێت ئەگەر ئێوە تەنھا اللە دەپەرستن، جا بەم کاروکردەوە چاکانەی دەمێننەوە (ھەموو ئەو کاروکردەوە چاکانەی تایبەت بە اللە و بە دڵسۆزی لەپێناو اللە و ڕازیبوونی ئەو دەکرێت) پێشبڕکێ بۆ لای پەروەردگارەکەتان بکەن، تا دەرکەوێت کام لە ئێوە خۆشەویسترین و نزیکترین بەندەیە لەلای اللە، ئەوکاتە سەرفرازیەکی گەورە بەدەست دەھێنن.

ڕەنگە یەکێک لە پشتیوانەکانی مەھدی چاوەڕوانکراو لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن بڵێت: "ئەی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن، ئایا بۆ ئێمەی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان ڕەوایە لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکبوونەوە لێی پێشبڕکێ لەگەڵ مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی بکەین؟". لەدوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: ئاگاداربن سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت ئەگەر بێتو ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانیتان لە اللە پێ باشتر بوو، وە اللە تان تایبەت کرد بە ئەو تا لەلای اللە بەندەیەکی خۆشەویستر بێت لە ئێوە ئەوکاتە بەدڵنیاییەوە جگە لە اللە ھیچ پاڵپشت و بەسەرخەرێک بۆخۆتان نادۆزنەوە، پاشانیش اللە سزایەکی سەختتان دەدات، جا ئەوە شەریک و ھاوبەشدانانە بۆ اللە، جا ئیمام مەھدی منداڵی اللە نیە، پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆ اللە! بەڵكو وەکو ئێوە بەندەیەکە لە بەندەکانی اللە، جا ئەوەی سەبارەت بە پەرستنی زاتی اللە بۆ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ڕەوایە بۆ ئێوەش ڕەوایە، وە ڕەوایە لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکبوونەوە لێی پێشبڕکێ لەگەڵ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بکەن، جا ببن بە کەسانی ڕەببانی و زێدەڕەوی دەربارەی ئیمام مەھدی مەکەن بەوەی پێتان وابێت ئەو بە نزیکترین پلەی خۆشەویستی و نزیکیەکەی لە اللە لە ئێوە شایانتر بێت، چونکە بەم شێوەیە شەریک و ھاوەڵ بۆ اللە دادەنێن؛ بەڵکو بۆ لای پەروەردگاری پەرستراو پێشبڕکێ لەگەڵ ھەموو بەندەکان بکەن چ لە ئاسمانەکان بن یان زەوی تا دەرکەوێت کام لە ئێوە نزیکترین و خۆشەویسترین کەسە ئەگەر تەنھا اللە دەپەرستن بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، جا زێدەڕەوی دەربارەی نێردراوو پێغەمبەران و ئیمام مەھدی مەکەن کاتێک پێشبڕکێ کردنەکە بۆ نزیکترین پلە لە خۆشەویستی اللە تایبەت بکەن بەوان بەبێ بەشداری خۆتان، ئەگەر واتان کرد جگە لە اللە ھیچ پاڵپشت و پارێزەرێک بۆ خۆتان نادۆزنەوە.
وە ئاگاداربن پێغەمبەران و ئیمام مەھدیش ھیچ نین جگە لە بەندەیەکی وەکو ئێوە، وە اللە ئەوانی نەکردووە بە منداڵی خۆی تا بەبێ ئێوە لە ئێوە شایانتر بن لەلای، پاک و بێگەردی بۆ اللە لەوەی دەیکەنە شەریک و ھاوەڵی! بەڵکو ئەو مافەی دەربارەی زاتی اللە بۆ پێغەمبەران و نێردراوەکان و ئیمام مەھدی ھەیە بۆ ئێوەش ھەیە.

ئەی اللە ئەوە من بە پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکانم ڕاگەیاند تا ئەوانیش بەیانی ڕاست و دروستی قورئانی گەورە بە مرۆڤایەتی بگەیەنن، ئەی اللە شاھێد بە، ئەی اللە شاھێد بە، ئەی اللە شاھێد بە.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
بانگەوازکاری لای اللە لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: يوم أمس 01:26 PM