الموضوع: شاهێدی بە اللە دەدەم لە ژیانی دنیاو دوایی بە شاھێدیەکی دڵنیایی ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی

1

شاهێدی بە اللە دەدەم لە ژیانی دنیاو دوایی بە شاھێدیەکی دڵنیایی ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی ..

-1-
ئیمام ناصر محمد یەمانی
20 - 10 - 1435 کۆچی
16 - 08 - 2014 زایینی
11:08 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=154995
ــــــــــــــــــ


شاهێدی بە اللە دەدەم لە ژیانی دنیاو دوایی بە شاھێدیەکی دڵنیایی ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی ..


بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر،
درودو سڵاو لەسەر هەموو نێردراوو پێغەمبەرانی و ئەوانەی بە چاکە شوێنیان کەوتوون تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئایینەکەیان، دواتر..

پەنا بە اللە لە توڕەیی اللە بە نیعمەتی ڕازیبوونەکەی لەسەر بەندەکانی، چونکە هەربەڕاستی ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی نیعمەتیکی گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی، وە ئیمام مەھدی ئەو فەتوایەی نەداوە بەوەی نیعمەتی ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی نیعمەتێکی گەورەترە لە بەھەشتەکەی؛ بەڵکو اللە خۆی فەتوای ئەوەی بۆ داون. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرمودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ ۚ وَرِضْوَانٌ مِنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:72].

بەڵام تۆو ھاوشێوەکانی تۆ کوفرتان بەم فەتوایەی اللە ی پایەبەرز لە مەحکەمی کتێبەکەی کردووە بەوەی ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی بریتی بێت لە نیعمەتێکی گەورەتر لە نیعمەتی بەھەشتەکەی، ھەرچەندە ئەم فەتوایە لە توندترین ئایەتە مەحکەم و ڕوون و ئاشکراکانی کتێبە، پاشان سەرەڕای ڕقەکەشت لەوەی لەم ئایەتەدا هاتووە دووبارەی دەکەینەوەو دەڵێین اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ ۚ وَرِضْوَانٌ مِنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:72].

وە بەو شێوەیە ھاتوویتە لامان وەک بڵێی بۆ یەکەمجارە دەمەقاڵێمان لەگەڵ دەکەی؛ بەڵکو بە ناوێکی تازەوە هاتوویت و لە ڕیزی ئەوانەیت ڕقیان لە ڕازی بوونەکەی اللە یەو بەم ھۆیەوەش کاروکردەوەکانیان بەتاڵ بۆتەوە؛ بەڵکو لەوانەیت کە اللە دەربارەیان فەرمویەتی: {فَكَيْفَ إِذَا تَوَفَّتْهُمُ الْمَلَائِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَارَهُمْ (27) ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمُ اتَّبَعُوا مَا أَسْخَطَ اللَّهَ وَكَرِهُوا رِضْوَانَهُ فَأَحْبَطَ أَعْمَالَهُمْ (28) أَمْْ حَسِبَ الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ أَن لَّن يُخْرِجَ اللَّهُ أَضْغَانَهُمْ (29)} صدق الله العظيم [محمد].

جا ھێشتا بە ھەموو ھۆکارو ئامرازێک ڕێگە لە ھاتنەدی ڕازیبوونەکەی اللە دەگرن، چونکە بە تەواوی ئامانجێکی دژو پێچەوانەی ئامانجی شەیتانە جن و مرۆڤەکانە، وە لەبەرئەوەی ئیمام مەھدی ناصر محمدو پشتیوانەکانی شەوو ڕۆژ کۆشش دەکەن تا خەڵکی بکەن بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست بۆ ھاتنەدی ڕازیبوونی نەفسی اللە لەسەر بەندەکانی، چونکە ئەوە بریتیە لە گەورەترین نیعمەت سەبارەت بە ئێمە، وە بە دڵنیاییش بەندەکانی گەورەترین نیعمەتەکە (عبيدُ النّعيم الأعظم) ئەوە دەزانن و شاھێدیشن لەسەری و ئێستاش ھەستی پێدەکەن، وە ناخی ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت پێی دڵنیابووە لەکاتێکدا ھێشتا لە ژیانی دنیادان، جا زانیویانە بە مەلەکوتی پەروەردگارەکەشیان ڕازی نابن تا ئەوکاتەی پەروەردگارەکەیان ڕازی دەبێت، چونکە سەبارەت بەوان ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارەکەیان بریتیە لە گەورەترین نیعمەت، جا لەپاش ئەوە سەیری ڕاستی فەتواکەی اللە یان کرد لە مەحکەمی کتێبەکەی: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ ۚ وَرِضْوَانٌ مِنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:72].

وە بۆیە ھەرگیز بە مەلەکوتی ئەو بەھەشتەی پانتاییەکەی ھێندەی پانتایی ئاسمانەکان و زەویە ڕازی نابن تا ئەوکاتەی پەروەردگارەکەیان خۆشەویستی دڵیان ڕازی دەبێت، ئایا اللە ئەوەی نەکردووە بە بەڵگەیەک لە ناخیاندا بەوەی ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارەکەیان لەسەر بەندەکانی بریتیە لە نیعمەتێکی گەورەتر لە نیعمەتی بەھەشتەکەی؟ ئەوانیش لەسەر ئەمە شاھێدن. وە ھەرگیزو بۆ هەمیشە ناتوانن توشی ئاشوبیان بکەن، چونکە ڕاستی ئەوە لە دڵەکانیاندا جێگیربووەو ڕەگی داکوتاوە وەکو جێگیربوونی باوەڕەکەیان بە اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان، اللە ش بەوە دڵەکانیانی جێگیر کردووە.

ھەرچی جگە لەوانەن ئەوا نایخەینە ڕیزی ئەوانەی نەتوانن توشی ئاشوبیان بکەن، وە ھەرگیز تا کاتی ھاتنەدی ئەم ئامانجە گرنگ و گەورەیە کەس لەگەڵ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی جێگیرو ڕاوەستاو نابێت تەنھا بەندەکانی گەورەترین نیعمەتەکە (عبيدُ النّعيم الأعظم)، ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت کە ھەڵبژێردراوانی ناو مرۆڤایەتی و چاکترین کەسانی ناو خەڵکین، ھەرچی جگە لەوانەن ئەگەری ئەوەیان ھەیە توشی ئاشوبیان بکەن و بەربەستیشیان سەبارەت بە ھاتنەدی ڕازیبوونی اللە بۆ دابنێن بە ھەموو ھۆکارو ئامرازێک، بەڵگەش لەسەر ئەوە ڕاکردنەکەتانە لە موباھەلەکردن، جا ئەگەر بۆ موباهەلە بانگت بکەم ئەوا وەکو ھاوڕێکەت ڕادەکەیت کە ڕەنگە ئەویش بیت، ئەگەر ئەویش نەبیت ئەوا بەدڵنیاییەوە لە دەست و پێوەندەکانی ئەویت.

بەھەرحاڵ مەترسن لە بوون بە بەراز، ڕەنگە اللە ئەمە دوابخات تا ئەو کاتەی خۆی دەیەوێت تا ئەوکەسەی بیەوێت بیکات بە بەراز کە خراپترین چارەنووسە، وە لەھەمووی گرنگتر ئەوەیە موباھەلە بکەین و لە اللە بپاڕێینەوە نەفرەتی اللە لە ستەمکاران بێت، تا ھەموو شەیتانێکی کەللەڕەقی سەرسەخت سزای سه‌رپێچی خۆی بچێژێت، بەڵام ئومێدی ئەوە لە پەروەردگارەکەم دەکەم ئەگەر موباھەلەکە ڕوویدا تەنها نەفرەت لەوکەسە بکات کە لە شەیتانە جن و مرۆڤەکانە، ئەوانەی لە ڕواڵەتەوە باوەڕدارن و لە ناخیشەوە فێڵبازن و بێباوەڕی و پیلانەکەیان دەشارنەوە بۆ ڕێگری کردن لەھاتنەدی ڕازیبوونی اللە ی ڕەحمان، چونکە ڕقیان لە ڕازیبوونی اللە دەبێتەوەو اللە ش ناهێڵێت ئەم ئاواتەیان بێتەدی و نورەکەی خۆی ته‌واو دەکات هه‌رچه‌نده ئەو تاوانکارانەش ڕقیان لێی بێت کە بەدوای ئەوە کەوتوون اللە پێی توڕە دەبێت و ڕقیان لە ڕازیبوونەکەیەتی. بەھەرحاڵ دواتر لە وەڵامدانەوەکانی ترت ڕووندەبێتەوە تۆ چەندە ڕق و کینەیەکی مەزن و گەورەت لە ئیمام مەھدی هەیە، دواتریش ھەر بە ڕق و قینەکەتەوە سەردەنێیتەوەو دەمریت، ھەرگیزیش چاکەیەک ناتگرێتەوە.

وە سەبارەت بەو سێ پرسیارەی فەتوات دەربارەی دەوێت ئەوا وەڵامەکەت دەدەمەوە بۆ ئەوەی تۆمەتبارمان نەکەیت بەوەی ئێمە لە وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانەتان ڕادەکەین کە زۆرێکی کات بەفیڕۆدانەو سەرقاڵکردنی ئیمام مەھدیە لە بانگەوازە جیھانیەکەی، بەڵام ئەو پرسیارانەت گرنگن بۆیە ئێستا بە دەسەڵاتی زانستی سەلمێندراو لە مەحکەمی قورئانی گەورە وەڵامت دەدەینەوە، جا ئێستا پارچەیەک لە بەیانەکەت وەردەگرین کە بەم شێوەیەو دەڵێیت:

برای بەڕێزم ناصر، بۆ ئەوەی بابەتەکەت زۆر بۆ درێژ نەبێتەوە، وە بۆ ئەوەی لە قسەکانمدا ئەوەی باشترینە بۆ خۆت هەڵنەبژێریت و وەڵامیان بدەیتەوەو ئەوەی دیکەش جێبهێڵیت؛ قسەکانم کورت دەکەمەوە و سێ پرسیاری کورت دەخەمەڕوو، داواتان لێدەکەم بە ئایەتی مەحکەم وەڵامیان بدەنەوەو لە بابەتەکە لا نەدەن....
1... اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يُرِيدُونَ أَنْ يَخْرُجُوا مِنَ النَّارِ وَمَا هُمْ بِخَارِجِينَ مِنْهَا وَلَهُمْ عَذَابٌ مُقِيم}
وەڵامی ئەم ئایەتە بدەرەوە بێ ئەوەی لە بابەتەکە دەربچیت....
2... اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {حَتَّى إِذَا أَدْرَكَهُ الْغَرَقُ قَالَ آمَنْتُ أَنَّهُ لا إِلَهَ إِلا الَّذِي آمَنَتْ بِهِ بَنُو إِسْرَائِيلَ وَأَنَا مِنَ الْمُسْلِمِينَ ،الآنَ وَقَدْ عَصَيْتَ قَبْلُ وَكُنْتَ مِنَ الْمُفْسِدِين وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ أَدْخِلُوا آلَ فِرْعَوْنَ أَشَدَّ الْعَذَابِ}
فیرعەون پێش مردنی گەڕایەوەو پەشیمان بوویەوە، کاتێکیش خنکا شاهێدی ئەوەیدا جگە لە اللە هیچ پەرستراوێکی تر نیە، کەواتە بۆچی اللە ڕەحمی بە فیرعەون نەکرد کاتێک گەڕایەوەو پەشیمان بوویەوە لەکاتێکدا ڕۆحی هێشتا لەم دونیایە بوو؟ جا لەگەڵ ئەوەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ أَدْخِلُوا آلَ فِرْعَوْنَ أَشَدَّ الْعَذَاب} 3..اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِنْ كَانَتْ إِلا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ،يا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِمْ مِنْ رَسُولٍ إِلا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُون}
ئەگەر وای دابنێین اللە خەفەتبارە، ئەوا لەم ئایەتەدا خەفەتباریەکە لەدوای مردنی گاڵتەپێکەرەکان و تووشبوونیان بە کارەساتی سزاکە هاتووە، نەک لەدوای ئەوەی دەچنە ناو ئاگرەوە؛
جا پەشیمان ببنەوەو پاشانیش اللە لەسەر پەشیمانیەکەیان خەفەتبار بێت، ئەمە تاکە ئایەتە لەلاتەو لێکی دەدەیەوە، جا ئایا ئەمە پێچەوانەی ئەو قسەیە نیە کە دەیڵێیت؟ دواتر پرسیارێکی تر دێتە ئاراوە؛ ئەگەر وای دابنێین اللە خەفەتبارە، کوا بەڵگە بۆ ئەوەی دواتر بێباوەڕو گاڵتە پێکەران لە ئاگر دەهێنێتە دەرەوە؟
ــــــــــــــــــــــ
وەرگیراوەکە کۆتایی ھات.

سەرەتا بە وەڵامی کۆت و بەندکەر لە مەحکەمی قورئانی گەورە بۆ پرسیارەکەی یەکەم دەست پێدەکەین کە بریتیە لەم ئایەتە: {يُرِيدُونَ أَنْ يَخْرُجُوا مِنَ النَّارِ وَمَا هُمْ بِخَارِجِينَ مِنْهَا وَلَهُمْ عَذَابٌ مُقِيم} صدق الله العظيم [المائدة:37].

دواتر دەڵێین ئەوە بریتیە لە بڕیاری اللە لەسەریان بە نەمری ھەمیشەیی لە ئاگری دۆزەخ، وە دەتوانن بە دوعاو پاڕانەوەو ملکەچ بوون بۆ لای پەروەردگارەکەیان بیگۆڕن تا ڕەحمیان پێبکات و ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکیشی بۆ دانەنێن، جا لێرەدا بەپێی ئەوەی اللە دەیەوێت بڕیارەکەی اللە دەگۆڕن، چونکە اللە توانای بەسەر ھەموو شتێکدا هەیە، وە لەبەرئەوەی بەتوانایە لەسەر ئەوەی لە ئاگر دەریان بهێنێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَوْمَ يَأْتِ لَا تَكَلَّمُ نَفْسٌ إِلَّا بِإِذْنِهِ فَمِنْهُمْ شَقِيٌّ وَسَعِيدٌ (105) فَأَمَّا الَّذِينَ شَقُوا فَفِي النَّارِ لَهُمْ فِيهَا زَفِيرٌ وَشَهِيقٌ (106) خَالِدِينَ فِيهَا مَا دَامَتِ السَّمَوَاتُ وَالْأَرْضُ إِلَّا مَا شَاءَ رَبُّكَ إِنَّ رَبَّكَ فَعَّالٌ لِمَا يُرِيدُ (107)} صدق الله العظيم [هود].

وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا يَا مَعْشَرَ الجنّ قَدِ اسْتَكْثَرْتُمْ مِنَ الْإِنْسِ ۖ وَقَالَ أَوْلِيَاؤُهُمْ مِنَ الْإِنْسِ رَبَّنَا اسْتَمْتَعَ بَعْضُنَا بِبَعْضٍ وَبَلَغْنَا أَجَلَنَا الَّذِي أَجَّلْتَ لَنَا ۚ قَالَ النَّارُ مَثْوَاكُمْ خَالِدِينَ فِيهَا إِلَّا مَا شَاءَ اللَّهُ ۗ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم [الأنعام:128].

وە ھۆکاری بەدەرکردنەکە بە گۆڕینەوەی بڕیارە نەمریەکە بریتیە لە نکۆڵی کردن لە دەستنیشانکردنی توانای اللە و بەخشندەیی و میھرەبانیەکەی و وەڵامدانەوەکەی بۆ دوعاو پاڕانەوەی بەندەکانی، وە ئەوەی لە ڕەحمەت و میهرەبانی پەروەردگارەکەی بێئومێد بێت بەڕاستی ستەمێکی گەورەی لە خۆی کردووەو دواتریش ھەر لە ئاگری دۆزەخدا دەمێنێتەوە مادام ھێشتا لە ڕەحمەت و میھرەبانی پەروەردگارەکەی بێئومێدە، ھەروەک بێ ئومێدیەکەی فیرعەون لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە و بێ ئومێدی ئەوانەی شوێنی کەوتبوون.

ئێستاش دێینە سەر وەڵامدانەوەی پرسیارەکەی دووەمت، جا پارچە وەرگیراوەکە لە بەیانەکەت وەردەگرین کە بەم شێوەیە:

2... اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {حَتَّى إِذَا أَدْرَكَهُ الْغَرَقُ قَالَ آمَنْتُ أَنَّهُ لا إِلَهَ إِلا الَّذِي آمَنَتْ بِهِ بَنُو إِسْرَائِيلَ وَأَنَا مِنَ الْمُسْلِمِينَ ،الآنَ وَقَدْ عَصَيْتَ قَبْلُ وَكُنْتَ مِنَ الْمُفْسِدِين وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ أَدْخِلُوا آلَ فِرْعَوْنَ أَشَدَّ الْعَذَابِ}
فیرعەون پێش مردنی گەڕایەوە و پەشیمان بوویەوە، کاتێکیش خنکا شاهێدی ئەوەیدا جگە لە اللە هیچ پەرستراوێکی تر نیە، کەواتە بۆچی اللە ڕەحمی بە فیرعەون نەکرد کاتێک گەڕایەوەو پەشیمان بوویەوە لەکاتێکدا ڕۆحی هێشتا لەم دونیایە بوو؟ جا لەگەڵ ئەوەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ أَدْخِلُوا آلَ فِرْعَوْنَ أَشَدَّ الْعَذَاب}
ـــــــــــــــــــ
وەرگیراوەکە کۆتایی ھات.

لەدوای ئەوە بەڵگەی کۆت و بەندکەری ڕاست و دروستت بۆ دەهێنین بەوەی دان نان بە ستەم لە نەفسی خۆیان و تەنها باوەڕهێنان بە اللە سودی نابێت ئەگەر لەگەڵیدا دوعاو پاڕانەوەو ملکەچ بوون نەبێت بۆ لای پەروەردگار بە ئومێدی ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی، بەڵام فیرعەون و دەست و پێوەندەکانی و ئەوەی ھاوشێوەیانن لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی بێ ئومێدبوون، جا سەیری بێ ئومێدیەکەیان لە ڕەحمەتەکەی اللە بکە لەدوای دەرچوونی بڕیارەکەی اللە بۆیان بە نەمری، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَبَرَزُواْ للّهِ جَمِيعاً فَقَالَ الضّعَفَاءُ لِلّذِينَ اسْتَكْبَرُوَاْ إِنّا كُنّا لَكُمْ تَبَعًا فَهَلْ أَنتُمْ مّغْنُونَ عَنّا مِنْ عَذَابِ اللّهِ مِن شَيْءٍ قَالُواْ لَوْ هَدَانَا اللّهُ لَهَدَيْنَاكُمْ سَوَآءٌ عَلَيْنَآ أَجَزِعْنَآ أَمْ صَبَرْنَا مَا لَنَا مِن مّحِيصٍ} صدق الله العظيم [إبراهيم:21].

وە ھەرگیز ناتوانیت بڵێیت اللە بەتوانا نیە لەسەر دەرھێنانیان بە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی خۆی ئەگەر بە دڵسۆزی بپاڕێنەوەو بۆ پەروەردگارەکەیان ملکەچ بن و بزانن بەڕاستی اللە بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایەو ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی ھەموو شتێکی گرتۆتەوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { فَأَمَّا الَّذِينَ شَقُوا فَفِي النَّارِ لَهُمْ فِيهَا زَفِيرٌ وَشَهِيقٌ (106) خَالِدِينَ فِيهَا مَا دَامَتِ السَّمَوَاتُُ وَالْأَرْضُ إِلَّا مَا شَاءَ رَبُّكَ إِنَّ رَبَّكَ فَعَّالٌ لِمَا يُرِيدُ (107)} صدق الله العظيم [هود].

وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا يَا مَعْشَرَ الجنّ قَدِ اسْتَكْثَرْتُمْ مِنَ الْإِنْسِ ۖ وَقَالَ أَوْلِيَاؤُهُمْ مِنَ الْإِنْسِ رَبَّنَا اسْتَمْتَعَ بَعْضُنَا بِبَعْضٍ وَبَلَغْنَا أَجَلَنَا الَّذِي أَجَّلْتَ لَنَا ۚ قَالَ النَّارُ مَثْوَاكُمْ خَالِدِينَ فِيهَا إِلَّا مَا شَاءَ اللَّهُ ۗ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم [الأنعام:128].

دواتر وەڵامی پرسیارەکەی سێیەمت دەھێنین، جا پارچەیەک لە بەیانەکەت وەردەگرین کە بەم شێوەیە:

3..اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِنْ كَانَتْ إِلا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ،يا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِمْ مِنْ رَسُولٍ إِلا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُون}
ئەگەر وای دابنێین اللە خەفەتبارە، ئەوا لەم ئایەتەدا خەفەتباریەکە لەدوای مردنی گاڵتەپێکەرەکان و تووشبوونیان بە کارەساتی سزاکە هاتووە، نەک لەدوای ئەوەی دەچنە ناو ئاگرەوە؛
جا پەشیمان ببنەوەو پاشانیش اللە لەسەر پەشیمانیەکەیان خەفەتبار بێت، ئەمە تاکە ئایەتە لەلاتەو لێکی دەدەیەوە، جا ئایا ئەمە پێچەوانەی ئەو قسەیە نیە کە دەیڵێیت؟ دواتر پرسیارێکی تر دێتە ئاراوە؛ ئەگەر وای دابنێین اللە خەفەتبارە، کوا بەڵگە بۆ ئەوەی دواتر بێباوەڕو گاڵتە پێکەران لە ئاگر دەهێنێتە دەرەوە؟
ــــــــــــــــــــــ
وەرگیراوەکە کۆتایی ھات.

لەدوای ئەوە ڕاستەوخۆ وەڵامەکە بۆ اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر جێدەهێڵین: {فَأَمَّا الَّذِينَ شَقُوا فَفِي النَّارِ لَهُمْ فِيهَا زَفِيرٌ وَشَهِيقٌ (106) خَالِدِينَ فِيهَا مَا دَامَتِ السَّمَوَاتُ وَالْأَرْضُ إِلَّا مَا شَاءَ رَبُّكَ إِنَّ رَبَّكَ فَعَّالٌ لِمَا يُرِيدُ (107)} صدق الله العظيم [هود].

جا ئیمام مەھدی ھەوڵدەدات بۆ ناساندنی ڕێزی اللە بەو شێوەیەی شایەنیەتی ڕێزی بگیرێت، جا تۆ هەرکەسێک بیت چ لەو شەیتانە مرۆڤانەی لە ڕواڵەتدا باوەڕدارن و لەناخیشەوە فێڵبازن و بێباوەڕیەکەیان دەشارنەوە یان لەو نەزانانەی ڕێزی پەروەردگارەکەیان نەگرتووە بەو شێوەیەی شایەنیەتی ڕێزی بگیرێت، جا باسی تر ھەیە بۆ قسەکردن لەسەری، کەواتە بۆ سەرنج دەخەیە سەر بنەمای بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد؟ تا بیشێوێنیت و پشتیوانەکانیش توشی لادان بکەیت لە بەرامبەر بانگەوازی ھاتنەدی ڕازیبوونی نەفسی اللە لەسەر بەندەکانی، جا چۆن ئێمە لەسەر گومڕاییەکی ئاشکراین؟ بەڵکو بڕیارەکە بۆ اللە یە نەک بۆ تۆ، وە ھیچ فەرمانێکیش بەدەست تۆ نیە ئەی ئەوەی بەخۆت دەڵێیت (حکم اللە).

وە درودو سڵاو لەسەر نردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە و بەندەکەی؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
____________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: يوم أمس 01:35 PM
2

- 3 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
22 - ذو لقعدە - 1435 کۆچی
18 - 08 - 2014 زایینی
06:06 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=155280
ــــــــــــــــــ


وەڵامی ئیمام ناصر محمد یەمانی بە دەسەڵاتی زانستی کۆت و بەندکەر لە مەحکەمی قورئانی گەورە بۆ ئەوەی دەیەوێت تێبگات یان لە سوپاسگوزاران بێت ..


بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..

دەبینم فەتواکەت ھەمان فەتوای ئەوانەیە کە نازانن و دەڵێن ھاوەڵانی ئەعراف (أصحاب الأعراف) بریتین لەو موسڵمانانەی چاکەو خراپەیان وەکو یەکە، ئەمەش نکۆڵی کردنە لە تۆبەو گەڕانەوە بۆ لای اللە، بەو مانایەی بە قسەی ئێوە موسڵمان خراپە ئەنجام دەدات و کاری چاکەش دەکات و پابەندیشی ناکەیت بە تۆبەو گەڕانەوە، چونکە کاروکردەوەکانی سەنگ دەکرێن و کامیان قورستر بوو لەسەر ئەوی تر ئەوەی بەدەست ھێناوە، پاک و بێگەردی بۆ اللە! جا چی دەربارەی ئەو کەسەی حەفتا ساڵ کاری خراپە دەکات و بە ھەفتەیەک پێش مردنی تۆبەیەکی ڕاست و دروستی کردووەو گەڕاوەتەوە لای اللە، جا چۆن چاکەکانی ھەفتەیەکی یەکسان دەبن لەبەرامبەر خراپەی حەفتا ساڵ!!

وە ئەی پیاو، سوێند بە اللە ئەگەر یەک ملیۆن ساڵیش کاروکردەوەی هاوەڵانی بەھەشتت کرد بەڵام بە یەک ڕۆژ پێش مردنت پاشەکشەت کردو پاشگەز بوویەوەو کاروکردەوەی هاوەڵانی ئاگری دۆزەخت کرد ئەوا بزانە لەدوای مردنەکەت دەخرێیتە ناو ئاگری دۆزەخەوە، بەھەمان شێوە ئەگەر یەک ملیۆن ساڵیش کاروکردەوەی هاوەڵانی ئاگری دۆزەخت کردو تەنها ڕۆژێک پێش مردنت تۆبەیەکی ڕاست و دروستت کردو گەڕایتەوە لای پەروەردگارەکەت لەکاتێکدا نەتزانی لەم ڕۆژەدا دەمریت جا لەپاش ئەوە کاروکردەوەی هاوەڵانی بەھەشتت کردو ئینجا کاتی دیاریکراوی مردنەکەت دێت لەکاتێکدا تۆ خەریکی ئەنجامدانی کاروکردەوەی هاوەڵانی بەھەشتیت ئەوە دەخرێیتە بەھەشتەوە، جا لە سوپاسگوزاران بەو لە بیباوەڕان مەبە.

وە ئەی پیاو، بەڕاستی تێكەڵکردنی کردەوەی چاک و خراپ پێویستی بەوەیە ئەوکەسەی کارە خراپەکە دەکات تۆبەیەکی ڕاست و دروست بۆ لای پەروەردگارەکەی بکات و دان بە تاوانەکەیدا بنێت تا لێی خۆشبێت، پاشانیش اللە لێی خۆشدەبێت و کارە چاکەکانی لێ قبوڵ دەکات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَآخَرُونَ اعْتَرَفُواْ بِذُنُوبِهِمْ خَلَطُواْ عَمَلا صَالِحًا وَآخَرَ سَيِّئًا عَسَى اللّهُ أَن يَتُوبَ عَلَيْهِمْ} صدق الله العظيم [التوبة:102].

جا بەڵێنت پێدەدەین بە تەواوی بە حەق کۆت و بەندت بکەین، چونکە بەم فەتوایەت نکۆڵی لە تۆبەو گەڕانەوە بۆ لای اللە دەکەیت کە دەڵێی: "هاوەڵانی ئەعراف چاکەو خراپەکانیان وەکو یەکن". بەڵکو تۆبەو گەڕانەوەی دروست هەموو گوناھەکان دەسڕێتەوە، بۆیە لە سوپاسگوزاران بەو لە بێباوەڕان مەبە.

وە سەبارەت بە ھاوەڵانی ئەعراف ئەوا گومانت چیە بەوەی ئەوانە بن پێش ئەوەی اللە نێردراوەکانیان بۆ ئاوەدانیەکانیان ڕەوانە بکات مردوون، وەکو باوکی نێردراوی اللە محمد درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و باوکی، جا ئایا ئەو لە ئاگرە یان لە بەھەشت؟ جا سەبارەت بەوە ئێستا حوکم بۆ لای مەحکەمی قورئانی گەورە دەکەین، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يس ﴿١﴾ وَالْقُرْآنِ الْحَكِيمِ ﴿٢﴾ إِنَّكَ لَمِنَ الْمُرْسَلِينَ ﴿٣﴾ عَلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿٤﴾ تَنزِيلَ الْعَزِيزِ الرَّحِيمِ ﴿٥﴾ لِتُنذِرَ قَوْمًا مَّا أُنذِرَ آبَاؤُهُمْ فَهُمْ غَافِلُونَ ﴿٦﴾} صدق الله العظيم [يس].

جا سەیری فەتواکەی اللە ی پایەبەرز بکە بە ئاگادار نەکردنەوەی گەلەکەی پێش ڕەوانەکردنی پێغەمبەر؛ اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِنَّكَ لَمِنَ الْمُرْسَلِينَ (3) عَلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (4) تَنْزِيلَ الْعَزِيزِ الرَّحِيمِ (5) لِتُنْذِرَ قَوْمًا مَا أُنْذِرَ آبَاؤُهُمْ فَهُمْ غَافِلُونَ (6)} صدق الله العظيم.

وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە؛ جا ئایا باوک و باپیرانیان کە پێش ڕەوانەکردنی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - ژیاون لەوانەش باوکی كە (عبد اللە ی کوڕی عبدالمطلب) ـە کە لە پێش ڕەوانەکردنی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - بوون لەنێو ئەوکەسانەن سزا دەدرێن؟ وەڵامەکەی ڕاستەوخۆ بۆ پەروەردگار جێدەھێڵین، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّى نَبْعَثَ رَسُولاً} صدق الله العظيم [الإسراء:15].

جا مادام ئەوان لە سزادراوان نین کەوایە دوای تەواوبوونی لێپرسینەوەی نێوان باوەڕداران بە نێردراوانی لای پەروەردگارەکەیان و بێباوەڕە پشتھەڵکەرەکان لە شوێنکەوتنی نێردراوانی لای پەروەردگارەکەیان شوێنی ئەوانە لە کوێ دەبێت؟ جا کوان ئەو گەلەی بە ڕەوانەکردنی نێردراوەکان بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ نەبووە؟ بێگومان ئەوانە ھاوەڵانی ئەعراف (أصحاب الأعراف) ن، بەڵام تۆ نە بە زانست و نە بە ڕێنمایی و نە بە کتێبێکی ڕوون مشتومڕ دەربارەی ئایەتەکانی اللە دەکەیت تا وای لێدێت پشتیوانەکان قینت لێھەڵدەگرن، بێگومان توڕەیی و قینی اللە ش گەورەترە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {الَّذِينَ يُجَادِلُونَ فِي آيَاتِ اللَّهِ بِغَيْرِ سُلْطَانٍ أَتَاهُمْ ۖ كَبُرَ مَقْتًا عِندَ اللَّهِ وَعِندَ الَّذِينَ آمَنُوا} صدق الله العظيم [غافر:35].

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
____________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: يوم أمس 01:37 PM