- 1 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
01 - شەوال - 1443 کۆچی
02 - 05 - 2022 زایینی
05:24 بەیانی
(بەگوێرەی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.p...02#post_380902
_________
بەسەرخەرە خۆشەویستەکانم قەزای ئەم ڕۆژەتان سی ڕەمەزان بکەنەوە اللە شمان بەسە لەسەر گەلی خۆبەگەورەو زل زانەکان..
بەناوی اللە ی لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییتر
وەدروودو سڵاو لەسەر سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکان و هەموو باوەڕداران لە یەکەمینەکان و دواهەمینەکان و جیهانی سەروو تاکو ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ حەڵکیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، پاشان لەدوای ئەوە..
بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە هەڵبژێردراوە خۆشەویستەکانم، بەڕاستی ئەم بەیانەم دواخست تاکو شادی و خۆشحاڵی کەس و کارو خانەوادەکەتان تێک نەدەین تاکو لەگەڵ کەس و کارو خانەوادەو موسڵمانان جەژن بکەن لەبەرئەوەی ڕۆژووی ئەم ڕۆژەتان ئەم دووشەممەیە دواتر دەبێتە زەحمەت لەسەرتان بەهۆی سەردانیکردنی کەس و کارو هاوڕێکانتان اللە ش ئاسانی بۆ ئێوە دەوێت و قورسی و گرانی بۆ ئێوە ناوێت.
جا ئەمڕۆژەتان ئەم دووشەممەیە سی ڕەمەزان قەزا بکەنەوە لە ڕۆژێکی تر لەبەرئەوەی ئێوە لە حاڵەتی ناچاریدان، جا واحساب بکەن هەروەکو ئێوە لەڕۆژێکی گەشتدا فتارتان کردۆتەوە جا لە ڕۆژێکی تر قەزای بکەنەوە وە لەگەڵ براکانیشتان نوێژی جەژن ئەنجام بدەن، جا نامانەوێت نوێژی جەژنتان بۆ بخەینە ڕۆژێکی تر، وە ناخیشتان ئاسودە بێت جا ئێوە هیچ بارێکی گوناهتان لەسەر نیەو اللە ش ئاسانی بۆ ئێوە دەوێت و قورسی و گرانی بۆ ئێوە ناوێت.
وە فتارکردنەوەشتان بۆ حەڵاڵ کراوە لە میانەی مانگی ڕەمەزاندا لەحاڵەتی پێویست، چجای پێویستی سەردانیکارەکانتان لە خانەوادەو بنەماڵەو نزیک و خزمەکانتانەوە؟ جا ڕۆژی خۆشحاڵیەکەتان تێک مەدەن و ڕۆژێکی تر بەڕۆژووبن وەکو قەزاکردنەوەی ئەم ڕۆژەتان وە پاداشتەکەشتان لەسەر اللە یە باری تاوانەکەش لەسەر زانایانی موسڵمانان و گەورەکانیانە ئەوانەی وایان کرد موسڵمانان بەڕۆژوو بن بەبێ بینینی هیلالی ڕەمەزان و بشیکەن بەجەژن بەبێ بینینی هیلالی شەوال جا بەڕاستی ئەوان هەموویان زانیان لەدوای ئەوەی ژمارەی ڕۆژەکانی ڕەمەزانیان تەواوکرد بە سی ڕۆژ جا ئەوان لەم کاتەدا هیلالی شەوالیان نەدی لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە بەچاوی سەرەوە (شەوی سی و یەک بەگوێرەی ڕۆژووگرتن لە شەممەوە) وە ئەوانیش دەزانن بەوەی پێویستە بەوپەڕی سادەییەوە بیبینن هەروەکو هیلالی ڕەمەزانیان بینی بەوپەڕی سادەییەوە - ئەوانەی ژمارەی ڕۆژەکانی شەعبانیان بەسی ڕۆژ تەواو کرد - جا ئایا مەعقولە ئەوان پێویستیان بە گەڕان بێت بەدوایدا بەتەلەسکۆبە ئاسمانی و مانگە دەستکردەکان سەرەڕای ئەوەی ئەوان بەڕۆژوو بوون بە سی ڕۆژ؟! بەڵام ئەوان لەشەعباندا بەڕۆژوو بوون جا لە شەعبانەوە چوونە ناو ڕەمەزان.
جا ڕۆژووی ئەوانە ڕاست و دروست بوو کەوا لەیەکشەممەدا بەڕۆژوو بوون، بەڵام ئەوان بەداخەوە سەرەڕای ئەوەی چوونە ناو ڕەمەزانەوە بەگوێرەی بینینی شەرعی هیلال لەکتێبەکەی اللە بەڵام ئەوان- سەرکردەو گەورەکانیان- ناچاریان کردن لە کۆتایی ڕەمەزان بەڕاگەیاندنی جەژن لە کۆتاهەمین ڕۆژی ڕەمەزان لەسەر فتارکردنەوە بەهۆی خۆبەگەورەزانینی سەرکردەو گەورەکانیان وەڕاگەیاندنی جەژن سەرەڕای نەبینینی هیلالی شەرعی جەژنیش، جا بەوانە پێمەکەنن کەوا جەژنیان لەیەکشەممەدا ڕاگەیاند؛ بەڵکو ئەوان وەکو هاوشێوەی خۆیان جەژنی ڕەمەزانیان ڕاگەیاند بەبێ بینینە شەرعیەکەی هیلال، جا هەردوولایان لەسەر هیچ شتێک نین جەژنیش بۆنەو پیرۆزبایی هەیە جا هیچ گوناهێکتان لەسەر نیە؛ بەڵکو گوناهەکە لەسەر خۆبەگەورەو زل زانەکانە.
بەڵام من فەتواتان بۆ دەدەم بەوەی ئەم ڕۆژەتان قەزا بکەنەوە لە ڕۆژێکی تردا، جا لەگەڵ کەس و کارو خانەوادەو نزیک و هاوڕێکانتان بیکەن بەجەژن پاشانیش ڕۆژێکی تر بەنیەتی قەزای ئەمڕۆمان ئەم دووشەممەیەی ڕەمەزان بەڕۆژوو ببن.
دواتریش بەیانێک دەردەکەم بۆ گەورەکانی موسڵمانان و زانایان ئەوانەی باری تاوانی کردن بەجەژنی گەلەکانیان بەسەرتاپای هەڵگرتووە سەرەڕای ئەوەی من بێ ئومێدم لە هیدایەتی خۆبەگەورەو زل زانەکانیان لەبەرئەوەی اللە هیدایەتی گەلی خۆبەگەورەو زل زانەکان نادات بەڵام وەکو بەڵگەیەکی خەمخۆری بۆ لای اللە لەدوای تەواوبوونی نیشانەی درک کردنەکە تاکو ماوەیەک.
هەموو ساڵێکیش لەباشی و چاکیدا بن وەلەسەر حەق جێگیر بن تاکو ڕۆژی دوایی.
وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
ڕێگاش دەدەین بە بەرزکردنەوەی ئەم بەیانە بۆ کۆکراوەی بەیانەکان.
براتان خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی.
______________
اقتباس: اضغط للقراءة