الموضوع: وەڵامی مەھدی چاوەڕوانکراو بۆ پرسیارکاران سەبارەت بە گەورەترین ناوەکەی اللە اسم الله الأعظم

1

وەڵامی مەھدی چاوەڕوانکراو بۆ پرسیارکاران سەبارەت بە گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم) ..

-1-
ئیمام ناصر محمد یەمانی
07 - 08 - 1433 کۆچی
27 - 06 - 2012 زایینی
04:52 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=49169
ـــــــــــــــــــــ


وەڵامی مەھدی چاوەڕوانکراو بۆ پرسیارکاران سەبارەت بە گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم) ..


بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر باپیرەم محمد نێردراوی اللە و کەس و کارە پاکەکەی و هەموو نێردراوو پێغەمبەرانی و کەس و کارە پاکەکانیان و هەموو موسڵمانانی شوێنکەوتووی حەق تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئایینەکەیان..

سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لێبێت برای بەڕێزم (أسس)، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {أَفَمَنْ أَسَّسَ بُنْيَانَهُ عَلَى تَقْوَى مِنَ اللّهِ وَرِضْوَانٍ خَيْرٌ أَم مَّنْ أَسَّسَ بُنْيَانَهُ عَلَىَ شَفَا جُرُفٍ هَارٍ فَانْهَارَ بِهِ فِي نَارِ جَهَنَّمَ وَاللّهُ لاَ يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ} صدق الله العظيم [التوبة:109].

ئومێدیشم وایە لە ھاوەڵانی ئەو مزگەوتە یەکەمە بیت و چرایەکی درەوشاوەش بیت بۆ ئوممەت، مادام کەسێکی بەناوبانگیت لە وتاربێژی مزگەوتەکان و لەڕێی کەناڵە ئاسمانیەکانەوە وێنەکەت چووەتە ناو زۆرێک لە ماڵەکانی موسڵمانان، جا ئێمە بەخێرھاتنی بەڕێزتان دەکەین بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ڕوکنێک لە ڕوکنەکانی ئیسلام، کە ئەویش بریتیە لە نوێژ، کە اللە کردوویەتی بە پەیوەندی لە نێوان بەندەکان و پەروەردگاری پەرستراو، جا دواتر بە مۆڵەتی اللە لە مەحکەمی قورئان بۆ خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان باسی دەکەین، بەڵام بەو مەرجەی ھەڵسیت بە دابەزاندنی وێنەو ناوە ڕاست و دروستەکەت، جا دواتر سەیر دەکەین ئایا بەم وێنەیەوە لە ڕێی کەناڵە ئاسمانیەکانەوە چویتە ناوچەو شوێنەکان و تۆمان لە تەلەفزیۆنەکان بینیوە؟ بەو پێیەی جگە لەوە ھیچ چارەیەک بۆ سوێندەکەت نیە کە دەڵێیت تۆ لەوکەسانەیت لە کەناڵە ئاسمانیەکان دەرکەوتووی. جا بەخێرھاتنی برای بەڕێزم دەکەم و فەرمان بە پشتیوانەکانیش دەکەین ڕێزت بگرن و سەنگ و قورسایت بۆ دابنێن، بەڵام جدی بە، جا باسەکە ھەواڵێکی گەورەیەو گفتوگۆکردنە لەبارەی ئایینەکەی اللە، بۆیە خۆت مەشارەوەو مەترسە، وە لە کێ دەترسی ئەی پیاو؟ جێی سەرسامیە بۆ زۆرێک لەو زانایانەی ئوممەت کە اللە لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن بەسەر بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد ئاگاداری کردوونەتەوەو ھیچ یەکێکیش لە شێخە بەناوبانگەکان بوێری ئەوەی نیە ھەڵسێت بە دابەزاندنی وێنەو ناوە ڕاست و دروستەکەی تا دەربارەی ڕوکنی نوێژ گفتوگۆ لەگەڵ ئیمام ناصر محمد یەمانی بکات کە پایەی ئایینە.

ڕەنگە (أسس) بیەوێت بڵێت: "بۆچی بەیانی نوێژ بۆ پشتیوانەکان تەواو ناکەیت ئەی ناصر محمد، جا ئەوان لە شێخێکی بەناوبانگ شایستەترن کە لە پشتیوانەکانت نیە تا بۆیانی ڕوون بکەیتەوە؟". دوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئەی پیاو، بەڕاستی ئیمام مەھدی نایەوێت دەستەو بەشێکی تازەتان بۆ زیاتر بکات لەسەر دەستەو بەشەکانتان، چونکە ئەگەر ھەموو بەیانە ڕاست و دروستەکەی نوێژم ڕوون کردەوەو فەرمانم بە پشتیوانەکانم کرد پابەند بن بە جێبەجێ کردنی دواتر ناچار دەبن کۆچ لە جێھێشتنی ماڵەکانی اللە مزگەوتی موسڵمانان بکەن و لە ماڵەکانی خۆیان نوێژ دەکەن، ئەمەش زیان بە بانگەوازی مەھدیەت دەگەیەنێت، جا خەڵکی دەڵێن؛ فڵانە کەس ھەر پێنج نوێژەکەی لە مزگەوت دەکرد تا ئەوکاتەی شوێن ئیمام ناصر محمد یەمانی کەوت، جا وای لێھات نوێژ لە ماڵی اللە نەکات، تەنانەت یەک فەرزیش لە نوێژە فەرزەکان، جا دواتر خەڵکی پێیان وایە ناصر محمد یەمانی ئوممەت گومڕا دەکات، بۆیە خەڵکی بە ڕاکردنێکی گەورە لە ناصر محمد یەمانی دووردەکەونەوەو بەدواداچوون بۆ خوێندنەوەو وردبوونەوە لە بەیانەکانی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ناکەن، وە بڕیاری لەسەر دەدەن لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرایە، بەم شێوەیە ستەم لە خۆیان دەکەن و پشتدەکەنە بانگەوازی ڕاست و دروستی لای پەروەردگارەکەیان، بۆیە نامانەوێت بەیانی نوێژەکان بۆ پشتیوانە خۆشەویستەکانم تەواو بکەین، وە فەرمانمان پێکردوون وەکو چۆن ئەھلی سوننەو جەماعە نوێژدەکەن نوێژ بکەن تەنانەت ئەگەر نوێژەکانیشیان ڕکاتی زیادەی تێدابێت، جا دواتر بە زیادە لەلای پەروەردگارەکەیان بۆیان دەنوسرێت، وە اللە نوێژی موسڵمانان قبوڵ دەکات تەنانەت ئەگەر جیاوازیشیان تێدا ھەبێت، جا گرنگترین شت ئەوەیە لە شەریک و ھاوبەش دانان بۆ اللە خاڵی بێت و لەگەڵ اللە داوا لە ھیچ کەسێکی تر نەکرێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَأَنَّ الْمَسَاجِدَ لِلَّهِ فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّهِ أَحَدًا} صدق الله العظيم [الجن:18].

جا گرنگترین شت ئەوەیە ئەوانمان لە تاریکاییەکان دەرهێناوە بەرەو ڕووناکی، جا لەگەڵ اللە داوا لە ھیچ کەسێک ناکەن و لەبەر دەستی پەروەردگاری پەرستراو ئومێدی شەفاعەتی بەندەکان ناکەن، وە بە بەیانی ڕاست و دروستی قورئان لە پیس و پۆخڵی شەیتان پاک و خاوێنمان کردنەوە، جا پەرستنەکەیان بۆ پەروردگارەکەیان بووەتە پەرستنێکی ڕاست و دروست نەک داب و نەریتی (عادەتی)، بەڵکو ڕێزی اللە یان گرتووە بەو شێوەیەی ڕەوایەو شایەنیەتی ڕێزی بگیرێت، جا وەکو ئامانج بەدوای ڕازیبوونی اللە کەوتوون بەھۆی گەورەیی خۆشەویستی دڵەکانیان بۆ پەروەردگارەکەیان و خۆشەویستی اللە ش بۆ ئەوان، جا پەرستن و بەندایەتیەکەیان بۆ پەروەردگارەکەیان لە دنیاو ڕۆژی دواییدا لە سەرووی ماددەوەیە، جا گەورەترین خۆشەویستی بۆ اللە و ماددە لە دڵی بەندەکانی کۆنابنەوە، ئەمەش گەورەترین ڕێزە لەلایەن اللە وە لە کتێبەکەی کە بەو گەلەی داوە اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (قوم يحبّهم ويحبّونه)، گەورەتر لە خۆشەویستیەکەیان بۆ مەلەکوتی پەروەدگارەکەیان لە دنیاو ڕۆژی دوایی.

وە سوێند بە اللە ی مەزنی پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی لە نێوانیانەو بە پەروەردگاری عەرشی گەورە ئەوان ھەرگیز بە مەلەکوتی دنیاو ڕۆژی دوایی و ھاوشێوەی ئەویش ھەرچەند زیاتریش بێت و بگاتە ھەرچەندیش بە موڵکێکی وا کە سنوری نەبێت ڕازی نابن، جا ئەگەر اللە بە ھەر یەکێک لەو گەلەی بدات کە اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت، جا ھەرگیز ڕازی نابن تا ئەوکاتەی ئەو نیعمەتەیان بۆ بەدی دێت کە لە ھەموو مەلەکوتەکەی اللە گەورەترە، کە بریتیە لە ڕازی بوونی نەفسی پەروەردگارەکەیان، کە لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە، ئەمەش لەبەر گەورەیی خۆشەویستیەکەیانە بۆ پەروەردگارەکەیان کە لە دنیاو ڕۆژی دوایی لە سەرووی ماددەوەیە، وە دەڵێن: چۆن بە نیعمەتەکانی بەھەشت ڕازی بین و چێژ لە حۆریە چاوگەشەکان ببینین لەکاتێکدا خۆشەویسترین شت لەلامان لەسەر بەندە گومڕا پەشیمانەکانی خەفەتبار بێت! ڕەنگە ئەو پیاوەی ئومێد دەکەم دڵەکەی لەسەر تەقوا بنیات نرابێت بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد، تۆ چۆن دەبینی اللە لەسەر ئەو بێباوەڕە تێکدەرو خراپەکارانەی زەوی کە پشتدەکەنە بانگەوازی ڕاست و دروستی لای پەروەردگارەکەیان خەفەتبار بێت؟ جا چۆن لەم دنیایەدا پەروەردگارەکەیان لەسەریان خەفەتبار دەبێت؟". لەدوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: پەنا دەگرم بە اللە قسەیەکی ناڕەوا دەربارەی اللە بکەم، بەڵکو اللە لەم ژیانی دنیایەدا لەسەر بێباوەڕان و هەموو پشتھەڵکەران لە شوێنکەوتنی حەقی لای لای پەروەردگارەکەیان توڕەیە، وە نەمبینیوە اللە ھیچ لەسەریان خەفەتبار بێت پاک و بێگەردی بۆی! بەڵکو لێیان توڕەیەو ڕق و قینێکی گەورەتری لە ڕق و قینی لە اللە ترس و پارێزکارەکان بۆ بێباوەڕان ھەیە، وە پێش ھاتنی حەسرەتی پەشیمانی لە نەفسی خۆیان لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان دەیانکرد ناکرێت حەسرەتی خەفەتباری لە نەفسی اللە لەسەریان ڕووبدات، وە حەسرەتی پەشیمانیش لە خۆیان دوای ئەوە دێت کە سزای اللە یان بۆ دێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَ‌فُوا عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّ‌حْمَةِ اللَّـهِ إِنَّ اللَّـهَ يَغْفِرُ‌ الذُّنُوبَ جَمِيعًا ۚ إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ‌ الرَّ‌حِيمُ ﴿٥٣﴾ وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَ‌بِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُ‌ونَ﴿٥٤﴾ وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّ‌بِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُ‌ونَ ﴿٥٥﴾ أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَ‌تَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّ‌طتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِ‌ينَ ﴿٥٦﴾ أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّـهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ ﴿٥٧﴾ أَوْ تَقُولَ حِينَ تَرَ‌ى الْعَذَابَ لَوْ أَنَّ لِي كَرَّ‌ةً فَأَكُونَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ ﴿٥٨﴾ بَلَىٰ قَدْ جَاءَتْكَ آيَاتِي فَكَذَّبْتَ بِهَا وَاسْتَكْبَرْ‌تَ وَكُنتَ مِنَ الْكَافِرِ‌ينَ ﴿٥٩﴾} صدق الله العظيم [الزمر].

جا ئەی (أسس)، سەیری ئەوە بکە کەی حەسرەتی پەشیمانیەکە لە ناخی ئەوانە ڕوودەدات کە حەسرەتی پەشیمانی دەکێشن لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان دەیانکرد، جا لە مەحکەمی کتێبدا دەبینی لەدوای ڕوودانی کارەساتی سزاکەیە بۆ سەریان لەلایەن پەروەردگارەکەیان، ئەوکاتە ھەریەکێک لەوان دەڵێت: {وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّ‌بِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُ‌ونَ ﴿٥٥﴾ أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَ‌تَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّ‌طتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِ‌ينَ ﴿٥٦﴾} صدق الله العظيم.

جا کوا فەتواکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی سەبارەت بەوەی لەسەر ئەو پشتھەڵکەرە گومڕایانەی بەھۆی پشتھەڵکردنیان لە بانگەوازی نێردراوانی لای اللە لەناوی بردن خەفەتبارە؟ جا بەڵگەکەت بێنە ئەگەر لە ڕاستگۆیانیت. لەدوای ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو ڕاستەوخۆ وەڵامەکە بۆ پەروەردگار لە مەحکەمی کتێبەکەی جێدەهێڵێت: {إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَ‌ةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّ‌سُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَ‌وْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُ‌ونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُ‌ونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].

لەدوای ئەوە بۆ بەندەکانی گەورەترین نیعمەتەکە ڕووندەبێتەوە پەروەردگارەکەیان لە نەفسی خۆی لەسەر بەندە سزادراوە پەشیمانەکانی خەفەتبارە، جا لەپاش ئەوە دەڵێن: "کەواتە چی لە نیعمەتەکانی بەھەشت بکەین لەکاتێکدا خۆشەویسترین شت لەلامان خەفەتبار بێت؟ دوورەو زۆر دوورە ڕازی بین تا ئەوکاتەی اللە ڕازی دەبێت، وە ئەگەر ڕازی نەبێت کەواتە لەبەرچی اللە پاک و بێگەردی بۆی ئێمەی دروستکردووە؟ جا ئایا بۆ ئەوەی چێژ لە حۆریە چاوگەشەکان و نیعمەتەکانی بەھەشت ببینین؟". دواتر وەڵامەکە لە محکەمی کتێب لە پەروەردگارەکەیانەوە دەبینن سەبارەت بە حیکمەتی دروستکردنەکەیان کە بۆ ئەوە دروستی نەکردوون بیانخاتە ناو نیعمەتەکانی بەھەشتەوە، وە بۆ ئەوەش دروستی نەکردوون لە ئاگری دۆزەخ سزایان بدات، وەکو اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الذاريات:56].

جا ئایا دەبینی ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (قوم يحبّهم الله ويحبّونە) بەھۆی ئەوەی وەکو ئامانج بەدوای ڕازیبوونی اللە کەوتوون کە گەورەترین نیعمەتە نەک وەکو ھۆکارو ئامراز بۆ ھاتنەدی ئەو نیعمەتەی لەوە بچوکترە کە نیعمەتەکانی بەھەشتە لەڕێگای ڕاست گومڕا بووبن؟ دوورەو زۆر دوورە.. سوێند بە اللە ی مەزن ئەوان ئێستا لەکاتێکدا ھێشتا لە ژیانی دنیادان بەوەیان زانیوە ڕازیبوونی اللە بریتیە لە گەورەترین نیعمەت و بەھەشتیش نیعمەتێکی بچوکترە لەچاو نیعمەتی ڕازیبوونەکەی اللە، جا چۆن گەورەترین نیعمەتەکە دەکەن بە هۆکارو ئامراز بۆ ھاتنەدی ئەو نیعمەتەی لەوە بچوکترە! ئایا اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی فەتوای بۆ نەداون بەوەی ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی بریتیە لەو نیعمەتەی لە نیعمەتەکانی بەهەشت گەورەترە؟ اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَعَدَ اللّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ}صدق الله العظيم [التوبة:72].

وە ئەو پرسیارەی ئیمام مەھدی دەربارەی ڕاستی گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم) ئاڕاستەی هەموو موسڵمانانی دەکات ئەوەیە: ئایا پێتان وایە ئەو پشتیوانانەی ئیمام مەھدی کە لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن لە ناخی خۆیان وەکو ئامانج بەدوای ڕازیبوونی نەفسی اللە لەسەر بەندەکانی کەوتوون و لە دنیاو ڕۆژی دواییش جێگیرو ڕاوەستاون لەسەری لە ڕێگای ڕاست گومڕاو سەرلێشێواو بووبن؟ بڵێ بەڵگەتان بێنن ئەگەر ڕاستدەکەن. سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت بێ هیچ گومان و دوودڵیەک ئەوەیان بەدی کردووە ڕازی بوونی اللە لەسەر بەندەکانی نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی، بۆیە وەکو ئامانج بەدوای ڕازیبوونی اللە کەوتوون، جا دواتر مەھدی چاوەڕوانکراو دەربارەی باس و خواسی ئەوانە کە ئەو گەلەن اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت فەتوا بۆ هەموو مرۆڤایەتی دەدات و دەڵێم: سوێند بە اللە ی مەزنی پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەی لەنێوانیانە کە پەروەردگاری عەرشی گەورەیە ئەوان نە لە دنیا نە لە ڕۆژی دوایی ھەرگیز بە ھەموو مەلەکوتی پەروەردگارەکەشیان ڕازی نابن تا ئەوکاتەی گەورەترین نیعمەتەکەیان (النعيم الأعظم) بۆ دێتەدی و اللە ڕازی دەبێت، ئەوانیش بە شاهێدیەکی دڵنیایی شاھیدن لەسەر ئەوەی ئیمام مەھدی بەحەق دەربارەیان فەتوای داوەو ڕاستیەکی شاراوەی لە ناخیان بۆ خەڵکی ڕوونکردۆتەوە کە جگە لە اللە ھیچ کەسێک لە ناخیان پێی نازانێت، ئەمەش نیشانەیەکی مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە کە بە هەموو شێوەیەک گەورەترین نیشانەیە لە کتێبدا، جا لە هەموو بووندا ھیچ نیشانەیەک نیە لە نیشانەی گەورەترین نیعمەتەکە (النعيم الأعظم) گەورەتر بێت... پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆ اللە ی مەزن.

وە ھەرگیز ھیچ کەسێک لەگەڵ ئیمام مەھدی جێگیرو ڕاوەستاو نابێت لە دنیاو ڕۆژی دوایی جگە لەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (قوم يحبّهم الله ويحبّونه) کە لە شوێنە جیا جیاکانی زەوی لەسەر خۆشەویستی اللە کۆبوونەتەوە، جا سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت، ئەوانە لەبەر نزیکی و شوێنەکانیان لەلای پەروەردگارەکەیان پێغەمبەرو نێردراوو شەھیدەکانیش ئیرەییان پێدەبەن، لەکاتێکدا لە پێغەمبەرو نێردراوەکانیش نین، وە لەوانەش نین بەدوای شەھیدبووندا بن لەپێناو اللە، بۆیە لە لە شەھیدەکان نین، چونکە ئومێدی ڕووبەڕووبوونەوە ناکەن لەگەڵ بێباوەڕان تا بیانکوژن و خوێنیان بڕێژن، بەڵکو شوێن شتێکی خۆشەویستر لە نەفسی اللە کەوتوون و ئومێدی ھیدایەتدرانیان دەکەن، جا نایان بینی ئومێدی کوشتن و ڕشتنی خوێنیان بکەن، یان تا بێباوەڕان بیانکوژن بۆ ئەوەی بچنە ناو بەھەشتەوە، بەڵکو ئومێدی ھیدایەتی ھەموو ئوممەت دەکەن، وە ئامانجەکەیان کردووە بە ھیدایەتدرانی ھەموو خەڵکی، ئامانجیان ئەوەیە شەوو ڕۆژ لەسەر ھاتنەدی ئەو ئامانجە بەرزو باڵاو پیرۆزو گەورەیە کاردەکەن، ئەوانە لەلایەن اللە وە ڕەحمەتن بۆ ئوممەت، جا چەندە نەزانن بە ڕێزەکەیان و بە نھێنیەکەشیان نازانن. وە سوێند بە اللە ی مەزن ئەوە بریتیە لە ڕاستی ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (قوم يحبّهم الله ويحبّونه)، ئەوانەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی بەڵێنی پێداون: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ ءاَمَنُوا مَنْ يَرْتَدَّ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ أَذِلَّةٍ عَلَى المُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الكَافِرِينَ يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللهِ وَلا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لائِمٍ ذَلِكَ فَضْلُ اللهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ وَاللهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم [المائدة:54].

ڕەنگە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد، ئایا نابینی ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت ئومێدی کوشتن و شەڕکردن لەگەڵ بێباوەڕان دەکەن تا خوێنیان بڕێژن و لەسەر ھیدایەتدرانیان سورو پێداگر نین، بەڵگەکەش ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزە: {أَذِلَّةٍ عَلَى المُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الكَافِرِينَ يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللهِ} صدق الله العظيم؟".

لەدوای ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی ئەو پرسیارکارانە دەداتەوەو دەڵێم: سوێند بە اللە بەوە نازانم ئەوان ئومێدی ئەوە بکەن تەنھا ئومێدی بینین و ڕووبەڕوو بوونەوە نەبێت لەگەڵ شەیتانە جن و مرۆڤەکان، وە ئاواتی کوشتن و شەڕکردن لەگەڵ ئەو بێباوەڕە گومڕایانەی نازانن ناکەن، بەڵکو مەبەستی جیھادو تیکۆشانەکەیان لەم ئایەتەدا بریتیە لە جیھادو تێکۆشانیان بە بانگەوازکردنی مرۆڤایەتی بۆ ھاتنەدی گەورەترین نیعمەتەکە (النعيم الأعظم) و لە سەرزەنشت و لۆمەی لۆمەکارانیش ناترسن، سەرزەنشت و لۆمەکردنیش لە شەڕکردن نیە، بەڵکو لە بانگەوازکردنە، جا ئەوانەی بە نھێنی بانگەوازە حەقەکەیان نازانن سەرزەنشت و لۆمەیان دەکەن، ئەگینا سوێند بە اللە لە کتێبەکەی اللە گەورەترین بەخشش و ڕێزی اللە لەسەر بەندەکانی بریتیە لەو ڕێزەی اللە بەو گەلەی داوە کە اللە خۆشیدوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (قوم يحبّهم ويحبّونه)، جا ئایا لە ئایەتەکە دەبینن لە پەرستن و بەندایەتیەکەیان باسی بەھەشت یان ئاگر کرابێت؟ بەڵکو باسی نھێنی پەرستن و بەندایەتیەکەیان بۆ پەروەردگارەکەیان کراوە بەھۆی گەورەیی خۆشەویستیەکەیان بۆ پەروەرگارەکەیان کە خۆشەویستی ماددەی تێپەڕکردووە، جا لەلایان گرنگ نیە ماددەکە ھەرچیەک بێت و بگاتە هەرچەندیش ئەوا لە دنیاو ڕۆژی دوایی ئەم ماددەیە بەبێ نرخ و بچوک دەبینن، جا ھەرگیز لە ناخیان ڕازی نابن تا ئەوکاتەی خۆشەویستەکەیان ڕازی دەبێت، بۆیە لە ئایەتەکە نابینن اللە باسی بەھەشت و ئاگری کردبێت. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ ءاَمَنُوا مَنْ يَرْتَدَّّ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ أَذِلَّةٍ عَلَى المُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الكَافِرِينَ يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللهِ وَلا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لائِمٍ ذَلِكَ فَضْلُ اللهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ وَاللهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم [المائدة:54].

جا سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت ئەمە گەورەترین ڕێزە لە کتێبەکەی اللە بەوەی بەندایەتی و پەرستنەکەیان بۆ اللە بە تەواوی لە ماددەکان پاک و خاوێن بۆتەوە: {ذَلِكَ فَضْلُ اللهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ وَاللهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم.

جا ئایا لەو شوێنەی کتێبەکەی اللە باسی کردوون دەبینی باسی نیعمەتەکانی بەھەشتی کردبێت بەوەی ئەمە ڕێزێکی گەورەی اللە بێت لەسەریان؟ نەخێر سوێند بە پەروەردگارم، بەڵکو {يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ} {اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت}، جا ئەوەیان بریتیە لە گەورەترین ڕێز لە؟کتێبەکەی اللە، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {ذَلِكَ فَضْلُ اللهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ وَاللهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ}.

ڕەنگە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "ئایا مەبەستی لەم ڕێزە چیە؟" دواتر وەڵامەکە ڕاستەخۆ بۆ پەروەردگار لە مەحکەمی کتێب جێدەهێڵین کە دەفەرموێت: {يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ} {اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت}.

بەڵام خۆشەویستیان بۆ پەروەردگارەکەیان بە جۆرێک گەورەیە تەنانەت ماددەشیان تێپەڕاندووە، جا وەکو ئامانج بەدوای ڕازیبوونی اللە کەوتوون، وە ھەرگیزیش ڕازی نابن تا ئەوکاتەی اللە ڕازیدەبێت، جا ببنە شاھێد لەسەر ئەوە.

وە اللە سەد ناوی ھەیە، پێغەمبەرو نێردراوەکانیش 99 ناویان فێری ئوممەتەکانیان کردووە، وە اللە گەورەترین ناوەکەی (اسم الله الأعظم) ی تایبەت کردووە بە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو تا ڕاستی ئەم گەورەترین ناوەی بە مرۆڤایەتی بناسێنێت کە اللە کردوویەتی بە سیفەتی ڕازیبوونی نەفسی خۆی لەسەر بەندەکانی، لەوەشدا نھێنیەکەی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ھەیە ئەگەر دڵنیابن. ڕەنگە یەکێک لەوانەی لەبەرامبەر ناوە جوانەکانی اللە بێدینن بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "ئەی ناصر محمد، ئەمە گەورەترین ناوەکەیە کە ئەگەر داوای پێ لە پەروەردگار بکەی وەڵامت دەداتەوە". دوای ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێت ھیچ جیاوازیەک لە نێوان ناوە جوانەکانی اللە نیە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلله الأَسْمَاء الْحُسْنَى فَادْعُوهُ بِهَا وَذَرُواْ الَّذِينَ يُلْحِدُونَ فِي أَسْمَآئِهِ} [الأعراف:180].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {قُلِ ادْعُواْ الله أَوِ ادْعُواْ الرَّحْمَنَ أَيًّا مَّا تَدْعُواْ فَلَهُ الأَسْمَاء الْحُسْنَى} صدق الله العظيم [الإسراء:110].

کەواتە چۆن بڕواتان وایە ئەوکەسەی بە گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم) بزانێت و فێری ببێت و پاشان داوای لە اللە پێبکات پەروەردگار هەر وەڵامی دەداتەوە؟ ئایا ئەم باوەڕە بەتاڵە جیاوازی کردن نیە لەنێوان ناوەکانی اللە ئەی گەلی وتاربێژی مینبەرەکان و موفتی شوێنەکان؟ بەڵکو بە ھەر ناوێک لە ناوە جوانەکانی داوا لە اللە بکەن وەڵامتان دەداتەوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلِ ادْعُواْ الله أَوِ ادْعُواْ الرَّحْمَنَ أَيًّا مَّا تَدْعُواْ فَلَهُ الأَسْمَاء الْحُسْنَى} صدق الله العظيم.

بەڵام لە گەورەیی نەزانیەکەتان بڕواتان وایە گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم) بریتیە لەو ناوەی لە ناوە جوانەکانی تری گەورەترە، لەکاتێکدا درۆ دەکەن ئەی ئەوانەی قسە بە ناوی اللە وە دەکەن لەکاتێکدا دڵنیانین و گومانتان هەیەو نازانن، ئێستاش ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی فەتواتان بۆ دەدات لەبەرچی اللە گەورەترین ناوەکەی (اسم الله الأعظم) ی بە گەورەترین (الأعظم) باسکردووە، ئەمە لەبەرئەوە نیە ئەم ناوەی لە ناوە جوانەکانی تری گەورەتر بێت پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی کە یەک اللە یەو ھیچ جیاوازیەک لەنێوان ناوە جوانەکانی اللە نیە، بەڵکو بۆیە بە گەورەترین ناوی اللە (اسم الله الأعظم) باسی کردووە چونکە نھێنیەکەی لە نەفسی خۆی دایە، کە کردوویەتی بە سیفەتی ڕازیبوونی نەفسەکەی لەسەر بەندەکانی، وە دواتر ئەوانەی ڕێزی پەروەردگارەکەیان گرتووە بەو شێوەیەی شایەنیەتی ڕێزی بگیرێت دەبینن ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی، بۆیە بە گەورەترین ناوی اللە (اسم الله الأعظم) باسکراوە، چونکە سیفەتی ڕازیبوونی اللە یە لەسەر بەندەکانی، جا هەر بەڕاستی دەیبینن نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی، ھەروەک اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی فەتوای بۆ داون بەوەی ڕازی بوونی اللە لەسەر بەندەکانی نیعمەتێکی گەورەترە لە بەھەشتەکەی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَعَدَ اللّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنََ اللّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:72].

ڕەنگە یەکێک لە خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "بەڕاستی ئەگەر بێ هیچ گومان و دوودڵیەک تۆ مەھدی چاوەڕوانکراو بیت دواتر ئەو گەلەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی بەڵێنی ڕەوانەکردنی دابوو بۆ خەڵکی جیهان دەبینین کە لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای پەروەردگارەکەیان بانگەوازی موسڵمانان و هەموو خەڵکی دەکەن، جا ئەی ناصر محمد یەمانی باسی ئەوانمان بۆ بکە تا لەنێو بانگەوازکارانی لای اللە بیان ناسین". لەدوای ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی پرسیارکاران بۆ پەروەردگار لە مەحکەمی کتێبەکەی جێدەهێڵێت: {يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ} صدق الله العظيم.

جا ھەرگیز نایانبینن دەربارەی بەھەشت و نیعمەتەکان قسە بکەن؛ بەڵکو بانگەوازی خەڵکی دەکەن بۆ لای نیعمەتێکی گەورەو مەزنتر لەوە، بەوەی وەکو ئامانج بەدوای ڕازیبوونی اللە بکەون، وە فێریان دەکەن دواتر ئەوە دەدۆزنەوە هەر بەڕاستی نیعمەتێکی گەورەترە لە بەھەشتەکەی. بەڵام ھەرگیز کەس بەم ڕاستیە نازانێت جگە لەوانەی خاوەن گەورەترین خۆشەویستین بۆ اللە لە کتێبەکەی، ئەوانەی وەڵامی بانگەوازەکەی ئیمام مەھدیان بۆ لای ئەو نیعمەتە داوەتەوە کە لە نیعمەتەکانی دنیاو ڕوژی دواییش گەورەترە، جا لەوکاتەی ھێشتا لە ژیانی دنیان ئەوە دەدۆزنەوە هەر بەڕاستی ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارەکەیان لەسەر بەندەکانی نیعمەتێکە لە نیعمەتەکانی مەلەکوتی دنیاو ڕۆژی دواییش گەورەترە، جا ئەگەر ئەم باسە لەم ئوممەتەدا بۆ ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (قوم يحبّهم الله ويحبّونە) بوونی نەبێت ئەوکاتە من ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو نیم، جا لەسەر ئەوە ببن بە شاھێد، ئەوانیش بە دڵنیاییەوە بێ هیچ گومان و دوودڵیەک ئەوە دەزانن ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو هەر بەڕاستی بریتیە لە ئیمام ناصر محمد یەمانی پێش ئەوەی لەسەر ئەرزی واقع ڕوخساری ببینن، بەڵکو تەنھا بە وێنە بینیویانە، جا ئەوە چ شتێکە وای لێکردوون بێ هیچ گومان و دوودڵیەک دڵنیابن لەوەی ئەو ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوە؟ وەڵامە ڕاستەکە ئەوەیە؛ نھێنی دڵنیاییەکەیان بریتیە لەو نیشانەیەی اللە پشتگیری پێ لە مەھدی چاوەڕوانکراو کردووە کە نە چاوەکانیان بینیویانەو نە گوێیەکانیشیان بیستوویانە، ھەرچەندە بە هەموو شێوەیەک لە کتێبەکەی اللە گەورەترین و مەزنترن نیشانەیە، بەڵکو لە ھەموو نیشانە گەورەکانی مەلەکوتەکەی اللە لە دنیاو ڕۆژی دواییش گەورەترە، ئەم نێشانەیەش ڕاستی گەورەترین ناوەکەی اللە یە (اسم الله الأعظم). بۆیە ھەرگیز نە بە ھەموو نیشانەکانی مەلەکوتی اللە لە دنیاو نە بە هەموو نیشانەکانی مەلەکوتی اللە لە ڕۆژی دوایی ڕازی دەبن تا ئەوکاتەی پەروەردگارەکەیان لە نەفسی خۆی ڕازی دەبێت، بەوەی چیتر خەفەتبار نەبێت. وە ھۆکاری حەسرەتی خەفەتباریەکەی اللە ش لەسەر بەندە گومڕا پەشیمانەکانی بەھۆی سیفەتی ڕەحمەت و میھرەبانیەکەیە لە نەفسی اللە، جا ئەوە پەروەردگارەکەتانە کە لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە، جا بیپەرستن تا ئەوکاتەی دڵنیاییەکەتان بۆ دێت، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..

وە ئەی (أسس)، ناوەکەشت وەک سوکایەتیەکە تەنھا ئەگەر مەبەستت لەوە بێت دڵت لەسەر بناغەی تەقواو لە اللە ترسی و پارێزکاری بنیات نرابێت، جا ئەگەر وابێت ئەوا چەندە پیاوێکی باشیت، اللە ش بەوە زاناترە کە لە ناختدا هەیەو گەڕانەوەشت ھەر بۆلای پەروەردگارەکەتەو لەسەر ئەویشە لێپرسینەوەت، ڕەنگە (أسس) بیەوێت بڵێت: "لەسەرخۆ لەسەرخۆ ئەی ناصر محمد، ئایا وا گومان دەبەیت پشتیوانەکانت ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت زیاترو گەورەتر لە نێردراوو پێغەمبەران اللە یان خۆشدەوێت؟". دوای ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی ئەو پرسیارکارانە دەداتەوەو دەڵێم: حاشا بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان، سوێند بە اللە ئەوانیش پەروەردگارەکەیان بە گەورەترین خۆشەویستی خۆشویستووە، جا سوێند بە اللە ی مەزن ئەگەر نێردراوو پێغەمبەران بە حەسرەتی خەفەتباری نەفسی اللە یان لەسەر بەندە گومڕاکانی زایبوایە دوای ئەوەی دوعایان لە گەلەکانیان کردو اللە ش وەڵامی دانەوەو لەناوی بردن ئەوا هەرگیز ھیچ پێغەمبەرێک دوعای لە گەلەکەی نەدەکرد تا ئەوکاتەی اللە ھیدایەتی دەدان، جا ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت ئیمام مەھدی فێری کردوون بەڕاستی اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر لەسەر بەندە گومڕا پەشیمانەکانی خەفەتبارە لەدوای ئەوەی تووشی کارەساتی سزایەکە بوون یان ئەوانەی لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرا مردوون و بوون بە یەکێک لە سزادراوە پەشیمانەکان. جا لەپاش ئەوە پشتیوانەکانی مەھدی چاوەڕوانکراو لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (قوم يحبّهم الله ويحبّونه) وتیان: "کەواتە چۆن بە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان ڕازی بین لەکاتێکدا خۆشەویستەکەمان اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر لە نەفسی خۆی لەسەر بەندە گومڕایەکانی خەفەتبار بێت! پەنا دەگرین بە اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان بە مەلەکوتی دنیاو ڕۆژی دوایی ڕازی بین تا ئەوکاتەی خۆشەویستەکەمان اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر لە نەفسی خۆی ڕازیدەبێت بەوەی چیتر خەفەتبار نەبێت". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق ناصر محمد یەمانی وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: وەرن بە ھەموو ھۆکارو ئامرازێک جیھادو تێکۆشان و کۆشش بکەن و لە سەرزەنشت و لۆمەی لۆمەکارانیش مەترسن، بەڵام بەپێی ھەوڵ و کۆششەکەتان و لە سنوری تواناکەتان، اللە ش کەسێک بە شتێک ڕاناسپێرێت تەنھا لە چوارچێوەی توانای خۆی نەبێت، جا ئێوە دەتانەوێت اللە لە نەفسی خۆی ڕازی بێت، وە لەڕاستیدا زانیتان اللە بە بێباوەڕی بەندەکانی ڕازی نابێت، بەڵکو بەوە ڕازی دەبێت بەندەکانی سوپاس گوزاربن و ڕێگای سوپاسگوزاری بگرنەبەر، وە تا ڕازی بوونی اللە لە نەفسی خۆی بێتەدی پێویستە جیھادو ھەوڵ و تێکۆشان بکەن بە بانگەوازکردن بۆ لای اللە لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای پەروەردگارەکەتان تا خەڵکی بکەن بە یەک ئومەت لەسەر ڕێگای ڕاست، بەوەی تەنها اللە بپەرستن بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن جا ڕازی بێت.

ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند، ئەی اللە شاھێد بە.. جا ھەسارەی سزا لەسەر دەرگای ھاتنیەتی، جا با مرۆڤایەتی شوێن بەیانی ڕاست و دروستی زیکری ئەو کتێبە بکەون کە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی خەلیفەی اللە بەسەر مرۆڤایەتی بەڵگەیان پێ بەسەردا دەھێنێتەوە، وە ئەگەر پشتیان ھەڵکردو وتیان: "ئەی ناصر محمد بەڕاستی تۆ درۆزنێکی خراپەکاریت" ئەوا دواتر لە شەوی تێپەڕبوونی ھەسارەی سەقەر دەزانن کێ درۆزنێکی خراپەکارە کە لە سەردەمێکەوە بۆ سەردەمێکی تر بۆ مرۆڤایەتی دەردەکەوێت، ئەو شەوەی تێیدا شەو پێش ڕۆژ دەکەوێت، شەوی تەواوبوونی مانگی پڕ لە یەکێک لە مانگەکان؛ لەو شەوەی اللە مەھدی چاوەڕوانکراو بەسەر هەموو مرۆڤایەتی دەردەخات لەکاتێکدا زەلیل و ریسواو شەرمەزارو پشتھەڵکەرن لە بەیانی ڕاست و دروستی قورئانی گەورە.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام؛ مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: يوم أمس 01:32 PM
2

وەڵامی کورتی مەھدی چاوەڕوانکراو بۆ ئەوانەی نکۆڵی لە ڕاستی گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم) دەکەن ..

-2-
ئیمام ناصر محمد یەمانی
09 - 08 - 1433 کۆچی
29 - 06 - 2012 زایینی
06:21 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=49424
ــــــــــــــــــــ


وەڵامی کورتی مەھدی چاوەڕوانکراو بۆ ئەوانەی نکۆڵی لە ڕاستی گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم) دەکەن ..


بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر باپیرەم محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی و هەموو نێردراوو پێغەمبەرانی و کەس و کارە چاکەکانیان و هەموو موسڵمانە شوێنکەوتووەکانی حەق تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئاییەکەیان، دواتر ..

ئەی پیاو، ئایا جگە لە (سس) هیچ نازناوێکی تر نەبوو بەکاریبھێنیت؟ جا چۆن لە ئێمەت دەوێت لەکاتی گفتوگۆکە بە (سس) ناوت بهێنین؟ اللە ش دەزانێت مەبەستت لە ناوی (سس) چیە، بەھەرحاڵ ئەی پیاو بەڕاستی تۆ گێڕانەوەیەکی ڕاست و دروستت هێناوە دەربارەی فەتوای ژمارەی ناوە جوانەکانی اللە بەوەی 99 ناون، بەڵام محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی دەیزانی موسڵمانان بە ھەموو ناوەکانی اللە یان نەزانیوە، وە دەیزانی ھێشتا اللە ناوێکی شاراوەی ھەیە، بۆیە درودو سڵاوی لێبێت فەرموویەتی: [ما أصاب أحداً قط همٌّ ولا حزنٌ فقال اللهم إني عبدك وابن عبدك وأمتك، ناصيتي بيدك ماض في حكمك، عدلٌ فيَّ قضاؤك، أسألك بكل اسم هو لك، سميت به نفسك، أو أنزلته في كتابك، أو علمته أحداً من خلقك، أو استأثرت به في علم الغيب عندك، أن تجعل القرآن العظيم ربيع قلبي، ونور صدري، وجلاء حزني وذهاب همي وغمي، إلا أذهب الله همه وحزنه وأبدله مكانه فرجاً].

جا سەیری فەرموودەکەی محمد نێردراوی اللە بکە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - لەوەی فەرموویەتی: [أنزلته في كتابك أو علمته أحداً من خلقك، أو استأثرت به في علم الغيب عندك].
کۆتایی هات ئەو پارچەیەی لە فەرموودەکەی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - وەرگیرا، ھەرچەندە فەرموودەکە زیادەیەکی سادەی خراوەتە ناو، جا فەرموودە ڕاست و دروستەکە بەم شێوەیە: [اللهم إني عبدك وابن أمتك ناصيتي بيدك ماض في حكمك عدل في قضاؤك أسألك بكل اسم هو لك سميت به نفسك وأنزلته في كتابك واستأثرت به في علم الغيب عندك وعلمته لأحد من خلقك أن تجعل القرآن العظيم ربيع قلبي، ونور صدري، وجلاء حزني وذهاب همي وغمي، إلا أذهب الله همه وحزنه وأبدله مكانه فرجاً]. صدق عليه الصلاة والسلام.

بەڵام زیادەکە دەرفەتێکی بۆ ھەڵبەستنی ناوەکانی اللە دروستکردووە بەوەی گوایە ھەموو ناوەکانی لە کتێبەکەی دانەبەزاندووە، ئەمەش تا چەند ناوێک بھێنن کە اللە ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی لە مەحکەمی قورئان دەربارە دانەبەزاندووە، جا لەپاش ئەوە دەڵێن: ئایا محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - نەیفەرمووە هەر کەسێک اللە بیەوێت فێری ئەو ناوانەی اللە ی دەکات کە نە لە کتێبەکەیدا دایبەزاندوون نە بۆ نێردراوەکانیشی دابەزاندووە؟ لەدوای ئەوە دەرفەتی بێباوەڕبوون بە ناوە جوانەکانی اللە دەڕەخسێت، اللە ش لەدواوەیان دەورو گەمارۆی داون.

ھەرچی ئەو ناوەیە کە لە زانستی نهێنی و شاراوەدا ھێشتوویەتیەوە ئەوا بەڕاستی اللە ئیمام مەھدی لێ ئاگادارکردەوە تا فێری ئوممەتەکەی بکات، جا اللە کردوویەتی بە گەورەترین نیشانەی بەڕاستدانەری مەھدی چاوەڕوانکراو، کە مەبەستی گەورەترین ناوەکەی اللە یە (اسم الله الأعظم) ئەی ئەو (سس) ـەی بە زانستەکەی نازانیت، ئایا نازانی حیکمەتی دروستکردنی بەندەکان لە گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم) دێتەدی کە بریتیە لە گەورەترین نیعمەت [النعیم الٲعظم]؟ وە ھۆکاری باسکردنەکەشی بە گەورەترین (الأعظم) لەبەرئەوە نیە ئەم ناوە لە ناوە جوانەکانی تری گەورەتر بێت پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی! بەڵکو لەبەرئەوەی اللە کردوویەتی بە سیفەتی ڕازیبوونی نەفسەکەی لەسەر بەندەکانی، وە فەتواشی بۆ داون بەڕاستی دەبینن ئەوە نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتی بەهەشتەکەی، وە مەھدی چاوەڕوانکراو ئەمەی لەخۆیەوە نەوتووە، بەڵکو اللە خۆی لە مەحکەمی کتێبەکەی فەتوای ئەوەی بۆ داون نیعمەتی ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی بریتیە لەو نیعمەتەی لە بەھەشتەکەی گەورەترە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:72].

ڕەنگە (سس) بیەوێت بڵێت: "مەبەستی اللە ی پایەبەرز چیە لەم فەرموودەیەی: {وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ}؟".

لەدوای ئەوە بەندەی گەورەترین نیعمەتەکە (عبد النعيم الأعظم) ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئەوە بریتیە لەو نیعمەتەی لە نیعمەتی بەھەشت گەورەترە کە اللە کردوویەتی بە سیفەتی رازیبوونی نەفسی خۆی لەسەر بەندەکانی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:72].

یان تۆ نکۆڵی لە سیفاتەکانی اللە لە ناوە جوانەکانی دەکەیت وەکو (الكريم)؟ کە بریتیە لە سیفەتی (الکرم). وە کەرەمی اللە ش لەبەردەمت لە ھەموو شتێکدا دەبینیت، جا کێ لە اللە بە کەرەمترو بەخشندەترە! بەھەمان شێوە (الخالق)؛ جا ڕاستی دروستکراوانی اللە لەبەردەمت دەبینی، جا بەھەمان شێوە اللە گەورەترین ناوەکەی (اسم الله الأعظم) ی کردووە بە سیفەتی ڕازیبوونەکەی لەسەر بەندەکانی، بەھەمان شێوە دواتر ئەو ڕاستیە دەبینن نیعمەتێکی گەورەترە لە بەھەشتەکەی، بۆیە ھەرگیز ڕازی نابن تا ئەوکاتەی اللە ڕازی دەبێت. تەنانەت ڕاستی ناوە هەرە گەورەکەی اللە بە هەموو شێوەیەک بریتیە لە گەورەترین نیشانە لە کتێبدا کە ھەموو مەلەکوتەکەی اللە ش یەکسان نابن لەگەڵی.

وە برای بەڕێزم سس، ئێستا ڕاستی گەورەترین ناوەکەی اللە (النعيم الأعظم ) چیتر لە زانستی پەنهان و شاراوەدا نەماوەتەوە؛ بەڵکو بێ هیچ گومان و دوودڵیەک پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان ئەم ڕاستیەیان دۆزیوەتەوە کە ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی بێ هیچ گومان و دوودڵیەک بریتیە لەو نیعمەتەی لە نیعمەتی بەھەشتەکەی گەورەترە، بۆیە دەبینی ھەرگیز گەورەترین نیعمەتەکە ناکەنە ھۆکارو ئامراز بۆ ھاتنەدی ئەو نیعمەتەی لەوە بچوکترە، بەڵکو گوێبگرە لەوەی دەیڵێم: سوێند بە اللە ی گەورەترین نیعمەتەکە ئەگەر بێتو اللە مەلەکوتی ئەو نیعمەتی بەھەشتەی کە پانتاییەکەی ھێندەی پانتایی ئاسمانەکان و زەویە بە هەر یەکێکیان بدات ئەویش بزانێت پەروەردگارە خۆشەویستەکەی لە نەفسی خۆی ڕازی نیە، پاشان ئەگەر بزانێت مەلەکوتی ھەموو بەھەشت ببەخشێت ئەوا ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارەکەی بەدی دێت، ئەوا نیعمەتی ئەو بەھەشتە دەبەخشێت کە پانتاییەکەی ھێندەی پانتایی ئاسمانەکان و زەویەو بە بەخشینیشی زۆر خۆشحاڵ و ئاسودەیەو تۆزقاڵێکیش لێی پەشیمان و خەفەتبار نابێت.

کەواتە خۆشەویستەکەم لەپێناو اللە، ئەگەر ئەوان نەیانزانیبووا ڕاستی ڕازیبوونەکەی اللە لەسەر بەندەکانی بریتیە لە گەورەترین نیعمەت (النعيم الأعظم) ئەوا نیعمەتی بەھەشتەکەیان نەدەبەخشی، بەڵام زانیویانە ڕازیبوونی اللە نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی، جا ئەوە ڕاستیەکە ھیچ گومان و دوودڵیەکی تێدا نیە ھەروەک اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی وەسفی بۆ کردوون: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:72].

بەڵێ سوێند بە پەروەردگارم بەڕاستی سیفەتی ڕازیبوونی اللە ڕاستیەکە کە بریتیە لەو نیعمەتەی لە بەھەشتەکەی گەورەترە، جا برای بەڕێزم (سس) ئایا لەسەر ئەوە سەرزەنشتمان دەکەیت کە وەکو ئامانج بەدوای ڕازیبوونی اللە کەوتووین و ھەرگیزیش نایکەین بە ھۆکارو ئامراز بۆ ھاتنەدی ئەو نیعمەتەی لەوە بچوکترە؟ جا ئەوە ڕاستی ئەو گەلەیە کە اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت: {ذَلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم [المائدة:54].

سوێند بە اللە ئەگەر اللە ئەو ڕێزەی پێ بەخشیبایت سەبارەت بەوە دەمەقاڵێت لەگەڵ ئیمام مەھدی نەدەکرد، بەڵام ھێشتا اللە ئەو ڕێزەی پێنەداویت، فەرمانەکانیش لە سەرەتاو دوایی ھەر بۆ اللە یە.

ھەرچی نوێژەکانە ھا ئەوە دەبینی قورئانیەکان تەنیا سێ نوێژ دەکەن، جا ئەوە نیە ڕکاتەکانیان کەم و زیاد کردبێت؛ بەڵکو دوو فەرزیان بە تەواوی لەدەستداوە، ناشمەوێت سەبارەت بە ڕوکنی نوێژەکان گفتوگۆت لەگەڵ بکەم، بەڕاستی بەڵگەی ڕاست و دروستمان بەسەردا جێبەجێ کردوون و ئەو زانایانەی ئوممەتیش کە بەسەر فەرمان و بانگەوازەکەمان ئاگاداربوون بوێری ئەوەیان نەکردووە بێن ناڕەزایی لەسەر بەیانی نوێژەکان دەرببڕن.

وە ئەی پیاو، ئایا لە نوێژە کورتکراوەکان (قەسر) بیرناکەنەوە بەوەی کورتکردنەوەی ڕکاتەکانە لە بنەڕەتیەوە بۆ یەک ڕکات؛ تەنھا ئیمامەکە نەبێت کە ھەروەک چۆن دابەزیوە بە دوو ڕکات دەیکات؟ جا دەستەکەی یەکەم ڕکاتی یەکەمی لەگەڵ دەکەن تا تەواوبوونی تەشەھودەکەی ناوەڕاستی دوای ڕکاتەکەی یەکەم، پاش ئەوە سەلام دەدەنەوەو لادەچن، جا ئیمامەکە ھەڵدەستێتەوە بۆ ئەنجامدانی ڕکاتی دووەم، لەدوای ئەوە ئەو دەستەیەی تر دێنە پێش کە نوێژیان نەکردووەو لەگەڵ ئیمامەکە ڕکاتەکەی دووەم دەکەن تا کۆتایی ھاتنی تەشەھودی دووەم، جا ئیمامەکە سەلام دەداتەوە، ئەوانیش (واتە دەستەکەی دووەم) لەگەڵی سەلام دەدەنەوە، لەپاش ئەوە بۆت دەردەکەوێت نوێژی ھەردوو دەستەکە وەکو یەک بە یەکسانی تەواو دەبیت بەبێ ستەم بە خوێندنەوەی فاتیحەو تەشەھود.

بەڵام لەلای ئێوە لەدوای ڕکاتی یەکەم تەشەهودی ناوەڕاست نابینم، جا ئێوە دەڵێن بەڵکو ڕکاتەکەی یەکەم دەکات و یەکسەر لە سوژدە ھەڵدەستێتەوەو بەپێوە دەوەستێت، سەبارەت بە دەستەی یەکەم ئایا بەوە فەرمانتان پێکردوون بێ خوێندنی تەشەھود سەلام بدەنەوە یان فەرمانتان پێکردوون دابنیشتن تا ئەوکاتەی تەشەھودەکە تا کۆتاییەکەی دەخۆینن، لەدوای ئەوە ئینجا سەلام بدەنەوەو بڕۆن و ئیمامەکەش بکەوێتەوە سەرپێی و چاوەڕێی دەستەکەی تر بکات؟ جا چیتانەو چۆن بڕیاری ناڕەوا دەدەن؟ بەڵکو تەشەھودی ناوەڕاست لە ھەموو نوێژەکان لەدوای ڕکاتی یەکەم دەبێت، ھەر بۆیە دەبینن نوێژی کورتکراوە (قەسر) بۆ ھەردوو دەستەکە بەوپەڕی وردی لە ھەڵە یەکسانەو وەکو یەکە ئایا تێناگەن؟

لەوەش سەیرتر ئەوەیە لە کورتکردنەوەی نوێژی مەغریب چی دەکەن و چۆن لە نوێژی کورتکردنەوە (قەسر) بەسەر دوو دەستەکەدا دابەشی دەکەن! ئایا بیرناکەنەوە؟ یان لەخۆتانەوە دەڵێن نوێژی مەغریب کورت ناکرێتەوە، بەڵام اللە پاک و بێگەردی بۆی فەرموویەتی: {وَإِذَا ضَرَبْتُمْ فِي الْأَرْضِ فَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَنْ تَقْصُرُوا مِنَ الصَّلَاةِ إِنْ خِفْتُمْ أَنْ يَفْتِنَكُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا إِنَّ الْكَافِرِينَ كَانُوا لَكُمْ عَدُوًّا مُبِينًا (101)} صدق الله العظيم [النساء:101].

ئەوە بریتیە لە نوێژی (قەسر) لە کتێبەکەی اللە لە دوو ڕکاتەوە بۆ ڕکاتێک، وە مەرجێکی پتەوو ڕوون و ئاشکراشی ھەیە لە کتێبەکەی اللە ئەویش: {إِنْ خِفْتُمْ أَنْ يَفْتِنَكُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا إِنَّ الْكَافِرِينَ كَانُوا لَكُمْ عَدُوًّا مُبِينًا (101)} صدق الله العظيم.

جا ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: ئایا چارەسەر چیە ئەگەر ھاتوو ترسان لەوەی لە نوێژی مەغریب تووشی ئاشوبتان بکەن و هێرشتان بکەنە سەر؟ ئایا پێتان وایە دەستەی یەکەم لەگەڵ پێغەمبەر - درودو سڵاو لەسەر خۆی و ئەوان - نوێژەکە بکەن و لەدوای ئەوە جارێکی تر نوێژی مەغریب بکاتەوە بۆ ئەوەی دەستەی دووەم نوێژی لەگەڵ بکەن؟ بڵێ بەڵگەتان بێنن ئەگەر ڕاست دەکەن. یان ئێوە دەڵێن: کورتکردنەوە لە نوێژی مەغریبدا نیە؟ کە فەتوایەکە لەلایەن خۆتانەوە دەرتانکردووە، اللە م بەسەو باشترین پشت و پەنایە.

بەھەرحاڵ سەبارەت بە ڕوکنی نوێژ ھیچ گفتوگۆیەک لەنێوان من و تۆ نیە تەنها بە جێبەجێ کردنی مەرجەکانی گفتوگۆکە نەبێت دەربارەی ڕوکنی نوێژ، بەڵکو ئەوە تایبەتە بە موفتی ناوچەو شوێنە ئیسلامیەکان بە دابەزاندنی ناوو وێنە ڕاست و دروستەکەی، جا پێشتر حیکمەتی دواخستنی تەواوکردنی گفتوگۆکەمان دەربارەی ڕوکنی نوێژ بۆ ڕوونکردنەوە، کە لەبەرئەوەیە چونکە دواتر پشتیوانەکانی مەھدی چاوەڕوانکراو ناچار دەبن مزگەوتەکان جێبهێڵن بە ڕەچاوکردنی جیاوازی نوێژەکە، جا ھەرگیز ناتوانن لەدوای ڕکاتی یەکەم لەگەڵ ئێوە تەشەھودی ناوەڕاست ئەنجام بدەن، بەھەمان شێوە جیاوازی لە ژمارەی ڕکاتەکان لە نیوەڕۆو عەسرو مەغریب و عیشا، بەڵام اللە نوێژەکانیان لێ قبوڵ دەکات و لەلای پەروەردگارەکەیان بە ڕکاتی زیادە بۆیان هەژمار دەکات، جا سەبارەت بەوە ھیچ ترس و خەفەتێکیان لەسەر نیە، وە گرنگترین شتیش ئەوەیە نوێژەکانیان خاڵیە لە شەریک و ھاوبەشدانان بۆ اللە، وە لە خۆڵی باوکم ئیمام حسین درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارە پاکەکەی.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: يوم أمس 01:37 PM