ئیمام ناصر محمد یەمانی
01 - ڕەبیعی دووەم - 1441 کۆچی
28 - 11 - 2019 زایینی
06:52 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?t=38752
_________________
بەیانی زیاتر بۆ ئامادەباشی لە بەڵاو کارەساتی لافاوەکان لە نیشانەکانی سزای تۆفان لە مەحکەمی قورئان، ھەموو ڕۆژێکیش اللە لە کاروبارێکدایە (بەھۆی نزاو پاڕانەوەی بەندەکانی) ..
سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووە خۆشەویستەکانم، سەبارەت بە ھەڵگرتنی گەنم و دانەوێڵە درێژماوە - لە قوتو نەنراوەکان - لە ئەگەری ڕوودانی لافاو لەھەر شارو شارۆچکەو ناوچەیەکی وڵاتەکان ئەوا بێگومان لەو کاتەدا نانەواخانەو سوپەرمارکێت و سەوزەو میوە فرۆشەکان دادەخرێن، جا لێرەدا ئەمە دەبێتە کێشە، چونکە ئەوانەی لەناوچەکەن زۆربەیان خواردنی خۆیان و خاوو خێزانەکەیان بەشێوەی ڕۆژانە دەکڕن. بەڵام خۆی و خاوو خێزانەکەی بۆ ماوەی ھەفتەیەک یان زیاتر لەوە ھەرگیز ناتوانن بەرگەی برسیەتی بگرن، جا لە ئەگەری ڕوودانی ھەڵسانی لافاودا با گەنم و دانەوێڵە درێژماوەکان و شتی تریش جگە لەوانەی لەلا ھەبێت، بەومانایەی بەشی خۆی و خاوو خێزانەکەی بۆ مانگێک یان زیاتر بکات؛ تەنانەت بەو بڕەی بشیدات بە دراوسێکەی، چونکە ھەڵسانی لافاوەکان لە ھەمان ناوچەدا چەند مانگێک لەسەریەک بەردەوام نابن، ئەگەر وابێت مانای نقومبوونی تەواوەتیە، تەنھا ئەگەر اللە بیەوێت نقومیان بکات، جا ئەوکاتە ھەرگیز ھەڵگرتنەکە سودیان پێناگەیەنێت، نە ڕاکردنیش لە مردن بۆ کۆشک و تەلارە توندو تۆڵەکان یان بۆ چیاکان؛ بەڵکو دوعاو پاڕانەوەو داوای لێخۆشبون سودیان پێدەگەیەنێت، وە لەکاتی ڕوودانی سزا وا گومان دەبەن چواردەوریان گەمارۆدراوەو دەربازبوونیان نیەو نیعمەتی اللە ش گۆڕاوە بۆ نیقمەت بەھۆی سوپاسگوزاری نەکردنەکەیان بۆ پەروەردگارەکەیان، جا لەوکاتەدا ئەگەر بە دڵسۆزی لە ئاییندا تەنها داوایان لە اللە کرد بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن بێگومان اللە ش وەڵامیان دەداتەوە، تەنانەت ئەگەر لە بێباوەڕانیش بووبن، جا ڕەشەباو لافاوو گەردەلول و زریانەکە دادەمرکێتەوەو ڕزگاریان دەکات (بەڵکو لە سوپاسگوزاران بن)، تەنانەت ئەگەر لە بێباوەڕانیش بن کاتێک لە دەریادا بایەکی چاک و خۆش لێیان بدات جا پێی خۆشحاڵ دەبن و سوپاس و ستایشی اللە یان نەکردووەو سوپاسگوزاریان بۆ ئەو چاکەو ڕێزەی نەنواندووە، چونکە ئەگەر بایەکە بوەستابووایە ئەوا کەشتیە چارۆکەدارە کۆنەکانیان بە تەواوی لەسەر پشتیدا دەوەستا، بەمانای لەسەر پشتی دەریاکە بەبێ بەردەوامبوون لە گەشتەکە، بەڵام اللە بە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی بە بایەکی چاک و خۆش و هێمن دەیانھێنێت و دەیانبات، ئەوانیش لەوکاتەدا خۆشحاڵ دەبن چونکە بە سەلامەتی و خێرایی کەشتیەکەیان ڕێدەکات تا ئەوکاتەی اللە گوێی لە سوپاسگوزاریەکەیان نابێت بۆ پەروەردگارەکەیان، وە بە جێبەجێکردنی زیکرو یادەکەی، بۆیە دوای ئەوە پلەی با هێمن و چاک و خۆشە مامناوەندەکە بەرز دەکاتەوە بۆ ڕەشەبایەکی توند: {وَظَنُّوا أَنَّهُمْ أُحِيطَ بِهِمْ ۙ دَعَوُا اللَّـهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ لَئِنْ أَنجَيْتَنَا مِنْ هَـٰذِهِ لَنَكُونَنَّ مِنَ الشَّاكِرِينَ} صدق الله العظيم [يونس:22].
جا لەپاش ئەوە سزا نزمەکەی ھێور دەکاتەوەو پلەی خێرایی بایەکە بۆ بایەکی چاک و خۆش و هێمن دادەبەزێنێت بۆ ڕێکردنی کەشتیەکەیان لە دەریادا تا دەیانگەیەنێتە لای وشکانیەک، پاشان ئەوان جارێکی تر دەگەڕێنەوە سەر شەریک و ھاوەڵ و ھاوبەشدانان بۆ اللە ھەروەک پێیان وابووە ڕەشەبا توندەکە بە ڕێکەوت بۆ بایەکی چاک و هێمن گەڕابێتەوە! جا ئایا هەست بەدڵنیایی دەکەن لەوەی اللە لایەک لە وشکانیان لەژێردا ڕۆبچوێنێت یان هەست بەدڵنیایی دەکەن لەوەی اللە لە گەشتی دەریایی پیلانیان بۆ بگێڕێت و گێژەلوکەو ڕەشەبایەکی دەریاییان بۆ بنێرێتەوەو نقومیان بکات؟ {أَفَأَمِنُوا مَكْرَ اللَّـهِ ۚ فَلَا يَأْمَنُ مَكْرَ اللَّـهِ إِلَّا الْقَوْمُ الْخَاسِرُونَ ﴿٩٩﴾} صدق الله العظيم [الأعراف].
ھەروەک ھاوبەشدانەرو ستەمکارە بێدینەکانی ئەمڕۆ باوەڕیان وایە، ئایا نازانن ئەوەی زاڵ و دەسەڵاتدارە بەسەر باو دەریاو وشکانی و چیاو ئاسمان و ئەوانەی تێیاندا ھەیە اللە یە، یان پێیان وایە ئەوە سروشتە شڵەژاوەو بە هەڕەمەکی تووشی ئەوە دەبێت کە دەیەوێت بەبێ ستەم؟ بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {أَمْ خَلَقُوا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ ۚ بَل لَّا يُوقِنُونَ ﴿٣٦﴾ أَمْ عِندَهُمْ خَزَائِنُ رَبِّكَ أَمْ هُمُ الْمُصَيْطِرُونَ ﴿٣٧﴾} صـــدق الله العظيــم [الطور].
بۆیە هۆشداری بە موسڵمانان دەدەین لەوەی ناوی ئەوە لە سزا نزمە جۆربەجۆرەکان بە ھەموو کارەساتە جیاوازەکانەوە بنێن کە بێدینەکان ناویان لێناوە، بەم قسەیان کە دەڵێن (کارەساتە سروشتیەکان)، دوورەو زۆر دوورە، سوێند بە پەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکان بەڵکو سروشت بە وەحی لەلایەن اللە وە فەرمانی پێکراوە تا ئەوکارە بکات کە لەبەرامبەر بەندە پشتھەڵکەرەکانی دەیکات، بەڵام کێشەی زۆرێکیان ھێشتا کێشەی ھاوبەشدانەرەکانەو بیریان چووە تەنھا داوا لە اللە بکەن تا سزاکەیان لەسەر لابدات تا سوپاسگوزاری اللە بن، بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن!
وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی
_____________
تێبینی: ئەم بەیانە لەڕێی پشتیوانی بەڕێز عبد الجبار گواستراوەتەوە.
اقتباس: اضغط للقراءة