-2-
ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
22 - ربيع الآخر - 1431 کۆچی
08 - 03 - 2010 زایینی
10:56 ئێواره
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=4493#post_4493
ــــــــــــــــــ
باسی ووردو تێروتەسەلی زیاتر بۆ پرسیارکاران..
بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر
وەدروودو سڵاو لەسەر باپیرەم دواهەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکان و کەس و کارە چاک:و پاکەکەیان و شوێنکەوتووان بۆ حەق تاکو ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکان دەکات لەسەر ئایینەکەیان.
سڵاوی اللە تان له‌سه‌ربێت ئه‌ی ئه‌و پرسیاركارانه‌ی به‌دوای ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێن له‌په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌وه..
اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی:
{ كَذَٰلِكَ مَا أَتَى الَّذِينَ مِن قَبْلِهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا قَالُوا سَاحِرٌ أَوْ مَجْنُونٌ ﴿٥٢﴾ أَتَوَاصَوْا بِهِ ۚ بَلْ هُمْ قَوْمٌ طَاغُونَ ﴿٥٣﴾ } صدق الله العظيم [الذاريات].
جا ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌وا ئاڕاسته ده‌كرێت ئه‌وه‌یه: ئایا له‌به‌رچی سه‌رجه‌می بێباوه‌ڕانی ئوممه‌ته‌كان وه‌ڵامیان بۆ پێغه‌مبه‌رو نێردراوی په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان یه‌ک وه‌ڵام بووه به‌یه‌كگرتوویی وه‌كو اللە له‌مەحكمی كتێبه‌كه‌یدا فه‌توای بۆ داوین وپێی ڕاگه‌یاندیوون به‌وه‌ی هیچ پێغه‌مبه‌رو نێردراوێكی نه‌ناردووه له پێش محمد دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی وکەس و کارەکەی بەوەی پێیان نه‌وتبێت جادووگەر یا شێت هه‌روه‌كو بڵێی ئه‌م وه‌ڵامه‌یان بۆ یه‌كتری جێ ده‌هێشت و ئه‌م وه‌ڵامه‌یان به‌یه‌كگرتوویی به‌یه‌كتر ڕاسپاردووه؟! جا لەپاش ئه‌وه هۆكاری ئه‌م وه‌ڵامه یه‌كگرتووه‌ی ئه‌وانتان پێده‌ڵێین وه‌به‌حه‌ق قسه‌ده‌كه‌ین به‌وه‌ی باسه‌كه ئه‌وه نی یه ئه‌م ئوممه‌تانه ئه‌م وه‌ڵامه‌یان به‌یه‌كتر ڕاسپاردبێت به‌ڵكو ئه‌وه شه‌یتانه جن و مرۆڤەکان به‌وانیان ڕاسپاردبوو (واتە ئه‌وان وایان لێ‌كردبوون هه‌ر ئوممه‌تێک له‌م ئوممه‌تانه هه‌مان ئه‌م وه‌ڵامه له‌به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌رو نێردراوه‌كان بده‌نه‌وه) له‌هه‌ر زه‌مان وكات وشوێنێكدا به پیلانێكی ئاشكراوه تاکو خه‌ڵكی نێردراوو پێغه‌مبه‌ری لای په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان به‌ڕاست دانه‌نێن جا وه‌رن پێتان بڵێین ده‌رباره‌ی ئه‌م پیلانه به‌رده‌وامه‌ی شه‌یتانه‌كان؛ ئه‌وان دێن وه‌سوه‌سه ده‌كه‌ن بۆ هه‌ندێک كه‌س به‌وه‌ی بڵێن پێغه‌مبه‌ره له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هەموو جیهانه‌وه هه‌تا ئەوکاتەی دێت خۆی ده‌رده‌خات به‌وه‌ی گوایه پێغه‌مبه‌ره جا لەپاش ئه‌وه زیانی شه‌یتانه‌كه نه‌خۆشی ده‌كات ئه‌و شه‌یتانه‌ی كه‌وا ده‌ستی لێوه‌شاندووه جا وه‌كو شێتی لێده‌كات هه‌تاكو شێتیه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی ڕوونده‌بێته‌وه جا لەپاش ئه‌وه خه‌ڵكی ده‌زانن ئه‌و شێته‌و پێغه‌مبه‌ر نی یه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌وه وه‌كو به‌م شێوه‌یه خۆی ناساندبوو! وه‌حیكمه‌ته پیسه‌كه‌ش له‌م پیلانه‌دا ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئەگه‌ر هاتوو اللە پێغه‌مبه‌رێكی حه‌قی ڕه‌وانه‌كرد له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئەوا یه‌كه‌م وەڵامی خەڵکی بۆی ئه‌وه بێت گەلەکەی پێی بڵێن ئه‌و شێته‌و پێغه‌مبه‌ر نی یه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌وه به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ هه‌مان دیارده له‌پێشتردا (به‌وه‌ی خه‌ڵكانی تریش هه‌بوون بانگه‌شه‌یان كردووه به‌ڵام دواتر ده‌رچوون شێت بوونە نه‌ک پێغه‌مبه‌ر)، جا لەپاش ئه‌وه خه‌ڵكی پشت له‌پێغه‌مبه‌ری لای په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن و به‌شێت وه‌سفی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌به‌رده‌م شه‌یتانه‌كان كۆسپێک مایه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو ئه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو اللە پشتگیری پێغه‌مبه‌رو نێردراوه‌كه‌ی كرد بە نیشانه‌یه‌كی به‌ڕاست دانه‌ره‌وه به موعجیزه‌یه‌ک له‌لایه‌ن اللە وە به‌قودره‌ت و توانایەکەی اللە خۆی جا شه‌یتانه‌كان زانیان به‌م شێوه‌یه بۆ خه‌ڵكی ڕوونده‌بێته‌وه بەوەی ئه‌و شێت نی یه به‌ڵكو پێغه‌مبه‌ری اللە یە له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هەموو جیهانه‌وه بۆیه‌ش اللە پشتگیری كردووه به‌موعجیزه‌یه‌ک کەوا له‌سه‌رووی تواناوهیه له‌لایه‌ن خۆیه‌وه تاکو بزانن ئه‌و پێغه‌مبه‌ره له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هەموو جیهانه‌وه، جا له پاش ئه‌وه شه‌یتانه‌كان هه‌ڵسان به‌داهێنانی جادووی خه‌یاڵ جا ئه‌و خه‌ڵكانه‌یان فێرده‌كرد كه‌وا شه‌یتان هه‌ڵیانی خه‌ڵه‌تاندووه وه ده‌ستی خراپه‌ی خۆی لێوه‌شاندوون جا فەرمانیان پێده‌كه‌ن بەوەی ئه‌م موعجیزه جادوویانە به‌خه‌ڵكی نیشان بده‌ن، وه‌حیكمه‌تی پیسی شه‌یتانیش له‌داهێنانی جادووی خه‌یاڵ ئه‌وه‌یه تاکو ئه‌گه‌ر هاتوو اللە پشتگیری پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی كرد بەنیشانهی به‌ڕاست دانه‌ره‌وه له‌لایەن په‌روه‌ردگارەکەیانه‌وه ئه‌وا دواتر خه‌ڵكی به‌پێغه‌مبه‌ری لای په‌روه‌رگاره‌كه‌یان بڵێن ئا به‌دڵنیایی یه‌وه ئه‌وه ئێستا زانیمان تۆ شێت نیت وه‌كو پێشبینیمان ده‌كرد به‌ڵكو تۆ جادوگه‌ری! وهبههۆی ئه‌م پیلانه پیسه‌وه له‌حیكمه‌تی شه‌یتانی گه‌وره ئیبلیس له‌هه‌موو زه‌مان وكات وشوێنێكدا ئوممه‌ته‌كان پێغه‌مبه‌رو نێردراوی لای په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان به‌ڕاست دانه‌ناوه جا یه‌كه‌م شتێک کەوا دەوترا به‌م پێغه‌مبه‌رو نێردراوه‌ی اللە ده‌ینارد بۆ گه‌له‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو پێیان دەوت شێت ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌م دیارده‌یه‌ی كه‌وا له‌پێشتردا هه‌بوو وهبه كه‌سێكیان زانیبوو كه‌وا پێشتر وتوویه‌تی گوایه پێغه‌مبه‌ری اللە یەو پاشانیش ڕوونبوویه‌وه بۆخه‌ڵكی بەوەی ئه‌و شێت بوو هه‌تا ئه‌مجاره اللە پشتگیری پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌كات به‌موعجیزه‌یه‌كی به‌ڕاست دانه‌ره‌وه تاکو ببێت بە نیشانه‌یه‌ک بۆ به‌ڕاستدانانی لەلایەن په‌روه‌ردگارەکەیەوە بۆ گه‌له‌كه‌ی جا لەپاش ئه‌وه گه‌له‌كه‌ی پێی ده‌ڵێن كه‌واته تۆ شێت نیت به‌ڵكو جادووگەرێکی شاره‌زای! وه‌هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش كاتێک اللە پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی موسای ڕه‌وانه‌كرد دروودو سڵاوی لەسەربێت بۆ لای فیرعه‌ون وه‌ڵامی فیرعه‌ون به‌م شێوه‌یه بوو وتی:
{ قَالَ إِنَّ رَسُولَكُمُ الَّذِي أُرْسِلَ إِلَيْكُمْ لَمَجْنُونٌ } [الشعرا‌ء]
جا لەپاش ئه‌وه پێغه‌مبه‌ری اللە مو‌سا دروودو سڵاوی اللە له‌سه‌رخۆی و براكه‌ی هارون و كه‌س وكاریان وه‌ڵامی دایه‌وه‌و به‌فیرعه‌ونی وت:
{ قَالَ أَوَلَوْ جِئْتُكَ بِشَيْءٍ مُّبِينٍ ﴿٣٠﴾ قَالَ فَأْتِ بِهِ إِن كُنتَ مِنَ الصَّادِقِينَ ﴿٣١﴾ فَأَلْقَىٰ عَصَاهُ فَإِذَا هِيَ ثُعْبَانٌ مُّبِينٌ ﴿٣٢﴾ وَنَزَعَ يَدَهُ فَإِذَا هِيَ بَيْضَاءُ لِلنَّاظِرِينَ ﴿٣٣﴾ قَالَ لِلْمَلَإِ حَوْلَهُ إِنَّ هَٰذَا لَسَاحِرٌ عَلِيمٌ ﴿٣٤﴾ يُرِيدُ أَن يُخْرِجَكُم مِّنْ أَرْضِكُم بِسِحْرِهِ فَمَاذَا تَأْمُرُونَ ﴿٣٥﴾ قَالُوا أَرْجِهْ وَأَخَاهُ وَابْعَثْ فِي الْمَدَائِنِ حَاشِرِينَ ﴿٣٦﴾ يَأْتُوكَ بِكُلِّ سَحَّارٍ عَلِيمٍ ﴿٣٧﴾ } صدق الله العظيم [الشعرا‌ء].
ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ كه‌سانێک كه‌وا خه‌ڵكی موعجیزە جادوویەکانیان لێ ده‌بینین به‌خه‌یاڵی چاوه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ بنەمایەکیشیان نه‌بوو لەڕاستیدا له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع به‌ڵام شه‌یتانه‌كان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا به‌م پیلانه‌یان جا ئوممه‌ته‌كان پێغه‌مبه‌رو نێردراوی لای په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان به‌ڕاست دانه‌ده‌نا، جا كاتێک اللە پێغه‌مبه‌رێکی خۆی ڕه‌وانه‌ده‌كرد بۆ لای گه‌له‌كه‌ی ئه‌وا یه‌كه‌م شت ئه‌وه‌بوو پێیان ده‌وت شێت، وه‌هۆكاری ئه‌م قسه‌یه‌شیان به‌هۆی پیلانی شه‌یتانه‌كانەوە بوو كه‌وا وه‌سوه‌سه‌یان ده‌كرد بۆ یه‌كێک له‌كه‌سه‌كان به‌وه‌ی گوایه ئه‌و پێغه‌مبه‌ره جا لەپاش ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌رێتی ده‌كرد جا له‌دوای ئه‌م بانگه‌شه كردنه شێت ده‌بوو له ڕوانگه‌ی خه‌ڵكیه‌وه به‌هه‌ندێک هه‌ڵسوكه‌وتی نامۆ جا بۆیان ڕوونده‌بوویه‌وه ئه‌و شێته جا به‌م شێوه‌یه كاتێک اللە پێغه‌مبه‌رێكی ده‌نارد بۆ گه‌له‌كه‌ی ئه‌وا یه‌كه‌م شت ئه‌وه‌بوو پێیان ده‌وت شێت هه‌تاكو اللە ئه‌مجاره پشتگیری ده‌كرد بەنیشانهیهكی به‌ڕاست دانه‌ره‌وه له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جا بڕیاره‌كه‌یان ده‌گۆڕا له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان ئه‌مجاره ده‌یانوت به‌ڵكو تۆ جادووگەرێکی شاره‌زای! وهبههۆی ئه‌م پیلانه به‌رده‌وامەوە له‌حیكمه‌تی شه‌یتانه‌كان ئه‌وا اللە هیچ پێغه‌مبه‌رێكی نه‌ناردووه مه‌گه‌ر هه‌ر گه‌له‌كه‌ی پێیان وتووه شێت یان جادووگەر به‌هۆی ئه‌م پیلانه به‌رده‌وامه‌وه به‌درێژایی تێپه‌ربوونی سه‌رده‌مه‌كان. وه‌هه‌ر ئه‌مه‌ش به‌یانی ڕاست و دروستی ئه‌وه‌یه کەوا اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت:
{ كَذَٰلِكَ مَا أَتَى الَّذِينَ مِن قَبْلِهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا قَالُوا سَاحِرٌ أَوْ مَجْنُونٌ ﴿٥٢﴾ أَتَوَاصَوْا بِهِ بَلْ هُمْ قَوْمٌ طَاغُونَ ﴿٥٣﴾ } صدق الله العظيم [الذاريات].
جا ئایا كێ ده‌توانێت ئه‌م جۆره به‌یانە ووردو تێروته‌سه‌له‌تان بۆ بهێنێت له‌مەحكەمی كتێبه‌كه‌ی اللە جگه لەمرۆڤێک نه‌بێت كه‌وا اللە به‌یانی ڕاست و دروستی بۆ قورئانی گه‌وره‌ی فێركردبێت كه ئه‌ویش ئیمام مه‌هدی حه‌قه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارەکەتانەوە به‌ڵام به داخ و ئه‌سه‌فه‌وه هێشتا خه‌ڵكی پشت هه‌ڵده‌كه‌ن له‌مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌قی لای په‌روه‌ردگارەکەیانه‌وه له‌وانه‌ی اللە به‌سه‌رماندا ئاگاداری كردوون لەم تۆڕە جیهانیە مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگارم ڕه‌حمی پێكردبێت، وه‌هۆكاری پشت هه‌ڵكردنه‌كه‌یان له‌به‌ڕاست دانانی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌ق له‌لایەن پەروەردگارەکەیانەوە به‌هه‌مان شێوه به‌هۆی پیلانی شه‌یتانه‌كانه‌وه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌سوه‌سه ده‌كه‌ن له‌هه‌موو سه‌رده‌مێک بۆ كه‌سانێک له‌به‌شه‌ر تاکو بڵێن گوایه ئه‌و مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوه! جا ناو به‌ناو مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوێكی نوێ بۆ موسڵمانان ده‌رده‌كه‌وێت تاكو موسڵمانان ماندوو بوون له‌م دیارده‌یه به‌فێڵ كردن له‌کەسایەتی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكدا، وه‌حیكمه‌تی پیسی شه‌یتانی گه‌وره‌ش له‌وه‌دا ئه‌وه‌یه تاکو ئه‌گه‌ر اللە مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌قی بۆ به‌شه‌ر ڕه‌وانه‌كرد لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە بۆ ئه‌وه‌ی به‌یانی ڕاست و دروستیان بۆ زیكری کتێبەکەی فێربكات وه‌ئاگاداریان بكاته‌وه له‌وه‌ی چوونەتە ناو سه‌رده‌می مەرج و نیشانه گه‌وره‌كانی قیامه‌ت جا له‌پاش ئه‌وه وەڵامی موسڵمانان بۆ مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌ق له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارەکەیانه‌وه ته‌نها ئه‌وه‌بێت پێی بڵێن به‌ڵكو تۆ درۆزنێكی خۆبه‌گه‌وره‌زانی خراپی وێنه‌ت وه‌كو وێنه‌ی ھەمان ئه‌و بانگه‌شه‌كا‌رانه‌یه کەوا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد ئیمام مه‌هدین له‌پێش تۆ‌و سه‌رده‌می تۆشدا! جا لەپاش ئه‌وه پشت ده‌كه‌نه بانگه‌وازەکەی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌ق لەلایەن په‌روه‌ردگارەکەیانەوە مه‌گه‌ر ته‌نها خاوه‌ن ژیری وهۆشمه‌نده‌كان نه‌بن ئه‌وانه‌ی بڕیار له‌سه‌ر ناصر محمد یه‌مانی ناده‌ن له‌پێش بیركردنه‌وه‌و لێ ووردبوونه‌وه لە بنه‌مای بانگه‌وازه‌كه‌ی و ده‌سه‌ڵاتی زانسته‌كه‌ی به‌ڵكو گوێ له‌بانگه‌وازه‌كه‌ی ده‌گرن وه وورد ده‌بنه‌وه له‌ده‌سه‌ڵاتی زانسته‌كه‌ی به‌عه‌قڵ و مه‌نتق جا لەپاش ئه‌وه بۆیان ڕوونده‌بێته‌وه بەوەی به‌ڕاستی ئه‌و كه‌سێكی درۆزنی فێڵبازی بوختانكا‌ر نی یه به‌ڵكو به‌ڵگه دەھێنێته‌وه‌و قسه ده‌كات له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی به‌ئایەته مەحكەم و پتەوەكانی قورئان ئەو ئایەتانەی کەوا بریتین له دایک و بنچینه‌ی كتێبه‌كه‌ی اللە جا مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو له‌تاریكاییه‌كان ده‌ریانده‌هێنێت بۆ نورو ڕۆشنایی وه اللە دڵ و ده‌روون و سینه‌یان گوشادو ئاسووده ده‌كات وه‌دڵیان ئارام وئۆقره ده‌گرێت وه بیناو بەرچاو ڕوون ده‌بن بۆ حه‌ق و ڕاستی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارەکەیانه‌وه وه‌هۆكاری هیدایه‌تدرانیان ئه‌وه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و عه‌قڵه‌یان به‌كارهێنا كه‌وا اللە به‌نیعمه‌ت پێی به‌خشیون وه ده‌ڵێن له‌به‌رچی به‌دوای بانگه‌وازی حه‌قی لای په‌روه‌ردگاری جیهانمان نه‌كه‌وین جا چۆن به‌دوای ئیمام مه‌هدی حه‌ق له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌وه نه‌كه‌وین له‌كاتێكدا به‌ڵگه‌مان به‌سه‌ردا ده‌هێنێته‌وه به‌ئایەته روون و ئاشكراكان كەوا دایک و بنچینه‌ی كتێبن له‌قورئانی گه‌وره له‌كاتێكدا ئێمه له‌م ئایه‌تانه بێئاگاین؟! به‌ڵكو هه‌ر ده‌ڵێی ئه‌مرۆ دابه‌زیون له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بوونیشیان هه‌بووه له‌قورئانی گه‌وره‌دا!! جا چۆن بانگه‌وازی ناصر محمد یه‌مانی به‌درۆبزانین كەوا به‌ڵگه‌مان به‌سه‌ردا ده‌هێنێته‌وه به‌ئایەته ڕوون و ئاشكراكان له‌قورئانی گه‌وره جا ئه‌وه‌ی به‌درۆی بزانێت ئه‌وا ناصر محمد یه‌مانی به‌درۆ نەزانیووە به‌ڵكو اللە و ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی به‌درۆ زانیووە كەوا به‌م قورئانه گه‌وره‌یه‌وه ڕه‌وانه‌ی كردووه ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ناصر محمد یه‌مانی نابینین لێی بڵێت ئیمام مه‌هدی وتوویه‌تی به‌ڵكو ده‌ڵێت اللە و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌فه‌رموون، وه كوفریش به كتێبەکەی اللە و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ناكات به‌ڵكو سوننه‌تی محمد پێغه‌مبه‌ری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی جیاده‌كاته‌وه‌و پاڵفته‌ی ده‌كات له‌فه‌رمووده هه‌ڵبه‌ستراوه‌كان جا به‌ئایه‌تی محکەمی پتەوو ڕوون وئاشكرا له‌قورئانی گه‌وره ئه‌م فه‌رمووده هه‌ڵبه‌ستراوه ڕاده‌ماڵێت وه‌به‌م جۆره ده‌ست به‌جێ داغان و هەلا هەلای ده‌کات و تێکی دەشکێنێت له‌م كاته‌شدا ڕوونده‌بێته‌وه بۆ خه‌ڵكی بەوەی ئه‌م فه‌رمووده‌یه هه‌ڵبه‌ستراوه بۆ پێغه‌مبه‌ر دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی له‌م فه‌رموودانه‌ی كه‌وا پێغه‌مبه‌ری اللە نه‌یوتون دروودو سڵاوی لەسەربێت وه‌كو چۆن پێشتر چۆنیه‌تی ڕێگای شه‌یتانه جن و مرۆڤەکان بۆ ڕێگاگرتن له‌موسڵمانان له‌به‌دواكه‌وتنی قورئانی گه‌وره‌ی بۆ سه‌لماندین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناصر محمد یه‌مانی هێشتا بوونیشی نه‌بوو له‌سه‌رده‌می پیلانی شه‌یتانه‌كان به‌ڵكو ئه‌و لەنەوەی ئه‌م ئوممه‌ته‌ی ئێمه‌یه به‌ڵام پیلانی شه‌یتانه‌كانی پێوتین هەر له كات و زه‌مانی دێرینیانەوە جا ئه‌وه‌ی بۆ باسكردووین به‌ووردی و تێروته‌سه‌لی جا سه‌لماندنی ئه‌مه‌ی نه گێڕانەوە گوماناویه‌كانه‌وه‌یه نه به‌فه‌رمووده‌ی هه‌ڵبه‌ستراو نه به‌سه‌روسه‌ربرده‌و به‌سه‌رهاته بێ سه‌روبنه‌كان نه‌به كتێبی قه‌یس وله‌یلا وه نه‌به‌كتێبی زهیری سالمی ئه‌بو له‌یلای موهه‌لهه‌ل وه نه‌به كتێنی میشیل عه‌فله‌ق، به‌ڵكو بهمەحكەمی كتێبه‌كه‌ی اللە قورئانی گه‌وره به‌ڵكو به‌ته‌واوی و ووردی و تێروته‌سه‌لی چۆنیه‌تی پیلانی شه‌یتانه‌كانی بۆ باسكردووین تا به‌م پیلانەیان ڕێگابگرن له‌به‌شه‌ر هه‌ر له دێرزهمانەوە به‌یه‌ک پیلانی یه‌كگرتوو وه‌هیچ كه‌سێک پیلانه‌كه‌ی ئه‌وانی ئاشکرا نه‌كردووه‌و بۆ خه‌ڵكی به‌ته‌واوی باس نه‌كردووه ته‌نها ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی نه‌بێت، وه ئه‌م باسكردنه‌ی به‌ته‌واوی و ووردی و تێروته‌سه‌لی له‌سه‌ری خۆیه‌وه نه‌هێناوه به‌گومان كه‌وا هیچ سودێکی نیە لەزانینی حەق و ڕاستیدا به‌ڵكو له‌كتێبه‌كه‌ی اللە وە هێناویه‌تی به ته‌واوی و ووردی و تێروته‌سه‌لی باسیكردووه به‌ئایەته مەحكەمە پتەوو ڕوون و ئاشكراكان بۆ زانایان و نه‌زانانی ئوممه‌ت، هه‌تاکو ناصر محمد یه‌مانیمان خسته نێوان دوو هه‌ڵبژارده‌وه كه‌وا سێیه‌می نه‌بوو جا یان ئه‌وه‌تا به‌ڕاستی دابنێین به‌وه‌ی ئەو مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌قه له لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هەموو جیهانه‌وه یان ده‌بێت كتێبه‌كه‌ی اللە قورئانی گه‌وره به‌درۆبزانین، جا چۆن پشت هه‌ڵبكه‌ین له‌كتێبه‌كه‌ی اللە قورئانی گه‌وره كه‌وا ناصر محمد یه‌مانی ڕێنماییمان پێ ده‌كات بۆ ڕێگای ڕاست وه ئێمه‌ش خۆ به‌قورئان باوه‌ڕداربووین له‌پێش ئه‌وه‌ی اللە مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ناصر محمد یه‌مانی بنێرێت جا ئایا بۆ به‌دوای حه‌ق و ڕاستی نه‌كه‌وین؟ له‌كاتێكدا له‌دوای حه‌ق و ڕاستی هیچیتر نی یه جگه له‌گومڕایی نه‌بێت.. وه هه‌رگیزیش پشت له‌بانگه‌وازی حه‌قی لای په‌روه‌ردگاری هەموو جیهان ناكه‌ین به‌هۆی پیلانی شه‌یتانه بوختانكارهكان به کەسایەتی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو وه‌هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌وانه‌ی بیرناكه‌نه‌وه له بانگه‌وازو ده‌سه‌ڵاتی زانسته‌كه‌ی واگومان ده‌به‌ن بەوەی وێنه‌ی ناصر محمد یه‌مانی وه‌كو وێنه‌ی مه‌هدیه بوختانكاره‌كانه جا ئه‌وانه كه‌وتوونه‌ته داوی شه‌یتانه‌كان و بوون به‌نێچیریان وه ئەوان به‌پیلانه‌كه به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وتوو بوون جا پشتیان كرده بانگه‌وازه‌كه‌ی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕیاری خۆیان له‌سه‌ردا به‌ر له‌وه‌ی گوێ له‌قسه‌كانی بگرن وه بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌ده‌سه‌ڵاتی زانسته‌كه‌ی بكه‌نه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌خاوه‌ن ژیری وهۆشمه‌نده‌كان نه‌بوون له‌وانه‌ی گوێ بۆقسه ده‌گرن جا به‌دوای چاكترینی ده‌كه‌ون جا ئەگه‌ر حه‌ق و ڕاست بوو له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هەموو جیهانه‌وه ئه‌وا عه‌قڵه‌كانیان قبوڵی ده‌كات ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئەگه‌ر ناصر محمد یه‌مانی شێت بێت ئه‌وا اللە عه‌قڵ و مێشكی لێده‌سه‌نده‌وه جا وا اللە عه‌قڵی لێنه‌سه‌ندووینه‌ته‌وه به‌ڵكو بیرمان كرده‌وه له‌بانگه‌وازه‌كه‌ی به‌عه‌قڵ، جا له‌كاتێكدا وا مه‌نتقه‌كه‌ی عه‌قڵ و مه‌نتق قبوڵی ده‌كات كه‌واته ئه‌و شێت نی یه به‌ڵكو به‌حه‌ق و ڕاسته‌وه قسه ده‌كات وه بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و ڕه‌وان رێنمایی ده‌كات جا سوپاس و ستاییش بۆ ئه‌و اللە یەی كه‌وا ئێمه‌ی گێرا له‌خاوه‌ن ژیری وهۆشمه‌نده‌كان له‌وانه‌ی بڕیار ناده‌ن له‌پێش لێ ووردبونه‌وه‌و بیركردنه‌وه وه ناصر محمد یه‌مانی و مه‌هدیه بوختان كاره‌كان بۆ کەسایەتی مه‌هدی له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا به‌دوو ده‌سته‌ی جیا ڕەچاویان بۆ ده‌كرێت، جا ئایا ئێمه چۆن له‌نێوانیان بڕیار بده‌ین تاکو بۆمان ده‌ركه‌وێت كامه‌یان له‌سه‌ر حه‌قه له‌پێش ئه‌وه‌ی گوێ له‌وه بگرین كەوا له‌لایانه وه زۆرێک له‌وانه‌ی به‌دوای ناصر محمد یه‌مانی كه‌وتوون پێشتر وورد بوونه‌ته‌وه له بانگه‌وازی ئه‌و كه‌سانه‌ی تر له‌وانه‌ی بانگەشەی ئه‌وه‌یان ده‌كرد ئیمام مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراون جا لەپاش ئه‌وه سه‌یری ده‌سه‌ڵاتی زانستی ئه‌وانمان كرد جا بینیمان هه‌موو ئه‌وانه‌ی بوختانیان كردووه لەسەر کەسایەتی مه‌هدی چاوه‌روانكراو اللە پشتگیری نه‌كردبوون به‌ده‌سه‌ڵاتی زانستی ڕازیكارو و ڕاشكاوی به‌به‌ڵگه‌و سه‌لمێندراو بۆ ئه‌وانه‌ی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن له ئه‌هلی زانست به‌ڵكو به‌گومان به‌ناوی اللە وە قسه ده‌كه‌ن گومانیش ھیچ سودێکی نیە لەزانینی حەقدا، جا له‌پاش ئه‌وه زانستی ئه‌وان و ده‌سه‌ڵاتی زانستەکەی ناصر محمد یه‌مانیمان خسته به‌راوورده‌وه جا جیاوازی نێوانیانمان تێدا وه‌كو جیاوازی نێوان نورو تاریكاییه‌كان به‌دی كرد، جا له‌پاش ئه‌وه بۆمان ڕوونبوویه‌وه بەوەی به‌ڕاستی و به‌دڵنیاییه‌وه ناصر محمد یه‌مانی له‌سه‌ر حه‌ق و ڕاستیه وه بانگ ده‌كات بۆ حه‌ق و ڕاستی وه ڕێنمانی ده‌كات بۆ رێگای ڕاست له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له به‌سه‌رخه‌رەکان هه‌بوو چه‌ندین ساڵ بوو هیوای به‌ڕاست دانانی ناصر محمد یه‌مانی ده‌كرد به‌ڵام ده‌ترسا له‌وه‌ی نه‌وه‌ک بانگه‌وازه‌كه‌ی له‌ئیمام مه‌هدیه‌وه بگۆڕێت بۆ پێغه‌مبه‌رێتی یان بۆ پەروەردگارێتی جا بینی وا هه‌ر جێگیره‌و له‌سه‌ر بنەمایەکی پته‌وو بنەمای ته‌قوای پەروەردگاری ھەموو جیھانەوەیە، جا چه‌نده خۆمان و هه‌موو موسڵمانانی ئاگاداركرده‌وه له‌وه‌ی هیچ نه‌ڵێین لەسەر اللە كاتێک نازانین وه فه‌توای بۆ داین بەوەی ئه‌م كاره له‌شه‌یتانه‌وه‌یه به‌وه‌ی قسه لەسەر اللە بکەین له‌كاتێكدا نەشزانین، وه ئه‌مه‌ی به‌ده‌سه‌ڵاتی زانستی ئاشكراوه پێداین ده‌رباره‌ی ئه‌م فه‌رمانه‌ی شه‌یتان به‌وه‌ی كاتێک اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت:
{ إِنَّمَا يَأْمُرُكُم بِالسُّوءِ وَالْفَحْشَاءِ وَأَن تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿١٦٩﴾ } صدق الله العظيم [البقرة]
جا لەپاش ئه‌وه زانیمان به‌ڕاستی ئه‌مه قهدهغەیەو حه‌رامكراوه به‌وه‌ی قسە بکەین لەسەر اللە له‌كاتێكدا نازانین، ئه‌وه‌شی بە به‌ڵگه‌و ده‌سه‌ڵاتی زانستی ئاشكراوە پێداین، وه‌کو اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی:
{ قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّيَ الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَالْإِثْمَ وَالْبَغْيَ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَأَن تُشْرِكُوا بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا وَأَن تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿٣٣﴾ } صدق الله العظيم [الأعراف]
جا لەپاش ئه‌وه زانیمان قسه‌كردن لەسەر اللە به‌گومانه‌وه كه‌وا هیچ سودێکی نیە لەزانینی حەق و ڕاستیدا حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراوه كه یان ئه‌گه‌ری ڕاستی هه‌یه یان ئه‌گه‌ری هه‌ڵه ئه‌مه‌ش له فه‌رمانی شه‌یتانه نه‌ک له فه‌رمانی اللە ی ڕەحمان، وه لەپاش ئه‌وه ناصر محمد یه‌مانی ئه‌وه‌ی پێناساندین ئیجتیهاد چی یه‌و وتی ئیجتیهاد ئه‌وه نی یه قسه لەسەر اللە بكه‌ن بێ ئەوەی بزانن وه‌كو چۆن بوختانكارهكان ئه‌وه ده‌ڵێن كه ئه‌گه‌ر هاتوو پێكاتان ئه‌وا دوو پاداشتان بۆ هه‌یه وه ئەگه‌ر هه‌ڵه‌شتان كرد لێی ئه‌وه یه‌ک پاداشتان بۆ هه‌یه!! به‌ڵكو ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌تان له‌لایه‌ن جگە لە اللە و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه‌وه بۆ هاتووه به‌ڵكو له‌لایه‌ن شه‌یتانی نه‌فره‌تلێكراو هاتووە تاكو لەسەر اللە قسه‌بكه‌ن له‌كاتێكیشدا نازانن جا واده‌زانن ئه‌مه‌یه ئیجتیهاد! جا لەپاش ئه‌وه ئیمامی حه‌ق ناصر محمد یه‌مانی فه‌توای بۆ داین ده‌رباره‌ی ئیجتیهادو وتی: ئیجتیهاد ئه‌وه‌یه کەوا هه‌وڵبده‌ی له گه‌ڕان به‌دوای حه‌ق و ڕاستیدا تاكو ئه‌و كاته‌ی اللە هیدایه‌تت ده‌دات بۆ حه‌ق و ڕاستی به‌زانست و ده‌سه‌ڵاتێكی ئاشكراوه كه‌وا ئه‌گه‌ری ڕاست و هه‌ڵه له‌خۆی نه‌گرێت، به‌ڵكو حه‌ق و ڕاست و دروست بێت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری ھەموو جیهانه‌وه به‌زانست و ده‌سه‌ڵاتێكی ئاشكراوه لەلایەن اللە ی ڕەحمانەوە، جا له‌پاش ئه‌وه بانگی خه‌ڵكی بكه‌ی له‌سه‌ر بەڵگەو بینایی و بەرچاوڕوونی و بنچینه‌ی ڕوون و ئاشكرا له‌لایەن په‌روه‌ردگارتانه‌وه جا به‌حه‌ق قسه‌و گفتوگۆ بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دەمەقاڵێ و گفتوگۆتان له‌گه‌ڵدا ده‌كات جا به‌زانست و ده‌سه‌ڵاتی ئاشكراوه له‌لایەن په‌روه‌ردگاری هەموو جیهانه‌وه به‌سه‌ریدا زاڵ ببن ئەگه‌ر ئاوا نه‌بێت چۆن خه‌ڵكی قه‌ناعه‌ت پێدەھێنن به‌شتێک كه‌وا ئێوه خۆتان گومانتان لێی هه‌بێت و نه‌زانن بەدڵنیاییه‌وه بەوەی ئه‌مه حه‌قه له‌لایەن په‌روه‌ردگاری ھەموو جیهانه‌وه، وه هه‌ركه‌سێکیش بڵێت نازانم ئه‌وه فه‌توای داوه‌و اللە پاداشته‌كه‌ی وه‌كو پاداشتی زانایه‌كی موفتی ده‌داته‌وه به زانست و ڕێنمایی ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی پاراست و لە اللە ترسا‌و قسه‌ی نه‌كرد لەسەر اللە له‌كاتێكدا نازانێت، وه به‌هه‌مان شێوه ناصر محمد یه‌مانی فه‌توای بۆ داین به‌وه‌ی کەوا ئه‌وانه‌ی لەسەر اللە قسه ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا نازانن به هه‌وڵدانێكیان كه‌وا ئه‌گه‌ری ڕاست و ئه‌گه‌ری هه‌ڵه هه‌ڵده‌گرێت ئه‌وا باری تاوانی خۆیان و ئه‌وانه‌شی کەوا گومڕایان كردوون به‌بێ زانست هه‌ڵده‌گرن بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{ لِيَحْمِلُوا أَوْزَارَهُمْ كَامِلَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَمِنْ أَوْزَارِ الَّذِينَ يُضِلُّونَهُم بِغَيْرِ عِلْمٍ أَلَا سَاءَ مَا يَزِرُونَ ﴿٢٥﴾ } صدق الله العظيم [النحل]
ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی زاناكه ده‌بێته هۆكاری گومڕابوونی ئوممه‌ته‌كان به‌ته‌واوی له‌وانه‌ی كه‌وا به‌دوایان ده‌كه‌ون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی اللە فه‌رمانی به زانست خواز‌و داواكاری زانست كردووه به‌كوێرایی و هه‌ڕه‌مه‌كی به‌دوای زانایه‌كه نه‌كه‌وێت به‌ڵكو اللە فه‌رمانی به داواكاری زانست و زانست خوازه‌كان كردووه عه‌قڵی خۆیان به‌كاربھێنن له‌پێش به‌دواكه‌وتنەکە به‌وه‌ی ئایا ئه‌و بانگه‌وازكاره به‌حه‌ق قسه‌و ڕێنمایی ده‌كات بۆ ڕێگای ڕاست له‌سه‌ر بەڵگەو بینایی و بەرچاوڕوونی و بنچینه‌ی ڕوونی لای په‌روه‌ردگاری؟ وه‌كو اللە ی پایەبەرز ئه‌م فه‌رمانه‌ی بۆ زانست خوازه‌كان دووپات و پشتڕاست كردۆته‌وه له‌وه‌ی اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت:
{ وَلَا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولَٰئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْئُولًا ﴿٣٦﴾ } صدق الله العظيم [الإسرا‌ء].
وه پاک وبێگه‌ردی بۆ اللە ی گه‌وره نه‌مان بینی ناصر محمد یه‌مانی له‌سه‌رخه‌ڵكی ئایین قورس و توند بكات به‌ڵكو وه‌كو ئه‌وه‌یە کەوا اللە فەرمانی كردووه، وه فێری كردووین به‌وه‌ی اللە بۆ ئیمه ئاسانی ده‌وێت و قورس و گرانكردنی ناوێت، به‌ڵام بینیمان ناصر محمد یه‌مانی له‌توندترین وتوندرترینی ئه‌وانه‌یه لەئاییندا كه‌وا هه‌رگیز شتێک ناڵێن لەسەر اللە لەکاتێکدا نه‌زانێت جا ڕێگری لە زانایانی سهرمینبهرهكان كردووه له‌وه‌ی قسه بۆ ئوممه‌ت بكه‌ن به‌زانستی گوماناویه‌وه لەکاتێکدا گومان ھیچ سودێکی نیە لەزانینی حەق و ڕاستیدا هه‌تا ئه‌وكاته‌ی وتاربێژه‌كه وتاره‌كه كۆتایی پێده‌هێنێت لەپاشان ده‌ڵێت والله اعلم جا ئەگه‌ر ڕاستم كردبێت ئه‌وا له‌نه‌فسی خۆمه‌وه‌یه، جا ناصر محمد یه‌مانی ده‌ڵێت كه‌واته باری گوناھو تاوانی هه‌ڵه‌ی خۆت و هه‌ڵه‌ی ئه‌وانه‌شی کەوا به‌زانسته‌كه‌ت گومڕات كردن هه‌ڵده‌گری ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی لەئایینەکەی اللە دا قسه ده‌كه‌ی له‌كاتێكدا نازانیت بەوەی ئه‌م قسه‌یه حه‌قه له‌په‌روه‌ردگاری جیهانه‌وه .. وه ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌وا ئاڕاسته ده‌كرێت ئه‌وه‌یه ئایا به‌عه‌قڵ و مه‌نتق ڕه‌وایه ناصر محمد یه‌مانی له‌لایه‌ک ڕێگامان لێبگرێت له‌وه‌ی قسه بكه‌ین لەسەر اللە له‌كاتێكدا نه‌زانین و پاشانیش پێچه‌وانه‌و دژی ئێمه بكات له‌م ڕێگا لێگرتنه‌مان جا بڵێت ئه‌و له‌لایه‌ن اللە وە مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوه جا به‌نه‌زانیه‌وه لەسەر اللە بڵێت ئه‌و له‌ڕاستگۆیانە‌و ئیمام مه‌هدی حه‌قه له لایەن په‌روه‌ردگاری هەموو جیهانه‌وه جا ئایا چۆن نورو تاریكاییه‌كان له‌گه‌ل یه‌كتردا كۆده‌بنه‌وه؟!! ئه‌مه له‌به‌رئه‌وه‌ی ناصر محمد یه‌مانی له‌نه‌زانان نیه تاكو به‌درۆ لەسەر اللە بڵێت اللە هه‌ڵیبژاردووه به‌مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی خەلیفەی په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان له‌كاتێكیشدا خۆی ده‌زانێت پاداشتی ئه‌وانه چیه كه‌وا لەسەر اللە قسه ده‌كه‌ن له‌كاتێكیشدا نازانن جا ئایا چۆن پێچه‌وانه‌ی ئێمه ده‌كات له‌وشته‌ی كه‌وا خۆی ڕێگای لێگرتووین و درۆ‌و بوختان بكات به‌وه‌ی ئه‌و مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌قه له‌لایەن په‌روه‌ردگاری ھەموو جیهانه‌وه جا ئایا ئه‌مه عه‌قڵ قبوڵی ده‌كات؟!! وه‌به‌ڕاستی بۆشمان ڕوون بوویه‌وه کەوا اللە ده‌سه‌ڵاتی به‌زانست زیادكردووه به‌سه‌ر سه‌رجه‌می زانایانی ئوممه‌تدا، وه‌زانستیش نورو ڕۆشناییه، جا چۆن تاریكاییه‌كان و نورو ڕۆشنایی له‌گه‌ل یه‌كتردا كۆ ده‌بنه‌وه؟! وه ئه‌گه‌ر زانا فیقهیه‌كه هه‌ڵه‌ی كرد لهفهتواكان ئه‌وه ده‌ره‌نجامی نه‌زانیه‌كه‌یه‌تی وه ده‌ره‌نجامی به‌ڕاست دانانی ئه‌وه بۆ فه‌رمووده هه‌ڵبه‌ستراوه‌كه كه‌وا به‌ڕاستی داناوه گوایه (پێغه‌مبه‌ری اللە فه‌رموویه‌تی) بۆ هه‌موو موجته‌هیدێک به‌شێک هه‌یه لە پاداشت، جا ئەگه‌ر هاتوو پێكای ئه‌وه دوو پاداشتی بۆ هه‌یه وه ئەگه‌ر هاتوو هه‌ڵه‌ی كرد ئه‌وا یه‌ک پاداشتی بۆ هه‌یه، وه‌هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش زانایانی ئوممه‌ت وریا نین له‌فه‌تواكانیان یان ووردببنه‌وه له‌ده‌سه‌ڵاتی زانسته‌كانیان به‌وه‌ی ئایا عه‌قڵ و مه‌نتق قبوڵی ده‌كات ئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامی متمانه‌یانه بە گێڕانەوەو فه‌رمووده‌كان به‌وه‌ی ئه‌وان خه‌ڵكانێكی جێی متمانه بوون هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش نایه‌ن ئه‌م فه‌رموودانه به‌كتێبه‌كه‌ی اللە نیشان بده‌ن تاکو ده‌ركه‌وێت ئایا ئه‌م فه‌رموودانه دژ‌و پێچه‌وانه‌یه‌تی له‌شتێكدا؟! به‌ڵام ناصر محمد یه‌مانی زیره‌كه نه‌ک گه‌مژه جا چۆن ده‌كرێت بڵێت ئه‌و مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی دادوه‌ره له‌نێوان زانایانی ئوممه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی كه‌وا له‌سه‌ری جیاواز‌و ناكۆكن، وه فه‌توا بدات و ڕایبگه‌یه‌نێت بەوەی هیچ زانایه‌ک نیه بێت گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بكات لهقورئاندا ئه‌وه هه‌رده‌م به‌حه‌ق ده‌یبه‌زێنێت جا چۆن ئه‌وه ده‌كرێت ئەگه‌ر ناصر محمد یه‌مانی متمانه‌ی ته‌واوی تاكو سه‌رئێسقان به‌ته‌واوی بەو مامۆستایەی نه‌بێت كه‌وا پشت ناكاته فێركردنی ناصر محمد یه‌مانی، له‌به‌ر ئه‌وه ناصر محمد یه‌مانی ده‌بینن به‌متمانه‌وه به‌و په‌ڕی هه‌موو دڵنیاییه‌كه‌وه زاڵه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م زانایانی ئوممه‌تدا له‌موسڵمانان و یه‌هودو نه‌صارا به‌ده‌سه‌ڵاتی به‌یانی حه‌ق و است و دروست بۆ قورئان .. وه ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌وا ئاڕاسته ده‌كرێت ئه‌وه‌یه جا ئایا ناصر محمد یه‌مانیمان بینیوه لەخۆبایی بێت" وه‌كو ئه‌م زۆرانبازه‌ی كه‌وا دێتەناو حه‌له‌به له‌كاتێكدا ماسولكه‌كانی ده‌رده‌خات واده‌زانێت ئه‌و كه‌سێكه نابه‌زێت وه خێرا په‌له‌ده‌كات له‌وه‌ی كه‌سێكی له‌و توندتری به‌هێزتر بێت تاکو زۆرانبازی له‌گه‌ڵدا بكات؟! جا ئه‌مه دواتر ڕوویده‌دا ئەگه‌ر ناصر محمد یه‌مانی لەخۆبایی بووایه ئه‌وا ده‌ماندی ته‌نها زانایه‌كیش به‌سه‌ر ناصر محمد یه‌مانی دا زاڵ ده‌بوو له‌یه‌ک باس و مه‌سه‌له‌شدا یان له‌چه‌ندین باس و مه‌سه‌له‌دا جا ده‌هات زانستێكی باشتر له‌زانستەکەی ناصر محمد یه‌مانی ده‌هێنا وه قسه‌یه‌كی ڕاسترو لێكدانه‌وه‌یەکی چاكتری دهكردو باشتریش ڕێنمایی ده‌كرد، وه‌ئه‌نجامه‌كه له‌ماوه‌ی ئه‌م پێنج ساڵه‌دا ڕوونبوویه‌وه به‌وه‌ی هه‌رجارێک زانایه‌ک ده‌هاته سه‌رمێزی گفتوگۆ‌و گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا ده‌كرد له‌باس و مه‌سه‌له‌یه‌كدا ئه‌وا هه‌ر ئیمام ناصر محمد یه‌مانی به‌سه‌ریدا زاڵ ده‌بوو به‌ده‌سه‌ڵاتی زانست له‌مەحكەمی قورئاندا وه‌هه‌ر ئه‌مه‌ش باشترین و چاكترین لێكدانه‌وه‌یه، وه‌بۆمان ڕوون بوویه‌وه بەوەی به‌ڕاستی اللە روئیاكه‌ی ناصر محمد یه‌مانی به‌ڕاست گێراوه به‌حه‌ق به‌وه‌ی به‌ڕاستی هیچ كه‌سێک نی یه گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بكات له‌قورئانی گه‌وره‌دا ئه‌وا هه‌ر ناصر محمد یه‌مانی به‌سه‌ریدا زال ده‌بێت به‌به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه له خودی قورئان، وه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی اللە ڕوئیای به‌نده‌كه‌ی به‌ڕاست گێڕا به‌حه‌ق له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع ئه‌وا به‌ڕاستی بوو بهبهڵگهیەک له‌دوای به‌ڕاست گه‌ڕانی له‌لایەن په‌روه‌ردگاری هەموو جیهانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع وه‌بۆمان ڕوون بوویه‌وه کەوا ئه‌و ڕاستی كرد له‌وه‌ی محمد پێغه‌مبه‌ری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی فه‌توای بۆ داوه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوه وه‌هیچ كه‌سێک نی یه لهقورئاندا گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بكات ئه‌وا هه‌ر ئیمام ناصر محمد یه‌مانی بەحەق ده‌یبه‌زێنێت..لێره‌دا قسه گریمانەییەکەی به‌سه‌رخه‌ره‌كان كۆتایی پێهات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن و پێیان ده‌ڵێن باشه چۆن بڕواتان كرد بەوەی ئیمام مه‌هدی به‌ڕاستی بریتی یه له ناصر محمد یه‌مانی..جا ئه‌م به‌یانه له‌به‌ربگرنه‌وه ئه‌ی خۆشه‌ویستانی دڵم وه باسیبكه‌ن و بیده‌ن به‌وانه‌ی ئه‌م پرسیاره‌تان لێده‌كه‌ن به‌وه‌ی چۆن بڕواتان به‌ئیمام ناصر محمد یه‌مانی كرد‌و به‌ڕاستتان دانا؟!.
وه‌ئه‌ی پرسیاركاری به‌ڕێز به‌خێرهاتی بۆ مێزی گفتوگۆی جیهانی ئازادی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ناصر محمد یه‌مانی .. به‌ڵام برای به‌رێزم ئایا لەمنت ده‌وێت له‌سفره‌وه له‌گه‌ڵتدا ده‌ست پێبكه‌م! وه پێت بڵێم چۆنم زانی من مه‌هدیم وه‌كه‌ی و له‌چ كاتێكدا زانیم من مه‌هدیم له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ت له‌بیركردووه كه‌وا له‌پێش تۆدا سه‌ده‌ها پرسیاركاری تر پێشت كه‌وتوون به‌م پرسیاركردنه، جا به‌م شێوه‌یه به‌سه‌رخه‌ران نایانه‌وێت به‌وەڵامێکی نوسراو وه‌ڵامت بده‌نه‌وه كه‌وا له‌پێشتردا وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه‌و به‌م شێوه‌یه‌ش سه‌رقاڵمان بكه‌ی به‌وەلامێکی تازه (بۆ هه‌مان پرسیار)! جا ئایا خۆت اناسپێری و ئه‌وه‌نده توانایه‌شت نی یه كه‌وا وشه‌ی گهڕانهكهت بنوسیت و ووردبیته‌وه لهبهیانەکانی ناصر محمد یه‌مانی وه‌لە وه‌ڵامه‌كان بۆی وه ببینی بەوەی چۆن زاڵ بووه به‌ده‌سه‌ڵاتی زانست له‌ماوه‌ی ئه‌م پێنج ساڵه‌دا وه هێشتا هه‌ر زاڵیشین به‌ده‌سه‌ڵاتی زانست له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌وه جا ئایا چۆن ئه‌و كه‌سه ده‌به‌زێت كه‌وا فێركاره‌كه‌ی اللە یە.!! حاشا لله هه‌رگیز یه‌كێک نیه بتوانێت به‌سه‌ریدا زاڵ بێت بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنكُمْ فَإِن تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِن كُنتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ۚ ذَٰلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا ﴿٥٩﴾ } صدق الله العظيم [النساء].
وه‌هه‌رچی سه‌باره‌ت به‌وه‌یە كه‌وا بانگه‌شه ده‌كات گوایه ئه‌و ئیمام مه‌هدیه ئه‌وه بزانه ئه‌ی پرسیاركاری به‌ڕێز به‌ڕاستی اللە ڕوئیای له‌خه‌وه‌كاندا نه‌كردووه به‌به‌ڵگه‌و ده‌سه‌ڵاتی زانستی بانگه‌وازكار به‌سه‌ر خه‌ڵكی جیهاندا، ئەگه‌ر وابووایه ئه‌وا شه‌یتانه‌كان ئایینی اللە یان به‌ته‌واوی ده‌گۆڕی به‌گۆڕانكاری و ده‌ستكاریكردن، به‌ڵكو بزانه بۆ هه‌موو بانگه‌شه‌یه‌ک به‌ڵگه‌و نیشانه هه‌یه وه‌كو اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت:
{ قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ } صدق الله العظيم.
جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه نه چاوه‌ڕوانی نێردراو نه چاوه‌ڕوانی پێغه‌مبه‌رێكیش ده‌كه‌ن به‌ڵكو چاوه‌ڕوانی پیاوێكن له‌چاكه‌كاران كه‌وا اللە ده‌سه‌ڵاتی زانستی به‌سه‌ر هه‌ر هه‌موو زانایانی ئوممه‌تدا زیاد ده‌كات به‌قورئانی گه‌وره جا به‌ڵگه ئاشكراكانی تایبه‌ت له‌قورئانی گه‌وره‌ی پارێزراو له‌ده‌ستكاری و شێواندنەوه ده‌بێت وه‌كو اللە ی پایەبەرز پشتڕاستی ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت:
{ قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ هَٰذَا ذِكْرُ مَن مَّعِيَ وَذِكْرُ مَن قَبْلِي بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ الْحَقَّ فَهُم مُّعْرِضُونَ } صدق الله العظيم [الأنبياء:24].
جا له‌دوای حه‌ق هیچیتر نی یه جگه له گومڕایی نه‌بێت وه‌بۆ حه‌ق نه‌بووه به‌گوێره‌ی ئاره‌زووی ئه‌وانه‌ی جیاواز‌و ناكۆكن به‌دوای كه‌وی به‌ڵكو حه‌ق حوكم و بڕیاری دادپەروەرەو خاوه‌ن قسه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یەو گاڵته نی یه له‌لایەن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌وه ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منی ئیمام مه‌هدی به‌ڵگه‌تان به‌سه‌ردا دەھێنمه‌وە به وتەکەی اللە جا ئایا قسه‌یه‌ک ھەیە ڕاستربێت لەوتەکەی اللە و باشتر ڕێنمایی بكات بۆ ڕێگه‌و ڕێباز‌و به‌رنامه‌ی ڕاست و دروست؟!! به‌ڵكو حوكم و بڕیار ده‌ده‌م له‌نێوان ئه‌وانه‌ی جیاواز‌و ناكۆكن لەئاییندا به‌حوكم و بڕیاری اللە و له‌مەحكمی قورئاندا بۆیان ده‌ردەھێنم بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْمًا لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ } صدق الله العظيم [المائدة:50].
وه‌هه‌رچی سه‌باره‌ت به ڕۆژی سزاكه‌یه ئه‌وا ئایا نازانن بەرواری ڕۆژێكی مانگ سی رۆژ ده‌گرێته خۆی له بەرواری ڕۆژه‌كانی به‌شه‌ر؟! وه‌به‌هه‌مان شێوه ڕۆژێكی اللە له‌حسابدا له‌مەحكەمی كتێب ده‌بینن بەرواری یه‌ک ڕۆژ له ڕۆژه‌كانی اللە ٣٦٠٠٠٠ ڕۆژ ده‌گرێته خۆی له‌ڕۆژه‌كانی بەرواری به‌شه‌ردا جا ئه‌مه هیچ نی یه جگه له ته‌نها یه‌ک ڕۆژ نه‌بێت له‌بەرواری ڕۆژه‌كانی اللە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{ وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِالْعَذَابِ وَلَن يُخْلِفَ اللَّهُ وَعْدَهُ وَإِنَّ يَوْمًا عِندَ رَبِّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍ مِّمَّا تَعُدُّونَ ﴿٤٧﴾ } صدق الله العظيم [الحج].
وه‌هه‌تا ئەگه‌ر هاتوو اللە ڕۆژی ڕوودانی سزایه‌كه‌شم فێربكات به‌گوێره‌ی بەرواری ڕۆژه‌كانی به‌شه‌ر ئه‌وا نایبینم چاكه‌ی ئێوه‌ی تێدابێت ئەگه‌ر هاتوو به‌رواری ڕوودانی ته‌واوه‌كه‌شتان پێ‌بڵێم له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وكات ٩٩٩ له‌هه‌زاری موسڵمانان چاوه‌ڕوانی به‌ڕاستگه‌رانی ئه‌مه بۆ خەلیفەی په‌روه‌ردگاره‌كەیان و به‌دواكه‌وتنی بانگه‌وازه‌كه‌ی ده‌كه‌ن هه‌تا ئه‌و كاته‌ی به‌روارە دیاریكراوه زانراوه‌كه دێت تاکو سه‌یربكه‌ن ئایا سزای به‌ئێش و ئازاریان بۆ دێت جا له‌پاش ئه‌وه ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارمان ئه‌م سزایه‌مان له‌سه‌ر لابده به‌ڕاستی ئیمه باوه‌ڕمان ھێنا ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌لێكن تێناگه‌ن، اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی:
{ أَثُمَّ إِذَا مَا وَقَعَ آمَنتُم بِهِ آلْآنَ وَقَدْ كُنتُم بِهِ تَسْتَعْجِلُونَ ﴿٥١﴾ } صدق الله العظيم [يونس].
ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵه‌كانیان هێشتا ئاماده نه‌بووه بینابێت بۆ حه‌ق مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگارم ڕه‌حمی پێكردبێت، به‌ڵكو وێنه‌ی دڵی زۆرێک له‌موسڵمانان وه‌كو وێنه‌ی دڵی ئه‌و گه‌له‌یه كه‌وا وتیان:
{ وَإِذْ قَالُوا اللَّهُمَّ إِن كَانَ هَٰذَا هُوَ الْحَقَّ مِنْ عِندِكَ فَأَمْطِرْ عَلَيْنَا حِجَارَةً مِّنَ السَّمَاءِ أَوِ ائْتِنَا بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ﴿٣٢﴾ } صدق الله العظيم [الأنفال].
جا ئایا ده‌بینن ئه‌وانه‌ی داوا له په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن به‌م دوعا‌و پاڕانه‌وه‌یه اللە حیكمه‌ت و دانایی پێ دابن تاكو پێڕەوو به‌رنامه‌كه‌یان بكه‌ن بە پێڕەوو به‌رنامه‌ی خۆتان ئه‌ی ئه‌وانه‌ی چاوه‌رێی به‌ڕاستدانانی بانگه‌وازی ئیمام مه‌هدی حه‌ق لەلایەن پەروه‌ردگارتانەوە ده‌كه‌ن تاكو ئه‌و كاته‌ی هه‌ساره‌ی سه‌قه‌ر‌تان وه‌كو باران به‌به‌ردی له‌ئاگر له‌دوكه‌ڵێكی ئاشكراوه به‌سه‌ردا ده‌بارێت جا لەپاش ئه‌وه ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارمان ئه‌م سزایه‌مان له‌سه‌ر لابده به‌ڕاستی ئێمە باوەڕمان ھێنا.. جا ئایا ئه‌مه‌یه حیكمه‌ت و دانایی ڕاست له‌ڕوانگه‌ی ئێوه‌دا؟! به‌ڵكو وه‌رن تاکو حیكمه‌تی حه‌قتان پێ بڵێم جا بڵێن:
[په‌روه‌ردگارمان ئێمه سته‌ممان له خۆمان کرد جا ئه‌گه‌ر لێمان خۆش نه‌بیت و به‌زه‌ییت پێمان‌دا نه‌یه‌ته‌وه ئه‌وه به‌ڕاستی له خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندانین په‌روه‌ردگارمان ئێمه هیچ زانستێكمان نی یه‌و هیچ نازانین جگه له‌وه‌ی خۆت فێرت كردووین به‌ڕاستی تۆ زۆر زانا‌و دانایت، ئه‌ی اللە ئەگه‌ر ناصر محمد یه‌مانی ئیمام مه‌هدی چاوەڕوانكراو بوو ئه‌وه‌ی كه‌وا محمد پێغه‌مبه‌ری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی مژده‌ی هاتنی دابوو ئه‌وا بمانگێڕه له به‌سه‌رخه‌ره پێشبڕکێکارە پێشكه‌وتووه هه‌ڵبژێردراوه‌كان له‌سه‌رده‌می گفتوگۆ به‌ر له‌ده‌ركه‌وتن تاکو دۆزینه‌وه‌و پێزانینەکەی ئه‌و نه‌بێت به‌حه‌سره‌تی په‌شیمانی بۆمان جا پەشیمانی بكێشین له‌دوای ده‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی جیهاندا تا ئه‌وه نه‌ڵێین سوێند بە اللە، اللە به‌سه‌ریدا ئاگاداری كردین ودۆزیمانه‌وه‌ش و پێشمانزانی له‌سه‌رده‌می گفتوگۆ به‌ر له‌ده‌ركه‌وتن به‌ڵام له‌سوپاسگوزاران نه‌بووین، ئه‌ی اللە ئەگه‌ر ناصر محمد یه‌مانی له‌ڕاستگۆیان بوو ئه‌وا به‌ڕاستی تۆ منه‌تت كردووه به‌سه‌رماندا به‌وه‌ی ئیمام مه‌هدیت ڕه‌وانه‌كردووه لهئوممهتهكهی ئێمه‌دا جا بمانگێڕه له‌وانه‌ی كه‌وا سوپاسگوزاریت ده‌كه‌ن به‌ڕه‌حمه‌ت و میھرەبانیەکەی خۆت ئەی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بەبەزەییتر وه مهمان گێڕه له‌وانه‌ی پشت ده‌كه‌نه حه‌ق و ڕاستی له‌لایه‌ن تۆوه، ئه‌ی اللە تۆ فه‌رمووته‌و فەرموودەی تۆش حه‌قه به‌وه‌ی په‌روه‌ردگارتان فه‌رموویه‌تی داوام لێبكه‌ن وه‌ڵامتان ده‌ده‌مه‌وه ئه‌ی اللە وه‌ڵامی دوعا‌و پاڕانەوەکەمان بده‌وه ئه‌وه بۆت گه‌ڕاینه‌وه‌و تۆبه‌مان كرد‌و بۆت ملكه‌چ بووین بەدڵسۆزی تاکو دڵه‌كانمان بینا بێت به‌حه‌ق و به‌نورێک له‌لایه‌ن خۆته‌وه جا بێگومان ئه‌وه‌ی اللە نوری پێ نه‌به‌خشێت ئه‌وا هه‌رگیز نوری ده‌ست ناکه‌وێت].
وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
برای به‌سه‌رخه‌ره پێشبڕکێکارە پێشكه‌وتووه هه‌ڵبژێردراوه‌كان مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ناصر محمد یه‌مانی
ـــــــــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة