الموضوع: حوکم لە قورئان بەوەی اللە سەرەتای ڕەمەزانی بۆ ئەمساڵتان 1445 ی کۆچی کردووە بە سێ شەممە

2

- 2 -



ئەم پرسیارە لەلایەن ئیبراهیم زاوی کراوە:
لە کوێ بزانین زەوی 500 مەتر لە چرکەیەکدا دەبڕێت

بەستەری وەرگیراوەکە:
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=442796


ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
02 - ڕەمەزان - 1445 کۆچی
12 - 03 - 2024 زایینی
08:34 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=443112

بەتەنها لێدوانێک ئەی پشتیوانی پرسیارکار، ئەی پیاو باسەکە سادەیەو بەم شێوەیە: بەو پێیەی زەوی لەهەر 86400 یەکەیەکی کاتی واتە چرکە جارێک بە دەوری خۆیدا دەسوڕێتەوە لە خاڵێکەوە بۆ خاڵێک لە خولانەوەی خۆی کە بریتیە لە خولانەوەکەی بە دەوری خۆی لەهەر 86400 چرکەیەک واتە: هەموو بیست و چوار کاتژمێرێک؛ جا من لە زانستی حسابی کتێبەکەی اللە دەبینم هەسارەی زەوی لە چرکەیەک 500 مەتر دەجوڵێت.
جا لەپاشان هەڵدەستین بە گۆڕینی مەترەکان بۆ کیلۆمەتر بەم شێوەیە :
500 × 86400
=
43,200,000
وە بێگومان ئەم ئەنجامە بە مەترە
.
جا لەپاشان بەم شێوەیە بۆ کیلۆمەتر دابەشدەکرێت:
1000 ÷ 43,200,000
=
43,200 کیلۆمەتر
.
واتە بە نوسین: (چل و سێ هەزارو دوو سەد کیلۆمەتر) بەوپەڕی وردی دوور لە هەڵە، نەک وەک ئەوەی ئێوە دەیڵێن: "بە نزیکەیی" لەبەرئەوەی نزیککردنەوە بە تەنها گومانەو ورد نیە.
براتان خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
اقتباس: اضغط للقراءة
3

- 3 -

ئەم پرسیارە لەلایەن ئیبراهیم زاوی کراوە:

سڵاوو ڕەحمەت و نیعمەتی ڕازیبوونی اللە لەسەر ئیمامی زانا بە کتێب و شاهێدی دووەم لەدوای اللە لەسەر ئەوەی محمد نێردراوی اللە قورئانی لەلایەن اللە ی داناو کاربەجێی زاناوە پێگەیشتووە.

تکا دەکەم بمبوریت ئەی ئیمامە خۆشەویستەکەم.
جا هێشتا لەڕووی فکریەوە نەگەیشتوومەتە ئەوەی تۆ لە ڕێگەیەوە گەیشتیە ئەو ئەنجامەی خێرایی جوڵەی زەوی لە یەک چرکەدا بریتی بێت لە 500 مەتر سەرەڕای ئەوەی تۆ ڕێزت لێگرتم و وەڵامت دامەوە..


وەرگیراوەکە کورت کراوەتەوە، بۆ بینینی بەستەری تەواوی بەشداریەکە :
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=442946

ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
04 - ڕەمەزان - 1445 کۆچی
14 - 03 - 2024 زایینی
12:09 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=443107
____________


بەیانێک دەربارەی خۆشەویستی اللە ی (ڕەحمان)، هەموو ڕۆژێکیش لە کاروبارو فەرمانێکدایە (بەهۆی نزای بەندەکانی) ..


بەتەنها لێدوانێک بۆ پرسیارکار (زاوی)، جا ئایا دەزانیت یاساکانی حساب لە کتێبەکەی اللە دڵنیاییە لەبەرئەوەی هەڕەمەکی گوماناوی نیە؟ بەڵکو دڵنیاییە بە (ژمارەی فیزیایی) کە ئەگەری شک و گومان هەڵناگرێت، جا دەتوانین دەوری ئەو هەسارەیە بەدەستبهێنین کە دەبێت 360 پلە بێت، تەنانەت دەوری خولی خولگەکەی کە تێیدا مەلە دەکات هەردەبێت 360 پلە بێت بەوپەڕی وردی دور لەهەڵە، وە بە وردی حسابی هەسارەکان و دەوری هەسارەکەو ژمارەی ساڵەکانی و دەوری خولی خولگە بازنەییەکەی کە مەلەی تێدا دەکات (کە بەهەمان شێوە دەبێت 360 پلە بێت) بە وردی ڕووندەکەینەوە، بۆیەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَجَعَلْنَا اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ آيَتَيْنِ ۖ فَمَحَوْنَا آيَةَ اللَّيْلِ وَجَعَلْنَا آيَةَ النَّهَارِ مُبْصِرَةً لِّتَبْتَغُوا فَضْلًا مِّن رَّبِّكُمْ وَلِتَعْلَمُوا عَدَدَ السِّنِينَ وَالْحِسَابَ ۚ وَكُلَّ شَيْءٍ فَصَّلْنَاهُ تَفْصِيلًا ‎﴿١٢﴾} صدق الله العظيم [سورة الإسراء].

وە وردەکاری لە هەموو شتێک مەودای خولی بازنەیی هەسارە فەلەکیەکان کە مەلەی تێدا دەکات لەخۆدەگرێت، وە دەوری خودی هەسارەکان، وە ژمارەی ساڵ و حسابکردن بە یاسا دروستەکان لە کتێبەکەی اللە جا لەگەڵ یاساکانی سەرجەم حساباتەکان یەکدەگرێتەوە جا هەرگیز لە شتێکدا دژو پێچەوانە نابن؛ بەڵکو تەنانەت خێرایی ڕووناکیش بەتەواوی لەگەڵیدا ڕێکدەکەوێت! بۆ نموونە: ئەگەر ویستم دەوری خولگەی فەلەکی هەسارەی سەقەر - بە خێرایی ڕووناکی - کە مەلەی تێدا دەکات بەدەست بهێنم؛ ئەوا بەوپەڕی سادەییەوە بەم شێوەیە لێکدانی بۆ دەکەم:
8 × 60 × 360 × 300,000
=
51,840,000,000 کیلۆمەتر.


یان دەتەوێت بە خێرایی زەوی بەدەوری خۆی بێت تا بازنەی خولگەی فەلەکی هەسارەی سەقەری جەمسەری بەدەستبهێنین؟ بە لێکدانی:
24,000 × 6,000 × 360
=
51,840,000,000 کیلۆمەتر.


جا ها ئەوە وەڵامم دایتەوە لەکاتێکدا ناشتناسم بەڵام تا پشتیوانەکان بزانن وەڵامەکان تایبەت بۆ ئەو پرسیارکارانە نین کە ناسراون، سوێند بە اللە پشتیوانی وا هەن لەوانەی دەیانناسم (ڕێزەکەی لەلای اللە و خەلیفەکەی گەورەیە) سەرەڕای ئەوەش نابینێت ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی بداتەوە هەرچەندە اللە و خەلیفەکەشی خۆشیان دەوێت، وە ئەی بینایی چاوم لەسەرتە بزانی ڕەوانەکردنی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی تەحەددایەکە لەلایەن پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانەوە بە بەیانی زانستی فیزیایی بۆ مەلەکوتی گەردونی فیزیایی لە قورئانی گەورە لە سەرەتاوە تا کۆتایی، هەرچی بەیانی فیقهیە لە ئایین ئەوا سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکانی اللە ڕوونیان کردۆتەوە، هەرچی نیشانە زانستیەکانە ئەوا اللە ئەو کەسەی پێ ڕاسپاردووە کە زانستی کتێبەکەی خۆی پێداوە، بۆیەش اللە فەرمانی بە نێردراوەکەی کردووە بە ڕاگەیاندنی تەحەددایەکە بۆ ئەوانەی نکۆڵی لە نیشانە فیزیاییەکان دەکەن لەو قورئانە گەورەیەی بەسەر محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی دابەزی؛ وە بۆیەش اللە فەرمانی بە پێغەمبەرەکەی کردووە بە ڕاگەیاندنی تەحەددای ڕەوانەکردنی ئیمام مەهدی ئەو ناصر محمدەی ئەوەیان بە وردی بۆ باسدەکات کە بەسەر محمد نێردراوی اللە دا دابەزیوە، وە فەرمانەکە بۆ محمد نێردراوی اللە دەبینی بە ڕاگەیاندنی تەحەددای ڕەوانەکردنی ئیمام مەهدی بە بەیانی زانستی جا ئەوانیش حەقەکە لەسەر ئەرزی واقع دەدۆزنەوە وەک بەڕاستدانانێک بۆ تەحەددای ڕاگەیاندنەکە بۆ ئەوانەی نکۆڵی لە پەیامی قورئانی گەورە دەکەن کە بەسەر محمد پێغەمبەری نەخوێندەواردا دابەزی، بۆیەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَيَقُولُ الَّذِينَ كَفَرُوا لَسْتَ مُرْسَلًا ۚ قُلْ كَفَىٰ بِاللَّهِ شَهِيدًا بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ وَمَنْ عِندَهُ عِلْمُ الْكِتَابِ ‎﴿٤٣﴾‏} صدق الله العظيم [سورة الرعد].

خۆ ئەگەر موسڵمانان فەرمانەکەی اللە یان بەڕاستدانابووایە بەوەی منی کردووە بە خەلیفەی خۆی بەسەر سەرتاپای جیهان ئەوا ئەوەیان دەدۆزیەوە کە ئیمام مەهدی خەلیفەی اللە لەسەر مەلەکوت هەربەڕاستی نەک بەتەنها بۆ خەڵکی یەمەن شانازیە؛ وە نەک بەتەنها بۆ عەرەب؛ بەڵکو بۆ هەموو نەوەی مرۆڤ شانازیە بەوەی اللە ڕێزی لێناون و خەلیفەی اللە ی لەسەر مەلەکوت لەوان هەڵبژاردووە. بەڵام ئەی ئیبراهیم زاوی سوێند بەوەی بەبێ ستوون ئاسمانی بەرزکردۆتەوە مەلەکوتی پەروەردگارەکەم بە قەد تۆزقاڵێکیش لەگەڵ ئامانجەکەم لە نەفسی پەروەردگارەکەم یەکسان نیە، جا هەرگیز پەروەردگارەکەم بەوە لەخۆبایی و سەرگەردانم ناکات دوورەو زۆر دوورە - داوای جێگیربوون و ڕاوەستاویش لە اللە دەکەین - وە سوێند بە پەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکان هەرگیز ڕازی نابم تا ئەو ڕازی دەبێت. جا ئەوە بریتیە لە پاداشتەکەم وە پاداشت و ئەوپەڕی کۆتایی ئامانجەکەم و ڕاستی هیواو ئاواتەکەم (ڕازیبوونی نەفسەکەی و نەمانی خەفەتباریەکەیەتی)، لەبەرئەوەی خۆشەویستیم بۆ پەروەردگارەکەم بریتیە لە توێشوو و هاوەڵم لە گەشتداو چێژ لە یادەکەی لە سنگ و جێگاکەم و قسەو گفتوگۆکردن لەگەڵیدا وەردەگرم؛ بەڵکو خۆشەویستمەو هەموو خۆشەویستیەکەی منە - پاک و بێگەردی بۆی - وە هەموو کاتەکانم بۆ ئەو دەژیم - پاک و بێگەردی بۆی - ئەو زاتەی خۆشەویسترینە لە دڵم و ئەو کەسانەی خۆشدەوێت کە خۆشەویستیەکەیان بۆی بێ سنورە، ئەوانە درۆیان کردووە کە دەڵێن: "خۆشەویستی پێوەرێکی هەیە"، گەورەترین خۆشەویستی لە هەموو مرۆڤێکدا بوونی هەیە بەڵام لەناویدا چاڵاک نیە، جا لە بەندەکان هەن لەوکاتەدا گەورەترین خۆشەویستیەکەی بەئاگا دێتەوە کە ئارەزووەکەی بۆ بەندەیەکی ترە جا ئارەزووەکەی خۆی کردووە بە پەرستراوی خۆی جا لە پێناو ئەو دەژی و بە یادی ئەو چێژ وەردەگرێت و بە ڕازیبوونی نەفسی ئەو چێژو خۆشی وەردەگرێت، بۆیەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {أَرَأَيْتَ مَنِ اتَّخَذَ إِلَٰهَهُ هَوَاهُ أَفَأَنتَ تَكُونُ عَلَيْهِ وَكِيلًا ‎﴿٤٣﴾‏} صدق الله العظيم [سورة الفرقان].

خۆشەوستیش حەرام نیە بەڵام بەو مەرجەی گەورەترین خۆشەویستی لە دڵەکەی بۆ پەروەردگارەکەی (بۆ پەرستراوی حەق) بێت ئەو خۆشەویسترین زاتەی خۆشەویستی زۆری هەیە بۆ ئەوانەی خۆشیاندەوێت، جا خۆشەویستی پەروەردگارەکەی ناکاتە قوربانی ڕازیکردنی هیچ کەسێک لەبری ئەو بەڵام ئەگەر وابکات هیچ پاڵپشت و بەسەرخەرێک لەبری ئەو بۆ خۆی نادۆزێتەوە؛ بەڵکو دۆست و برادەران لە ڕۆژی قیامەتدا هەندێکیان بۆ هەندێک دوژمنن.


وە ئایا اللە بۆچی دروستی کردووین مەگەر تەنها لە پێناو ئەوە نەبێت کە گەورەترین خۆشەویستی بۆ اللە بێت ئەو خۆشەویسترین زاتەی بەندەکانی دروستکردووە؟ جا هەر ئەو شایستەترە بە گەورەترین خۆشەویستی، جا ئەوەی اللە ی بە گەورەترین خۆشەویستی خۆشدەوەێت ئەوا بێگومان بە ڕاستی درک بەو نیعمەتە دەکات کە لە نیعمەتی بەهەشتەکەی گەورەترە، بەهەمان شێوە ئەوانەی بە گەورەترین خۆشەویستی عاشقی بەندەیەکی اللە ن لە بری ئەو درک بەم بەیانەم دەکەن جا هیچیان بۆ نیە تەنها پاڕانەوە نەبێت لەلای اللە ی پەروەردگارەکەیان و بەم شێوەیە قسەی لەگەڵ بکەن: "ئەی خۆشەویسترین زات بەڕاستی تۆ حەقیت و شایستەتری بە گەورەترین خۆشەویستیەکەی من جا وای لێمەکە بۆ یەکێکی تر بێت لەبری تۆ - پاک و بێگەردی بۆت - ئەی ئەو زاتەی ئەوەت خۆشدەوێت کە تۆی خۆشدەوێت جا هەر تۆیت خۆشەویسترین زات، ئەوەی تۆی خۆشدەوێت تۆش خۆشتدەوێت، ئەی ئەوەی نێوانی کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕیت دەستم بە تۆوە گرتووە؛ هەرچی ببێت هەرگیز دەستبەردارت نابم و پشتیش بەتۆ دەبەستم جا دڵم ڕاوەستاوو جێگیر بکە لەسەر خۆشەویستیەکەت و خۆشەویستی ئەوەی تۆی خۆشدەوێت؛ باشترین خۆشەویستی خۆشەویستیەکەی تۆیە".

ئەوانە خۆشەویستانی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانن ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت وە هەرگیزیش بە شتێکی تر نایگۆڕنەوە، جا ئایا سوربوونیان لەسەر گەورەیی نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارەکەیان لەبەرچیە مەگەر تەنها لە گەورەیی خۆشەویستیەکەیان نەبێت بۆ اللە ی خۆشەویسترین زات لەلایان پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی؟! وە ئای لە سەرسامی ئەمە بە تەنها لێدوانێک بوو جا بوو بە بەیانێک دەربارەی خۆشەویستی اللە ی ڕەحمان! هەموو ڕۆژێکیش لەکاروبارو فەرمانێکدایە (بەهۆی نزای بەندەکانی).

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
براتان خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_______________
اقتباس: اضغط للقراءة
4

- 4 -

ئەم بەشداریە لەلایەن عرفە جاد نوسراوە:

هەندێک لەوەی لە بەیانەکەی یەکەمی دوێنێ ئێوارە 12 - 03 - 2024 تێگەیشتم ئەوە بوو:

1- گوناهی ئەوانەی گەلەکانیان بەر لە بینینی هیلالی ڕەمەزان ناچار بە بەڕۆژوو بوون دەکەن وەک گوناهی ئەوانە نیە کە وا لە گەلانی موسڵمانان دەکەن لە ڕەمەزاندا بیکەن بە جەژن لەکاتێکدا هێشتا هیلالی شەوالیان بە چاوی ئاسایی نەبینیوە
2- ئاگرەکانی (تەکساسی ئەمریکی) لە دڵی زستان و لەم هەفتەیە ڕوویدا کە پلەکانی ساردی لە ویلایەتەکە (22 پلەی سەدی لە خوار سفرەوە بوو)..


ئەم بەشداریە کورتکراوەتەوە بۆ بینینی تەواوی وەرگیراوەکە سەردانی ئەم بەستەرە بکە:
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=443046

ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
04 - ڕەمەزان - 1445 کۆچی
14 - 03 - 2024 زایینی
10:26 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=443116
___________

لێدوان و وەڵام بۆ پرسیارکاران، وە بۆ گەلێک ڕوونی دەکەینەوە کە بە زانستی ئەلیکتڕۆنی ورد ژمارەی ساڵەکان و حسابکردن لە قورئانی گەورە دەزانن ..


ئەمە بەتەنها لێدوانێکە ئەی خۆشەویستی پەروەردگارەکەت، بەڕاستی ژمارە (هەشت) بەمانای: 8 خولەکی ڕووناکی (مەودای ڕووناکی لە نێوان ئێمەو خۆر)، وە بەوپێیەی خێرایی ڕووناکی لە ڕاستیەکانی زانستی کتێبەکەی اللە یەکسانە بە: (300 هەزار کیلۆمەتر لە چرکەیەک) وە بەوپێیەی خولەکێک: (شەست چرکەیە)، جا ئەمە بەمانای ئەوەیە مەودای نێوان زەوی و خۆر: (هەشت خولەکی ڕووناکیە)
واتە:
8×60 ×300,000
=
144,000,000 کیلۆمەتر.


خۆ ئەگەر خۆر بە گۆشەیەکی ستونی بەخێرایی: (هەزار کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک) بۆمان بێت ئەوا دواتر لەدوای: (شەش هەزار ڕۆژ لەوەی ئێوە دەیژمێرن) دەگاتە زەوی واتە لەدوای: (شانزە ساڵ و هەشت ساڵ لەوەی ئێوە دەیژمێرن) کە ڕێک دەکاتە یەک ڕۆژی سەقەری، وە بەو پێیەی هەسارەی سەقەر هەموو ڕۆژێکی سەقەری بە مەودای: (144,000,000 کیلۆمەتر) دەبڕێت وە بەو پێیەی ساڵێکی سەقەری: (360 ڕۆژی سەقەریە) کە بە دەوری خولگەی جەمسەری زەوی لە شێوازە کۆنەکەی سەرەتای (العرجون قدیم) بۆ شێوازە کۆنەکەی سەرەتای مەلە دەکات واتە: لە نزیکترین خاڵ (حضیض) بۆ نزیکترین خاڵ بە خێراییەکی بازنەیی لە خولگە فەلەکیە بازنەییەکەی وەک فڕۆکەیەک بە خێراییەکی ڕێک جا بە حسابی ڕۆژێکی سەقەری بەتەواوی مەودای: (144,000,000 کیلۆمەتر) دەبڕێت، کەواتە بێگومان خولگەی خولانەوەی هەسارەی زەوی بە دەوری هەردوو جەمسەرەکە بۆ بەسەربردنی ساڵەکەی بەدەستدەهێنیت بە لێکدانی:
144,000,000 کیلۆمەتر× 360
=
ئەنجامەکە ڕێک بەم شێوەیە: 51,840,000,000 کیلۆمەتر.


وە ڕووناکیەکە ئەم مەودایە لە دوو ڕۆژی ڕووناکی لەوەی ئێوە دەیژمێرن دەبڕێت واتە: (چل و هەشت کاتژمێری ڕووناکی لەوەی ئێوە دەیژمێرن) جا چ بە حسابی خۆری (شەمسی) بێت لە خۆرهەڵاتەوە بۆ خۆرهەڵات یان بە حسابی مانگی (قەمەری) لە خۆرئاواوە بۆ خۆرئاوا بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {هُوَ الَّذِي جَعَلَ الشَّمْسَ ضِيَاءً وَالْقَمَرَ نُورًا وَقَدَّرَهُ مَنَازِلَ لِتَعْلَمُوا عَدَدَ السِّنِينَ وَالْحِسَابَ ۚ مَا خَلَقَ اللَّهُ ذَٰلِكَ إِلَّا بِالْحَقِّ ۚ يُفَصِّلُ الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ ‎﴿٥﴾} صدق الله العظيم [سورة يونس].

جا ئایا لە هەواڵ و باسەکە تێگەیشتیت؟
وە ئەوەی ناچاری کردم بە وەڵامدانەوەکە وردبوونەوەو کورتکردنەوەی ئەو خاڵانە بوو کە تۆ لە بەیانەکە تێگەیشتبوویت تەنها ئەو خاڵەی کێشە بوو بۆت کە بریتیە لە: نهێنی ژمارە هەشت کە تێگەیشتنەکەی کێشەی بۆ دروستکردبوویت وە پێویستە لەسەر ئیمام مەهدی پەردە لەسەر ئەو شتە لابدات کە کێشەی بۆ دروستکردوویت تا وێنەکە ڕوون بێت سەبارەت بە ڕۆژەکانی لای پەروەردگارت بە یەکسانی بۆ پرسیارکاران لە دروستکردنی ئاسمانەکان و زەوی لە یەک ساڵی سەقەری کە دەکاتە: (شەش هەزار ساڵ لەوەی ئێوە دەیژمێرن) وە دەکاتە: (شەش ڕۆژ لە کتێبەکەی اللە بە گوێرەی ڕۆژەکانی اللە؛ وە ڕۆژێکیش لەلای پەروەردگارەکەت وەک هەزار ساڵ وایە لەوەی ئێوە دەیژمێرن) وە دروستکردنی ئاسمانەکان و زەوی و پێداویستی و ڕزق و ڕۆزیەکانیشی لە شەش ڕۆژی یەکسان بۆ پرسیارکاران.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
براتان خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
__________
اقتباس: اضغط للقراءة