الموضوع: فەتوای ئیمام مەهدی دەربارەی بزووتنەوەی حەماس

11

​- 16 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
26 - ڕەبیعەل ئەوەل - 1446 کۆچی
29 - 09 - 2024 زایینی
07:56 بەیانی
12 - ڕەبیعەل ئەوەل - 1446 کۆچی
15 - 09 - 2024 زایینی
10:46 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=460645
____________


پرسەو سەرەخۆشی لە سوپای باوەڕداران بۆ ئازادکردنی فەڵەستین و تەواوی نەتەوەی عەرەبی و ئیسلامی ..


پرسەو سەرەخۆشی لە سوپای باوەڕداڕان بۆ ئازادکردنی فەڵەستین و تەواوی موجاهیدان لەپێناو اللە ئەوانەی وەڵامی بانگەوازی دەرچوون بۆ هێرشکردن لەپێناو اللە یان دایەوە بۆ بەرگری کردن لە پیرۆزیەکانی اللە و بەرگری کردن لە ئومەتی عەرەبی و ئیسلامی بە مەزهەبە جۆربەجۆرەکانیەوە.

بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر
بەوپەڕی خەفەتباریەکی قوڵەوە بە دڵ و بە گیان (بەسیشە اللە شاهێد بێت) پرسەو سەرەخۆشی خۆمان بۆ ئومەتی عەرەبی و ئیسلامی بەهۆی شەهیدبوونی ڕێزدار (حەسەن عبد الکریم نصر اللە) لە دەروازەی باکوری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ڕادەگەیەنین، اللە کۆتاییەکەی باش بکات و بیخاتە بەهەشتە فراوانەکەی خۆیەوە بەهۆی بڕیاری پشتیوانی کردن لە براکانی لە ئەهلی سوننەو جەماعە دەستەی مقاوەمەی ئیسلامی و لەسەرووی هەمووشیان باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس لە دەروازەی باشوری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست؛ قەڵغانی بەهێزی پۆڵایین لەدژی دەستدرێژکارە تاوانکارییە توندڕەوەکان؛ بنیامین نەتەنیاهۆو ئەوەشی هاوشێوەیەتی لەوانەی خەون بە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی زایۆنی نوێ دەبینن بە قڕکردنی پیاوو ژنان و منداڵانی عەرەب، جا اللە لەم فەرموودەیەی پایەبەرزی بۆی بەڕاستدابنێن: {كَيْفَ وَإِن يَظْهَرُوا۟ عَلَيْكُمْ لَا يَرْقُبُوا۟ فِيكُمْ إِلًّا وَلَا ذِمَّةً ۚ يُرْضُونَكُم بِأَفْوَٰهِهِمْ وَتَأْبَىٰ قُلُوبُهُمْ وَأَكْثَرُهُمْ فَٰسِقُونَ ‎﴿٨﴾‏ ٱشْتَرَوْا۟ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ ثَمَنًا قَلِيلًا فَصَدُّوا۟ عَن سَبِيلِهِۦٓ ۚ إِنَّهُمْ سَآءَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ‎﴿٩﴾‏ لَا يَرْقُبُونَ فِى مُؤْمِنٍ إِلًّا وَلَا ذِمَّةً ۚ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُعْتَدُونَ ‎﴿١٠﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ التَّوۡبَةِ].

وە ئای لە سەرسامی ئەی گەلی موسڵمانی عەرەب و عەجەم، ئایا ناتانەوێت لەگەڵ ئەو زایۆنیانە بجەنگن کە لە سەردەمی لوتکەی تێکدەری و خراپەکاری توندڕەوەکانی نەوەی ئیسڕائیل دەستدرێژی دەکەنە سەر ئومەت و پیرۆزیەکانتان؟! وە اللە ش دەکەم بە شاهێد ئەوەی شان بەشانی دەستەی حەماسی ئیسلامی بجەنگێت ئەوا بووەتە بریکاری اللە ی ڕەحمان نەک بریکاری ئێران مادام لەسەر ئەوە بێت، جا چیتر جەنگەکە لەنێوان موسڵمانان نیە تا بە بریکاری ئێران ناوی ببەن، وە ئێوە بریکاری کێن؟! خۆ بریکاری شەیتان نین، چۆن بڕیاری ناڕەوای وادەدەن؟!

وە دەشزانین بەهۆی تاوانکارییە جەنگییە دەستدرێژکاریەکانی دوژمن لەسەر غەززەو لوبنان دڵی سەرجەم خاوەن مەزهەب و حزبە ئاینی و سیاسیە موسڵمانەکان خوێنی لێ دێت، اللە ش هیدایەتی ئێران بدات بە گرتنەبەری بڕیارێکی ڕاست و دروست تا ببێتە مایەی لێخۆشبوونی گوناهەکانی، وە هیدایەتی سەرجەم بڕیار بەدەستەکانی گەلانی موسڵمانانی عەرەب و عەجەم بدات و هەموو ئەو بێباوەڕانەش هیدایەت بدات کە خاوەنی بەزەیی مرۆڤایەتین، ئەوانەی بەهۆی تاوانکاریە جەنگیەکانی غەززەی ڕێزدارو لوبنان لەسەر موسڵمانان و مەسیحیە حەقەکان (کە نزیکترین کەسن لە سۆزو خۆشەویستی بۆ موسڵمانان) دڵیان خوێنیان لێ دێت، وە (سەرجەمی ئەو گەلانەی خاوەن بەزەیی مرۆڤایەتین) لەسەر ئەو تاوانە جەنگیانەی بە کوشتنی منداڵ و ئافرەتانیان لە غەززە دەگوزەرێت یەکدەنگن، کە تاوانکاری مێژوویی جەنگن و سەرجەم بێباوەڕان لە خاوەن بەزەییە مرۆڤایەتیەکانی جیهان گلەییان لێکردووە، جا ئایا بڕیار بەدەستانی عەرەبی و ئیسلامی گلەیی لەم تاوانکاریانە ناکەن؟ ئایا لە اللە ناترسن ئەی گەلی موسڵمانان؟! اللە یارمەتیدەر بێت، جا کوا دەمارگیری نەتەوەیی عەرەبی و دەمارگیری ئاینی؟! وە (بزووتنەوەی مقاوەمەی ئیسلامی و سەرجەم دەستەکانی فەڵەستین) بە بەرگری کردن لە خۆیان و پیرۆزیەکانی اللە بڕیارێکی دروستیان داوە، اللە ش ئەو کەسە سەربخات کە سەریاندەخات و ئەوەش ڕیسوا بکات کە پشتیان لێدەکات و بێهیوایان دەکات.

وە منی خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بە داخی ئێوە (بە هەر هەمووتانەوە) نیم تا بەسەر خەڵکی جیهاندا دەرمبخەن و لەسەرئەوەش سەرزەنشتان ناکەم؛ بەڵکو دواتر اللە خۆی بە هەسارەی سەقەر (کە وەک فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانە) و قەبارەکەی هەزار هێندەی بازنەی هەسارەی زەویە بە پارچە بەردی ئاگری وا کە توانای تێپەڕبوونی بە بەرگە هەوای زەوی هەیە بۆ تاوانکاران دەرمدەخات، وە بەسەر دڵەکانیشدا زاڵ دەبێت بۆ جیاکردنەوەی دڵە ڕووناکەکان لە دڵە تاریکەکان، جا من بانگەوازتان دەکەم بۆ بەرگری کردن لە خۆتان و یەکخستنی ڕیزەکانتان لە یەک خەندەقدا، جا ئایا ڕازین بەو تاوانە جەنگیانەی غەززەی ڕێزدار کە لەبەرامبەر منداڵ و ئافرەتان و خۆتان ڕوودەدات؟!

وە سوێند بە اللە ی گەورە دەخۆم بە مۆڵەتی اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان بنیامین نەتەنیاهۆو دەستەکەی و سەرجەم یاوەرو پاڵپشتەکانیشی شکست خواردوون، دواتریش دەزانن.


وە سوێند بەو اللە یە گەورەیەی ئێسک زیندوو دەکاتەوە لەدوای ئەوەی ڕزیو بووە، پەروەردگاری ئاسمان و زەوی و ئەوەشی لەنێوانیانەو پەروەردگاری عەڕشی گەورە پلەی باوەڕەکەم بە نزیکبوونەوەی هەسارەی سزای سەقەر وەک پلەی باوەڕەکەمە بە اللە ی تاک و تەنهای زاڵ، جا وا بەڵێنەکەی اللە هات، وە بەڵێنەکەی اللە بە قەدەرێکی دیاریکراو لە دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی هات، وە ڕۆژی دەرکەوتنەکە نزیکبۆتەوە، ئەو ڕۆژەی دڵەکان دەگەن بە گەروو، وە لەبەر ترسناکیەکەی ڤژ سپی دەبێت! یان ئێوە بەڵێنەکەی اللە لەم فەرموودەیەی پایەبەرزی بۆی بەڕاست دانانێن: {فَكَيْفَ تَتَّقُونَ إِن كَفَرْتُمْ يَوْمًا يَجْعَلُ ٱلْوِلْدَٰنَ شِيبًا ‎﴿١٧﴾‏ ٱلسَّمَآءُ مُنفَطِرُۢ بِهِۦ ۚ كَانَ وَعْدُهُۥ مَفْعُولًا ‎﴿١٨﴾‏ إِنَّ هَٰذِهِۦ تَذْكِرَةٌ ۖ فَمَن شَآءَ ٱتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ سَبِيلًا ‎﴿١٩﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ المُزَّمِّلِ]؟!

جا چەندە هۆشداریم پێدان و ئاگادارم کردنەوە بەوەی نە هۆنراوەتان بۆ دەهۆنمەوە، نە بە ناڕەواش زێدەڕەوم بە پەخشان وتن، کەسیش تێناگات جگە لە خاوەن بیناییەکان نەبن.

وە سوێند بە اللە ی گەورە دەخۆم خەریکە هەسارەی سەقەر بەسەر نیوەگۆی باکور لە ئاسۆکانی جەمسەری باشورەوە هەڵبێت؛ بەڵکو بەفرەکانی جەمسەری باشورو باکور توانەوە، کە ساردترینیان بەستەڵەکی کەش و هەوای جەمسەری باشورە، ئەوەی لە هەشتا پلەی ژێر سفر زیاترە، جا جەمسەری باشور لە وەرزی زستانەکەی تواوەتەوە، ئەمەش بۆ ئەوەی هیچ بەهانەیەکتان نەبێت و نەڵێن ئەمە بەهۆی گەرمای خۆرەوەیە، ئێوەش دەزانن لە مانگی تەمموزەوە خۆر ئاوابووە، جا لە تەمموزەوە بە تەواوی دەچێتە ناو شەوی بەستەڵەکی جەمسەریەوە، جا لەیادتان بێت چی لە مانگی تەمموزی ڕێکەوتی مانگی موحەڕەمی ئەمساڵتان (1446) بەگوێرەی بەروارەکەتان ڕوویداوە، کەواتە ئەوە چ گەرمیەکە بەفری جەمسەری باشوری لە بەرواری زستانەکەی دەتوێنێتەوە؟! یان نازانن پێویستی بە چەند لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمیە تا توانەوەی جەمسەری باشور لە وەرزی زستانەکەی بێتەجێ؟! جا ئێوە دەزانن گەرمیەکەی لە هەشتا بۆ نەوەد پلەی سەدی ژێر سفرە، وە ئەو پرسیارەی هەموو مرۆڤێکی تێگەیشتوو ئاڕاستەی خۆی دەکات ئەوەیە: کاتێک خۆر لە مانگی تەمموز (مانگی حەوتی 2024 ی زایینی) لە جەمسەری باشور ئاوابووە، کەواتە ئایا ئەوە گەرمای ئەستێرەکانە دەیتوێنێتەوە؟! لەکاتێکدا تەنانەت خۆریش ناتوانێت جەمسەری باشور لە وەرزی هاوینەکەیدا بتوێنێتەوە؛ بەڵکو ئەوە بەهۆی گەرمای هەسارەی سەقەری ئاگرین و زۆر گەرمەوەیە؛ هەروەک لە تەمموزی (2023 ی زایینی) و (2024 زایینی) ڕوویدا، کە لە لایە بەستووەکانی زەویەوە مناوەرەی سەقەری دەکات، تەنانەت هەردوو جەمسەرەکە لەبەر گەرمیەکەی دەتوێنەوە، جا ئەوەی فەتواکەی اللە ی پایەبەرز بەڕاستدانەنێت ئەوکاتە تەنها سەرزەنشتی خۆی بکات! وە اللە ش عەقڵی مرۆڤی بەسەر خۆیدا بیناو بەرچاوڕوون کردووە، هەرچەندە لەڕووکەشیشدا بیانوو بهێنێتەوە، یان ناتانەوێت بەڕاستی دابنێن تا ئەوکاتەی ئاژانسی ناسای ئەمریکی بەڕاستی دادەنێت؟! بەڵکو سەرجەم ئاژانسە ئاسمانیەکانی جیهانیش لەبەرامبەر زانینی هۆکاری توانەوەی دوو جەمسەرەکەو بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی هەر چوار وەرزەکە دەستەوسانن تا ئەوکاتەی (ئاژانسی ناسای ئەمریکی) قورئانی گەورە بەڕاستدادەنێن، جا لەپاش ئەوە هۆکارە زانستیە ڕاست و دروستەکەی دەزانن بەوەی سەرچاوەی گەرمیەکە بریتیە لە هەسارەی سەقەر، وە هەروەک بەڵگەیەکی خەمخۆری بۆ لای اللە و یادخستنەوەیەکیش بۆ ئێوەو ئاژانسی ناسای ئەمریکی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بەیادی هەموو خەڵکی جیهان دەهێنمەوە: {وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ ‎﴿٣٨﴾‏ لَوْ يَعْلَمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ حِينَ لَا يَكُفُّونَ عَن وُجُوهِهِمُ ٱلنَّارَ وَلَا عَن ظُهُورِهِمْ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ ‎﴿٣٩﴾‏ بَلْ تَأْتِيهِم بَغْتَةً فَتَبْهَتُهُمْ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ رَدَّهَا وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ ‎﴿٤٠﴾‏ وَلَقَدِ ٱسْتُهْزِئَ بِرُسُلٍ مِّن قَبْلِكَ فَحَاقَ بِٱلَّذِينَ سَخِرُوا۟ مِنْهُم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ ‎﴿٤١﴾‏ قُلْ مَن يَكْلَؤُكُم بِٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ مِنَ ٱلرَّحْمَٰنِ ۗ بَلْ هُمْ عَن ذِكْرِ رَبِّهِم مُّعْرِضُونَ ‎﴿٤٢﴾‏ أَمْ لَهُمْ ءَالِهَةٌ تَمْنَعُهُم مِّن دُونِنَا ۚ لَا يَسْتَطِيعُونَ نَصْرَ أَنفُسِهِمْ وَلَا هُم مِّنَّا يُصْحَبُونَ ‎﴿٤٣﴾‏ بَلْ مَتَّعْنَا هَٰٓؤُلَآءِ وَءَابَآءَهُمْ حَتَّىٰ طَالَ عَلَيْهِمُ ٱلْعُمُرُ ۗ أَفَلَا يَرَوْنَ أَنَّا نَأْتِى ٱلْأَرْضَ نَنقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَآ ۚ أَفَهُمُ ٱلْغَٰلِبُونَ ‎﴿٤٤﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ الأَنبِيَاءِ].

ئیتر بەڵێنەکەی اللە هات، جا ئەی گەلی بڕیاربەدەستەکان یادەوەری وەربگرن لەوکاتەی اللە بە سزایەکی بەئێش سزاتان دەدات جا بە گەلێکی تری جگە لەئێوە دەتانگۆڕێتەوە، بە پستڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِلَّا تَنفِرُوا۟ يُعَذِّبْكُمْ عَذَابًا أَلِيمًا وَيَسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَيْرَكُمْ وَلَا تَضُرُّوهُ شَيْـًٔا ۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ ‎﴿٣٩﴾‏} [سُورَةُ التَّوۡبَةِ].

وە ئەی گەلی موسڵمانان هۆشیاربن؛ لەگەڵ اللە داوا لە هیچ یەکێک مەکەن، جا جگە لە اللە هیچ پەناگەو یارمەتیدەرێک نادۆزنەوە
، اللە ش شاهێدەو بەسیشە اللە شاهێد بێت بەوەی بەڵێنە پتەوەکەی اللە لە قورئانی گەورە هاتووە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِٱلْعَذَابِ ۚ وَلَوْلَآ أَجَلٌ مُّسَمًّى لَّجَآءَهُمُ ٱلْعَذَابُ وَلَيَأْتِيَنَّهُم بَغْتَةً وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ ‎﴿٥٣﴾‏ يَسْتَعْجِلُونَكَ بِٱلْعَذَابِ وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمُحِيطَةُۢ بِٱلْكَٰفِرِينَ ‎﴿٥٤﴾‏ يَوْمَ يَغْشَىٰهُمُ ٱلْعَذَابُ مِن فَوْقِهِمْ وَمِن تَحْتِ أَرْجُلِهِمْ وَيَقُولُ ذُوقُوا۟ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ‎﴿٥٥﴾‏ يَٰعِبَادِىَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِنَّ أَرْضِى وَٰسِعَةٌ فَإِيَّٰىَ فَٱعْبُدُونِ ‎﴿٥٦﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ العَنكَبُوتِ].

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە لەسەر هەموو خەڵکی جیهان ئیمام مەهدی؛ ناصر محمد یەمانی.
_______________
اقتباس: اضغط للقراءة
12

- 17 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
29 - ڕەبیعەل ئەوەل - 1446 کۆچی
02 - 10 - 2024 زایینی
07:12 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=460929
____________


بەشداری لێدوانێک و تۆماری بەدواداچوون و سەرسامبوون لە بڕیاردانێکی ڕاست و دروست، جا خۆشەویستانم لە پێناو اللە بەیانی پرسەو سەرەخۆشیەکە بەشێوەیەکی چڕ بڵاوبکەنەوە ..


بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر محمد نێردراوی اللە و ئەوەشی بە چاکە شوێنی کەوتووە تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان.

سوپاس و ستایش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان کە هیدایەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانیدا بە گرتنەبەری بڕیارێکی ڕاست و دروست؛ بڕیاری جەنگ لەسەر تێکدەرو خراپەکارانی نەوەی ئیسڕائیل تا ببێتە مایەی لێخۆشبوونی گوناهەکانیان بەڕاستی پەروەردگارم زۆر لێخۆشبوو و میهرەبانەو اللە ش لەوە ببورێت کە ڕابووردو بەسەرچوو.

جا ئایا زیاتر هەیە ئەی ئەبو زەید؟ اللە ی بە دەسەڵاتی شایستەی سوپاسگوزاری سەرتان بخات، وە بڵێن: "ئەی اللە پشتمان بەتۆ بەستووە، وە کاتێک (لە دوژمنت) داو هاوێشتت تۆ نەتهاوێشت، بەڵکو اللە هاوێشتی و لێیدان، کە باشترین پاڵپشتەو باشترین پشتیوان و بەسەرخەرە (يا الله تَوكلّنا عليك، وما رميتَ إذ رميتَ ولكنّ الله رمى، نِعمَ المولى ونِعمَ النّصير)"، وە ببن بە سەربازی اللە ی ڕەحمان ئەی گەلی ئێران، وە خۆتان لە دوعاو نزای شەریک و هاوەڵ دانان پاک و خاوێن بکەنەوە، جا مەڵێن ئەی نێردراوی اللە، وە مەڵێن ئەی حوسەین، جا ئەمە دوعاو نزای شەریک و هاوەڵ دانانە خۆشەویستەکانم لەپێناو اللە، جا ئایا جگە لە اللە کەسێکی تر دەتوانێت ئامانجی لێدان و هاوێشتنەکانتان بپێکێت؟ جا پابەند بن بە فەرمانەکەی اللە لە مەحکەمی قورئانی گەورە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَأَنَّ ٱلْمَسَٰجِدَ لِلَّهِ فَلَا تَدْعُوا۟ مَعَ ٱللَّهِ أَحَدًا ‎﴿١٨﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ الجِنِّ].

وە بزانن سەرکەوتن تەنها لەلای اللە ی بەدەسەڵاتی داناو کاربەجێوەیە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِن يَنصُرْكُمُ ٱللَّهُ فَلَا غَالِبَ لَكُمْ ۖ وَإِن يَخْذُلْكُمْ فَمَن ذَا ٱلَّذِى يَنصُرُكُم مِّنۢ بَعْدِهِۦ ۗ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُؤْمِنُونَ ‎﴿١٦٠﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ].

جا با جەنگەکە بەردەوام بێت تا ئەوکاتەی بنیامین؛ سەرکردەی تێکدەرو خراپەکارەکان لە زەوی ملکەچ دەبێت.

وە بە دڵنیاییەوە بزانن بەڵێنەکەی اللە بە دەرخستنی خەلیفەکەی بە هەسارەی سەقەر بەسەر سەرتاپای خەڵکی هاتووە هەرچەندە تاوانکارانیش ڕقیان لە دەرکەوتنەکەی بێت.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
برای عەرەب و عەجەمەکان خەلیفەی اللە لەسەر هەموو خەڵکی جیهان ئیمام مەهدی؛ ناصر محمد یەمانی.
_______________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 03-10-2024 01:10 PM
13

- 18 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
03 - ڕەبیعەل ئاخر - 1446 کۆچی
06 - 10 - 2024 زایینی
08:48 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=461379
_______________


فەرمانێکی بەپەلە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ..


بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر
درودو سڵاو لەسەر محمد نێردراوی اللە -درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی کەس و کارە چاکەکەی- و هەموو باوەڕداران لە هەموو کات و شوێنێک تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئایینەکەیان، پاشان لەدوای ئەوە..

لە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بۆ ڕێزدار برای بەڕێز ڕێبەری ئێران (عەلی حوسەینی خامەنەیی)، سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی الله تان لەسەربێت، سڵاو لە ئێمەو بەندە چاکەکارەکانی اللە، وە سڵاو لە نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان، پاشان لەدوای ئەوە..

گوێ لە ئامۆژگاریە حەقەکەم بگرە: بەسە لەلایەن زایۆنیستەکانەوە فریو بدرێن، وە تا ئەوکاتەی بڕواتان بە درۆکانی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی هەبێت هەرگیزو بۆ هەمیشە سەرکەوتوو نابن، جا لە اللە بترسن و لەگەڵ ڕاستگۆیان بن، خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بەڕاستدابنێن؛ جا لەڕاستیدا اللە فەرمانی بە باوەڕداران کردووە لە حاڵەتی ئەوەی کاتێک بە بەدڵنیاییەوە بزانن دوژمنەکەیان مەبەستی ئەوەیە هێرشیان بکاتە سەر؛ ئەوا لێرەدا اللە فەرمانی پێکردوون لەناکاو هێرش بکەنە سەر دوژمنەکەتان بەرلەوەی هێرشتان بکەنە سەر، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإِمَّا تَخَافَنَّ مِن قَوْمٍ خِيَانَةً فَٱنۢبِذْ إِلَيْهِمْ عَلَىٰ سَوَآءٍ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلْخَآئِنِينَ ‎﴿٥٨﴾‏ وَلَا يَحْسَبَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ سَبَقُوٓا۟ ۚ إِنَّهُمْ لَا يُعْجِزُونَ ‎﴿٥٩﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ الأَنفَالِ].

وە ئەی پیاو، ئیسڕائیل تاکە ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیە دەیەوێت لە سەرجەم دامەزراوە ئەتۆمی و سەرجەم بنکە موشەکیەکانتان بدات و بەتەواوی وێرانیان بکەن ئەگەر بتوانن.

وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: کاتێک هەموو چەکە ئاسمانیەکانتان لەدەستدا دواتر بەچی هێرشیان دەکەنە سەر؟! جا ئەوان دەزانن دواتر ئێوە وەڵام دەدەنەوە، بۆیە دەیانەوێت موشەک و جبەخانەی ئەتۆمی ئێوەو هەموو موشەکەکانتان لە جۆری جیاوازو هەموو فڕۆکە جەنگی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانتان لەناوببەن، ئەمەش تا گەرەنتی دەستەوسانتان لە وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بکەن جا لاوازتان بکەن و پاشانیش لە بەرامبەر ئێوە هیچ سنورو په‌یمانێک ڕه‌چاو ناکه‌ن، جا چارەسەر ئەوەیە کە اللە ی پایەبەرز فەرمانی پێکردوون ئەنجامی بدەن: جا پێشوەختە بە هێرشێکی موشەکی نوێ و زۆر بەهێزی لەناکاو سەرسامیان بکەن بە مەرجێک زیان بە خەڵکی سڤیل نەگەیەنیت، جا ئەمە دوژمنایەتیەکی ڕەتکراوەیە لە مەحکەمی قورئانی گەورە؛ بەڵکو ئەوەی لەسەرتە ئەوەیە سەرجەم فڕۆکە جەنگیەکانیان - بەگوێرەی توانات - و سەرجەم موشەکەکانیان تێک بشکێنن، بەتایبەتی ئەو موشەکە نەیزەکیە زۆر خێرایانەی لە موشەکەکانتان دەچن، کە بەهۆی خێرایی سەروو دەنگیەوە سەرجەم پاتریۆت و سیستەمە بەرگریە ئاسمانیەکانی ئیسرائیل و ئێرانی لە بەرپەرچدانەوەیان دەستەوسانن و توانای ڕێگری کردنیان لێی نیە، هەروەک موشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی زیرەکی یەمەنی، وە ئەوەشی شاراوەتەوە زۆر گەورەترە.

وە ئەی پیاو نەکەیت ڕاوێژ بە ترسنۆکەکان بکەیت، جا ئەوانە هیچتان بۆ زیاد ناکەن تەنها گومان و سستی نەبێت، جا کەسی ترسنۆک تەنها ئامۆژگاری ترسنۆکانەت پێدەدات، جا گوێ بگرەو ئەوەی دەیڵێم بیکە: ئەگەر دەتەوێت لێت نەدەن، ئەوا بەهەموو ئەو هێزەی پێتان دراوە هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل تەنها ئەو کوشتارو وێرانکاریە بە کۆمەڵانە نەبێت کە کەسانی سڤیل دەکاتە ئامانج؛ بەڵکو خۆتان لە لێدانی کەسانی سڤیل بەدوور بگرن ئەگەر سەرکەوتنی لای اللە تان دەوێت، لەبەرئەوەی کوشتنی کەسانی سڤیل و منداڵان لە مەحکەمی قورئانی گەورە دوژمنایەتی و دەستدرێژیە؛ بەڵکو لەسەرتانە بە گورزێکی کوشندە لەسەرجەم هێزە بەرگریە ئاسمانیەکان یان هێرشبەریەکان بدەن، وە گرنگی بەو کەسانە مەدەن وایدادەنێن لە ئاسایشی ئیسڕائیل بەرپرسیارن، جا دواتر اللە بەحەق ترس و تۆقینێکی زۆر دەخاتە دڵی پشتیوانانی بکوژانی منداڵان بەو مەرجەی وەڵامەکەتان توندوتیژو زۆر بەهێز بێت، وە لەڕاستیدا ئیتر پێویستیان پێتان نیەو دەیانەوێت لەناوتان ببەن، بەڵام دەتانبینم لە کۆتا ساتدا دوای لاوازکردنتان ڕێڕەوی خۆتان گۆڕی و واگومانتان بردووە دواتر بە لاوازکردنتان بەم حاڵەتان و بە شکاندنی بەڵێنەکان و هەڵوەشاندنەوەی پەیمانەکان یان وازهێنان لە لایەنگرانی خۆتان وازتان لێدەهێن؛ جا هەرگیز ئەمە لەلای ئەوان تکاتان بۆ ناکات هەرچەندە بە جوانی و ئاشتیانە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن، نەخێر تەنها هێزو ڕووبەڕوو بوونەوە ڕێگریان لێدەکات؛ جا لەسەرتان پێویستە وەڵام بدەنەوەو هێزێکی سەخت و توندوتیژتان لێ ببینن، وە بەپێی فەتوای اللە مامەڵەی نەرم و نیان لەگەڵ ئەم دەستدرێژکارانە هیچ سودێکی نیە بۆ پشتیوانیکردن لەبەرەی جەنگ؛ بەڵکو دەبێت بە توندوتیژی و هێزێکی سەختەوە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ قَٰتِلُوا۟ ٱلَّذِينَ يَلُونَكُم مِّنَ ٱلْكُفَّارِ وَلْيَجِدُوا۟ فِيكُمْ غِلْظَةً ۚ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلْمُتَّقِينَ ‎﴿١٢٣﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ التَّوۡبَةِ].

جا ئەگەر ڕایبگەیەنیت لێدانەکانتان بۆ یارمەتیدانی ئەهلی سوننەو جەماعە (بزووتنەوەی مقاوەمەی ئیسلامی حەماس و پاڵپشت و یاوەرەکانیانە) لە غەززە، هەروەها بۆ یارمەتیدانی شیعەیە لە لوبنان، ئەوا ئەم بڕیارە بڕیارێکی زۆر باشەو دەستی اللە ش لە سەر دەستەکانتانەوەیە، جا ئەمە بەمانای ڕاگەیاندنی جەنگ دێت لەسەر دەستدرێژکاران، وە ڕێگایەکی ڕاستتان گرتۆتەبەرو سیاسەتە گوناهباریەکەی ڕابردووی خۆتان گۆڕیوەتەوەو اللە ش لەوە ببورێت کە ڕابووردو بەسەرچوو، وە بۆشتان ڕوونبوویەوە بە درێژایی چەندین ساڵە زایۆنیستەکان فریوتان دەدەن.

وە ئەی پیاو باوەڕدار لە کونێکەوە دووجار پێوەی نادرێت، ئێوەش دەزانن زایۆنیستەکان هەزاران جار درۆیان لەگەڵ کردوون، وە بە دووری نابینم جارێکی تر پێتان پێبکەنن و فریوتان بدەن، (ئەوان لە وەڵامدانەوەتان مەبەستیان لێدانی بێزیانە لە شوێنە چۆڵەکان بۆ ئەوەی ناوبانگیان بپارێزن) دوای ئەوە فێڵتان لێدەکەن و بە یەک لێدان و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە هەموو سیستەمی ئاسمانی و مووشەکی و فڕۆکەو چەکی ئاسمانی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بە تایبەتی هەموو بنکە ئاسمانیەکانتان لەناو دەبەن، جا وریا بن و پاشانیش وریا بن ئەگەر ئێوە جیهادتان لەپێناو اللە هەڵبژاردووە، جا ڕەوانیە ترسنۆک بن و لە ئیسڕائیل مەترسن تەنانەت ئەگەر سەرجەم شەیتانە جن و مرۆڤەکانیش هاوپەیمانی بن؛ جا گوماننان بە اللە ی خاوەن هێزی بەتین و پتەو چیە؟! جا متمانەتان بە اللە بێت و پشتی پێ ببەستن - ئەگەر باوەڕدارن - جا دەبینن ئەو بەستانە؛ کە باشترین یاوەرو پاڵپشتەو باشترین پشتیوان و بەسەرخەرە.

خۆ ئەگەر ئەم شەوە بۆ وێرانکردنی هەموو بنکە ئاسمانیەکانی ئیسڕائیل لە هێرشەکانتان بەردەوام بونایە، ئەوا ئیسڕائیل خۆی بەدەستەوە دەداو وازی لە هێرش و دەستدرێژی دەهێنا، بەڵام بەداخەوە لێدانەکە ترسی لەگەڵدا بوو، جا لە چی دەترسن؟! بەڵکو ئەمریکا زیاتر لەسەر بەرژەوەندییەکانی خۆی سورە نەک لە ئاسایشی ئیسرائیل، جا سوێند بە اللە هیچمان بۆ کەسە ئاشتیخوازەکانی نەوەی ئیسڕائیل ناوێت جگە لە هەموو چاکەو ئاسایش و بەرقەراری و ئاشتیەک نەبێت، تەنها دەستدرێژکارەکان نەبن؛ جا پێویستە بە توندوتیژی و هێزێکی سەختەوە ڕێگری لە ستەمەکەیان بکرێت، ئێوەش اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزارتان لەگەڵدایە، وە متمانەتان بە بەڵێنەکەی اللە هەبێت کە دەفەرموێت (ئەگەر اللە سەربخەن ئەوا سەرتاندەخات و پێکانتان جێگیرو ڕاوەستاو دەکات)، وە اللە بەڕاستدابنێن ئەویش بەڕاستتان دادەنێت.

وە سەبارەت بە خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی، ئەوا بزانن من خەلیفەی اللە م بەسەر سەرتاپای خەڵکی و اللە نەیکردووم بەوکەسەی بە داخی ئێران و داخی سوپاکانی مرۆڤ و جن بم تا یارمەتیم بدەن بەسەر خەڵکی جیهاندا دەرم بخەن؛ بەڵکو دۆزەخ (هەسارەی سەقەر) یان بەسە، جا مژدە بێت لە تاوانکاران و پشتهەڵکەران بە جەنگێکی گەردوونی لەلایەن اللە وە، جا ئایا بڕیاری هەڵبژاردنی خەلیفەی اللە وەک بڕیاری نەتەوە یەکگرتوەکانە تا وەک مەرەکەب بێت لەسەر کاغەزێک؟ پاک و بێگەردی بۆی! وە ئەو پشتهەڵکەرانەی پیلان دەگێڕن لە مەترسی ئەوەدان (بە کون فەیەکون) ببن بە بەراز، جا ئایا هیچ شتێک تێپەڕیوەو ڕوویداوە جگە لە بوون بە مەیمون نەبێت؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَقَدْ عَلِمْتُمُ ٱلَّذِينَ ٱعْتَدَوْا۟ مِنكُمْ فِى ٱلسَّبْتِ فَقُلْنَا لَهُمْ كُونُوا۟ قِرَدَةً خَٰسِـِٔينَ ‎﴿٦٥﴾‏ فَجَعَلْنَٰهَا نَكَٰلًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهَا وَمَا خَلْفَهَا وَمَوْعِظَةً لِّلْمُتَّقِينَ ‎﴿٦٦﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ البَقَرَةِ].

بەڵام ئەوان لە حاڵەتی پیلانگێڕیان مەترسی ئەوەیان لەسەرە ببن بە بەراز؛ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{قُلْ يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ هَلْ تَنقِمُونَ مِنَّآ إِلَّآ أَنْ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيْنَا وَمَآ أُنزِلَ مِن قَبْلُ وَأَنَّ أَكْثَرَكُمْ فَٰسِقُونَ ‎﴿٥٩﴾‏ قُلْ هَلْ أُنَبِّئُكُم بِشَرٍّ مِّن ذَٰلِكَ مَثُوبَةً عِندَ ٱللَّهِ ۚ مَن لَّعَنَهُ ٱللَّهُ وَغَضِبَ عَلَيْهِ وَجَعَلَ مِنْهُمُ ٱلْقِرَدَةَ وَٱلْخَنَازِيرَ وَعَبَدَ ٱلطَّٰغُوتَ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ شَرٌّ مَّكَانًا وَأَضَلُّ عَن سَوَآءِ ٱلسَّبِيلِ ‎﴿٦٠﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ المَائـِدَةِ].

جا خەمی خەلیفەی اللە و ئەوەشی لەگەڵیدایە نەبێت، وە تەحەددای دوژمنانی اللە دەکەم پیلان بگێڕن تا سەیر بکەین کێ پیلانەکەی خێراترە، جا من درۆم بەناوی اللە وە نەکردووە بەوەی منی بە خەلیفەی خۆی بەسەر هەموو خەڵکی جیهاندا هەڵبژاردووە، پاک و بێگەردی بۆ ئەو اللە یە گەورەیەی فەرمانەکەی بە ئەنجام دەگەیەنێت و بڕیارو هەڵبژاردەکەی جێبەجێ دەکات و نورەکەی بۆ خەڵکی جیهان تەواو دەکات هەرچەندە تاوانکارانیش ڕقیان لە دەرکەوتنی بێت، وە ئومێدی ئەوە لەو اللە یە دەکەم کە هەرخۆی نێوان کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕێت هیدایەتی دڵەکانتان بۆ بڕیاریکی ڕاست و دروست بدات، اللە ش تۆبە وەرگرو زۆر لێخۆشبوو و بە بەزەییە.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..

وە بە دڵنیاییەوە بزانن ئەم جەنگە کۆتاییەکەی دەرکەوتنی خەلیفەی اللە مەهدی (ناصر محمد یەمانی) یە بە نیشانەیەکی گەرمی نزیک و پریشک و ئاگری هەسارەی سەقەر جا کوا ڕێگای دەربازبوون بۆ ئەوکەسەی ڕوو وەردەگێڕێت و خۆی بە گەورەو زل دەگرێت؟! فەرمانەکانیش هەر بۆلای اللە دەگەڕێتەوە کە بە چاوە ناپاکەکان و ئەوەشی سنگەکان دەیشارنەوە دەزانێت، بەسیشە اللە یاوەرو پاڵپشت و بەسەرخەربێت.

خەلیفەی اللە لەسەر هەموو خەڵکی جیهان؛ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_______________
اقتباس: اضغط للقراءة
14

- 19 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
11 - ڕەبیعی دووەم - 1446 کۆچی
14 - 10 - 2024 زایینی
09:26 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=461785
____________


کابینەکە، وە کاتێک (لە دوژمنت) داو هاوێشتت تۆ نەتهاوێشت، بەڵکو اللە هاوێشتی و لێیدان (وما رَمَيْتَ إذ رَمَيْتَ ولكنّ الله رَمَى) ..


بەناوی اللە ی تاک و تەنهای زاڵی بە دەسەڵاتی ناچارکەر، درودو سڵاو لەسەر سەرجەم نێردراوانی اللە بە کتێبێکی ئاشکرا لەلایەن پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانەوە بەوەی بە تەنها اللە بپەرستن بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن بە یەک بانگەوازی یەکگرتوو بۆ وشەیەک کە یەکسانە لەنێوان نێردراوەکان و ئەوەشی شوێنیان کەوتوون لە باوەڕداران لە یەکەمیانەوە تا دواهەمینیان محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر هەموویان بێت - جیاوازی لە نێوان هیچ یەکێک لە نێردراوەکانی ناکەین و هەر ئەویش دەپەرستین، پاشان لەدوای ئەوە..

اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَلَمْ تَقْتُلُوهُمْ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ قَتَلَهُمْ ۚ وَمَا رَمَيْتَ إِذْ رَمَيْتَ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ رَمَىٰ ۚ وَلِيُبْلِىَ ٱلْمُؤْمِنِينَ مِنْهُ بَلَآءً حَسَنًا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ‎﴿١٧﴾‏ ذَٰلِكُمْ وَأَنَّ ٱللَّهَ مُوهِنُ كَيْدِ ٱلْكَٰفِرِينَ ‎﴿١٨﴾‏ إِن تَسْتَفْتِحُوا۟ فَقَدْ جَآءَكُمُ ٱلْفَتْحُ ۖ وَإِن تَنتَهُوا۟ فَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ ۖ وَإِن تَعُودُوا۟ نَعُدْ وَلَن تُغْنِىَ عَنكُمْ فِئَتُكُمْ شَيْـًٔا وَلَوْ كَثُرَتْ وَأَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلْمُؤْمِنِينَ ‎﴿١٩﴾‏ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَلَا تَوَلَّوْا۟ عَنْهُ وَأَنتُمْ تَسْمَعُونَ ‎﴿٢٠﴾‏ وَلَا تَكُونُوا۟ كَٱلَّذِينَ قَالُوا۟ سَمِعْنَا وَهُمْ لَا يَسْمَعُونَ ‎﴿٢١﴾‏ ۞ إِنَّ شَرَّ ٱلدَّوَآبِّ عِندَ ٱللَّهِ ٱلصُّمُّ ٱلْبُكْمُ ٱلَّذِينَ لَا يَعْقِلُونَ ‎﴿٢٢﴾‏ وَلَوْ عَلِمَ ٱللَّهُ فِيهِمْ خَيْرًا لَّأَسْمَعَهُمْ ۖ وَلَوْ أَسْمَعَهُمْ لَتَوَلَّوا۟ وَّهُم مُّعْرِضُونَ ‎﴿٢٣﴾‏ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱسْتَجِيبُوا۟ لِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمْ لِمَا يُحْيِيكُمْ ۖ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ يَحُولُ بَيْنَ ٱلْمَرْءِ وَقَلْبِهِۦ وَأَنَّهُۥٓ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ ‎﴿٢٤﴾‏ وَٱتَّقُوا۟ فِتْنَةً لَّا تُصِيبَنَّ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مِنكُمْ خَآصَّةً ۖ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ ‎﴿٢٥﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ الأَنفَالِ].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ نَصِيبًا مِّنَ ٱلْكِتَٰبِ يُدْعَوْنَ إِلَىٰ كِتَٰبِ ٱللَّهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ يَتَوَلَّىٰ فَرِيقٌ مِّنْهُمْ وَهُم مُّعْرِضُونَ ‎﴿٢٣﴾‏ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا۟ لَن تَمَسَّنَا ٱلنَّارُ إِلَّآ أَيَّامًا مَّعْدُودَٰتٍ ۖ وَغَرَّهُمْ فِى دِينِهِم مَّا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ ‎﴿٢٤﴾‏ فَكَيْفَ إِذَا جَمَعْنَٰهُمْ لِيَوْمٍ لَّا رَيْبَ فِيهِ وَوُفِّيَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ‎﴿٢٥﴾‏ قُلِ ٱللَّهُمَّ مَٰلِكَ ٱلْمُلْكِ تُؤْتِى ٱلْمُلْكَ مَن تَشَآءُ وَتَنزِعُ ٱلْمُلْكَ مِمَّن تَشَآءُ وَتُعِزُّ مَن تَشَآءُ وَتُذِلُّ مَن تَشَآءُ ۖ بِيَدِكَ ٱلْخَيْرُ ۖ إِنَّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ ‎﴿٢٦﴾‏ تُولِجُ ٱلَّيْلَ فِى ٱلنَّهَارِ وَتُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِى ٱلَّيْلِ ۖ وَتُخْرِجُ ٱلْحَىَّ مِنَ ٱلْمَيِّتِ وَتُخْرِجُ ٱلْمَيِّتَ مِنَ ٱلْحَىِّ ۖ وَتَرْزُقُ مَن تَشَآءُ بِغَيْرِ حِسَابٍ ‎﴿٢٧﴾‏ لَّا يَتَّخِذِ ٱلْمُؤْمِنُونَ ٱلْكَٰفِرِينَ أَوْلِيَآءَ مِن دُونِ ٱلْمُؤْمِنِينَ ۖ وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ فَلَيْسَ مِنَ ٱللَّهِ فِى شَىْءٍ إِلَّآ أَن تَتَّقُوا۟ مِنْهُمْ تُقَىٰةً ۗ وَيُحَذِّرُكُمُ ٱللَّهُ نَفْسَهُۥ ۗ وَإِلَى ٱللَّهِ ٱلْمَصِيرُ ‎﴿٢٨﴾‏ قُلْ إِن تُخْفُوا۟ مَا فِى صُدُورِكُمْ أَوْ تُبْدُوهُ يَعْلَمْهُ ٱللَّهُ ۗ وَيَعْلَمُ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ ‎﴿٢٩﴾} [سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ].

وە ئای لە سەرسامی ئەی گەلی موسڵمانانی عەرەب! سوێند بە اللە وتاللە وباللە ی مەزن ئەوکەسەی ئاواتی ئەوە بکات تێکدەرو خراپەکارەکانی زایۆنی بەسەر موجاهیدان لە ئەهلی سوننەو جەماعە (حەماس و دەستەکانی تری فەڵەستین) و ئەوەشی پشتیوان و بەسەرخەریانەو ئەو شیعانەشی شان بە شانیان دەجەنگن سەرکەوێت، جا ئەوکەسەی لەناخیدا ئەوەی بەدی کرد کە دەیەوێت دوژمنانی اللە لە زایۆنیستەکان بەسەریاندا سەرکەون؛ ئەوا با بزانێت هیچ پەیوەندیەک لەنێوان ئەوو اللە دا نیە؛ جا هەرچەندە ڕق و کینەی مەزهەبیش لەنێوانیاندا هەبێت بۆ موسڵمان ڕەوا نیەو نابێت ئاواتی ئەوە بکات دوژمنانی اللە لە بکوژانی منداڵان سەربکەون، جا ئەوکەسەی ئاواتی سەرکەوتنی بکوژانی منداڵانی کرد ئەوا کوفری بە اللە ی مەزن و کوفری بەوە کردووە کە بەسەر محمد نێردراوی اللە دابەزیوە، وە هەرگیزیش اللە نوێژو ڕۆژوو و هەڵسانەوەکەی و بەخشینەکانی لێ قبوڵ ناکات تەنانەت ئەگەر پڕ بە زەویش ئاڵتون ببەخشێت، جا هەرگیزاو هەرگیز لەبری اللە نە پاڵپشت و یاوەرێک نە پەناگەیەک لە سزاکەی اللە بۆ خۆی نادۆزێتەوە بەهۆی ئاواتخواستنی سەرکەوتنی دوژمنانی اللە، بکوژانی منداڵی موسڵمانان و ئافرەتەکانیان لە غەززەی ڕێزدار.

جا چۆن ئاواتی سەرکەوتنی ئەوان دەکەن لەکاتێکدا دەزانن زایۆنیستە توندڕەوەکان دوژمنی اللە و دوژمنی ئاینەکەی ئیسلام و کتێبەکەی قورئان و پیرۆزیەکانی اللە ن؟! جا بۆ موسڵمان ڕەوا نیەو نابێت ئاواتی هاتنەجێی سەرکەوتنیان بەسەر موجاهیدانی فەڵەستین لە ئەهلی سوننەو جەماعەو ئەوەشی پشتیوان و بەسەرخەریانە لە شیعەو زەیدی و سەرجەم موجاهیدان لە مەزهەبە ئیسلامیە جۆربەجۆرەکان بکات؛ جا ڕەوا نیە ئاواتی سەرکەوتنی دوژمنانی اللە بکات بەسەریان بەهۆی ئەو ڕکەبەرایەتیە مەزهەبیەی دڵەکانتانی کوێر کردووە تا ئەوکاتەی کوفرتان بە اللە کردو ئەوەتان لەیاد کرد وەکو پێشتر جەنگەکە لەنێوان موسڵمانان نیە بەهۆی ڕق و کینەی مەزهەبی! بەڵکو بووەتە جەنگێک ڕێڕەوێکی ڕاستی گرتۆتەبەر لە نێوان موسڵمانان و دوژمنانی اللە و ئاینەکەی ئیسلام؛ بەڵکو وای لێهاتووە سوننەو جەماعەو شیعە لەیەک خەندەق بن و دژایەتی دوژمنانی اللە بکوژانی منداڵان دەکەن کە بە بێباوەڕبوون و دوژمنایەتی اللە و ئایینەکەی ئیسلام و کتێبەکەی قورئان بە ئاشکراو ڕۆژی ڕووناک شاهێدن لەسەر خۆیان! جا بۆ موسڵمان ڕەوا نیە ئاواتی سەرکەوتنی ئەوان بەسەر برا باوەڕدارەکانی بکات هەرچەندە بەهۆی ڕکەبەرایەتی مەزهەبیشەوە دوژمنایەتی و ڕق و کینە لە نێوان موسڵمانان هەبێت، جا بۆ موسڵمان ڕەوانیە ئاواتی سەرکەوتنی دوژمنانی اللە بکات، ئێوەش لەسەر باوەڕهێنان بە اللە ی مەزن و باوەڕهێنان بەم قورئانە گەورەیەی بەسەر محمد نێردراوی اللە دابەزیوە کۆبوونەتەوەو پەیوەستان دەکات بەوەی لەگەڵ اللە بن بۆ جەنگ کردن لەگەڵ دوژمنانی و بەرگری کردن لە پیرۆزیەکانی، جا چیتانە چۆن بڕیاری ناڕەوا دەدەن؟!

وە ئەو جەنگەی لەنێوان خۆتانە بەهۆی گومڕایی خۆتانەوەیە - کە هەر یەکێکتان وایدادەنێت حەق و ڕاستیەکە لەگەڵ خۆیەتی - ئەمەش لەلای اللە سوکترە بەراورد بەوەی لەگەڵ دوژمنانی اللە بن لەکاتێکدا دەشزانن ئەوان دوژمنی اللە ن! جا ئەگەر واتان کرد ئەوا لەڕاستیدا لەبری اللە ئەوانتان کردووە بە پاڵپشت و یاوەری خۆتان، هەرچی جەنگە مەزهەبیەکانە ئەوا بەهۆی گومڕایی خۆتانەوەیە کاتێک هەریەکێکتان وا گومان دەبات خۆی لەگەڵ اللە یەو اللە ش لەگەڵیەتی، جا ئەمە لەلای اللە سوکترە، لەبەرئەوەی وایدادەنێن خۆیان بۆلای اللە هیدایەت دراون، لێپرسینەوەکەشیان لەسەر پەروەردگارەکەیانە، هەرچی ئەوەیە موسڵمان ببێتە هاوسۆزو پاڵپشت و یاوەری دوژمنانی اللە یان ئاواتی سەرکەوتنی دوژمنانی اللە بکات لەکاتێکدا دەشزانێت ئەوان دوژمنی اللە ن؛ ئەوا لەڕاستیدا کوفری بە اللە ی مەزن کردووەو لەبری اللە دوژمنانی اللە ی کردووە بە پاڵپشت و یاوەری خۆی! جا عەقڵەکانتان بۆ کوێ چووە؟! کەواتە وریای توڕەیی و سزا سەخت و توندو تیژەکەی اللە بن، وە سەرجەمتان لەگەڵ یەکتر ئاشتەوایی بکەن، وە سەرجەم دوژمنانی اللە ش بکوژن هەروەک چۆن ئەوان سەرجەمتان دەکوژن؛ ئەگەر باوەڕتان بەوە هەیە کە بەسەر محمد نێردراوی اللە دابەزیوە.

وە بە دڵنیاییەوە بزانن منی خەلیفەی اللە بەسەر هەموو خەڵکی جیهانەوە لە هیچ شتێکی (جەنگە مەزهەبیەکانی نێوان یەکتر) لە ئێوە نیم، بەڵام لەوەدا لەگەڵتانم لەدژی دوژمنانی اللە و دوژمنانی ئاینەکەی ئیسلام و دوژمنانی کتێبەکەی قورئانی گەورە بوەستنەوە، وە ئەوکەسەی لەدڵی خۆی ئەوەی بەدیکرد ئاواتی سەرکەوننی دوژمنانی اللە دەکات ئەوا هیچ پەیوەندیەک لەنێوان ئەوو اللە دا نیە؛ جا با بۆلای پەروەردگارەکەی بگەڕێتەوە. وە وەکو ڕێزێک بۆ اللە با موسڵمان ئاواتی سەرکەوتن بکات تەنانەت ئەگەر لەو بێباوەڕانەش بێت کە خاوەن مرۆڤایەتین لەسەر دوژمنانی اللە، لەو بێباوەڕانەی بە ئاشکراو ڕۆژی ڕووناک و بەنهێنیەوەش دژایەتی اللە و نێردراوەکانی و ئاینەکەی ئیسلام دەکەن، هەرچی ئەگەر ئاواتی ئەوە بکات دوژمنانی اللە و دوژمنانی مرۆڤایەتی بکوژە ستەمکارەکانی منداڵی موسڵمانان و ئافرەتانی موسڵمانان و بێدەسەڵات و چەوساوەکان لە گەنج و بەساڵاچوان سەربکەون! جا کێ لە موسڵمانان ئاواتی سەرکەوتنی ئەوان دەخوازێت؟! با پێداچوونەوە بە حسابەکەی لەگەڵ پەروەردگارەکەی بکات و بە دڵسۆزی لەلای پەروەردگارەکەی بپاڕێتەوە تا لە گوناهەکەی خۆشبێت، جا ئەگەر لە دڵیدا شتێک لە ناڕەزایەتی و ناتەبایی بەرامبەر ئەوانەی لەگەڵ دوژمنانی اللە شەڕدەکەن هەبێت، ئەوا با ژمارەیەک ڕۆژی تر چاوەڕێ بکات تا دوای کۆتایی هاتنی شەڕەکە (جا یان لەگەڵ برا موسڵمانەکەی دەگاتە لێکتێگەیشتن و ئاشتدەبنەوە یان لەگەڵ یەکتر شەڕ دەکەن)، ئەمەش لەلای اللە سوکترە بەراورد بەوەی دوژمنانی اللە بکات بە یاوەرو پاڵپشت، جا ئەمە لەو کەسانەیە کە خەشم و قینی اللە یان لەسەرە.

جا سوێند بە اللە وباللە ی مەزن هیچ کەسێک لە خەڵکی جیهان ئاواتی سەرکەوتنی دەستدرێژکارە زایۆنیستەکان لە فەڵەستین ناکات لەکاتێکدا دڵەکەی هەڵگری سیفەتە میهرەبانیە مرۆڤایەتیەکان بێت بەبێ ڕەچاوکردنی ئاین و ڕەنگ و ڕەگەزو نەتەوەکەی، جا بۆ هیچ مرۆڤێکی جیهان کە هەڵگری سیفەتە مرۆڤایەتیەکان بێت ڕەوانیەو نابێت ئاواتی سەرکەوتنی ئەو زایۆنیستانە بکات کە خاوەنی گەورەترین تێکدەری و خراپەکارین لە مێژووی مرۆڤایەتی بەسەر موجاهیدەکان لەپێناو اللە لە ئەهلی سوننەو جەماعە (بزووتنەوەی مقاوەمەی مرۆڤایەتی ئیسلامی حەماس)، وە ئەوەی لە شیعەکان و هەموو مەزهەبە جۆربەجۆرەکانی موسڵمانان پشتێوانی لە حەماس کردو سەریخست تەنانەت ئەگەر بە دڵەکەی و نزایەکیش بێت لە اللە وە بۆ سەرکەوتنیان ئەوا مژدەی لێبێت بە سەرکەوتنەکەی اللە بۆ هەموویان، وە دەستی اللە ش لە سەر دەستی ئەو موجاهیدانەیە کە بۆ بەرگری کردن لە خۆیان لە پێناو اللە جیهاد دەکەن، جا با - سوننەو شیعە - لە سوپاسگوزاران بن سوپای باوەڕداران بۆ ئازادکردنی فەڵەستین و سەرجەم موسڵمانان بەوەی اللە خەلیفەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی لە سەردەمەکەی ئێوەدا ڕەوانەکردووە، وە هێشتا هۆشداریتان پێدەدەین لە دەستدرێژی کردن بۆ سەر ئەو جولەکە ئاشتیخوازانەی دەیانەوێت بە ئاشتی لەگەڵ موسڵمانان بژین، وە دەیانەوێت لە شەڕی ئێوەو خراپەی گەلەکەیان دوور بن، جا ئەی گەلی موسڵمانان وریا بن لەوەی توشی زیانێکیان بکەن، ئەوان لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە هێڵی سورن، وە اللە وای نەکردووە دەسەڵاتتان بەسەر جولەکە ئاشتیخوازەکاندا هەبێت، جا وریای توڕەییەکەی اللە بن و سەرپێچی فەرمانەکەی مەکەن، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِلَّا ٱلَّذِينَ يَصِلُونَ إِلَىٰ قَوْمِۭ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُم مِّيثَٰقٌ أَوْ جَآءُوكُمْ حَصِرَتْ صُدُورُهُمْ أَن يُقَٰتِلُوكُمْ أَوْ يُقَٰتِلُوا۟ قَوْمَهُمْ ۚ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَسَلَّطَهُمْ عَلَيْكُمْ فَلَقَٰتَلُوكُمْ ۚ فَإِنِ ٱعْتَزَلُوكُمْ فَلَمْ يُقَٰتِلُوكُمْ وَأَلْقَوْا۟ إِلَيْكُمُ ٱلسَّلَمَ فَمَا جَعَلَ ٱللَّهُ لَكُمْ عَلَيْهِمْ سَبِيلًا ‎﴿٩٠﴾‏ سَتَجِدُونَ ءَاخَرِينَ يُرِيدُونَ أَن يَأْمَنُوكُمْ وَيَأْمَنُوا۟ قَوْمَهُمْ كُلَّ مَا رُدُّوٓا۟ إِلَى ٱلْفِتْنَةِ أُرْكِسُوا۟ فِيهَا ۚ فَإِن لَّمْ يَعْتَزِلُوكُمْ وَيُلْقُوٓا۟ إِلَيْكُمُ ٱلسَّلَمَ وَيَكُفُّوٓا۟ أَيْدِيَهُمْ فَخُذُوهُمْ وَٱقْتُلُوهُمْ حَيْثُ ثَقِفْتُمُوهُمْ ۚ وَأُو۟لَٰٓئِكُمْ جَعَلْنَا لَكُمْ عَلَيْهِمْ سُلْطَٰنًا مُّبِينًا ‎﴿٩١﴾‏}صدق الله العظيم [سُورَةُ النِّسَاءِ].

جا ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بەیادی خۆتان بهێننەوە: {فَإِنِ ٱعْتَزَلُوكُمْ فَلَمْ يُقَٰتِلُوكُمْ وَأَلْقَوْا۟ إِلَيْكُمُ ٱلسَّلَمَ فَمَا جَعَلَ ٱللَّهُ لَكُمْ عَلَيْهِمْ سَبِيلًا} صدق الله العظيم. [سُورَةُ النِّسَاءِ:٩٠].

بەهەرحاڵ ئەی گەلی عەرەب لەسەرتانە بزانن جولەکە ئاشتیخوازەکان بەهۆی ئەوەی دەیانەوێت بە ئاشتی لەگەڵ موسڵماناندا بژین لەنێو توندڕەوەکاندا ستەمیان لێکراوە، جا توندڕەوەکانی نەوەی ئیسڕائیل کردوویانن بە دوژمنی خۆیان هەروەک چۆن موسڵمانانیان کردووە بە دوژمن، وە زۆرێکیشیان بە بیانوی پاڵپشتی کردن و یارمەتیدانی تێکدەرەکان لە بەندینخانەکانی زایۆنیستەکاندا زیندانی کراون، لەکاتێکدا خۆیان تێکدەرن اللە بیانکوژێت بۆ ئەو درۆیەی هەڵیدەبەستن، وە ئەوانی تریش بێدەسەڵات و چەوساوەن، جا وریای ئەوە بن زیان بەهەر سڤیلێکی نەوەی ئیسڕائیل بگەیەنن - جا هەموو کەسە سڤیلەکان هێڵی سورن - یان ئەو سەربازە فریودراوانەی اللە بەسەریاندا سەریخستن جا باڵیان بەلای ئاشتیداو بوون بە دیل لەلاتان، جا لە کتێبەکەی اللە نابینم کوشتنی دیلەکانی جەنگ حەڵاڵ بێت، جا ئەی گەلی عەرەب ئەوە لەیاد مەکەن ئێوەو نەوەی ئیسڕائیل ئامۆزای یەکترن، جا ئەگەر باڵیاندا بەلای ئاشتیداو بیانەوێت بە ئاشتی بژین و لە توندڕەوی و گوناهو دەستدرێژی و دوژمنایەتی گەڕانەوە ئەوا هیچ دوژمنایەتیەک نیە تەنها لەسەر ستەمکاران نەبێت، وە اللە خەلیفەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بۆ ڕشتنی خوێنی خەڵکی جیهان ڕەوانە نەکردووە، بەڵکو بە ڕەحمەت بۆ هەموو خەڵکی جیهان ڕەوانەی کردووە، جا لەڕاستیدا زەوی پڕ بووە لە ستەم و زۆرداری، وە گەورەترین ستەمیش لە مێژووی مرۆڤایەتی لە زەوی پیرۆز دایە.

وە من ڕوخانی سوپاکەی بنیامین نەتەنیاهۆ سەرکردەی توندەڕەوەکان دەبینم. جا وەرن ئەوەتان پێبڵێم قورسترین ڕوئیا چی بووە کە لەلایەن اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانەوە پێم گەیشتبێت، بریتیە لەوەی: "من قسەم لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ دەکردو پێم دەوت: ئەی بنیامین ئێمە ئامۆزای یەکترین و جەنگی هەزاران ساڵ عەیب و شورەییە".

جا چەندە لەسەر دڵە بە ئازارەکەم قورس بوو تا لەوکاتەدا بە نەرم نیانی قسە لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ بکەم بەهۆی تاوانە مێژووییەکەی دژی خەڵکە سڤیلە بێدەسەڵات و چەوساوەکانی غەززەی ڕێزدارەوە، جا چۆن دەتوانم بە نەرم و نیانی ئەوەی پێبڵێم لەکاتێکدا منداڵ و بێدەسەڵات و چەوساوەکان لە پیاوو ئافرەتە سڤیلەکان دەکوژێت؟! جا بە ئازارێکی توند دڵم لەسەر بنیامین نەتەنیاهۆ ئازار دەکێشێت بە توڕەیی و ڕقێک کێو دەتوێنێتەوە، جا لەپاش ئەوە ئەوەم بیرکەوتەوە فیرعەون چی بە منداڵانی نەوەی ئیسڕائیل دەکردو دەستدرێژی دەکردە سەر ئافرەتەکانیان، جا لەگەڵ ئەوەش اللە فەرمانی بە نێردراوەکەی موسا درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و هارون بێت کرد بە نەرم و نیانی قسە لەگەڵ فیرعەون بکەن بەڵکو تێبگات یان بترسێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {ٱذْهَبَآ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ إِنَّهُۥ طَغَىٰ ‎﴿٤٣﴾‏ فَقُولَا لَهُۥ قَوْلًا لَّيِّنًا لَّعَلَّهُۥ يَتَذَكَّرُ أَوْ يَخْشَىٰ ‎﴿٤٤﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ طه].

وە سوپاس و ستایش بۆ اللە فەرمانەکەی اللە م لە بەیانێک یان دووان جێبەجێکرد جا ئەوەم بە بنیامین نەتەنیاهۆ وت کە اللە فەرمانی پێکردبووم پێی بڵێم و ئەوەم لە ئەستۆی خۆم لادا، وە نکۆڵیش لەوە ناکەم نەوەی ئیسماعیل و نەوەی ئیسحاق ئامۆزان.

بەهەرحاڵ پێشتر بە حەق فەتواماندا بنیامین و سەرکردایەتیەکەی لە زەوی فەڵەستین شکستخواردوون، جا ئەی گەلی موجاهیدانی سوپای باوەڕداران بۆ ئازادکردنی فەڵەستین پابەندبن؛ جا سەرپێچی فەرمانی خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی مەکەن و لە سوپاسگوزاران بن، وە بڵێن: " اللە و خەلیفەکەی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی ڕاستیان فەرموو".

وە ئەوەی لە یەکەم بەیانی دووەم ڕۆژی جەنگەکەی ئۆکتۆبەر لە بەرواری (هەشتی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023 ی زایینی) وتوومە

https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=430313

بەهەمان شێوە لەدوای ساڵێک لەم مانگە (ئۆکتۆبەری ساڵی 2024 ی زایینی) دەیڵێمەوە کە بریتیە لە: ڕاگەیاندنی کۆتاییهانی دەوڵەتی ئیسڕائیل بەهۆی ستەمە گەورەکەیان و ئەو گوناهەی هەموو مرۆڤێکی هەڵگری سیفەتە مرۆڤایەتیەکان لە جیهان شەرمەزاری دەکات.

وە سەرجەم خاوەن میهرەبانیە مرۆڤایەتیەکانی خەڵکی جیهان هاوڕان جا ئەگەر موسڵمان بن یان مەسیحیە نەصاراکان یان جولەکە ئاشتیخوازەکان و سەرجەم بێباوەڕە خاوەن میهرەبانیە مرۆڤایەتیەکان؛ هەموویان هاوڕان سەبارەت بەوەی ئەوەی لە فەڵەستین ڕوودەدات تاوانی جەنگی مێژوویین، جا ئای سەرسامی لە کردەوەکانی تاوانکاری جەنگ (بنیامین نەتەنیاهۆ)! جا ئەگەر کوشتنی منداڵان تاوانی جەنگ نەبێت؛ ئەوا دەتەوێت خاوەن مرۆڤایەتیەکان چ ناوێک لە شەڕەکانی کوشتنی منداڵان بنێن، جگە لەوەی بە تاوانی جەنگ ناوی ببەن؟! یان پێتان وایە کوشتنی منداڵان بەرگری لە خۆ کردنە؟! جا ئایا عەقڵی هەر مرۆڤێک لە خاوەن مرۆڤایەتیەکان جگە لە شەیتانەکان ئەوە قبوڵ دەکات؟! جا ئەی جۆزیف بایدن لە اللە بترسە، ئەی ئەوکەسەی گیرۆدەی دەمارگیری نەفامی بوویت، لەڕاستیدا شەیتان وەزیری دەرەوەی ئەمریکاو ئەوەشی هاوشێوەیەتی لە کۆشکی سپی مرۆڤایەتیەکەیان لێ سەندوویتەوە، لەبەرئەوەی بوویت بە بوکەڵەیەک بە دەستی ئەوانەوە، بەهەمان شێوە دەتەوێت لە هەڵبژاردنەکان بەدەستیان بهێنیت، وە بەهۆی گوێڕایەڵی کردنی توندەڕەوە خراپەکارە تێکدەرەکان لە زەوی پشتیوانەکانت لە حزبەکەت لەدەستداوە، جا چەندە ئامۆژگاریم کردی بەڵام حەز بە ئامۆگاریکاران ناکەن، وە تەحەددات دەکەم ڕووبەڕووی لێدانی جەنگە تاکتیکیە گەردونیەکەی اللە ببیتەوە بۆ ئەوەی بەو گەردەلولە ئاگرانەی بە هێرشێکی تاکتیکی هێرش دەکەنە سەر نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بدەن، هەروەک چۆن ئەو زریانە میڵتۆنە هێرشی کردە سەرتان کە ملکەچی یاسا فیزیاییە سروشتیەکان نەبوو، بەڵکو زریانە قۆنتەریەکان بەهۆی پێکدادانی زستان و هاوینی سەقەر لە ناوەندی فەرماندەیی ناوەندی باشورەوە لە دواوەتان پەرش و بڵاوی کردن، ئەی ئەوانەی بانگەشەی ئەوە دەکەن بای ساردی باکور بۆ ئەوە هاتووە تا ڕێگری لە زریانی گەرمی میڵتۆن بکات بە ناوەندی بنکەی سەربازی ئەمریکا نەکەوێت، دوورەو زۆر دوورە! درۆ لەگەڵ کێ دەکەن؟! بەڵکو لەدواوەتان بە زریانی قۆنتەری کوشندەتر لە زریانەکەی میڵتۆن پەرش و بڵاوی کردن؛ ئەوانە لە سەربازە فەرمان پێکراوەکانی اللە ن؛ لەوەی اللە فەرمانیان پێدەکات سەرپێچی ناکەن و ئەوەی فەرمانیان پێدەکرێت ئەنجامی دەدەن، ئایا (دەزگای کەشناسی جیهانی) بەڵێنی زستانێکی سەختی توندوتیژی ساردیان پێنەدان؟ بەڵام منی خەلیفەی اللە لەسەر هەموو خەڵکی جیهان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بە چەند گەردەلولێکی ئاگر بەڵێنم پێدان کە بە هێرشێکی تاکتیکی هێرش دەکاتە سەر دارستانە چڕو ناوچەو شوێنەکانتان؛ وەک ئەو زریانە تاکتیکیەی میڵتۆن کە لە ڕۆژی حەوتی ئۆکتۆبەری ئەم مانگە ڕوویدا، تا بزانن یاسای فیزیای سروشت بۆ فەرمانەکەی اللە ملکەچ دەبێت و بە هەر شێوەیەک بیەوێت دەیگۆڕێت، وە هەرچی اللە لە کارەساتە جەنگیە گەردونیەکان بیەوێت.

جا ئەی جۆزێف بایدن توانای ڕووبەڕووبونەوەتان لەگەڵ جەنگەکەی اللە نیە کە بەهۆی نزیکبوونەوەی هەسارەی سەقەرەوەیە لە باشوری زەوی، هەرچەندە هەسارەی سەقەر بە گەرمیەکەی هێرش دەکاتە سەر هەردوو جەمسەرە بەستووەکان؛ جا ئەگەر جەمسەری باکور بێت یان باشور، یان نەناندیوە گەرمی بۆ ئاسمانی کەش و هەوای هەردوو جەمسەرەکە دەنێرێت تا لە بەستەڵەکی هەردوولای جەمسەرەکان کەم بکاتەوە؟! وە دەمەوێت بە دەنگێکی بەرز بە تەحەدداکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە بە هەواڵێک لە فەرموودەیەکی اللە ی پایەبەرز بە گوێی دەوڵەتەکانی جیهاندا بچریکێنم و بڵێم: {بَلْ مَتَّعْنَا هَٰٓؤُلَآءِ وَءَابَآءَهُمْ حَتَّىٰ طَالَ عَلَيْهِمُ ٱلْعُمُرُ ۗ أَفَلَا يَرَوْنَ أَنَّا نَأْتِى ٱلْأَرْضَ نَنقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَآ ۚ أَفَهُمُ ٱلْغَٰلِبُونَ ‎﴿٤٤﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ الأَنبِيَاءِ].

ئەمەش تەنها بەهۆی مانۆڕی گەرمی و هەناسەی هەسارەی سەقەرەوەیە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّا نَأْتِى ٱلْأَرْضَ نَنقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَا ۚ وَٱللَّهُ يَحْكُمُ لَا مُعَقِّبَ لِحُكْمِهِۦ ۚ وَهُوَ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ ‎﴿٤١﴾‏ وَقَدْ مَكَرَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَلِلَّهِ ٱلْمَكْرُ جَمِيعًا ۖ يَعْلَمُ مَا تَكْسِبُ كُلُّ نَفْسٍ ۗ وَسَيَعْلَمُ ٱلْكُفَّٰرُ لِمَنْ عُقْبَى ٱلدَّارِ ‎﴿٤٢﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ الرَّعۡدِ].

وە ئەوەی دەیبینن لە جەمسەرە بەستووەکانەوە ڕوودەدات بەهۆی مانۆڕی جەنگە سەقەریە سەربازیە گەرمەکەی اللە وەیە، وە دەڵێم مانۆڕی جەنگی، جا بیر لە مانۆڕی هەسارەی سزا بکەنەوە تا سەیر بکەن ئایا ئێوە زاڵ و سەرکەوتوون؟ یان هەر بەڕاستی اللە بە هێزو توانایەکەی خۆی فەرمانەکەی بە ئەنجام دەگەیەنێت و دەرخەری خەلیفەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانیەو ئێوەش دۆزەختان بەسە بە مۆڵەتی اللە؟ جا چەندە هەسارەی سەقەر مانۆڕی لەگەڵ کردن جا زاناکانتان مانۆڕی سەقەریان لە جەمسەری باشوردا بینی کە (ساردترین شوێنە لەسەر ڕووی زەوی)، خۆ ئەگەر هەسارەی سەقەریشتان نەبینیبێت ئەوا لەڕاستیدا بەڵگە ئاشکراکەیتان لەلایە بەستووەکانی زەویەوە بینی؛ بەڵکو زاناکانتان ناچاربوون بڵێن: گەرمای زستانی جەمسەری باکور کاریگەری کردۆتە سەر کەش و هەوای جیهان"! لەبەرئەوەی هەر بەڕاستی (گەرمی) یان لە جەمسەری باشور لە وەرزی زستانەکەیدا بینیوە، جا بەهۆی نەبوونی خۆرەوە هیچیان نەدۆزیەوە بۆ ئەوەی لە وەرزی زستانی جەمسەری باشور ناوێک لە گەرمیەکەی بنێن! بۆیە نەیانتوانی بە گەرمای هاوینی جەمسەری باشور ناوی ببەن لەبەرئەوەی لە وەرزی زستانی جەمسەری باشور خۆر بوونی نیە، بۆیە دەستەوسان بوون لەوەی جگە لە: (گەرمای زستانی جەمسەری باشور) بە ناوێکی تر ناوی ببەن! لەبەرئەوەی نازانن ئەمە گەرمای هاوینی سەقەرە، هەرچەندە هەست بە گەرمیەکەش دەکەن و سەرچاوەکەشی نابینن! بەڵام سەرچاوەکەی ئەو هەسارە سەقەرەیە کە سەرەڕای ونبوونی خۆریش لە جەمسەرەکان لە مانگەکانی زستانەکەیدا خۆرو زەوی و جەمسەرەکانی گەرم کردووە، بەڵام ئەمە مانۆڕێکی نمایشی (151 پلە) بوو بۆ تواندنەوەی جەمسەری باکور هەروەک لە مانگی موحەڕەمی ئەمساڵتان 1446 بە پێی حسابەکەی خۆتان ڕوویدا، جا ناکرێت ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی لە حساب کردن هەڵە بکات، لە ئێستاشدا تا دوای دەرکەوتن شوێنی بەروارەکەتان دەکەوم، وە اللە ش دەکەم بە شاهێد گەرمیەکە لە بەرزبوونەوە دایە تا بژی ئەوەی لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونیدا دەژی، وە لەناوبچێت ئەوەی لە بەرامبەر بەڵگەو بەرچاوڕوونیدا لەناوچووە، جا لە اللە بترسن ئێوە توانای ڕووبەڕووبوونەوەتان لەگەڵ خراپەی گەرمای هەسارەی سەقەر نیە، جا ئەگەر نەتانویست و ڕووتان وەرگێڕا تا بە سزا بە ئێشەکە دڵتان ئۆقرە بگرێت؛ ئەوا چاوەڕێ بن منیش لەگەڵ ئێوەدا چاوەڕێم، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَإِنَّمَا يَسَّرْنَٰهُ بِلِسَانِكَ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ ‎﴿٥٨﴾‏ فَٱرْتَقِبْ إِنَّهُم مُّرْتَقِبُونَ ‎﴿٥٩﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ الدُّخَانِ].

جا چاوەڕێی گەرمای دوکەڵە ئاشکراکە بکەن؛ ئەو سزایەی هەموو هەسارەی زەوی دەگرێتەوە، اللە ش لەوکەسەی بیەوێت لایدەدات و تووشی ئەوکەسەشی دەکات کە دەیەوێت، جا من هیچ فەرمانێکم بەدەست نیەو هەموو فەرمانەکان بۆ اللە یە، فەرمانەکەشی هەر بە ئەنجام دەگەیەنێت بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە لەسەر هەموو خەڵکی جیهان ئیمام مەهدی؛ ناصر محمد یەمانی.
_________
اقتباس: اضغط للقراءة