الموضوع: تۆماری بەدواداچوون بۆ ڕووداوێکی ئەمنی گەورەی هەسارەی زەوی لە ناوچەی جەمسەری باشور

1

تۆماری بەدواداچوون بۆ ڕووداوێکی ئەمنی گەورەی هەسارەی زەوی لە ناوچەی جەمسەری باشور ..

ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
12 - ڕەبیعەل ئەوەل - 1446 کۆچی
15 - 09 - 2024 زایینی
10:46 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=459689
_________

تۆماری بەدواداچوون بۆ ڕووداوێکی ئەمنی گەورەی هەسارەی زەوی لە ناوچەی جەمسەری باشور ..


بەناوی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ..

پێشتر بەحەق فەتوامان داوە ئەمە بەهۆی گەرمای هەسارەی سەقەرەوەیە، تۆماری بەدواداچوونیش بەردەوامە بۆ ئەو ڕووداوە ئەمنیە گەورەیەی بە گورزێکی کوشندە لە (تەمموزی 2024 ی زایینی) بەر ناوچەی جەمسەری باشور کەوت، بۆ گۆڕینی ناوچەی جەمسەری باشور بۆ هەناسەیەکی گەرم و سوتێنەر لەبری نیشانەی ئەو زستانە گەرمەی لە نیوەگۆی باشور لە زستانە سەختەکەی ڕوویدا، جا لە مانگی تەمموزی (2023 ی زایینی) بۆ گەرمایەکی گەرمی هاوین گۆڕا، جا ئایا بەهەمان شێوە لە (2024 ی زایینی) ئەم ساڵتان چاوەڕێی زستانێکی گەرم دەکەن؟! بەڵکو چاوەڕێی گەرماو توڕەیی و هەناسەی گەرمی هەسارەی سەقەر بکەن، بەڵام نیشانەو هۆشداریەکان سود بە گەلێک ناگەیەنن کە بە نیشانەکانی اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان دڵنیانین تا ئەوکاتەی سزایەکی بە ئێش دەبینن، کاتێک هەسارەی سزای سەقەر لە شەوی تێپەڕبوونەکەی هەموو هەسارەی زەوی دادەپۆشێت؛ ئەو شەوەی دڵەکان دەگەن بە گەروو؛ ئەو شەوەی لەبەر ترسناکیەکەی قژی گەنجە تازە پێگەیشتووەکان سپی دەبێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَكَيْفَ تَتَّقُونَ إِن كَفَرْتُمْ يَوْمًا يَجْعَلُ ٱلْوِلْدَٰنَ شِيبًا ‎﴿١٧﴾‏ ٱلسَّمَآءُ مُنفَطِرُۢ بِهِۦ كَانَ وَعْدُهُۥ مَفْعُولًا ‎﴿١٨﴾‏ إِنَّ هَٰذِهِۦ تَذْكِرَةٌ فَمَن شَآءَ ٱتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ سَبِيلًا ‎﴿١٩﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ المُزَّمِّلِ].

یان خەڵکی جیهان و سەرجەم تاوانکاران بەڵێنەکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە دەربارەی ڕاستی تێپەڕبوونی هەسارەی ئاگری سەقەر لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بەڕاستدانانێن: {خُلِقَ ٱلْإِنسَٰنُ مِنْ عَجَلٍ سَأُو۟رِيكُمْ ءَايَٰتِى فَلَا تَسْتَعْجِلُونِ ‎﴿٣٧﴾‏ وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ ‎﴿٣٨﴾‏ لَوْ يَعْلَمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ حِينَ لَا يَكُفُّونَ عَن وُجُوهِهِمُ ٱلنَّارَ وَلَا عَن ظُهُورِهِمْ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ ‎﴿٣٩﴾‏ بَلْ تَأْتِيهِم بَغْتَةً فَتَبْهَتُهُمْ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ رَدَّهَا وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ ‎﴿٤٠﴾‏ وَلَقَدِ ٱسْتُهْزِئَ بِرُسُلٍ مِّن قَبْلِكَ فَحَاقَ بِٱلَّذِينَ سَخِرُوا۟ مِنْهُم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ ‎﴿٤١﴾‏ قُلْ مَن يَكْلَؤُكُم بِٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ مِنَ ٱلرَّحْمَٰنِ بَلْ هُمْ عَن ذِكْرِ رَبِّهِم مُّعْرِضُونَ ‎﴿٤٢﴾‏ أَمْ لَهُمْ ءَالِهَةٌ تَمْنَعُهُم مِّن دُونِنَا لَا يَسْتَطِيعُونَ نَصْرَ أَنفُسِهِمْ وَلَا هُم مِّنَّا يُصْحَبُونَ ‎﴿٤٣﴾‏ بَلْ مَتَّعْنَا هَٰٓؤُلَآءِ وَءَابَآءَهُمْ حَتَّىٰ طَالَ عَلَيْهِمُ ٱلْعُمُرُ أَفَلَا يَرَوْنَ أَنَّا نَأْتِى ٱلْأَرْضَ نَنقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَآ أَفَهُمُ ٱلْغَٰلِبُونَ ‎﴿٤٤﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ الأَنبِيَاءِ].

وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّا نَأْتِى ٱلْأَرْضَ نَنقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَا وَٱللَّهُ يَحْكُمُ لَا مُعَقِّبَ لِحُكْمِهِۦ وَهُوَ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ ‎﴿٤١﴾‏ وَقَدْ مَكَرَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَلِلَّهِ ٱلْمَكْرُ جَمِيعًا يَعْلَمُ مَا تَكْسِبُ كُلُّ نَفْسٍ وَسَيَعْلَمُ ٱلْكُفَّٰرُ لِمَنْ عُقْبَى ٱلدَّارِ ‎﴿٤٢﴾‏}صدق الله العظيم [سُورَةُ الرَّعۡدِ]؟

بڵێ چاوەڕوان بن منیش لەگەڵ ئێوە لە چاوەڕوانانم.

وە ئێوە دەزانن ئەوەی پێی دەڵێن وەرزی ئاگر کەوتنەوەکان نابێت لە زستاندا ڕووبدات بەڵکو لە وەرزی هاویندایە، کە لە 21 ی حوزەیران لە نیوەگۆی باکور دەست پێدەکات و دواتر مانگەکانی تەمموزو ئاب دێت، جا لە هەمان کاتدا نیوەگۆی باشور دەچێتە ناو زستانەوە، وە کاتێک لە (کانوونی دووەم و شوبات) لە نیوەگۆی باکور زستان دەبێت ئەمە واتە وەرزی هاوین دەچێتە نیوەگۆی باشور، ئەمەش بەو مانایەیە هێشتا ماوەیەک ماوە بۆ دەستپێکردنی وەرزی هاوین لە نیوەگۆی باشور، وە لەگەڵ هاتنی مانگەکانی کانوونی دووەم و شوباتی 2025 ی زایینی ئەم ناوچەیە دەچێتە ناو وەرزی هاوینەوە، وە ئەو پرسیارەی بۆ ملیارەمین جار ئاڕاستەی مرۆڤایەتی و هەموو مرۆڤێکی تێگەیشتوو دەکرێت ئەوەیە: بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی لە مانگی تەمموز نیوەگۆی باشور لە ناوەڕاستی زستاندایە، ئەمەش بەو مانایەی ئەم ناوچەیە بە قۆناغی زستانی خۆیدا تێدەپەڕێت، کەواتە هۆکاری هاوینی ناوچەکە چیە، چونکە لە ئێستادا خەڵکی نیوەگۆی باکور هاوین بەسەر دەبەن کە بەهۆی خۆرەوە دروست بووە؟

پێشتریش هەموو شتێکمان بە وردی بەر لە ڕووداوە ئەمنیەکەی هەسارەی زەوی باسکردووە بۆ ناردنی هەزاران گەردەلول کە ئاگریان تێدایە، وە ئاگادارمان کردنەوەو هۆشداریمان پێدان لەوەی ئەم مناوەرەو جوڵە مەترسیدارانە هەرگیز تەنها لە دارستانە وشکەکاندا نامێننەوە، بەڵکو دواتر هێرش دەکاتە سەر موڵک و ماڵ و ناوچەو شوێنەکانیشتان، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَيَوَدُّ أَحَدُكُمْ أَن تَكُونَ لَهُۥ جَنَّةٌ مِّن نَّخِيلٍ وَأَعْنَابٍ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ لَهُۥ فِيهَا مِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ وَأَصَابَهُ ٱلْكِبَرُ وَلَهُۥ ذُرِّيَّةٌ ضُعَفَآءُ فَأَصَابَهَآ إِعْصَارٌ فِيهِ نَارٌ فَٱحْتَرَقَتْ ۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمُ ٱلْـَٔايَٰتِ لَعَلَّكُمْ تَتَفَكَّرُونَ ‎﴿٢٦٦﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ البَقَرَةِ].

جا ئێوە نە محمد نێردراوی اللە تان بەدرۆ زانیوە نە خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد، بەڵکو هەڕەشەو بەڵێنی سزاکەی اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاریتان لە مەحکەمی قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ بە درۆ زانیوە، بەڵکو موسڵمانە خۆبەگەورەو زل زانەکان و بێباوەڕان ئامادەنین بەو گەردەلولانەی ئاگریان تێدایە ناوی ببەن، چونکە ئەگەر بە ناوە ڕاستیەکەی خۆی ناویان ببردبا کە بریتیە: لەو گەردەلولانەی ئاگریان تێدایە - أعاصير فيها نار - ئەمە واتە دان نان بەوەی اللە لە نیشانە ئاگادارکەرەوەکان کە بریتیە لەو گەردەلولەی ئاگری تێدایە - إعصار فيه نار - لە جیهانی ڕاستەقینەدا بەڵێنی بینینی پێداون، واتە: ئەو گەردەلولانەی ئاگریان تێدایە خاوەن هێزێکی وێرانکارین بۆ ماڵ و موڵکەکان؛ چونکە خەڵکی ناوچەکان هەڵدێن و گەردەلولەکە ماڵ و موڵکەکانیان دەسوتێنێت، جا ئەوکاتە دەڵێن: ڕاستی فەرموو اللە ی گەورە، جا باوەڕ بە اللە ی گەورە دەهێنن و شوێنی مەحکەمی قورئانی گەورە دەکەون، ئەوکاتەش ئەگەر بێتو بگەڕێنەوەو خۆیان بپارێزن و بەتەنها اللە بپەرستن بێ ئەوەی شەریک و هاوەڵێکی بۆ دابنێن اللە بە چاکتر لەوەی لێی سەندونەتەوە قەرەبوویان بۆ دەکاتەوە، جا دەزانن هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت، تاک و تەنهایە هیچ شەریک و هاوەڵێکی نیەو زاڵ و دەستڕۆیشتووە بەسەر مەلەکوتی ئاسمانەکان و زەوی و خۆرو مانگ و هەسارەی سەقەرو باو گەردەلوولە ئاگرەکان و زریانی لافاوی ئاوی هەڵچوو، یان پێتان وایە تۆفانەکەی گەلی نوح بەتەنها گۆڕانکاری کەش و هەوایی بوو؟! جا لە اللە بترسن ئەی گەلی موسڵمانان شوێنی بیروباوەڕی بێدینەکان مەکەون چونکە لەگەڵ ئەوان لەناودەچن، جا ئەم هەڕەشەو بەڵێنی سزایەی اللە ی بەدەسەڵاتی شایستەی سوپاسگوزاری لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بەیادخۆتان بهێننەوە: {أَيَوَدُّ أَحَدُكُمْ أَن تَكُونَ لَهُۥ جَنَّةٌ مِّن نَّخِيلٍ وَأَعْنَابٍ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ لَهُۥ فِيهَا مِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ وَأَصَابَهُ ٱلْكِبَرُ وَلَهُۥ ذُرِّيَّةٌ ضُعَفَآءُ فَأَصَابَهَآ إِعْصَارٌ فِيهِ نَارٌ فَٱحْتَرَقَتْ ۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمُ ٱلْـَٔايَٰتِ لَعَلَّكُمْ تَتَفَكَّرُونَ ‎﴿٢٦٦﴾‏ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَنفِقُوا۟ مِن طَيِّبَٰتِ مَا كَسَبْتُمْ وَمِمَّآ أَخْرَجْنَا لَكُم مِّنَ ٱلْأَرْضِ ۖ وَلَا تَيَمَّمُوا۟ ٱلْخَبِيثَ مِنْهُ تُنفِقُونَ وَلَسْتُم بِـَٔاخِذِيهِ إِلَّآ أَن تُغْمِضُوا۟ فِيهِ ۚ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ غَنِىٌّ حَمِيدٌ ‎﴿٢٦٧﴾‏ ٱلشَّيْطَٰنُ يَعِدُكُمُ ٱلْفَقْرَ وَيَأْمُرُكُم بِٱلْفَحْشَآءِ ۖ وَٱللَّهُ يَعِدُكُم مَّغْفِرَةً مِّنْهُ وَفَضْلًا ۗ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٌ ‎﴿٢٦٨﴾‏ يُؤْتِى ٱلْحِكْمَةَ مَن يَشَآءُ ۚ وَمَن يُؤْتَ ٱلْحِكْمَةَ فَقَدْ أُوتِىَ خَيْرًا كَثِيرًا ۗ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّآ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَٰبِ ‎﴿٢٦٩﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ البَقَرَةِ].

وە سوێند بە اللە ی تاک و تەنهای زاڵ دەخۆم ئەو زاتەی جنی لە ئاگرێکی بڵێسەدار دروستکردووەو مرۆڤیشی لە قوڕێکی خەستی وەک فەخفوری دروستکردووە دواتر اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان سەرجەم بێباوەڕو موسڵمانان ناچار بەوە دەکات بەناوە ڕاستیەکەی خۆی لە مەحکەمی قورئانی گەورە ناوی سەربازە حەقەکەی ببەن کە بریتیە لەو: (گەردەلولانەی ئاگریان تێدایە) هەروەک اللە لە مەحکەمی قورئانی گەورە ناوی لێناوە: (ئەو گەردەلولەی ئاگری تێدایە) بە تاک، یان: (ئەو گەردەلولانەی ئاگریان تێدایە)، کە هێرش دەکاتە سەر موڵک و ماڵ و ناوچەو شوێنەکان و خۆبەگەورەو زل زانەکانیش ملکەچ و شەرمەزار دەبن، کە تەنانەت ئامادەنین بەناولێنانە ڕاستیەکەشی وەک ئەوەی اللە ناوی لێناوە ناوی ببەن: (ئەو گەردەلولەی ئاگری تێدایە - إعصار فيه نار - ئەوەی بە (خاڵی ناوەندی ئاگر) ناوی دەبەن، چونکە لە سەرەتاوە بە جیا لە یەکتر دەیانبینن، کەواتە کێ دروستی کردوون، ئەگەر ئێوە مرۆڤی تێگەیشتوو بن؟ بەڵام ئەوەی ڕێز لە عەقڵەکەی نەگرێت لە ڕیزی چێڵ و مانگاکانە یان لەڕیزی ئەوانەی ڕقیان لە ڕاستی نیشانەکانی اللە یە لە مەحکەمی زیکری قورئانی گەورە، دواتریش دەزانن ئێمە ڕاست دەکەین.

پاک و بێگەردی بۆ پەروەردگارت؛ پەروەردگاری شکۆمەند لەوەی دەیخەنە پاڵی، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
براتان خەلیفەی اللە لەسەر هەموو خەڵکی جیهان ئیمام مەهدی؛ ناصر محمد یەمانی.
______________
اقتباس: اضغط للقراءة