الموضوع: بەتەنها لێدوانێک بوو بەڵام بوو بە بەیانێکی کورتی فەتوایەک دەربارەی لەبەرچی دواتر اللە سزای هەموو مرۆڤایەتی دەدات هەرچەندە زۆربەشیان بە ڕەوانەکردنی مەهدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی نازانن

1

بەتەنها لێدوانێک بوو بەڵام بوو بە بەیانێکی کورتی فەتوایەک دەربارەی: لەبەرچی دواتر اللە سزای هەموو مرۆڤایەتی دەدات هەرچەندە زۆربەشیان بە ڕەوانەکردنی مەهدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی نازانن؟

ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
14 - ذو لقعدە - 1445 کۆچی
22 - 05 - 2024 زایینی
08:21 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=449891
_________


بەتەنها لێدوانێک بوو بەڵام بوو بە بەیانێکی کورتی فەتوایەک دەربارەی: لەبەرچی دواتر اللە سزای هەموو مرۆڤایەتی دەدات هەرچەندە زۆربەشیان بە ڕەوانەکردنی مەهدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی نازانن؟


بەتەنها لێدوانێک: ئای لەسەرسامی لە داخستنی قوتابخانەکان لەبەر زۆری و توندی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی لە هەموو ناوچەکانی جیهان لە نیوەگۆی باکور لە وەرزی بەهار؛ بەڵکو بەو پلەیەی لەبەر ترسناکی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی کەش و هەوا لە وەرزی بەهار داوا لە دانیشتوانان بکرێت لە ماڵەکانیان بمێننەوە! کەواتە وەرزی بەهار چیتر بە بەهارێکی سوک و هاوسەنگ نەماوەتەوە، ئایا تێناگەن؟! وە مانگێکی تەواویش ماوە بۆ چوونە ناو هاوینی ئەو خۆرەی بەدەست بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیە ناسروشتیەکەیەوە دەناڵێنێت بەهۆی نزیکبوونەوەکەی لە خۆرەوە کە زۆر لە خۆر گەرمترە، بەڵام بەداخەوە نیوەگۆی باکور نەک بەتەنها ڕووبەڕووی هاوینی خۆر دەبێتەوە؛ بەڵکو بەهەمان شێوە هاوینی سەقەریش، وە چوزانی سەقەر چیە لەوکاتەی بەم زووانە بە هەناسە داخ لە دڵە گەورەکەیەوە ڕق و قینەکەی دەردەبڕێت لە گومەزی ئاسمانی باشور (لای باشوری هەسارەی زەوی) لەدوای ئەوەی هەر چوار وەرزەکەی داگیر کرد بەڵام گوێیەکی هۆشیارو تێگەیشتوو نەبوو لەمە تێبگات؛ جا کەی گەرمیەکەی وەرزی بەهار ئەوەندە بەرزە بەجۆرێک بە هەڵهاتن لە بڵێسەی پلەکانی گەرمی ئێوەی لە ناوچەو شوێنەکانتان بەند کردبێت؟! کەواتە ئەمە چیتر بەهار نیە؛ بەڵکو بەهارێکە تایبەتمەندیەکانی هاوینێکی زۆر گەرمی هەڵگرتووە.

وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: جا گومانتان چیە بە تایبەتمەندیەکانی ئەو هاوینە ڕاستەقینەیەی دواتر لە بەرواری دوای مانگێک لە نوسینی ئەم لێدوانەم دەست پێدەکات؛ واتە لە بەرواری (21 - 06 - 2024)؟ جا ئایا واگومان دەبەن بەتەنها وەک هاوینی 2023 ی زایینیە؟! جا ئەوە بەداخم دەکات کە هیچ بوارێک بۆ بەراورد کردن نیە لەبەرئەوەی داگیرکردنی هەرچوار وەرزەکە هیچ یادەوەریەکی بۆ خەڵکی جیهان بەدینەهێنا؛ بەڵکو بە سزایەکی بەئێش مژدەیان پێدەدەین.

وە لەکۆتایی ئەم لێدوانەمدا دەڵێم: هیچ یەکێک لە خەڵکە پێگەیشتووەکانی جیهان نیە (جا ئەگەر نێر بێت یان مێ لە خەڵکی جیهان) بە دابەزینی قورئانی گەورە بەسەر دواهەمینی نێردراوو پێغەمبەران محمد نێردراوی اللە بە زیاتر لە 1445 ساڵ نەزانێت، جا (عەرەب و عەجەمەکان) پشتیان لە دەستگرتن بە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە هەڵکردو گرنگیان بە گەڕان بەدوای ڕاستی لە پەیامەکەی اللە بۆ سەرجەم خەڵکی جیهان نەدا؛ بەڵکو زۆربەیان ڕەتیان کردەوەو تەنها شوێنی بانگەوازەکەی شەیتانی نەفرەتلێکراو کەوتن بۆ بێدین بوون بە هەبوونی اللە ی گەورە وە ئەگەر نەیانتوانی ئەوا پەنایان بردۆتە بەر شەریک و هاوەڵ دانان بۆ اللە بەدانانی (یاوەرو پاڵپشت لەبری ئەو)، ئیبلیسیش لەڕێی یاوەرەکانیەوە ئەمە دەکات؛ جا ئیبلیسی شەیتانی نەفرەتلێکراو خۆی و یاوەرەکانی دوژمنانی اللە ن؛ ئەوانە خەشم لێگیراوەکانن لە یاوەرانی شەیتان، جا سەیری سوێندەکەی اللە ی ڕەحمان بە نەفسی حەقی خۆی بکەن پاک و بێگەردی بۆی بۆ ئیبلیس و شەیتانەکان، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {قَالَ فَٱلْحَقُّ وَٱلْحَقَّ أَقُولُ ‎﴿٨٤﴾‏ لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنكَ وَمِمَّن تَبِعَكَ مِنْهُمْ أَجْمَعِينَ ‎﴿٨٥﴾‏ قُلْ مَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلْمُتَكَلِّفِينَ ‎﴿٨٦﴾‏ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَٰلَمِينَ ‎﴿٨٧﴾‏ وَلَتَعْلَمُنَّ نَبَأَهُۥ بَعْدَ حِينِۭ ‎﴿٨٨﴾‏} صدق الله العظيم [سورة ص].

جا چاوەڕێ بن منیش لەگەڵ ئێوە لە چاوەڕوانانم.

وە خەریکە ئیسرائیل سوپاکەی لەدەست بدات و دابڕمێت، دواتریش کۆشکی سپی ماڵە ستەمکاریەکەی نەتەوەکانی جیهان بە ملکەچی و شەرمەزاریەوە فەرشەکە ڕادەخەن، ئەمەش ڕاگەیاندنی جەنگێکی گەردوونی ئاسمانی و وشکانی و دەریاییە تا بزانن هێز هەمووی بۆ اللە یە، اللە ش هۆشداریتان لە توڕەیی نەفسەکەی خۆی پێدەدات، دواتریش ئەی جۆبایدن دەزانن اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان چی دەکات؛ جا خۆتان بۆ جەنگەکەی اللە ئامادە بکەن ئەگەر دەتوانن.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە لەسەر سەرتاپای جیهان؛ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_______________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 11-06-2024 02:24 PM