الموضوع: لە ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو بۆ سەرجەمی بەشەر بە موسڵمان و بێباوەڕەوە ببن بە خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان جا گوێ لە قسەو گوفتار بگرن بەر لەوەی بڕیار بدەن لەپاش ئەمە شوێنی چاکترین و ڕاسترینی بکەون

1

لە ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو بۆ سەرجەمی بەشەر بە موسڵمان و بێباوەڕەوە، ببن بە خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان جا گوێ لە قسەو گوفتار بگرن بەر لەوەی بڕیار بدەن لەپاش ئەمە شوێنی چاکترین و ڕاسترینی بکەون ..


ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
24 - 11 - 1436 کۆچی
08 - 09 - 2015 زایینی
09:43 ئێواره‌
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=202327
ــــــــــــــــــــــ


لە ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو بۆ سەرجەمی بەشەر بە موسڵمان و بێباوەڕەوە، ببن بە خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان جا گوێ لە قسەو گوفتار بگرن بەر لەوەی بڕیار بدەن لەپاش ئەوە شوێنی چاکترین و ڕاسترینی بکەون ..

بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر سەرجەم نێردراوو پێغەمبەران لە یەکەمیانەوە تا دواهەمینیان محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی و هەموو باوەڕدارانیش لە هەموو کات و شوێنێک تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، لەدوای ئەوە..

ئەی گەلانی بەشەر، من ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە م بە حەق بەسەرتانەوە وه‌ مژدەتان پێدەدەم بەوەی بە تەواوی بەهەموو شێوەیەک اللە بە گەورەترین نیشانە لە کتێبدا پشتگیری کردووم ئەویش بریتیە لە ڕاستی ناوی هەرەگەورەی اللە (اسم اللە الأعظم) کە دادەبەزێتە سەر دڵەکانتان، وە هەرگیزاو هەرگیز هیچ کەسێک بەدڵنیاییەوە نازانێت من ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراوم تەنها ئەوانە نەبن ڕاستی ناوی هەرەگەورەی اللە (اسم اللە الأعظم) دادەبەزێتە سەر دڵەکانیان، ئەمانەش بریتین لە خودی ئەوگەلەی اللە خۆشی دەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (قوم یحبھم اللە ویحبونە) ئەوانەی اللە بەڵێنی هاتنیانی لە مەحکەمی کتێبەکەی پێداون لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: ‏{يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَنْ يَرْتَدَّ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللَّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ أَذِلَّةٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الْكَافِرِينَ يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَلَا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لَائِمٍ ذَلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ(54)} صدق الله العظيم [المائدة].

وە هەر کەسێک لەو گەلەبێت کە اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت ئەوا سوێند بە پەروەدگاری ئاسمانەکان و زەوی دەخۆم وە بە پەروەردگاری ئەوەشی لە نێوانیاندایە بە پەروەردگاری عەرشی گەورە ئەوانە هەرگیز بە مەلەکوتی پەروەردگارەکایان لە ڕۆژی دوایی ڕازی نابن تا ئەوکاتەی پەروەردگارەکەیان لە نەفسی خۆی ڕازیدەبێت بەوەی چیتر نە بە حەسرەت بێت نە خەفەتبار.

لەوەیە یەکێک لە زانایانی ئوممەت بیەوێت بڵێت: "ئەی ئەوکەسەی بانگه‌شه‌ی ئەوە دەکەیت ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراویت لە اللە بترسە چۆن وەسفی حاڵی اللە بە حەسرەت و خەفەتباری دەکەیت لەسەر ئەوانەی ستەمیان لەخۆیان دەکرد؟". له‌پاش ئەوە ئیمام مەهدی وەڵامی ئەم پرسیارکارانە دەداتەوەو دەڵێم: "حەسرەتی خەفەتباری لە نەفسی اللە هەرگیزاو هەرگیز ڕوونادات تا ئەوکاتەی حەسرەتی پەشیمانی لە نەفسی ئەوان لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان دەیانکرد ڕوودەدات لەدوای ئەوەی اللە لەناوی بردوون وە سەرەنجامی کاروکردەوەکانیان چەشت و اللە سزایەکی بە ئێشی پێ چەشتن، لەکاتێکیشدا اللە ستەمی لێنەکردوون بەڵکو خۆیان ستەم لەخۆیان دەکەن. بەڵام سیفەتی ڕەحمەت و میھرەبانی لە نەفسی اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر لەیاد مەکەن.

جا ئەی شێخی بەڕێز وەرە با نمونەیەکت لەسەرئەوە بۆ بهێنینەوە، جا ئەگەر هاتوو کوڕەکەت بە درێژایی تەمەنی تا مردن سەرپێچی فەرمانتی کرد جا دواتر مرد، لەدوای ئەوەش لە ڕۆژی قیامەتدا بینیت بە پەشیمانی لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی دەیکرد لە فەرمانی پەروەردگارەکەی و باوکی لە ئاگری دۆزەخ هاواری دەکرد جا دەبێت حاڵت چۆن بێت ئەی باوکی میهرەبان؟ سوێند بە اللە هەرگیز بە نیعمەتەکانی بەهەشت و حۆریە چاوگەشەکان ئاسودەو خۆشحاڵ نابیت لەکاتێکدا واگوێت لە ڕۆڵەکەتە لە ئاگری دۆزەخ هاواردەکات لەدوای ئەوەی زانیوتە ئەو زۆر بە توندی پەشیمانە لەسەر ئەو لادان و گوناهو سەرپێچیانەی دەیکرد لە فەرمانی پەروەردگارەکەی و باوکی، جا دەی وەڵامم بدەرەوە دواتر حاڵت چۆنە ئەی باوکی میهرەبان؟ جا کەمێک بیربکەوەو خەیاڵی ئەم دۆخە بکە تا لە دڵتدا هەست بە ڕەحمەت و میھرەبانیەکە دەکەیت بۆ ڕۆڵەکەت، جا لەپاش ئەوە بیردەکەیەوەو دەڵێیت: "ئەگەر دواتر ئەوە حاڵی من بێت لەسەر ڕۆڵەکەم ئەی دەبێت حاڵی ئەو زاتە چۆن بێت کە بە ڕەحم و میھرەبانترە بۆ بەندەکانی لە بەندەکانی کە اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە؟. جا ئایا دەبێت ئەویش بەهەمان شێوە خەفەتباربێت؟ جا ئەی ئیمام مەهدی ئایا دەتوانی دەربارەی حاڵی اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر هەواڵمان پێ بدەیت، ئایا بەڕاستی ئەو متحسرو خەفەتبار دەبێت لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لە خۆیان کردووە جا اللە لەناوی بردوون و ئەوانیش پەشیمان بوونەتەوە لەسەر ئەم لادان و سەرپێچیانەی دەیانکرد لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان؟". لەپاش ئەوە ئیمام مەهدی وەڵامی ئەم پرسیارکارانە دەداتەوەو دەڵێم: من چوزانم چی لە نەفسی پەروەردگارەکەمدا هەیەو چی دەگوزەرێت! بەڵکو من لە ڕێی ھەواڵێکی ڕەببانی کە اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی دایبەزاندووە بە حەسرەت و خەفەتباریەکەی اللە م زانیوە تا دەربارەی حاڵی خۆی بە بەندەکانی بڵێت بەوەی متحسرو خەفەتبارە لەسەر ئەو بەندانەی اللە لەناوی بردوون جا ئەوان گەیشتوون بەو ڕاددەیەی بە حەسرەت و پەشیمان بن لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی دەیانکرد لە فەرمانی پەروەردگارەکه‌یان، وە سوپاس بۆ اللە هەواڵەکەی دەربارەی حاڵی اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتری لە مەحکەمی کتێبەکەی لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بۆ دابەزاندوون: {وَمَا أَنْزَلْنَا عَلَىٰ قَوْمِهِ مِنْ بَعْدِهِ مِنْ جُنْدٍ مِنَ السَّمَاءِ وَمَا كُنَّا مُنْزِلِينَ ﴿٢٨﴾ إِنْ كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِيَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِمْ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُمْ مِنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِنْ كُلٌّ لَمَّا جَمِيعٌ لَدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].

جا ئەی خوشک و برایانی ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو لە خوێن سەرجەمی بەشەر لە حەواو ئادەم، هەرکەسێکتان باوەڕی بەوە هەیە هەربەڕاستی اللە لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە ئەوا با لە عەقڵی خۆی بپرسێت ئەویش بە حەق وەڵامی دەداتەوە بەوەی بێگومان ئەگەر هەربەڕاستی اللە لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر بوو جا بەوپێیەی بەندەکانی پەشیمان بوونەتەوە لەسەر ئەم لادان و سەرپێچیانەی دەیانکرد لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان جا ئەگەر ئەمە حاڵی ئەوان بێت ئەی دەبێت حاڵی اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر چۆن بێت!

لەوەیە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "کەواتە لەبەر چی اللە ڕەحمیان پێناکات مادام بە حەسرەت و خەفەتبارە لەسەریان؟". لەپاش ئەوە وەڵامی ئەم پرسیارکارانە بە حەق دەدەینەوەو دەڵێین: لەبەر ئەوەی هێشتا هەر ستەم لە نەفسی خۆیان دەکەن بە بێئومێد بوونیان لە ڕەحمەت و میهرەبانی پەروەردگارەکەیان و دەڵێن: {سَوَاءٌ عَلَيْنَا أَجَزِعْنَا أَمْ صَبَرْنَا مَا لَنَا مِنْ مَحِيصٍ ﴿٢١﴾} [إبراهيم]

وە هەشیانە بۆ شەفاعەتکارەکان دەگەڕێت تا شەفاعەتی بۆ بکات لە بەردەستی پەروەردگارەکەی جا دەڵێت: {فَهَلْ لَنَا مِنْ شُفَعَاءَ فَيَشْفَعُوا لَنَا أَوْ نُرَدُّ فَنَعْمَلَ غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ} [الأعراف]

ئەوانی تریش داوای گەڕانەوە (بۆ دنیا) دەکەن تا ئەم کاروکردەوانە بکەن کە (پێشتر) نەیانکردووە، وە بەداخەوە داوای ڕەحمەت و میھرەبانی لە اللە ناکەن بەگومانی ئەوەی تازە نایانخاتە بەهەشتەکەیەوە تەنها بەهۆی کاروکردەوەکانیان نەبێت؛ بەڵکو ئەم کاروکردەوە چاکانە تەنها هۆکارێکن بۆ ڕەحمەتەکەی اللە، بەڵام ئەوان قەدرو ڕێزی پەروەردگارەکەیان نەگرتووە بەو شێوەیەی شایانیەتی قەدرو ڕێزی بگیرێت!

بەهەر حاڵ دەگەڕێینەوە بۆ ڕاستی ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت؛ جا لەبەرئەوەی ئەوانە هەربەڕاستی پەروەردگارەکەیان لە هەموو شتێک زیاتر لە بوون خۆشتردەوێت کە پەروەردگاری بوونەو خۆشەویسترین شتە لەلایان، وە لەبەر ئەوەی بە گەورەیی حەسرەت و خەفەتباریەکەی اللە یان زانیوە لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لە خۆیان دەکرد جا لێرەدا ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت دەڵێن: "مادام بۆمان ڕوونبوویەوە بێگومان پەروەردگارەکەمان متحسرو خەفەتبارە کەواتە چی لە نیعمەتەکانی بەهەشت بکەین لەکاتێکدا پەروەردگارەکەمان متحسرو خەفەتبار بێت؟ جا سوێند بە پەروەردگاری ئاسمان و زەوی و پەروەردگاری هەموو مەلەکوت هەرگیزاو هەرگیز ڕازی نابین تا ئەو کاتەی پەروەردگارەکەمان لە نەفسی خۆی ڕازی دەبێت بەوەی چیتر نە خەفەتبار بێت نە بە حەسرەت جا هەرچی نیعمەتی بەهەشتە با نەمێنێت و نامانەوێت تا ئەو نیعمەتە دێتەجێ کە گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەهەشت؛ ئەمه‌ش ڕازی بوونی اللە یە لەسەر بەندەکانی". جا له‌ دوای ئەوە ڕاستی بەیانی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز دەزانن کە دەفەرموێت: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ ۚ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (72)} صدق الله العظيم [التوبة].

جا سوێند بەو اللە یەی هیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت وە هیچ کەسێکی تر نیە بەندایەتی بکرێت جگە لە ئەو نەبێت هەرکەسێک لەو گەلە بێت کە اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت ئەوا ئێستا لێکدانەوەی ئەم ئایەتە لە دڵیاندا دەبینن بەوەی ڕازی بوونی نەفسی پەروەردگارەکەیان لەسەر بەندەکانی هەربەڕاستی نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەهەشت جا دەڵێن: "چۆن بە نیعمەتەکانی بەهەشت ئاسودەو بەختەوەربین لەکاتێکدا پەروەردگارەکەمان کە خۆشەویسترین شتە لە ناخمان متحسرو خەفەتباربێت؟". بۆیە سوێندی بە حەق دووبارە دەکەینەوە بە هەمان سوێند خواردنەکەی ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو بە اللە ی تاک و تەنهای زاڵ نەک بە سوێندی کەسێکی بێباوەڕو خراپەکار:
بەوەی پەروەردگارەکەیان هەرگیزاو هەرگیز بە مەلەکوتی نیعمەتەکانی بەهەشت لە ڕۆژی قیامەت ڕازیان ناکات تا ئەوکاتەی پەروەردگارەکەیان لە نەفسی خۆی ڕازی دەبێت بەوەی چیتر نە متحسر بێت نە خەفەتبار.

لەوەیە یەکێک لە زانایانی موسڵمانان بیەوێت بڵێت: "ئەی مەهدی چاوەڕوانکراو، ئەی ئایا اللە بەسەرهەموو شتێکدا بەتوانا نیە؟ ئەمە واتە اللە بەتوانایە لەسەر ڕازیکردنیان لەبەرئەوەی اللە بەسەر هەموو شتێکدا بەتوانایە". لەپاش ئەوە مەهدی چاوەڕوانکراو وەڵامی سەرجەم ئەو پرسیارکارانە دەداتەوەو دەڵێم: اللهم بەڵێ من بڕوام بەوە ھەیە قودرەت و توانای اللە سنوری نیە، بەڵام شاهێدی دەدەم بە اللە بە شاهێدیەکی ڕاست و دڵنیایی بەوەی بەهەمان شێوە سوربوون و پێداگری ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت سنوری نیە بۆ سوربوون و پێداگریان هەروەک چۆن قودرەت و توانایەکەی اللە سنوری نیە! جا ئایا لە هەواڵەکە تێگەیشتن؟ جا چەندە گەورەیە پەشیمانی ئەوانەی اللە بەسەر بانگەوازەکەی ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن ئاگاداری کردن و نەشبوون بەوانەی شوێنی دەکەون جا گەورەترین ڕێزیان لە کیس خۆیاندا لەو ڕۆژەی خەڵکی بۆ لای اللە ی پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھان هەڵدەستنەوە لەبەر ئەوەی ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت بریتین لەهەمان ئەم وەفدە ڕێزلێگیراوەی کۆکردنەوەکەیان لەگەڵ ئەو کەسانە نیە کە بەرەو لای نیعمەتەکانی بەهەشت بەڕێدەکرێن وە لەگەڵ ئەوانەش نیە کە بەرەو لای ئاگری دۆزەخ بەڕێ دەکرێن؛ بەڵکو ئەوانە بە وەفد بۆ لای اللە ی ڕەحمان کۆدەکرێنەوە [بە ئاماژەدان بۆ ئەم ئایەتە: يَوْمَ نَحْشُرُ الْمُتَّقِينَ إِلَى الرَّحْمَـٰنِ وَفْدًا]، لەبەرئەوەی چونەناو نیعمەتەکانی بەهەشتیان ڕەت کردۆتەوەو لە پەروەردگارەکەیان دەوێت ئەو نیعمەتەیان بۆ بهێنێتەجێ کە گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەهەشت (کە ڕازی بوونی پەروەردگارە لە نەفسی خۆی به‌وه‌ی چیتر نە بە حەسرەت بێت نە خەفەتبار) جا ڕازیبێت. جا چۆن ڕازی دەبێت ئەگەر بێتو ئەو بەندانە نەخاتە ناو ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی خۆیەوە کە پەشیمانن لەسەر ئەم لادان و سەرپێچیانەی لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان دەیانکرد جا ڕازی بێت؟ تا ئەو کاتەی شەفاعەتەکە لە (نەفسی) پەروەردگارەوە دێت جا ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی لە نەفسی خۆی شەفاعەت دەکات جا فەرمان دەکات بە دەرهێنانیان لە ئاگری دۆزەخ و خستنە ناو بەهەشت لەگەڵ ئەوانەی بە دەستی ڕاست نامەی کردەوەکانیان وەرگرتووە (ئەهلی یەمین)، جا لەپاش ئەوە بەندە پەشیمانەکان بە وەفدە ڕێزلێگیراوەکە دەڵێن: "ئەوە پەروەردگارەکەتان چی فەرموو؟". ئەوانیش دەڵێن: "حەقی فەرموو، بەڕاستی پەروەردگارمان زۆر پایەبەرزو بڵندو گەورەیه‌". بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلاَ تَنفَعُ الشَّفَاعَةُ عِندَهُ إِلاَّ لِمَنْ أَذِنَ لَهُ حَتَّى إِذَا فُزِّعَ عَن قُلُوبِهِمْ قَالُوا مَاذَا قَالَ رَبُّكُمْ قَالُوا الْحَقَّ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ} صدق الله العظيم [سبأ:23].

جا ئەوانەی اللە مۆڵەت (ئیزن) یان دەدات بە قسەکردن بۆ ئەوە نیە تا دەربارەی بەندەکانی قسە لەگەڵ پەروەردگارەکەیان بکەن (واتە بۆ ئەوە نیە تا شەفاعەت بۆ بەندەکانی بکەن) وە ئەوەشیان بۆ نیە لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراو شەفاعەت بۆ بەندەکان بکەن، بەڵکو اللە ئەوکەسانە دەکات بە هۆکار بۆ هاتنەجێی شەفاعەتەکە لە نەفسی اللە خۆی لەبەرئەوەی ئەوان قسە لەگەڵ پەروەردگارەکەیان دەکەن تا گەورەترین نیعمەتەکەیان بۆ بهێنێتەجێ جا (لە نەفسی خۆی) ڕازیبێت. بەڵام پەروەردگارەکەیان هەرگیز لە نەفسی خۆی ڕازی نابێت تا ئەوکاتەی بەندەکانی دەخاتە ناو ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی خۆیەوە جا ئەوکاتە ڕازی دەبێت. جا لەگەڵ اللە نە لە دنیا نە لە دوایی داوا لە هیچ کەسێکی تر مەکەن جا هیچ نێوەندێک لە نێوان پەروەردگارو بەندەکەی نیە،{وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ} [غافر:60].

جا ببن بەوانەی سوپاسی اللە دەکەن. وە بەم بەیانە نورانیە دڵی ئەو گەلەمان بارگاوی کردەوە کە اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت، (هەروەک اللە ی پایەبەرزیش دەفەرموێت) بیریان بێنەوە چونکە بیرهێنانەوە سود بە باوەڕداران دەگەیەنێت، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان.

جا ئەی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووە خۆشەویستەکانم ئەم بەیانە بگەیەنن وە بێتاقەت مەبن و سڵ مەکەنەوە لە پشتقایمکردنی ئیمامەکەتان وە لە بانگەوازکردن بۆ لای اللە لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای پەروەردگارەکەتان، جا اللە ئێوەو ئیمامەکەتانی بە ڕەحمەت بۆ هەموو خەڵکی جیهان ڕەوانەکردووە.

جا ئاگاداربن ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی و پشتیوانەکانی سورن لەسەر هاتنەجێی ئاشتی جیهانی لە نێوان گەلانی بەشەر وە بۆ هاتنەجێی پێکەوە ژیانی ئاشتی لە نێوان موسڵمان و بێباوەڕ، وە مۆڵەتیش دەدەین بە ئازادی بیروباوەڕ جا هەرکەسێک دەیەوێت با باوەڕ بهێنێت هەرکەسێکیش دەیەوێت با کوفر بکات، هیچیش لەسەر ئێمە نیە تەنها گەیاندن نەبێت بە بەیانی حەق و ڕاست و دروستی کتێب جا هەر کەسێک دەیەوێت با باوەڕ بهێنێت هەر کەسێکیش دەیەوێت با کوفر بکات، هەر ئەوەشە اللە فەرمانی پێ بە پێغەمبەران و نێردراوەکان و مەهدی چاوەڕوانکراو کردووە بەوەی زۆرلێکردن لە ئاییندا نیە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَقُلِ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكُمْ ۖ فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ ۚ إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا ۚ وَإِنْ يَسْتَغِيثُوا يُغَاثُوا بِمَاءٍ كَالْمُهْلِ يَشْوِي الْوُجُوهَ ۚ بِئْسَ الشَّرَابُ وَسَاءَتْ مُرْتَفَقًا} صدق الله العظيم [الكهف:29].

هەربۆیەش اللە ئاگری داناوە بۆ ئەو کەسەی کوفر دەکات وە بەهەشتیشی داناوە بۆ ئەوەی سوپاسی دەکات وە لەسەر پێغەمبەرانیش هیچ نیە تەنها گەیاندن نەبێت بە ڕوونی.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
براتان؛ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: اليوم 09:55 PM