ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
25 - 10 - 1432 كـۆچی
23 - 09 - 2011 زایینی
12:07 به‌یانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?t=4422
ـــــــــــــــــــ
ئایا كوشتن حوكمی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌یه له ئیسلامدا ؟
بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، دروودو سڵاو لەسەر سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکانی اللە و کەس و کارە چاک و پاکەکانیان و شوێنکەوتووانیان بە چاکە تا ئەم ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، لەدوای ئەمە..
ئه‌ی گه‌لی زانایانی ئوممه‌ت ئه‌وانه‌ی فه‌تواتان داوه به كوشتنی هه‌ڵگه‌ڕاوه (مورتەد) له ئایینی ئیسلام ئێوه درۆده‌كه‌ن! جا زۆر لێ‌كردن له ئاییندا نی یه هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕ دەهێنێت با باوه‌ڕ بێنێت هه‌ر كه‌سێکیش بێباوه‌ڕ ده‌بێت با بێباوه‌ڕ بێت. جا وه‌رن با سه‌یری حوكمەکەی اللە بكه‌ین له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا له مەحكەمی كتێب، ده‌بینن اللە فه‌تواتان بۆ ده‌دات کە ئەگه‌ر بێت‌و ئافره‌تێک له گەلی بێباوه‌ڕان باوەڕی هێنا به ئایینی ئیسلام و كۆچی كرد بۆ لای باوه‌ڕداران جا لەپاش ئه‌مه یه‌كێک له باوه‌ڕداره‌كان خواستی پاشان جارێكی تر گه‌ڕایەوه سه‌ر بێباوه‌ڕی ئه‌وا اللە بڕیاری داوه به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌م ئافره‌ته بۆ بێباوه‌ڕه‌كان وه ئێوه‌ش مافی ئەوەتان هەیە داوای ئه‌م ماره‌ییه بكه‌نه‌وه کە پێتان داون، وه به هه‌مان شێوه ئه‌و ئافره‌ته‌ی بڕوای هێناوه به ئایینی اللە جا كۆچ ده‌كات بۆ لای باوه‌ڕداران ئه‌وا بۆ بێباوه‌ڕه‌كان هه‌یه داوای ئه‌م ماره‌ییه بكه‌نه‌وه له باوه‌ڕداره‌كان جا لەپاش ئه‌مه یه‌كێک له باوەڕداره‌كان ده‌یخوازێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئافره‌ته بێباوه‌ڕه‌كه كاتێک باوەڕی هێنا بۆ مێرده بێباوەڕەکەی چیتر حه‌ڵاڵ نیه له دوای باوەڕهێنان، وه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماره‌ییه‌كه بۆ هاوسه‌ره بێ باوه‌ڕه‌كه‌ی پێشتر له‌سه‌ر ئه‌م باوەڕداره‌یه کە ده‌یخوازێت، به‌م شیوه‌یه اللە فه‌رمانی به باوه‌ڕداران كردووه کە ئەگه‌ر هاتوو ئافره‌ته‌كه هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه له ئیسلام ئه‌وا با ئه‌م ئافره‌ته بێباوەڕانە لەلای خۆیان نه‌هێڵنه‌وه وه له‌سه‌ریه‌تی ته‌ڵاقی بدات و بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ بێباوه‌ڕه‌كان وه داوای ئه‌م ماره‌ییه‌ی لێ بكاته‌وه کە پێی داوه، جا ئه‌مه بریتیه له بڕیارەکەی اللە له نێوانتان له مەحكەمی كتێبه‌كه‌ی وه اللە فه‌رمانی پێنه‌كردوون به كوشتنی کەسی هه‌ڵگه‌ڕاوه بۆ بێباوه‌ڕی له‌دوای باوەڕهێنان، جا ئه‌مه به‌یانی حه‌ق و ڕاست و دروستی ئه‌وه‌یه کە اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا جَاءكُمُ الْمُؤْمِنَاتُ مُهَاجِرَاتٍ فَامْتَحِنُوهُنَّ اللَّهُ أَعْلَمُ بِإِيمَانِهِنَّ فَإِنْ عَلِمْتُمُوهُنَّ مُؤْمِنَاتٍ فَلَا تَرْجِعُوهُنَّ إِلَى الْكُفَّارِ لَا هُنَّ حِلٌّ لَّهُمْ وَلَا هُمْ يَحِلُّونَ لَهُنَّ وَآتُوهُم مَّا أَنفَقُوا وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ أَن تَنكِحُوهُنَّ إِذَا آتَيْتُمُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ وَلَا تُمْسِكُوا بِعِصَمِ الْكَوَافِرِ وَاسْأَلُوا مَا أَنفَقْتُمْ وَلْيَسْأَلُوا مَا أَنفَقُوا ذَلِكُمْ حُكْمُ اللَّهِ يَحْكُمُ بَيْنَكُمْ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ وَإِن فَاتَكُمْ شَيْءٌ مِّنْ أَزْوَاجِكُمْ إِلَى الْكُفَّارِ فَعَاقَبْتُمْ فَآتُوا الَّذِينَ ذَهَبَتْ أَزْوَاجُهُم مِّثْلَ مَا أَنفَقُوا وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي أَنتُم بِهِ مُؤْمِنُونَ} صدق الله العظيم [الممتحنة:10]
وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
براتان ئیمام مه‌هدی؛ ناصر محمد يه‌مانی.
____________
اقتباس: اضغط للقراءة