الموضوع: بانگه‌وازی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی بۆ هه‌موو خه‌ڵكی

1

بانگه‌وازی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی بۆ هه‌موو خه‌ڵكی ..



ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی
ئەم بەیانە لە کۆتاییەکانی ذی لحجەی ساڵی1431 ی کۆچی نوسراوە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?t=2600
________


بانگه‌وازی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی بۆ هه‌موو خه‌ڵكی ..

بسم الله الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ {إِنَّ اللَّهَ وَمَلائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا} صدق الله العظيم.

سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەربێت ئه‌ی هەموو ئوممه‌تی ئیسلام، من ئیمام مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌قم له‌ لایەن په‌روه‌ردگارەکەتانەوە‌‌، وه‌ ڕه‌وانیەو‌ ناكرێت و نابێت ئێوە كه‌سێک به‌ڕاست دابنێن كاتێک بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوه‌ تا ئەو کەسە بە بەڵگەی ئاشکراوە بۆتان دەسه‌لمێنێت خەلیفەی اللە ی ڕەحمانە، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیمام مه‌هدی بریتیه‌ له‌ خەلیفەی اللە له‌ زه‌وی. جا ئایا واده‌زانن بۆ ئێوە ڕه‌وایه‌ له‌بری اللە خه‌لیفه‌ی اللە هه‌ڵبژێرن؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی ڕاستەوخۆ له‌لایەن په‌روه‌ردگار‌ەوە لە کتێبەکەی ده‌بینن له‌وه‌ی اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: {وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَيَخْتَارُ مَا كَانَ لَهُمْ الْخِيَرَةُ سُبْحَانَ اللَّهِ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ} صدق الله العظيم [القصص:68].

وه‌ اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {اللَّهُ أَعْلَمُ حَيْثُ يَجْعَلُ رِسَالَتَهُ سَيُصِيبُ الَّذِينَ أَجْرَمُواْ صَغَارٌ عِندَ اللَّهِ وَعَذَابٌ شَدِيدٌ بِمَا كَانُواْ يَمْكُرُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:124].

‏جا پێغەمبەرێتی و جێنشینی (خه‌لافه‌ت) و پێشەوایەتی (ئیمامەت) لەلایەن اللە وە هەڵدەبژێردرێت نه‌ک ‌لەلایەن به‌شه‌ر، به‌ڵكو اللە ئه‌وه‌ی بیه‌و‌ێت دروستی ده‌كات و هه‌ڵی ده‌بژێرێت نه‌ک ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ مرۆڤ و جن و فریشته‌ نزیكه حه‌قه‌كانی اللە ی ڕەحمان بێت تا خه‌لیفه‌کەی اللە له‌ بری ئه‌و هه‌ڵبژێرن، وه‌ فریشته‌و جن و مرۆڤ له‌ په‌روه‌ردگارەکەیان زاناتر نین (تا بزانن كێ چاکترو شایستەترە بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ خەلیفەی اللە) پاک و بێ گه‌ردی بۆی، وه‌ وێنه‌ی ئیمام مه‌هدی خەلیفەی اللە له‌ زه‌وی هەروەک ئاده‌مه‌ - درودو سڵاوی لێبێت - اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَائِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الْأَرْضِ خَلِيفَةً قَالُوا أَتَجْعَلُ فِيهَا مَنْ يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاءَ وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ قَالَ إِنِّي أَعْلَمُ مَا لَا تَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:30].

جا بەمە فریشته‌كان لەبەرامبەر پەروەردگارەکەیان هه‌ڵه‌یان كرد پاک و بێگه‌ردی و پایەبەرزی و گه‌وره‌یی بۆی به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستێكیان تێدا هه‌بێت، وه‌ به‌ هه‌ڵه‌داچوون و هه‌ڵه‌یان كرد كاتێک وتیان: {أَتَجْعَلُ فِيهَا مَنْ يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاءَ}.

به‌ڵام اللە زانای په‌نهان و نهێنی و شاراوەکانەو هه‌موو ڕاستیه‌ک ده‌رباره‌ی به‌نده‌كانی ده‌زانێت به‌ر له‌وه‌ی دروستیان بكات. جا ناگونجێت اللە جێنشینێک لە زەوی بۆ خۆی هه‌ڵبژێرێت تا سته‌م له‌ به‌نده‌كانی بكات و خوێنیان بڕێژێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّهُ بِعِبَادِهِ خَبِيرٌ بَصِيرٌ} صدق الله العظيم [الشورى:27].

جا چۆن خەلیفەی خۆی له‌ زه‌وی هه‌ڵده‌بژێرێت له‌ كاتێكدا بزانێت دواتر ئه‌م خەلیفەیەی تێکدەری و خراپه‌كاری تێدا ده‌كات و خوێنی به‌نده‌كانی بە ناحەق ده‌ڕێژێت؟! پاک و بێگه‌ردی بۆ اللە ی زاناو ئاگادار به‌ پەنهان و نهێنی و شاراوه‌كان، کە زانایه‌ به‌ شاراوەو نهێنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی به‌ر له‌وه‌ی دروستتان بكات، وه‌ زاناو ئاگاداره‌ به‌وه‌ی ده‌ری ده‌خه‌ن و به‌وه‌شی ده‌یشارنه‌وه‌و ده‌ری نابڕن!

به‌ڵام اللە ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ی فریشته‌ نزیكه‌كانی کە ده‌رحه‌ق به‌ په‌روه‌ردگارەكه‌یان كردیان له‌ نه‌فسی خۆی شارده‌وه‌و ده‌ری نه‌بڕی، هەڵەکەشیان ئەوەبوو ئه‌وان له‌ په‌روه‌ردگارەکە‌یان زاناتر نین تا به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان بده‌نه‌وه‌و بڵێن: {وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَائِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الْأَرْضِ خَلِيفَةً قَالُوا أَتَجْعَلُ فِيهَا مَنْ يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاءَ وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ قَالَ إِنِّي أَعْلَمُ مَا لَا تَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:30].

وە لە‌پاش ئەوه‌ اللە ئاده‌می درودو سڵاوی لێبێت دروستکرد كرد وه ‌له‌گه‌ڵیشیدا هه‌موو نه‌وه‌كانیشی دروستكرد جا خستنیه‌ پشتیه‌وه‌ پاشان په‌یمانی لێوه‌رگرتن. اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {وَإِذْ أَخَذَ رَبُّكَ مِنْ بَنِي آدَمَ مِنْ ظُهُورِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَأَشْهَدَهُمْ عَلَى أَنفُسِهِمْ أَلَسْتُ بِرَبِّكُمْ قَالُوا بَلَى شَهِدْنَا أَنْ تَقُولُوا يَوْمَ الْقِيَامَةِ إِنَّا كُنَّا عَنْ هَذَا غَافِلِينَ} صدق الله العظيم [الأعراف:172].

لەپاش ئه‌وه‌ هه‌موو خەلیفەکانی اللە ی له‌ ‌زه‌وی له‌ پێغه‌مبه‌رو نێردراوان و پێشه‌‌واو چاكه‌كاران هه‌ڵبژارد، دواتر ناوی هه‌موو خەلیفەو نێردراوو پێغه‌مبه‌رو پێشەواکانی نەوەکانی (ئادەم) ی له‌ یه‌كه‌میانه‌وه‌ تا دواهه‌مینیان كه‌ ئیمامی مه‌هدیه‌ فێری ئادەم کرد، پاشان ئەوانی به‌ فریشته‌ نزیكه‌كانی خۆی نیشانداو پێی وتن: {فَقَالَ أَنْبِئُوْنِيْ بِأَسْمَاءِ هَؤُلاَءِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِيْنَ} صدق الله العظيم [البقرة:31].

به‌و مانایه‌ی ئەگه‌ر ئێوه‌ ڕاست ده‌كه‌ن دواتر ئه‌وانه‌ی پێتان نیشان ده‌ده‌م تێکدەری و خراپه‌كاری له‌ زه‌ویدا ئەنجام دەدەن و خوێن به‌ خراپه‌و ناڕه‌وا له‌ زه‌وی ده‌ڕێژن، پاشان فریشته‌كان هه‌ستیان كرد له‌ نه‌فسی په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان شتێک ڕوویدا به‌هۆی ئه‌م وه‌ڵامه‌یان بۆی: {أَتَجْعَلُ فِيهَا مَنْ يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاءَ}.

پاشان په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان به‌ پاک و بێگه‌رد گرت له‌ هه‌ڵه‌کردن ئه‌و اللە یەی هیچ شه‌ریک و هاوبه‌شێكی نیه‌ وه‌ دانیان نا به‌وه‌ی ئه‌وان له‌ په‌روه‌ردگارەکەیان شاره‌زاترو زاناتر نین پاک و بێگه‌ردی بۆی وه‌ به‌ هه‌ڵه‌كه‌ی خۆیان زانی لەبەرامبەر به‌ په‌روه‌ردگارەكه‌یان به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ فریشته‌ نزیكه‌كانی وت: {فَقَالَ أَنْبِئُوْنِيْ بِأَسْمَاءِ هَؤُلاَءِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِيْنَ} صدق الله العظيم.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا فریشته به‌ڕێزه نزیكه‌كانی اللە ی ڕەحمان ڕاستگۆبوون لە باوەڕەکەیان بە اللە ی ڕەحمان،‌ به‌ڵكو اللە ی پایەبەرز مه‌به‌ستی له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: {إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِيْنَ} واته‌ ئەگه‌ر ڕاستده‌كه‌ن له‌وه‌ی ده‌ڵێن {أَتَجْعَلُ فِيهَا مَنْ يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاءَ}، جا اللە مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ بوو هه‌رده‌ڵێی به‌م قسه‌یەتان ئێوه‌ زاناترن لە اللە! جا ‌له‌وه‌دا ئه‌وان تێگه‌یشتن بەهۆی ئەم قسەیەی کردیان ‌له‌ نه‌فسی په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان شتێک ڕوویدا، تا ئەوەبوو لەپاش ئەوە گەڕانەوەو تۆبه‌یان كردو بە ملكه‌چی و دڵسۆزی پاڕانەوەو اللە یان به‌ پاک گرت له‌وه‌ی هه‌ڵه‌بكات و وتیان‌: {قَالُواْ سُبْحَانَكَ لاَ عِلْمَ لَنَا إِلاَّ مَا عَلَّمْتَنَا إِنَّكَ أَنتَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ (32)} صدق الله العظيم [البقرة].

‏وه‌ پاشان اللە ویستی به‌مه‌ فریشته‌و جن و مرۆڤه‌كان بزانن به‌ڵگه‌و نیشانه‌ بۆ خەلیفەی اللە ی ڕەحمان چیه‌؛ بریتیە لەوەی ده‌سه‌ڵاتی زانستەکەیان زیاد ده‌كات بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یكات به‌ خەلیفە به‌سه‌ریاندا، بۆیەش اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {وَعَلَّمَ آدَمَ الأَسْمَاء كُلَّهَا ثُمَّ عَرَضَهُمْ عَلَى الْمَلائِكَةِ فَقَالَ أَنبِئُونِي بِأَسْمَاء هَؤُلاء إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (31) قَالُواْ سُبْحَانَكَ لاَ عِلْمَ لَنَا إِلاَّ مَا عَلَّمْتَنَا إِنَّكَ أَنتَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ (32) قَالَ يَا آدَمُ أَنبِئْهُم بِأَسْمَائِهِمْ فَلَمَّا أَنبَأَهُمْ بِأَسْمَائِهِمْ قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ إِنِّي أَعْلَمُ غَيْبَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَأَعْلَمُ مَا تُبْدُونَ وَمَا كُنتُمْ تَكْتُمُونَ (33)} صدق الله العظيم [البقرة].

به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌وه‌بوو خەلیفەی اللە به‌ڵگه‌ی به‌سه‌ردا هێنانه‌وه‌ به‌وه‌ی اللە هه‌ڵیبژاردووه‌و‌ ده‌سه‌ڵاتی زانستەکەی به‌سه‌ر فریشته‌كانی اللە ی ڕەحمان زیادکردووە تا ئه‌وه‌بوو خەلیفەی اللە ئاده‌م فێری ئه‌و (ناوانەی) كردن کە ئه‌وان نه‌یانده‌زانی جا به‌ڵگه‌ی به‌سه‌ردا هێنانه‌وه‌ بەوەی ئه‌و زاناتره‌ له‌وان له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌یانویست اللە خەلیفەکەی به‌سه‌ر فریشته‌و جن و مرۆڤ له‌ پۆلی فریشته‌كان دابنێت بۆیەش وتیان: {أَتَجْعَلُ فِيهَا مَنْ يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاءَ وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ}.

وه‌ ئه‌وان به‌م قسه‌یان به‌هانه‌یان بۆ په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان دەهێنایەوە کە ده‌یانوت: {أَتَجْعَلُ فِيهَا مَنْ يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاءَ}.

له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌یانویست خەلیفەی اللە له‌سه‌ر فریشته‌و جن و مرۆڤ له‌ناو فریشته‌ نزیكه‌كانی اللە ی ڕەحمان بێت بۆیەش وتیان {أَتَجْعَلُ فِيهَا مَنْ يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاءَ وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ}.

وه‌ مه‌به‌ستیان له‌مە ئه‌وه‌ بوو ئه‌وان شایستەترن به‌وه‌ی ببن بە خەلیفەی اللە بۆ هه‌موویان هه‌ر ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستەکەیان بوو له‌وه‌ی ده‌یانوت: {وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ}.

جا ئه‌وان وایان ده‌بینی خۆیان شایستەترن بەوەی ببن بە خەلیفەی اللە له‌سه‌ر به‌نده‌كانی به‌ڵام دووره‌و زۆر دووره‌ ئایا نازانن خەلیفەی اللە ی نه‌مر له‌ دوایی و دنیاشدا ڕه‌وا نیه‌ بۆی و نایه‌وێت به‌ هه‌رچی مه‌له‌كوتی ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌شی تیایاندا هه‌یه‌ ڕازی بێت؟ وه‌ به‌ مه‌له‌كوتی ئه‌و به‌هه‌شته‌ش کە پانتایی و فراوانیەکەی هێنده‌ی پانتایی و فراوانی ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌ تا ئه‌و كاته‌ی اللە ئەو نیعمەتەی بۆ دەهێنێتەجێ کە لەهەموو ئەم نیعمەتانە گەورەترە (كه‌ ڕازی بوونی اللە یە له‌ نه‌فسی خۆی)؟ به‌ڵام زۆربه‌ی به‌نده‌كان نازانن.

وه‌ تا له‌ بابه‌ته‌كه‌ ده‌رنه‌چین ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ سه‌یركردنی به‌ڵگەکەی ‌اللە ی ڕەحمان له‌سه‌ر دەستنیشانکردنی خەلیفە هه‌ڵبژێردراوه‌كه‌ی‌ جا هەروەک ده‌بینن اللە خۆی ئاده‌می - درودو سڵاوی لێبێت - هەڵبژارد پاشان ده‌سه‌ڵاتی زانستەکەی به‌سه‌ر فریشته‌ نزیكه‌كانیدا زیادكرد، وه‌ نابینن اللە فه‌رمانی به‌ فریشته‌كانی كردبێت به‌ سوژده‌ بردن بۆ ئاده‌م مه‌گه‌ر تەنھا لەدوای ئه‌وه‌ نەبێت خەلیفەی اللە ئاده‌م بە حەق به‌ڵگه‌ی به‌سه‌ردا هێنانه‌وه به‌وه‌ی ئه‌وکه‌سەی اللە دروستی كردووه‌و هه‌ڵیبژاردووه‌ ببێته‌ خه‌لیفه‌ به‌سه‌ر ئه‌وان و به‌سه‌ر جنه‌كانیشدا ئه‌وكه‌سه‌یه‌ کە اللە ده‌سه‌ڵاتی زانستەکەی به‌سه‌ریاندا زیادکردووە، تا ئه‌وه‌بوو خەلیفەی اللە ئاده‌م به‌ به‌ڵگه‌كه‌وه‌ ئەوەی سه‌لماند اللە ی ڕەحمان ده‌سه‌ڵاتی زانستەکەی بەسەر ئەواندا زیادكردووه جا دوابه‌دوای ئه‌وە ئینجا فەرمانەکە لەلایەن اللە وە بۆ فریشته‌كان هات و فه‌رمووی:‌ {اسْجُدُوا لِآدَمَ فَسَجَدُوا} صدق الله العظيم [البقرة:34].

وە اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {قَالَ يَا آدَمُ أَنْبِئْهُمْ بِأَسْمَائِهِمْ فَلَمَّا أَنْبَأَهُمْ بِأَسْمَائِهِمْ قَالَ أَلَمْ أَقُلْ لَكُمْ إِنِّي أَعْلَمُ غَيْبَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَأَعْلَمُ مَا تُبْدُونَ وَمَا كُنتُمْ تَكْتُمُونَ(33) وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ فَسَجَدُوا} صدق الله العظيم [البقرة:33-34].

ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی فریشته‌و جن و مرۆڤ بزانن به‌ڵگه‌ی خه‌لافه‌ت و پێشه‌وایه‌تی بریتیه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی زانست، بۆیەش ده‌بینن له‌وكاته‌ی اللە ئیمام طالوتی بە خەلیفەی خۆی له‌سه‌ر نەوەی ئیسرائیل به‌ ئیمام و پێشه‌وا له‌لایەن په‌روەردگارەکەیانەوە‌ هەڵبژارد فه‌رمووی: {وَقَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ اللّهَ قَدْ بَعَثَ لَكُمْ طَالُوتَ مَلِكاً قَالُوَاْ أَنَّى يَكُونُ لَهُ الْمُلْكُ عَلَيْنَا وَنَحْنُ أَحَقُّ بِالْمُلْكِ مِنْهُ وَلَمْ يُؤْتَ سَعَةً مِّنَ الْمَالِ قَالَ إِنَّ اللّهَ اصْطَفَاهُ عَلَيْكُمْ وَزَادَهُ بَسْطَةً فِي الْعِلْمِ وَالْجِسْمِ وَاللّهُ يُؤْتِي مُلْكَهُ مَن يَشَاءُ وَاللّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم [البقرة:247].

‏ئه‌مه‌ واته‌ هه‌ڵبژاردنی پێشه‌واو ئیمامی ڕه‌وانه‌كراو ڕه‌وانیه‌و نابێت پێغه‌مبه‌رانیش هه‌ڵیبژێرن له‌بری اللە وه‌ بۆ فریشته‌كانی اللە ی ڕەحمانیش نیه‌ دەستێوەردان له‌ شتێكدا بكه‌ن کە تایبه‌ته‌ بە اللە و بۆ به‌نده‌كانی نیه‌. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَيَخْتَارُ مَا كَانَ لَهُمْ الْخِيَرَةُ سُبْحَانَ اللَّهِ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ} صدق الله العظيم [القصص:68].

وه‌ پاک و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگارم هەرچەندە شیعه‌ ئه‌وەش ده‌زانن پێشه‌وایەتی هه‌ڵبژاردنەکەی بۆ اللە ی ڕەحمانەو ‌بۆ به‌نده‌كان نیه‌ هه‌ڵیبژێرن به‌ڵام ئیمام محمد حەسەن عەسكەریان وه‌کو مه‌هدی بۆ خۆیان لەبری اللە هه‌ڵبژاردووه‌ وه‌ هه‌ر له‌ بچوكیشه‌وه‌ حوكمیان پێداوه‌! وه‌ هیچ زانستێكیشی لێ‌ نابینین، به‌ڵام دواتر ئیمام مه‌هدی پێیان ده‌ڵێت: {إِنْ عِنْدَكُمْ مِنْ سُلْطَانٍ بِهَذَا أَتَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ (68) قُلْ إِنَّ الَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ لَا يُفْلِحُونَ (69)} صدق الله العظيم [يونس].

هه‌رچی سوننه‌شن، ئەوا چوزانی سوننه‌و جه‌ماعه‌ش چین؟ ئه‌وانیش له‌سه‌ر ‌خەلیفەی هه‌ڵبژێردراوی اللە یان قەدەغە كردووه‌ پێیان بڵێت: ئه‌ی خه‌ڵكینه‌ من خەلیفەی اللە م بۆ سه‌رتان و اللە ی ڕەحمان هه‌ڵیبژاردووم جا ده‌سه‌ڵاتی زانستەکەمی به‌سه‌ر ئێوه‌دا به به‌یانی حه‌ق و ڕاست و دروستی قورئان زیادكردووه‌ وه‌ هه‌رگیز زانایه‌ک نیه‌ بە قورئان گفتوگۆم له‌گه‌ڵ بكات لەو کاتەدا هه‌ر من به‌ ده‌سه‌ڵاتی زانستی به‌یانی كتێبەکەی اللە دەیبەزێنم. وه‌ هه‌میشە هیچ شتێکیش لەسەر اللە ناڵێم جگه له‌وه‌ی حه‌ق و ڕاست و دروست نه‌بێت. جا ئەوانیش وه‌ڵامەکەیان بۆ ئەو ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ ‌ده‌ڵێن: "دوورەو‌ زۆر دووره‌ تۆ مه‌هدی بیت نابێت و ناكرێت و ڕه‌وانیه‌ بۆ خەلیفەی اللە خۆی پێمان بڵێت خه‌لیفه‌ی اللە ئیمام مه‌هدیه‌؛ به‌ڵكو ئێمه‌ خۆمان خەلیفەی اللە مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو له‌ نێو به‌شه‌ره‌كاندا هه‌ڵده‌بژێرین و پێی ده‌ڵێین تۆی خەلیفەی اللە مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو به‌و مه‌رجه‌ش له‌و كاته‌دا نکۆڵی لێبكات مه‌هدیه پاشان به‌ زۆر ده‌یهێنین و به‌یعه‌تی پێ ده‌ده‌ین وه‌ له‌و كاته‌دا ئه‌و ملكه‌چ و زەلیلە". پاشان مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو پێتان ده‌ڵێت: ئایا لە اللە ناترسن ئه‌ی گه‌لی باوه‌ڕداران ئه‌وانه‌ی وا ده‌زانن خۆتان مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو (لەبری اللە) هه‌ڵده‌بژێرن وه‌ له‌و كاته‌ی هات به‌پێی ئه‌و كاته‌ی اللە بۆی دایناوه‌ تێیدا بنێردرێت قەدەغەی ده‌كه‌ن له‌سه‌ری خۆی پێتان بناسێنێت؟ كه‌واته‌ ئەگەر وایە له‌ چ سەردەم و زه‌مانێک اللە مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ڕه‌وانه‌ ده‌كات؟ وه‌ مادام ئاوا ده‌ڵێن كامه‌ به‌شه‌ره‌ ده‌بێته‌ خەلیفەی اللە مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو؟ ئایا ئێوه‌ زاناترن یان اللە پاک و بێگه‌ردی و پایەبەرزی بۆی له‌وه‌ی ده‌یكه‌نه‌ شەریک و هاوەڵی!

وه‌ ئه‌ی ئه‌شرافه‌كان له‌ به‌یتی هاشمی قوڕه‌یشی، ئەگه‌ر ئێوه‌ له‌م مرۆڤانه‌ن بیرده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌وا بزانن چاکترینی بونەوەرەکان ئه‌وانه‌ن تێدەگەن، وه‌ هه‌رگیز نابینن كه‌سانی خاوه‌ن ژیری و هۆشمه‌ند حوكم له‌سه‌ر بانگه‌وازكار بدات لەکاتێکدا هێشتا گوێی بۆ نه‌گرتووه‌و گوێی له‌ قسه‌كانی نه‌بووه جا له‌دوای گوێبیست بوون له‌ ده‌سه‌ڵاتی زانسته‌كه‌ی ورد ده‌بێته‌وه؛ کە ئایا ئه‌و كه‌سه‌ به‌ڕاستی حه‌ق و ڕاستی هێناوه‌ یان له‌و کەسانه‌یه‌ گاڵته‌ ده‌كات یان لەو کەسانەیە شه‌یتان ده‌ستی لێوه‌شاندوون جا وه‌حی بۆ سنگیان ده‌كه‌ن له‌وانەی بیانه‌وێت وه‌سوه‌سه‌یان بۆ ده‌كه‌ن و پێیان ده‌ڵێن تۆ‌ مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراویت ئه‌ویش ‌به‌ خه‌ڵكی بڵێت من مه‌هدی چاوه‌روانكراوتانم‌، بۆیه‌ش هه‌رگیزاو هه‌رگیز كه‌سێک نابینن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ بكات بڵێت مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوه‌ مەگەر ئه‌وه‌ی شه‌یتان ده‌ستی لێوه‌شاندبێت ته‌نها مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌ق خەلیفەی اللە له‌ زه‌وی نه‌بێت.‌‌ ‌‌ئەی گەلی موسڵمانان ئایا نازانن ئه‌م حیكمه‌ته‌ پیس و قێزه‌ونه‌ی شه‌یتانه‌كان چیه‌ له‌وه‌ی له‌ هه‌موو سەردەم و زه‌مانێک وه‌سوه‌سه‌ بۆ كه‌سانێک ده‌كه‌ن تا بڵێن مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوین‌؟ ئەمە بۆ ئه‌وه‌یە ئەگه‌ر هاتوو اللە مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌قی لەلایەن خۆیەوە ڕه‌وانه‌كرد لەپاش ئه‌وه‌ پشتی لێبكه‌ن جا گومانتان وابێت ئه‌ویش وه‌ک ئه‌و کەسانەیە كه‌ له‌ هه‌موو سەردەم و زه‌مانێكدا ‌بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراون، جا ‌پشت بكه‌نه‌ خەلیفەی اللە، پاشان اللە ش به‌ سزایه‌كی زۆر سه‌خت سزاتان بدات له‌به‌رئه‌وه‌ی پشتان كرده‌ مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌ق کە بانگەوازی ده‌كردن بۆ شوێنکەوتنی زیكری كتێبەکەی اللە و حوكم پێكردنی لەسەر ئەوەی جیاوازو ناكۆكن دەربارەی. جا ئێوه‌ش وه‌کو ده‌بینن چۆن پشتان هه‌ڵكردووە لێی وه‌ شه‌یتانه‌كانیش له‌‌م پیلانه‌دا‌ لە ڕێگاگرتن لە ئێوە سه‌ركه‌وتوو بوون بۆ به‌ڕاستدانانی ئەو مه‌هدیە چاوه‌ڕوانكراوه‌ی بانگەوازتان ده‌كات بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵی بەر لە ده‌ركه‌وتن، جا ‌له‌دوای به‌ڕاست دانان ئینجا له ماڵە دێرینەکەی اللە كه‌ (که‌عبه‌) یه‌ بۆتان ده‌رده‌كه‌وم، لەبەرئەوەی دەرکەوتنەکە لەلای ماڵە دێرینەکەی اللە (کەعبە) بۆ بەیعەتە نەک بۆ گفتوگۆکردن لەبەرئەوەی گفتوگۆیەکە لە سەردەمی دەرکەوتندا دێت، جا لەدوای بەڕاستدانان ئینجا مەهدی چاوەڕوانکراوتان لەلای ماڵە دێرینەکەی اللە (کەعبە) بۆ دەردەکەوێت ئه‌گه‌ر تێبگەن، جا له‌ به‌ڵگه‌ی حه‌قی ئایەتە مەحكەمە ڕوون و ئاشکراکانی قورئان وردببنەوە وه‌ بە زانست گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئیمام مه‌هدی بكه‌ن وه‌ به‌ به‌ڵگه‌ له‌ به‌ڵگه‌ بده‌نه‌وه‌ ئەگه‌ر‌ ڕاستده‌كه‌ن.

به‌ڵام ئه‌و ئیمام مه‌هدیه‌ به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامی گفتوگۆكه‌ی پێ ڕاگه‌یاندوون له‌به‌رئه‌وه‌ی دواتر ئێوه‌ ده‌بینن ئیمام ناصر محمد یه‌مانی هه‌ر به‌ڕاستی به‌‌ ئایەتە مەحكەمە‌ ڕوون و ئاشکراکانی قورئان بەسەرتاندا زاڵە. ئایا ده‌زانن له‌به‌رچی ناصر محمد يه‌مانی به‌ر له‌ گفتوگۆکردنەکە ئه‌نجامی گفتوگۆكه‌تان پێ ده‌ڵێت؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ نیه‌ من له‌ غه‌یب و نھێنیەکان بزانم به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وەیە چونکە ده‌زانم به‌ڕاستی من درۆ به‌ناوی كه‌سایه‌تی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوەوە ناکەم وه‌ ئه‌و اللە یە منی هەڵبژاردووە بەسەرتاندا کە په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوەشه‌، وه‌ ده‌سه‌ڵاتەکەمی بە زانست و جەستەکەم به‌سه‌رئێوه‌دا زیادكردووه‌ كه جەستەکەم له‌دوای مردنم نه‌ بۆگه‌ن ده‌بێت و نه‌ ئێسكیشم ڕزیوو بۆگەن ده‌بێت‌.

وه‌ زۆرێک له‌ ئیمامەکانتان ئەگه‌ر ئێستا له گۆڕه‌كانه‌وه‌ بیانبینن جەستەکانیان بۆگه‌ن بوون و تێكچوون‌ و‌ ئێسكیشیان ڕزیو بووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لەدوای مردنیان اللە ئەوانی بەلاشە به‌سه‌ر ئێوه‌دا هەڵنەبژاردووە جا به‌هه‌مان شێوه‌ اللە ئەمەی کردووە به‌ نیشانه‌یەک بۆ به‌ڕاست دانان له‌دوای مردنی ئیمامەکە تا ده‌ست بگرن به‌و حه‌قه‌ی له‌ كتێبەکەی اللە فێری كردوون یان واگومان ده‌به‌ن ھەڵبژاردن و هه‌ڵكێشانی زیاتر له‌ ئێوه‌ بە جەستە‌ به‌سه‌ر جەستەکانی ئێوەدا (بسطة في الجسم) ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و ورگی زل و گه‌وره‌یه‌‌ یان شان و لاملی فراوانه‌؟ به‌ڵكو وێنه‌ی جه‌سته‌ی ئیمامە هه‌ڵبژێردراوه‌كان وه‌ک وێنه‌ی جه‌سته‌ی پێغه‌مبه‌رەکانه‌ کە له‌دوای مردنیان نابینن جه‌سته‌كانیان تێک چوبێت و بوبن به‌ جه‌سته‌یه‌كی بۆگه‌ن و له‌ناوچوو وه‌ ڕۆژێكیش نیه‌ ئێسكیان ڕزیوو پروتوكاو بێت ھەروه‌ک جه‌ستەکە‌ی پێغه‌مبه‌ری اللە سوله‌یمان کە هیچ ئاماژه‌یه‌كی بۆ نه‌كردن له‌سه‌ر مردنی له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ له‌ جه‌سته‌كه‌ی نه‌گۆڕابوو له‌دوای ماوه‌یه‌كی درێژی دوای مردنەکەی، اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: ‌{فَلَمَّا قَضَيْنَا عَلَيْهِ الْمَوْتَ مَا دَلَّهُمْ عَلَى مَوْتِهِ إِلَّا دَابَّةُ الْأَرْضِ تَأْكُلُ مِنسَأَتَهُ فَلَمَّا خَرَّ تَبَيَّنَتِ الْجِنُّ أَن لَّوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ الْغَيْبَ مَا لَبِثُوا فِي الْعَذَابِ الْمُهِينِ} صدق الله العظيم [سبأ:14].

وه‌ ئه‌ی ئوممه‌تی ئیسلام، ئایا ده‌زانن به‌یانی حه‌ق و ڕاست و دروستی ئه‌وه‌ چیه‌ کە اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: {وَتِلْكَ حُجَّتُنَا آتَيْنَاهَا إِبْرَاهِيمَ عَلَى قَوْمِهِ نَرْفَعُ دَرَجَاتٍ مَنْ نَشَاءُ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم [الأنعام:38].

ئه‌وه‌ هه‌مان به‌ڵگەکەی ئیمام مه‌هدیه‌ ئەگه‌ر‌ تێبگەن؟ وه‌ ئێستاش بەحەق فه‌تواتان بۆ دەدەم ده‌رباره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ی اللە به‌ ئیبراهیم - درودو سڵاوی لێبێت - و هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی پێش ئه‌وو دوای ئه‌ویشیدا، ئه‌مه‌ بریتیە لە به‌ڵگه‌ی عه‌قڵ و مه‌نتق ئه‌گه‌ر تێبگەن؟ له‌ كاتێكدا نێردراوی اللە ئیبراهیم - درودو سڵاوی لێبێت - به‌ڵگه‌ی عه‌قڵ و مه‌نتقی هێنایه‌وه‌ بۆ گه‌له‌كه‌ی تا ئه‌وه‌بوو عه‌قڵی گه‌له‌كه‌ی ئیبراهیم له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری اللە ئیبراهیم شاهێدیاندا وه‌ به‌ بڕیارو حوكمێكی حه‌ق له‌ نێوان گه‌لی ئیبراهیم و نێردراوی اللە ئیبراهیم بڕیاریاندا، جا عه‌قڵی گه‌لەکەی ئیبراهیم به‌ خۆیان ده‌وت: خۆ بەڕاستی ئێوە ستەمکارن.

ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی بینایی مێشک و عه‌قڵ له‌ ئاستی بینینی حه‌ق و ڕاستی بۆ ئه‌وانه‌ی بیرده‌كه‌نه‌وه پێی كوێرو نابینا نابێت،‌ به‌ڵام نێردراوی اللە ئیبراهیم - درودو سڵاوی لێبێت - گه‌له‌كه‌ی ناچار بەوە كرد عه‌قڵیان به‌كاربھێنن بۆ بیركردنه‌وه‌ جا ئەو حه‌قی به‌ عه‌قڵ و مه‌نتقی هزرو بیرکردنەوە پێ نیشان دان بۆیەش بڕیاریدا لە پەرستگاکەیان بته‌كانیان تێک و پێک بشكێنێت جگه‌ له‌ گه‌و‌ره‌كه‌یان نه‌بێت ئەمەش به‌ڵكو بۆی بگه‌ڕێنه‌وه‌و پرسیاری لێبكه‌ن ئەگه‌ر ڕاستده‌كه‌ن! بۆیەش اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {جَعَلَهُمْ جُذَاذًا إِلا كَبِيرًا لَهُمْ لَعَلَّهُمْ إِلَيْهِ يَرْجِعُونَ ( 58 ) قَالُوا مَنْ فَعَلَ هَذَا بِآلِهَتِنَا إِنَّهُ لَمِنَ الظَّالِمِينَ ( 59 ) قَالُوا سَمِعْنَا فَتًى يَذْكُرُهُمْ يُقَالُ لَهُ إِبْرَاهِيمُ ( 60 ) قَالُوا فَأْتُوا بِهِ عَلَى أَعْيُنِ النَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَشْهَدُونَ ( 61 )قَالُوا أَأَنْتَ فَعَلْتَ هَذَا بِآلِهَتِنَا يَا إِبْرَاهِيمُ ( 62 ) قَالَ بَلْ فَعَلَهُ كَبِيرُهُمْ هَذَا فَاسْأَلُوهُمْ إِنْ كَانُوا يَنْطِقُونَ ( 63 ) فَرَجَعُوا إِلَى أَنْفُسِهِمْ فَقَالُوا إِنَّكُمْ أَنْتُمُ الظَّالِمُونَ ( 64 )} صدق الله العظيم [الأنبياء:58].

وه‌ لێره‌دا ئیبراهیم به‌ڵگه‌ی عه‌قڵ و مه‌نتقی به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌یدا جێبەجێ کرد. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قَالُوا أَأَنْتَ فَعَلْتَ هَذَا بِآلِهَتِنَا يَا إِبْرَاهِيمُ ( 62 ) قَالَ بَلْ فَعَلَهُ كَبِيرُهُمْ هَذَا فَاسْأَلُوهُمْ إِنْ كَانُوا يَنْطِقُونَ ( 63 ) فَرَجَعُوا إِلَى أَنْفُسِهِمْ فَقَالُوا إِنَّكُمْ أَنْتُمُ الظَّالِمُونَ ( 64 )} صدق الله العظيم.

جا ئایا ده‌زانن به‌یانی حه‌ق و ڕاست و دروستی ئه‌وه‌ چیه‌ کە اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت:{فَرَجَعُوا إِلَى أَنْفُسِهِمْ فَقَالُوا إِنَّكُمْ أَنْتُمُ الظَّالِمُونَ ( 64 )} صدق الله العظيم.

ئه‌مه‌ به‌ مانای ئەوەی بۆ ناخ و عه‌قڵ و مێشكی خۆیان گەڕانەوە جا هه‌ر یه‌كێک له‌وان بیری ده‌كرده‌وه‌ تا وه‌ڵامێکی مه‌نتقی له‌سه‌ر نێردراوی اللە ئیبراهیم بهێنێتەوە، پاشان له‌ هه‌ریه‌كێكیاندا وه‌ڵامەکەی عه‌قڵ هات بۆ سنگیان {فَقَالُوا إِنَّكُمْ أَنْتُمُ الظَّالِمُونَ} صدق الله العظيم.

پاشان جارێكی تر هه‌وڵیاندا زیاتر بیربكه‌نه‌وه‌ {ثُمَّ نُكِسُوا عَلَى رُءُوسِهِمْ} [الأنبياء:65]؛ به‌ڵكو زیاتر بیربكه‌نه‌وه‌ تا وه‌ڵامێكی مه‌نتقی بۆ‌ قسەکەی‌ نێردراوی اللە ئیبراهیم بهێننەوە له‌كاتێكدا ئه‌و به‌ عه‌قڵ و مه‌نتق به‌ڵگه‌ی به‌سه‌ردا هێنانه‌وه به‌ڵام عه‌قڵی ئه‌وان هه‌مان ئه‌نجامی دووباره‌ كرده‌وه‌و ده‌یانوت:‌ {فَقَالُوا إِنَّكُمْ أَنْتُمُ الظَّالِمُونَ}.

به‌ڵام هه‌ر یه‌كێک له‌وان ئه‌مه‌ی له‌ ناخی خۆی هێشته‌وه‌و بێدەنگیان كردو له‌ به‌رامبه‌ر یه‌كتردا ده‌ریان نه‌بڕی، وه‌ بۆ نێردراوی اللە ئیبراهیمیشیان - درودو سڵاوی لێبێت - دەرنەبڕی وه‌ له‌دوای ئه‌وه‌ی سه‌ریان دانه‌وانده‌ زه‌وی بۆ بیركردنه‌وه‌ پاشان سه‌ریان به‌رزكرده‌وه‌و به‌ ده‌ستەوسانی و بێ ئه‌وه‌ی بتوانن وه‌ڵامێکی مه‌نتقی بده‌نه‌وه‌ سه‌یری نێردراوی اللە ئیبراهیمیان ده‌كرد جا (نێردراوی اللە ئیبراهیم) پێی وتن: {لَقَدْ عَلِمْتَ مَا هَؤُلاءِ يَنْطِقُونَ ( 65 ) قَالَ أَفَتَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لا يَنْفَعُكُمْ شَيْئًا وَلا يَضُرُّكُمْ ( 66 ) أُفٍّ لَكُمْ وَلِمَا تَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ أَفَلا تَعْقِلُونَ ( 67 )} صدق الله العظيم [الأنبياء].

وه‌ هەرچەندە ئه‌وان خه‌ریک بوو هیدایه‌ت بدرێن، به‌ڵام قسه‌ حه‌ق و ڕاست و دروستەکەی نێردراوی اللە ئیبراهیم توڕه‌ی كردن كاتێک فه‌رمووی: {أُفٍّ لَكُمْ وَلِمَا تَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ أَفَلا تَعْقِلُونَ ( 67 )} صدق الله العظيم[الأنبياء].

له‌پاش ئه‌وه لوت بەرزی و خۆبه‌گه‌وره‌زانی ناڕه‌وا گرتنی و وتیان: ‌{قَالُوا حَرِّ‌قُوهُ وَانصُرُ‌وا آلِهَتَكُمْ إِن كُنتُمْ فَاعِلِينَ ﴿٦٨﴾ قُلْنَا يَا نَارُ‌ كُونِي بَرْ‌دًا وَسَلَامًا عَلَىٰ إِبْرَ‌اهِيمَ ﴿٦٩﴾ وَأَرَ‌ادُوا بِهِ كَيْدًا فَجَعَلْنَاهُمُ الْأَخْسَرِ‌ينَ ﴿٧٠﴾وَنَجَّيْنَاهُ وَلُوطًا إِلَى الْأَرْ‌ضِ الَّتِي بَارَ‌كْنَا فِيهَا لِلْعَالَمِينَ ﴿٧١﴾} صدق الله العظيم [الأنبياء].

وە اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {وَتِلْكَ حُجَّتُنَا آتَيْنَاهَا إِبْرَاهِيمَ عَلَى قَوْمِهِ نَرْفَعُ دَرَجَاتٍ مَّن نَّشَاء إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم [الأنعام:83].

وە به‌هه‌مان شێوه‌ به‌ڵگه‌کەی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی هه‌مان به‌ڵگه‌کەی نێردراوی اللە ئیبراهیمه درودو سڵاوی لێبێت، وه‌ به‌ڵگه‌ی سه‌رجه‌می پێغه‌مبه‌رو نێردراوەکانیش له‌سه‌ر گه‌له‌كانیان ده‌بینن ئه‌وه‌یه‌ هه‌ر‌ به‌ عه‌قڵ و مه‌نتق بەڵگەیان بەسەردا هێناونەتەوە.

بۆیە منی ئیمام مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو خەلیفەی حه‌قی اللە سوێند به‌ په‌روه‌ردگاری ھەموو خەڵکی جیھان په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌شی له‌ نێوانیاندایەو په‌روه‌ردگاری عه‌رشی گه‌وره‌ دەخۆم ئه‌گه‌ر هاتوو وه‌ڵامی بانگه‌وازی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ عه‌قڵ و مه‌نتقتان دایه‌وه‌ جا بیر له‌ بانگه‌وازەکەی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی دەکەنەوەو عه‌قڵەکانتان پێتان ده‌ڵێن هه‌ر به‌ڕاستی ئێوه‌ سته‌مكارن و ئه‌و ڕاست ده‌كات، جا چۆن ده‌تانه‌وێت مه‌هدی چاوه‌ڕوانکراو شوێنی ویست و ئارەزووی ئێوه‌ بكه‌وێت یان ببێت به‌ لایه‌نگری یه‌كێک لە ده‌سته‌یه‌كتان؟ جا ناكرێت و بۆی ڕه‌وانیه ئه‌مه‌ بكات له‌به‌رئه‌وه‌ی اللە دەینێرێت تا ئوممه‌ت و خه‌ڵكی پێ یەک بخات جا شان و شکۆی موسڵمانان کۆبکاتەوە وه‌ بێگومان اللە ده‌سه‌ڵاتی زانستەکەی زیاد ده‌كات به‌سه‌ریاندا تا ئه‌وه‌ی ده‌توانێت له‌ نێوان زانایانی ئوممه‌ت بڕیار بدات له‌سه‌ر ئەو شتانەی جیاوازو ناكۆكن دەربارەی تا ئه‌وکاتەی بۆ سه‌ر پێڕه‌وی پێغەمبەرێتی یه‌كه‌م دەێانگەڕێنێتەوە کە توندو تیژن به‌رامبه‌ر ئەو بێباوه‌ڕانەی دوژمنایه‌تی و دژایه‌تیان ده‌كه‌ن له‌ئاییندا وه‌ به‌ به‌زه‌یی و میهره‌بانن له‌ نێوان خۆشیان له‌دوای دوژمنایه‌تی و ڕق و کینه، جا اللە دڵه‌کانیان په‌یوه‌ست دەکات به‌ یه‌که‌وەو لە پێناوی اللە یه‌كتریان خۆشده‌وێت پاشان له‌ سایه‌ی نیعمه‌تەکەی اللە وە هه‌موویان ده‌بن به‌ براو خۆشه‌ویستی یه‌كتر سوننه‌و شیعه‌و هه‌موو موسڵمانان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیمام مه‌هدی نه‌هاتووه‌ تا لایه‌نگیری شیعه‌ بكات و بانگه‌وازی به‌شه‌ر بكات بۆ به‌ شیعه‌ بوون و ده‌ستگرتن به‌ فه‌رمووده‌و گێڕانەوەی ئال و به‌یت له‌ كتێبی بیحارولئه‌نوارو ئه‌وانی تر له‌ كتێبه‌كانی شیعه‌ بێگوێدانه‌ ئه‌وه‌ی ‌ئایا له‌گه‌ڵ كتێبەکەی اللە قورئانی گه‌وره‌ ڕێک ده‌كه‌وێت یان دژایه‌تی ده‌كات له‌ شتێكدا به‌ بەهانەی ئه‌وه‌ی كه‌س بە لێکدانەوەکەی نازانێت ته‌نها اللە نەبێت، په‌نا ده‌گرم بە اللە له‌ شیعه‌ی دوانزه‌ ئیمامی بم.
وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ بانگی موسڵمانان ناكه‌م تا ده‌ستبگرن به‌ سوننه‌ جا بانگی موسڵمانان و هه‌موو خه‌ڵكی بكه‌م ببن به‌ سوننی جا ده‌ست بگرن به‌ كتێبەکەی بوخاری و موسلیم بێگوێدانه‌ ئه‌وه‌ی ئایا له‌ شتێكدا دژی ئایەتە مەحكەمە ڕوون و ئاشكراكانی كتێبەکەی اللە قورئانی گه‌وره‌یه‌، به‌ بەهانەی ئه‌وه‌ی كه‌س له‌ لێکدانەوەی قورئان نازانێت ته‌نها اللە و نێردراوەکەی نه‌بن وه‌ پێیان وایە ئه‌وه‌ی له‌ كتێبه‌كانی بوخاری و موسلیم بۆیان ڕوونكراوه‌ته‌وه‌ به‌سه‌ بۆیان و تازه‌ هه‌موو شتێک كۆتایی پێهێنراوە، وه‌ پێیان وایە ئه‌وه‌ی ‌له‌سه‌ر ئه‌وانه ئه‌وه‌یه‌‌ ده‌ستبگرن به‌ سوننه‌تی نه‌به‌وی و ئه‌وه‌شیان به‌سه‌ کە له‌ كتێبی بوخاری و موسلیمدا هاتووه‌ بێ گوێدانه‌ ئه‌وه‌ی ئایا ‌له‌گه‌ڵ ئایەتە مەحكەمەکانی كتێبەکەی اللە دژو پێچه‌وانه‌یه یاخود نا.

وە په‌نا ده‌گرم بە اللە له‌ ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه‌ بم وه‌ په‌ناده‌گرم بە اللە له‌ قورئانیه‌كان بم ئه‌وانه‌ی پشت ده‌كه‌نه‌ سوننه‌تی حەق و ڕاست و دروستی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - به‌ بەهانەی ئه‌وه‌ی پارێزراو نیه‌ لە ده‌ستكاریكردن و شێواندن، وه‌ په‌ناده‌گرم بە اللە مه‌یل و ئینتیمام بۆ هه‌ر دەستەو بەشێکی جیاوازی موسڵمانان هەبێت له‌وانه‌ی ئایینه‌که‌یان به‌ش به‌ش کردووەو بوونەتە ده‌سته ده‌سته به‌‌ پارچه پارچه‌ كردنی و بۆ چه‌ند حزب و تاقم و مەزهەبێک به‌ش به‌شیان كردووە هه‌ر حزب و تاقمێکیشیان به‌وه‌ی له‌ ئایینەکەی اللە دایهێناوه‌ خۆشحاڵە.

به‌ڵكو منی ئیمام مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی به‌سه‌رخه‌ر بۆ محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - و‌ سه‌رجه‌م پێغەمبەرەکان بانگەوازتان دەکەم بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پێغەمبەرو نێردراوەکانی اللە بانگەوازیان بۆ كردووه‌ بۆ به‌ندایه‌تی کردنی ئەو اللە یەی تاک و تەنهایەو هیچ شه‌ریک و هاوبەش و هاوەڵێکی نیه‌ له‌سه‌ر بەڵگەو بنچینه‌و بناغه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرای لای په‌روه‌ردگارەکەم له‌ قورئانی گه‌وره‌، ئه‌وەش به‌ جیهان ناڵێم من له‌ شیعه‌م جا بانگیان بكه‌م بۆ مه‌زهه‌به‌كه‌یان ئه‌وەش به‌ جیهان ناڵێم من له‌ سوننه‌م جا بانگیان بكه‌م بۆ مه‌زهه‌به‌كه‌یان، به‌ڵكو بانگەوازی جیهان ده‌كه‌م به‌ موسڵمان و نه‌صاراو یه‌هودو هه‌موو خه‌ڵكیه‌وه‌ بۆ وشه‌و بانگه‌وازو به‌رنامه‌یه‌کی یەکسان له نێوان من و ئه‌وان ئەویش ئەوەیە جگه له (الله‌) هیچ پەرستراوێکی تر نیه‌ تاک و تەنهایەو هیچ شه‌ریک و هاوه‌ڵ و هاوبه‌شێكی نیه‌ وه‌ جیاوازی له‌ نێوان هیچ یه‌کێک له‌ نێردراوەکانی ناکەم و بەبێ خواروخێچی موسڵمانم و له‌ هاوبه‌شدانه‌ران نیم، وه‌ بێباوەڕبوونی هه‌تاهه‌تاییم بۆ بیروباوه‌ڕی شه‌فاعه‌تی به‌نده‌كان له‌به‌رده‌ستی په‌روه‌ردگاری په‌رستراو ڕادەگەیەنم وه‌ ئاگاداری ئه‌وانه‌ دەکەمەوە کە باوەڕیان هێناوه‌ كه‌س نیه‌ جگه له‌م اللە یه پشتیوان و شه‌فاعه‌تكاریان بێت به‌ڵكو لە اللە بترسن، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: ‌{وَأَنذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَن يُحْشَرُواْ إِلَى رَبِّهِمْ لَيْسَ لَهُم مِّن دُونِهِ وَلِيٌّ وَلاَ شَفِيعٌ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:51].

وە اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ مَا لَكُمْ مِنْ دُونِهِ مِن وَلِيٍّ وَلا شَفِيعٍ أَفَلا تَتَذَكَّرُونَ} صدق الله العظيم [السجدة:4].

وە اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {يَا أيُّهاالَّذينَ آمنُوا أنْفِقُوا مِمَّا رَزَقْنَاكُم مِنْ قَبْلِ أن يَأتيَ يَوْمٌ لا بَيٌعٌ فِيهِ وَلا خُلّةٌ وَلا شَفَاعَةٌ والكَافِرُونَ هُمُ الظَّالِمُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:254].

به‌ڵام به‌ داخەوە ئه‌وانه‌ی له‌ دڵیاندا لاری و لادان لە بەرامبەر حەقی ئایەتە مەحكەمەکانی كتێبدا هەیە کە بریتین لەو ئایه‌تانه‌ی دایک و بنچینه‌ی قورئانن و ئه‌وه‌نده‌ ڕوون و ئاشكران به‌ جۆرێک هیچ پێویستیه‌كیان به‌ لێكدانه‌وه‌ نیه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕوون و ئاشكرایه‌ بۆ زاناو نه‌زانه‌كانیان جا دواتر ئەوانە پشت ده‌كه‌نە ئەوەی لەم ئایەتانەدا ‌هاتووە دەربارەی ڕەتکردنەوەی شه‌فاعه‌ت پاشان به‌دوای ئایاته‌ پێکچوو -موته‌شابیهه‌كان- ده‌كه‌ون له‌ باسی شه‌فاعه‌ت واگومان ده‌به‌ن اللە مۆڵەت (ئیزن) ـی داوه‌ شه‌فاعه‌ت بكات پاک و بێگه‌ردی و پایەبەرزی بۆ اللە له‌وەی ده‌یكه‌نه‌ شەریک و هاوەڵی! به‌ڵكو ڕاستیەکە ئەوەیە اللە مۆڵەت (ئیزن بە کەسەکە) ده‌دات تا قسه‌ی به‌جێ و ڕاست و دروست پێشکه‌ش بکات (نەک شەفاعەت بکات)، جا شه‌فاعه‌ت بۆ هیچ كه‌سێک ناكات، وه‌ ڕه‌وانیه‌ ئەم به‌نده‌ نه‌زانراوه‌ی وه‌سیله‌ بەدەست دەهێنێت شه‌فاعه‌ت بۆ هیچ كه‌سێک بكات.

وه‌ محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - فه‌توای بۆ نه‌داون ئه‌و خۆی ئه‌و كه‌سه‌ بێت وه‌سیله‌ به‌ ده‌ست دەهێنێت به‌ڵكو ئه‌ویش ئاواتی خواستووه‌ خۆی ئه‌و كه‌سه‌بێت، وه‌ بەهەمان شێوە هەر به‌نده‌یه‌کیش له‌ به‌نده‌كانی اللە له‌وانه‌ی هیچ شەریک و هاوبەشێک بۆ اللە بڕیارناده‌ن ئاوات ده‌خوازێت خۆی ئه‌و كه‌سه‌ نه‌زانراوه‌ خۆشه‌ویست و نزیكه‌ بێت له‌لای اللە کە پله‌ی وه‌سیله‌ به‌ده‌ست دەھێنێت، وه‌ سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی اللە هیدایه‌تی داون به‌رده‌وام بۆ لای پەروەردگارەکەیان پێشبركێ له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن تا ده‌ركه‌وێت كامیان خۆشه‌ویسترو نزیكتره‌ له‌لای. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:57].

‏{أُوْلَئِكَ الَذِينَ هَدَى اللَّهُ فَبِهُدَاهُمُ اقْتَدِهْ} صدق الله العظيم [الأنعام:90].

لەکاتێکدا سوێند بە اللە هه‌موو زانایانی موسڵمانان و موفتی ناوچه‌كان ڕازی نابن شوێنی ‌ھیدایەتەکەی ئه‌وان‌ بكەو‌ن و پێشبركێ له‌گه‌ڵ به‌نده‌كان بکەن بۆ لای په‌روه‌ردگاری پەرستراو تا ده‌ركه‌وێت كامیان له‌وان خۆشه‌ویسترین و نزیكترین پله‌ لەلای اللە به‌ده‌ست دەھێنێت ‌ئه‌مه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی شەریک و هاوبەشیان بەھۆی ‌پێغه‌مبه‌رو نێردراوه‌كانیەوە بۆ اللە بڕیارداوه‌ وه‌ ئه‌وان له‌و گه‌لانه‌ن کە اللە له‌ مەحكەمی كتێبه‌كه‌ی ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رموێت: {وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُمْ بِاللَّهِ إِلا وَهُمْ مُشْرِكُونَ} صدق الله العظيم [يوسف:106].

له‌وه‌یه‌ یه‌كێک لە ئەشڕافە بەڕێزەکانی کۆڕبەندە جیهانیه‌كان بمپچڕێنێت و بڵێت: "لە اللە بترسه‌ ئه‌ی ناصر محمد یه‌مانی ئه‌ی ئه‌و‌كه‌سه‌ی وه‌سفی موسڵمانان ده‌كه‌یت شەریک و هاوبەشیان بۆ اللە بڕیار داوە به‌ھۆی پێغه‌مبه‌رو نێردراوه‌كانی ئێمه‌ وه‌کو ئه‌هلی كتێبه‌كان نین کە پێغه‌مبه‌رانی اللە یان به‌ ناحەق بە گه‌وره‌ گرتبێت وە زێدەڕەویمان نه‌كردووه‌ دەربارەی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه‌ بڕوامان وایه‌ ئه‌ویش به‌نده‌یه‌كه‌ له‌ به‌نده‌ موسڵمانه‌كانی اللە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّمَا أُمِرْ‌تُ أَنْ أَعْبُدَ رَ‌بَّ هَـٰذِهِ الْبَلْدَةِ الَّذِي حَرَّ‌مَهَا وَلَهُ كُلُّ شَيْءٍ ۖ وَأُمِرْ‌تُ أَنْ أَكُونَ مِنَ الْمُسْلِمِينَ ﴿٩١﴾ وَأَنْ أَتْلُوَ الْقُرْ‌آنَ ۖ فَمَنِ اهْتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهْتَدِي لِنَفْسِهِ ۖ وَمَن ضَلَّ فَقُلْ إِنَّمَا أَنَا مِنَ الْمُنذِرِ‌ينَ ﴿٩٢﴾} صدق الله العظيم [النمل].

پاشان مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو خەلیفەو به‌نده‌ی اللە وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێم: ئایا بڕوا به‌وه‌ ده‌كه‌ن دروست و ڕه‌وابێت بۆ ئێوە بۆ لای اللە ی ڕەحمان پێشبركێ له‌گه‌ڵ محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - بکەن تا ده‌ركه‌وێت كامه‌تان له‌ محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - نزیكتره‌ لەلای په‌روه‌ردگار به‌ خۆشه‌ویستی و نزیكی زیاتر لێی؟، جا لێره‌دا هه‌موو موسڵمانان و زاناكانیان و موفتی ناوچه‌كانیان و گشتیان هه‌ڵده‌چن و ده‌كوڵێن مه‌گه‌ر تەنها ئه‌وانه‌ی په‌روه‌ردگارم ڕەحمی پێكردوون وه‌ به‌ یه‌ک زمان پێمان ده‌ڵێن؛ "لە اللە بترسه‌ ئه‌ی ناصر محمد یه‌مانی ئایا ده‌ته‌وێت پێشبركێ لەگەڵ محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - بكه‌ین له‌كاتێكدا ئه‌و له‌ئێمه ‌شایستەترە‌ به‌ په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی تا ببێته‌ ئەو خۆشه‌ویسترین و نزیکترین بەندەیە، هه‌ر له‌به‌رئه‌وەشه‌ ئێمه‌ ده‌بینیت له‌كاتی نوێژه‌كاندا داوای وه‌سیله‌ی بۆ ده‌كه‌ین".

لەپاشان ئیمام مه‌هدی پرسیارێكی ترتان لێده‌كات و ده‌ڵێم: ئایا محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - فه‌توای ئه‌وه‌ی بۆ داون وه‌سیله‌ ‌بۆلای اللە بۆ پێشبڕكێ کردن له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی و نزیکیەکەی‌ به‌ ته‌نها بۆ ئەوو پێغه‌مبه‌رانه‌ به‌بێ ئێوه‌؟ وه‌ قەدەغەی كردبێت له‌سه‌ر ئێوه‌ ‌لە ڕیزی بەندە پێشبڕکێکارەکاندا بن بۆ لای په‌روه‌ردگاری په‌رستراو؟ ‏{ قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ} صدق الله العظيم [البقرة:111].

به‌ڵام اللە فەرمانی بەئێوە کردووە کە بریتیە لەھەمان ئەو فەرمانەی بە سه‌رجه‌م به‌نده‌كانی کردووە له‌ جن و مرۆڤ و فریشته‌كان له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی؛ به‌ پێشبركێ كردنی به‌نده‌كان بۆ لای په‌روه‌ردگاری پەرستراو تا ده‌ركه‌وێت كامه‌تان نزیكتر ده‌بێت لێی، بۆیە اللە ئه‌م ‌خۆشه‌ویسترین و نزیكترین بەندەیەی له‌ناو به‌نده‌كانیدا به نەزانراوی هێشتۆته‌وه، حیكمه‌تەکەش له‌وه‌دا ئه‌وه‌یه‌ تا پێشبركێکە له‌نێوان سه‌رجه‌م به‌نده‌كانی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی بۆ لای په‌روه‌ردگاری پەرستراو به‌رده‌وام بێت تا له‌ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وێت كامیان خۆشه‌ویسترین و نزیكترین کەسە لەلای په‌روه‌ردگار به‌ڵكو ببێته‌ ئه‌م به‌نده‌ نه‌زانراوه،‌‌ وە اللە پاک و بێ گه‌ردی بۆی وه‌سیلەکە‌ی بۆ لای خۆی تایبەت نەکردووە بە نێردراوو پێغه‌مبه‌ره‌كانی بەبێ چاكه‌كاره‌كانی پاک و بێگه‌ردی بۆی كه‌واته‌ له‌به‌رچی چاكه‌كارانی دروست كردووه‌ ئەگه‌ر ئێوه‌ ڕاست ده‌كه‌ن؟ ‌ئه‌مه‌ ته‌نهاو ته‌نها له‌پێناوی ئه‌و ئامانجه‌یه‌ کە پێغه‌مبه‌رو نێردراوەکانیشی به‌هه‌مان شێوه‌ له‌پێناودا دروستكردووه‌ ئایا تێناگەن؟ بۆیەش اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ} صدق الله العظيم [المائدة:35].

وه‌ ‌لەڕاستیدا وه‌سیله‌ بۆ لای په‌روه‌ردگار‌ ‌بریتیه‌ لە ‌پێشبركێکردن به‌ كاروکردەوەی چاک‌ له‌ ژیانی دنیا تا ده‌ركه‌وێت كامەتان خۆشه‌ویسترو نزیكتره‌ له‌لای په‌روه‌ردگار ئه‌مانه‌ ئه‌وکەسانەن کە ‌اللە لەناو بەندەکانیدا هیدایه‌تی داون بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:57].

به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ‌بڕوایان نه‌هێناوه‌ بە اللە مه‌گه‌ر تەنھا به‌ شەریک و ھاوبەشدانان نەبێت بۆی به‌هۆی به‌نده‌ نزیكه‌كانی لای اللە وە هه‌رگیز حه‌ز ناكه‌ن و نایانه‌وێت ببن به‌ یه‌كێک له‌ به‌نده‌ نزیكه‌كانی لای اللە له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خۆیان قەدەغەكردووه‌ پێشبركێ له‌گه‌ڵ پێغەمبەرو نێردراوەکانی اللە بکەن بۆ لای په‌روه‌ردگار، ئه‌مانه‌ ئه‌وكه‌سانه‌ن ‌خۆیان و ئوممه‌ت و خه‌ڵكه‌كه‌یشیان له‌ ڕێگاو رێبازی ڕاست و دروست گومڕاكردووه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - پلە ھەرە بەرزو بڵندەکەی بەھەشت (الدرجة العالية الرفيعة) ی لای اللە ی خاوه‌ن عه‌رشی بۆ خۆی تایبه‌ت نه‌كردووه‌ وه‌ هه‌ر‌گیز فه‌توای بۆ نه‌داون ‌ئه‌و خۆی خۆشەویسترین و نزیکترین بەندەکەیە؛ به‌ڵكو محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - ئه‌وه‌ی پێ ڕاگه‌یاندوون له‌لای اللە پلەیەک هه‌یه‌ ‌به‌ ته‌نها بۆ یه‌ک به‌نده‌ ده‌بێت له‌ناو به‌نده‌كانی اللە، ئه‌ویش واته‌ (پێغه‌مبه‌ری اللە ش) وه‌ک ئه‌وانی تر ئاواتی ئەمەی خواستووه‌ خۆی ئەو به‌نده‌ نه‌زانراوه‌‌ بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م پلەیە بریتیه‌ له‌ نزیكترین پله‌ی نزیكی لەلای اللە ی خاوه‌ن عه‌رشی گه‌وره‌ وە اللە خاوه‌نه‌کەی له‌نێو به‌نده‌كانیدا له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی به‌ نادیاری هێشتۆته‌وه‌ وه‌ هه‌رگیز كه‌س ناتوانێت ئاگاداری ئه‌و زانست و زانیاریه‌ بێت تا بزانن ئه‌و كه‌سه‌ كێیه‌، بۆیەش ده‌بینن ئه‌وه‌ی له‌ناوبه‌نده‌كانی اللە هیدایه‌ت ده‌درێت ئه‌وە ئه‌نجام ده‌ده‌ن کە ‌‌{يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ}.

جا ئەوە بریتیە له‌م بەندە خۆشەویسترین و نزیکترین کەسەی‌ لای په‌روه‌ردگار کە اللە بە نادیاری هێشتویەتیەوه، وه‌ حیكمه‌تەکەش له‌م به‌ نادیار هێشتنه‌وه‌یەدا بۆ ئه‌وه‌یه‌ تا پێشبڕكێکەی سه‌رجه‌م به‌نده‌كان به‌بێ جیاكاری و هه‌ڵكێشانی ئه‌و به‌سه‌ر ئه‌ویتر بۆ لای په‌روه‌ردگاری پەرستراو به‌رده‌وام بێت: {وَأَن لَّيْسَ لِلْإِنسَانِ إِلَّا مَا سَعَىٰ ﴿٣٩﴾ وَأَنَّ سَعْيَهُ سَوْفَ يُرَ‌ىٰ ﴿٤٠﴾} صدق الله العظيم [النجم].

بۆیەش اللە ی پایەبەرز به‌ دواھەمین پێغه‌مبه‌رو نێردراوەکانی فه‌رمووه‌ نه‌كات بیروباوەڕی به‌ به‌تاڵێک هه‌بێت وای لێبكات پێشبركێ كردن بۆ لای په‌روه‌ردگار به‌بێ بایه‌خ وه‌ربگرێت جا وابزانێت خۆی ئه‌و بەندە نه‌زانراوه‌یه‌ کە ئه‌م پله‌یه‌ به‌ده‌ست دەهێنێت بەهۆی ئەوەی وابزانێت چونکە دواهەمین پێغه‌مبه‌رو نێردراوەکانه‌، دوورەو زۆر دوورە پاک و بێگه‌ردی بۆ اللە ی گه‌وره‌ کە له‌لای ئه‌و هیچ جۆره‌ جیاكاریه‌ک بۆ هیچ یه‌کێک له‌ به‌نده‌كانی نیە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَأَن لَّيْسَ لِلْإِنسَانِ إِلَّا مَا سَعَىٰ ﴿٣٩﴾ وَأَنَّ سَعْيَهُ سَوْفَ يُرَ‌ىٰ ﴿٤٠﴾ ثُمَّ يُجْزَاهُ الْجَزَاءَ الْأَوْفَىٰ ﴿٤١﴾ وَأَنَّ إِلَىٰ رَ‌بِّكَ الْمُنتَهَىٰ ﴿٤٢﴾} صدق الله العظيم [النجم].

وه‌ بۆیە اللە ی پایەبەرز به‌ نێردراوه‌كه‌ی ده‌ڵێت: {وَاتْلُ مَا أُوحِيَ إِلَيْكَ مِن كِتَابِ رَ‌بِّكَ ۖ لَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَاتِهِ وَلَن تَجِدَ مِن دُونِهِ مُلْتَحَدًا ﴿٢٧﴾وَاصْبِرْ‌ نَفْسَكَ مَعَ الَّذِينَ يَدْعُونَ رَ‌بَّهُم بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِ‌يدُونَ وَجْهَهُ ۖ وَلَا تَعْدُ عَيْنَاكَ عَنْهُمْ تُرِ‌يدُ زِينَةَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ۖ وَلَا تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُ عَن ذِكْرِ‌نَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ وَكَانَ أَمْرُ‌هُ فُرُ‌طًا ﴿٢٨﴾ وَقُلِ الْحَقُّ مِن رَّ‌بِّكُمْ ۖ فَمَن شَاءَ فَلْيُؤْمِن وَمَن شَاءَ فَلْيَكْفُرْ‌ ۚ إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَارً‌ا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَ‌ادِقُهَا ۚ وَإِن يَسْتَغِيثُوا يُغَاثُوا بِمَاءٍ كَالْمُهْلِ يَشْوِي الْوُجُوهَ ۚ بِئْسَ الشَّرَ‌ابُ وَسَاءَتْ مُرْ‌تَفَقًا ﴿٢٩﴾ إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ إِنَّا لَا نُضِيعُ أَجْرَ‌ مَنْ أَحْسَنَ عَمَلًا ﴿٣٠﴾} صدق الله العظيم [الكهف].

جا سوێند بەو اللە یەی هیچ پەرستراوێکی تر نیه‌ جگه‌ له‌ ئەو نەبێت محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - و هه‌موو پێغه‌مبه‌رو نێردراوانیش و مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراویش بوێری ئه‌وه‌یان نیه‌ به‌ كه‌سێک بڵێن كاتێک شوێنیان كه‌وتوون‌؛‌ پێشبركێ كردن بۆ لای په‌روه‌ردگار به‌ وه‌سیله‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی پله‌ هه‌ره‌ به‌رزو بڵندە نزیکترینەکەی لای په‌روه‌ردگار به‌ ته‌نها بۆ پێغه‌مبه‌رو نێردراوەکانه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی چاكه‌كاران پێشبركێی له‌سه‌ر بكه‌ن؛ به‌ڵكو هه‌موو نێردراوو پێغه‌مبه‌رەکان فه‌توایان بۆ شوێنكه‌وتوەکانیان‌ داوه‌و پێیان ڕاگه‌یاندوون خاوه‌نی ئه‌م پله‌ هه‌ره‌ به‌رزو بڵندە‌ نزیكترین کەسەی‌ لای‌ عه‌رشی په‌روه‌ردگار كه‌سێكی نادیارو نه‌زانراوه‌‌ له‌نێو هه‌موو به‌نده‌كانی اللە جا هه‌ركه‌سێک اللە ی خۆشده‌وێت به‌ خۆشویستنێكی گه‌ورەو هیچ كه‌‌سێک ناكاته‌ شەریک و هاوبه‌شی اللە و كه‌س ناهێنێته‌ ڕیزی اللە و له‌ خۆشه‌ویستیه‌ گه‌وره‌كه‌ی ھاوبەشی بۆ بڕیارنادات ئەوا با پێشبڕكێ له‌گه‌ڵ به‌نده‌كان بکات بۆ لای په‌روه‌ردگار تا دەرکەوێت کامیان خۆشەویسترین و نزیکترین کەسە لەلای، وه‌ ڕێگریان لێ كردوون پێغه‌مبه‌رانیان به‌ گه‌وره‌ بگرن جا پێشبركێ كردن بۆ لای په‌روه‌ردگار به‌بێ خۆیان بۆ ئه‌وان جێبھێڵن وه‌ هه‌ركه‌سێکیش ئه‌وه‌ بكات ئه‌وا شەریک و هاوەڵی بۆ اللە داناوه‌و به‌ سته‌مێکی زۆر گه‌وره‌ سته‌می له‌ خۆی كردووه‌، بۆیە ده‌بینن سه‌رجه‌م نێردراوه‌كانی اللە و پێغه‌مبه‌رانی و ئه‌وانه‌شی شوێنیان كه‌وتوون هه‌ر هه‌موویان پێشبركێ بۆ لای په‌روه‌ردگاری پەرستراو دەکەن تا ده‌ركه‌وێت كامیان خۆشه‌ویسترین و نزیكترین کەس ده‌بێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:‌ {يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم[الإسراء:57].

ئه‌مه‌ش وەک جێبه‌جێكردنێک بۆ فه‌رمانەکەی اللە بۆ سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان پێ هێناوه‌ له‌ مەحكەمی كتێبه‌كه‌ی بەوەی فەرمان دەکات بۆ لای په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان بەدوای بەدەستھێنانی وەسیلە بکەون تا ده‌ركه‌وێت كامیان نزیكتره‌. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:‌ {يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم[الإسراء:57].

به‌ڵام موشریک و هاوبه‌شدانه‌ران لە موسڵمانان هه‌رگیز به‌وه‌ ڕازی نابن پێشبركێ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رو نێردراوه‌كانیان بکەن بۆ خۆشه‌ویستی و نزیكی له (‌اللە)، اللە بیان كوژێت ئه‌م بوختانه ناڕه‌وایانه چۆن هه‌ڵده‌به‌ستن. وه‌ دواتر ده‌یانبینیت پشت ده‌كه‌نه‌ هه‌موو ئایه‌ته‌ مەحكەمە ڕوون و ئاشكراكان له‌ كتێبه‌كه‌ی اللە کە بانگیان ده‌كات بۆ پێشبڕکێ کردن بۆ لای په‌روه‌ردگار تا ده‌ركه‌وێت كامیان لەلای اللە خۆشه‌ویسترو نزیكتر ده‌بێت وه‌ دواتر ئایه‌ته‌ مەحكەمه‌كان پشتگوێ ده‌خه‌ن و شوێن ئه‌وه‌ دەکەون کە خراوەتە ناو فه‌رمووده‌ی حه‌ق و ڕاست و دروستەوە، به‌ڵكو تەنانەت فه‌رمووده‌ی حه‌قیش وازلێدەھێنن، به‌ڵكو دواتر ته‌نها شوێنی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ون کە بە بەتاڵ له‌لایه‌ن بوختانكارە (دووڕوه‌‌كانه‌وه)‌ له‌سه‌ر اللە و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خراوەتە ناو فەرموودەکانەوە تا ببن به‌ شوێنه‌كه‌وته‌ی و له‌ هاوبه‌شدانه‌ران بن. به‌ڵام ئیمام مه‌هدی دواتر ئه‌م تێخستنە زیادە هه‌ڵبه‌ستراوانە ‌تێکدەشکێنێت و به‌حه‌قیش قسه‌ ده‌كه‌م و ده‌ڵێم: محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [سلوا الله الوسيلة فإنها منزلة في الجنة لا تنبغي إلا لعبدٍ من عباد الله، وأرجوأن أكون هو]. صدق عليه الصلاة والسلام.

جا بێگومان ئه‌و شوێنی هیدایه‌تی ئه‌و بەندانەی اللە کەوت کە اللە له‌پێش ئه‌و هیدایه‌تی دان وەک ئه‌وه‌ی اللە فه‌رمانی پێكردن اللە ی پایەبەرزیش ده‌فه‌رموێت: {أُوْلَئِكَ الَذِينَ هَدَى اللَّهُ فَبِهُدَاهُمُ اقْتَدِهْ} صدق الله العظيم [الأنعام:90].

جا ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی هیدایه‌تدرانیان‌ بۆ لای په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان‌ وه‌ڵامه‌كه‌ له‌ مەحكەمی كتێبدا ده‌بینن کە: {يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:57].

وه‌ بۆیە ده‌بینن محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - بڕوای به‌و به‌تاڵه‌ نه‌بوو زێدەڕەوی ده‌رباره‌یان به‌ ناحه‌ق بکات جا (وه‌سیله‌) ته‌نها بۆ ئه‌وان جێبھێڵێت به‌بێ خۆی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی اللە فه‌رمانی پێكرد شوێنی هیدایه‌تی ئه‌وانه‌ بکەوێت کە پێشتر اللە هیدایه‌تی دان بۆ لای خۆی له‌ نێردراوان و پێغه‌مبه‌رو چاكه‌كاران و نه‌وه‌كانیان و برایانیان به‌ڵكو ئاواتی ئه‌وه‌ی ده‌كرد ببێته‌ خۆشه‌ویسترین و نزیكترین كه‌س له‌لای، بۆیە نابینن محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - پێشبركێ كردن بۆ به‌رزترین و بڵندترین پله‌ له‌ خۆشه‌ویستی و نزیكی لای اللە تایبه‌ت كردبێت به‌ ئه‌وان بەبێ‌ خۆی له‌به‌رئه‌وه‌ی اللە فه‌رمانی پێكرد شوێنی هیدایەتی ئه‌وان بکەوێت، جا دەیزانی چۆن شوێنی هیدایەتەکەی ئەوان بکەوێت کە بریتیە لەوەی ئاواتی به‌وه‌ ده‌خواست و وه‌ک ئه‌وان هه‌وڵی ده‌دا ببێت به‌و به‌نده‌یه‌ی خۆشه‌ویسترین و نزیكترین كه‌س دەبێت‌ لەلای په‌روه‌ردگار جا به‌ كاروكرده‌وه‌ی چاک ده‌ستی به‌ پێشبركێ كردن کرد له‌گه‌ڵیان وه‌ په‌له‌ی ده‌كرد له‌ چاكه‌كردن به‌ حه‌زو ئاواتی به‌ده‌ستهێنانی خۆشه‌ویستی و نزیكیەکەی اللە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَوَهَبْنَا لَهُ إِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ ۚ كُلًّا هَدَيْنَا ۚ وَنُوحًا هَدَيْنَا مِن قَبْلُ ۖ وَمِن ذُرِّ‌يَّتِهِ دَاوُودَ وَسُلَيْمَانَ وَأَيُّوبَ وَيُوسُفَ وَمُوسَىٰ وَهَارُ‌ونَ ۚ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ ﴿٨٤﴾ وَزَكَرِ‌يَّا وَيَحْيَىٰ وَعِيسَىٰ وَإِلْيَاسَ ۖ كُلٌّ مِّنَ الصَّالِحِينَ ﴿٨٥﴾ وَإِسْمَاعِيلَ وَالْيَسَعَ وَيُونُسَ وَلُوطًا ۚ وَكُلًّا فَضَّلْنَا عَلَى الْعَالَمِينَ ﴿٨٦﴾ وَمِنْ آبَائِهِمْ وَذُرِّ‌يَّاتِهِمْ وَإِخْوَانِهِمْ ۖ وَاجْتَبَيْنَاهُمْ وَهَدَيْنَاهُمْ إِلَىٰ صِرَ‌اطٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿٨٧﴾ ذَٰلِكَ هُدَى اللَّـهِ يَهْدِي بِهِ مَن يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ ۚ وَلَوْ أَشْرَ‌كُوا لَحَبِطَ عَنْهُم مَّا كَانُوا يَعْمَلُونَ ﴿٨٨﴾ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ وَالْحُكْمَ وَالنُّبُوَّةَ ۚ فَإِن يَكْفُرْ‌ بِهَا هَـٰؤُلَاءِ فَقَدْ وَكَّلْنَا بِهَا قَوْمًا لَّيْسُوا بِهَا بِكَافِرِ‌ينَ ﴿٨٩﴾ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ هَدَى اللَّـهُ ۖ فَبِهُدَاهُمُ اقْتَدِهْ} صدق الله العظيم [الأنعام].

وه‌ اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:57].

به‌ڵام ئه‌وانه‌ی اللە ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رموێت: { وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُمْ بِاللَّهِ إِلا وَهُمْ مُشْرِكُونَ} صدق الله العظيم[يوسف:106].

ئه‌وانه‌ هه‌رگیزاو هه‌رگیز شوێن هیدایه‌تەکەی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - نه‌كه‌وتوون ئه‌وانه‌ی شوێنی هیدایەتی ئەوانە کەوتن کە لە پێشتردا اللە لە نێردراوان هیدایه‌تی دابوون وە ڕێگای هیدایه‌تی حه‌قیش بەته‌نها بۆ نێردراوان نیه‌ به‌بێ چاكه‌كاران؛ به‌ڵكو اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {وَكُلًّا فَضَّلْنَا عَلَى الْعَالَمِينَ ﴿٨٦﴾ وَمِنْ آبَائِهِمْ وَذُرِّ‌يَّاتِهِمْ وَإِخْوَانِهِمْ ۖ وَاجْتَبَيْنَاهُمْ وَهَدَيْنَاهُمْ إِلَىٰ صِرَ‌اطٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿٨٧﴾ ذَٰلِكَ هُدَى اللَّـهِ يَهْدِي بِهِ مَن يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ ۚ وَلَوْ أَشْرَ‌كُوا لَحَبِطَ عَنْهُم مَّا كَانُوا يَعْمَلُونَ ﴿٨٨﴾ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ وَالْحُكْمَ وَالنُّبُوَّةَ ۚ فَإِن يَكْفُرْ‌ بِهَا هَـٰؤُلَاءِ فَقَدْ وَكَّلْنَا بِهَا قَوْمًا لَّيْسُوا بِهَا بِكَافِرِ‌ينَ ﴿٨٩﴾ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ هَدَى اللَّـهُ ۖ فَبِهُدَاهُمُ اقْتَدِهْ} صدق الله العظيم [الأنعام].

جا سوێند بەو اللە یەی هیچ پەرستراوێکی تر نیه‌ جگه‌ له‌ ئەو نەبێت هه‌رگیز كه‌س شوێنی ئیمام مه‌هدی ناكه‌وێت ته‌نها ئه‌وانه‌ نه‌بن کە اللە ده‌په‌رستن به‌ ته‌نهاو هیچ شه‌ریک و هاوبەشێک بۆ په‌روه‌ردگار دانانێن وه‌ ده‌یه‌وێت به‌ دڵێكی ساغ و سەلامەتەوە بێ شەریک و هاوبەش دانان بۆ لای اللە بگه‌ڕێته‌وه جا شوێنی بانگه‌وازەکەی ئیمام مه‌هدی ده‌كه‌وێت ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت اللە ی تاک و تەنها بپه‌رستێت و هیچ شه‌ریک و هاوبەشێک بۆ په‌روه‌ردگارەکە‌ی دانەنێت جا شوێنی بانگه‌وازی ئیمام مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ناصر محمد یه‌مانی ده‌كه‌وێت کە ‌بانگەوازی به‌شه‌ر ده‌كات بۆ په‌رستنی اللە ی تاک و تەنهای بێ شه‌ریک وه‌ بانگه‌وازی ئیمام مه‌هدیش بریتیه‌ له‌ هه‌مان بانگه‌وازەکەی پێغه‌مبه‌رو نێردراوان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلاَّ نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لا إِلَهَ إِلاَّ أَنَا فَاعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الأنبياء:25].

وه‌ اللە هۆشداری بە نێردراوو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی داوە له‌ شەریک و ھاوبەش بڕیاردان به زێدەڕەوی کردن ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی اللە له‌پێش ئه‌و هیدایه‌تی دان، اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ} صدق الله العظيم [الزمر:65].

جا وه‌ڵامی بانگه‌وازكاری اللە بده‌نه‌وه‌ ئه‌ی بنەماڵەی هاشمی قوڕه‌یشی ئەگه‌ر ئێوه‌ له‌ خۆشه‌ویستانی اللە ن له‌وانه‌ی هیچ شەریک و هاوبه‌شێک بۆ اللە دانانێن.

وه‌ ئه‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی پێگەو ماڵپه‌ڕه‌ جیهانیه‌كان ڕه‌وانیه‌ بۆ ئێوە به‌یانەکانی ئیمام مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌ق ئیمام ناصر محمد یه‌مانی لابده‌ن‌ و بیسڕنه‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ كتێبەکەی اللە بەڵگەتان بەسەردا دەهێنێتەوە جا به‌ حه‌ق بۆتان ڕوونده‌كاته‌وه‌، جا ڕه‌وانیه‌ بۆ ئێوە ئه‌مانه‌ بەڕووی جیهاندا بێ ده‌نگ بكه‌ن، وه‌ ئه‌وه‌ بە بیرخۆتان بهێننه‌وه‌ كاتێک اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: {إِنَّ الَّذِينَ يَكْتُمُونَ مَا أَنْزَلْنَا مِنَ الْبَيِّنَاتِ وَالْهُدَى مِنْ بَعْدِ مَا بَيَّنَّاهُ لِلنَّاسِ فِي الْكِتَابِ أُولَئِكَ يَلْعَنُهُمُ اللَّهُ وَيَلْعَنُهُمُ اللَّاعِنُونَ (159)إِلَّا الَّذِينَ تَابُوا وَأَصْلَحُوا وَبَيَّنُوا فَأُولَئِكَ أَتُوبُ عَلَيْهِمْ وَأَنَا التَّوَّابُ الرَّحِيمُ (160)إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا وَمَاتُوا وَهُمْ كُفَّارٌ أُولَئِكَ عَلَيْهِمْ لَعْنَةُ اللَّهِ وَالْمَلَائِكَةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ (161)خَالِدِينَ فِيهَا لَا يُخَفَّفُ عَنْهُمُ الْعَذَابُ وَلَا هُمْ يُنْظَرُونَ (162)وَإِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِدٌ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الرَّحْمَنُ الرَّحِيمُ (163)} صدق الله العظيم [البقرة].

جا ئەی گەلی موسڵمانان له‌وانه‌ مه‌بن کە اللە له‌ ئایه‌ته‌ مەحکەمە ڕوون و ئاشكراكانی كتێبه‌كه‌ی ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رموێت: {وَإِذَا قَرَ‌أْتَ الْقُرْ‌آنَ جَعَلْنَا بَيْنَكَ وَبَيْنَ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَ‌ةِ حِجَابًا مَّسْتُورً‌ا ﴿٤٥﴾ وَجَعَلْنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَن يَفْقَهُوهُ وَفِي آذَانِهِمْ وَقْرً‌ا ۚ وَإِذَا ذَكَرْ‌تَ رَ‌بَّكَ فِي الْقُرْ‌آنِ وَحْدَهُ وَلَّوْا عَلَىٰ أَدْبَارِ‌هِمْ نُفُورً‌ا ﴿٤٦﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].

جا له‌به‌رچی به‌یانەکانی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو بۆ قورئانی خاوه‌ن یادەوەری لاده‌ده‌ن‌ و ده‌یسڕنه‌وه‌ ئایا ئه‌و تاوانە‌ی هەیەتی کە لێخۆشبوونی بۆ نیە له‌ ڕوانگه‌ی ئێوه‌دا چیه‌؟ ئایا له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ بانگەوازتان ده‌كات بۆ په‌رستنی اللە ی تاک و تەنھا بێ ئەوەی هیچ شه‌ریک و هاوبه‌ش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن‌ له‌سه‌ر بەڵگەو بەرچاوڕوونی و بنچینه‌و بناغه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرای لای په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی كه‌ قورئانی گه‌وره‌یه‌؟ جا هه‌یه‌ له‌ ئێوه‌ ده‌ڵێت بڕۆ بۆ لای پزیشكێكی ده‌روونی، ئه‌وانی تریش ده‌ڵێن ئای كه‌ ناصر محمد یه‌مانی به‌سته‌زمانه‌ فه‌رمووده‌و گێڕانەوەکان ده‌رباره‌ی ئیمام مه‌هدی گومڕای كردووه‌ وە اللە به‌ڵگه‌یه‌كی له‌سه‌ر هاتنی ئیمام مه‌هدی دانه‌به‌زاندووه‌. لەپاش ئەوە ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێم: لە اللە بترسه‌ ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی بەشوێن زانستدا ده‌گه‌ڕێیت، سوێند بە اللە ی پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھان ئەگه‌ر بێتو وه‌ڵامی بانگه‌وازی گفتوگۆكردن لەگەڵمدا بده‌یته‌وه‌ ئه‌وا دواتر به‌ تایبه‌ت له‌ قورئانی گه‌وره‌وە ڕاستی ڕەوانەکردنی ئیمام مه‌هدیت به‌ به‌ڵگه‌ی ڕوون وئاشكراوە له ئایەتە ‌مەحكەمە ڕوون و ئاشكراكانی كتێب ئه‌وه‌ی کە ئێوه‌ به‌ نهێنیه‌كه‌ی نازانن بۆ ده‌سه‌لمێنم.

هه‌رچی ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ن وه‌سفم ده‌كه‌ن به‌ شێت لە‌ پاش ئه‌وه‌ پێیان ده‌ڵێم: ئایا قه‌ت شێتتان بینیوە ‌به‌ڵگه‌ی ئاشكرا‌ بۆ خاوه‌ن ژیری و هۆشمه‌نده‌كان بھێنێته‌وه‌؟ جا ئه‌گه‌ر ناصر محمد یه‌مانی شێتەو به‌ڕاستی عه‌قڵی له‌ ده‌ست داوه‌ هەروەک ئێوە ده‌یڵێن ئه‌وا هه‌رگیز نه‌مده‌توانی بەحەقی لای پەروەردگارەکەتان بەڵگەتان بەسەردا بھێنمەوە، به‌ڵام منی ئیمام مه‌هدی سوێند بە اللە ی گه‌وره‌ دەخۆم ئەگه‌ر هه‌ر هه‌موو زانایانی بنەماڵەی هاشمی قوڕه‌یشی له‌ جیهان وه‌ هه‌ر هه‌موو زانایانی موسڵمانان و نه‌صاراو یه‌هودیش له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆی جیهانی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو كۆببنه‌وه‌ ئه‌وا ناتوانن به‌سه‌ر ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانیدا زاڵ بن تەنانەت له‌ ته‌نها باس و مه‌سه‌له‌یه‌كیشدا ئه‌گه‌ر هاتن و وه‌ڵامی حوكم كردن بۆ لای كتێبەکەی اللە قورئانی گه‌وره‌یان دایه‌وه‌، وه‌ بەڕاستی ‌درۆش په‌ته‌كه‌ی كورته‌.

دواتریش ده‌بینین ئایا ئه‌م ته‌حه‌ددایه‌ی ئیمام مه‌هدی ته‌حه‌ددایه‌كه‌ بە لە خۆبایی بوونی به‌ ناحه‌ق یان له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ بەدڵنیایەوە ده‌زانێت ئیمام مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌قی هه‌ڵبژێردراوه‌ له‌لایه‌ن پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھانەوە؟ جا ‌ئه‌ی گه‌لی پشتیوانەکان؛ هه‌مووتان ئەگه‌ر ئه‌وه‌تان به‌دی كرد زانایەک هات و له‌میانه‌ی گفتوگۆكه‌ی له‌ باس و مه‌سه‌له‌یه‌ک به‌ ده‌سه‌ڵاتی زانست قسەی کرد له‌كاتێكدا به‌ڵگه‌و قسه‌كه‌ی چاكترو باشتر بوو له‌ ده‌سه‌ڵاتی زانستەکەی ئیمام ناصر محمد یه‌مانی و ڕێبازێكی دروستر ئه‌وا ئه‌و كاته‌ له‌سه‌ر هەموو ئه‌و پشتیوانانەی بڕوایان پێهێناوم له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌و شوێن و وڵاته‌ عه‌ره‌بی و ناعه‌ره‌بیه‌كان پێویستە پاشه‌كشه له‌ شوێنکەوتنی ئیمام ناصر محمد یه‌مانی بکەن ئەگه‌ر هاتوو ئه‌وه‌ی بینی زانایان به‌سه‌ریدا زاڵ بوون تەنانەت ئەگەر له‌ باس و مه‌سه‌له‌یه‌كیشدا بێت به‌ زانست و ڕێگایه‌كی باشترو ڕاسترو دروستر له‌ زانستەکەی ئیمام مه‌هدی. دوورەو زۆر دوورە ئه‌ی قه‌وم کێ هه‌یه قسەو گوفتاری له فه‌رمووده‌کەی اللە ڕاسترو دروستر بێت! ئیمام مه‌هدیش هه‌ر بە وتەی اللە به‌ڵگه‌تان‌ به‌سه‌ردا ده‌هێنێته‌وه جا ئێوه‌ چوزانن كامه‌ وتەو فه‌رمووده‌ی اللە! به‌و ‌ئایاته‌ مەحكەم و ڕوون و ئاشكرایانه‌ی دایک و بنچینه‌ی قورئانن (کە هه‌موو كه‌سێک لێیان تێده‌گات) وه‌ كه‌س له‌و حه‌قانه‌ی تیایاندا هاتووه‌ لانادات مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌وانەی لاری و لادان و فریو خواردن و حه‌ز كردن به‌ شوێن ئاره‌زوو و حه‌ز نه‌كردن له حه‌ق و ڕاستی لە دڵیاندا هه‌یه وه‌ک ئه‌وەیە له ئاسمانه‌وه به‌ر ببێته‌وەو باڵنده په‌لاماری بدات یان ڕه‌شه‌بایه‌کی به‌هێز بیفڕێنێت و بیبات بۆ شوێنێکی دوورو قوڵ له‌ ئاگری دۆزه‌خ له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ستی به‌په‌تەکەی اللە كه‌ قورئانی گه‌وره‌یه‌ نەگرت وه‌ هه‌ركه‌سێک له‌بری هیدایه‌تی اللە شوێن شتی تر بكه‌وێت ئه‌وا به‌دوای دژو پێچه‌وانه‌ی ئایەتە مەحكەمە‌ ڕوون و ئاشكراكانی قورئان كه‌وتووه‌ جا ئەگه‌ر ئه‌م دژو پێچەوانەیە‌ له‌ ته‌وراتدا بێت یان له‌ ئینجیل یان له‌ سوننه‌تی پێغەمبەر ئه‌وا به‌ڕاستی شوێن نەفس و ئارەزوو كه‌وتووه‌و فریوی خواردووەو خۆی و ئوممه‌ته‌كه‌شی گومڕاكردووه‌ وه‌ گومڕاترین که‌سن لە ڕێبازی ڕاست و دروستی اللە له‌به‌رئه‌وه‌ی اللە بەڵێنی پاراستنی ته‌ورات و ئینجیل و فه‌رمووده‌كانی سوننه‌تی پێغەمبەری هەروەک قورئانی له‌ ده‌ستكاریکردن و شێواندن نەداوە ئایا لە اللە ناترسن؟.

وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئیمام مه‌هدی كوفر نه‌ به‌ ته‌ورات ده‌كات نه‌ به‌ ئینجیل نه‌ به‌ فه‌رمووده‌كانی سوننه‌تی پێغەمبەر به‌ڵام كوفركردن به‌ هه‌رشتێک ڕادەگەیەنم کە تیایاندا هاتبێت له‌ كاتێكدا دژو پێچەوانە بن له‌گه‌ڵ مەحكەمی كتێبه‌كه‌ی اللە قورئانی گه‌وره‌ جا من اللە و فریشته‌كانی اللە و هه‌موو چاكه‌كارانیش له‌ به‌نده‌كانی اللە ده‌كه‌م به‌ شاهێدو ‌به‌سیشه‌ اللە شاهێد بێت لەسەرئەوەی ‌من به‌ڕاستی له‌ توندرینی ئه‌و خه‌ڵكانه‌م كوفر به‌وە ده‌كه‌ن پێچه‌وانه‌ی مەحكەمی كتێبەکەی اللە قورئانی گه‌وره‌ن تەنانەت ئەگه‌ر جن و مرۆڤیش له‌سه‌ر گێڕانەوەکەی کۆببنەوە ئه‌وا من به‌ نه‌علی پێكانم ئه‌وه‌ی بوختانكاران هه‌ڵیانبه‌ستووه تێكی ده‌شكێنم و هیچ گوێشی پێنادەم له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌وپه‌ڕی دڵنیایی و زانستی یه‌قینه‌وه‌‌ دەزانم ئه‌وه‌ی دژو پێچه‌وانه‌ بێت له‌گه‌ڵ مەحكەمی كتێبەکەی اللە قورئانی گه‌وره‌ له‌لایه‌ن جگە لە اللە وە بۆ ئێوە هاتووه‌ واته‌ له‌لایه‌ن شه‌یتانی نەفرەتلێکراوەوە‌ له‌ڕێی یاوەرەکانی ئه‌وانه‌ی لە ڕواڵەتدا باوەڕدارن و لەناخیشەوە فێڵبازن و بەبێباوه‌ڕی و پیلانگێڕانەوە خۆیان حه‌شارده‌ده‌ن تا ڕێگا له‌ شوێنکەوتنی كتێب و ڕێبازەکەی اللە بۆ هه‌موو خەڵکی جیهان بگرن. جا چۆن فه‌رمووده‌ی دژو پێچەوانەی قورئانی شه‌یتان به‌ نه‌علی پێكانم تێکنەشکێنم وه‌ هیچیش گوێی پێنادەم ئایا ئیتر ئێوه‌ لە اللە ناترسن؟

وه‌ ئه‌ی ئوممه‌تی ئیسلام، له‌دوای چه‌ند ڕۆژێكی تر نزیک ده‌بینه‌وه‌ تا بچینه‌ ناو سه‌ره‌تای ساڵی حه‌وته‌می بانگه‌وازەکەی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ناصر محمد یه‌مانی بۆ موسڵمانان و نه‌صاراو یه‌هودو هه‌موو خه‌ڵكی بۆ شوێنکەوتنی كتێبەکەی اللە قورئانی گه‌ورەو حوكم كردن پێی دەربارەی ئەوەی جیاوازو ناكۆكن لەسەری. وه‌ ها ئه‌وه‌ له‌ كۆتایی مانگی ذی لحجەی ساڵی 1431 ی كۆچی داین وه‌ نزیکبووینه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی بچینه‌ ناو مانگی موحه‌ڕه‌مەوە بۆ ده‌ستپێكردنی ساڵی حه‌وته‌می بانگه‌وازی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ناصر محمد یه‌مانی کە بانگەوازی زانایانی موسڵمانان و نه‌صاراو یه‌هود ده‌كات بۆ حوكم كردن بە كتێبەکەی اللە قورئانی گه‌وره‌ جا ئه‌وانه‌ یه‌كه‌م كه‌س بوون كوفرو نکۆڵیان لە بانگه‌وازەکەی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو كرد بۆ شوێنکەوتنی زیکری كتێبەکەی اللە له‌ زانایانی موسڵمانان ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر‌ده‌می گفتوگۆ به‌ر له‌ده‌ركه‌وتن به‌سه‌ر بانگه‌وازی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ئاگاداربوون‌ مه‌گه‌ر تەنھا ئه‌وه‌ی پەروەردگارم ڕه‌حمی پێكردبێت.

وه‌ نکۆڵیش لەو زانایانه‌ ناکەین کە به‌ نهێنی شوێنی كه‌وتوون، هه‌رچی ئه‌وانی ترن ئه‌وا مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو هەمان ئه‌وه‌یان پێ ده‌ڵێت کە نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - ‌به‌ ئه‌وانی پێشوتری وتووه‌ كه‌ ئایا كتێبێكی ترتان له‌گه‌ڵ كتێبه‌كه‌ی اللە دەوێت؟ نزیكه‌ اللە توڕه‌یی بیگرێت بۆ كتێبه‌كه‌ی! جا كێ له‌ سزای سه‌خت و به‌ئێشی اللە ڕزگارتان ده‌كات ئه‌ی ئه‌و گه‌له‌ی پشت له‌ حوكم كردن به‌ كتێبەکەی اللە قورئانی گه‌ورەو شوێنکەوتنی هەڵدەکەن؟ وه‌ كه‌س نیه‌ شوێنی زیكری كتێبه‌كه‌ی بكه‌وێت تەنھا ئه‌وه‌ی ترسی له‌ په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی هەبێت، بۆیە هه‌رگیز پشت ناكاته‌ كتێبه‌كه‌ی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّمَا تُنذِرُ مَنِ اتَّبَعَ الذِّكْرَ وَخَشِيَ الرَّحْمَن بِالْغَيْبِ فَبَشِّرْهُ بِمَغْفِرَةٍ وَأَجْرٍ كَرِيمٍ} صدق الله العظيم [يس:11].

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە و به‌نده‌كه‌ی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی.
ـــــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: يوم أمس 09:52 PM