الموضوع: بە دانپێدانانی دەستەیەک لە توێژەرانی زانایانی کەش و هەوا حەق و ڕاستی دەرکەوت و ئاشکرا بوو لەم هەفتەیەدا بۆیان ڕوونبوویەوە هۆکاری کارەساتە کەش و هەواییەکان بەهۆی تەقینەوەکانی خۆرەوەیە نەک بەهۆی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنی کارگەکانی بەشەر جا حەق و ڕاستیەکە د

1

بە دانپێدانانی دەستەیەک لە توێژەرانی زانایانی کەش و هەوا حەق و ڕاستی دەرکەوت و ئاشکرا بوو، لەم هەفتەیەدا بۆیان ڕوونبوویەوە هۆکاری کارەساتە کەش و هەواییەکان بەهۆی تەقینەوەکانی خۆرەوەیە نەک بەهۆی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنی کارگەکانی بەشەر؛ جا حەق و ڕاستیەکە

ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
11 - ذو لقعدە - 1445 کۆچی
19 - 05 - 2024 زایینی
07:55 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=449535
__________


بە دانپێدانانی دەستەیەک لە توێژەرانی زانایانی کەش و هەوا حەق و ڕاستی دەرکەوت و ئاشکرا بوو، لەم هەفتەیەدا بۆیان ڕوونبوویەوە هۆکاری کارەساتە کەش و هەواییەکان بەهۆی تەقینەوەکانی خۆرەوەیە نەک بەهۆی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنی کارگەکانی بەشەر؛ جا حەق و ڕاستیەکە دەرکەوت و ئاشکرا بوو تا لەناوبچێت ئەوەی لەبەرامبەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لەناوچووە وە بژیت ئەوەی لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونیدا دەژی ..


جا وشەکانی هەواڵی ڕاگەیاندنی هەواڵەکە لە وشەکانی ئەم ناونیشانەی خوارەوە دەبیننەوە: (جیهان لە مەترسیدایە بەهۆی شەپۆڵێکی زریان و کارەساتە سروشتیەکان کە هۆکارەکەی خۆرە) کۆتایی هات.

ئەمەش وەک بەڕاستگەڕانێک بۆ بەڵێنەکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَرَى الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ الَّذِي أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ هُوَ الْحَقَّ وَيَهْدِي إِلَىٰ صِرَاطِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ ‎﴿٦﴾‏} صدق الله العظيم [سورة سبأ].

بەڵام ئەم هەواڵە بە شەرمەوە لەلایەن ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل" ـی بەریتانی و زۆرێک لە کەناڵە هەواڵی و دەزگاو ئاژانسە هەواڵیەکانەوە ڕادەگەیەنن، جا لەبەرچی ئەم هەواڵە زانستیە گرنگە لە کەناڵە ئاسمانیەکان بۆ خەڵکی جیهان ڕاناگەیەنن؟ ئایا ئەمە بەهۆی شەرمەزاری و خەجاڵەتیەوەیە؟ لەبەرئەوەی نەوەیەکی نەتەوەکانی جیهان لەسەر ئەوە پەروەردە کراون گوایە هۆکاری گۆڕانکاریە کەش و هەواییەکان لە زەوی بەهۆی گازەکانی دوانە ئۆکسیدی کاربۆنی کارگەکانی بەشەرەوەیە جا بووەتە هۆی قەتیس بوونی گەرماو لەئەنجامدا کارەساتە کەش و هەواییەکانی هەسارەی زەوی لێکەوتۆتەوە؟ جا ئەمە بیردۆزێکی باو بوو لەلای سەرجەم زانایانی کەش و هەوا بەوەی گوایە گۆڕانکاریە کەش و هەواییەکان بەهۆی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنی کارگەکانی بەشەرەوەیە، جا دانیان ناوە بەوەی زانستەکەیان سنوردارە لەسەرئەوەی تەقینەوەکانی خۆر بەتەنها کاریگەری لەسەر ئامێرەکانی بەرهەم هێنانی کارەبا (مۆلیدەکان) و تۆڕەکانی پەیوەندی و ڕادیۆو شوێن پێهەڵگرەکان (جی پی ئێس) تەنها بەشێوەیەکی کاتی دەکات؛ وە هیچ پەیوەندیەکی بە گۆڕانکاریە کەش و هەواییەکانەوە نیە بە ڕوودانی لافاوو زریانە دەریایی و وشکانیەکان.

جا چەندە قسەم لەگەڵ کردن بەوەی نهێنی گۆڕانکاریە کەش و هەواییەکان لە ڕووداوەکانی تەقینەوە خۆریەکانەوەیە بەهۆی کاریگەری هەسارەی سەقەر جا کاریگەری دەکاتە سەر خۆرو مانگ، وە بەدووریان زانیوە بەهیچ شێوەیەک تەقینەوە خۆریەکان هۆکاری پشت کارەساتە کەش و هەواییەکان بن، جا ئەمە لە نێو بازنەی زانستی سەرجەم زانایانی کەش و هەوای عەرەب و عەجەمەکان ناسراو بوو، وە هیچ کەسێک لە خەڵکی جیهان پێچەوانەیان نەبوو جگە لە تاکە کەسێک نەبێت ئەویش بریتیە لە خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بە دەسەڵاتی زانست؛ جا فەتوا حەقەکەم لەسەر بنەمای دەسەڵاتی زانستی بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئان لە مەحکەمی قورئانی گەورەوە بنیات نراوە، ئەوانیش بیست ساڵە پشتیان لێی هەڵکردووە بەڵام حەقەکەیان بۆ ڕوون بوویەوە بەوەی ڕاستیەکە لە تەحەددایەکانی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی دایە جا لەبەرچی بە شەرمەوە تەنها بە نوسین هەواڵەکە لە ماڵپەڕی کەناڵ و دەزگا هەواڵیەکان ڕادەگەیەنن؟! یان ئەمە لوتبەرزی و خۆبەگەورەزانیە لەبەرئەوەی هەواڵەکە وەکو بەڕاستدانانێکی ئەو حەقەیە کە لە بەیانەکانی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانیدا هاتووە؟ بەم وشە گەڕانانەی خوارەوەش هەواڵەکە دەبیننەوە:
(جیهان لە مەترسیدایە بەهۆی شەپۆڵێکی زریان و کارەساتە سروشتیەکان کە هۆکارەکەی خۆرە)
کۆتایی هات.

جا لەپاش ئەوە بە حەق بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ دەکەین و دەڵێم:
بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، ئەی گەلی زانایانی فەلەکی و کەش و هەوا ئایا پێم نەوتن من لەلایەن اللە وە شتانێک دەزانم کە ئێوە نایزانن وە بەوەی هەسارەی سەقەر کاریگەری دەکاتە سەر خۆر جا ناچار بەوەی دەکات تەقینەوەی یەک بەدوای یەکی خۆری گەورە بنێرێت جا دەبێتە هۆی کارەساتی جەنگە کەش و هەواییەکەی اللە لە لافاوو زریانەکان و جگە لەوانەش لەوەی ئێوە بە کارەساتە کەش و هەواییەکان ناویان دەبەن؟ وە بۆتان ڕوونبوویەوە ئەمە بەهۆی ئەو گازە گەرمانەتانەوە نیە کە سەرجەم زانایانی کەش و هەوا لە عەجەم و عەرەب پێیان ڕاگەیاندوون بەوەی گوایە هۆکاری کارەساتە کەش و هەواییەکان بەهۆی سوتەمەنی کارگەو ئۆتۆمبێل و سەرجەم بزوێنەرەکانتانەوەیە بە گازە کاربۆنیە گەرمەکانەوە، وە بەوەی بووەتە هۆی (ئەمە بووتە هۆی) قەتیس بوونی گەرمی هەسارەی زەوی.

بەڵام ئێوە دەبینن ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی تاکە کەسە دەنوسێت و بێباوەڕبوونی ڕەهایی بە بیردۆزە نازانستیەکان ڕادەگەیەنێت و دەڵێت اللە هیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارەی ئەمە دانەبەزاندووە، وە پێی ڕاگەیاندوون ئەمە بەهۆی نزیکبوونەوەی ئەو هەسارە سەقەرەوەیە کە کاریگەری کردۆتە سەر خۆر جا بووەتە هۆی ڕوودانی تەقینەوەکانی خۆر کە لەبەرامبەردا کاریگەری دەکاتە سەر کەش و هەوای هەسارەی زەوی، هۆکارەکەش هەسارەی سەقەرە لە میانەی گەشتی نزیکبوونەوەکەی لە شوێنێکی دوورەوە بە ڕاگەیاندنی جەنگی کاریگەریەکان (تناوش) لە شوێنێکی دوور، بەڵام ئێستا کاریگەریەکە وای لێهاتووە گەورەترو گەورەتر بێت بە پەتێک لە خۆری گەرم و سوتێنەری درەوشاوەو پەتێکیش لە هەسارەی سەقەری گەرم و تاریکی سوتێنەر، ئەمەش تا لەناکاو بۆ لایان بێت جا سەرسامیان بکات جا ناتوانن بەرپەرچی بدەنەوەو سەریش ناکەون، بەڵکو ڕاستی گەیشتنەکەیان بۆ ڕووندەبێتەوە بەهۆی کاریگەریەکەی بە جەنگی کاریگەریەکان (تناوش) لە شوێنێکی دوورەوە، هەروەک کاریگەریەکەی لەسەر خۆر.

جا ها ئەوە زانایانی کەش و هەوای عەجەم لەدوای تەقینەوە یەک بەدوای یەک و گەورەکانی ئەم دواییانەی خۆر لە مانگی مایۆی ئەمساڵتان 2024 ی زایینی؛ بەڵکو ئەم هەفتەیە تێبینی بەرزبوونەوەی کارەساتە کەش و هەواییەکانیان کردووە جا سکاڵای ئەوەیان کرد ئەمە بەهۆی بیردۆزی گازە گەرمەکانەوە نیە وە بەوەی گۆڕانکاریە کەش و هەواییەکان لە خۆرەوەیە جا لەپاش ئەوە هەڵسان بە لێکۆڵینەوەی زانستی و سەرجەم تەقینەوەکانی خۆریان بەدرێژایی ساڵەکان پشکنی، لەپاشان سەیری مێژووی ڕووداوی کارەساتە کەش و هەواییەکانیان کرد جا ئەوەیان بینی ئەم ڕووداوانە لە ماوەی چەند ڕۆژێکی دیاریکراوی دوای تەقینەوەکانی خۆر ڕوویانداوە جا هەر بەڕاستی بۆیان ڕوونبوویەوە لە خۆرەوە ڕووداوە کەش و هەواییەکان ڕوویانداوە نەک لە زەوی بەهۆی گازە گەرمەکانەوە، ئایا ئەمە مانای ئەوە نیە تەنانەت بە ڕێژەی 1% یش ئەگەری ئەوە نیە بیردۆزی قەتیس بوونی گەرمی ڕاست بێت؟ ڕاستیەکەش دەرکەوت و ئاشکرا بوو هەرچەندە ئەوانەی بەربەستیش دادەنێن نەیانەوێت تا لەناو بچێت ئەوەی لەبەرامبەر بەڵگەو بەرچاوڕوونیدا لەناوچووە، وە بژی ئەوەی لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونیدا دەژی.

وە بۆ ئەوانەی بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن و هەموو ئەوانەی بەدواداچوونیان بۆ ئەوە کردووە ڕوونبوویەوە ڕاستیەکە لەلای ئەو یەمانیەیە کە هەمووکات - بە درێژایی بیست ساڵە - بێباوەڕبوون بە بیردۆزی قەتیس بوونە گەرمیەکان ڕادەگەیەنێت؛ جا بەدرێژایی بیست ساڵە دەڵێم: ئەی گەلی بەشەر لە اللە ی تاک و تەنهای زاڵ بترسن و ئێوە چوونەتە ناو جەنگی کاریگەریەکان (تناوش) ـەوە بەهۆی نزیکبوونەوەی هەسارەی سەقەر لە شوێنێکی دوور جا کاریگەری کردۆتە سەر خۆری پڕشنگدارو گەرم لەبەرئەوەی هەسارەی سەقەر لەم تەنە ئاسمانیانە نیە کە ڕووناکی دەدەنەوە بەڵکو خۆی گەرم و پڕشنگدارو ڕووناکە، جا خۆر یەکەم شتە کە بە گەیشتی هەسارەی ئاگری سەقەر کاریگەری لەسەردەبێت لەبەرئەوەی لە بنەڕەتدا وەک چرایەکی گەرم و پڕشنگداری ڕووناکە، جا بەم هۆیەوە گەرمیەکەی زیادی کردووەو تەقینەوە خۆریەکانی بە شێوەیەکی نائاسایی زیادی کردووە، وە ئەوەی گرنگە لەلای ئێمە دانپێدانانی ئەم گروپە توێژینەوەی زانایانی کەش و هەوایە کە لەم هەفتەیەدا ڕاستیەکەیان بۆ ڕوونبۆتەوەو گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی ئەو کارەساتە کەش و هەواییانەی لە هەسارەی زەوی ڕوودەدەن هەربەڕاستی بەهۆی ئەم گۆڕانکاریە کەش و هەواییانەوەیە کە لە خودی خۆرەوە ڕوویداوە، جا ئەمە واتە دانپێدانانی ئەوانە بەوەی بیردۆزەکەیان بەهۆی گازە گەرمەکانەوە هەڵەیە لەبەرئەوەی مەنتقی نیە هەسارەی زەوی کاریگەری بکاتە سەر خۆر بەهۆی گازە گەرمەکانی زەوی کە لە کارگەو کردارەکانی مرۆڤەوە بەرهەم دەهێنرێت.

وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە لەبەرچی ئەم هەواڵە گرنگە لە کەناڵە عەرەبی و عەجەمیەکانەوە ڕانەگەیەندرا؟ جا ئایا ئەمە لوتبەرزی و خۆبەگەورەرانیە لەسەر خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی؟ جا لەپاش ئەوە بەڵگە بەسەر سەرجەم بڕیار بەدەستەکانی عەرەب و عەجەم و هەموو گەلەکانیان جێبەجێ دەکەین و دەڵێم: تەنها خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان تێدەگەن بەر لە سزا بەئێشەکە کە لە ناوەڕاستی ئەم هاوینەوە دێت کە لە بەرواری (21 - 06 - 2024 زایینی) دەستپێدەکات وە دەشڵێم: لەم ساڵەتان (1445 ی کۆچی)، وە بە سزایەکی بە ئێش مژدە بە سەرجەم خۆبەگەورەو زل زانەکان لەسەر اللە و خەلیفەکەی دەدەم بە بەرزبوونەوەی گەرمی بۆ ( 151 پلەی سەدی)؛ بە قسەیەکی بەجێ بەبێ گاڵتەو گاڵتەجاری وە بەوەی نەفرەتی اللە لەسەر ئەو درۆزنانەی ڕاستی بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئانی گەورەیان بە پێنووسەکەی خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بۆ ڕووندەبێتەوەو لەگەڵ ئەمەشدا خۆبەگەورەو زلزانی بە گوناهەوە دەیانگرێت جا ئەوانە دۆزەخیان بەسە جا کێ لە سزای گەرمای سەدو پەنجاو یەک پلەکە بە فەرمانێک لەلایەن اللە ی تاک و تەنهای زاڵەوە دەیانپارێزێت؟ اللە ش ستەمی لێنەکردوون بەڵکو خۆیان ستەم لەخۆیان دەکەن، جا ئایا بەیانی نزیک نیە؟ ئاێا هاوینی خۆری تێکەڵ بە هاوینی سەقەر نزیک نیە؟ جا کوا ڕێگای دەربازبوون ئەی ئەوگەلەی ستەمتان لە وڵاتدا بەرپاکرد جا خراپەو تێکدەری زۆرتان تێدا ئەنجامدا بەڕاستی پەروەردگارەکەت لە کەمین دایە.

"ئەی اللە من شاهێدی دەدەم تۆ حەقیت و بەڵێنەکەشت حەق و ڕاستە جا لەگەڵ شاهێدەکان و هەموو پشتیوانە ڕێزلێگیراوەکان بمنووسە بەڕاستی تۆ پاداشتی چاکەکاران بەزایە نادەیت، ئەی اللە لەبەرامبەر من بە چاکترین شێوە پاداشتیان بدەیتەوە تۆش چاکترینی سوپاسگوزارانیت، ئەی اللە بەندە گومڕاکانت بەوەی خۆت دەتەوێت هیدایەت بدەیت جا تۆ لە بەندەکەت زاناتریت پێیان وە زاناتریت پێیان بەچی ئەو بەندانەت تێدەگەن کە لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن هێشتا بە دڵسۆزی لەلای پەروەردگارەکەیان نەپاڕاونەتەوە تا هیدایەتی دڵەکانیان بدات".

هەرچی خەشم لێگیراوەکانن (ئەوانەی دوژمنی ڕازیبوونی نەفسی اللە ن لە بەندەکانی) ئەوا یەکسانە بۆیان ئاگاداریان بکەیتەوە یان نا باوەڕ ناهێنن لەبەرئەوەی بە ئەنقەست لەلایەن خۆیانەوە ڕقیان لە بانگەوازی حەقی لای پەروەردگارەکەیانە جا بە سزایەکی سەخت لە هەسارەی سەقەرەوە مژدەیان پێدەدەین فەرمانەکانیش هەر بۆلای اللە دەگەڕێتەوە، بەوە دەزانێت کە لە سنگەکاندایە.

جا با ئەم بەیانە بە شێوەیەکی چڕو بەرفراوان بڵاوبکرێتەوە وەکو بەڵگەیەکی خەمخۆری بۆ لای پەروەردگارەکەتان وە بەڵکو ئەوان لە اللە بترسن حوکم و دادوەریش هەر بۆ اللە ی چاکترین جیاکەرەوەکانە.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە لەسەر هەموو جیهان؛ بەندەی اللە و خەلیفەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
__________
اقتباس: اضغط للقراءة