الموضوع: وەڵامی ئیمام لەسەر ئەندام صبری شوێنی ژمارەکان مەکەوە جا ئەوە دەتخانە ناو وەهمەوە ئەی برایەکەم صبری

1

وەڵامی ئیمام لەسەر ئەندام صبری، شوێنی ژمارەکان مەکەوە جا ئەوە دەتخانە ناو وەهمەوە ئەی برایەکەم صبری ..


- 1 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
20 - 11 - 1429 ک
18 - 11 - 2008 م
05:25 بەیانی
[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=4989
__________


وەڵامی ئیمام لەسەر ئەندام صبری، شوێنی ژمارەکان مەکەوە جا ئەوە دەتخانە ناو وەهمەوە ئەی برایەکەم صبری ..

بسم الله الرحمن الرحيم، وسلام على المرسلين، والحمد لله رب العالمين، وبعد..

شاهێدی دەدەم بەوەی کەوا هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە وەشاهێدی دەدەم بەوەی محمد پێغەمبەری اللە یە، وەشاهێدی دەدەم بەوەی تەفسیری قورئانیش بە ژمارەی ئایەتەکانی اللە هیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووە وە ئەوە پیلانێکی پیسە لەلایەن شەیتانەوە تاکو وتەکەی اللە بشێوێنن و لەو جێگایەی دابنێن کەوا هی خۆی نیە بەو بەیانەی کەوا اللە هیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووە، بەڵام من قورئان بە دەربڕینەکەی قورئانەوە تەفسیر دەکەم نەک بە ژمارەی ئایەتەکانی بەڵکو ژمارەکان بۆ ئەوەیە تاکو زانینی ژمارەی ئایەتەکە ئاسانکاری بکات بۆ ئەوکەسەی کەوا دەگەڕێت جا دەڵێت ئەم سوڕەتەو ئەمە وە ئایەتی ژمارە ئەوەندەو ئەوەندە بەڵام ئێوە لەژمارەکاندا چەند ئەفسانەیەکتان داناوە کەوا مخالف و پێچەوانەی حەقە، وە ئەگەر هەندێک لە ژمارەکانیش ڕێککەوت بەڵام زۆربەیان دواتر مخالف و دژن بۆ حەق هەرلەبەرئەوەش بوەتە زانستێکی بەتاڵ، جا خەفەتبارت نەکات لەوەی کەوا فەتوام بۆ دای بەوەی کەوا ئەوە زانستێکی بەتاڵە؛ بەڵکو ترسناکەو هەروەها خەڵکی دەردەهێنێت لە نورو ڕۆشنایی بۆ تاریکاییەکان جا وتەکەی اللە دەشێوێنن لەجێگاکەی خۆی لەڕێی بەیان کردن بە ژمارەکانەوە خۆ ئەگەر شوێنی ژمارەکان بکەوم وەکو ئێوە ئەوا لەفەرموودەکەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە بەڵگەیەکم بۆ خۆم دەبینیەوە بە ژمارە بەگومانەوە لەکاتێکدا گومان هیچ سودێکی نیە لەزانینی حەقدا، اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {اللـه الذي خلق سبع سماوات ومن الأرض مثلهن يتنزل الأمر بينهن لتعلموا أن اللـه على كل شيء قدير وأن اللـه قد أحاط بكل شيء علما ﴿١٢﴾} صدق الله العظيم [الطلاق].

جا لەپاش ئەوە دەڵێم ئەوکەسەی دواتر ڕاستی ئەم ئایەتە ڕوون دەکاتەوە ئیمامی دوانزەهەمە لە ئەهلی بەیتی پاک بەڵگەش ژمارەی ئایەتەکەیە کە بریتیە لە (12)، بەڵام من شاهێدی دەدەم بەوەی کەوا ژمارە (12) جگە لە ژمارەی ئایەتەکە نەبێت هیچی تر نیە بەتەنها هیچ پەیوەندیەکیشی بە ئیمامی دوانزەیەم نیە هەتا ئەگەر تەنانەت ڕێکیش کەوت لەگەڵ ئایەت و نیشانە بەڕاستدانەرەکان بۆ مەهدی چاوەڕوانکراو ئیمامی دوانزەهەم لە ئەهلی بەیتی پاک ناصر محمد یەمانی، وە ڕاستی حەوت زەویەکەشم لەسەر ئەرزی واقعدا بۆ ڕوونکردوونەتەوە بەڵام من بەڵگەم بەسەردا نەهێنانەوە بە ژمارەکە بەهیچ شێوەیەک لەبەرئەوەی دەزانم کە ئەگەر هاتوو لەگەڵ ئایەت و نیشانە بەڕاستدانەرەکانیش ڕێک کەوێت ئەوا هەرگیز باس و مەسەلەکە لەگەڵمدا بەردەوام نابێت وەخێرا ژمارەکان گومڕام دەکەن لەبەرامبەر حەقدا لە بابەتەکانی تر.

وەهەر لەبەر ئەوەش شوێنی گومان ناکەوم کەوا هیچ سودێکی نیە لەزانینی حەقدا، وە فەتوا دەدەم بە بەیانی ئایەتەکان لە قورئانەوە جا بەیانەکانیان لە خودی قورئانەوە دەهێنم وەلە خودو دڵی بابەتەکە جا وتەکەی اللە بە وتەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی ڕوون دەکەمەوە ئەو سوننەتەی کەوا ڕێک دەکەوێت لەگەڵ ئەوەی لەقورئاندا هاتووە یان هیچ مخالف و دژو پێچەوانەی نیە لەشتێکدا.

وەئەی هاوڕێی ژمارەکان، شوێنی من بکەوە ڕێنماییت دەکەم بۆ ڕێگایەکی ڕێک و ڕاست و شوێنی ژمارەکان مەکەوە جا دەتخەنە ناو وەهمەوە ئەی برایەکەم صبری بەڕاستی گومان هیچ سودێکی نیە لەزانینی حەقدا.

وەبەڕاستی فەتواکەی ناصر محمد یەمانی سەرسامی کردی دەربارەی نهێنی پیتەکان لەقورئاندا وە بەڕاستت دانام هەتاکو ئەوکاتەی وتت {ص والقرآن ذي الذكر ﴿١﴾} [ص]، بریتیە لە صبری و هێمای (ص) بەمانای صبری دێت جا دواتر یەکێکی تر جگە لەتۆ دێت کەناوی قاسم ـە جا دەڵێت هێمای (ق) هێمایە بۆ ناوی قاسم جا شەیتان گومڕای کردن لە بەرامبەر حەقدا لەدوای ئەوەی کەوا اللە بۆی ڕوون کردنەوە کە لەچی پارێزکاری بکەن.

وەهەرجی (ن) ـە، جا ئەگەر ناصر محمد یەمانی پێتانی وت بەوەی (ن) بریتیە لە هێمایەک لە پیتەکانی ناوەکەی مەهدی چاوەڕوانکراو ئەوکەسەی کەوا اللە زانستی کتێبی پێدەدات وەکو سەرکەوتنێک بۆ محمد - صلى الله عليه وآله وسلم - جا ئەگەر (ن) بەڕاستی هێمایەک نەبێت لە پیتەکانی ناوەکەی ناصر محمد ئەوا ئەوەی دەمێنێتەوە لەلام دەسەڵاتی زانستەکەیە لەسەر ئەوە کەوا بریتیە لەوەی زانستی کتێبەکەی اللە تان بۆ بهێنم تاکو هەر زانایەک هات و گفتوگۆم لەگەڵدا بکات و بمدوێنێت لەقورئان ئەوا هەر من بیبەزێنم بە دەسەڵاتی زانست هەتا ئەوکاتەی بەڵگەم بەسەر زانایانی ئومەتدا هێنایەوە هەموویان جا لێرەدا دان دەنێن بەوەی (ن) هەربەڕاستی بریتیە لە هێما بۆ ناصر محمد یەمانی جا برا (صبری) ـش دەڵێت هێمای (ص) بریتیە لە ناوەکەی ئەو (صبری)، ولا حول قوة إلا بالله! جا لەپاشان شەیتان گومڕای دەکات لەڕێی ژمارەکانەوە. جا ئەی برایەکەم صبری سوێند دەخۆم بە پەروەردگاری هەموو جیهان بەوەی کەوا شەیتان بەڕاستی تۆی دەرهێناوە لە ڕێگای ڕاست وە وەهمی خستۆتە سەرتەوە تۆی خستۆتە ناو خەیاڵاتی بێ سەروبنەوە ڕۆژەکانیش لەنێوانمانن، هەتا ئەگەر تەنانەت بەڕاستیشت دانابم بە بەیانی حەقی قورئان لەهەندێکی ئەوەی کەوا لەگەڵ هەواو ئارەزووی خۆت ڕێکدەکەوێت هەروەکو بەیانەکەم بۆ پیتەکان بەوەی کەوا ئەوانە هێمان بۆ ناوی بەشەر جا وتت کەواتە (ص) ماناکەی صبری یە جا بەیانەکە هیچی بۆ زیاد نەکردی تەنها کوێر بوون نەبێت لەسەرت لەبەرئەوەی تۆ دەتەوێت بڕوا بەوە بکەی؛ کەوا لەگەڵ هەواو ئارەزووەکەت ڕێک دەکەوێت وەنکۆڵیش دەکەی لەوەی کەوا مخالف و دژی وەهمەکانت بێت، کەواتە هیچت ناوێت تەنها ئەوە نەبێت کە لە سەرتدا ڕۆچووە وە دەسەڵاتی زانستیش لەدەست دەدەی لەهەموو زانستەکەت بەژمارەکان ئەمەش بیدعەیە، بەو مانایەی تەفسیری قورئان بەژمارەکان، وەهەموو بیدعەیەکیش گومڕاییە هەموو خاوەن گومڕاییەکیش لە سوتەمەنی دۆزەخە. وسلام على المرسلين والحمد لله رب العالمين..

لەوەیە ئەوانی تر لەلایان نامۆ بێت کە لەبەرچی ناصر محمد یەمانی توندە لە وەڵامەکەی لەسەر صبری سەرەڕای ئەوەی کەوا صبری هێشتا تازەیە لە گفتوگۆکردن لەگەڵ ناصر محمد یەمانی؛ بەڵکو یەکەم بەیان بۆ (حطة) تەنها یەک بەیانە جا لەبەرچی وەڵامەکە توند بوو لەلایەن ناصر محمد یەمانی لەیەکەم ڕووبەڕووبوونەوە لەسەر (حطة)؟ جا لەپاش ئەوە پێیان دەڵێم: پێشتر صبری گفتوگۆی لەگەڵ کردوومە ئەوەی کەوا بریتیە لە (حطة) لە ماسنجەرەوە وە زانیم چی لەسەردایە وەبەم نزیکانەش بانگەشەی پێغەمبەرێتی دەکات؛ بەڵکو دەڵێت محمد پێغەمبەری اللە - صلى الله عليه وآله وسلم - دواهەمینی پێغەمبەرەکان نیە. جا بۆمان بسەلمێنە ئەی برا صبری ئەوەی کەوا هێماکەی بریتیە لە ((حطة)) لە مێزی حیوارو گفتوگۆدا جا بەڵگەکەمان بۆ بهێنە بەوەی محمد پێغەمبەری اللە دواهەمینی پێغەمبەرەکان نیە سەرەڕای ئەوەی تۆ دان بەوەدا دەنێی کەوا ئەو دواهەمینی نێردراوەکانە (نبيين) بەڵام نکۆڵی دەکەی ئەو دواهەمینی پێغەمبەرەکان (مرسلین) بێت. جا پێت دەڵێم ئەی صبری ئایا دەسەڵاتێکی زانستت هەیە بۆ ئەوە یان قسە لەسەر اللە دەکەی بێ ئەوەی بزانی؟ جا ئەگەر دەسەڵاتێکی زانستت هەیە ئەوا بۆمان بهێنە ئەگەر لەوکەسانەی کەوا قسە لەسەر اللە و بەناوی اللە وە ناکەن لەکاتێکیشدا نازانن.

وسلام على المرسلين، والحمد لله رب العالمين..
ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی.
________________
2


- 2 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
21 - 11 - 1429 ک
19 - 11 - 2008 م
03:28 بەیانی
[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=4990
ــــــــــــ


بۆ مەس و زیانی شەیتان و نێردراوەکەی صبری ..

بسم الله الرحمن الرحيم، سەڵات و سەلام لەسەر دواهەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکان پێغەمبەری نەخوێندەوار محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله الأطهار وسلم تسليما كثيرا وەلەسەر شوێنکەوتووەکانی بۆ زیکری کتێبە ڕۆشنەکەی اللە قورئانی پارێزراو نەک لەسەر صبری نێردراوی مەس و زیانی ڕەتکراوە، جا لەدوای ئەوە..

ئەی گەلی زانایانی ئومەت بەڕاستی صبری لەو کەسانەیە کەوا زیانی شەیتانەکان دەستیان لێ وەشاندووە جا وەسوەسەیان بۆی کردووە بە ناحەق بەوەی قسە لەسەر اللە بکات بێ ئەوەی بزانێت، جا وەهمیان بۆی کردووە بەوەی کەوا فڵانە ئایەت مەبەستی اللە پێی تۆیە وەبەهەمان شێوە فڵان پیت وەبەهەمان شێوە فڵانە ژمارە جا وای لێکردووە قەناعەت بهێنێت بەوەی کەوا وەسوەسەی بۆ دەکات وە بەوەی قسەی ناحەق بکات لەسەر اللە جا بانگەشەی پێغەمبەرێتی یان مەهدیەت بکات، جا ئەو جۆرە کەسانە چەندە زۆرن لەپێش سەردەمی دەرکەوتنەکەی مەهدی چاوەڕوانکراو وە لەسەردەمی دەرکەوتن، وە ئەوە پیلانێکی ترسناکە لەلایەن شەیتانەکانەوە بۆ ئەوەیە تاکو ئەگەر مەهدی چاوەڕوانکراوی حەقتان بۆ هات لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە دەڵێن ئەوەش هەروەکو صبری و هاوشێوەکانیەتی، بەڵام اللە عەقڵی پێداون کە ئەگەر بەکارتان هێنا ئەوا دواتر حەق بەئاشکرا دەبینن و بەتاڵیش بە بەتاڵ، بەڵام زۆربەیان خەڵکی پێیان نازانن تەنها کەس و کارو نزیکەکانیان و خەڵکی ناوچەو شوێنەکانیان نەبن، جا سوێندتان دەدەم بە اللە ئەی خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان ئایا ناصر محمد یەمانی وا دەبینن بەوەی وێنەی وەکو وێنەی ئەوانەی وەک صبری بەستەزمانی نەخۆش بێت کەوا مەس و زیانی شەیتانی نەفرەتلێکراو دەستی لێوەشاندووە تاکو قسە لەسەر ڕەحمان بکات بەجگە لە حەق بەوەی کەوا گوایە ئەو پێغەمبەرێکی بەڕێزە؟ وەلەو ساتەی سەیری بەڵگەکەی دەکەن خۆتان ناچار دەکەن لەسەر پێکەنین هەتا ئەگەر توڕەش بن لەبانگەشەکەی بەوەی کەوا دەڵێت ئەو پێغەمبەرێکە لەلایەن پەروەردگاری هەموو جیهانەوە، بەڵام من دواتر وەڵامی دەدەمەوە اللە شیفای بدات جا ئەو بەڕەحم و بەبەزەییترو میهرەبانترە بۆی لەبەندەکەی و دەڵێم: ئەی صبری اللە هیدایەتت بدات و شیفات بدات، ئێستا پرسیارێکت ئاڕاستە دەکەم: لەبەرچی اللە لە محکەمی کتێبەکەیدا فەرموویەتی: {ما كان محمد أبا أحد من رجالكم ولـكن رسول اللـه وخاتم النبيين} صدق الله العظيم [الأحزاب:40].

جا پرسیارەکە بریتیە لەوەی لەبەرچی نەیفەرمووە: (ولكن رسول الله وخاتم المرسلين)؛ بەڵکو فەرموویەتی: {ولـكن رسول اللـه وخاتم النبيين} صدق الله العظيم؟

ئەی صبری ئەوە لەبەر ئەوەی هەموو (رسول) ێک بەهەمان شێوە (نبي) شە بەڵام هەموو (نبي) ێک (رسول) نیە، وە اللە ش ویستویەتی خەڵکی بزانن بەوەی لەدوای محمد هەرگیز نە پێغەمبەرێکی اللە و نە نێردراوێکی اللە شیان بۆ نانێرێت.

وە اللە ش ویستویەتی خەڵکی بزانن بەوەی لەدوای محمد پێغەمبەری اللە هەرگیز نە پێغەمبەرێکی اللە و نە نێردراوێکی اللە شیان بۆ دێت.

وەدەمەوێت حیکمەتەکەت بۆ ڕوون بکەمەوە کە لەبەرچی نەیفەرمووە: (ولكن رسول الله وخاتم المرسلين)، خۆ ئەگەر وای فەرموبا ئەوا دەمانزانی سەردەمەمی نبوەت هێشتا کاتەکەی بەردەوامە لە نەوەکان، بەڵام اللە دەیەوێت بۆ صبری و جگە لەئەویش و بۆ هەموو خەڵکیش ئەوە ڕوون بکاتەوە کەوا محمد پێغەمبەری اللە بریتیە لە دواهەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکان (خاتم الرسل والأنبياء)٫، ئەوەش لەبەرئەوەی هەموو (رسول) ێک (نبي) ـە بەڵام هەموو (نبي) ێک (رسول) نیە، وەبەڕاستی هەموو نێردراوو پێغەمبەرەکان هاوبەشن لە ناوهێنانیان بە (نبي فڵان) هەروەکو نبي الله داوود نبي الله سليمان؛ نبي الله موسى؛ نبي الله هارون؛ نبي الله يوسف؛ نبي الله زكريا؛ نبي الله يحيى؛ نبي الله عيسى؛ نبي الله محمد عليهم الصلاة والتسليم، جا دەبینین وشەی (نبي) بە هەموویان دەوترێت جا ئەگەر ئەو (رسول) انە بن کەوا کتێبیان بەسەردا دابەزیوە یان ئەو (نبي) انە بن کەوا بریتی بوون لە (أنبياء) نەک لە (مرسلین) جا دەبینین هەموویان ناوی (نبي) یان پێ دەوترێت، بەومانایەی هەموو (رسول) ێک (نبي) ـە بەڵام هەموو (نبي) ێک (رسول) نیە، وەئەگەر فریشتەکان قسەیان لەگەڵدا کردبێت و کتێبیان بەسەردا دانەبەزێندرابێت جا ئەوە بریتیە لە (نبي) نەوەک (رسول) بەڵکو (نبي) ـە، بەڵکو (المرسلون) ئەوانەن کەوا اللە بەکتێب ڕەوانەی کردوون. گرنگ ئەوەیە دەمەوێت بۆت ڕوون بکەمەوە حیکمەت چیە لەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {ولـكن رسول اللـه وخاتم النبيين} صدق الله العظيم، جا ناوی (نبي) بە هەردوو (رسل وە أنبياء) دەوترێت وەتاکو موسڵمانان بزانن بەوەی نە (نبي) نه (رسول) ێک لەدوای محمد پێغەمبەری اللە دا نایەت - صلى الله عليه وآله وسلم - بۆیە اللەی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {ما كان محمد أبا أحد من رجالكم ولـكن رسول اللـه وخاتم النبيين} صدق الله العظيم [الأحزاب:40].

بەو مانایەی نە (رسول) نە (نبي) ێکی تر لەدوای محمد پێغەمبەری اللە دا نایەت صلى الله عليه وآله وسلم، جا لە اللە بترسە ئەی صبری کێ لەوە ستەمکارترە کەوا درۆو بوختان لەسەر اللە هەڵدەبەستێت، وەتۆش ئێستا شوێنی هەنگاوەکانی شەیتان دەکەوی وە فەرمانەکەی شەیتان جێبەجێ دەکەی نەک فەرمانەکەی ڕەحمان، جا ئەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە بەیاد بهێنەوە: {يا أيها الناس كلوا مما في الأرض حلالا طيبا ولا تتبعوا خطوات الشيطان إنه لكم عدو مبين ﴿١٦٨﴾ إنما يأمركم بالسوء والفحشاء وأن تقولوا على اللـه ما لا تعلمون ﴿١٦٩﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

ئەمەش ئەوەیە کەوا صبری ئەنجامی دەدات وەکو خۆی کەوا مەس و زیانی شەیتانی نەفرەتلێکراوی تێدایە جا فەرمانی پێدەکات بەوەی لەسەر اللە و بەناوی اللە وە قسە بکات لەکاتێکدا نازانێت، جا بەگومان وەهمی بۆ دەکات لەکاتێکدا گومان هیچ سودێکی نیە لەزانینی حەقدا بەبێ دەسەڵاتی زانستی ڕوون و ئاشکرا بۆ هەموو خەڵکی جیهان وسلام على المرسلين والحمد لله رب العالمين.

وەسوێندیش دەخۆم بە اللە ی مەزن و گەورە بەوەی مەس و زیانی شەیتانی نەفرەتلێکراو دەستی لێوەشاندووی دەیەوێت کەوا گومڕات بکات لەڕێگای اللە ئەی صبری جا لەسەر اللە و بەناوی اللە وە بەناحەق قسە دەکەی جا برایە بەڕێزەکەم بڕۆ بۆ لای شێخێک کەوا قورئان دەخوێنێت جا بەدرێژایی کاتژمێرێکی تەواو با لەسەرت قورئان بخوێنێتەوە تاکو بۆت ڕوون دەبێتەوە بەوەی مەس و زیانی شەیتانت تێدایە کەوا وەسوەسەت بۆ دەکات بەناحەق بەڕاستی من بۆ تۆ لە ئامۆژگاریکارانم، ولا حول ولا قوة إلا بالله العلي العظيم، إنا لله وإنا إليه لراجعون..

برای موسڵمانان لە دین ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
______________