الموضوع: وەسفی محمد پێغەمبەری اللە بەحەق

1

وەسفی محمد پێغەمبەری اللە بەحەق..


- 1 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
19 - 03 - 1431 ک
05 - 03 - 2010 م
11:02 ئێوارە
[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=4492#post_4492
ــــــــــــــــــــ


وەسفی محمد پێغەمبەری اللە بەحەق..

بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على خاتم الأنبياء والمُرسلين جدّي محمدٍ رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم والتابعين للحقّ إلى يوم الدين..

برای بەڕێزی پرسیارکارم ئێستاش وەڵامی پرسیارەکەت دەدەمەوە سەرەڕای ئەوەی کەوا اللە بەڵگەی بەڕاستدانانی لەوە دانەناوە وەسفی محمد پێغەمبەری اللە تان بۆ بکەم -صلى الله عليه وآله وسلم- ئەوەش لەبەرئەوەی ئەگەر وەسفیم کرد بۆتان وەکو ئەوەی دەیزانن کە لە ژیاننامەی پێغەمبەردا هاتووە ئەوا دواتر دەڵێن ئەم وەسفەی لە ژیاننامەی پێغەمبەرەوە وەرگرتووە، وە ئەگەر پێچەوانەمان کردن و وەسفمان کرد بەجگە لەوە ئەوا بەدرۆم دەزانن، جا لەلای ئێمە وێنەی چل ساڵی ئەو نیە تاکو وێنەی باپیرەمتان بۆ بسەلمێنم عليه الصلاة والسلام، بەڵام من حەق دەڵێم سوێندیش دەخۆم بە پەروەردگارەکەم بەوەی کەوا ئەو هەتا ڕاددەیەکی زۆر بەمن دەچێت ئەوانەش شاهێدن لەسەر ئەوە کەوا اللە لە ڕوئیای چاکدا پێغەمبەری پێ نیشان داون ئەگەر ڕاست بکەن جا دواتر دەبینن بەوەی کەوا ئەو هەربەڕاستی بەئیمام ناصر محمد یەمانی دەچێت.

وەئەی برای بەڕێزم، بەڕاستی وێنەکەی باپیرەم محمد پێغەمبەری اللە -صلى الله عليه وآله وسلم- پیاوێکی عەرەبی بوو جا ڕەنگەکەی ڕەنگێکی عەرەبی بوو؛ چاوەکانی وەکو ئەوەی کل ڕێژ کرابن؛ ڕوخساری پڕبووە وە مامناوەند لە درێژیدا جا نە درێژ بووە تاکو ببێتە درێژترینی خەڵکی نە کورتیش بووە بەڵکو لەدرێژیدا مامناوەند بووە، باڵای ڕێک و پڕ جا جەستەکەی بە یەکسانی پڕ بووە جا نە لاواز بووە نە قەڵەو، وە ڕیشەکەی خۆڵەمێشی مەبەستیشم لە خۆڵەمێشی واتە تێکەڵ بووە لە موی سپی و ڕەش و درێژیەکەی بە قەد ناولەپی دەست بووە بەتەنها جا قەت ڕیشی باپیرەم پێغەمبەری اللە م نەبینیوە صلى الله عليه کەوا بە قەد ناو لەپی دەستێک تێپەڕی کردبێت، وە کاتێک زەردەخەنەی کردووە قەت گوێم لە پێکەنینەکەی نەبووە بەڵکو تەنها بینیومە بە بزەو زەردەخەنە پێکەنیوە بەبێ دەنگ، وە ددانەکانیشیم بینیوە لە میانەی زەردەخەنەکەی کەوا سپین و دەدرەوشانەوەو بریقەدارن جا نە ددانەکانی بەدەرەوەن و نە بۆ ناوەوە چەماونەتەوە بەڵکو یەکسانن لە ڕێکی و ڕاستیدا، وەبەهەمان شێوە ملەکەی لەو کەسانە نەبووە کەوا زۆر درێژ بێت نە لە مل کورتەکانیش بەڵکو خاوەنی ملێکی مامناوەند بووە جا نە کورت بووە نە درێژ جا کاتێک کەوا ناصر محمد یەمانی لەتەنیشتیەوە دەوەستێت عليه الصلاة والسلام ئەوا لەگەڵ ئەودا یەکسانم لە درێژیدا، بەڵام ئیمام عەلی لە محمد پێغەمبەری اللە درێژترە وەدرێژتریش لە ناصر محمد یەمانی، وە بینیم کەوا ڕەنگی ئەسمەرە وە ڕەنگی محمد پێغەمبەری اللە ش سپی، بەڵام ناصر محمد یەمانی زۆر بە محمد پێغەمبەری اللە دەچێت -صلى الله عليه وآله وسلم- و بە ئیمام عەلی نەچووم عليهم الصلاة والسلام سەرەڕای ئەوەی کەوا من لەنەوەی ئەویشم بەڵام بە باپیرەم محمد پێغەمبەری اللە دەچم -صلى الله عليه وآله وسلم- ئەمەش لەبەر حیکمەتێک لەلایەن اللە وە.

وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
براتان؛ ئیمام ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــ
2


‏-2-
ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
22 - ربيع الآخر - 1431 ک
08 - 03 - 2010 مـ
10:56 ئێواره‌
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=4493#post_4493
ــــــــــــــــــ


باسی ووردو تێروتەسەلی زیاتر بۆ پرسیارکاران..

بسم الله الرحمن الرحيم
والصلاة والسلام على جدي خاتم الأنبياء والمُرسلين وآله الطيبين الطاهرين والتابعين للحق إلى يوم الدين.
سه‌لامی اللە تان له‌سه‌ر ئه‌ی ئه‌و پرسیاركارانه‌ی‌ به‌دوای حه‌ق و ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێن له‌په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌وه..

اللە ی بەرزو بڵندو گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی:
‏{ كَذَٰلِكَ مَا أَتَى الَّذِينَ مِن قَبْلِهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا قَالُوا سَاحِرٌ أَوْ مَجْنُونٌ ﴿٥٢﴾ أَتَوَاصَوْا بِهِ ۚ بَلْ هُمْ قَوْمٌ طَاغُونَ ﴿٥٣﴾ } صدق الله العظيم [الذاريات].

‌جا ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌وا ئاڕاسته‌ ده‌كرێت ئه‌وه‌یه‌: ئایا ئه‌وه‌ له‌به‌رچی سه‌رجه‌می بێباوه‌رو كافرانی ‌ئومه‌ته‌كان وه‌ڵامیان بۆ پێغه‌مبه‌رو نێردراوی په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان یه‌ک وه‌ڵام بووه‌ به‌یه‌كگرتووییی وه‌كو اللە له‌محكمی كتێبه‌كه‌یدا فه‌توای بۆ داوین وپێی ڕاگه‌یاندیوون به‌وه‌ی هیچ پێغه‌مبه‌رو نێردراوێكی نه‌ناردووه‌ له‌ پێش محمد صلى الله عليه وآله وسلم كه‌ ‌پێیان نه‌وتبێت جادووگەر یا شێت هه‌روه‌كو بڵێی ئه‌م وه‌ڵامه‌یان بۆ یه‌كتری جێ ده‌هێشت و ئه‌م وه‌ڵامه‌یان به‌یه‌كگرتوویی به‌یه‌كتر ڕاسپاردووه؟! جا لەپاش ئه‌وه‌ هۆكاری ئه‌م وه‌ڵامه‌ یه‌كگرتووه‌ی ئه‌وانتان پێده‌ڵێین وه‌به‌حه‌ق قسه‌ده‌كه‌ین به‌وه‌ی كه‌وا باسه‌كه‌ ئه‌وه‌ نی یه‌ ئه‌م ئومه‌تانه‌ ئه‌م وه‌ڵامه‌یان به‌یه‌‌كتر ڕاسپاردبێت به‌ڵكو ئه‌وه‌ شه‌یتانه‌ جن وئینسانه‌كان به‌وانیان ڕاسپاردبوو‌ (واتە ئه‌وان وایان لێكردبوون كه‌هه‌ر ئومه‌تێک له‌م ئومه‌تانه‌ هه‌مان ئه‌و وه‌ڵامه‌‌ له‌به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌رو نێردراوه‌كان بده‌نه‌وه‌) له‌هه‌ر زه‌مان وكات وشوێنێكدا به‌ پیلانێكی‌ ئاشكراوه‌‌ تاوه‌كو خه‌ڵكی نێردراوو پێغه‌مبه‌ری لای په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان به‌ڕاست دانه‌نێن جا وه‌رن پێتان بڵێین ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌كرو پیلانه‌ به‌رده‌وامه‌ی شه‌یتانه‌كان؛ ئه‌وان دێن وه‌سوه‌سه‌ ده‌كه‌ن بۆ هه‌ندێک كه‌س به‌وه‌ی بڵێن ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌وه‌‌ هه‌تا ئه‌ویش دێت خۆی ده‌رده‌خات به‌وه‌ی گوایه‌ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ ئینجا لەپاش ئه‌وه‌ مه‌س و زیانی شه‌یتانه‌كه‌ نه‌خۆشی ده‌كات ئه‌و شه‌یتانه‌ی كه‌وا ده‌ستی لێوه‌شاندووه‌ جاوه‌كو شێتی لێده‌كات هه‌تاكو شێتیه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی ڕوونده‌بێته‌وه‌ ئینجا لەپاش ئه‌وه‌ خه‌ڵكی ده‌زانن كه ‌ئه‌و شێته‌و پێغه‌مبه‌ر نی یه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌وه‌ وه‌كو به‌م شێوه‌یه‌ خۆی ناساندبوو‌! وه‌حیكمه‌ته‌ پیسه‌كه‌ش له‌م پیلانه‌دا ئه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئەگه‌ر هاتوو اللە پێغه‌مبه‌رێكی حه‌قی ڕه‌وانه‌كرد له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ جا یه‌كه‌م وەڵامی خەڵکی بۆی ئه‌وه ‌بێت قه‌ومه‌كه‌ی پێی بڵێن ئه‌و‌ شێته‌و پێغه‌مبه‌ر نی یه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌وه‌ به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌مان دیارده‌ له‌پێشتردا (به‌وه‌ی خه‌ڵكانی تریش هه‌بوون بانگه‌شه‌یان كردووه‌ به‌ڵام دواتر ده‌رچوون ئه‌وان شێت بوون نه‌ک پێغه‌مبه‌ر)، جا لەپاش ئه‌وه‌ خه‌ڵكی پشت له‌پێغه‌مبه‌ری په‌روه‌رگاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن و به‌شێت وه‌سفی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌به‌رده‌م شه‌یتانه‌كان كۆسپێک‌ مایه‌وه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو باشه ئه‌ی ‌ئه‌گه‌ر هاتوو اللە پشتگیری پێغه‌مبه‌رو نێردراوه‌كه‌ی كرد به‌ئایه‌ت ونیشانه‌یه‌كی به‌ڕاست دانه‌ره‌وه‌ به‌ ‌موعجیزه‌یه‌ک له‌لایه‌ن اللە وە به‌قودره‌ت و تواناکەی اللە خۆی جا شه‌یتانه‌كان زانیان به‌م شێوه‌یه‌ بۆ خه‌ڵكی ڕوونده‌بێته‌وه‌ كه‌وا ‌ئه‌و شێت نی یه‌ به‌ڵكو ئه‌و پێغه‌مبه‌ری اللە یە له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌وه‌ ‌بۆیه‌ش اللە پشتگیری كردووه‌ به‌موعجیزه‌یه‌ک كه‌ له‌سه‌رووی توانا‌وه‌یه‌ له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ تا بزانن ‌ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌وه‌‌، جا له‌ پاش ئه‌وه‌ شه‌یتانه‌كان هه‌ڵسان به‌داهێنانی سیحرو جادووی خه‌یاڵ جا ئه‌و خه‌ڵكانه‌یان فێرده‌كرد كه‌وا شه‌یتان هه‌ڵیانی خه‌ڵه‌تاندووه‌ وه ‌ده‌ستی خراپه‌ی خۆی لێوه‌شاندوون جا فەرمانیان پێده‌كه‌ن بەوەی ئه‌م موعجیزه‌ سحریانه‌ به‌خه‌ڵكی نیشان بده‌ن، وه‌حیكمه‌تی پیسی شه‌یتانیش له‌داهێنانی جادووی‌ خه‌یاڵ ئه‌وه‌یه هه‌تا ئه‌گه‌ر هاتوو اللە پشتگیری پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی كرد به‌ئایەت ونیشانه‌ی به‌ڕاست دانه‌ره‌وه‌ له‌ په‌روه‌ردگارەکەیانه‌وه‌ ئه‌وه‌ دواتر خه‌ڵكی به‌پێغه‌مبه‌ری په‌روه‌رگاره‌كه‌یان بڵێن ئا به‌دڵنیایی یه‌وه‌ ئه‌وه‌ ئێستا زانیمان تۆ شێت نیت وه‌كو پێشبینیمان ده‌كرد به‌ڵكو ئه‌تۆ ساحیرو جادوگه‌ری! وه‌به‌هۆی ئه‌م پیلانه‌ پیسه‌وه‌ له‌حیكمه‌تی شه‌یتانی گه‌وره‌ ئیبلیس له‌هه‌موو زه‌مان وكات وشوێنێكدا ئومه‌ته‌كان پێغه‌مبه‌رو نێردراوی لای په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان به‌ڕاست دانه‌ناوه‌ جا یه‌كه‌م شتێک کەدەوترا‌ به‌و پێغه‌مبه‌رو نێردراوه‌ی‌ اللە ده‌ینارد بۆ گه‌له‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو كه‌وا پێیان دەوت شێت‌ ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌م دیارده‌یه‌ی كه‌ له‌پێشتردا هه‌بوو وه‌به‌ كه‌سێكیان‌ زانیبوو‌ كه‌وا پێشتر وتوویه‌تی گوایه‌ پێغه‌مبه‌ری اللە یەو پاشانیش ڕوونبوویه‌وه‌ بۆخه‌ڵكی بەوەی ئه‌و شێت بوو هه‌تا ئه‌مجاره‌‌ اللە پشتگیری پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌كات به‌موعجیزه‌یه‌كی به‌ڕاست دانه‌ره‌وه‌ تاببێت به‌ئایه‌ت ونیشانه‌یه‌ک بۆ به‌ڕاستدانانی له په‌روه‌ردگارەکەیەوە بۆ گه‌له‌كه‌ی ‌‌جا لەپاش ئه‌وه‌ گه‌له‌كه‌ی پێی ده‌ڵێن كه‌واته‌ تۆ شێت نیت به‌ڵكو تۆ ساحیرێكی شاره‌زای! وه‌هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش كاتێک اللە پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی موسای ڕه‌وانه‌كرد عليه الصلاة والسلام بۆلای فیرعه‌ون وه‌ڵامی فیرعه‌ون به‌م شێوه‌یه‌ بوو کەوا وتی: { قَالَ إِنَّ رَسُولَكُمُ الَّذِي أُرْسِلَ إِلَيْكُمْ لَمَجْنُونٌ } [الشعراء]

جا لەپاش ئه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ری اللە موسا سه‌ڵاوات وسه‌لامی اللە له‌سه‌رخۆی و براكه‌ی هارون و كه‌س وكاریان وه‌ڵامی دایه‌وه‌و به‌فیرعه‌ونی وت: { قَالَ أَوَلَوْ جِئْتُكَ بِشَيْءٍ مُّبِينٍ ﴿٣٠﴾ قَالَ فَأْتِ بِهِ إِن كُنتَ مِنَ الصَّادِقِينَ ﴿٣١﴾ فَأَلْقَىٰ عَصَاهُ فَإِذَا هِيَ ثُعْبَانٌ مُّبِينٌ ﴿٣٢﴾ وَنَزَعَ يَدَهُ فَإِذَا هِيَ بَيْضَاءُ لِلنَّاظِرِينَ ﴿٣٣﴾ قَالَ لِلْمَلَإِ حَوْلَهُ إِنَّ هَٰذَا لَسَاحِرٌ عَلِيمٌ ﴿٣٤﴾ يُرِيدُ أَن يُخْرِجَكُم مِّنْ أَرْضِكُم بِسِحْرِهِ فَمَاذَا تَأْمُرُونَ ﴿٣٥﴾ قَالُوا أَرْجِهْ وَأَخَاهُ وَابْعَثْ فِي الْمَدَائِنِ حَاشِرِينَ ﴿٣٦﴾ يَأْتُوكَ بِكُلِّ سَحَّارٍ عَلِيمٍ ﴿٣٧﴾ } صدق الله العظيم [الشعراء].

ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ كه‌سانێک كه‌وا خه‌ڵكی موعجیزاته‌ سیحریه‌كانیان لێ ده‌بینین به‌‌خه‌یاڵی چاوه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ بنەمایەکیشیان نه‌بوو له‌حه‌قیقه‌ت و ڕاستیدا له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع به‌ڵام شه‌یتانه‌كان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا به‌م پیلانه‌یان جا ئومه‌ته‌كان پێغه‌مبه‌رو نێردراوی لای په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان به‌ڕاست دانه‌ده‌نا، جا كاتێک اللە پێغه‌مبه‌رێکی خۆی ڕه‌وانه‌ده‌كرد بۆ لای گه‌له‌كه‌ی ئه‌وا یه‌كه‌م شت ئه‌وه‌بوو ‌ پێیان ده‌وت شێت، وه‌‌هۆكاری ئه‌و قسه‌یه‌شیان به‌هۆی پیلانی شه‌یتانه‌كانەوە بوو كه‌وا وه‌سوه‌سه‌یان ده‌كرد بۆ یه‌كێک له‌كه‌سه‌كان به‌وه‌ی گوایه‌ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ جا لەپاش ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌رێتی ده‌كرد ئینجا له‌دوای ئه‌م بانگه‌شه‌ كردنه‌ شێت ده‌بوو له‌ ڕوانگه‌ی خه‌ڵكیه‌وه‌ به‌هه‌ندێک هه‌ڵسوكه‌وتی غه‌ریب و نامۆ جا بۆیان ڕوونده‌بوویه‌وه‌ بەوەی ئه‌و شێته‌ جا به‌م شێوه‌یه‌ش كاتێک کەوا اللە پێغه‌مبه‌رێكی ده‌نارد بۆ گه‌له‌كه‌ی ئه‌وا یه‌كه‌م شت ئه‌وه‌بوو‌ پێیان ده‌وت شێت‌ هه‌تاكو اللە ئه‌مجاره‌ پشتگیری ده‌كرد به‌ئایه‌ت ونیشانه‌یه‌كی به‌ڕاست دانه‌ره‌وه‌ له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ جا حوكم و بڕیاره‌كه‌یان ده‌گۆڕا له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان ئه‌مجاره‌ ده‌یانوت به‌ڵكو تۆ ساحیرێكی شاره‌زای! وه‌به‌هۆی ئه‌م پیلانه‌ به‌رده‌وامەوە‌ له‌حیكمه‌تی شه‌یتانه‌كان ئه‌وا اللە هیچ پێغه‌مبه‌رێكی نه‌ناردووه‌ مه‌گه‌ر هه‌ر گه‌له‌كه‌ی پێیان وتووه‌ شێت یان ساحیر‌ به‌هۆی ئه‌م پیلانه‌ به‌رده‌وامه‌وه‌ به‌درێژایی تێپه‌ربوونی سه‌رده‌مه‌كان. وه‌هه‌ر ئه‌مه‌ش به‌یان و ڕوونکردنەوەی ڕاست و دروست و حه‌قی ئه‌وه‌یه‌ کەوا‌ اللە ی بەرزو بڵندو گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{ كَذَٰلِكَ مَا أَتَى الَّذِينَ مِن قَبْلِهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا قَالُوا سَاحِرٌ أَوْ مَجْنُونٌ ﴿٥٢﴾ أَتَوَاصَوْا بِهِ بَلْ هُمْ قَوْمٌ طَاغُونَ ﴿٥٣﴾ } صدق الله العظيم [الذاريات].

جا ئایا كێ ده‌توانێت ئه‌م جۆره‌ به‌یان و ڕوونكردنه‌وه‌ ووردو تێروته‌سه‌له‌تان بۆ بهێنێت له‌محكمی كتێبه‌كه‌ی اللە جگه‌ له‌ئینسانێک نه‌بێت كه‌وا اللە به‌یان و ڕوونکردنەوەی ڕاست و دروست و حه‌قی بۆ قورئانی گه‌وره‌ی‌ فێركردبێت كه‌ ئه‌ویش ئیمام مه‌هدی حه‌قه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارەکەتانەوە‌ به‌ڵام به‌ داخ و ئه‌سه‌فه‌وه‌‌ هێشتا خه‌ڵكی پشت هه‌ڵده‌كه‌ن له‌مه‌هدی چاوه‌‌ڕوانكراوی حه‌ق له‌ په‌روه‌ردگارەکەیانه‌وه‌ له‌وانه‌ی كه‌وا اللە به‌سه‌رماندا ئاگاداری كردوون لەم تۆڕە جیهانیە مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگارم ڕه‌حمی پێكردبێت، وه‌هۆكاری پشت هه‌ڵكردنه‌كه‌یان له‌به‌ڕاست دانانی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌ق له‌لایەن پەروەردگارەکەیانەوە به‌هه‌مان شێوه‌‌ به‌هۆی مه‌كرو پیلانی شه‌یتانه‌كانه‌وه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌سوه‌سه‌ ده‌كه‌ن له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكدا بۆ كه‌سانێک له‌به‌شه‌ر تاکو بڵێن گوایه‌ ئه‌و مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوه‌! جا ناو به‌ناو مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوێكی نوێ بۆ موسڵمانان ده‌رده‌كه‌وێت تاوه‌كو موسڵمانان ماندوو بوون له‌م دیارده‌یه‌ به‌فێڵ كردن له‌کەسایەتی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكدا، وه‌حیكمه‌تی پیسی شه‌یتانی گه‌وره‌ش له‌وه‌دا ئه‌وه‌یه‌ تاکو ئه‌گه‌ر اللە مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌قی بۆ به‌شه‌ر ڕه‌وانه‌كرد لەپەروەردگارەکەیانەوە‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌یان و ڕوونکردنەوەی ڕاست و دروست و حه‌قیان بۆ زیكری کتێبەکەی فێربكات وه‌ئاگاداریان بكاته‌وه‌ له‌وه‌ی داخڵی سه‌رده‌می مەرج و نیشانه‌ گه‌وره‌كانی قیامه‌ت بوون جا له‌پاش ئه‌وه‌‌ وەڵامی موسڵمانان بۆ مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌ق له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارەکەیانه‌وه‌ ته‌نها ئه‌‌وه‌بێت پێی بڵێن به‌ڵكو تۆ درۆزنێكی خۆبه‌گه‌وره‌زانی خراپی ‌وێنه‌ت وه‌كو وێنه‌ی ھەمان ئه‌و بانگه‌شه‌كا‌رانه‌یه‌ کەوا‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد ئیمام مه‌هدین له‌پێش تۆو سه‌رده‌می تۆشدا! ئینجا لەپاش ئه‌وه‌ پشت ده‌كه‌نه‌ ‌بانگه‌وازەکەی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌ق لەلایەن په‌روه‌ردگارەکەیانەوە مه‌گه‌ر ته‌نها خاوه‌ن ژیری وهۆشمه‌نده‌كان نه‌بن ئه‌وانه‌ی حوكم و بڕیار له‌سه‌ر ناصر محمد یه‌مانی ناده‌ن له‌پێش بیركردنه‌وه‌و تێفكرین و لێ ووردبوونه‌وه ‌لە بنه‌مای بانگه‌وازه‌كه‌ی و‌ ده‌سه‌ڵاتی زانسته‌كه‌ی به‌ڵكو گوێ له‌بانگه‌وازه‌كه‌ی ده‌گرن وه‌ وورد ده‌بنه‌وه‌ له‌ده‌سه‌ڵاتی زانسته‌كه‌ی به‌عه‌قڵ و مه‌نتق ئینجا لەپاش ئه‌وه‌ بۆیان ڕوونده‌بێته‌وه‌ بەوەی به‌ڕاستی ئه‌و كه‌سێكی درۆزنی فێڵبازی بوختانكا‌ر نی یه‌ به‌ڵكو به‌ڵگه‌ دەھێنێته‌وه‌و‌ قسه‌ ده‌كات له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی به‌ئایەته‌‌ محكمه‌كانی قورئان ئەو ئایەتانەی کەوا بریتین له‌ دایک و بنچینه‌ی كتێبه‌كه‌ی اللە جا مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو له‌تاریكاییه‌كان ده‌ریانده‌هێنێت بۆ نورو ڕۆشنایی وه‌ اللە دڵ و ده‌روون و سینه‌یان گوشادو ئاسووده‌ ده‌كات وه‌دڵیان ئارام وئۆقره‌ ده‌گرێت وه‌ بیناو بەرچاو ڕوون ده‌بن بۆ حه‌ق و ڕاستی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارەکەیانه‌وه‌ وه‌هۆكاری هیدایه‌تدرانیان ئه‌وه‌یه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و عه‌قڵه‌یان به‌كارهێنا كه‌وا اللە به‌نیعمه‌ت پێی به‌خشیون وه‌ ده‌ڵێن ‌ له‌به‌رچی به‌دوای بانگه‌وازی حه‌قی لای په‌روه‌ردگاری جیهانمان‌‌ نه‌كه‌وین جا چۆن به‌دوای ئیمام مه‌هدی حه‌ق له‌لایه‌ن ‌په‌روه‌رگاری جیهانه‌وه‌‌ نه‌كه‌وین له‌كاتێكدا به‌ڵگه‌مان به‌سه‌ردا ده‌هێنێته‌وه‌ به‌ئایەته‌ روون و ئاشكراكان كەوا دایک و‌ بنچینه‌ی كتێبن له‌قورئانی گه‌وره‌دا له‌كاتێكدا ئێمه‌ له‌م ئایه‌تانه‌ غافڵ وبێئاگاین؟! به‌ڵكو هه‌ر ده‌ڵێی ئه‌مرۆ دابه‌زیون له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كەوا ‌بوونیشیان هه‌بووه‌‌ له‌قورئانی گه‌وره‌دا!! جا چۆن بانگه‌وازی ناصر محمد یه‌مانی به‌درۆبخه‌ینه‌وه‌ كەوا‌ به‌ڵگه‌مان به‌سه‌ردا ده‌هێنێته‌وه‌و ‌قسه‌مان له‌گه‌ڵده‌كات به‌ئایەته‌ ڕوون و ئاشكراكان له‌قورئانی گه‌وره‌دا جا ئه‌وه‌ی به‌درۆی خسته‌وه‌ ئه‌وا ناصر محمد یه‌مانی به‌درۆ نه‌خستۆته‌وه‌ به‌ڵكو ئه‌وه‌ اللە و ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی به‌درۆ خستۆته‌وه‌ كەوا ‌به‌م قورئانه‌ گه‌وره‌یه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی كردووه‌‌ ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ناصر محمد یه‌مانی نابینین لێی كه‌وا بڵێت ئیمام مه‌هدی وتوویه‌تی به‌ڵكو ده‌ڵێت اللە و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌فه‌رموون، وه‌ كوفریش به‌ كتێبی اللە و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ناكات به‌ڵكو ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا سوننه‌تی محمد پێغه‌مبه‌ری اللە صلى الله عليه وآله وسلم جیاده‌كاته‌وه‌و پاڵفته‌ی ده‌كات له‌فه‌رمووده‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌كان جا به‌ئایه‌تی محكمی ڕوون وئاشكرا له‌قورئانی گه‌وره‌دا ئه‌م فه‌رمووده‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌ ڕاده‌‌ماڵێت وه‌به‌م جۆره‌ ده‌ست به‌جێ داغان و هەلا هەلای ده‌کات و تێکی دەشکێنێت له‌م كاته‌شدا ڕوونده‌بێته‌وه بۆ خه‌ڵكی بەوەی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وآله وسلم له‌م فه‌رموودانه‌ی كه‌وا پێغه‌مبه‌ری اللە نه‌یوتون عليه الصلاة والسلام وه‌كو چۆن پێشتر‌ چۆنیه‌تی ڕێگای شه‌یتانه‌ جن و ئینسانەکان بۆ ڕێگاگرتن له‌موسڵمانان له‌به‌دواكه‌وتنی قورئانی گه‌وره‌ی بۆ سه‌لماندین‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌وا ناصر محمد یه‌مانی هێشتا بوونیشی نه‌بوو له‌سه‌رده‌می مه‌كرو پیلانی شه‌یتانه‌كان به‌ڵكو ئه‌و له‌جیل و نەوەی ئه‌م ئومه‌ته‌ی ئێمه‌یه‌ به‌ڵام مه‌كرو پیلانی‌ شه‌یتانه‌كانی پێوتین هەر له‌ كات و زه‌مانی كۆنیانەوه‌ جا ئه‌وه‌ی بۆ باسكردووین به‌تێروته‌سه‌لی جا سه‌لماندنی ئه‌مه‌ی‌ نه‌ به‌ڕیوایەته‌ گوماناویه‌كانه‌‌وه‌یه‌ نه‌ به‌فه‌رمووده‌ی هه‌ڵبه‌ستراو نه‌ به‌سه‌روسه‌ربرده‌و به‌سه‌رهاته‌ بێ سه‌روبنه‌‌‌كان نه‌به‌ كتێبی قه‌یس وله‌یلا وه‌ نه‌به‌كتێبی زه‌‌یری سالمی ئه‌بو له‌یلای موهه‌لهه‌ل ‌وه‌ نه‌به‌ كتێنی میشیل عه‌فله‌ق،‌ به‌ڵكو به‌محكمی كتێبه‌كه‌ی اللە قورئانی گه‌وره‌‌ به‌ڵكو به‌ته‌واوی و ووردی و تێرو ته‌سه‌لی چۆنیه‌تی مه‌كرو پیلانی شه‌یتانه‌كانی بۆ باسكردووین تا به‌م پیلان و مه‌كرانه‌یان ڕێبگرن له‌به‌شه‌ر هه‌ر له دێرزه‌مان و ئه‌زه‌لی قه‌دیمه‌وه‌‌ به‌یه‌ک پیلانی یه‌كگرتوو وه‌هیچ كه‌سێک مه‌كرو پیلانه‌كه‌ی ئه‌وانی ئاشکرا نه‌كردووه‌و بۆ خه‌ڵكی به‌ته‌واوی باس نه‌كردووه‌ ته‌نها ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی نه‌بێت، وه ‌ئه‌م باسكردنه‌ی به‌ته‌واوی و ووردی و تێروته‌سه‌لی له‌سه‌ری خۆیه‌وه‌ نه‌هێناوه‌ به‌گومان كه‌وا هیچ سودێکی نیە لەزانینی حەق و ڕاستیدا به‌ڵكو له‌كتێبه‌كه‌ی اللە وە هێناویه‌تی به‌ ته‌واوی و ووردی و تێروته‌سه‌لی باسیكردووه‌ به‌ئایەته‌ محكەمە ڕوون و ئاشكراكان بۆ زانایان و نه‌زانانی ئومه‌ت، هه‌تاکو ناصر محمد یه‌مانیمان خسته‌ نێوان دوو هه‌ڵبژارده‌وه‌‌ كه‌وا سێیه‌می نه‌بوو‌ جا یان ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌یه‌ به‌ڕاستی دابنێین به‌وه‌ی كه‌وا ئەو مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌قه‌ له‌ لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌وه‌‌ یان ده‌بێت كتێبه‌كه‌ی اللە قورئانی گه‌وره‌ به‌درۆ بخه‌ینه‌وه، جا چۆن پشت هه‌ڵبكه‌ین له‌كتێبه‌كه‌ی اللە قورئانی گه‌وره‌ كه‌وا ناصر محمد یه‌مانی پێی رێنماییمان ده‌كات بۆ ڕێگای ڕاست‌ وه ‌ئێمه‌ش خۆ به‌قورئان باوه‌ڕداربووین له‌پێش ئه‌وه‌ی اللە مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ناصر محمد یه‌مانی بنێرێت جا ئایا بۆ به‌دوای حه‌ق و ڕاستی نه‌كه‌وین؟ له‌كاتێكدا له‌دوای حه‌ق و ڕاستی هیچیتر نی یه‌ جگه‌ له‌گومڕایی نه‌بێت.. وه‌ هه‌رگیزیش پشت له‌بانگه‌وازی حه‌ق له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگار‌ی جیهانه‌وه‌‌ ناكه‌ین به‌هۆی مه‌كرو پیلانی شه‌یتانه‌ بوختانكا‌ره‌كان‌ به‌ کەسایەتی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو وه‌هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌وانه‌ی كه‌وا بیرناكه‌نه‌وه‌و تێنافكرن له‌ بانگه‌وازو ده‌سه‌ڵاتی زانسته‌كه‌ی واگومان ده‌به‌ن بەوەی وێنه‌ی ناصر محمد یه‌مانی وه‌كو وێنه‌ی مه‌هدیه‌ بوختانكاره‌كانه‌‌ جا ئه‌وانه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ داوی شه‌یتانه‌كان و بوون به‌نێچیریان وه‌ ئەوان به‌پیلانه‌كه‌ به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وتوو بوون جا پشتیان كرده‌ بانگه‌وازه‌كه‌ی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی حوكم و بڕیاری خۆیان له‌سه‌ردا به‌ر له‌وه‌ی کەوا گوێ له‌قسه‌كانی ئه‌و بگرن وه‌ بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌ده‌سه‌ڵاتی زانسته‌كه‌ی بكه‌نه‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌خاوه‌ن ژیری وهۆشمه‌نده‌كان نه‌بوون له‌وانه‌ی كه‌وا گوێ بۆقسه‌ ده‌گرن ئینجا به‌دوای چاكترینی ده‌كه‌ون جا ئەگه‌ر هاتوو حه‌ق و ڕاست بوو له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌وه‌ ئه‌وا عه‌قڵه‌كانیان قبوڵی ده‌كات ئه‌مه‌ش‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئەگه‌ر ناصر محمد یه‌مانی شێت بێت ئه‌وا اللە عه‌قڵ و مێشكی لێده‌سه‌نده‌وه‌ جا وا اللە عه‌قڵی لێنه‌سه‌ندووینه‌ته‌وه‌ به‌ڵكو بیرمان كرده‌وه‌ له‌بانگه‌وازه‌كه‌ی به‌عه‌قڵ، جا له‌كاتێكدا وا مه‌نتقه‌كه‌ی عه‌قڵ و مه‌نتق قبوڵی ده‌كات ده‌ی كه‌واته‌ ئه‌و شێت نی یه به‌ڵكو به‌حه‌ق و ڕاسته‌وه‌ قسه‌ ده‌كات وه‌ بۆ رێگه‌و ڕێبازی ڕاست و ڕه‌وان رێنمایی ده‌كات جا حه‌مدو سوپاس بۆ ئه‌و اللە یەی كه‌وا ئێمه‌ی گێرا له‌خاوه‌ن ژیری وهۆشمه‌نده‌كان له‌وانه‌ی كه‌وا حوكم و بڕیار ناده‌ن له‌پێش لێ ووردبونه‌وه‌و تێفكرین وبیركردنه‌وه‌ وه‌ ناصر محمد یه‌مانی و مه‌هدیه‌ بوختان كاره‌كان بۆ کەسایەتی مه‌هدی له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا به‌دوو ده‌سته‌ی جیا ئیعتباریان بۆ ده‌كرێت، جا ئایا ئێمه‌ چۆن له‌نێوانیان حوكم وبڕیار بده‌ین تا بۆمان ده‌ركه‌وێت كامه‌یان له‌سه‌ر حه‌قه‌ له‌پێش ئه‌وه‌ی گوێ له‌وه‌ بگرین كەوا ‌له‌لایانه‌ وه ‌زۆرێک له‌وانه‌ی به‌دوای ناصر محمد یه‌مانی كه‌وتوون پێشتر وورد بوونه‌ته‌وه‌‌ له‌ بانگه‌وازی ئه‌و كه‌سانه‌ی تر له‌وانه‌ی هه‌ریه‌كێكیان بانگەشەی ئه‌وه‌یان ده‌كرد ئیمام مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراون جا لەپاش ئه‌وه‌ سه‌یری ده‌سه‌ڵاتی زانستی ئه‌وانمان كرد جا بینیمان هه‌موو ئه‌وانه‌ی بوختانیان كردووه‌ بۆ کەسایەتی مه‌هدی چاوه‌روانكراو ‌اللە پشتگیری نه‌كردبوون به‌ده‌سه‌ڵاتی زانستی ڕازیكارو و ڕاشكاوی به‌به‌ڵگه‌و سه‌لمێندراو بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌وا حیوارو گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن له ‌ئه‌هلی زانست به‌ڵكو به‌گومان به‌ناوی اللە وە قسه‌ ده‌كه‌ن گومانیش ھیچ سودێکی نیە لەزانینی حەقدا‌، جا له‌پاش ئه‌وه‌ زانستی ئه‌وان و ده‌سه‌ڵاتی زانستی ناصر محمد یه‌مانیمان خسته‌ به‌راوورده‌وه‌ جا جیاوازی نێوانیانمان تێدا وه‌كو جیاوازی نێوان نورو تاریكاییه‌كان به‌دی كرد، جا له‌پاش ئه‌وه‌ بۆمان ڕوونبوویه‌وه‌ كه‌وا به‌ڕاستی و به‌دڵنیاییه‌وه‌ ناصر محمد یه‌مانی له‌سه‌ر حه‌ق و ڕاستیه‌ وه‌ بانگ ده‌كات بۆ حه‌ق وه ‌ڕێنمانی ده‌كات بۆ رێگای ڕاست له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ‌به‌سه‌رخه‌رەکان هه‌بوو چه‌ندین ساڵ بوو هیوای به‌ڕاست دانانی ناصر محمد یه‌مانی ده‌كرد به‌ڵام ده‌ترسا له‌وه‌ی نه‌وه‌ک بانگه‌وازه‌كه‌ی له‌ئیمام مه‌هدیه‌وه‌ بگۆڕێت بۆ پێغه‌مبه‌رێتی یان بۆ پەرستن و پەروەردگارێتی جا ‌بینی وا هه‌ر جێگیره‌و‌ له‌سه‌ر بنەمایەکی پته‌وو بنەمای ته‌قوای پەروەردگاری ھەموو جیھانەوەیە،‌ جا چه‌نده‌ خۆمان و هه‌موو موسڵمانانی ئاگاداركرده‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌وا هیچ نه‌ڵێین لەسەر اللە كاتێک بەدڵنیایی تەواوەوە نازانین وه‌ فه‌توای بۆ داین بەوەی ئه‌م‌ كاره‌ له‌شه‌یتانه‌وه‌یه‌ به‌وه‌ی قسه‌ لەسەر اللە و بەناوی اللە وە بکەین له‌كاتێكدا نەشزانین بەدڵنیایی تەواوەوە، وه‌ ئه‌مه‌ی به‌ده‌سه‌ڵاتی زانستی ئاشكراوه‌ پێداین ده‌رباره‌ی ئه‌و فه‌رمانه‌ی شه‌یتان به‌وه‌ی كاتێک اللە ی بەرزو بڵندو گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: { إِنَّمَا يَأْمُرُكُم بِالسُّوءِ وَالْفَحْشَاءِ وَأَن تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿١٦٩﴾ } صدق الله العظيم [البقرة]

جا لەپاش ئه‌وه‌ زانیمان به‌راستی ئه‌مه‌‌ قه‌ده‌غەو حه‌رامكراوه‌‌ به‌وه‌ی قسە بکەین لەسەر اللە له‌كاتێكدا نه‌زانین بەدڵنیایی تەواوەوەو و گومانمان لێی هه‌یه‌ و ھێشتا دوودڵین له‌سه‌ری ئه‌وه‌شی بە به‌ڵگه‌و ‌ده‌سه‌ڵاتی زانستی ئاشكراوە پێداین، وه‌کو اللە ی بەرزو بڵندو گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی: { قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّيَ الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَالْإِثْمَ وَالْبَغْيَ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَأَن تُشْرِكُوا بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا وَأَن تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿٣٣﴾ } صدق الله العظيم [الأعراف]

جا‌ لەپاش ئه‌وه‌ زانیمان كه‌وا قسه‌كردن لەسەر اللە به‌گومانه‌وه‌ كه‌وا هیچ سودێکی نیە لەزانینی حەق و ڕاستیدا حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراوه‌ كه‌‌ یا ئه‌گه‌ری ڕاستی هه‌یه‌ یا ئه‌گه‌ری هه‌ڵه‌ ئه‌مه‌ش له‌ فه‌رمانی شه‌یتانه‌ نه‌وەک له‌ فه‌رمانی اللە ی ڕەحمان، وه‌ لەپاش ئه‌وه ناصر محمد یه‌مانی ئه‌وه‌ی پێناساندین كه‌ ئیجتیهاد چی یه‌و وتی ئیجتیهاد ئه‌وه‌ نی یه‌ کەوا‌ قسه ‌لەسەر اللە بكه‌ن بێ ئەوەی بزانن بەدڵنیایی تەواوەوەو ھێشتا دوودڵن‌ لەسەری وه‌كو چۆن بوختانكاره‌كان ئه‌وه‌ ده‌ڵێن كه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو پێكاتان ئه‌وا دوو پاداشتان بۆ هه‌یه‌ وه ئە‌گه‌ر هه‌ڵه‌شتان كرد لێی ئه‌وه‌ یه‌ک پاداشتان بۆ هه‌یه‌!! به‌ڵكو ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌تان له‌لایه‌ن جگە لە اللە و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ بۆ هاتووه‌ به‌ڵكو له‌لایه‌ن شه‌یتانی نه‌فره‌تلێكراوه‌وه‌یه تاوه‌كو لەسەر اللە و به‌ناوی اللە وە قسه‌بكه‌ن له‌كاتێكیشدا نازانن بەدڵنیایی تەواوەتیەوەو ‌گومانتان هه‌یه‌ لەسەری و ھێشتا دوودڵن لێی جا واده‌زانن ئه‌مه‌یه‌ ئیجتیهاد! جا لەپاش ئه‌وه‌ ئیمامی حه‌ق ناصر محمد یه‌مانی فه‌توای بۆ داین ده‌رباره‌ی ئیجتیهادو وتی: ئیجتیهاد ئه‌وه‌یه‌ کەوا هه‌وڵبده‌ی له‌ گه‌ڕان به‌دوای حه‌ق و ڕاستیدا هه‌تاكو ئه‌و كاته‌ی اللە هیدایه‌تت ده‌دات بۆ حه‌ق و ڕاستی به‌زانست و ده‌سه‌ڵاتێكی ئاشكراوه‌ كه‌وا ئه‌گه‌ری ڕاست و هه‌ڵه‌ له‌خۆی نه‌گرێت، به‌ڵكو حه‌ق و ڕاست و دروست بێت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری ھەموو جیهانه‌وه‌‌ به‌زانست وده‌سه‌ڵاتێكی ئاشكراوه‌ لە اللە ی ڕەحمانەوە،‌‌‌ ‌جا له‌پاش ئه‌وه‌ بانگی خه‌ڵكی بكه‌ی له‌سه‌ر بینایی و بەرچاوڕوونی و بنچینه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرا له‌ په‌روه‌ردگارتانه‌وه‌ جا به‌حه‌ق قسه‌و گفتوگۆ بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دەمەدەمێ و موجاده‌له‌و گفتوگۆتان له‌گه‌ڵدا ده‌كات جا به‌زانست وده‌سه‌ڵاتی ئاشكراوه‌ له‌په‌روه‌ردگاری جیهانه‌وه‌‌ به‌سه‌ریدا زاڵ ببن ئەگه‌ر ئاوا نه‌بێت ئەی ئایا چۆن خه‌ڵكی قه‌ناعه‌ت پێدەھێنن به‌شتێک كه‌وا ئێوه‌ خۆتان گومانتان لێی هه‌بێت و نه‌زانن به‌یه‌قین ودڵنیاییه‌وه‌ كه‌وا ئه‌وه‌‌ حه‌قه‌ له‌په‌روه‌ردگاری ھەموو جیهانه‌وه‌‌، وه ‌هه‌ركه‌سێکیش بڵێت نازانم ئه‌وه‌ فه‌توای داوه‌و اللە پاداشته‌كه‌ی وه‌كو پاداشتی زانایه‌كی موفتی ده‌داته‌وه‌ به ‌زانست و ڕێنمایی ئه‌مه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی پاراست و لە اللە ترساو قسه‌ی نه‌كرد لەسەر اللە له‌كاتێكدا نازانێت بەدڵنیایی تەواوەوەو ھێشتا گومانی له‌ڕاست و دروستیه‌كه‌ی هه‌یه،‌ وه ‌به‌هه‌مان شێوه‌ ناصر محمد یه‌مانی فه‌توای بۆ داین به‌وه‌ی کەوا ئه‌وانه‌ی
لەسەر اللە قسه‌ ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا نازانن بەدڵنیایی تەواوەوەو ھێشتا گومانیان له‌قسه‌كه‌ هه‌یه‌ به‌ هه‌وڵدانێكیان كه‌وا ئه‌گه‌ری ڕاست و ئه‌گه‌ری هه‌ڵه‌ هه‌ڵده‌گرێت ئه‌وا باری تاوانی خۆیان و ئه‌وانه‌شی کەوا گومڕایان كردوون به‌بێ زانست هه‌ڵده‌گرن وه‌كو اللە ی بەرزو بڵندو گه‌وره‌ پشتڕاستی ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت:
‏{ لِيَحْمِلُوا أَوْزَارَهُمْ كَامِلَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَمِنْ أَوْزَارِ الَّذِينَ يُضِلُّونَهُم بِغَيْرِ عِلْمٍ أَلَا سَاءَ مَا يَزِرُونَ ﴿٢٥﴾ } صدق الله العظيم [النحل]

ئه‌مه‌ش‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیلله‌ت وهه‌ڵه‌ی زاناكه‌ ده‌بێته‌ هۆكاری گومڕابوونی ئومه‌ته‌كان به‌ته‌واوی له‌وانه‌ی كه‌وا به‌دوایان ده‌كه‌ون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌وا اللە فه‌رمانی به‌ زانست خوازو داواكاری زانست كردووه‌ كه‌وا به‌كوێرایی وهه‌ڕه‌مه‌كی به‌دوای زانایه‌كه‌ نه‌كه‌وێت به‌ڵكو اللە فه‌رمانی به‌ داواكاری زانست و زانست خوازه‌كان كردووه‌ كه‌وا عه‌قڵی خۆیان به‌كاربھێنن له‌پێش به‌دواكه‌وتنەکە به‌وه‌ی كه‌ ئایا ئه‌و بانگه‌وازكاره‌ به‌حه‌ق قسه‌و ڕێنمایی ده‌كات بۆ ڕێگای ڕاست له‌سه‌ر بینایی و بەرچاوڕوونی و به‌ڵگه‌و بنچینه‌و بناغه‌یه‌كی ڕوونی لای په‌روه‌ردگاری؟ وه‌كو اللە ی بەرزو بڵندو گه‌وره‌ ئه‌م فه‌رمانه‌ی بۆ زانست خوازه‌كان دووپات و پشتڕاست كردۆته‌وه‌ له‌وه‌ی اللە ی بەرزو بڵندو گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: { وَلَا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولَٰئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْئُولًا ﴿٣٦﴾ } صدق الله العظيم [الإسراء].

وه‌ پاک وبێگه‌ردی بۆ اللە ی گه‌وره‌ نه‌مان بینی ناصر محمد یه‌مانی له‌سه‌رخه‌ڵكی دینه‌كه‌ قورس و توند بكات به‌ڵكو وه‌كو ئه‌وه‌یە کەوا اللە فەرمانی كردووه، وه‌‌ ‌فێری كردووین و پێی ڕاگه‌یاندووین به‌وه‌ی كه‌وا اللە بۆ ئیمه‌ ئاسانی ده‌وێت و قورس و گرانكردنی‌ ناوێت، به‌ڵام بینیمان ناصر محمد یه‌مانی له‌توندترین وتوندرترینی ئه‌وانه‌یه‌ له‌دیندا كه‌وا هه‌رگیز شتێک نا‌ڵێن لەسەر اللە لەکاتێکدا نه‌زانێت بەدڵنیایی تەواوەوەو ھێشتا به‌گومان و دوودڵ بێت لەسەری‌‌ جا زانایانی سه‌رمینبه‌ره‌كانی نه‌هی كردووه‌ له‌وه‌ی قسه‌ بۆ ئومه‌ت بكه‌ن به‌زانستی گوماناویه‌وه‌ لەکاتێکدا گومان ھیچ سودێکی نیە لەزانینی حەق و ڕاستیدا هه‌تا ئه‌وكاته‌ی وتاربێژه‌كه‌ وتاره‌كه‌ كۆتایی پێده‌هێنێت لەپاشان ده‌ڵێت والله‌ اعلم جا ئەگه‌ر ڕاستم كردبێت ئه‌وه‌ له‌نه‌فسی خۆمه‌وه‌یه‌، جا ناصر محمد یه‌مانی ده‌ڵێت كه‌واته‌ باری گوناھو تاوانی هه‌ڵه‌ی خۆت و هه‌ڵه‌ی ئه‌وانه‌شی کەوا به‌زانسته‌كه‌ت گومڕات كردن هه‌ڵده‌گری ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌وا له‌دینەکەی اللە دا قسه‌ ده‌كه‌ی له‌كاتێكدا نازانیت به‌دڵنیایی و به‌زانستی یه‌قینه‌وه‌ كه‌وا ئه‌م قسه‌یه‌ حه‌قه‌ له‌په‌روه‌ردگاری جیهانه‌وه ‌‌.. وه‌ ‌ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌وا ئاڕاسته‌ ده‌كرێت ئه‌وه‌یه‌‌ ئایا به‌عه‌قڵ و مه‌نتق ڕه‌وایه‌ ناصر محمد یه‌مانی له‌لایه‌ک ڕێمان لێبگرێت له‌وه‌ی كه‌وا قسه‌ بكه‌ین لەسەر اللە له‌كاتێكدا نه‌زانین و گومانمان لێی هه‌یەو ‌پاشانیش ئه‌و مخالف و پێچه‌وانه‌ی ئێمه‌ بكات له‌و ڕێ لێگرتنه‌مان جا بڵێت ئه‌و‌ له‌لایه‌ن اللە وە مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوه‌ جا به‌نه‌زانیه‌وه‌ لەسەر اللە بڵێت كه‌ ئه‌و‌ له‌ڕاستگۆیانە‌و ئیمام مه‌هدی حه‌قه‌ له لایەن ‌په‌روه‌ردگاری جیهانه‌وه‌‌ ‌جا ئایا چۆن نورو تاریكاییه‌‌كان له‌گه‌ل یه‌كتردا كۆده‌بنه‌وه‌؟!! ئه‌مه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ناصر محمد یه‌مانی له‌نه‌زانان نیه‌ تاوه‌كو به‌درۆ لەسەر اللە بڵێت اللە هه‌ڵیبژاردووه‌ به‌مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی خەلیفەی په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان له‌كاتێكیشدا خۆی ده‌زانێت پاداشتی ئه‌وانه‌ چیه‌ كه‌وا‌ لەسەر اللە قسه‌ ده‌كه‌ن له‌كاتێكیشدا نازانن بەدڵنیایی تەواوەوەو ھێشتا گومانیان لێی هه‌یه‌ جا ئایا چۆن پێچه‌وانه‌ی ئێمه‌ ده‌كات له‌وشته‌ی كه‌وا خۆی ڕێی لێگرتووین و درۆو بوختان بكات به‌وه‌ی كه‌وا ئه‌و مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌قه‌ له‌لایەن په‌روه‌ردگاری ھەموو جیهانه‌وه‌ جا ئایا ئه‌مه‌ عه‌قڵ قبوڵی ده‌كات؟!! وه‌به‌ڕاستی بۆشمان ڕوون بوویه‌وه‌ كه‌وا اللە ده‌سه‌ڵاتی به‌زانست زیادكردووه‌ به‌سه‌ر سه‌رجه‌می زانایانی ئومه‌تدا، وه‌زانستیش نورو ڕۆشناییه،‌ جا چۆن تاریكاییه‌كان و نورو ڕۆشنایی له‌گه‌ل یه‌كتردا كۆ ده‌بنه‌وه‌؟! وه‌ ئه‌گه‌ر زانا فیقهیه‌كه‌ هه‌ڵه‌ی كرد له‌فه‌تواكان ئه‌وه‌ ده‌ره‌نجامی نه‌زانیه‌كه‌یه‌تی وه ‌ده‌ره‌نجامی به‌ڕاست دانانی ئه‌وه‌ بۆ فه‌رمووده‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌كه‌‌ كه‌وا به‌ڕاستی داناوه‌ گوایه‌ (پێغه‌مبه‌ری اللە فه‌رموویه‌تی) بۆ هه‌موو موجته‌هیدێک به‌شێک هه‌یه‌ له‌ئه‌جرو پاداشت، جا ئەگه‌ر هاتوو پێكای ئه‌وه‌ دوو ئه‌جرو پاداشتی بۆ هه‌یه‌ وه‌ ئەگه‌ر هاتوو هه‌ڵه‌ی كرد ئه‌وه‌ یه‌ك ئه‌جرو پاداشتی بۆ هه‌یه‌، وه‌هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش زانایانی ئومه‌ت وریا نین له‌فه‌تواكانیان یان ووردببنه‌وه‌ له‌ده‌سه‌ڵاتی زانسته‌كانیان به‌وه‌ی كه ‌ئایا عه‌قڵ ومه‌نتق قبوڵی ده‌كات ئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامی متمانه‌یانه‌ به‌ڕیوایەت و فه‌رمووده‌كان به‌وه‌ی كه‌وا ئه‌وان خه‌ڵكانێكی جێی متمانه‌ بوون هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش نایه‌ن ئه‌م فه‌رموودانه‌ به‌كتێبه‌كه‌ی اللە نیشان بده‌ن تا ده‌ركه‌وێت‌ ئایا ئه‌م فه‌رموودانه‌ مخالف ودژو پێچه‌وانه‌یه‌تی له‌شتێكدا؟! به‌ڵام ناصر محمد یه‌مانی زیره‌كه‌ نه‌وه‌ک گه‌مژه‌ جا چۆن ده‌كرێت بڵێت ئه‌و مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌كه‌م و دادوه‌ره‌ له‌نێوان زانایانی ئومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی كه‌وا له‌سه‌ری جیاوازو ناكۆكن، وه ‌فه‌توا بدات و ڕایبگه‌یه‌نێت كه‌وا هیچ زانایه‌ک نیه‌ بێت موجاده‌له‌و گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بكات له‌قورئاندا ئه‌وه‌ هه‌رده‌م به‌حه‌ق ده‌یبه‌زێنێت جا چۆن ئه‌وه‌ ده‌كرێت ئەگه‌ر ناصر محمد یه‌مانی متمانه‌ی ته‌واوی تاكو سه‌رئێسقان به‌ته‌واوی ئه‌و فێركاره‌ی نه‌بێت كه‌وا پشت ناكاته‌ فێركردنی ناصر محمد یه‌مانی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ناصر محمد یه‌مانی ده‌بینن به‌متمانه‌وه‌‌‌ به‌و په‌ڕی هه‌موو دڵنیاییه‌كه‌وه زاڵه‌ به‌سه‌ر سه‌رجه‌م زانایانی ئومه‌تدا له‌موسڵمانان و یه‌هودو نه‌صارا به‌ده‌سه‌ڵاتی به‌یانی حه‌ق بۆ قورئان .. وه‌ ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌وا ئاڕاسته‌ ده‌كرێت ئه‌وه‌یه‌ جا‌ ئایا ناصر محمد یه‌مانیمان بینیوه‌ مه‌غرور بێت" وه‌كو ئه‌و زۆرانبازه‌ی كه‌وا داخلی حه‌له‌به‌‌ ده‌بێت له‌كاتێكدا ماسولكه‌كانی ده‌رده‌خات ‌واده‌زانێت ئه‌و كه‌سێكه‌ نابه‌زێت وه‌ خێرا په‌له‌ده‌كات له‌وه‌ی كه‌سێكی له‌و توندتری به‌هێزتر بێت تا زۆرانبازی له‌گه‌ڵدا بكات؟! جا ئه‌مه‌ دواتر‌‌ ڕوویده‌دا ئەگه‌ر‌ ناصر محمد یه‌مانی مه‌غرور بووایه‌ ئه‌وه‌ ده‌ماندی كه‌وا ته‌نها زانایه‌كیش به‌سه‌ر ناصر محمد یه‌مانی دا زاڵ ده‌بوو له‌یه‌ک باس و مه‌سه‌له‌شدا یان له‌چه‌ندین باس و مه‌سه‌له‌دا‌ جا ده‌هات زانستێكی باشتر له‌زانستەکەی ناصر محمد یه‌مانی ده‌هێنا وه قسه‌یه‌كی ڕاسترو ته‌ئویل ولێكدانه‌وه‌یەکی چاكتری ده‌كردو باشتریش ڕێنمایی ده‌كرد، وه‌ئه‌نجامه‌كه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م پێنج ساڵه‌دا ڕوونبوویه‌وه‌ به‌وه‌ی هه‌رجارێک كه‌وا زانایه‌ک ده‌هاته‌ سه‌رمێزی حیوارو گفتوگۆو ده‌مه‌قاڵێی له‌گه‌ڵ ده‌كرد له‌مه‌سه‌له‌یه‌كدا ئه‌وا هه‌ر ئیمام ناصر محمد یه‌مانی به‌سه‌ریدا زاڵ ده‌بوو به‌ده‌سه‌ڵاتی زانست له‌محكەمی قورئاندا وه‌هه‌ر ئه‌مه‌ش‌ باشترین و چاكترین لێكدانه‌وه‌یه‌، وه‌بۆمان ڕوون بوویه‌وه كه‌وا به‌ڕاستی اللە روئیاكه‌ی ناصر محمد یه‌مانی به‌ڕاست گێراوه‌ به‌هه‌ق به‌وه‌ی كه‌وا به‌ڕاستی هیچ كه‌سێک نی یه‌ موجاده‌له‌و گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بكات له‌قورئانی گه‌وره‌دا ئه‌وا هه‌ر ناصر محمد یه‌مانی به‌سه‌ریدا زال ده‌بێت به‌به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌ ‌خودی قورئاندا، وه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌وا اللە روئیای به‌نده‌كه‌‌ی به‌ڕاست گێرا به‌حه‌ق له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع ئه‌وا به‌ڕاستی بوو به‌به‌ڵگه‌و حوججه‌یه‌ک له‌دوای به‌ڕاست گه‌ڕانی له‌په‌روه‌ردگاری جیهانه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌رزی واقعدا وه‌بۆمان ڕوون بوویه‌وه‌ کەوا ئه‌و ڕاستی كرد له‌وه‌ی محمد پێغه‌مبه‌ری اللە صلى الله عليه وآله وسلم فه‌توای بۆ داوه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوه‌ وه‌هیچ كه‌س نی یه‌ له‌قورئاندا موجاده‌له‌و گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بكات ئه‌وا هه‌ر ئیمام ناصر محمد یه‌مانی بەحەق ده‌یبه‌زێنێت..لێره‌دا قسه‌ دانراوە بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌ی به‌سه‌رخه‌ره‌كان‌ كۆتایی پێهات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وا گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن و پێیان ده‌ڵێن باشه‌ چۆن بڕواتان كرد بەوەی ‌ئیمام مه‌هدی به‌ڕاستی بریتی یه‌ له‌ ناصر محمد یه‌مانی..جا ئه‌م به‌یانه‌ له‌به‌ربگرنه‌وه‌ ئه‌ی خۆشه‌ویستانی دڵم وه باسیبكه‌ن و بیده‌ن به‌ئه‌وانه‌ی كه‌وا ئه‌و پرسیاره‌تان لێده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه‌وا چۆن بڕواتان به‌ئیمام ناصر محمد یه‌مانی كرد و به‌ڕاستتان دانا؟! ‌

وه‌ئه‌ی پرسیاركاری به‌ڕێز به‌خێرهاتی بۆ سه‌ر مێزی حیوارو گفتوگۆی جیهانی ئازادی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ناصر محمد یه‌مانی .. به‌ڵام برای به‌رێزم ئایا لەمنت ده‌‌وێت بەوەی کەوا له‌سفره‌وه‌ له‌گه‌ڵتدا ده‌ست پێبكه‌م! وه‌ پێت بڵێم كه‌وا چۆنم زانی من مه‌هدیم وه‌كه‌ی و له‌چ كاتێكدا زانیم من مه‌هدیم له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ت له‌بیركردووه‌ كه‌وا له‌پێش تۆدا سه‌ده‌ها پرسیاركاری تر پێشت كه‌وتوون به‌م پرسیاركردنه‌‌، جا به‌م شێوه‌یه‌ ‌به‌سه‌رخه‌ران نایانه‌وێت به‌وەڵامێکی نوسراو وه‌ڵامت بده‌نه‌وه‌ كه‌وا له‌پێشتردا وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه‌و به‌م شێوه‌یه‌ش سه‌رقاڵمان بكه‌ی به‌وەلامێکی تازه‌ (بۆ هه‌مان پرسیار)!‌ جا ئایا ته‌كلیف له‌خۆت ناكه‌ی و ئه‌وه‌نده‌ توانایه‌شت نی یه‌ كه‌وا وشه‌ی گه‌ڕانه‌كه‌ت بنوسیت و ووردبیته‌وه‌ له‌به‌یان و ڕوونکردنەوەکانی ناصر محمد یه‌مانی وه‌لە وه‌ڵامه‌كان بۆی وه‌ ببینی بەوەی چۆن زاڵ بووه‌ به‌ده‌سه‌ڵاتی زانست له‌ماوه‌ی ئه‌م پێنج ساڵه‌دا وه‌ هێشتا هه‌ر زاڵیشین به‌ده‌سه‌ڵاتی زانست له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌وه‌ جا ئایا چۆن ئه‌و كه‌سه‌ ده‌به‌زێت كه‌وا فێركاره‌كه‌ی اللە یە.!! حاشا لله‌ هه‌رگیز یه‌كێک نیه‌ بتوانێت به‌سه‌ریدا زاڵ بێت وه‌كو اللە ی بەرزو بڵندو گه‌وره‌ ئه‌مه‌ پشت ڕاست ده‌كاته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت: { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنكُمْ فَإِن تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِن كُنتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ۚ ذَٰلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا ﴿٥٩﴾ } صدق الله العظيم [النساء].

وه‌هه‌رچی سه‌باره‌ت به‌وه‌یە كه‌وا ئیدعاو بانگه‌شه‌ ده‌كات گوایه‌ ئه‌و ئیمام مه‌هدیه‌ ئه‌وه‌ بزانه‌ ئه‌ی پرسیاركاری به‌ڕێز به‌ڕاستی اللە ڕوئیای له‌خه‌وه‌كاندا نه‌كردووه‌ به‌به‌ڵگه‌و‌ ده‌سه‌ڵاتی زانستی بانگه‌وازكار به‌سه‌ر خه‌ڵكی جیهاندا، ئەگه‌ر وابووایه‌ ئه‌وا‌ شه‌یتانه‌كان دینی اللە یان به‌ته‌واوی ده‌گۆڕی به‌گۆڕانكاری و ده‌ستكاریكردن، به‌ڵكو بزانه‌ بۆ هه‌موو بانگه‌شه‌یه‌ک به‌ڵگه‌و نیشانه‌ هه‌یه‌ وه‌كو اللە ی بەرزو بڵندو گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: { قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ } صدق الله العظيم.

جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وا ئێوه‌ نه‌ چاوه‌ڕوانی نێردراو نه‌ چاوه‌ڕوانی پێغه‌مبه‌رێكیش ده‌كه‌ن به‌ڵكو چاوه‌ڕوانی پیاوێكن له‌چاكه‌كاران كه‌وا اللە ده‌سه‌ڵاتی زانستی به‌سه‌ر هه‌ر هه‌موو زانایانی ئومه‌تدا زیاد ده‌كات به‌قورئانی گه‌وره‌ جا به‌ڵگه‌ ئاشكراكانی تایبه‌ت له‌قورئانی گه‌وره‌ی پارێزراو له‌ده‌سكاری و شێواندنەوه‌ ده‌بێت وه‌كو اللە ی بەرزو بڵندو گه‌وره‌ پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: { قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ هَٰذَا ذِكْرُ مَن مَّعِيَ وَذِكْرُ مَن قَبْلِي بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ الْحَقَّ فَهُم مُّعْرِضُونَ } صدق الله العظيم [الأنبياء:24].

جا له‌دوای حه‌ق هیچیتر نی یه‌ جگه‌ له‌ گومڕایی نه‌بێت وه‌بۆ حه‌ق نه‌بووه‌‌ كه‌وا به‌گوێره‌ی هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وانه‌ی جیاوازو ناكۆكن به‌دوای كه‌وی به‌ڵكو حه‌ق حوكم و بڕیاری عەدل و دادوه‌ره‌ وه‌ خاوه‌ن قسه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یەو گاڵته‌ نی یه‌ له‌لایەن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌وه ئه‌مه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منی ئیمام مه‌هدی به‌ڵگه‌تان به‌سه‌ردا دەھێنمه‌وە به‌ كه‌لام و قسه‌ی اللە جا ئایا قسه‌یه‌ک ھەیە ڕاستربێت له‌كه‌لام وقسه‌ی اللە و باشتر ڕێنمایی بكات بۆ ڕێگه‌و ڕێبازو به‌رنامه‌ی ڕاست و دروست؟!! به‌ڵكو حوكم و بڕیار ده‌ده‌م له‌نێوان ئه‌وانه‌ی کەوا جیاوازو ناكۆكن له‌دیندا به‌حوكم و بڕیاری اللە و له‌محكمی قورئاندا بۆیان ده‌ردەھێنم وه‌كو اللە ی بەرزو بڵندو گه‌وره‌ پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی کەوا تێیدا ده‌فه‌رموێت: { وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْمًا لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ } صدق الله العظيم [المائدة:50].

وه‌هه‌رچی سه‌باره‌ت به‌ ڕۆژی سزاكه‌یه‌ ئه‌وا ئایا نازانن بەرواری ڕۆژێكی مانگ سی رۆژ ده‌گرێته‌ خۆی له‌ بەرواری ڕۆژه‌كانی به‌شه‌ر؟!‌ وه‌‌به‌هه‌مان شێوه‌‌‌ ڕۆژێكی اللە له‌حسابدا له‌محكمی كتێب ده‌بینن بەرواری یه‌ک ڕۆژ له‌ ڕۆژه‌كانی اللە ٣٦٠٠٠٠ ڕۆژ ده‌گرێته‌ خۆی له‌ڕۆژه‌كانی بەرواری به‌شه‌ردا جا ‌ئه‌مه‌ هیچ نی یه‌ جگه‌ له ‌ته‌نها یه‌ک ڕۆژ نه‌بێت له‌‌بەرواری ڕۆژه‌‌كانی اللە وه‌كو اللە ی بەرزو بڵندو گه‌وره‌ پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی تێیدا ده‌فه‌رموێت: { وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِالْعَذَابِ وَلَن يُخْلِفَ اللَّهُ وَعْدَهُ وَإِنَّ يَوْمًا عِندَ رَبِّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍ مِّمَّا تَعُدُّونَ ﴿٤٧﴾ } صدق الله العظيم [الحج].

وه‌هه‌تا ئەگه‌ر هاتوو اللە ڕۆژی ڕوودانی سزایه‌كه‌شم پێبڵێت و فێربكات به‌گوێره‌ی بەرواری ڕۆژه‌كانی به‌شه‌ر ئه‌وا نایبینم چاكه‌ی ئێوه‌ی تێدابێت ئەگه‌ر هاتوو به‌رواری ڕوودانی ته‌واوه‌كه‌شتان پێبڵێم له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وكات ٩٩٩ له‌هه‌زاری موسڵمانان چاوه‌ڕوانی به‌ڕاستگه‌رانی ئه‌مه‌ بۆ خەلیفەی په‌روه‌رگاره‌كایان و به‌دواكه‌وتنی بانگه‌وازه‌كه‌ی ده‌كه‌ن هه‌تا ئه‌و كاته‌ی به‌روارە دیاریكراوه‌ زانراوه‌كه‌ دێت تا سه‌یربكه‌ن ئایا سزای به‌ئێش و ئازاریان بۆ دێت جا له‌پاش ئه‌وه‌ ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارمان ئه‌م سزایه‌مان له‌سه‌ر لابده‌ به‌ڕاستی‌‌ وائیمه‌ باوه‌ڕمان ھێنا ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌لێكن ‌تێناگه‌ن، اللە ی بەرزو بڵندو گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی: { أَثُمَّ إِذَا مَا وَقَعَ آمَنتُم بِهِ آلْآنَ وَقَدْ كُنتُم بِهِ تَسْتَعْجِلُونَ ﴿٥١﴾‏ } صدق الله العظيم [يونس].

ئه‌مه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵه‌كانیان هێشتا ئاماده‌ نه‌بووه‌ بینابێت بۆ حه‌ق مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگارم ڕه‌حمی پێكردبێت، به‌ڵكو وێنه‌ی دڵی زۆرێک له‌موسڵمانان وه‌كو وێنه‌ی دڵی ئه‌و گه‌له‌یه‌ كه‌وا وتیان: { وَإِذْ قَالُوا اللَّهُمَّ إِن كَانَ هَٰذَا هُوَ الْحَقَّ مِنْ عِندِكَ فَأَمْطِرْ عَلَيْنَا حِجَارَةً مِّنَ السَّمَاءِ أَوِ ائْتِنَا بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ﴿٣٢﴾ } صدق الله العظيم [الأنفال].

جا ئایا ده‌بینن ئه‌وانه‌ی داوا له‌ په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن به‌م دوعاو پاڕانه‌وه‌یه‌‌ اللە حیكمه‌ت ودانایی پێ دابن تاوه‌كو پێڕەوو به‌رنامه‌كه‌یان بكه‌ن بە پێڕەوو و به‌رنامه‌ی خۆتان ئه‌ی ئه‌وانه‌ی چاوه‌رێی به‌ڕاستدانانی بانگه‌وازی ئیمام مه‌هدی حه‌ق له پەروه‌ردگارتانەوە‌ ده‌كه‌ن هه‌تاكو ئه‌و كاته‌ی هه‌ساره‌ی سه‌قه‌ر‌تان وه‌كو باران به‌به‌ردی له‌ئاگر له‌دوكه‌ڵێكی ئاشكراوه‌ به‌سه‌ردا ده‌بارێت جا پاش ئه‌وه‌ ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارمان ئه‌م سزایه‌مان له‌سه‌ر لابده‌ به‌ڕاستی ئێمە باوەڕمان ھێنا.. جا ئایا ئه‌مه‌یه‌‌ حیكمه‌ت ودانایی ڕاست‌ له‌ڕوانگه‌ی ئێوه‌دا؟! به‌ڵكو وه‌رن تا حیكمه‌تی حه‌قتان پێ بڵێم جا بڵێن:

[په‌روه‌ردگارمان ئێمه سته‌ممان له خۆمان کرد خۆ ئه‌گه‌ر لێمان خۆش نه‌بیت و به‌زه‌ییت پێماندا نه‌یه‌ته‌وه‌ ئه‌وه به‌ڕاستی له خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندانین په‌روه‌ردگارمان ئێمه‌ هیچ زانستێكمان نی یه‌و هیچ نازانین جگه‌ له‌وه‌ی خۆت فێرت كردووین به‌ڕاستی تۆ زۆر زاناو دانایت، ئه‌ی اللە ئەگه‌ر ناصر محمد یه‌مانی ئیمام مه‌هدی چاوەڕوانكراو بوو ئه‌وه‌ی كه‌وا محمد پێغه‌مبه‌ری اللە صلى الله عليه وآله وسلم مژده‌ی هاتنی دابوو ئه‌وا بمانگێڕه‌ له ‌به‌سه‌رخه‌ره‌ پێشبڕکێکارە پێشكه‌وتووه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كان له‌سه‌رده‌می گفتوگۆ به‌ر له‌ده‌ركه‌وتن هه‌تاكو دۆزینه‌وه‌و پێزانینەکەی ئه‌و نه‌بێت به‌حه‌سره‌تی په‌شیمانی بۆمان جا پەشیمانی بكێشین له‌دوای ده‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی جیهاندا هه‌تاكو ئه‌وه‌ نه‌ڵێین كه ‌سوێند بە اللە، اللە به‌سه‌ریدا ئاگاداری كردین ودۆزیمانه‌وه‌ش و پێشمانزانی له‌سه‌رده‌می گفتوگۆیدا به‌ر له‌ده‌ركه‌وتنی به‌ڵام له‌سوپاس گوزاران و شوكرانه‌ بژێران نه‌بووین، ئه‌ی اللە ئەگه‌ر هاتوو ناصر محمد یه‌مانی له‌ڕاستگۆیان بوو ئه‌وا به‌ڕاستی تۆ منه‌تت كردووه‌ به‌سه‌رماندا به‌وه‌ی کەوا ئیمام مه‌هدیت ڕه‌وانه‌كردووه‌ له‌ئومه‌ته‌كه‌ی ئێمه‌دا‌ جا بمانگێڕه‌ له‌وانه‌ی كه‌وا شوكرانه‌ بژێری و سوپاست ده‌كه‌ن به‌ڕه‌حمه‌ت و میھرەبانی خۆت ئەی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بەبەزەییتر وه ‌مه‌مان گێڕه‌ له‌وانه‌ی كه‌وا پشت ده‌كه‌نه‌ حه‌ق و ڕاستی له‌لایه‌ن تۆوه‌، ئه‌ی اللە تۆ فه‌رمووته‌و فەرموودەی تۆش حه‌قه‌ به‌وه‌ی په‌روه‌ردگارتان فه‌رموویه‌تی داوام لێبكه‌ن وه‌ڵامتان ده‌ده‌مه‌وه‌ ئه‌ی اللە وه‌ڵامی دوعاكه‌مان بده‌وه‌ ئه‌وه‌ بۆت گه‌ڕاینه‌وه‌و ته‌وبه‌مان كردو بۆت ملكه‌چ بووین بەدڵسۆزی بۆت تا دڵه‌كانمان بینا بێت به‌حه‌ق و به‌نورێک له‌لایه‌ن خۆته‌وه‌ جا بێگومان ئه‌وه‌ی اللە نوری پێ نه‌به‌خشێت ئه‌وا هه‌رگیز نوری ده‌ست ناکه‌وێت].

وسلامُ على المُرسلين والحمدُ لله رب العالمين ..
برای به‌سه‌رخه‌ره‌ پێشبڕکێکارە پێشكه‌وتووه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كان مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ناصر محمد یه‌مانی
ـــــــــــــــــــــــــ
3



- 3 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
21 - 02 - 1430 ک
17 - 02 - 2009 م
12:56 بەیانی
[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=4494#post_4494
ـــــــــــــــــــ


سوپاس بۆ تۆ..

بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المُرسلين والحمدُ لله ربّ العالمين وصلى الله على خاتم الأنبياء والمُرسلين قدوتي وأُسوتي مُحمد رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم، وبعد..

سوێند بە اللە ی مەزن دەخۆم من بەو پلەیە بینیومە کەوا بەمن دەچێت هەروەکو بڵێی من ڕاستەوخۆ لە پشتی ئەو بم هەروەکو پیاوێک کەوا زۆر لەباوکی دەچێت، هەرلەبەرئەوەش بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە دەزانم کەوا تۆ لە ڕاستگۆیانی، جا سوێند بە اللە ی بەرزو بڵندو گەورە ئەگەر بێتو بمدیبا لە ڕوئیاکەتدا شتێکی ناحەق هەیە ئەوا دەربارەی قسەم لەگەڵتدا نەدەکرد هەرچەندە ستایشیشت کردباین، بەڵام من شاهێدی دەدەم بەوەی کەوا تۆ بەڕاستی محمد پێغەمبەری اللە ت بینیوە صلى الله عليه وآله وسلم، جا خۆت دەزانی بینیوتە کەوا ئەو بە ناصر محمد یەمانی دەچێت وەمن هەمووجارێک کە بینیومە لە خەودا بە ناصر محمد یەمانی دەچێت وەبەڕاستی لەگەڵ هەندێک لەبەسەرخەرەکانیش قسەم کردووە دەربارەی ئەوە لەپێشتردا بەرلەوەی کەوا بێیت بۆ لامان، هەرچەندە ڕوئیا تایبەتە بە خاوەنەکەی بەڵام دەزانم بەوەی کەوا ڕوئیاکەت حەقە لەبەرئەوەی دەزانم من محمد پێغەمبەری اللە م بینیوە -صلى الله عليه وسلم- تاکو ڕاددەیەکی زۆر لە درێژی و پانی و ڕوخساردا لەمن دەچێت هەتا تەنانەت قژەکەی سەریشی هەرلەبەرئەوەش وازم لە سەرم هێناوە بەدەرکەوتوویی،بۆ ئەوانەی کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن یان بۆ ئەوکەسانەی کەوا اللە محمد پێغەمبەری اللە ی نیشان داون -صلى الله عليه وآله وسلم- لەڕوئیای چاک، وە ویژدانت ئاسودە کردو اللە ش هیدایەتت بدات بۆ ڕێگای ڕاست جا بەخێرهاتنت دەکەین بۆ نێو بەسەرخەرەکان ئەی خوشکەکەی ئیمام مەهدی لەدینەکەی اللە دا.

وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
برایەکەت؛ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــ
4


- 4 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
20 - 11 - 1430 ک
08 - 11 - 2009 م
10:55 ئێوارە
[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=4495#post_4495
ـــــــــــــــــــــ


(وەڵام لەسەر ابن حارثه)
جا چۆن واز لە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئان دەهێنی و بە (أقنى الأنف) دەمدوێنیت !


بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المرسَلين، والحمدُ لله ربِّ العالمين..
ئەی زەید بن حارثه، سەرەڕای ئەوەی کەوا من دەزانم بە باپیرەم (پێغەمبەری اللە) دەچم هەتا ڕاددەیەکی زۆر بەڵام حوجەو بەڵگەتان بەسەردا ناهێنمەوە بە ڕوئیا ڕوئیاش تایبەتە بەخاوەنەکەی، بەڵام من پرسیارێکم هەیە کەوا ڕووبەڕووی زەید بن حارثەی دەکەمەوە کە هیچ وەکو زەیدیش نیە! جا با وای دابنێین بەوەی کەوا پێغەمبەری اللە - صلّى الله عليه وآله وسلم - وێنەی چل ساڵی خۆی بۆ مەهدی چاوەڕوانکراو جێ هێشتبێت، جا ڕۆژێک لە ڕۆژان خەڵکی پیاوێک بدۆزنەوە کە بەڕاستی ئەوەی لەم وێنەیەدایە بەسەریدا جێبەجێ ببێت پاشان بانگەوازکارێک بانگ بکات و بڵێت: "ئەی خەڵکینە مژدەتان لێبێت بەڕاستی مەهدی چاوەڕوانکراو دەرکەوت"، جا زانایانی ئومەت سەیریان کردو وێنەکەیان بەراوورد کرد جا زانایانی ئومەت هاتن و پێیان وت: "کەواتە تۆ ئیمام مەهدی جا وەرە حوکم بکە لەنێوانمان لەوشتانەی کەوا دەربارەی جیاوازو ناکۆکین وە بەیانی حەقی قورئانمان فێر بکە بە ئایەتی محکەم و موتەشابیهەوە وەنهێنیەکانیمان فێربکە بەو زانستەی کەوا عەقڵ و مەنتق قبوڵی دەکات". جا لەپاشان پیاوەکە وتی: "نازانم"! سەرەڕای ئەوەی کەوا وێنەکەشی لەسەر جێبەجێ دەبێت بەڵام بەداخەوە ناتوانێت حوکم بکات لەنێوان زانایانی ئومەتدا سەرەڕای ئەوەی ئەوان بەڕاستی ڕێکیش کەوتوون لەسەرئەوەی ئەو مەهدی چاوەڕوانکراوە بە ڕەچاوکردنی ئەوەی لەبەرئەوەی وێنەکە لەسەری جێبەجێ بووە بەهەمان شێوە ناوەکەشی محمد بن عبد اللە یان محمد بن حسن عەسکەریە بەڵام ئەو ناتوانێت حوکم بکات لەنێوان سونننەو شیعەدا لەو شتانەی کەوا دەربارەی جیاوازو ناکۆکن، جا بەدەستەوسانی وەستاوەو هیچی بۆ ناکرێت، پاشان شیعەو سوننەش پشتیان لێ کردو جێیان هێشت لەدوای ئەوەی کەوا کۆببوونەوە لەسەر ئەوەی ئەو مەهدی چاوەڕوانکراوە بەڕەچاوکردنی جێبەجێبوونی وێنەو ناوەکە لەسەری جا ئەگەر محمد بن حەسەن بێت یان محمد بن عبد اللە، هەتا ئەوکاتەی نەیانبینی لەهیچ شتێک تێبگات لە زانستەکانی بەیانی حەقی کتێبەکەی اللە وە نەیتوانی حوکم بکات لەنێوانیان لەوشتانەی کەوا جیاوازو ناکۆکن دەربارەی جا سوننەو شیعە پشتیان لێکرد بەڕەچاوکردنی ئەوەی لەبەرئەوەی اللە پشتگیری نەکردووە بە دەسەڵاتی زانست، کەواتە ئەوکەسەی کەوا وێنەو ناوەکەی بەسەردا جێبەجێ بووە ئەمە هیج سودێکی نەبووە نه ئەوەیه گۆشتی پێبگرن و پێی قەڵەو ببن نه ئەوەشه کەوا پێی تێربن، جا لە الله بترسە ئەی پیاو!

وەسوێندیش بە اللە ی مەزن ئەوەی کەوا ئێسک زیندوو دەکاتەوە لەکاتێکدا ڕزیوو پروتوکاو بووە بەوەی کەوا بەڵگەکە بریتیە لە بەیانی حەقی قورئانی گەورە، جا کێیە ئەوکەسەی کەوا قسەو گفتوگۆم لەگەڵدا دەکات بە قورئان ئەوا هەر من بەسەریدا زاڵ دەبم بە دەسەڵاتی زانست لەخودی قورئان نەوەک وەکو تەفسیری موفەسیرەکان؛ بەڵکو بەڵگەی بەیانەکەتان لەخودی قورئانەوە بۆ دەهێنم، جا ئێوە چەندە نەزانن! جا چۆن واز لەبەیانی حەقی قورئان دەهێنی جا دێی دەمەدەمێ و قسەم لەگەڵدا دەکەی بە (أقنى الأنف) لەکاتێکدا ناشزانی (أقنى الأنف) چۆن دەبێت، وەبەڕاستی زانایەکانت جیاوازو ناکۆک بوون دەربارەی بەیانی (أقنى الأنف)؟ وەهەرگیزیش بەڵگەو حوجەت بەسەردا ناهێنمەوە بە (أقنى الأنف) سەرەڕای ئەوەی کەوا من دەزانم شێوەو وێنەکەی من جێبەجێ دەبێت لەگەڵ وەسفی وێنەو شێوەکەی ئەو بەڵام دەشزانم بەوەی کەوا خەڵکی بەیەک دەچن، وە اللە بەڵگەو حوجەی نەلەوێنەدا داناوە نە لە ناو نەلە ڕوئیاش لەخەودا؛ بەڵکو حوجەو بەڵگەی یەکلاکەرەوە لە زانستدایە، هەرلەبەرئەوەش اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {فَمَنْ حَاجَّكَ فِيهِ مِن بَعْدِ مَا جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ} صدق الله العظيم [آل عمران:61].

ئەوەش لەبەرئەوەی بەڵگەو حوجە لە زانست دایە، هەرلەبەرئەوەش اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {فَمَنْ حَاجَّكَ فِيهِ مِن بَعْدِ مَا جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ فَقُلْ تَعَالَوْا نَدْعُ أَبْنَاءَنَا وَأَبْنَاءَكُمْ وَنِسَاءَنَا وَنِسَاءَكُمْ وَأَنفُسَنَا وَأَنفُسَكُمْ ثُمَّ نَبْتَهِلْ فَنَجْعَل لَّعْنَتَ اللَّـهِ عَلَى الْكَاذِبِينَ ﴿٦١﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].

وسلامٌ على المرسَلين، والحمدُ لله ربِّ العالمين..
براتان؛ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
________________
5


- 5 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
20 - 01 - 1429 ک
29 - 01 - 2008 م
02:27 بەیانی
[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://mahdialumma.xyz/showthread.p...091#post_51091
ـــــــــــــــــــ


بۆ برایەکەم محمد ئەوکەسەی بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێت بەحەق و ڕەوشت و ڕێزەوە
[لێدان لەڕوومەتی ڕاست] ..


بسم الله الرحمن الرحيم، وسلام على المرسلين والحمدُ لله ربّ العالمين، سەلام لەسەر ئێمەو لەسەر برا محمد و لەسەر هەموو موسڵمانان لە یەکەمینەکان و دواهەمینەکان، وە لەجیهانی سەروو تاکو ڕۆژی دوایی، پاشان لەدوای ئەوە.. برایەکەم محمد، سوێند دەخۆم بە اللە من هیچت پێ ناڵێم تەنها حەق نەبێت:
* وەسەبارەت بەلێدان لە ڕوومەتی ڕاست جا ئەوە بەڕاستی ڕوودەدات لێم، وەسوێندیش دەخۆم بە اللە ی بەرزو بڵندو گەورە کە ئەوە بەمەبەست نیە لەلایەن خۆمەوە بەڵکو هەتا تەنانەت ئاگاشم لێی نیە کەوا من لە ڕوومەتم دەدەم بە توندی، ئەوەش لەبەر زۆری و توندی خۆشحاڵیەکەمە بەوەی کەوا پەروەردگارەکەم فێرم دەکات! جا دواتر زیاترتان بۆ باس دەکەم هەروەکو پێشتر ئەوەم باسکردووە لەیەکێک لە بەیانەکان یان وەڵامەکان، کەوا ئەوەیه من ئایەتێک لە ڤورئان دەخەمە سەرمەوەو دەەمەوێت کەوا پەروەردگارەکەم تەئویل و لێکدانەوەکەیم فێر بکات کە لەکوێی قورئانی گەورەدایە بەبێ ئەوەی کەوا قورئان بکەمەوەو لاپەڕەکانی هەڵبدەمەوە، اللە ش لەسەر ئەوەی دەیڵێم شاهێدو وەکیلە. بەڵام هەندێ کات تێگەیشتنەکە لەسەرمان درێژ دەبێتەوە تاکو شەش کاتژمێر، منیش هەر بیر دەکەمەوەو چاوەڕێی تێگەیشتنەکەم، هەتا ئەوکاتەی پەروەردگارەکەم فێرم دەکات چۆن تەئویل و لێکدانەوەکەی دەربهێنم جا چەند ئایەتێکم بیر دەهێنێتەوە لە قورئانی گەورەدا کەوا دەبێت بە بەڵگەی بەیانی حەق بۆ ئەم ئایەتە، جا لەپاش ئەوە بەدەستی ڕاستم لە ڕووەتی ڕاستم دەدەم و دەڵێم" الله أكبر! " لەبەر خۆشحاڵی لەبەرئەوەی من سەرگەردانیەکەی خۆم دۆزیەوە، بەڵام کاتێک دەچمە سەر جێگای خەوتنەکەم هەست بە ئازارێکی کەم دەکەم لەڕوومەتی لای ڕاستم جا پێم نامۆیە لەوەی کەوا تووشی ڕومەتم بووە، وە ئاگاشم لەخۆم نەبووە کەوا بەتوندی لێم داوە لەوساتەی کەوا پەروەردگارەکەم بەیانی حەقی قورئانی فێرکردوومە لەدوای چاوەڕێ کردن.

* وەهەرچی قورسی زمانیشە جا لەوەیە هەندێ کات جیاوازی هەبێت لەلامان لەنێوان وشەیەک و دەستە خوشکەکەی، جا وشەیەک دەڵێم کەمێک بێدەنگ دەبم پاشان ئەوەی دوای ئەو دەگێڕمەوە، بەڵام ئەمە لەسەرم دەکەوێت سەبارەت بەپەیوەندیکردن لە مۆبایلدا جا لەلای هاوڕێکانم هەست بەشەرم دەکەم جا ئەوان دەڵێن: لەبەرچی زمانەکەت قورسە جا کەمێک بێدەنگ دەبیت و پاش ئەوە ئینجا قسەیەکی تر دەکەی جا لەبەرجی قسەکە ناکەی و پاشانیش ئەوەی لەدوایدا دێت جا قسەکردن بەتەلەفۆن بە درهەمە؟ وەهەوڵیش دەدەم بەوەی کەوا خێرا بکەم بەگوێرەی توانام، جا ئەوەیە کەوا زانیومە لەقورسایی زمانم و هیچی تر.

* وەهەرچی ڕۆیشتنی قژو وەسفەکەی مەهدی چاوەڕوانکراوە جا ئەوە هەروەکو ئەوەیە کە هەیە بەو پەڕی ووردی لە وەسفدا، وەبەهەمان شێوە هەتا تەنانەت ئەو (الشامة) یەی کەوا لە شانمدا هەیە ڕاستیە اللە ش شاهێدو وەکیلە لەسەرئەوەی دەیڵێم.

* وەهەرچی ناوەکەیە جا فەرموودە ڕاست و دروستەکە بریتیە لە: [يواطئ اسمه اسمي يملأ الأرض عدلاً كما مُلئت جوراً وظلماً]، وەبەڕاستیش لە بەیانێکی پوختدا ناوەکەی مەهدی چاوەڕوانکراومان فێرکردن؛ بەڵکو لەقورئاندا سەلماندمان بەوەی کەوا هەتا تەنانەت ئەگەر بێتو محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم، بشفەرموێت: ناوەکەی مەهدی چاوەڕوانکراو محمد ـە، ئەوا هەر لەقورئانەوە دەتاندوێنم و بەڵگەتان بەسەردا دەهێنمەوە بەوەی کەوا اللە ناوەکەی نەکردووە بە بەڵگەو حوجە لەسەرمان، وەتاکو بزانن بەوەی اللە بەڵگەو حوجەکەی لە ناودا دانەناوە بەڵکو لە زانستدا دایناوە هەرلەبەرئەوە اللە ی بەرزو بڵندو گەورە لەسەر زمانی کوڕەکەی مەریەم فەرموویەتی: {وَمُبَشِّراً بِرَسُولٍ يَأْتِي مِن بَعْدِي اسمه أَحْمَدُ} صدق الله العظيم [الصف:6].

بەڵام ناوەکە بە محمد هات! وەشاهێدیش دەدەم بەوەی کەوا محمد خودی ٱحمد ـە لە کتێبدا، بەڵکو ئەمە تەنها بۆ ئەوەیە تاکو بزانن بەوەی اللە بەڵگەو حوجەی لەناودا دانەناوە بەڵکو لەزانستدا دایناوە، ،والسلام عليكم ورحمة الله تعالى وبركاته.

وسلام على المرسلين، والحمدُ لله رب العلمين..
برات؛ مەهدی چاوەڕوانکراوی حەق ئیمام ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــــ

6


- 6 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
07 - 07 - 1429 ک
11 - 07 - 2008 م
08:05 ئێوارە
[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://mahdialumma.xyz/showthread.p...092#post_51092
ــــــــــــــــــ


پرسیار ئەی بەندە (ئافرەتەکە)ی اللە..

بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المُرسلين والحمدُ لله ربّ العالمين، وبعد..

ئایا هەر دەبێت ئەوە جێبەجێ ببێت کەوا ئێوە دەتانەوێت بەگوێرەی هەواو ئارەزووەکەتان جا ئایا ئەوە بەڵگەیەکی ئاشکرایە بۆ مەهدی چاوەڕوانکراو؟ وەئەی بەندەی اللە بەڕاستی بەڵگەی ئاشکرا بریتیە لەوەی اللە زانستی کتێبەکەی خۆی پێ بدات جا دەسەڵاتی زانستەکەی بە بەیانی حەقی قورئان زیاد بکات تاکو بتوانێت حوکم بکات لەنێوان هەموو زانایانی موسڵمانان لەوەی کەوا جیاوازو ناکۆکن دەربارەی، وەهەرچی مواسەفاتەکانە جا ئەوە دواتر لەگەڵ حەقەکەدا جێبەجێ دەبێت وەئەوەی کەوا هەڵبەستراوە تێیدا ئەوە دواتر مخالف و جیاوازو پێچەوانە دەبێت بۆ ئەو وێنە حەقەیە، وەهەرچی (الشامة) ـەکەیە جا ئەوە لە صابرەکەمە نەوەک لە ڕوومەتەکەم، وەهەرچی (شامة) ـەکەی ترمە جا ئەوە بچوکە وە کەمێک موی هەیە وە لەسەر لایەکمە، وەبەهەمان شێوە بەڵگەو حوجەتان بەسەردا ناهێنمەوە بەوە بەڵکو بە بەیانی حەقی قورئانی گەورە، جا لەدوای ئەوە بەچ قسەو گوفتارێکی تر بڕوا دەکەن؟ حوکمیش هەر بۆ اللە یەو بەڕاستی ئەو خێراترین کەسە کاروبارەکان تاوتوێ و حساب دەکات.

لەوەیە هەندێک لەپرسیارەکان وەڵام نەدەمەوە ئەوەش لەبەر دەستەوسانی من نیە بەڵکو هێشتا ڕۆدەچم لە بەیانی پرسیارە گەورەکان وەسەرەڕای بەیانەکەی بەحەق لەسەر ئەرزی واقع بەوپەڕی ووردی لەهەڵە زانایانی موسڵمانان هێشتا دڵنیا نەبوون، جا چۆن بگەڕێینەوە بۆ ڕۆچوون لەوەی کەوا بچوکترو ناشایستەترە لەوەی کەوا ڕوونمان کردۆتەوە لەکاتێکدا هیچ پەندو یادوەریەکیشیان لێ وەرنەگرتووە؟ وەبەهەمان شێوە فەتوا بەتەئویل و لێکدانەوەی هەندێک ڕوئیا نادەم ئەوەش تاکو نەیەتەدی ئەگەر بێتو ڕوئیاکە موژدەی بە خراپە دەدا بۆ خاوەن ماڵ و دراوسێ هەروەکو ڕوئیاکەی (محمد العربي) کەوا ئیحڕاجم دەکات لەسەر لێکدانەوەکەی جا واگومانی بردووە من بێباکم بەپرسیارەکەی! جا بەم شێوەیە نیە ئەی محمد بەڵکو لێی دووردەکەومەوە بەڵکو اللە بیسڕێتەوە جا خراپەکە بگۆڕێتەوە بە چاکە، هەرچی ئەوەیە کاتێک تەئویل و لێکدانەوەکەی بۆ کرا جا حەتمەن دواتر اللە تەئویل و لێکدانەوەکەی بەڕاست دەگەڕێنێت بەحەق.

وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
ئیمام ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــ