الموضوع: سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر بێت پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووە خۆشەویستەکانم

1

سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر بێت بەسەرخەرە پیشبڕکێکارە پێشکەوتووە هەڵبژێردراوە خۆشەویستەکانم..

- 1 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
09 - جەمادی یەکەم - 1436 کۆچی
28 - 02 - 2015 زایینی
06:43 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=178429
ـــــــــــــــــ


سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر بێت بەسەرخەرە پیشبڕکێکارە پێشکەوتووە هەڵبژێردراوە خۆشەویستەکانم..

ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
____________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 20-09-2022 12:11 PM
2

- 2 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
10 - 05 - 1436 کۆچی
01 - 03 - 2015 زایینی
07:11 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.p...46#post_178746
ـــــــــــــــــ


وەلەدوای سڵاو وتەیەکی گرنگ ئەی بینایی چاوەکانی ئیمام..


وەلەدوای سڵاو دەڵێم: ئەی گەلی ‌پشتیوانە پێشکەوتووە چاکەکارەکان لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن، خۆ ئەگەر ڕازیبوونی نەفسی اللە لەسەر بەندەکانی نەیەتەجێ و حەسرەت و خەفەتباریەکە بمێنێتەوە لەنەفسی پەروەردگاری لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییتر تاهەتایە ئەوا ئایا ئەوکاتە ئێوە چی دەکەن؟ لەوەیە یەکێک لەبەندەکانی گەورەترین نیعمەتەکە لەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت بیەوێت بڵێت: "لەسەرخۆ لەسەرخۆ ئەی ئیمامی هەموو خەڵکی جیهان، جا ئایا ئێمە ئەم فەتوایەت وا لەبەرچاو بگرین بەوەی هەرگیز ڕازیبوونەکەی نەفسی اللە لەسەر بەندە سزادراوە پەشیمانەکانی نایەتەجێ؟".

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی سەرجەم پرسیارکاران لە بەندەکانی گەورەترین نیعمەتەکە دەداتەوەو دەڵێم: بەڵکو پرسیارەکە بەر لەفەتوایەکە دووبارە دەکەمەوەو دەڵێم: جا ئەگەر بێتو زانیتان بەوەی حەسرەت و خەفەتباری لەنەفسی اللە دواتر بەنەمری تا هەتایە دەمێنێتەوە جا ئەوکاتە ئێوە چی دەکەن؟ لەوەیە یەکێکی تر لە پشتیوانەکان بیەوێت بڵێت: "لەسەرخۆ لەسەرخۆ ئەی ئیمامی خەڵکی جیهان بەڕاستی تۆ ئێمەت ترساند بەم پرسیارە! جا ئایا لەدوای ئەم فەتوایە لەلایەن ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی چاوەڕێ بکەین بەوەی ڕازیبوونەکەی نەفسی اللە ی لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییتر لەسەر ئەو بەندە پەشیمانانەی کەوا لادان و سەرپێچیان کردووە لەسەر فەرمانی پەروەردگارەکەیان هەرگیز نایەتەجێ و لێیان خۆشنابێت جا ڕازیبێت؟".

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی وەڵام دەداتەوەو دەڵێم: "ئەی پیاو، وەڵامەکەم دەوێت بەر لە دەرچوونی فەتوایەکە. جا پرسیارەکە بۆ جاری سێیەم دووبارە دەکەمەوەو دەڵێم: جا ئەگەر بێتو ڕازیبوونەکەی نەفسی اللە ی لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییتر نەیەتەجێ وە زانیتان بەوەی دواتر بە خەفەتباری دەمێنێتەوە تا هەتایە جا ئەوکاتە ئێوە چی دەکەن؟ لەوەیە پشتیوانێکی ترم بیەوێت بڵێت: "ٚئەی ئیمامەکەم، جا ئایا ئەم فەتوایەت وا لەبەرچاو بگرین بەوەی ڕازیبوونەکەی نەفسی اللە ی لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییتر هەرگیزاو هەرگیز نایەتەجێ بۆ هەمیشە بەنەمری و هەتاهەتایی".

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی پرسیارکاران دەداتەوەو دەڵێم ئایا بەحەق و ڕاست و دروستەوە وەڵامم نادەنەوە بەر لەدەرچوونی فەوتوایەکە بەوەی ئێوە لەم کاتەدا چی دەکەن؟ لەوەیە سەرجەم پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان بیانەوێت بڵێن: "جا ئێمە چی بکەین ئەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی خۆ ئەگەر هاتنەجێی ڕازیبوونەکەی نەفسی اللە بەوە بێتەجێ بەوەی خۆمان فڕێ بدەینە قووڵایی دۆزەخیشەوە ئەوا بێگومان خۆمان فڕێدەدەینە ناویەوەو هیچیش لەلامان گرنگ نیە جا بەڕاستی تۆشمان کرد بە شاهێد لەسەر ئەوە لەپێشترداو تۆ لەسەر ئەمە لە شاهێدەکانی".

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: وەهەتا تەنانەت ئەگەر زانیشتان بەوەی هەرگیز ئەمە سودی نابێت ئەوا ئەوکاتە چی دەکەن ئەگەر بێتو بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە زانیتان ڕازیبوونەکەی نەفسی اللە ی لەهەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر بەردەوام و بۆ هەمیشە و بەنەمری هەتاهەتایی نایەتەجێ؟ جا وەڵامەکەم دەوێت بەقسەیەکی جیاکەرەوە بەبێ گاڵتەو گاڵتەجاری.

جا لەپاشان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی فەرمانتان پێدەکات بە وەستان بۆ ماوەی کاتژمێرێکی تەواو لە بەردەوام بوون لە خوێندنەوەی ئەم بەیانە دواتریش بۆشایی ناوبڕێک لەنێوان ئەمەو ئەوەی ماوەتەوە لەوتاری بەیانەکە دادەنێین لەدوای بۆشاییەکە؛ جا لەدوای کاتژمێرێک خوێندنەوەی بەیانەکە تەواو بکەن وە ئەوەی زیاتریشی پێچوو هیچی لەسەر نیە، گرنگ ئەوەیە کاتژمێرێکی تەواو بوەستن و ئەم ماوەیەش بەسە بۆ تەنها بوون لەگەڵ خۆتان بۆ بیرکردنەوە بەوەڵامدانەوەیەکی جیاکەرەوە بەر لەدەرچوونی فەتوایەکە.
وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
__________











بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، وەدروودو سڵاو لەسەر سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکانی اللە لە یەکەمیانەوە تاکو دواهەمینیان محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر هەموویان وەلەسەر سەرجەم باوەڕداران لە یەکەمینەکان و دواهەمینەکان وەلە جیهانی سەرووی ئاسمان تاکو ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، لەدوای ئەوە..

جا دەڵێم لەسەرخۆ لەسەرخۆ هەروەکو بڵێی من چاوەکانتان دەبینم سورهەڵگەڕاوە لەبەر ئەم فرمێسکانەی ڕشتوویەتی و زمان حاڵی هەموو یەکێکیشتان لەبەندەکانی گەورەترین نیعمەتەکە ئەوەیە دەڵێت: "کەواتە دواتر لەئیمام مەهدی فەتوایەک دەبینین لە بەیانەکە لەدوای ناوبڕەکە بەوەی ڕازیبوونەکەی اللە هەرگیز نایەتەجێ بەنەمری هەتاهەتایی، جا هەرگیز ئیمام مەهدی بەدرۆ نازانین ئەگەر فەتوای بۆ داین بەمە بەڵام دواتر دەڵێین: ئەی لەبەرچی ئێمەت دروستکردووە ئەی پەرستراوی هەموو جیهان جا هیچ پێویستیەکمان بە ژیانی دوایی نیە وەهیچ پێویستیەکیشمان بە نیعمەتەکانی بەهەشت و حۆریە چاوگەشەکان نیە، وەهەتا تەنانەت ئەگەر بەهەشتێکی تریشمان بۆ دروست بکەی تاکو ڕازیمان بکەی پێی کەوا نیعمەتێکی گەورەتر بێت لە نیعمەتەکانی ئەم بەهەشتەی لەپێناوی ئێمەدا دروستت کردووە ئەوا هیچ پێویست بەوە ناکات بەهەشتێک دروست بکەی بە نیعمەتێکی گەورەو مەزنتر لەبەرئەوەی ئەگەر بێتو تۆ ئەمەت کرد ئەوا دروستت نەکردووە تەنها بەبێ هودە نەبێت، جا هەر ڕازی نابین هەتا ئەو کاتەی تۆ ڕازی دەبیت! وە ئەی پەرستراوی هەموو جیهان ئەی لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییتر چۆن ئۆقرەو ئارام بگرین بەنیعمەتەکانی بەهەشت لەکاتێکدا خۆشەویسترین شت لەناخمان خەفەتبار بێت لەسەر ئەم بەندە گومڕا پەشیمانانەی کەوا سەرپێچیان لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان کردووە لەکاتێکدا لە میهرەبانیەکەی بێئومێدن؛ جا اللە ستەمی لێنەکردوون بەڵکو خۆێان ستەم لەخۆیان دەکەن! وە حەسرەت و خەفەتباریەکەمان لەسەر ئەوان نیە؛ بەڵکو لەسەر نەهاتنەجێی ئەم نیعمەتەیە کەوا گەورەترە لەنیعمەتەکانی بەهەشت جا هیچ پێویستیەکمان بەم ژیانی دنیایە نیە تەنها لەپێناوی اللە دا نەبێت بەوەی ڕازیبوونەکەی نەفسی اللە بکەین بە ئامانجی ژیانی دنیاو دوایی، جا ئەگەر بێتو نەیەتەجێ ئەوا نەمان و لەناوچوون بۆ ژیانی دنیا وە نەمان و لەناوچوون بۆ ژیانی دوایی وە نەمان و لەناوچوون بۆ نیعمەتەکانی بەهەشت وە وە نەمان و لەناوچوون بۆ حۆریە چاوگەشەکانیش وە نەمان و لەناوچوون بۆ گەنج و لاوە تازە پێگەیشتووەکان (کە بۆ ئافرەتەکانی بەهەشتن) وە نەمان و لەناوچوون بۆ ڕووبارە هەنگوینە پاڵفتەکان وە نەمان و لەناوچوون بۆ ڕووبارەکان له‌ئاوی سازگارو تام و نه‌گۆڕاو وە نەمان و لەناوچوون بۆ هەموو شتێک لە بووندا جگە لە پەروەردگاری بوونی هەبوو نەبێت لە پێش بووندا، جا ئەگەر ڕازیبوونی نەفسەکەت نەیەتەجێ پەروەردگارمان و خەفەتباریەکەت نەڕوات بەنەمری و بۆ هەمیشەو تا هەتایە ئەوا دەڵێین کەواتە لەبەرجی ئێمەت دروستکردووە ئەی پەروەردگاری هەموو جیهان؟ جا سوێند بە شکۆمەندی و مەزنیت تۆ هەرگیز ئەو بەندانەت ڕازی ناکەی بە هەموو مەلەکوتەکەت لەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت، جا ئۆف لەمە ئەی لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییتر ئەگەر بێتو ڕازیبوونی نەفسەکەت نەیەتەجێ، وە دوورەو زۆر دوورە سوێند بە پەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکان و بە پەروەردگاری ئەوەی نەماوەو ئەوەشی دێت هەرگیز ڕازی نابین بە نیعمەتەکانی بەهەشت جا هەرچەند بێت و بگاتە هەرچەندیش هەتا ئەوکاتەی ڕازی بوونی نەفسەکەت دێتەجێ پەروەردگارمان وە خەفەتباریەکەت دەڕوات و نامێنێت و نەفسەکەت ڕازی دەبێت، جا ئێمە هەر تۆ دەپەرستین وە سوژدەش هەر بۆتۆ دەبەین وەهەرگیزیش نایگۆڕینەوە جا هەرگیز ڕازی نابین هەتا ئەو کاتەی تۆ ڕازی دەبیت.

جا گوێ بگرە ئەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی، جا یەکسانە بۆ ئێمە فەتوابدەیت یان فەتوا نەدەیت جا هەرگیز ئەمە ناگوڕینەوە بەشتێکی تر، جا گوێبکرە ئەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی، ئەگەر بژیت یان بمریت ئەوا ئێمە هەرگیز ئەمە ناگۆڕینەوە جا بەڕاستی حەق و ڕاستیەکەمان زانی، جا لەدوای حەق و ڕاستی چیتر هەیە جگە لە گومڕایی نەبێت؟ جا ئێمە تۆ ناپەرستین ئەی ناصر محمد یەمانی یان دەرکەوتنەکەت بپەرستین یان جێگیربوونەکەت لەزەوی بپەرستین؛ بەڵکو اللە ی پەروەردگارەکەمان و پەروەردگارەکەت دەپەرستین جا ئەگەر تۆ بژیت یان بمریت ئەوا ئێمە هەر لەسەر پەیمان و بەڵێنەکەمان دەمێنینەوەو لەسەری دەڕۆین و پاشەکشەی لێناکەین".

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی سەرجەم بەندەکانی گەورەترین نیعمەتەکە دەداتەوە ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت و دەڵێم: دوورەو زۆر دوورە بەوەی ناصر محمد یەمانی بمرێت بە ئیزنی اللە هەتا ئەوکاتەی اللە جێگیری دەکات لە زەوی جا پڕی دەکات لە دادپەروەری بە ئیزنی اللە هەروەکو چۆن پڕ بووە لەجەورو ستەم.

وەهەرچی سەبارەت بەفەتوای هاتنەجێی گەورەترین نیعمەتەکەیە جا ئەوە سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە من دەزانم ئێوە دواتر بوێری ئەمە دەکەن جا بەهەموو متمانەیەکەوە لەکاتێکدا سەرتان بەرزەو قسە لەگەڵ اللە دەکەن جا دەڵێن: "ئەگەر بێتو ئەم نیعمەتەمان بۆ نەهێنیەجێ کەوا گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەهەشت کە بریتیە لەڕازیبوونی نەفسەکەت ئەی کەواتە لەبەرچی ئێمەت دروستکردووە ئەی پەرستراوی هەموو جیهان؟ جا سوێند بە شکۆمەندی و مەزنیەکەت ئەگەر بێتو ئەم نیعمەتەمان بۆ نەهێنیەجێ کەوا گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەهەشت کە بریتیە لەڕازیبوونی نەفسەکەت ئەوا بەڵگە بەسەر تۆدا جێبەجێ دەکەین بەحەق ئەی پەرستراوی هەموو جیهان بەوەی تۆ ستەمت لێکردووین، وەتۆش فەرمووتەو فەرموودەی تۆش حەق و ڕاستە:
{{{{{{{{{{{{{{{{ وَلَا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَدًا (49) }}}}}}}}}}}}}}}}
صدق الله العظيم [الكهف].

بەڵام ئەگەر ئەم نیعمەتەمان بۆ نەهێنیەجێ کەوا گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەهەشت جا ڕازی بیت، ئەوا با هەردوو مرۆڤ و جن ببن بەشاهێد وەهەموو ئەوەشی کەوا لەسەر پێ دەڕوات یان دەفڕێت بەسیشە اللە شاهێدبێت بەوەی بەندەکانی گەورەترین نیعمەتەکە بەسەرخەرەکانی مەهدی جاوەڕوانکراو لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت بەڕاستی ستەمیان لێکراوە بە ستەمێکی گەورە کەوا هیچ ستەمێک لە بووندا بەراووردو یەکسان نابێت لەگەڵیدا ئەگەر بێتو ڕازیبوونەکەی نەفسی اللەی لەهەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییتر نەیەتەجێ و خەفەتباریەکەی نەڕوات جا هەرگیز ڕازی نابین هەتا تۆ ڕازی دەبیت ئەی لەهەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییتر، ئیتر پێنووسەکان هەڵگیرانەوەو کاغەزەکانیش وشک بوونەوە. وەهەتا تەنانەت ئەگەر هەر یەکێک لەئێمەت کرد بە خۆشەویسترین بەندە لەلای خۆت لەنێو بەندەکانت و نزیکترین کەسیش لە عەرشەکەت لە بووندا وە لە بڵندترین پلەی نیعمەتەکانی بەهەشتیش لە مەلەکوت نیشتەجێت کرد ئەوا هەرگیز ڕازی نابین هەتا ئەوکاتەی تۆ ڕازیدەبیت جا ئەگەر بتەوێت سزامان بدە وەئەگەر بتەوێت بەزەیت پێماندا بێتەوە بەڵێنەکەشت حەق و ڕاستەو هەر خۆت لەهەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتری.
__________
بەیانەکە کۆتایی هات.

وە سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە کەس لە ڕاستی گەورەترین نیعمەتەکە تێناگات تەنها دڵەکانی ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت، وە ئایا دەزانن ئەی گەلی موسڵمانان لەبەرچی پەروەردگارەکەیان ڕازیان ناکات بەهەموو مەلەکوتەکەشی هەتا ئەوکاتەی خۆی ڕازی دەبێت؟ ئەمە لەبەرئەوەی ئەوان لەم گەلەن کە اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت جا چۆن ڕازیدەبن بە نیعمەتەکانی بەهەشت لەدوای ئەوەی زانیان خۆشەویسترین شت لەلای دڵەکەی خەفەتبارە لەنەفسەکەی لەسەر ئەم بەندە پەشیمانانەی سەرپێچیان کردووە لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان؟ جا قەدرو ڕێزو پایەکەیان چەندە گەورەیە لەلای پەروەردگارەکەیان! وەسوێندیش دەخۆم بەوەی ئاسمانی بەرزکردۆتەوە بەبێ ستون هەروەکو دەیبینن نێردراوو شەهیدەکان ئیرەییان پێدەبەن لەکاتێکدا ئەم کەسانە نە لەپێغەمبەرەکانیشن نە لە شەهیدەکان لەبەر نزیکی و شوێن و پایەکەیان لەلای پەروەردگارەکەیان بەڵام زۆربەی خەڵکی نایزانن. سەرەڕای ئەوەی ئەوان گوناهیشیان هەیە جا تۆبەیان کردووەو گەڕاونەتەوە اللە ش تۆبەو گەڕانەوەکەی لێوەرگرتوون اللە ش تۆبەکارو خۆ پاک و خاوێنکەرەوەکانی خۆشدەوێت، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..

براتان بەندەی گەورەترین نیعمەتەکە؛ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
وە ناوەکانیشم اللە کردوویەتی بە ڕاستی فەرمانەکەم جا ئەوەی ویستی با باوەڕ بهێنێت ئەوەشی ویستی با کوفر بکات سەرەنجامی فەرمانەکانیش هەر بۆ لای اللە دەگەڕێتەوە کەوا بەچاوە ناپاکەکان دەزانێت وەبەوەش کە سنگەکان دەیشارنەوە.
_____________
اقتباس: اضغط للقراءة
3

- 3 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
11 - 05 - 1436 کۆچی
02 - 03 - 2015 زایینی
08:36 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=178927
ـــــــــــــــــ


بەیانی نهێنیەکە لەدوای بەردەوام بوونی سوربوون و پێداگیری پشتیوانەکان لەسەر ڕاستی گەورەترین نیعمەتەکە، وە هەرگیزیش نایگۆڕنەوە..

وە سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە لەسەر ئێوەش بێت
لێوەرگیراوەکە کۆتایی هات لەلایەن (مەخلوق)

ههههههههههههههههههههههههه بەناوی اللە وەدروودو سڵاو لەسەر پێغەمبەری اللە، سوێند بە اللە تۆ منت بە پێکەنین هێنا ئەی ئەندام (مەخلوق) جا هەروەکو بڵێی لە سەرسامیدا بیت لە خوێندنەوەی وەڵامی پشتیوانەکان، هەروەکو من لە پەرۆشیەکی توند دام بۆ خوێندنەوەی لێدوانی پشتیوانەکان جا بەهەمان شێوە حەز دەکەم بەوەی گوێم لە لێدوانەکەی تۆش بێت لەنێو وەڵامی پشتیوانەکان هەتا ئەگەر تەنانەت نکۆڵیش لە ڕاستی ئەو گەورەترین نیعمەتە بکەی کەوا گەورەترە لەنیعمەتەکانی بەهەشت، بەڵام ئەوەی ئاواتی بۆ دەکەم لەتۆدا ئەی خۆشەویستەکەم لەبەر اللە بەوەی سەرسامیەکەی خۆتمان بۆ باس بکەی لەوەیە بڵێی: "ئایا ئەمانە شێتن! جا چۆن هیچ یەکێکیان ڕازی نابن بە مەلەکوتی نیعمەتەکانی بەهەشت؛ بەڵکو هەتا تەنانەت ئەگەر اللە بشیکات بە خۆشەویسترین و نزیکترین بەندە لە خودی عەرش جا لەپاشانیش پشتگیری بکات بە فەرمانی کاف و نون جا بەهەرشتێک بڵێت ببە یەکسەر ببێت، جا بەهەمان شێوە هەموو ئەمانەش ڕازیان ناکات هەرچەندە اللە ش بەڕاستی ڕازیە لەسەری، بەڕاستی ئەمە شتێکی سەرسامکەرە". جا زمان حاڵی ئەندام (مەخلوق) بەم شێوەیە دەڵێت، وەبێگومان ئەوە دەڵێت ئەگەر بێتو لە بەندەکانی گەورەترین نیعمەتەکە نەبێت.

بەڵێ.. وەئەی خۆشەویستەکەم لەبەر اللە میوان (مەخلوق)، پێشتر بەحەق سوێندم خواردووە بەوەی کەس لە ڕاستی ئەوە تێناگات کە لەم بەیانەدا هاتووە تەنها بەندەکانی گەورەترین نیعمەتەکە نەبن، وە ئێمەش بەوە نازانین کە لە ناختدا هەیە ئەی (مەخلوق) بەڵام من تۆم بینی بە وەڵامدانەوەی سڵاوەکەی ئیمام کۆتاییت پێهێنا پاشانیش پابەندبووی بە بێدەنگی، هەروەکو بڵێی لە سەرسامیدا بیت جا لەوەیە بڕیارت دابێت ڕاستیەکە لەم بابەتەدا بزانیت؛ یان ئایا تۆ چی دەکەی؟ جا من چەندە بەپەرۆشم بۆ گوێ گرتن لە لێدوانەکەت خوشەویستەکەم لەبەر اللە هەتا ئەگەر تەنانەت تۆ نکۆڵیش لە ڕاستی گەورەترین نیعمەتەکە بکەی، بەڵام من ناتبینم نکۆڵی بکەی نە دانیش دەنێی بەڵام تۆ ئەم قسە گەورەیە زۆر زۆر زۆر سەرسامی کردیت! هەروەکو بڵێی: "جا ئایا ئەمانە ڕێککەوتوون لە سەر ڕاستی شتێک کەوا دڵەکانیان بەم شێوەیە یەک بووە جا هەروەکو بڵێی ئەوان بەیەک زمان قسە دەکەن وە وەڵام و سوربوون و پێداگیریەکەیان یەکە؛ بەڵکو هەروەکو بڵێی یەک ڕوحن دابەش بووە لە جەستەکانیان بەیەک هەست؛ جا ئایا هەر بەڕاستی ئەوان ڕاستگۆن و هەرگیز ڕازی نابن بەم مەلەکوتی بەهەشتەی کە پانتاییەکەی هەروەکو پانتایی ئاسمانەکان و زەویە هەتا ئەوکاتەی پەروەردگارەکەیان خۆشەویستی دڵەکانیان ڕازیدەبێت؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی تۆو سەرجەم پرسیارکاران دەداتەوەو دەڵێم: ئەی خۆشەویستەکەم لە دروستکراوی اللە (مەخلوق) ی ڕێزدار، سوێند بەو اللە یەی کەوا هیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت وەهیچ کەسێک نیە بەندایەتی بکرێت تەنها ئەو نەبێت هەموو شوێنکەوتووی پێغەمبەرەکان ئەگەر بێتو پێغەمبەرەکەیان پاشەکشە بکات لەشتێک و بە هاوەڵاکانیشی بڵێت بەوەی لەفڵانە فەتوا پاشەکشەی کردووە وە لەسەریانە ئەوانیش پاشەکشە بکەن جا شوێنی بکەون ئەوا ئەو کاتە هەموویان پاشەکشە دەکەن و لەگەڵ پێغەمبەرەکە دەمێننەوە وەلەدڵەکەی هەرئەوە دەبێت کەوا لەدڵی ئەودایە ئەوانی تریش هەڵدەگەڕێنەوە بۆ دواوەو دەڵێن بەڕاستی تۆ بوختانت هەڵبەستووە، وەهەرچی سەبارەت بەو گەلەن کەوا اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت پشتیوانەکانی مەهدی چاوەڕوانکراو لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن ئەگەر بێتو ئیمامەکەیان فەتوایان بۆ بدات بەوەی ئەو پاشەکشەی کردووە لەفەتوای ڕاستی ئەو گەورەترین نیعمەتەی کەوا گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەهەشت وە ئەوانیش لەسەریانە بەوەی پاشەکشە بکەن جا ڕازیبوونەکەی اللە بکەن بە وەسیلەو هۆکار بۆ هاتنەجێی نیعمەتەکەی بەهەشت ئەوا ئەو کاتە بەندەکانی گەورەترین نیعمەتەکە دەڵێن: "سوێند بە اللە ئێمە هەر پاشەکشەیەک قبوڵ دەکەین دەربارەی هەر شتێک جا لەگەڵ تۆدا پاشەکشە دەکەین و شوێنت دەکەوین و گوێڕایەڵی فەرمانەکەت دەکەین تەنها لەم شتەدا نەبێت کەوا هیچ شتێک هاوشێوەی نیە کە بریتیە لەفەتوایەکەت دەربارەی ڕاستی ڕازیبوونەکەی نەفسی اللە لەسەر بەندەکانی بەوەی ئەمە نیعمەتیکی گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەهەشتەکەی، جا لێرەدا ئێمە ناتوانین پاشەکشە بکەین؛ بەڵکو ئەمە خۆی لەخۆیدا شتێکی مەحاڵە". وەهەتا تەنانەت ئەگەر بێتو ئیمامەکەشیان قسەیان لەگەڵدا بکات و پێیان بڵێت: بەڵام ئەوە هەر من بووم بەیانی ئەو نیعمەتەم پێ وتن کەوا گەورەترە لەنیعمەتەکانی بەهەشت ئەوکات ئەوان دەڵێن: "لەسەرخۆ لەسەرخۆ ئەی ئیمامەکەمان جا ئێمە وتمان ئەگەر تۆ لەهەر فەتوایەکدا پاشەکشەت کرد لەوەی فەتوات بۆ داوین و فێرت کردووین ئەوا ئەوکاتە لەگەڵ تۆدا پاشەکشە دەکەین و شوێنت دەکەوین لەبەرئەوەی تۆ خۆت فەتواکەت بۆ داوین، جا ئەگەر پاشەکشەت کرد دەربارەی باس و مەسەلەیەک ئەوا ئێمەش پاشەکشە دەکەین تەنها دەربارەی بەیانەکەت نەبێت بۆ ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (72)} صدق الله العظيم [التوبة].

جا ئەم بەیانە جیاوازە لەسەرجەم بەیانەکانی تر لەبەرئەوەی بەیانەکانی تر تەنها لەسەر دەسەڵاتی زانست لەلایەن اللە وە بنیات نراوە کەوا لە مەحکەمی قورئاندا بۆمانی دەهێنیت، هەرچی بەیانی ڕاستی ئەوەیە کەوا ڕازیبوونەکەی اللە لەسەر بەندەکانی بریتیە لە نیعمەتێکی گەورەتر لە نیعمەتی بەهەشتەکەی جا ئەم بەیانە ڕاستیەکی گەورەمان بۆ بینیوەتەوە لە دڵەکانمان، ڕاستیەکەش هەروەکو اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی ڕوونی کردۆتەوە بۆ هەموو خەڵکی بەوەی ڕایبوونەکەی اللە لەسەر بەندەکانی بریتیە لەنیعمەتێکی گەورەتر لە نیعمەتەکانی بەهەشتەکەی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (72)} صدق االله العظيم.

جا ئەی ئیمامەکەمان چۆن پاشەکشە بکەین لەگەڵتدا ئەگەر بێتو تۆ پاشەکشەت کرد لەکاتێکدا بەڕاستی ئێمە ڕاستی بەیانی ئەم ئایەتەمان لە دڵەکانماندا دۆزیوەتەوە؟ هەتا ئەوکاتەی بە بەیانی ڕاستی گەورەترین نیعمەتەکەمان زانی جا دڵنیابوین بەبێ شک و گومان بەوەی بەڕاستی تۆ ئیمام مەهدی، جا بەڕاستی ئێستا زانیومانە لەکاتێکدا ئێمە هێشتا لە ژیانی دنیا داین بەوەی ڕازیبوونەکەی اللە؛ نەفسی اللە لەسەر بەندەکانی هەر بەڕاستی نیعمەتێکی گەورەترە لە بەهەشتەکەی، هەر لەبەرئەوەش هەرگیز ڕازی نابین بە مەلەکوتی ئەو بەهەشتەی کەوا پانتاییەکەی وەکو پانتایی ئاسمانەکان و زەویە هەتا ئەوکاتەی گەورەترین نیعمەتەکە ڕازیبوونەکەی نەفسی اللە ی ڕەحمانمان بۆدێتەجێ و خەفەتباریەکەی دەڕوات و نامێنێت، جا بەڕاستی ئێمە یەقین و دڵنیاییەکەمان بۆ هات ئەی ئیمام و نموونەی چاک و پێشەنگمان جا ببورە ئەگەر بێتو تۆ پاشەکشەت کرد ئەوا سوێند بە شکۆمەندیەکەی اللە ئێمە هەرگیز پاشەکشە ناکەین؛ بەڵکو دواتر پێت دەڵێین: ئەی ئیمامەکەمان، سوێند بە شکۆمەندی و پایە بەرزیەکەی اللە ئەگەر بێتو پەروەردگارە لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکەمان میهرەبانترو بەبەزەییتر قسەی لەگەڵدا کردین ئەوەی لەسەر عەرشە گەورەکەیەتی لە دەرەوەی بەرزترین ئاسمانەوە پاک و بێگەردی بۆی، جا پێمان بڵێت ئایا شوێنکەوتنی ڕازیبوونی پەروەردگاری خۆشەویستی دڵەکانتان ناکەن بەهۆکارو وەسیلە بۆ ئەوەی بتانخەمە ناو بەهەشتەکەمەوەو لەئاگرەکەشم بتان پارێزم؟ ئەوا ئەوکاتە دەڵێین: جا ئایا ئێمەت لەپێناوی نیعمەتەکانی بەهەشت و حۆریە چاوگەشەکان دروستکردووە ئەی پەرستراوی هەموو خەڵکی جیهان، یان ئێمەت دروست کردووە تاکو سزامان بدەی لە ئاگری دۆزەخ، یان ئێمەت دروستکردووە بۆ ئامانجێکی سنوردارکراو لەخودی نەفسەکەت تاکو ڕازیبوونەکەت بکەین بە ئامانج؛ جا هەر تۆ دەپەرستین و سوژدەش هەر بۆ تۆ دەبەین بەتەنها و هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکت نیە پاشانیش ڕازی نابین هەتا تۆ ڕازی دەبیت؟ جا چۆن حەق بە گومڕایی بگۆڕینەوە؟ دوورەو زۆر دوورە هیچ گۆڕینەوەیەک بۆ دروستکراوی اللە نیە، وەهەر بۆ ئەوەش دروستت کردووین".

جا ئەمە وەڵامەکەیانە لەلای اللە و خەلیفەکەی وە لەلای سەرجەم دروستکراوەکانی اللە هەموویان، جا هیچ پاشەکشەیەک نیە نە لە ژیانەکەیان نە لەدوای مردنەکەیان، جا پاشەکشە کردن نیە لەم بڕیارە، وە سور بوون و پێداگیریەکە بەردەوام دەبێت لە ژیانەکەیان و لەدوای مردنەکەیان تاکو ئەو ڕۆژەی خەڵکی هەڵدەستنەوە بۆ لای اللە ی تاک و تەنهای زاڵ، وە سوربوون و پێداگیریەکە بەردەوام دەبێت تاکو هەتاهەتایە هەتا ئەوکاتەی گەورەترین نیعمەتەکەیان بۆ دێتەجێ کەوا گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەهەشت جا ڕازی دەبێت..وەئایا دەزانی لەبەرچی ئەم سوربوون و پێداگیریە توندەیە تا هەتایە لەدڵەکایاندا هەیە هەتا ئەوکاتەی ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارەکەیان دێتەجێ؟ دووبارەشی دەکەمەوەو دەڵێم: جا ئایا دەزانی لەبەرچیە؟ جا لەپاشان وەڵامەکەت لە مەحکەمی کتێبدا بۆ دەهێنم لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَأَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفًا ۚ فِطْرَتَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا ۚ لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّهِ ۚ ذَٰلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ (30)} صدق الله العظيم [الروم].

جا لەمەدا نهێنی سوربوون و پێداگیریەکە هەیە لەبەرئەوەی لەمەدا نهێنیەکە هەیە لە دروستکردنەکەی اللە بۆ ئەوان ئەمە ئەم سروشتە پاکەی اللە یە کەوا خەڵکی لەسەر بەدیهێناوە هیچ گۆڕینەوەیەکیش نیە بۆ دروستکردنەکەی اللە؛ بەو مانایەی هیچ گۆڕینەوەیەک نیە بۆ ئەو ئامانجەی کە پەروەردگارەکەیان لەپێناویدا دروستی کردوون. هەرلەبەرئەوەش دڵەکانیان دەبینی بەوەی نایەوێت ڕێنوێنی بکرێت بۆ جگە لەمە وە دڵەکانیان نایانەوێت بگۆڕدرێنەوەو گۆڕانکاری تێدا بکرێت وەهەرگیزاو هەرگیزیش وەڵامی یەکێکیان نابینی لەسەر پرسیارەکەی ئیمام مەهدی لەوەی دواتر ئەنجامی دەدەن و بڵێن: "ئەی ئیمامەکەم جا دواتر دەگەڕێمەوەو ملکەچ دەبم بۆ لای پەروەردگارەکەم و لێی دەپاڕێمەوە بەدڵسۆزی بۆی تاکو هیدایەتی دڵەکەم بدات بۆ ئەوەی ڕازیبوونەکەی اللە بکەم بە هۆکارو وەسیلە بۆ هاتنەجێی نیعمەتەکانی بەهەشت تاکو بەختەوەرو کامەران بم هەروەکو ئەوانەی خۆشحاڵن بە نیعمەتەکانی بەهەشت جا منیش ببم بەیەکێک لەوانەی خۆشحاڵن بەوەی اللە لە ڕێزو چاکەی خۆی پێیداون". دووبارەشی دەکەینەوەو دەڵێم جا ئایا یەکێکیانت بینیوە ئەمەی وتبێت بەوەی دواتر دەگەڕێتەوەو ملکەچ دەبێت و دەپاڕێتەوە بەدڵسۆزی بۆ لای پەروەردگارەکەی تاکو هیدایەتی دڵەکەی بدات بۆ ئەوەی ڕازیبوونەکەی اللە بکات بە هۆکارو وەسیلە بۆ هاتنەجێی نیعمەتەکانی بەهەشت؟ نەخێر هەرگیزاو هەرگیز هیچ یەکێک لە بەندەکانی گەورەترین نیعمەتەکە ئەمە ناڵێن؛ بەڵکو دەیان بینی بەوەی هەرگیز بەشتێکی تر نایگۆڕنەوە، ئەمەش ئەم سروشتە پاکەی اللە یە کەوا خەڵکی لەسەر بەدیهێناوە تێیدا ئامانجەکە لەدروستکردنەکەیان تەواو دەبێت و هیچ گۆڕینەوەیەکیش بۆ دروستکراوی اللە نیە، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان ..

جا ڕات چیە دەربارەیان ئەی خۆشەویستەکەم لەبەر اللە (مەخلوق)؟ دەمەوێت لە وەڵامەکەت وورد ببمەوە بەهەموو پیت و وشەیەکی کەوا دەستی ڕاست و چەپت دەینوسێت هەرچەندە من ناشت ناسم وە ناشزانم تۆ کێیت، بەڵام وەڵامەکەت زۆر گرنگە بۆ من و سوپاسیش..

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان ..
براتان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
__________

بەدواداچوون بەردەوامە ......

اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 23-09-2022 01:58 PM
4

- 4 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
12 - 05 - 1436 کۆچی
03 - 03 - 2015 زایینی
08:56 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=179108
ـــــــــــــــــ


بەیانی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{فِطْرَتَ اللَّـهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا ۚ لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّـهِ ۚ ذَٰلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ}
ـــــــــــــــــــ



بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، دروودو سڵاو لەسەر محمد پێغەمبەری اللە و کەس و کارە پاکەکەی و هەموو باوەڕداران لەهەموو کات و زەمان و شوێنێکدا تاکو ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکانیان، لەدوای ئەمە..

ئەی ئەو گەلەی اللە خوشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت ئەی بەندەکانی گەورەترین نیعمەتەکە، ئایا زانستان زیاد نەکەم دەربارەی بەیانی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَأَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفًا ۚ فِطْرَتَ اللَّـهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا ۚ لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّـهِ ۚ ذَٰلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٣٠﴾} صدق الله العظيم [الروم]؟

جا زیادەکە بریتیە لەبەیانی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّـهِ} صدق الله العظيم.

وە ئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت بریتیە لەوەی: هیچ گۆڕینەوەیەک بۆ دروستکراوی اللە نیە مەبەستی لەلای کێ یە؟ جا ئایا لە دڵی ئەوانەیە کەوا نیعمەتی اللە یان بەکوفر گۆڕیوەتەوەو بوونه‌ هۆی سه‌رگه‌ردانی و تیاچوونی گەلەکەی خۆیان؟ یان هیچ گۆڕینەوەیەک نیە بۆ دروستکراوی اللە لەدڵی ئەو باوەڕدارانەی ڕازیبوون بەژیانی دنیاو دڵنیا بوون پێی و دڵیان پێی خۆشبوو هەر ئەوەندەشە کەوا پێی گەیشتوون لە زانست وە وێنەیان وەکو بێباوەڕانەجا کرده‌وه‌ی چاکیان له‌گه‌ڵ باوەڕەکەیان ئه‌نجام نەداوە؛ هەموو دڵێک ڕازیە بەژیانی دنیاو دەسەڵاتەکەی و دڵنیابووە پێی و دڵی پێ خۆشەو نایەوێت لێی جیا بێتەوە لەبەر حەزکردن لێی نەک لەپێناوی اللە وەهەر ئەوەندەشە پێی گەیشتوون لەزانست، وە بۆیەش ڕازی بوون بەژیانی دنیاو دڵنیابووە پێی و دڵی پێ خۆشەو ئۆقرەو ئارامی گرتووە پێی جا هەر ئەوەندەیە پێی گەیشتوون لە زانست، وەهەریەکێکیشیان ئاوات و خۆزگە دەخوازێت بەوەی هەزار ساڵ لەژیانی دنیادا تەمەن بەڕێ بکات به‌ڵام هه‌رچه‌ند بژی ناتوانێت لە سزای الە ڕزگاری بێت و چارەنووسەکەشی لە ئاگردا دەبێت کە خراپترین جێگای مانەوەیە؟ یان ئەوە مەبەستی ئەوەیە هیچ گۆڕینەوەیەک بۆ دروستکراوی اللە نیە لە دڵی ئەو چاکەکارانەی کەوا ڕازین بە نیعمەتی بەهەشت: {فَرِحِينَ بِمَا آتَاهُمُ اللَّهُ مِن فَضْلِهِ وَيَسْتَبْشِرُونَ بِالَّذِينَ لَمْ يَلْحَقُوا بِهِم مِّنْ خَلْفِهِمْ أَلَّا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ} [آل عمران:170].

بەڵام ئەوان ڕازیبوون بەنیعمەتەکەی بەهەشت و حۆریەکانی و کۆشکەکانی خۆشحاڵن بەوەی اللە لەڕێزو چاکەی خۆی پێی داون و اللە ش سوپاسی هەوڵ و کۆششەکەیان دەکات و لێشیان ڕازیە بەڕەحمەت و میهرەبانی و لێبوردەییەکەی خۆی و سوپاسیان دەکات و هه‌وڵ و کۆششەکەشیان لەلایەن اللە وە سوپاسکراوە ئەوانیش ڕازیبوون لەپەروەردگارەکەیان لەبەرئەوەی ئەو وەفای کردووە بەوەی بەڵێنی پێداون و لێشیان خۆشبووەو خستونیەتیە بەهەشتەکەی خۆیەوە وە اللە ئەوانی گەیاندۆتە ئەوەی حەزی بۆ دەکەن، وەئەوانە لەسەر گومڕایی نین بەڵام قەدرو ڕێزی پەروەردگارەکەیان نەگرتووە بەو شێوەیەی شایەنیەتی.

وەئەی خۆشەویستەکانم لەبەر اللە بۆ کۆتاهەمین جار پرسیارەکە ئاڕاستە دەکەینەوە هیچ گۆڕینەوەیەک بۆ دروستکراوی اللە نیە لەلای کێ؟ وەڵامەکەی: هیچ گۆڕینەوەیەک بۆ دروستکراوی اللە نیە لەدڵی ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت ئەگەر بێتو گەورەترین نیعمەتەکە نەیەتەجێ جا ڕازیبێت ئەوا دەڵێن: جا لەبەرچی ئێمەت دروستکردووە ئەی پەرستراوی هەموو خەڵکی جیهان؟ ئایا ئێمەت دروستکردووە لەپێناوی ژیانی دنیاو باخ و باخات و نیعمەتەکانی یان لە پێناوی ژیانی دوایی و باخ و باخات و بەهەشت و نیعمەتەکانی یان لە پێناوی ئاگرو دۆزەخەکەی؟". جا وەڵامەکەی پەروەردگار زانراوە بۆ سەرجەم پرسیارکاران کەوا لە مەحکەمی قورئانی گەورەدا دەیدۆزنەوە. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ﴿٥٦﴾ مَا أُرِيدُ مِنْهُم مِّن رِّزْقٍ وَمَا أُرِيدُ أَن يُطْعِمُونِ ﴿٥٧﴾ إِنَّ اللَّـهَ هُوَ الرَّزَّاقُ ذُو الْقُوَّةِ الْمَتِينُ﴿٥٨﴾} صدق الله العظيم [الذاريات].

ئەوانە لەلایان هیچ گۆڕینەوەیەک نیە بۆ ئامانجە حەقەکە لە دڵەکانیان ئەو ئامانجەی اللە لەپێناویدا دروستی کردوون جا هەرگیز ڕازی نابن تاکو ئەو ڕازی دەبێت وە هەر بۆ ئەوەش دروستی کردوون.

جا چەندە سوێندم خواردو سوێندم خواردو سوێندم خوارد بە اللە ی تاک و تەنها کەوا هیچ شەریک و هاوبەشێکی نیە سوێندی مەهدی چاوەڕوانکراو بەحەق نەک سوێندی بێباوەڕو نە باوەڕدارێکی خراپەکار بەوەی پەروەردگارەکەیان ڕازیان ناکات بە وشەکانی توانایە بێکۆتاییەکەی هەتا ئەوکاتەی ڕازی دەبێت، جا هیچ گۆڕینەوەیەک بۆ دروستکراوی اللە نیە دەدۆزنەوە لە دڵەکانیان جا هەرگیز ڕازی نابن هەتا ئەوکاتەی ئەو ڕازی دەبێت، هەر بۆ ئەوەش دروستی کردوون تاکو پەروەردگارەکەیان بپەرستن بە پەرستنێکی حەق و ڕاست و دروست جا قەدرو ڕێزی بگرن بەو شێوەیەی شایەنیەتی قەدرو ڕێزی بگیرێت.

وە بەڵگەی قەدرو ڕێزگرتنی پەروەردگارەکەیان لەدڵەکانیان ئەوەیە ئێوە دەیانبینن هەرگیزاو هەرگیز پەروەردگارەکەیان بە مەلەکوتی ئەو بەهەشتە ڕازیان ناکات کەوا پانتاییەکەی وەکو پانتایی ئاسمانەکان و زەویە هەتا ئەوکاتەی ئەو ڕازی دەبێت.

وە بەڵێنەکەی اللە یان بۆ بەندە چاکەکارەکانی لە مەحکەمی کتێبەکەی قۆستۆتەوە: {{رَّضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ}} صدق الله العظيم [المائدة:119].

جا ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت بە پەروەردگارەکەیان دەڵێن: "ئەی پەروەردگار ئەی پەروەردگار ئەی پەروەردگار ئەی ئەوکەسەی لەدوای پەردەوەی، ئەی پەروەردگاری ئەوەی لەسەر پێ دەڕوات و دەفڕێت ئەی پەروەردگاری مەلەکوت و هەموو ئەوەشی لەمەلەکوتدا هەیە بەندەن بۆت، جا هەر تۆ دەپەرستین و بۆ تۆش سوژدە دەبەین وە بەتەنها تۆ پەرستراومانی هیچ شەریک و هاوبەشێکت نیە، جا وەفا بە بەڵێنەکەت بکە لە فەرموودە حەقەکەت: {{رَّضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ}}".

جا لەپاشان پەروەردگارەکەیان وەڵامیان دەداتەوەو پێیان دەڵێت: "ئەی ئایا لەسەرجەم گوناهەکانتان خۆشنەبووم ئەی ئەوانەی گوناهتان زۆرە وەخراپەکانتانم بۆ نەگۆڕینەوە بە چاکە بەڕەحمەت و میهرەبانیەکەی خۆم و لێشتان ڕازی بووم؟ وەئەمەش نیعمەتەکانی ئەو بەهەشتەیە کەوا بۆ لە اللە ترس و پارێزکارەکانم ئامادەکردووە جا بڕۆنە ناویەوە لەهەر دەرگایەکی دەتانەوێت". بەڵام ئەوان ناتوانن مەودای ڕەتکردنەوەکەیان دەرببڕن لەبەرامبەر ئەوەی اللە نیشانیان دەدات تەنها بە فرمێسک نەبێت کەوا بەخوڕ لەچاوەکانیان دێتەخوار، وەفریشتەکانیش دەیانەوێت بیانبەن بۆ نیعمەتەکانی بەهەشت تاکو لەهەر دەرگایەکەوە کە خۆیان دەیانەوێت بیانخەنە ژوورەوە بەڵام ئەوان نایانەوێت هەنگاوێکیش بنێن لە شوێن و پێگەکانیان لەزەوی مەحشەر! جا فریشتەکان سەیری ڕوخساریان دەکەن جا خەفەتباریەکی زۆر گەورە لەڕوخساریاندا بەدی دەکەن وە چاوەکانیشان بەخوڕ فرمێسک دەڕێژێت وەکو دەربڕینێک لەبەرامبەر مەودای گەورەیی ڕەتکردنەوەکەیان لەدڵەکانیان بۆ ئەوەی اللە نیشانیان دەدات لەکاتێکدا بەدەنگێکی بێدەنگەوە قسە لەگەڵ پەروەردگارەکەیان دەکەن لەدڵەکانیان بەنهێنی ڕاستەوخۆ بۆ لای پەروەردگارەکەیان بەبێ ئەوەی قسەکردن زمان و لێوەکانیان بجوڵێنت، جا دەڵێن: "چۆن لەئێمەت دەوێت بەوەی ڕازی بین بەمەلەکوتی نیعمەتەکانی بەهەشت لەکاتێکدا خۆشەویسترین شت لەناخمان خەفەتبار بێت؟". وەفریشتەکانیش سەیری چاوەکانیان دەکەن بەخوڕ فرمێسک دەبارێنن وە ڕوخساریشیان گەشاوەیە لەچاوەڕوانی ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی.

جا لەپاشان اللە فەرمان بە فریشتەکان دەکات مینبەری لەنوریان بۆ ئامادە بکەن تاکو لەژێر پێی هەریەکێکیان مینبەرێک لە نور دابنێن، جا لەپاشان بە مینبەرەکانەوە بەرز ببنەوە بۆ ئەوپەڕی پەردەکەی پەروەردگار بۆ لای اللە ی ڕەحمان بە وەفد، پاشان اللە مۆڵەتیان دەدات بۆ قسەکردن و قسەی بەجێ جا ڕازی دەبێت. وەلێرەدا ئەمە ستێکی لەناکاوی گەورەیە لە مێژووی دروستکراوی اللە! جا گومڕایەکان دەڵێن: {مَاذَا قَالَ رَبُّكُمْ قَالُوا الْحَقَّ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ﴿٢٣﴾} [سبأ].

جا سوێند بە اللە ی گەورە هەروەکو بڵێی من چاوەکانی ئەو گەلەی اللە خوشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت دەبینم وا بەخوڕ فرمێسک دەڕێژێت لەم حەقەی کەوا زانیویانە، وە هەر کەسێکیان ئێستا دەیەوێت پێی ئیمام مەهدی ماچ بکات جا لەپاشان بەحەق وەڵامتان دەدەمەوەو دەڵێم: "سوێندتان دەدەم بە اللە ی گەورە بەوەی ئەمە نەکەن لەو ڕۆژەی چاوم پێتان دەکەوێت، وە سوێندتان دەدەم بە اللە بەوەی زێدەڕەوی دەربارەی ئیمامەکەتان نەکەن و نەکەن داوای دوعای لێبکەن جا ئەمە شیرک و هاوبەشدانانە مەگەر تەنها من لەلایەن خۆمەو دوعاتان بۆ بکەم تۆش دوعاکە بگەڕێنیتەوە یان بە دوعایەکی چاکتر لەو، جا ئیمام مەهدیش هیچ نیە تەنها بەشەرێک نەبێت وەکو ئێوە بەندەیەکی اللە وەبۆ ئێوەش هەمان ئەو مافە هەیە دەربارەی زاتی اللە کەوا بۆ ئیمام مەهدی هەیە جا هیچ جیاوازیەک نیە لەنێوان من و ئێوە جا اللە ی پەروەردگارەکەم و پەروەردگارە تاک و تەنها زۆر بەتواناکەتان بپەرستن ئەوکەسەی هیچ خاوەن و منداڵێکی بۆ خۆی بڕیار نەداوە، وەهیچ کەسێکیش هاوشان و هاوشێوەی ئەو نیە لە زاتیدا، وە تۆزقاڵێکیش لە سیفاتە گەورەکانی خۆی داوە بە چاکەکارەکانتان لەوانە سیفەتی ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی تاکو ببن بەکەسانی میهرەبان لەنێوان خۆتاندا وە ببن بە ڕەحمەت بۆ هەموو خەڵکی جیهان، بەڵام ئەو لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە. جا زاناو نەزانەکانتان چەندە نەزانن بە قەدرو ڕێزەکەی اللە مەگەر تەنها ئەوەی اللە ڕەحمی پێکردبێت.

جا ئێوە کێن ئەی گەلی بەشەر تاکو پشتهەڵبکەن لە بانگەوازەکەی مەهدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی لەوکاتەی بانگەوازتان دەکات بۆ لای اللە یە پەروەردگارەکەتان تاکو لێتان خۆشبێت. جا وا گەیشتینە سەرەتای مانگی سێیەم لەساڵی یانزەهەم بۆ بانگەوازی مەهدیەتی جیهانی و هێشتا کەسیش وەڵامی نەداوەتەوە تەنانەت موسڵمانە باوەڕدارەکانیش بەقورئانی گەورە بەم کتێبەی بانگەوازیان دەکەم بۆ لای تاکو اللە حوکم بکات لەنێوانیان لەو شتانەی دەربارەی جیاوازو ناکۆکن و شوێنی حەقی لای پەروەردگارەکەیان بکەون، جا هێشتا پشتهەڵکەرن لە بانگەوازی حەقی لای پەروەردگارەکەیان تەنها ئەوەی پەروەردگارم ڕەحمی پێکردبن هەر بۆ ئەوەش دروستی کردوون. وەهێشتا لەدڵدا ئارامگرتن هەیە بەشێوەیەکی جوان و دەڵێم:
ئەی اللە لە خۆشەویستەکانم لەبەر اللە موسڵمانان خۆشبە جا ئەوان نازانن من ئیمام مەهدی حەقم لەلایەن پەروەرگارەکەیانەوە، ئەی اللە بەحەقی لای پەروەردگارەکەیان بینایان بکە بەڵکو بترسن، وە لێیان خۆشبە بەڕاستی تۆ زۆر لێخۆشبوو میهرەبانی لە زیندووان و مردووانیان وەلەسەرجەم پەشیمانەکانی دۆزەخ هەموویان. ئەی ئەوکەسەی ڕەحمەت و میهرەبانیەکەت هەموو شتێکی گرتۆتەوە بەڵێنەکەشت ڕاستەو تۆش لەهەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتری.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
خەلیفەی اللە لەزەوی زەلیل لەسەر باوەڕداران؛ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
___________
اقتباس: اضغط للقراءة
5

- 5 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
13 - 05 - 1436 کۆچی
04 - 03 - 2015 زایینی
07:57 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=179283
ـــــــــــــــ


بانگەوازی اللە ڕاستەوخۆ لە مەحکەمی کتێبەکەی بۆ بەندەکانی لەمەلەکوتی ئاسمانەکان و زەوی..

{قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (53) وَأَنِيبُوا إِلَى رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنْصَرُونَ (54) وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكُمْ مِنْ رَبِّكُمْ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنْتُمْ لَا تَشْعُرُونَ (55) أَنْ تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَا عَلَى مَا فَرَّطْتُ فِي جَنْبِ اللَّهِ وَإِنْ كُنْتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ (56) أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّهَ هَدَانِي لَكُنْتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ (57) أَوْ تَقُولَ حِينَ تَرَى الْعَذَابَ لَوْ أَنَّ لِي كَرَّةً فَأَكُونَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ (58) بَلَى قَدْ جَاءَتْكَ آَيَاتِي فَكَذَّبْتَ بِهَا وَاسْتَكْبَرْتَ وَكُنْتَ مِنَ الْكَافِرِينَ (59)} صدق الله العظيم [الزمر].

هەرچی ئەوەیە کەوا تایبەتە بە مردووە پەشیمانەکان لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی دەیانکرد لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان جا ئەوە بە شاراوەیی دەیبیننەوە لە نەفسی اللە بەحەسرەت و خەفەتباری، جا لە نەفسی خۆیدا دەفەرموێت: {يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ‎﴿٣٠﴾‏ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ‎﴿٣١﴾‏ وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ‎﴿٣٢﴾‏} صدق الله العظيم [يس].

لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بڵێت: ئەی ناصر محمد، ئایا اللە لەنەفسی خۆیدا بەحەسرەت دەبێت لەسەر یەکێک لە زیندووان؟" جا لەپاشان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوە بەوەڵامدانەوەیەک و دەڵێم: لەنەفسی اللە دا حەسرەت نیە لەسەر ستەمکارە زیندووەکان؛ بەڵکو لەنەفسی اللە دا خەشم و توڕەیی توند هەیە لەسەریان و نەفرەتیشی لێکردوون و سزایەکی گەورەشی بۆ ئامادە کردوون.

وەئەی ئوممەتی ئیسلام، چیتانە کە نەدەتانەوێت لەقسە تێبگەن نە ڕێگای هیدایەتیش دەگرنەبەر مەگەر تەنها ئەوەی پەروەردگارم ڕەحمی پێکردبێت؟ وە ئەی پرسیارکارە خۆشەویستەکانم لەبەر اللە دواتر لەسەرئەوە نموونەیەکتان بۆ دەهێنمەوە، جا ئەگەر بێتو تۆ دوو کوڕی گەنجت هەبن جا توڕەت بکەن بە توڕە کردنێکی توندو لەبەردەستیشتدا ئامادە بکرێن، جا یەکێکیان هێشتا هەر سورە لەسەر سەرپێچیکردنی باوکی و یاخی بوون لێی جا گوێڕایەڵی فەرمانەکەی ناکات، هەرچی ئەویترە کە سەیریت کرد ئەوا بینیت وا چاوەکانی فرمێسک دەڕێژێت لە گەورەیی حەسرەتی پەشیمانیەکەی لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی کردوویەتی لەفەرمانی باوکی و سەرپێچی کردنی فەرمانەکەی، جا ئایا ئەم دوانە وەکو یەکن؟ جا چەندە فێرمان کردن لە زۆرێکی بەیانەکان و وتمان ناکرێت حەسرەتی خەفەتباری لەنەفسی اللە دا ڕووبدات لەسەر بەندە ستەمکارە زیندووەکانی لە ژیانی دنیادا؛ بەڵکو توڕەیە لەسەریان و نەفرەتیشی لێکردوون وە سزایەکی گەورەی بۆ ئامادە کردوون، وە ناکرێت بۆ اللە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆی بەوەی لەنەفسی خۆیدا بەحەسرەت بێت لەسەریان جا چۆن بەحەسرەت دەبێت لەسەر گەلی تاوانکارە سورو پێداگرەکان لەسەر سەرسەختیەکەیان بۆ پەروەردگارەکەیان و بەراندن و دژایەتیکردنی سنورەکانی اللە! جا چەندە فێرمان کردن لەوەی اللە فێری کردووین لە مەحکەمی قورئانی گەورە بەوەی ستەمکارەکان لەنەفسی خۆیان حەسرەتی پەشیمانیان بۆ نایەت لەناخیاندا لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی دەیانکرد لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان تەنها لەوکاتەی اللە لەناویان دەبات و دەیانکات بەیەکێک لەسزادراوان لە ئاگری دۆزەخدا، جا لێرەدا حەسرەتی پەشیمانیەکە دێت لە ناخیان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَأَنِيبُوا إِلَى رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنْصَرُونَ (54) وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكُمْ مِنْ رَبِّكُمْ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنْتُمْ لَا تَشْعُرُونَ (55) أَنْ تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَا عَلَى مَا فَرَّطْتُ فِي جَنْبِ اللَّهِ وَإِنْ كُنْتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ (56) أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّهَ هَدَانِي لَكُنْتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ (57) أَوْ تَقُولَ حِينَ تَرَى الْعَذَابَ لَوْ أَنَّ لِي كَرَّةً فَأَكُونَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ (58) بَلَى قَدْ جَاءَتْكَ آَيَاتِي فَكَذَّبْتَ بِهَا وَاسْتَكْبَرْتَ وَكُنْتَ مِنَ الْكَافِرِينَ (59)} صدق الله العظيم [الزمر].

وەلەبەرئەوەی ئەوان بە بێباوەڕی نەماونەتەوە بە پەروەردگارەکەیان بەڵکو گەلێکی باوەڕدارن بەڵام باوەڕەکەیان سودیان پێناگەیەنێت و بێئومێدبوونە لە ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی اللە و دەڵێن یەکسانە بۆمان هاوارو ئاهو ناڵه بکەین، یان دان بەخۆماندا بگرین ڕزگار بوونمان نیه. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَبَرَزُوا لِلَّهِ جَمِيعًا فَقَالَ الضُّعَفَاءُ لِلَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا إِنَّا كُنَّا لَكُمْ تَبَعًا فَهَلْ أَنتُم مُّغْنُونَ عَنَّا مِنْ عَذَابِ اللَّهِ مِن شَيْءٍ ۚ قَالُوا لَوْ هَدَانَا اللَّهُ لَهَدَيْنَاكُمْ ۖ سَوَاءٌ عَلَيْنَا أَجَزِعْنَا أَمْ صَبَرْنَا مَا لَنَا مِن مَّحِيصٍ} صدق الله العظيم [إبراهيم:21]،

هەتا ئەوکاتەی حەەسرەتێکی پەشیمانی توند لەدڵیاندا ڕوودەدات لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی کردوویانە لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان جا لێرەدا حەسرەتی خەفەتباریەکەی اللە لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لەخویان کردووە دەست پێدەکات بە دەستپێکردنی لەساتی ڕوودانی حەسرەتی پەشیمانیەکەی ئەوان لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی کردوویانە لەفەرمانی پەروردگارەکەیان.

وەئەی گەلی پرسیارکارەکان لەحاڵی اللە ی لەهەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر وەلەحاڵی مردووە ستەمکارەکان لە نەفسی خۆیان، جا هەرچی حاڵی مردووەکانە ئەوا بە حاڵەکەی ئەوان دەزانن لەمیانەی قسەی هەریەکێک لەوان کەوا دەڵێت: {يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ ﴿٥٦﴾} صدق الله العظيم [الزمر].

وەهەرچی حاڵی اللە ی لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییترە، جا گومانتان چیە بەحاڵی ئەو دایکەی کەوا منداڵەکەی دەبینێت سزا دەدرێت و هاواردەکات لە ئاگری دۆزەخ هەتا تەنانەت ئەگەر هەزار ساڵیش سەرپێچی کردبێت! جا گومانتان چیە بەحاڵی ئەم دایکە لەو کاتەی منداڵەکەی دەبینێت هاوار دەکات لە ئاگرێکی سوتێنەر؟ جا بەڕاستی زانیتان دواتر حاڵی ئەو چۆن دەبێت بەحەسرەت و خەفەتباریەکی توند.

جا لەپاش ئەوە دەڵێین: جا ئەگەر ئەمە حاڵی دایکێکی میهرەبان بێت بۆ منداڵەکەی ئەی دەبێت حاڵی اللە ی لەهەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر چۆن بێت؟ جا عەقڵەکانی هەمووتان وەڵامی چی دەداتەوە؟ وەڵامی عەقڵەکانی هەمووتان زانراوە دواتر دەڵێت: "لەبەرئەوەی اللە بریتیە لەوکەسەی کەوا لەهەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە ئەوا بێگومان،هەردەبێت حاڵی ئەو متحسرو خەفەتبار بێت لەسەر بەندە گومڕایەکانی لە هەموو ئەو ئوممەتانەی اللە لەناوی بردوون لەکاتێکدا ستەمکاربوونە لە نەفسی خۆیان پاشانیش پەشیمان بوونەتەوە لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی دەیانکرد لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان؛ بەڵام لەدوای مردنەکەیان، جا بێگومان هەردەبێت بەوەی حاڵی اللە متحسرو خەفەتبار بێت لەسەریان بەهۆی ئەوەی ئەوان چیتر سورو پێداگیر نینە لەسەر بێباوەڕی و سەرسەختیەکەیان بۆ پەروەردگارەکەیان و هەڵسان بە ئەنجامدانی سەرپێچیەکان بەڵکو پەشیمان بوونەتەوە لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی دەیانکرد لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان، وە لەبەرئەوەی ئەو لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییترە ئەوا بێگومان متحسرو خەفەتبارە، وەهەرچی ئەوەیە ئەگەر بێتو اللە ڕەحم نەکات و بە بەزەییش نەبێت ئەوا بێگومان حاڵەکەی لەو پەڕی چاکی حاڵدا دەبێت و خۆشحاڵ و ئاسودەیە بەوەی سزای ئەو ستەمکارانە دەدات کەوا ستەمیان لەخۆیان کردووە. جا وەڵامەکە بۆ پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان لێدەگەڕێین تاکو حاڵی نەفسی خۆیتان پێ بڵێت لەدوای ئەوەی ئەو ئوممەتانەی لەناوبرد کەوا پێغەمبەرانی پەروەردگارەکەیان بەدرۆزانی لەهەموو کات و زەمان و شوێنێکدا جا اللە لەناوی بردن بەهۆی گوناهو تاوانەکانیان اللە ش ستەمی لێنەکردوون، بەڵکو خۆیان ستەم لەخۆیان دەکەن جا لەپاشان وایان لێهاتووە پەشیمان ببنەوە لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی دەیانکرد لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان.

لەوەیە ئەندام (مەخلوق) بیەوێت بڵێت: "دەی، جا بەڕاستی بەحاڵی ئەوکەسانەمان زانی کەوا ستەمیان لەخۆیان کردووە جا هەریەکێکیانمان بینیوە دەڵێت: {يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ ﴿٥٦﴾}.

وەئەی ناصر محمد جا بە ڕاستی بەحاڵی ئەوانەمان زانی کەوا پەشیمانن لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی دەیانکرد لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان، جا حاڵی اللە ی لەهەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر چۆنە ئایا ئەو خەفەتبارە لەسەریان؟ دەی بەڵگەی ئاشکرامان بۆ بهێنە دەربارەی حاڵی اللە ی لەهەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر". جا لەپاش ئەوە وەڵامەکە ڕاستەوحۆ بۆ اللە لێدەگەڕێین تاکو حاڵی پەروەردگارەکەیان بە پرسیارکاران بڵێت، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ‎﴿٣٠﴾‏ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ‎﴿٣١﴾‏ وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ‎﴿٣٢﴾‏} صدق الله العظيم [يس].

خۆ ئەگەر داوای ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی لێ بکەن ئەوا دەبینن اللە زۆر لێخۆشبوو میهرەبانە بەڵام ئەوان بەرگی بێ ئومێدیان بەسەرخۆیاندا داوە بە بێئومێدبوون لە ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی اللە بەهۆی گومانەکەیان بەوەی اللە هەرگیز ڕەحمیان پێناکات لەدوای ستەمکردنەکەیان لەخۆیان، ئەمەش ئەم گومانەیە کەوا گومانیان پێ بردووە بە اللە کە بوو بەهۆی تیاچوونیان و بەهۆیەوە چوونه ڕیزی دۆڕاوە سزادراوەکان هەتا ئەوکاتەی لێی دەپاڕێنەوە بەملکەچی بۆ لای پەروەردگارەکەیان جا دەڵێن: "پەروەردگارمان ئێمە ستەممان لەخۆمان کرد وەئەگەر لێمان خۆش نەبیت و بەزەییت پێماندا نەیەتەوە ئەوا لە دۆڕاوە سزادراوە نەمرەکان دەبین"؛ ئەگەر بێتو بزانن بەوەی هیچیان بۆ نیە تەنها ڕەحمەت و بەزەیی و میهرەبایەکەی اللە نەبێت و بێئومێدیش بن لە شەفاعەتکارەکانیان لەبەردەستی اللە لە ئاگری دۆزەخ. بەڵام بەداخەوە ئەوان واگومان دەبەن بەوەی اللە ڕەحمی بە باوەڕداران نەکردووە جا نەیپاراستوون لە سزای دۆزەخ و خستونیەتیە نیعمەتەکانی بەهەشتەوە تەنها بەهۆی کردەوەکانیان نەبێت بەتەنها؛ بەڵکو بەڕەحمەتەکەی اللە یە. جا هەتا تەنانەت نێردراوو پێغەمبەرەکانیش کردەوەکانیان تەنها هۆکار بووە وە چاوەڕێی ئەوە نەبوونە بەکردەوەکانیان اللە لە ئاگرەکەی بیان پارێزێت و بیانخاتە بەهەشتەکەیەوە لەبەرئەوەی ئەوان خۆیان بە کەمتەرخەم دەبینن لەبەرامبەر پێدانی مافی پەروەردگارەکەیان هەرچەندیش کاروکردەوە ئەنجام بدەن؛ بەڵکو چاوەڕێی ئەوە لە پەروەردگارەکەیان دەکەن ڕەحمیان پێبکات جا لەئاگرەکەی بیان پارێزێت بە میهرەبانیەکەی خۆی و بیانخاتە بەهەشتەکەشی بە میهرەانیەکەی خۆی، بەڵام ئەوانەی ستەمیان لەخۆیان کردووە پەروەردگارەکەیان ناناسن وە قەدرو ڕێزیشیان نەگرتووە بەو شێوەیەی شایەنیەتی قەدرو ڕێزی بگیرێت اللە ش ستەمی لێنەکردوون بەڵکو خۆیان ستەم لەخۆیان دەکەن.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان وە بەپەلەشم بۆ لات پەروەردگارم تاکو ڕازی بیت.
براتان؛ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
___________
اقتباس: اضغط للقراءة