الموضوع: ئەوەی ڕقی لێم دەبێتەوە باگۆڕەکەی خۆی هەڵکەنێت

1

ئەوەی ڕقی لێم دەبێتەوە باگۆڕەکەی خۆی هەڵکەنێت..


ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
19 - ڕەبیعی دووەم - 1444 کۆچی
13 - 11 - 2022 زایینی
03:08 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=400265
________


ئەوەی ڕقی لێم دەبێتەوە باگۆڕەکەی خۆی هەڵکەنێت..


ئەی خەڵکینە، گوێبگرن و تێبگەن لەم هەواڵە؛ بەڕاستی اللە فەرمانی پێکردم لە ڕوئیایەکی حەق لەخەوەکەم لەڕۆژی شەممەی بەرواری (12 - 11 - 2022 زایینی) بەڕاگەیاندنی ئەمە:

(ئەوەی ڕقی لێم دەبێتەوە با گۆڕەکەی خۆی هەڵکەنێت) کۆتایی هات.

جا کێ ڕقی لێم دەبێتەوە مەگەر تەنها ئەوانەی ڕقیان لە ڕازیبوونەکەی اللە دەبێتەوە جا کاروکردەوکانیان بەتاڵ بۆتەوە؛ بەهۆی بێباوەڕیەکەیان بە بانگەوازەکەم بۆ لای پەرستنی ڕازیبوونەکەی اللە ئەو نیعمەتەی کە گەورەترە لە نیعمەتی بەهەشتەکەی؟! هەر لەبەرئەمەش دروستی کردوون، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللەی پایەبەرز: {فَتَوَلَّ عَنْهُمْ فَمَا أَنتَ بِمَلُومٍ ‎﴿٥٤﴾‏ وَذَكِّرْ فَإِنَّ الذِّكْرَىٰ تَنفَعُ الْمُؤْمِنِينَ ‎﴿٥٥﴾‏ وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ‎﴿٥٦﴾‏ مَا أُرِيدُ مِنْهُم مِّن رِّزْقٍ وَمَا أُرِيدُ أَن يُطْعِمُونِ ‎﴿٥٧﴾‏ إِنَّ اللَّهَ هُوَ الرَّزَّاقُ ذُو الْقُوَّةِ الْمَتِينُ ‎﴿٥٨﴾‏ فَإِنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا ذَنُوبًا مِّثْلَ ذَنُوبِ أَصْحَابِهِمْ فَلَا يَسْتَعْجِلُونِ ‎﴿٥٩﴾‏ فَوَيْلٌ لِّلَّذِينَ كَفَرُوا مِن يَوْمِهِمُ الَّذِي يُوعَدُونَ ‎﴿٦٠﴾‏ }[سورة الذاريات].

جا کێ ڕقی لەڕازیبوونەکەی اللە یە ئەو نیعمەتەی کە گەورەترە لە نیعمەتی بەهەشتەکەی تەنها هەموو شەیتانێکی سەرسەخت نەبێت؛ ئەوانەی ڕقیان لەڕازیبوونەکەی اللە یە لەسەر بەندەکانی و بەتوندی بەربەستی لەبەردەم دادەنێن؟! لەبەرئەوەی دەیانەوێت بێباوەڕبن وەکو چۆن خۆیان بێباوەڕبوون، جا لەگەڵ ئەوان بەیەکەوە لەهاوەڵانی ئاگر بن؛ لەبەرئەوەی ئەوان نایانەوێت بەڵێنەکەی اللە بۆ بەندەکانی بێتەجێ، نە ئەو ڕازیبوونەی کە گەورەترە (لە نیعمەتەکەی بەهەشت) نە نیعمەتی بەهەشتەکەشی کە نیعمەتێکی بچوکترە (لەڕازیبوونەکەی اللە)، بەپشتڕاستکردنکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ ۚ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ‎﴿٧٢﴾‏ }[سورة التوبة].

جا ئایا من بۆ چیتر بانگەوازم کردوون تەنها بۆ ئەوە نەبێت کە شەریک و هاوبەش دانەنێن بۆ اللە، وە بەوەی لەگەڵ اللە داوا لەهیچ یەکێکی تر نەکەن، جا هیچ نێوەندێک نیە لەنێوان بەندەکان و پەروەردگاری پەرستراو -پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی- نە لە دنیا نە لە دوایی، ئەی ئایا ئەمە بانگەوازی سەرجەم نێردراوەکانی اللە نیە لە جن و مرۆڤ؟! جا ئەوەی بانگەوازەکەی خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی بە درۆ بزانێت؛ ئەوا بەڕاستی بانگەوازی سەرجەم نێردراوەکانی اللە ی لە جن و مرۆڤ بەدرۆ زانیوە بۆ لای پەرستنی اللە بەتەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوەڵێکی بۆ دابندرێت، جا ئەوەی ڕقی لێم بێتەوەو بێباوەڕ بێت بە بانگەوازە حەقە ڕاست و دروستەکەم ئەوا چارەنووسەکەی ئاگرە کە ناخۆشترین جێگای مانەوەیە، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {ذَٰلِكُم بِأَنَّهُ إِذَا دُعِيَ اللَّهُ وَحْدَهُ كَفَرْتُمْ ۖ وَإِن يُشْرَكْ بِهِ تُؤْمِنُوا ۚ فَالْحُكْمُ لِلَّهِ الْعَلِيِّ الْكَبِيرِ ‎﴿١٢﴾‏ } صدق الله العظيم [سورة غافر].

جا سوێند بەو اللە یەی کە هیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت؛ کەس ڕقی لێم نابێتەوە تەنها ئەوەی ڕقی لە ڕازیبوونەکەی اللە دەبێتەوە، جا کێ یە ئەوەی ڕقی لەڕازیبوونەکەی اللە دەبێتەوە مەگەر تەنها هەموو شەیتانێکی سەرسەختی دوژمنی اللە و پێغەمبەرەکانی و خەلیفەکەی ئیمام مەهدی نەبێت؟! جا بەڕاستی اللە ش دوژمنی ئەوانەیە کە دوژمنی یاوەرەکانینە، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلْ مَن كَانَ عَدُوًّا لِّجِبْرِيلَ فَإِنَّهُ نَزَّلَهُ عَلَىٰ قَلْبِكَ بِإِذْنِ اللَّهِ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ وَهُدًى وَبُشْرَىٰ لِلْمُؤْمِنِينَ ‎﴿٩٧﴾‏ مَن كَانَ عَدُوًّا لِّلَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَرُسُلِهِ وَجِبْرِيلَ وَمِيكَالَ فَإِنَّ اللَّهَ عَدُوٌّ لِّلْكَافِرِينَ ‎﴿٩٨﴾‏ وَلَقَدْ أَنزَلْنَا إِلَيْكَ آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ ۖ وَمَا يَكْفُرُ بِهَا إِلَّا الْفَاسِقُونَ ‎﴿٩٩﴾ } صدق الله العظيم [سورة البقرة].

جا بڕیارەکە دراو بەسەرچوو، ئیتر وادیارە کات و ساتی ئەمە هاتووە ئەوە بێتەجێ کە لەم بەستەرەدا هاتووە:

دواتر کارەساتەکانی جەنگی کۆڕۆناو جەنگە کەش و ئاوو هەواییەکان توندترو بەهێزتر دەبنەوە..
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=365364
خەلیفەی اللە لەسەر سەرتاپای جیهان ئیمام مەهدی؛ ناصر محمد یەمانی.
___________
اقتباس: اضغط للقراءة