الموضوع: زنجیرەیەک گفتوگۆ لەنێوان ئیمام مەهدی و ئەوکەسەی بەخۆی دەڵێت طريد سەبارەت بە پێشەوایەتی ئیمامەت و فەتوای وەحی تێگەیشتن

1

زنجیرەیەک گفتوگۆ لەنێوان ئیمام مەهدی و ئەوکەسەی بەخۆی دەڵێت طريد سەبارەت بە پێشەوایەتی (ئیمامەت) و فەتوای وەحی تێگەیشتن ..


( زنجیرەیەک گفتوگۆ لەنێوان ئیمام مەهدی و ئەوکەسەی بەخۆی دەڵێت طريد سەبارەت بە پێشەوایەتی (ئیمامەت) و فەتوای وەحی تێگەیشتن )

- 1 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
26 - موحەڕەم - 1430 کۆچی
23 - 01 - 2009 زایینی
08:02 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=3893
ـــــــــــــــــــــ


بەڵگەکانت چین لەسەر ئەوەی تۆ پێشەوایت (ئیمامیت)؟ ..


بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر درودو سڵاو لەسەر محمد و کەس و کارە چاک و پاکەکەی و شوێنکەوتووانی حەق تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، دواتر..

پــ 1 : پرسیاری یەکەم مانای ئەوە چیە تۆ ئیمامیت؟
و1 : برای بەڕێزم اللە منی کردووە بە ئیمام بۆ لە اللە ترسە پارێزکارەکان بانگەواز دەکەم بۆ لای اللە لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونیەکەی لای ئەو؛ کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەق و ڕاست و دروستی نێردراوەکەی، وە اللە منی کردووە بە ئیمام بۆ لە اللە ترسە پارێزکارەکان، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا} صدق الله العظيم [الفرقان:74].

پــ 2 : بەڵگەکانت چین لەسەر ئەوەی تۆ پێشەوایت (ئیمامیت)؟
و2 : بەڵگەکانم لەسەر ئەوەی اللە منی کردووە بە ئیمام بۆ خەڵکی ئەوەیە کە دەسەڵاتی زانستەکەمی بەسەر سەرجەم زانایانی ئوممەتدا زیاد کردووە جا هەر زانایەک بە قورئان گفتوگۆم لەگەڵ بکات ئەوا هەر من بەڵگەکەی لە مەحکەمی قورئان بەسەردا جێبەجێ دەکەم تا ئەوکاتەی بەتەواوی خۆی بەدەستەوە دەدات، وە اللە ش دەسەڵاتی زانستی کردووە بە بەڵگەی خەلافەت لە یەکەم خەلیفەوە کە ئادەمە تا دواهەمینی هەموو خەلیفەکانی اللە ئیمام مەهدی حەقی لای پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان، وە بەو پێیەی اللە ئادەمی لە زەوی بە خەلیفە هەڵبژارد بۆیە دەسەڵاتی زانستەکەی بەسەر ئەم فریشتانەدا زیاد کرد کە تێڕوانینێکی تریان هەبوو دەربارەی هەڵبژاردنەکەی ئادەم، جا لەپاشان اللە بەڵگەکەی بەسەردا جێبەجێ کردن جا ئەوەبوو ئادەم فێری هەموو ناوەکانی کردن (ناوی پێغەمبەرو خەلیفەو چاکەکارەکانی نەوەی خۆی) پاشان (اللە ی پایەبەرز) بە فریشتەکانی وت: {فَقَالَ أَنبِئُونِي بِأَسْمَاءِ هَـٰؤُلَاءِ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿٣١﴾ قَالُوا سُبْحَانَكَ لَا عِلْمَ لَنَا إِلَّا مَا عَلَّمْتَنَا ۖ إِنَّكَ أَنتَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ ﴿٣٢﴾ قَالَ يَا آدَمُ أَنبِئْهُم بِأَسْمَائِهِمْ} صدق الله العظيم [البقرة:31-32-33].

جا لێرەدا خەلافەتەکەی ئادەم سەلمێندرا جا ئەوە بوو اللە دەسەڵاتی زانستەکەی بەسەر هەموو فریشتەکاندا زیاد کرد تا اللە ئەمە بکات بە بەڵگەی جێنشینی (خەلافەت) و موڵک، وە اللە ش هەرخۆی خاوەنی موڵکەو موڵکەکەی دەدات بەوکەسەی دەیەوێت جا بۆ فریشتەکان و جن و مرۆڤیش هیچ نیە تەنها بیستن و گوێڕایەڵیکردنی خەلیفەی پەروەردگارەکەیان نەبێت، وە بۆ هیچ یەکێکیش ڕەوانیە خەلیفەی اللە لەبری ئەو هەڵبژێرێت تەنانەت پێغەمبەرەکانیش جا ئەمەی بۆ ڕەوانیە چونکە ئەوەی تایبەتە بە هەڵبژاردنی خەلیفەی اللە بریتیە لەم خاوەنی موڵکەی کە موڵکەکەی دەدات بەو کەسەی دەیەوێت، وە سەیری طالوت خەلیفەی اللە بکەن لە نەوەی ئیسرائیل جا ئەوەی هەڵیبژارد پێغەمبەرەکەیان نەبوو لەوکاتەی (نەوەی ئیسرائیل) بە پێغەمبەرەکەی خۆیان وت سەرکردەیەکیان بۆ دابنێت تا سەرکردایەتیان بکات بۆ (جەنگ کردن) لەپێناوی اللە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَقَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ اللَّـهَ قَدْ بَعَثَ لَكُمْ طَالُوتَ مَلِكًا ۚ قَالُوا أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُ الْمُلْكُ عَلَيْنَا وَنَحْنُ أَحَقُّ بِالْمُلْكِ مِنْهُ وَلَمْ يُؤْتَ سَعَةً مِّنَ الْمَالِ ۚ قَالَ إِنَّ اللَّـهَ اصْطَفَاهُ عَلَيْكُمْ وَزَادَهُ بَسْطَةً فِي الْعِلْمِ وَالْجِسْمِ ۖ وَاللَّـهُ يُؤْتِي مُلْكَهُ مَن يَشَاءُ ۚ وَاللَّـهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ﴿٢٤٧﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

جا لەپاش ئەمە لە میانەی ئەم ئایەتە مەحکەمانە دەزانین هەڵبژاردنی خەلیفە تایبەتە بەم خاوەنی موڵکەی موڵکەکەی دەدات بەوکەسەی دەیەوێت، وە بەهەمان شێوە اللە بە خەڵکی ڕاگەیاندووە چۆن بە خەلیفەکەی اللە لەسەریان دەزانن و دەیناسنەوە ئەویش بەوەی دواتر اللە بە دەسەڵاتی خەلافەتەکە لەسەریان پشتگیری دەکات جا دەسەڵاتی زانستی ئەوکەسە بەسەر هەموو ئەوانەدا زیاد دەکات کە بەسەریاندا هەڵیبژاردوون ئەمەش بۆ ئەوەی حوکم و دادوەری بکات لەنێوانیان بەوەی اللە دایبەزاندووەو فێری کردووە، وە ئەگەر ئیمام ناصر محمد یەمانی هەر بەڕاستی خەلیفەی اللە بوو لە زەوی و اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان هەڵیبژاردبێت ئەوا بێگومان دەبێت دەسەڵاتی زانستەکەی بەسەر سەرجەم زانایانی موسڵمانان زیاد کردبێت تا لە نێوانیان حوکم و دادوەری بکات لە هەموو ئەوەی دەربارەی جیاوازو ناکۆکن بە دەسەڵاتی زانستی کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەق و ڕاست و دروستی نێردراوەکەی.

پــ 3 : وە کێ تۆی بە ئیمام دامەزراندووە؟
و3: ئەو اللە یە خاوەن موڵکە منی دامەزراندووە کە موڵکەکەی دەدات بەوکەسەی دەیەوێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ڕێساو یاسای خەلافەتەکە لە کتێبەکەی اللە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قَالَ إِنَّ اللَّـهَ اصْطَفَاهُ عَلَيْكُمْ وَزَادَهُ بَسْطَةً فِي الْعِلْمِ وَالْجِسْمِ ۖ وَاللَّـهُ يُؤْتِي مُلْكَهُ مَن يَشَاءُ ۚ وَاللَّـهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم [البقرة:247].

پــ 4 : مانای یەمانی چیە وە چۆن دەتوانیت ئەوە بسەلمێنیت تۆ یەمانیت؟
و4 : یەمانی لە یەمەنە هەروەک چۆن میسری لە میسرە یان فەڵەستینی لە فەڵەستینە، هەرچی سەلماندنی ئەوەیە کە من یەمانیم لەبەرئەوەیە یەمانی خەڵکی یەمەنەو لە یەمەنە وە باوکیشم یەمانیەو باپیریشم یەمانیەو باپیرە گەورەشم یەمەنیە لە گەورەوە بۆ گەورە.

پــ 5 : مانای ئەوە چیە تۆ مەهدی؟
و5: واتە من بانگەواز دەکەم بۆ ڕێگای ڕاست، وە ڕێنمایی موسڵمانان دەکەم بۆ لای حەق سەبارەت بە هەموو ئەوەی دەربارەی جیاوازو ناکۆکن، وە ڕێنمایی هەموو خەڵکی دەکەم بۆ لای حەق جا حەقیان بە دەسەڵاتی زانستی لای پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان لە مەحکەمی قورئانی گەورە نیشان دەدەم.

پــ 6 : وە کێ هیدایەتی دایت؟
و6: ئەو پەروەردگارەم هیدایەتی دام کە منی هەڵبژاردووە وە کردوومی بە یەکێک لە کەسە دڵنیایەکان دەربارەی ئایەت و نیشانەکانی، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَجَعَلْنَا مِنْهُمْ أَئِمَّةً يَهْدُونَ بِأَمْرِنَا لَمَّا صَبَرُوا ۖ وَكَانُوا بِآيَاتنَا يُوقِنُونَ ﴿٢٤﴾} صدق الله العظيم [السجدة].

پــ 7 : وە چۆن هیدایەتدرایت؟
و7: هیدایەتدرام بۆ لای حەق لەدوای ئەوەی کەسێک بووم بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕام وە ئاوات و خۆزگەی شوێنکەوتنی حەق و ڕاستیم دەکرد لەبەرئەوەی هیچی ترم نەدەویست جگە لە حەق و ڕاستی نەبێت جا حەقیش هیدایەتی دام بۆ لای، بە پشتڕاستکردنەوەی بەڵێنە حەق و ڕاست و دروستەکەی لەم فەرموودەیەی پایەبەرزی بۆی: {وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا ۚ وَإِنَّ اللَّـهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ ﴿٦٩﴾} صدق الله العظيم [العنكبوت].

پــ 8 : وە چۆن دەیسەلمێنیت تۆ ئیمام مەهدی دوانزەهەمیت، وە ئەو ئیمامەی پێش تۆ کێ بووە کە هەواڵی دەربارەی تۆو هاتنی تۆ داوە؟
و8: من هیچ شتێکم دەربارەی پێشەوا (ئیمام) ـەکان نەدەزانی وە خاوەن هیچ زانستێک نەبووم و تەنها لە ئاستی موسڵمانانی باودا بووم و لە زانایانیش نەبووم، لە شەوێکدا بینیم لە ناوەڕاستی دە پیاو بووم کە بە شێوەی بازنەیی وەستابوون، جا لە پاشان پێم وتن ئیمام عەلی کوڕی ئەبو تاڵیبم نیشان بدەن، جا لەپاشان یەکێکیان کە لەپێشم بوو هەنگاوێک بەرەو دواوە کشایەوە پاشان هەنگاوێک بەرەو تەنیشت و وتی: ئەمە ئیمام عەلی کوڕی ئەبو تاڵیبە کە لە دەرەوەی بازنەی دە کەسەکە بوو، پاشان بە ئاڕاستەی ئەو ڕۆیشتم و بە هەردوو دەستم دەستیم گرت و پێم وت: محمد نێردراوی اللە م نیشان بدە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی.

جا لەپاش ئەمە بردمیە لای ستونێکی ناوەڕاستی ئەو ژوورەی ئێمەی لێ بوو جا بینیم محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی لەلای (ستونەکەوە) دانیشتووەو پشتی بە ستونەکە داداوە، جا لەپاشان لەبەردەمیدا چۆکم داداو ڕوخسارم خستە سەر ملی و چەندین جار ماچم کردو لەلای دانیشتم و فەتوای دەربارەی مندا، بەڵام محمد نێردراوی اللە دەزانێت ڕوئیا تایبەتە بە خاوەنەکەی بەڵام فەرمووی: [وما جادلك أحد من القرآن إلا غلبتَه].
واتە [هەر یەکێک گفتوگۆت لەگەڵ بکات بە قورئان ئەوا هەرتۆ دەیبەزێنێت].
ڕوئیاکە بەحەق کۆتایی هات.

وە لەمیانەی ئەم ڕوئیایەوە زانیم ئەو دە پیاوەی بە شێوەیەکی بازنەیی دەوری منیان دابوو بریتی بوون لە ئیمامەکانی بنەماڵەی پێغەمبەر (ئالی بەیت) لە نەوەی ئیمام عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب، هەرچی ئیمامی خەلیفەی اللە ی دوای نێردراوەکەیەتی ئەوا لە دەرەوەی بازنەی دە کەسەکە بوو جا بەم شێوەیە ژمارەیان بوو بە یانزە ئیمام لە بنەماڵەی پێغەمبەر (ئالی بەیت)، جا زانیم من ئیمامی دوانزەهەمم لە بنەماڵەی پێغەمبەر لە نەوەی ئیمام عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب درودو سڵاوی لێبێت، وە هەمووشمان ئێمەو محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی لە ماڵێکدا بووین کە لە شێوەی ژوورێکی گەورە بوو اللە ش لەسەر ئەوەی دەیڵێم شاهێدو وەکیلە.

بەڵام ئەی پرسیارکار من هۆشداریت پێدەدەم لەوەی نەکەیت بڕوا بەوە بکەیت من مەهدی چاوەڕوانکراوی ئیمامی دوانزەهەمم لە بنەماڵەی پاکی پێغەمبەر ئەگەر بێتو بەڕاستگەڕانی ڕوئیا حەقەکە لەسەر ئەرزی واقع نەبینیت بەوەی اللە دەسەڵاتی زانستەکەمی زیادکردووە لە زانستی بەیانی حەق و ڕاست و دروستی زیکری قورئان جا هەر زانایەک بە قورئان گفتوگۆم لەگەڵ بکات ئەوا هەر من بەو دەسەڵاتی زانستە حەقە ڕازیکەرە دەیبەزێنم کە بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت گفتوگۆی دەربارە بکات جا بەتەواوی خۆی بەدەستەوە دەدات ئەگەر بێتو بڕوای بە قورئانی گەورە هەبێت، ئەمەش لەبەرئەوەی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی لە ڕوئیاکەدا پێی فەرمووم هەرگیز کەس گفتوگۆت لەگەڵ ناکات بە قورئان لەم کاتەدا هەر تۆ دەیبەزێنیت، بەو مانایەی هەرگیز زانایەک نابێت لە قورئان گفتوگۆم لەگەڵ بکات لەم کاتەدا هەر من بە دەسەڵاتی زانست دەیبەزێنم، دادوەرەکەش مێزی گفتوگۆیە بە دەسەڵاتی زانست بە بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئان، جا ئایا کەسێک هەیە پەندو وانەو ئامۆژگاری وەربگرێت و بڕوا بەوە بکات من ئیمام مەهدی چاوەڕواکراو ئیمامی دوانزەهەمم لە بنەماڵەی پاکی پێغەمبەر؟ وە اللە و نێردراوەکەشی ناوەکانی ئەوانیان پێ ڕانەگەیاندووم لەبەرئەوەی من گرنکی بە ناوەکانیان نادەم؛ بەڵکو حیکمەتەکە لە ڕوونکردنەوەی ژمارەکەیانە ئەمەش بۆ ئەوەی بزانم من ئیمامی دوانزەهەمم لە بنەماڵەی پاکی پێغەمبەر، خۆ ئەگەر ئێستا ئەوان بوونیان هەبووایەو بژیابان ئەوا هیچ کارێکیان نەبوو جگە لەوەی دەبووایە هەموویان شوێنی من کەوتبان، وە لەسەرووی هەموو خاوەن زانستێکیشەوە زاناتر هەیە.

پــ 9 : من کەسێکی موەحیدم بۆ اللە ی بەدەسەڵاتی خاوەن شکۆ وە شاهێدی دەدەم هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت جا ئایا پێویستە لەسەرم باوەڕت پێبهێنم؟ وە لەبەرچی؟
و9 : بەڵێ باوەڕهێنان بە من و بانگەوازەکەم حەقێکی پێویستە وە مەرجە حەقەکەی ئێوەش لەسەر ئێمە ئەوەیە ئەوە ببینن کە اللە ڕوئیاکەی بە حەق بەڕاستگەڕاندووم جا دەسەڵاتی زانستەکەمی بە بەیانی حەق و ڕاست دروستی زیکری قورئان بەسەر سەرجەم زانایانی موسڵمانان زیادکردووە بۆ یەکخستنەوەو کۆکردنەوەی پەرش و بڵاویەکەیان و نەهێشتنی شکستەکانیان وە بە حەق دادوەری بکەم لە نێوانیان سەبارەت بە هەموو ئەوەی دەربارەی جیاوازو ناکۆکن تا وشەی اللە بەرزو بڵند بێت و اللە ش بە بەندەکەی نورەکەی تەواو بکات هەرچەندە تاوانکارانیش حەزی پێنەکەن و ڕقیان لە دەرکەوتنەکەی بێت، وە ئەوەی پشتی لە حەق هەڵکرد لەدوای ئەوەی بۆی ڕوون بوویەوە هەر بەڕاستی اللە ناوەکەی ناصر محمد یەمانی کردووە بە هەواڵ و ناونیشان و ئاڵای بانگەوازەکەی وە بەوەی بانگەواز دەکات بۆ لای حەق و ڕێنمایی دەکات بۆ ڕێگای ڕاست؛ جا ئەوەی پشتی لە حەق هەڵکرد لەدوای ئەوەی زانستەکەی بۆ ڕوونبوویەوە ئەوا حوکم و دادوەریەکە هەر بۆ اللە یە کە خێراترینی ئەوانەیە کاروبارەکان تاوتوێ و حساب دەکەن.

پــ 10 : جیاوازی لەنێوان تۆو مەهدیەکانی تر چیە؟
و10 : هەر کەسێک بانگەواز بۆ لای حەق بکات و بە دەسەڵاتی زانست بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنمایی بکات ئەوا مەهدیە بۆ ڕێگای ڕاست جا ئەگەر نێردراوو پێغەمبەرەکان بن یان خەلیفەکان، تەنانەت محمد نێردراوی اللە محمدیش درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی مەهدیە بۆ لای حەق لەبەرئەوەی بە دەسەڵاتی زانستی حەق و ڕاست و دروست ڕێنمایی کردووە بۆ لای حەق حەقیش بریتیە لە اللە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإِنَّكَ لَتَهْدِي إِلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ} صدق الله العظيم [الشورى:52].

بەهەمان شێوە سەرجەم ئەوانەی اللە هەڵیبژاردوون بە ئیمام بۆ خەڵکی لە نەوەی ئادەم بریتین لە مەهدیەکان بۆ ڕێگای ڕاست، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَجَعَلْنَا مِنْهُمْ أَئِمَّةً يَهْدُونَ بِأَمْرِنَا لَمَّا صَبَرُوا ۖ وَكَانُوا بِآيَاتِنَا يُوقِنُونَ ﴿٢٤﴾} صدق الله العظيم [السجدة].

بۆیەش من ئیمامی دوانزەهەم مەهدی چاوەڕوانکراو لە بنەماڵەی پاکی پێغەمبەر دواهەمینی هەموو خەلیفەکانی اللە م، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
برات ئیمام مەهدی بۆ لای حەق و ڕێگای ڕاست بەسەرخەری ئەوەی محمد نێردراوی اللە هێناویەتی کە ڕەحمەتە بۆ هەموو خەڵکی جیهان؛ ناصر محمد یەمانی.
________________
اقتباس: اضغط للقراءة
2

- 2 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
27 - موحەڕەم - 1430 کۆچی
24 - 01 - 2009 زایینی
01:58 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=3894
ــــــــــــــــــــ


بۆ طەريدی سەرسەخت، ئومێد دەکەم لە اللە لە ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی خۆی دەرت نەکات و توڕەییەکەی بەدەست نەهێنیت ..


بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان، دواتر..

سوێند بە اللە لە تەمەنمدا پەشیمان نەبوومەتەوە لەسەر وەڵامدانەوەی هیچ کەسێک کە پرسیاری لێکردوومە تەنها تۆ نەبێت ئەی طريد لەبەرئەوەی سوێند بە اللە شایەنی ئەوە نیت وەڵامی پرسیارێکیشت بدرێتەوە لە دە پرسیارەکەت، بۆیەش دەڵێم: ئێستا کاتی ئەوەیە ئەبو حەنیفە قاچەکانی درێژ بکاتەوە (پەندێکی عەرەبیە).

وە بەهەمان شێوە دەبینم نکۆڵی لە وەحی تێگەیشتن دەکەیت، وە بەهەمان شێوە ئەوانەی لە زانست ڕۆدەچن واتە (الراسخون في العلم) دەکەیت بە فوقەهاکان؛ بەڵکو ئەمانە ئەو شارەزا (ئەهلی زیکر) انەن کە فوقەهاکان زانستیان لێ فێردەبن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِن كُنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [النحل:43].

وە ئەمانە ئەهلی قورئانن ئەوانەی اللە فێری بەیانی (ئایەتە) پێکچوو (واتە موتەشابیهەکانی) قورئانیان دەکات تا ئەمە بکات بە دەسەڵاتی زانست لەسەر زانایانی ئوممەت، کە بریتین لەم فەرمانڕەواو کاربەدەستانەی اللە فەرمانی بە ئێوە کردووە گوێڕایەڵیان بکەن لەدوای اللە و نێردراوەکەی؛ کە بریتین لەو ئیمامانەی اللە هەڵیبژاردوون سەڕەرای ئەوەی تۆو هاوشێوەکانی تۆش ئارەزووی نەکەن، وە ئەگەر زمانەکەت بە مەحکەمی قورئان لاڵ و بێدەنگ نەکەم ئەوا ئەوکاتە من لەوان نیم، جا ئیستا پرسیارێکت ئاڕاستە دەکەم ئەی طريد کە بریتیە لەوەی بەیانی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزم بۆ بهێنیت: {وَأَجْمَعُوا أَن يَجْعَلُوهُ فِي غَيَابَتِ الْجُبِّ ۚ وَأَوْحَيْنَا إِلَيْهِ لَتُنَبِّئَنَّهُم بِأَمْرِهِمْ هَـٰذَا وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ} صدق الله العظيم [يوسف:15].

وە سوێند بە اللە دەزانم ئەگەر سەد ساڵیش چاوەڕێ بکەم ئەوا هەرگیز هیچ وەڵامێکم لەسەرنادەیتەوە ئەی طريد مادام نکۆڵی لە وەحی تێگەیشتن لەلای اللە بۆ سەر دڵ دەکەیت، ئێستاش دەسەڵاتی زانستەکەت بۆ دەهێنم لەسەر بەڵگەی وەحی تێگەیشتن لە مەحکەمی قورئانی گەورە، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَتَلَقَّىٰ آدَمُ مِن رَّبِّهِ كَلِمَاتٍ فَتَابَ عَلَيْهِ ۚ إِنَّهُ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ ﴿٣٧﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

جا هەرچی ئەم وشانە بوو کە بە ئادەم و هاوسەرەکەی گەیشت بریتی بوون لە چەند وشەیەک بە وەحی تێگەیشتن بۆ سەردڵەکانیان کە لەدوای ئەوە وتیان ستەمیان لەخۆیان کرد، جا ئەم وشانەی بە وەحی تێگەیشتن بۆ سەر دڵ پێیان گەیشت چی بوو؟ ئەمە بریتیە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قَالَا رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنفُسَنَا وَإِن لَّمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ ﴿٢٣﴾} صدق الله العظيم [الأعراف].

بەهەمان شێوە بەڵگەیەکی ترتان بۆ دەهێنم لە سورەتی یوسف کە بریتیە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَأَجْمَعُوا أَن يَجْعَلُوهُ فِي غَيَابَتِ الْجُبِّ ۚ وَأَوْحَيْنَا إِلَيْهِ لَتُنَبِّئَنَّهُم بِأَمْرِهِمْ هَـٰذَا وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ} صدق الله العظيم [يوسف:15].

جا اللە وەحی بۆ سەر دڵی یوسف کرد بە تێگەیشتن بەوەی ئەو هەرگیز وازی لێناهێنێت وە بەوەی اللە لەگەڵیەتی وە بەوەی ئەم پیلانە بە چاکەی ئەوە بۆ بەڕاستگەڕانی ڕوئیاکە جا اللە شکۆمەندو بە دەسەڵاتی دەکات بەو پلەیەی دواتر یوسف ئەم کارەیان بەیاد دەهێنێتەوە کە لە قوڵایی بیرەکەوە پێیان کرد لەکاتێکدا ئەوان هەستی پێناکەن؛ واتە هەست ناکەن قسەکارەکەی بەردەمیان یوسفە بەڕەچاوکردنی ئەوەی چونکە اللە شکۆمەندو بە دەسەڵاتی کردووەو کردوویەتی بە عەزیزی میسر، تا ئەوکاتەی خۆی ئەوەیان بەیاد دەهێنێتەوە کە پێیانکرد جا لەپاش ئەمە دەیناسنەوە ئەمە براکەیان یوسفە، جا سەیری بەیانی حەق و ڕاست و دروستی ئەم فەرموودەیەی بکە پایەرزی بۆی: {وَأَوْحَيْنَا إِلَيْهِ لَتُنَبِّئَنَّهُم بِأَمْرِهِمْ هَـٰذَا وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ} صدق الله العظيم [يوسف:15].

کە (بەیانەکەی) لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز دەبینیتەوە: {فَلَمَّا دَخَلُوا عَلَيْهِ قَالُوا يَا أَيُّهَا الْعَزِيزُ مَسَّنَا وَأَهْلَنَا الضُّرُّ وَجِئْنَا بِبِضَاعَةٍ مُّزْجَاةٍ فَأَوْفِ لَنَا الْكَيْلَ وَتَصَدَّقْ عَلَيْنَا ۖ إِنَّ اللَّـهَ يَجْزِي الْمُتَصَدِّقِينَ ﴿٨٨﴾ قَالَ هَلْ عَلِمْتُم مَّا فَعَلْتُم بِيُوسُفَ وَأَخِيهِ إِذْ أَنتُمْ جَاهِلُونَ ﴿٨٩﴾ قَالُوا أَإِنَّكَ لَأَنتَ يُوسُفُ ۖ قَالَ أَنَا يُوسُفُ وَهَـٰذَا أَخِي ۖ قَدْ مَنَّ اللَّـهُ عَلَيْنَا ۖ إِنَّهُ مَن يَتَّقِ وَيَصْبِرْ فَإِنَّ اللَّـهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ الْمُحْسِنِينَ ﴿٩٠﴾ قَالُوا تَاللَّـهِ لَقَدْ آثَرَكَ اللَّـهُ عَلَيْنَا وَإِن كُنَّا لَخَاطِئِينَ ﴿٩١﴾ قَالَ لَا تَثْرِيبَ عَلَيْكُمُ الْيَوْمَ ۖ يَغْفِرُ اللَّـهُ لَكُمْ ۖ وَهُوَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ ﴿٩٢﴾} صدق الله العظيم [يوسف].

وە ئەی برایەکەم طريد، لە اللە بترسە.. جا سوێند بە اللە تۆ زۆر منت توڕە کرد بە قسەکەت کە دەڵێیت درۆم بەناوی اللە وە کردووە، وە واشت حساب کرد ئەمە هەروا سوک و سانایە بۆ تۆ لەکاتێکدا لەلای اللە و خەلیفەکەی گوناهو بوختان و شاهێدیەکی ناڕەوای گەورەیە لەسەر مەهدی چاوەڕوانکراوی حەقی لای پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان، ئایا نابینیت ئەو خۆی ئەوەی بەیادهێنانەوە کە پێیان کرد لەکاتێکدا هەستیان پێنەدەکرد ئەمە براکەیان یوسفە بە ڕەچاوکردنی ئەوەی چونکە عەزیزی میسرە؟ جا لە ڕوانگەی ئەوانەوە ئەمە مەحاڵ بوو بەوەی براکەیان یوسف عەزیزی میسر بێت بەڵام بەڕاستگەڕانی ڕوئیاکە بەهۆی پیلانەکەیان بوو، جا پیلانەکەیان زیانی بە یوسف نەگەیاند وە اللە ش وازی لێنەهێنا هەروەک وەحی بۆ کرد بە وەحی تێگەیشتن لەو ڕۆژەی خستیانە قوڵایی بیرەکەوە جا اللە بە وەحی تێگەیشتن وەحی بۆ کرد بەوەی هەرگیز وازی لێناهێنێت وە بەوەی دواتر بەهۆی ئەم پیلانەوە شکومەندو بە دەسەڵاتی دەکات تا ئەوکاتەی ئەوەیان بەیاد دەهێنێتەوە کە پێیان کرد لەکاتێکدا ئەوان هەست ناکەن ئەمە براکەیان یوسفە تا ئەو کاتە هات کە خۆی بەیادی هێنانەوە جا لەپاش ئەمە ئینجا ناسیانەوە بەو مانایەی بەر لەوەی بەیادیان بهێنێتەوە ئەوە هەستیان نەدەکرد ئەمە براکەیان یوسفە بە ڕەچاوکردنی ئەوەی چونکە ببوو بە عەزیزی میسر.

وە بەهەمان شێوە وەحی تێگەیشتن لەسەر دڵی سولەیمان بە حوکم و دادوەری حەق لەنێوان دوو دەستە دژ بەیەک و نەیارەکە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَدَاوُودَ وَسُلَيْمَانَ إِذْ يَحْكُمَانِ فِي الْحَرْثِ إِذْ نَفَشَتْ فِيهِ غَنَمُ الْقَوْمِ وَكُنَّا لِحُكْمِهِمْ شَاهِدِينَ ﴿٧٨﴾ فَفَهَّمْنَاهَا سُلَيْمَانَ} صدق الله العظيم [الأنبياء:78-79].

وە بەهەمان شێوەیە هەرسێ ڕێگاکەی وەحی ڕوونکراوەتەوە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا كَانَ لِبَشَرٍ أَن يُكَلِّمَهُ اللَّـهُ إِلَّا وَحْيًا أَوْ مِن وَرَاءِ حِجَابٍ أَوْ يُرْسِلَ رَسُولًا فَيُوحِيَ بِإِذْنِهِ مَا يَشَاءُ ۚ إِنَّهُ عَلِيٌّ حَكِيمٌ ﴿٥١﴾} صدق الله العظيم [الشورى].

جا هەرچی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزە: {وَمَا كَانَ لِبَشَرٍ أَن يُكَلِّمَهُ اللَّـهُ إِلَّا وَحْيًا} ئەمە بریتیە لە وەحی تێگەیشتن بۆ دڵ هەروەک بەحەق بۆمان ڕوونکردیەوە، وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە پایەبەرز: {فَفَهَّمْنَاهَا سُلَيْمَانَ}.

هەرچی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزە: {مِن وَرَاءِ حِجَابٍ} جا ئەمە وەحی قسەکردنە لەدوای پەردەوە هەروەک ئەوەی اللە ڕاستەوخۆ لەدوای پەردەوە قسەی لەگەڵ موسا کرد {وَرَاءِ حِجَابٍ أَوْ يُرْسِلَ رَسُولًا فَيُوحِيَ بِإِذْنِهِ مَا يَشَاءُ ۚ إِنَّهُ عَلِيٌّ حَكِيمٌ} ئەمەش لە ڕێی جبریلەوەیە درودو سڵاوی لێبێت.

بەڵام پێویستە هۆشداری وەحی تێگەیشتن بیت جا یان ئەوەتا دەبێتە وەحی تێگەیشتن لەلایەن پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانەوە یان دەبێتە وەسوەسەی شەیتانی نەفرەتلێکراو، جا چۆن ئەمە ڕووندەبێتەوە کە ئایا لەلایەن اللە ی ڕەحمانەوەیە یان وەسوەسەی شەیتانە؟ ئەمە بە دەسەڵاتی زانست لە قورئان ڕووندەبێتەوە، جا ئەی طريد ئەگەر بێتو لە قورئان گفتوگۆت لەگەڵ کردم و بۆت ڕوونبوویەوە بە ناحەق هێرشت کردووینەتە سەرو منیش بە حەق زمانەکەتم لاڵ و بێدەنگ کرد تا بە تەواوی خۆت بە دەستەوە بدەیت ئەگەر بڕوات بە قورئانی گەورە هەبێت (جا مانای ئەوەیە ئەمە بە وەحی تێگەیشتن گەیشتۆتە دڵم)، وە ئەگەر وەحیەکە لەلایەن شەیتانەوە هاتبێت نەک لەلایەن اللە ی ڕەحمانەوە ئەوا دواتر اللە وات لێدەکات دەسەڵاتت بەسەر ناصر محمد یەمانیدا هەبێت جا بەحەق زمانەکەی لاڵ و بێدەنگ دەکەیت تا ئەوکاتەی بە تەواوی خۆی بەدەستەوە دەدات. وە هەرگیزیش بەگوناهەوە خۆم بە گەورەو زل ناگرم بەڵام دەزانم و سوێند بە پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان دەخۆم دەمبینیت من بە قورئانی گەورە لە تۆو لە سەرجەم زانایەکانیشت زاناترم، ئەگەر وانەبوو.. ئەوا من ئیمام مەهدی حەقی لای پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان نیم، وە مێزی گفتوگۆش بریتیە لە حەکەم و دادوەر ئەی طريد جا زیادی مەکەو چیتر بە ناحەق کەف و پفمان لێمەکە وە بوختانمان پێ مەکە بەوەی من درۆم لەسەر اللە کردبێت جا بوێری ئەم قسەیەشت کرد؛ بەڵکو سوێند بە اللە کەس ئایەتەکانی اللە بەدرۆ نازانێت تەنها تۆو هاوشێوەکانی تۆ نەبن ئەوانەی وایدادەنێن لەسەر شتێکن و لەکاتێکدا ئێوە لەسەر هیچ شتێک نین ئەی طريد جا وا ئەم ماوە دوورو درێژەی هەسارەی سزا هات جا کێ هەیە لە سزا سەختە توندو تیژەکەی اللە دەربازت بکات ئەی طريد ئەگەر حەقی لای پەروەردگارەکەت بەدرۆزانی؟ جا وەرە بۆ گفتوگۆ ئەی طريد وە مەبە بە کەسێکی سەرسەخت بە ناحەق، وە لە گفتوگۆدا ئەدەبت هەبێت و ڕێزم لێبگرە ڕێزت لێدەگرم، وە خۆت بە گەورە مەگرە لەسەرمان تا منیش خۆم بەگەوره نەگرم لەسەرت؛ بە توندترو گەورەتر وەک بەخشینێک بۆ لای پەروەردگارو نزیکبوونەوە لێی بە خۆبەگەورەگرتن لەسەر ئەوانەی خۆ بەگەورەو زل زانن، پاشانیش پێویستە لەسەرت بزانیت دواتر اللە بە هەسارەی دۆزەخی هەسارەی سزا بە ئێشەکە بەسەر تۆو هاوشێوەکانی تۆش دەرمدەخات جا لەم بەیانە وردبەرەوە بەڵکو لە اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان بترسیت، وە سوێند بە اللە ی گەورە دەخۆم تۆ سەرسەختی لە بەرامبەر ئیمام مەهدی حەقی لای پەروەردگارەکەت دەکەیت وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..

بەهەمان شێوە بانگت دەکەم بۆ خوێندنەوەی ئەم بەیانە بە تەواوی بەڵکو بترسیت یان یادەوەریت تێدا بەدی بهێنێت:
https://mahdialumma.xyz/vb/login....95c3d533437cc3

براتان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_______________
اقتباس: اضغط للقراءة
3

- 3 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
27 - موحەڕەم - 1430 کۆچی
24 - 01 - 2009 زایینی
11:32 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=3895
ـــــــــــــــــــــ


ئیمان یەمەنیەو حیکمەتیش یەمەنی ..

پەنا دەگرم بە اللە ی بیسەری زانا لە شەیتانی نەفرەتلێکراو، بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ ۚ الرَّحْمَـٰنُ فَاسْأَلْ بِهِ خَبِيرًا ﴿٥٩﴾} صدق الله العظيم [الفرقان].

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان، دواتر..

بۆ طريد ئەوکەسەی بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێت وە بۆ توێژەر نەسیم و سەرجەم زانایانی موسڵمانان، هەمیشە سورم لەسەرئەوەی هیچ قسەیەک نەکەم لەسەر اللە تەنها حەق و ڕاست و دروست نەبێت بۆ ئەوکەسەی دەیەوێت شوێنی حەق و ڕاستی بکەوێت جا من بەحەق فەتوا دەدەم بەوەی نە وەحیێکی تازە بوونی هەیە نە کتێبێکی تازە نە پێغەمبەرێکی تازەش لەدوای دواهەمین نێردراوو پێغەمبەران محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - نێردراوی اللە بۆ لای سەرجەمی خەڵکی، وە وەحیش بە ئایین کۆتایی پێهات لەسەر دواهەمین نێردراوو پێغەمبەران بە تەواوبوونی دابەزینی قورئانی گەورە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا} صدق الله العظيم [المائدة:3].

ئەمەش لەبەرئەوەی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی بریتیە لە دواهەمین نێردراوو پێغەمبەران، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمْ وَلَـٰكِن رَّسُولَ اللَّـهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ ۗ وَكَانَ اللَّـهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا ﴿٤٠﴾} صدق الله العظيم [الأحزاب].

کەواتە بیروباوەڕەکەتان بە چاوەڕوانکردنی وەحیێکی تازە کە اللە پێی وەحی بۆ ئیمام مەهدی بکات بیروباوەڕێکی بەتاڵەو پێچەوانەو دژی مەحکەمی قورئانی گەورەیە، ئەمەش لەبەرئەوەی دواتر اللە ئیمام مەهدی حەق بە بەسەرخەر بۆ ئەوەی دواهەمین نێردراوو پێغەمبەران محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی هێناویەتی دەنێرێت، بەو مانایەی هەرگیز کەسێک نیە وەحیێکی تازە بهێنێت بەڵکو ئەوکەسە درۆو بوختانی لەسەر اللە هەڵبەستووە، وە ئیمام مەهدی حەقی لای پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانیش درۆو بوختانی لەسەر اللە هەڵنەبەستووە هەرچی فەتواکەمانە دەربارەی وەحی تێگەیشتن جا ئەمە ڕێگای فێرکردنی بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئانی گەورەیە وە ناشڵێم دڵم پێی وتم تا بەم شێوەیە بمەوێت بەڕاستم دابنێن! پاک و بێگەردی بۆ اللە جا من لە نەزانان نیم، بەڵکو اللە بە تێگەیشتنی بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئان وەحیم بۆ دەکات جا بە دەسەڵاتی زانستی بەیان لە خودی قورئان فێرم دەکات، وە ڕێگاپێدراویش نیە بۆ ئێوە بەڕاستم دابنێن بەوەی هەربەڕاستی من وەحی بەیانەکەم لەلایەن اللە ی ڕەحمانەوە پێدەگات ئەگەر بێتو لە خودی قورئان دەسەڵاتی زانستەکەم بۆ نەهێنابن تا ئەوکاتەی لە ناختاندا هیچ سەخڵەتی و ناڕەحەتیەک نابیننەوە لەسەر ئەوەی لەنێوانتان بەحەق بڕیاری لەسەردەدەم و بەتەواوی خۆتان بەدەستەوە دەدەن ئەگەر بڕواتان بە قورئانی گەورە هەبێت.

وە ئەی گەلی زانایانی ئوممەتی ئیسلامی بە هەموو بەش و مەزهەبە جۆربەجۆرو جیاوازەکانیان، من شاهێدی دەدەم بەوەی هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت وە شاهێدی دەدەم محمد نێردراوی اللە یە وە شاهێدیش دەدەم من ئیمام مەهدی ڕەوانەکراوم لەلایەن اللە وە بە بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئان تا حوکم و دادوەری بکەم لەنێوانتان سەبارەت بە هەموو ئەوەی دەربارەی جیاوازو ناکۆکن جا ئەگەر نەمتوانی ئەوە بکەم ئەوا ئیمام مەهدی حەقی لای پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان نیم، بەڵام ئێوە نەزانن بەوەی چۆن جیاوازی لەنێوان ئیمام مەهدی حەق و مەهدی بەتاڵی هەڵبەستراو بکەن بۆیەش دەربارەی جیاوازو ناکۆکن، جا وەرن تا فێرتان بکەم و پێتان ڕابگەیەنم و بەحەق فەتواتان بۆ بدەم بەوەی چۆن دەزانن ئەم کەسە ئیمام مەهدی ڕەوانەکراوی لای پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانە جا چەند مەرجێکی بە حەقی بۆ دادەنێم کە بریتیە لەوەی: نە بڵێت پێغەمبەرە نە نێردراو بەڵکو ئیمامێکی بەسەرخەر بۆ ئەوەی دواهەمین نێردراوو پێغەمبەرەکان محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی هێناویەتی، وە بێگومانیش دەبێت ناوەکەی ڕێک بکەوێت واتە (يواطئ) لەگەڵ ناوەکەی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - لە ناوەکەی ئیمام مەهدی بۆیەش اللە ڕێککەوتنەکەی ناوی محمدی لە ناوەکەم لە ناوی باوکم داناوە (ناصر محمد) واتە (بەسەرخەری محمد)، حیکمەتەکەش لەمە بۆ ئەوەیە تا اللە ڕاستیەکە لەسەر ئەرزی واقع لە ناوەکەمدا دابنێت بە بەسەرخەر بۆ ئەوەی دواهەمین نێردراوو پێغەمبەران محمد درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی هێناویەتی، ئەمەش لەبەرئەوەی ئێوە لەدوای قورئانی گەورە چاوەڕێی کتێبێکی تازە ناکەن نە سوننەتێکی تازەش لەدوای سوننەتە ڕێنمایی کارەکەی پێغەمبەر بۆ لای حەق، ڕەواش نیەو ناکرێت بۆ مەهدی حەق شتێکی تازە جگە لە کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەق و ڕاست و دروستی نێردراوەکەی بهێنێت، وە ناشکرێت بۆ مەهدی حەق شتێک لە سنوری کتێبەکەی اللە و سوننەتی نێردراوەکەی تێپەڕ بکات جا ئەگەر سنورەکەی تێپەڕاند ئەمە واتە ئەو مەبەستی ئەوەیە وەحی بۆ دەکرێت بەڵام ناکرێت بە شتێک وەحی بۆ بکرێت لەدوای تەواوبوونی وەحی ئایین بۆ هەموو خەڵکی لەسەر زمانی دواهەمین نێردراوو پێغەمبەران، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا} صدق الله العظيم [المائدة:3].

جا برایە بەڕێزەکەم طريد لەبەرچی دەتەوێت مەهدی وەحیێکی تازەتان بۆ بهێنێت؟ جا ئەمە بیروباوەڕێکی دژو پێچەوانەو ناکۆکە لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورەو دژو پێچەوانەو ناکۆکیش لەگەڵ سوننەتی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی ئەمەش لەبەرئەوەی کتێبێکی تازە لەدوای قورئان بوونی نیە تا ئەوکاتەی هەموو لێکدانەوەکەی بۆ دەکرێت لەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان لەو ڕۆژەی خەڵکی بۆ لای پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان هەڵدەستنەوە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا تَأْوِيلَهُ ۚ يَوْمَ يَأْتِي تَأْوِيلُهُ يَقُولُ الَّذِينَ نَسُوهُ مِن قَبْلُ قَدْ جَاءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بِالْحَقِّ} صدق الله العظيم [الأعراف:53].

بەومانایەی خەڵکی چاوەڕێی کتێبێکی تازە ناکەن لەدوای قورئان بەڵکو چاوەڕێی لێکدانەوەکەی دەکەن لەسەر ئەرزی واقعی ڕاستی لە دنیاو دوایی، جا برایەکەم طريد لەبەرچی دەتەوێت چاوەڕێی مەهدیەک بکەیت بە وەحیێکی تازەوە لەدوای محمد درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی؟ بەڵکو بە بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئانی خاوەن ڕێزی شکۆوە دێت لە خودی قورئان نەک بە وەحیێکی تازەوە.
سوێند بە اللە ئەگەر بێتو مرۆڤ و جنیش کوفر بکەن دەربارەم و بڵێن ئەی ناصر محمد یەمانی ئێمە بەڕاستت دانانێین تا ئەوکاتەی هەواڵمان پێدەدەیت بەوەی اللە وەحیت بۆ دەکات ئەوا بەهیچ شێوەیەک درۆو بوختان لەسەر اللە هەڵنابەستم، بەڵکو من بە وەحی تێگەیشتن وەحیم بۆ دەکرێت بە قسەکردن لەلایەن پەروەردگارەکەمەوە ڕاستەوخۆ بۆ سەر دڵم بە بەیانی حەق و ڕاست و دروستی ئەو (کتێبەی) لەبەر دەستەکانتانە لە ئایەتەکانی زیکری پڕ لە دانایی (کە قورئانی گەورەیە).

وە برایەکەم (طريد) هێشتا دەتبینم نکۆڵی لە وەحی قسەکردن بۆ سەر دڵ دەکەیت هەرچەندە دەسەڵاتی زانستی ئاشکراشم لەسەر ئەمە بۆ هێنایت، جا بە مۆڵەتی اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان زانستەکەت زیاد دەکەین. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {أُولَـٰئِكَ لَا خَلَاقَ لَهُمْ فِي الْآخِرَةِ وَلَا يُكَلِّمُهُمُ اللَّـهُ وَلَا يَنظُرُ إِلَيْهِمْ} صدق الله العظيم [آل‌عمران:77].

جا برایەکەم طريد ‌ئەگەر لە نکۆڵی کردنی قسەکردن بە وەحی تێگەیشتن بۆ سەر دڵ بەردەوام بوویت و سوربوویت بەوەی هەردەبێت قسەکردنەکە بە دەنگ بێت ئەوا دواتر بەمە تۆ کەموکورتی لە قورئان دادەنێیت! پاک و بێگەردیش بۆ اللە لەوەی کەموکورتی لە فەرموودەکەیدا هەبێت! ئەمەش لەبەرئەوەی دواتر تۆ چەند ئایەتێکی تر دەبینیت کە فەتوات بۆ دەدەن و بۆت دووپات دەکەنەوە بەوەی اللە لە ڕۆژی قیامەتدا قسە لەگەڵ بێباوەڕاندا دەکات، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ قَدِ اسْتَكْثَرْتُم مِّنَ الْإِنسِ ۖ وَقَالَ أَوْلِيَاؤُهُم مِّنَ الْإِنسِ رَبَّنَا اسْتَمْتَعَ بَعْضُنَا بِبَعْضٍ وَبَلَغْنَا أَجَلَنَا الَّذِي أَجَّلْتَ لَنَا ۚ قَالَ النَّارُ مَثْوَاكُمْ خَالِدِينَ فِيهَا إِلَّا مَا شَاءَ اللَّـهُ ۗ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌ ﴿١٢٨﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].

کەواتە برایەکەم طريد سەیری هەردوو ئایەتەکە بکە ئەگەر سوریت لەسەر فەتواکەت جا دواتر وا دەکەیت دوژمنانی اللە دەسەڵاتی هێنانەوەی بەڵگەیان هەبێت بەسەرتدا جا قورئانی گەورە بەدرۆ بزانن و بە کەموکورت وەسفی بکەن جا لەپاشان دەڵێن ئێمە ئایەتێکمان بینی قسەکردنی اللە لەگەڵ بێباوەڕان لە ڕۆژی قیامەت ڕەت دەکاتەوە کە بریتیە لە: {أُولَـٰئِكَ لَا خَلَاقَ لَهُمْ فِي الْآخِرَةِ وَلَا يُكَلِّمُهُمُ اللَّـهُ وَلَا يَنظُرُ إِلَيْهِمْ} صدق الله العظيم [آل‌عمران:77].

وە لەپاشان چەند ئایەتێکی ترمان بینی پێچەوانەی ئەمەیە کە بریتین لە ئایەتی مەحکەم و جەخت لەوە دەکەنەوە کە دواتر لە ڕۆژی دواییدا قسەیان لەگەڵ دەکات کە بریتیە لە: {وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ قَدِ اسْتَكْثَرْتُم مِّنَ الْإِنسِ ۖ وَقَالَ أَوْلِيَاؤُهُم مِّنَ الْإِنسِ رَبَّنَا اسْتَمْتَعَ بَعْضُنَا بِبَعْضٍ وَبَلَغْنَا أَجَلَنَا الَّذِي أَجَّلْتَ لَنَا ۚ قَالَ النَّارُ مَثْوَاكُمْ خَالِدِينَ فِيهَا إِلَّا مَا شَاءَ اللَّـهُ ۗ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌ ﴿١٢٨﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].

جا لەپاش ئەمە وا دەکەیت ڕێگا بە شەیتان بدەیت دەسەڵاتی بەسەرتدا هەبێت جا دێتە لات و وەسوەسەت بۆ دەکات و پێت دەڵێت: "ئایا نابینیت بەوەی قورئان هەڵبەستراو بێت بە ڕەچاوکردنی هەبوونی کەموکورتی لەنێوان ئایەتەکانیدا؟". بەڵام ئیمام مەهدی لە کەمین دایە بۆیان جا بەیانە حەق و ڕاست و دروستەکەی قورئانیان بۆ دەهێنێت و زمانی بەدرۆزانەکانیش لاڵ و بێدەنگ دەکەم و پێیان دەڵێم: کەموکورتی لە وتەکەی اللە بوونی نیە هەروەک ئەم یەهودە بانگەشەی ئەمە دەکات و بەیانێکیان نوسیوە بەناونیشانی (کەموکورتی لە قورئان) جا لەپاش ئەمە بەیانە حەق و ڕاست و دروستەکەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزیان بۆ دەهێنم: {أُولَـٰئِكَ لَا خَلَاقَ لَهُمْ فِي الْآخِرَةِ وَلَا يُكَلِّمُهُمُ اللَّـهُ وَلَا يَنظُرُ إِلَيْهِمْ} صدق الله العظيم.

جا حەق و بەڵگە ئاشکراکەیان بۆ ڕوون دەکەمەوە سەبارەت بە وەحی قسەکردنەکە بۆ سەر دڵ بە تێگەیشتن؛ بەڵام اللە لە ڕۆژی قیامەتدا قسە لەگەڵ تاوانکارەکان ناکات و سەیریشیان ناکات واتە بە وەحی تێگەیشتن بۆ سەر دڵەکانیان قسەیان لەگەڵ ناکات تا قسەکردنەکەیان لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە پێبگات بە تێگەیشتن بۆ سەر دڵەکانیان تا داوای ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی لێ بکەن هەروەک چۆن بە ئادەم و حەوا گەیشت تا وەک قسەکەی ئەوان بڵێن: {قَالَا رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنفُسَنَا وَإِن لَّمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ ﴿٢٣﴾} صدق الله العظيم [الأعراف].

جا ئەمە بریتیە لە بەیانی حەق و ڕاست و دروستی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أُولَـٰئِكَ لَا خَلَاقَ لَهُمْ فِي الْآخِرَةِ وَلَا يُكَلِّمُهُمُ اللَّـهُ وَلَا يَنظُرُ إِلَيْهِمْ} صدق الله العظيم [آل‌ عمران:77].

هەرچی بەیانی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزە: {وَلَا يَنظُرُ إِلَيْهِمْ} ئەمە واتە لەلایەن زاتی نەفسەکەیەوە ڕەحمیشیان پێناکات لەکاتێکدا ئەوان داوای ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی ئەویان نەکردووە، وە هۆکاری داوانەکردنی ڕەحمەتی پەروەردگارەکەیان ئەوەیە لەبەرئەوەی اللە لەگەڵ دڵەکانیان قسەی نەکردووە بەوەی داوای ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی لێبکەن بۆیەش دەبینیت دڵەکانیان بەرگی بێ ئومێدیان پۆشیوە لە ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی اللە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ يُبْلِسُ الْمُجْرِمُونَ ﴿١٢﴾} صدق الله العظيم [الروم].

وە مانای ئەم فەرموودەیەی (یبلس) واتە بێئومێد لە ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی اللە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {إِنَّ الْمُجْرِمِينَ فِي عَذَابِ جَهَنَّمَ خَالِدُونَ ﴿٧٤﴾ لَا يُفَتَّرُ عَنْهُمْ وَهُمْ فِيهِ مُبْلِسُونَ ﴿٧٥﴾ وَمَا ظَلَمْنَاهُمْ وَلَـٰكِن كَانُوا هُمُ الظَّالِمِينَ ﴿٧٦﴾ وَنَادَوْا يَا مَالِكُ لِيَقْضِ عَلَيْنَا رَبُّكَ ۖ قَالَ إِنَّكُم مَّاكِثُونَ ﴿٧٧﴾} صدق الله العظيم [الزخرف].

جا هۆکاری مانەوەکەیان چیە؟ ئەمە لەبەرئەوەی بێئومێدن لە ڕەحمەت و میهرەبانی پەروەردگارەکەیان، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَبَرَزُوا لِلَّـهِ جَمِيعًا فَقَالَ الضُّعَفَاءُ لِلَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا إِنَّا كُنَّا لَكُمْ تَبَعًا فَهَلْ أَنتُم مُّغْنُونَ عَنَّا مِنْ عَذَابِ اللَّـهِ مِن شَيْءٍ ۚ قَالُوا لَوْ هَدَانَا اللَّـهُ لَهَدَيْنَاكُمْ ۖ سَوَاءٌ عَلَيْنَا أَجَزِعْنَا أَمْ صَبَرْنَا مَا لَنَا مِن مَّحِيصٍ ﴿٢١﴾} صدق الله العظيم [ابراهيم].

وە هۆکاری بێئومێدیەکەیان لە ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی اللە ئەوەیە لەبەرئەوەی اللە بە وەحی تێگەیشتن بۆ سەر دڵەکانیان قسەی لەگەڵ نەکردوون تا داوای ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی لێ بکەن، بۆیەش داوا لە اللە ناکەن ڕەحمیان پێبکات لەبەرئەوەی بێئومێدن لە ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی، بۆیەش داوا لە پەروەردگارەکەیان ناکەن و دەیانبینیت دەست بە ڕەحم و میهرەبانی کەسانێکەوە دەگرن کە ڕەحم و میهرەبانیەکەیان کەمترە لە ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی اللە. کەواتە ئەوانە هێشتا لەسەر ئەوەن کە لە دنیا لەسەری بوون بەهۆی پشتهەڵکردنەکەیان لە زیکری لای پەروەردگارەکەیان جا لە دنیادا ڕێزی پەروەردگارەکەیان نەگرتووە بەو شێوەیەی شایەنیەتی قەدرو ڕێزی بگیرێت واتە لە دنیادا نەیانناسیوە بەو شێوەیەی ڕەوایەو دەبێت بناسرێت بە ڕەچاوکردنی پشتهەڵکردنەکەیان لە زیکری لای پەروەردگارەکەیان، وە بەهەمان شێوە ئەوەی لە دنیا پشت لە زیکری اللە ی ڕەحمان هەڵبکات ئەوا لە دنیادا کوێرە لە بەرامبەر ناسینی حەق و بە هەمان شێوە لە ڕۆژی قیامەتیش بە کوێری دێتەوە لە بەرامبەر ناسینی حەق، حەقیش بریتیە لە ناسینی اللە و جگە لە ئەویش بەتاڵە؛ بەڵکو حەق بریتیە لە ناسینی اللە وە ئەوانەی لە دنیادا اللە یان نەناسیوە دەیانبینن لەبری ئەو داوا لە بەندەکانی دەکەن ئەمەش بریتیە لە شەریک و هاوبەشدانان بۆ اللە، وە بەهەمان شێوە لە ڕۆژی قیامەتیشدا کوێرن واتە نابینان لەبەرامبەر حەق، وە بەهەمان شێوە لە ڕۆژی قیامەتدا دێن بەدوای شەفاعەتکارەکانیان دەگەڕێن تا داوایان لێبکەن لە اللە بۆیان بپاڕێنەوە، یان لەبری پەروەردگارەکەیان داوا لە فریشتەکانی دەکەن تا (اللە سزاکەیان) لەسەر سوک بکات، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَقَالَ الَّذِينَ فِي النَّارِ لِخَزَنَةِ جَهَنَّمَ ادْعُوا رَبَّكُمْ يُخَفِّفْ عَنَّا يَوْمًا مِّنَ الْعَذَابِ ﴿٤٩﴾ قَالُوا أَوَلَمْ تَكُ تَأْتِيكُمْ رُسُلُكُم بِالْبَيِّنَاتِ ۖ قَالُوا بَلَىٰ ۚ قَالُوا فَادْعُوا ۗ وَمَا دُعَاءُ الْكَافِرِينَ إِلَّا فِي ضَلَالٍ ﴿٥٠﴾} صدق الله العظيم [غافر].

جا برایەکەم طريد سەیری قسەی فریشتەکان بکە بە ئاڕاستەی هاوەڵانی دۆزەخ: {قَالُوا فَادْعُوا ۗ وَمَا دُعَاءُ الْكَافِرِينَ إِلَّا فِي ضَلَالٍ} صدق الله العظيم.

جا بێباوەڕەکان لەم قسە ڕوونەی فریشتەکان تێناگەن، فریشتەکانیش بەحەق وەڵامیان دەدەنەوە: {قَالُوا فَادْعُوا} واتە داوا لە اللە بکەن ڕەحمتان پێبکات جا ئەو لە ئێمە بۆتان بە ڕەحم و میهرەبانترە وە لە هەموو بە بەزەیی و میهرەبانەکان بە بەزەییترو میهرەبانترە، بۆیەش لێدوانەکە بریتیە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا دُعَاءُ الْكَافِرِينَ إِلَّا فِي ضَلَالٍ} صدق الله العظيم.

جا گومڕاییەکە ئەوەیە ئەوان هێشتا داوا لە کەسانێک دەکەن کە ڕەحم و میهرەبانیەکەیان کەمترە لە اللە؛ کەواتە ئەوانە هێشتا کوێرن لەبەرامبەر حەق، جا ئەمە چیە بووەتە بەربەست و ڕێگر لەنێوان ئەوان و نێوان داوا کردن لە پەروەردگارەکەیان؟ بەڵام هۆکاری داوا نەکردنەکەیان لە پەروەردگارەکەیان بریتیە لەوەی لەبەرئەوەی اللە قسەی لەگەڵ نەکردوون بە تێگەیشتن بۆ سەر دڵەکانیان تا داوای ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی لێبکەن خۆ ئەگەر داوای ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی لێبکەن ئەوا وەڵامیان دەداتەوە، جا سەیری خەڵکی ئەعراف بکە لەوکاتەی اللە قسەیان لەگەڵ دەکات تا داوای ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی لێبکەن بۆیەش داوا لە پەروەردگارەکەیان دەکەن، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَإِذَا صُرِفَتْ أَبْصَارُهُمْ تِلْقَاءَ أَصْحَابِ النَّارِ قَالُوا رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا مَعَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ ﴿٤٧﴾} صدق الله العظيم [الأعراف].

جا لەپاش ئەمە سەیری وەڵامدانەوەی دوعاو پاڕانەوەکەیان بکەن لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە: {ادْخُلُوا الْجَنَّةَ لَا خَوْفٌ عَلَيْكُمْ وَلَا أَنتُمْ تَحْزَنُونَ} صدق الله العظيم [الأعراف:49].

جا ئەمانە اللە بە وەحی تێگەیشتن بۆ سەر دڵەکانیان قسەی لەگەڵ کردوون تا داوای ڕەحم و میهرەبانیەکەی لێبکەن جا ئەویش وەڵامی داونەتەوەو لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکانیش میهرەبانترو بە بەزەییترە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّىٰ نَبْعَثَ رَسُولًا} صدق الله العظيم [الإسراء:15].

جا هاوەڵانی ئەعراف بریتین لەوکەسانەی بەر لە ڕەوانەکردنی نێردراوەکانی اللە بۆ لایان دەمرن بۆیەش اللە نە لەم کەسانەیان دادەنێت کە لە ئاگرەکەی دان نە لەوانەش کە لە بەهەشتەکەیدان، وە بەهەمان شێوە بێباوەڕەکان شەرمەزار دەکەن بە شوێن نەکەوتنی نێردراوی لای پەروەردگارەکەیان، جا خەڵکی ئەعراف بە خەڵکی ناو ئاگر دەڵێن: {أَهَـٰؤُلَاءِ الَّذِينَ أَقْسَمْتُمْ لَا يَنَالُهُمُ اللَّـهُ بِرَحْمَةٍ} صدق الله العظيم [الأعراف:49].

مەبەستیان لەم بەهەشتیانەیە کە حەقیان بەڕاستداناوە تا ئەوکاتەی باسی ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی اللە دەکەن جا لەپاش ئەمە ڕاستەوخۆ وەڵامدانەوەی دوعاو پاڕانەوەکەیان دێت: {ادْخُلُوا الْجَنَّةَ لَا خَوْفٌ عَلَيْكُمْ وَلَا أَنتُمْ تَحْزَنُونَ} صدق الله العظيم [الأعراف:49].

هەرچی تاوانکارانن ئەوان بەرگی بێئومێدیان لەبەرامبەر ڕەحم و میهرەبانیەکەی اللە پۆشیوە بۆیەش نایانبینن داوا لە پەروەردگارەکەیان بکەن؛ بەڵکو دەستدەگرن بە ڕەحم و میهرەبانی کەسانێکی جگە لە ئەو، وە ئەوەی دەست بە ڕەحم و میهرەبانیەکەی محمد نێردراوی اللە بگرێت بەوەی شەفاعەتی بۆ بکات ئەوا اللە دەکەم بە شاهێد بە شاهێدی حەقی یەقین و دڵنیاییەوە ئەم کەسە لە موشریک و هاوبەشدانەرانە بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان وە هەرگیزیش لەلای اللە سودێکی پێناگەیەنێت نە ئیمام مەهدی و نە هەموو خەڵکیش.

وە دەشتانبینم بە نهێنیەکەی شەفاعەت نازانن جا بەم شێوەیە نیە کە ئەوانەی نازانن پێیانوایەو قەدرو ڕێزی اللە شیان نەگرتووە بەو شێوەیەی شایەنیەتی قەدرو ڕێزی بگیرێت جا ئەوانە چاوەڕێی شەفاعەت لە بەندە نزیکەکانی اللە دەکەن ئەمەش لەبەرئەوەی پەروەردگارەکەیان نەناسیوە بەو شێوەیەی شایەنیەتی بناسرێت تا ببینن هەر بەڕاستی ئەو لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە جا ئای لەسەرسامیم لە بەرامبەر ئەوانەی دەست بە ڕەحم و میهرەبانی کەسانێک دەگرن کە ڕەحم و میهرەبانیەکەیان کەمترە لە اللە هەرچەندە بڕواشیان بەوە هەیە اللە لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە بەڵام قەدرو ڕێزی اللە یان نەگرتووە بەو شێوەیەی ڕەوایە قەدرو ڕێزی بگیرێت، جا چۆن داوا لە بەندە نزیکەکانی اللە دەکەن لەکاتێکدا ئەوانیش وەک ئەوان بەندەیەکن کە لە اللە دەترسن و ئومێدی ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی لێدەکەن و لە سزاکەشی دەترسن؟ اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {قُلِ ادْعُوا الَّذِينَ زَعَمْتُم مِّن دُونِهِ فَلَا يَمْلِكُونَ كَشْفَ الضُّرِّ عَنكُمْ وَلَا تَحْوِيلًا ﴿٥٦﴾ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ} صدق الله العظيم [الإسراء:56-57].

کەواتە دوعاو پاڕانەوە لە هەریەکێک لەبری اللە شەریک و هاوبەشدانانەو ستەمێکی گەورەیە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَا تَدْعُ مِن دُونِ اللَّـهِ مَا لَا يَنفَعُكَ وَلَا يَضُرُّكَ ۖ فَإِن فَعَلْتَ فَإِنَّكَ إِذًا مِّنَ الظَّالِمِينَ ﴿١٠٦﴾ وَإِن يَمْسَسْكَ اللَّـهُ بِضُرٍّ فَلَا كَاشِفَ لَهُ إِلَّا هُوَ ۖ وَإِن يُرِدْكَ بِخَيْرٍ فَلَا رَادَّ لِفَضْلِهِ ۚ يُصِيبُ بِهِ مَن يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ ۚ وَهُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ﴿١٠٧﴾} صدق الله العظيم [يونس].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {قُلْ إِنَّمَا أَدْعُو رَبِّي وَلَا أُشْرِكُ بِهِ أَحَدًا ﴿٢٠﴾} صدق الله العظيم [الجن].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ ۚ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ ﴿٦٠﴾ اللَّـهُ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ اللَّيْلَ لِتَسْكُنُوا فِيهِ وَالنَّهَارَ مُبْصِرًا ۚ إِنَّ اللَّـهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى النَّاسِ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَشْكُرُونَ ﴿٦١﴾ ذَٰلِكُمُ اللَّـهُ رَبُّكُمْ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ لَّا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ فَأَنَّىٰ تُؤْفَكُونَ ﴿٦٢﴾ كَذَٰلِكَ يُؤْفَكُ الَّذِينَ كَانُوا بِآيَاتِ اللَّـهِ يَجْحَدُونَ ﴿٦٣﴾ اللَّـهُ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ قَرَارًا وَالسَّمَاءَ بِنَاءً وَصَوَّرَكُمْ فَأَحْسَنَ صُوَرَكُمْ وَرَزَقَكُم مِّنَ الطَّيِّبَاتِ ۚ ذَٰلِكُمُ اللَّـهُ رَبُّكُمْ ۖ فَتَبَارَكَ اللَّـهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ ﴿٦٤﴾ هُوَ الْحَيُّ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ فَادْعُوهُ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ ۗ الْحَمْدُ لِلَّـهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿٦٥﴾ قُلْ إِنِّي نُهِيتُ أَنْ أَعْبُدَ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّـهِ} صدق الله العظيم [غافر:60 إلى 66].

وە ئەی گەلی ئوممەتی ئیسلام و هەموو خەڵکی، من بانگەوازتان دەکەم بۆ لای پەرستنی اللە بەتەنها بێ ئەوەی شەریک وهاوبەش و هاوەڵی بۆ دابندرێت وە کوفر کردن بە شەفاعەتکارەکان لەبەردەستی اللە لە ڕۆژی قیامەت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَنفِقُوا مِمَّا رَزَقْنَاكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَ يَوْمٌ لَّا بَيْعٌ فِيهِ وَلَا خُلَّةٌ وَلَا شَفَاعَةٌ ۗ وَالْكَافِرُونَ هُمُ الظَّالِمُونَ ﴿٢٥٤﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَكُنَّا نُكَذِّبُ بِيَوْمِ الدِّينِ ﴿٤٦﴾ حَتَّىٰ أَتَانَا الْيَقِينُ ﴿٤٧﴾ فَمَا تَنفَعُهُمْ شَفَاعَةُ الشَّافِعِينَ ﴿٤٨﴾} صدق الله العظيم [المدثر].

وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَأَنذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَن يُحْشَرُوا إِلَىٰ رَبِّهِمْ ۙ لَيْسَ لَهُم مِّن دُونِهِ وَلِيٌّ وَلَا شَفِيعٌ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ ﴿٥١﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].

لەوەیە برا طريد یان برا نەسیم بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "چۆن کوفر بەم قورئانە دەکەیت کە پێت وایە بەڵگەی پێ بەسەر خەڵکیدا دەهێنیتەوە؟ ئەی ئایا اللە ی پایەبەرز نافەرموێت: {يَوْمَئِذٍ لَّا تَنفَعُ الشَّفَاعَةُ إِلَّا مَنْ أَذِنَ لَهُ الرَّحْمَـٰنُ وَرَضِيَ لَهُ قَوْلًا ﴿١٠٩﴾} صدق الله العظيم [طه].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَلَا يَشْفَعُونَ إِلَّا لِمَنِ ارْتَضَىٰ وَهُم مِّنْ خَشْيَتِهِ مُشْفِقُونَ} صدق الله العظيم [الأنبياء:28].

جا لەپاش ئەمە وەڵامیان دەدەمەوەو پێیان دەڵێم: "ئەی قەوم دەست بە مەحکەمی (قورئانەوە) بگرن و واز لەم ئایەتە پێکچوو (موتەشابیهـ) انەی بهێنن کە بە زانستەکەی نازانن، ئەمەش لەبەرئەوەی ئەگەر بێتو شوێنی (ئایەتی) مەحکەمی ڕوون و ئاشکرا کەوتن ئەوا لەڕاستیدا ڕزگارتان بووەو هیدایەتدراون بۆ ڕێگای ڕاست، وە ئەگەر پشتگوێتان خستن و شوێنی ئایەتەکانی تر کەوتن کە پێچەوانەی (ئایەتە) مەحکەمەکانن لە ڕوالەتداو هێشتا پێویستی بە لێکدانەوەیە لەلایەن پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانەوە، بەڵکو شەفاعەت هەمووی بۆ اللە یە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَمِ اتَّخَذُوا مِن دُونِ اللَّـهِ شُفَعَاءَ ۚ قُلْ أَوَلَوْ كَانُوا لَا يَمْلِكُونَ شَيْئًا وَلَا يَعْقِلُونَ ﴿٤٣﴾ قُل لِّلَّـهِ الشَّفَاعَةُ جَمِيعًا ۖ لَّهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ} صدق الله العظيم [الزمر:43-44].

کەواتە ئەی قەوم مادام شەفاعەت هەمووی بۆ اللە یە کەواتە جگە لە ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی اللە هیچی ترتان نیە شەفاعەتتان بۆ بکات لە سزایەکەی، هەرچی شەفاعەتکارەکانن جا ئەمانە لە پەروەردگارەکەیان دەپاڕێنەوە دەربارەی ئەوەی گەورەترین نیعمەتەکەیان بۆ بهێنێتەجێ کە بریتیە لەوەی ڕازی بێت لە نەفسی خۆی وە بە ڕازیبوونی اللە لەسەرخۆیان و چوونە ناو بەهەشتەوە وازناهێنن بەڵکو دەیانەوێت اللە ڕازی بێت لە نەفسی خۆی وە دەیبینن ئەمە لە نیعمەتەکەی بەهەشت گەورەترە بەوەی اللە لە نەفسی خۆی ڕازی بێت، جا چۆن اللە لە نەفسی خۆی ڕازی دەبێت؟ ئەمە لەوکاتەی خەڵکی دەخاتە ناو ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی خۆیەوە جا لەپاش ئەمە لەناکاو شەفاعەتەکە لەلایەن اللە وە دێت، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَلَا تَنفَعُ الشَّفَاعَةُ عِندَهُ إِلَّا لِمَنْ أَذِنَ لَهُ ۚ حَتَّىٰ إِذَا فُزِّعَ عَن قُلُوبِهِمْ قَالُوا مَاذَا قَالَ رَبُّكُمْ ۖ قَالُوا الْحَقَّ ۖ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ ﴿٢٣﴾} صدق الله العظيم [سبأ].

براتان ئیمام ناصر محمد یەمانی.
______________
اقتباس: اضغط للقراءة
4

- 4 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
28 - موحەڕەم - 1430 کۆچی
25 - 01 - 2009 زایینی
08:31 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=3896
ــــــــــــــــــــــ


بۆ برای بەڕێزم طريد ئەوەی بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێت ئەمەش زانست و وردەکاری زیاتر بۆ تۆ ..

بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، وە درودو سڵاو لەسەر دواهەمین نێردراوو پێغەمبەران، دواتر..

برای بەڕێزم وەحی تێگەیشتن یان ئەوەتا لەلایەن اللە ی ڕەحمانەوە دەبێت یان ئەوەتا دەبێتە وەسوەسەی شەیتانی نەفرەتلێکراو، جا چۆن بۆت ڕووندەبێتەوە ئەمە وەحیە لەلایەن اللە ی ڕەحمانەوە نەک وەسوەسەی شەیتان؟ ئەمە بۆ تۆو کەسانی تر لەمیانەی دەسەڵاتی ئەم زانستەوە ڕوون دەبێتەوە کە اللە خۆی بەتەنها لە مەحکەمی قورئانی گەورە فێری کردووم، وە بەر لەوەی لە زانستی زیاتر ڕۆبچین دەمەوێت بەم زانستە ئاگادارت بکەم ئەوەی هەواڵی پێداوم بەوەی اللە دواتر زانستی کتێبەکەی خۆیم پێدەدات محمد نێردراوی اللە یە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - لە ڕوئیایەکی حەقی خەوتن وە لەدوای ئەمە بەبێ ئەوەی بمەوێت لە قورئان تێدەگەم، وە پەروەردگارەکەم بەڵگەو دەسەڵاتی زانستەکەم لە خودی قورئانەوە فێردەکات جا بە وتەکەی اللە بەڵگەتان بەسەردا دەهێنمەوە نەک بە قسەیەک لەلایەن خۆمەوە، خۆ ئەگەر دەسەڵاتی زانستت بە جگە لە قورئان بۆ بهێنم و بڵێم اللە پێی وەحی بۆ کردووم ئەوا لێرەدا ڕەوایە بۆ تۆ بەڵگەم بەسەردا بهێنیتەوەو بڵێیت: جا تۆ چوزانیت ئەم قسەیەی بەڵگەمان پێی بەسەردا دەهێنیتەوە لەلایەن اللە وەیە؟ بەڵام ئەی برا طريد من بە وتەی حەقی لای اللە بەڵگەت بەسەردا دەهێنمەوەو دەسەڵاتی زانستەکەت لە مەحکەمی قورئانەوە بۆ دەهێنم، جا بۆت ڕووندەبێتەوە من بە وتەکەی لای اللە بەڵگەت بەسەردا دەهێنمەوە لەبەرئەوەی دەسەڵاتی زانستەکەم لە مەحکەمی قورئانەوە بۆ هێناویت و قورئانیش لەلایەن اللە وە هاتووە جا لەبەرچی بەناحەق لەبەرامبەر دەسەڵاتی زانستەکەم بە گومان و دوودڵیت؟ وە ڕەواش نیە بۆ تۆ هیچ شک و گومانێکت دەربارەی هەبێت لەبەرئەوەی من بە وتەکەی اللە بەڵگەتان بەسەردا دەهێنمەوە نەک بە وتەیەکی تازە تا بگەڕێیت و لە سەرچاوەی وەحیەکە خۆت دڵنیا بکەیتەوە، لەبەرئەوەی وەحیێکی تازە نیە بەڵکو وتەکەی اللە یە کە لە مەحکەمی قورئانی گەورەوە بۆتان دەهێنم.

هەرچی وەسوەسەی شەیتانە ئەوا ئێستا لەسەر ئەمە نموونەیەکت بۆ دەهێنمەوە پیاوێک دەڵێت مەهدی چاوەڕوانکراوە وە دەڵێت ڕوحی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - گەڕاوەتەوەو لە جەستەکەی ئەودا نیشتەجێیە تا بە زمانی ئەو قسە لەگەڵ خەڵکی بکات جا لەپاشان بەڵگەکە بەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز دەهێنێتەوە: {إِنَّ الَّذِي فَرَضَ عَلَيْكَ الْقُرْآنَ لَرَادُّكَ إِلَىٰ مَعَادٍ} صدق الله العظيم [القصص:85].

ئەمەش دەسەڵاتی زانستەکەیەتی بە بەیانی ناحەق بە جگە لە دەسەڵاتی بەیانەکەی خودی قورئان بەڵکو وەسوەسەی شەیتانە کە بەمە وەحی بۆ دەکات و پێی دەڵێت بەڵگەکە بریتیە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ الَّذِي فَرَضَ عَلَيْكَ الْقُرْآنَ لَرَادُّكَ إِلَىٰ مَعَادٍ} صدق الله العظيم.

جا بۆت ڕوون دەبێتەوە ئەم کەسە ئیمام مەهدی نیە وە ئەمە وەسوەسەی شەیتانی نەفرەتلێکراوە تا بەناحەق قسە لەسەر اللە بکات، بەڵام ئەگەر بێتو دەربارەی بەیانی حەق و ڕاست و دروستی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز لە من بپرسیت کە دەفەرموێت: {إِنَّ الَّذِي فَرَضَ عَلَيْكَ الْقُرْآنَ لَرَادُّكَ إِلَىٰ مَعَادٍ} صدق الله العظيم.

ئەوا دواتر بەیانە حەق و ڕاست و دروستەکەت بۆ دەهێنم و پێت دەڵێم: (معاد) بریتیە لە گەڕانەوە بۆ مەککە لەدوای ئەوەی بەترسەوە لێی دەرچوو و ئاوڕی دەدایەوە وە اللە ش بە کۆچ کردن فەرمانی پێکرد وە بەڵێنی پێدا بە فەتح کردنیکی ئاشکرا جا لەپاشان کاتی گەڕانەوەکە (معاد) بۆ مەککەو سەرکەوتنێکی باڵادەست لەلایەن پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانەوە هات، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّا فَتَحْنَا لَكَ فَتْحًا مُّبِينًا ﴿١﴾ لِّيَغْفِرَ لَكَ اللَّـهُ مَا تَقَدَّمَ مِن ذَنبِكَ وَمَا تَأَخَّرَ وَيُتِمَّ نِعْمَتَهُ عَلَيْكَ وَيَهْدِيَكَ صِرَاطًا مُّسْتَقِيمًا ﴿٢﴾ وَيَنصُرَكَ اللَّـهُ نَصْرًا عَزِيزًا ﴿٣﴾ هُوَ الَّذِي أَنزَلَ السَّكِينَةَ فِي قُلُوبِ الْمُؤْمِنِينَ لِيَزْدَادُوا إِيمَانًا مَّعَ إِيمَانِهِمْ ۗ وَلِلَّـهِ جُنُودُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۚ وَكَانَ اللَّـهُ عَلِيمًا حَكِيمًا ﴿٤﴾} صدق الله العظيم [الفتح].

وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {لَّقَدْ رَضِيَ اللَّـهُ عَنِ الْمُؤْمِنِينَ إِذْ يُبَايِعُونَكَ تَحْتَ الشَّجَرَةِ فَعَلِمَ مَا فِي قُلُوبِهِمْ فَأَنزَلَ السَّكِينَةَ عَلَيْهِمْ وَأَثَابَهُمْ فَتْحًا قَرِيبًا ﴿١٨﴾} صدق الله العظيم [الفتح].

ئەمەش بریتیە لە گەڕانەوە بە سەرکەوتنەوە بۆ مەککە جا بە سەری بەرزەوە چووە ناویەوە بە سەرکەوتنێک لەلایەن اللە ی باڵادەستەوە لەدوای ئەوەی بە ترس و ئاوڕدانەوە بۆ دواوە لێی دەرچوو، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {إِلَّا تَنصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللَّـهُ إِذْ أَخْرَجَهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ثَانِيَ اثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِي الْغَارِ إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّـهَ مَعَنَا ۖ فَأَنزَلَ اللَّـهُ سَكِينَتَهُ عَلَيْهِ وَأَيَّدَهُ بِجُنُودٍ لَّمْ تَرَوْهَا وَجَعَلَ كَلِمَةَ الَّذِينَ كَفَرُوا السُّفْلَىٰ ۗ وَكَلِمَةُ اللَّـهِ هِيَ الْعُلْيَا ۗ وَاللَّـهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ﴿٤٠﴾} صدق الله العظيم [التوبة].

جا ڕووندەبێتەوە (معاد) بریتیە لە گەڕانەوە بۆ مەککە بە سەرکەوتن بەڵام شەیتان بە وەحی شەیتانەوە وەسوەسە دەکات بۆ هەندێک لەوانەی دەستی لێوەشاندوون بڵێن ئەمە ڕوحی نێردراوی اللە یە گەڕاوەتەوە بۆ جەستەکەی، ئەمەش بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ الَّذِي فَرَضَ عَلَيْكَ الْقُرْآنَ لَرَادُّكَ إِلَىٰ مَعَادٍ} صدق الله العظيم.

وە بۆتان ڕووندەبێتەوە ئەم تەفسیرە شەیتانیە دژو پێچەوانەی عەقڵ و مەنتقە وە ئەمە پیلانێکە لەلایەن شەیتانەکانەوە بەوەی وەسوەسە بۆ زۆرێک لە نەحۆشەکان دەکەن تا بڵێن مەهدی چاوەڕوانکراون ئەمەش بۆ ئەوەی کاتێک مەهدی چاوەڕوانکراوی حەقتان بۆ هات موسڵمانان بڵێن: "بەڕاستی شەکەت و ماندوو بووین لەم بوختان و درۆیە جا هەموو ڕۆژێک مەهدی چاوەڕوانکراوێکی تازەمان بۆ دەردەکەوێت".

وە بەداخەوە زۆرێک لەوانەی اللە دەسەڵاتی جیاکردنەوەی حەق و بەتاڵی پێنەداون وا گومان دەبەن ئەو ناصر محمد یەمانیەی دەڵێت مەهدی چاوەڕوانکراوە زیانی شەیتانی نەفرەتلێکراو دەستی لێوەشاندووە بەڕەچاوکردنی ئەوەی چونکە چەند کەسانێکیان ناسیوە بانگەشەی ئەوەیان کردووە مەهدین جا لەپاشان بۆیان ڕوون بۆتەوە زیانی شەیتانی نەفرەتلێکراو دەستی لێوەشاندوون وە بڕیاری ئەوەیان داوە ناصر محمد یەمانیش هەروەک ئەوانە لەکاتێکدا لە بەیانی حەقی ڕاست و دروستی قورئانی گەورە (کە ئیمام مەهدی بە مۆڵەتی اللە هێناویەتی) وردنەبوونەتەوە، خۆ ئەگەر بڕیارەکەیان لەسەرمان دوابخەن پاشانیش لە بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئانی گەورە وردببنەوە ئەوا دواتر حەقی لای پەروەردگارەکەیان دەبینن ئەگەر بێتو وردببنەوەو بیربکەنەوە ئەوا دواتر دەزانن ناصر محمد یەمانی شێتی پێوە نیە بەڵکو ئەو ئیمام مەهدیە حەقەیە کە چاوەڕێی دەکەن جا لەپاشان دەبن بە یەکێک لە پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان هەڵبژێردراوانی ناو بەشەریەت و چاکترن کەسانێک کە هاتبنەکایەوە ئەوانەی سەردەمی گفتوگۆیان بەر لە دەرکەوتن بەڕاستداناوە.

ئێستاش بەڵگەیەکی ترت بۆ دەهێنم لەسەر فێرکردنە حەقەکەی اللە بۆ بەندەکانی بە وەحی تێگەیشتن هەروەک پێغەمبەری اللە یەعقوب لەوکاتەی منداڵەکانی گەڕانەوەو هەواڵیان پێدا عەزیزی میسر قەدەغەی کێشانەو پێوانەیان لێکردوون جا پێی وتوون جارێکی تر نزیک نەکەونەوە تا ئەوکاتەی براکەی لای باوکیان دەهێنن، جا پێغەمبەری اللە یەعقوب بڕوای پێنەکردن تا ئەوکاتەی بارەکانیان کردەوەو بینیان بەهو کەل و پەلەکانی خۆیان بۆ گەڕاێندراوەتەوە جا لەپاش ئەمە اللە وەحی بۆ سەر دڵی پێغەمبەرەکەی یەعقوب کرد بە زانستی تێگەیشتن بەوەی عەزیزی میسر بریتیە لە کوڕەکەی یوسف، وە یەعقوبیش ئەمەی بۆ دەرنەخستن و مۆڵەتیشی پێدان براکەیان لەگەڵ خۆیان ببەن لەدوای ئەوەی پەیمانێکی توندو پتەویان پێدا جا یەعقوب ویستی هەلێک بۆ یوسف بڕەخسێنێت تا بە تەنها قسە لەگەڵ براکەی بکات تا مژدەکەی بۆ بهێنێت بەوەی عەزیزی میسر بریتیە لە کوڕەکەی خۆی یوسف، جا لەپاش ئەمە بە منداڵەکانی وت لە یەک دەرگاوە نەچنە ژوورەوە بەڵکو لە دەرگای جیاجیاوە جا لە دەرەوە وای نیشاندا ئەو لە ئیرەیی (حەسودی) بردن پێیان دەترسێت لەکاتێکدا بەم شێوەیە نەبوو بەڵکو ئەمە لەبەر ئەو پێویسیە بوو کە لەناخی یەعقوبدا هەبوو دەیویست بیهێنێتەجێ کە بریتی بوو لەوەی تا بەمە هەلێک بۆ یوسف بڕەخسێنێت لەوکاتەی لە دەرگای جیاجیاوە دەچنە ژوورەوە تا بەتەنها بەبێ براکانی تری قسە لەگەڵ براکەی بکات تا مژدەکەی بۆ بهێنێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَمَّا دَخَلُوا مِنْ حَيْثُ أَمَرَهُمْ أَبُوهُم مَّا كَانَ يُغْنِي عَنْهُم مِّنَ اللَّـهِ مِن شَيْءٍ إِلَّا حَاجَةً فِي نَفْسِ يَعْقُوبَ قَضَاهَا ۚ وَإِنَّهُ لَذُو عِلْمٍ لِّمَا عَلَّمْنَاهُ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٦٨﴾} صدق الله العظيم [يوسف].

بەڵام هیچ کەسێک ناتوانێت لە وەحی تێگەیشتن دڵنیابێتەوە بەوەی ئەمە وەحیە لەلایەن اللە وە ئەگەر بێتو دەسەڵاتی زانستەکەی لەسەر ئەمە نەبینێت تا دڵەکەی ئۆقرە بگرێت، جا پێغەمبەری اللە یەعقوب خۆشحاڵ بوو و چاوەڕێی گەڕانەوەی بنیامین بوو بە مژدەکەوە بەوەی یوسفی کوڕی زیندووەو ڕۆزی دەدرێت وە بەوەی عەزیری میسرە تا ئەوکاتەی بە جگە لەوەی چاوەڕێی دەکرد گەڕانەوە جا شۆکەکە زۆر گەورەو ڕووداوێکی چاوەڕواننەکراو بوو! وە بەو پێیەی ئەو چاوەڕێی مژدەکەی دەکرد بەوەی عەزیری میسر بریتیە لە کوڕەکەی یوسف بۆیە خەفەتباریەکەی لەسەر یوسف تازە بوویەوە، بۆیەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَتَوَلَّىٰ عَنْهُمْ وَقَالَ يَا أَسَفَىٰ عَلَىٰ يُوسُفَ وَابْيَضَّتْ عَيْنَاهُ مِنَ الْحُزْنِ فَهُوَ كَظِيمٌ ﴿٨٤﴾} صدق الله العظيم [يوسف].

جا شۆکەکە گەورەتر بوو لە شۆکی یەکەم لەو ڕۆژەی وتیان گورگ خواردوویەتی لەبەرئەوەی دەیزانی ئەوان درۆ دەکەن؛ {بَلْ سَوَّلَتْ لَكُمْ أَنفُسُكُمْ أَمْرًا ۖ فَصَبْرٌ جَمِيلٌ} [يوسف:83].

بەڵام یەعقوب تا دڵنیابێتەوە لە بێ گوناهیەکەی ئەوان لێکۆڵینەوەی لەم کاروانە کرد کە ئەوان گەشتیان لەگەڵ کردبوو کە دەیانووت کوڕەکەی دزی کردووەو خۆیان شاهێدبوون لە دەرهێنانی جامەکەی پادشا لە بارەکەی، جا یەعقوب زانی کوڕەکەی دزی نەکردووە وە اللە ش وەحی بۆ کرد بە وەحی تێگەیشتن بەوەی ئەمە پیلانێکە لەلایەن یوسفەوە تا براکەی گل بداتەوەو لێیان وەربگرێت جا لەپاش ئەمە یەعقوب پێی وتن ئەوە عەزیزی میسر بووە براکەی ئەوانی لێوەرگرتوون و هەواڵی پێدان ئەو لەلایەن اللە وە شتانێک دەزانێت لەکاتێکدا ئەوان نایزانن وە بەوەی براکەیان یوسف بریتیە لە عەزیزی میسر جا لەپاش ئەمە فەرمانی پێکردن بە گەڕانەوە بۆ میسر وە بەوەی گوێ هەڵخەن بۆ یوسف و براکەی، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَتَوَلَّىٰ عَنْهُمْ وَقَالَ يَا أَسَفَىٰ عَلَىٰ يُوسُفَ وَابْيَضَّتْ عَيْنَاهُ مِنَ الْحُزْنِ فَهُوَ كَظِيمٌ ﴿٨٤﴾ قَالُوا تَاللَّـهِ تَفْتَأُ تَذْكُرُ يُوسُفَ حَتَّىٰ تَكُونَ حَرَضًا أَوْ تَكُونَ مِنَ الْهَالِكِينَ ﴿٨٥﴾ قَالَ إِنَّمَا أَشْكُو بَثِّي وَحُزْنِي إِلَى اللَّـهِ وَأَعْلَمُ مِنَ اللَّـهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿٨٦﴾ يَا بَنِيَّ اذْهَبُوا فَتَحَسَّسُوا مِن يُوسُفَ وَأَخِيهِ وَلَا تَيْأَسُوا مِن رَّوْحِ اللَّـهِ ۖ إِنَّهُ لَا يَيْأَسُ مِن رَّوْحِ اللَّـهِ إِلَّا الْقَوْمُ الْكَافِرُونَ ﴿٨٧﴾} صدق الله العظيم [يوسف].

بەڵام ئەوان گەڕانەوە بۆ میسرو لە عەزیزی میسر پرسیاریان نەکرد بەوەی ئایا ئەو براکەیان یوسفە؟ لەبەرئەوەی لە ڕوانگەی ئەوان ئەمە مەحاڵ بوو تا ئەوکاتەی هاتنە لای و وتیان: {فَلَمَّا دَخَلُوا عَلَيْهِ قَالُوا يَا أَيُّهَا الْعَزِيزُ مَسَّنَا وَأَهْلَنَا الضُّرُّ وَجِئْنَا بِبِضَاعَةٍ مُّزْجَاةٍ فَأَوْفِ لَنَا الْكَيْلَ وَتَصَدَّقْ عَلَيْنَا ۖ إِنَّ اللَّـهَ يَجْزِي الْمُتَصَدِّقِينَ ﴿٨٨﴾ قَالَ هَلْ عَلِمْتُم مَّا فَعَلْتُم بِيُوسُفَ وَأَخِيهِ إِذْ أَنتُمْ جَاهِلُونَ ﴿٨٩﴾ قَالُوا أَإِنَّكَ لَأَنتَ يُوسُفُ ۖ قَالَ أَنَا يُوسُفُ وَهَـٰذَا أَخِي ۖ قَدْ مَنَّ اللَّـهُ عَلَيْنَا ۖ إِنَّهُ مَن يَتَّقِ وَيَصْبِرْ فَإِنَّ اللَّـهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ الْمُحْسِنِينَ ﴿٩٠﴾} صدق الله العظيم [يوسف].

جا لەوکاتەی بە مژدەکەوە گەڕانەوە لای یەعقوب سەیری قسەکەی یەعقوب بکەن بۆ منداڵەکانی لەبەرئەوەی بە منداڵەکانی وتبوو عەزیری میسر بریتیە لە براکەیان یوسف بۆیەش پێی وتن ئەی پێم نەوتن من شتانێک لەلایەن اللە وە دەزانم لەکاتێکدا ئێوە نایزانن وە بەوەی عەزیری میسر بریتیە لە براکەتان یوسف و ئێوەش بە خەڵەفاوتان دەزانیم، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {فَلَمَّا أَن جَاءَ الْبَشِيرُ أَلْقَاهُ عَلَىٰ وَجْهِهِ فَارْتَدَّ بَصِيرًا ۖ قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ إِنِّي أَعْلَمُ مِنَ اللَّـهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿٩٦﴾ قَالُوا يَا أَبَانَا اسْتَغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا إِنَّا كُنَّا خَاطِئِينَ ﴿٩٧﴾} صدق الله العظيم [يوسف].

جا لەپاش ئەمە ئەم پێویستیەی ناخی یەعقوبتان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە ڕایگەیاندو ویستی بێتەجێ وە وەحی تێگەیشتنەکەتان بۆ ڕووندەبێتەوە بەم لێدوانەی لای اللە: {وَإِنَّهُ لَذُو عِلْمٍ لِّمَا عَلَّمْنَاهُ} [يوسف:68].

جا ئایا وەحی تێگەیشتن بەڕاست دادەنێیت؟

وە ڕاستیەکیش هەیە کە بریتیە لەوەی ئەوکەسەی وەحی تێگەیشتنی پێدەگات ناتوانێت هیچ لەم زانستە دڵنیابێتەوە کە بۆ دڵی هاتووە ئەگەر بێتو دەسەڵاتی زانستی ڕوون و ئاشکرا لەسەر ئەرزی واقع بۆ ئەمە نەبێت هەروەک من دەسەڵاتی زانستەکەم بۆ ئەم وەحیە لە ئایەتەکانی قورئانی گەورە بۆ هێنان، جا کێیە ئەوەی ئەمەی فێرکردووم؟ جا ئایا ناصر محمد یەمانی لە کتێبی تەفسیرەکان خوێندوویەتیەوە؟ بەڵام زۆرێک لە تەفسیرەکانی من دژو پێچەوانەی سەرجەم کتێبی موفەسیرەکانن! بەڵام حەق و ڕاست و دروستەو لەلایەن پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانەوەیە.

کەواتە برایەکەم طريد بۆ من و بۆ ئێوەش ڕوون دەبێتەوە ئەمە وەحیە لەلایەن للە وە نەک لەلایەن شەیتانەوە، اللە بتپارێزێت و هیدایەتت بدات بۆ ڕێگای ڕاست وە حەقت نیشان بدات و شوێنکەوتنیت پێببەخشێت، جا ئیتر لە ڕێزەکەت کەم ناکەمەوە لەبەرئەوەی زانیم تۆ بەڕاستی کەسێکیت بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێیت و جگە لە حەق شتێکی ترت ناوێت جا پرسیار بکەو لە کتێبی اللە ش وەڵام دەدرێیتەوە بە مۆڵەتی اللە ی باڵادەستی بەخشندە.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان.
برات ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
______________
اقتباس: اضغط للقراءة
5

- 5 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
28 - موحەڕەم - 1430 کۆچی
25 - 01 - 2009 زایینی
08:31 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=3897
ــــــــــــــــ


ئەی طريد سەرلەنوێ گەڕایتەوە ؟

بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان، دواتر..

جا ئەی طريد لە خۆدزینەوەو نەدانی لێدوان لەسەر بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئان چەندە بەم کەسە دەچیت کە ناوی لەخۆی ناوە (علم الجهاد)، وە چەند وتەیەکی بەتاڵ و خاڵی دەنوسیت کە خوێنەر هیچ سود لە قسەکانت نابینێت؛ بەڵکو هیچ شتێکی تێناگات، بەهۆی تێکەڵ و پێکەڵی و بەتاڵی کە هیچ پەیوەندیەکی بە بابەتەکەوە نیە .

وە ئەی پیاو، من بانگهێشتی زانایانی ئوممەتم کرد بۆ مێزی گفتوگۆ تەنها بۆ ئەوەی ئەوەیان فێر بکەم کە لە بەیانی حەق و،ڕاست و دروستی قورئان لەلامانە، جا هیچ هەڵبژاردەیەکی تریان بۆ نیە جا یان ئەوەتا دان بە بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئاندا دەنێن جا بە تەواوی خۆیان بە دەستەوە دەدەن یان ئەوەتا دێن لە ڕوانگەی خۆیانەوە بەیانێکی حەق و ڕاست و دروست دەهێنن جا بە بەڵگە دەیسەلمێنن کە چاکترە لە تەفسیرەکەی ناصر محمد یەمانی و باشتریش لێکدانەوەی بۆ دەکات، بەڵام بەداخەوە من بەیانی ئایەت لەدوای یەکتر دەنوسم و بە وردیش باسی دەکەم جا ئەوان بوێری ئەمە ناکەن بڵێن بەیانی ئەم ئایەتە بەتاڵە جا لەپاشان بێن بەیانێکی حەق و ڕاست و دروستی ڕازیکەر بۆ ئەوانە بهێنن کە بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن؛ بەڵکو بە تێپەڕبوونێکی کوێرانە بەسەریدا تێپەڕ دەبن! جا چیتە ئەی پیاو وەک ئەوە وایە هەندێک کات حەقت بوێت و هەندێک کاتیش بە فێڵکردن خۆت دەدزیتەوەو هەندێک کاتیش هەروەک بڵێی بەڕاستدانەریت و هەندێک کاتیش ڕووندەبێتەوە بە درۆزانیت و لەسەر كەناری (ڕاست و دروستی) لەنگەر ناگریت؟!

وە وا گومانم پێبردیت لە ئەهلی زانستیت بەڵام تۆ بەو کەسە دەچیت کە بەخۆی دەڵێت (علم الجهاد) کە ڕەنگە (علم الجهاد) یش بیت؛ وە هیچیشت لێنابینم تەنها بە فیڕۆدانی کات نەبێت؛ بەڵکو وتت: من چاوەڕێی وەڵامی پرسیارەکانم بەڵام لە پرسیارەکەت تێنەگەیشتم جا چیت دەوێت و کوا پرسیارەکەت لە بەیانەکەت!

وە ئەی برایەکەم ئەگەر ناصر محمد یەمانی بەیانەکەی درێژ بکاتەوە ئەوا ئەمە بەسودەو نورو ڕوناکیە بۆ ئەوەی لە سنگەکاندایە، هەرچی تۆیت جا ئایا لە قسەکەدا وتەیەکی بەناڵ دەبینیت؟ جا ئەوە بریتیە لە وتەی بەتاڵ کە خاڵیە لەهەر مانایەکی بەسود، وە لەڕاستیدا زانستەکەتمان بۆ زیاد کردیت دەربارەی وەحی تێگەیشتن و بە وردی باسمان کردو تۆش ناڕەزاییت نەبوو لەسەر بەیانی ئایەتێکیش جا لەپاشان بێیت بەیانێکی حەق و ڕاست و دروسترمان بۆ بهێنیت و وردتریش باسی بکات ئەگەر لە ڕاستگۆیان بیت؛ بەڵکو تۆ مەهدیەکت دەوێت بە حەزی تۆ بێت بە گوێرەی ئەوەی خۆت ئارەزووی دەکەیت، وە ئامۆژگاریم دەکەیت بەوەی شوێنی حەزو ئارەزوو نەکەوم خۆشت لەیادکردووە لەکاتێکدا خۆت شوێنی حەزو ئارەزوو دەکەویت و قسە لەسەر اللە دەکەیت بێ ئەوەی بزانیت، وە خۆزیا وەکو وتاربێژێک دەوەستایت و کاتژمێرێکی تەواو وتارت دەدا پاشانیش لە دەرگای پرسیارکردنەوە وەستابایت تا نوێژخوێنەکان پرسیاریان کردبووایە لەوەی چی لە وتاری ئەمڕۆ تێگەیشتوون جا هەرگیز نوێژخوێنێکیش نابینیت لەوە تێگەیشتبێت کە طريد وتوویەتی! جا کوا ئەو زانایانەی ئوممەت لە قسە تێدەگەن؟ جا لەدوای قسەکەی اللە لە قورئان بە چ قسەیەکی تر باوەڕدەهێنن!

ئەی پیاو! ئایا نابینیت من چەندە بە وردی و بە بەڵگەوە وەحی تێگەیشتنم بۆ باسکردوویت؟ جا لەپاش ئەمە دەڵێیت: "چۆن یەعقوب درۆی لەگەڵ منداڵەکانی کردووە؟"! ئەمەش خۆی لەخۆیدا هەڵەیە، وە دەتەوێت لێپرسینەوە لەگەڵ یەعقوب بکەیت کە لەبەرچی پێی نەوتوون لە دەرگای جیاوازەوە بچنە ژوورەوە بۆ ئەوەی هەلێک بۆ یوسف بڕەخسێت تا بە تەنیا قسە لەگەڵ براکەی بکات؟ جا چیتە چۆن بڕیاری وا دەدەیت؟ بەڵکو ئەو وای بۆ دەرخستن کە لە ئیرەیی (حەسودی) بردن پێیان دەترسێت لەکاتێکدا دەیویست ئەو پێویستیەی لە ناخیدا هەبوو بێتەجێ اللە ش لەسەر ئەمە دەستخۆشی لێکردووەو فەرموویەتی: {وَإِنَّهُ لَذُو عِلْمٍ لِّمَا عَلَّمْنَاهُ} صدق الله العظيم [يوسف:68].

وە مادام دواتر تۆ دەمەقاڵێ دەکەیت بە دەمەقاڵێی بەتاڵەوە ئەوا من بۆت لە کەمین دام جا ئەمە درۆکردن نیە؛ بەڵکو بریتیە لە حیکمەتێک لە چاکەی ئەوان و چاکەی یوسف و براکەی؛ بەڵام تۆ تانە لە لێکدانەوەکە دەدەیت و دەڵێیت: "چۆن یەعقوب درۆ دەکات؟". وە دەڵێیت: "بەڵکو پێی وت ئەو لە ئیرەیی (حەسودی) بردن پێیان دەترسێت و ڕەواش نیە بۆی درۆ بکات؟". جا ئەی طريد ‌ئەمە درۆ نیە بەڵکو ئەمە پیلانێکی حەقە لەلایەن اللە وە هەروەک پیلانەکەی یوسف بەوەی براکەی بە دزی تۆمەتبار بکات لەکاتێکیشدا دزی نەکردووە ئەمەش تا گەرەنتی ڕزگارکردنی براکەی بکات لەدەستی براکانی، جا چیتە لە قسە تێناگەیت؟ اللە شم بەسەو چاکترین کەسە پشتی پێ ببەسترێت.

وە هێشتا دەسەڵاتی زانستی زیاترمان لەسەر سەلماندنی وەحی تێگەیشتن لەلایە بەڵام بەڵگەی زۆرمان بۆ هێنایت و هیچ یادوەریەکیشی تێدا بەدی نەهێنای، جا نە بەدرۆت زانی و نە بەڕاستیشت دانا تەنها خۆدزینەوەو بە فیڕۆدانی کات نەبێت، جا بەڵکو اللە کەسانێکی ترمان بۆ بهێنێت کە تێبگەن و حەقەکە بزانن لەوانەی اللە بە نوری جیاکردنەوەی حەق و بەتاڵ پشتگیری کردوون تا جیاوازی لەنێوان حەق و بەتاڵدا بکەن هیچ هێزو توانایەکیش نیە تەنها بە اللە ی پایەبەرزی گەورەوە نەبێت، ئێمەش هەر هی اللە ین و هەر بۆلای ئەویش دەگەڕێینەوە.

براتان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_______________
اقتباس: اضغط للقراءة