الموضوع: هیلالی شەوال بەر لە خۆرگیران لە 28 ی ڕەمەزان لەدایکبوو وە خۆر لەگەڵیدا کۆبوویەوە لەکاتێکدا هیلال بوو

1

هیلالی شەوال بەر لە خۆرگیران (لە 28 - ی ڕەمەزان) لەدایکبوو، وە خۆر لەگەڵیدا کۆبوویەوە لەکاتێکدا هیلال بوو ..

ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
30 - ڕەمەزان - 1445 کۆچی
09 - 04 - 2024 زایینی
11:10 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=445856
_________


هیلالی شەوال بەر لە خۆرگیران (لە 28 - ی ڕەمەزان) لەدایکبوو، وە خۆر لەگەڵیدا کۆبوویەوە لەکاتێکدا هیلال بوو ..


بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر محمد نێردراوی اللە و سەرجەم نێردراوان و ئەوەشی بە چاکە شوێنیان کەوتووە تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئایینەکەیان، پاشان لەدوای ئەمە..

بە سەرکەوتنی موجاهیدان لە غەززەی ڕێزدارو سەرجەم فەڵەستین جەژن پیرۆز بێت؛ اللە ش ئەوکەسە سەربخات کە سەریان دەخات، وە اللە ئەوکەسە بێهیوا بکات کە بێهیوایان دەکات، وە اللە نەفرەت لە هەموو ئەو عەجەم و عەرەبانە بکات کە پاڵپشتی لە دەستدرێژی کۆمەڵکوژی تاوانکاریەکانی ئیسرائیل لەبەرامبەر بێدەسەڵات و چەوساوەکانی غەززەی ڕێزدارو کەناری خۆرئاواو قودس و سەرجەم فەڵەستین دەکەن جا چۆن اللە بە نەفرەتێکی گەورە نەفرەت لەو عەجەم و عەرەبانە ناکات کە پشتیوانی لە بکوژانی منداڵان لە غەززەی ڕێزدار دەکەن؟! جا ئەگەر پشتیوانیەکەیان بە نهێنی بێت یان بە ئاشکرا (ئەوانەی ویژدانیان مردووە) جا اللە بە ئاشکراو نهێنیەکان دەزانێت وە بەوەش دەزانێت کە سنگەکان دەیشارنەوە دواتریش دەزانن لەبەرامبەر سزاکەی اللە هیچ هێزو پشتیوان و بەسەرخەرێکیان نیە جا کوا ڕێگای دەربازبوون لەسزا سەختەکەی اللە بە هەسارەی سەقەر؟! جا با هەردوو گرۆی -مرۆڤ و جن- لەسەر بەرزبوونەوەی گەرمای هەسارەی سەقەر ببن بە شاهێد بە فەرمانی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ و ئەو پریشکە ئاگرانەی بۆیان دەهاوێژێت کە - لە ڕەنگەکەیدا - هەروەک گەوهەری زێڕی زەردە (جمالات صفر) لە مسی زەردو کانزاکانی تر کە بانگی ئەوکەسە دەکات ڕووی وەرگێڕاوەو خۆی بە گەورەو زل گرتووە تا بیانخاتە چەناگەیەوە؛ "وەرن بۆ باوەشم". کە بریتیە لە دایکە دۆزەخیەکەیان جا چوزانی ئەمە چیە ئەمە ئاگرێکی بڵێسەداری سوتێنەرە جا چەندە بە درێژایی بیست ساڵ لە گەرمی و پریشکەکانی هۆشداریم بە بەشەردا بەهۆی نزیکبوونەوەکەی.

جا ئایا هەرگیز گوێتان لەو گیرانە ئاسمانیە بووە کە کەس پێی نازانێت تەنها خەلیفەی اللە لەسەر سەرتاپای جیهان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی نەبێت؟! وە نەشم وتووە بەتەنها خۆرگیران و مانگ گیران بەڵکو گیرانێکی ئاسمانی گەورە کە خۆرو مانگ و سەرجەم هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆرو گیرانی سەرجەم ئەستێرەکانی ئاسمان لە بەرامبەر بینینی ئاسمان بە هەموویەوە دەگرێتەوە؛ ئەمە بریتیە لە گیرانە ئاسمانیە چاوەڕوانکراوە گەورەکەی خۆرو مانگ و گیرانی سەرجەم هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆرو دیارنەمانی ئەستێرەکان بۆ تەماشاکاران؛ ئەمە بریتیە لە گیرانە ئاسمانیە گەورە چاوەڕوانکراوەکە بەهۆی تێپەڕبوونی هەسارەی سەقەر کە سەرەتا بە گیرانێکی بەشی لە دوورترین خاڵی باشوری خۆرهەڵاتەوە بۆ دوورترین خاڵی باشوری خۆرئاوا دەستپێدەکات؛ جا لە لای باشوری هەسارەی زەویەوە دەستدەکات بە داپۆشینی ئاسمان وە ڕێک لە دوورترین خاڵی باشوری خۆرهەڵاتی هەسارەی زەوی بۆ دوورترین خاڵی باشوری خۆرئاوا، بەمانای گیرانە ئاسمانیەکە لەلای گومەزی ئاسمانی باکوورەوە دەست پێدەکات؛ جا ها ئەوە پلەی گەرمی زەریای باشوری زەوی و جەمسەرە باشوریەکەی بەرز دەبێتەوە سەرەڕای پاشەکشەی هاوینی خۆر بەرەو لای نیوەگۆی باکور ئەمەش تا گەرمیەکەی هاوین ببێتە دوو هاوینی هاوپەیمان جا اللە بە پەتێک لە سەقەرو پەتێکیش لە خۆری دەمارگیر توشی سزایان بکات؛ وە لەڕاستیدا هاوینی سەقەر گەرمیەکەی بەهێزو توندترە وە لەم ساڵەشتان (1445) ڕێکەوتی: (2024 ی زایینی) بە فەرمانێک لەلایەن اللە وە. جا چۆن دەتوانن لەسەر گەرمیە (151 پلەکەی) ئارام بگرن؟! ئایا تێناگەن؟! وە دەشزانم ئەمە وێرانکەرە بەڵام اللە خۆی لادانی گەرمیەکە لە ئەستۆ دەگرێت جا ساردو سەلامەتی دەکات لەسەر موەحیدەکان یاوەرانی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان وە بە پریشکەکانیشی خۆبەگەورەو زل زانەکان دەکاتە ئامانج جا لەهەرکوێیەک خۆیان حەشاردابێت جا هەرگیز لەبری اللە پاڵپشت و یاوەرو پەنایەک بۆ خۆیان نادۆزنەوە تا سودیان پێبگەیەنێت تا لە پیلانی پریشکەکانی هەسارەی سەقەر ڕێگریان لێبکات.

وە بەدڵنیاییەوە بزانن هەسارەی سەقەر هەردێت و هیچ گومانێکی تێدانیە تەنانەت ئەگەر سەرتاپای هەموو جیهانیش باوەڕ بە اللە ی گەورە بهێنن و خۆیان بەدەستەوە بدەن بۆ اللە ی گەورەو گوێڕایەڵی خەلیفەکەی اللە بکەن جا هەسارەی سەقەر هەردێت و هیچ گومانێکی تێدا نیە تا ئەوکاتەی بە چاوی دڵنیایی سەرتانەوە دەیبینن کە کتوپڕ بۆتان دێت جا سەرسامتان دەکات و ناشتوانن بیگەڕێننەوەو مۆڵەتیشیان پێنادرێت،
جگە لەوەی اللە پاک و بێگەردی بۆی تەنها تۆڵە لە بێباوەڕان دەستێنێت جا دواتر فەرمانی پێدەکات لەسەر باوەڕدارە موەحیدەکان و خەلیفەکەی ساردو سەلامەت بێت جا هەروەک ئەوەیە سەیری پانتایی گیرانێکی ئاسمانی گەورە بکەن و نە ترسیشیان لەسەرەو نە خەفەتباریش دەبن. هەرچی ئەوانەن کە خاوەن بیروبۆچوونی توڕەیی سروشتن و توڕەییەکەی اللە یان پشتگوێ خستووە هەروەک بڵێی ئەو هەڵسوڕێنەری مەلەکوتی ئاسمانەکان و زەوی نەبێت وە هەروەک بڵێی زاڵ و دەستڕۆیشتوو نەبێت بەسەر مەلەکوتی ئاسمانەکان و زەوی کە خۆی دروستی کردوون جا ئەوانیش بێدینن پێی ئەوا دواتر سەیر دەکەین و دەبینین ئایا لەبری اللە پەرستراوێکیان هەیە تا لە سزای گەرمیەکەی سەقەر ڕێگریان لێبکات؟! اللە ش ستەمی لێنەکردوون بەڵکو خۆیان ستەم لەخۆیان دەکەن، وە اللە ی تاک و تەنهای زاڵیش دەکەم بە شاهێد بەوەی من هۆشداری بەوانە دەدەم کە خاوەن بیروبۆچوونی توڕەیی سروشتن و توڕەیی اللە ی تاک و تەنهای تۆڵەسێنەری خاوەن دەسەڵاتی ناچارکەریان پشتگوێ خستووە دواتریش دەزانن اللە بێئاگا نیە لەوەی ستەمکاران دەیکەن.

وە ئەی گەلی باوەڕداران بە پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان، پابەندبن بە وشەی تەقوای: "هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت تاک و تەنهایەو هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی نیەو ئێمەش هەر ئەو دەپەرستین"؛ جا ئێوە هێشتا لە ڕەمەزان دان تا ئەوکاتەی بینینی هیلالی شەوال بە چاوی ئاسایی سەر دەسەلمێندرێت وە ئەوەی کردی بە جەژن بەهۆی ڕاگەیاندنی دەوڵەتەکەیەوە ئەوا پێشتر بەحەق فەتوامان داوە بەوەی ئەوانە گوناهیان لەسەر نیە بەڵکو گوناهەکە لەسەر ئەوانەیە کە خاوەن پسپۆڕیەکانن لە حکومەتەکانیان.

وە سەبارەت بە ڕاگەیاندنی هیلالی شەوال لەلایەن کۆماری مالی و نیجەرەوە ئەوا بەهۆی بینینی هیلالی شەوالەوە بوو بە (کامێرای سی سی دی) بەر لە ئاوابوونی خۆر کە لەگەڵ خۆردا کۆبوویەوە لەکاتێکدا هیلال بوو لەدوای ئاوابوون هەروەک پێشتر لەکاتی درک کردنی خۆر بە مانگ پێمان ڕاگەیاندوون کە هیلالی مانگەکە بەر لەوەی مانگ ڕێکی خۆر بێت (واتە بەر لە ئیقتیران) و گیرانی خۆر لە دایک دەبێت وە لەگەڵیدا کۆدەبێتەوە لەکاتێکدا مانگ بووە بە هیلال هەروەک لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەی (28 ی ڕەمەزان) ی ڕێکەوتی: (08 - 04 - 2024) ڕوویدا، وە زانایانی فەلەکیش هیلالی شەوالیان بەر لە ئاوابوونی خۆری دووشەممە بینی و لەگەڵ خۆریشدا کۆبوویەوە لەکاتێکدا لەدوای ئاوابوونی خۆری ڕۆژی دووشەممە ببوو بە هیلال بەگوێرەی بەرواری مەککەی پیرۆز.

هەموو ساڵێکیشتان لە باشی و چاکیدا بێت و لەسەر حەقیش ڕاوەستاو بن تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئایینەکەیان.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
براتان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
___________
اقتباس: اضغط للقراءة