الموضوع: دەستەی ڕزگاربوو فیرقەی ناجیە ئەوانەن لەسەر ئەو ڕێگایەن کە محمد نێردراوی اللە و ئەوانەی بە دڵ و بە گیان لەگەڵیدا بوون لەسەری بوون

1

دەستەی ڕزگاربوو (فیرقەی ناجیە) ئەوانەن لەسەر ئەو ڕێگایەن کە محمد نێردراوی اللە و ئەوانەی بە دڵ و بە گیان لەگەڵیدا بوون لەسەری بوون ..

ئیمام ناصر محمد یەمانی
06 - 10 - 1429 کۆچی
07 - 10 - 2008 زایینی
12:38 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?t=1509
ـــــــــــــــــــــ


دەستەی ڕزگاربوو (فیرقەی ناجیە) ئەوانەن لەسەر ئەو ڕێگایەن کە محمد نێردراوی اللە و ئەوانەی بە دڵ و بە گیان لەگەڵیدا بوون لەسەری بوون ..

بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی خەڵکی جیهان..

برای بەڕێزم لەسەرتە ئەوە بزانی دەستەی ڕزگاربوو (فیرقەی ناجیە) بریتین لەوانەی لەسەر ئەوەن کە محمد نێردراوی اللە و ئەوانەی بە دڵ و بە گیان لەگەڵی بوون لەسەری بوون، ئەوانەی اللە دەپەرستن و ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دانانێن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا تُوبُوا إِلَى اللَّـهِ تَوْبَةً نَّصُوحًا عَسَىٰ رَبُّكُمْ أَن يُكَفِّرَ عَنكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَيُدْخِلَكُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ يَوْمَ لَا يُخْزِي اللَّـهُ النَّبِيَّ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ ۖ نُورُهُمْ يَسْعَىٰ بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَبِأَيْمَانِهِمْ يَقُولُونَ رَبَّنَا أَتْمِمْ لَنَا نُورَنَا وَاغْفِرْ لَنَا ۖ إِنَّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ﴿٨﴾} صدق الله العظيم [التحريم].

وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَوْمَ تَرَى الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ يَسْعَىٰ نُورُهُم بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَبِأَيْمَانِهِم بُشْرَاكُمُ الْيَوْمَ جَنَّاتٌ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ﴿١٢﴾} صدق الله العظيم [الحديد].

بەڵام لەسەرت پێویستە بزانی ئەم نورە لە دڵێکی سەلامەتەوە ھەڵدەقوڵێت (قلب سليم)، جا لە ڕۆژی قیامەتدا دیار دەبێت و دەردەکەوێت، ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌موو نهێنیه‌کان بۆ ئاشکرابوونی ڕاستیەکانی خەڵکی ده‌رده‌که‌ون و ئاشکرا ده‌کرێت، ھەرچی ئەوانەن شەریک و ھاوبەش بۆ اللە دانانێن ڕوخساریان دەبینی ڕەش ھەڵگەڕاوەو ھەردەڵێی پارچەیەک لە شەوی تاریک ڕوخساری داپۆشیون.

کەواتە دەستە ڕزگاربووەکە بریتین لەوانەی لە ڕۆژی قیامەتدا دێن ھیچ شەریک و ھاوبەشێکیان بۆ اللە دانەناوە، ئەو ڕۆژەی ماڵ و نەوەو منداڵ ھیچ سودی نابێت تەنھا ئەوەی بە دڵێکی ساغ و سەلامەت لە شەریک و ھاوبەشدانان دێتەوە لای اللە، چونکە شەریک و ھاوبەشدانان ستەمێکی زۆر گەورەیە، بەھەمان شێوە بە تۆبەکردنی تەواوەتی و ڕاست و دروست و ملکەچی دێنەوە لای اللە، جا ئەوانە لە ھەموو دەستە ئیسلامیەکان بوونیان ھەیە.

بەهەمان شێوە ھاوەڵانی ئاگریش لە ھەموو دەستەکان بوونیان ھەیە، مەبەستیشم مەزھەبێک نیە ھەروەک ئێوە پێتان وایە کە دەڵێن گوایە کەسانی ئەو مەزھەبە بریتین لە ڕزگاربووەکان و موسڵمانانی تریش لە ئاگرن! نەخێرو نەخێر؛ بەڵکو دەستە ڕزگاربووەکە لە ھەموو مەزھەبە ئیسلامیەکان بوونیان ھەیە، کە بریتین لەوانەی بە دڵێکی ساغ و سەلامەتی تۆبەکاری ملکەچ و دڵسۆزو پاڕاوە لێی هاتوونەتەوە لای پەروەردگارەکەیان و ھیچ شەریک و ھاوبەش و هاوەڵێکیان بۆ اللە دانەناوە بەبێ ڕەچاوکردنی ھەڵەی مەزھەبی، جا ئەوە شتێکە بە تایبەت اللە خۆی لێپرسینەوە لەگەڵ زانایان دەکات نەک ئەو شوێنکەوتووانەی نەڕۆیشتوون بۆ داواکردنی زانست و لە زاناکان نین، وە ئەگەر سەبارەت بە باس و بابەتێک پرسیار لە زاناکانیان بکەن لەسەر فەتواکە داوای بەڵگەیان لێناکەن، بەڵکو داواکارانی زانست داوای دەکەن، ھەرچی پرسیارکارەکەیە لە خەڵکی گشتی تەنها پرسیاردەکات و لەدوای فەتواکەش دەڕوات، جا ئەوەی باسەکە بە زانایەک دەسپێرێت بە سەلامەتی لێی دەرچووە، جا ئەگەر فەتواکە ھەڵە بێت ئەوا ئەوکەسەی فەتواکەی دەرکردووە گوناھەکە هەڵدەگرێت و باری تاوانی ئەوکەسەشی دەکەوێتە سەر کە کار بە فەتواکە دەکات، وە ئەوەی بڵێت نازانم لەڕاستیدا فەتوای داوەو اللە پاداشتی موفتیەکی پێدەدات و ھەروەک ئەوەیە فەتوای دابێت.

جا چۆن پێتان وایە دەستە ڕزگاربووەکە بریتین لە
کۆمەڵێک کەسی مەزھەبێک لەنێو دەستە ئیسلامیەکان؟ بەدڵنیاییەوە ئێوە هەڵەن؛ بەڵکو بریتین لەوانەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و هاوەڵێک بۆ اللە دانانێن، وە لە ھەموو مەزھەبە ئیسلامیەکانیش بوونیان ھەیە، بەھەمان شێوە ھاوەڵانی ئاگر لە ھەموو دەستەو بەشە ئیسلامیەکان بوونیان ھەیە لەگەڵ بێباوەڕان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُم بِاللَّـهِ إِلَّا وَهُم مُّشْرِكُونَ ﴿١٠٦﴾} صدق الله العظيم [يوسف].

کەواتە ڕزگاربووەکان بریتین لەوانەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێک بۆ اللە دانانێن و لە ھەموو دەستەیەکیشدا بوونیان ھەیە، ھەرچی ڕزگار نەبووەکانن لە سزای اللە بریتین لەوانەی شەریک و ھاوبەش و هاوەڵ بۆ اللە دادەنێن، وە بە دڵێکی ساغ و سەلامەت نەھاتوونەتەوە لای پەروەردگارەکەیان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ اللَّـهَ لَا يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَن يَشَاءُ ۚ وَمَن يُشْرِكْ بِاللَّـهِ فَقَدِ افْتَرَىٰ إِثْمًا عَظِيمًا ﴿٤٨﴾} صدق الله العظيم [النساء].

وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَوْمَ لَا يَنفَعُ مَالٌ وَلَا بَنُونَ ﴿٨٨﴾ إِلَّا مَنْ أَتَى اللَّـهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ ﴿٨٩﴾} صدق الله العظيم [الشعراء].

کەواتە ڕزگاربووەکان بریتین لەوانەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و هاوەڵێک بۆ اللە دانانێن و بەو شێوەیە دەیپەرستن، ھەرچی سزادراوەکانن بریتین لەوانەی شەریک و ھاوبەش و هاوەڵیان بۆ پەروەردگارەکەیان داناوە، جا کاروکردەوەکانیان بەتاڵ بۆتەوەو لە ڕۆژی دواییشدا دۆڕاوو زیانمەندن.

ئیتر ئه‌مه‌ وه‌ڵامی پرسیارەکەتانەو هه‌ر ئه‌وه‌شە بڕیاری لەسەر دراوه‌، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..

ھەرچی سەبارەت بە وێنەو پەیکەرە ئەوا حەرام نەکراوە تەنھا ئەوەی بەدڕەوشتی و مایەی ئاشوبە، وەکو وێنەیەک بێ ئابڕوویی و عەورەتی تێدا بێت، وە نێردراوی اللە ش سولەیمان پەیکەری وەک بەشێک لە ڕازاندنەوەکان بەکاردەھێنا، بەڵام لە سەرەتای بانگەوازی ئیسلامیدا تێکشکێنرا چونکە لەبری اللە دەپەرسترا، بەڵام سەبارەت بە دروستکردنی تەنها بۆ ڕازاندنەوە ئەوا هیچ شتێک لەوەدا نییەو ئاساییە.

وە سەبارەت بە جگەرە ئەوا مایەی ئازارە بۆ خاوەنەکەی و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکان و ژەھرە، جا ئایا یەکێکتان حەز دەکات قوم قوم ژەهر بخواتەوە؟ جا اللە ش بۆ ئێوەی حەلاڵ نەکردووە ئازاری ئەوکەسە بدەن کە لەگەڵتان گەشت دەکات یان لە تەنیشتانەوە دادەنیشن، جا هەڵنەستنەوە تەنھا بەوەی تووشی سەرئێشەیەک بن بەهۆی جگەرە کێشەکان. جا ئەوە فەتواکەمانە بۆ ئەوانەی جگەرە دەکێشن و ئەوە ژەھرە کە جگەرەکێشەکان قوم قوم دەیخۆنەوە، وە مایەی ئازارە بۆ کەسانی ترو مەکروھە مەکروھە مەکروھە.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_________________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 13-02-2026 05:07 PM