الموضوع: كۆمه‌ڵێك به‌یانی ئیمام مه‌هدی چاوه‌روانكراو ده‌رباره‌ی روكنی "زه‌كات"

پرسیار: ئایا اللە پەرستنی ئەو دەوڵەمەندانە قبوڵ دەکات کەوا فەرزی زەکاتیان ئەنجام نەداوە ؟

-7-
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
15 - 09 - 1431 کۆچی
25 - 08 - 2010 زایینی
10:41 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?p=7220#post_7220

پرسیار: ئایا اللە پەرستنی ئەو دەوڵەمەندانە قبوڵ دەکات کەوا فەرزی زەکاتیان ئەنجام نەداوە ؟
بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر {وَالَّذِينَ يَكْنِزُونَ الذَّهَبَ وَالْفِضَّةَ وَلَا يُنفِقُونَهَا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَبَشِّرْ‌هُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ (34) يَوْمَ يُحْمَىٰ عَلَيْهَا فِي نَارِ‌ جَهَنَّمَ فَتُكْوَىٰ بِهَا جِبَاهُهُمْ وَجُنُوبُهُمْ وَظُهُورُ‌هُمْ هَٰذَا مَا كَنَزْتُمْ لِأَنفُسِكُمْ فَذُوقُوا مَا كُنتُمْ تَكْنِزُونَ (35)} صدق الله العظيم [التوبة].
ھەرچی سەبارەت بە لێدەرکردنەکەیەتی ئەوا ئەگەر ھاتوو ماڵ و سامانە تازەکە گەیشتە بەشە دیاریکراوەکەی زەکات لەپاش ئەوە حەقە فەرزکراوەکەی اللە ی لێدەردەھێنرێت لە ڕۆژی پەیداکردنەکەی و گەیشتن بە بەشە دیاریکراوەکە. جا لەسەر ئەوە نموونەیەکتان بۆ دەهێنمەوە لەوەی اللە بۆی دەرھێناون لە کێڵگەو چاندنەکاندا لە ڕزق و ڕۆزیەکەی اللە جا کەی اللە فەرمان بەوە دەکات حەقی ئەوەی لێدەربھێنن؟ ئایا ئەوە لە ڕۆژی پەیداکردن و گەیشتنەکەی نی یە بە بەشە دیاریکراوەکە؟ وەڵامەکەی لە مەحکەمی کتێبدا دەبیننەوە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَآتُوا حَقَّهُ يَوْمَ حَصَادِهِ} صدق الله العظيم [الأنعام:141].
وە بەھەمان شێوە زەکاتی موڵک و ماڵیش لەرۆژی پەیداکردن و گەیشتنەکەیەتی بە بەشی دیاریکراوی زەکاتی فەرزکراو لە کتێبدا، وە مەرجیش نی یە یەکسەر بیدات بەوەی کەوا پێی سپێردراوە؛ بەڵکو دەرھێنانیەتی لەلایەکدا تاکو بۆی ئاسان بێت بیدات بەوەی پێی سپێردراوە پێی بدرێت، جا ماڵەکەی خاوێن نابێتەوە تاکو جارێک لێی دەرنەکات وەلەدوای ئەوەی حەقەکەی اللە ی لێدەرھێنا ئەوا ئازادە بەوەی ئایا ھەڵیدەگرێت یا خەرجی دەکات جا ئیتر ماڵەکە پاکەو پاککراوەتەوە، وە دواتریش اللە بۆی بەرەکەتدار دەکات و دەیکات بەماڵێکی پیرۆزو ماڵێکی چاکتری پێدەداتەوە لەوەی بەخشیویەتی یان بەڵایەکی لەسەر لادەدات، وەھەرگیزیش اللە نەنوێژەکەی نە ڕۆژوەکەی نە حەجیش لەوانە قبوڵ ناکات کەوا فەرزی زەکاتیان بەجێنەھێناوە لەبەرئەوەی ئەمە فەرمانێکی بەزۆرە لە لایەن اللە وە حەقی فەرزکراوی اللە یە لەسەر دەوڵەمەندە باوەڕدارەکان ھەتا لەژیاندا بن ھەتا تەنانەت ئەگەر لەسەر جێگای مردنیشدا کەوتبن ئەوا اللە هەرگیز نوێژو زەکاتەکانیان لەسەر ھەڵناگرێت. وەکو اللە ی بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودیەی اللەی پایەبەرز: {وَأَوْصَانِي بِالصَّلاةِ وَالزَّكَاةِ مَا دُمْتُ حَياً} صدق الله العظيم [مريم:31].
وە زۆرێکیش لە دەوڵەمەندە باوەڕدارەکان فەرمانی زەکات پشت گوێده‌خه‌ن و كه‌مته‌رخه‌من لێی، ئایا نازانن اللە پەرستنەکانیان لێ قبوڵ ناکات ھەتا ئەوکاتەی فەرزی زەکات جێبەجێ دەکەن وەھەرگیزیش بۆ ھەمیشە ناگەن بە پله‌ی چاكه‌و چاكه‌كاری؟ بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودیەی اللەی پایەبەرز: {لَنْ تَنَالُوا الْبِرَّ حَتَّى تُنْفِقُوا مِمَّا تُحِبُّونَ وَمَا تُنْفِقُوا مِنْ شَيْءٍ فَإِنَّ اللَّهَ بِهِ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم [آل عمران:92].
جا ھەرچی ئەوەیە کەوا اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {لَنْ تَنَالُوا الْبِرَّ حَتَّى تُنْفِقُوا مِمَّا تُحِبُّونَ}
جا ئەوە تایبەتە بە بەخشینی زەکات کەوا بە زۆرە، وەھەرچی ئەوەشە کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَمَا تُنْفِقُوا مِنْ شَيْءٍ فَإِنَّ اللَّهَ بِهِ عَلِيمٌ}
ئەمە تایبەتە بە بەخشینی خۆبەخشی، وەکاتێک فەرمان بە بەخشین دەکات ئەوا مەبەستی فەرزی زەکاتە کەوا بەزۆرە لەبەرئەوەی اللە پەرستنی دەوڵەمەندەکان قبوڵناکات ھەتا ئەو کاتەی دەیدەن. وەکو اللە ی بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودیەی اللەی پایەبەرز: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ أَنفِقُواْ مِمَّا رَزَقْنَاكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَ يَوْمٌ لاَّ بَيْعٌ فِيهِ وَلاَ خُلَّةٌ وَلاَ شَفَاعَةٌ وَالْكَافِرُونَ هُمُ الظَّالِمُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:254].
وە ئەو دەوڵەمەندانەی زەکاتەکانیان نەداوە ئەوا بەڕاستی خۆیان بەدەستی خۆیان توشی لەناوچوون دەکەن لە ئاگری دۆزەخدا وە ھەرگیزیش اللە ھیچ لەکارو کردەوەکانیان لێ قبوڵناکات. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودیەی اللەی پایەبەرز: {وَأَنفِقُواْ فِي سَبِيلِ اللّهِ وَلاَ تُلْقُواْ بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ وَأَحْسِنُوَاْ إِنَّ اللّهَ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ} صدق الله العظيم [البقرة:195].
وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ أَنفِقُواْ مِن طَيِّبَاتِ مَا كَسَبْتُمْ وَمِمَّا أَخْرَجْنَا لَكُم مِّنَ الأَرْضِ وَلاَ تَيَمَّمُواْ الْخَبِيثَ مِنْهُ تُنفِقُونَ وَلَسْتُم بِآخِذِيهِ إِلاَّ أَن تُغْمِضُواْ فِيهِ وَاعْلَمُواْ أَنَّ اللّهَ غَنِيٌّ حَمِيدٌ} صدق الله العظيم [البقرة:267].
وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {لَّيْسَ عَلَيْكَ هُدَاهُمْ وَلَكِنَّ اللّهَ يَهْدِي مَن يَشَاءُ وَمَا تُنفِقُواْ مِنْ خَيْرٍ فَلأنفُسِكُمْ وَمَا تُنفِقُونَ إِلاَّ ابْتِغَاء وَجْهِ اللّهِ وَمَا تُنفِقُواْ مِنْ خَيْرٍ يُوَفَّ إِلَيْكُمْ وَأَنتُمْ لاَ تُظْلَمُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:272].
جا ئەم فەرمانە چەندە توندە لەسەر مەھدی چاوەڕوانکراو ھەروەکو چۆن توند بووە لەسەر پێغەمبەر دروودو سڵاوی لەسەربێت لەبەرترسی ئازاردانی دووڕووه‌كان و ئه‌وانه‌ی درێغی ناكه‌ن له‌ دوژمنایه‌تی، کەوا لە توندترینی ئایەتە بەخشینەکان بوو لەسەر پێغەمبەر-دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- لەوکاتەی فەرمانەکە ھات بەوەی ئەگەر ھاتوو ئەوکەسەی ھات پێغەمبەری دواند لەئاییندا ئەوا لەسەریەتی بەخشینێک لەبەردەمی پێغەمبەردا دابنێت -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- ته‌نها ئه‌گه‌ر ھیچ شتێکی بەدی نەدەکرد تاکو بیبه‌خشێت ئه‌مه‌ش بریتی یە لەبەخشینێک جگە لە زەکات. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نَاجَيْتُمُ الرَّ‌سُولَ فَقَدِّمُوا بَيْنَ يَدَيْ نَجْوَاكُمْ صَدَقَةً ذَٰلِكَ خَيْرٌ‌ لَّكُمْ وَأَطْهَرُ‌ فَإِن لَّمْ تَجِدُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ‌ رَّ‌حِيمٌ (12)} صدق الله العظيم [المجادلة].
جا ئەمە لەسه‌ر ھەندێک لە باوەڕداران قورس بوو كەوا دەیانویست پرسیار لەپێغەمبەره‌کەیان بکەن دەربارەی ئایینەکەیان، جا لەپاش ئەوە ئەم فەرموودەیەی اللە ھات کەوا دەفەرموێت: {أَأَشْفَقْتُمْ أَن تُقَدِّمُوا بَيْنَ يَدَيْ نَجْوَاكُمْ صَدَقَاتٍ فَإِذْ لَمْ تَفْعَلُوا وَتَابَ اللَّهُ عَلَيْكُمْ فَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَرَ‌سُولَهُ وَاللَّهُ خَبِيرٌ‌ بِمَا تَعْمَلُونَ (13)} صدق الله العظيم [المجادلة].
به‌ڵكو لەمەدا حیکمەتێکی گەورە ھەیە لەلایەن اللە وە ئەمەش تاکو مەسەلەی ئایین لەسەر موسڵمانان سوک بکات جا زۆربەی پرسیارکاران و دووڕووەکان دواتر پرسیاریان دەکردو ئینجا ھەرگیزیش دەستیان بەوە نەدەگرت کەوا پرسیاریان دەربارە دەکرد، بەڵام دواتر ئەوانی تر ئەوانەی لە اللە ترس بوون دەستیان پێوە دەگرت جا فەرمانەکەیان لەلا قورس دەبوو، اللە ش ئاسانکاری بۆ ئێوە دەوێت و قورسکردن و گرانکردنی ناوێت جا مادام باسەکە بەخشینی تێدابوو ئەوا بێگومان دواتر دووڕووەکان و ئەوانەی پارەو سامانیان خۆشدەوێت بێدەنگ دەبن تاکو ھیچ شتێک لەماڵەکەیان نەبەخشن.
وەئەم ئایەتانەش کەوا موسڵمانان هان ده‌دات لەسەر بەخشینەکان بریتین لە توندترینی ئایەتەکان کەوا قورس بوون لەسەر زمانی پێغەمبەر -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- وە خەریکبوو واز لەھەندێکیان بھێنێت و بەموسڵمانانی نەڵێت لەترسی توش بوون بە فیتنەیان و ئازاری دووڕووەکان ئەوانەی دواتر دەیانوت جا ئەگەر ئەو بەڕاستی پێغەمبەر بێت لەلایەن اللە وە ئەوە لەبەرچی اللە گەنجینەیەکی پێنادات لەجێگای ئەوەی پێویستی بەخەڵک بێت؟ وە محمد پێغەمبەری اللە ش -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- ئازاری دەخوارد وە خەریکبوو واز لە (گەیاندنی) ئەم ئایەتانە بهێنێت جا ئەو ئایەتانەی کەوا فەرمانی بە بەخشین دەکرد بشارێتەوە جا نەیدەویست پێیان بڵێت لەترسی ئازاری ئەوانەی حەزناکەن ببەخشن نەوەک ئەمە ببێتە ھۆکارێک بۆ توش بوون بە فیتنە یان گوێیان لە دووڕووەکان بێت لەوانەی دواتر دەڵێن: "ئەوە بۆ گەنجینەیەکی لەلایەن اللە وە بۆ فڕێنادرێت جا بۆ اللە موحتاجی خەڵکی دەکات؟". ھەر لەبەر ئەوەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَلَعَلَّكَ تَارِكٌ بَعْضَ مَا يُوحَىٰ إِلَيْكَ وَضَآئِقٌ بِهِ صَدْرُكَ أَن يَقُولُواْ لَوْلاَ أُنزِلَ عَلَيْهِ كَنزٌ أَوْ جَآءَ مَعَهُ مَلَكٌ إِنَّمَآ أَنتَ نَذِيرٌ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ} صدق الله العظيم [هود:12].
وە بەھەمان شێوە ئیمام مەھدیش، سوێند بە اللە ی گەورە دەخۆم کەوا لەتوندترینی بەیانەکانم کەوا لەنوسینەکەیدا قورس بێت لەسەر دەستەکانم بریتی یە لەو به‌یان و ڕوونکردنەوانەی باسی بەخشین دەکات لەترسی دووڕووەکان و ئەوانەی حەزناکەن ببەخشن لەوانەی حەز دەکەن بەردەوام ماڵ و سامان لەسەریەک کەڵەکە بکەن بەکۆکردنەوەی، بەڵام من نامەوێت ئەوە ببێتە بەهانەو بەڵگەی کەسێک لەسەرم لەبەردەستی اللە جا ئەو بەرپرسیارێتی یە ھەڵبگرم بەوەی من بەیانی حەقم بێدەنگ کردبێت جا بێت لەبەردەستی پەروەردگارەکەم بەڵگەم بەسەردا بھێنێتەوە، ئەی اللە ئەوە من بەقورئان ئاگادارم کردنەوە بۆ ئەوەی لە بەڵێن و ھەڕەشەکانی تۆ دەترسێت، ئه‌ی اللە شاهێد به‌، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان.
وە بەڕاستیش من باپیرەم محمد پێغەمبەری اللە م بینی -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- لە ڕوئیایەکی حەقدا کەوا دەیفەرموو:
[ھەندێک لە بەسەرخەرەکان ھەن واباشترە فەرمانیان پێنەکەی فەرزی زەکات بدەن ھەتا ئەوکاتەی اللە جێگیرت دەکات لەزەوی، بەڵام ئەمە چاکترە بۆیان وە خۆشەویسترە لەلای اللە وە اللە ش دەزانێت و ئێوە نازانن]
کۆتایی ھات.
وە اللە ش ڕوئیای نەکردووە بە بەڵگە لەسەرتان بەڵکو دەسەڵاتی زانسته‌كه‌می لەکتێبەکەی اللە ی كردووه‌ به‌ به‌ڵگه‌ له‌سه‌رتان، جا چەندە ئازارم دەدات باسکردنی ئایەته‌كانی بەخشین وەچەندە لەسەرم قورس بوونه‌ بەتوندتر لەوەی پێشتر، وە ئەوانەشی کەوا بەڕواڵەتەوە دەمناسن وادەزانن وام لێهاتووە ماڵ و سامانی زۆرم هه‌بێت جا داوام لێدەکەن بۆ جێبەجێکردنی پێداویستیەکانیان منیش لەو لەوەی اللە پێی بەخشیوم پێیان بدەم ھەتا گەیشتمە ئەوەی ماڵ قەرز بکەم تاکو پێیان بدەم، جا ھیچ ناڵێم تەنھا ئەوە نەبێت کەوا اللە فەرمانی پێکردووین بەوەی بڵێین: {حَسْبُنَا اللَّهُ سَيُؤْتِينَا اللَّهُ مِن فَضْلِهِ وَرَسُولُهُ إِنَّا إِلَى اللَّهِ رَاغِبُونَ} صدق الله العظيم [التوبة:59].
وە دروودو سڵاوی اللە لەسەر محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارە چاکەکانی و سەرجەم پێغەمبەران و کەس و کارە چاکەکانیان و هەموو موسڵمانان بۆ پەروەردگاری هەموو جیهان لە یەکەمینەکان و دواهەمینەکان وە لەجیهانی سەروو تاکو ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ خەڵکیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، سەلام لەسەر ئێمەو لەسەر بەندە چاکەکارەکانی اللە، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان.
برای موسڵمانان ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی.