الموضوع: ئەمە ڕێپێوانی بانگەوازی ئیمام مەھدی ناصر محمدە جا ئەی گەلی بڕیار بەدەست و موفتی شوێنەکان لە هەموو ناوچە دژ بە یەک و شەڕکەرەکان وەکو گوێڕایەڵیەک بۆ فەرمانەکەی اللە هەمووتان ئاشتەوایی لەگەڵ یەکتری بکەن

1

ئەمە ڕێپێوانی بانگەوازی ئیمام مەھدی ناصر محمدە، جا ئەی گەلی بڕیار بەدەست و موفتی شوێنەکان لە هەموو ناوچە دژ بە یەک و شەڕکەرەکان وەکو گوێڕایەڵیەک بۆ فەرمانەکەی اللە هەمووتان ئاشتەوایی لەگەڵ یەکتری بکەن ..

ئیمام ناصر محمد یەمانی
28 - ڕەبیعی یەکەم - 1441 کۆچی
25 - 11 - 2019 زایینی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.xyz/showthread.php?t=38703
_________________

ئەمە ڕێپێوانی بانگەوازی ئیمام مەھدی ناصر محمدە، جا ئەی گەلی بڕیار بەدەست و موفتی شوێنەکان لە هەموو ناوچە دژ بە یەک و شەڕکەرەکان وەکو گوێڕایەڵیەک بۆ فەرمانەکەی اللە هەمووتان ئاشتەوایی لەگەڵ یەکتری بکەن ..


بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر هەموو نێردراوو پێغەمبەران و هەموو ئەوانەی بە چاکە شوێنیان کەوتوون تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئایینەکەیان، دواتر..


بۆ هەمووان اللە (بۆ پەرستنی خۆی) ڕێ و شوێن و نەریتی داناوە، جا وەکو دەزانن ماڵێکی ئاوەدان بە شەوو ڕۆژ بۆ اللە پەرستی لەسەر ڕووی زەوی هەیە، کە شەوو ڕۆژ یادی اللە و نوێژو تەوافی بە درێژایی ھەر بیست و چوار کاتژمێر لێ ناوەستێت، چونکە ڕێ و شوێن و به‌رنامه‌ی حەجە، کە بریتیە لە یەکەم ماڵ بۆ حەج کردن دانرابێت کە لە بڕگەو ناوچەیەکی بەککەی یەکێک لە بڕگەو ناوچەکانی مەککەی پیرۆزە، کە نێردراوی اللە ئیبراھیم و کوڕەکەی ئیسماعیل درودو سڵاویان لێبێت بنیاتیان نا.

وە ڕێ و شوێن و نەریتێکی تریش (لە ناوەوەی زەوی) هەیە لە باشوری شوێنی ئەو بەربەستەی پێغەمبەری اللە ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراھیم بنیاتی نا، کە بریتیە لە ذو لقەرنەين؛ کاتێک خەرجیەکی ساڵانەیان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو پێشکەش کرد تا لە بەرامبەردا بەربەستێک لە نێوان خۆیان و خراپەکارانی ئەو خاکە تونێلەییەدا دروست بکات کە ستەمکاربوون و خەڵکی لاوازیان دەچەوساندەوە، بەڵام ئەوەبوو پێغەمبەر ئیبراهیمی کوڕی ئیسماعیل (ذو لقەرنين) ئەم خەرجیەی ڕەتکردەوە، بەمانای: (خاوەن دووتەمەن). بەھەرحاڵ.. بەھۆی ئەوەی لێیان بینی کەسێکی تەماحکار نیە بۆ ماڵ و سەروەتەکەیان و فەرمووی: {مَا مَكَّنِّي فِيهِ رَبِّي خَيْرٌ} صدق الله العظيم [الكهف:95].

بەومانایەی چاکترە بۆم لەلای پەروەردگارم بە دڵسۆزی لەپێناو اللە ئەو کارە بکەم بەبێ وەرگرتنی کرێ لەبەرامبەر ئەوەی بۆتانی دەکەم. وە بەھۆی دادپەروەریەکەی و ڕق لێبوونەوەی لە ستەمکردن لە بەندە چەوساوەکانی اللە، جا دوای ئەوەی بەربەستەکەی بنیاتنا داوایان لێکرد ببێت بە پادشا بەسەریانەوەو بە دادپەروەری حوکم بەوە بکات کە اللە دایبەزاندووە، ئەویش لەوێدا مایەوەو شوێنی پەرستنی اللە ی بۆ دروست کردن تا بتوانن ڕێوڕەسمی سەردانی حەجی ماڵی اللە ئەنجام بدەن.

جا لەناو ئەوانەش جیھانی جنە چاکەکارەکان و گەلێکی تر ھەن، وە ھێشتا کەسانێکی لە نەوەی پێغەمبەری عەرەبی و نەوەی گەلانی تر لە سەربازەکانی هەن کە لە باشوری بەربەستەکەی ذى لقەرنەينن لەم زەویە تونێلەییەدا، جا بەر لە ڕەوانەکردنی محمد نێردراوی اللە لەناو جنەکان موسڵمان هەبوون، بۆیە (ئەو جنانەی ھاتن گوێیان لە قورئان خوێندنەکەی پێغەمبەر گرت) وتیان: {وَأَنَّا مِنَّا الْمُسْلِمُونَ} [الجن:14].

بەو مانایەی پێش ڕەوانەکردنی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی کەس و کارەکەی، بەڵام ئەوان دەستیان بە تەوراتەوە گرتبوو، ھەندێکی تریشیان بە زەبوری کتێبی داوودو سولەیمان، بەڵام زەبور دەستکاریکراو شێوێندرا ھەروەک چۆن شەیتانە مرۆڤەکان تەوراتیان دەستکاری کردو ئەوانیان خستۆتە ناو شەریک و هاوبەشدانان بۆ اللە، وە ئەوانیان بەڕاست داناوە، چونکە وا گومانیان بردووە شەیتانە جن و مرۆڤەکان هەرگیز بە درۆ قسە بەناوی اللە وە ناکەن.

وە سەبارەت بە مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی حەق ئەوان ھیچ شتێکی دەربارە نازانن تەنھا ئەوە نەبێت بێ دین و یاخیەکەیان درۆو شتی ناڕەوای بەناوی اللە وە ھەڵبەستووە؛ کە بریتیە لە فریشتە ھاروت (ئیبلیس) و ھۆزەکەی ماروت کە دەڵێن یەکێکیان اللە یەو ئەویتریان کوڕی اللە، پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی! ئەمەش تا ببێتە ھەمان بیروباوەڕی نەصارا گومڕا سەرلێشێواوەکان و پشتیوانەکانی، لەو جولەکانەی خەشمیان لێگیراوە (المغضوب عليهم)، ئەوانەی لە ڕواڵەتدا باوەڕ بە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم دەهێنن بە مەبەستی ڕێگری کردن بە دووڕوویی و پاشانیش قسەی وای لەسەر دەکەن کە نەیفەرمووە، وە ئینجیلیشیان دەستکاری کردووە.
جا نەخشەو پیلانە دارێژڕاوەکەی شەیتانی نەفرەتلێکراو ئیبلیس مەسیحی درۆزنە، کە دەیەوێت بڵێت اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھانەو ھۆزەکەشی (یەسوعی مەسیح) کوڕی اللە یە، بەومانایەی منداڵی ئەو مەسیحەن کە دەیەوێت بڵێت ئەو اللە یە، وە بەم شێوەیە بیروباوەڕی موسڵمانەکان دەبێتە شتێکی بەتاڵ، چونکە موسڵمانان باوەڕیان وایە پێغەمبەری اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم بەندەی اللە و نێردراوەکەیەتی، نەک اللە بریتی بێت لە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم ھەروەک پشتیوانە جولەکەکان لە ئایینی نەصاراکان باوەڕیان وایە، نەک وەک ئەوەی نەوەی حەواریە گومڕابووەکان پێیان وایە کە دەڵێن مەسیح عیسا اللە نیە بەڵکو کوڕی اللە یە.

وە نەخشەو پیلانە دارێژڕاوەکەی ئیبلیس لەسەر ھەر دوو پەت و لایەکە لە زەویە تونێلەییەکە ئەوەیە اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەمەو کوڕەکەی یەسوعی مەسیحیش بریتیە لە فریشتە ماروت، وە ھەردووکیشیان لە بەھەشتی بابل ن لە باکوری بەربەستەکەی ذی لقەرنين، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی ئەی نەوەی ئادەم شەیتان و ھۆزەکەی توشی ئاشوبتان نەکەن: {يَا بَنِي آدَمَ لَا يَفْتِنَنَّكُمُ الشَّيْطَانُ كَمَا أَخْرَجَ أَبَوَيْكُم مِّنَ الْجَنَّةِ يَنزِعُ عَنْهُمَا لِبَاسَهُمَا لِيُرِيَهُمَا سَوْآتِهِمَا ۗ إِنَّهُ يَرَاكُمْ هُوَ وَقَبِيلُهُ مِنْ حَيْثُ لَا تَرَوْنَهُمْ ۗ إِنَّا جَعَلْنَا الشَّيَاطِينَ أَوْلِيَاءَ لِلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ ﴿٢٧﴾} [الأعراف].

چونکە ھۆزەکەی ناوی لێنراوە یەسوعی مەسیح، بەو مانایەی یەسوعی کوڕی مەسیحی اللە، پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی لەوەی ھەڵیدەبەستن!

سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت!

سوێند بەو اللە یەی هیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت ئەگەر اللە بە زانستی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ڕەوانە نەکردبا ئەوا ئەی گەلی موسڵمانان هەمووتان شوێن شەیتان دەکەوتن تەنھا کەمێکتان نەبن، جا ھێشتا زانستی زیاترمان لەلایە کە چاوەڕێ دەکەین تا موفتی ناوچەو شوێنەکان وەڵامی گفتوگۆکردن لەگەڵ ناصر محمد یەمانی بدەنەوە لە مێزی گفتوگۆی جیھانی (ماڵپەڕی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی منتديات البشرى الإسلامية)، ئەوان و خۆم بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن، وە لەدوای قەناعەت پێکردن و شوێنکەوتن بەھۆی ھێزی دەسەڵاتی زانستی بەیانی قورئانی گەورەوە ئینجا مەھدی چاوەڕوانکراو بۆ بەیعەت پێدانی گشتی دەردەکەوێت، نەک پێش گفتوگۆو بەڕاستدانان لە نێوان ڕوکن و مەقام لە مزگەوتی حەرام بەیعەتی پێبدرێت ئایا تێناگەن؟ بەڵکو ئیمام مەھدی ناصر محمد بانگەوازێکی جیھانی ھەیە لەڕێی ھۆکارو ئامرازێکی جیھانی، وە بە دەسەڵاتی زانست بەڵگە بەسەر هەموو زانایانی ئوممەت و ھەموو خەڵکیش بە گشتی جێبەجێ دەکات، جا سەبارەت بەو باس و بابەتانەی لەسەری جیاوازو ناکۆکن دادوەری لەنێوانیان دەکات، جا فرە حزبی و مەزھەبی و سیاسی دەتوێنێتەوەو دەیانگەڕێنێتەوە سەر پێڕەوو بەرنامەی پێغەمبەرێتی یەکەم لەسەر کتێبەکەی اللە و سوننەتی ڕاست و دروستی نێردراوەکەی بە برایەتی. بەڵکو اللە خۆشه‌ویستی و سۆز له نێوان ئێوەو ئه‌وانه‌ بەرپا بکات که دوژمنایه‌تیتان له‌گه‌ڵ کردن و هه‌میشه اللە ش به ده‌سه‌ڵاته‌.

بەڵام ھەروەک پێم وایە ھەرگیز ئەوە ڕوونادات تەنھا بە نیشانەی سزای یەک لەدوای یەک نەبێت، جا چەندە اللە لە خەونەکانم ئەو نیشانانەی نیشانداوم، وە ھەمان شتیشی لە مەحکەمی کتێبەکەی باسکردووە؛ لەوانە لافاوەکان بە ئاوی بەخوڕ لێرەو لەوێ، وە پارچە ھەوری شێوە چیای بەفراوی کە بە پریشک و تەڵەزمی کوژەر پێتان دەگات بۆ ئەوکەسەی توشی دەبێت، وە ھەورە تریشقەو نقوم بوون و ڕەشەبای زۆر خێرا کە ئەوەی لەسەر زەویە لە کشتوکاڵ و باخ و بێستان تەختی ده‌کات و ده‌یکات بە گۆڕه‌پانێکی و برنگ و ساف واتە وشک، جا بەرگی زەویەکەتان ڕووت و ڕەجاڵ دەکات، جا ھەیانە بەھۆی ئەو ڕەشەبا زۆر خێراو زۆر ساردەوە خه‌ڵکی له‌ بێخ و بنەوە ده‌ردەھێنت و له‌پێیان دەخات و هه‌روه‌ک قه‌دی دارخورمای هه‌ڵکه‌نراو دەیاندات به‌زه‌ویدا، بەھەمان شێوە گەردەلولی ئاگری کورت مەودا کە کارەکەی تەنھا گڕ تێبەردانی باخات و بێستانەکانتانە، وە تەنها بە گڕگرتنی دەگۆڕێت بۆ پارچەیەک لە ڕەشەبا بۆ زیادکردنی بڵێسەی ئاگرەکەو لێخوڕینی، وە بومەلەرزەی ڕوخێنەر - لەسەر ئەوانەتان کە اللە ویستی لێ بێت - کە بنمیچە بەرزکراوەکەی ماڵەکانتان بەسەر سەردا دەڕوخێنێت، وە ھەورە تریشقەو نقوم بوون؛ کە هەرچەندە لە کۆشک و تەلاری توندو تۆڵ و بەرزیشدا بن پێتان دەگات، وە تەقینەوەی بەنداوەکان، وە چەند ڕۆژێکی شومی ڕەش، وە بۆمبی نەیزەکی بۆ شەیتانە مرۆڤەکانی ئەمریکا کە گەورەترینیان لە قەبارەدا توندوتیژترین لێدانی ھەیە، اللە ش بە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی خۆی باوەڕداران ڕزگار دەکات بە توانای موعجیزەکەی خۆی، جا اللە تەنها تۆڵە لەوانە دەستێنێت کە بە زێکرو یادی ئایەتەکانی کتێبەکەی بێباوەڕبوونە یان لەوانەی پشتدەکەنە زیکرو یادی کتێبەکەی، وەکو سەرکردەو گەورەکانی عەرەب و فەتوادەرەکان و زاناکانیان دەیزانن و پێداگریشن لەخۆ بەگەورەو زل زانی ھەروەک بڵێی گوێشیان لە ئایەتە ڕوون و ئاشکرا باسکراوەکانی قورئانی گەورە نیە کە بە وردی بۆیان باسکراوە، لەکاتێکدا شەوو ڕۆژیش بەیانەکان دەخوێننەوە، وە بۆ زۆرێک لە موفتی ناوچەو شوێنە ئیسلامیەکان بەشی تایبەتمان لە ڕووکاری ماڵپەڕەکەمان داناوە، ئەمەش بۆ ئەوەی گەلەکانیان بزانن ھەموو موفتیەک لە ھەر ناوچەو وڵاتە ئیسلامیە عەرەبیەکان یان عەجەمیەکان ئاگادارن لە بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی، وە هەموو مەرجەعی موفتی ناوچەو شوێنە عەرەبیەکان لە ناوچە جیاجیاکان ئاگادارن لە بەیانەکانم، بەڵام بەڕاسی دەبینن ناتوانن بە دەسەڵاتی زانستی بەیانی قورئانی گەورە ڕووبەڕووی ببنەوە، چونکە بینیویانە ناصر محمد یەمانی ئایەتێک ناھێنێت و لەلایەن خۆیەوە بەپێی ویست و ئارەزووەکەی تەفسیری بکات؛ بەڵکو قورئان بە قورئان بەیان دەکات و بە وردیش باسی دەکات، جا بە ھیچ ڕێگایەک ناتوانن بەڵگەی بەسەردا جێبەجێ بکەن، ھەرچەندە ئەگەر هەمووشیان بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵی سەبارەت بە یەک باس و بابەتیش بۆ جێبەجێ کردنی بەڵگە لەسەری لەگەڵی کۆببنەوە ئەوا ھەر ناتوانن، جا چۆن مرۆڤێک دەبەزێنن کە مامۆستاکەی اللە ی ڕەحمانە بە بەیانی ڕاست و دروستی قورئان بە قورئان؟ دوورەو زۆر دوورە، سوێند بە پەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکان حوکمەکەیان بۆ لە فەرموودەکەی اللە لە ئایەتە ڕوون و ئاشکراکان و ئایەتە ڕوونکەرەوەکان بۆ ئایەتە پێکچووەکان (موتەشابیهەکان) دەردەھێنم و بە وردیش باسیان دەکەین، بە جۆرێک عەقڵەکانیان پێی سەرسام بن و بە تەواوی خۆیان بەدەستەوە بدەن، جا وایان لێبێت عەقڵەکانیان لەگەڵ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بێت و عەقڵەکانیان بەخۆیان دەڵێن ھەر بەڕاستی ئێوە ستەمکارن ئەی ئەوانەی نازانن چۆن مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق (ناصر محمد) لەو مەھدیە درۆزنانەی توشی زیانی شەیتانەکان بوونە جیابکەنەوەو ھەر یەکێکیان ڕایدەگەیەنێت مەھدی چاوەڕوانکراوە، وە بە زمانەکانیان قسەتان لەگەڵ دەکەن تا لە ئیمام مەھدی ناصر محمد دوورتان بخەنەوەو توشی گومان و لادانتان بکەن، بەڵام بەڵگە تەواوو گرنگەکان ھەر بۆ اللە یە؛ بەڵکو (بۆ ناسینەوەی ئیمام مەھدی بزانن) اللە زانستی کتێبەکەی دەدات بە ئیمام مەھدی، ئەمەش تا ئەگەر ھەر کەسێک لە زانایانی خەڵکی و ھەر یەکێکیش لەناو خەڵکی بە گشتی گفتوگۆی لەگەڵ کرد ھەر ئیمام مەھدی ناصر محمد بە دەسەڵاتی زانستی بەیانی ڕاست و دروستی قورئان بەسەریدا زاڵ بێت، تا هەر کەسێک لە زانایانی خەڵکی یان خوێنەری خەڵکی بەگشتی یان گوێ گران تەنها دوو بژاردەی لەبەردەم بێت، یان ئەوەتا باوەڕ بە قورئان بهێنێت یان پشتی لێ ھەڵبکات لەکاتێکیشدا دەزانێت ئەوە حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیەوە، ھەروەک چۆن شەیتانە مرۆڤەکانی جولەکە پشتیان لێ ھەڵکردووە لەکاتێکیشدا دەزانن ئەوە حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە، وە حوکم کردنیان بۆ لای ڕەت کردۆتەوە، ھەرچەندە زۆربەی ئەو شتانە دەگێڕێتەوە کە نەوەی ئیسرائیل لەسەری جیاوازو ناکۆکن، جا حاخامەکانی جولەکە پشتیان لێی هەڵکرد لەکاتێکیشدا دەزانن ئەوە حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە، ھەروەک چۆن زۆرێک لە زانایانی موسڵمانان پشتیان لێ ھەڵکردووە لەکاتێکیشدا دەزانن ئەوە حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە.

بەھەمان شێوە موفتی هەموو وڵاتە عەرەبیەکان بێدەنگن، ڕەنگە لەبەر ترسی پادشاو سەرکردەکانیان بێت! ئایا نازانن ئەگەر ئەوان پادشاو سەرکردەکانیان ھیدایەت بدەن وایان لێدەکەن لە سوپاسگوزاران بن و پاشانیش اللە شکۆمەندی و پایەداری پادشاو سەرکردەو بەڕێزەکانیان زیاتر دەکات لەسەر شکۆمەندیەکەیان، وە ھێزیشیان زیاتر دەکات لەسەر ھێزەکەی خۆیان؟ جا چیتانە چۆن بڕیاری ناڕەوا دەدەن؟ وە اللە مەھدی چاوەڕوانکراوی ڕەوانە نەکردووە تا موڵکەکەتان لێ بسەنێت؛ بەڵکو خەلیفەی اللە یە بەسەر ھەموو خەڵکی جیھان، جا ئەوەی لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن و جێگیربوون بە سزایەکی بەئێش بەڕاستی دانا ئەوا ھەرگیز اللە سزای ئەوانە نادات و ھەرگیزیش ھیچ یەکێکیان لە حوکم کردن ناگۆڕێتەوە، پاشانیش اللە شکۆمەندی و پایەداری و هێزەکەی زیاتر دەکات لەسەر شکومەندی و هێزەکەی، ھەرچی ئەوەی پشتبکاتە بانگەوازکار مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی بۆ حوکم کردن بە زیکری کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە ئەوکاتە کێ لە سزای ڕۆژە نەزۆک و بێ بەرهەمەکەی بەر لە ڕۆژی قیامەت بەپێی ڕۆژەکانتان ڕزگارتان دەکات (یوم عقیم)؟ جا بۆ کوێ دەڕۆن لە دەست سزای دوکەڵە ئاشکراکە (الدخان المبين) و سزای دەریای ھەڵچوو و بومەلەرزەکان و سزای ھەورە تریشقەکان و تەرزەی شێوە بەرد لە ھەوری وەکو کێوو چیاکان و بۆمبی نەیزەکی زیرەک کە بە دەوری زەویەکەتاندا دێت و دەچن؛ لە بەردی جیاواز لە قەبارە کە گەورەترینیان لە قەبارەدا دیاریەکە لەلایەن اللە وە بۆ تڕامپ و دۆست و پاڵپشتەکانی لە شەیتانە مرۆڤەکان لەکاتی دیاریکراوی سێبەر (واتە بەر لە خۆر ھەڵاتن) بەکاتی پایتەختی خەلافەتی ئیسلامی سەنعاو کاتی بانگی بەیانی بە کاتی مەککەی پیرۆز، وە لە ڕۆژێکداو لەم کاتە دیاریکراوە ئەم ھەسارە بچوکە لە نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەدات کە سەنەدی شەیتانە مرۆڤەکانە لە ئیسرائیل، جا ھێزی شەپۆڵی بەرکەوتنەکەی چەندە گەورەیە بە ھەزاران کیلۆمەتر! اللە ش موسڵمانە تۆبەکارەکان و ئەوانەی شوێن حەقی لای پەروەردگارەکەیان کەوتوون لە نەصاراو جولەکەو ئەوانەی موسڵمان بوون بە ڕەحم و میھرەبانیەکەی خۆی ڕزگار دەکات، ھەرچی شەیتانە مرۆڤە باوەڕدارە دڵنیابووەکانن کە دڵنیان ئەم قورئانە کتێبی پارێزراوی اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھانە لە دەستکاری و شێواندن جا بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای ئەوە توڕەی کردوون؛ ئەوانە ڕەتیان کردۆتەوە اللە لەنێوانیان دادوەر بێت.

جا ئەمە ڕێپێوانی بانگەوازی ئیمام مەھدی ناصر محمدە، جا ئەی گەلی بڕیار بەدەست و موفتی شوێنەکان لە هەموو ناوچە دژ بە یەک و شەڕکەرەکان وەکو گوێڕایەڵیەک بۆ فەرمانەکەی اللە هەمووتان ئاشتەوایی لەگەڵ یەکتری بکەن، ئەوەش فەرمانی من نیە، بەڵکو فەرمانی اللە یه بۆ ئێوە لە کاتێکی دیاریکراوی دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی لای اللە بە ڕەوانەکردنی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن، وە شوێن ھەنگاوەکانی شەیتان تڕامپ و نێردراوەکانی مەکەون، جا سوێند بە اللە و پاشانیش سوێند بە اللە و پاشانیش سوێند بە اللە ئەو بۆ ھاتنەدی ئاشتی لەنێوانتان نایان نێرێت؛بەڵکو ھەرکاتێک خەریک بێت ئاگری جەنگ لەنێوانتاندا دابمرکێتەوەو تەنھا لەچەند لایەنێکەوە مابێت دەبینن ئەو نێردراوێک لەلایەن خۆیەوە ڕەوانە دەکات بۆ ھاتنەدی ئاشتی لەنێوانتان بەدرۆ؛ بەڵکو بە سەپاندنی چەند مەرجێک ناچارتان دەکات تا دەستپێشخەری نێردراوەکەی ڕەت بکەنەوە، پاشان بە هاندان ئاگری جەنگەکە خۆشدەکات دوای ئەوەی خەریکە بکوژێتەوە؛ بەڵکو شەیتان تڕامپ دوژمنە بۆ ئێوە، وە ھاتنەدی ئاشتی لەنێوانتان ناوێت، جا پشتبکەنە ھەنگاوەکانی کە ناوی لێناون نەخشە ڕێگا؛ بەڵکو ئەوە بریتیە لە نەخشە ڕێگای لاوازکردنی یەکتری و پاشانیش خۆی بۆتان ئامادە دەکات تا لەسەر کورسی و دەسەڵاتەکەتان لاتان بدات و گەلەکەتان سەرببڕێت و بە گەلی زایۆنی بیانگۆڕێتەوە کە ‌لە بەرامبەر باوەڕداران هیچ سنورێکی نزيكی و په‌یمان ڕه‌چاو ناکه‌ن ئەگەر بێتو اللە وایان لێبکات دەسەڵاتیان بەسەرتاندا هەبێت.

وە ئەی گەلی سوپای غەززەی پیرۆز لە دەوروبەری مزگەوتی ئەقسا، ئایا ئێوە چاوەڕێی گەمارۆدانتان دەکەن لەلایەن سوپای زایۆنیەوە؟ ئەمە تەنھا هەڕەشەیەکی ئەمنی نیە، بەڵکو دەیانەوێت لاوازتان بکەن و کۆتاییتان پێبھێنن، پاشانیش بە تەواوی بتانچەوسێننەوەو ناوچەو شوێنەکانتان و ناوچەو شوێنی ھەموو فەڵەستینیەکیش بەسەرسەریاندا بڕوخێنن، جا ئەگەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لە دژیان دەرچووبن یان دەرنەچووبن، جا ببن بە سوپایەکی باوەڕداران بۆ ئازادکردنی فەڵەستین، وە پشتبکەنە ناو لە خۆنانەکان بە چەند ناوێکی وەکو بزووتنەوەی فەتح و حەماس و جیھاد، ئەمە تا جیاوازو بەش بەش نەبن، جا ئەوکاتە شکۆداری و ده‌سه‌ڵاتتان لەناو ده‌چێت، وە ئەی گەلی فەڵەستین ھیچ بژاردەیەکی ترتان نیە تەنھا جەنگ و شەڕکردن نەبێت، چونکە دوژمنی زایۆنی دەیەوێت ماڵەكانتان بەسەر سەرتاندا بڕوخێنێت ئەگەرچی شەڕیشتان لەگەڵ نەکردبن، جا ھەرگیز ئەوە ھیچی تری بۆ زیاد ناکات تەنھا یاخی بوون و ڕووبەڕوو بوونەوەتان نەبێت، ئێوەش بە سوک و قورستان (بە مانای بە گەنج و پیرتانەوە) بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵیان دەربچن بۆ دەرکردنی سوپای زایۆنی لە ئابلۆقەدان و گەمارۆدانی غەززە، جا خۆر بخەنە دوای پشتانەوەو دوژمنیش بخەنە پێش خۆتان لە کاتژمێری جەنگ و شەڕکردن، پشتیشتان بە اللە ببەستن ئەگەر ئێوە باوەڕدارن، جا سەرپێچی فەرمانەکەم مەکەن، دواتریش اللە دەتانکات بە میراتگری هەموو ئامێرو چەکەکانیان و پێی بەھێز دەبن، چونکە دواتر ئەوان بەرەو دوای دیواری قایم و ئاوەدانی و شوێنی قایم و قه‌ڵای سه‌خت لێتان ڕادەکەن، وە ھەرگیزیش ئەوە لە سزای اللە نایانپارێزێت، جا ھیچ بیانووێکتان نیە ئەی خەڵکی فەڵەستین، چونکە ئێوە لە فەڵەستین ھەموو موجاھیدو تێکۆشەرێکی دڵ زیندوو خۆزگەتان پێدەخوازێت، وە ئەگەر ڕەتتان کردەوە ئەوا دواتر زایۆنیەکان دەتانچەوسێننەوەو بە فڕۆکەکان ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌رچیه‌کدا بڕوات درێغی ناکه‌ن و بەسەر سەرتاندا وێرانی دەکەن. کەواتە دەرچوون و ڕووبەڕووبوونەوە لەدژیان چاکترە بۆ ئێوە لەجیاتی ئەوە، وە ئەگەر مردیشن ئەوا بە شەھیدی مردوون نەک بە مردنێکی ترسنۆکانە لە ناوچەو شوێنەکانتان، جا ئاواتی مردنیش مەکەن بە بیانووی شەھیدبوون، وە لە مردنیش ڕامەکەن، جا بۆ ھیچ نەفسێک نیە بمرێت تەنھا بە مۆڵەتی اللە نەبێت، وە ئاواتی ئەوە لە پەروەدگارەکەتان بکەن سەرتان بخات بە سەرکەوتنێکی شکۆمەندانەو دەسەڵاتدارانەی بەتوانا، چونکە مانەوەتان لە ژیانی دنیا سەرکەوتنی بۆ ئیسلام و موسڵمانان تێدایە بۆ تەواوبوونی نورەکەی اللە بۆ ھەموو خەڵکی جیھان. ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند.. ئەی اللە شاھێدبە..

پێشتریش لە ساڵی دوو ھەزارو پێنج و شەش و حەوت ئاگادارمان کردنەوە لەوەی ھەرکاتێک ھەسارەی سزای سەقەر لە زەویەکەتان نزیکتربێتەوە ئەوەی ناوتان لێیناوە نیبیرۆ ئەوا دواتر ئەو ئاماژانەی ناوتان لێناون کارەساتە سروشتیەکان زیاتر بەرزتر دەبنەوە، جا ھەر کاتێک نزیکتر دەبێتەوە سزای نزمی اللە ش لە کەش و ھەواو دەریاو وشکانی بەرزترو گەورەترو گەورەتر دەبێت، ئەمەش تا لە شەوی تێپەڕبوونەکەی لە شوێنێکی نزیک دەتانگرێت ئەگەر ھیچ یادەوەری و وانەیەکتان لە سزا نزمەکان وەرنەگرت تا بۆ لای اللە بگەڕێنەوەو حوکم بۆ لای کتێبەکەی قورئانی گەورە بکەن، نەفرەتی اللە ش لەسەر درۆزنان، ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند، ئەی اللە شاھێد بە.. جا ئەگەر ڕەتتان کردەوە ئەوا چاوەڕێ بن، منیش لەگەڵ ئێوە چاوەڕێم، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران و ھەموو ئەوانەی بە چاکە شوێنیان کەوتوون تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، سوپاس و ستاییشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان.

بەندەی اللە و خەلیفەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
______________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: يوم أمس 02:37 PM